به‌شی یه‌كه‌م
به‌شی دووه‌م
به‌شی سيیهم
به‌شی چواره‌م
دنیا دوای ١١ی سێپته‌مبه‌ر به‌شی چواره‌م: دوای ئه‌فغانستان
ئه‌فغانستان: جه‌نگ یان تیرۆریزمی ئاسمانیی؟
له ئه‌فغانستاندا جه‌نگێك له‌ئارادا نییه. به‌پێی لۆژیك جه‌نگ لانی كه‌م پێویستی به دوو لایه‌ن هه‌یه. ئه‌وه‌ی ئێستا له‌ئارادایه، بۆمبارانی ئه‌فغانستانه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه. له‌م تاكتیكه تازهداهێنراوهی تاكه زلهێزی جیهانو پۆلیسی خۆسهپاندووی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، تیرۆر‌و تۆقاندن له ئاستێكی ملیۆنیدا به‌ڕه‌سمی جێگای جه‌نگی گرتۆته‌وه. له‌دوای ڤێتنامه‌وه، وا بڕیاره كه كۆمه‌ڵگای ئه‌مریكا جارێكی تر شاهیدی گه‌ڕانه‌وه‌ی كیسه‌ی ته‌رمی ئه‌و سه‌ربازانه نه‌بێت كه بۆ به‌ره دوورده‌سته‌كان نێردراون. وه به‌های ئه‌مه‌ش ئێستا ده‌بێ خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌و وڵاته‌دا بیداته‌وه كه له به‌دبه‌ختیدا له تێزه‌كانی دكتۆر سترنج لاوهای شورای ئه‌منی قه‌ومی‌و وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكادا به‌سه‌رپێیی به لانكه‌و په‌ناگه‌ی دوژمنی چه‌توونی ئهمریكاو رابه‌ری تازه‌ی "ئیمبراتۆریی شه‌ڕ" پێناسه‌كراوه. زیانێك كه سوپای ئه‌مریكا لـێیناكهوێت به سهدقاتهوه له خه‌ڵكێكی مه‌ده‌نی بێئاگای ده‌سه‌نن كه له‌وڵاتێكی عاده‌ته‌ن هه‌ژارو پهراوێزكهوتووی جیهاندا خه‌ریكن به چنگهكڕێ نانی خۆیان په‌یدا ئه‌كه‌ن. رۆژێك ئه‌م بیتاقه‌یه بۆ خه‌ڵكی عێراق ده‌رئه‌چێت، رۆژێك یوگوسلافیا، رۆژێك لیبیا‌و رۆژێك ئه‌فغانستان. له‌تاریكی شه‌ودا له‌به‌رزایی ده‌یان هه‌زار مه‌ترو له كهشتیو ژێرده‌ریاییه‌كانی ئه‌ودیوی شه‌پۆلی ئۆقیانووسه دووره‌كانه‌وه، ده‌یان هه‌زار ته‌ن بۆمب‌و مووشه‌ك به‌سه‌ر شاره‌كانی خه‌ڵكیدا ده‌بارێنن. به‌شانازییه‌وه راده‌گه‌یه‌نن كه وڵاتی به‌رامبه‌ر "به بۆمب ده‌گه‌ڕێنینه‌وه بۆ چاخی به‌ردین"، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا سوورن له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆمبه "ژیر"ه ئه‌مریكییه‌كان ته‌نها گوناهكاران ده‌پێكێ. ئامانج تۆقاندنه. تۆقاندنی هه‌موو كۆمه‌ڵگا. زاڵكردنی ترس، ترس له مه‌رگ، له ئاواره‌یی، له خاپووركردنی هه‌موو سیمایه‌كی شارستانی، تا ئه‌وكاته‌ی كه كۆمه‌ڵگا ئیفلیج دهبێتو، ئیمكانی مقاوه‌مه‌ت نامێنێت. سوپای پیاده‌ی ئه‌مریكا، ئێستا ته‌نها سه‌گێكی ڕاوه كه دوای ته‌واوبوونی تهقهكانو نیشتنه‌وه‌ی ته‌پوتۆزو ههراوهوریاكان ده‌بێ بچێت‌و نێچیره بێگیانهكه بهێنێت. شه‌ڕ راگه‌یاندنی هیچ كه‌سێك، ته‌نانه‌ت ئهمریكاو غه‌ربیش، له‌دژی تاڵیبان ناكرێ مه‌حكوم بكرێت. تاڵیبان ده‌بێ بڕوات‌و سه‌ره‌نجام ده‌بێ هه‌ر له‌ڕێگای زهبروزهنگو كرده‌وه‌ی سه‌ربازییه‌وه بڕوات. دوژمنایه‌تی غه‌رب له‌گه‌ڵ تاڵیباندا باشتره وه‌ك له‌دۆستایه‌تی تائێستایان. هیچ كه‌سێك به‌ر به پێچانه‌وه‌ی دهورودوكانی ئینسانكوژانێك ناگرێت كه غه‌رب خۆی هێناونییه سه‌ركار. به‌ڵام له‌نێوان جهنگو تیرۆردا جیاوازی هه‌یه. كرده‌وه‌كانی ئهمریكاو بریتانیا له ئه‌فغانستان تیرۆریستییه. بۆمبارانی شاره‌كان‌و ناوچه سهكهنیهكانی ئه‌فغانستان ده‌بێ مه‌حكوم بكرێت‌و رابگیرێت. ئه‌فسانه بێسه‌روبه‌ره‌كان له‌باره‌ی توانای سه‌ربازیی تاڵیبان‌و مێژووی بهچۆكداهاتنی زلهێزه‌كان له ئه‌فغانستان خزمه‌ت به درێژه‌پێدانی ئه‌م شێوه تیرۆریستییه ده‌كات. موجاهیدنی ئه‌فغان له‌جه‌نگی دژی سۆڤێتدا هێزی خه‌تی پێشه‌وه‌ی جه‌بهه‌ی ئهمریكاو غه‌رب بوون. تاڵیبان باندێكی گانگستهریی تاوان‌و بهرههمهێنانو دابه‌شكردنی مادده سڕكه‌ره‌كانه كه غه‌رب خۆی به هاوكاری پاكستان‌و سعودیه دروستی كردووه. ده‌توانن له سویچه‌وه بیكوژێننهوهو له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا بیپێچنه‌وه. به‌لام تیرۆریزمی ئاسمانیی سه‌لامه‌ت تره، به‌رچاوتره، بۆ خه‌ڵكی ناڕازیی جیهان به‌عیبره‌ت تره، زلهێزانه‌تره. ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م شێوه دژی ئینسانییهدا رابووه‌ستین.
له‌نێوان تاڵیبان و ئیسلامی سیاسی‌دا
كرده‌وه سه‌ربازییه‌كانی ئهمریكاو بریتانیا له ئه‌فغانستان، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی روخاندنی تاڵیبان‌و مه‌رگی بن لادنیش، نه ته‌نها هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆریزمی ئیسلامی له‌دژی غه‌رب كه‌م ناكاته‌وه، به‌ڵكو ئهبعادهكانی ئه‌م تیرۆریزمه په‌ره پێده‌دات. سه‌رانی ده‌وڵه‌تانی غه‌ربی ئه‌مه دهزاننو به‌ڕه‌سمی خه‌ڵكی غه‌رب له‌مه وریا ئه‌كه‌نه‌وه. به‌ڵام هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانستان وه‌كو یه‌كه‌مین گۆڕهپانو مه‌یدانی "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه"ی ئه‌مریكا له‌به‌رامبه‌ر تاوانی ١١ی سپتامبه‌ردا، بۆ ئه‌وان دوو خاسیه‌تی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه:
یه‌كه‌م، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌شیان قبووڵ بێت كه تیرۆریزمی ئیسلامی و ئه‌و نه‌فره‌ته دژی غه‌ربییه‌ی كه ئه‌م تیرۆریزمه له‌سه‌ری ئه‌له‌وه‌ڕێت، واقعییه‌تێكی سیاسییه‌و رێگاچاره‌یه‌كی سیاسی هه‌یه، ئه‌وان ته‌نها كاردانه‌وه‌یه‌كی سیاسی به هێرشێكی فیزیكی‌و سه‌ربازیی گه‌وره كه له‌ناوخۆی خاكی ئه‌مریكادا ئه‌نجام دراوه بهكافیو گونجاو نازانن. میلیتاریزم كۆڵه‌كه‌یه‌كی ئایدۆلۆژی ره‌سمییه له ئهمریكاو به‌ردی بناغه‌ی پێناسه‌ی ناسنامه‌ی ئه‌وه وه‌كو زلهێزێك. له‌م دیدگایه‌وه هێرش بۆ سه‌ر ئه‌مریكا ته‌نها ده‌كرێ به هێرش بۆسه‌ر كه‌سێكی دیكه‌و جێگایه‌كی دیكه وه‌ڵام بدرێته‌وه. بۆ ئه‌مریكا تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ١١ی سپتامبه‌ر، سه‌ربه‌خۆ له ماهییهتو زه‌مینه‌و خه‌سڵه‌ته‌كانی ئیسلامی سیاسی‌و تیرۆریزمی ئیسلامی، ته‌نها ده‌كرێ كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازی بێت. ئه‌م كرده‌وه سه‌ربازییه ده‌بێ گه‌وره‌بێت، ده‌بێ "رق‌و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا"، زه‌بروزه‌نگی ئه‌مریكا، نوێنه‌رایه‌تی بكات. به‌ڵام كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی گه‌وره پێویستیی به مه‌یدان هه‌یه. جه‌نگ پێویستی به مه‌یدانی جه‌نگ هه‌یه. هه‌ڵبژاردنی ئه‌فغانستان له‌به‌ر بوونی بن لادن نییه له‌وێ، به‌پێچه‌وانه‌وه هه‌ڵبژاردنی بن لادن له‌به‌ر ئه‌وه‌یه كه له ئه‌فغانستاندایه. كه‌م نین له ئه‌مسالی بن لادن، له‌سه‌رانی تیرۆریزمی ئیسلامی كه به ئاشكرا‌و نهێنی له ئێران، بریتانیا، فه‌ره‌نسا، میسر، پاكستان، لوبنان‌و فه‌له‌ستین، چیچان‌و بۆسنه ده‌ژین. ئه‌و وێنایه‌ی كه تیرۆریزمی ئیسلامی تۆڕێكی هه‌ره‌مییه به پێكهاته‌یه‌كی ئیداری دیاریكراوه‌وه كه بن لادن له‌سه‌ره‌وه‌ی راوه‌ستاوه، گاڵته‌جارییه. به عه‌قڵه‌وه ناچێت خامهنائییهك له‌م پێكهاته‌یه‌كی ئیدارییه‌دا له‌ژێر سه‌ركردایه‌تی بن لادن بووبێت. ئه‌فغانستان، ده‌روازه‌یه. ئه‌و گۆڕه‌پانه‌ی كه ده‌كرێ مه‌یدانی كرده‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی سه‌ربازی بێت. ئه‌فغانستان ته‌نها مه‌یدانی شیاوه بۆ "تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌مریكا" له مه‌ودایه‌كی سه‌ربازیی فراوان‌و سامناكدا كه ده‌سته‌ی حوكمڕانی ئه‌م وڵاته به‌ڵێنی داوه. له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌فغانستان وه‌ها ئامانجێكی سه‌ربازیی كه بكرێ دیاری بكرێت‌و هێرشی بكرێته سه‌ر له‌ئارادا نییه. تازه لێره‌شدا سه‌رانی غه‌رب دادوبێدادی ئه‌وه‌یانه كه ته‌لاری هێنده به‌رزو پردی هێنده گه‌وره‌ی تیا نییه بۆ وێران كردنی.
دووه‌م، هه‌روه‌ك له به‌شی پێشوودا وتم، ئه‌و شته‌ی كه بڕیاره له‌پشتی كێشمه‌كێش له‌گه‌ڵ تاڵیبان‌و بن لادن له ئه‌فغانستاندا یه‌كلایی بكرێته‌وه، پهیوهندیو هێزهاوسهنگیی ئهمریكاو غه‌ربه له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا. "جه‌نگی درێژماوه له‌دژی تیرۆریزم" ناوی ره‌مزیی هێزنیشاندانێكه به ئیسلامی سیاسی. جه‌نگێكی ده‌سه‌ڵاته كه له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه ده‌بێ له‌پێناوی پێناسه‌كردنی كۆمه‌ڵێك تایبه‌تمه‌ندی پایداری نه‌زمێكی نوێی جیهانیی له‌دوای هه‌ره‌سی سۆڤێته‌وه دره‌نگ یان زوو ده‌بێ ئه‌نجام بدرێت. ئیسلامی سیاسی، ئه‌م به‌هه‌رمه لاوه‌كییه‌ی جه‌نگی سارد، له‌دوای هه‌ره‌سی سۆڤێته‌وه وه‌كو كه‌مپێكی بۆرژوایی خوازیاری ده‌سه‌ڵات له وڵاتانی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو له مه‌ڵبه‌نده "ئیسلامی"یه‌كانی خودی كۆمه‌ڵگا غه‌ربییه‌كاندا سه‌ری هه‌ڵداوه. ئه‌م ره‌وته له به‌شێك له جیهانو له وڵاتانێكی زۆر گرنگی وه‌كو ئێران‌و پاكستان، یان به‌ره‌سمی له ده‌سه‌ڵاتدایه وه‌یان قورساییه‌كی سیاسی زۆری هه‌یه. گۆشه‌یه‌كه له كێشمه‌كێش له‌سه‌ر ئایندهی فهلهستینو ئیسرائیل. له جمهورییهكانی پێشووی سۆڤێتدا، هه‌نگاوێك له‌م لای جبه‌خانه ئه‌تۆمییه‌كانه‌وه، راوهمشك ده‌كات. له خودی غه‌ربدا، له‌سایه‌ی پاره‌ی سعودیه‌و كۆمه‌كی دهوڵهتییو ئایدۆلۆژی ریسوای (ههركۆمهڵگایهو كه‌لتووری خۆی)، پۆل پۆل لاوانی ئه‌و مه‌ڵبه‌ندانه ده‌كاته ئه‌ندامی خۆی كه گیرۆده‌ی ئیسلام بوون. له‌روانگه‌ی غه‌ربه‌وه ئه‌م ئیسلامه سیاسییه ئیتر ئه‌و ره‌وته دهستكهلاو گوێڕایه‌ڵه نییه كه بڕیار بوو له ئابڵۆقه‌دانی سۆڤێتدا ده‌وری هه‌بێت، به‌ر به ده‌سه‌ڵاتی چه‌پ بگرێت له شۆڕشی دژی پاشایه‌تی ئێران‌دا وه ببێته ده‌ردی سه‌ر بۆ عهرهفاتو ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب. ئێستا ئه‌م دیارده‌یه ئیدعای زۆرتری هه‌یه. له‌ژێر سایه‌ی غه‌رب هاتۆته ده‌ره‌وه. وه له ١١ی سپتامبه‌ردا، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه، ئیسلامی سیاسی پێی زیاد درێژ كرد. هێرشی تیرۆریستی له‌م ئاسته‌و له نێوجه‌رگه‌ی ئه‌مریكادا، چه‌خماخه‌ی ئه‌م هێزنیشاندانه حه‌تمییه‌ی لێدا. ئه‌م رووداوانه له‌بنه‌ڕه‌تدا چه‌ند بهشو قۆناغێكی جیاجیای جه‌نگێكی ده‌سه‌ڵات پێكده‌هێنن له‌نێوان ئهمریكاو غه‌رب له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا. له‌روانگه‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌مه نه‌به‌ردێكه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان، حیزبه ئیسلامییه‌كان‌و تێكڕای بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی‌دا. تاڵیبان، لاوازترینو لهرزۆكترینو پووچترین سومبلی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسییه له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستداو سه‌ره‌نجام له‌روانگه‌ی ئه‌مریكاوه گونجاوترین خاڵی چوونه‌ژووره‌وه‌یه بۆ ناو ئه‌م جه‌نگی ده‌سه‌ڵاته هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. سه‌ركه‌وتنی ئه‌مریكا له ئه‌فغانستان له‌روی سهربازییو عه‌مه‌لییه‌وه، ده‌ست له بناغه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی نادات. خۆیان ئه‌مه ده‌زانن. مه‌ڵبه‌نده سه‌ره‌كییه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا له‌ئێران، سعودیه، وه له رێكخراوه ئیسلامییه‌كانی میسر‌و لوبنان‌و فه‌له‌ستیندایه. به‌ڵام ئه‌مه جه‌نگی ده‌سه‌ڵاته، جه‌نگی مان‌و نه‌مان نییه. ئه‌فغانستان تاقه مه‌یدانه كه تیایدا به‌شێوه‌یه‌كی واقعی، لانی كه‌م له‌چوارچێوه‌ی ئێستای جیهاندا، روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی له‌نێوان ئهمریكاو ئیسلامی سیاسی‌دا ئیمكانی هه‌یه. تاقه مه‌یدانێكه كه "جه‌نگی درێژخایه‌ن له‌دژی تیرۆریزم" ده‌توانێ به كرده‌وه‌یه‌كی سه‌ربازیی به‌رچاوو خێرا ده‌ست پێبكات بێئه‌وه‌ی هه‌موو شتێك به‌یه‌كجاری بدات به‌سه‌ریه‌كدا.
ئه‌مه كێشمه‌كێشێكی سیاسییه
"جه‌نگی درێژخایه‌ن له‌دژی تیرۆریزم"، واته جه‌نگی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا، دوای ئه‌فغانستان ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر هه‌ردوو لایان له‌هه‌ندێ بڕگه‌دا ده‌ست بۆ كرده‌وه‌ی سه‌ربازیی لێرهولهوێو كرده‌وه‌ی تیرۆریستی له‌دژی یه‌كتریش ببه‌ن، له‌ناوه‌ڕۆكدا كێشمه‌كێشێكی سیاسی ده‌بێت. ئامانجی ئه‌م جه‌نگه له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه نه‌هێشتنی ئیسلامی سیاسی نییه. به‌پێچه‌وانه‌ی ده‌ستخۆشانه ئیعلامییه‌كانی دووه‌می خوردادییه‌كان (مه‌به‌ست له‌باڵی خاته‌مییه- وه‌رگێڕ) ئه‌وه جه‌نابی خاته‌می‌و سیاسه‌ته ژیرانه‌كه‌ی نه‌بوو كه "ئێرانی له بۆمباران نه‌جات دا". هێرش بۆ سه‌ر ئێران‌و بۆمبارانێكی له‌م جۆره له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له به‌رنامه‌ی غه‌ربدا نییه. ئه‌و وێنایه‌ی كه دوای ئه‌فغانستان ئه‌مریكا یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا ده‌چێته شه‌ڕه‌وه كه رۆژێك به‌تیرۆریست له قه‌ڵه‌می داون، زۆر ساویلكانه‌یه. مه‌به‌ستی غه‌رب له‌م هێزنیشاندانهدا نه‌ك نابوودی ئیسلامی سیاسی وه‌یان ته‌نانه‌ت مه‌رج نییه روخاندنی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیش بێت، به‌ڵكو پێقبووڵكردنی هه‌ژموونی سیاسی خۆیه‌تی به بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و دیاریكردنی رێوشوێنی گه‌مه‌كه‌یه. له‌ڕوانگه‌ی ئه‌مریكاوه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌بێ سنووری خۆی بزانێت. ده‌بێ قه‌ڵه‌مڕه‌وی عه‌مه‌لیاته‌كانی خۆی به ناوچه‌كه به‌رته‌سك بكاته‌وه، جێوشوێنی خۆی‌و جێگاوڕێگای تایبه‌تی ئه‌مریكا ده‌رك بكات. نه‌ته‌نها ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر كار بن، به‌ڵكو ته‌نانه‌ت تیرۆریزمیش مۆڵه‌تی هه‌یه، به‌و مه‌رجه‌ی قوربانییه‌كانی ئه‌م تیرۆریزمه كۆمۆنیستهكانو چه‌په‌كانی ئێران‌و ئهفغانستانو پاكستان‌و توركیا بن. به‌ڵام په‌لامار له‌ناو خاكی ئه‌مریكا خۆیدا ئه‌مه ئیتر هه‌ڵه‌یه‌كی زیاده‌یه. ئه‌مریكا ده‌یه‌وێت ئه‌م ده‌رسه‌و ئه‌م هاوسه‌نگییه بباته خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
ئه‌مه جه‌نگێكی ده‌سه‌ڵاته نه‌ك كێشمه‌كێشێك له‌سه‌ر ئیسلام، لیبراڵیزم، دیموكراسی غه‌ربی، ئازادی، مه‌ده‌نییه‌ت، ئاسایش‌و ئارامی یان تیرۆریزم. ئه‌مه نه‌به‌ردێكه له‌نێوان ئه‌مریكای زلهێز له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی خوازیاری ده‌سه‌ڵات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، كه مه‌ودایه‌كی هه‌ڵسووڕانی جیهانیی هه‌یه، بۆ پێناسه‌كردنی هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی‌و دیاریكردنی قهڵهمڕهوهكانی نفوز‌و هه‌ژموونیی خۆی. غه‌رب به‌شوێن پێكهێنانی دیموكراسییه غهربییهكانهوه نییه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ئهمریكاو پاكستان‌و ئێران‌و ته‌یفی فراوانی كۆنه‌په‌رستان له ناوچه‌كه‌دا له‌ئێستاوه خه‌ریكن بۆ سه‌پاندنی حكومه‌تێكی ئیستبدادیو دواكه‌وتووی دیكه به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئه‌فغانستاندا له‌گه‌ڵ یه‌كتریدا به‌ندوبه‌ست ده‌كه‌ن. ئێران‌و سعودیه‌و پاكستان‌و شێخ نشینه‌كانی خه‌لیج، ئه‌م كۆنه‌په‌رستترین رژێمانه‌ی جیهانی ئه‌مڕۆ، هاوپه‌یمانانی ره‌سمیی‌و عه‌مه‌لیی غه‌ربن له‌م كێشمهكمێشهدا. ته‌نانه‌ت له حاڵه‌تی هه‌ره‌سهێنانی ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌كانیشدا، ئالتهرنهتیڤی حكومه‌تیی جێمه‌به‌ستی غه‌رب له‌ناوچه‌كه‌دا حیزبه راسته كۆنه‌په‌رست‌و نیزامه پۆلیسی‌و سه‌ربازییه‌كان ده‌بێت.
ئه‌مریكا مێژوو دروست ناكات
به‌ڵام غه‌رب ئایندهی ئه‌م ره‌وه‌نده دیاری ناكات. سیاسه‌تی ئێستا‌و كرده‌وه‌كانی ئه‌مریكا بمانهوێو نه‌مانه‌وێ چوارچێوه سیاسییه‌كانی ئێستای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌شێوێنێ، به‌ڵام ئه‌وه كۆمه‌ڵێك هێزی دیكه‌ن كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ئالته‌رنه‌تیڤه دیاری ده‌كه‌ن كه له‌ئاینده‌دا شكڵ ده‌گرێت. گومان له‌وه‌دا نییه كه روبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی غه‌رب له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا ده‌بێته مایه‌ی لاوازبوونی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی‌و حیزب‌و ده‌وڵه‌ته‌كانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه. به‌ڵام ئه‌م كێشمه‌كێشه له گۆڕه‌پانێكی خاڵیدا رونادات. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، هه‌روه‌كو خودی غه‌رب، شانۆی كێشمه‌كێشی نێوان كۆمه‌ڵێك بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه به‌رله‌م كێشمه‌كێشه‌ی بۆرژوازی غه‌رب له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا وجودیان بووه‌و ره‌وه‌ندی سیاسی كۆمه‌ڵگا جیاجیاكانیان شكڵ پێداوه. كێشمه‌كێشی غه‌رب له‌گه‌ڵ ئیسلامی سیاسی‌دا، به‌هه‌موو گرنگییه‌كه‌وه كه هه‌یه‌تی، هێزی بزوێنهرو مۆتۆری به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی مێژوو نییه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا، به‌پێچه‌وانه‌وه، خۆی ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئه‌م مێژووه‌وه‌و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا راڤه ده‌كرێت. ململانێِ له‌سه‌ر دیاریكردنی نه‌زمی نوێی جیهانی كۆمه‌ڵێك ئه‌كته‌ری گرنگتری هه‌یه. چینه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بزووتنه‌وه سیاسیه‌كانیان چ له غهربو چ له خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا، بۆ دیاریكردنی ئایندهی سیاسی‌و ئابووری‌و كه‌لتوری جیهان ریزبه‌ندییان كردووه. ئه‌وه بزووتنهوهكانن كه سه‌ربه‌خۆ له خواستی سهرانو سیاسه‌تمه‌دارانی غهربو سه‌ركرده‌كانی ئیسلامی سیاسی، دوا ئاراسته‌ی ئه‌م رهوندانه دیاری ده‌كه‌ن.
به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو، تا ئه‌و جێگایه‌ی په‌یوه‌ندنی به خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه هه‌یه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر غه‌رب خوازیاری پاشهكشهپێكردنێكی جوزئیی ئیسلامی سیاسی‌و پێناسه‌كردنی بنه‌ماكانی پێكه‌وه‌ژیانێكی تازه‌ش بێت له‌گه‌ڵیدا، بزووتنه‌وه سۆسیالیستی‌و ئازادیخواز‌و عیلمانیه‌كان له ناوچه‌كه‌دا له‌م هه‌لومه‌رجه تازه‌یه‌دا سه‌ربه‌خۆ له نه‌خشه‌كانی غه‌رب دێنه سه‌ر شانۆ. بۆ نموونه به‌ڕای من ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا ده‌ڕوخێت، نه‌ك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه غه‌رب له‌م روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌ی دواییدا خواست یان مه‌به‌ستێكی به‌م جۆره‌ی هه‌یه، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی كه له جه‌رگه‌و شانبه‌شانی ئه‌م كێشمه‌كێشه تازه‌یه خه‌ڵكی ئێران‌و له‌پێشه‌وه‌یاندا كۆمۆنیزمی كرێكاری حكومه‌تی ئیسلامی ده‌كێشنه خواره‌وه. شكستی جمهوری ئیسلامی گه‌وره‌ترین گورز ده‌بێت له په‌یكه‌ری ئیسلامی سیاسی. ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین مه‌رجی له‌نێوبردنی زه‌مینه سیاسی‌و فیكری‌و كلتورییه‌كانی گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسییه له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو له ئاستی جیهانیدا، ئه‌وا شكستی جمهوری ئیسلامی مه‌رجی تێكشاندنی ئه‌وه وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی خوازیاری ده‌سه‌ڵات له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌بێ جمهوری ئیسلامیی ئێران ئیسلامی سیاسی له‌ئاستی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا ده‌بێته ره‌وتێكی ئۆپۆزسیۆنی بێئاسۆو بێئاینده.
(درێژه‌ی هه‌یه)
مه‌نسووری حیكمه‌ت
ئه‌م به‌شه‌ی وتاری (دنیا دوای ١١ی سپتامبه‌ر) له (انترناسیونال هفتگی)ی ژماره ٧٧ی به‌رواری ٢٦/١٠/٢٠٠١ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
(به‌عه‌مه‌لی هیچ ئه‌لقه‌یه‌كی دیكه‌ی ئه‌م باسه بڵاونه‌بووه‌وه)
سه‌عید ئه‌حمه‌د له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #2000ku.html
|
|