مارکسیزم و جیهانی ئه‌مڕۆ
گفتوگۆی بڵاوکراوه‌ی ئینته‌رناسیۆنال له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمت*
ئینته‌رناسیۆنال: پاشه‌کشه‌ی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به تێکشکانی سۆشیالیزم و کۆتایی هاتنی کۆمۆنیزم ناو ده‌به‌ن. ئایا هیچ ڕاستیه‌ک له پشتی ئه‌م داڕشتنه ڕه‌سمی و باوه‌ی بورژوازییه‌وه له‌مه‌ڕ ئه‌م ئاڵوگۆڕانه خۆی حه‌شارداوه؟ به ڕای ئێوه تاچ ڕادده‌یه‌ک ده‌توانرێت بووترێت تێکڕمانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات یان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به‌شێوه‌یه‌کی گشتی تاقی کردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتووی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم بووه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: تا ئه‌و جێگایه‌ی که په‌یوه‌ندی هه‌یه به سۆشیالیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاریی و مارکسیزم وه‌ک چوارچێوه‌ی فیکری و تیئوری ئه‌و، ئه‌م ڕووداوانه نه تێکشکانی سۆشیالیزم ده‌رده‌خه‌ن و نه کۆتاییهاتنی کۆمۆنیزم. ئه‌مه تێکشکان و کۆتاییهاتنی جۆرێکی دیاریکراوه له سۆشیالیزمی بۆرژوازی و مۆدێلێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی که بنه‌ماکه‌ی پێکده‌هێنا. ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت ووڵاتێکی سۆشیالیستی نه‌بوو، ئه‌و ڕاستیه‌ی که سۆڤیه‌ت به ته‌واوه‌تی نامۆ بوو به ئاسۆی مارکسیستانه بۆ سۆشیالیزم و کۆمۆنیزم، نه‌ک ته‌نها بۆ به‌شی هه‌ره زۆر و له‌ڕاستیدا زۆرینه‌ی ئه‌و توێژه‌ی که هه‌رچۆنێک بێت خۆی به کۆمۆنیست ناوده‌برد ڕۆشن بوو، به‌ڵکو ته‌نانه‌ت موفهکیران و سۆڤیهتناسانی جۆراوجۆری بۆرژوا دانیان پیادا ده‌نا. پێداگریی ئه‌مڕۆی ئایدیۆلۆژی ڕه‌سمی بۆرژوایی له‌سه‌ر ناوبردنی سه‌رله‌نوێی سۆڤیه‌ت به کۆمۆنیزم و مارکسیزم و درز تێکه‌وتنی کۆمه‌ڵه لێکدانه‌وه و ته‌فسیره‌کانی تا ئێستای زۆرێک له چاودێران و ئه‌کادیمیه بۆرژواییه‌کان که پێچه‌وانه‌ی ئه‌م شته‌ی ده‌سه‌لماند، نووکی ڕمێکی ته‌بلیغاتییه له هێرشێکدا که ئه‌مڕۆ له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی تێکشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات ده‌کرێته سه‌ر مارکسیزم و کۆمۆنیزمی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاریی. ده‌ڵێن سۆشیالیزم تێکشکاوه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن تێکیبشکێنن، ده‌ڵێن کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن کۆتایی پێ‌بێنن. ئه‌مانه هه‌مووی خۆهه‌ڵکێشان و هه‌را و زه‌نای جه‌نگی بۆرژوازییه و هه‌ر چه‌نده گوێ سووکتر بکرێت زیاتر ده‌لاله‌ت له زیندوو بوونی کۆمۆنیزم وه‌ک ئاسۆی هه‌ڕه‌شه‌یه‌کی کرێکاریی له کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی ده‌کات.
خودی پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا داوه‌رییه‌ک له‌باره‌ی سۆشیالیزم و کومۆنیزمهوه نادات به‌ده‌سته‌وه، چونکه سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات به هیچ پێودانگێک، هه‌ر له پێودانگی ئابوری و سیاسیه‌وه تا ئیداری و ئایدۆلوژی، نوێنه‌رایه‌تی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمیان نه‌کردووه. به‌ڵام بێ گومان ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت به گشتی تاقیکردنه‌وه‌یه‌کی سه‌رنه‌که‌وتوو بووه بۆ شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتۆبه‌ر. ئێمه بۆچوونی خۆمان سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه پێشتر له بۆڵتنه‌کانی مارکسیزم و مه‌سه‌له‌ی سۆڤیه‌تدا خستۆته‌ڕوو. به بۆچوونی من شۆڕشی کرێکاریی ساڵی١٩١٧ توانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له چنگ بۆرژوازی ده‌ربێنێت و به‌سه‌ر هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ڕاسته‌وخۆ سیاسی و سه‌ربازییه‌کانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره سه‌رنگون کراوه‌کانی ڕوسیادا که ده‌یانوویست نیزامی سیاسی کۆن بگێڕنه‌وه سه‌رکه‌وێت. به‌ڵام له‌م قۆناغه به‌دواوه چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریی ڕاسته‌وخۆ به‌سترابۆوه به‌وه‌وه که ئایا توانای گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کانی هه‌یه یان نا و به‌رنامه‌ی ئابوری سۆشیالیستی چینی کرێکار داده‌مه‌زرێنێ یان نا، وه لێره‌وه بوو که شۆڕشی ڕوسیا نه‌یتوانی پێشڕه‌وی بکات. به ده‌وڵه‌تی بوونی سه‌رمایه و خاوه‌ندارێتی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێناندا جێی مه‌سه‌له‌ی به ئیشتراکی کردن و گۆڕینی ته‌واوی هۆیه‌کانی کارکردن و به‌رهه‌مهێنان به موڵکی گشتی هاوڵاتیانی گرته‌وه. کرێ و کاری به کرێ، پاره، به‌های ئاڵووێر (القیمة التبادلیة) و جیابوونه‌وه‌ی چینی به‌رهه‌مهێنه‌ر له هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له جێی خۆیان مانه‌وه. له نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی بیستدا بینای ئابوریه‌کی میللی به پێی ئه‌لگۆی سه‌رمایه‌ی ده‌وڵه‌تی، که به کرده‌وه به‌هۆی ڕوودانی شۆڕشێکی کرێکارییه‌وه ته‌نها ئه‌ڵته‌رناتیڤی له ڕووی مێژووییه‌وه مومکینی بورژوازی بوو بۆ پاراستنی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه له‌م ووڵاته‌دا، بووه بنه‌ما و ناچار له‌گه‌ڵ پته‌و بوونی ئابوریانه‌ی سه‌رمایه‌دا، سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینی کرێکاری ڕوسیاش زه‌وت کرایه‌وه. له جێی حکومه‌تی شۆڕشگێرانه‌ی کرێکاریی سه‌رده‌می لینین، بیروکراتیهتێکی بۆرژوازیانه‌ی متمرکزی ده‌وڵه‌تی به‌سه‌ر سۆڤیه‌تدا زاڵ بوو. له سۆڤیه‌ت ناسیونالیزمی بۆرژوازی، پشت به‌ستوو به ئه‌لگۆیه‌کی ده‌ستکاریکراوی سه‌رمایه‌داری، به‌سه‌ر کۆمۆنیزمدا سه‌رکه‌وت. ته‌واوی ئه‌م دیارده‌یه له‌مڕۆدا هاتۆته دواوه. نه‌ک پاشه‌کشه به‌ڵکو په‌یدا بوونی ئه‌م دیارده‌یه شایه‌تی سه‌رنه‌که‌وتوویی سۆشیالیزمی کرێکارییه. که ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌مڕۆ و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆ.
سه‌باره‌ت به هۆیه‌کانی ئه‌م که‌موکوڕییه ده‌توانرێت زۆر شت بووترێت. به‌کورتی، وای بۆ ده‌چم که ده‌رسی بنه‌ڕه‌تی ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت بۆ مارکسیسته‌کان ئه‌وه‌یه که شۆڕشی کرێکاریی هه‌ر وه‌ک چۆن مارکسیزم به تایبه‌تی له باره‌ی ته‌جروبه‌ی کۆمۆنه‌ی پاریسه‌وه ته‌ئکیدی لێ کردۆته‌وه به بێ به‌جێ گه‌یاندنی ئه‌رکه ئابوریه‌که‌ی خۆی، به بێ به‌رپاکردنی شۆڕشێک له بنه‌مای ئابوری کۆمه‌ڵگادا، هه‌ر تێکده‌شکێت و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێکی سیاسی به‌بێ ئه‌م شۆڕشه ئابوریه سه‌رئه‌نجام دووچاری ناکامییه. شۆڕشی سۆشیالیستی ناتوانرێت به‌ش به‌ش بکرێت و ده‌بێت له کولیه‌تی خۆیدا، وه‌ک شۆڕشێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به سه‌رکه‌وتن بگات. شۆڕش به‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کاندا، پێویسته به‌ڕاستی شۆڕش بێت نه‌ک سه‌پاندنی کۆمه‌ڵه ڕیفۆرمێک به‌سه‌ر نیزامی ئێستادا. بنه‌مای ئه‌م شۆڕشه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری به‌کرێ و ئیشتراکی کردنی ته‌واوی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و دابه‌ش کردنه. ئه‌م کاره هه‌رگیز ئه‌نجام نه‌درا له سۆڤیه‌ت.
ئینته‌رناسیۆنال: ده‌ورانی گرنگ له مێژووی سۆڤیه‌ت و بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا کاریگه‌ری ته‌کانده‌ریان له‌سه‌ر گشت بزووتنه‌وه‌ی ناوبراو به بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و شه‌خسیه‌تی سۆشیالیزم هه‌بوو. دادوه‌رییه‌کانی(محاکمات) ده‌یه‌ی سییه‌کان، باسه نهێنییه‌کانی خرۆشۆڤ ده‌رباره‌ی په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌سه‌ر سه‌رده‌می ستالین، داگیرکردنی هه‌نگاریا و دواتر چیکسلۆفاکیا هه‌ر کامیان بوونه هۆی شه‌پۆلێک له جیابوونه‌وه له مارکسیزم و کۆمۆنیزم له‌ودیو سنوره‌کانی خودی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاته‌وه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌یبینین به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ی پێشوودا به‌راورد ناکرێت. سه‌باره‌ت به‌م ڕه‌وه‌نده خێرایه‌ی جیابوونه‌وه‌ی "کۆمۆنیسته‌کانی" پێشوو له مارکسیزم ده‌ڵێن چی؟ به بڕوای تۆ پاشه‌کشه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات تا چ ڕادده‌یه‌ک پێویستی پێداچوونه‌وه به مارکسیزمدا دێنێته ئاراوه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: مارکسیزم به‌ر له‌وه‌ی ڕسته‌یه‌ک ئه‌حکام و پێشبینی بێت، ڕه‌خنه‌گرتنه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. ڕۆشنه که ئه‌م ڕه‌خنه‌گرتنه خۆی پشتی به شیکردنه‌وه‌یه‌کی ئیسپاتی له بنه‌ماکانی ئه‌م نیزامه و ناکۆکییه ده‌رونییه‌کانی به‌ستووه. به بۆچوونی من جیابوونه‌وه له مارکسیزم جیابوونه‌وه‌یه له حه‌قیقه‌ت. هه‌زار سۆڤیه‌ت بێت و بڕوات هیچ گۆڕانکارییه‌ک له ڕه‌خنه‌ی من وه‌کو مارکسیستێک له کۆمه‌ڵگای ئێستا، تێڕوانینێک که سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگایه‌کی شایسته به ئینسانی ئازاد و سه‌باره‌ت به‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌ی که بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م کۆمه‌ڵگا نوێیه له دڵی کۆمه‌ڵگای ئێستادا هه‌مه، ڕوونادات. مارکسیزم تێروانینێکی یه‌کجار قووڵ و له ڕووی میتۆدۆلۆژی و ناوه‌ڕۆکه‌وه پته‌و و مونسهجیمه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. مارکسیزم ڕه‌خنه و تاوانبارکردنی به‌شێکی دیاری کراوی کۆمه‌ڵگایه، واته چینی کرێکاری به‌کرێ، دژ به په‌یوه‌ندییه‌کانی ئێستا. به‌ڕای من نه‌ک ته‌نها ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌مڕۆی سۆڤیه‌ت به‌ڵکو ته‌واوی ڕاستییه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی سه‌رده‌می ئێمه، ته‌واوی سه‌رقاڵییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ و ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که له ده‌زگا گشتیه‌کان و زانکۆکان، له‌مه‌یدانه‌کانی هونه‌ر و ئه‌ده‌بیات و... هتدا وه‌ک مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ ده‌درێنه به‌ر باس، هه‌موو ڕۆژه ته‌ئکید له ڕاست و دروستی تێڕوانین و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستیانه له‌م کۆمه‌ڵگایه ده‌که‌نه‌وه. گاڵته‌یان به مارکس ده‌کرد که په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کان به بنه‌مای ژیانی سیاسی فه‌رهه‌نگی کۆمه‌ڵگا ده‌زانێت. ئه‌مڕۆ له‌هه‌ر ڕێبوارێکی نێو شه‌قامه‌کان سه‌باره‌ت به گه‌شه‌ی ڕاسیزم و فاشیزم و ناسیۆنالیزم و تاوانکاری هه‌تا خراپ بوونی فڵانه شێوازی وێنه‌کێشان و مۆسیقایی پرسیار بکرێت، ئه‌مانه ده‌به‌ستێته‌وه به وه‌زعیه‌تی ئابوریه‌وه. مه‌لا له ئێران مانه‌وه‌ی دیانه‌ت له‌کارکردی بانقی مه‌رکه‌زی و وه‌زاره‌تی پیشه‌سازی و نرخی به‌رامبه‌ر یه‌کی ڕیاڵ و دۆلاردا ده‌بیننه‌وه. هه‌مووان ده‌زانن که مه‌سه‌له له سه‌ر قازانج و به‌رهه‌مهێنه‌ریی کاره(انتاجیة العمل) [labour productivity]. هه‌موویان پڕ به دڵیان ده‌زانن که ده‌وڵه‌ت وه‌سیله‌ی چ کارێکه و پۆلیس و سوپا بۆچی دروست کراون. هه‌موویان ده‌زانن که له ناوه‌ندی کۆمه‌ڵگادا کێشمه‌کێشێکی هه‌میشه‌یی له نێوان کرێکار و سه‌رمایه‌دار و کرێ وه‌رگر و کرێدهردا هه‌یه. ڕۆشن بۆته‌وه که تۆزقالێک ئازادی و ئینسانیه‌ت له کۆمه‌ڵگادا به‌ستراوه‌ته‌وه به ڕادده‌ی توانایی و هێزی کار و ڕێکخراوی کرێکارییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر دامه‌زراوه‌کانی سه‌رمایه‌داری و حزب و ده‌وڵه‌ته‌کانیاندا. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه له ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان که دژی چه‌وسانه‌وه و ئیستبداد بن، دژی هه‌ڵاواردن بن، خوازیاری خۆشگوزه‌رانی کۆمه‌ڵایه‌تی و... هتد بن، بووه‌ته چاوه‌ڕوانیی سروشتی خه‌ڵک. کرێکار به ئازادی و خۆشگوزه‌رانی و بۆرژوازی به هه‌ڵاوردن و چه‌ته‌گه‌ری و تاڵانی ناسراون. به بۆچونی من سه‌ده‌ی بیسته‌م سه‌ده‌ی مارکسیزم و گشتی بوون و هه‌مه‌گیر بوونی لێکدانه‌وه مارکسیستیه‌کان بوو سه‌باره‌ت به جیهانی سه‌رمایه‌داری. به‌م پێیه تا ئه‌و جێیه‌ی که په‌یوه‌ندی به مارکسیزمه‌وه هه‌یه وه‌ک تێڕوانینێک که باس له ناسین و ته‌عریفی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگا ده‌کات، به‌ڕای من نه‌ک هیچ پاساوێک له‌ئارادا نییه بۆ پێداچونه‌وه‌ی ئه‌م بۆچوونه، به‌ڵکو ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییه‌ی جیهان سه‌د ئه‌وه‌نده ڕاست و ڕه‌وابوونی ئه‌م بیر و بۆچونه‌ی سه‌لماندووه.
به‌ڵام شه‌پۆلی دوورکه‌وتنه‌وه له مارکسیزم هیچ په‌یوه‌ندییه‌کی به ڕاست و دروستی یان هه‌ڵه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیستیه‌وه نییه. ئه‌مه ڕه‌وه‌ندێکی سیاسییه. ئیختیاره‌کان سیاسیانه‌یه نه‌ک زانستیانه. وانییه که له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م دواییانه‌ی سۆڤیه‌ت له‌ناکاو تیشکی مه‌عریفه چووبیێته دڵی که‌سێکه‌وه. ڕاست بوون یان ڕاست نه‌بوونی ته‌فسیری مارکسیزم بۆ کۆمه‌ڵگا لێره‌دا ده‌ورێکی زۆر ناگێڕێ و ئه‌وانه‌ی که هه‌وڵ ئه‌ده‌ن ڕواڵه‌تی پێداچوونه‌وه‌یه‌کی زانستییانه بده‌ن به‌م پاشه‌کشه سیاسیه‌ی چه‌پ له‌ئاستی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به بڕوای من که‌سانێکن که کات به‌فیڕۆ ده‌ده‌ن و به نرخی ڕۆژ نان ده‌خۆن. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که هێرشی سیاسی و فکری بۆرژوازی بۆ سه‌ر مارکسیزم و سۆشیالیزم، به پشت به‌ستن به له‌ناوچوونی بلۆکی سۆشیالیزمێکی درۆزن، فشارێکی سیاسی و ته‌بلیغاتی زۆری خستۆته سه‌ر باڵی چه‌پی کۆمه‌ڵگا. ڕه‌وه‌ندی ڕوو تێکردنی ڕۆشنبیرانی ڕیفۆرمیستی کۆمه‌ڵگا له مارکسیزم، که تایبه‌تمه‌ندی ده‌وره‌ی ته‌واو بوونی جه‌نگی جیهانی دووه‌م تا ناوه‌ڕاستی ساڵه‌کانی هه‌فتا بوو، پێچه‌وانه بووه‌ته‌وه. زۆری ده‌وێ تا ئه‌م شه‌پۆله هێرشبه‌رانه‌یه پووچه‌ڵ بێته‌وه و پێویسته زه‌ربه‌ی کرێکاریی گرنگ بدرێ له بۆرژوازی تا جارێکی تر ڕۆشنبیرانی بۆرژوا خۆناوبردنیان به مارکسیست به مایه‌ی چوونه سه‌ری ئیعتباریان بزانن. ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌م ڕاستیه‌ش ته‌ئکید بکه‌مه‌وه که به‌شێکی زۆری "مارکسیسته‌کان" له واقعدا ناڕازیان و ڕه‌خنه‌گرانی غه‌یره سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگای مه‌وجود بوون که به ڕه‌چاوکردنی ئیعتباری گشتی مارکسیزم له بزووتنه‌وه ئیعترازییه دژی سه‌رمایه‌داریه‌کاندا ناچار ئه‌م به‌رگه‌یان پۆشیبوو. ناسیونالیسته‌کان، ڕیفۆرمیسته‌کان، لایه‌نگرانی پیشه‌سازی له جیهانی سێیه‌مدا، سه‌ربه‌خۆییخوازه‌کان، موخالیفانی ئیحتکارات، که‌مایه‌تیه زۆڵم لێکراوه‌کان و به شێوه‌یه‌کی گشتی چه‌ندین ده‌سته و تاقمی جۆراوجۆر مارکسیزم و سۆشیالیزمیان کردبووه چوارچێوه‌ی به‌یانکردنی ئیعتراز و داواکاریه‌کانیان له کۆمه‌ڵگای ئیستادا. دوێنێ مارکسیزم مۆدێل بوو ئه‌مانه بوونه مارکسیست، ئه‌مڕۆ "دیموکراسی" مۆدێله و هه‌موویان له‌ده‌وری خڕبوونه‌ته‌وه و جێبه‌جێبوونی هه‌مان ئامانج و خواست و ئاره‌زوویان له دیموکراسی و بازاڕ چاوه‌ڕوان ده‌که‌ن. جیابوونه‌وه‌ی ئه‌مانه له مارکسیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا چاوه‌ڕوان کراو و به بڕوای من مایه‌ی خۆشحاڵییه. ئه‌مه ئه‌گه‌رچی فه‌زا له مارکسیزم ته‌سکتر ده‌کاته‌وه، به‌ڵام کاری شکڵدان به کۆمۆنیزمێکی کرێکاریی و مارکسیستی قووڵ له زۆر ڕووه‌وه ئاسانتر ده‌کاته‌وه.
به بڕوای من پێداچوونه‌وه‌یه‌ک به مارکسیزمدا، ئه‌گه‌ر مارکسیزم له‌و کڵێشانه‌ی که له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا به درێژایی ده‌یان ساڵ به مه‌به‌ستی ساغ کردنه‌وه‌ی سیاسی جۆراوجۆر هێنراونه‌ته بازاڕ جیابکه‌ینه‌وه، زه‌رووری نییه. ئه‌وه‌ی که زه‌روورییه به‌شداری ته‌حلیلی و نه‌زه‌ریی جیدی مارکسیه‌کانه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی تیئوری کۆمه‌ڵایه‌تیدا. جێگای هه‌ڵوێستی مارکسیستیانه سه‌باره‌ت به لایه‌نه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ و ئه‌و ڕه‌وه‌نده یه‌کلاکه‌ره‌وانه‌ی که جیهانی ئه‌مڕۆ پێیاندا تێپه‌ڕئه‌بێت، خاڵییه. پێ داگرتن و پشت به‌ستن به مارکسیزم وه‌ک جیهانبینی و تیئۆریه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی به مانای ووتنه‌وه‌ی پایه گشتییه‌کانی مارکسیزم سه‌ربه‌ست له بارودۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی نییه. به‌ڵکو به مانای به‌شدارییه له خه‌باتی فکری هه‌ر سه‌رده‌مه‌دا وه‌ک مارکسیست و هه‌ڵوێست وه‌رگرتن و خستنه‌ڕووی شیکردنه‌وه سه‌باره‌ت به‌و گیروگرفته نوێیانه‌ی که له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی مێژوویی کۆمه‌ڵگا و خه‌باتی چینایه‌تیدا دێنه‌گۆڕێ. ئێمه پێویستیمان به پێداچوونه‌وه نییه له تاکه تێڕوانینی ڕاست و ڕادیکالدا بۆ کۆمه‌ڵگا، به‌ڵکو پێویستمان به به‌کارهێنانیه‌تی له جیهانی هاوچه‌رخ و گیروگرفته جۆراوجۆره‌کانیدا.
ئینته‌رناسیۆنال: سه‌باره‌ت به لینین و لینینزم چۆنه؟ ئایا لینینیزم پێویستی به پێداچوونه‌وه نییه؟ ئایا تۆ هه‌تا ئێستا خۆت به لینینیست داده‌نێیت؟
مه‌نسور حکمه‌ت: زه‌مانه به جۆرێکه که پێش وه‌ڵامدانه‌وه به‌م جۆره پرسیارانه ده‌بێت سه‌ره‌تا مهقولاتهکانمان پێناسه بکه‌ین. ئه‌گه‌ر قسه له‌سه‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی واقعیانه‌ی لینین، ڕاست و دروستی نه‌زه‌رات و پراتیکی ئه‌و له بۆچونی مارکسیزمه‌وه و به‌شدارییه‌تی له بیرکردنه‌وه و کاری شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار و له‌م جۆره شتانه، ده‌بێت بڵێم که بێگومان من لینینیستم. به بۆچوونی من لینین مارکسیستێکی ڕه‌سه‌ن به لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو دروسته‌وه له‌م تێڕوانینه و ڕابه‌رێکی شایسته‌ی بزووتنه‌وه‌ی سۆشیالیستی چینی کرێکاری دنیا بوو.
لینینیزم وه‌ک له‌قه‌بێک و "ناونیشان"ی جیاکه‌ره‌وه‌ی باڵه جیاوازه‌کان و مه‌یلی دیاریکراوی نێو بزووتنه‌وه‌ی ناسراو به کۆمۆنیزم، مێژووچه‌ی خۆی هه‌یه و داهێنه‌رانی سه‌ره‌تایی ئه‌م له‌قه‌به له سه‌رده‌می ستالین یان کۆمه‌ڵه ڕه‌وتێک که لێک جیابوونه‌وه‌کانی دواتری نێو ئه‌م پایه ڕه‌سمییه‌ی کۆمۆنیزم وه‌ک مارکسیست_لینینیست ناسران، که‌ڵکیان له‌م جۆره ناونیشانه ڕێک هه‌روه‌ک زۆرێک له زاراوه مارکسیستییه‌کانی دیکه وه‌رگرتووه بۆ ده‌ربڕینی جیاوازیه‌کان و به‌رژه‌وه‌ندییه ماددیه غه‌یره سۆشیالیستیه‌کان. به بۆچوونی من ئه‌مانه نه‌ک ته‌نها خراپ که‌ڵک لێ وه‌رگرتن بوون له ئیعتیباری لینین به‌ڵکو لینینیزم به‌و ده‌ربڕینه‌ی که من له باره‌یه‌وه هه‌مه، به‌ته‌واوه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م جۆره " لینینیست"انه‌دا ده‌وه‌ستێته‌وه. قسه‌که‌رانی بۆرژوازیش لای خۆیانه‌وه هه‌وڵ ده‌ده‌ن سه‌رجه‌م ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت بده‌نه پاڵ لینین و وه‌ک درێژکراوه‌ی سروشتیی ڕێبازی لینین له قه‌ڵه‌می بده‌ن. بێگومان ئه‌مه ئه‌مڕۆ زیاتر بووه به باو. ئه‌وان ئه‌وه له یاد ده‌که‌ن که له ڕۆژی خۆیدا، له بڕگه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، ته‌نانه‌ت خودی بۆرژوازیش به ئاشکرا دانی ناوه به جێگه و ڕێگه‌ی لینینیدا وه‌ک شۆڕشگێڕێکی ئازادی خواز و عه‌داله‌تخواز. واقعیه‌ت ئه‌وه‌یه که لینینیزم نه له بیروبۆچوون و کار و کرده‌وه‌ی حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانی سۆڤیه‌ت و چین و ئه‌لبانیادا نه له ته‌جروبه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی سۆڤیه‌تدا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کراوه. ئه‌م حزبانه و ئه‌م ته‌جروبه‌یه له‌سه‌ر بنه‌مای سڕینه‌وه‌ی ته‌واوی لینین و بیروبۆچوون و ئامانجه‌کانی دامه‌زراون. لینین نوێنه‌ری به‌تین و تاوی یه‌کسانی و ئازادی و ئینسانیه‌ت بوو. دیکتاتۆری و بیرۆکراتی و سه‌رکوتی میللی و سه‌ره‌گرتن بۆ نان و گۆشت، به هیچ بیانوویه‌که‌وه ناکرێت بدرێته پاڵ لینین.
له بواری بیرکردنه‌وه و پراتیکی مارکسیستیدا لینین جێگا و ڕێگایه‌کی به‌رجه‌سته‌ی هه‌یه. ئه‌مجۆره داڕشتنانه‌ی که ده‌ڵێت (لینینیزم مارکسیزمی سه‌رده‌می ئیمپریالیزمه) و شتی له‌و بابه‌ته به ڕای من بێناوه‌ڕۆکه. پێویسته گرنگی لینین و ڕۆڵی دیاریکراوی لینین له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا له‌و په‌یوه‌ندیه ڕۆشنه‌دا بدۆزینه‌وه که ئه‌و له نێوان تیۆری و پراتیکی شۆڕشگێڕانه‌دا پێکیدێنێت. به بڕوای من لینین به‌رجه‌سته‌که‌ری ته‌واو که‌ماڵی وه‌فادارییه به ته‌عبیره‌که‌ی مارکس له کۆمۆنیزم وه‌ک "ماتریالیزمی پراکتیک". ڕۆڵی تایبه‌تی لینین تێگه‌یشتنه له ده‌وری ئیراده‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار له ڕه‌وتی ماددی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا و تێگه‌یشتنه له بواری پراکتیکی توخمی هه‌ڵسوڕاوی شۆڕشی کرێکاریی له‌سه‌ر بنه‌مای مه‌سه‌له مه‌وزوعییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی هه‌ر قۆناغێک. لینین پاشه‌کشه‌ی به تێڕوانینی تهکامولییانه و ئینفیعالیانهی زاڵ به‌سه‌ر نێو نه‌ته‌وه‌یی دووه‌مدا کرد و هه‌مان تێگه‌یشتنی ئاکتیڤانه‌ی له کۆمۆنیزم به ده‌سته‌وه‌دا که جێی مه‌به‌ستی مارکسه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێت باسه‌که‌م ساده بکه‌مه‌وه، سۆشیالیزمی پێش لینین به گشتی "زه‌رووری و حه‌تمی بوون"ی سۆشیالیزم له مارکسه‌وه فێربووه. لینین ته‌ئکید له "مومکین بوون"ی سۆشیالیزم ده‌کاته‌وه له‌م چه‌رخه‌دا و به عه‌مه‌لی ده‌ست به‌کار ده‌بێت بۆ به‌دیهاتنی. تێگه‌یشتنی لینین بۆ مێژوو و بۆ ڕۆڵی پراتیکی شۆڕشگێڕانه‌ی چینه‌کان له گۆڕانگاری مێژوویی‌دا به قووڵی مارکسیستیانهیه. لینین جێ بۆ ئه‌م پراکتیکه ده‌کاته‌وه و ڕێکیده‌خات. ده‌زانم که لێکدانه‌وه‌کانی دواتر و به گشتی لێکدانه‌وه وورده بۆرژواییه‌کان سه‌باره‌ت به گرنگی توخمی هه‌ڵسوڕاو (العامل الذاتى) و پراتیکی شۆڕشگێڕانه مه‌یلێکی ئیراده‌گه‌ریانه و ئێلیتیستی (نوخبه‌وی) و پیلانگێڕانه‌ی له سۆشیالیزم‌دا دروست کرد. به‌ڵام هه‌ر لێووردبوونهوهیهکی ساده‌ی تێڕوانینه‌کان و پراکتیکی سیاسی لینین نیشانی ده‌دا که ئه‌و بێ به‌رییه له‌م ئیرادهگهرێتیه. چونکه یه‌که‌م: کاری شۆڕشگێڕانه بۆ لینین مه‌فهومێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی هه‌یه و دووه‌م: لینین به هیچ جۆرێک له هه‌لومه‌رجی مه‌وزوعی و مهوزوعیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی که مه‌ودای پراکتیکی شۆڕشگێڕانه‌ی چین دیاریکراو و به‌مه‌رج ده‌کاته‌وه، دانابڕێت و پشتگوێی ناخات.
به بڕوای من بۆ هه‌ر که‌سێک که سۆشیالیزم نه‌ک وه‌ک ئایدیاڵێکی جوانکاریی به‌ڵکو وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی خێرا و عه‌مه‌لی سه‌یر ده‌کات، بۆ هه‌ر که‌سێک بیر له به‌دیهاتنی عه‌مه‌لیانه‌ی سۆشیالیزم و شۆڕشی کرێکاریی ده‌کاته‌وه، لینین وه‌ک بیرکه‌ره‌وه و ڕابه‌رێکی سیاسی هه‌میشه سه‌رچاوه‌یه‌کی ده‌وڵه‌مه‌ندی فێربوون و ئیلهام وه‌رگرتن ده‌بێت.
ئینته‌رناسیۆنال: لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له هێرشی دژی سۆشیالیستی ئێستادا لایه‌نی ئابوریه‌تی. تێکشکانی سۆڤیه‌ت بره‌وی داوه به‌و حوکمه‌ی که سه‌رمایه‌داری و بازاڕ باشترین و لێهاتووترین و مومکینترین ئه‌لگۆی ئابوریه که کۆمه‌ڵگای ئینسانی به درێژایی مێژوو بینیویه‌تی. تۆ وه‌ک مارکسیستێک چۆن وه‌ڵامی ئه‌م ئیدیعایه ده‌ده‌یته‌وه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: لێره‌دا پێویسته دوو مه‌وزوع لێک جیا بکه‌ینه‌وه. یه‌کێکیان به‌راورد کردنی کارکردی مۆدیله جیاوازه‌کانی سه‌رمایه‌دارییه له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات و دووه‌م به‌راورد کردنی سه‌رمایه‌دارییه (چ مونافهسهیی بێت یان هیتر) له‌گه‌ڵ سۆشیالیزم‌دا وه‌ک ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی. سۆشیالیزم به‌و مانایه‌ی که جێی مه‌به‌ستی مارکسیسته‌کانه تا ئه‌مڕۆ به کرده‌وه له هیچ جێیه‌ک به‌رپا نه‌بووه. ئێمه له‌و باوه‌ڕه‌دا نین که نیزامی ئابوری له سۆڤیه‌ت له هیچ بڕگه‌یه‌کدا له تێڕوانینی کرێکاریی و مارکسیسته‌وه بتوانرایه به سۆشیالیستی ناو ببرێت. به‌م پێیه دواتر دێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی سه‌رمایه‌داری و سۆشیالیزم و سه‌ره‌تا ئیشاره‌ت به چه‌ند خاڵێک ده‌ده‌م سه‌باره‌ت به مۆدێله جۆراوجۆره‌کانی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕۆژئاوا و ڕۆژهه‌ڵات.
ئایا سه‌رمایه‌داری پشت به‌ستوو به بازاڕ و مونافه‌سه "باشترین، لێهاتووترین، مومکینترین" ئه‌لگۆی ئابوریه بۆ کۆمه‌ڵگا که تا ئێستا به کرده‌وه هه‌بووه؟ بۆ ئه‌وه‌ی له بنه‌ڕه‌ته‌وه بتوانرێت وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره بدرێته‌وه پێویسته پێودانێکی پێناسه کراو بۆ داوه‌ریکردنی باشتر بوون و خراپتر بوون و لێهاتووتر بوون و لێهاتووتر نه‌بوونی سیستمه ئابوریه‌کان له ده‌ستدا بێت. ئه‌م ووشانه یه‌کجار زاتی و ناڕۆشنن، چونکه به‌بێ ئه‌وه‌ی که موفه‌سیره‌که چ چاوه‌ڕوانییه‌کی له ئه‌لگۆی ئابوری هه‌بێت، پێودانی ته‌شخیس کردنه‌که ده‌کرێت بگۆڕێت. ئه‌مه له خودی زانستی ئابوری بورژوازییدا ماوه‌یه‌کی زۆر مه‌وزوعێکی جێ باس و لێکۆڵینه‌وه بووه. گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی ئابوری، گه‌شه‌ی ته‌کنیکی، شێوازی دابه‌شکردنی سامان، بنه‌مای پیاشهسازی، ئاستی کارکردن، مه‌رغوب بوونی به‌رووبووم، خۆبژێوی (الاکتفاء الذاتی) یان مه‌وقعیه‌تی پته‌و له بازاڕی جیهانیدا و... هتد له خودی مه‌کته‌به جیاجیاکانی ئابوری بۆرژوازییدا وه‌ک پێودان و پێوه‌ری جیاواز و ته‌نانه‌ت دژ به یه‌ک بۆ پێناسه‌کردنی ئه‌لگۆکانی به‌رهه‌مهێنانی باشتر و خراپتر به‌کار هێنراون و مه‌کته‌به ئابوریه‌کان و حزبه سیاسییه بۆرژوازییه جیاجیاکانی کێشاوه‌ته ململانێوه. له به‌رامبه‌ر خه‌سڵه‌تی"لێهاتووترین و مومکینترین" مۆدیلی ئابوری‌دا ده‌کرێت پرسیار له‌وه بکه‌ین که "لێهاتووترین و مومکین ترین" ئه‌لگۆی ئابوری بۆ چ کۆمه‌ڵگایه‌ک، له چ ده‌وره‌یه‌کدا و به‌کام گیروگرفته‌وه؟ ئه‌مه خۆی به تایبه‌تی مه‌سه‌له‌یه‌کی کۆنی ئابوری گه‌شه‌کردن (الاقتصاد التنموی) بووه. بۆ نموونه، مۆدیلی بازاڕی ئازاد بۆ سه‌رمایه‌داری و بۆرژوازی ڕووسیا پاش شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتوبه‌ر هه‌رگیز ئه‌ڵته‌رناتیڤێکی مومکین و لێهاتوو نه‌بوو. مێژووی به‌شی هه‌ره‌زۆری ووڵاتانی دواکه‌وتووتر(یان ته‌نانه‌ت ووڵاتانی وه‌ک یابان) شایه‌تی ئه‌و ڕاستیه‌ن که ته‌نانه‌ت دروست بوونی بازاڕی ناوخۆی کار و کاڵا له قۆناغه‌کانی یه‌که‌مدا یان پێکهێنانی بنه‌مایه‌کی سه‌ره‌تایی و ئه‌وه‌ڵی بۆ پیشه‌سازی، وه‌لانانی قۆناغی پێش سه‌رمایه‌داری و شتی له‌م بابه‌ته به‌بێ ده‌خاڵه‌ت کردن له‌سه‌ره‌وه له میکانیزمی بازاڕدا نه‌ده‌توانرا بکرێت. مێژووی خودی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا پڕه له‌و سه‌رده‌مانه‌ی که ده‌وڵه‌ت ناچاربووه به‌شداری بکات له‌میکانیزمی بازاڕدا بۆ زاڵ بوون به‌سه‌ر قه‌یران و کهسادهکاندا یان به مه‌به‌ستی هێنانه ناوه‌وه و نوێ کردنه‌وه ته‌کنۆلۆژیه‌کان. هه‌ر ئه‌مڕۆش، زاراوه‌ی مونافه‌سه و بازاڕی ئازاد ناتوانێت، به‌بێ ده‌ستکارییه‌کی گرنگی ئه‌م چه‌مکانه، به‌کاربهێنرێت بۆ وه‌سف کردنی تایبه‌تمه‌ندیه‌کانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا چونکه ده‌وڵه‌ت و ئیحتکاراته غه‌یره ده‌وڵه‌تییه‌کان ده‌وری بنه‌ڕه‌تییان هه‌یه له بواری وه‌گه‌ڕخستنی سه‌رمایه‌کان و دیاریکردنی مؤشراته ئابوریه‌کانی وه‌ک نرخه‌کان، پێکهاته‌ی به‌رهه‌مهێنان، نیسبه‌تی گه‌شه، ئاستی کارپێکردن و... هتد.
له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، به‌ڕای من، کاتێک به‌رگریلێکه‌رانی سه‌رمایه‌داری ڕۆژئاوا باشتربوونی مۆدیلی ئابوری ڕۆژئاوا له‌چاو ڕۆژهه‌ڵاتدا ڕاده‌گه‌یه‌نن چ به به‌کارهێنانی پێوانه‌کانی خودی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و چ له ڕووی مؤشراته چه‌ندایه‌تیه‌کانی کارکردی ئابوری دوو بلۆکه‌که‌وه بێت له ئاستێکی فراوانتری مێژوویی‌دا، به‌ته‌واوه‌تی ڕاستیان ووتووه. مۆدیلی ئابوری سۆڤیه‌ت، وه‌ک مۆدێلێکی ئیسڵاحکراوی سه‌رمایه‌داری، نه‌یتوانی چوارچێوه‌یه‌کی گونجاوتر و لێهاتووتر بۆ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه و هێورکردنه‌وه‌ی ناکۆکییه ده‌روونییه‌کانی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بنیاتنراو له‌سه‌ر سه‌رمایه بدات به ده‌سته‌وه. خه‌سڵه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی سه‌رمایه‌داری جۆری سۆڤیه‌ت هه‌وڵێک بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی میکانیزمی بازاڕ له‌لایه‌ن سیسته‌مێکی ئیدارییه‌وه، ئه‌وه‌ی که پێی ده‌ووترێت به‌رابه‌رکێی به‌رنامه و بازاڕ. له نێوبردنی میکانیزمی بازاڕ مومکینه، به‌مه‌رجێک گشت بنه‌مای ئابوری سه‌رمایه‌داری، یانی کاڵابوونی هێزی کار، لهئارادابوونی سیسته‌مێکی نرخ دانان وه‌ک بنه‌مای ئاڵووێر و دابه‌شکردنی به‌رهه‌م له نێوان به‌شه‌کان و تاکه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، ئابوریه‌کی بنیاتنراو له‌سه‌ر پاره و... هتد به‌ته‌واوه‌تی له ناوببرێت. به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندییانه و له هه‌مان کاتیش‌دا لابردنی بازاڕ وه‌ک سه‌کۆیه‌کی دیاریکردنی ماددییانه‌ی ئه‌م په‌یوه‌ندی و مهقولاتانه و میکانیزمێک که پێکیانه‌وه ده‌به‌ستێت مومکین نابێت به‌بێ په‌کخستنی جددیانه‌ی کارکردی سه‌رمایه‌داری. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو که له سۆڤیه‌ت ڕوویدا. ئه‌وه‌ی که له سۆڤیه‌ت ڕوویدا جێگرتنه‌وه‌ی بازاڕ نه‌بوو به به‌رنامه، به‌ڵکو گواستنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی(وظائف) بازاڕ بوو بۆ کۆمه‌ڵه دامه‌زراوێکی بڕیارده‌ری ئیداری.
له سیسته‌می سه‌رمایه‌داریدا بازاڕ(سه‌ربه‌ست له سنووری مونافه‌سه و ئیحتکار) کۆمه‌ڵه ئه‌رکێکی ئاڵوز و جۆراوجۆر ئه‌نجام ده‌دات. ده‌بێت چی به‌رهه‌م بهێنرێت، چه‌نده به‌رهه‌م بهێنرێت، چ ته‌کنیکێک ده‌بێت به‌کار بهێنرێت، ده‌بێت چه‌نده سه‌رف(استهلاک) بکرێت، چ که‌سێک ده‌بێت سه‌رف بکات، هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنان، هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و هێزی ئینسانی له چ بارودوخێکدا و له کام به‌شه‌دا ده‌بێت وه‌گه‌ڕبخرێت، نرخ و به‌های کاڵاکان هه‌ر له هێزی کاره‌وه بگره تا هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنان له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا چییه، کام سیستمی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌بردن ده‌بێت به‌کاربهنرێت، کام پێداویستیانه ده‌بێت دابین بکرێن و کام پێداویستیانه ده‌بێت پشت گوێ بخرێن، ئابوری به‌ره‌و چ ئاڕاسته‌یه‌ک ئه‌ڕوات، کام هۆیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێت لاببرێت، کام ته‌کنیک ده‌بێت بخرێته لاوه؟ و... هتد. به‌و ڕادده‌یه‌ی که کۆمه‌ڵگا له ڕووی پیشه‌سازی و به‌رهه‌م هێنانه‌وه گه‌شه ده‌کات و به‌رهه‌م و پێداویستیه‌کان زیاتر جۆراوجۆر ده‌بن، ڕۆڵی بازاڕ ئاڵوزتر و ئاڵۆزتر ده‌بێت. وه‌لانانی ئه‌م میکانیزمه و سپاردنی دیاریکردنی ئه‌م مؤشرات و نیسبه‌ت و گواستنه‌وانه به دامه‌زراوه ئیدارییه‌کان، دره‌نگ یان زوو سه‌رمایه‌داری ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ست. بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ ئیدعای سۆڤیه‌ت ئه‌وه بوو که به پێچه‌وانه‌ی ڕۆژئاواوه ئه‌م ڕووبه‌ڕووی دیارده‌ی وه‌ک قه‌یرانه ده‌وریه‌کان و بێ‌کاری نییه. به‌ڵام بۆ سه‌رمایه‌داری ئه‌م قه‌یران و بێ‌کاری و رکود و گه‌شه ده‌وریانه، میکانیزمه‌کانی بازاڕن بۆ گونجاندنی سه‌رمایه له‌گه‌ڵ ناکۆکییه ئابوریه پایهییترهکاندا. ئه‌مانه شێوازه‌کانی یه‌کهاتنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ن له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی هێزه به‌رهه‌م هێنه‌ره‌کان له جه‌رگه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا، کۆمه‌ڵه میکانیزمێکن که تیایاندا سه‌رمایه خۆی نوێ ده‌کاته‌وه و له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی (ته‌کنۆلۆژیانه‌ی) هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا دێته‌وه. هه‌موو شێوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به درێژایی مێژوو، به‌هه‌ر ڕادده‌ش چه‌وسێنه‌رانه و چینایه‌تی بووبن، له دوا شیکردنه‌وه‌دا ڕێکخراوێک بوون بۆ فراوان کردنی ڕادده‌ی به‌رهه‌مهێنان، گه‌شه‌ی ته‌کنۆلۆژیانه‌ی به‌رهه‌مهێنان و دابینبوونی پێداویستیه ئابوریه‌کان. ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ له بنه‌ڕه‌تدا بکرێت شتێک له‌باره‌ی ئابوری سۆڤیه‌ته‌وه بووترێت ئه‌وه‌یه که ئه‌م مۆدێله، له سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا له‌م ڕووه‌وه گه‌یشته بنبه‌ست. ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت نیشانی‌دا که بازاڕ خۆی لێهاتووترین هۆکاره بۆ موحاسه‌به‌ی ئابوریانه و ڕێکخستنی هاوکێشه ئابوریه‌کان له نیزامی سه‌رمایه‌داریدا و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ژێر هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیدا لابردنی میکانیزمی بازاڕ و سپاردنی ئه‌رکه‌کانی به سیستمێکی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ئیداری له نێوان به‌شه ئابوریه دیاریکراوه‌کاندا مومکین بێت، له درێژ ماوه‌دا گه‌شه‌ی ته‌کنیکی و جۆراوجۆربوونی پێداویستیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری، ئه‌م شێوازه ده‌گه‌یه‌نێته بنبه‌ست.
ئه‌مڕۆ بازاڕ تۆڵه له سیستمی ئابوری سۆڤیه‌ت ده‌کاته‌وه. قه‌یرانه له ئارادا نه‌بووه‌کان، بێکاریه شاردراوه‌کان، نرخه له خواره‌وه ڕاگیراوه‌کان، پیشه‌سازییه کۆمه‌ک پێکراوه‌کان له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه و... هتد له ناکاو جێی خۆیان ده‌ده‌ن به بێ‌کاری ملیۆنی، هه‌ڵاوسانی سه‌ر سوڕهێنه‌ر و کارگه‌ی له‌کار که‌وتوو. ڕۆشن ده‌بێته‌وه که به درێژایی ئه‌م ماوه‌یه مه‌نتقی بازاڕ به شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه و مه‌نفی ئیشی خۆی کردووه. مۆدێلی سۆڤیه‌ت، ئه‌ویش به‌ڕادده‌یه‌کی زۆر به‌هۆی توانای ههڵخڕاندنێکی ئایدیۆلۆژی و سیاسی که به‌رهه‌می ئاوێزان بوونه له‌گه‌ڵ میراتی شۆڕشی کرێکاریی ئۆکتۆبه‌ردا، له‌گه‌شه‌ی سه‌ره‌تایی پیشه‌سازی له‌م ووڵاته و پێکهێنانی ژێربینایه‌کی ئابوری‌دا ڕۆڵێکی کارای گێرا. به‌تایبه‌تی تا ئه‌و کاته‌ی که گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنان له بنه‌ڕه‌تدا پشتی به‌ست بوو به به‌کارهێنانی زیاتری هێزی ئینسانی و به‌ده‌ستهێنانی زێده‌بایی ڕه‌ها (فائض القیمة المطلق) و ئه‌م هێزه ئینسانیهش له به‌شی دێهاتیه‌وه قابیلی دابین کردن بوو، لاوازییه‌کانی ئه‌م سیستمه به‌رجه‌سته نه‌ده‌بوو. به‌ڵام له‌م قۆناغه واوه‌تر، به‌تایبه‌تی کاتێک که به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی نسبی(فائض القیمة النسبي) له ڕێگه‌ی باشکردنی ته‌کنیکی به‌رهه‌مهێنانه‌وه گرنگی په‌یدا ده‌کات، کاتێک که پێداویستیه‌کانی کۆمه‌ڵگا به به‌کارهێنان و به‌رهه‌مهێنانه‌وه هه‌مه‌جۆری په‌یدا ئه‌کات، کاتێک که مه‌سه‌له‌ی مهرغوبیهتی به‌روبوومه‌کان چ له‌به‌رهه‌مهێنان و چ له به‌کارهێناندا بایه‌خ په‌یدا ده‌که‌ن، ئه‌م سیستمه لاوازی بنه‌ڕه‌تی خۆی نیشان ده‌دات. سۆڤیه‌ت نه‌یتوانی له شۆڕشی ته‌کنیکی دوو ده‌یه‌ی دواییدا به‌شداری بکات. مۆدێلی سۆڤیه‌ت، هه‌لومه‌رجی دابین کردنی پێداویستیه جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌کارهێنانی ئابوریه‌کی پێشکه‌وتووی نه‌بوو. هه‌ر بۆیه له گۆشه‌نیگای سه‌رمایه‌وه ئه‌م مۆدێله که‌ڵکی لێ وه‌رناگیرێت و مۆدێلی ڕۆژئاوا، سه‌رمایه‌داری پشت به‌ستوو به ڕۆڵی میحوه‌ری بازاڕ، هێشتا به تاکه مۆدێلی لێهاتوو و مومکین داده‌نرێت.
له‌وانه‌یه بووترێت کۆمه‌ڵگای سۆڤیه‌ت کۆمه‌ڵگایه‌کی عادلانهتر بوو. ته‌ئمینی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی ئابوری زیاتر بوو، جیاوازی چینایه‌تی که‌متر بوو... هتد. له گۆشه‌نیگای بۆرژوازی ڕۆژئاواییه‌وه عه‌داله‌تی ئابوری به ناچاری پێوه‌ری باشتر بوونی کۆمه‌ڵگایه‌ک نییه. باڵی چه‌پی بۆرژوازی، سۆشیال دیموکراتی و مه‌یله نزیکه‌کانی له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕزگاربوون له هه‌ڵچوونی هه‌ژاران له لانکی پیشه‌سازی و مه‌ده‌نیه‌تدا ئه‌م مه‌قوله‌یه‌ی هێنابووه ناو سیستمی ئابوری خۆیه‌وه و هه‌میشه به ڕه‌چاوکردنی هه‌ڵچوون و داچوونی ڕادده‌ی [کێرڤی] قازانج ده‌ستبه‌رداری بووه و وازی لێ هێناوه. ئێمه‌ش وه‌ک کۆمونیست و کرێکار، ئه‌ڵته‌رناتیڤی خۆمان هه‌یه بۆ عه‌داله‌تی ئابوری. مه‌سه‌له‌ی ئێمه یه‌که‌م، هێنانه‌کایه‌وه‌ی نیزامێکه که له‌سه‌ر ئه‌م عه‌داله‌ته ئابوریه دروست بووبێت، ئه‌م عه‌داله‌ته ئابوریه هه‌میشه دووباره به‌رهه‌م بێنێته‌وه و له بنه‌ڕه‌تدا له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه گه‌شه بکات. چل ساڵ "عه‌داله‌ت" له که‌ڵک وه‌رگرتن له ئیمکاناتی که‌م و ته‌سک ئه‌ویش به کاری تاقه‌ت پڕوکێن و دواتر که‌وتنه ناو هه‌ژاری و بێ‌کاری موتڵه‌قه‌وه و که‌وتنه داوی کۆنه‌په‌رستی ئابوری و سیاسی و فکری له په‌ت به‌ربوو، جێگای خۆشحالی ئێمه نییه. دووه‌م، ئێمه جێگایه‌کی حه‌یاتی ده‌ده‌ین به گه‌شه‌ی ئابوری، پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی و په‌ره‌گرتنی هه‌لومه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و چوونه سه‌ری ئاستی به‌کارهێنان و خۆشگوزه‌رانی و کاتی حه‌وانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵگای ئینسانی. دابه‌شکردنی که‌موکوڕییه‌کان ئه‌ڵته‌رناتیڤی ئێمه نییه. هه‌ر که‌موکوڕییه‌ک هه‌بێت، بێ ئه‌ملاولا ده‌بێت هه‌موان له ئه‌ستۆی بگرن، به‌ڵام سۆشیالیزم ئابوری په‌ره‌گرتنی ئیمکاناتی ئینسانه‌کان و ئابوری دابین بوونی هه‌رچی زیاتری پێداویستیه ماددی و مهعنهوییهکانیانه.
به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕووی دووه‌می پرسیاره‌که له به‌رامبه‌ر ئه‌و ئیددیعایهدا که سه‌رمایه‌داری، ئه‌ویش مۆدێله ڕۆژئاوایی و "سه‌رکه‌وتوو"ه‌که‌ی، باشترین و لێهاتووترین نیزامی له‌ده‌ست دابوو و مومکینی تا ئێستا بووه بۆ ئینسان، ده‌توانرێت چی بووترێت. نیزامێکی ئابوری یه‌کجار باشتر بۆ ژیانی ئینسان به درێژایی ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێستا مومکین و مه‌تره‌ح بووه. ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان ئه‌مڕۆ له په‌یوه‌ندییه سۆشیالیستییه‌کاندا ژیان به‌سه‌ر نابه‌ن له‌به‌رئه‌وه‌یه که نیزامی کۆن به چنگ و ددان، به کوشتار و ئازار و ئه‌شکه‌نجه و تۆقاندن و گێژکردن و جیاوازی نانه‌وه، به‌رگری له خۆی ده‌کات. ئه‌م نیزامه باشتره پێناسه‌کراوه. ملیۆنه‌ها ئینسان له پێناو ئه‌م نیزامه‌دا جه‌نگیون و ده‌جه‌نگن. ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌داری باشترین نه‌زمی ئابوریه گه‌وره‌ترین درۆی مێژووی به‌شه‌ره. دزێوی له‌سه‌ر و که‌لله‌ی ئه‌م نیزامه ده‌بارێت. له کاتێکدا که سه‌دان ملیۆن ئینسان جێ و ڕێی نیشته‌جێ بوونیان نییه، خزمه‌تگوزاری ته‌ندروستییان نییه، له قوتابخانه بێ به‌شن، له خۆشی بێبه‌شن و ته‌نانه‌ت هه‌ندێکیان خواردنیان نییه، هۆیه‌کانی به‌رهه‌م هێنان و ده‌سته به‌رکردنی ئه‌م پێداویستیانه ئیش ناکه‌ن و له‌کار که‌وتوون و ده‌یان ملیۆن ئینسان که ده‌توانن ئه‌م هۆیانه بخه‌نه گه‌ڕ و ئه‌م که‌موکوڕییانه نه‌هێڵن، بێکارکراون. که‌سانێکیان ته‌رخان کردووه بۆ ئه‌وه‌ی که ئه‌گه‌ر بێتوو کرێکاران له خۆیانه‌وه ده‌ست بده‌نه ئه‌م هۆکارانه‌ی به‌رهه‌مهێنان گولله‌بارانیان بکه‌ن. پۆلیس له لانکی شارستانێتی ڕۆژئاوادا مهعدهنچییهک که ده‌یه‌وێت سووته‌مه‌نی به‌رهه‌م بهێنێت، کوته‌ککاری ده‌کات و ده‌یخاته زیندانه‌وه. به‌بار گه‌نم و که‌ره له عه‌ماره‌کانی بازاڕی ئه‌وروپیدا بۆگه‌ن ده‌کات و که‌مێک له‌ولاتر خه‌ڵک خه‌ریکه له برسان ده‌مرن. پێویست ناکات نمونه له‌سه‌ر له‌شفرۆشی و هه‌ژاری و بێ خانه‌و لانه‌یی و برسێتی یان له‌سه‌ر وه‌زعیه‌تی خه‌ڵک له ووڵاتانی دواکه‌وتوودا بێنینه‌وه. له‌خودی ئه‌مریکا ٣٠ ملیۆن که‌س له ژێر ڕادده‌ی هه‌ژارییه‌وه ده‌ژین، ١٠ ملیۆن منداڵ له بیمه‌ی ده‌رمانی بێ به‌شن، له نیویۆرکه‌وه تا لۆس ئه‌نجلس بێ مهسکهنیی به لێشاوه. له‌شفرۆشی له ته‌واوی جیهاندا شێوازێکی گوزه‌رانه و ڕێکخستنی له‌شفرۆشی و به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردنی که‌ره‌سه‌ی بێهۆشکه‌ر شێوازێکی پڕ ئیفتخاری پاره په‌یدا کردنه. له به‌ریتانیا منه‌ت به‌وه‌وه ده‌که‌ن که زستانان به‌شه‌و ده‌رگای میترۆکان ئاواڵه ده‌هێڵنه‌وه بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵکی بێ جێ‌وڕێ له سه‌رمادا نه‌مرن. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌بێ کاری نێوماڵ و ژێر ده‌سته‌یی ژن له مه‌یدانی ئابوری‌دا ناتوانێت له‌سه‌ر پێی خۆی بوه‌ستێت. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه منداڵان ده‌نێته ژێر باری کارکردنه‌وه، پیره‌کان له‌سه‌ر کار ده‌رده‌کات، و به‌بێ به‌کوشت دان و په‌کخستن و له‌کارخستن ناتوانێت به‌رهه‌م بێنێت. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه به‌بێ ئینکاری کردنی ئینسانی بوونی زۆربه‌ی دانیشتوانی سه‌رزه‌وی و به‌بێ چاوپۆشین له پێداویستیه سه‌ره‌تاییه‌کانیان، له‌خواردن و خزمه‌تگوزاری پزیشکی و مه‌سکه‌ن و ئاسایشی ئابوریه‌وه تا کاتی حه‌وانه‌وه و زانیاری و هونه‌ر، ناتوانێت هاوسه‌نگی خۆی بپارێزێت.
له هه‌مووی گرنگتر، بنه‌مای ئه‌م کۆمه‌ڵگایه ئه‌و ڕاستیه شهرمهێنهرهیه که به‌شی به‌رفراوانی، واته زۆرینه‌ی، بۆ ژیان به‌سه‌ربردن له‌و جیهانه‌دا که چاویان پێ هه‌ڵهێناوه ده‌بێت توانای جسمی و فکری خۆیان به که‌مایه‌تییه‌ک بفرۆشن. به‌رهه‌مهێنانی پێداویستیه‌کان و هۆکاره‌کانی ژیانی ئینسانه‌کان به‌نده به قازانجهێنهری سه‌رمایه‌وه و ئه‌م ڕاستیه ڕیشه‌ی هه‌موو ئه‌م نایه‌کسانی و بێ بهشییانهیه. کاری به‌کرێ، دابه‌ش بوونی کۆمه‌ڵگا بۆ کرێکار و سه‌رمایه‌دار، بۆ که‌سێک که کرێ وه‌رده‌گرێت و که‌سێک که کرێ ده‌دات و هێنانه خواره‌وه‌ی کار، وه‌ک چالاکیه‌کی به‌رهه‌مهێنه‌ر و داهێنه‌ر، بۆ"ئیش" وه‌ک شێوازی دابین کردنی گوزه‌ران، خۆی له خۆیدا حوکمی تێکشکاویی ئه‌م نیزامه‌یه.
به‌ڕای من که‌سێک که نیزامی ئابوری ئێستا به باشترین و مومکینترین نه‌زم ناو ده‌بات، دان به دڕنده‌یی خۆیدا ده‌نێت. ڕاستیه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که به‌تایبه‌تی به ڕه‌خنه‌ی مارکس له‌سه‌رمایه‌داری، ئینسان زه‌روره‌ت و ئیمکان بوونی نیزامێکی ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی باڵاتری ڕاگه‌یاندووه و ته‌نانه‌ت هێڵه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگایه‌کی له‌م چه‌شنه‌ی کێشاوه. کۆمه‌ڵگایه‌کی پشت به‌ستوو به یه‌کسانی و ئازادی ته‌واوی ئینسانه‌کان، کۆمه‌ڵگایه‌کی دامه‌زراو له‌سه‌ر هه‌وڵ و کۆششی داهێنه‌رانه‌ی گشتی بۆ دابین کردنی پێداویستیه ئینسانییه‌کان، کۆمه‌ڵگایه‌ک که تیایدا هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان موڵکی هاوبه‌شی خه‌ڵک بێت، کۆمه‌ڵگایه‌کی جیهانی بێ چین، بێ هه‌ڵاواردن، بێ ووڵات و ده‌وڵه‌ت ده‌مێکه مومکینه دامه‌زرێت. خودی سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تا ماددییه‌کانی ئه‌م نیزامه ئابوریه نوێیه‌ی فه‌راهه‌م کردووه.
ئینته‌رناسیۆنال: خاڵێک که موفه‌سیره ڕۆژئاواییه‌کان به تایبه‌تی له‌گه‌ڵ تێکشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا ته‌ئکیدی له‌سه‌ر ده‌که‌ن فه‌ردیه‌ت و ڕه‌سه‌نایه‌تی(اصالة) تاکه که‌سه چ له ئابوری و چ له سیاسه‌تدا. ده‌ووترێت که نه‌ک ته‌نها له ئابوری جۆری سۆڤیه‌تدا، به‌ڵکو له‌ته‌واوی ئه‌و ووڵاتانه‌دا که به درێژایی دوو سێ ده‌یه‌ی ڕابردوو ڕوویان له جۆرێک ئابوری خۆشگوزه‌رانی پشت به‌ستوو به ڕۆڵی هه‌ڵسوڕاوی ده‌وڵه‌ت له به‌رهه‌مهێنان و دابه‌شکردن و ڕێکخستنی په‌یوه‌ندییه ئابوریه‌کاندا کردووه، زیادبوونی لێپرسراوێتی کۆمه‌ڵگا یان ده‌وڵه‌ت و لاوازبوونی فه‌ردیه‌ت و مونافه‌سه و دهوافعی فه‌ردی له هه‌ڵسورانی ئابوری ده‌بێته هۆی سستی ئابوری و به دیاریکراوی دواکه‌وتنی ته‌کنیکی کۆمه‌ڵگه. به قسه‌ی موفه‌سیره ڕۆژئاواییه‌کان ململانێ و فه‌ردیه‌ت نه‌ک ته‌نها ڕوکنی(کۆڵه‌که) کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه، به‌ڵکو به‌شی جیانه‌کراوه و دانه‌بڕاوی هه‌ڵسوڕانی ئابوری ئینسانه به شێوه‌یه‌کی گشتی. سۆشیالیزم به‌وه تاوانبار ده‌کرێت که کۆمه‌ڵگا له‌سه‌روو تاکه که‌سه‌وه داده‌نێت و ته‌نانه‌ت ده‌یه‌وێت هه‌موو ئینسانه‌کان بکاته یه‌ک و فه‌ردیه‌ت له‌ناو به‌رێت. یه‌که‌م به‌ڕای ئێوه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چ ڕۆڵێکی له بنبه‌ستی ئابوری بلۆکی ڕۆژهه‌ڵاتدا هه‌بووه، دووه‌م به شێوه‌یه‌کی گشتی په‌یوه‌ندی نێوان سۆشیالیزم و تاکه که‌س چۆن ته‌فسیر ده‌که‌یت؟
مه‌نسور حکمه‌ت: پێش هه‌موو شتێک پێویسته به ووردی له مانای فه‌رد و فه‌ردیه‌ت له ئایدیۆلۆژی بۆرژوازیدا وورد بینه‌وه. مه‌به‌ست له فه‌رد له‌م ئایدیۆلۆژییه‌دا ئینسان نییه و ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد نابێت وه‌ک هاوتای ڕه‌سه‌نایه‌تی ئینسان وه‌ربگیرێت. به ئاشکرا ئه‌وه خودی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و تێگه‌یشتنی بۆرژوایه له ئینسان که له تایبه‌تمه‌ندێتی فه‌ردی ئینسانه‌کان و له ته‌واوی ئه‌و تایبه‌تمه‌ندێتیانه‌ی که هه‌ریه‌ک له ئێمه ده‌کاته فه‌ردێکی تاک و ته‌نها و شوناسنامه‌ی تاکه که‌سیمان ده‌داتێ، ڕاده‌کات و چ له‌بواری ماددی و ئابوری‌دا و چ له ڕووی مه‌عنه‌وی و سیاسی_فه‌رهه‌نگیه‌وه، وێنه‌یه‌کی بێ سه‌رو سیما‌و بێ شوناسنامه‌ی فه‌ردی له ئینسانه‌کان ده‌دات به‌ده‌سته‌وه. له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ئینسانه‌کان نه‌ک به‌پێی شوناسنامه و تایبه‌تمه‌ندێتی فهردیانهیان، به‌ڵکو وه‌ک هه‌ڵگرێکی ئینسانی په‌یوه‌ندی ئابوری دیاریکراو له‌گه‌ڵ یه‌کدا ڕووبه‌ڕوو ده‌بنه‌وه و به‌م ناونیشانه‌وه له‌گه‌ڵ یه‌کدا هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن. په‌یوه‌ندی نێوان ئینسانه‌کان وێنه‌یه‌ک و ڕوویه‌کی په‌یوه‌ندی نێوان کاڵاکانه و یه‌که‌مین پێکهێنه‌ر له پێناسه‌کردنی تایبه‌تمه‌ندێتییه‌کانی فه‌رددا په‌یوه‌ندیه‌که که له‌گه‌ڵ کاڵاکان و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان و ئاڵووێریاندا هه‌یه‌تی. فه‌ردی مه‌وجود زیندوویهکه که جێگا و شوێنێکی ئابوری نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات. کرێکاری هه‌ڵگری هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک و فرۆشیارێکی ئه‌م کاڵایه‌یه و سه‌رمایه‌دار ڕه‌نگ دانه‌وه‌ی ئینسانییانه‌ی سه‌رمایه‌یه. به‌کارهێنه‌ر(المستهلک) خاوه‌نی توانای کڕینێکی دیاریکراوه له بازاڕی کاڵادا. ئینسان به‌م بارودۆخانه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ده‌ناسرێته‌وه و حسابی بۆ ده‌کرێت. کاتێک موفه‌کیرێکی بۆرژوا قسه له ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد و فه‌ردیه‌ت ده‌کات، به ئاشکرا قسه نه‌ک له ڕه‌سه‌نایه‌تی ئینسان، به‌ڵکو له پێویستی داماڵینی ده‌کات له تایبه‌تمه‌ندێتییه ئینسانییه‌کانی تایبه‌ت به هه‌ر ئینسانه و ئاوێزان بوونی له‌گه‌ڵ په‌یوه‌ندی و هاوکێشه ئابوریه‌کان وه‌ک یه‌که‌یه‌ک و هیچی تر. ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد بۆ بۆرژوازی یانی ڕه‌سه‌نایه‌تی کاڵا، ڕه‌سه‌نایه‌تی بازاڕ و ڕه‌سه‌نایه‌تی ئاڵووێری به‌ها وه‌ک کۆڵه‌که‌ی په‌یوه‌ندییه دژ به یه‌که‌کانی نێوان ئینسانه‌کان، چونکه ته‌نها له‌م قاڵبه‌دا، یانی وه‌ک ئاڵووێکهرهکانی کاڵا جیاوازه‌کان له دامه‌زراوه‌ی بازاڕدایه که سیما و شوناسنامه‌ی دیاریکراوی هه‌ر ئینسانێک له‌و ده‌سه‌ندرێت و وه‌ک یه‌ک "فه‌رد"، یه‌که‌یه‌کی ئینسانی هه‌ڵگری کاڵایه‌کی خاوه‌ن به‌های ئاڵووێر(القیمة التبادلیة)، له‌گه‌ڵ ئینسانه‌کانی تردا به‌ره‌و ڕوو ده‌بنه‌وه.
هێنانه خواره‌وه‌ی ئینسان بۆ ڕادده‌ی فه‌رد پێویست و حاشاهه‌ڵنه‌گره له سه‌رمایه‌داریدا چونکه ئینسانه‌کان ده‌بێت مه‌نتقی جێگا و ڕێگای ئابوریانه‌ی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌م مه‌نتقه له جێی ژیری و تێفکرین و ئه‌وله‌ویه‌تی ئینسانی خۆیان دابنێن. کرێکار ده‌بێت خه‌ریکی فرۆشتنی هێزی کاری خۆی بێت و دوای فرۆشتن کاڵاکه‌ی بدات به کڕیار، یانی کاری بۆ بکات. سه‌رمایه‌دار ده‌بێت زه‌رووریاتی که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه ئه‌نجام بدات. کرێکار ده‌بێت له‌گه‌ڵ فرۆشیارانێکدا که هه‌مان کاڵای ئه‌ویان هه‌یه بکه‌وێته بهرابهرکێوه. سه‌رمایه‌دار ده‌بێت به مه‌به‌ستی زیادکردنی به‌شی خۆی له‌سه‌رجه‌می زێده‌بایی، به‌رده‌وام به‌رهه‌مهێنه‌ریی کار(انتاجیـة العمل) و ته‌کنیکی به‌رهه‌مهێنان باشتر بکات. ده‌بێت به‌پێی پێویست کرێکار بێکار بکات و به پێی پێویست بیانخاته کار. له‌هه‌ر یه‌ک له‌م ده‌ور و نه‌خشانه‌دا ئه‌گه‌ر ئینسانه‌کان بڕیار وابێت ئه‌وله‌ویه‌ت و لێکدانه‌وه‌ی سه‌روو ئابوریانه‌ی خۆیان پیاده بکه‌ن، ئه‌وا میکانیزمی ئابوری سه‌رمایه‌داری تووشی شێواوی ده‌بێت.
له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش مه‌سه‌له‌ی ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد ڕۆڵێکی له‌م چه‌شنه‌ی هه‌یه. ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد بنه‌مای سیستمی حکومه‌تی په‌رله‌مانییه که تیایدا له باشترین حاڵه‌تدا، یانی ئه‌و کاته‌ی که ئه‌گه‌ر مه‌رجی خاوه‌ندارێتی و پیاو بوون و سپی پێست بوون و له‌م جۆره شتانه له ڕێی چه‌ند ده‌یه له خه‌باتی خه‌ڵکه‌وه له هه‌لومه‌رجی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا لابرابن، هه‌ر که‌سه یه‌ک ڕای هه‌یه له هه‌ڵبژاردنی نوێنه‌رانی په‌رله‌مانی سه‌راسه‌ری ووڵاتدا. دوای هه‌ڵبژاردن خه‌ڵک ده‌چنه‌وه ماڵی خۆیان و نوێنه‌رانی هه‌ڵبژێردراو لانی که‌م له‌سه‌ر کاغه‌ز مه‌سه‌له‌ی قانوون دانان له جیاتی ئه‌وان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. هه‌ر که‌سه ته‌نها یه‌ک ده‌نگه نه‌ک یه‌ک ئینسانی خاوه‌ن هه‌لومه‌رجی دیاری کردنی به‌رده‌وامی پێداویستیه‌کان و ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان و بواری جێ به‌جێ کردنیان. سیستمێکی سیاسی که تیایدا ئه‌م به‌شدارییه به‌رده‌وامه‌ی تاک تاکی خه‌ڵک له‌ئارادا بێت، بۆ نمونه سیستمێکی شورایی که ئاماده‌یی هه‌میشه‌یی خودی تاک تاکی خه‌ڵک له پرۆسه‌ی بڕیاردان له ئاستی جۆراوجۆردا، هه‌ر له محهلییهوه تا سه‌راسه‌ری، دابین بکات له گۆشه‌نیگای بۆچونی په‌رله‌مانیه‌وه به"دیمکراتیك" حیساب ناکرێت. تێڕوانینی سیاسی فه‌ردیه‌ت له نیزامی بۆرژواییدا هه‌ڵهێنجراوی ڕاسته‌وخۆی تێڕوانینی ئابوریه‌تی. بنه‌ماکه‌ی زه‌وت کردنی شوناسنامه‌ی کۆنکرێتی ئینسانه‌کانه له ژیانی سیاسی کۆمه‌ڵگادا.
پاش ئه‌م پێشه‌کییانه ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر پرسیاره‌که‌تان سه‌باره‌ت به سۆڤیه‌ت. سۆڤیه‌ت ئابوریه‌ک نه‌بوو که تیایدا ئینسان وه‌ک بنه‌ما چاولێکرابێت و فه‌ردگه‌رایی بۆرژوایی له‌م گۆشه‌یه‌وه خرابێته ژێر مه‌نگه‌نه‌وه. ئه‌وه‌ی که ئه‌م فهردیهتهی له‌م سیستمه‌دا پووچه‌ڵ ده‌کرده‌وه ئه‌وه بوو که سیستمێکی ئیداری به فراوانی ده‌ستی خستۆته میکانیزمی بازاڕه‌وه. کاتێک موفه‌سیرێکی ڕۆژئاوایی ئیشاره‌ت به پووچه‌ڵبوونه‌وه‌ی فه‌ردیه‌ت و فه‌ردگه‌رایی ده‌کات له سۆڤیه‌ت له بنه‌ڕه‌تدا له‌و سیستمه ناڕازییه که تیایدا خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی سه‌رمایه به تووندی به‌رته‌سک بۆته‌وه و به ناچاری خاوه‌ن پیشه‌سازیه‌کان په‌یڕه‌وی بڕیار و مه‌داری نیزامێکی ئیداری ده‌که‌ن نه‌ک مه‌نتقی ئابوری بازاڕ. به واتایه‌کی تر سه‌رمایه بێ به‌شه له زۆر هه‌ڵگری ئینسانیی فه‌ردی و تایبه‌تی. دووه‌م، کرێکاری سۆڤیه‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که له ڕووی سیاسیه‌وه له به‌رامبه‌ر سیستمی ئیداریدا به ته‌واوه‌تی تاک و ته‌ریک خراوه‌ته‌وه، له‌ڕووی ئابوریه‌وه، وه‌ک فرۆشیارێکی تاک که‌وتوو له حاڵی مونافه‌سه‌دا له‌گه‌ڵ کرێکارانی تردا ده‌رناکه‌وێت. ئه‌وه‌ی که سیستمی ئیداری به شێوه‌یه‌کی گشتی تێده‌کۆشێت که له‌سه‌ر بنه‌مای حسابی ئابوری خۆی هه‌روه‌ک بازاڕ تاك تاکی سه‌رمایه‌کان له مه‌یدانه قازانج هێنهرترهکاندا که‌ناڵیزه بکات و یان له بنه‌ڕه‌تدا به‌های هێزی کار له لانی که‌می مومکیندا بهێڵێته‌وه، له‌ڕوانگه‌ی بۆرژوازییه‌وه نه‌ده‌توانرا جێی مونافه‌سه‌ی ئازادانه و ململانێی سه‌رمایه‌کان و به‌رابه‌رکێی نێوان کار و سه‌رمایه له بازاڕێکی کاری مونافهسهییدا بگرێته‌وه. شیعاری ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رد له به‌رامبه‌ر مۆدێلی سۆڤیه‌تدا شیعارێک بوو له دژی ئه‌م سیستمه ئیدارییه به قازانجی ئازادی سه‌رمایه‌ی تایبه‌تی و په‌ره‌گرتنی مونافه‌سه و تاک که‌وتنه‌وه‌ی ئابوریانه‌ی کرێکاران له بازاڕی کاردا. هه‌ر وه‌ک ووتم ئه‌م سیسته‌مه ئیداریه چیتر نه‌یده‌توانی ڕۆڵی ئاڵۆز و جۆراوجۆری بازاڕ له ئه‌ستۆ بگرێت و به تایبه‌تی نه‌یده‌توانی ئه‌و شۆڕشه ته‌کنیکییه‌ی که له‌سه‌ر ئاستی ووڵاتانی پیشه‌سازی جیهان له ئارادا بوو به‌سه‌ر ئابوری سۆڤیه‌تدا به‌رپا بکات.
من ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم که به‌م واتایه، فه‌ردیه‌ت و مونافه‌سه‌ی خاوه‌ن کاڵاکان به‌شی جیانه‌کراوه‌ی ئابوری سه‌رمایه‌داری و هه‌ڵگری بنه‌ڕه‌تی گه‌شه‌ی ته‌کنیکیه له‌م نیزامه‌دا. به‌ڵام ده‌بێت ئه‌وه‌ش بڵێم که مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری خۆی قه‌رزاری ئه‌و ڕاستیه‌شه که خودی بۆرژوازی هه‌میشه و له سه‌رده‌مه چاره‌نوسسازه‌کاندا مه‌ودای ئه‌م مونافه‌سه و فهردیهتهی به‌رته‌سک کردۆته‌وه و ملی داوه به به‌شداری ئابوریانه و سه‌روو ئابوریانه‌ی دامه‌زراوه ئیداریه‌کان و ده‌وڵه‌ته‌کان له‌م سیستمه‌دا. به‌هه‌مان ڕادده‌ی که قه‌یرانه ئابوریه‌کان به ئاکامه وێرانکه‌ره‌کانی و ڕاوه‌ستاوییه تونده‌کانیه‌وه (الرکود الشدید) بریتین له خه‌سڵه‌تی زاتی سه‌رمایه‌داری ئاواش باش بوونی هه‌میشه‌یی ته‌کنۆلۆژی و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه هه‌ر له‌م خه‌سڵه‌ته زاتییانهن. سه‌رمایه‌داری له‌م ڕێگه‌یه‌وه خۆی ده‌پاڵێوێت و خۆی نوێ ده‌کاته‌وه. پێویستی بۆرژوازی به کۆنترۆڵ و جڵه‌وکردنی مه‌ودای ئه‌م قه‌یرانانه و له‌مه‌ش گرنگتر زه‌رووره‌تی پاراستنی نیزامی بۆرژوایی له ڕووی سیاسییه‌وه له به‌رامبه‌ر خه‌باتی چینی کرێکاردا، حزب و ده‌وڵه‌ته بۆرژواییه‌کانی ناچار کردووه که هه‌میشه له سه‌ره‌وه به‌شداری له ئابوری‌دا بکه‌ن و هه‌ندێ ئاڵوگۆڕ به‌سه‌ر میکانیزمی بازاڕدا بسه‌پێنن. تاچه‌ریزم و مۆنیتهریزمی ده‌یه‌ی هه‌شتاکان له به‌رامبه‌ر سوننه‌تێکی به‌هێزی کینزی و سیاسه‌ته سۆشیال_دیموکراتیه‌کاندا که ته‌ئکیدیان له‌سه‌ر به‌شداری گرنگی ده‌وڵه‌ت و ڕۆڵی بودجه ده‌وڵه‌تییه‌کان له گه‌شه‌ی ئابوری‌دا ده‌کرد ڕاست بوونه‌وه و پێ ده‌چێت ئه‌مڕۆ خۆیان له ڕه‌وتی پاشه‌کشه‌دا بن. به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ستم له‌وه‌یه که قبوڵ کردنی ڕۆڵی سه‌ره‌کی و میحوه‌ریی مونافه‌سه و بازاڕ له گه‌شه‌ی ته‌کنیکی سه‌رمایه‌داریدا هێشتا به‌م مانایه نییه که ته‌نانه‌ت خودی بۆرژوازی مانه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و گه‌شه‌کردنی له درێژماوه‌دا له بازاڕی ئازاد و مونافه‌سه‌ی ته‌واودا ده‌بینێته‌وه یان پێشتر له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه حه‌ره‌که‌تی کردووه. بازاڕی ئازاد و مونافه‌سه‌ی ته‌واو و فه‌ردگه‌رایی ئابوری توندڕه‌وی جێ مه‌به‌ستی باڵی ڕاستی نوێ به هه‌مان ڕادده‌ی فیکره‌ی سه‌رمایه‌داری به‌رنامه بۆداڕێژراو و بێ مونافه‌سه، ناواقعی و بێناوه‌ڕۆکه.
سه‌باره‌ت به سۆشیالیزم و فه‌رد، یان باشتر بڵێم سۆشیالیزم و ئینسان، ده‌توانرێت زۆر شت بووترێت. مارکس هه‌تا ئێستا جدیترین و قووڵترین ڕه‌خنه‌گره له داماڵینی ئینسانیه‌ت له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا. بنه‌مای باسی کاڵا په‌رستی(صنمیة السلعة) له کتێبی سه‌رمایه‌دا نیشاندانی ئه‌م ڕاستیه‌یه که چۆن سه‌رمایه‌داری و بوونی به‌رهه‌مهێنان و ئاڵووێری کاڵاکان به میحوه‌ری په‌یوه‌ندییه دژ به‌یه‌که‌کانی نێوان ئینسانه‌کان بنه‌مای له‌خۆنامۆبوون (اغتراب) و سیماوونی ئینسانه له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا. سۆشیالیزم وا بڕیاره ئه‌م شوناسنامه‌یه بگێڕێته‌وه بۆ ئینسانه‌کان. شیعاری "له هه‌ر که‌س به‌پێی توانای و بۆ هه‌ر که‌س به‌پێی پێویستی" به ته‌واوه‌تی له‌سه‌ر بنه‌مای به ڕه‌سمیه‌ت ناسین و دابین بوونی مافی خودی هه‌ر ئینسانێک له دیاریکردنی جێگا و ڕێگای خۆی له ژیانی ماددی کۆمه‌ڵگادا دامه‌زراوه. له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا ئینسان کۆیله‌ی ئه‌و قانونه کوێره ئابوریانه‌یه که سه‌ربه‌ست له بیرکرنه‌وه و هۆش و بیر و ته‌شخیسی خۆی چاره‌نووسی ئابوری ئه‌و دیاری ده‌که‌ن. هه‌روه‌ک ووتم له بیرکردنه‌وه‌ی بۆرژوایدا فه‌رد یانی ئینسانێک که شوناسنامه‌که‌ی لێ زه‌وت کراوه، ئینسانی نامۆ و بێگانه له‌خۆ، ئینسانێک که ته‌واوی تایبه‌تمه‌ندییه‌کان و چۆنایه‌تییه فه‌ردییه تایبه‌ته‌کانی لێ داماڵراوه و هه‌ربۆیه ده‌توانێت به شێوه‌ی یه‌ک "سه‌ر"ی ئینسانی هه‌ڵگری زیندووی ئه‌م یان ئه‌و په‌یوه‌ندی ئابوری و ئه‌م یان ئه‌و ڕۆڵ له به‌رهه‌مهێناندا ده‌ربکه‌وێت. کڕیار یان فرۆشیاری کاڵایه‌کی دیاریکراو. له ڕاستیدا ئه‌وه کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه که ئینسانه‌کان به‌م شێوه‌یه له قاڵب ده‌دات و هه‌موویان پێکه‌وه وه‌ک کۆمه‌ڵه ئه‌لگۆیه‌ک لێ ده‌کات که له کار دابه‌شکردنی ئابوریه‌وه هاتوون. له‌م نیزامه‌دا ئێمه ئینسانێکی دیاریکراو نین به گۆشه‌نیگای فه‌ردی خۆمانه‌وه بۆ ژیان، به سایکۆلۆژیه‌ت و ڕۆحیات و عه‌واتفی تایبه‌تی خۆمانه‌وه، به‌ڵکو که‌سانێکین که هه‌ڵگری پۆستی ئابوری تایبه‌تین. ئێمه وه‌کیلی [agent] زیندووین له ئاڵووێری کاڵای مردوودا. ته‌نانه‌ت له په‌یوه‌ندی نزیکی شه‌خسی و عاتیفیماندا له‌گه‌ڵ که‌سانی دیکه‌ی کۆمه‌ڵگادا، به پله‌ی یه‌که‌م له‌ڕێگه‌ی ئه‌م تایبهتمهندێتیهمانهوه ده‌مانناسنه‌وه چ کاره‌ین، توانای کڕینمان چه‌نده، چینه‌که‌مان چییه، چ ئیشێک ده‌که‌ین. به‌پێی ئه‌م مهوقیعیهته ئابوریه، یانی له سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ کاڵاکاندا ده‌سته‌به‌ندی ده‌کرێین و ههڵماندهسهنگێنن. کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری مۆدێل و شێوازی ژیانی هه‌ریه‌ک له‌م ده‌سته‌به‌ندی کردنانهشی داوه به ده‌سته‌وه، چی ده‌خۆین؟ چ به‌رگێک له‌به‌رده‌که‌ین؟ له کوێ ده‌ژین؟ به چی دڵمان خۆش ده‌بێت؟ له چی ده‌ترسێین؟ خه‌ون و کابوسمان چییه؟ سه‌رمایه‌داری سه‌ره‌تا شوناسنامه‌ی ئینسانییانهمان زه‌وت ده‌کات و دواتر خۆی به‌پێی کۆمه‌ڵه شوناسنامه‌یه‌کی جێگری ئابوری که پێوه‌ی لکاندوین به یه‌کترمان ده‌ناسێنێ. له به‌رامبه‌ردا، سۆشیالیزم کۆمه‌ڵگایه‌که که تیایدا ئینسان به سه‌ر تواناییه ئابوریه‌کانی خۆیدا زاڵ ده‌بێت. له ده‌ست یاسا کوێره ئابوریه‌کان ڕزگاری ده‌بێت و خۆی هوشیارانه هه‌ڵسوڕانی ئابوری خۆی پێناسه ده‌کات. بڕیار به ده‌ست ئینسانه‌کانه نه‌ک بازاڕ و که‌ڵه‌که و زێده‌بایی. ئه‌مه، یانی ڕزگاربوونی ته‌واوی کۆمه‌ڵگا له یاسا کوێره ئابوریه‌کان، مه‌رجی ڕزگاری فه‌رد و گه‌ڕانه‌وه‌ی ئینسانیه‌ت و تایبه‌تمه‌ندی ئینسانی هه‌ر فهردێکه.
ڕێز و پایهدانانی سه‌رمایه‌داری بۆ فه‌ردیه‌ت له ڕاستیدا ڕێز و پایهدانانه بۆ تاک تاک که‌وتنه‌وه و ته‌ریک که‌وتنه‌وه‌ی ئینسانه‌کان. کۆمه‌ڵی ئینسانه‌کان سه‌رئه‌نجام ئه‌وه‌نده ناجێگیر و شلۆق ده‌رده‌چن که ده‌توانن به‌پێی پێداویستیه ئابوریه‌کانی سه‌رمایه ئه‌مسه‌ر و ئه‌وسه‌ر بکه‌ن. ووردبنه‌وه، سه‌یرکه‌ن بۆرژوازی له کوێدا بیری فه‌ردیه‌ت و مافه فه‌ردییه‌کانی ده‌که‌وێته‌وه. له به‌رامبه‌ر هه‌وڵ و کۆششدا بۆ هه‌ر جۆره به‌رنامه داڕشتنێکی ئابوری که میکانیزمی بازاڕ شلۆق بکات و ئهولهیهته کۆمه‌ڵایه‌تیه سه‌روو ئابوریه‌کان بێنێته ناوه‌وه. به باسکردنی فه‌ردیه‌ت و ئازادی هه‌ڵبژاردنی فه‌ردییه‌وه ده‌چنه جه‌نگی بیمه‌ی ده‌رمانی ده‌وڵه‌تی و قوتابخانه ده‌وڵه‌تییه‌کان و باخچه‌کانی مناڵان و خزمه‌تگوزاری خۆشگوزه‌رانییه گشتییه‌کان و قه‌ده‌غه‌کردنی له‌سه‌ر کار ده‌رکردن و بیمه‌ی بێ‌کاری و... هتده‌وه. به‌هه‌مان شێوه له دژی یه‌کێتیه کرێکارییه‌کان و ڕێکخراوه کرێکارییه‌کان، چونکه ئه‌م ڕێکخراوانه، به‌هه‌ر ڕادده‌یه‌ک بێت کرێکار له تاک تاک که‌وتن دێننه ده‌ر و مه‌ودای ململانێی فه‌ردی له نێوان تاکه فرۆشیاره‌کانی هێزی کاردا که‌م ده‌که‌نه‌وه و به شێوازێک له شێوازه‌کان بڕیاری کۆمه‌ڵه ئینسانێکی دیاریکراو سه‌باره‌ت به ئاستی کرێیه‌کان و هه‌لومه‌رجی کار و... هتد به‌سه‌ر هاوکێشه دزێو و بێ په‌رده‌کانی بازاڕدا ده‌سه‌پێنن. ڕێک له‌و شوێنه‌دا که کرێکار و هاووڵاتی ده‌یه‌وێت ئینسانیه‌تی خۆی پیاده بکات و له ده‌ریچه‌ی پره‌نسیپ و پێداویستیه ئینسانییه‌کانی خۆی و کۆمه‌ڵگای خۆیه‌وه بڕیاری ئابوریانه بدات، به تێروانینی بۆرژوا فه‌ردیه‌ت خۆی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه. هه‌ر ئه‌مه خۆی شاهیدی مانای واقعی ڕه‌سه‌نایه‌تی فه‌رده له سه‌رمایه‌داریدا.
بنه‌مای سۆشیالیزم ئینسانه، چ له هه‌لومه‌رجێکی گشتیدا و چ فه‌ردیدا. سۆشیالیزم بزووتنه‌وه‌ی گێڕانه‌وه‌ی ئیراده‌یه بۆ ئینسانه‌کان. بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ ڕزگارکردنی ئینسانه‌کان له زۆره ملێی ئابوری و له کۆیله مانه‌وه له سایه‌ی کۆمه‌ڵه قاڵبێکی له پێشه‌وه دیاریکراوی به‌رهه‌مهێناندا. بزووتنه‌وه‌یه‌که بۆ له‌ناوبردنی چینه‌کان و چینبهندیکردنی ئینسانه‌کان. ئه‌مه مه‌رجی حه‌یاتی گه‌شه و هه‌ڵدانی فه‌ردییه.
ئینته‌رناسیۆنال: کۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی له جێی مونافه‌سه و ئاره‌زووی فه‌ردی ده‌توانێت چی شتێک دابنێت؟ باش بوونی هه‌میشه‌یی شێوه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، زیاد بوونی جۆراو جۆرێتی و باشی به‌رهه‌مه‌کان، گه‌شه‌ی ته‌کنیکی و داهێنان و نوێ کردنه‌وه که له چوار چێوه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ته‌نانه‌ت به شێوه‌ی شۆڕشی تهکنۆڵۆژی بینیومانن، ئه‌مانه چۆن له سۆشیالیزم‌دا ده‌سته‌به‌ر ده‌کرێن؟ چ میکانیزمێک هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌میشه‌یی تاک تاکی ئینسانه‌کان بۆ نوێ کردنه‌وه و باشکردنی چه‌ندایه‌تی و چۆنایه‌تی به‌رهه‌مهێنان دابین ده‌کات؟
مه‌نسور حکمه‌ت: باش بوونی ته‌کنیک و چۆنایه‌تی به‌رهه‌مهێنان داهێنراوی سه‌رمایه‌داری نییه، هه‌روه‌ک چۆن به‌رهه‌مهێنانی گوزه‌رانی ئینسانه‌کان له داهێنانی ئه‌و نییه. نیزامی سه‌رمایه‌داری شێوازێکی دیاریکراوه که تیایدا هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هه‌میشه‌یی ئینسانه‌کان بۆ دووباره به‌رهه‌مهێنانه‌وه و باشکردنی هه‌لومه‌رجی ژیانیان به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی ڕێک ده‌خرێت. له دڵی ئه‌م شێوازی به‌رهه‌مهێنانه دیاریکراوه‌شدا مونافه‌سه و ئاره‌زووی فه‌ردی هێشتا سه‌رچاوه‌ی پێشکه‌وتنی ته‌کنیکی نییه، به‌ڵکو هه‌ڵگر و ڕهوهندێکن که له ڕێگه‌یانه‌وه کۆمه‌ڵه مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیتر فشار ده‌خه‌نه سه‌ر گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌گوێزرێنه‌وه بۆ دامه‌زراوه‌کان و که‌سه‌کان له بازاڕدا و تاویان ده‌ده‌ن. بردنه سه‌ری هه‌میشه‌یی به‌رهه‌مهێنه‌ریی کار و ڕێژه‌ی زێده‌بایی مه‌رجی پێویستی ڕێگرتنه له هاتنه خواره‌وه‌ی ڕێژه‌ی گشتی قازانج له هه‌لومه‌رجێکدا که به‌رده‌وام قه‌باره‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ(الراسمال الثابت) زیاد ده‌بێت. ئه‌م پێداویستیه‌ی گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕێگه‌ی بازاڕه‌وه به شێوه‌ی زۆر و فشاری مونافه‌سه ده‌گۆڕێته‌وه بۆ سه‌رمایه تاکه‌کان و دامه‌زراوه‌کان. سه‌رمایه‌یه‌ک که ته‌کنیکه‌که‌ی خۆی باش نه‌کات له مه‌یدان دێته ده‌ره‌وه. له ئه‌ڵقه‌یه‌کی دواتردا هه‌مان ئه‌م مونافه‌سه‌یه له نێوان به‌رهه‌مهێنه‌رانی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا له ئارادایه. به‌م شێوه‌یه زانست، فزولیه‌تی زانستی، داهێنان و نوێ کردنه‌وه له ڕێگای بازاڕه‌وه و له لایه‌ن سه‌رمایه‌وه ڕێکده‌خرێن. ئینسان هه‌میشه به‌دوای زانست و باش کردنی فه‌ننی به‌رهه‌م هێنان و چۆنایه‌تی ژیانی خۆیه‌وه‌یه‌تی، به‌ڵام ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لا زاتییه‌ی ئینسان له سه‌رمایه‌داریدا له ده‌وری قازانج هێنه‌ری و که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه ڕێک ده‌خرێت. گومان له‌وه‌دا نییه که سه‌رمایه‌داری له چاو نیزامه‌کانی پێشوودا چه‌ند قات توندی و ڕادده‌ی هه‌ڵسوڕانی زانستی و فه‌ننی ئینسانی زیادکردووه. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ نابێت شێوه‌ی دیاری کراوی به دواگه‌ڕانی زانستی و فه‌ننی ئینسان له‌م نیزامه‌دا به هه‌ڵه له‌گه‌ڵ سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌م بهدواگهڕانهدا تێکه‌ڵ بکه‌ین. مونافه‌سه‌ی دامه‌زراوه‌کان و ویست و ئاره‌زووه ماددییه‌کان سه‌رچاوه‌ی به دواگه‌ڕانی زانستی و نوێ کردنه‌وه‌ی فه‌ننی ئینسان نین، قاڵبێکی دیاری کراوه که سه‌رمایه‌داری ته‌نها له‌سه‌ر بنه‌مایه‌وه ده‌توانێت ئه‌م هه‌وڵ و ته‌قه‌لا هه‌میشه‌ییه‌ی ئینسان، ڕێک وه‌ک هه‌وڵ و ته‌قه‌لای گوزه‌ران، له خۆیدا جێ بکاته‌وه.
چ له سه‌رمایه‌داریدا و چ له‌هه‌ر نیزامێکی دیکه‌دا به‌هه‌رحاڵ پێویستی دایکی داهێنانه. له سه‌رمایه‌داریدا ئه‌وه بازاڕه که پێویستییه‌کان ڕاده‌گه‌یه‌نێت و مه‌ودای داواکاری له‌سه‌ر ئه‌و کاڵایانه‌ی که ئه‌م پێداویستیانه پڕده‌که‌نه‌وه پێناسه ده‌کات و ئه‌و سه‌رمایانه‌ی که کۆمه‌ڵه کاڵایه‌ک به‌رهه‌م بێنن که ئه‌م پێداویستیانه پڕده‌که‌نه‌وه قازانجیان چنگ ده‌که‌وێت. له‌نێو ئه‌م هاوکێشه کاپیتالیستیانهدایه که زانایان و پسپۆڕان پڕۆژه زانستی و فهننییهکانی خۆیان ده‌بیننه‌وه، لێره‌وه ڕۆشن ده‌بێته‌وه که چ به‌شێک له ئیمکاناتی کۆمه‌ڵگا ده‌بێت بۆ پێشکه‌وتنی زانستی و فه‌ننی ته‌رخان بکرێت، زانست و به‌کار هێنانه عه‌مه‌لییه‌که‌ی ده‌بێت به چ ئاقارێکدا بچێته پێشه‌وه، کام مه‌یدانانه ئه‌وله‌ویه‌تیان هه‌یه و... هتد. له سۆشیالیزم‌دا، بازاڕ و مونافه‌سه و قازانجی تاکه که‌س له ئارادا نین به‌ڵام ئینسان و به دواگه‌ڕانی زانستی و ئاره‌زووی نوێسازی و باشکردنی چۆنایه‌تی ژیان له جێی خۆیاندان. پرسیارێکی گرنگ که پێویسته وه‌ڵام بدرێته‌وه ئه‌وه‌یه که میکانیزمی تێگه‌یشتن له پێداویستیه زانستی و فهننییهکانی کۆمه‌ڵگا، هه‌ڵبژاردنی ئه‌وله‌ویه‌ته‌کان، ته‌رخانکردنی سه‌رچاوه‌کان و ڕێکخستنی هه‌وڵ و کۆششی زانستی و فه‌ننی له غیابی بازاڕدا چۆن ده‌بێت. ئه‌وه به ڕای من مه‌یدانێکی گرنگی لێکۆڵینه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستانهیه و من بێ گومان وه‌ڵامێکی ده‌ستبه‌جێ و ئاماده‌م نییه بۆی، ته‌نها ئه‌و لایه‌نه سه‌ره‌کیانه باس ده‌که‌م که له لام هه‌یه.
به پله‌ی یه‌که‌م ده‌بێت ئه‌وه بزانرێت که کۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئاوه‌ڵه و به‌ئاگایه. ئاگادارکردنه‌وه‌ی به‌رده‌وامی دانیشتوان له ده‌نگ و باس و ئاگاداری سه‌باره‌ت به پێداویستیه‌کان و گیروگرفته‌کان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی ژیان و هه‌ڵسوڕانی ئینسان له ئاستی جیهانیدا شێوازێکی په‌یڕه‌وکراو ده‌بێت له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا. له نیزامی ئێستادا بازاڕ سه‌رمایه‌کان له هه‌بوونی داواکاری له‌سه‌ر کاڵا دیاریکراوه‌کان و ده‌رفه‌تی قازانج هێنهرییان ئاگادار ده‌کاته‌وه، له نیزامی سۆشیالیستیدا دانیشتوان و دامه‌زراوه‌کانیان هه‌میشه یه‌کتر له پێداویستیه ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی و ئینسانییه‌کان و هه‌روه‌ها له پێشکه‌وتنه زانستی و فهننییهکانی به‌شه جیاوازه‌کان ئاگادار ده‌که‌نه‌وه. ڕێکخستنی مه‌سه‌له‌ی هێنان و بردنی هه‌میشه‌یی ئه‌م زانیاریانه و ده‌ستڕاگه‌یشتنی به‌رده‌وامی هه‌موو که‌س پێیان هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌ته‌واوه‌تی له توانادا هه‌یه. دووه‌م، کۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی کۆمه‌ڵگایه‌که خه‌ڵک خاوه‌نی ئاستێکی زانستی یه‌کجار پێشکه‌وتووترن له‌چاو ئه‌مڕۆدا. به‌هره‌مه‌ندبوون له زانست و به‌شداریکردن له هه‌ڵسوڕانی زانستیدا به‌شێک نییه له ئیمتیازاتی به‌شێکی دیاریکراو به‌ڵکو به‌شێکه له مافه سه‌ره‌تاییه‌کانی خه‌ڵک. هه‌روه‌ک چۆن سه‌رده‌مانێک خوێندن و نووسین ئیمتیازی که‌سانێکی دیاریکراو بوو که‌چی ئێستا خوێندن و نووسین یه‌کێکه له مافه سه‌ره‌کیه‌کانی خه‌ڵک. بۆ نموونه هه‌ر ئه‌مڕۆ به‌رچاومان ده‌که‌وێ که چۆن که‌ڵک وه‌رگرتن له کۆمپیوته‌ر و ته‌نانه‌ت به‌کارهێنانی تاڕادده‌یه‌ک ئاڵۆز و پسپۆڕانه‌ی، لانی که‌م له کۆمه‌ڵگا پێشکهوتووترهکاندا به‌ڕادده‌یه‌کی فراوان گشتی بۆته‌وه. که ئه‌مه هێشتا ناتوانرێت به‌راورد بکرێت له‌گه‌ڵ توانایی سۆشیالیزم له گه‌شه پێدانی هه‌لومه‌رجه‌کانی زانستی گشتی و فه‌راهه‌م کردنی ئاسانکاری پێویست له بواری هه‌ڵسوڕانی زانستییانه‌دا له‌ده‌ست ته‌واوی خه‌ڵکدا.
له‌وانه‌یه بووترێت ئاگاداربوون له پێداویستیه‌ک و توانای پڕکردنه‌وه‌ی هێشتا به مانای هه‌نگاونانی عه‌مه‌لی نییه بۆ پڕکردنه‌وه‌ی. له غیابی ئاره‌زووی که‌ڵک وه‌رگرتنی فه‌ردیدا چ شتێک به کرده‌وه ئینسانه‌کان ڕاده‌کێشێته مه‌یدانی هه‌ڵسوڕانی هه‌میشه‌یی و گرد و کۆی زانستی و فهننییهوه. لێره‌دا ئیتر پێویست ده‌کات بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندێتییه مه‌عنه‌ویه‌کانی ئینسان و گرێ دانه‌وه‌یان به په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. ناتوانرێت وێنه‌ی قاڵبیانهی کاپیتالیزم بۆ ئینسان و مه‌یله ئینسانیه‌کان بکرێته بنه‌مای ڕێکخستنی سۆشیالیزم. سه‌رمایه‌داری پشتی به به‌رژه‌وه‌ندیخوازی و ململانێخوازی فه‌ردی ئینسان به‌ستووه و له پێناو کارکردی ئابوری سه‌رمایه‌داریدا به گشتی هه‌ر ئه‌م تایبه‌تمه‌ندێتییانه له ئینسانه‌کاندا به‌هێز ده‌کات و هه‌ر ئه‌مانه‌یان فێرده‌کات. بنه‌مای سۆشیالیزم خۆشوویستنی جۆری ئینسان و کۆمه‌ڵایه‌تی بوونی ئینسانه. نه‌ک هه‌ر به‌رزی و پێشکه‌وتوویی زانستی به‌ڵکو هیچ یه‌ک له ئامانجه سۆشیالیستییه‌کان به‌بێ خاوێن کردنه‌وه‌ی زه‌ین و جه‌وی فه‌رهه‌نگی ئینسانه‌کان له ده‌مارگیرییه دروست کراوه‌کانی ده‌ستی سه‌رمایه‌داری قابیلی وه‌دیهاتن نین. لێره‌دا نامه‌وێت بچمه ناو باسی ذاتی ئینسانه‌وه هه‌رچه‌نده خۆم له‌و باوه‌ڕه‌دام که خۆشوویستنی جۆری ئینسان و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون له نێوان ئینسانه‌کاندا کۆمه‌ڵه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بنهڕهتترو جێ متمانهترن له‌چاو ململانێ و خۆپه‌رستیدا و ئه‌م ڕاستیه‌ش ده‌یان جار و به شێوازی جۆراوجۆر هه‌ر له‌م کۆمه‌ڵگا دواکه‌وتوو و پڕ ده‌مارگیرییه چینایه‌تیه‌دا سه‌لمێنراوه. هه‌تا ئێستاش هه‌ر که بیانه‌وێت خه‌ڵک زیاد له‌ڕادده‌ی ئاسایی له خۆبوردوویی بنوێنێت، په‌نا بۆ ئه‌م عه‌واتیف و تایبه‌تمه‌ندێتییه شه‌ریفه ئینسانییانه ده‌به‌ن. به‌هه‌رحاڵ سۆشیالیزم هه‌روه‌ک هه‌موو نیزامێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیکه، ئینسانی گونجاو له‌گه‌ڵ خۆیدا په‌روه‌رده ده‌کات. هێنانه به‌رچاوی کۆمه‌ڵگایه‌ک که تیایدا به‌شداریکردن له به‌خته‌وه‌ری گشتی و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای هاوبه‌شدا بۆ باشکردنی ژیانی هاو جۆری خۆ، مه‌یل و ئاره‌زووی پراتیکی ئابوری و زانستی ئینسانه‌کان بێت، شتێکی ئه‌وه‌نده ناڕه‌حه‌ت نییه.
پێویسته ئاماژه به خاڵێکی دیکه بکه‌م. ئه‌وه ڕاستیه‌که که سه‌رمایه‌داری نه‌ک ته‌نها خۆی له‌سه‌ر بنه‌مای شۆڕشێکی پیشه‌سازی په‌یدا بووه، به‌ڵکو خۆی به به‌راورد له‌گه‌ڵ نیزامه ئابوریه‌کانی پێشویدا گۆڕانکاری سه‌رسوڕهێنه‌ری له بواری ته‌کنیکی کۆمه‌ڵگادا پێکهێناوه. به‌ڵام له دڵی ئه‌م گۆڕانکارییه ته‌کنیکییانه‌دا، به هه‌مان شێوه مۆرکی ئیفلیجکهرو ڕۆڵی به‌ره‌و پاشهێنهری سه‌رمایه له بواری گه‌شه‌ی هه‌لومه‌رجه فهننییهکانی کۆمه‌ڵگای ئینسانی‌دا به‌ڕۆشنی ده‌بینین. ته‌کنۆلۆژیا له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا له‌و مه‌یدانانه‌دا گه‌شه ده‌کات که چ له‌ڕووی قازانجهێنهری سه‌رمایه‌وه و چ له‌ڕووی توانایی سیاسی بۆرژوازییه‌وه زه‌رووری بووه. گه‌شه‌ی مه‌زنی ته‌کنۆلۆژیای جه‌نگی له پاڵ دواکه‌وتوویی فه‌ننی جددی له مه‌یدانی پزیشکی و خزمه‌تگوزاریی ته‌ندروستی و فێرکردن، و به‌رهه‌مهێنانی خانوو به‌ره و له کشت و کاڵ و.... دا ده‌بینین. به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی دنیا له ژیانی ڕۆژانه‌یاندا بێ به‌شن له به‌روبوومی ئه‌م گۆڕانکاریه ته‌کنیکیانه. سیمای فه‌ننی سۆشیالیزم به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆ جیاوازی ده‌بێت، چونکه ئه‌وله‌ویاته فهننیهکانی کۆمه‌ڵگایه‌ک که بنه‌ماکه‌ی باشکردنی ژیانی ئینسانه‌کانه له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵگایه‌کدا که قازانج قیبلهنمایهتی به ته‌واوه‌تی لێک جیاوازن.
ئینته‌رناسیۆنال: ئه‌مڕۆ له دوا ساڵه‌کانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا که کۆمۆنیسته‌کان به سه‌رده‌می شۆڕشی پڕۆڵیتارییان ناو بردبوو، کۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی به هه‌مان ڕادده‌ی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه به شێوه‌ی ئامانجێکی دووره ده‌ست خۆده‌نوێنێ. تۆ وه‌ک مارکسیستێک ئه‌م سهرنهکهوتووییه چۆن ڕوون ده‌که‌یته‌وه و چ ئاسۆیهکت هه‌یه بۆ به‌دیهاتنی عه‌مه‌لییانه‌ی شۆڕشی پڕۆڵیتاری و کۆمه‌ڵگای سۆشیالیستی؟
مه‌نسور حکمه‌ت: بڕیاڕ نه‌بوو کۆمۆنیزم وه‌ک ئه‌لگۆیه‌کی عاقڵانه یان ئایدیالێکی ئینسانی و له‌به‌ر مه‌عقول بوون و مه‌رغوب بوون عه‌مه‌لی بکرێته‌وه. ڕۆڵێکی گرنگی مارکس له مێژووی بزووتنه‌وه سۆشیالیستی و ئیشتراکییهکاندا گرێدانه‌وه‌ی ئامانجی کۆمۆنیزم و ئاسۆی به‌دیهاتنی بوو به خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی چینێکی دیاریکراوه‌وه، یانی چینی کرێکاری به کرێ له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریدا. سه‌رکه‌وتنی سۆشیالیزم ته‌نها ده‌یتوانی و ده‌توانێت ئاکامی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار بێت. به‌م پێیه به تێڕوانینی من به‌دینه‌هاتنی سۆشیالیزم له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رهه‌می گۆڕانی جێگای کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی لایه‌نی ڕه‌سمی کۆمۆنیزم بووه پاش ئاڵوگۆڕه‌کانی نیوه‌ی دووه‌می ده‌یه‌ی بیسته‌کان له سۆڤیه‌ت. به‌ڕای من شۆڕشی ڕوسیا و چاره‌نوسی ئه‌و گرنگترین ڕۆڵیان بووه. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر شۆڕشی کرێکاران بوو له پێناو سۆشیالیزم‌دا و له‌لایه‌ن بهڵشهفیزمهوه که نوێنه‌ری ڕادیکالیزم و ئینته‌رناسیۆنالیزمی کرێکاریی بوو له نێو ته‌یفی [ترێندی] گشتی سۆشیالیزم‌دا، ڕابه‌رایه‌تی کرا. به سه‌رکه‌وتنی سیاسی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر قوتبێکی کۆمۆنیستی له سۆڤیه‌ت دروست بوو که له به‌رامبه‌ر ته‌جروبه‌ی ئینته‌رناسیونالی دووه‌مدا ده‌وه‌ستایه‌وه و دیاره که بزووتنه‌وه‌کان و حزبه کۆمۆنیسته‌کان و پراتیکی کۆمۆنیستی له ئاستی جیهاندا به گشتی به شێوه‌یه‌کی لێک دانه‌بڕاو ده‌به‌سترێته‌وه به‌م قوتبه‌وه. پێکهاتنی ده‌وڵه‌تی شوراکان و دروست بوونی نێونه‌ته‌وه‌ییه‌کی بنیاتنراو له‌سه‌ر ئاسۆی گرایشی ڕادیکال و کرێکاریی له نێو ترێندی سۆشیالیستیدا به‌رزترین ڕادده‌ی به‌ره‌و پێشچوونی کۆمۆنیزم بووه وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاریی له‌م سه‌ده‌یه‌دا. هه‌روه‌ک پێشتر ووتم به داخه‌وه ئه‌م قوتبه وه‌ک بلۆکێکی کۆمۆنیستی کرێکاریی نه‌مایه‌وه. به‌درێژایی قسه و باسه‌کانی له‌مه‌ڕ ئاسۆی ئابوری سۆڤیه‌ته‌وه کۆمۆنیزمی کرێکاریی له به‌رامبه‌ر ئاسۆ و سیاسه‌تی ناسیۆنالیستیدا پاشه‌کشه‌ی کرد و به ته‌واوه‌تی له‌گه‌ڵ جێگیربوونی ڕێگای گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری به‌رنامه داڕێژراوی ده‌وڵه‌تیی له ژێر ئاڵای دامه‌زرانی سۆشیالیزم له سۆڤیه‌تدا کۆمۆنیزمی کرێکاریی به عه‌مه‌لی چه‌ک کرا و دواتر هه‌نگاو به هه‌نگاو کۆمۆنیزم و کرێکاران له‌یه‌ک یه‌کی مه‌یدانه‌کاندا پاشه‌کشه‌یان کرد. گشت ئیعتباری شۆڕشی کرێکاریی بوو به سه‌رمایه‌ی قوتبێکی سۆشیالیزمی بۆرژوایی که بۆ ده‌یان ساڵ چاره‌نووسی خه‌باتی کۆمۆنیستی له دوورترین شۆینه‌کانی جیهاندا خسته ژێر کاریگه‌ری خۆیه‌وه. له‌گه‌ڵ ده‌رکه‌وتنی سۆڤیه‌تێکی بۆرژوا وه‌ک سه‌رچاوه و قوتبی کۆمۆنیزمی ڕه‌سمی، سۆشیالیزمی کرێکاریی به ته‌واوه‌تی ده‌که‌وێته حاشیه‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌و حزبه جددیانه‌ی که بتوانن ئه‌م زاڵبوونه‌ی سۆشیالیزمی بۆرژوایی به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی ناوبراو به کۆمۆنیزمدا بخه‌نه ژێر پرسیاره‌وه له سوننه‌تی سۆشیالیزمی کرێکارییدا پێک نایه‌ت.
ده‌بێت بڵێم که سۆشیالیزمی غه‌یره کرێکاریی هه‌میشه به‌شێکی زیندوو بووه له سوننه‌تی گشتی سۆشیالیزم و ڕه‌خنه‌گری چه‌پ له کۆمه‌ڵگادا. ئه‌م گرایشه تا پێش ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت له ته‌نیشت سۆشیالیزمی کرێکاریی و به کێشمه‌کێش له‌گه‌ڵیدا دێت و ئه‌وه‌ش ده‌زانین که هه‌ڵبژاردنی ناونیشانی کۆمۆنیستی له‌لایه‌ن مارکس و ئه‌نگلسه‌وه ڕێک به مه‌به‌ستی ڕاگه‌یاندنی وابه‌سته‌یی ئه‌وان و تێڕوانینه‌کانیان بووه به باڵی کرێکارییه‌وه وه‌ک گرایشێکی تایبه‌ت له سۆشیالیزم‌دا. به‌ڵام له ڕێگه‌ی ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ته‌وه ده‌سه‌ڵاتی سۆشیالیزمی غه‌یره کرێکاریی له ئاستێکی فراوان و چاره‌نوسسازدا سه‌پێنرا و کۆمۆنیزمی کرێکاریی چیتر ته‌نانه‌ت وه‌ک گرایش و باڵێکی خاوه‌ن نفوز له چاره‌نوسی سۆشیالیزم‌دا نه‌مایه‌وه.
به‌ڕای من له کۆتایی ده‌یه‌ی بیست به‌دواوه کۆمۆنیزم له بنه‌ڕه‌تدا له خه‌ت لایداوه. لێره به‌دواوه خودی مه‌سه‌له‌ی سۆڤیه‌ت له ته‌نیشت مه‌سه‌له‌ی کاپیتاڵیزمه‌وه به شێوه‌ی گشتی، بووه‌ته گیروگرفتێکی میحوه‌ری کۆمۆنیزمی ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاریی. سه‌رنه‌که‌وتوویی تا ئێستای سۆشیالیزم وه‌ک ئامانجێک به‌رهه‌می ئه‌و ڕاستیه‌یه که ئه‌و تاکه بزووتنه‌وه‌یه‌ی که ده‌توانێت ئه‌م ئامانجه به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێ به‌هۆی به میللی کردن و ده‌ست به‌سه‌ردا گیرانی شۆڕشی کرێکارییه‌وه له سۆڤیه‌ت دووچاری لاوازی و لێک دابڕان هات. سۆشیالیزمی کرێکاریی تا ئه‌مڕۆ له ژێر باری ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌تدا پشتی ڕاست نه‌کردۆته‌وه. ئه‌وه‌ش بڵێم که کاتێک باس له ته‌جروبه‌ی سۆڤیه‌ت ده‌که‌م مه‌به‌ستم ته‌نها له کۆمه‌ڵه ڕووداو و ئاڵ‌وگۆڕێک نییه که مه‌حدود ئه‌بێته‌وه به ووڵاتێکه‌وه. ده‌رکه‌وتنی کۆمۆنیزمی چینی که ڕووبه‌ندێکی ناسک و ڕازاوه بوو بۆ ئامانج و ئاره‌زووی میللی له ووڵاتێکی له بنه‌ڕه‌ته‌وه جووتیاری، ده‌رکه‌وتنی پۆپۆلیزمی چه‌پی میلیتانت(جه‌نگاوه‌ر) به‌تایبه‌تی له ووڵاتانی ژێر ده‌سته‌ی ئیمپریالیزم، په‌یدا بوونی چه‌پی خوێندکاریی و لیبراڵیزمی چه‌پێک که به مه‌کته‌بی چه‌پی نوێ و چه‌ند به‌شێک له تروتسکیزم له ئه‌وروپای ڕۆژئاوادا دیاری ده‌کرێت، په‌یدا بوونی ئورۆ_کۆمۆنیزم و... هتد، که هه‌ریه‌که‌یان نوێنه‌رایه‌تی جووڵانه‌وه‌یه‌کی شێوه سۆشیالیستیانه‌ی بزووتنه‌وه غه‌یره کرێکارییه‌کانی ده‌کرد هه‌موویان به شێوه‌یه‌ک به‌رهه‌می دواتری ته‌جروبه‌ی تێکشکانی شۆڕشی کرێکاریین له سۆڤیه‌ت. به‌ڕای من ئه‌گه‌ر ئه‌م ته‌جروبه‌یه نه‌بووایه سۆشیالیزمی کرێکاریی ده‌یتوانی وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م جووڵانه‌وه و حه‌ره‌که‌تانه بێت و جێگا و ڕێگای خۆی وه‌ک سه‌کۆی بنه‌ڕه‌تی و خاوه‌ن ئیعتباری مارکسیزم و خه‌باتی سۆشیالیستی بپارێزێت و پته‌و بکات.
به‌ڕای من ئه‌و بزووتنه‌وه غه‌یره کرێکاریی و نیمچه سۆشیالیستیانه‌ی که به ناوی کۆمۆنیزم و مارکسه‌وه هاتنه مه‌یدان یه‌ک له‌دوای یه‌ک پایه‌کانی کۆمۆنیزمی ڕاسته‌قینه‌یان له کۆمه‌ڵگادا سست کردووه. یه‌که‌مین قوربانی له‌م نێوه‌دا بیرکردنه‌وه‌ی مارکسیستیانه و ڕه‌خنه‌گری مارکسیستیانه له نیزامی سه‌رمایه‌داری بوو. ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌یان له ناوه‌ڕۆکه جه‌ربه‌زه و ژێرهوژوورکهرهکهی خاڵی کرده‌وه و له جیاتی ڕه‌خنه‌ی مارکسیزم له سه‌رمایه‌داری بارێک له وورده گله‌یی ڕیفۆرمیستانه و هه‌ندێک جار ته‌نانه‌ت کۆنه‌په‌رستانه و دواکهوتوانهیان له ژێر ئه‌م ناونیشانه‌دا جێ کردۆته‌وه. ڕاستیخوازی و میتۆدی ته‌واو زانستیانه‌ی مارکسیان سڕیه‌وه و مارکسیزمیان کرده عه‌ماری ئه‌و کڵێشه و ئایه‌ته ئاسمانیانه‌ی که بێجگه له خستنه ڕووی ئامانجه نزم و حه‌کیمانه‌کانی توێژه مامناوه‌ندیه‌کانی کۆمه‌ڵگا هیچی تر نه‌بوون. کار گه‌یشتۆته ئه‌و جێگه‌یه‌ی که کاتێک ئێمه ده‌ڵێین مارکسیزم ڕه‌خنه‌گری دیموکراسیه و دژایه‌تی له‌گه‌ڵ ناسیۆنالیزمدا هه‌یه، شۆڕشی ئابوری به بنه‌ما ده‌زانێت و داواکاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی کاری به‌کرێیه، دڵی بۆ فه‌رهه‌نگه میللی و پێناسنامه قه‌ومیه‌کان ناسووتێت، دوژمنی دینه و... هتد، گوایه ده‌مانه‌وێت نوێسازی بکه‌ین. زاڵ بونی گرایشاته نیمچه سۆشیالستییهکانی چینه غه‌یره کرێکارییه‌کان و ئامانجه غه‌یره کرێکاریی و ته‌نانه‌ت دژی کرێکارییه‌کان که له‌م نێوه‌دا به ناوی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزمه‌وه ناونرا و بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ کرێکارانی به‌ره‌و به‌رته‌سک مانه‌وه له سنوری ترهیدیۆنیۆنیزم و ته‌نانه‌ت په‌یڕه‌وکردنی سۆشیال دیمکراتی واته باڵی چه‌پی خودی چینی ده‌سه‌ڵاتدار له ئاستێکی به‌ریندا پاڵ پێوه ناوه. سۆشیالیزمه درۆینه‌کان، ئه‌گه‌ر وه‌ک سۆڤیه‌ت به ڕه‌سمی ڕابه‌رانی کرێکارییان سه‌رکوت نه‌کردبێت، هه‌ر چۆنێک بێت ئه‌و ڕۆڵه‌یان بووه که په‌یوه‌ندی کرێکار و کۆمۆنیزمیان له ئاستێکی به‌رفراواندا بچڕاندووه. چ له‌و جێگایه‌دا که وه‌ک سۆڤیه‌ت و چین و ئه‌لبانیا و... هتد کۆمه‌ڵه نموونه‌یه‌کی بێزارکه‌ر له کۆمه‌ڵگای داخراو، ئیستبدادی و ڕاوهستاویان له ژێر ناوی سۆشیالیزم‌دا له‌به‌رده‌م کرێکاردا داناوه و چ له‌و جێگایه‌دا که له کۆمه‌ڵگا ڕۆژئاوایییه‌کان یان ووڵاتانی ژێر ده‌سته‌دا کۆمۆنیزم و ڕادیکالیزمی چه‌پیان کردۆته ئۆپۆزیسیۆنیزمی (معارزهگهرێتی) پڕ هه‌راوزه‌نا و بێ ناوه‌ڕۆکی ڕووناکبیران، سه‌ره‌نجام بێجگه له دوور خستنه‌وه‌ی کرێکار له کۆمۆنیزم و بێ ده‌نگ کردنی کرێکاری کۆمۆنیست له ده‌روونی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییدا هیچی دیکه نه‌بووه. به‌هۆی هه‌بوونی ئه‌م ڕه‌وتانه‌وه ئه‌و کۆمۆنیزمه کرێکارییه‌ی که ده‌یتوانی له‌به‌رده‌م جه‌نگێکی جیهانی بۆرژوازیدا ڕاست بێته‌وه و ووڵاتێکی به پانتایی ڕوسیای قه‌یسه‌ری یان ئه‌ڵمانیا بخاته نێو شۆڕشه‌وه، بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ بووه پرته و بۆڵه و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ڕه‌خنه گرانه و دژی ئاڕاسته‌ی ڕووداوه‌کان. ئه‌مڕۆ به ڕووخانی ئه‌م بلۆکه درۆیینانه و به که‌مبوونه‌وه‌ی پێویست بوونی کۆمۆنیزم و مارکسیزم له نێو توێژه غه‌یره کرێکارییه‌کان و بیرکهرهوهکانیاندا ئه‌م بازنه‌یه(سایکڵه) تازه خه‌ریکه داده‌خرێت.
هه‌ربۆیه کاتێک پرسیار له‌وه ده‌که‌یت بۆچی کۆمۆنیزم و سۆشیالیزم له‌م سه‌ده‌یه‌دا سه‌رنه‌که‌وتن، من له به‌رامبه‌ردا ده‌پرسم کام سۆشیالیزم ده‌بووا سه‌رکه‌وێت؟ سۆشیالیزمی ئێمه، سۆشیالیزمی کرێکاریی به‌و تێکشکانه‌ی که له‌لایه‌ن خه‌تی ناسیۆنالیستییه‌وه له سۆڤیه‌ت به‌سه‌ریدا هات، توانای پێکهێنانی گۆڕانکاری له کۆمه‌ڵگای ئێستادا بۆ ماوه‌یه‌کی دوور و درێژ له‌ده‌ستدا. هێزی خۆی دا به ترهیدیۆنیۆنیزم و سۆشیال دیموکراتی و ڕیفۆرمیزمی چه‌پ و ڕه‌خنه‌گرتنه تیژه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگای ئێستا که‌وته ژێر وێرانه‌ی لادان و تهحریفاته نیمچه سۆشیالیستییه‌کانه‌وه. ئه‌مڕۆ و ئه‌ویش له دڵی هێرشێکی نوێ‌دا بۆسه‌ر کرێکار و کۆمۆنیزم تازه خه‌ریکین له‌م ته‌جروبه‌یه پشت ڕاست ده‌که‌ینه‌وه.
له‌کۆتاییشدا با خاڵێک بڵێـم. من له‌و کۆمۆنیستانه نیم که سه‌رکه‌وتنی ته‌واوی کۆمۆنیزم به ئاکامێکی حه‌تمی ڕه‌وه‌ندی مێژوو ده‌زانن. به دیهاتنی سۆشیالیزم به‌رهه‌می خه‌باتی چینایه‌تییه و ئه‌م خه‌باته به هه‌مان ڕادده که ده‌توانێت سه‌ربکه‌وێت، ده‌توانێ تێکشکان و که‌موکوڕیش له گه‌ڵیدا بێنێت. نه‌ک ته‌نها کۆمۆنیزم و کۆمه‌ڵگای ئازادی ئینسانی، به‌ڵکو به‌ربه‌ریه‌تی بۆرژوایی و به شێوه‌یه‌ک که له‌وانه‌یه نه‌وه‌ی ئێمه هێشتا تاقی نه‌کردبێته‌وه، ده‌توانێت له‌م کێشمه‌کێشه‌وه بێته |