چوارچێوه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر
شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له بار و دۆخ و هه‌لومه‌رجێكی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراودا، وه‌ک قۆناغێک له مێژووی به‌ره‌و پێش چوونی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری به گشتی و کۆمه‌ڵی ڕوسیادا به تایبه‌تی شکڵی گرت. لێکدانه‌وه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر له چوارچێوه‌ی مه‌حدودی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستیدا، وه‌ک قۆناغێک له ڕه‌وتی چوونه پێشه‌وه‌ی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه و وه‌ک ئه‌نجامی درێژه‌ی ئه‌م بزونتنه‌وه‌یه لێکدانه‌وه‌یه‌کی ناته‌واوه. چ شکڵگرتن و ڕودانی شۆڕش، چ پڕۆسه‌ی داڕوخانه‌که‌ی دوایش ده‌بێت له ئاستی کۆمه‌ڵگه و مێژووی واقیعی هاوچه‌رخی خۆیدا لێک بدرێته‌وه، نه ته‌نها توخمی زه‌ینی کارای شۆڕش، به‌ڵکوو کۆمه‌ڵێک شێوازی کۆمه‌ڵایه‌تی و په‌یوه‌ندی چینایه‌تی، نه ته‌نیا چینی کرێکار و ئاوات و ئامانجه‌کانی، به‌ڵکوو مه‌وقیعیه‌ت و خواسته‌کان و ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی هه‌موو چینه سه‌ره‌کییه‌کان له کۆمه‌ڵدا ڕه‌چاو کرابێت. ئه‌گه‌ر شۆڕشی سۆسیالیستی له ڕوسیادا سه‌رکه‌وتایه و کۆمه‌ڵێکی نوێی سۆسیالیستی به‌رپا بوایه، ئه‌و کاته ئێمه له‌گه‌ڵ دابڕانێکی بنه‌ڕه‌تی له مێژووی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ڕووبه‌ڕوو ده‌بووین. بار و دۆخێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به هه‌موو پایه مادی و ڕه‌وه‌ند و هێزه‌کانییه‌وه نه‌فی ده‌بووه‌وه و بار و دۆخێکی نوێ له‌سه‌ر بناغه‌ی دینامیزمی نوێ و ئاوات و ئامانج و ئه‌وله‌وییه‌تی نوێ شکڵی گرت. به‌ڵام شکستی شۆڕش ئیتر ئه‌و شۆڕشه ده‌خاته ئاستی گه‌شه‌ی مێژوویی کۆمه‌ڵی پێش شۆڕش و په‌یوه‌ست به‌وه‌وه. له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ناتوانرێت مه‌سه‌له‌که به‌م شێوه ساده‌یه ته‌رح بکرێت: یا سه‌رکه‌وتنی چینی کرێکار، یا شکستی چینی کرێکار. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر ڕووداوێکی گه‌وره‌ی مێژوویی بوو. حه‌تمه‌ن سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی ده‌ورانساز ده‌بوو، به‌ڵام شکسته‌که‌ش جێی مێژوویی خۆی له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵی تا ئێستادا په‌یدا کردووه. به ده‌ربڕینێکی تر، شۆڕشی کرێکاری شکستخواردوو هه‌ر چۆنێک بێت، ده‌ور و قۆناغێکی پڕ بایه‌خه له مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیادا. شۆڕشی شکست‌خواردووی دژی سه‌رمایه‌داری، ده‌بێت به ئه‌ڵقه‌یه‌ک له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری زه‌ڕبه‌خواردووی شکست نه‌خواردوو، وه به‌م شێوه‌یه په‌یوه‌ست ده‌بێت به جه‌رگه‌ی مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی پێش خۆیه‌وه. به هه‌ر حاڵ شکستی شۆرشی ڕوسیا خاڵێکی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆرژوازییه له ڕوسیادا.
تێڕوانینی کۆمه‌ڵایه‌تی له به‌رامبه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ردا، یانی ده‌رککردنی چوارچێوه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌ی له شیکردنه‌وه‌ی ئێمه‌دا جێگه‌یه‌کی گرنگی هه‌یه. دواتر ده‌چمه سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی ئیستنتاجاتی موشه‌خه‌ستری له‌م باسه‌دا. به‌ڵام هه‌ر لێره‌دا پێویسته به کورتی ئاماژه به گرنگی ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌یه له ناسین و لێکدانه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا بکه‌م، "شۆرش" ته‌نانه‌ت شۆڕشێک به مه‌زنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ریش ڕوداوێکه له کۆمه‌ڵدا. کۆمه‌ڵ ئه‌و دیارده مه‌زن و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه، که شۆڕش دروست و پێویست ده‌کات، سنووره‌که‌ی دیاری ده‌کات و میکانیزمی زاڵ به‌سه‌ریدا پێک دێنێت. له ڕاستی به لێکدانه‌وه‌ی کۆمه‌ڵ ده‌کرێ شۆڕش بناسرێت و درک بکرێت. ئه‌م حوکمه زۆر ساده و به‌ڵگه‌نه‌ویست دێته به‌رچاو، به‌ڵام گه‌ڕانه‌وه بۆ کۆمه‌ڵ و په‌یوه‌ندییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به مه‌به‌ستی لێکدانه‌وه‌ی حه‌ره‌که‌تی ئینسانه‌کان، به‌ردێکی بناغه‌یی مارکسیزمه. ئه‌م حوکمه ساده مارکسیستییه له ته‌فسیره‌کانی چه‌په ڕادیکاڵه‌کان له مه‌سه‌له‌ی سۆڤێتدا زۆر فه‌رامۆش کراوه. به‌رئه‌نجامی شۆڕش هه‌ر چییه‌ک بوو، به‌ره‌نجامێک نه‌بوو له خودی شۆڕشدا، به‌ڵکوو به‌رئه‌نجامی کاریگه‌ری شۆڕش له‌سه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیا بوو. کاتێک ده‌رباره‌ی شۆڕش ده‌دوێین، ده‌بێت ئه‌وه‌مان له بیر بێت، که خه‌ریکین قسه له سه‌ر ڕوداوێک ده‌که‌ین، که له هه‌ناوی شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو و فراواندا ڕوی داوه.
شۆڕش کۆمه‌ڵ داناڕێژێت تا میکانیزمه‌کان و دینامیزمه سه‌ربه‌خۆکانی خۆی بکاته بناغه‌ی حه‌ره‌که‌تی مێژوو، به پێچه‌وانه‌وه شۆڕش به‌ره‌نجامی میکانیزمه‌کان و دینامیزمه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه. کاتێک که‌سێک بۆ نموونه له پڕ چینێکی ده‌سه‌ڵاتداری تازه له‌سه‌ر بناغه‌ی (بیرۆکراسی) له ڕوسیادا که‌شف ده‌کات، ئه‌وه خه‌ریکه کۆمه‌ڵ ده‌کاته به‌ره‌نجامی شۆڕش. له لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستیدا شۆڕش ئاستێکه له دژایه‌تی و ململانێی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. له لێکدانه‌وه‌ی ناکۆمه‌ڵایه‌تی و ناماتریالیستی چه‌پی ڕادیکاڵدا، چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان زاده‌ی شۆڕشن. یا کاتێک که‌سێک ناکۆکی چینایه‌تی بنچینه‌یی له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشی (١٧)دا به مه‌یلی خۆی ده‌کات به دژایه‌تی پرۆلیتاریا و توێژه لاوه‌کییه‌کان، ئه‌وه خه‌ریکه کۆمه‌ڵ بکاته شوێنکه‌وته‌ی شۆڕش. له مارکسیزمدا شۆڕش ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوونی قڵشت و جه‌نگی نێوان چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه سه‌ره‌کییه‌کانه، که زاده‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی زاڵ به‌سه‌ر کۆمه‌ڵدان. له چه‌پی ڕادیکاڵدا چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان به ویستی شۆڕش پاش و پێش ده‌کرێن و ده‌سڕێنه‌وه و ده‌خوڵقێنرێن. حه‌تمه‌ن ئه‌و شۆڕشه سۆسیالیسته سه‌رکه‌وتووه‌ی که په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کانی بگۆڕێت، کۆمه‌ڵ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیش ده‌گۆڕێت. به‌ڵام ته‌واوی توانای خوڵقێنه‌ری شۆڕشی سۆسیالیستی بریتییه له هه‌مان ئه‌م گۆڕینه‌ی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و ئه‌و که‌سه‌ی که قسه نه‌ک له شۆڕشێکی سه‌رکه‌وتوو، به‌ڵکوو له شۆرشێکی نیوه‌وناچڵ، سه‌رنه‌که‌وتوو وه یان شکستخواردوو ده‌کات، که‌سێک که ئه‌وه‌ی قبوڵ بێ که ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێرانه له شێوازی به‌رهه‌مهێناندا به‌دی نه هاتووه، ئیتر ناتوانێت کۆمه‌ڵی واقیعه‌ن مه‌وجوودی تا ئێستا له شیکردنه‌وه‌ی خۆیدا وه‌لا بنێ و ده‌ست بداته لێکدانه‌وه‌ی شۆڕش له‌سه‌ر بناغه‌ی خودی شۆڕش. ئه‌مه ئیتر زیهنیگه‌رایی و پشتکردنه له ته‌واوی ماته‌ریالیستی مێژوویی مارکس.
تێڕوانینی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ڕێگه‌ی ئه‌وه‌مان ئه‌دات که له لێکدانه‌وه‌ی دینامیزمی حه‌ره‌که‌تی شۆڕشدا، هه‌ر وا به ماته‌ریالیزمی مێژوویی وه‌فادار بمێنینه‌وه، فاکته‌ره کۆمه‌ڵایه‌تییه چاره‌نووسسازه‌کان وه‌کوو په‌یوه‌ندییه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، دژایه‌تییه چینایه‌تییه واقیعییه‌کان و لێک په‌یوه‌سته‌یی مێژوویی ئه‌م فاکته‌رانه له‌به‌رچاو لانه‌ده‌ین و به تایبه‌تی له زه‌مینه‌کانی په‌یدابوونی شۆڕش و هه‌روه‌ها له ڕه‌وتی دیاریکراوی درێژه‌ی ئه‌و شۆڕشه له دوای ئۆکتۆبه‌ریش، گرێوگۆڵه بنه‌ڕه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، مه‌سه‌له کارسازه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی و دینامیزمی واقیعی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵ به ڕێگای شۆڕشدا بناسین. له‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌دا مه‌به‌ستی من ئه‌وه‌یه که په‌نجه بخه‌مه سه‌ری، ئه‌و خاڵانه‌ی که مه‌سه‌له‌ی ته‌وه‌ره‌یی شۆڕشه له ڕوسیادا، مه‌سه‌له‌یه‌ک که شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ری مومکن کرد و له ده‌ستنیشانکردنی چاره‌نووسی دوایی ئه‌ودا چاره‌نووسساز بوو. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به بڕوای من به‌رامبه‌رکێی پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ڕوسیایه به درێژایی ٤٠- ٥٠ ساڵی پێش شۆڕش و ده‌ساڵی پاش ئه‌و شۆڕشه له‌سه‌ر چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا و ئاسۆی په‌ره‌سه‌ندن و گه‌شه‌پێدانی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه.
مێژووی ڕوسیا له ده‌ساڵه‌کانی پێش شۆڕشدا به جیدی له‌ژێر کاریگه‌ری سه‌رهه‌ڵدان و گه‌شه‌کردنی دوو چینی سه‌ره‌کی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری، پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا بوو. دوو چین که خۆیان له یه‌ک کاتدا، نه ته‌نیا به‌رامبه‌ر یه‌کتر، به‌ڵکوو له به‌رامبه‌ر بار و دۆخی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری و سیاسی سه‌رده‌مدا ده‌بینییه‌وه. دوو چین له به‌رامبه‌ر ڕوسیای تزاری دواکه‌وتووودا و به قسه‌ی لێنین نیوه فیئۆداڵیدا ڕاست ده‌بنه‌وه و له هه‌ناویدا گه‌شه ده‌که‌ن. هه‌ر وه‌کوو دوو چینه‌که له به‌رامبه‌ر واقیعیاتی دواکه‌وتووی مه‌وجوددا، وێنای "ڕوسیایه‌کی ئاوه‌دان و ئازاد و پیشه‌سازی ده‌خه‌نه ڕوو". له سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، ئیتر بۆ هه‌موو که‌سێک ڕۆشنه که ڕوسیا توشی گۆڕانکاری جیدی ده‌بێت. ئه‌وه ڕوونه که ڕوسیا ده‌بێت پێ بنێته ده‌وره‌یه‌کی تازه‌وه. دواکه‌وتوویی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی ڕووسیا له‌چاو ته‌واوی وڵاته ئه‌وروپاییه‌کانی دا، ده‌بێته مایه‌ی ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی له روسیا.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی که له ڕه‌وه‌ندی له‌وه دوای حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ده‌وری بنه‌ڕه‌تی ده‌گێڕێت، ئه‌و ڕاستییه‌یه که ڕوسیای پاشکه‌وتوو، له یه‌ک کاتدا، له دوو ڕوانگه‌ی چینایه‌تی جیاوازه‌وه ده‌درێته به‌ر ڕه‌خنه. دوو ئاڵته‌رناتیڤ له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیادا داده‌نرێت. ئاڵته‌رناتیڤی دوو چینی جیاواز و دژ به یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی. سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم دوو ئاسۆی جیاوازن، که نه ته‌نیا له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا، به‌ڵکه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به شیوه‌یه‌کی جیدی‌تر له پاڵ یه‌کدا و به‌ڵام له به‌رامبه‌ر ڕوسیای واقیعه‌ن مه‌وجوددا داده‌نرێت. ته‌واوی بۆرژوازی ڕوسیا خوازیاری په‌یوه‌ستبوونی ڕوسیا به‌و شاڕێگه‌ی شار‌ستانییه‌ته سه‌رمادارییه‌وه‌یه که ئه‌وروپای ڕۆژئاوای له هه‌مان قۆناغدا خه‌ریکه به‌رهه‌مه‌که‌ی به شادییه‌کی زۆره‌وه ده‌نوێنێت. پرۆلیتاریای ڕوسیا به شێوه‌یه‌کی ڕۆژ له دوای رۆژ زیاتر له‌ژێر کاریگه‌ری سۆسیال دیموکراتی ڕوسدا بانگه‌واز بۆ سۆسیالیزم ده‌کات.
واقیعیاتی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیا په‌یوه‌ندی ئه‌و له‌گه‌ل کۆمه‌ڵی وڵاته ئه‌وروپایییه‌کاندا و توانای ئه‌و وه‌ک یه‌ک ده‌وڵه‌تی ئیمپریالیستی و توانای نیزامی و هه‌روه‌ها فراوانی ئابوورییه‌که‌ی به هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له توانای هاتنه‌دی مێژووی به‌هره‌مه‌ند ده‌کات. له ڕووی بابه‌تییه‌وه ڕوسیای دواکه‌وتووی کۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م ده‌توانێت له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ڕوسیای سه‌رمایه‌داری، یان ڕوسیای سۆسیالیستی بێت. په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری له سایه‌ی هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که‌دا عه‌مه‌لییه. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو ئاڵته‌رناتیڤه له یه‌ک کاتدا له حاڵی به‌سیج و کۆبوونه‌وه‌دان. ئاسۆی مێژووی هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له هه‌مان کاتدا له که‌لێنه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا جێی خۆیان گرتووه و له هه‌مان کاتدا پایه‌کانی ئاگایی شۆڕشگێڕانه‌یان له ڕوسیادا شکڵ پێداوه. ڕه‌چاوکردنی چه‌ند خاڵ لێره‌دا پێویسته:
١- له ئارادابوونی بابه‌تییانه‌ی دواکه‌وتووویی کۆمه‌ڵایه‌تی، ئابووری، سیاسی و فه‌رهه‌نگی، به‌م مانایه بوو که ڕووه "هاوبه‌ش"ه‌کانی دوو ئاڵته‌رناتیڤی جیاوازی چینایه‌تی بۆ ده‌وره‌یه‌کی دوور و درێژ به‌رجه‌سته ده‌بن و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌کرێنه‌وه. سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری نزیکایه‌تییان له‌گه‌ڵ یه‌کدی نییه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر واقیعیه‌تی زاڵی په‌یوه‌ندییه‌کانی فێئۆدالی، تزاریزم، سه‌رکوت و جه‌هل بێت، ئه‌و ده‌مه توخمی مۆدێرنیزم له هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که‌دا به ناچاری به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت. پرۆلیتاریا و بۆرژوازی هه‌ر دووکیان دوژمنی ئه‌م دواکه‌وتووییه ئابووری و سیاسییه‌ن. ئه‌م ڕووه هاوبه‌شانه نه ته‌نیا ئاشکرا ده‌کرێن، به‌ڵکه ئاگایانه به تایبه‌تی له لایه‌ن بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستییه‌وه جه‌ختیان له سه‌ر ده‌کرێت. به ڕاده‌یه‌ک که سۆسیال دیموکراتی ڕوسی به پێچه‌وانه‌ی ناردۆنیزم، پله‌یه‌ک له گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵ به‌ره‌و سۆسیالیزم به حه‌یاتی و پێویست ده‌زانێت. سۆسیال دیموکراتی چه‌ندین جار ج له ڕووی سیاسییه‌وه و چ له ڕووی مشتومڕی فه‌رهه‌نگیدا، خۆی له پاڵ خوازیارانی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازیدا ده‌بینێته‌وه. جووتهاتنه‌وه له‌گه‌ڵ باسه‌کانی مارکسیزمی عه‌مه‌لی، له به‌رامبه‌ر ئابووری ڕوسیادا، جووتهاتنه‌وه به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته مۆنشه‌ڤیکه‌کان له‌گه‌ڵ بۆرژوازی لیبڕاڵی ڕوسیادا، هه‌ر وه‌ها ڕێزدانانی هه‌میشه‌ی ڕابه‌رانی سۆسیال دیموکراتی و له نێویاندا بۆڵشه‌ڤیکه‌کان، له قاره‌مانانی بۆرژوا دیموکراتی له مێژووی ڕوسیادا، شایه‌دی ئه‌م واقیعیه‌ته‌ن. ئه‌م جووتهاتنه‌وانه، ئه‌گه‌ر چی له هه‌ندێ قۆناغی مێژوویی تایبه‌تدا ناکرێت به‌دی نه‌یه‌ن، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ له ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه بێجگه له خاوکردنه‌وه‌ی پڕۆسه‌ی لێک جیابوونه‌وه‌ی ته‌واو و هه‌مه لایه‌نه‌ی ئاسۆی پرۆلیتێری له ئاسۆی بۆرژوازی له کۆمه‌ڵدا، مانایه‌کی تریان نییه، وه ئه‌نجامه سه‌لبییه‌کانی خۆیان هه‌ر چۆنێک بێت له ده‌ورانێکی تردا، به بۆچوونی من به تایبه‌تی پاش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر به‌دی ده‌هێنایه‌وه.
٢- ئه‌وه ڕوونه که سۆسیال دیموکراسی ڕوسی زاده‌ی پێشکه‌وتنخوازیی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له ڕوسیادا نه‌بوو. سۆسیال دیموکراسی به‌رهه‌می ڕوسیا و دیارده‌یه‌کی ڕوسی نه‌بوو، ئه‌گه‌رچی کۆمۆنیزم ئه‌مڕۆ له زۆر وڵات‌دا به ڕاستی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ڕاسته‌وخۆی ناسیۆناڵ ڕیفۆرمیزمی خۆوڵاتی و ده‌ربڕینیه‌تی له قاڵب و ده‌سته‌واژه‌ی وه‌رگیراو له مارکسیزمه‌وه. به‌ڵام سه‌باره‌ت به ڕوسیا په‌یوه‌ندی سۆسیال دیموکراسی له‌گه‌ڵ ئۆردووی پرۆلیتێری نێونه‌ته‌وه‌ییدا قوڵ بوو، وه خه‌سڵه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی و چینایه‌تی به ته‌واوی دیاربوو. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ سۆسیال دیموکراتی له ڕوسیادا قاڵبێکی بۆ پێشکه‌وتنخوازی و میللی و ڕیفۆرمیستی ڕوسی به‌دی ده‌هێنێت که به ناچاری به‌شێکی گرنگ له ناڕه‌زایه‌تی دژی تزاری به تایبه‌تی له لایه‌ن تۆێژه ورده‌بۆرژواکانی کۆمه‌ڵی ده‌گرته خۆی. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی له ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی خۆیدا به‌رده‌وام له‌گه‌ڵ ئه‌و واقیعته‌دا ڕووبه‌ڕوو بووه‌ته‌وه که ناسیۆنالیزم- ڕیفۆرمیزم له ڕیزه‌کانی خودی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا به‌رهه‌م و دووباره به‌رهه‌م دێته‌وه و ده‌بێته مه‌یلێک له سۆسیال دیموکراسی ڕوسیدا. مۆنشه‌ڤیکه‌کان به‌رجه‌سته‌بووی واقیعی و مادی ئه‌م مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه له کۆمه‌ڵی ڕوسیادا بوون.
به‌ڵام مۆنشهڤیزم تاقه چوارچێوه‌ی ده‌رکه‌وتنی ئه‌م مه‌یل و ته‌مایولانه نه‌بوو. ململانێی پڕۆلیتایا و بۆرژوازی له ڕوسیا، ململانێی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌داری، به به‌رامبه‌رکێی نێوان سۆسیال دیموکراسی کرێکاری ڕوسیا له‌گه‌ڵ نوێنه‌ران و ئه‌حزابی سیاسی بۆرژوازی ئاشکرا نه‌ده‌وه‌ستایه‌وه. ئه‌م ململانێیه به‌شیک له دینامیزمی حه‌ره‌که‌تی خودی سۆسیال دیموکراسی ده‌خوڵقاند و له‌گه‌ڵ خۆیدا له‌تبوون و کێشمه‌کێشی جیاواز له سه‌ر تاکتیک و له کۆتاییدا ململانێی چاره‌نووسساز له‌سه‌ر ئاسۆی شۆڕشی ڕوسیا، ته‌نانه‌ت له ڕیزه‌کانی خودی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به‌دی ده‌هێنا.
مه‌سه‌له‌ی شێوه‌ی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی کاتیی شۆڕشگێڕ له شۆڕشی ١٩٠٥دا و جیابوونه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیزم و مۆنشهڤیزم، مه‌سه‌له‌ی جه‌نگی جیهانی و هه‌ڵوێسته جۆراوجۆره‌کانی ناو سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و هه‌ڵوێسته‌کانی فراکسیۆنه جیاجیاکانی ناو خودی حیزبی بۆڵشه‌ڤیک سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی ئه‌م شۆڕشه، هه‌موو ئه‌مانه شایه‌دی ناوخۆییبوونی ئه‌م ململانێ چینایه‌تییه بوون. ئه‌م کێشمه‌کێشه له هه‌موو حیزبه کرێکارییه‌کاندا به پله‌ی جیاجیا هه‌بوو، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی له باره‌ی ڕوسیاوه ئه‌وه بوو که خاڵی گرێبه‌ند له‌م کێشمه‌کێشمه‌دا ڕووبه‌ڕووبونه‌وه و به‌رامبه‌رکێی ئاسۆ سه‌ره‌کییه چینایه‌تییه‌کان له ته‌واوی کۆمه‌ڵی ڕوسیا سه‌باره‌ت به داهاتووی ڕوسیا و مه‌سه‌له‌ی پێشڕه‌ویی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی له‌ودا بوو.
٣- به‌م پێیه ئه‌وه ڕۆشنه که مێژووی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و مێژووی شۆڕشگێڕییه‌تی کرێکاری و کۆمۆنیستی له ڕوسیا، له هه‌مان کاتدا مێژووی دابڕان له کاریگه‌رییه‌کانی ئاسۆی بۆرژوا ناسیۆنالیزم و پێشکه‌وتنخوازی ڕوسییه‌یه. دابڕانێک که به ئیعتیباری جووتبوونی مێژوویی دژی تزاری له‌گه‌ڵ بۆرژوازیدا و هاوشانی له مه‌حکه‌مکردنی په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌کان و ئاستی به‌رهه‌مهێنان و ته‌کتیکی نزمی کۆمه‌ڵی ڕوسیا و هاوشانی مێژوویی له ناڕه‌زایه‌تی به‌رامبه‌ر زوڵم زۆره‌وه زه‌روره‌تی په‌یدا ده‌کرد. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی نه ته‌نیا وه‌ک چوارچێوه و ئامرازێک بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژی سه‌رمایه‌داریی پرۆلیتاریا، به‌ڵکوو هه‌روه‌ها وه‌ک ڕه‌وه‌ندێکیش بۆ ناڕه‌زایه‌تی و پێشکه‌وتنخوازی هه‌موو خه‌ڵکی به‌دی هاتبوو. سۆسیال دیموکراسی ڕوسی وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ر ته‌نیا نوێنه‌ری سۆسیالیزمی پرۆلیتاری و نێونه‌ته‌وه‌یی له ڕوسیادا نه‌بوو. به‌ڵکوو جه‌مسه‌رێکی ڕاکێشه‌ریش بوو بۆ "شۆڕشگێڕی کۆمه‌ڵگه‌ی ڕوسیا" و ئه‌م "شۆڕشگێڕی"یه له ڕووی مێژووییه‌وه له هه‌ناوی ناڕه‌زایه‌تی ناسیۆنالیزم و دیموکراتیکه‌وه خوڵقا بوو، به‌ڵام ڕه‌وتی گه‌شه و جه‌مسه‌ربه‌ستنی چینایه‌تی کۆمه‌ڵی ڕوسیا و هه‌روه‌ها وردکردنه‌وه و پوخته‌کردنه‌وه‌ی نه‌زه‌ری و سیاسی زیاتری مارکسیزم له ڕوسیا نه‌ی ده‌توانی سۆسیال دیموکراسی هه‌ر وا ده‌ست لێ نه‌دراو بهێڵێته‌وه و تا سه‌ر به هه‌مان شێوه بیکا به توخمی پێشڕه‌وی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. مێژووی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی له هه‌مان حاڵ‌دا مێژووی جیابوونه‌وه‌ی پرۆلیتاریا و ڕێبازی ئاسۆی پرۆلیتاری له بۆرژوازی و ئاسۆی بۆرژوازییه.
ئه‌م ڕه‌وه‌ندی جیابوونه‌وه‌یه ده‌ورانی مێژوویی و خاڵی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووسسازی هه‌یه، که هه‌موومان پێی ئاشناین. جیابوونه‌وه له نارۆدنیزم ڕه‌خنه له نارۆدنیزم وه‌ک سۆسیالیزمی خه‌ڵکی نا‌پرۆلیتێری خاڵی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێر بوو. قسه و باسه‌کانی به‌لشه‌ڤیکه‌کان له شۆڕشی ١٩٠٥ له مه‌ڕ په‌یوه‌ندی چینی کرێکار به ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له شۆڕشێکی بۆرژوازیدا و شێوه‌ی مامه‌ڵه‌ی پرۆلیتاریا له‌گه‌ڵ بۆرژوالیبڕاڵدا، قسه و باس سه‌باره‌ت به تایبه‌تییه‌کانی حیزبی پرۆلیتێری، شیکردنه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له‌سه‌ر زه‌وی و ده‌رکی به‌لشه‌ڤیکه‌کان له کاریگه‌رییه مێژووییه‌کانی کۆنه‌په‌رستی ئیستۆلیپینی له‌سه‌ر پێکهاتی ئابووری ڕوسیا و له هه‌مووی گرنگتر هه‌ڵوێستی به‌لشه‌ڤیکه‌کانه له به‌رامبه‌ر جه‌نگی جیهانیدا، که ده‌بوایه سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێڕ به به‌رجه‌سته‌ترین شێوه ناسیۆنالیزم و نیشتمانپه‌روه‌ریی وه‌ک مه‌یلێکی دژی کرێکاریی مه‌حکوم بکات. ئه‌مانه ئه‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان و ساته مێژووییه گرنگانه بوون که چینی کرێکار و ڕێباز و ئاسۆی خۆی و ئاڵته‌رناتیڤی خۆی له ئاسۆی بۆرژوازی جیاده‌کرده‌وه و وه‌ک هێزێکی چینایه‌تی سه‌ربه‌خۆ له به‌رامبه‌ریدا ده‌وه‌ستایه‌وه، ئه‌م ڕه‌وه‌ندی دابڕانه پایه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی لێنینزمه و کاتێک که ده‌ڵێین "لێنینزم له قسه و باسه ئابوورییه‌کانی ساڵه‌کانی ٢٤- ٢٨دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا، ده‌گه‌ڕێینه‌وه سه‌ر هه‌مان ئه‌م واقیعیه‌ته، یانی لێک جیاکردنه‌وه‌ی بنه‌ڕه‌تی و یه‌کجاری ئاسۆی پرۆلیتێری له ئاسۆی بۆرژوازی و وونبوونی جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ئاوا له چاره‌نووسسازترین ده‌ورانی شۆڕشی ڕوسیادا، له کات و ساتێکدا که ئه‌رکی بناغه‌یی شۆڕشی کرێکاری، واته ئاڵوگۆڕی شۆڕشگێڕانه‌ی سه‌رمایه‌داری یه‌کلا ده‌کرایه‌وه. به هه‌ر حاڵ ئێمه له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ین خه‌باتی چینایه‌تی ڕوسیا ململانێی دوو هێزی به ته‌واویی لێک جیا و جیاواز (له ڕووی فکری، ئاسۆی سیاسی، ئاڵته‌رناتیڤی عه‌مه‌لی)یه‌وه نه‌بوو. ململانێی دوو ئۆردوگای به ته‌واوی له یه‌ک جیابووه‌وه و ڕیزبه‌ستوو له به‌رانبه‌ر یه‌کدا بوو.
خه‌باتی چینایه‌تی له ڕوسیا پڕۆسه‌یه‌کی له خۆیدا هه‌ڵگرتبوو که له‌و پڕۆسه‌یه‌دا ڕیزی پڕۆلتاریا هه‌نگاو به هه‌نگاو له ناسیۆنالیزم، لیبرالیزم و مۆدێرنیزمی سه‌نعه‌تیی بۆرژوازی ڕوسی جیا ده‌بووه‌وه. هه‌ر وه‌ک وتم مێژووی سۆسیال دیمو‌کراتیی ڕوسی شایه‌دی ئه‌وه‌یه که چۆن پرۆلیتاریای ڕوسیا به ڕابه‌رایه‌تی بۆلشه‌ڤیکه‌کان هه‌نگاو به هه‌نگاو ئۆپۆزیسیۆنی پێشکه‌وتنخوازی ڕوسی ده‌شکێنێت و بیر و ئاوات و ئاسۆی خۆی له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌کاندا ده‌بینێته‌وه و عه‌مه‌لی ده‌کاته‌وه و چۆن له‌م ڕێگایه‌وه به‌رانبه‌رکێی دوو ئاڵته‌رناتیڤی چینایه‌تی بۆ گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا به‌رجه‌سته ده‌بێت. به‌م شێوه‌یه بناغه‌ی باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که تا ١٩١٧ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه له ڕه‌هه‌ندی سیاسی و ئایدۆلۆژییه‌وه به ته‌واوی ڕووی دابوو، به‌ڵام له ڕووی ئابوورییه‌وه، یانی له ڕووی ئاسۆ و دوورنمای گه‌شه‌ی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕوسیای دوای تزاریزمه‌وه به یه‌کجاری ڕووی نه‌دابوو. هیچ مشتومڕێکی بنچینه‌یی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ئابووری کۆمه‌ڵی دوای شۆڕش، که له‌ودا ئاسۆی پرۆلیتاریا له نوسخه بۆرژوازییه‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری ڕوسیا جیا کرابێته‌وه و دیار و سه‌قامگیر بووبێت تا پێش شۆڕشی ١٩١٧ وجودی نییه. تێڕوانینی ئابووری تایبه‌تیی پرۆلیتاریا به هه‌مان تواناوه که تێڕوانینی سیاسی تایبه‌تیی ئه‌وه، بۆ نموونه، له باره‌ی ده‌وڵه‌ت، جه‌نگی ئیمپریالیستی، دیموکراسی، شتی تره‌وه، ڕوون کرابۆوه و خرابووه ڕوو، نه‌که‌وتبووه به‌ر باس. له‌وانه‌یه بوترێت که ئه‌م تێڕوانینه له خودی بیری سۆسیالیزم وه‌ک شێوازێکی نوێی ئابووری و له بیری نه‌هێشتنی موڵکایه‌تی تایبه‌تیدا به ڕاده‌ی کافی ڕۆشن بووه. به‌ڵام له ڕاستیدا گرێی مه‌سه‌له‌که هه‌ر لێره‌دایه. ئه‌و پێکهێنه‌ره سه‌ره‌کییانه‌ی سۆسیالیزم که له زه‌ینی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی و ده‌روونی سۆسیال دیموکراسیدا به گشتی زاڵه، بریتییه له نه‌هێشتنی موڵکایه‌تی تایبه‌تی وه به‌رنامه‌ڕێژی ئابووری، چه‌قبه‌ستنی به‌رهه‌مهێنان و گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌مه هه‌مان ناوه‌ڕۆکی ئه‌سڵی بیرکردنه‌وه‌ی ئابووری سۆسیال دیموکراسی تا ئه‌و سه‌رده‌مه بوو که هه‌ر له یه‌که‌مین پڕۆژه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی کرێکاری سۆسیال دیموکراسی ڕوسیادا که له لایه‌ن "پلیخانۆف"ه‌وه ئاماده کرابوو تا ده‌گه‌یشته قسه و باسه‌کانی ساڵه‌کانی ٢٤- ٢٨ به شێوه‌یه‌کی به‌رچاو خۆی ده‌رده‌خست. سه‌یر و سه‌رنجڕاکێش ئه‌وه‌یه که ئه‌مه ڕێک هه‌ر هه‌مان ده‌ربڕینه له ئابووری سۆسیالیستی که که‌م و زۆر له لایه‌ن سۆسیال دیموکراسی ڕیفۆرمیستی ئه‌م سه‌رده‌مه‌وه، یانی میراتگرانی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م، پارێزراوه و ته‌وه‌ری فۆرمۆلاسیۆنی بۆرژوازییه له سۆسیالیزم. له بۆچوون و لێکدانه‌وه‌کانی سۆسیال دیموکراسی ڕوسدا، پرسگه‌لی ته‌وه‌ره‌یی سۆسیالیزم و شۆڕشی پرۆلیتێری له مه‌یدانی ئابووریدا، گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان، گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و به‌دیهێنانی ئابوورییه‌کی مۆدێرنی پشتبه‌ستوو به به‌رنامه‌ڕێژی ناوه‌نده‌وه‌یه. هۆی ئه‌مه ئه‌وه‌یه که له بنه‌ڕه‌تدا سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌نده‌ی به فۆ‌رمۆلاسیۆنه تیئۆرییه‌کانه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، زیاتر له گۆشه‌ی "پشێویی به‌رهه‌مهێنان"ه‌وه دراوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه، ئاساییشه که ئانتی تێزی ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه، ئه‌و ڕژێمه ئابوورییه بێته به‌رچاو، که تیایدا به کۆمه‌کی به‌رنامه‌ڕێژی کۆتایی به‌م پشێویه هاتبێ. مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تیتری سۆسیالیزم یانی، به‌دیهێنانی ئه‌و شێوازا‌نه له موڵکایه‌تی و کۆنتڕۆڵی ئابووری، که ده‌بێت مۆڵکایه‌تی بۆرژوازی نه‌فی بکاته‌وه، یانی کۆتایی به کاری کرێگرته بهێنێت و سه‌رمایه به هه‌موو شێوازه‌کانییه‌وه له‌ناوبه‌رێ و ڕێک له‌م ڕێگه‌ییه‌وه ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی خێرا و سه‌رسوڕهێنه‌ری هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان بکاته‌وه، که‌متر له‌به‌ر چاو گیراوه.
موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و له‌ناوبردنی کاری کرێگرته، له‌چاو بیری گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و بنیادنانی ئابووری میللی به‌رنامه‌ڕێژکراودا به ته‌واوی وه‌لا نراوه. دیاره دواتر ڕوونی ده‌که‌ینه‌وه که ئه‌م تێگه‌یشتنه له ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی شۆڕشی کرێکاری و ئه‌م تێنه‌گه‌یشتنه له سۆسیالیزم، یانی زاڵبوونی بیری گه‌شه‌ی هێزه‌کانی به‌رهه‌مهێنان به‌سه‌ر بیری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی له بنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری و موڵکایه‌تی بۆرژوازیدا، میراتێکی نێونه‌ته‌وه‌یی دووه‌م و دیترمینیزمی ته‌کنه‌لۆژیک و ئۆلۆسیۆنیزمی [ئۆلۆسیۆنیزم: گه‌شه‌ی قۆناغ و شێنه‌یی له بواری دیارده‌کاندا. -وه‌رگێڕ] زاڵ به‌سه‌ر بیرکردنه‌وه‌ی ئه‌ودا بوو، وه به ته‌نها بار و دۆخی زه‌ینی سۆسیال دیموکراسی ڕوسی پیشان نا‌دات.
دواتر ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سۆسیالیزم وه‌کوو ڕژێمێکی ئابووری. ئه‌وه‌ی که من لێره‌دا ده‌یخه‌مه به‌رباس و لێکۆڵینه‌وه ئه‌وه‌یه که سنووربه‌ندی کرێکاری ڕوسیا و سۆسیال دیموکراسی شۆڕشگێڕی ڕوس له‌گه‌ڵ ئاسۆی ئابووری بۆرژوازی ڕوسیادا که له دواکه‌وتوویی ڕوسیای تزاری بێزار بوو، به‌و جۆره‌ی که پێویسته به وردی و ڕۆشنی ئه‌نجام نه‌درابوو. زۆر لایه‌نی هاوبه‌ش له ئاسۆ ئابوورییه‌کانی پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا مابوونه‌وه. مۆدێرنیزمی ئابووری، گه‌شه‌ی پیشه‌سازی و ته‌نانه‌ت ته‌مه‌رکوزی ئابووری و بیری به‌رنامه هه‌موو ئه‌مانه ده‌یانتوانی به‌شه‌کانی پلاتفۆرمی ئابووری بۆرژوازی گه‌وره‌ی ڕوسیا بن، که به هه‌ر حاڵ ده‌بوایه به هه‌وڵێکی گه‌وره و جیدی وه حه‌تمه‌ن به ڕه‌فتار و شێوه‌ی جیاواز له‌گه‌ڵ ئابووریی چاودێریکراودا، دواکه‌وتوویی خۆی پڕ بکاته‌وه. (دوای شۆڕشی ڕوسیا و به بینینی گه‌شه‌ی خێرای ئابووری به به‌رنامه له‌م وڵاته‌دا، له زۆر وڵاتی دواکه‌وتوودا بۆرژوازی ته‌واوی به‌شه‌کانی ئه‌م پلاتفۆرمه‌ی کرده به‌رنامه‌ی خۆی.) سه‌رنجتان بۆ ئه‌وه ڕاده‌کێشم که باسه‌که‌ی من لێره‌دا ته‌نیا له‌سه‌ر بوون و نه‌بوونی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ک یان نامیلکه و کتێبێ نییه که تیایدا نه‌خشه‌ی عه‌مه‌لیتری سۆسیالیزمی کرێکاریی له زه‌مینه‌ی ئابووریدا باس کرابێت. باس له سه‌ر فێرکردن و بارهێنانی کرێکارانی پێشڕه‌وی ڕوسیا، به حیزبی و ناحیزبی، به ئاسۆیه‌کی ئابووری ئاڵته‌رناتیڤ و پارێزراوهێشتنه‌وه‌یانه له به‌رامبه‌ر ئاسۆی بۆرژوازیی و گه‌شه‌ی ئابووریدایه. په‌روه‌رده‌کردن و فێرکردنێکی وه‌ها ته‌نها به چه‌ندین ساڵ و له ڕێگه‌ی جه‌ده‌ل و سنووربه‌ندییه قووڵ و شیکراوه‌کانه‌وه ده‌کرا ئه‌نجام بدرێ. ڕێک وه‌ک ئه‌و پرۆسه‌یه‌ی که تیایدا نیشتمانپه‌روه‌ریی ئیمپریالیستی بۆرژوازی ڕوسیا له لای کرێکاری ڕوسی بێ بایه‌خ بوو، ڕێک وه‌ک ئه‌و ئه‌زموونه ده‌وڵه‌مه‌ندانه‌ی که لیبرالیزم و ڕیفۆرمیزمیان له لای کرێکاری ڕوسی بێ ئیعتیبار کردبوو. به‌ڵام ئاڵته‌رناتیڤی ئابووری بۆرژوازی ڕوسیا ده‌ستی لێ نه‌درا و ڕه‌خنه‌ی لێ نه‌گیرا و مابووه.
له واقیعدا دواتر، ته‌نها پاش ئه‌وه‌ی که مه‌سه‌له‌ی ئابووری ڕوسیا و ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی ئه‌و به شێوه‌یه‌کی عه‌مه‌لی بوو به کێشه‌یه‌کی جیدی، مانه‌وه‌ی لایه‌نه هاوبه‌شه ڕه‌خنه لێنه‌گیراوه‌کانی نێوان بیره کۆنه‌کانی بۆرژوازی دژی قه‌یسه‌ری ڕوس، مۆدێرنیزم، سه‌نعه‌تیکردن و شتی تر، له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانییه ئابوورییه‌کانی ڕیزی پێشڕه‌وی کرێکارانی ڕوسیا ده‌رکه‌وت. له ده‌ورانی مێژوویی و چاره‌نووسسازی بیسته‌کاندا هه‌ر ئه‌م لایه‌نه هاوبه‌شانه ڕێگای پێشڕه‌وی شۆڕشی پرۆلیتارییان له ڕووی ئابوورییه‌وه، یانی ڕێگای سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری و بێ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌ویان داخست و شۆڕشی پڕۆلیتێرییان له ڕوسیا به ڕیڕه‌وی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا برد.
ئه‌م به‌شه‌ی باسه‌که‌ی خۆم کورت ده‌که‌مه‌وه. سه‌ده‌ی بیسته‌م پرسیارێکی بنه‌ڕه‌تی له به‌رامبه‌ر کۆمه‌ڵی ڕوسیادا به گشتی دانابوو، ئه‌ویش زاڵبوون به‌سه‌ر دواکه‌وتوویی ئابووری و هه‌نگاوهه‌ڵهێنانه‌وه‌ی خێرا بوو به مه‌به‌ستی جێبه‌جێکردنی ئه‌و گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی و به‌رهه‌مهێنانه بوو که ئه‌وروپای ڕۆژئاوا تاقی کردبووه‌وه. هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوسیا. له ده‌وری ئه‌م مه‌سه‌له بناغه‌یییه که‌وتنه جم و جووڵ، دوو چینی بنه‌ڕه‌تی ڕوو له گه‌شه و هه‌ڵدان بۆرژوازی و پرۆلیتاریا به یه‌که‌وه له دژی نیزامی کۆن ده‌ستیان دایه خه‌بات و له هه‌مان کاتدا وه‌کوو دوو هێزی ناکۆک به دوو ئاسۆی دژ به یه‌ک و له به‌رامبه‌ر یه‌کدا وه‌ستان، به له‌به‌رچاوگرتنی هه‌لومه‌رجه بابه‌تییه‌که‌نی کۆمه‌ڵی ڕوسیا، هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له ئیمکاناتی مێژوویی بۆ جێبه‌جێبوون و به‌دیهاتن به‌هره‌مه‌ند بوون. هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که ده‌یانتوانی ڕێگای به‌ره‌وپێشچوونی ئابووری کۆمه‌ڵی ڕوسیا بکه‌نه‌وه. بۆڵشه‌ڤیزم و لێنینزم چینی کرێکاریان وه‌کوو یه‌ک ڕیزی سه‌ربه‌خۆ به‌رامبه‌ر به بۆرژوازی و تزاریزم هه‌ر دوو، هێنایه مه‌یدان. ئه‌م سه‌ربه‌خۆییه چینایه‌تییه له به‌رامبه‌ر چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ته‌نانه‌ت ده‌زگای حکومه‌تیشدا به ڕۆشنی به‌ده‌ست هاتبوو، وه بووبوون به تایبه‌تمه‌ندییه‌کی ئۆرگانیک و جێگیربوونی بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاریای ڕوسیا. هه‌ر ئه‌م راده‌یه له سه‌ربه‌خۆیی وای کرد کرێکارانی ڕوسیا به ڕابه‌رایه‌تی بۆڵشه‌ڤیزم نه‌خشه‌کانی گه‌شه‌ی بۆرژوا دیموکراتیکی سه‌رخانی سیاسی و حکومه‌تی له ڕوسیا تێک بشکێنێ و ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له ڕێگای شۆڕشێکی پرۆلیتاریه‌وه به‌رپا بکه‌ن. به‌ڵام ئامانجی "هه‌مه خه‌ڵکی" به‌سه‌ر دواکه‌وتوویی ئابووری میللی ڕوسیادا زاڵ بوون و ئه‌و بیرکردنه‌وه ئابوورییه ناته‌واوانه‌ی که به‌سه‌ر سۆسیال دیموکراسی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زاڵ بوون، توانای ڕیزبه‌ستنی سه‌ربه‌خۆی کرێکاری له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی بناغه‌یی کۆمه‌ڵگای ڕوسیادا، یانی شێوازی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی و گه‌شه‌ی ئابووری له چاره‌نووسسازترین ده‌ورانی شۆڕشی ڕوسیادا، له چینی کرێکار و حیزبی پێشڕه‌وی ئه‌و، حیزبی به‌لشه‌ڤیک زه‌وت کرد. (شۆڕش بوو به قوربانی ناڕۆشنیی ئامانجه‌کانی خۆی)، ئه‌مه نه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی نه‌زه‌ری و فکری، به‌ڵکوو واقیعه‌تێکی کۆمه‌ڵایه‌تی نیشان ده‌دا. کۆمه‌ڵ له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئاسۆی ئابووری گه‌شه‌ی خۆیدا به ڕاده‌ی پێویست جه‌مسه‌ری نه‌به‌ستبوو. حیزبی کریکاران به نه‌بوونی ئاسۆیه‌کی ڕۆشن بۆ گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی شێوازی به‌رهه‌مهێنان، وه له‌ژێر گوشاری ئابووری سیاسی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری له ئاستی ناوخۆیی و نێونه‌ته‌وه‌ییدا پاشه‌کشه‌ی کرد و به‌ره‌و دواوه بۆ ئه‌و لایه‌نه هاوبه‌شانه‌ی که له‌گه‌ڵ ئاسۆی بۆرژوازی له هه‌ڵوێسته ئابوورییه‌کاندا هه‌یبوو گه‌ڕایه‌وه. گۆڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی ڕژێمی سه‌رمایه‌داری جێگه‌ی خۆی به ئیسڵاحکردنی له ڕێگه‌ی په‌ره‌پێدانی موڵکایه‌تی ده‌وڵه‌تی و به‌رنامه‌ڕێژی بۆ که‌ڵه‌که‌ی سه‌رمایه و کاردابه‌شکردن دا. شۆڕشی کرێکاریی به وه‌ستانی له‌م قۆناغه‌دا، ڕێگه‌ی به‌وه‌دا که هه‌موو سه‌رکه‌وتنه سیاسییه‌کانی ورده ورده له‌ژێر گوشاری واقیعیاتی پێداویستییه‌کانی ئابووری بۆرژوازیدا لێ بستێنێته‌وه. لێنینزم، واته سه‌ربه‌خۆیی چینایه‌تی پرۆلیتاریا له هه‌موو به‌ره و هه‌موو نه‌به‌ردێکدا، له ده‌ورانی لابه‌لاکردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی ڕژێـمی ئابووری کۆمه‌ڵگه‌دا نوێنه‌رایه‌تی نه‌کرا. "سۆسیالیزم له یه‌ک وڵات‌دا" ئاڵای ئه‌م پاشه‌کشه‌یه بوو بۆ سه‌نگه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه ئابوورییه‌کانی بۆرژوازی- میللی ڕوسیا. ئاڵایه‌ک که هه‌ر له ئاسمانی بێ ئاڵای لێنین بۆ بنیادنانی سۆسیالیزم له ڕوسیادا وه‌ک بونیادێکی ئابووری "باڵاتر"ی پشتبه‌ستوو به موڵکایه‌تی سۆسیالیستی و له‌ناوبردنی کاری کرێگرته، ده‌کرا هه‌ڵبگیرێت. سۆسیالیزم له ڕوسیا به مانای واقیعی مارکسیستی وشه نه‌ک هه‌ر عه‌مه‌لی بوو، به‌ڵکوو بۆ به‌رده‌وامی شۆڕش و سه‌قامگیرکردنی حه‌یاتی بوو. شۆڕشی کرێکاریی له به‌رامبه‌ر ئه‌رکه ئابوورییه‌کانی خۆیدا شکستی خوارد.
له‌م به‌ڵگه‌هێنانه‌وه و لێکدانه‌وه‌ی سه‌ره‌وه‌دا چه‌ند ئه‌نجامگیرییه‌کی گرنگ ده‌که‌ین. یه‌که‌م، دیسانه‌وه پێ له‌سه‌ر ده‌وری ته‌وه‌ره‌یی مه‌سه‌له‌ی گۆڕانی ئابووری ڕوسیای پاش شۆڕش داده‌گرین. خه‌باتی چینایه‌تی له ڕوسیا له هه‌ناوی شێوازێکی کۆمه‌ڵایه‌تی دیاریکراو و به ده‌وری گرێ و گۆڵێکی بنه‌ڕه‌تی که له ناکۆکییه‌کان و دژایه‌تییه‌کانی ئه‌م شێوازه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرن شکڵی گرتبوو. هه‌ر ئه‌و پڕۆسه‌ی گه‌شه ئابوورییه‌ی که پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ڕوسیا به‌دی هێنا، زه‌روره‌تی بابه‌تیی گۆڕینی بار و دۆخی ئابووری سه‌رده‌میشی ده‌هێنایه پێشه‌وه. چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا له کۆتاییدا له چۆنیه‌تی وه‌ڵامدانه‌وه به‌م زه‌روره‌ته بناغه‌ییه کۆمه‌ڵاییه‌تی- مێژووییه‌دا دیاری ده‌کرێت. ئه‌مه ئه‌ڵقه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تییه له گه‌شه‌ی شۆڕشی پرۆلیتێریدا هه‌ر وه‌ک کێشه‌ی بنه‌ڕه‌تی دژی شۆڕشی بورژوازیش بوو. شیکردنه‌وه‌ی ماتریالیستی ئه‌رکییه‌تی مێژووی ئه‌م ده‌وره‌یه نه به بێی ئه‌لگۆی له پێشدا داڕێژراوی نه‌زه‌ری ده‌رباره‌ی هه‌نگاوه دروست و نادروسته‌کان له شۆڕشێکی کرێکارییدا، به‌ڵکوو به پێی چۆنیه‌تی مامه‌ڵه‌ی چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له‌گه‌ڵ ئه‌م مه‌سه‌له گرێیه‌یه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ئه‌م مێژووه هه‌ڵبسه‌نێنین. باسه‌که‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که چینی کرێکاری ڕوسیا سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که به درێژای ٢٠ ساڵ لێبڕاوانه بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له خه‌باتدا بوو و سه‌ره‌ڕای ئه‌وه که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌شی به‌ده‌ستهێنا و حکومه‌تی کرێکاری به‌رپا کرد، له چاره‌نووسسازترین قۆناغی شۆڕشدا سه‌ری بۆ ڕێگاچاره‌ی بۆرژوازی له بواری مه‌سه‌له‌ی گۆڕینی ئابووری کۆمه‌ڵگه دانه‌واند. به‌رئه‌نجامی ئابووری شۆڕش، سه‌پاندنی ئیسڵاحاتێکی دیاریکراو به‌سه‌ر گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕوسیادا بوو، نه‌ک ئاڵوگۆڕی سۆسیالیستانه‌ی ئه‌و کۆمه‌ڵگه‌یه. ڕه‌گ و ڕیشه‌ی ئه‌وه‌ش خۆی له جیانه‌بوونه‌وه‌ی مادی و کۆمه‌ڵایه‌تی ئاسۆی ئابووری چینی کرێکار له ئاسۆی سه‌نعه‌تیگه‌رایانه و میللی بۆرژوازی ڕوسیادا ده‌بینێته‌وه.
دووه‌م: ئه‌گه‌ر ئه‌وه قبوڵ بکه‌ین که خه‌باتی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان له ڕوسیا به‌ر له شۆڕش ورده ورده له ده‌وری دوو ڕێبازی چینایه‌تی ئاڵته‌رناتیڤ بۆ گه‌شه‌ی ئاینده‌ی ڕوسیا، یانی ڕێبازی ناسیۆناڵ- سه‌نعه‌تی بۆرژوازی و ڕێبازی سۆسیالیستی پرۆلیتاریا ته‌وه‌ره‌ی ده‌به‌ست، ئه‌و کاته ڕۆشن ده‌بێته‌وه که چاره‌نووسی شۆڕشی کرێکاریی له ڕوسیاش ده‌بێت له‌سه‌ر بنه‌ما و به‌رده‌وامبوونی هه‌مان به‌رانبه‌رکێی بناغه‌یی چینایه‌تی هه‌ڵبسه‌نگێنرێت. سه‌رکه‌وتنی سیاسی چینی کرێکار له ڕوسیا و ده‌ستکۆتاکردنی بۆرژوازی گه‌وره، چ له ڕووی سیاسی چ له ڕووی ئابوورییه‌وه به مانای کۆتاییهاتنی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تی نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازی بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی ڕوسیا به پێی ئه‌م شێوه و ئاڵته‌رناتیڤانه نه‌بوو. گرنگ درککردنی ئه‌وه‌یه، که ئه‌م دوو ڕێبازه پاش شۆڕش له چ شێوه‌گه‌لێکی تازه‌دا و له‌سه‌ر بناغه‌ی کام هێزه ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تییانه خۆیان له مه‌یدانی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی ڕوسیادا ده‌رده‌خسته‌وه. چونکه هێشتا له ڕووی مێژووییه‌وه هه‌ر دوو ئاڵته‌رناتیڤه‌که له ئیمکاندابوون و زه‌مینه‌ی ڕوودانیان هه‌بوو. هه‌ڵبه‌ته ئێمه وه‌ک مارکسیست و وه‌ک هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی چینایه‌تی دیاریکراو، ده‌توانین ئه‌وه ڕاگه‌یه‌نین که له‌و سه‌رده‌مه‌دا که پرۆلیتاریا ئاڵای ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی هه‌ڵگرتووه، هه‌ر ئاڵته‌رناتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی تر بێجگه له کۆنه‌په‌رستی مانایه‌کی دیکه‌ی نییه. دیاره ئه‌مه نییه‌ت و ئه‌رکی ئێمه بۆ بێئیعتیبارکردنی عه‌مه‌لی ئاڵته‌رناتیڤه چینایه‌تییه‌کانی تر نیشان ده‌دات و حه‌تمه‌ن وتنیشی زه‌رورییه، به‌ڵام به شێوه‌ی واقیعی له ڕوسیای ١٦١٧دا، دوو پڕۆسه ده‌یتوانی گۆڕانکاری ماددی و واقیعی له کۆمه‌ڵدا به‌دی بێنێت، گۆڕانکارییه‌ک به‌ره‌و به‌دیهێنانی وڵاتێکی به‌هێز له ڕووی ئابوورییه‌وه. گه‌شه‌ی کاپیتالیستی کۆمه‌ڵی ڕوسیا، به‌هێزبوونی ئابووری ڕوسیا له سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، هێشتا ئیمکانێکی واقیعی و ماددی و ئاسۆیه‌کی زیندوو بوو له کۆمه‌ڵدا (هه‌ر به‌و جۆره‌ی که پاشان بینیمان گه‌شه‌ی ئابووری ڕوسیا به کرده‌وه له سایه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌ره‌وپێش چوو). به‌م پێیه قسه له سه‌ر ئه‌وه‌یه که کام هێزه کۆمه‌ڵایه‌تی و چینایه‌تییانه ده‌بنه ئاڵاهه‌ڵگری هه‌ر یه‌ک له‌م ڕێباز و ئاڵته‌رناتیڤانه‌ی که له ڕووی مێژوویییه‌وه عه‌مه‌لی و له توانادا بوون، وه له‌مه‌و به‌ر تێکۆشام ئه‌وه نیشان بده‌م که چۆن به‌شێک له سۆسیال دیموکراسی ڕوس (مۆنشهڤیزم) ڕاسته‌وخۆ له مێژ بوو به‌ر له شۆڕشی ١٩١٧ه‌وه به خۆی دابووه ده‌ست ئاسۆی بۆرژوازی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیاوه و چۆن بۆڵشه‌ڤیکه‌کانیش له‌م لایه‌نه بێ خڵته و خه‌وش نه‌بوون. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که ئه‌م ئاسۆ بۆرژوازییه له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تیدا، له بیسته‌کانه‌وه به زۆری له سایه‌ی ئاماده‌نه‌بوونی ڕیزێکی ڕێکخراوی پڕۆلیتاریدا، که ئاڵای ڕێبازێکی واقیعی سۆسیالیستی به‌رز کاته‌وه، له لایه‌ن خه‌تی ڕه‌سمی خودی حیزبی کۆمۆنیست، واته خه‌تی ستالینه‌وه، نوێنه‌رایه‌تی کرا.
به‌م شێوه‌یه ئێمه ئه‌م وێنا ناواقیعییه قبوڵ ناکه‌ین که ده‌ڵێت له به‌ره‌به‌یانی شۆڕشێ ١٩١٧دا ناوی بۆرژوازی له لیسته‌ی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی ڕوسیادا ده‌سڕینه‌وه و ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا ئیتر شوێنێک له ئیعرابدا بۆ خۆی نابینێته‌وه. ده‌رککردنی چوارچێوه‌ی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر یانی ده‌رککردنی پێکه‌وه به‌ستراوی و نه‌پساویی خه‌باتی چینایه‌تی له پێش شۆڕش و له دوای ئه‌ویشدا. یانی ده‌رککردنی ئه‌م واقیعته که له سبه‌ینێی ئۆکتۆبه‌ردا ئاسۆی پڕۆلیتری و بۆرژوازی بۆ گۆڕینی کۆمه‌ڵگه هه‌ر وه‌ک پێش شۆڕش، به شێوه‌ی واقیعی له به‌رامبه‌ر یه‌کدا ده‌وه‌ستنه‌وه و وه‌ک گرێ و گۆڵی خه‌باتی چینایه‌تی، هێزه واقیعییه‌کانی کۆمه‌ڵ له ده‌وری خۆیان ڕیز ده‌که‌ن. ته‌نانه‌ت له تێڕوانینه سواوه‌کانی چه‌پی ڕادیکاڵیشدا، ئه‌وه‌ی که هێڵی ستالین له دوالێکدانه‌وه‌دا نوێنه‌رانی ناسیۆنالیزمی ڕوسی ده‌رکرد، جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌م چه‌په فه‌رامۆشی ده‌کات، ئه‌وه‌یه که ئه‌م ناسیۆنالیزمه دیارده‌یه‌کی ئایدیۆلۆژیک یا به ته‌نها مه‌یلێک نییه له سه‌رخاندا. ئه‌م ناسیۆنالیزمه ئاڵای بۆرژوازی و هێمای ده‌سه‌ڵاتی ماددی بۆرژوازییه له کۆمه‌ڵدا، ئه‌م ناسیۆنالیزمه ناوه‌ڕۆکێکی ئابووری دیاریکراوی هه‌یه و ئه‌وه‌ش جگه له گه‌یاندنی ئابووری میللی ڕوسیا به ئاستی ئابووری سه‌رمایه‌داری پێشکه‌وتوو له ئه‌وروپای ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا شتێکی دیکه نییه. ده‌سه‌ڵاتی ماددی بۆرژوازی زۆر واوه‌تر له له خۆ باییبوونی فیزیکی بۆرژواکانه له‌سه‌ر کورسی به‌ڕێوبه‌رایه‌تی و پایه ده‌وڵه‌تییه‌کان. بۆرژوازی به‌رژه‌وه‌ندی و بیرۆکه‌کانی خۆی وه‌ک ئامانجگه‌لی گشت کۆمه‌ڵ بڵاو ده‌کاته‌وه. بیر و باوه‌ڕی بۆرژوازی ده‌بێته هێزێکی ماددی گه‌وره که له زه‌ین و ئاره‌زووه "خۆبه‌خۆکانی" ملیۆنه‌ها ئینسان، که ڕاسته‌وخۆ هیچ به‌رژه‌وه‌ندییه‌کی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ بۆرژوازیدا نییه، مانه‌وه‌ی خۆی درێژه پێ ده‌دات. که‌سێک که له لێکدانه‌وه‌کانی خۆیدا له‌گه‌ڵ شۆڕشی ١٩١٧دا بۆرژوازی له مه‌یدانی سیاسی ڕوسیا ده‌سڕێته‌وه، ئه‌وه ده‌ست ده‌داته خراپترین داشکان و ناله‌بارترین جۆری لادان له ده‌رکی هه‌مه‌لایه‌نه و کۆمه‌ڵایه‌تی مارکسیزم له په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری. شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر کاریگه‌ری گه‌وره‌ی له‌سه‌ر قازانجی چینی کرێکار و ته‌رازووی هێزه‌کانی کۆمه‌ڵ له نێوان پرۆلیتاریا و بۆرژوازیدا دانا. به‌ڵام خودی ئه‌م به‌رانبه‌رکێ چینایه‌تییه‌ی وه‌ک ته‌وه‌ری خه‌باتی چینایه‌تی کۆمه‌ڵ له‌نێو نه‌برد و نه‌یتوانی به بێ گۆڕانکارییه‌کی گه‌وره‌ی ئابووری ئه‌مه بکات. هه‌ر به‌م ده‌لیله ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕوانگانه‌دا که به‌سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر و دامه‌زراندنی حکومه‌تی کرێکاران، لێکدانه‌وه‌ی دینامیزمی بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵی ڕوسیا به‌شتێک بێجگه له خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریا و بۆرژوازی ده‌به‌ستنه‌وه و بایه‌خ به دژایه‌تییه‌کانی پرۆلیتاریا له‌گه‌ڵ چینه لاوه‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵ ده‌ده‌ن، دیدگاگه‌لێك که سۆسیالیزم نه له لایه‌ن کاپیتالیزم به‌ڵکوو له لایه‌ن به‌رهه‌مهێنانی ورده‌کاڵایی و هی تره‌وه له مه‌ترسیدا ده‌بینن، جیاوازیمان هه‌یه. به بۆچوونی ئێمه ئه‌م شێوه ڕوونکردنه‌وه‌یه‌ی مه‌سه‌له‌کانی کۆمه‌ڵگای پاش شۆڕش له ڕوانگه‌ی تیۆریی مارکسیستییه‌وه هه‌ڵه و میکانیکییه و له ڕوانگه‌ی سیاسییه‌وه خۆشباوه‌ڕانه‌یه. ئێمه گرنگی دژایه‌تی نێوان پرۆلیتاریا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی توێژه جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا ڕه‌ت ناکه‌ینه‌وه، به‌ڵکوو جه‌خت له‌سه‌ر به‌رده‌وامی و نه‌پساویی و پێکه‌وه‌گرێدراوی دینامیزمی چینایه‌تی حه‌ره‌که‌تی کۆمه‌ڵگه، یانی به‌رامبه‌رکێی کار و سه‌رمایه و کرێکار و سه‌رمایه‌دار له ده‌وره‌کانی پێش و پاش شۆڕش و وجودی ئه‌م دینامیزمه له پشت هه‌موو کێشمه‌کێشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیشه‌وه ده‌که‌ین. به ده‌ستکۆتاکردنی سیاسی و ئابووری بۆرژوازی گه‌وره‌ی ڕوسیا، ڕێگه‌چاره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌م چینه ناسڕێته‌وه، به‌ڵکه ماته‌ریاڵه ئینسانییه ڕاسته‌وخۆکانی خۆی له ده‌ست ده‌دات و به ناچاری ده‌بێت به شێوه‌یه‌کی کاتی ماته‌ریاڵی ئینسانی و چینایه‌تی په‌یدا بکات. به‌واتایه‌کی تر، ئه‌گه‌ر پرۆلیتاریا له سبه‌ینێی ئۆکتۆبه‌ردا به شوێن ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی خۆیه‌وه‌یه‌تی، له‌وبه‌ری هاوکێشه‌که ئه‌وه‌ی خه‌ریکه ده‌گیرسێ، هاتنه‌مه‌یدانی هێزی چینایه‌تی و توێژی کۆمه‌ڵایه‌تی وایه که‌بتوانن (زۆر ئاشکرایه که به لانگیری و پشتیوانیی سه‌رمایه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی) وه‌ک پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوا- سه‌نعه‌تی له ڕوسیا کار بکه‌ن. جوتیاره‌کان، ورده‌بۆرژواکان، بیرۆکراته‌کان و هی تر، له جه‌رگه‌ی ئه‌م دژایه‌تییه بناغه‌ییه چینایه‌تییه‌دا، ده‌توانن ته‌نیا وه‌ک ماتریاڵه ئینسانی و چینایه‌تییه‌کانی به‌رده‌وامی و مقاوه‌مه‌تی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی کار بکه‌ن، نه‌ک ئاڵاهه‌ڵگران و هێزی بزوێنه‌ری ئاڵته‌رناتیڤه تازه ده‌رکه‌وتووه‌کانی توێژه لاوه‌کییه‌کان. ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌کی وادا، یانی له بوونیان به پایه‌ی ماددی ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی، ئه‌م توێژه لاوه‌کییانه ده‌توانن ده‌وری چاره‌نووسسازی کۆمه‌ڵایه‌تی په‌یدا بکه‌ن، نه‌ک له چوارچێوه‌ی پارێزگاریی به‌رژه‌وه‌ندی توێژه‌کانی خۆیاندا. نموونه‌ی مه‌لاکان و زنجیره‌مه‌راتبی مه‌زهه‌بی له ئێران نموونه‌یه‌کی دیاریکراو و زیندووه له‌م واقیعه‌ته. جم و جۆڵی ئه‌م توێژه و گرنگی ماددی ئه‌م توێژه، نه‌ک له درێژه‌دان به به‌رژه‌وه‌ندییه توێژییه‌کانی خۆی له دژی چینی کرێکار، به‌ڵکوو له ڕاگرتن و درێژه‌دان به حاکمییه‌تی چینایه‌تی و ئاڵته‌رناتیڤی چینایه‌تی بۆرژوازی له ئێراندایه، خه‌باتی چینایه‌تی ته‌نیا له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و ئاڵته‌رناتیڤه چینایه‌تییانه شکڵ ده‌گرێت که له ئیمکانییه‌تی پیاده‌کردن و ئیعتیباری مێژوویی- سه‌راسه‌ری به‌هره‌مه‌ندن. ئه‌م ململانێیه له سه‌رده‌می ئێمه‌دا ململانێی سۆسیالیزم و سه‌رمایه‌دارییه، ململانێ پرۆلیتاریا و بۆرژوازییه. هه‌موو توێژ و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان ده‌بێت له ده‌وری ئه‌م ململانێیه پۆلاڕێزببن و له دواشیکردنه‌وه‌دا له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌م ململانێ بنه‌ڕه‌تییه‌دا نه‌بێ، ئه‌م توێژ و چینانه، ده‌ورێکی کۆمه‌ڵایه‌تی چاره‌نووسساز ناگێڕن.
مانایه‌کی تری ئه‌م باسه ئه‌وه‌یه که له حاڵه‌تی شکست، وه یان لادانی پرۆلیتاریا له جێبه‌جێکردنی ئاڵته‌رناتیڤی خۆیدا، کۆمه‌ڵی ڕوسیا بێجگه له ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی ڕێیه‌کی دیکه‌ی بۆ درێژه‌دان به ژیانی ئابووری خۆی نابینێته‌وه. ئێمه باسی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تازه، وه یان ئابووری به‌ینابه‌ی‌نی پشتبه‌ستوو به شکڵه‌کانی ورده‌کاڵایی و هیتر قبوڵ ناکه‌ین. ئێمه بیرۆکراسی و شتی تر وه‌ک چینی کۆمه‌ڵایه‌تی بنه‌ڕه‌تی له یه‌ک کۆمه‌ڵگه‌دا قبووڵ ناکه‌ین. ده‌بێت ئه‌وانه وه‌ک شکڵی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری و حاکمیه‌تی سه‌رمایه لێک بده‌ینه‌وه. له‌سه‌ر کاغه‌ز ده‌توانرێت هه‌ر شیوه‌یه‌کی به‌رهه‌مهێنانی تازه وه یان هه‌ر چینێکی ده‌سه‌ڵاتداری تازه پێناسه بکرێت و واقیعیات به پێی ئه‌و ئه‌لگۆ داهێنراوانه له خشته‌ی تایبه‌تدا ڕیز بکرێت. به‌ڵام مێژوو به پێی ئیمکاناتی مادی و زه‌مینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی خۆی، که به‌ره‌نجامی پراتیکی چینه واقیعییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه ده‌جووڵێت. شکستی شۆڕشی پرۆلیتاریا له ئاستی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا، به مانای به‌رده‌وامی سه‌رمایه‌داری، با له سایه‌ی هه‌ر شکڵ و شێوه‌یه‌کی تازه‌شدا بێ ده‌بێ، نه‌ک به مانای ده‌رکه‌وتنی شێوه‌ی به‌رهه‌مهێنانی تازه، که هێزه بزوێنه‌ره‌کانی زه‌مینه‌ی مێژوویی و پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له سه‌رده‌می توند و تیژبوونه‌وه‌ی ململانێی سه‌رمایه‌داری و سۆسیالیزم، بوونی ده‌ره‌کییان نه‌بووه. ئه‌وانه‌ی به‌رگری له‌م جۆره دیدگایانه ده‌که‌ن، نه ته‌نها ده‌بێت ڕیشه و شکڵه‌کانی په‌یدابوونی شێوه به‌رهه‌مهێنانێکی تازه‌ی له‌م جۆره ڕوون بکه‌نه‌وه، نه ته‌نها ده‌بێت چۆنیه‌تی زاڵبوونی به‌سه‌ر بزاڤی سۆسیالیستی‌دا ڕوون بکه‌نه‌وه، به‌ڵکه ده‌بێت ڕوونی بکه‌نه‌وه که چۆن ئه‌م ئاڵته‌رناتیڤه به‌سه‌ر ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوازی و کاپیتالیستی مه‌وجوددا سه‌رکه‌وت و چۆن کارێک که شۆڕشی پرۆلیتاریا نه‌یتوانیوه بیکات، یانی له‌ناوبردنی سه‌رمایه، له لایه‌ن توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و له په‌ناوه و به بێ هیچ به‌رگرییه‌ک له لایه‌ن بۆرژوازییه‌وه، عه‌مه‌لی کراوه‌ته‌وه!
به کورتییه‌که‌ی. جه‌ختکردنی ئێمه له‌سه‌ر زه‌روره‌تی تێڕوانینی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ شۆڕشی ڕوسیا ده‌مانگه‌یه‌نێته جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه، که ده‌بێ ململانێی چینه سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵ، پرۆلیتاریا و بۆرژوازی و به‌رانبه‌رکێی ئاڵته‌رناتیڤه مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م دوو چینه، سۆسیالیزم و کاپیتالیزم، بنه‌مای لێکدانه‌وه‌ی چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا بێت. ئه‌و دوو چینه‌ی که وێڕای به‌رانبه‌رکێی ئاڵته‌رناتیڤه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانیان له قۆناغێکی دیاریکراودا پێکه‌وه له دژی ڕژێمی کۆنی ڕوسیا ده‌ستیان دایه خه‌بات و به درێژایی چه‌ند قۆناغی دیاریکراو له شۆڕشی ١٩٠٥ه‌وه تا جه‌نگی یه‌که‌م و شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر، ڕاسته‌وخۆ له به‌رامبه‌ر یه‌کتردا وه‌ستانه‌وه. داکشانی حیزب و ده‌وڵه‌تی سۆڤێتی، گه‌شه و هه‌ڵدانی سیاسه‌ت و کارکردی ناسیۆنالیستی له حیزب و ده‌وڵه‌تی سۆڤێت و له کۆمێنترن و سیاسه‌تی ده‌ره‌کیدا، بابه‌تگه‌لێکی به پێشینه نه‌بوون. ناڕۆشنی ئاڵته‌رناتیڤی سۆسیالیستی و بۆشایییه‌ک که به هۆی له ئارادا نه‌بوونی پڕاتیکی کۆمه‌ڵایه‌تی سۆسیالیستی دروست بوو، زۆر ئاسایی ده‌یتوانی به مانای که‌له‌به‌رێک بۆ ناسیۆنالیزم، یانی توخمی دیاریکه‌ری ئاڵته‌رناتیڤی بۆرژوا-سه‌نعه‌تی له ڕوسیادا بێت. ئه‌گه‌ر ئۆردووی سۆسیالیستی له نیشاندان به‌ره‌وپێشبردنی ئاڵته‌رناتیڤی ماددی خۆیدا بۆ ڕوسیا سست و که‌مکار بێ، ئه‌و کاته ئاڵته‌رناتیڤی واقیعییه‌که‌ی تر، ناسیۆنالیزم و گه‌شه‌ی بۆرژوا- سه‌نعه‌تی ڕوسیا مه‌یدان به ده‌سته‌وه ده‌گرێت، جا هێزی به‌شه‌ری هه‌ڵسوڕاوی ئه‌م دیدگا بۆرژوازییه هه‌ر که‌س یا هه‌ر توێژێکی کۆمه‌ڵایه‌تی بێت. ده‌وره‌ی دوای شۆڕش، مه‌یدانی ململانێی ئه‌و دوو مه‌یله کۆنه‌ی پێشوو، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان له‌سه‌ر پرسگه‌لی تازه و له سایه‌ی هه‌لومه‌رجێکی تازه‌دا. ئه‌م ململانێیه له کۆتاییدا به قازانجی ناسیۆنالیزم و ڕێگه‌ی گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داری له ڕوسیا دوایی هات. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌بێت نیشانی بده‌ین ئه‌وه‌یه که هۆ و زه‌مینه‌کانی شکستی پرۆلیتاریا له‌م ململانێیه‌دا چی بووه؟ پرسگه‌لی بنه‌ڕه‌تی له‌م ململانێیدا کامانه بوون؟ هێزه‌کان و نوێنه‌ره بیلفیعله‌کانی ئه‌م مه‌یلانه کامانه بوون و چۆن کاریان کرد. عه‌واملێکی یاریده‌ده‌ر و ڕێگر بۆ هه‌ر یه‌که له‌م دوو ڕێبازه له ڕوسیا، پاش شۆڕش هه‌بوون، وه له دواییدا ئاڵته‌رناتیڤی پرۆلیتاریای شۆڕشگێر بۆ ڕیگه‌گرتن له‌م شکسته ده‌بوایه چی بێت و بۆ ئێمه ده‌بێ چی بێت؟ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م وێنایه و ئه‌م میتۆدۆلۆژییه گشتییه‌یه، ئێمه دێین چاره‌نووسی شۆڕشی ڕوسیا و حیزبی بۆڵشه‌ڤیک و ده‌وڵه‌تی سۆڤێت و شتی تر لێک ده‌ده‌ینه‌وه.
|