ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز - به‌شی (١)
|
به‌ڵام ئه‌م فۆرمووله گشتییه چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، یانی ئه‌و ڕاستییه که پاره‌ی دوایی (M') له پاره‌ی به‌رایی (M) زیاتره، ڕوون ناکاته‌وه. مارکس به کورتی ئه‌م گیروگرفته به‌م جۆره ئه‌خاته ڕوو: گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه، ده‌بێ به‌پێی ئه‌و یاسایانه‌ی که به‌سه‌ر گۆڕینه‌وه‌ی کاڵاکاندا زاڵن به جۆرێک ڕوون بکرێته‌وه که خاڵی ده‌ستپێکردنی حه‌ره‌که‌ته‌که‌ی بریتی بێ له گۆڕینه‌وه‌ی هاوتاکان. جه‌نابی خاوه‌ن پاره، که هێشتا سه‌رمایه‌دارێکه له قۆناغی ئاولهمهدا، ده‌بێ له پێشدا کاڵاکان به‌پێی بایی خۆیان بکڕێ و پاشان به‌پێی بایی خۆیان بیانفروشێتهوه، وه له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا، له دوایی پرۆسه‌که‌دا بایییهکی زیاتر له‌وه‌ی که له سه‌ره‌تادا بۆ ده‌ستمایه داینابوو، له‌و سووڕه‌دا وه‌چنگ بێنێ. گه‌شه‌کردنی جه‌نابی خاوه‌ن پاره و بوونی به سه‌رمایه‌دارێکی تۆخ و پڕبه‌پڕ، ده‌بێ هه‌م له ناوخۆی مه‌یدانی سووڕه‌که‌دا ئه‌نجام بگرێ و هه‌م له ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م مه‌یدانه‌دا. ئه‌مانه مه‌رجی مه‌سه‌له‌که‌ن. ئه‌مه گۆ و ئه‌م مه‌یدان". (به‌رگی یه‌که، لاپه‌ڕه‌ی ١٦٣) ئه‌گه‌ر له‌و فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه وردبینه‌وه، به ڕوونی ئه‌و دژایهتییهمان به‌رچاو ده‌که‌وێ. فۆرموولی (M – C – M') له دوو ئه‌ڵقه‌ی (M – C :کڕین) وه (C – M' :فرۆشتن) پێک دێ. وه له گۆڕینه‌وه‌ی کاڵاکاندا که سه‌رمایه ده‌بێ به‌پێی ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه ده‌ربهێنرێ، له هه‌ردووک ئه‌ڵقه‌که‌دا گۆڕینه‌وه‌ی هاوتا ڕووی داوه[٤]، به‌م جۆره سه‌رچاوه‌ی زێده‌بایی له گۆڕینه‌وه‌دا نییه. لێکدانه‌وه (ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه) به شێوه‌یه‌کی مه‌نتیقی سه‌رده‌کێشێته مه‌یدانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه. (بڕوانه به‌رگی یه‌که‌م، به‌شی دووه‌م، فه‌سڵی شه‌شه‌م). به‌ڵام ئه‌و فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه هیچ وێنه‌یه‌ک له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ناخاته به‌رچاو. پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێ له نێوان دوو ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌دا جێبه‌جێ بکرێ و ئه‌و فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه ته‌واوی ئه‌و پرۆسه‌یه ته‌نیا له بڕگه‌ی Cدا خوڵاسه ده‌کاته‌وه. ئه‌گه‌ر پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنان (پرۆسه‌ی کار) له فۆرموولی سه‌ره‌وه‌دا وردتر بخه‌ینه به‌رچاو، ئه‌و فۆرموولهیه ئاوای لێ دێ [٥]: (١)
که وابوو ئاشکرایه، بۆچی مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی سه‌رمایه (زیادبوونی بایی) له چوارچێوه‌ی ئه‌و فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه و ڕوونکردنه‌وه‌ی ڕه‌وتی شێوه‌گۆڕی سه‌رمایه‌دا خۆی نابه‌ستێته‌وه (دواتر ئه‌وه نیشان ده‌ده‌ین، که چۆن ئه‌و بۆچوونه لادهرانانهی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی هه‌ن، هه‌ر به‌پێی ئه‌م تێگه‌یشتنه سه‌رسه‌ره‌کی و ڕواڵه‌تییه له سه‌رمایه و له‌و ده‌سته‌واژه و بابه‌تانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به ڕه‌وتی سووڕه‌وه هه‌یه، بۆ مه‌سه‌له‌که ده‌چن). مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی و گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه، فۆرموولێکی تر دێنێته گۆڕ، که به کورتی هێڵه سه‌ره‌کییه‌کانی تیۆریی چه‌وسانه‌وه و بۆچوونه بناغه‌یییه‌کانی مارکس له مه‌ڕ یاساکانی بزاوتی ئابووریی سه‌رمایه‌داری و ناکۆکییه ناوخۆیییه‌کانی ڕه‌وتی کۆمابوونی سه‌رمایه به‌یان ده‌کا. ئه‌م فۆرموولهیه، سه‌رمایه، نه‌ک به‌پێی ئه‌و شکڵه جۆراوجۆرانه‌ی که له ڕه‌وتی سووڕی خۆیدا، له حه‌ره‌که‌تی ده‌ره‌وه‌ی خۆیدا، ده‌یگرێته خۆ (پاره، کاڵا، ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان)، به‌ڵکوو به‌پێی به‌شبه‌شبوونی ناوخۆی سه‌رمایه که ده‌بێته دوو به‌شی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ک شی ده‌کاته‌وه. مارکس به دۆزینه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی دووانه‌ی هێزی کار (وه‌ک کاڵایه‌ک) نیشانی ده‌دا، که له ڕاستیدا به‌شی سه‌رمایه یانی، ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ی که بۆ کڕینی هێزی کار سه‌رف ده‌کرێ، په‌ره ده‌سێنێ و زیاد ده‌بێ. هێزی کار تاقه کاڵایه‌که که "به‌کاربردن و ده‌کارکردنی، به‌های تازه به‌رهه‌م دێنێ". ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و که‌ره‌سته خاوه‌کان، ته‌نیا بایی به‌شی ده‌کارکراو و تێچوو ده‌خه‌نه سه‌ر کاڵای کۆتایی. به‌ڵام کاتێک هێزی کار له پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێناندا ده‌کار ده‌کرێ، زێدهبایییهک ده‌ست ده‌که‌وێ، له‌و بایییهی که له هێزی کاری دهکارکراودایه زیاتره. بناغه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی چه‌وسانه‌وه‌ی کاره. مارکس بۆ ده‌رخستنی ناوه‌ڕۆک و جه‌وهه‌ری سه‌رمایه، ئه‌م فۆرمووله ناسراوه‌ی داڕشتووه[٧]: (٢)
به پێچه‌وانه‌ی فۆرمووله‌که‌ی پێشوو که ئه‌و شکڵ و چۆنایه‌تییه جۆراوجۆرانه‌ی شی ده‌کرده‌وه که سه‌رمایه له ڕه‌وتی سووڕی خۆیدا، ده‌یانگرێته خۆ، ئه‌م فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه سه‌رمایه به‌پێی چه‌ندایه‌تی بایی ده‌خاته به‌رچاو، به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م فۆرموولهیه (سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک و زێده‌بایی) هه‌موویان ته‌نیا وه‌ک چه‌ند چه‌ندایه‌تی جۆراوجۆر له تاکه شتێکدا، یانی بایی، له فۆرموولهکهدا خۆ ده‌نوێنن. ئه‌وه‌ی که ئه‌م به‌شانه به شێوه‌ی چ بایییهکی مه‌سره‌ف خۆ ده‌نوێنن. هیچ کاریگه‌ری له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م به‌شانه‌دا نییه. (هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه که بزانین ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان هۆی ماددیی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕن، وه ئامرازه‌کانی به‌ڕێچوون هۆی ماددیی سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک پێک دێنن، زێده‌بایی ده‌توانێ له هه‌ر جۆره کاڵایه‌کدا خۆ بنوێنێ). ئه‌م ته‌جریده له شکڵی کۆنکرێتی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، به‌کاربردن و به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی کار، تهجریدێکی بابه‌تی و واقیعییه که له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا به‌کرده‌وه ڕوو ده‌دا و به‌بێ ناسینه‌وه‌ی ئه‌م خه‌سڵه‌ته تایبه‌ته‌ی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، چۆنیه‌تی په‌ره‌گرتنی ڕوون ناکرێته‌وه. سه‌رمایه بریتییه له بایییهک که په‌ره ده‌ستێنێ و زیاد ده‌بێ، ئه‌مه جه‌وهه‌ری سه‌رمایه‌یه. له گۆڕانی پاره بۆ سه‌رمایه‌دا، ئه‌م پرۆسه‌ی په‌ره‌سه‌ندنه‌ی بایی، له پاره‌وه ده‌ست پی ده‌کا، به‌ڵام: "ئه‌وه‌نده پاره‌یه خۆی له خۆیدا، ته‌نیا کاتێک ده‌کرێ وه‌ک سه‌رمایه پێناسه بکرێ، که به مه‌به‌ستی زیادبوون که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ و به تایبه‌ت بۆ زیادبوون بخرێته کار ... که‌واته، هه‌ر له‌م به‌یانه ساده‌یه‌دا، سه‌رمایه (یان سه‌رمایه‌ی له‌مه‌ودوا)، چ وه‌ک پاره، چ وه‌ک بایی، هه‌ر چی په‌یوه‌ندی به بایی مه‌سره‌فه‌وه هه‌یه، پچڕاوه و له‌ناو چووه. ته‌نانه‌ت له‌مه‌ش ڕوونتر ئه‌وه‌یه، که هه‌موو نیشانه نادڵخواز و بیلقووه سهرهگێژههێنهرهکانی پرۆسه‌ی واقیعیی کار قت ده‌کرێن (به‌رهه‌مهێنانی کاڵا و ... هتد.). هه‌ر بۆیه خه‌سڵه‌ت و سیفه‌تی تایبه‌تی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌م جۆره ساکار و ته‌جریدی خۆ ده‌نوێنێ. ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌ی سه‌ره‌تایی بایییهک بێ به قه‌ده‌ر X، ئه‌مه ته‌نیا کاتێک ده‌بێته سه‌رمایه و به مه‌به‌ستی خۆی ده‌گا که ببێته X + ΔX یانی ببێته ئه‌وه‌نده پاره یان بایی که یه‌کسان بێ له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌می پاره‌ی هه‌وه‌ڵ له‌گه‌ڵ هێندێک زیادی، به وته‌یه‌کی تر، کاتێک ببێته سه‌رجه‌می ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو پاره و زێدهپاره، سه‌رجه‌می ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو بایی و زێده‌بایی. که‌وابوو، به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی― که ئه‌و بایییه سه‌ره‌تایییه‌ی که پێشتریش خراوه‌ته گه‌ڕ ده‌پارێزرێ― وه‌ک مه‌به‌ستێکی دیاریکراو، وه‌ک هێزی بزوێنه‌ر و دوایین ئاکامی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری خۆ ده‌نوێنێ." (" ئه‌نجامه‌کان"، ل ٩٧٦، ته‌ئکیده‌کان هی مارکسن) به‌م جۆره مارکس، به‌رانبه‌ر به فۆرموولی یه‌که‌م، که باسی گۆڕانی سه‌رمایه‌ی له باری چۆنایه‌تییه‌وه ده‌کرد، جه‌وهه‌ری به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه له باری چه‌ندایه‌تییه‌وه، له‌سه‌ر بنچینه‌ی پرۆسه‌ی زیادبوونی بایی داده‌ڕێژێ، وه فۆرموولی دووه‌م، که چۆنیه‌تی زیادبوونی بایی به کورتی ڕوون ده‌کاته‌وه، ڕێک ئه‌و فۆرموولهیه که پێویسته بۆ ناسینی ڕه‌وتی بزاوتی سه‌رمایه، له‌وێوه ده‌ست پێ بکه‌ین. مارکس پاشان له خۆی ده‌پرسێ که چۆن X ده‌گۆڕێ و ده‌بێته X + ΔX؟ چۆن سه‌رمایه په‌ره ده‌ستێنێ؟ وه له وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره‌دا، مارکس هه‌نگاو به هه‌نگاو به ڕوونکردنه‌وه‌ی شوێنی سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک له دابه‌شبوونی ناوخۆی گشت سه‌رمایه‌دا، وه به ڕوونکردنه‌وه‌ی خه‌سڵه‌تی دووانه‌ی هێزی کار، شکڵی گشتی X + ΔX به شێوه‌ی فۆرموولی ٢، یانی (C + V + S) نیشان ده‌دا. مارکس پاش ده‌رهێنانی ئه‌م فۆرموولهیه، ئه‌م ئه‌نجامه به‌ده‌سته‌وه ده‌دا: "که‌واته، ئه‌و ده‌وره عه‌مه‌لییه‌ی که تایبه‌تی سه‌رمایه‌یه به مانای تایبه‌تی وشه‌که، بریتییه له به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، که هه‌ر وه‌ک دواتر نیشانی ده‌ده‌ین، جگه له به‌رهه‌مهێنانی زێدهکار، ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی کاری بێ پاداش، له ره‌وتی پرۆسه‌ی واقیعیی به‌رهه‌مهێناندا، هیچی دیکه نییه. ئه‌م کاره، کاری بێ پاداش، له زێده‌باییدا خۆ ده‌نوێنێ" ("ئه‌نجامه‌کان"، لاپه‌ڕه‌ی ٩٧٨، ته‌ئکیده‌کان هی مارکسن) به‌م جۆره کاتێک ئێمه باسی ئه‌وه ده‌که‌ین که پێویسته له جه‌وهه‌ری په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه‌وه، وه پاشان له ڕوونکردنه‌وه‌ی شکڵه جۆراوجۆره‌کانی کارکردی کۆنکریتی سه‌رمایه و نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین، ڕێک له‌سه‌ر پێویستیی فۆرموولی دووه‌م ته‌ئکید ده‌که‌ین. ئه‌م فۆرمووله، فۆرموولێکه که مارکس چه‌مکه بنچینه‌یییه‌کانی ڕه‌خنه‌ی ئابووریی خۆی به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری لێ ده‌ردێنێ، پێویسته مارکسیسته‌کان له یه‌که‌مین هه‌نگاودا ئه‌و چه‌مکانه وه‌ک کاریگه‌رترین ئامرازی تیۆریک و وه‌ک کاریگه‌رترین ئامراز بۆ لێکدانه‌وه فێر بن و ڕه‌چاویان بکه‌ن. سه‌باره‌ت به ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک وه زێده‌بایی پێشتر دواین. ئێستا به کورتی باسی ئه‌و ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندییه بنچینهیییانهی تر ده‌که‌ین که ده‌کرێ ده‌ستبه‌جێ له‌سه‌ر ئه‌م ده‌سته‌واژانه‌ی سه‌ره‌وه دامه‌زرێن و بریتین له: به‌م جۆره مارکس یاسا و په‌یوه‌ندییه بنچینه‌یییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه‌ش له قووڵترین ئاستی خۆیدا، هه‌ر به‌پێی ئه‌م فۆرموولهیه دێنێته گۆڕ و ڕوونیان ده‌کاته‌وه: یاسای کۆمابوون و که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌رمایه، یاسای مه‌یلی به‌ره‌و داشکانی نرخی قازانج، دابه‌شبوونی ته‌واوی سه‌رمایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به به‌شی جۆراوجۆر (ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، شمه‌کی مه‌سره‌فی― شمه‌کی پێویست و شمه‌کی جوانکاری) سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی به‌رین و که‌ڵه‌که‌کردن، نرخی به‌رهه‌مهێنان و ناونجیبوونهوهی نرخی قازانج، کاری به‌رهه‌مهێنه‌ر و به‌رهه‌م نههێنهر و ... به کورتی لێکدانه‌وه‌ی یاسا گشتییه‌کانی که‌ڵه‌که‌بوون و حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه و ناکۆکییه‌کانی ناوخۆی، ئه‌مانه هه‌موویان پێش هه‌موو شتێک له‌سه‌ر ئه‌و فۆرموولهیهی سه‌ره‌وه دامه‌زراون که به کورتی چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی، چۆنیه‌تی زیادبوونی بایی به هۆی چه‌وسانه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌وه به‌یان ده‌کا. ئێستا پێش ئه‌وه‌ی بچینه سه‌ر ئه‌و باسه که ئه‌م دوو فۆرموولهیه له لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌ییدا چ شوێنێکیان هه‌یه: پێویسته جارێکی تر، هه‌ردووکیان له پاڵ یه‌که‌وه بخه‌ینه به‌ر چاو: ١) فۆرموولی یه‌که‌م نیشانده‌ری ڕه‌وتی شێوه‌گۆڕی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه و گۆڕانی سه‌رمایه‌یه له شکڵێکه‌وه بۆ شکڵێکی تر. (١)
هه‌ر وه‌ک وتمان ئه‌م فۆرموولهیه دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه نیشان ده‌دا، وه نیشانده‌ری ئه‌وه‌یه که جه‌وهه‌ر و بناغه‌ی سه‌رمایه که بریتییه له زیادکردنی بایی به‌هۆی چه‌وساندنه‌وه‌وه ڕوون بکاته‌وه. فۆرموولی دووه‌م ڕێک کاکڵ و جه‌وهه‌ری سه‌رمایه ڕوون ده‌کاته‌وه: (٢)
بۆ ناسینی یاساکان و ناکۆکییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه و هه‌روه‌ها بۆ ناسینی ئه‌و شکڵه کۆنکرێتانهی که سه‌رمایه تێیاندا خۆ ده‌نوێنێ، پێویسته په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو فۆرمووله‌ی سه‌ره‌وه بناسرێ و بزانرێ که هه‌ر کامیان له ئاسته جۆراوجۆره‌کانی لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا چ جێوشوێنێکیان هه‌یه. ئێستا ئه‌گه‌ر ئه‌م دوو فۆرموولهیه له‌به‌رچاو بگرین، وه ئه‌و بۆچوونانه‌ی که له مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی باو بوون وه‌بیر خۆمان بێنینه‌وه (له نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا باسی ئه‌م بۆچوونانه‌مان کرد و له‌م نامیلکهیهشدا به کورتی ئاماژه‌مان پێ کردن)، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که چ بۆچوونێکی بۆرژوایی به‌سه‌ر لێکدانه‌وه‌کانیاندا زاڵ بووه، کام فۆرموول هه‌وێنی ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌یه؟ ئه‌و ده‌سته‌واژه و چه‌مکانه‌ی که ئه‌م جۆره بۆچوونانه بۆ شیکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته پشتی پێ ده‌به‌ستن، له کام فۆرموولهوه سه‌رچاوه ده‌گرن؟ بیگومان له فۆرموولی یه‌که‌مه‌وه. ئه‌م بۆچوونانه، ده‌سته‌واژه‌ی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له‌و جێگایه‌ی که ده‌یانه‌وێ مه‌سه‌له‌ی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته شی بکه‌نه‌وه، هه‌ر له چوارچێوه‌ی ڕواڵه‌ت و دیوی ده‌ره‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا، وه له ئاستێکی ههستپێکراودا که به تاقیکردنه‌وه بینراوه، ده‌ناسن، یانی هه‌ر له چوارچێوه‌ی فۆرموولی یه‌که‌مدا ده‌مێنیته‌وه. چونکه له‌م بۆچوونه‌دا په‌یوه‌ندیی نێوان کار و سه‌رمایه که ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کیی فۆرموولی دووه‌مه، هه‌ر باسی ناکرێ و مه‌سه‌له‌ی جیاکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌ی "میللی" له سه‌رمایه‌ی "وابه‌سته" به فاکته‌ری وه‌ک وابه‌سته‌یی پاره، وابه‌سته‌یی ته‌کنیکی، جوگرافیای بازاڕی فرۆشتن و باش و خراپبوونی کاڵای به‌رهه‌مهاتوو (به‌پێی بایی مه‌سره‌ف) سه‌ر و بنی ده‌گیرێ: ١) وابه‌سته‌یی پاره: به وته‌یه‌کی ڕوونتر، به‌و مانایه‌یه که له فۆرموولی ١دا خاوه‌نی پاره سه‌ره‌تایییه‌که ئێرانی نییه (وه یان بۆ نموونه مۆنۆپۆڵه بێگانه‌کان خاوه‌نی ئه‌و پاره‌یه‌ن که خۆی دیسان پێشکه‌وتنێکه له فۆرموولهکهدا). ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه که بۆ سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته کراوه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به وردترین و ڕوونترین شێوه‌ش به‌یان بکرێ، له ئاستی فۆرموولی یه‌که‌م به‌ولاوه‌تر ناچێ، چونکه ئه‌وه که خاوه‌نی پاره‌ی سه‌ره‌تایی کوێنده‌رییه، به هیچ شێوه‌یه‌ک چۆنیه‌تی دابه‌شبوونی به دوو به‌شی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ و گۆڕه‌ک، وه چۆنیه‌تی چه‌وسانه‌وه‌ی به‌م پێیه و ... هتد. به‌یان ناکا، وه یان تێیدا کاریگه‌ر نییه. موهه‌ندیس مه‌هدی بازرگان (که ساڵی پار ئه‌م ده‌مانه، خۆشه‌ویستی دڵی لایه‌نگرانی بۆرژوازی "میللی" بوو) ده‌توانێ کارخانه‌ی "داڕشتنی کانزا"که‌ی به سه‌رمایه‌داری بێگانه بفرۆشێ (یان له‌وه ئاسانتر، خۆی ببێته پاشکۆی ئه‌مه‌ریکا، وه یان دیسان له‌وه‌ش ئاسانتر، ئه‌وه ئاشکرا بکا که "پاشکۆی ئه‌مه‌ریکا"یه) به‌بێ ئه‌وه‌ی فۆرموولی دووه‌م هیچ ئاڵوگۆڕێکی به‌سه‌ردا هاتبێ. ٢) وابه‌سته‌یی ته‌کنیکی: دیسان ئه‌گه‌ر به به‌یانێکی وردتر ئه‌م جۆره وابه‌سته‌یییه شی بکه‌ینه‌وه، ده‌کاته ئه‌وه‌ی که له فۆرموولی ١دا له ئه‌ڵقه‌ی (ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان― پاره)دا، فرۆشیاری ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، کۆمپانیای بێگانه‌یه، دیسانیش بهرتهسکییهکه له فۆرموولی ١دایه، چونکه له فۆرموولی ٢دا هیچ نیشانه‌یه‌ک له‌وه به‌رچاو ناکه‌وێ که ئه‌و کاڵایانه‌ی به سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ کڕدراون، له کوێ و له‌ژێر چاودێری و خاوه‌ندارێتی کام شه‌خسی حوقووقی، وه یان حه‌قیقیدا به‌رهه‌م هاتوون، وه هیچ پێوه‌ی دیار نییه که له کوێوه هاتوون. ٣) جوگرافیای بازاڕی فرۆشتن: به وته‌یه‌کی وردتر، ئه‌وه‌یه که له ئه‌ڵقه‌ی فرۆشتن (پاره‌ی دوایی ― کاڵا) له فۆرموولی ١دا کرێکار "بێگانه"یه. دیسانیش هیچ کام له‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که مارکس له مه‌ڕ چۆنیه‌تی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له فۆرموولی ٢دا باسیان ده‌کا، نه‌هاتوونه‌ته گۆڕ. ئه‌وه‌ی که سه‌رمایه‌دار که‌لوپه‌له‌که‌ی به کێ ده‌فرۆشێ، وه یان له کوێ ده‌یفرۆشێ، کار ناکاته سه‌ر په‌یوه‌ندیی به‌رامبه‌ریه‌کی سه‌رمایه‌ی نه‌گۆڕ، سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌ک، سه‌رجه‌می ڕۆژکار، نرخی چه‌وسانه‌وه و ... که پێش فرۆشتن ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌کرده‌وه پێک هاتووه. ٤) هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌خلاقی (کاسبکارانه) له مه‌ڕ بایی مه‌سره‌فی کاڵای به‌رهه‌مهاتوو: ئه‌و بۆچوونه که پێی وایه سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته کاڵای "خراپ" و به‌که‌ڵکنه‌هاتوو"(!) و "جه‌ڵه‌ب و جهغڵهمه" و ناپێویست و ... به‌رهه‌م دێنێ، بۆ نموونه، سه‌رمایه‌داریی "میللی" کاڵای "باش و به‌که‌ڵک و پێویست و زۆر باش(!)" به‌رهه‌م دێنێ، هه‌ر له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه که له چوارچێوه‌ی فۆرموولی ١ ده‌رنه‌چووه. ئه‌م شێوه بۆچوونه به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی، کاڵای به‌رهه‌مهاتووی (C') له فۆرموولی یه‌که‌مدا، له ڕوانگه‌ی سه‌لیقه‌وه، وه یان له ڕوانگه‌ی نیاز و پێویستی مه‌سره‌فی کاڵایه‌کی دیاریکراوه‌وه ده‌داته به‌ر لێکۆڵینه‌وه (وه یان له ڕووی مه‌یل و پێخۆشبوونێکی غه‌یره چینایه‌تییه‌وه، که پێیان خۆشه هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان گه‌شه بکه‌ن). ئه‌وه‌ی که له پرۆسه‌ی کاردا چ بایییهکی مه‌سره‌ف به‌رهه‌م هاتووه، به که‌ڵکی چی دێ، جاچکه‌ی منداڵانه، یان ڕێئاکتۆری (Reactor) ئه‌تۆمی، ڕۆژنامه‌ی "ئینقیلابی ئیسلامی"یه یان چه‌قۆی ئه‌ڵقه‌دار و ... به هیچ شێوه‌یه‌ک ئه‌وه نیشان نادا که له بهرههمهاتنیدا، په‌یوه‌ندیی نێوان کار و سه‌رمایه چی بووه، وه ئه‌و هه‌موو ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندییانه‌ی که باسمان کردن چ ده‌ورێکیان گێڕاوه. ئه‌م ڕووه‌ی وابهستهییش، هیچ ڕێگایه‌ک بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه، که جه‌وهه‌ره تایبه‌ته‌که‌ی بریتییه لهبهرههمهاتنی زێده‌بایی ناکاته‌وه. به‌م جۆره ئه‌و پێکنه‌ره جۆراوجۆرانه‌ی که ئه‌م بۆچوونانه له شیکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌ییدا له مه‌یدانی دابه‌شکردنی ڕواڵه‌تی سه‌رمایه‌دا پشتی پێ ده‌به‌ستن، ئه‌و په‌یوه‌ندییه حوقووقییانهی که به‌سه‌ر شێوه‌کانی خۆنواندنی سه‌رمایه‌دا دێن، تایبه‌تییه فیزیکییه‌کانی که‌لوپه‌له به‌رهه‌مهاتووه‌کان، جوگرافیای بازاڕی فرۆشتن و ... به کورتی هه‌ر له چوارچێوه‌یه‌کی به‌رته‌سکدا ده‌مێنێته‌وه، ئه‌ویش بریتییه له ناسینی ڕواڵه‌تی سه‌رمایه و وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه، وه به داخه‌وه مه‌سه‌له‌که‌ش هه‌ر لێره‌دا ته‌واو ناکا. ئه‌ڵقه‌ی گۆڕینه‌وه‌ی هێزی کار― پاره (M – L)یش سه‌ر به فۆرموولی یه‌که‌مه. ئه‌م گۆڕینه‌وه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه ته‌ئکید ده‌کات، که پێویسته له فۆرموولی یه‌که‌م تێپه‌ڕ بین و بچینه فۆرموولی دووه‌م: "ئه‌و کار و کارتێکرانهی که له‌ناو مه‌یدانی سووڕدایه و ئێمه باسمان کرد، ته‌نیا بریتی بوو له کڕین و فرۆشتنی هێزی کار، وه‌ک مه‌رجی بنه‌ڕه‌تی و بنچینه‌یی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری". (به‌رگی دووه‌م، لاپه‌ڕه‌ی ٣٥٧) که‌واته، ئه‌و که‌سانه‌ی که دڵیان له لای مه‌یدانی گۆڕینه‌وه و سووڕ و شێوه‌کانی خونواندنی سه‌رمایه (له‌م مه‌یدانه‌دا)یه، حه‌ق وا بوو سه‌رێکیشیان له‌م گۆڕینه‌وه دیاریکراوه بدایه. به‌ڵام نه‌خێر! ده‌ڵێی ئه‌م "مارکسیستانه" به ئه‌نقه‌ست له بردنی ناوی کرێکار و هێزی کار پارێز ده‌که‌ن، ئه‌گینا ده‌بوایه له‌سه‌ر بنچینه‌ی هێزی کاریش گوزارشتێکیان بۆ مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی هه‌بوایه ... وه یان ڕه‌نگه ئه‌و سه‌رمایه‌داره "میللی"یه‌ی که تیۆری "ئابووری" به بزووتنه‌وه کۆمۆنیستییهکهمان فرۆشتووه، به‌پێی عاده‌تی له مێژینه‌ی خۆی له‌چه‌ر و که‌م فرۆشیشه. به‌ڵام له بابه‌ت ئه‌و گوزارشته‌وه که وابه‌سته‌یی وه‌کوو تایبه‌تی ته‌واوی نیزامی سه‌رمایه‌داری له ئێران ده‌ناسێ، له نامیلکه‌ی یه‌که‌مدا وتمان: "ئه‌و پێناسانه‌ی که له مه‌ڕ نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌وه دێنه گۆڕ، به‌شی زۆریان پشتیان به شیکردنه‌وه‌ی میکانیکی حه‌ره‌که‌ته ئابوورییه‌کانی بۆرژوازیی وابه‌سته به‌ستووه و سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته" له ڕاستیدا وه‌ک "نیزامی به‌رهه‌مهێنانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته "له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێ". (لاپه‌ڕه‌ی ١٦)، وه هه‌روه‌ها وتمان، که له‌م گوزارشتانهدا، وابه‌سته‌بوونی گشت نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ ئاماژه‌یه‌ک به ده‌سته‌واژه‌ی گشت سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و یاسا گشتییه‌کانی حه‌ره‌که‌تی سه‌رمایه بکرێ، ڕوون ده‌کرێته‌وه. له ڕاستیدا که‌سێک که تێگه‌یشتنی خۆی له سه‌رمایه به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ئهتۆمیستی له‌سه‌ر بنچینه‌ی فۆرموولی ١، یانی ئه‌و فۆرمووله‌ی که ڕواڵه‌تی سه‌رمایه له سووڕی خۆیدا ده‌رده‌خا دامه‌زراندووه، جگه له‌وه‌ی که به شێوه‌یه‌کی میکانیکی پشت به موشاههداتی خۆی ببه‌ستێ، هیچی تری له ده‌ست نایه. ئێستا ئه‌م خاڵه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ. له‌و گوزارشتانهدا که باون، وابه‌سته‌بوونی گشت نیزامی سه‌رمایه‌داریی ئێران به سه‌رچاوه‌کانی پاره و ئیعتیبار (Credit)ی ده‌ره‌کی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌ی پاره‌ی به‌شێکی زۆر له سه‌رمایه‌داران به‌م سه‌رچاوانه‌وه وابه‌سته‌یه، وابه‌سته‌یی ته‌کنه‌لۆژیک و بازاڕیش هه‌ر به‌م جۆره. به کورتی، هه‌ر کاتێک به‌شی زۆر له سه‌رمایه‌داران، به‌شی زۆری سه‌رمایه‌کانی وڵات بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و که‌لوپه‌لانه بخه‌نه کار که به‌شی زۆریان بۆ بازاڕی ده‌ره‌وه نه‌ک بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پێویستییه‌کانی "میلله‌تی ئێران" به‌رهه‌م هێنراون، وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئه‌و که‌لوپه‌لانه‌ش به‌شی زۆری ئه‌و سه‌رمایه‌یه‌ش بۆ کڕینی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌وه خرابێته کار، جا ئه‌و کاته ئیتر ئه‌وه نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته‌یه! به وته‌یه‌کی تر، به‌پێی ئه‌م گوزارشتانه، هه‌ر کاتێک له فۆرموولی ١دا حه‌ره‌که‌تی هه‌موو سه‌رمایه‌داران له‌به‌رچاو بگرین، ئه‌ڵقه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی "وابه‌سته" هێزیان به ئه‌ڵقه‌کانی گۆڕینه‌وه‌ی "سه‌ربه‌خۆ" ده‌شکێ، ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که سه‌رمایه پارهیییهکهیان وابه‌سته‌یه، ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌وه ده‌کڕن و کاڵایه‌ک به‌رهه‌م دێنن که ده‌ره‌وه پێویستی پێی هه‌یه و له بازاڕی ده‌ره‌وه‌دا ده‌یفرۆشن، ده‌سه‌ڵاتیان له ده‌ستدایه و که‌وایه به‌پێی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌م سه‌رمایه‌دارانه هه‌موو نیزامی به‌رهه‌مهێنان به وابه‌سته ده‌ناسرێ. له‌و ته‌عبیره بۆرژوایییانه‌دا که له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی ئێمه‌دا باون، جه‌وهه‌ری ناسین و ناساندنی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته بریتییه له‌وه، که به هه‌ڵسه‌نگاندن و سه‌نگ و سووککردنی ژماره و گه‌وره و بچووکی ئه‌تۆمه وابه‌سته‌کان "و ئه‌تۆمه ناوابهستهکان"، وابه‌سته‌بوونی هه‌موو نیزامی به‌رهه‌مهێنان پێناسه بکرێ. ئه‌وه‌ش که ئه‌م وابه‌سته‌یییه چۆن کار ده‌کاته سه‌ر ئابووریی بازاڕی ناوخۆ، هه‌ر لێره‌دا ڕوون ده‌کرێته‌وه: ده‌سه‌ڵاتداره‌تی ئه‌تۆمه وابه‌سته‌کان یانی، پێکهێنانی هه‌لومه‌رجی پێویست بۆ هێشتنه‌وه و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه. کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به گوێره‌ی قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته شکڵ ده‌گرێ، پیشه‌سازیی دایک و پیشه‌سازیی قورس (که نیشانه و سیمبۆلی سه‌ربه‌خۆیی ته‌کنیکییه)، بانکه "میللی"یه‌کان (پاره و ئیعتیباره سه‌ربه‌خۆکان)، بازاڕی ناوخۆی ڕێکوپێک و هاوتا و په‌ره‌دار (به‌دیهاتنی باییی کاڵاکان به شێوه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆ) پێک نایه‌ن و ... ئه‌نجامی سیاسیی لۆژیکی ئه‌م جۆره "لێکدانه‌وه ئابوورییه" ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌گه‌ر شۆڕشی دیموکراتیکی ئێران له ناوه‌ڕۆکی ئابووریی خۆیدا پێویست بێ سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته له‌ناو به‌رێ، ئه‌و کاته به‌پێی ئه‌م گوزارشتانه، به شێوه‌یه‌کی ئاسایی ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته (ئه‌م ئه‌تۆمه وابه‌ستانه که خه‌سڵه‌ت و تایبه‌تمه‌ندیی خۆیان به‌پێی زۆربوونیان به‌سه‌ر ته‌واوه‌تی سه‌رمایه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا زاڵ کردووه) ژێره‌وژوور بکات. سه‌رمایه‌دارانی "میللی" (ئه‌تۆمه سه‌ربه‌خۆکان) له‌م کێشه‌یه‌دا بێ تاوانن و به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتنیان ته‌نانه‌ت ده‌توانێ هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان گه‌شه پێ بدات، پیشه‌سازیی پێویست پێک بێنێ، کاڵای پێویست و به که‌ڵک به‌رهه‌م بێنێ، سه‌ربه‌خۆیی به‌رهه‌مهێنان دابین بکات، کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و لقه‌کانی به‌رهه‌مهێنان له‌نێو وڵات‌دا پته‌و و ڕێکوپێک بکا و به‌م جۆره ئیشی به‌دیهاتنی کاڵا به‌رهه‌مهاتووه‌کان له بازاڕی ناوخۆدا، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌کی به بازرگانی ده‌ره‌وه هه‌بێ، له‌سه‌ر بناغه‌یه‌کی ته‌واو سه‌ربه‌خۆ دامه‌زرێنێ و ... ئه‌گه‌ر شته‌که هه‌ر لێره‌دا ته‌واو ببوایه، ئه‌مه ئیتر تیۆرییه‌کی ئابووریی بۆرژوایی ته‌واو عه‌یار، وه ڕێگا و شوێنێکی سیاسیی بۆرژوا― لیبراڵی به ئاشکرا بوو، که به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ئابووریی خۆی، بۆرژوازیی "میللی" به هێزی بزوێنه‌ر و ڕابه‌ری ئاسایی ئه‌م شۆڕشه له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌ڵام قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌و گوزارشته ئابوورییانه‌ی سه‌ره‌وه، ئه‌و گوزارشتانه‌ن که به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه‌دا زاڵن. که‌واته، پێویسته ئه‌و ڕاستییه، که پێویستیی به‌شداری و ڕابه‌ری چینی کرێکار له شۆڕشی دیموکراتیکدا به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌و لێکدانه‌وه ئابوورییه‌وه وه‌رنه‌گیراوه، به جۆرێک په‌رده‌پۆش بکرێ. به ناچار تێبینی "ڕاڕا"بوونی بۆژوازیی "میللی" له شۆڕشی ئێمه‌دا به شێوه‌یه‌کی ته‌واو ئیختیاری له‌و گوزارشتهدا زیاد ده‌کرێ. وه سیاسه‌تی پرۆلیتاریا به‌رانبه‌ر "به‌م توێژه"، له سیاسه‌تێکی دوژمنانه‌وه که به ناسینی به‌رژه‌وه‌نده بنه‌ڕه‌تییه‌کانی چینه جۆراوجۆره‌کان له‌م شۆڕشه‌دا ڕه‌چاو کراوه، له سیاسه‌تێکه‌وه که له‌سه‌ر بنچینه‌ی تیۆریی مارکسیستی خه‌باتی چینایه‌تی دامه‌زراوه، هه‌تا ڕاده‌ی سیاسه‌تێکی سازشکارانه که به‌پێی دیتن و هه‌ڵسه‌نگاندنی جووڵه و هه‌ستان و دانیشتنی ڕۆژانه‌ی ئه‌م توێژه به شێوه‌یه‌کی تاقیگهرانه ڕه‌چاو کراوه، هه‌تا ڕاده‌ی "پشتیوانیی مه‌رجدار" دێته خوار و داده‌شکێ. پشتبه‌ستن به‌وه‌ی که سه‌رمایه له ڕه‌وتی سووڕدا به چ شکڵ و شێوه‌یه‌ک خۆ ده‌نوێنێ (فۆرموولی یه‌که‌م)، به ناچار ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که پشت به‌وه ببه‌ستێ، بزاوتی بۆرژوازی له مه‌یدانی سیاسه‌تدا به ڕواڵه‌ت چۆن به‌رچاو ده‌که‌وێ. ئه‌نجامی ڕواڵه‌تبینی ئابووری، ساویلکهبوونی سیاسییه و ئه‌نجامی تاقیگه‌ری تیۆریک ده‌بێته شوێنکه‌وتوویی له کرده‌وه‌دا. بۆرژوازیی لیبراڵ له ده‌وری مێژوویی خۆیدا بۆ ڕزگاربوون له گێژاوی شۆڕش، به یارمه‌تی تێزی "بۆرژوازیی میللی" به ڕووسووری به‌ڕه‌ی خۆی له‌ئاو ده‌رده‌کێشێ. له باری تیۆرییه‌وه، هه‌موو هونه‌ری "زانست"ی ئابووریی بۆرژوایی له‌وه‌دایه که فۆرموولی دووه‌م په‌رده‌پۆش بکات، وه سه‌رچاوه‌ی زێده‌بایی و قازانجی چینی سه‌رمایه‌دار، که جگه له چه‌وساندنه‌وه‌ی چینی کرێکار هیچی تر نییه، بشارێته‌وه. له‌م ڕێگایه‌دا "مارکسیست"ه به ڕواڵه‌ت بینهکانمان، لایه‌نگرانی بۆرژوازیی میللی، به دانسته بێ یان بێ‌ئاگا، له‌م پهردهپۆشییهدا به‌شداری ده‌که‌ن. مارکسیزم و ده‌سکه‌وته تیۆریکه‌کانی به تێکڕا له‌ده‌ست ده‌ده‌ن و به قه‌بووڵکردنی شێوه‌ی بیرکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی بۆرژوایی، به ناچار ئه‌و شتانه‌ش قه‌بووڵ ده‌که‌ن که بۆرژوازی له باری ئابوورییه‌وه سه‌ری پێیانه‌وه قاڵه. ئه‌وه‌ش که بۆ گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری ئێران، سه‌ربه‌خۆیی پاره و ته‌کنیک و ئه‌م جۆره شتانه پێویسته یان نا، خودی سه‌رمایه‌دار که حه‌ره‌که‌تی چاوچنۆکانه و قازانجپه‌رستانه‌ی (ئه‌مه پێناسی سه‌رمایه‌داره) "قه‌رار وایه" ببێته بناغه و بنچینه‌ی گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا، باشتر تێی ده‌گا. وه ئه‌گه‌ر کتێبه‌کانی مارکس بۆ ئه‌وه بوایه‌ن که له خزمه‌ت ئه‌م گه‌شه‌کردنه‌دا که‌ڵکیان لێ وه‌ربگیرێ، له لایه‌ن خودی بۆرژوازییه‌وه وه‌ک کتێبی ده‌رسی "ئابووری" له قوتابخانه‌کان و زانکۆکان ده‌خوێنران. ئه‌وپه‌ڕی ڕادیکاڵیزمی ڕواڵهتبینانی ئێمه له‌وه‌دا خوڵاسه ده‌بێته‌وه، که له فۆرموولی ١دا باسی گۆڕینه‌وه‌ی ناهاوتا، باسی چوونه ده‌ره‌وه‌ی فڵانه پاره و فیساره کاڵا له وڵات، باسی به‌تاڵانچوونی ئه‌م یان ئه‌و سامانی میللی له ئاکامی گۆڕینه‌وه ناهاوتاکاندا ده‌کا. ئه‌مه‌ریکا هه‌ر ئه‌و ڕادیکاڵیزمه بۆرژوایییهیه که تاوانی دواکه‌وتوویی ئابووریی خۆی به‌سه‌ر ئه‌وه‌دا دێنێ که ئه‌و که‌سه‌ی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌کات ده‌ستبڕ و گوێبڕه، یان خۆی ده‌ستوپێوه‌ندی وای نییه که به‌هۆی ئه‌وانه‌وه ده‌ستی بڕوا، یان په‌یوه‌ندییه‌کانی بازاڕی ناعادیلانه‌یه، وه یان داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان تووشی فه‌ساد و خراپه بوون و ئه‌م جۆره شتانه. به‌ڵام خاوه‌ن پاره "ڕادیکاڵ"ه‌که‌مان هه‌ر گیروگرفت و موشکیله‌یه‌کی هه‌بێ، له ئه‌ڵقه‌ی کڕینی هێزی کاردا (واته له ئه‌ڵقه‌ی (M–L) له فۆرموولی ١دا هیچ گیروگرفتێکی نییه، چونکه هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری هه‌مان ڕه‌قیبه ده‌ستبڕ و گوێبڕهکانییهوه، ده‌ستی به سه‌رچاوه‌یه‌کی گه‌وره‌ی هێزی کار ڕاده‌گا، که به نان و په‌نیر و تاقه کوخێکی به ته‌نه‌که دروستکراو "سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێته‌وه" و کرێکه‌ی، سه‌ره‌ڕای ڕووه و کزی چوونی کشتوکاڵ (که خۆی ئاکامی ئاسایی پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی مالکییه‌ت و پێکهێنانی هێزی کاری هه‌رزانی به‌رین له ئێران‌دا بووه) به هۆی سیاسه‌تی ده‌رگاکردنه‌وه و لێشاوی هێنانی به‌رهه‌می کشتوکاڵ، وه به هۆی چه‌وساندنه‌وه‌ی له ڕاده به‌ده‌ری گوندنشینانی وڵات، له ئاستێکی نزمدا ماوه‌ته‌وه: له‌ژێر سایه‌ی ده‌وڵه‌تێکی "به‌هێز"دا قازانج ده‌ڕفێنێ که سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داریی ڕادیکاڵ خۆی له‌و ده‌وڵه‌ته‌دا به‌شداری ڕاسته‌وخۆی نییه (مه‌به‌ست حوکوومه‌تی شای به‌کرێگیراوه)، مافی هه‌ر چه‌شنه ناڕه‌زایه‌تی و مانگرتنێکی له چینی کرێکار پێشێل کردووه، تێکۆشه‌رانی ئه‌م چینه، ڕه‌وانه‌ی مه‌یدانه‌کانی ئیعدام و زیندانه‌کان و شکهنجهخانهکان ده‌کا، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی کرێکاران، هێزی کڕینی سه‌رمایه‌ی گۆڕه‌کی هه‌موو سه‌رمایه‌داره‌کان تۆزێک که‌م بکاته‌وه و ... سه‌رمایه‌داری "ڕادیکاڵ" هه‌ر له سه‌ره‌تاوه له‌م ڕاستییانه ئاگاداره، وه یان ئه‌و کاته‌ی که هه‌ر له سایه‌ی سه‌ری ئه‌م "ڕادیکاڵیزم"ه‌وه (که له ڕاستیدا ته‌سبیح هه‌ڵسووڕاندن و به‌رماڵ بهکۆڵدادان و پاکانه بۆ خۆکردنه)، وه‌ک بازرگانه‌کان و به‌ختیاره‌کان و به‌نی سه‌دره‌کان بۆ دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ر بانگه‌واز ده‌کرێ، تێده‌گا که هێشتنه‌وه و پاراستنی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی گشت سه‌رمایه، چ "گیروگرفت"ێکی گه‌وره و گرانی له‌سه‌ر ڕێیه، ده‌ست له "ڕادیکاڵیزم"ه‌که‌ی هه‌ڵده‌گرێ و به هه‌موو هێز و توانایه‌وه هه‌وڵ ده‌دا که پاکانه بۆ بنه‌چه و خانه‌دانه‌که‌ی خۆی بکا و کار و کرده‌وه‌یان به ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌م بدا، له به‌رده‌م باره‌گای ئیمپریالیزمدا له‌وه‌ی که پێش شۆڕش هێندێک منگه‌منگ و بۆڵه‌بۆڵی کردووه، داوای لێبوردن ده‌کا و زۆر به دڵ‌پاکی و دڵسۆزییه‌وه به‌ڵێن ده‌دا که هه‌ر ئه‌و په‌یوه‌ندی و داب و ده‌ستوورانه زیندوو کاته‌وه. به‌ڵام ئه‌و هاوڕێ ڕواڵهتبینهی ئێمه، که له ئاستی هه‌مان فۆرموولی یه‌که‌مدا "هاوپه‌یمان"ی خۆی له شۆڕشدا (واته بۆرژوازی میللی) دۆزیبووه‌وه، ئێستا ته‌ماشا ده‌کات خۆی به ته‌نیا له مه‌یداندا ماوه‌ته‌وه و واقی وڕ ده‌مێنێ، سه‌ره‌تا به‌پێی شێوه‌ی له مێژینه‌ی خۆی، داوا له کرێکارانی شۆڕشگێڕ ده‌کات، که ده‌وڵه‌ته "هاوپه‌یمان"ه‌که‌ی کز و لاواز نه‌که‌ن، پاشان به‌هۆی تاقیکردنه‌وه‌وه هێندێک شت فێر ده‌بێ، ئه‌مجار ئه‌و بۆرژوازییه "میللی"یه‌ی که په‌یمانشکێنی کردووه ئامۆژگاری ده‌کا و به‌سه‌ریدا دێ که له هه‌ستان و دانیشتن له‌گه‌ڵ "پاوانخوازان" خۆ بپارێزێ، هه‌ڕه‌شه‌ی لێ ده‌کا که "هه‌ڵوێستی دوولایه‌نه" به‌رانبه‌ری ده‌گرێ، وه تازه کاتێک دیتی که هاوپه‌یمانه‌که‌ی پێشووی ڕه‌وشتێکی چه‌نده دزێو و ناشیرینی هه‌یه (ئه‌ویش به قیمه‌تی خۆینی گه‌لانی کورد و تورکمان و عه‌ره‌ب و کرێکارانی بێ‌کاری ئه‌سفه‌هانی و به‌دیلگرتن و ئه‌شکه‌نجه‌ی کرێکارانی نه‌وتی باشوور، حیمادی شهیبانییهکان و سهعادهتییهکان و سه‌دان نموونه‌ی تر هه‌ر له چه‌ند مانگی سه‌ره‌تای دوای ڕاپه‌ڕیندا)، ده‌زانێ دۆخه‌که چه‌نده ئاڵۆز و په‌شێوه و سه‌رلێشێواوانه ده‌که‌وێته په‌یجۆری "هاوپه‌یمان"ێکی تازه. ئه‌وه‌ی لێره‌دا جێگای داخ و که‌سه‌ره ئه‌وه‌یه، که له‌جیاتی ئه‌وه‌ی که‌موکووڕییه تیۆریکه‌کانی خۆی بناسێ و کۆیان بکاته‌وه سه‌ریه‌ک و بۆ ده‌رس و په‌ندی نه‌وه‌ی نوێی شۆڕشگێڕان که دوای ئه‌و دێنه مه‌یدان به ڕوونترین شێوه دان به‌و کهموکووڕییانهدا بنێ، ئه‌و که‌سانه که له سه‌ره‌تاوه ئامۆژگارییان کردبوو خه‌تابار ده‌کا، وه نه‌ک هه‌ر ئه‌مه ده‌کا به‌ڵکوو بۆ پاراستنی ڕواڵه‌تی خۆی و بۆ ئه‌وه‌ی له‌به‌رچاو نه‌که‌وێ، شێوه و فێڵی "تیۆریک"ی نوێ دادێنێ، به‌ڵێ! ئه‌م هاوڕێیه هه‌زار فه‌رسه‌خی ماوه بۆ ئه‌وه‌ی ببێته پێشه‌نگی چینی کرێکار. بۆ ئه‌وه‌ی نه‌که‌وێته داوی ئه‌م سه‌رلێشێواوییه‌وه، ده‌بێ له لێکدانه‌وه‌ی ئابووریی خۆماندا له‌گه‌ڵ مارکس ده‌ست پێ بکه‌ین و له‌گه‌ڵ ئه‌و بچینه پێشه‌وه. له بابه‌ت ناسینی سه‌رمایه‌وه، ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه پێویستی به‌وه هه‌یه که له‌گه‌ڵ مارکس له فۆرموولی ١ه‌وه به‌ره‌و فۆرموولی ٢ بچین. ئه‌مه یه‌که‌مین ئامرازی تیۆریکه که مارکس له ڕه‌خنه و لێکدانه‌وه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا بۆی ئاماده کردووین. ناسینی هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی "په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" (که به کورتی له فۆرموولی: C + V + Sدا خراوه‌ته ڕوو) به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاتی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا، خاڵی ده‌ستپێکردنی لێکدانه‌وه‌ی یاساکانی حه‌ره‌که‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌یه. به‌م جۆره پێش ئه‌وه‌ی شکڵه کۆنکرێته‌کانی وابه‌سته‌یی ڕوون بکرێنه‌وه، ده‌بێ ئه‌وه بزانرێ که پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له بازاڕی ناوخۆی وڵاتی ژێرده‌سته‌دا وابه‌سته‌یه به هه‌لومه‌رجی ئیمپریالیستیی به‌رهه‌مهێنان له‌م بازاڕه و له بازاڕی جیهانیدا. ته‌نها پاش ده‌رک پێ کردن و ناسینی جه‌وهه‌ری وابه‌سته‌یی له ئاستی فۆرموولی ٢دا، ده‌توانین ئه‌وه ڕوون بکه‌ینه‌وه، که پێویسته ئه‌م وابه‌سته‌یییه له شکڵ و شێوه‌ی کۆنکرێتی دیاریکراودا (له ئاستی فۆرموولی ١دا) خۆ بنوێنێ، هه‌ڵبه‌ت ئه‌مه‌ش وه‌ک کۆکراوه‌ی لێکدانه‌وه‌که (نه‌ک وه‌ک سه‌ره‌تای ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه).
٢) پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی سهرمایهداریمارکس هه‌لومه‌رجی دامه‌زران و په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری و ده‌سه‌ڵاتداره‌تیی "په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌کاته دوو به‌شه‌وه:
ب) هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری. جیاوازی نێوان ئه‌م دوو پارچه‌یه له هه‌لومه‌رج، یه‌کێکه له نموونه به‌رچاوه‌کانی هه‌ڵوێستی دیالێکتیکی به‌رانبه‌ر به په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی کۆمه‌ڵگاکان. ئابووریزانه بۆرژواکان، چ پێش مارکس و چ دوای ئه‌و، له ڕوانگه‌ی سه‌رمایه‌داره‌وه، وه به مسۆگهردانانی ئه‌وه‌ی که ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌رمایه هه‌تا هه‌تایه زیندووه، مێژوو لێک ده‌ده‌نه‌وه و شی ده‌که‌نه‌وه. که‌چی له ڕوانگه‌ی مارکسیزمه‌وه، سه‌رمایه‌داری وه‌ک یه‌کێک له ئه‌ڵقه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی کۆمه‌ڵگای مرۆیی، دیارده‌یه‌کی دیاریکراو و به‌رته‌سکه. له نه‌بوونه‌وه پێ ده‌نێته مه‌یدانی بوون. له ناوجه‌رگه‌ی نیزامێکی تره‌وه و به‌پێی هێندێک یاسای تر گه‌را ده‌به‌ستێ، پاشان له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاده‌وه‌ستێ و یاساکانی بزاوتی خۆی به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا زاڵ ده‌کا و ئه‌مجار له ناوجه‌رگه‌ی خۆیدا و به‌پێی یاساکانی بزاوتی خۆی پێشمه‌رجه‌کانی نیزامێکی تازه (سۆسیالیزم) فه‌راهه‌م ده‌کا. به وته‌یه‌کی تر، مارکس وته‌نی، سه‌رمایه‌داری پێش ئه‌وه‌ی "هه‌بێ"، ده‌بوو "ببێ" وه هه‌لومه‌رجی "بوونی" سه‌رمایه له‌گه‌ڵ هه‌لومه‌رجی "پێکهاتنی" ته‌واو جیاوازه: "هه‌لومه‌رج و پێشفه‌رزه‌کانی پێکهاتن و گه‌شه‌ی سه‌رمایه ڕێک به‌و مانایه‌یه، که سه‌رمایه هێشتا وجوودی نییه، به‌ڵکوو ته‌نیا له حاڵی پێکهاتندایه. که‌واته ئه‌م هه‌لومه‌رجانه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌ی واقیعی، سه‌رمایه‌یه‌ک که به‌پێی واقعییه‌ته تایبه‌ته‌کانی خۆی، هه‌لومه‌رجی به‌دیهاتنی خۆی داده‌مه‌زرێنێ، له‌ناو ده‌چن". (گروندریس لاپه‌ڕه‌ی ٦٥٩) په‌یوه‌ندیی دیالێکتیکی نێوان "هه‌بوون" و پێکهاتن"، بناغه‌ی فه‌لسه‌فیی ماته‌ریالیزمی مێژوویییه. وه ئاشکرایه که ئه‌گه‌ر جیاوازی نێوان پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کان (واته، هه‌لومه‌رجی پێکهاتن)ی سه‌رمایه، وه هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه (یانی، هه‌لومه‌رجی بوونی سه‌رمایه)مان له به‌رچاو نه‌بێ، به ناچار ده‌که‌وینه داوی شێوه‌ی لێکدانه‌وه‌ی بۆرژوایی و هێندێک تێگه‌یشتنی بۆرژوایی سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا به‌ده‌سته‌وه ده‌ده‌ین. به‌ڵام ئه‌م لادانه چۆن خۆی له لێکدانه‌وه و هه‌ڵسه‌نگاندنی سه‌رمایه‌داریی ئێران‌دا نیشان ده‌دا؟ ده‌رک پێ نه‌کردن و نه ناسینی جیاوازی نێوان ئه‌م دوو پارچه‌یه له هه‌لومه‌رج، یانی هه‌لومه‌رجی مێژوویی گه‌شه‌ی سه‌رمایه له لایه‌که‌وه و هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی سه‌رمایه (هه‌م له ڕوانگه‌ی فه‌لسه‌فییه‌وه و هه‌م له ڕوانگه‌ی ڕه‌خنه‌ی ئابوورییه‌وه) به‌وه ده‌گا که یه‌که‌م: له‌و جێگایه‌ی که باسی لێکدانه‌وه‌ی "په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری" له ئێران‌دا ده‌که‌ین، پێش هه‌موو شتێک پێشینه و مێژووچه‌ی گه‌شه‌ی ئه‌و سهرمایهدارییهمان وه‌بیر بێته‌وه. له ڕێفۆرمی ئه‌میر که‌بیر و سوپاسالار، له پیشه‌سازیی ته‌ونکردن و شخارته دروستکردن، له چالاکییه‌کانی بانکی قه‌رزکردن و بانکی شاهی و ئه‌م جۆره شتانه‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین و هه‌نگاو به هه‌نگاو بکه‌وینه شوێن ئه‌م کورته مێژووه به هه‌موو لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانییه‌وه، هه‌تا ده‌گاته ئه‌مڕۆ و دووه‌م: له‌و جێگایه‌ی که ده‌مانه‌وێ تایبه‌تییه‌کانی نیزامی به‌رهه‌مهێنان له هه‌لومه‌رجی ئێستای ئێران‌دا ڕوون بکه‌ینه‌وه، له‌و جێگایه‌ش هه‌وڵ بده‌ین که وابه‌سته‌یی له ڕووی "ریشه مێژوویییهکانییهوه" ڕوون بکه‌ینه‌وه. بۆچوونی "هونه‌ری" یان "ته‌کنیکی" (وه به گشتی میکانیکی) به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی وابه‌سته‌یی، بۆچوونێک که له ڕاستیدا نایه‌وێ وابه‌سته‌یی سه‌رمایه‌داری ڕوون بکاته‌وه، به‌ڵکوو له‌وه ده‌گه‌ڕێ فاکتۆره‌کانی وابه‌سته‌یی "پیشه‌سازی و بازرگانی و ده‌وڵه‌ت" له ئێران‌دا ناو لێ به‌رێ، ڕێک هه‌ر پشتی به‌م تێگه‌یشتنه لاده‌رانه به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی "په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری" به‌ستووه. وابه‌سته‌یی سه‌رمایه‌داریی ئێران یانی، تایبه‌تییه‌کانی سه‌رمایه‌داری له ئێران وه‌ک وڵاتێکی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزم― وابهستهیییهکه که نه‌ک به‌پێی هه‌لومه‌رجی مێژوویی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا، به‌ڵکه له‌سه‌ر بنچینه‌ی یاسا تایبه‌تییه‌کانی نیزامی سه‌رمایه‌داری که هه‌ر ئێستا ئاماده و هه‌ن، ئه‌و یاسایانه‌ی که سه‌رمایه‌داری خۆی پاش گه‌شه‌ی خۆی به‌سه‌ر نیزامی به‌رهه‌مهێنانیدا زاڵ ده‌کا، ده‌بێ ڕوون بکرێنه‌وه. وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه‌داریی ئێران به ئیمپریالیزمه‌وه، به‌پێی یاساکانی ئێستای بزاوتی سه‌رمایه‌داریی سه‌رده‌می ئیمپریالیزم به‌رهه‌م دێ و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌م دێته‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌بێ ڕێک هه‌ر به لێکدانه‌وه‌ی ئه‌م یاسایانه ڕوون بکرێته‌وه. وه که‌سێک که به وێنه‌ی "ڕاهی کارگه‌ر" حوکمی له‌م چه‌شنه ده‌رده‌کا که: "سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته، به‌رهه‌می کاردابه‌شکردنێکی سه‌پێندراوه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا. له‌م بابه‌ته‌وه له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه که له وڵاتانی ژێرده‌سته‌دا به شێوه‌ی ئاسایی وابه‌سته‌یی له باری زه‌مانییه‌وه له سه‌رمایه‌داری له‌پێشتره، یه‌کجار گرنگه" (ته‌ئکیده‌که هی ئێمه‌یه) یانی، که‌سێک که ئاوا وابه‌سته‌یی به شێوه‌یه‌کی موجه‌ڕه‌د و هه‌ڵکه‌ندراو له‌و په‌یوه‌ندییه دیاریکراوه‌ی که (له باری مێژووییه‌وه) مانا و ناوه‌ڕۆکێکی تایبه‌ت به‌م وابه‌سته‌یییه ده‌به‌خشێ جیا بکاته‌وه و ته‌نانه‌ت پێی وابێ له سه‌رمایه‌داری "له‌پێشتره"، هیچ چاره‌یه‌کی نابێ جگه له‌وه‌ی که وابه‌سته‌یی به‌پێی ده‌سته‌واژه و چه‌مکی وا ڕوون بکاته‌وه که خۆیان له چوارچێوه‌ی مێژوودا ناگونجێن، ده‌سته‌واژه و چه‌مکی وا که بتوانن به ئاسانی له هه‌موو سیسته‌مه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا هاوبه‌ش بن، ده‌سته‌واژه و چه‌مکی وا که بتوانن "پێش سه‌رمایه‌داری" بوونیان هه‌بێ و له‌و "له‌پێشتر" بن، ده‌سته‌واژه و چه‌مکی وا که به ناچار هیچ شتێک له بابه‌ت وابه‌سته‌بوونی سه‌رمایه‌داریی ئێرانه‌وه ناخه‌نه ڕوو، وه هیچ ڕوونکردنه‌وه‌یه‌کیش له مه‌ڕ مه‌یدانی ئه‌و خه‌باته دیاریکراوه‌ی که پرۆلیتاریای ئێران پێویسته به‌پێی یاساکانی جووڵه‌ی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا بیگرێته به‌ر، به‌ده‌سته‌وه نادا. که‌سێکی له‌م چه‌شنه ناچار ده‌بێ که به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له وڵاتی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا (یانی سه‌رمایه‌داری له باڵاترین قۆناغی خۆیدا) ته‌نیا و ته‌نیا به "تاڵان" مانا لێ بداته‌وه، که ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه هه‌ر له چوارچێوه‌ی مێژوودا ناگونجێ. وتنی ئه‌وه‌ی که "وابه‌سته‌یی له باری زه‌مانییه‌وه له سه‌رمایه‌داری له‌پێشتره"، ڕێک ئه‌م هاوڕێیه به جێگایه‌ک ده‌گه‌یه‌نێ، که بڕوای به‌وه هه‌بێ که ئه‌م وابه‌سته‌یییه "به‌رهه‌می کاردابه‌شکردنێکی سه‌پێندراوه" (به‌ڵێ! "کاردابه‌شکردن و سه‌پاندن" هه‌ردووکیان له سه‌رمایه‌داری له‌پێشترن!)، وه هه‌روه‌ها بڕوای به‌وه هه‌بێ که "تاڵان" و "سه‌رچاوه سروشتییه‌کان" ئاکامی ئه‌م وابهستهیییهیه. (که "تاڵان" و "سه‌رچاوه سروشتییه‌کان"یش ڕێک هه‌ر له سه‌رمایه‌داری له‌پێشترن!). ئایا ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست و بۆچوونه سه‌ره‌نجام به‌وه ناگا، که تیۆری ئیمپریالیزمی لێنین ڕه‌ت بکاته‌وه و له جێگای ئه‌و، ڕه‌خنه له په‌یمانی "گولستان" و "تورکمانچای" بێنێته مه‌یدانه‌وه؟ ئایا ئه‌م جۆره هه‌ڵوێست و بۆچوونه نابێته هۆی ئه‌وه‌ی پێویستی ڕوونکردنه‌وه‌ی کۆنه‌په‌رستیی سیاسی، به‌پێی یاساکانی جووڵه‌ی سه‌رمایه‌ی مۆنۆپۆڵی ڕه‌ت بکرێته‌وه و له‌جیاتی ئه‌و، لێکدانه‌وه‌ی بنه‌ماکانی "دیموکراسی و دیکتاتۆری له ئیسلام" و فیرقه جۆراوجۆره‌کانیدا بێنێته مه‌یدانه‌وه؟ ئایا نابێته هۆی ئه‌وه‌ی پێویستی لێکدانه‌وه و شیکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی کار و سه‌رمایه له ئێران‌دا به‌پێی ده‌سکه‌وته زانستییه‌کانی مارکس ڕه‌ت بکرێته‌وه و له‌جیاتی ئه‌و، ڕوو بکرێته لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی حاڵ و ئه‌حواڵی حاجی میرزا ئاغاسی، وه ئایا "مزگێنی" شتی تری له‌م جۆره‌مان پێ نادا؟ "ڕه‌خنه و توێژینه‌وه‌ی هاوڕێیانی "زه‌حمه‌ت" هه‌ر ئێستا به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێ، که ئه‌م ئاسۆ تازه‌یه بخاته به‌رچاوی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری[٨]! به‌ڵام شێوه‌ی مارکس ته‌واو جیاوازه: مارکس له‌پێشدا له‌سه‌ر جیاوازیی پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کان و هه‌لومه‌رجی هاوچه‌رخی نیزامێکی به‌رهه‌مهێنان جه‌خت ده‌کا و دووه‌م، بڕوای به‌وه هه‌یه، که مه‌رجی پێویست بۆ ناسینی مێژووی پێکهاتنی دیارده‌یه‌ک، بریتییه له ناسینی خودی ئه‌و دیارده‌یه وه‌ک کامڵترین و به‌رزترین به‌رهه‌می ڕه‌وتی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌کردنی. ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌زانێ که "نیزامی سه‌رمایه‌داری، یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایییه"، ئه‌گه‌ر که‌سێک نه‌زانێ که له‌سه‌ر بنه‌مای وجوود و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی کار وه‌ک کاڵایه‌ک، زێده‌بایی به‌رهه‌م دێ، ئه‌و که‌سه هه‌رگیز ناتوانێ مێژووی په‌ره‌سه‌ندنی سه‌رمایه‌داری بنووسێ. چونکه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه نازانێ که ده‌بێ بکه‌وێته شوێن کام په‌یوه‌ندی و فاکتۆر و دیارده و ڕووداوی مێژوویی. ئه‌گه‌ر که‌سێک سه‌رمایه‌داری و "پیشه‌سازیبوون" به یه‌ک شت دابنێ، له مه‌یدانی مێژوونووسیندا، مێژووی "پیشه‌سازیبوون" ده‌نووسێ. "کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری په‌ره‌سه‌ندووترین و ئاڵۆزکاوترین سازمانی به‌رهه‌مهێنانه. که‌واته ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که ئه‌م په‌یوه‌ندییه به‌یان ده‌که‌ن، وه ناسین و ده‌رکپێکردنی چۆنیه‌تی ئه‌م په‌یوه‌ندییه، ڕێگا خۆش ده‌کات بۆ ناسینی بینا و په‌یوه‌ندیی به‌رهه‌مهێنان له هه‌موو شکڵ و قه‌واره ئابوورییه‌کانی پێشوودا، شوێنه‌وار و پاشماوه‌ی ئه‌و شکڵ و قه‌وارانه، وه ئه‌و هۆیانه‌ی که ئه‌و شکڵ و قه‌وارانه‌یان لێ پێک هاتبوو، له خوڵقاندنی کۆمه‌ڵی بۆرژواییدا دهکارکراون. هێندێک له‌م شوێنه‌وارانه که قووت نه‌چوون و نه‌تواونه‌ته‌وه، هێشتا له کۆمه‌ڵی بۆرژواییدا درێژه به ژیانی خۆیان ده‌ده‌ن، که‌چی هێندێکی تریان، که پێشتر ته‌نیا له شکڵی سه‌ره‌تاییدا وجوودیان بووه، ئێستا په‌ره‌یان سه‌ندووه و له‌وپه‌ڕی گرنگبووندان. ئاناتۆمی مرۆڤ کلیله بۆ ناسینی ئاناتۆمی مه‌یموون. له لایه‌کی تره‌وه ته‌نیا کاتێک ده‌توانین په‌ی به‌وه به‌رین که ئه‌و جۆره ئاژه‌ڵانه‌ی که دواکه‌وتووترن، هێندێک نیشانه‌ی شکڵی پێشکه‌وتووتریان تێدا به‌دی ده‌کرێ که خودی شکڵه پێشکه‌وتووه‌کان له خودی خۆیاندا ناسرابن. به‌م جۆره ئابووریی بۆرژوایی کلیلێک بۆ ناسینی ئابووریی سه‌رده‌می کۆن به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، به‌ڵام ئه‌گه‌ر بکه‌وینه شوێن ئه‌و ئابووریزانانهی که هه‌موو جیاوازییه مێژوویییه‌کان قت ده‌که‌ن و له هه‌موو دیارده کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا دیارده‌ی بۆرژوایی ده‌بینن، هه‌رگیز به‌م تێگه‌یشتنه ناگه‌ین، ئه‌گه‌ر که‌سێک بزانێ "کرێ" چییه، ده‌شتوانێ بزانێ که سه‌رانه و پێنجیه‌ک و زه‌کات و ئه‌م جۆره شتانه چین. به‌ڵام ئه‌مانه نابێ به یه‌ک شت دابنرێن" (مارکس، "شێوه‌ی ئابووریی سیاسی" له کتێبی، "ڕه‌خنه‌ی ئابووریی سیاسی"ی ئینگلیزی، لاپه‌ڕه‌ی ٢١١― ٢١٠، وه‌رگیراوه). هه‌روه‌ها "ته‌نیا کاتێک که کۆمه‌ڵی بۆرژوایی ده‌ستی به ڕه‌خنه له‌خۆگرتن کرد، توانی ئابووریی ده‌ره‌به‌گایه‌تی و ئابووریی کۆن و ئابووریی ڕۆژهه‌ڵاتیش بناسێ". (هه‌مان سه‌رچاوه، لاپه‌ڕه‌ی ٢١١) ئێمه له نووسراوه‌ی جۆراوجۆردا وه به تایبه‌ت له نامیلکه‌ی یه‌که‌می "ئه‌فسانه ... "دا، گه‌لێک جار به شێوه‌ی جۆراوجۆر ئه‌م ڕسته‌یه‌مان دووپات کردۆته‌وه: "پاش دامه‌زراندنی نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته، بۆرژوازیی میللی هه‌ر ناتوانرێ باسی بکرێ". جه‌ختی ئێمه له‌سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی "دامه‌زراندنی نیزامی سه‌رمایه‌داری" ڕێک هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه، که ئێمه ئه‌و جیاوازییه‌مان له‌به‌رچاوه. بۆ جیاکردنه‌وه‌ی پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کان و هه‌لومه‌رجی ئێستای به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری، مارکس کلیلی تیۆریکی بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به دوو پرسیاری سه‌ره‌کیی ئێمه ئاماده کردووه: یه‌که‌م، له کام قۆناغی دیاریکراوی مێژوویییه‌وه، وه به‌پێی بوونی چ هه‌لومه‌رجێک، به نیزامێکی دیاریکراوی به‌رهه‌مهێنان ده‌ڵێین سه‌رمایه‌داری؟ به وته‌یه‌کی تر، دامه‌زراندنی سه‌رمایه‌داری چۆن به‌دی دێ؟ وه دووه‌م، یاساکانی جووڵه‌ی کۆمه‌ڵ له پاش دامه‌زراندنی سه‌رمایه‌داری کامانه‌ن؟ وه یان به وته‌یه‌کی تر، یاسا ئابوورییه سه‌ربه‌خۆکانی جووڵه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری چین؟ ئه‌و وه‌ڵامه‌ی مارکس، به‌م دوو پرسیاره‌ی سه‌ره‌وه‌ی ده‌داته‌وه به ته‌واوی ڕوونه. ئێمه توێژینه‌وه‌ی پرسیاری دووه‌م بۆ نامیلکه‌کانی داهاتوو هه‌ڵده‌گرین و له‌م نامیلکه‌یه‌دا وه‌ڵامێکی کورت به پرسیاری یه‌که‌م ده‌ده‌ینه‌وه و نامیلکه‌که کۆتایی پێ دێنین. ١) به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ئه‌و کاته دامه‌زراوه که پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کانی وه‌دی هاتبن. ئه‌م پێشمه‌رجانه بریتین له‌و گۆڕانکارییه پێویسته ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که بۆ گۆڕانی نیزامی به‌رهه‌مهێنان له ده‌ره‌به‌گایه‌تییه‌وه بۆ سه‌رمایه‌داری پێویستن. لێره‌دا مه‌به‌ست ئه‌و گۆڕانکارییه ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌یه که نه‌ک له‌سه‌ر بنچینه‌ی قانوونمه‌ندیی ناوخۆی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به‌ڵکوو له‌سه‌ر بنچینه‌ی گۆڕانکارییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ڕوو ده‌ده‌ن. قانوونمه‌ندیی ئه‌و سه‌رده‌مه، قانوونمه‌ندیی له‌ناوچوونی فیۆداڵیزمه. قانوونمه‌ندیی سه‌رده‌مێکه که تێیدا هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان که له ناوجه‌رگه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا گه‌شه‌یان کردووه و هه‌ڵیان داوه، په‌یوه‌ندیی به‌رته‌سکی ئابووریی ده‌ره‌به‌گایه‌تی ده‌شکێنن و زه‌مینه بۆ ده‌سه‌ڵاتداره‌تی سه‌رمایه به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، تا ڕاده‌یه‌ک که نیزامی تازه له‌سه‌ر بناغه‌ی یاساکانی جووڵه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی ڕاوه‌ستێ، ئاماده ده‌بێ. (مارکس له نووسراوه جۆراوجۆره‌کانیدا، به تایبه‌ت له "فۆرماسیۆنه ئابوورییه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داری"دا، به‌ندی "به‌ناو که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌ره‌تایی"، سه‌رمایه، به‌رگی یه‌که‌م، وه گروندریسدا به تایبه‌ت له لاپه‌ڕه‌کانی ٧١― ٦٥٩دا به درێژی باسی پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کانی گه‌شه و دامه‌زراندنی سه‌رمایه‌ی کردووه، وه لێنینیش له سه‌ره‌تای کتێبی "گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری له ڕووسیا"دا نیشانه سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی باس کردووه). ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که مارکس له مه‌ڕ پێشمه‌رجه مێژوویییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌ده‌سته‌وه‌ی ده‌دا، خۆی له خۆیدا تهئکیدێکه له‌سه‌ر ئه‌و ناسینه دیالێکتیکییه‌ی که به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه وه‌ک یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی هه‌یه‌تی. چونکه ئه‌م پێشمه‌رجانه ڕێک هه‌ر ئه‌و گۆڕانکارییه کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییانه‌ن که خه‌سڵه‌تی کاڵایی به به‌رهه‌مه‌کانی پرۆسه‌ی کار (بایی مه‌سره‌ف) و پاشان به‌و هۆیانه‌ی که پێکهێنه‌ری ئه‌م پرۆسه‌یه‌ن (کار و ئامرازه‌کانی کار) ده‌ده‌ن، وه له‌م ڕێگایه‌وه پرۆسه‌ی کار نه‌ک هه‌ر به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایییهوه په‌یوه‌ند ده‌دا، به‌ڵکوو به پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێدهباییشهوه په‌یوه‌ندی ده‌دا. په‌ره‌سه‌ندنی کاردابه‌شکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی، به‌رینبوونه‌وه‌ی گۆڕینه‌وه و بایی گۆڕینه‌وه، کاڵا و پاره، جیابوونه‌وه‌ی پیشه‌سازی له کشتوکاڵ و که‌مبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌یی نفووسی کشتوکاڵ و ... هتد، ئه‌مانه هه‌لومه‌رجی پێویستن بۆ هه‌ڵدانی ئابووریی کاڵایی وه‌ک شکڵی سه‌ره‌تایی و تازهگهرابهستووی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری. به‌ڵام هه‌ر وه‌ک پێشتر وتمان به‌هۆی دابڕانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، هێزی کار ده‌بێته کاڵا و ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ده‌گه‌یه‌نێنه ڕاده‌ی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری. "دابڕانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، یانی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له‌وان، که تێپه‌ڕبوون له به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ساده‌وه بۆ به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ته‌ئید ده‌کا (وه مه‌رجی پێویست بۆ ئه‌م تێپه‌ڕبوونه زامن ده‌کا)، بازاڕی ناوخۆ پێک دێنێ" (لێنین، "گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری ..." لاپه‌ڕه‌ی ٣٦). به‌م جۆره مارکس بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی دامه‌زراندنی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له جه‌وهه‌ری سه‌رمایه (یانی به‌رامبه‌رکێی دیالێکتیکیی کاری کرێگرته و سه‌رمایه)وه ده‌ست پێ ده‌کات، وه ئه‌و پرۆسه مێژوویییه‌ی که تێیدا هێزی کار ده‌بێته کاڵا له ئاستێکی به‌رین له کۆمه‌ڵدا، وه‌ک پێشمه‌رجی مێژوویی بنه‌ڕه‌تیی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری ناو لێ ده‌با و ده‌یداته به‌ر توێژینه‌وه. پاره و کاڵا له ڕه‌وتی سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کاڵاییدا، له پاڵ نیزامه‌کانی پێش سه‌رمایه‌داریدا پێک دێن، به‌ڵام: "هه‌ر به‌و ڕاده‌یه‌ی که ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێچوون له‌وه دوورن که سه‌رمایه بن، پاره و کاڵاش له خۆیاندا هه‌ر ئه‌وه‌نده دوورن. پاره و کاڵا ده‌بێ ببنه سه‌رمایه. به‌ڵام ته‌نیا له هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراودا ده‌توانن بگۆڕێن و ببن به سه‌رمایه. ئه‌و هه‌لومه‌رجانه له‌م خاڵه‌دا تێک هه‌ڵده‌نگوون: ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و خۆلێکدانی نێوان دوو جۆر له خاوه‌نه‌کانی کاڵاکان که ته‌واو جیاوازن، له لایه‌که‌وه خاوه‌ن پاره‌کان، خاوه‌نانی ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و ئامرازه‌کانی به‌ڕێچوون که تامه‌زرۆی ئه‌وه‌ن به‌هۆی کڕینی هێزی کاری که‌سانی تره‌وه بایی سامان و دارایییه‌کی خۆیان زیاد بکه‌ن، وه له لایه‌کی تره‌وه کرێکارانی ئازاد، که هێزی کاری خۆیان، واته کاری خۆیان ده‌فرۆشن[٩]. (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ٦٦٨) هه‌ر وه‌ک پێشتریش وتمان، مه‌رجی پێویست بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م پێشمه‌رجه‌ی دامه‌زراندنی سه‌رمایه‌داری له باری مێژوویییه‌وه هه‌مان دابڕانی به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، دابڕانی هه‌لومه‌رجی خۆییی به‌رهه‌مهێنان له هه‌لومه‌رجی بابه‌تییه‌تی: "که‌واته: ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه پێک دێنێ، هیچی تر نییه جگه له‌و پرۆسه‌یه‌ی که کرێکار له خاوه‌ندارێتیی هه‌لومه‌رجی کاری خۆی جیا ده‌کاته‌وه. پرۆسه‌یه‌ک که دوو گۆڕانکاری ده‌گرێته به‌ر، که به‌هۆی ئه‌وه‌وه ئامرازه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی به‌ڕێچوون و به‌رهه‌مهێنان ده‌بن به سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنه‌ری ڕاسته‌وخۆ ده‌بێته کرێکاری کرێگرته. که‌واته، به‌ناو که‌ڵه‌که‌بوونی سه‌ره‌تایی، جگه له پرۆسه‌ی مێژوویی دابڕانی به‌رهه‌مهێنه‌ران له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان هیچی دیکه نییه". (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ٦٦٨) به کورتی: په‌ره‌سه‌ندنی به‌رهه‌مهێنانی کاڵایی ساده له قه‌راخ نیزامه جۆراوجۆره‌کانی به‌رهه‌مهێناندا، زه‌مینه‌کان و ده‌سته‌واژه و دیارده بناغه‌یییه‌کانی ئابووریی سه‌رمایه‌داری گه‌شه پێ ده‌ده‌ن، وه‌لی ئه‌و قۆناغه مێژوویییه دیاریکراوه‌ی که تێیدا به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به شێوه‌یه‌کی حاشاهه‌ڵنه‌گر و بێ گه‌ڕانه‌وه، دامه‌زراندنی خۆی ڕاده‌گه‌یه‌نێ، جگه له ئه‌نجام و به‌دیهاتنی پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و پێکهێنانی سوپای کرێکارانی کرێگرته، هیچی تر نییه. ئه‌م قۆناغه دیاریکراوه له باری شیکارییه‌وه به ڕاستی خاڵی له‌دایکبوونی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری و سه‌ره‌تای بزاوتی سه‌ربه‌خۆیه‌تی. به‌ڵام له باری مێژوویییه‌وه ئه‌م "قۆناغه دیاریکراوه" به ڕۆژ و سه‌عات و ده‌قیقه دیاری ناکرێ. "مێژووی ئه‌م خاوه‌ندارێتی ئه‌ستاندنه‌وه‌یه له وڵاتانی جۆراوجۆردا، لایه‌نی جۆراوجۆر ده‌گرێته خۆ و به شێوه‌ی جۆراوجۆر و له سه‌رده‌می مێژوویی جۆراوجۆردا قۆناغه‌کانی خۆی تهی ده‌کا." (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ٦٧٠). له ئینگلستان که مارکس وه‌ک نموونه‌ی کلاسیک ده‌یداته به‌ر لێکۆڵینه‌وه، پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له ئاخر و ئۆخری سه‌ده‌ی پازده‌هه‌مه‌وه ده‌ست پێ ده‌کا و له کۆتایی سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا به ئه‌نجامی یه‌کجاریی خۆی ده‌گا. به‌م حاڵه‌شه‌وه، ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ وه له‌دایکبوونی پرۆلیتاریا وه‌ک چینی چه‌وساوه‌ی سه‌ره‌کی که نیشانده‌ری له‌دایکبوونی بۆرژوازی وه‌ک چینی چه‌وسێنه‌ری سه‌ره‌کی و زاڵبوونی په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه و به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی به‌سه‌ر پرۆسه‌ی کاردایه، شتێک نییه که ته‌نانه‌ت له ماوه‌ی سێ سه‌ده‌دا که‌مڕه‌نگ ببێته‌وه و خۆی به‌رچاو نه‌خا، وه له‌و جێگایه‌ی که ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌گاته ئه‌نجامی یه‌کجاریی خۆی، له مێژووی زۆرلێکراوی ڕه‌نجده‌راندا به ئاشکرا تۆمار ده‌کرێ: چونکه مارکس وته‌نی: "ئه‌گه‌ر به وته‌ی ئوژیه" پاره ئه‌و کاته که پێ ده‌نێته مه‌یدانی جیهانه‌وه، په‌ڵه خۆێنێکی زگماکی به ڕوومهتهوهیه"، سه‌رمایه کاتێک له‌دایک ده‌بێ، له ته‌وقی سه‌رییه‌وه هه‌تا به‌ری پێی، سه‌رتاپای له‌شی نوقمی خۆین و زنجکاوه" (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ١٢― ٧١١) که‌واته ئاشکرایه که مارکس چ شتێک به نیشانه‌ی سه‌رهه‌ڵدان و دامه‌زراندنی نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌زانێ. له‌نێو ئه‌و ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندی و دیارده بێ ئهژمارانهدا که هه‌ر کامیان جێ و شوێنێکی مسۆگه‌ریان له په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی کۆمه‌ڵگاکان و له مێژووی سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داریدا هه‌یه. مارکس ئه‌و خاڵه ده‌ستنیشان ده‌کات که گه‌رای سه‌رهه‌ڵدانی ناکۆکیی نێوان کار و سه‌رمایه‌یه. مارکس "ئاناتۆمی"ی نیزامی سه‌رمایه‌داری ده‌ناسێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه به شوێن ڕه‌وتی مێژوویی په‌ره‌سه‌ندنی ئه‌و نیزامه‌دا، باش ده‌زانێ که ده‌که‌وێته شوێن چی و له چی ده‌گه‌ڕێ. مارکس بۆ په‌یبردن به‌وه که نیزامی سه‌رمایه‌داری هه‌یه یان نا، ناکه‌وێته شوێن "پیشه‌سازیی قورس"، "بازاڕی ناوخۆی هاوسه‌نگ"، "ئاستی به‌رزی ته‌کنه‌لۆژی"، "کاڵای بێ که‌ڵک"، کۆشکی به‌رزی هه‌وربڕ و میترۆی ژێرزه‌مینی و ... مارکس، سه‌رمایه‌داری له هه‌موو شێوه به‌رهه‌مهێنانه‌کانی پێشوو به جیاواز ده‌زانێ، سه‌رمایه‌داری به "یه‌کانگیربوونی پرۆسه‌ی کار و پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی" ده‌زانێ و هه‌ر بۆیه جه‌خت ده‌کا، که دامه‌زراندنی نیزامی سه‌رمایه‌داری به‌ر له هه‌موو شتێک به خۆنواندن و پێکهاتنی جه‌وهه‌ری ناوخۆی ئه‌م یه‌کانگیربوونه، یانی به به‌رامبه‌رکێی نێوان کاری کرێگرته‌ی کرێکاری بێ ئامراز و سه‌رمایه‌ی پووڵیی بۆرژوازیی خاوه‌ن ئامرازدا دیاری ده‌کرێ. مارکس بۆ ناسینی جۆری یاسا ئابوورییه‌کانی بزاوتی کۆمه‌ڵ، یانی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی، له‌پێشدا ڕێنوێنیمان ده‌کات که بچینه سه‌ر لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ی پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی، ڕێنوێنیمان ده‌کات بۆ جێگایه‌ک که له‌وێ بیره‌وه‌رییه ئاڵۆزه‌کانی گوندنشینه بێ زه‌وییه‌کان و شێوه ئاخاوتنی لادێییانه‌ی کرێکارانی شاری، بایه‌خی تیۆریک و بایه‌خی شیکارییان زۆر زۆرتره له به‌راوردکردنی ژماره‌ی دووکه‌ڵکێشی کارخانه‌کانی ئێران و "وڵاتانی پێشکه‌وتووی پیشه‌سازیی"، وه ئه‌و لایه‌نگرانه‌ی "بۆرژوازیی میللی" که له ڕووی نموونه‌سازی و خشتهڕێژییهوه پێیان چه‌قاندووه و لاساری ده‌که‌ن و حاشا له‌وه ده‌که‌ن که له ئێران په‌یوه‌ندییه‌کانی سه‌رمایه‌داری زاڵن، وه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش دوواکه‌وتوویی پیشه‌سازیی وڵات به شایه‌د ده‌گرن، ده‌بێ کاری خۆیان له‌گه‌ڵ مارکس و مێژوو یه‌کلا بکه‌نه‌وه: خاوه‌ندارێتی ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه یان نا؟ ئه‌مه‌یه پرسیاری سه‌ره‌کی، دووکه‌ڵکێشه‌کان دوایی ده‌ژمێرین!
زانینی ئه‌وه‌ی که پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی، له په‌ره‌سه‌ندنی مێژووی سه‌رمایه‌داریدا چ گرنگییه‌کی هه‌یه، خۆی له خۆیدا هه‌موو مارکسیستێک له لێکدانه‌وه‌ی ناسینی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی به‌رهه‌مهێناندا که به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدا زاڵه، به‌ره‌و ئه‌وه ڕاده‌کێشێ که بکه‌وێته شوێن چۆنیه‌تی به‌دیهاتنی ئه‌م پرۆسه‌یه (به‌دیهاتن یان به‌دینه‌هاتنی) له ئێران‌دا. له‌پێشدا مه‌سه‌له‌که ئاوا دێته گۆڕ، که ئایا به شێوه‌یه‌کی به‌ربڵاو جووتیاران و پیشه‌گه‌رانی شاریی، خاوه‌ندارێتییان لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه یان نا؟ لێره‌دا به ڕوونترین شێوه تێکه‌ڵ و پێکه‌ڵی تیۆریکی لایه‌نگرانی تێزی نیوه فیۆداڵ― نیوه کۆڵۆنیمان به‌رچاو ده‌که‌وێ. ئه‌م جۆره ڕه‌وتانه له لایه‌که‌وه حاشا له زاڵبوونی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری له وڵات‌دا ده‌که‌ن، وه له لایه‌کی تره‌وه له‌و جێگایه‌ی باسی "په‌رده‌لادان" له‌سه‌ر ڕژێمی شا دێته گۆڕ، ده‌رباره‌ی ماڵوێرانی گوندنشینان و په‌ڕه‌وازه‌بوونیان له ڕه‌وتی "ڕێفۆرمی زه‌وی" ساڵه‌کانی ١٩٦٣― ٦٨دا، درێژدادڕی ده‌که‌ن. بانێک و دوو هه‌وا! به‌رهه‌مهێنه‌رانی ڕاسته‌وخۆ له ئاستێکی ملیۆنیدا له ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان جیا بوونه‌وه و به‌رهه‌مهێنانی فیۆداڵی مایه‌وه! ئێمه له نامیلکه‌کانی داهاتوودا له‌و جێگایه‌ی که پرۆسه‌ی ئه‌ستاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی له ئێران‌دا، وه به تایبه‌ت ئه‌نجامی یه‌کجاریی ئه‌و پرۆسه‌یه له ساڵه‌کانی ٦٣― ٦٨دا ده‌ده‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه، به ڕوونی له‌م بیروڕا بۆرژوایییانه ههڵدهنگووین. سه‌رخه‌تی گشتیی بیروڕاکانی ئێمه له‌م بابه‌ته‌وه له کتێبی "کۆمۆنیسته‌کان و بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری، پاش چاره‌سه‌ری ئیمپریالیستی مه‌سه‌له‌ی زه‌وی"، وه هه‌روه‌ها له پێشوتارێکدا که بۆ "حه‌وت وتار ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی زه‌ویوزار، لێنین" نووسراوه، به درێژی شی کراوه‌ته‌وه. لێره‌دا هه‌ر ئه‌وه‌نده به‌سه، په‌نجه بۆ ئه‌و خاڵه ڕاکێشین که به فیۆداڵی زانینی نیزامی به‌رهه‌مهێنان له ئێران‌دا، وه چاوهڕوانهێشتنهوهی چینی کرێکاری ئێران به ته‌مای گه‌شه‌ی "ڕزگاریبهخش"ی بۆرژوازیی "میللی" (ئه‌م ئیمامه غایبهی مهنشهڤیزمی ئێران)، له هه‌لومه‌رجێکدا که هه‌موو توێژه‌کانی بۆرژوازی له وڵات‌دا له سایه‌ی سه‌ری ئه‌وه‌ی که ملیۆن ملیۆن گوندنشین خاوه‌ندارێتییان لێ ئه‌ستێندراوه‌ته‌وه و به خێروبێری ماڵوێرانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی جووتیاران، زیاتر له ١٥ ساڵه ده‌ستیان به هه‌رزانترین هێزی کاری جیهان ڕاده‌گا، جگه له په‌رده‌پۆشکردن و شاردنه‌وه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی بێبهزهیییانهی نیزامی سه‌رمایه‌داری، وه له مه‌یدانی سیاسی‌دا جگه له ده‌ستهه‌ڵگرتن و ڕوو وه‌رگێڕان له چینی کرێکار، که ڕزگاریبه‌خشی خه‌ڵکی ئێرانه و هه‌ر ئێستا له مه‌یداندایه، هیچی تر نییه. درێژه‌ی هه‌یه ...
ئاپریلی ١٩٨٠
په‌راوێزه‌کان:[١] ده‌بێ له "جه‌نگاوه‌رانی ئازادیی چینی کرێکار (ڕهزمهندگان)" ڕاشکاوانه پرسیار بکرێ، که ئه‌و ڕوانگه و بۆچوونانه‌ی وا له نامیلکه‌ی "لێکۆڵینه‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی سیاسیی داهاتوو"، وه له نامیلکه‌ی "هه‌لومه‌رجی سیاسیی و ئه‌رکه‌کانی ئێمه"دا ڕایانگه‌یاندووه، وه ئه‌و نه‌زمه لیبراڵییه‌ی که له حوکوومه‌تی "بۆرژوازیی میللی"یان چاوه‌ڕوان ده‌کرد و له‌م دوو نامیلکه‌یه‌دا موژده‌یان داوه، له کام سه‌نه‌د و به‌ڵگه‌ی نووسراو و نه نووسراوی تیۆریکدا ڕه‌خنه‌یان لێ گیراوه و هاوڕێیان چۆن به‌م هه‌ڵوێسته‌ی ئێستایان گه‌یشتوون؟ ده‌بێ ڕاشکاوانه بپرسین، که سازمانی "جه‌نگاوه‌رانی ڕێگای ئازادیی چینی کرێکار (په‌یکار)" به‌پێی کام لێکۆڵینه‌وه‌ی مارکسیستی و کام پیاچوونه‌وه‌ی تیۆریک، ناوی "بۆرژوازیی میللی"یان له‌و "پێرسته چینایه‌تی"یه‌ی که له گۆڤاری په‌یکاری ژماره ١٤دا نووسرابوو ڕه‌ش کردووه‌ته‌وه؟ ده‌بێ بپرسین که "گرووپی جه‌نگ بۆ ڕزگاریی چینی کرێکار"، که له گۆڤاری "نه‌به‌رد"ی ژماره ٤دا له ڕاگه‌یاندنێکی چه‌ند دێڕی و کورت‌دا، داوا له لایه‌نگرانی خۆی ده‌کا که کاتێک ویستیان سه‌رله‌نوێ نووسراوه‌کانی ئه‌و گرووپه بڵاو بکه‌نه‌وه، وشه‌ی "میللی" له لای بۆرژوازی بسڕنه‌وه و خه‌تی به‌سه‌ردا بکێشن، چونکه گوایه ئه‌م گرووپه له لێکۆڵینه‌وه‌کانی خۆیدا ئیتر بڕوای به ده‌سته‌واژه و دیارده‌یه‌کی له‌م چه‌شنه نییه، به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت، کام لێکۆڵینه‌وه‌ی مه‌به‌سته؟ وه هه‌ڵبه‌ت به چاوه‌ڕوانییه‌کی زۆر که‌متره‌وه، ده‌بێ بپرسین ڕێکخراوه‌کانی "چریکه‌کانی فیدایی خه‌ڵق" که له گۆڤاری "کار"ی ژماره ٢، له نامه‌یه‌کی سهرئاواڵهدا که بۆ سه‌ره‌کوه‌زیری خۆشه‌ویستی کۆنه‌په‌رستیی و ئیمپریالیزمیان نووسیوه، خۆیان به "ڕه‌خنه‌گری سه‌ره‌کی"ی ده‌وڵه‌ت له‌قه‌ڵه‌م ده‌ده‌ن و ستایشی ده‌وڵه‌تی بازرگان ده‌که‌ن، چونکه گوایه، "جیاوازیی بنه‌ڕه‌تی" له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ته‌کانی "هووه‌یدا" و "شه‌ریف ئیمامی"دا هه‌یه، وه له جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک (به تایبه‌ت کۆمیته‌کانی ئیمام خومه‌ینی) داوا ده‌که‌ن، که ته‌گه‌ره نه‌خه‌نه سه‌ر ڕێی کاری ده‌وڵه‌ت، چۆن و به‌پێی کام لێکۆڵینه‌وه‌ی تیۆریک (هه‌ڵبه‌ت لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کی وا که بکرێ له گۆڤاری " کار"ی ژماره ٢٤دا باسی بکه‌ی)، بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز به "ئه‌فسانه"یه‌ک ده‌زانن، که له خزمه‌ت ئیمپریالیزمدایه.نموونه‌ی هه‌ڵوێسته‌کانی ئه‌مڕۆی سازمانی چریکه فیدایییهکانی خه‌ڵق، وهخۆهێنانهوه و ئاگادارکردنه‌وه‌یه بۆ هه‌موو ئه‌و هێزانه‌ی که ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له هه‌ڵه تیۆریکه‌کانی خۆیان ناگرن و تیۆری خۆیان وه‌ک ئامرازێک چاو لێ ده‌که‌ن که له خزمه‌ت بڕوبیانوو داتاشین بۆ کرده‌وه‌کانیان دایه. کرده‌وه‌یه‌ک که به‌ده‌سته‌وه‌ستانی ده‌که‌وێته شوێن ڕه‌وتی تاقیکردنه‌وه و ڕووداوه‌کانی مه‌یدانی سیاسه‌ت. "سیاسه‌تی ڕیڤیژینیستی بریتییه له‌وه‌ی شێوه‌کار و ڕه‌وشتی خۆت له‌م ڕووداوه‌وه هه‌تا ڕووداوێکی تر دیاری بکه‌ی. خۆڕێکخستن له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌کانی ڕۆژ، فه‌رامۆشکردنی به‌رژه‌وه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی پرۆلیتاریا و تایبه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانی ته‌واوی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری و ته‌واوی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌نگاو به هه‌نگاوی سه‌رمایه‌داری له‌گه‌ڵ هه‌ر گۆڕانێکی ساده که به‌سه‌ر سیاسه‌تدا دێ، فیداکردنی ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی کاتی‌دا جا چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی واقیعی و چ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی گریمانه‌یی و خه‌یاڵی. وه خودی ئه‌م جه‌وهه‌ر و ماهییهتهش به ئاشکرا ئه‌م سیاسه‌ته‌ی لێ ده‌وه‌شێته‌وه که ده‌توانێ شکڵی یه‌کجار جۆراوجۆر به خۆیه‌وه بگرێ و هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک که تا ڕاده‌یه‌ک "تازه" بێ، وه هه‌ر گۆڕانێک له ڕووداوه‌کاندا که هێندێک چاوه‌ڕوان نه‌کراو و پێشبینی نه‌کراو بێ، جا با ته‌نیا به قه‌ت نووکه ده‌رزییه‌ک و بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر کورتیش ڕێوشوێنی سه‌ره‌کیی په‌ره‌سه‌ندنی گۆڕیبێ― به ناچار و هه‌میشه ده‌بێته هۆی سه‌رهه‌ڵدانی شێوه‌ی جۆراوجۆری ڕیڤیژینیزم" (لێنین، مارکسیزم و ڕیڤیژینیزم، یه‌ک به‌رگی به فارسی، لاپه‌ڕه‌ی ٣٣) ههڵوێستگۆڕینی ئه‌و هێزانه‌ی که پێشتر بڕوایان به بوونی "بۆرژوازیی میللی" و ده‌وری پێشکه‌وتنخوازی "بۆرژوازیی میللی" له شۆڕشی ئێمه‌دا هه‌بوو، وه هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئه‌و هێزانه بۆ بێده‌نگه‌کردن له‌م ههڵوێستگۆڕینه و بۆ ئه‌وه‌ی وا به‌رچاو بخه‌ن که هیچ ڕانهبووردووه، ئه‌وه‌نده نه‌زانانه بووه، که سه‌ره‌نجام خودی بۆرژوازی هه‌را و هاواری لێ هه‌ستاوه. له نامیلکه‌یه‌کدا به ناوی "کۆتایی خه‌تی ٣"، نووسراوی "ئه‌ڵقه‌ی مارکسیستی― لێنینیستی له پێناو پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیست‌دا"(!!) تیۆریسینه‌کانی "ده‌زگای ته‌حریفی مارکسیزم لێنینیزمی کۆماری ئیسلامی ئێران" بۆ به‌دیهێنانی مافی پێشیلکراوی بۆرژوازیی میللی" هاتوونه‌ته مه‌یدان و داوا له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ده‌که‌ن که "په‌یمانشکێنی" نه‌کا. هێنانه‌وه‌ی چه‌ند نموونه‌یه‌ک له‌و زاتانه زۆر به که‌ڵکه: "ئایا هیچ گومان له‌وه‌دا هه‌یه، که ته‌بلیغاتی ئێستای کۆنفرانسی وه‌حده‌ت له‌گه‌ڵ ئه‌و شته‌ی که هه‌تا چه‌ند مانگ له‌وه‌پێش دانیان پێدا ده‌نا، عه‌رز و ئاسمانی فه‌رقه؟ ئه‌وه نییه تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستا هه‌ر له‌م توێژ و چینانه، هه‌ر له‌م ڕه‌وته سیاسییانه و هه‌ر له‌م که‌سانه (مه‌به‌ست "بۆرژوازیی میللی" و سیاسهتمهدارهکانییهتی که خه‌تی ٣ پێشتر به پێشکه‌وتنخوازی ده‌زانین) پێک هاتووه؟ که‌واته، بۆچی کۆنفرانسی وه‌حده‌ت ئێستا ئیتر هیچ باسی ئه‌وه ناکا که حوکوومه‌تی ئێستا میللییه؟ ئایا ئه‌و هێزانه‌ی که نزیکه‌ی ٣٠ ساڵ سه‌ره‌ڕای هه‌موو که‌مایه‌سی و بێبه‌شییه‌کی چینایه‌تی پێیان له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆییخوازانه‌ی خۆیان داده‌گرت، له ماوه‌ی ٦ مانگدا جه‌وهه‌ر و ماهییه‌تی خۆیان گۆڕیوه، یان ئه‌وه کۆنفرانسی وه‌حده‌ته که به‌پێی به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی ڕۆژ له خه‌باتی سیاسیی خۆیدا هه‌ڵوێستی خۆی ته‌واو وه‌رچه‌رخاندووه؟ وه‌ڵامه‌که به ئاشکرا ڕوونه، ئه‌وه کۆنفرانسی وه‌حده‌ته که له‌به‌ر داماوی، بیروڕاکانی خۆی ناوه‌ته ژێر پێ. وه شته‌که ئه‌وه‌نده سووک و بێ نرخه که ئه‌وان نه‌ک هه‌ر به‌رانبه‌ر به میللیبوونی حوکوومه‌تی ئێستا (که ئه‌مه خۆی ده‌ورێکی دیاریکه‌ری له‌وه‌دا هه‌یه که پرۆلیتاریا چ سیاسه‌ت و تاکتیکێک به‌رانبه‌ر به بۆرژوازیی میللی ده‌گرێ) بێده‌نگه ده‌که‌ن، به‌ڵکوو "وابه‌سته‌بوونی حوکوومه‌ت به ئیمپریالیزم"یان له چه‌قی ته‌بلیغاتی خۆیان له دژی ده‌وڵه‌ت و حوکوومه‌تی ئێستادا گونجاندووه" (لاپه‌ڕه‌ی ١٠) ئێمه به‌ش به حاڵی خۆمان له‌وه‌ی که ڕه‌وتی تاقیکردنه‌وه، "خه‌تی ٣" لانی که‌م تا ئه‌و جێگایه‌ی که په‌یوه‌ندی به ده‌سته‌واژه‌ی "بۆرژوازیی میللی"یه‌وه هه‌یه به‌ره‌و لێنینیزم پاڵ پێوه ده‌نێ، وه به‌تایبه‌ت له‌وه‌ی که ئه‌م هێزانه له ته‌بلیغاتی خۆیاندا له بابه‌ت تاقمی ده‌سه‌ڵاتداره‌وه خاڵی "وابه‌سته‌بوونی حوکوومه‌ت به ئیمپریالیزم" "بگونجێنن" زۆر خۆشحاڵ ده‌بین. به‌ڵام ئه‌و قسه بێسهرهوبهره و پڕوپووچانه‌ی له وتاری "کۆتایی خه‌تی ٣"دا نووسراوه، ده‌رسێکی بنه‌ڕه‌تی بۆ هه‌موو کۆمۆنیسته‌کان تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌یه‌کی پرۆلیتێرییه‌وه و به مه‌به‌ستی هۆشیاربوونه‌وه‌ی پرۆلیتاریا و گه‌شه‌ی خه‌باتی کرێکاران هه‌ڵه و که‌موکووڕییه‌کانی خۆمان نه‌ده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه، ئه‌وا ڕێگامان بۆ بۆرژوازی کردووه‌ته‌وه که ئه‌م که‌موکووڕییانه به‌ده‌سته‌وه بگرێ و به چاومانی بداته‌وه و بیکاته گۆپاڵێک بۆ تاوانبارکردن و به ناڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌مدان و سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی. [٢] مارکس له کاپیتاڵدا بۆ ڕوونکردنه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی یاساکانی بزاوتی کۆمه‌ڵی بۆرژوایی، له ده‌سته‌واژه و دیارده‌ی کاڵاوه ده‌ست پێ ده‌کا و به ئاشکراکردنی ناکۆکییه سه‌ره‌کییه ناوخۆیییه‌کانی (بایی گۆڕینه‌وه و بایی مه‌سره‌ف)، هه‌نگاو به هه‌نگاو ده‌سته‌واژه و په‌یوه‌ندی وه‌ک بایی، کاری موجه‌ڕه‌دی پێویست له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، پاره و سه‌ره‌نجام "په‌یوه‌ندیی سه‌رمایه" به گشتی ده‌ردێنێ. [٣] "ئێستا ئه‌گه‌ر ئێمه دوو پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایی و به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له‌گه‌ڵ یه‌کدی به‌راورد بکه‌ین، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌مه‌ی دووه‌م (واته زێده‌بایی) هه‌ر درێژه‌ی ئه‌وه‌ی یه‌که‌م (واته بایی)ه، که تا ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو درێژه‌ی پێدراوه. له لایه‌که‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه له‌و خاڵه واوه‌تر نه‌چێ که تێیدا ئه‌و بایییهی سه‌رمایه‌دار داوێتی به کرێکار ڕێک به قه‌ده‌ر هاوتاکه‌ی خۆیه‌تی، ئه‌م پرۆسه‌یه ته‌نیا پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی بایییه، وه له لایه‌کی تره‌وه ئه‌گه‌ر له‌م ڕاده دیاریکراوه واوه‌تر بچێ، ده‌بێته پرۆسه‌ی به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی". (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ٩٠― ١٨٩) [٤] ئاشکرایه که گۆڕینه‌وه‌ی نایه‌کسان، چۆنیه‌تی بوونی زێده‌بایی ڕوون ناکاته‌وه. چونکه له‌م حاڵه‌ته‌دا قازانجی لایه‌کیان به مانای زه‌ره‌ری لایه‌که‌ی تره، وه ئه‌م قازانج و زه‌ره‌رانه که به‌رانبه‌ر به یه‌کترن، له ئاستی هه‌موو سه‌رمایه له کۆمه‌ڵدا یه‌کتر قه‌ره‌بوو ده‌که‌نه‌وه. به‌م جۆره به‌رهه‌مهێنانی زێده‌بایی له ئاستی گشت سه‌رمایه له کۆمه‌ڵدا، ناتوانێ له گۆڕینه‌وه‌ی نایه‌کسانی خاوه‌نه‌کانی کاڵاوه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ. بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی زیاتری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، بڕوانه به‌رگی یه‌که‌می سه‌رمایه، به‌ندی پێنجه‌م، "ناکۆکییه‌کانی فۆرموولی گشتیی سه‌رمایه". مارکس له‌وێدا به ڕوونی نیشانی ده‌دا، که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه سه‌رچاوه‌ی زێده‌بایی له مه‌یدانی سووڕدا نییه، وه ناکۆکی فۆرموولی گشتیی سه‌رمایه به کورتی ئاوا به‌یان ده‌کا: "که‌واته، ئه‌وه هه‌ر ئیمکانی نییه که سه‌رمایه به‌هۆی مه‌یدانی سووڕه‌وه به‌رهه‌م بێ، وه دیسانیش ئه‌وه ئیمکانی نییه که سه‌رمایه سه‌رچاوه‌یه‌کی جیاواز له مه‌یدانی سووڕی هه‌بێ. که‌واته، سه‌رچاوه‌که‌ی هه‌م ده‌بێ له مه‌یدانی سووڕدا بێ و هه‌م نابێ تێیدا بێ. که‌واته به ئه‌نجامێکی دووانه گه‌یشتووین" (به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ١٦٣) [٥] بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی شکڵی به‌رینی فۆرموولی گشتیی سه‌رمایه (فۆرموولی یه‌که‌م له باسه‌که‌ی ئێمه‌دا)، وه بۆ ناسینی لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌ڵقه‌کانی گۆڕینه‌وه و هه‌روه‌ها سووڕی ماک و به‌شه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌م فۆرموولهیه، بڕواننه سه‌رمایه، به‌رگی دووه‌م، به‌ندی یه‌که‌م هه‌تا چواره‌م. [٦] له کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا "بایی هێزی کار، وه‌کوو هه‌موو کاڵایه‌کی تر، له ڕووی ئه‌وه‌وه دیاری ده‌کرێ، که ماوه‌ی پێویست بۆ به‌رهه‌مهێنان و سه‌رله‌نوێ به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی ئه‌م کاڵا دیاریکراوه چه‌نده ... ئه‌گه‌ر وای دانێین که خودی کرێکار هه‌یه، به‌رهه‌مهێنانی هێزی کار هه‌مان به‌رهه‌مهێنانه‌وه‌ی هێزی کار و به وته‌یه‌کی تر مانه‌وه‌یه‌تی. بۆ مانه‌وه‌ی خۆی، کرێکار پێویستی به ڕاده‌یه‌کی دیاریکراو وه‌سیله و هۆی به‌ڕێچوون و گوزه‌ران هه‌یه و به‌م بۆنه‌یه‌وه، ماوه‌ی کارێک که بۆ به‌رهه‌مهێنانی هێزی کار پێویسته، هه‌ر هه‌مان ماوه‌ی کاره که بۆ به‌ده‌ستهێنانی هۆیه‌کانی به‌ڕێچوون و گوزه‌ران پێویسته. به وته‌یه‌کی تر بایی هێزی کار، بایی ئه‌و هۆیانه‌ی بهڕێچوونه که بۆ مانی کرێکار پێویسته" به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ١٦٧. بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی کرێ (نرخی ئه‌و هێزی کاره‌ی که له ماوه‌یه‌کی دیاریکراودا ده‌کار کراوه) و بایی هێزی کار، بڕوانه به‌رگی یه‌که‌م، به‌ندی ١٩ "گۆڕانی بایی هێزی کار بۆ کرێ". [٧] بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی چۆنیه‌تی ده‌رهێنانی ئه‌م فۆرموولهیه، بڕواننه سه‌رمایه، به‌رگی یه‌که‌م، به‌ندی ٨ و به‌ندی ٩ و هه‌روه‌ها بڕوانه "ئه‌نجامه دهسبهجێکانی پرۆسه‌ی کار". [٨] ئه‌گه‌ر پێتان وایه، ئێمه مه‌سه‌له‌که‌مان له ڕاده به‌ده‌ر زه‌ق کردووه‌ته‌وه بڕوانه ئه‌مه: "تێکهه‌ڵچوونی ڕۆحانییه‌ت و مه‌رجه‌عییه‌ت له‌گه‌ڵ ڕژێمی دیکتاتۆری، بۆ حوکوومه‌تی کوده‌تا له جاران کوشنده‌تر بوو. ڕژێم هه‌وڵی دا، په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی بکاته سه‌رمایه‌داری و به‌م جۆره نفووز و کاریگه‌ری ڕۆحانییه‌ت که‌م بکاته‌وه و نه‌یتوانی" (ڕاهی کارگه‌ر، وتاری مۆته‌ی فاشیزم یان فاشیزمی ڕاسته‌قینه، به‌شی (١) لاپه‌ڕه‌ی ٢٥). پاش ئه‌وه‌ی تیۆری ئیمپریالیزمی لێنین کرا به تیۆری "تاڵان"، ڕاهی کارگه‌ر چاوی بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی که له تیۆری ماته‌ریالیزمی مێژوویی مارکس "واوه‌تر" بچێ. "مه‌رجه‌عییه‌ت" و "ڕژێم"یش که دوو ده‌سته‌واژه‌ن و هیچیان له چوارچێوه‌ی مێژوودا ناگونجێن، ده‌چنه پاڵ ده‌سته‌واژه‌ی "تاڵان" و کاردابه‌شکردنی سه‌پێندراو و ... ئه‌م دیارده سه‌یر و سه‌مه‌رانه که هیچ کامیان له چوارچێوه‌ی مێژوودا ناگونجێن، کاتێک ڕاهی کارگه‌ر به ده‌ستیانه‌وه ده‌گرێ، له هێز و توانایه‌کی ئه‌فسانه‌یی به‌هره‌مه‌ند ده‌بن. دیارده‌ی وا که نه‌ک هه‌ر له باری زه‌مانییه‌وه ده‌که‌ونه پێش سه‌رمایه‌داری، به‌ڵکوو ئاگاداری په‌ره‌سه‌ندنی مێژوویی کۆمهڵگاکانیشن، وه گۆڕانی په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی و سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری و ... له ئێران ته‌نیا نموونه‌یه‌کی بچووکی کێشه‌ی نێوان ئه‌وانه‌یه! لێره‌دا ئیتر قسه هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که یاسا ماددییه‌کانی بزاوتی کۆمه‌ڵگاکان به پێچه‌وانه نیشان ده‌درێن و گۆڕانکاریی ڕواڵه‌تی و سه‌رخانی، به هۆ و هێزی بزوێنه‌ری گۆڕانکاری ژێرخانی داده‌ندرێن، به‌ڵکوو لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئه‌و دیارده ئه‌زه‌لی و ئهبهدییانهیه که سه‌رخان و ژێرخان هه‌ردووکیان (په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تی) بۆ "لاوازکردنی" یه‌کتر ده‌گۆڕن و ئه‌وه‌نده‌ش گه‌وره و گرانن که ئه‌م گۆڕانکارییه هه‌ر هیچ کار ناکاته سه‌ر ڕه‌وتی کێشه‌ی دوولایه‌نه‌ی نێوانیان! ڕوونکردنه‌وه‌ی چۆنیه‌تی (پێویستی، ئیمکان و ڕه‌وت) ئه‌وه‌ی که ئێران له‌سه‌ر بنچینه‌ی کێشه‌ی "مه‌رجه‌عییه‌ت" و "ڕژێمی دیکتاتۆری" (که گوایه، سه‌ره‌ڕای گۆڕانی په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، هه‌ر وا و هه‌میشه به ناوه‌ڕۆکێکی یه‌کسانه‌وه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا ئاماده‌ن) بوو به سه‌رمایه‌داری، ڕێک نموونه‌ی ئه‌و جۆره لێکۆڵینه‌وه "مێژوویی"یانه‌یه، که ئێمه تاپۆکهیمان به‌رچاو خست. [٩] بۆ ڕوونبوونه‌وه‌ی مه‌به‌ستی مارکس له "کرێکارانی ئازاد"، هێنانه‌وه‌ی ئه‌م په‌ره‌گرافه ڕه‌نگه به‌که‌ڵک بێ: "که‌واته، بۆ ئه‌وه‌ی خاوه‌نی پاره بتوانێ پاره‌ی خۆی بکاته سه‌رمایه، پێویسته له بازاڕدا له‌گه‌ڵ کرێکارانی ئازاد مامه‌ڵه بکات. ئازاد مانایه‌کی دووانه‌ی هه‌یه، که کرێکار هه‌م وه‌ک ئینسانێکی ئازاد بتوانێ هێزی کاری خۆی وه‌ک کاڵای خۆی بفرۆشێ، وه له لایه‌کی تره‌وه هیچ کاڵایه‌کی تری بۆ فرۆشتن نه‌بێ. به کورتییه‌که‌ی، له هه‌ر چه‌شنه هۆیه‌کی پێویست بۆ ماددییه‌ت به‌خشین به هێزی کاری خۆی بێ به‌هره (ئازاد) بێ". سه‌رمایه، به‌رگی یه‌که‌م، لاپه‌ڕه‌ی ١٦٦.
٢) گروندیس. ٣) فۆرماسیۆنه ئابوورییه‌کانی سه‌رمایه‌داری، مارکس. ٤) چه‌ند به‌شێک له تیۆرییه‌کانی زێده‌بایی مارکس، به تایبه‌ت " کاری به‌رهه‌مهێنه‌ر و بهرههمنههێنهر". ٥) ئایدیۆلۆژیی ئاڵمانی (ئه‌و به‌شانه‌ی که په‌یوه‌ندییان به حوکوومه‌ت و چینه‌کان و خه‌باتی چینایه‌تییه‌وه هه‌یه). ٦) گه‌شه‌کردنی سه‌رمایه‌داری له ڕووسیا، لێنین. ٧) سه‌باره‌ت به خهسڵهتنوێنی ڕۆمانتیزمی ئابووری، لێنین. ٨) ئیمپریالیزم وه‌ک باڵاترین قۆناغی سه‌رمایه‌داری، لێنین. ٩) ئیمپریالیزم و که‌رتبوون له سۆسیالیزمدا، لێنین. ١٠) ئیکۆنۆمیزمی ئیمپریالیستی و کاریکاتۆری مارکسیزم، لێنین. ١١) شیکردنه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه‌کانی دووه‌می کۆمێنتێرن (ئینته‌رناسیۆناڵی سێیه‌م) له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی میللی و کۆڵۆنیالی.
تێبینی: به‌رگی یه‌که‌می نامیلکه‌ی "ئه‌فسانه‌ی بۆرژوازیی میللی و پێشکه‌وتنخواز" بۆ یه‌که‌مجار له سه‌ره‌تای هاوینی ساڵی ١٩٧٩ (١٣٥٨)، وه به‌رگی دووه‌می مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٩٨٠ (١٣٥٩)، به زمانی فارسی بڵاو کراونه‌ته‌وه.
Kurdish translation: Naser Hesami hekmat.public-archive.net #0111ku.html |