ميللهتو ناسيوناليزمو بهرنامهى كومونيزمى كريكارى
بهشى دووهم:
"ليستهى ستالين"
بهشى يهكهمى ئهم نووسينهمان به چاوخشاندنهوهيهكى خيرا بهسهر فورمولهى "مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا" دهست پيكرد. دياره مهبهستمان ههللاجيكردنى ئهم فورمولهيه نهبوو، بهلكو مهبهستمان ئهوه بوو كه گوشهيهك لهو ناكوكيو ناروشنييانه بخهينه روو كه سهرتاپاى باسى ميللهتو ميللهتگهرايى داگرتووه. لهكوتايى بهشى پيشوودا گهيشتينه سهر مهقولهى "ميللهت". بهراى من گرى سهرهكييهكه لهم مهقولهيهدايه. مهقولهى ميللهت، نهك تهنها لهبيركردنهوهى چهپ وهيان لهپيوانه بهرنامهيييه كومونيستييهكانى تائيستاى سهبارهت بهمهسهلهى ميلليدا، بهلكو لهبهشى ههرهزورى ئهو شتهى كه كومهلگاى ئهمرو وهكو ميژووى خوى وهيان وهكو ناسنامهو وجودى كومهلايهتى خوى سهيرى دهكات، بووهته سهرچاوهى سهرليشيواوييهكى قوولو لنگهوقوچييهكى بنهرهتيى له تويژينهوهو بيركردنهوهدا.
نيشاندانى ئهوهى كه ريبازه بالادهستهكانى زانسته كومهلايهتييهكانو تيوري سياسيو، ههندى جار تهنانهت زانسته ماتماتيكو سروشتييهكانيش لهكوتايى سهدهى بيستهمدا تا چ رادهيهك تيكهلأ به خورافهو ئهفسانهن، كاريكى زور دژوار نييه. ئهوهى كه مروفى كوتايى سهدهى بيستهم، بهتايبهت لهزمانى ئهنديشمهنده رهسمييهكانييهوه، سهرههلدانى خوى، فهلسهفهى ژيانى خوى، هوى كرده فهرديو جـمعييهكانى خوى، سهرچاوهى بهختهوهريو بهدبهختى، ياخود خوشگوزهرانيو بيبهشييهكانى خويو …تاد، چونو به چ مهقولاتيك ليك دهداتهوه، بيگومان دهبيته مايهى گالتهجاريى نهوهكانى داهاتوو. ههلبهته ههنديك لهم خورافاتانه تهمهنيان بهسهر چووه. ئهمرو، بونموونه، سهرهراى شهپولى پاشهوپاش گهرانهوهى دژايهتى كردنى عيلمانيهتو رهونهق پهيداكردنهوهى سهرلهنويى بنهو بارگهى دين، هيشتا گيرانهوهى "خوا"، لانى كهم خواى دينيى، بو زانكوكانو تويژينهوه زانستييهكان، عهمهلى نييه. بهلام ريچكهى رهسميى ليكدانهوه زانستييهكانى دنياى هاوچهرخ، بهتايبهتى لهههندى رشتهى وهك تيورى سياسى، ئابوورى، كومهلناسيو دهروونناسيدا پشتى بهكومهليك مهقولهو بديهييات بهستووه كه بهههمان راده خورافـيو ناحهقيقين. مهقولهى ميللهت يهكيكه له گرنگترينيان.
ميللهت چييه؟
ئهمه خالى دهستپيكردنى گهليك لهتويژينهوهكانه لهسهر ميللهتو ميللهتگهرايى. لهسهرهتاوه وا ديته بهرچاو كه گرفتى سهرهكى، دژواريى بهدهستهوهدانى پيناسهيهكى زانستييه، وهيان پيناسهيهك كه ههموو لايهك لهسهرى كوك بن. ئهوه راسته كه بهدهستهوهدانى پيناسهيهكى پوختهو پاراو له مهقولهى ميللهت، لهسهر بناغهى كومهليك تايبهتمهندى مادديو مهلموس ( وهك زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهش، خوو نهريتى هاوبهشو …تاد) كه بهپشت بهستن پيى ميللهته رهسهنهكانى جيهان له ميللهته ساختهكان جيا بكرينهوه، كامهى ميللهت بيت تيايدا بگونجيتو ئهوهى ميللهت نهبيت نهگونجيت، تا ئهمرو لهتواناى زاناو سياسهتمهدارهكاندا نهبووه. ستالين، تهنانهت به دان پييانانى نهياره سياسيو مهكتهبييهكانيشى، لهريزى ئهو كهسانهيه كه ليستيكى تارادهيهك ههمهگيريان لهو تايبهتمهندييانه كوكردوتهوه كه ميللهتان ليك جيا دهكاتهوه. بهلام، ههروهك دواتر ئهيبينين، ئهو ليستانهى كه تايبهتمهندييهكانى ميللهتانيان دهستنيشان كردووه، تهنانهت له ليسته ههمهگيرو ستالينيو ميكانيكييهكهشيدا، نهيانتوانيوه ههر ئهم ميللهتانهى كه بهواقعى لهجيهاندا ههن بهدروستى دهستهبهندى بكهنو له زوربهى ئهم ليستانهدا ئيستسناكان زورترن لهوانهى كه قاعيدهكه دهيانگريتهوه.
بهلام بهبرواى من گرفتهكه له دژواريى پيناسهكردنى ميللهتدا نييه. لهبارهى دوو بهشهكهى ترى فورمولهى "مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا" رهنگه بكرى به پيناسهيهكى دروست يان بهههرحال بهريككهوتن لهسهر پيناسهيهكى دياريكراو، گرييهك لهمهسهلهكه بكريتهوه. بو نموونه دهكرى لهسهر ئهوه ريك بكهوين كه دياريكردنى چارهنووس لهفورمولبهندييهكهى ئيمهدا بهماناى پيكهينانى دهولهتيكى سهربهخويهو "بهرهسمى ناسينى" ئهم مافه ههر ئهو مانا سلبيو لانى كهمهى ههيه كه لينين مهبهستى بوو. بهلام لهبارهى مهقولهى ميللهتهوه بهبرواى من ئهسلى مهسهلهكه ههرگيز ليرهدا نييه، بهلكو ههنگاويك لهپيشتره. گرفتهكه ليرهدايه كه ناكرى پيناسهو ليستيك له تايبهتمهندييهكانى "ميللهت" بهدهستهوه بدريت (ههروهك ناتوانرى لهبارهى "خوا" يان "سيمرغ" هوه ئهمه بكريت) بهبى ئهوهى كه لهپيشدا خودى بوونى ئهو سهلمينرابيت يان وهكو بهلگهنهويستيك سهير كرابيت. شتيك دهتوانريت بهپيى تايبهتمهندييهكانى پيناسه بكريت، كهخوى بهرله پيناسهكهى ئيمهو سهربهخو لهپيناسهكهى ئيمه وجودى ههبيت. ئهگهر ئهو دياردهيه يان ئهو شته، سهربهخو لهپيناسهكهى ئيمه وجودى نهبيت، ئهوكاته ههولى ئيمه بو پيناسهكردنى خهسلهتو تايبهتمهندييهكانى، لهراستيدا ههوليكه بو خولقاندنى. پيناسهكردنى تايبهتمهندييهكانى خوا، ههوليكى زانستى نييه، بهلكو كاريكى دينييه، وه بهم پييه سياسييه، بو خولقاندنى خولقينهريكى بالادهستو بهتوانا له زهينو ژيانى خهلكيدا. ژماردنى خهسلهتهكانى ديوو درنجو بوونهوهره ئهفسانهيييهكان، ههوليكه بو دروستكردنى وينهى ئهمانه له ميشكى گويگرداو لهم ريگايهوه كاريگهرى دانان لهسهر ژيانو كردهوهى ئهوان. پيناسهكردنى ميللهتو تايبهتمهندييهكانى ميللهتيش، ههوليكى زانستى نييه بو ناسينو وهسفكردنى بابهتييانهى بوونهوهريكى خارجيو مهلموس، بهلكو دهخالهتيكى چالاكو زاتييه لهپروسهى دروستبوونى ميللهتو ميللهتاندا. ئهمه كاريكى سياسييه. ههوله زانستيو ئهكاديمييهكان بو دياريكردنى تايبهتمهندييهكانى ميللهت، بهشيكو ساتيكه له بزووتنهوهيهكى فراوانترى سياسى بو خولقاندن وهيان هيشتنهوهو دهمهزهردكردنهوهى ميللهتان. جياوازى ئهم دووانه لهوهدايه كه ئهگهر دين سهرهنجام ناتوانى خودايهك لهدهرهوهى ميشكو بيروباوهرى خهلكيدا بخولقينى، ئهوا ميللهتسازيى، واته "پيناسه"كردنى "ميللهت" بهمانا سياسيو پراكتيكييهكهى ئهم ووشهيه، لهزور حالهتدا بهواقعى دهبيته هوى پيكهينانى دهستهبهندييه ماددييه ميللييهكان لهنيوان خهلكيدا.
تيگهيشتنى زال بهسهر زهينى گشتيى، بهسهر بيركردنهوهى ئهكاديمى، بهسهر چهپى ناسراو بهكومونيستو تهنانهت بهسهر بهشى ههره زورى بزووتنهوهى كومونيستى كريكاريى تائيستادا، ئهم لنگهوقوچييهى لهخويدا حهشارداوه. تهنانهت لهدهروونى چهپو بزووتنهوهى كومونيستى تائيستادا، ئينتماو ناسنامهى ميللى كهسهكان، ههروهكو جنسى ئهوان، به تايبهتمهندييهكى بابهتيو دراوو گومان ههلنهگر دهژميردريت (ئهوهى كه جنسو جياوازى جنسيى بووهته كولهكهيهكى ناسنامهو خوناسيى كومهلايهتى كهسهكان، ئهمهش خوى بهرههرميكى ميژوويى كومهلگا چينايهتييهكانى تائيستايهو جيگاى رهخنهيهو ليرهدا ناچمه سهري).
ليرهدا من تهنانهت مهبهستم لهو مهيله جوراوجورانه نييه له ميژووى كومونيزمدا كه چهند جوريكى تايبهتيان له ناسيوناليزمو نهژادى قهوميو نيشتمانپهروهرى تهقديس كردووهو له كومونيزمهكهى خويان باركردووه. كومونيزمى روسيو چينيو جيهان سييهمى، كومونيزمى دژى مونوپوليو دژى ئهمپرياليستيو دژى يانكيو كومونيزمى سوسيال ديموكراتيك- سهنديكاييو چهپى نويى غهربيى كهلهسهر ويرانهى شورشى ئوكتوبهر سهوز بوون، ههموويان زياتر لهوهى كه رهنگوبوى ئهنتهرناسيوناليزميان پيوه بيت، داتاشراوى ناسيوناليزمو ناسيونال ريفورميزم بوون.
له ئيراندا، گشت چهپى تهقليدى، له حزبى تودهى پيريوه، تا فيداييو راهكاگرو هيلى سيى دوينيو چهپه تازه ديموكراته "پاش- جهنگى ساردى"يهكان، ههموويان لهسهر زهمينهيهكى بههيزى ناسيوناليستيو نيشتمان پهروهرانه سهوز بوون. كه نهتهنها قبوول كردنى مهقولهى ميللهت وهكو واقعيهتيكى بابهتيى دهرهكى بهلكو تقديس كردنيو بيناكردنى ههموو وجودى سياسى خوى لهسهرى، له تايبهتمهندييه سهرهكييهكانيتى. ميللهت، بو ئهم رهوتانه، چوارچيوهيهكى گشتييه كه خهلكى ولاتيك پيش ههر دابهشبوونيكى تر، بهوينهى چينهكانو…تاد، تيايدا كودهبنهوه. كريكارو بورژواو ژنو پياوو رهشو سپى، ههژارو دهولهمهندو پيرو لاو، بهقسهى ئهوان تهقسيماتى ناوخويى يهك ميللهتيكنو بهشه جياجياكانى ئهو پيك دههينن. عيبارهتى قيزهونى "كريكارانى ولاتهكهمان" كه رازينهرهوهى تهقريبهن ههموو وتاره "كريكارى"يهكانى گروپهكانى سهربهم تهقليده سياسييهيه، يان پيداگرتنى ناسيوناليستييانه بو ناوبردنى ئهو كريكارهى كه له تاران لهدايك بووهو ههشت سال پيشينهى كارى له كومپانياى مارسيدس بينز ههيه له خودى ئهلمانيا، به "كريكارى دوور خراوهى ئيرانى"، ههموويان نيشانهى لهپيشتر بوونى تحليليو عاتيفي مهقولهى ميللهتن لهباقى دابهشبوونه واقعيو دراوهكانى جهماوهرى خهلك.
سهير لهوهدايه كه بو زوربهيان ئاستى دووهمى ليكدانهوه، لهدواى ميللهت، هيشتا چينهكان نييه. بهلكو "گهلان"ه. گهل لهم تيروانينهدا ميللهتيكه بيدهولهت، بيهيزو زورجار ستهم ليكراو، لهناو ميللهتيكى تردا. بو چهپى ئيران مهقولهى "گهلان" سهرهنجام هاوتايه لهگهل ههست كردن بهبهزهييو ميهرهبانيو چاوپوشى ليكردنيكى تايبهتيش. فهرههنگو نهريتى گهلان، ئهو نهريتانهى كه ژمارهيهكى زور له خهلكى خودى ئهو گهلانه دهيانهوى ههرچونيك بيت لهدهستى ههلبين، دهبيته بهشيك له فهرههنگى شورشگيرانهى چهپى سهرتاسهرى. ئهگهر ولاتيك بهحوكمى پروسهى ميژوويى "فره ميللهت"و چهند گهليى رهخسا بيت، ئهو كاته كريكارانى دانيشتووى ئهو ولاته بو بهدهستهينانى لانى كهمى هوشيارى چينايهتى دهبى بهسهر دوو ناسنامهى ميلليدا باز بدهن. مهقولاتى وهك "كريكارانى كورد"، "كريكارانى بلوج"، "كريكارانى ئازهرى" چهند نموونهيهكى ترن له مهقولاتى ناسوناليستى باو له ئهدهبياتى چهپى تهقليديى ئيراندا.
بهههرحال ههروهك ئاماژهم بو كرد ئهمانه جيگاى چهق بهستنى سهرنجى ئيمه نين لهم باسهدا. گرفتى ئهم رهوتانه تهحليلي- تيوريك نييه. مهعريفى يان تيورى نييه. بهلكو ناسوناليزمو ميللهت پهرستيى ئاگايانهى ئهوانه.
كيشهكه ئهوهيه كه له تهقليدى كومونيزمى ئهنتهرناسيوناليستيشدا تيگهيشتنى باو له مهقولهى ميللهتو ناسيوناليزم بهئهندازهى پيويست رهخنهگرانه نييهو بهتايبهتى پهيوهندى نيوان ميللهتو ناسيوناليزم لنگهوقوچ نيشان دهدريت. لهم تيروانينهدا ميللهت دياردهيهكى دراو، بهلگهنهويستو مهلموسه، وه ناسيوناليزم بهرههمى فكريو سياسى چهوتو بوگهنى ميللهتيكه. ناسيوناليزم خووشيارييهكى چهوته، كه چينه بالادهستهكان تيدهكوشن بهسهر ئهفرادهكانى ميللهتيكدا زالـــى بكهن. روالهتى مهسهلهكه بو بهشى ههرهزورى كومونيزمى ئهنتهرناسيوناليستى، خهبات بووه لهدژى ناسيوناليزمو پيشگرتن به پهرهسهندنى نفوزى لهنيو ميللهتيكدا. خودى ميللهت، وهكو مهقولهيهك، وهكو دياردهيهك، لهشوينى خويدا ماوهتهوهو نه جيگاى پرسيارهو نه رهخنه. ميللهت وهكو بوونهوهريك چاوى ليدهكريت كه باريكى سياسيو چينايهتى تايبهتى نييه. كومهليك له ئينسانهكانن كه هاوبهشييان له كومهليك تايبهتمهندى دياريكراودا دهيانكاته ميللهتيك. كومهليك له ئينسانهكان كه ههر بهم ئيعتباره، وهكو ميللهتيك، دهتوانن دهوريكى سهربهخوو تايبهت بهخويان بگيرن لهميژووى كومهلگاى مروفايهتيدا. دهتوانن خاوهنى ماف، خاوهنى دهولهت، خاوهنى سهربهخوييو خاوهنى چارهنووسى تايبهتى خويان بن.
له واقعدا پهيوهندييهكه بهپيچهوانهوهيه. ئهوه ميللهته كه بهرههمو دهستكردى ميژوويى ناسيوناليزمه. ناسيوناليزم بهرله ميللهت وجودى ههيه. ئهگهر ئهم ليكدانهوهيه قبوول بكهين، ئهوكاته يهكسهر ئهوه روشن دهبيتهوه كه خهباتى كومونيزم لهدژى ناسيوناليزم، سهرهنجام خهباتيك نييه لهسهر پالأ پيوهنانى ميللهتان بو ئهم يان ئهو خووشياريو كارى سياسيو كومهلايهتى، بهلكو خهباته لهسهر خودى ئينتما يان عدم ئينتماى ميللى ئينسانهكان. لهسهر رهتكردنهوهو قبوول نهكردنى ناسنامهى ميللي. سهركهوتن بهسهر ناسيوناليزمدا، بهبى تهحقيق كردنى گوزاريك له مهقولهى ميللهتو ناسنامهى ميللى، ئيمكانى نييه. ههروهها ئهوه روشن دهبيتهوه كهچون فورمولى بهرنامهيى "مافـى ميللهتان لهدياريكردنى چارهنووسى خوياندا" به شهخسيهت پيدانو مادديهت پيدان به مهقولهى ميللهت، وهكو بوونهوهريك كه پيشوهخت كومهليك مافـى تايبهتى خوى ههيه، بهكردهوه لهجياتى ئهوهى ههلويستيكى تاكتيكى بيت بو پاشهكشهپي كردنو پووچهل كردنهوهى ناسيوناليزم، دهبيته بهرهسمييهت ناسينيكى ستراتيجييانهى ناسنامهى ميلليو بهمجوره زهربه دهدات له مهسهله واقعييهكهى خوى.
ئهمانه ئهو بابهتانهيه كهدهبى زياتر لييان وورد ببينهوه. بو ئهم مهبهسته دهبى چهند ههنگاويك بگهريينه دواوهو له چاوگيرانيك بهسهر ئهو تايبهتمهنديو پيكنهرانهوه دهستپيبكهين كه پيناسهى ميللهت پيك دههينن.
"ليستهى ستالين":
ستالين تاقه كهسيك نييه كه پيناسهيهكى له ميللهتو ليستهيهكى له تايبهتمهندييهكانى ميللهت بهدهستهوه دابيت. بهلام دهستپيكردن له ستالينهوه لهو رووهوه بهكهلكه كه يهكهم، بناغهى فورمولبهندييهكهى ئهو ليكدانهوهيهكه كهچهپ لهگهليدا ئاشنايهو بمانهويو نهمانهوى كاريگهرى لهسهرى ههيه، دووهم، ليستهى ستالين ليستهيهكى تيكهلهى كهم تازور ههمهگيره كه سهرهكيترين ئهو تايبهتمهندييانهى لهخويدا كوكردوتهوه كه پيشينانى ئهو بو ميللهتيان ژماردووه. ستالين تا ئهو پلهيه له تيكهليى بهرهرهمهند بووه كهبتوانى كومهليك فاكتهر لهژير چهترى يهك فورمولأو يهك تيئورى سهبارهت بهميللهت كوبكاتهوه كه ههنديكيان تهنانهت لهگهل يهكتر ناكوكن.
ميللهت چييه؟ به بوچوونى ستالين به خهلكيك دهوتريت ميللهت كه "له رهوتيكى گهشهى ميژوويداو بهشيوهيهكى پايهدار، زمانيكى هاوبهش، نيشتمانيكى هاوبهش، ژيانيكى ئابوورى هاوبهش، وه سيماو قالبيكى دهروونيى هاوبهشيان گرتوته خو كه له فهرههنگيكى هاوبهشدا رهنگ دهداتهوه". ههلبهته ستالين ئهوهش وهبيردينيتهوه كه ميللهت وهكو بهرههميكى ميژوو، ئهبهديو ئهزهلى نييه، ئالوگورى بهسهردا ديو سهرهتاو كوتايييهكى ههيه. له روانگهى ستالينهوه، هيچ يهكيك لهم تايبهتمهندييانه بهتهنهايى كافى نييه بو ناودير كردنى ئهم يان ئهو كومهل له خهلكى به ميللهت. بهلام نهبوونى تهنها يهكيكيان كافييه بوئهوهى ناوى ميللهتيان ليوهربگيريتهوه. بهم مانوره تحليلييه، ستالين، بهشيوهيهكى ناسهركهوتووانه، ههولأ ئهدات يهخهى خوى لهم گرفته دهرباز بكات كه بهپيى ههر تهنها دانهيهك لهو تايبهتمهندييانه، پيكهاتهى ميللى جيهانو ليستى ميللهتانى واقعى، چ ئهو كاتهو چ ئهمرو، شتيكى ترى غهيرى ئهو پيكهاته كونكريتو ئهمپريكييه دهرئهچوو كه بهعهمهلى ههيه. ستالين خوى ئهو نموونانه دهزانى كه بهتهنها وهرگرتنى ههريهكيك له تايبهتمهندييهكانى رهت دهكهنهوهو جاروبار ناويشيان دهبات. بهلام بهستنهوهى شايستهيى ميللى به بههرهمهند بوون له تيكراى ئهم تايبهتمهندييانه، نهتهنها كهموكورى ههرتاكه پيكنهريك پرناكاتهوه، بهلكو نههاتنهوهى پيناسهى ميللهت لهگهلأ واقعييهتى كونكريتدا ههرچى زهقتر دهكاتهوه.
فاكتهرى زمان، ميللهت بوونى خهلكى ولاته "پايهدارو لهميژوودا شكلأ گرتوو"ه چهند زمانييهكانى وهك سويسرا، بهلجيكا، ولاته يهكگرتووهكانى ئهمريكاى ئهمرو، كهنهدا، فهرهنسا، ئسپانيا، بريتانياو، بهشى زورى ولاتانى قارهى ئهفريقياو ئاسيا دهباته ژير پرسيارهوه. جيگاى سهرنجه كه بو نموونه لهسهردهمى يهكيتيى ئيتالياو دروست بوونى ميللهتى يهكپارچهى ئيتاليادا، تهنها دوو و نيو لهسهدى خهلكيى بهم زمانه قسهيان دهكرد كه ئهمرو پيى دهلين ئيتالى. لهلايهكى ترهوه نهتهنها ميللهتى چهند زمانيى، بهلكو زمانى چهند ميللهتييش لهدنيادا زوره. چاوگيرانيكى خيرا بهسهر نهخشهى جيهاندا نيشانى دهدات كه مهوداى بهكارهينانى زمانى ئينگليزيو فهرهنسيو ئسپانى وهكو زمانى يهكهمو "زمانى مالهوه"ى خهلكى، چهنده فراوانو جيهانييه.
ئهم تيبينييانه تازه دواى ئهو گريمانهيه كه خودى مهقولهى زمان بكرى بهديقهتيكى زورهوه پيناسه بكريت، كه لهئهمرى واقدا وانييه. بو نموونه دهكرى بپرسين ئايا صربهكانو كرواتهكان بهدوو زمانى جيا قسه دهكهن؟ ههروهها، يهكيك لهو شتانهى كه لايهنگرانى پيكهينانى كوردستانى يهكپارچه بو سهلماندنى ميللهت بوونى كوردهكان پشتى پى دهبهستن بوونى زمانى هاوبهشه، لهكاتيكدا ههنديك له تويژهرهوه روژئاوايييهكان بهپيچهوانهوه، پيكنههاتنى تائيستاى دهولهتى كوردستان دهگهريننهوه بو نهبوونى زمانيكى كورديى هاوبهش. ناسيوناليستيكى ئهلمانيى توندرهو كه ئينتماى قهوميو هاوبهشيى لهزماندا دهكاته معيارى ناسنامهى ميللى خوى، دهبى حهوسهلهى ئهوهى ههبيت كه يههودييه ئهشكهنازييهكان كه بهزمانى يهديش قسهدهكهن (كه لقيكه له ئهلمانيى كون) وهكو ئهلمانيى رهسهن بهرهسمى بناسيت.
فاكتهرى زمان نه كومهكيكى ئهوتو به ليكدانهوهكهى ستالين دهكاتو نه بهدهرك كردنى مهسهلهى ميللهت.
مهقولهى نيشتمانيش، بهههمان راده ئالوزه. نهتهنها قهومو ميللهته جياجياكان لهسهر نيشتمانى هاوبهش ژياونو بهنوره فهرمانرهوايييان كردووهو يهكترييان بهملاو بهولادا كوچ پيكردووه، بهلكو بهزياد بوونى ژمارهى دانيشتووانى دنياو پهرهسهندنى جموجولأو هاتوچوو كوچى ئينسانهكان له پانتايى جيهاندا، ههر پيناسهيهكى ميللى كهلهسهر بناغهى هاوبهشيى لهنيشتماندا بنيات نرابى دهبى ههموو ساليك ئيعاده نهزهرى تيا بكريتهوه. دريژيو پانيى گوى زهوى نهگوره. بهلام ئينسانهكان، ئهويش به خيرايى جياجيا لهنيو قهومو دينه جياجياكاندا، ههميشه ژمارهيان زيادى كردووهو زياد دهكات. له زوربهى كيشمهكيشه ميللييهكانى ئهمرودا، مشتومر لهسهر نيشتمانو دهعواى ئهرزى، مهوزوعيكى سهرهكييه كه بينهوبردهى لهسهره. فهلهستين نموونهيهكى بهرجهستهيه، بهلام ههرگيز تهنها نموونه نييه. ئهو نيشتمانهى كه ناسيوناليزمى كورد چاوى لييهتى، ههنديكى ههمان پلانى جيمهبهستى ناسيوناليزمى ئهرمهنييه. لهبهريهك ههلوهشانهوهى يوگوسلافياو ئهو كيشمهكيشهى كهلهسهر ميللى كردنى ههر مهتريكى چوارگوشه له بوسنى هيزهگوفين لهئارادايه، چهند نموونهيهكى زيندوو و حهيوحازرى ترى بهدهستهوه داوه. معيارى نيشتمان بهتايبهت لهپهيوهست به نموونهى يههودييهكانهوه لهسهردهمى ستاليندا، كه نيشتمانيكى هاوبهشيان بهناوى خويانهوه نهبوو، ناكوك ديتهوه. به معيارى ستالين يههودييهكان لهبهرئهوهى نيشتمانيكى هاوبهشيان نييه، ميللهت نهبوون. بو ههنديكى تر له تيئوريسيونهكان نموونهى "ميللهتى يههود" بهلگهيهكه بو رهتكردنهوهى معيارى نيشتمان (وه ههلبهته زمانيش) له پيناسهكردنى ميللهتدا.
ليكدانهوهى ستالين بو پيودانگى ژيانى ئابوورى هاوبهشو پهيوهنديى ئابووريى نيوخويى، زور ناروشنو بهتايبهت زور ناماركسيستييه. لهلايهكهوه له باسى بزووتنهوه ميللييهكاندا، سهرههلدانى ميللهت به بهرئهنجاميكى سهردهمى سهرمايهدارى ناودهباتو لهلايهكى ترهوه پيودانگى پهيوهنديى ئابوورى دهگيريتهوه بو دهورانى پيش سهرههلدانى سهرمايهداريو بهم پيودانگانانهوه لهدنياى پيش سهرمايهداريشدا دهكهويته رهتكردنهوهو قبوولأ كردنى بروانامهى ميللى گهله جياجياكان. بو نموونه بو رهتكردنهوهى ميللهت بوونى گورجييهكان (سهربارى ئهوهى كهزمانو نيشتمانى هاوبهشيان ههيه) بهلگهى ئهوه دينيتهوه كه لهسهردهمى دهرهبهگايهتيدا هاوپشتيو پهيوهندييهكى ئابوورى لهنيو خهلكى گورجستاندا نهبووه. ئهگهر بكريت مهقولهى بازارى ناوخو لهسهردهمى سهرمايهداريدا وهكو بنچينهيهك بو ژيانى ئابوورى هاوبهشو دابراو له ميللهتانى تر پيناسه بكريت (كهخوى جيگاى باسه) "ژيانى ئابوورى هاوبهش"و "پهيوهنديى ئابوورى ناوخويى" له سهردهمى دهرهبهگايهتى يان لهنيزاميكدا كه بازنهيهكى ئالوگورى كالايى پهرهسهندوى تيدا نهبى، ئيتر ههرگيز قابيلى دهرك كردن نييه.
تا ئهو جيگايهى كه بو سهرمايهدارى دهگهريتهوه، ئابوورى هاوبهشو، بازارى ناوخو، بهدابراوى له مهقولهى دهولهتيكى يهكپارچه ناكرى باسيان لـى بكريت. ئهگهر دهولهتيكى بهم جوره وجودى ههبيت، ئهگهر خهلكانيك بهواقعى پيكهينانى دهولهتى "خويان" له پهيوهندييهكى ئابوورى كاپيتاليستيدا بهدهست هينابى، ئهوكاتهو ههر بهم ئيعتباره، ميللهت بوونى خويان يهكسهر سهلماندووهو ئيتر گهرانهوه بو ههر پيودانگيكى تر لهرووى مهبدهئييهوه زهرورهتيكى نامينى. بهم جوره پيودانگى ئابوورى هاوبهش پيودانگيكى زيادهو لهرووى تيورييهوه ريلـيونكهره كه بهكردهوه سهرتاپاى مهسهلهى پيناسهكردنى ميللهت تور ههلئهدات.
وهسهرهنجام دوا فاكتهرى ستالين، مهقولهى كاراكتهرو تايبهتمهنديى دهروونيى هاوبهش (فهرههنگى هاوبهش)ه. رهنگه ئهمه ئارهزوومهندانهترينو نازانستيترين بهشى پيناسهكه بيت كه ههرله بنهرهتهوه تيكراى مهسهلهى پيناسهكردنى بابهتييانهى ميللهت لهكهدار دهكات. ستالين دهلـي:
"ههلبهته تايبهتمهندى دهروونى يان به دهربرينيكى تر "كاراكتهرى ميللى" بو چاوديرى خارجيى ناكرى پيناسه بكريت. بهلام تائهو جيگايهى كه خوى له فهرههنگيكى هاوبهشو تايبهتى ئهو ميللهتهدا دهنوينى، مهقولهيهكه كه دهكرى پيناسه بكريتو حاشاههلنهگره".
ئهم مهقولهيه دهروازهيهكه بو هاتنه ناوهوهى ههرهمهكى ترين دهستهبهندييهكان. نهژاد، قهوم، دين، سهرلهنوى لهم دهروازهيهوه دينه ناو باسهكهوه، چونكه ههريهكهيان بهئاشكرا فاكتهريكى لهقالبدانى زهينو دهروونناسيى ئهفرادهكانه. رازى بوون به وجودى "فهرههنگيكى ميللى" سهروو چينايهتى كه زهينو مهوقعييهتى دهروونيى ئينسانهكانى سهربه ميللهتيك بهتهواوى لهوانى تر جيا دهكاتهوه، زور نا ماركسيستيو، ناواقعيو خهيالييه. ستالين بهدياريكراوى باس له جياوازيى كاراكتهرى ميللى ئهمركايييهكان لهگهلأ ئينگليزهكان دهكات، سهربارى زمانى هاوبهشيان. بهقسهى ستالين، دنياى زهينيى كريكارى ئهمريكى له دنياى زهينيى خاوهن كارهكانى ئهم ولاتهوه نزيكتره وهك له كريكارانى ئيرلهنديو ئينگليزى.
دان نان بهجوريك له معنوياتى هاوبهش لهنيو تاكهكانى يهك ميللهتدا، ههندى فورمولهى تريشى ههبووه. "ميژووى هاوبهش"، "هوشياريى ميللى"، "ناسنامهى ميللى"، كومهله مهقولاتيكن كه كهم تازور ئاماژه بو ههمان دهروونناسى هاوبهشى ستالين دهكهن. ئهوهى له ههموو ئهم فورمولانهدا روونو ئاشكرايه، خهسلهتى لهرادهبهدهر پروبلماتيكيى خودى ئهم مهقولانهو پيكنهرهكانيانه. ههروهك ئهرنست رهنان دهلـى شيواندنى ميژووى خو (وهيان دهبى بووترى ميژوو دروستكردن بو خو) خوى بهشيكه له تايبهتمهندييهكانى ميللهت بوون. روونكردنهوهى ميللهت لهسهر بناغهى معنوياتى هاوبهش، ميژووى هاوبهش، يادهوهرى ميژووييو كاراكتهرى ميللى هاوبهش، ليكدانهوهى ئهفسانهيه به ئهفسانه. مهفاهيمى وهك ميژوو، فهرههنگ، دهرونناسيو شتى لهم بابهته خويان پيويستيان بهوهيه كه لهپيشدا مادديهتو راستو دروستييان بسهلمينرى.
ميللهتو ميژوو
گرفتى سهرهكيترى ليكدانهوهكهى ستالينو ليكدانهوهكانى ترى لهبابهتى ئهوهى ستالين بو مهقولهى ميللهت، خهسلهته غهيره ميژووييو جامدهكهيانه. ههلبهته ستالين ميللهت به مهقولهيهك دادهنى كه "لهميژوودا پيكهاتووه". جامديى ئهم فورموله، سهربارى ئاماژهكردن بو رولى ميژوو له بنياتنانى مهقولهى ميللهتدا، لهو ليكدانهوه "تهكامولى"و نيمچه بايولوژيكييهدايه كه له ميللهتو شيوهى سهرههلدانى ميژوويى ئهو بهدهستهوه دهدرى. ميللهت وهكو بوونهوهريكى ئاويته سهير دهكريت (كه خاوهنى زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهشو …) كه ميژوو ههنگاو بهههنگاو بهشهكانى بهدهستهوه دهداتو كهرهستهكانى دروستكردنى فهراههم دهكات. كاتيك ئهم خولقاندنه روو دهدات، كاتيك ميژوو بهرههمى نيهائى خوى لهشيوهى ميللهتيك حازرو ئاماده دهكات، ئيتر ميللهت لهدهرهوهى ميژوو، وهكو ئاپارتمانيك، يان جانهوهريك كه لهميژوودا پيك هاتووه، ژيانو بوونى سهربهخوو تايبهت بهخوى پهيدا دهكات. ميللهتهكان لهميژوودا دهخولقينو ههروا به "خولقاوى" دهميننهوه. بهجوريك كه چاوديرى خارجيى دهتوانى ههليان سهنگينيو تايبهتمهندييهكانيان بژميرى. ههروهك چون دهكرى مراوييهك، وهكو بهرههميكى ميژووى سروشتى، بهپيى تايبهتمهندييهكانى وهسف بكريت.
ميللهتيك كه بهم شيوهيه دهخولقيو تايبهتمهندييهكانى لهميژووهوه وهردهگرى، ئيتر وهك بليى پيويستيبه پروسهى ميژوويى نامينيو دهكهويته دهرهوهى سوورى "گهشهسهندن". دهركيكى لهم چهشنه بهتهواوى ميكانيكيو بهتايبهت لهريشهوه ناماركسيستييه. ميللهت بهههر شيوهيهك لهميژوودا پيكهاتبيت، دهبى لهژيانى هاوچهرخى كومهلگاكاندا بهبهردهوامى سهرلهنوى بهرههم بيتهوه. دهبى بمينيتهوهو لهنيو نهچيت. ئهوه چ ميكانيزميكه كه ههستى ميلليو تيگهيشتنى هاوبهش لهميژووى خو، زمانى هاوبهش، نيشتمانى هاوبهش، ئابوورى هاوبهشو معيارهكانى ترى ميللهت بوون دهپاريزيو دهمهزهرديان دهكاتهوه؟ له ليكدانهوهى ميكانيكييانهى ميللهتدا ئاماژه بوئهم پروسهيه ناكريت، بو ماركسيزم، بو نموونه، چين مهقولهيهكى بنهرهتييه له ليكدانهوهى كومهلگادا. ههردوو چينى كريكارو بورژواش بهرههمى ميژوون. بهلام له هيچ سهردهميكدا كارى ميژوو لهگهلأ ئهوان كوتايى پى نايات. ههموو داستانى كومهلگاى سهرمايهدارى داستانى بهههرم هينانهوهو خولقاندنهوهى كريكارو سهرمايهداره وهكو كريكارو سهرمايهدار لهجهرگهى پهيوهندييه كومهلايهتييهكانو رهوتى روژانهى ميژوودا. ميللهتيش ههر وايه. ههلومهرجى ميللهت بوونو بهميللهت ناوبردنى جهماوهرى جياجياى خهلكيى ههموو روژيك لهجهرگهى ميژووى هاوچهرخ، نهك رابردوودا، بهرههم ديتهوه. پروسهى "پيناسه كردنى ميللهتيك" پروسهيهكى زانستيى نييه، رووداويكى ماددييه كه له قهلهمرهوى ئابووريو سياسهتو ئايدولوژيدا ههموو روژيك سهرلهنوى روودهداتهوه. ريك ههرلهبهر ئهمهشه كه ميللهت سهرهتاو كوتايييهكى ههيه.
لههيچ شوينيكى ئهم باسهدا ئيمه حاشامان لهم واقعييهته نهكردووه كه خهلكيى كومهله تايبهتمهندييهكى نهژاديو زمانهوانيو قهومييان ههيه كهدهكرى پيناسه بكرين، لهنيشتمانى جياجيادا دهژين، جموجولى ئابووريو كومهلايهتيو معنوى نيوان ئينسانهكان لهجيهاندا ئهوانى لهشيوهى ئهو كومهلو چهق بهستنه محليو ناوچهيييانهدا لهدهورى يهكتر كوكردوتهوه، كه لهههريهكهياندا زمانو دابو نهريتيكى تايبهت رهواجى زياترى ههيه. ئهوهى جيگاى رهخنهيه مهقولهى ميللهته. ئهگهر له ئيمه بپرسن ئايا ههر نهژاديك، يان ههر قهوميك يان قسهكهرانى زمانيكى تايبهت، يان دانيشتووانى ههر نيشتمانيكى دياريكراو "ماف"يان ههيه دهولهتى خويان پيك بهينن، بيشك وهلامى ئيمه سلبييه. ئهم مهقولانه نابيته بناغهو بيانوويهك بو پيناسهكردنى كومهلو مهوجودييهتيكى جياوازى ئينسانيى كه له خهلكانى ترى جيا بكاتهوه. گرنگيى مهقولهى ميللهت لهوهدايه كه ئهم دابرانه دروست دهكات، بهرهواى لهقهلهم ئهداتو شرعييهتى پيئهدات. بهم پييه ئينتماى ميللى ناويكى ترى قهومو نهژادو زمانى هاوبهش نييه. ناونيشانيكى تر نييه بو ليك ههلپيكانى ههموو ئهم تايبهتمهندييانه له كومهليكى دياريكراوى ئينسانيدا. بهلكو چهمكيكى ناواقعيو ئيختيارييه، ئالايهكى سياسييه بو بهكارهينانى ئهم تايبهتمهندييانه، وه له زوربهى حالهتهكاندا تهنها يهكيكيان، بو دروست كردنى قهوارهيهكى سياسيى جياوازو بهدهستهينانى مافى سياسيو ولاتيتى جياواز لهوانى تر.
نهتهنها ميللهت، بهلكو خشته بهندييهكانى لهچهشنى پيناسهكانى ستالينيش بهههرمى ميژوون. له نووسينهكهى ستاليندا ئهو واقعييهته بهتهواى فهراموش دهكريت كه ليستهكهى ئهو لهواقدا كوگايهكه لهو پيكنهرو تايبهتمهندييه ميللييانهى كه لهبرگه جياجياكانى ميژوودا، لهلايهن رهوته كومهلايهتييه جياجياكانو لهزوربهى حالهتهكاندا دژ بهيهكتريو لهبهرامبهركى لهگهلأ يهكتردا هينراوهنهته گور. ئهو رهوته كومهلايهتييانهى كه لهميژوودا ميللهتيان به زمانى هاوبهش پيناسهكردووهو خوازيارى ئهوه بوون كه ميللهتهكان له خهلكى هاوزمان پيك بين، خويان لهبهرامبهر لايهنگرانى تيورى ميللهت لهسهربناغهى نيشتمان وهيان بهتايبهت ميللهت وهكو پيكهاتهيهكى ئابوورى، بينيووهتهوه. ئهمانه ئالاى ناسيوناليزمه جياجياكانو بهشه جياجياكانى كومهلگا جوراوجورهكانن كه لهپروسهى ميژوويى واقعيدا بهپراتيكى خويان ئهو ميللهتانه دروست دهكهن كهههن وه پاسهوانييان لـيئهكهن. ئهم پروسهيهو ئهم پراتيكه له هيچ شوينيك تهواو نهبووهو نابيت. ئهم پراتيكه ههميشه دريژهى ههيه، ميللهته كونهكان سهرلهنوى بهرههم دينيتهوه، بو سهرههلدانى ميللهته تازهكان تيدهكوشى، ليكدانهوه جياوازهكان بو پيودانگهكانى رهسهنايهتيو بهرتريو حقوقى ميللى لهبهرامبهر يهكتر دادهنيو لهزهينى جهماوهردا دهيچينى.
معيارهكانى ستالين ئالاى ناسيوناليزمه جياجياكانو كيشمهكيشه كومهلايهتيو سياسييه جوراوجورهكان بووهو ههيه. بو نموونه شورٍشى فهرهنسا، له پيناسهكردنى ئينسانى فهرهنسيدا، "ئهندامى ميللهتى فهرهنسا"، ههرگيز معيارى قهومييهتو كاراكتهرى ميلليو تهنانهت فهرهنسى بوونى زمانى نهكرده بناغه. قبوولأ كردنى ئهركو مافهكانى هاولاتيى فهرهنسا، تهنها معيار بوو. قسهكردن بهزمانى فهرهنسى، واته زمانى رهسميى ولات، ياسايهك بوو كه ههر فهرهنسييهكو ههر ئهنداميكى ميللهتى فهرهنسا سهربهخو لهوهى كهزمانى دايكى چييه، دهبووايه دواتر رهچاوى بكردايه. بهستنهوهى ئينتماى ميللى به زمانو قهومييهتو دواتريش بنو بنهچهوه، دهكهويته ناكوكييهوه لهگهلأ ئهو جوره ميللهت سازييهى شورشى فهرهنسادا. پيناسهكردنى ميللهتى ئهلمان لهسهر بناغهى نيشتمان، وهيان زمان، كومهليك لقى جياجيا له ناسيوناليزمى ئهلمانيى پيناسه دهكاتو كومهلى جياجيا وهكو ميللهتى ئهلمان بهرهسمى دهناسى. ههروهها پيداگرتن لهسهر فاكتهرى ئابوورى له پيناسهكردنى ميللهتيكدا، لهبنهرهتدا ئالاى بزووتنهوهيهكى ناسيونال-ليبرالى بووه كه بهكهمترين سهنجدان له ئينتماى قهوميو زمانييو نهژادى، ئهو ميللهتانهى بهرهسمى ناسيووه كه تواناى ئهوهيان ههبيت ببنه بنهمايهك بو ئابوورييهكى ميللى بورژواييو ئامرازيك بو سهقامگيركردنى دهولهتيكى تاقانهو گهشهى سهرمايهدارى. لهم ريبازهدا كه لهنيوهى سهدهى ١٩هوه تا نيوهى سهدهى بيستهم بهكردهوه بهنفوزترين رهوتى ناسيوناليستى بوو، هاوزمانيى، هاوبهشيى له قهومييهتو ميژووو ناسنامهى ميلليدا، روليكى ئهوتو ناگيرى. بهلكو بهپيچهوانهوه، زور جار مهبهست ئهوه بووه كه خهلكى قهومو نهژادو زمانه جياجياكان له كومهلى ميلليو دهولهتيى بهئهندازهى كافى گهورهدا يهكبخهن كه بتوانى ببيته چوارچيوهيهكى سياسيو ئيدارى بو گهشهى سهرمايهداريو كهلهكهى سهرمايه. بهپيچهوانهى ناسيوناليزمى قهومييهوه، واته ناسيوناليزميك كه يهكيك لهوشتانهى پيى لهسهر دائهگرى هاوبهشييه لهزماندا، ناسيوناليزمى ليبرالى يهكخهرو ئاويتهكهرى قهومه جياجياكان بووه.
بهههمان شيوه دهكريت له شيعارو كاركردهكانى لقهكانى ترى ناسيوناليزم وورد ببينهوه. ناسيوناليزم له ئهوروپاى روژئاوا لهگهلأ ناسيوناليزم له ئهوروپاى جنوبيو روژههلاتدا گريو گولأو كاركردو ريچكهيهكى يهكسانيان نهبووه. ناسيوناليزمى دژى ئيستعماريى ولاتانى دواكهتووو موستهعمهرهكانى پيشوو كه لهنيوهى دووهمى ئهم سهدهيهدا بهمهبهستى ئاوهدان كردنهوهو موديرنيزهكردنى ولاتى خوى هاته مهيدان، وه ناسيوناليزميكى وورده بورژواييو دژى ئيمپرياليستيى كونهپهرستو تهقليديى كه بهتايبهتى لهم دوو دهيهى دواييدا له ههنديك لهولاتانى گيروده بهئيسلامدا سهرى ههلدا، ههريهكهيان بهشوين ئامانجيكى تايبهتهوهن وه معياريكى تايبهتيان ههيه بو پيناسهكردنى ناسنامهى "ميللهتى خويان". ههلكهندنى ئهم معيارانه له دلى بزووتنهوهو جولانهوه ميژوويييهكانى لايهنگريانو ليست كردنو لهوهش خراپتر كوكردنهوهو ليكدانيان وهكو كومهليك تايبهتمهنديى ميللهتان كهلهميژوودا گهشهيان سهندووهو جيگير بوون، پشت كردنه له ههموو مفهوميكى جدى له ميژووو شيكردنهوهى ميژوويى كومهلگا.
ميللهتو پراتيكى كومونيستى
ئهگهر ئهوهمان قبوولأ بيت كه ميللهت بهرههمى پروسهى ميژوويى "ميللهت سازى"يه، كه ئهم پروسه ميژوويييه رهوتيكى پراتيكييه كه تيايدا چينهكانو هيزه سياسييهكانى چينهكان بهپيى ئاواتو سياسهتو ئامانجه كومهلايهتييهكانيان بهشدارى دهكهن، كه ميللهتو تايبهتمهندييه بهروالهت ئهبجهكتيفهكانى لهواقعدا مادديهت بوونهوهى شيعارو شهكاندنهوهى ئالاى بزووتنهوه ميللييه جوراوجورهكانه له ميژووى دوو سهد سالى ئهخيردا، ئهوكاته دهرك كردنى ئهم مهسهلهيه دژوار نابيت كه لهميژووى سهرههلدانو رهوتى پيكهاتنى ميللهتاندا، كريكارو كومونيزم چاوديريكى خارجيى نين. داوهرانيك نين كه ئهركى گيرانهوهى مافى ميللهتان لهئهستوى خويان ببينن. ميللهتو ميللهتسازييو پاراستنو هيشتنهوهى ناسنامه ميللييهكان له جيهاندا، پروسهيهكه كه ئيمهش دهگريتهوهو لهپراتيكى ئيمهش كاريگهرى وهردهگرى. ميژووى سهرههلدانى ميللهتان تهنها ميژووى ناسيوناليزمو ناسيوناليستهكان نييه، ميژووى ئهنتهرناسيوناليزميشه. ميژووى خهباتى چينايهتييه له لايهنه جياجياكانيدا.
قبوولأ كردنى ئهم حوكمه، باسى ههلويستى كومونيستى لهبهرامبهر ميللهتانو خهباتى ميلليدا لهبناغهوه دهگويزيتهوه بو لاپهرهيهكى جياواز. ئهگهر پراتيكى كومونيستيو كريكاريى ئيمه لهپروسهى پيكهاتنى ميللهتاندا كاريگهريى خوى ههيه، ئهوكاته بهرامبهركيى كومونيزمو ناسيوناليزم دهتوانى شيوهى بهرامبهركيى كومونيزم لهگهلأ خودى پيكهاتن وهيان بههيزكردنى ناسنامهيهكى ميللى تايبهت بگريته خوى. كومونيستهكان حهقيانهو بگره لهسهريانه كه ئيدعاى ميللهت كردنهكانو حهق داواكردنه ميللييهكان يهكسهر بخهنه ژير ووردبينهوهو بيدهنه بهر رهخنه. مهبدهئى پووچهلأ كردنهوهى نفوزى ناسيوناليزم بهسهر ميللهتاندا، دهگورى بو مهبدهئيكى ئهنتهرناسيوناليستيى فراوانتر كه لهسهر بناغهى ههولدان بو لهنيو بردنى سنووره ميللييهكان لهنيوان خهلكى، سست كردنى ناسنامه ميللييهكان، وه پيش گرتن به دروست بوونى سنوورو جياوازييه ميللييه تازهكان بنيات نراوه. خهباتى ديفاعيى لهدژى ناسيوناليزم جيگاى خوى دهدات به بزووتهوهيهكى هيرش بهرانهو رهخنهگرانه لهپيناوى ئهنتهرناسيوناليزمدا. كومونيستهكان دهبى ئهوه روشن بكهنهوه كه لهكويو له كام چوارچيوهى ميژووييو لهسايهى چ ههلومهرجيكى دياريكراودا مهشروعييهتى ناسنامهيهكى ميلليو مهبدهئى مافى ديارى كردنى چارهنووس بو ميللهتان بهرهسمى دهناسن. فورموليكى گشتيى وجودى نابيت كه ههموو داواكهرانى حقوقى ميللى دهكاته مووهكيلى ئوتوماتيكى كومونيستهكان.
كليليكى سهرهكيى لهباسى كومونيستيى لهبارهى مهسهلهى ميللييهوه، ستهمى ميللييه. وهستانهوه بهرووى ناسيوناليزمى ميللهتى ستهمگهر، وهيان ستهميكى چينايهتى كه بهناوى ميللهتو ميللهت چيتييهوه مهشروعييهت دهداته خوى، شتيكى بهلگهنهويستى ههميشهيى بزووتنهوهى ناوبراو به كومونيزم بووه. بهلام دهركى رهخنهگرانهو ميژوويى له مهقولهى ميللهت، دهركى ئه |