میللهتو ناسیۆنالیزم‌و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری
به‌شی سێیه‌م:
ئهنتهرناسیۆنالیزمو مه‌سه‌له‌ی میللی
له‌به‌شه‌كانی پێشوودا ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كرده‌وه كه ئه‌و مهقولاتو فۆرمۆڵبهندییانهی كه به‌شێوه‌یه‌كی باو له به‌رنامه كۆمۆنیستییهكاندا له‌به‌رامبه‌ر میللهتو مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا به‌كارهێنراون، نه‌ته‌نها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی مه‌سه‌له‌كه نین به‌ڵكو به‌شێوه‌یه‌كی جدی ڕێ لێونكهرو مایه‌ی خۆشباوه‌ڕین. "مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا" نه‌ته‌نها مه‌بده‌ئێكی قابیلی ته‌عمیمی كۆمۆنیستی نییه، نه‌ته‌نها مه‌رج نییه ئازادیخوازانه بێت، به‌ڵكو به‌مانای پڕاوپڕی ووشهكه خورافی‌و نامهفهومه. مه‌قوله‌ی ته‌وه‌ره‌یی له‌م فۆرمۆڵهیهدا، واته مه‌قوله‌ی میلله‌ت، له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه دڵخوازانه‌یه، ئایدۆلۆژییانهو ئهفسانهیییه. مه‌رجی ڕۆشن بوونه‌وه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمۆنیستی له‌به‌رامبه‌ر میللهتانو مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا، له‌پله‌ی یه‌كه‌مدا ئه‌وه‌یه كه خۆمان له‌م فۆرمۆڵهیه ڕزگار بكه‌ین.
له‌ئاستی تیۆریدا گرفتی سه‌ره‌كی ئه‌م فۆرمۆڵه ئه‌مه‌یه كه یه‌كه‌م، میلله‌ت وه‌كو مه‌قوله‌یه‌كی موعتهبهرو بابه‌تی‌و دراو وه‌رده‌گرێ، ناسنامه‌ی میللی وه‌كو تایبه‌تمه‌ندییه‌كی ئۆبجهكتیڤی خه‌ڵك به‌فه‌رز وه‌رده‌گرێ. دووه‌م، مه‌سه‌له‌كه وه‌كو زه‌روره‌تی به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسین یان گێڕانه‌وه‌ی مافه به‌ڕواڵه‌ت سروشتی‌و زاتییه‌كانی ئه‌م بوونه‌وه‌ره (میلله‌ت) نیشان ده‌دات. "مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسدا" به‌م جۆره به‌هه‌ڵه به‌رز ئه‌بێته‌وه بۆ ئاستی پره‌نسیپێكی ئینسانی‌و ئازادیخوازانه‌ی حاشا هه‌ڵنه‌گرو جیهانگیر. تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تایی هه‌ر كۆمۆنیستێك كه به‌م فۆرمۆڵهیه بارهاتبی ئه‌وه‌یه كه مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسدا، واته پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌لایه‌ن "میلله‌تان"ی جیاجیاوه، مه‌بده‌ئێكی موعته‌به‌ره هه‌روه‌كو یه‌كسانی ژن‌و پیاو، ئازادی به‌یان‌و ڕێكخراوبوونو مانگرتن یان مافی ته‌ڵاق. ئه‌مه به‌دحاڵیبوونێكی بنه‌ڕه‌تییه كه به‌ڵگه‌ی پێشڕه‌وییه‌كی عه‌قیده‌یی گرنگه بۆ ناسیۆنالیزم. له‌ئاستی عملیدا، عه‌یبی ئه‌م فۆرمۆڵه له‌وه‌دایه كه یه‌كه‌م، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ههولأو ته‌قه‌لاكانی تائێستا پێناسه‌یه‌كی كارساز له میلله‌ت به‌ده‌سته‌وه نه‌دراوه تا بكرێ به‌پشت به‌ستن پێی خاوه‌نانی ئه‌م "مافه" له ده‌ورانه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا بناسرێت، وه دووه‌م، هیچ یه‌كێك له ڕهوتو مه‌كته‌به‌كانی لایه‌نگری ئه‌م فۆرمۆڵهیه، چی سۆسیالیست‌و چی ناسیۆنالیست، تاكو ئێستا ئاماده نه‌بووه ئه‌م باسه تا ئه‌نجامه عملییه مهنتقییهكهی درێژ بكاته‌وه‌و به‌رگری له ده‌وڵه‌تدار بوونی هه‌موو میلله‌تان بكات، به‌پێی هه‌ر ئه‌و پێناسه‌یه‌ی كه خۆی بۆ میلله‌تی به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. ئه‌ده‌بیاتی لایه‌نگرانی فۆرمۆڵه‌ی مافی میلله‌تان له‌دیاری كردنی چاره‌نووسدا پڕه لهوتهبسهرهو تێبینییانهی كه به به‌هانه‌ی جۆراوجۆر "میلله‌تان"ی جیاجیا ده‌كه‌نه ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی شمولی ئه‌م "ماف"ه‌وه.
به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا ده‌بێ لهئهسارهتی ئه‌م تێڕوانینه ناسیۆنالیستییه ڕزگار ببێت‌و ڕاسته‌وخۆو بێپێچوپهناو ته‌مومژ بچێ به‌شوێن گرفته‌كه‌دا، به‌و شێوه‌یه‌ی كه له‌واقعدا هه‌یه. به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی به‌رله هه‌رشتێك ده‌بێ ڕووی مه‌سه‌له‌كه به‌دروستی ته‌رح بكات. ده‌بێ ئه‌وه ڕۆشن بێت كه بۆچی ده‌چێته سه‌ر مه‌قوله‌ی میللهتو میلله‌ت گهراییو مه‌سه‌له‌ی میللی‌و ده‌یه‌وێ وه‌ڵامی چ شتێك بداته‌وه. به‌رنامه ده‌بێ له لێكدانه‌وه‌ی خۆیدا پشت به مهقولاتو مهفاهیمێك ببه‌ستێ كه واقعی‌و قابیلی پێناسه‌كردن بن، هاوتایه‌كی قابیلی تهشخیصیان له‌جیهانی ماددیدا هه‌بێت. به‌رنامه ده‌بێ ئه‌وه ڕۆشن بكاته‌وه كه ئیستنتاجهكانی له‌باره‌ی مه‌سه‌له‌یه‌كه‌وه كه باسی له‌سه‌ره، تا چ ڕاده‌یه‌ك مهبدهئیو جیهانگیره‌و تا چ ڕاده‌یه‌ك سیاسی‌و په‌یوه‌سته به‌و كات‌و شوێن‌و هه‌لومه‌رجه دیاریكراوه‌وه.
سه‌ره‌تاكان و ستراتیج
به‌شی هه‌ره‌زۆری باسی میللهتو مه‌سه‌له‌ی میللی له ئه‌ده‌بیاتی كۆمۆنیستیدا تێكه‌ڵه‌یه‌كی جۆش خواردووه له مهبادئه عه‌قیده‌تییه‌كان لهلایهكو تێبینییه تاكتیكی‌و ستراتیجییه‌كان له‌لایه‌كی تره‌وه. ئه‌مانه له نووسراوه جیاجیاكاندا هه‌میشه به‌ووردی لێكتر جیانه‌كراونه‌ته‌وه. به‌ڵام ئه‌م جیاكردنه‌وه‌یه مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر گرنگه. ده‌بێ ئه‌وه ڕۆشن بكرێته‌وه كه له‌نێو حوكمه ماركسیستییه‌كانی په‌یوه‌ست به میللهتو ناسیۆنالیزم‌و مه‌سه‌له‌ی میللی‌و مافی جیابوونه‌وه‌و…تاد، ئه‌حكامێك كه جاروبار بهڕوشنی ده‌كه‌ونه ناكۆكییه‌كی شكڵییه‌وه له‌گه‌لأ یه‌كتریدا، كامه‌یان نیشانده‌ری مهبادئه له‌شكان نه‌هاتووه كۆمونیستیو پرۆلیتیرییهكانهو كامه‌یان ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه تاكتیكییهكانو به‌رژه‌وه‌ندییه مهرحهلییهكانی خه‌باتی بزووتنهوهكهیه؟
بۆ ماركسیزم‌و كۆمۆنیزمی كرێكاری له مامه‌ڵه‌كردن له‌گه‌لأ تێكڕای پرۆبلیماتیكی میللهتو مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا، چه‌ند مه‌بده‌ئێكی عه‌قیده‌یی بنه‌ڕه‌تی هه‌یه كه جیهانگیرنو ناكرێ لێی لابدرێتو هیچ په‌یوه‌ندییان به كات‌و شوێن‌و سه‌رده‌می مێژوویی‌و قۆناغی گه‌شه‌ی كۆمهڵگاو بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تییه‌وه نییه. كه بریتین له‌مانه:
١- كرێكاران نیشتمانیان نییه. ناسیۆنالیزم‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی كرێكاری ناكۆكییه‌كی ئاشكرا‌و موتڵه‌قیان له‌گه‌لأ یه‌كتریدا هه‌یه، ناكرێ تێهه‌ڵكێش بكرێن یان پێكه‌وه سازش بكه‌ن. ناسیۆنالیزم ئایدۆلۆژییه‌كی بۆرژوایییه كه ڕێگره له‌به‌رده‌م خۆوشیاری چینایهتیو ئه‌نته‌رناسیۆنالیستی چینی كرێكاردا.
٢- كۆمۆنیزم بۆ لهناوبردنو سڕینه‌وه‌ی سنووره میللییه‌كان‌و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ناسنامه میللییه‌كان تێده‌كۆشێ. كۆمه‌ڵگای كۆمۆنیستی كۆمه‌ڵگایه‌كه كه تیایدا دابه‌ش كردنی ئینسانه‌كان به‌سه‌ر میللهتو وڵاتاندا وجودی نییه.
٣- سته‌می میللی، واته هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتمای ئینسانه‌كان بۆ میلله‌ته جیاجیاكان، یه‌كێكه له سیما‌و شێوه گرنگه‌كانی نایه‌كسانیی ئینسانه‌كان له‌كۆمه‌ڵگای چینایهتیداو ده‌بێ ڕابماڵرێت. له‌نێوبردنی سته‌می میللی‌و زه‌مانه‌ت كردنی یه‌كسانیی هه‌موو ئینسانه‌كان سه‌ربه‌خۆ له ئینتمای میللی‌یان ئامانجێكی ڕاسته‌وخۆی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستیی چینی كرێكاره.
ئه‌وه به‌ڵگه نه‌ویسته كه ده‌بێ بهتهئكیدیی هه‌موو ئه‌م مهبادئانه له‌به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستیدا بنووسرێن. ئه‌مانه بنچینه‌ی هه‌ڵوێستی كۆمۆنیزم له‌به‌رامبه‌ر میللهتو میلله‌ت چێتیو سته‌می میللی پێكده‌هێنن.
هه‌ر له‌سه‌رنجدانی یه‌كه‌مه‌وه ئه‌وه ڕۆشن ده‌بێته‌وه كه حوكمی مافی جیابوونه‌وه، یان وه‌ك پێی ده‌ڵێن مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسدا، بۆ كۆمۆنیزم له‌ڕیزی ئه‌م ئه‌حكامه بنچینهیییانهدا نییه. نه‌ته‌نها ئه‌مه، به‌ڵكو له‌گه‌لأ ئه‌م مهبادئانهدا ناكۆكیشه. لێره‌دا قسه له‌سه‌ر پێكهێنانی سنووربه‌ندییه‌كی میللی‌و جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی وڵاتێكی تازه‌یه، سنووربهندیو جیاكردنه‌وه‌یه‌ك كه كۆمۆنیزم‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی كرێكاری وه‌كو مه‌بده‌ئێكی بنه‌ڕه‌تی خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ههمهلایهنهیهتی. گه‌ر وایه ئیتر بۆچی كۆمۆنیسته‌كان قسه له به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌و جاروبار ته‌نانه‌ت زه‌روره‌ته سیاسییه‌كه‌شی ده‌كه‌ن له‌م یان له‌و هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا؟ ئه‌م هه‌ڵوێسته چۆن ئهگونجێنرێ له‌گه‌لأ ئه‌و مهبادئانهدا؟
وه‌ڵام ئه‌وه‌یه كه مافی جیابوونه‌وه بۆ كۆمۆنیسته‌كان نه‌ك مه‌بده‌ئێكی تیۆری به‌ڵكو وه‌سیله‌یه‌كه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسه‌تدا. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تان، كه ههلومهرجو محدودیهتهكانی له‌دیدگای ماركسیستییه‌وه دواتر باس ئه‌كه‌م، له مهبادئهكانهوه سه‌رچاوه ناگرێ، به‌ڵكو به‌ره‌نجامی ناچارییه‌كانی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسه‌ته، ئه‌مه یه‌كێكه له ئامڕازه عملییهكان بۆ بردنه پێشه‌وه‌ی ستراتیجی شۆڕشی كرێكاری له بارودۆخ‌و هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی سه‌رمایه‌داریی هاوچه‌رخدا.
ته‌نانه‌ت له قه‌ڵه‌مڕه‌وی كار‌و خه‌باتی سیاسیش‌دا هێشتا یه‌كسه‌رو بێ پێشه‌كی ناگه‌ینه مه‌قوله‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس. مه‌بده‌ئێكی عملیو تاكتیكیی ماركسیزم له‌جیهانێكدا كه له‌ئێستادا دابه‌ش بووه بۆ وڵاتان‌و میلله‌تان، به‌باشتر دانانی چوارچێوه وڵاتییه گهورهترهكانه له بچووكترهكانو دژایه‌تیكردنی وورد كردن‌و دابه‌ش كردنی چوارچێوه وڵاتییه گهورهترهكانه بۆ به‌ش به‌شی بچووكتر، چ قه‌ومی بێت یان غه‌یره قه‌ومی. به‌واتایه‌كی تر ((مافی جیابوونه‌وه)) له‌خودی قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاكتیكیشدا ده‌كه‌وێته ناكۆكییه‌وه له‌گه‌لأ مه‌بادئێكی گشتیترو بنه‌ڕه‌تیتردا. هه‌موو ئه‌مانه به‌و مانایه‌یه كه مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا، یان به‌مانایه‌كی ده‌قیقتر مافی جیابوونه‌وه‌ی میللهتانو پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، نه‌ك هه‌ڵێنجاوی مهبادئه ماركسیستییهكانو هه‌ڵبه‌ته نه‌ك به‌شێك له‌م مهبادئانه، به‌ڵكو له ناوه‌ڕۆكدا ئیستسنایهكه له‌م مهبادئانه، به‌ره‌نجامی ئه‌و هه‌لومه‌رجه تایبه‌ته سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه كه كۆمۆنیسته‌كان ناچار به پاشه‌كشێ ده‌كات له مهبادئه تیۆری‌و پێوانه سیاسییه گشتییه‌كانی خۆیان. ڕه‌تكردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌كو مه‌بده‌ئێكی كۆمۆنیستی لهلایهكو قبوولأ كردنی مه‌رجداری وه‌كو ناچارییه‌كی تاكتیكی له هه‌لومه‌رجی دیاریكراودا، ئه‌مه به‌بڕوای من خاڵی ده‌ست پێكردنی هه‌ڵوێستێكی مه‌بده‌ئیی كۆمۆنیستییه. باسی جێگا‌و شوێنی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له تێڕوانین‌و به‌رنامه‌ی ماركسیستیدا به‌م پێیه، به‌پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی باوه‌وه كه ئه‌مه به مه‌بده‌ئێكی ئیجابیی ماركسیزم له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، ده‌بێ ڕێك له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه چه‌ق ببه‌ستێ كه ئه‌و ههلومهرجو محدودیهتو مه‌وقعییه‌ته استپنائییانه كامانه‌ن كه دیفاع كردن له‌م مافه‌و جاروبار ته‌نانه‌ت پێشنیازكرنیشی ده‌خوازن.
جگه له‌و ڕێبازانه‌ی كه دواتر له ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی دووهمو به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی یه‌كه‌مدا، ناسیۆنالیزمیان كرده ناو بنه‌ماكانی سۆسیالیزمی خۆیانه‌وه، وه یان كۆمۆنیزمی ڕووسیی پاش ستالین كه میللهتانو گه‌لانی لهپالأ چینه‌كاندا به‌رز كرده‌وه بۆ ئاستی شه‌خسییه‌تێكی موعتهبهرو ڕه‌های ڕه‌وتی مێژوو، سه‌رتاپای ته‌قلیدی ماركسیستیی له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا مه‌سه‌له‌ی به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس وه‌كو شێوازێكی سیاسی له ستراتیجی عملیی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی سه‌یر ده‌كات، نه‌ك وه‌كو مه‌بده‌ئێكی تیۆری. سه‌رباری هه‌موو ئه‌و رۆشنیو ته‌نانه‌ت ناڕۆشنیو لێڵییانهی كه ده‌كرێ له‌شێوه هه‌ڵوێستی خودی ماركس یان لینین به‌دی بكرێت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له مامه‌ڵه‌ی هیچ كامیاندا جێگای گومان نییه كه دژایه‌تی له‌ئاشتی نه‌هاتووی ناسیۆنالیزم‌و ئه‌نته‌رناسیۆنالیزم مه‌بده‌ئێكی عهقیدهیییه، له‌كاتێكدا كه به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی میلله‌تان له‌دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیاندا خشتێكه له ستراتیجی عملیی بزووتنه‌وه‌كه.
فۆرمۆڵهكهی ئێمه له‌ڕووی میتۆده‌وه به‌ته‌واوی ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ئه‌م ته‌قلیده‌وه، به‌ڵام به‌كاربردنێكی عملیو مه‌ودایه‌كی شمولیی له‌وه به‌رته‌سك تری هه‌یه كه چ ماركس‌و چ لینین له‌سه‌رده‌می خۆیاندا مه‌به‌ستیان بووه. له‌به‌رئه‌وه‌ی كه یه‌كه‌م، ڕوخساری میللیی جیهانو جێگا‌و شوێنی میللهتو میلله‌ت سازیی له سه‌رده‌می ماركسدا له‌گه‌لأ سه‌رده‌می لینین‌و هه‌ردووكیشیان له‌گه‌لأ سه‌رده‌می ئێمه‌دا زۆر جیاوازن. دووه‌م، مه‌وقعیه‌تی ناسیۆنالیزم‌و جێگا‌و شوێنی له پرۆسه‌ی مێژوویی‌دا له‌هه‌ریه‌كێك له‌م سه‌رده‌مانه‌دا زۆر جیاوزه، سێیه‌م، په‌یوه‌ندی هه‌ریه‌ك له سۆسیالیزم‌و ناسیۆنالیزم له‌گه‌لأ یه‌كتردا، هێز هاوسه‌نگی نێوانیان‌و شێوه‌ی به‌یه‌كدادانیان له مه‌یدانی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مڕۆدا زۆر جیاوازه‌و ئیلتزاماتی تاكتیكیی ئه‌مڕۆی ئێمه جیاوازییه‌كی زۆری له‌گه‌لأ هه‌ردوو سه‌رده‌می پێشوودا هه‌یه‌و سه‌ره‌نجام چواره‌م، به‌بڕوای من بهلوتفی ئه‌وه‌ی كه ئێمه له‌دوای ئه‌وان هاتووین، ئێمه ئه‌و ئیمكانهمان هه‌یه كه هه‌ندێ مهقولاتو لێكدانه‌وه بخه‌ینه سه‌ر باسه‌كه كه دیقه‌تو زهرافهتێكی زیاتر ده‌به‌خشێته هه‌ڵوێستی كۆمۆنیستی‌و ڕه‌نگه هه‌ندێك له ناڕۆشنییهكان بڕه‌وێنێته‌وه. به‌شێوه‌یه‌كی دیاریكراو شێوازێك كه ئێمه مه‌ودای شمولی ئه‌م فۆرمۆڵه‌یه‌ی پێ پێناسه ئه‌كه‌ین جیاوازیی هه‌یه له‌گه‌لأ هه‌ردوو شێوازی ماركس‌و لینین.
گۆشه‌نیگای مێژوویی
ماركس له‌سه‌ره‌تای سه‌رده‌می ناسیۆنالیزمدا ده‌ژیا. به‌ڵام ئه‌م ناسیۆنالیزمه، ناسیۆنالیزمی ئه‌مڕۆ وه‌یان ناسیۆنالیزمی سه‌رده‌می لینین نه‌بوو. شاڕێی سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزم له‌و سه‌رده‌مه‌دا نه‌ته‌نها قه‌ومی نه‌بوو، به‌ڵكو ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی بریتی بوو له ئاوێته‌كردنی قه‌ومه جیاجیاكان له یه‌ك چوارچێوه‌ی میللی هاوبه‌شدا. ڕه‌وتی میلله‌ت سازییو وڵات سازیی سه‌رده‌می ماركس ڕه‌وتێك نه‌بوو بۆئه‌وه‌ی هه‌موو قه‌ومه‌كان ببنه خاوه‌نی وڵاتی خۆیان، به‌ڵكو پێكهاتنی ئابوورییه میللییه كاپیتالیستییه ته‌مه‌ن درێژه‌كان بوو له ئه‌وروپاو تێك‌و پێك دانی سیستمی كۆن بوو. لێره‌و له‌وێ هه‌ندێ به‌ڵگه نامه هه‌یه كه تیایاندا ماركس‌و ئه‌نگلس "مه‌بده‌ئی ئینتمای میللی" وه‌یان به‌و عیبارهتهی كه دواتر ڕه‌واجی په‌یدا كرد، "مافی دیاریكردنی چاره‌نووس"یان، به مافی "هه‌موو میلله‌تان" زانیوه. به‌ڵام هه‌ڵوێستی له‌مه بهرجهستهترو مهلموستری ماركس‌و ئه‌نگلس جیاكردنه‌وه‌ی "میلله‌ت"ه له "ئینتمای میللی"و میلله‌تانی ((مێژوویی))ه له میلله‌تانی ((نامێژوویی))، واته ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه به‌حوكمی هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی له پرۆسه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی په‌یتاپه‌یتای كۆمه‌ڵگا پیشه‌سازییه‌كانی سه‌رمایه‌داریدا به‌واقعی شانسی پێكهێنانی وڵاتی خۆیان هه‌یه. مه‌ودای شمولیی هه‌ڵوێستی ماركس‌و ئه‌نگلس له واقعدا مه‌سه‌له‌یه‌كی زۆر به‌رته‌سكتره له "هه‌موو میلله‌تان". قسه له‌سه‌ر ڕه‌وتی بابه‌تیی پێكهاتن‌و خۆگرتنی ته‌ركیبه‌ی میللی- وڵاتیی ده‌وام داری كاپیتالیستییه له ئه‌وروپادا نه‌ك مافی هه‌موو پێكهاته میللی‌و قه‌ومییه‌كانی جیهان بۆ پێكهێنانی وڵاتی خۆیان. ماركس‌و ئه‌نگلس پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتمای میللی- قه‌ومی به‌ڕاشكاوی ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه. له‌چه‌ند حاڵه‌تێكی كه‌مدا كه ماركس به‌دیاریكراوی هه‌ستاوه به به‌رگری كردن له سهبهرخۆیی میلله‌تانی بچووكترو لاوهكیترو ((غه‌یره مێژوویی)) وه‌ك ئیرلهنداو پۆڵه‌ندا، خاسییه‌تی سیاسی ئه‌م ههڵوێستگیرییانه بۆ به‌ره‌وپێشه‌وه چوونی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی چینی كرێكار زۆر ڕۆشن بووه. سه‌ربه‌خۆیی پۆڵه‌ندا گورز له كۆنه‌په‌رستیی تزاری دهوهشێنێو سه‌ربه‌خۆیی ئیرله‌نداش زهمیندارێتی گه‌وره‌ی بریتانیا له ئه‌لقه زهعیفهكهیدا دهكوتێو هه‌روه‌ها عاملێكی مێژوویی نیفاق له‌نێوان چینی كرێكار له ئینگلستانو ئه‌مریكا له‌نێو ده‌بات.
سه‌رده‌می لینین سه‌رده‌مێكی تره. كاتێك لینین قسه له مافی جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تان ده‌كات، له‌بنه‌ڕه‌تدا میلله‌تانی ستهملێچوو له ئیمپراتۆریه‌تی تزاریو موستهعمهرهكانو وڵاتانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی ئیمپریالیزم دێنه به‌رچاوی. لینین ڕۆڵی پۆزه‌تیڤی خه‌باته دژی ئیستعمارییهكانی میلله‌تانی بچووكی له‌به‌رچاوه له گورز وه‌شاندن له ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازی جیهانی. لێره‌شدا به‌مانایه‌كی تر له‌گه‌لأ ڕه‌وتێكی ئۆبژهكتیڤی میلله‌ت سازیی لهجهرگهی نیزامێكی كۆنه‌و كۆنه‌په‌رستانه به‌ره‌و ڕووین، له‌پێناوی گۆڕینی په‌یوه‌ندییه ئابوورییهكانو گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له‌ئاستی جیهانیدا. له‌گه‌لأ جۆرێك لهناسیۆنالیزم به‌ره‌وڕووین كه نه‌ك ته‌نها له‌به‌رامبه‌ر پرۆلیتاریا‌و بزووتنه‌وه‌ی كرێكاری، به‌ڵكو له‌هه‌مان كاتدا له‌به‌رامبه‌ر ئیستعمار، كۆنه‌په‌رستیی سیاسی‌و فیۆدالیزمدا مانا په‌یدا ده‌كات. لینین سه‌یری توانای سیاسی ئه‌م ڕه‌وته‌و جۆر‌و شێوه‌ی بهیهكدادانو بهرامبهركێكهی ده‌كات له‌گه‌لأ بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی چینی كرێكاردا. مه‌سه‌له‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس بۆ لینین له‌م چوارچێوه سیاسییه‌دا مانا په‌یدا ده‌كات. لینینیش مه‌ودای شمولی ئه‌م مافه به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه. فۆرمۆڵه‌ی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له لێكدانه‌وه‌ی لینین‌دا له فۆرمۆڵی ماركس‌و ئه‌نگلس عام تره، به‌ڵام له‌ڕووی عملییهوه جیاوازییه‌ك كه له‌نێوان ((مافی جیابوونه‌وه))و ((ئیجابی بوونی جیابوونه‌وه))دا دای ده‌نێت، به‌كرده‌وه پشتیوانی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی له جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تان به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه بۆ چه‌ند حاڵه‌تێكی دیاریكراو. ده‌ستنیشان كردنی زه‌روره‌تی جیابوونه‌وه وه‌یان پێشنیازكردن یان نه‌كردنی جیابوونه‌وه له فۆرمۆڵبهندییهكهی لینین‌دا به‌ته‌واوی سپێردراوه به شیكردنه‌وه‌ی ئه‌و هه‌لومه‌رجه دیاریكراوه.
سه‌رده‌می ئێمه سه‌رده‌مێكی ته‌واو جیاوازه. تا به‌رله داڕوخانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات هیچ ڕه‌وتێكی گشتگیر وه‌یان به‌رچاوی میلله‌ت سازیی له‌ئاستی جیهانی وه‌یان له‌ئاستی ناوچه‌ییدا له‌ئارادا نه‌بوو. ئه‌و چه‌ند حاڵه‌ته پهراكهندهیهی كه هه‌بوو، ئه‌وپه‌ڕه‌كه‌ی ئه‌یتوانی ئارایشتی میللیی جیهانی هاوچه‌رخ له جزئییاتێكی كه‌م بایه‌خدا بگۆڕێت. له‌مه گرنگتر، بزووتنه‌وه میللییه‌كان ناوه‌ڕۆكێكی ئابووری تایبه‌تیان نه‌بوو. ئه‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی جێمه‌به‌ستی بزووتنه‌وه میللییه‌كان بوو له‌بنه‌ڕه‌تدا سیاسی‌و فه‌رهه‌نگی بوو. سه‌رچاوه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وانه به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ماركس‌و لینینه‌وه نه‌ئه‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئاڵوگۆڕه‌كانی ئابووری سیاسی جیهانی، به‌ڵكو له‌بنه‌ڕه‌تدا سه‌رچاوه‌كه‌یان سته‌می میللی‌و فه‌رهه‌نگی وه‌یان دوژمنایه‌تی ناسیۆنالیستی بووه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات. ئابووری سیاسی جیهانو جه‌مسه‌ربه‌ندییه ئابووری‌و سیاسییه‌كانی بچووكترین كاریگه‌ری له‌م كێشمهكێشانهوه وه‌رناگرێت. ئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌م سه‌رده‌مه‌دا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی باسی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس له‌ئارادایه، چه‌ند مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، وه‌كو مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین، مه‌سه‌له‌ی كورد، مه‌سه‌له‌ی ئیرلهنداو …تاد كه به‌پله‌ی جیاجیا ڕێگرن له‌به‌رده‌م ڕه‌وتی ڕۆتینیی ئابووری كاپیتالیستی له‌ناوچه‌كه‌ی خۆیاندا وه‌یان بوونه‌ته عاملی نائیستقراریو ئاڵۆزیی سیاسی له‌ئاستی ناوچهییو جیهانیدا. ئه‌م مه‌سه‌لانه هه‌ندێ جار ببوونه مه‌یدانی كێشمه‌كێشێكی فراوانتر له‌نێوان ڕۆژئاوا‌و ڕۆژهه‌ڵاتداو به‌م پێیه ناوه‌ڕۆكێكی لیڵتریان له حاڵته ڕۆتینییه‌كانی كێشمه‌كێشی میللی په‌یدا كردووه.
هه‌ره‌س هێنانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات بهمانهیهكی تازه بووه مایه‌ی ده‌ست پێكردنی ڕه‌وتێكی میلله‌ت سازیی، كه ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ئابووریشه‌وه ناوه‌ڕۆكێكی چاره‌نووس سازی هه‌یه. سه‌رمایه‌داری بازاڕ له‌به‌شێكی گه‌وره له‌جیهانی پیشهسازیو نیوه پیشه‌سازیدا، لهجهرگهی له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی هه‌موو پێكهاته سیاسییه‌كانی نیزامی پێشووو نه‌بوونی قاڵبێكی په‌سه‌ند بۆ فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕوات كه جێگای مۆدێلی به بنبه‌ست گه‌یشتووی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تیی بگرێته‌وه. جۆرێك له ناسیۆنالیزم، به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی ناسیۆنالیزمی قه‌ومی، وه‌كو ماتریالێك بۆ بیناكردنی شاده‌ماری ئایدۆلۆژیكیی حكومهتو به‌ده‌ستهێنانی مه‌شروعییه‌تی سیاسی بۆ ده‌وڵه‌ته بۆرژوایییه تازه‌كان له پارچه‌و پریشكی ئیمپراتۆرییه پووكاوهكه خۆی ئه‌نوێنێ. هه‌موو ڕۆژێك مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی تازه دروست ئه‌كرێت. باسی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس به‌فراوانی ده‌چێته ده‌ستووره‌وه. سه‌یر له‌وه‌دایه هه‌ر ئه‌و ڕه‌وته‌ی كه مه‌سه‌له‌ی میللی تازه دێنێته نێوانه‌وه، ئه‌گه‌ری چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له میللییه كۆنه‌كان زیاتر ده‌كات.
ئه‌م هه‌لومه‌رجه زه‌وی تا ئاسمان جیاوازی هه‌یه له‌گه‌لأ سه‌رده‌مه‌كانی تردا. مه‌سه‌له‌كه به‌ته‌واوی لهجهرگهی پاشه‌وپاش گه‌رانه‌وه‌یه‌كی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی سیاسی‌و فه‌رهه‌نگیدا له‌ئارادایه. ناسسیۆنالیزمی قه‌ومی لهسووكترینو بۆگه‌نترین شێوه‌كانیدا ئاڵا هه‌ڵگری مه‌سه‌له‌ی میللییه. به‌پێچه‌وانه‌ی سه‌رده‌می ماركس‌و لینینه‌وه، میلله‌ت سازیی ئه‌مڕۆو ئه‌و ناسنامه میللییانه‌ی له دهمهزهردكردندان، هیچ په‌یوه‌ندییه‌كیان به چوونه پێشه‌وه‌ی ماددییانه‌ی مێژوو به‌هیچ ئاراسته‌یه‌كی ئیجابیدا نییه. نووكی تیژی ئه‌م ناسیونالیزمه ڕاسته‌وخۆ ڕووی لهكرێكارو كۆمۆنیزم‌و ته‌نانه‌ت ریفۆرم‌و لیبرالیزمیشه. دووباره‌كردنه‌وه‌ی سووك‌و ساده‌ی فۆرمۆڵهكهی لینین له‌به‌رامبه‌ر سه‌ربه‌خۆیی موستهعمهراتو فۆرمۆڵهكهی ماركس له‌به‌رامبه‌ر میلله‌ت سازیی بۆرژوایی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا وه‌ڵامی مه‌سه‌له‌كانی ئه‌مڕۆ نییه. كۆمۆنیست‌و كرێكاری ئه‌مڕۆ ده‌بێ وه‌ڵامی مه‌سه‌له‌ی میللی ئه‌مڕۆ، به‌و شێوه‌یه‌ی كه هه‌یه، بداته‌وه. له‌م كۆششه‌دا به‌بڕوای من ده‌كرێ بگه‌یت به لێكدانه‌وه‌یه‌ك كه بشێ به‌سه‌ر سه‌رده‌مه‌كانی رابردووش‌دا ته‌عمیم بكرێت‌و ناوه‌ڕۆكی شۆڕشگێڕانه‌و مونسه‌جیمی هه‌ڵوێستی ماركس‌و لینینیش به ڕوونییه‌كی زیاتره‌وه نیشان بدات.
له میلله‌ته‌وه تا "مه‌سه‌له‌ی میللی"
خودی بوونی میلله‌ت، یان به‌فه‌رز وه‌رگرتنی بوونی میلله‌تێك، نابێته بنه‌مایه‌ك بۆ هیچ حه‌قی حاكمییهتێك. ئه‌وه‌ی كه هه‌ر میلله‌تێك، به‌هه‌ر پێناسه‌یه‌كه‌وه، مافی هه‌یه وڵاتی "خۆی" پێك بهێنێ، نهبنچینهیهكی زانستیی هه‌یه، نه حقوقی‌و نه مێژوویی. ماركس‌و لینین نه‌ته‌نها له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه تێڕوانێكی له‌م چه‌شنه‌یان بۆ مه‌سه‌له‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو ئه‌وه‌یان لا به‌ڵگه‌نه‌ویست بوو كه له‌جیهانی واقیداو لهجهرگهی په‌یوه‌ندییه ئابووری‌و سیاسی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان قهومو میلله‌ته جیاجیاكاندا، "هه‌موو میلله‌تان"، به‌شوێن پێكهێنانی وڵاتی خۆیانه‌وه نابن‌و جیهان هیچ كاتێك نابێته سه‌به‌ته‌یه‌كی پڕ له وڵاتانی ووردو درشتی به‌قه‌د ژماره‌ی میلله‌تان، چ واقعییهكانو چ ساخته‌كان. وه هه‌ر ئه‌م دڵنیا بوونه عه‌مه‌لییه، هه‌ندێ جار ده‌وری هه‌بووه له جدی نه‌گرتنی زانستییانه‌ی ئه‌وان بۆ دیاری كردنی ووردتری معیارهكانو مه‌ودای شمولی "مافی میلله‌تان"، یان له هه‌نگاو نه‌هاویشتنی ئه‌وان بۆ ناو ڕه‌خنه‌ی حقوقیی له مه‌قوله‌ی میلله‌ت.
بوونی سته‌می میللیش خۆی له‌خۆیدا بنچینه‌یه‌ك نییه بۆ به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌و پێكهێنانی وڵاتی سه‌ربه‌خۆ. وه‌ڵامی كۆمۆنیستیی به بوونی سته‌می میللی، خه‌باته بۆ لابردنی سته‌می میللی. ئه‌مه شێوازێكه كه بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار‌و گشت بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازانه له ٩٩%ی كۆمه‌ڵگا مهوجودهكاندا له‌به‌رامبه‌ر سته‌مێك كه له میلله‌ته كه‌مینه‌كان ده‌كرێت گرتوویانه‌ته به‌ر. وه‌ڵامی یه‌كجاره‌كی كۆمۆنیزمیش كۆتایی هێنانی یه‌كجارییه به سته‌می میللی له‌ڕێگه‌ی له‌نێوبردنی سهرمایهداریو چه‌وسانه‌وه‌و دابه‌شبوونی چینایه‌تییه‌وه به‌شێوه‌یه‌كی گشتی.
به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی دیاریكردنی چاره‌نووس، یان مافی جیابوونه‌وه، وه‌سیله‌یه‌كی سیاسی‌و شیعارێكی تاكتیكیی نییه له‌به‌رامبه‌ر بوونی میللهتانو ئینتماو خۆشباوه‌ڕیی میللی‌دا وه‌یان ته‌نانه‌ت بوونی سته‌می میللیشدا. ئامڕازێكه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به ((مه‌سه‌له‌ی میللی)). بوونی میللهتو سته‌می میللی، خۆبه‌خۆ به‌مانای بوونی ((مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی)) نییه. ئه‌مه مه‌قوله‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تییه له‌باسه‌كه‌ی ئێمه‌دا. هه‌ڵبه‌ته به‌بێ ناسنامه‌ی میللی مه‌سه‌له‌ی میللی ناتوانێ بوونی هه‌بێت. هه‌روه‌ك چۆن به‌بێ سته‌می میللیش، یان ته‌سه‌وری بوونی سته‌می میللی، وه‌یان لانی كه‌م كێبه‌ركێی میللی، مه‌سه‌له‌ی میللی وجودی ماددی نابێت. ئه‌مانه مه‌رجی پێویستی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللین له كۆمه‌ڵگادا، به‌ڵام مه‌رجی كافیی نین. كاتێك ئه‌توانین باس له بوونی مه‌سه‌له‌ی میللی بكه‌ین كه ئه‌م ناسنامه میللییه ناكۆكانهو كێشمه‌كێش‌و كێبه‌ركێ‌و دوژمنایه‌تییان گه‌یشتبێته ئاستێك له خه‌ست بوونه‌وه‌و توند بوونه‌وه، وه پێشینه‌و مێژوویه‌كیان ههبێتو حهساسییهتێكیان له‌گشت كۆمه‌ڵگادا دروست كردبێ كه ئه‌وی خستبێته ڕیزی مه‌سه‌له میحوه‌رییه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه. مه‌سه‌له‌یه‌ك كه له‌ڕوانگه‌ی جه‌ماوه‌ری فراوانی خه‌ڵك‌و له‌ڕووی ژیانی ئابووری‌و سیاسی كۆمه‌ڵگاوه وه‌ڵام ئه‌خوازێ. به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی جیابوونه‌وه یه‌كێكه له شێوازه‌كانی تیماركردن، نه‌شته‌رگه‌رییه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه، كه له هه‌لومه‌رجێكی وادا به‌ده‌ست چینی كرێكارهوهیه. به‌ڵام له‌پێشدا ده‌بێ مه‌سه‌له‌یه‌ك هاتبێته ئاراوه تا وه‌ها ڕێگاچاره‌یه‌ك له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه مه‌وزوعییه‌تی په‌یدا كردبێ. ده‌بێ ده‌ردێك وجودی هه‌بێت تا ده‌رمانێكی له‌م چه‌شنه، كه بهشایهتیی مێژووی سه‌دو په‌نجا ساڵی ڕابردوو له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا بۆ كۆمۆنیسته‌كان "قابیلی پێشنیاز كردن" نییه، بخرێته ده‌ستووری چارهسهركردنهوه.
كاتێك وورد تر سه‌رنج ئه‌ده‌ین ئه‌بینین ماركس‌و لینینیش تائه‌و جێگایه‌ی كه په‌یوه‌سته به‌مافی جیابوونه‌وه‌وه له‌واقعدا نه‌ك هه‌موو چه‌شنه‌كانی میلله‌ت یان حاڵه‌ته بێشوماره‌كانی سته‌می میللی، به‌ڵكو ((مه‌سه‌له میللییه)) ئاوهڵاكانی جیهانی هاوچه‌رخی خۆیان مه‌به‌ست بووه. فۆرمۆڵبهندییهكانی ئه‌وانیش ده‌بێ هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌رك بكرێت‌و قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر بكرێت.
به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستیی سه‌نه‌دی دلأڕاگرتنی میلله‌تان نییه. بڕیار نییه چینی كرێكار بۆ دابه‌ش كردنی هه‌ر وڵاتێك بۆ كۆماره سه‌ربه‌خۆكانی دانه دانه‌ی میلله‌تان بخرۆشێ. له‌ڕوانگه‌ی چینی كرێكاره‌وه هه‌ر سكاڵا‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ك له سته‌می میللی یه‌كسه‌ر به ڕیفراندۆم بۆ جیابوونه‌وه وه‌ڵام وه‌رناگرێته‌وه، سه‌ركه‌وتنی كرێكاریی، جه‌ژنی ناسیۆنالیزم نییه. چینی كرێكار‌و به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی له‌سه‌رێتی كۆتایی به‌سته‌می میللی بهێنێتو بۆ ئه‌و مه‌سه‌له میللییانه‌ی كه بوونه‌ته مه‌سائیلێكی واقعی له‌ژیانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵكدا ڕێگاچاره دابنێ. ئه‌م ڕێگاچاره‌یه ده‌توانێ به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تی سته‌م لێچووو ژێر ده‌سته بێت.
له‌باره‌ی ئێرانه‌وه به‌دیاریكراوی، مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی كراوه‌و مه‌تره‌حه. مه‌سه‌له‌ی لوڕ یان مه‌سه‌له‌ی ئازه‌ری یان هه‌ر ناسنامه‌یه‌كی میللی تر كه‌ده‌توانێ له‌م یان له‌و بڕگه‌دا خۆی قووت بكاته‌وه، ئه‌مڕۆ به‌ئه‌ندازه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد له ئێران یان له‌ناوچه‌كه‌دا مه‌تره‌ح نییه. ئێمه فۆرمۆڵێكمان نییه به‌ناوی مافی "میلله‌تان" له وڵاتی "فره میللی"ی ئێران‌دا بۆ "دیاریكردنی چاره‌نووسی خۆیان". شیعارێكی ڕۆشنمان له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی كورددا هه‌یه: به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌ی خه‌ڵكی كوردستان‌و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تێكی سه‌ربه‌خۆ.
كاتێك بوونی مه‌سه‌له‌ی میللی ده‌كه‌ینه معیار بۆ مه‌وزوعییه‌ت په‌یداكردنی مافی جیابوونه‌وه، كۆمه‌ڵێك دژواری‌و تێكه‌ولێكه‌ی تیۆریی گرنگ وهلائهنێین. یه‌كه‌م، له‌جیاتی قه‌ڵه‌مڕه‌وی سهبجهكتیڤو دڵخوازانه‌ی پێناسه‌كردنی میللهتو دواتریش دابه‌ش كردنیان بۆ میلله‌تانی گه‌وره‌و بچووك، موعتهبهرو ناموعتهبهر، مێژوویی‌و نامێژوویی، شایسته‌و ناشایسته، مه‌سه‌له‌ی ئۆبجهكتیڤو مه‌لموسی بوون‌و نه‌بوونی ((مه‌سه‌له‌ی میللی)) ده‌بێته بناغه‌ی توێژینه‌وه‌مان. ئێمه ئیتر ناچار نابین پێناسه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌كانی ناسیۆنالیسته‌كان بۆ میلله‌ت قبوولأ بكه‌ین، ناچار نین بهقبوولأ كردنی ناسنامه میللییه‌كان له خوڵقاندن‌و مانه‌وه‌یاندا به‌شداری بكه‌ین، ناچار نین بچینه ناو باسی ڕه‌تكردنه‌وه یان قبوولأ كردنی بڕوانامه میللییه‌كانه‌وه وه‌یان ته‌نانه‌ت بچین به‌شوێن دۆزینه‌وه‌ی خه‌تاباری مێژوویی بۆ پێكدادان‌و كێشمه‌كێشه میللییه‌كان، ناچار نین ناسیۆنالیزم‌و ناسیۆنالیسته‌كان بۆ باش‌و خراپ، پێشكهوتنخوازو كۆنه‌په‌رست‌و…تاد دابه‌ش بكه‌ین. ئێمه له‌سه‌رمانه بوونی ئۆبجهكتیڤی مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی له كۆمه‌ڵدا كه خه‌ڵكی به‌شێوه‌یه‌كی جدی به‌ده‌وریا قوتبی بوونه‌ته‌وه‌و داوای وه‌ڵامی ئه‌كه‌ن به‌ڕه‌سمی بناسین. ئه‌مه خۆی مه‌ودای شمولی مافی جیابوونه‌وه‌و ئه‌و میلله‌تانه‌ی كهتوانن كاندید بن بۆی دیاری دهكاتو سنوورداری ده‌كاته‌وه وه‌ئیتر پێویستمان به‌وه نابێ كه معیاره سهبجهكتیڤهكان، كه هه‌رچۆنێك بێت له‌سه‌ر پێناسه‌و مهقولاته ناسیۆنالیستییهكان بینا ده‌كرێن، بێنین‌و بیانده‌ین به‌سه‌ریه‌كدا. مه‌ودای شمولی مافی جیابوونه‌وه لانی زۆر به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی مه‌سه‌له میللییه واقعییهكانه له‌كۆمه‌ڵگا له‌هه‌ر بڕگه‌یه‌كی دیاریكراودا، وه‌نه‌ك به‌ئه‌ندازه‌ی ژماره‌ی میلله‌تانی ئێستا یان داهاتوو وه‌یان به‌ئه‌ندازه‌ی سته‌مگه‌رییه میللییه‌كان له‌دژی میلله‌تانی كه‌مینه. دووه‌م، ئه‌م تێڕوانینه ڕێك ئه‌و باره سلبییه ده‌به‌خشێته مه‌سه‌له‌ی به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی جیابوونه‌وه كه ئه‌م جیابوونه‌وانه له‌واقعدا بۆ چینی كرێكاری ئه‌نته‌رناسیۆنالیست هه‌یانه. دانی مافی جیابوونه‌وه، گێڕانه‌وه‌ی مافه زه‌وت كراوه‌كانی میلله‌تان نییه، قبوولأ كردنی لێك ترازانێكی تازه‌یه له ناو كۆمه‌ڵگای ئینسانیداو ته‌سلیم بوونه به‌و واقعییه‌ته دهردناكه كه ژیانێكی هاوبه‌ش بهبێلهبهرچاوگرتنی ئینتمای میللی‌و قه‌ومی له‌نێوان زۆرێك لهئینسانهكاندا مه‌یسه‌ر نه‌بووه. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه له‌ڕوانگه‌ی كۆمۆنیستێكهوه وه‌دیهاتنی بنه‌مایه‌كی "موقه‌دده‌س"و "ڕزگاری به‌خش" نییه، كه "به ڕێكه‌وت" "كه‌مێك" ناكۆكی هه‌یه له‌گه‌لأ ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی كرێكاری‌دا، به‌ڵكو ته‌سلیم بوونه به واقعییاتێكی تالأ كه له‌جیهانی واقعیداو به‌پێچه‌وانه‌ی ئامانجه‌كانی ئه‌نته‌رناسیۆنالیزمی كرێكارییه‌وه هاتۆته ئاراوه. ئێستا ده‌كرێت بهڕۆشنیو به‌بێ هیچ سه‌رزمان گرتنێك وه‌ڵامی میللهتانو ئهدیبانو شاعیرانیان بده‌ینه‌وه، ئه‌وه ڕوون بكه‌ینه‌وه كه بۆچی ئێمه وه‌كو كرێكار‌و كۆمۆنیست مافی جیابوونه‌وه به‌مافێك ده‌زانین كه به‌كارهێنانی سنوورداره‌و ته‌نانه‌ت لهوجێگایهشدا كه ئه‌م مافه به‌ڕه‌سمی ده‌ناسین به‌شێوه‌یه‌كی گشتی رێگای جیابوونه‌وه بۆ ئه‌و میلله‌ته پێشنیاز ناكه‌ین. سێیه‌م، ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه ده‌ستی ئێمه ئاوه‌ڵا ئه‌كات بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و مه‌سه‌له میللییانه‌ی كه ناوه‌ڕۆكی ئابووری‌و سیاسی جۆراوجۆر‌و تایبه‌تمه‌ندیی مێژوویی جیاجیایان هه‌یه. ئێمه ئیتر له هه‌ڵوێست گرتن له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له میللییه‌كانی مه‌تره‌ح له‌كۆمه‌ڵگادا ناچار به داوه‌ری كردنی ئه‌خلاقی وه‌یان ناوبژیوانییهكی مێژوویی تایبه‌ت نابین له‌باره‌ی "ڕهسهنیو شایسته‌یی" میلله‌تانی جێگای باس، یان بوون‌و نه‌بوونی سته‌می میللی‌و ئهبعادهكانی وه‌یان ده‌وری چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌كه له ڕه‌وتی گه‌شه‌ی مێژووی به‌شه‌ردا. ئێمه ته‌نانه‌ت ناخواسته ناكه‌وینه پالأ ناسیۆنالیزمێك له‌به‌رامبه‌ر یه‌كێكی تردا. مه‌به‌ستی ئێمه چاره‌سه‌ر كردنی مه‌سه‌له‌ی میللی‌و ڕزگاركردنی كۆمهڵگاو چینی كرێكاره له هه‌ردوو دیوی قڵشته میللییهكهدا له ئاكامه زیانباره‌كانی، نه‌ك دانه‌وه‌ی مافه میللییه‌كانی ئه‌م یان ئه‌و میلله‌ت. پووچترین، بێناوهڕۆكترینو ساخته‌ترین كیشمهكێشو ناكۆكییه میللییه‌كانیش، ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی كۆمه‌ڵگایان به‌ره‌و قوتب به‌ندیی بردبێت، ده‌توانن وه‌ڵامێكی ڕۆشن لهكۆمۆنیستهكانهوه وه‌ربگرنه‌وه. ئه‌م لایه‌نه‌ی باسه‌كه به‌تایبه‌ت له‌سه‌رده‌می ئێمه‌دا به ڕه‌وتێكی كۆنه‌په‌رستانه‌و پووچیی میللهتسازییهوه كه له‌ئارادایه‌و ئه‌و دهردهسهرییانهی كه به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا ده‌سه‌پێنێ، زۆر گرنگه.
به‌ڵام گرنگترین لایه‌نی ئه‌م شێوه لێكدانه‌وه‌یه‌ی مه‌سه‌له‌كه ئه‌مه‌یه كه كێشمه‌كێشی كۆمۆنیزم‌و ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌و جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تان ده‌خاته سه‌ر ڕێچكه واقعییهكهی خۆی. قه‌ڵه‌مڕه‌وی هه‌ڵسووڕانی دژی ناسیۆنالیستیی كۆمۆنیزمی كرێكاری به‌تاو په‌ره پێدهداتو ده‌یگۆڕێ. ده‌بێ ئه‌مه زیاتر شیبكه‌ینه‌وه.
ناسیۆنالیزم‌و مه‌سه‌له‌ی میللی
مه‌سه‌له‌ی میللی، وه‌كو به‌رامبه‌ركێیه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر بناغه‌ی ناسنامه میللییه‌كان كه ئه‌وه‌نده پهرهئهگرێ كه جیابوونه‌وه‌ی سیاسی وه‌كو ڕێگاچاره‌یه‌ك دێنێته گۆڕ، چۆن سهرههلأئهدات؟ خودی بوونی ناسنامه میللییه جیاجیاكان نابێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی حه‌تمیی مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی له‌كۆمه‌ڵگادا. نموونه‌كانی پێكه‌وه ژیانی بێگیروگرفتو بێپێكدادانی میلله‌ته جیاجیاكان له‌یه‌ك چوارچێوه‌یه‌كی وڵاتیدا زۆرن. بوونی ستهمو هه‌ڵاواردنی میللیش هێشتا به‌مانای سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللی نییه له‌ئاستێكی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. له‌زۆرێك له وڵاتاندا ههڵاوادنه میللییه‌كان له‌هه‌مان كاتدا كه واقعییه‌تێكی هه‌ست پێكراوو مه‌ینه‌تباری ژیانی میلله‌ته ژێردهستهكانن، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا لهجهرگهی ئه‌و په‌یوه‌ندییه جێكهوتووه ئابووری‌و سیاسییانه‌ی كه له‌كۆمه‌ڵگادا هه‌ن، بۆ خودی تاكه‌كانی میلله‌تی ژێرده‌ست له‌وه لاوهكیتر ده‌رئه‌كه‌ون كه كێشمه‌كێشێكی سیاسی توندوتیژ بخوازن. خه‌بات بۆ لابردنی ئه‌م هه‌ڵاواردنانه له‌زۆربه‌ی زۆری حاڵه‌ته‌كاندا نابێته مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایه.
ڕاستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه بۆ سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللی ده‌بێ ناسیۆنالیزم وه‌كو ئایدۆلۆژی‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی به‌ته‌واوی هاتبێته مه‌یدان. جیاوازییه میللی‌و قهومییهكانو نایه‌كسانییه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگییه‌كان له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتمای میللی، ئه‌و واقعییهتانهن كه به ده‌ستی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه جیاجیاكانه‌وه به‌سه‌ره‌نجامی جیاجیا ده‌گه‌ن. لیبرالیزم‌و كۆمۆنیزم‌و سۆسیال دیموكراسی‌و ناسیۆنالیزم له‌گه‌لأ ئه‌م واقعییاتو پۆتانسێڵانهدا وه‌كو یه‌ك ڕه‌فتار ناكه‌ن. ناسیۆنالیزم ئه‌و ڕه‌وته‌یه كه ده‌یه‌وێ ته‌به‌لوری سیاسی ببه‌خشێته ئه‌م قڵشتو جیاوازییانه. ناسیۆنالیزم ئه‌و ڕه‌وته‌یه كه‌ئه‌م جیاوازییانه‌ی ئێستا‌و داهاتوو ڕاسته‌وخۆ به مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و ئایدۆلۆژیی حوكمڕانییه‌وه گرێده‌دات.
پێشتر وتم كهناسیۆنالیزم به‌رهه‌می خۆپه‌رستانه‌ی میلله‌تان نییه. به‌پێچه‌وانه‌وه، میللهتانو خۆپهرستیو ده‌مارگیریی میللی‌یان به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمه. ناسیۆنالیزم، سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی كه له چ سهردهمێكداو لهجهرگهی كام ڕه‌وتی پایه‌یی له‌قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئابووری سیاسی‌دا پێئهنێته مه‌یدان، ئایدۆلۆژییه‌كی بۆرژوایییه بۆ به‌رپاكردنی ده‌سه‌ڵاتی چینایه‌تی. ئایدۆلۆژییهكه كه هه‌ولأ ده‌دات حكومه‌تی چینایه‌تی بۆرژوا به‌جۆرێك به‌رپا بكات كه وه‌كو بهرههمو ته‌جه‌سومی سیاسی خاسییهتو تایبیهتمهندییه زاتییه هاوبه‌شه‌كانی نێوان ئهتباعهكهی نیشان بدرێت. ناسنامه‌ی میللی به‌ردی بناغه‌ی ستراتیجیی ناسیۆنالیزمه له‌به‌رپاكردنی ده‌وڵه‌تی چینایه‌تی بۆرژوازیدا. ده‌وڵه‌تی چینی ده‌سه‌ڵاتدار، به ته‌جه‌سومی خارجیی زات‌و ناسنامه‌ی میللی هاوبهشو سه‌رووچینایه‌تی ئهتباعهكهی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت، له‌كاتێكدا له‌واقعدا ئه‌وه ناسنامه‌ی میللی ئه‌تباعی كۆمه‌ڵگایه كه ته‌جه‌سومی دهروونیو ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئایدۆلۆژی ناسیۆنالیستیی ده‌سه‌ڵاته له‌زه‌ینی ئه‌واندا. ئه‌وه پێداویستییه‌كانی به‌رپاكردنی ده‌سه‌ڵاتی بۆرژوازییه كه بۆ ناسیۆنالیزم داهێنانی مه‌قوله‌ی میللهتو ناسنامه‌ی میللی ده‌كاته شتێكی پێویست.
مه‌سه‌له‌ی دهوڵهتو ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و په‌یوه‌ندییان به میللهتو ناسنامه‌ی میللییه‌وه، مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تیی ناسیۆنالیزمه. ڕۆڵی ناسیۆنالیزم له خوڵقاندنی مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا، گواستنه‌وه‌ی مشتومڕو جیاوازییه میللییهكانه له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئابووری یان فهرههنگیوه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسهتو مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵات. تائه‌وكاته‌ی كه جیاوازی‌و نایه‌كسانی‌و كێشمه‌كێش‌و مشتومڕه میللی‌و قه‌ومییه‌كان ڕاشكاوانه نهبهسترابێتنهوه به مه‌سه‌له‌ی دهوڵهتو حاكمییه‌ته‌وه، هێشتا مه‌سه‌له‌ی میللی به‌مانای تایبه‌تیی ووشهكه سه‌ری هه‌ڵنه‌داوه. كاری ناسیۆنالیزم ئه‌وه‌یه كه ئه‌م گوزاره بۆناو قه‌ڵه‌مڕه‌وی سیاسهتو ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تیی زامن بكات.
مه‌سه‌له‌ی میللی زیاتر له هه‌ر شتێك ئاكامی میللی بوونی فه‌لسه‌فه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تییه له كۆمه‌ڵگادا. ناسیۆنالیزمی میلله‌تی باڵادهستو هێنانه مه‌یدانی ده‌وڵه‌ت وه‌كو ئامڕازێك بۆ زامن كردنی به‌رتریی میللی‌و قانوونیهت دان به هه‌ڵاواردنه میللییه‌كان سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللییه له‌چوارگۆشه‌ی جیهاندا. سته‌می میللی به‌مانای تایبه‌تیی ووشهكه مه‌قوله‌یه‌كی سیاسییه. لهنێزامێك كه‌تیایدا ئایدۆلۆژی حاكمییه‌ت له‌سه‌ر ئینتمای میللی دانه‌مه‌زرابێ، ئه‌و نایه‌كسانییانه‌ی كه لهئیمكاناته ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه‌كانی نێوان میلله‌ته جیاجیاكاندا هه‌یه، شانسێكی كه‌متری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته مایه‌ی كێشمه‌كێشێكی سیاسی‌و شكلأدان به مه‌سه‌له‌یه‌كی میللی له‌كۆمه‌ڵگادا.
به‌ڵام سه‌ركوتگه‌ریی ناسیۆنالیزمی باڵاده‌ست ته‌نها سه‌رچاوه‌و زه‌مینه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللی نییه. واقعییه‌ته‌كانی هه‌رئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی یه‌كه‌می ده‌یه‌ی نه‌وه‌د ئه‌وه به‌ڕۆشنی نیشان ده‌دات كه جموجۆڵه ناسیۆنالیستییهكان ده‌توانن له‌سایه‌ی هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا له‌سه‌ر بچووكترینو لاوه‌كیترین قڵشتی میللی‌و قه‌ومی گه‌وره‌ترین كێشمه‌كێشی میللی بنیات بنێن. ئه‌گه‌ر بكرێت فۆرمۆڵهیهكی گشتی له‌باره‌ی سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللییه‌وه به‌ده‌سته‌وه بدرێت ئه‌وه‌یه كه بوونی مه‌سه‌له‌ی میللی به‌مانای تایبه‌تی ووشهكه به‌رهه‌می كاركردی ناسیۆنالیزمه‌و ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌و بهرامبهركێی توندوتیژی ناسیۆنالیزمه جیاجیاكان تایبه‌تمه‌ندیی هه‌موو حاڵه‌ته‌كانی مه‌سه‌له‌ی میللییه. كاتێك ئه‌م ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه به‌كرده‌وه ڕووئهداتو مشت‌ومڕ له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات له‌ژێر ئاڵای ناسنامه میللییه جیاجیاكان له‌نێوان به‌شه جیاجیاكانی بۆرژوازیدا هه‌ڵئه‌گیرسێ، ئیتر سه‌رچاوه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و فه‌رهه‌نگیی پێكههڵپژانهكانی یه‌كه‌م شتێك له‌باره‌ی ناوه‌ڕۆك‌و بناغه‌ی ئه‌مڕۆی مه‌سه‌له‌كه‌وه ڕوون ناكاته‌وه.
مه‌سه‌له‌ی میللی به‌رهه‌می ناسیۆنالیزمه. به‌ڵام چاره‌سه‌ركردنه‌كه‌ی زۆرجار ئه‌كه‌وێته ئه‌ستۆی سۆسیالیزمی كرێكاری. باسی به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی جیابوونه‌وه ئامڕازێكی گرنگی كۆمۆنیزم‌و چینی كرێكاره له‌به‌رامبه‌ر بنبهستو قه‌یرانێك كه ناسیۆنالیزم‌و بۆرژوازی خوڵقاندوویانه. به‌م پێیه هاتنه ناوه‌وه‌ی باسی مافی جیابوونه‌وه بۆناو به‌رنامه‌ی كۆمۆنیستی به‌مانای به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی توانای تێكده‌رانه‌ی ناسیۆنالیزمه له‌دنیای بۆرژوازیدا. به‌ڕه‌سمی ناسینی مافی جیابوونه‌وه چه‌كێكه بۆخه‌بات له‌دژی ناسیۆنالیزم. وه ئه‌مه‌ش ئه‌و لایه‌نه‌ی ده‌ركی ماركسیستییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا كه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تی قه‌رزارباری لینینه. ((كۆمۆنیزمێكی پراتیك))ی كه سڕینه‌وه‌ی ههڵاواردنو ناسنامه درۆیینه میللییه‌كان ته‌نها شیعارێكی سهرئاڵاكهیو ئاره‌زوویه‌ك نییه له‌دڵیدا، به‌ڵكو ئه‌ركێكه كه به‌كرده‌وه خستوویه‌تییه ئه‌ستۆی خۆی. كۆمۆنیزمێكی پراتیكی كه ده‌یه‌وێ مهبادئهكانی له‌جیهانی واقعی‌و له‌به‌رامبه‌ر هێزی مه‌زنی ڕه‌وته بۆرژواییهكاندا پیاده بكات. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تانی سته‌م لێچوو وه‌كو ڕێگاچاره‌ی مه‌سه‌له‌ی میللی، شێوازێكه بۆ چه‌ك كردنی ناسیۆنالیزم‌و بۆرژوازی‌و ڕێگاخۆش كردن بۆ ڕزگاربوونی جه‌ماوه‌ری كرێكار‌و زه‌حمه‌تكێش له كاركرده زیانباره‌كانی ناسیۆنالیزم له‌سه‌ر زهینو ژیانیان.
ئه‌م باسه له‌هه‌مان كاتدا به‌و مانایه‌یه كه به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه وه‌ختێك مه‌وزوعییه‌ت په‌یدا ده‌كات كه ڕه‌وته ناسیۆنالیستییهكان پێشڕه‌وییه‌كی به‌رچاویان كردبێت‌و خورافاته‌كانی خۆیان كردبێته هێزێكی ماددی له‌كۆمه‌ڵگادا. به‌تایبه‌ت ئه‌وه‌ی كه كاره‌كه‌یان كێشابێته قه‌ڵه‌مڕه‌وی كێشمه‌كێشی چالاك له‌مه‌یدانی سیاسی‌دا. بوونی ناسیۆنالیزمێك كه هێشتا له قه‌ڵه‌مڕه‌وی فهرههنگو خۆنواندنی فه‌رهه‌نگیدا ماوه‌ته‌وه، ناسیۆنالیزمێك كه هێشتا له‌نێو ئهومیللهتهدا، چ باڵادهستو چ ژێرده‌ست، ڕه‌وتێكی لاوه‌كی‌و وه‌ره‌قه‌یه‌كی زه‌ختی بچووكه، نابێته پاساوێك بۆ بازدان بۆ باسی مافی جیابوونه‌وه. به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابوونه‌وه ده‌رمانی ده‌ردێكه كهبهكردهوه نیشانه‌كانی ده‌ركه‌وتبێت، ڤاكسن [كوتان]ێك نییه بۆ به‌رگرتن به سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللی. ڕوویه‌كی تری ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و مه‌سه‌له میللییانه‌ی كه هه‌ن مومكنه له‌ڕه‌وتی مێژوودا له‌مه‌یدان بچنه ده‌رو مه‌سائیلێكی تازه بێنه مه‌یدان. قڵشتێكی میللی كه ئه‌مڕۆ نه‌بووه‌ته گرێیه‌كی سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تیی بنه‌ڕه‌تی ده‌توانێ له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا به‌هیممه‌تی ناسیۆنالیزم وای لێبێت. ده‌ستنیشان كردنی كۆنكرێتی مه‌سه‌له‌كه له‌هه‌ر حاڵه‌تێكدا مه‌رجی مهبدهئییهتی كۆمۆنیستییه له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا.
فۆرمۆڵبهندییهكهی ئێمه كه‌له‌سه‌ر بناغه‌ی گرێدانی باسی مافی جیابوونه‌وه به بوونی مه‌سه‌له‌ی میللییه‌وه، به‌مانای سیاسی ووشهكه، بنیات نراوه، كۆمه‌كمان پێده‌كات كه‌بتوانین ته‌ئكیدێكی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌ركه دژی ناسیۆنالیستییهكانی كۆمۆنیزم بكه‌ین به‌رله سه‌رهه‌ڵدانی مه‌سه‌له‌ی میللی. خه‌باتی چالاكانه له‌دژی ستهمو هه‌ڵاواردنی میللی، بانگه‌واز بۆ خه‌باتێكی سه‌راسه‌ری له‌پێناو كۆمه‌ڵگایه‌كی یه‌كسان‌و دوور لهههڵاواردن، په‌رده هه‌ڵماڵین له‌ڕووی ناسیۆنالیزم‌و بهرژهوهندیو ناوه‌ڕۆكه بۆرژوایییهكهی له‌هه‌ردوو به‌ری كیشمهكێشه میللییه‌كاندا، ته‌بلیغ كردنی ناسنامه‌ی چینایه‌تی هاوبه‌شی كرێكاران‌و ناسنامه‌ی ئینسانیی هاوبه‌شی هه‌موو خه‌ڵك‌و ڕه‌خنه‌گرتن له تێڕوانینی ده‌مارگیرانه‌ی ناسیۆنالیستی، ئه‌مانه ئه‌ركه سه‌ره‌كی‌و حه‌یاتییه‌كانی كۆمۆنیزمه له‌دژی جموجۆڵی ناسیۆنالیستی‌و ئاسۆی میللی. فۆرمۆڵبهندییه بهرنامهیییهكهی ئێمه به دانانی باسی "مافی میلله‌تان" له‌چوارچێوه‌یه‌كی دیاریكراو‌و مه‌ودا شمولییه سنووردار‌و واقعییهكهی خۆیدا، بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌وجۆره‌ی كه پێویسته لهدژایهتییهكی له‌ئاشتی نه‌هاتوو له‌گه‌لأ ناسیۆنالیزمدا پێناسه دهكاتو له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا بۆ هێرش كردنه سه‌ری بانگه‌وازی ده‌كات، بێئه‌وه‌ی كه‌ئێمه له ئامڕازه سیاسییه واقعییه‌كان بۆ ده‌خاله‌تی واقعی له قه‌یرانه میللییه‌كانی كۆمه‌ڵگادا مه‌حروم بكات.
به‌كورتی:
١- بناغه‌ی به‌رنامه‌ی كۆمۆنیزمی كرێكاری له‌به‌رامبه‌ر میللهتو میلله‌ت چێتیدا، مه‌بده‌ئه ئهنتهرناسیۆنالیستییهكانی ماركسیزمه كه كۆمۆنیزمی كرێكاری له‌دژی ناسیۆنالیزم‌و سته‌مگه‌ریی میللی پێناسه دهكاتو سڕینه‌وه‌ی سنووره‌كان‌و ناسنامه درۆیینه میللییه‌كان ده‌خاته ده‌ستوری بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی كرێكاره‌وه.
٢- هه‌روه‌ها به‌رنامه ده‌بێ حیساب بۆ هێزی ماددی‌و تێكده‌رانه‌ی ناسیۆنالیزم بكات له‌دنیای هاوچهرخداو ڕێگاچاره‌ی چینی كرێكار بۆ قهیرانو مه‌سه‌له میللییه‌كانی دنیای هاوچه‌رخ بخاته ڕوو. به‌رنامه ده‌بێ مافی جیابوونه‌وه‌ی میلله‌تانی ژێرده‌ست وه‌كو ڕێگاچاره‌یه‌كی ڕه‌وای مه‌سه‌له‌ی میللی به‌ڕه‌سمی بناسێ.
٣- به‌رنامه ده‌بێ له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا كه قه‌ڵه‌مڕه‌وی سه‌ره‌كیی هه‌ڵسووڕانی حزبه، واته ئێران، په‌نجه بخاته سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له میللییانه‌ی كه له‌م بڕگه دیاریكراوه‌دا چاره‌سه‌ركردنیان به‌دیاریكراوی پیاده‌كردنی مه‌بده‌ئی مافی جیابوونه‌وه ده‌خوازێ. به‌بڕوای من له‌چوارچێوه‌ی ئه‌وزاعی سیاسی ئێرانی ئه‌مڕۆدا، ته‌نها حاڵه‌تی كوردستان ئه‌م حوكمه ئه‌یگرێته‌وه.
* * *
به‌رله كۆتایی هاتنی ئه‌م زنجیره ووتاره ده‌بێ هێشتا دوو خاڵی تر تاوتوێ بكرێ. یه‌كه‌م، ئایا مهقولاتی خودموختاری‌و ئۆتۆنۆمی‌و… تاد له‌وه‌ڵامدانه‌وه‌ی كۆمۆنیستی به‌مه‌سه‌له‌ی میللی‌دا چه‌نده ئیعتبار یان هه‌یه یان نییه. به‌بڕوای من ئیده‌ی خودموختاری، واته پاراستنی چوارچێوه‌ی وڵاتێك‌و پیاده‌كردنی ده‌سه‌ڵاته میللی‌و قه‌ومییه خودموختارهكان تیایدا، نه‌خشه‌یه‌كه بۆ ههتاتایی كردنی ناسیۆنالیزم‌و ناسنامه‌ی میللی‌و چاندنی تۆوی قڵشتو كێشمه‌كێشه میللییه‌كان له‌كرۆكی ئێسكی كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه ده‌بێ ڕه‌ت بكرێته‌وه. خاڵی دووه‌م لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی موشهخهستری مه‌سه‌له‌ی كورد‌و ڕێگاچاره‌ی پێشنیاریی حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا. ده‌بێ له‌به‌شی داهاتوودا بچینه سه‌ر ئه‌م خاڵانه.
مه‌نسووری حیكمه‌ت
* ڕوونكردنه‌وه: ئه‌م ووتاره لێره‌دا به‌عه‌مه‌لی كۆتایی پێهات. هیچ به‌شێكی تر له‌درێژه‌ی ئه‌م زنجیره وتاره‌دا بڵاو نه‌بووه‌وه.
ئه‌م وتاره یه‌كه‌م جار له مانگی فیبرهوهری تا نۆڤه‌مبه‌ری ١٩٩٤،
له ژماهكانی ١١ تا ١٦ی ئه‌نته‌رناسیۆنالدا بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌عید ئه‌حمه‌د له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #0700ku.html
|