Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

ده‌رباره‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال

گفتوگوى‌ (همبستگى‌) له‌گه‌ل منصور حكمت


سوره‌يا شه‌هابى‌: به‌رله‌وه‌ى‌ بچينه‌ سه‌ر خاله‌ سه‌ره‌كى‌‏يه‌كانى‌ باسى‌ له‌باربردنى‌ منال، وه‌كو به‌رگرى‌ له‌ "مافى‌ برياردان"، " مافى‌ ژن به‌سه‌ر له‌شى‌ خويدا"، "به‌رگرى‌ له‌ مافى‌ ژيان" و سه‌ره‌نجام ئه‌م خواسته‌ له‌ كومه‌لگايه‌كى‌ ئازادو ئينسانيدا، ئه‌مه‌وى‌ سه‌ره‌تا راى‌ تو ده‌رباره‌ى‌ خاليك بزانم، ئه‌ويش ئه‌وه‌يه‌، مخاله‌فه‌تى‌ به‌رنامه‌ له‌گه‌ل خودى‌ ئه‌م كرداره‌ له‌ لايه‌كه‌وه‌ و داواكارى‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌ لايه‌كى‌ تره‌وه‌، چون ليك ده‌ده‌يته‌وه‌؟ ئه‌لين مادام به‌رنامه‌ له‌باربردنى‌ منال به‌ نيشانه‌ى‌ له‌خوبيگانه‌يى‌ ئينسان دائه‌نيت، كه‌وايه‌ پيويسته‌ سه‌ره‌نجام دژى‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌باربردنى‌ منال بيت و گوايه‌ موافه‌قه‌تى‌ به‌رنامه‌ له‌گه‌ليدا تاكتيكه‌. له‌م باره‌يه‌وه‌ رات چى‌‏يه‌؟

منصور حكمت: له‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌دا ئه‌م شيوه‌ مامه‌له‌يه‌ نه‌به‌به‌ندى‌ له‌باربردنى‌ مناله‌وه‌ مه‌حدود ده‌بيته‌وه‌ و راستيه‌كه‌شى‌ نه‌ شيوازيكى‌ مه‌حدود به‌ ئيمه‌يه‌. زوريك له‌ په‌يوه‌ندى‌ و مه‌سائيله‌ كومه‌لايه‌تى‌يه‌كان هه‌ن كه‌ ئيمه‌ له‌ كاتيك دا كه‌ خوازيارى‌ له‌ به‌ين چوونيانين له‌ هه‌مان كاتدا وه‌كو واقعيه‌تيكى‌ ماددى‌ و مه‌وجودى‌ كومه‌لگاى‌ ئيستا به‌ره‌سمى‌يان ده‌ناسين و هه‌ول ئه‌ده‌ين كاريگه‌رى‌ خراپى‌ ئه‌م په‌يوه‌ندى‌ و مه‌سه‌لانه‌ به‌سه‌ر ژيانى‌ خومان و هه‌موو خه‌لكه‌وه‌ كه‌م بكه‌ينه‌وه‌. شيوازى‌ مامه‌له‌ى‌ به‌رنامه‌ له‌گه‌ل كارى‌ كرى‌ گرته‌دا ريك هه‌روايه‌. ئيمه‌ خوازيارى‌ له‌به‌ين چوونى‌ كارى‌ به‌كريين، دنيايه‌ك كه‌ تيايدا كه‌سيك له‌ پيناو ژيانى‌ روژانه‌يدا ناچاره‌ تواناى‌ له‌شى‌ به‌ كه‌سيكى‌ تر به‌كرى‌ بدات، به‌ شه‌رمه‌زارى‌ ده‌زانين بو به‌شه‌رييه‌ت. كارى‌ به‌كريش هه‌روه‌ك له‌ باربردنى‌ منال نيشانه‌ى‌ له‌خو بيگانه‌يى‌ ئينسانه‌. به‌لاَم به‌شيكى‌ زورى‌ به‌رنامه‌ په‌يوه‌سته‌ به‌قانوون دانان بو هه‌ل و مه‌رج و ريوشوينى‌ كارى‌ به‌ كرى‌ له‌م كومه‌لگايه‌دا. مه‌قوله‌ى‌ ده‌وله‌ت به‌ هه‌مان شيوه‌. مه‌قوله‌ى‌ دين به‌هه‌مان شيوه‌. هه‌ر له‌م به‌شى‌ دووه‌مى‌ به‌رنامه‌يه‌دا ئيمه‌ خوازيارى‌ ئازادى‌ به‌كاربردنى‌ هه‌ندى‌ موادى‌ مخدر و ته‌نانه‌ت دابين كردنيشين له‌لايه‌ن ده‌وله‌ته‌وه‌ بو ئه‌وانه‌ى‌ به‌ مه‌وادى‌ مخدر ئالووده‌ بوون. وه‌ ئه‌مه‌ به‌شه‌رتى‌ له‌به‌ين بردنى‌ ئالووده‌بوون به‌ موداى‌ مخدر ئه‌زانين. ئيمه‌ داواى‌ سرينه‌وه‌ى‌ ياساغ كردنى‌ له‌ش فروشى‌ و پشتيوانى‌‏ى‌ ياسامان كردووه‌ له‌ له‌ش فروشان، وه‌ ئه‌مه‌ به‌ شه‌رتيكى‌ له‌به‌ين بردنى‌ له‌ش فروشى‌ ده‌زانين. موسيبه‌ته‌كانى‌ كومه‌لگاى‌ سه‌رمايه‌دارى‌ به‌ غه‌يره‌ قانوونى‌ كردنى‌ ئه‌و موسيبه‌تانه‌و ته‌مى‌ كردنى‌ قوربانيه‌كانى‌ وه‌لام نادريته‌وه‌. ئه‌مه‌ به‌ ته‌نها قسه‌ى‌ ئيمه‌ كومونيسته‌كان نيه‌، به‌لكو قسه‌ى‌ هه‌ر كه‌سيكه‌ كه‌ شان به‌شانى‌ هه‌ر ئه‌م شارستانيه‌ ئه‌وروپايى‌يه‌ چووبيته‌ پيشه‌وه‌.

له‌ باربردنى‌ مناليش ريك هه‌روايه‌. ئيمه‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ كاريكى‌ راست نازانين. حه‌زمان ده‌كرد كومه‌لگايه‌ك هه‌بووايه‌ كه‌ به‌ هيچ جوريك ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ى‌ تيادا نه‌هاتايه‌ته‌ پيشه‌وه‌. هيچ كه‌س كارى‌ به‌مه‌ نه‌گه‌يشتايه‌‏ و هه‌لبژاردنيكى‌ ئاوا هه‌رگيز نه‌هاتايه‌ته‌ به‌ره‌وه‌. ئايا ئه‌مه‌ خواستيكى‌ سه‌يره‌؟ نه‌خير. ئه‌مه‌ خواستى‌ زوربه‌ى‌ هه‌ره‌زورى‌ خه‌لكه‌و له‌ پيش هه‌موشيانه‌وه‌ خواستى‌ هه‌ر كه‌سيكه‌، چ ژن و چ پياو، كه‌ له‌ ژيانى‌ خوى‌ دا هه‌ستى‌ به‌ ده‌ردى‌ له‌ باربردنى‌ منال كردبيت. من كه‌سيك يا بزووتنه‌وه‌يه‌ك شك نابه‌م كه‌ خودى‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال وه‌كو كرداريكى‌ سه‌ربه‌رزانه‌ى‌ ئينسانى‌ تقديس بكات. بى‌ ئيحساسى‌ و لامبالاتى‌ عاتفى‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌دا له‌ كورو كومه‌لى‌ ئوسولى‌يه‌كان له‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ فيمينيستى‌ دا ده‌بينرى‌. به‌لاَم ئه‌مه‌ زياتر به‌ره‌نجامى‌ په‌روه‌رده‌ى‌ سياسى‌ سكتاريستى‌ و ده‌مارگيرى‌ ئايدولوژى‌ و فيرقه‌يى‌ ئه‌وانه‌، تاوه‌كو ئه‌وه‌ى‌ گه‌رانه‌وه‌ بيت بو ئيحساسى‌ واقعى‌يان وه‌كو ئينسان.

به‌لاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى‌ ئيمه‌ بمانه‌وى‌ و ئاره‌زووبكه‌ين واقعيه‌تى‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ ئيمه‌ له‌ ناو ناچيت. حامله‌بوونى‌ نه‌خوازراوو په‌شيمانى‌ له‌ حامله‌بوونى‌ خوازراو له‌ ئارادايه‌، محدودياتى‌ مالى‌‏ى‌ و فه‌رهه‌نگى‌ و سياسى‌ له‌ ئارادايه‌، زه‌خت و زور له‌سه‌ر ژنان بى‌ ئه‌ندازه‌ زوره‌ و به‌ ناچارى‌ بو ژماره‌يه‌كى‌ زوريان له‌ باربردنى‌ منال وه‌كو ته‌نها ريگاى‌ ده‌رچوون له‌ گيژاويك ديته‌ به‌رچاو. له‌باربردنى‌ منال واقعيه‌تيكى‌ دنياى‌ ئه‌مرويه‌ و كومه‌لگا ناتوانى‌ گوى‌‏ى‌ خوى‌ لى‌ كه‌ر بكات، ناتوانى‌ چاوپوشى‌ لـى‌ بكات. ده‌بى‌ رى‌‏وشوينى‌ ئه‌م كرداره‌، كه‌ سه‌ربه‌خو له‌ ئيراده‌ى‌ هه‌رده‌وله‌ت و حيزب و بزووتنه‌وه‌يه‌كى‌ سياسى‌، به‌هه‌رحال مه‌وجوده‌ ، ديارى‌ بكريت. قه‌ده‌غه‌كردنى‌ له‌باربردنى‌ منال ته‌مى‌ كردنى‌ قوربانيانى‌ ئه‌م سيستمه‌ كومه‌لاَيه‌تى‌‏يه‌يه‌ كه‌ مه‌وجوده‌. ئه‌مه‌ ناتوانى‌ هه‌لويستى‌ ئيمه‌ بيت.

به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌ راده‌گه‌يه‌نى‌ كه‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ نادروست و پيچه‌وانه‌ى‌ پره‌نسيپه‌ ئينسانيه‌كانى‌ خوى‌ ده‌زانى‌. به‌لاَم برواى‌ وايه‌ كه‌ چ له‌ پيناوى‌ پاريزگارى‌ له‌ قوربانيه‌كانى‌ محدودياتى‌ ئابوورى‌ و دواكه‌وتوويى‌ فه‌رهه‌نگى‌ له‌م كومه‌لگايه‌دا كه‌ له‌ ئارادايه‌، وه‌ چ بو خه‌بات له‌ به‌رامبه‌ر زه‌مينه‌كانى‌ ئه‌م كرداره‌دا، پيويسته‌ له‌ باربردنى‌ منال قانوونى‌ بيت. راستيه‌كه‌ى‌ زوربه‌ى‌ هه‌لسوراوانى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ ( پروچويس) و كارگيرانى‌ و پزيشكانى‌ كلنيك (عياده‌)كانى‌ له‌ باربردنى‌ منال و ياسادانه‌رانى‌ پروچويسى‌ هه‌يئه‌ى‌ ده‌سه‌لاَتدارى‌ ئه‌مريكاش هه‌ر ئه‌م هه‌لويسته‌يان هه‌يه‌ و له‌ وه‌لاَمى‌ ئه‌م پرسياره‌دا هه‌ر ئه‌مه‌ ده‌لين: له‌ باربردنى‌ منال كاريكى‌ راست نيه‌، به‌لاَم ده‌بى‌ قانوونى‌ بيت. ئه‌گه‌ر جياوازيه‌ك له‌ ئارادايه‌ ئه‌وا راشكاوى‌‏ى‌ ئيمه‌يه‌ له‌ به‌يانكردنى‌ ئينسانى‌ نه‌بوونى‌ خودى‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ مندالدا. به‌لاى‌ ئسوليه‌كانى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ فيمينيستى‌‏يه‌وه‌ وادياره‌ ئه‌م ره‌خنه‌يه‌ قورسه‌. له‌ روانگه‌ى‌ سياسيه‌وه‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبى‌ كومونيستى‌ كريكارى‌ خوازيارى‌ قانوونى‌ كردنى‌ له‌ باربردنى‌ منال تا دوازده‌ هه‌فته‌يى‌، خورايى‌ بوونى‌، مه‌رجداركردنى‌ ئه‌م كرداره‌ ته‌نها به‌ بريارى‌ ژنه‌وه‌ و ئه‌نجامدانيه‌تى‌ له‌ كلنيكى‌ تايبه‌تى‌‏دا. بزووتنه‌وه‌ى‌ پروچويس له‌ ئه‌مريكادا ئه‌م خواستانه‌ وه‌كو ئاره‌زووه‌ بالاَكانى‌ خوى‌ سه‌ير ده‌كات و ته‌حقيق بوونيشيان له‌ ئه‌مريكادا به‌م زووانه‌ به‌ عه‌مه‌لى‌ نازانى‌. ئه‌گه‌ر چه‌پى‌ پيشوى‌ تازه‌ فيمينيستى‌ كوچكردووى‌ ئيرانى‌ له‌گه‌ل ئه‌م خواسته‌ گرفتى‌ هه‌يه‌، دلنيابن كه‌ له‌ فيمينيست بوونيه‌وه‌ نيه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سيك له‌ كوبوونه‌وه‌يه‌كى‌ ئاشكرادا ئه‌م ره‌خنه‌يه‌ ئاراسته‌ى‌ من بكات، من داواى‌ لى‌ ده‌كه‌م به‌ كورتى‌ و به‌ صراحه‌ت و بى‌ پيچ و په‌نا وه‌لاَمى‌ دوو پرسيار بداته‌وه‌: يه‌كه‌م، ئه‌مه‌ى‌ كه‌ راى‌ خوى‌ ده‌رباره‌ى‌ خودى‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال چى‌يه‌ وه‌ ئايا ئه‌م كرداره‌ له‌ رووى‌ مه‌بده‌ئى‌‏يه‌وه‌ به‌ كاريكى‌ تال‏و ناشرين ئه‌زانيت، ياخود هيچ مشكله‌يه‌كى‌ مه‌عنه‌وى‌و مه‌بده‌ئى‌ و ويژدانى‌‏ى‌ له‌گه‌ل له‌باربردنى‌ منالدا نيه‌. به‌ برواى‌ من كه‌سيك كه‌ له‌ كوبونه‌وه‌يه‌كى‌ ئاشكرادا هه‌لسى‌ و كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ كاريكى‌ سووك‏و بى‌بايه‌خ له‌قه‌له‌م بدات، كه‌ خه‌لكى‌ بى‌ هوده‌ له‌ به‌رامبه‌ريدا تووشى‌ دله‌راوكى‌ و دوو دلى‌ ده‌بن، چ جاى ئه‌وه‌ى‌ كه‌ ئه‌م كرداره‌ به‌ نيشانه‌ى‌ سه‌ربه‌رزى‌ ژن له‌ كومه‌لگاو به‌مايه‌ى‌ شانازى‌ دابنى‌، جوابى‌ خوى‌ هه‌ر له‌و هوله‌دا وه‌رده‌گريته‌وه‌. ئه‌م جوره‌ بى‌ده‌ربه‌ستى‌ و مامه‌له‌ ساويلكه‌ و رووكه‌شانه‌يه‌ له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌يه‌كى‌ ئه‌خلاقى‌ گه‌وره‌دا كه‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌به‌رده‌م هه‌موواندا، چ لايه‌نگرانى‌ قانوونى‌ بوون و چ مخالفانى‌، داى‌ ده‌نى‌، خوى‌ له‌ ناو هه‌ركوريكى‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ كوبوونه‌وه‌ى‌ فيرقه‌كه‌ى‌ خويدا به‌ ساده‌يى‌ په‌رده‌ له‌رووى‌ خوى‌ هه‌لئه‌مالى‌. دووه‌م، داواى‌ لى‌ ده‌كه‌م ره‌خنه‌ى‌ خوى‌ له‌و به‌نده‌ى‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌ به‌راست و ره‌وان و بى‌‏هه‌راوهوريا بخاته‌ روو كه‌ خوازيارى‌ له‌ باربردنى‌ قانوونى‌ و خورايى‌ مناله‌ تا دوازده‌ هه‌فته‌يى‌ و له‌سه‌ر بريارى‌ ژن.

سوره‌يا شه‌هابى‌: له‌باره‌ى‌ ئاينده‌ى‌ مافى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ سوشياليزم‏و به‌گشتى‌ له‌ كومه‌لگايه‌كدا كه‌ پيودانگه‌ ئينسانيه‌كان په‌يره‌وبكات، ئه‌لين واهات و سه‌ره‌راى‌ هه‌موو ته‌عليم و كومه‌ك و پشتيوانى‌‏يه‌ك، تين ايجرى‌ ١٢-١٣ ساله‌ حامله‌ بوو، ئايا ئيوه‌ ناچارى‌ ده‌كه‌ن منال به‌ خيو بكات، له‌ كاتيكدا كه‌ خوى‌ منداله‌؟

منصور حكمت: ئه‌م جوره‌ پرسيارانه‌ له‌ جورى‌ پرسيارو فتواى‌ به‌هانه‌گيرانه‌ى‌ سوننه‌تى‌ ئيسلاميه‌، (ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه‌ بوو و ….). هينانه‌وه‌ى‌ نموونه‌ى‌ كچيكى‌ ١٢ ساله‌ بو پاساودانى‌ له‌ باربردنى‌ منال، هينانه‌ مه‌يدانى‌ به‌لگه‌يه‌كى‌ لاوازه‌، له‌ به‌رئه‌وه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال ديارده‌يه‌كى‌ فراوانتره‌ له‌ كيشه‌ى‌ حامله‌بوونى‌ كچانى‌ دوازده‌ ساله‌ و مه‌نتقى‌ خويشى‌ ليره‌وه‌ وه‌رنه‌گرتووه‌. له‌ به‌ريتانياى‌ ئه‌مرودا سه‌ره‌راى‌ ئه‌و هه‌موو موسيبه‌ته‌ كومه‌لاَيه‌تيانه‌و ئه‌و هه‌موو بى‌مافى‌ و بى‌ ئيمكاناتيه‌ى‌ منالاَن، به‌ گويره‌ى‌ ئامارى‌ خودى‌ كه‌مپينى‌ سه‌راسه‌رى‌ له‌ باربردنى‌ منال، كه‌ ريگرتن له‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى‌ موهله‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ ٢٤ هه‌فته‌يى‌يه‌وه‌ بو ١٨ هه‌فته‌يى‌ به‌ يه‌كيك له‌ شانازيه‌كانى‌ خوى‌ دائه‌نى‌، له‌ سه‌رجه‌مى‌ ١٦٠ هه‌زار حاله‌تى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ سالى‌ ١٩٩٢ دا ته‌نها سى‌ هه‌زار حاله‌تى‌ له‌ ناو كچانى‌ ژير ته‌مه‌نى‌ ١٦ سالى‌ دا بووه‌. واته‌ كه‌متر له‌ ٢%. بروا ناكه‌م له‌م ليسته‌شدا ئامارى‌ ١٢ ساله‌كان له‌ يه‌ك له‌ سه‌د زياتر بيت. ناكرى‌ ١٦٠ هه‌زار حاله‌تى‌ له‌باربردنى‌ منال به‌ كيشه‌ى‌ حامله‌بوونى‌ نه‌خوازراوى‌ كچانى‌ ١٢ ساله‌ پاساو بدريت. له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ر سيستم و هه‌ر به‌لگه‌ هينانه‌وه‌ يه‌كدا ئه‌كرى‌ بن‏به‌ستى‌ ئه‌خلاقى‌ وچه‌ندين بروبيانووى‌ مه‌نتقى‌ و "توچيح المسائل" (توچيح المسائل)، ناوى‌ كتيبيكى‌ خومه‌ينى‌‏يه‌ كه‌ پره‌ له‌قسه‌ى‌ حه‌له‌ق‏و به‌له‌قى‌ شه‌رعى‌و دينى‌-وه‌رگير) ئاسا دابنريت و هه‌لومه‌رجيكى‌ ده‌ردناك و تراژيدى‌ بهينريته‌ پيش چاو. منيش ئه‌توانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بپرسم ئه‌گه‌ر له‌و كومه‌لگايه‌ى‌ كه‌ ئاواتى‌ "كه‌مپينى‌ سه‌راسه‌رى‌ له‌ باربردنى‌ منال "ه‌ له‌ به‌ريتانيادا، له‌ باربردنى‌ منال تا روژى‌ پيش له‌ دايك بوون ئازادبيت، وه‌ ئه‌گه‌ر ژنيكى‌ ٢٨ ساله‌ له‌ هه‌فته‌ى‌ (٣١)ـه‌‏مدا بريار بدات كه‌ مناله‌كه‌ى‌ له‌ باربه‌ريت به‌لاَم هيچ پزيشكيك ئاماده‌ نه‌بيت ئه‌م كاره‌ ئه‌نجام بدات، ئه‌مان چى‌ ئه‌كه‌ن، پزيشكه‌كه‌ " ناچار ئه‌كه‌ن" سه‌ربارى‌ ئه‌وه‌ى‌ ئه‌م كاره‌ به‌كاريكى‌ دژى‌ ئينسانى‌ و جينايه‌تكارانه‌ ده‌زانى‌ له‌ باربردنه‌كه‌ ئه‌نجام بدات؟ مه‌سه‌له‌ى‌ منال له‌ باربردن مه‌سه‌له‌يه‌كى‌ گرنگ‏و گشتى‌ و كومه‌لاَيه‌تى‌يه‌و ده‌بيت وه‌لاَمى‌ گشتى‌ پى‌ بدريته‌وه‌. ئه‌گه‌ر وه‌لاَمى‌ گشتى‌ و ريشه‌يى‌ بزووتنه‌وه‌يه‌ك راست و ئينسانى‌ و رى‌‏نيشانده‌ر بيت، ده‌توانرى‌ حاله‌ته‌ تايبه‌تى‌يه‌كانيش له‌ چوارچيوه‌ى‌ ئه‌م وه‌لاَمه‌ ئينسانى‌يه‌دا وه‌لاَم بدريته‌وه‌. به‌لاَم وه‌لاَميكى‌ غه‌يره‌ ئينسانى‌ به‌هيچ نموونه‌ و شيرو ريوى‌ هينايه‌وه‌يه‌ك ده‌رباره‌ى‌ ئه‌م يان ئه‌و حاله‌تى‌ تايبه‌تى‌ مه‌شروعيه‌ت به‌ده‌ست ناهينيت.

به‌هه‌ر حال وه‌لاَمى‌ من به‌ كيشه‌ى‌ تين ايجرى‌ سوسياليستى‌ حامله‌ ئه‌مه‌يه‌: يه‌كه‌م، ئيمه‌ هيچ قسه‌يه‌كمان له‌ غه‌يره‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ سوشياليزمدا نه‌كردووه‌. ئيمه‌ قسه‌مان له‌وه‌ كردووه‌ كه‌ كومه‌لگا ئيتر پيويستى‌ به‌م كاره‌ نامينى‌. سه‌ره‌نجام من بروا ناكه‌م له‌ سوشياليزمدا ( به‌ تايبه‌ت له‌ سوشياليزمدا) كچيكى‌ دوازده‌ ساله‌ ناچار به‌ منالبوون يان هه‌ر كاريكى‌ تر بكريت. دووه‌م، ده‌بى‌ به‌ باش كردن و په‌ره‌پيدانى‌ شيوازه‌كانى‌ مه‌نعى‌ حه‌مل، ئاموزش (تعليم)ى‌ جنسى‌، په‌ره‌پيدانى‌ مافه‌كانى‌ منالاَن و بردنه‌سه‌رى‌ حورمه‌تيان، خه‌بات له‌ دژى‌ ئه‌خلاقياتى‌ دواكه‌وتووانه‌ و ده‌مارگيرى‌ نه‌زانانه‌ى‌ ناكوك له‌گه‌ل روشنبيرى‌ جنسى‌‏ى‌ گشتى‌ و كونترولى‌ ئازادانه‌ى‌ كه‌سه‌كان به‌سه‌ر په‌يوه‌نديه‌ جنسيه‌كانى‌ خوياندا و، ده‌بى‌ به‌م جوره‌ شتانه‌ به‌شوين وه‌لاَمى‌ واقعى‌‏يه‌وه‌ بين. ده‌بى‌ كاريك بكريت كه‌نه‌ك ته‌نها تين ايجره‌كان، به‌لكو هه‌ر كه‌سيك كه‌ نايه‌ويت حامله‌ بيت، بتوانيت حامله‌ نه‌بيت. ئايا ئه‌مه‌ له‌ رووى‌ عه‌مه‌لى‌ و زانستى‌يه‌وه‌ له‌ توانادايه‌؟ به‌ راى‌ من گومانى‌ تيدا نيه‌. داهينان و باش كردنى‌ شيوازه‌كانى‌ (منع) له‌ كومه‌لگاى‌ دژه‌ ژنى‌ هاوچه‌رخدا وه‌كو پيويست بايه‌خى‌ پى‌ نادرى‌. ئه‌گه‌ر يه‌ك له‌ ده‌هه‌زار به‌شى‌ بودجه‌ى‌ ئه‌و تويژينه‌وانه‌ى‌ كه‌ بو په‌ره‌پيدانى‌ ته‌كنه‌لوژياى‌ جه‌نگى‌ و جاسوسى‌ ته‌رخان ئه‌كرى‌، بو ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ خه‌رج بكرايه‌ تا ئيستا شيوازه‌كه‌يان دوزى‌ بووه‌. ديسانه‌وه‌ ده‌گه‌ريينه‌وه‌ بو جيگاى‌ يه‌كه‌م: ئايا له‌ به‌ين بردنى‌ كورپه‌له‌ له‌ سكى‌ دايكى‌‏دا كاريكى‌ ناخوش‏و تاله‌ يان نا. ئايا ده‌نگيك له‌ ده‌روونى‌ ره‌خنه‌گرى‌ ئيمه‌وه‌ به‌ ئه‌و ده‌ليت: "بريا ناچار به‌ ئه‌نجامدانى‌ ئه‌م كاره‌ نه‌بووينايه‌"، يان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌لى‌، ئه‌وا ئه‌و كاته‌ هه‌ول و كوشش له‌ پيناو بنياتنانى‌ كومه‌لگايه‌كدا كه‌ ئينسانه‌كان له‌ويدا ناچار به‌ منال له‌ باربردن نه‌بن، ته‌نها ريگاى‌ ئينسانى‌‏ى‌ و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ى‌ پيشكه‌وتنه‌. به‌لاَم كه‌سيك كه‌ له‌باربردنى‌ منال وه‌كو عملياتى‌ له‌وزه‌تين سه‌ير ده‌كات و تواناى‌ درك كردنى‌ قوولى‌‏ى‌ مه‌سه‌له‌كه‌و تالى‌‏و گيژاوه‌ ئه‌خلاقيه‌كه‌ى‌ نيه‌ بو ئينسانه‌ بى‌‏ئه‌ژماره‌كان و نه‌وه‌ جياجياكان، بيگومان به‌م خه‌باته‌ بيگانه‌يه‌.

سوره‌يا شه‌هابى‌: به‌رنامه‌ى‌ حيزب له‌ رووبه‌روو بوونه‌وه‌ى‌ نيوان دوو قوتبى‌ "پروچويس" و "پرولايف" دا له‌ كام لا قه‌رار ئه‌گرى‌، وه‌ به‌گشتى‌ ئه‌م قوتب به‌نديه‌ چون هه‌لئه‌سه‌نگينى‌؟

منصور حكمت: بوچوونيكى‌ تا راده‌يه‌ك باو كه‌ به‌تايبه‌ت له‌ ناو كورو كومه‌له‌ تازه‌ فيمينيسته‌ ئيرانيه‌كاندا له‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ وولاَت هه‌يه‌، ئه‌مه‌يه‌ كه‌ گوايه‌ پروچويسه‌كان لايه‌نگرى‌ له‌ باربردنى‌ منالن‏و پرولايفه‌كان مخالفى‌ ئه‌مه‌ن. مه‌سه‌له‌كه‌ به‌م شيوه‌يه‌ نيه‌. باسه‌كه‌ له‌سه‌ر قانوونى‌ بوون يا نه‌بوونى‌ له‌ باربردنى‌ مناله‌، نه‌ك له‌سه‌ر باش بوون و خراپ بوونى‌ ئه‌م كاره‌. پروچويسه‌كان له‌ هه‌مان كاتدا كه‌ زوريك له‌وان مخالفى‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منالن، ديفاع له‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌ باربردنى‌ منال ئه‌كه‌ن. هه‌لويستى‌ حيزبى‌ كومونيستى‌ كريكاريش ديفاع كردنه‌ له‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌ باربردنى‌ منال. له‌رووى‌ حقوقى‌يه‌وه‌ ئه‌وه‌ى‌ كه‌ له‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبدا هاتووه‌، ئاوات‏و ئامانجى‌ بالاَى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ پروچويسه‌ له‌ وولاَتيكى‌ وه‌كو ئه‌مريكادا كه‌ تا بيست سالى‌ تريش شانسى‌ به‌ده‌ست هينانى‌ ئه‌م خواستانه‌يان نيه‌و له‌ زوريك له‌ وولاَته‌ ئه‌وروپاييه‌كانيشدا هيشتا تحقيق نه‌بووه‌. له‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌دا له‌ باربردنى‌ منال تا ١٢ هه‌فته‌يى‌ ئازادو قانوونيه‌. برباردان به‌ته‌واوى‌ له‌ ده‌ستى‌ ژن خويدايه‌، نه‌ك هيچ كه‌سيكى‌ ترو ژن پيويستى‌ به‌ ته‌بريرو به‌لگه‌ هينانه‌وه‌ بو هيچ ناوه‌نديكى‌ پزيشكى‌ و ئيدارى‌ نيه‌. له‌ باربردنى‌ منال به‌ خورايى‌يه‌و پيويسته‌ له‌ كلينيكى‌ مجهزدا ئه‌نجام بدريت. وه‌ديهاتنى‌ خواستيكى‌ له‌م چه‌شنه‌ ته‌نانه‌ت له‌ خه‌يالى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ فيمينيستى‌ ئه‌مريكاشدا جيگاى‌ نا بيته‌وه‌. له‌ رووى‌ حقوقيه‌وه‌ چاوديرى‌ خارجى‌‏ى‌ له‌ ئه‌وروپا و ئه‌مريكادا به‌رنامه‌ى‌ حيزبى‌ كومونيستى‌ كريكارى‌ وه‌كو ده‌قيكى‌ پروچويس ده‌سته‌به‌ندى‌ ده‌كات، چونكه‌ خوازيارى‌ ئازادى‌ له‌ باربردنى‌ مناله‌. به‌لاَم خودى‌ ئه‌م ناو لينانه‌ پروچويس (لايه‌نگرى‌ هه‌لبژاردن) و پرولايف ( لايه‌نگرى‌ ژيان) رى‌لى‌ ونكه‌ر و دعائى‌‏يه‌. له‌ ئه‌مريكا كه‌ لانكى‌ سه‌ره‌كى‌ ئه‌م قوتب‏به‌نديه‌يه‌ به‌شى‌ پرهات و هاوار و ميليتانتى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ پرولايف له‌ گروپه‌ راست‏و محافه‌زه‌كارو مه‌زهه‌بيه‌كان پيكاهاتووه‌ كه‌ له‌ واقعدا بچوكترين ريزو احترام بو ژيان دانانين. ئه‌مانه‌ لايه‌نگرانى‌ سزاى‌ ئيعدام‏و به‌رين كردنه‌وه‌ى‌ مه‌وداى‌ ئه‌م سزايه‌ن بو تازه‌لاوان. لايه‌نگرانى‌ هه‌ميشه‌يى‌ سياسه‌ته‌ ميليتاريستى‌‏يه‌كانى‌ ئه‌مريكان. له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ كونه‌په‌رست، نه‌ژادپه‌رست‏و دژى‌ خارجى‌‏و دوژمنى‌ هه‌ژارانن. خه‌لكى‌ ئه‌مريكا له‌ ژير ده‌ستى‌ ئه‌مانه‌دا به‌به‌رده‌وامى‌ له‌ژير بارى‌ هه‌ژارى‌‏و نه‌خوشى‌‏دا تواونه‌ته‌وه‌و ده‌توينه‌وه‌. له‌و لاشه‌وه‌ ره‌مزو لانكى‌ سه‌ره‌كى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ پروچويس، لايه‌نگرى‌ هه‌لبژاردن، حيزبى‌ ديموكراتى‌ ئه‌مريكا و ئه‌مسالى‌ وه‌ك كلنتونه‌ كه‌ هه‌ر ماوه‌يه‌ك به‌ر له‌ ئيستا هيرشيكى‌ بى‌شه‌رمانه‌ى‌ فراوانيان له‌ دژى‌ دايكانى‌ بى‌ ميرد وه‌رى‌ خست‏و چوار مليون منالى‌ ئه‌مريكايى‌ يان مه‌حكوم به‌ مال به‌كولى‌‏و به‌دخوراكى‌‏و ژيانى‌ ژير خه‌تى‌ هه‌ژارى‌ كرد. گالته‌ جاريه‌ كه‌ ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ مافى‌ هه‌لبژاردن ناو لى‌ ده‌به‌ن. ئه‌مه‌ دوايين هه‌لبژاردنى‌ هه‌ر ئينسانيكه‌. ئه‌مانه‌ پيشتر هه‌لبژاردنى‌ خوشگوزه‌رانى‌، هه‌لبژاردنى‌ يه‌كسانى‌ كومه‌لاَيه‌تى‌ و پيشه‌يى‌ ژنان، هه‌لبژاردنى‌ كاركردن و به‌رده‌وام بوون له‌ خويندن، هه‌لبژاردنى‌ ئاسايشى‌ ئابوورى‌و حورمه‌تى‌ كومه‌لاَيه‌تى‌، وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌لبژاردنى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ سالم‏و پاريزراويان له‌ ژنان زه‌وت كردووه‌، دواتر له‌سه‌ر ليوارى‌ كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌دا ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ ده‌ده‌ن به‌و كه‌ له‌ نيوان فريدان‏و خوفريدانه‌خواره‌وه‌دا سه‌رپشكى‌ ده‌كه‌ن. به‌راستى‌ ژنيك كه‌ له‌ باربردنى‌ مناله‌كه‌ى‌ "هه‌لئه‌بژيرى‌" ده‌بى‌ چه‌نده‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌لبژاردنه‌دا كه‌ كومه‌لگا خستويه‌تيه‌ به‌رده‌مى‌ دلخوش و سوپاس گوزاربيت! له‌به‌ر ئه‌مه‌ ئه‌گه‌ر له‌ من بپرسن خوم به‌ پروچويس پيناسه‌ ناكه‌م. ئه‌مه‌ ناو لينانيكى‌ رياكارانه‌و فريوده‌رانه‌يه‌. من خوم وه‌كو لايه‌نگرى‌ قانوونى‌ بوونى‌ له‌ باربردنى‌ منال تا دوازده‌ هه‌فته‌يى‌ و مخالفى‌ كردارى‌ له‌ باربردن ده‌ناسينم.

سوره‌يا شه‌هابى‌: به‌رنامه‌ داواكارى‌ قانوونى‌ كردنى‌ له‌ باربردنى‌ مناله‌ هه‌تا ١٢ هه‌فته‌يى‌. ئه‌م سنوورى‌ ١٢ هه‌فته‌يى‌يه‌ و چونيتى‌ دياريكردنى‌‏و فاكته‌ره‌كانى‌ دياريكردنى‌ باسيكى‌ زورى‌ به‌دواى‌ خويدا هيناوه‌. هه‌ندى‌ كه‌س وا تصور ده‌كه‌ن كه‌ ره‌نگه‌ له‌ روانگه‌ى‌ به‌رنامه‌وه‌ ته‌نها له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌توانرى‌ كورپه‌له‌ به‌ ئينسان دابنريت، وه‌ له‌به‌ر ئه‌مه‌يه‌ كه‌ له‌ باربردنى‌ كورپه‌له‌ له‌م ته‌مه‌نه‌ به‌ دواوه‌ - جگه‌ له‌ هه‌ندى‌ حاله‌تى‌ استسنائى‌ كه‌ به‌رنامه‌ ده‌ستنيشانى‌ كردوون - به‌ غه‌يره‌ قانوونى‌ داده‌نيت. ئه‌مه‌وى‌ بليم كه‌ سه‌باره‌ت به‌ ته‌مه‌نى‌ كورپه‌له‌يه‌ك كه‌ ئه‌توانرى‌ له‌بارببرى‌ تيگه‌يشتنى‌ جوراوجور هه‌يه‌. هه‌نديك واتى‌ ده‌گه‌ن كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى‌ پيش ئه‌م ته‌مه‌نه‌ كورپه‌له‌ به‌ ئه‌ندازه‌ى‌ پيويست كامل نه‌بووه‌و ناتوانيت سه‌ربه‌خو له‌ له‌شى‌ دايك بژى‌، به‌ ئينسان ناژميردريت.

منصور حكمت: باسى دوازده‌ هه‌فته‌يى‌ له‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌دا هيچ په‌يوه‌نديه‌كى‌ به‌ساتى‌ ده‌ستپيكردنى‌ ژيان، ياخود تواناى‌ دريژه‌دان به‌ژيانى‌ كورپه‌له‌وه‌ نيه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ ره‌حمدا (كه‌ بو بريك كه‌س به‌ساتى‌ سه‌ربه‌خو بوونى‌ هه‌ويه‌ى‌ كورپه‌له‌ له‌ دايك دائه‌نرى‌). دواتر ديمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م خالاَنه‌. ئاشكرايه‌ كه‌سيك كه‌ وه‌كو ئيمه‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال خوى‌ له‌ خويدا به‌ غه‌يره‌ ئينسانى‌ ده‌زانى‌و وه‌كو ناچارى‌يه‌كى‌ كومه‌لاَيه‌تى‌ و شه‌ريكى‌ ئه‌هوه‌ن تر ديفاع له‌ قانوونى‌ بوونى‌ ده‌كات، مه‌يلى‌ به‌لاى‌ ئه‌وه‌دايه‌ كه‌ ماوه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال هه‌رچى‌ كه‌متر بكريته‌وه‌. له‌ لايه‌كى‌ تريشه‌وه‌ پيويسته‌ قانوون به‌ عه‌مه‌لى‌ بو ژنان رى‌‏نيشان‏ده‌ر بيت و شتيكى‌ فورمالى‌ نه‌بيت. له‌ روانگه‌ى‌ پزيشكى‌ و جسمى‌يه‌وه‌ پيويسته‌ فرسه‌تى‌ ده‌ستنيشانكردنى‌ حامله‌بوون و برياردان و به‌رنامه‌ دانان بو ئه‌م كاره‌ هه‌بيت. واقعيه‌ت ئه‌مه‌يه‌ كه‌ له‌ روانگه‌ى‌ پزيشكى‌يه‌وه‌ له‌باربردنى‌ منال به‌ر له‌ كاتيكى‌ دياريكراو ناعه‌مه‌لى‌ و ته‌نانه‌ت خه‌ته‌ريشه‌. به‌م جوره‌ ده‌بى‌ موله‌ته‌كه‌ هه‌م يه‌ ئه‌ندازه‌ى‌ پيويست كافى‌ بيت وه‌ له‌ هه‌مان كاتيشدا به‌ گويره‌ى‌ ئيمكان محدود بيت. رووى‌ مه‌سه‌له‌كه‌ بو ئيمه‌، كه‌ مكردنه‌وه‌ى‌ موله‌تى‌ له‌ باربردنه‌كه‌يه‌ تا ئه‌وپه‌رى‌، به‌ له‌به‌ر چاوگرتنى‌ هه‌ل و مه‌رج و توانايى‌يه‌ پزيشكى‌ و كومه‌لاَيه‌تيه‌كان . ئيمه‌ له‌دياريكردنى‌ موهله‌ى‌ ريگه‌ پى‌‏دراو بو له‌باربردنى‌ منال ته‌شخيصى‌ خومان نه‌كردووه‌ته‌ معيار. به‌لكو هه‌ر له‌م دنيا بورژواييه‌دا ته‌ماشاى‌ نموونه‌ ئينسانى‌ ترو دلسوزتره‌كانمان كردووه‌ و ئه‌م ژماره‌يه‌ى‌ خومان له‌ويوه‌ هيناوه‌. له‌ ئه‌سكه‌ندنافيا موله‌ت ١٢ هه‌فته‌يه‌ (له‌ هه‌ندى‌ به‌شى‌ بلوكى‌ روژهه‌لاتى‌ پيشووشدا موله‌ت هه‌ر تا دوازده‌ هه‌فته‌يى‌ بوو. له‌ ئه‌لمانيا، نه‌مسا، به‌لجيك و يونان، ئيسله‌نده‌ و بريك وولاَتى‌ تريش هه‌روايه‌). ئيمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌مان به‌ معيار وه‌رگرتووه‌. وا ده‌رئه‌كه‌وى‌ كه‌ له‌ وولاَتانى‌ ئه‌وروپاى‌ باكووردا ناره‌زايه‌تيه‌كى‌ به‌رچاو له‌ دژى‌ ئه‌م موهله‌يه‌و به‌ قازانجى‌ زيادكردنى‌ له‌ئارادا نى‌‏يه‌. وادياره‌ ئه‌شى‌ ئه‌م موله‌ته‌ ١٢ هه‌فته‌ بيت‏و ئيتر هه‌لگرتنى‌ قورسايى‌و له‌ باربردنى‌ نهينيى‌‏ له‌ ئارادا نه‌مينى‌و بگه‌ين به‌ هاوسه‌نگى‌‏يه‌كى‌ سياسى‌ له‌ نيوان خواستى‌ ئازادى‌ له‌ باربردنى‌ منال و حمايه‌ى‌ هه‌رچى‌ زياتر له‌ كورپه‌له‌. بوچى‌ كه‌متر نه‌بيت، له‌به‌رئه‌وه‌ى‌ ئيمه‌ هيچ ليكولينه‌وه‌يه‌كى‌ ئامارى‌ و ته‌حليليمان نيه‌ له‌سه‌ر ئاكامه‌كانى‌ كه‌مكردنه‌وه‌ى‌ موهله‌ له‌ ١٢ هه‌فته‌وه‌ بو ١١ هه‌فته‌، وه‌ له‌ هيچ قسه‌و باس و ديالوگيكى‌ كومه‌لاَيه‌تيدا عملى‌ بوون و كارسازبوونى‌ ژماره‌يه‌كى‌ كه‌مترمان نه‌سه‌لماندووه‌. له‌ئيستادا وه‌سائلى‌ ئه‌م كاره‌مان له‌به‌رده‌ستدا نيه‌. به‌م پى‌يه‌ په‌ناده‌به‌ين بو بچووكترين ژماره‌يه‌ك كه‌ وولاَتيكى‌ سه‌رمايه‌دارى‌ كه‌ به‌واقعى‌ وجودى‌ هه‌يه‌ به‌ ده‌ستيه‌وه‌ دابيت. ئه‌گه‌ر كه‌سيك بليت بوچى‌ ١٣ هه‌فته‌ وه‌ يان زياتر نه‌بيت، ئه‌و كاته‌ وه‌لاَمى‌ من ئاوا ده‌بيت: ئه‌گه‌ر دوازده‌ هه‌فته‌ بو كومه‌لگاى‌ سويد باش و عه‌مه‌ليه‌ ئه‌وا بو به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌ش باشه‌. ريگا بده‌ن ئه‌وانه‌ى‌ كه‌ ئه‌يانه‌وى‌ موهله‌كه‌ زياد بكه‌ن به‌لگه‌ و ره‌خنه‌كانى‌ خويان نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌دا، به‌لكو له‌به‌رامبه‌ر سيستمى‌ باو له‌ ئه‌سكه‌ندنافيادا به‌يان بكه‌ن، ئيمه‌ش گوى‌ ده‌گرين و ئه‌گه‌ر حه‌قانيه‌تيك له‌م خواسته‌دا هه‌بيت حه‌تمه‌ن دركى‌ ئه‌كه‌ين.

ده‌رباره‌ى‌ ساتى‌ ده‌ست‏پيكردنى‌ ژيان و ساتى‌ سه‌ربه‌خويى‌ ناسنامه‌ى‌ كورپه‌له‌ له‌ دايك، بيگومان من ته‌نها ده‌توانم راى‌ شه‌خسيى‌ خوم بليم . ئاشكرايه‌ كه‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبيك شوينى‌ ئه‌م راده‌ربرينانه‌ نيه‌. له‌ روانگه‌ى‌ بيولوژيكه‌وه‌ ساتى‌ ده‌ست پيكردنى‌ ژيانى‌ ئينسانيكى‌ تازه‌ به‌برواى‌ من له‌حزه‌ى‌ ده‌ستپيكردنى‌ حامله‌ بوونه‌. وواته‌ كاتيك كه‌ كليلى‌ ره‌وتيكى‌ تازه‌ى‌ بيولوژيكى‌ باده‌دريت و دابه‌شبوونى‌ خانه‌يى‌ ده‌ست پى‌ ده‌كات. ئه‌مه‌ خالى‌ سه‌ره‌تاى‌ په‌يدابوونى‌ ئينسانيكى‌ تازه‌و دياريكراوه‌. خويندنى‌ بالاَو دكتوراى‌ بيولوژى‌ ناوى‌ بو ئه‌وه‌ى‌ كه‌سيك له‌وه‌ تى‌بگات كه‌ دواى‌ حامله‌بوون ئه‌گه‌ر گيروگرفتيك روونه‌دات ئه‌م ره‌وته‌ به‌ ئينسانيكى‌ دياريكراو له‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ ره‌حمدا كوتايى‌ پى‌ ديت. ئه‌مه‌ى‌ كه‌ چه‌ند روژيك له‌ ته‌مه‌نى‌ ئه‌م ئينسانه‌ له‌ ناوله‌شى‌ دايكى‌ گوزه‌راوه‌ كه‌ قه‌ومه‌كان ته‌نها به‌چاو (عين المجرد) ناتوانن بيبينن شتيك له‌ په‌يوه‌ند به‌ خالى‌ ده‌ست‏پيكردنى‌ ئه‌م ژيانه‌وه‌ ناگوريت. ئه‌م تصوره‌ى‌ كه‌ له‌ له‎حڤه‏يه‏كى‌ قوناغيكى‌ تايبه‌تى‌‏دا رووحى‌ ئينسانى‌ له‌ ناو وجودى‌ ئه‌م كومه‌له‌ خانه‌يه‌دا چينراوه‌، له‌وه‌ دلخوازانه‌ترو مه‌زهه‌بى‌ تره‌ كه‌ بكرى‌ قبول بكريت. به‌لاَم هه‌روه‌كو ووتم به‌راى‌ من باسى‌ دوازده‌ هه‌فته‌يى‌ په‌يوه‌ندى‌‏يه‌كى‌ به‌م پرسياره‌وه‌ نيه‌. له‌ هه‌ر شوينيكدا ئه‌م ره‌وته‌ بپچريت، ره‌وتى‌ گه‌شه‌ى‌ ئينسانيكى‌ تازه‌ پچراوه‌. راسته‌، ئه‌وه‌ى‌ كه‌ ئه‌م كورپه‌له‌يه‌ له‌ چ قوناغيكدا ده‌ست و قاچ و سه‌رو دلى‌ بو په‌يدا ده‌بيت (كه‌ زور به‌ر له‌ ١٢ هه‌فته‌يى‌يه‌) به‌ شيوه‌يه‌كى‌ ته‌بيعى‌ قورسايى‌ ئه‌خاته‌ سه‌ر زه‌ينى‌ هه‌ر ئينسانيك. به‌ برواى‌ من هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ په‌ره‌سه‌ندنى‌ شيوازه‌كانى‌ وينه‌گرتن كومه‌ك به‌ خه‌لك ده‌كات كه‌ ليك دانه‌براوى‌ قوناغه‌ سه‌ره‌تاييه‌كانى‌ ته‌مه‌نى‌ ئينسان ببينن‏و زياتر هه‌ستى‌ پى‌بكه‌ن‏و روژ به‌ روژ له‌ باربردنى‌ منال له‌لايان ببيته‌ كرداريكى‌ تالترو ناخوشتر. به‌لاَم له‌ باسه‌كه‌ى‌ ئيمه‌دا سه‌باره‌ت به‌ موهله‌ى‌ ١٢ هه‌فته‌يى‌ ئه‌م فاكتورانه‌ ده‌وريان نيه‌. له‌ باربردنى‌ منال له‌ ٦ هه‌فته‌يى‌ و ٩ هه‌فته‌ييشدا له‌ ناوه‌روكدا هه‌ر هه‌مان واقعيه‌ته‌. پچريِنى‌ ره‌وتى‌ گه‌شه‌ى‌ ئينسانيكه‌ كه‌ عومرى‌ خوى‌ ده‌ست پيكردووه‌.

مه‌وزوعه‌كه‌ى‌ تر، واته‌ باسى‌ سه‌ربه‌خويى‌ كورپه‌له‌ له‌ دايك، باسيكى‌ به‌ته‌واوى‌ حقوقى‌ يه‌ كه‌ مورى‌ سيستمى‌ حقوقى‌ سه‌رده‌مى‌ مالكيه‌ت و ميحوه‌ربوونى‌ فه‌ردى‌ پيوه‌ دياره‌. له‌ روانگه‌ى‌ مادديه‌وه‌، له‌ روانگه‌ى‌ تواناى‌ مانه‌وه‌وه‌، ئيمه‌ ته‌نانه‌ت له‌ ده‌ره‌وه‌ى‌ ره‌حميشدا له‌ يه‌كترى‌ سه‌ربه‌خو نين. كاتيك كه‌سيك به‌ ته‌نهايى‌ ده‌كه‌ويته‌ كيو و بيابان يان جزيره‌يه‌ك، ده‌چن به‌ هانايه‌وه‌و "رزگارى‌" ده‌كه‌ن‏و ئه‌يگيرنه‌وه‌ بو ناو كومه‌لگاى‌ ئينسانى‌. باسى‌ سه‌ربه‌خويى‌ له‌ دايك، له‌ واقع دا باسى‌ سه‌ربه‌خويى‌ هه‌ويه‌ى‌ حقوقى‌ كورپه‌له‌يه‌ له‌ دايك نه‌ك تواناى‌ مانه‌وه‌ى‌ به‌بى‌ دايك، كه‌ ئه‌توانيت به‌پى‌ى‌ ته‌كنه‌لوژيايه‌ك كه‌ هه‌يه‌ گورانى‌ به‌سه‌ردا بيت. كومه‌لگاى‌ سه‌رمايه‌دارى‌ تاكه‌ كه‌سى‌ به‌ يه‌كه‌ى‌ پايه‌يى‌ بو پيناسه‌كردنى‌ ماف ديارى‌كردووه‌. فه‌رز ئه‌مه‌يه‌ كه‌ له‌و ساته‌وه‌ى‌ كه‌ كورپه‌له‌ سه‌ربه‌خو له‌دايك ته‌عريف بكريت، ئيتر وه‌كو ئينسانيك ده‌بيته‌ خاوه‌نى‌ مافه‌ فه‌ردى‌يه‌كانى‌ خوى‌. ئه‌و كاته‌ له‌م سيستمه‌ حقوقى‌يه‌دا، مافه‌كانى‌ دايك‏و كورپه‌له‌ وه‌كو دوو فه‌ردى‌ جيا له‌يه‌ك له‌نيو يه‌ك قه‌له‌مره‌وى‌ مكانى‌و جسمى‌ى‌ هاوبه‌شدا، له‌گه‌ل يه‌كتر ناكوكى‌ په‌يدا ده‌كه‌ن. بو نموونه‌ ئه‌گه‌ر كورپه‌له‌ ئينسانيكى‌ تر بيت ئه‌وكاته‌ له‌ ناوبردنى‌ له‌ ديدگاى‌ ياساى‌ ئه‌و كومه‌لگايه‌وه‌ به‌ قتل النفس ده‌ژميردريت. ئاليره‌ دايه‌ كه‌ ئه‌م زهنيه‌ته‌ ده‌بى‌ بگه‌رى‌و له‌حزه‌ى‌ سه‌ربه‌خويى‌ بدوزيته‌وه‌. يه‌كيك كه‌ خوى‌ به‌ مودافعى‌ مافه‌كانى‌ ژنان ده‌زانيت ده‌بى‌ ريك وه‌كو محامى‌يه‌ زور زان‏و فيلبازه‌ ئه‌مركاييه‌كان له‌ ده‌عوا مالى‌يه‌كاندا، ساتى‌ سه‌ربه‌خويى‌ كورپه‌له‌ دوابخات‏و له‌ساتى‌ له‌دايك بوونى‌ نزيك بكاته‌وه‌: كورپه‌له‌ "به‌شيكه‌ له‌ له‌شى‌ دايك"، ژن ئازاده‌ هه‌رچى‌يه‌ك له‌ "له‌شى‌ خوى‌" بكات. زه‌مانيك بوو كه‌ كوشتنى‌ منال به‌رله‌ ناوك برين به‌ قه‌تل نه‌ئه‌ژميردرا، چونكه‌ هيشتا كورپه‌له‌ به‌ بوونه‌وه‌ريكى‌ " سه‌ربه‌خو" حساب نه‌ده‌كرا . به‌هه‌رحال ئه‌مانه‌ فورمولبه‌ندى‌ باليكه‌. بالى‌ به‌رامبه‌ر كه‌ خوى‌ به‌ محامى‌ كورپه‌ى‌ له‌دايك نه‌بوو داده‌نى‌ به‌ پيچه‌وانه‌وه‌ ئه‌وه‌ به‌ ئه‌ركى‌ خوى‌ ده‌زانى‌ كه‌ ساتى‌ سه‌ربه‌خوبوونى‌ مناله‌كه‌ بباته‌ پيشتره‌وه‌ و تواناى‌ كورپه‌له‌ بو هاتنه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ ره‌حم و راوه‌ستان له‌سه‌ر پى‌ى‌ خوى‌ بسه‌لمينى‌. به‌ برواى‌ من كلى‌ چوارچيوه‌ى‌ ئه‌م باسه‌ نابى‌ قبوول بكريت. بوچى‌ به‌شه‌ريه‌ت ناتوانى‌ ئه‌م بروسه‌ شكودارو سه‌رسورهينه‌ره‌ و كليه‌تى‌ ئه‌م ديارده‌ى‌ حامله‌بوون‏و له‌ دايك بوونه‌ وه‌كو شكلى‌ كونكريتى‌ په‌يدا بوونى‌ ئينسانيكى‌ تازه‌ سه‌يربكات و سه‌رتاپاى‌ واقعياتى‌ ئه‌م پروسه‌يه‌ به‌ ليك هه‌لپيكراوى‌ قبول بكات. بوچى‌ ده‌بى‌ فورمولى‌ ناكوكى‌ نيوان دايك و كورپه‌له‌، مشت و مر سه‌باره‌ت به‌ سنووره‌كانى‌ خاوه‌نداريتى‌ هه‌ردوولا به‌سه‌ر خانه‌كانى‌ ره‌حم و كورپه‌له‌دا قبوول بكريت؟ بوچى‌ ده‌بى‌ دركى‌ ئينسان ده‌رباره‌ى‌ ديارده‌يه‌كى‌ ئاوا بنه‌ره‌تى‌و ئه‌به‌دى‌ و ئه‌زه‌لى‌ له‌سه‌ر بنه‌ماى‌ مه‌قولاتيكى‌ ئاوا ده‌وره‌يى‌ و گوزه‌را (عابر)، له‌ چه‌شنى‌ خاوه‌نداريتى‌ و تيورى‌ ليبرالى‌ فه‌رديه‌ت دابمه‌زريت؟

سوره‌يا شه‌هابى‌: هه‌ندى‌ كه‌سى‌ تر -به‌تايبه‌ت به‌شيك له‌ فيمينسته‌كان- حيزب به‌وه‌ تاوان بار ده‌كه‌ن كه‌ له‌به‌رئه‌وه‌ى‌ كه‌ كورپه‌له‌ به‌ ئينسان دائه‌نيت، سه‌ره‌نجام ده‌بى‌ وه‌كو مه‌زهه‌بيه‌كان سپيرم -وه‌ نه‌ك سپيرم و ئوڤول (هيلكه‌) هه‌ردووكيان- هه‌م به‌ پيروز بزانى‌و هه‌م به‌ سه‌رچاوه‌ى‌ ژيان! ئه‌مانه‌ ئه‌و ئه‌نجامگيريه‌ ده‌كه‌ن كه‌ كه‌واته‌ به‌پى‌ى‌ تيروانينى‌ به‌رنامه‌، له‌ بنه‌ره‌تدا ده‌بى‌ به‌رنامه‌ مخالفى‌ هه‌ر جوره‌ ييش پيگرتنيك بيت له‌ حامله‌ بوون.

منصور حكمت: سپيرم وه‌ هه‌روه‌ها داواى‌ لى‌بووردن ئه‌كه‌م ئوڤوليش، هيچ پيروزيه‌كى‌ تايبه‌تيان نيه‌. باسه‌كه‌ زور به‌ روشنى‌ سه‌باره‌ت به‌ بوونه‌وه‌ريكى‌ تازه‌يه‌ كه‌ به‌ يه‌كگترنى‌ ئه‌م دووانه‌ هاتوته‌ بوون‏و گه‌شه‌ى‌ خوى‌ ده‌ست پيكردووه‌. به‌لاَم باسى‌ ريزدانان بو ژيانى‌ ئينسانى‌ باسيكى‌ بايولوژى‌ نى‌يه‌. باسيكى‌ فه‌لسه‌فيه‌. يان باشتر بليم ، ريز دانان بو ژيانى‌ بايولوژى‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى‌ ريزدانانى‌ فه‌لسه‌فيه‌ بو ژيان. ريزدانانه‌ بو پوتانسيل و محتواى‌ ژيانى‌ ئينسانى‌ ئه‌م ريزدانانه‌ نيشانه‌ى‌ ژيرى‌ى‌ ئينسانه‌ نه‌ك په‌نابردن (توكل)و خورافه‌ى‌ دينى‌. ئه‌گه‌ر ژيانى‌ ئينسانى‌ به‌هه‌ر شيوه‌يه‌ك بى‌حورمه‌ت بكريت، ژيانى‌ ئينسانه‌ كونكريته‌كانيش، ئه‌و ئينسانانه‌ى‌ كه‌ به‌واقعى‌ مه‌وجودن، بى‌نرخ ده‌كريت. ژيانى‌ ئينسانى‌ نه‌دابه‌شكرن هه‌لئه‌گرى‌ و نه‌پله‌ په‌له‌كردن. هيچ په‌يوه‌نديه‌كى‌ به‌ سه‌ربه‌خويى‌ و بزووتن و جموجول و ته‌مه‌ن و شعورو ره‌نگ و ره‌گه‌ز و ميلله‌ت و زه‌مان و مه‌كان و له‌ش ساغى‌ يا نوقصانى‌ ئينسانه‌كانه‌وه‌ نيه‌. باسى‌ ئيمه‌، لانى‌كه‌م باسى‌ من وه‌كو نووسه‌رى‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزب، ئه‌مه‌ نيه‌ كه‌ ئيمه‌ ده‌بى‌ هيلكه‌ى‌ پيتراوو خانه‌كانى‌ سه‌روه‌ختى‌ دابه‌ش بوون به‌ "پيروز" بزانين. باسه‌كه‌ى‌ من ئه‌مه‌يه‌ كه‌ كومه‌لگايه‌ك كه‌ ده‌رهينانى‌ كورپه‌له‌ له‌سكى‌ دايكدا و پچرينى‌ ره‌وتى‌ ژيانيك كه‌ ده‌ستى‌ پى‌ كردووه‌ ته‌حه‌مول ده‌كات و هيچ ريگريه‌كى‌ بو دانانيت، چ‏جاى‌ ئه‌وه‌ى‌ كه‌ وه‌كو ريگاى‌ پيشگرتن له‌ زيادبوونى‌ دانيشتوان، مه‌رجى‌ دريژه‌دانى‌ ژن به‌ خويندن، مه‌رجى‌ خولادان له‌ هه‌ژارى‌ و شتى‌ تريشى‌ دايبنيت، هيچ نرخيك بو ئه‌و ئينسانانه‌ش دانانيت كه‌ له‌ بارنه‌براون. به‌سووك سه‌يركردنى‌ كورپه‌له‌ ره‌نگدانه‌وه‌ى‌ به‌سووك سه‌يركردنى‌ ئيمه‌يه‌و ئه‌م به‌سووك ته‌ماشاكردنه‌ش ئه‌چه‌سپينى‌. روژيك له‌ روژان نه‌وه‌كانى‌ دواى‌ ئيمه‌ شارستانيتى‌ ئيمه‌ ده‌خويننه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر نه‌ريتى‌ له‌ باربردنى‌ منال دا سه‌رسام ده‌بن. هه‌ر به‌و جوره‌ى‌ كه‌ ئيمه‌ له‌به‌رامبه‌ر قوربانى‌ كردنى‌ لاوان له‌به‌رده‌م باره‌گاى‌ خواوه‌ندكانداو سووتاندنى‌ "ژنه‌ ساحره‌كان" كه‌ له‌ روژى‌ خويدا ئه‌م كارانه‌ به‌ هه‌مان ئه‌ندازه‌ به‌پيويست ئه‌زانران بو جوابدانه‌وه‌ به‌ گرانى‌و نه‌هاتى‌و ته‌نگانه‌ ئابوورى‌و مه‌عنه‌ويه‌كانى‌ كومه‌لگا، سه‌رمان سور ده‌مينى‌. ئه‌وانيش ئه‌م نه‌ريته‌ وه‌كو نيشانه‌ى‌ درنده‌يى‌ ئيمه‌ و بى‌ نرخى‌ى‌ ئينسان له‌ سه‌رده‌مى‌ ئيمه‌دا سه‌ير ده‌كه‌ن. وه‌ له‌ وه‌لاَمى‌ دوا خالدا ريگا بده‌ن بپرسم چ كه‌سيك زياتر به‌خه‌مى‌ پيشخستن‏و په‌ره‌پيدانى‌ شيوازه‌كانى‌ پيش گرتن به‌ حمله‌وه‌يه‌، ئه‌و كه‌سه‌ى‌ كه‌ ده‌يه‌وى‌ له‌ باربردنى‌ منال وه‌كو كاريكى‌ تال‏و ناخوش خوى‌ لى‌ لابدريت، يان ئه‌و كه‌سه‌ى‌ كه‌ له‌ باربردنى‌ منال وه‌كو ريگا چاره‌يه‌كى‌ بى‌ عه‌يب‏و قابيلى‌ قه‌بولى‌ تر چاو لى‌ ده‌كات بو مندال نه‌بوون و كونترول كردنى‌ ژماره‌ى‌ دانيشتوان؟

سوره‌يا شه‌هابى‌: له‌ سبه‌ينى‌ى‌ ئالوگوره‌ سياسيه‌كانى‌ ئيراندا، كاتيك داواكاريه‌كانى‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبى‌ كومونيستى‌ كريكارى‌ى‌ ئيران وه‌كو قانوون په‌سه‌ند بكرين‏و له‌باربردنى‌ منال قانوونى‌ ببيته‌وه‌، ئيحتمالى‌ ئه‌وه‌ زوره‌ كه‌ ده‌م‏وده‌ست ئامارى‌ له‌باربردنى‌ منال بچيته‌ سه‌ره‌وه‌. په‌سه‌ند كردنى‌ قانوونى‌ ئازادى‌ له‌باربردنى‌ منال هه‌نگاويكى‌ فه‌ورى‌يه‌و ده‌وله‌ت ئه‌ركيتى‌ جيبه‌جى‌ى‌ بكات‏و له‌به‌رچاوى‌ بگريت، له‌حاليكدا كه‌ ئاموزشى‌ به‌رفراوانى‌ ريگاكانى‌ (منع)، ئاموزشى‌ جنسى‌ و ره‌خساندنى‌ ئيمكاناتى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ى‌ سالم‏و پاريزراو پروسه‌يه‌كى‌ دوورو دريژتره‌و پيويستى‌ به‌كات ده‌بى‌، ئايا ئه‌م زياد بوونه‌ فه‌وريه‌ى‌ ئامارى‌ له‌ باربردنى‌ منال ناكوك نيه‌ له‌گه‌ل ئامانجى‌ به‌رنامه‌دا كه‌ كه‌مكرنه‌وه‌ى‌ حاله‌ته‌كانى‌ له‌ باربه‌ردنى‌ مناله‌، وه‌ ئايا له‌به‌رامبه‌ نه‌يارانى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌سه‌ر حه‌ق نين كه‌ ره‌خنه‌ له‌ جى‌به‌جى‌كردنى‌ فه‌ورى‌ ئه‌م به‌نده‌ى‌ به‌رنامه‌ بگرن؟

منصور حكمت: يه‌كه‌م، ئه‌مه‌ى‌ كه‌ ئامارى‌ منالاَنى‌ له‌ باربراو ته‌نانه‌ت له‌ كورت ماوه‌شدا ئه‌چيته‌ سه‌ره‌وه‌، حه‌تمى‌ نى‌يه‌. به‌ برواى‌ من ناچيته‌ سه‌ره‌وه‌، چونكه‌ ئه‌و مه‌قاييسانه‌ى‌ كه‌ ده‌بى‌ له‌گه‌ل يه‌كتر به‌راورد بكرين ئامارى‌ كردارى‌ له‌ باربردنى‌ منال نى‌يه‌ له‌ماوه‌ى‌ پيش قانوونى‌ بوونه‌وه‌و پاش قانوونى‌ بوونه‌وه‌دا، به‌لكو ده‌بى‌ كوى‌ منال له‌ باربردنه‌كان (به‌ ره‌سمى‌ و نهينى‌يه‌وه‌) و "منال فريدانه‌كان" له‌ لايه‌ن خودى‌ دايكه‌وه‌، له‌و دوو ده‌وره‌يه‌دا له‌گه‌ل يه‌كتر به‌راورد بكرين. له‌ ئيراندا حاله‌ته‌كانى‌ منال فريدان له‌ لايه‌ن خودى‌ دايكه‌وه‌، له‌ ريگه‌ى‌ هه‌لگرتنى‌ شتى‌ قورس و خوبه‌ردانه‌وه‌ وشتى‌ تره‌وه‌، زور زوره‌ تا ئه‌و راده‌يه‌ى‌ كه‌ ئه‌م كرداره‌ بوته‌ به‌شيك له‌ فولكلورى‌ ئه‌م وولاَته‌. ئه‌م حاله‌تانه‌ى‌ "له‌ باربردنى‌ منال" له‌ هيچ جيگايه‌ك تومار ناكرين. قانوونى‌ كردنى‌ له‌ باربردنى‌ منال ئامارى‌ چوونه‌ لاى‌ پزيشك بو له‌ باربردنى‌ منال به‌ره‌و سه‌ر ده‌بات، به‌لاَم له‌به‌رامبه‌ردا ئامارى‌ ئه‌م جوره‌ مندال فريدانانه‌ كه‌متر ده‌كاته‌وه‌. له‌ لايه‌كى‌ تريشه‌وه‌ كه‌م بوونه‌وه‌ى‌ حاله‌ته‌كانى‌ منال فريدان يان له‌ باربردنه‌ نهينى‌يه‌كانى‌ منال به‌ قازانجى‌ له‌ باربردنى‌ ياسايى‌ منال، كومه‌ك به‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئه‌م ژنانه‌ هه‌لس‏وكه‌وت له‌گه‌ل هه‌ندى‌ ده‌زگاو ئورگاندا بكه‌ن، كه‌ به‌ گويره‌ى‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌ كاريان كومه‌ك كردن و حمايه‌ى‌ ماددى‌ و مه‌عنه‌وى‌يه‌ له‌وان، وه‌ يه‌كيك له‌ كاره‌كانى‌ ئه‌م ئورگانانه‌ هه‌ولدانه‌ بو هاندانى‌ دايكان تا مناله‌كانيان له‌بار نه‌به‌ن و مافه‌كانى‌ دايك و منال و ئه‌ركه‌كانى‌ ده‌وله‌ت و كومه‌لگايان بو روشن بكه‌نه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌وان. ئه‌وه‌ شتيكى‌ چاوه‌روان كراوه‌ كه‌ ريژه‌يه‌ك له‌و ژنانه‌ى‌ كه‌ ده‌چن بولايان ئاماده‌بن واز له‌ منال له‌ باربدرنه‌كه‌يان بهينن. من ئه‌و تخمينه‌ ئاماريه‌ى‌ تو له‌ ئاكامه‌كانى‌ ياسايى‌ بوونه‌وه‌ى‌ منال له‌ باربردن به‌ موحته‌مه‌ل نازانم.

دووه‌م: هه‌روه‌كو ووتت به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌ به‌ ته‌نها باس له‌ قانوونى‌ بوونه‌وه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال ناكات، به‌لكو كومه‌ليك هه‌نگاوى‌ ده‌م‏وده‌ست‏وحه‌ياتى‌ تيدايه‌بو سالم‏و پاريزراو كردنى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌‏و به‌رين كردنه‌وه‌ى‌ به‌ كاربردنى‌ پيداويستى‌به‌كانى‌ (منع). ئه‌وه‌م قبوله‌ كه‌ گورينى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ ئازادو سالم‏و پاريزراو به‌ به‌شيكى‌ جيگيرو سه‌لمينراوى‌ فه‌رهه‌نگى‌ كومه‌لگا حه‌تمه‌ن كاتى‌ ده‌وى‌. به‌لاَم چه‌ند به‌رابه‌ر كردنى‌ به‌كارهينانى‌ وه‌سائيلى‌ (منع)و كه‌لك وه‌رگرتنى‌ زياتر له‌ كاندوم و ئاى‌.يو.دى‌I.U.D ) )، كاتيك كه‌ دابين كردنى‌ خورايى‌ ئه‌مانه‌ ببيته‌ سياسه‌تى‌ ده‌وله‌ت، كاتيكى‌ زورى‌ ناوى‌. ئه‌كرى‌ ئامارى‌ حامله‌بوونى‌ نه‌خوازراو به‌خيرايى‌ بهيتريته‌ خواره‌وه‌. كاتيك قسه‌ ديته‌ سه‌ر به‌رقه‌رار كردنى‌ شيواز و معيارو نه‌ريته‌ موديرنه‌كان له‌ ئيراندا، زور كه‌س ده‌ستبه‌جى‌ تصويرى‌ گوندنشينه‌ دووره‌كان له‌ خه‌لكى‌ ئيران به‌ده‌سته‌وه‌ ده‌ده‌ن‏و ناله‌يان لى‌ به‌رزده‌بيته‌وه‌ كه‌ خه‌لكى‌ "فه‌رهه‌نگى‌ ئه‌مه‌يان نيه‌". به‌لاَم ئيران به‌گشتى‌ كومه‌لگايه‌كى‌ شارى‌يه‌، زوربه‌ى‌ ئه‌م خه‌لكه‌ لاوانيكن كه‌ ده‌چنه‌ قوتابخانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانيشتوانى‌ ديهاته‌ دووره‌كانيش بن، بيرو هوشيان به‌لاى‌ شارو ئه‌لگو هاوچه‌رخه‌كانى‌ ژيانه‌وه‌يه‌. خه‌لكى‌ ئيران "ميلله‌تى‌" روژنامه‌ى‌ "توفيق" و "ئوممه‌تى‌" جه‌ماعه‌تى‌ خومه‌ينى‌ نين. ئه‌ندامى‌ كومه‌لگايه‌كى‌ سه‌رمايه‌دارين له‌ دوا دوايى‌ سه‌ده‌ى‌ بيسته‌مداو له‌ كوره‌ى‌ گورانگاريه‌ فه‌نى‌ و اتصالاتيه‌كانى‌ ئه‌م سه‌رده‌مه‌دان. كه‌مپينى‌ ئاموزشى‌ جنسى‌ و په‌ره‌پيدانى‌ وه‌سائيلى‌ منع له‌ئيراندا، به‌راى‌ من له‌ ئاستيكى‌ زور بالاَدا ده‌چيته‌ پيشه‌وه‌. هه‌لبه‌ته‌ ده‌بيت واقعيه‌تيك له‌ به‌ر چاو بگيريت. ئه‌م كاره‌ به‌بى‌ خه‌باتيكى‌ ليبراوانه‌ له‌ دژى‌ ئيسلاميه‌كان و كونه‌په‌رستان عه‌مه‌لى‌ نى‌يه‌. ره‌وتيك ده‌توانى‌ ئه‌م به‌رنامه‌يه‌ به‌ده‌سته‌وه‌ بگريت كه‌ له‌ رووى‌ سياسيه‌وه‌ پابه‌ندى‌ خه‌باتيكى‌ ليبراوانه‌ بيت له‌ دژى‌ ده‌مارگيرى‌ دينى‌ و كونه‌په‌رستان. وه‌ ئه‌مه‌ به‌رله‌ هه‌ر كه‌سيك كارى‌ چينى‌ كريكارو كومونيسته‌كانه‌.

به‌هه‌رحال كه‌مكرنه‌وه‌ى‌ حاله‌ته‌كانى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ گره‌وى‌ دوو فاكته‌رى‌ سه‌ره‌كيدايه‌. يه‌كه‌م، به‌ره‌گرتنى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ سالم‏و پاريزراو و ده‌ست راگه‌يشتنى‌ هه‌مووان به‌ ئيمكاناتى‌ خورايى‌ و مناسبى‌ منع‏و، دووه‌م، خه‌بات له‌ دژى‌ پياو سالارى‌ و دژه‌ژنى‌ نه‌ك ته‌نها له‌ ئه‌فكاردا به‌لكو له‌ علاقات و په‌يوه‌ندى‌يه‌ ئابوورى‌ و كومه‌لاَيه‌تيه‌كاندا، به‌ جوريك كه‌ حامله‌بوون و منال بوون و دايكايه‌تى‌ بچووكترين كاريگه‌رى‌ خراپ له‌سه‌ر مه‌وقعيه‌تى‌ ئابوورى‌ و كومه‌لاَيه‌تى‌ و پيشه‌يى‌و مه‌عنه‌وى‌ ژنان له‌ كومه‌لگاو له‌خيزاندا دانه‌نيت‏و مندالدارى‌ ببيته‌ هه‌لبژاردنيكى‌ ئازادو به‌رنامه‌ريژى‌كراوى‌ خه‌لك و رووداويكى‌ دلخوشكه‌ر له‌ ژيانى‌ ئه‌واندا. قانوونى‌ بوونه‌وه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال كوله‌كه‌يه‌كى‌ سياسه‌تيكى‌ هه‌مه‌لايه‌نه‌يه‌ بو وه‌ديهينانى‌ ئه‌م ئامانجه‌ و پيويسته‌ وه‌كو به‌شيك له‌ناو ئه‌م كوليه‌ته‌دا سه‌ير بكرى‌، نه‌ك وه‌كو هه‌نگاويكى‌ تاقانه‌و سه‌ربه‌خو.

سوره‌يا شه‌هابى‌: به‌رنامه‌ى‌ حيزب له‌ باربردنى‌ منالى‌ به‌ "له‌ ناو بردنى‌ عه‌مدى‌ى‌ كورپه‌له‌ى‌ ئينسانى‌" له‌قه‌له‌م داوه‌، وه‌ خوشت له‌ قسه‌كانتدا ئاماژه‌ت بو ئه‌وه‌ كرد كه‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ هه‌ر ته‌مه‌نيكدا بيت "بچرينى‌ ره‌وتى‌ گه‌شه‌ى‌ ئينسانيكه‌ كه‌ عومرى‌ خوى‌ ده‌ست پيكردووه‌". كه‌سانيك له‌م پيناسه‌يه‌ ئه‌م ئه‌نجامگيريه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌نجامدانى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ ديدگاى‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبه‌وه‌ تاوانه‌و ئه‌و دايكه‌ى‌ كه‌ بريار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانى‌ كاريكى‌ وا ده‌دات ده‌كه‌ويته‌ خانه‌ى‌ تاوانباريكه‌وه‌ كه‌ قه‌تلى‌ عه‌مدى‌ ئه‌نجام داوه‌و ئه‌مه‌ش بى‌ ئينسافى‌يه‌!

منصور حكمت: ئه‌م قسه‌يه‌ كه‌ له‌ باربردنى‌ منال بچراندنى‌ ره‌وتى‌ گه‌شه‌ى‌ ئينسانيكه‌ كه‌ ژيانى‌ خوى‌ ده‌ست پيكردووه‌، له‌گه‌ل ئه‌م ئيدعايه‌ى‌ كه‌ دايك قتلى‌ عمدى‌ كردووه‌ يا تاوانيكى‌ ئه‌نجام داوه‌، ئاسمان‏و ريسمان ليك دوورن. لكاندنى‌ ئه‌م دووانه‌ به‌ يه‌كه‌وه‌ نه‌نيشانه‌ى‌ هه‌ولى‌ دلسوزانه‌يه‌ بو تيگه‌يشتنى‌ مه‌سه‌له‌كه‌و نه‌ ته‌بليغيكى‌ كاريگه‌ره‌ له‌ دژى‌ فورمولبه‌ندى‌يه‌كه‌ى‌ به‌رنامه‌ى‌ ئيمه‌. ئه‌مه‌ خودزينه‌وه‌يه‌ له‌ ئه‌سلى‌ باسه‌كه‌. به‌راى‌ من كه‌سيك كه‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ رووى‌ مه‌بده‌ئى‌يه‌وه‌ به‌ كاريكى‌ بى‌ عه‌يب داده‌نى‌ پيويسته‌ هه‌ر ئه‌مه‌ بلى‌و به‌سه‌راحه‌تيش به‌رگرى‌ لى‌ بكات. به‌ خو اتهام كردن له‌قسه‌ى‌ خه‌لكانى‌ تره‌وه‌ و دواتر خو گيڤ‏كردنه‌وه‌ جوابى‌ مه‌سه‌له‌كه‌ نادريته‌وه‌. سه‌ره‌نجام ئه‌م جوره‌ ناره‌زايه‌تيه‌ يه‌ك شت ده‌گه‌يه‌نى‌: ماناى‌ ئه‌م ناره‌ِزايه‌تيه‌ ئه‌مه‌يه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر روژيك بو ئه‌م رخنه‌گره‌ بسه‌لمينريت كه‌ منال دريژكراوه‌ى‌ ته‌بيعى‌ى‌ كورپه‌له‌يه‌و كورپه‌له‌ش سه‌ره‌تاى‌ ئيلزامى‌ى‌ ئينسانيكه‌، ئه‌و كاته‌ خودى‌ ئه‌و له‌ باربردنى‌ منال به‌ قتل و تاوان داده‌نيت وه‌ ئه‌مه‌ بو لايه‌نگريكى‌ له‌ باربدرنى‌ منال ناتوانيت هه‌لويستيكى‌ مه‌حكه‌م بيت.

هه‌ر چونيك بيت، به‌ برواى‌ من ناوبردنى‌ منال له‌باربردنَ به‌ تاوان يا قتل "له‌ چوارچيوه‌يه‌كى‌ زه‌مه‌نيدا كه‌ له‌ ياساكانى‌ ئه‌مروى‌ ئه‌وروپادا باوه‌" راست نيه‌ چونكه‌ تاوان و قتل مه‌قوله‌يه‌كى‌ حقوقين و پيناسه‌يه‌كى‌ كومه‌لاَيه‌تيان هه‌يه‌ نه‌ك شه‌خصى‌. هه‌ر كه‌سيك پيويسته‌ له‌ چوارچيوه‌ى‌نه‌ريت‏و سوننه‌ته‌كانى‌ كومه‌لگاى‌ هاوچه‌رخى‌ خوى‌ دا داوه‌رى‌ له‌سه‌ر بكريت. كومه‌لگا هه‌موو شكله‌كانى‌ له‌ناوبردنى‌ ئينسان له‌ سه‌رده‌مى‌ ئيمه‌دا به‌ قتل ناونابات. واقعيه‌ت ئه‌مه‌يه‌ ئينسانه‌كان به‌گه‌ليك شيوازى‌ جوراوجور له‌م دنيايه‌دا خه‌ريكن يه‌كترى‌ له‌ مافى‌ ژيان مه‌حروم ده‌كه‌ن. سه‌ربازيك كه‌ له‌ جه‌نگدا ئينسان ده‌كوژيت، ئه‌نداميكى‌ ده‌سته‌يه‌كى‌ دادوه‌رى‌ كه‌ ده‌نگ به‌حوكمى‌ اعدامى‌ كه‌سيك ده‌دات، پزيشكيك كه‌ له‌رووى‌ سوزو به‌رزه‌يى‌ و مهره‌بانى‌يه‌وه‌ مه‌رگى‌ نه‌خوشيك پيش ده‌خات كه‌ له‌سه‌ره‌مه‌رگدايه‌. ده‌وله‌تيك كه‌ ويراى‌ ئاگاداريى‌ ده‌قيقى‌ له‌وه‌ى‌ كه‌ ئامارى‌ مردن چه‌نده‌ ده‌چيته‌ سه‌ره‌وه‌، بيمه‌ (چمان)ى‌ صحى‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌. كه‌سيك كه‌ دابين‏كردنى‌ مه‌رجه‌كانى‌ سه‌لامه‌تى‌ محگه‌ى‌ ئه‌تومى‌ كه‌م ده‌كاته‌وه‌، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا كه‌ ده‌زانيت ئه‌مه‌ ئامارى‌ سرگانى‌ خوين له‌ ناو منالاَنى‌ ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌دا ده‌باته‌ سه‌ره‌وه‌. سه‌روك كوماريك كه‌ حوكمى‌ بومبارانى‌ جيگايه‌ك ده‌رده‌كات، پارتيزانيك يا تيرورستيك كه‌ بومبيك ئه‌نيته‌وه‌، ئه‌مانه‌ هه‌ر هه‌موويان ئاگاهانه‌ له‌ كوشتنى‌ ئينسانه‌ واقعى‌يه‌كاندا به‌شدارى‌ ده‌كه‌ن. به‌لاَم كومه‌لگا مه‌رج نى‌يه‌ هه‌موو ئه‌م كارانه‌ به‌ قه‌تل‏و ئه‌نجامده‌رانيشيان به‌قاتل بژميرى‌. تيروانينى‌ شه‌خسى‌ى‌ ئيمه‌ ئه‌كرى‌ له‌گه‌ل تيروانينى‌ كومه‌لگادا جياواز بيت. تيروانينى‌ شه‌خسى‌ى‌ ئيمه‌ ئه‌كرى‌ پشتى‌ به‌ مه‌ده‌ئيكى‌ ئينسانى‌ى‌ موتله‌قى‌ ئه‌وتو به‌ستبى‌ كه‌ هيچ ته‌فسيرو ئه‌ملاوئه‌ولايه‌ك هه‌لنه‌گرى‌. تيروانينى‌ كومه‌لگا بو ئه‌وه‌ى‌ كه‌ تاوان چى‌يه‌، نيسبى‌يه‌ و له‌ رووى‌ ميژووى‌يه‌وه‌ مه‌رجداره‌و له‌گوران‏دايه‌. زه‌مانيك بوو كه‌ كوشتنى‌ منالِو هاوسه‌ر له‌لايه‌ن پياوه‌وه‌ به‌ تاوان نه‌ئه‌ژميردرا. جه‌نابى‌ ئيبراهيمى‌ خليل له‌ ئيسلام و يه‌هوديه‌ت دا برياربوو له‌ روژى‌ رووناكدا كوره‌كه‌ى‌ خوى‌ له‌ عملياتيكى‌ درندانه‌ى‌ خواناسيدا سه‌ر ببريت كه‌ خوشبه‌ختانه‌ وه‌كو سياوش مدرسى‌ ده‌ليت له‌ ئاخرين له‌حزه‌دا ئاشكراده‌بيت كه‌ خواوه‌ند گالته‌ى‌ كردووه‌و مه‌به‌ستى‌ ته‌نها تاقى‌ كردنه‌وه‌ى‌ ئه‌و بووه‌. هه‌ر له‌م دنيايه‌داو نه‌له‌ رابردوويه‌كى‌ زور دووريشدا كوشتنى‌ ديله‌كانى‌ شه‌رو كويله‌كان تاوان نه‌بوو، هه‌تا سالاَنى‌ حه‌فتاكانى‌ هه‌ر ئه‌م سه‌ده‌يه‌ى‌ ئيمه‌، هه‌لواسين‏و له‌سيداره‌دانى‌ ره‌شه‌كان له‌لايه‌ن نه‌ژادپه‌رسته‌ سپى‌يه‌كانه‌وه‌ له‌ ئه‌مريكا به‌ قتل حيساب نه‌ده‌كرا. كه‌سيك به‌ هوى‌ كوشتارى‌ هيروشيماو ناكازكى‌يه‌وه‌ (ترومن) ى‌ به‌ قاتل نه‌ژماردووه‌. له‌ ئه‌مريكا كتيبخانه‌ هه‌يه‌ به‌ناوى‌ ئه‌م به‌شه‌ره‌وه‌. تيروانينى‌ ئه‌خلاقى‌ و حقوقى‌ كومه‌لگا بو كرده‌وه‌ يه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ى‌ حه‌ساسيه‌تى‌ مه‌عنه‌وى‌ و عاگفى‌ كومه‌لگايه‌ به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه‌يه‌ له‌و سه‌رده‌مه‌ تايبه‌ته‌دا. ئه‌م حه‌ساسيه‌ته‌ ته‌نانه‌ت له‌ يه‌ك ده‌وره‌يه‌كيشدا له‌ قه‌له‌مرٍه‌وه‌ (ناوچه‌) فه‌رهه‌نگى‌يه‌ جوراوجوره‌كاندا جياوازه‌. ئه‌م حه‌ساسيه‌ته‌و ئه‌م كاردانه‌وه‌ ئه‌خلاقى‌ و عاگفى‌يه‌، وه‌ بيگومان ئاكامه‌ حقوقيه‌كانيشى‌، ئه‌به‌دى‌ نيه‌ و گورانكارى‌ به‌سه‌ردا ديت. زوريك له‌ كردار و شيوازه‌كانى‌ ئه‌مروى‌ ئيمه‌ نه‌وه‌كانى‌ دواى‌ ئيمه‌ بيزيان لى‌ده‌كه‌نه‌وه‌. به‌لاَم ئه‌م ئالوگوره‌ له‌ مه‌عريفه‌ و تيروانينى‌ عاگفى‌ كومه‌لگا بو مه‌سه‌له‌كان پيويسته‌ به‌ شيوه‌يه‌كى‌ واقعى‌ و له‌ ماوه‌ى‌ چه‌ند نه‌وه‌يه‌ك له‌ ئينسانه‌ واقعى‌يه‌كاندا رووبدات. من زور به‌توندى‌ مخالفى‌ سزاى‌ ئيعدامم، به‌ برواى‌ من سزاى‌ ئيعدام له‌ ناوه‌روكدا ئينسان كوژى‌يه‌كى‌ عمدى‌و نه‌خشه‌مه‌ندانه‌يه‌. به‌لاَم ناتوانم به‌ ئاره‌زووى‌ خوم ده‌سته‌يه‌كى‌ دادوه‌رى‌ كه‌ له‌ ئه‌مريكا ده‌نگ به‌ تاوانباركردن يا ئيعدامى‌ تاوانباريك ده‌دات، به‌ قاتل دابنيم. چونكه‌ كومه‌لگا، وه‌ بيگومان خودى‌ ئه‌وان ، ئه‌م پيناسه‌يه‌يان بو كاره‌كه‌يان نيه‌. ژنيك كه‌ ده‌ست بو له‌ باربردنى‌ منال ده‌بات به‌يه‌قين له‌ روانگه‌ى‌ خويه‌وه‌ كورپه‌له‌ به‌ ئينسانيك، ياخود به‌ ئينسانيكى‌ ته‌واو دانانيت وه‌ له‌ فه‌رهه‌نگ و ياساى‌ كومه‌لگاوه‌ تصويريكى‌ خراپ له‌سه‌ر كردارى‌ منال له‌ باربردن وه‌رناگرى‌.

به‌هه‌رحال هه‌روه‌ك ووتم ئيمه‌ منال له‌ باربردنمان به‌قه‌تل و تاوان ناو نه‌بردووه‌، وه‌ خوازيارى‌ قانوونى‌ كردنى‌ له‌ باربردنى‌ منالين تا راده‌يه‌كى‌ فراوانتر له‌وه‌ى‌ كه‌ له‌ ياساكانى‌ ئه‌مه‌ريكا و ئه‌وروپاى‌ روژئاوادا هه‌يه‌. به‌لاَم ئه‌مه‌ى‌ كه‌ كورپه‌له‌ قوناغيكه‌ له‌ ژيانى‌ئينسانيكى‌ دياريكراو كه‌ هه‌ر ئيستا پى‌ى‌ ناوه‌ته‌ ناو ژيانه‌وه‌ حه‌قيقه‌تيكى‌ حاشا هه‌لنه‌گره‌. ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌قيقه‌ته‌ ئه‌بيته‌ مايه‌ى‌ ئازاردانى‌ ويژدانى‌ كه‌سيك له‌ منال له‌باربردندا، خه‌تاى‌ ئيمه‌ نى‌يه‌. ئه‌و چاوه‌روانى‌يه‌ى‌ كه‌ ئيمه‌ له‌ پيناوى‌ مرتاح كردنى‌ چميرى‌ كه‌سانيك دا كه‌ نيازى‌ له‌ باربردنى‌ مناليان هه‌يه‌ ئه‌م راستيه‌ له‌ فكرماندا بسرينه‌وه‌و بو نموونه‌ وانيشان بده‌ين كه‌ (حاجى‌ له‌قله‌ق) كورپه‌له‌َ ئه‌هينيت، زياده‌ ره‌وى‌يه‌.

سوره‌يا شه‌هابى‌: له‌ هه‌ندى‌ وولاَت، بو نموونه‌ له‌ به‌ريتانيادا، به‌خشينى‌ ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال سيردراوه‌ته‌ ده‌ستى‌ پزيشك تا له‌سه‌ر بنچينه‌ى‌ ته‌شخيصدانى‌ سه‌لامه‌تى‌ى‌ جسمى‌و نه‌فسى‌ دايكه‌كه‌ ئه‌م ئيجازه‌يه‌ى‌ پى‌بدات‏و ئه‌مه‌ش بووه‌ته‌ مايه‌ى‌ ناره‌زايه‌تى‌ زوريك له‌ پزيشكان. له‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزبى‌ كومونيستى‌ كريكاريدا ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال سپيردراوه‌ته‌ ده‌ستى‌ دايك. "ئيجازه‌ى‌ پزيشك" يا"بريارى‌ دايك"؟ ئايا ئه‌م به‌رامبه‌ركى‌يه‌ هيچ جيگايه‌كى‌ له‌به‌رنامه‌ى‌ حيزبدا هه‌يه‌. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا سپارندنى‌ ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ ئيجازه‌ پيدانى‌ پزيشك، هيچ جيگايه‌كى‌ هه‌بوو له‌باسه‌كانى‌ په‌يوه‌ست به‌ له‌باربردنى‌ منال له‌ به‌رنامه‌ى‌ حيزب دا، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌يبوو بوچى‌؟

منصور حكمت: مه‌قوله‌ى‌ ئيجازه‌ى‌ پزيشك، ته‌نها بو له‌ باربردنى‌ منال له‌ دواى‌ دوازده‌ هه‌فته‌ى‌يه‌وه‌ نه‌بى‌، سه‌ره‌تا له‌ نووسينى‌ ده‌قى‌ به‌رنامه‌دا مه‌تره‌ح نه‌بوو، چونكه‌ رووى‌ مه‌سه‌له‌كه‌ به‌و جوره‌ى‌ كه‌ به‌ واقعى‌ له‌ هه‌موو وولاَته‌كاندا هه‌يه‌، هه‌لبژاردن‏و برياردان له‌ده‌ستى‌ ژن‏دايه‌. بزووتنه‌وه‌ى‌ قانوونى‌ كردنى‌ له‌ باربردنى‌ منال، بزووتنه‌وه‌يه‌كه‌ بو دانى‌ ئه‌م مافه‌و ئه‌م هه‌لبژاردنه‌ به‌ژن. باسى‌ ته‌شخيصدانى‌ پزيشك ده‌رباره‌ى‌ مه‌ترسى‌ ئازارى‌ جسمى‌ و نه‌فسى‌ حامله‌بوون بو ژنان، ريگايه‌كه‌ كه‌ له‌ هه‌ندى‌ ولاَتدا هه‌وليان داوه‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌عه‌مه‌لى‌ قانوونى‌ بكه‌نه‌وه‌ به‌بى‌ته‌وه‌ى‌ كه‌ به‌ره‌سمى‌ دان به‌ مجازبوونى‌ ئه‌م كاره‌دا بنين. به‌ تايبه‌تى‌ ووشه‌ى‌ "مه‌ترسى‌ ئازارى‌ نه‌فسى‌" به‌م مه‌به‌سته‌ دانراوه‌ كه‌ مجال بو تفسير كردن بهيليته‌وه‌و به‌عه‌مه‌لى‌ پزيشك سه‌رپشك بكات كه‌ مورى‌ تأييد بدات له‌ خواستى‌ ژن بو له‌ باربردنى‌ منال. ئه‌مه‌ سيستميكه‌ كه‌ هه‌ر ئه‌مرو له‌ به‌ريتانيادا كارى‌ بى‌ ده‌كرى‌. له‌ روى‌ عه‌مه‌ليه‌وه‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ به‌ريتانيادا ممكنه‌و به‌ خواستى‌ ژن ئه‌نجام ده‌دريت. به‌لاَم له‌رووى‌ حقوقى‌يه‌وه‌ ئه‌وه‌ پزيشكه‌ كه‌ بريارى‌ له‌سه‌ر ئه‌دات. ئه‌گه‌ر پزيشكيك داواكارى‌ ژنه‌كه‌ بو له‌ باربردنى‌ منال تأييد نه‌كات، كه‌ هه‌لبه‌ته‌ هه‌ندى‌ جار رووده‌دات، ژنه‌كه‌ ده‌چيته‌ لاى‌ پزيشكيكى‌ ترو مورى‌ تأييد له‌و وه‌رده‌گرى‌. ئه‌م شيوازه‌ رياكارانه‌يه‌ ئه‌مرو هه‌م ده‌نگى‌ خه‌لك و هه‌م ده‌نگى‌ پزيشكه‌كانيشى به‌رز كردووه‌ته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بزيشكه‌كه‌ كه‌سيكى‌ مخالفى‌ له‌ باربردنى‌ منال بيت، له‌ ئه‌نجامدانى‌ ئه‌م كاره‌دا دژوارى‌ زور وه‌ ته‌نانه‌ت هه‌ندى‌ جار تأخيرى‌ جدى‌ ئه‌خاته‌ رى‌ى‌ ژنه‌كه‌. به‌ووته‌يه‌كى‌ تر به‌پى‌ى‌ معياره‌ ئه‌خلاقيه‌كانى‌ پزيشكى‌ ئه‌و شوينه‌ هاو وولاَتيانى‌ به‌ريتانيا له‌مه‌سه‌له‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منالدا له‌ حقوق و ئيمكاناتى‌ جياواز يه‌هره‌مه‌ندن. له‌لايه‌كى‌ تره‌وه‌، پزيشكه‌كان به‌حه‌ق ناره‌زايه‌تى‌ ده‌رده‌برن كه‌ كارى‌ ئه‌وان نه‌ك ته‌شخيصدانى‌ پزيشكى‌، به‌لكو بووه‌ته‌ رى‌ نمايى‌يه‌كى‌ كومه‌لاَيه‌تى بو ژنان. كاريك كه‌ ده‌بووايه‌ ئه‌ركى‌ ياسا بووايه‌. ئه‌مه‌ مه‌وقعيه‌تيكى‌ غه‌يره‌ ئه‌خلاقى‌ و رياكارانه‌ى‌ سه‌پاندووه‌ به‌سه‌ر پزيشكه‌كاندا، به‌ مخالفان‏و لايه‌نگرانى‌ له‌ باربردنى‌ مناله‌وه‌. ئه‌لين ئه‌گه‌ر له‌ باربردنى‌ منال كاريكى‌ ياسايى‌يه‌، ئه‌وا ده‌بيت بريار له‌سه‌ر دانيشى‌ له‌لايه‌ن خودى‌ ژنه‌وه‌ بيت. هه‌لويستى‌ ئيمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌يه‌.

سوره‌يا شه‌هابى‌: پيشتر ووتت ناوبردنى‌ ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ "مافى‌ هه‌لبژاردن" شتيكه‌ له‌ چه‌شنى‌ ئازادى‌ هه‌لبژاردن له‌ نيوان كه‌وتنه‌ خواره‌وه‌ و خوخستنه‌ خواره‌ له‌ به‌رزاييه‌كه‌وه‌. هه‌نديك له‌ فيمينسته‌كان و لايه‌نگرانى‌ مافه‌كانى‌ ژنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه‌ مافى‌ له‌ باربردنى‌ منال يه‌كيكه‌ له‌ گرنگترين ئه‌و مافانه‌ى‌ كه‌ ئيمكانى‌ هه‌لبژاردن ده‌داته‌ ژنان. هه‌لبژاردنى‌ بوون‏و نه‌بوون به‌ دايك، وه‌ هه‌لبژاردنى‌ كاتى‌ بوون به‌ دايك.

منصور حكمت: من له‌گه‌ل تيروانينى‌ به‌شى‌ هه‌ره‌ زورى‌ بزووتنه‌وه‌ى‌ فيمينستى‌دا له‌سه‌ر هه‌ويه‌تى‌ كومه‌لاَيه‌تى‌ ژن‏و خوهوشيارى‌ ژن گرفتم هه‌يه‌. ئه‌مانه‌ ژن به‌ تويژيك يان گروهيكى‌ كه‌مايه‌تى‌ تصوير ده‌كه‌ن كه‌ده‌بى‌ مافه‌ صنفى‌يه‌كانى‌ خوى‌ وه‌ربگرى‌و بچيت به‌لاى‌ كاريه‌وه‌ و ئيتر هه‌قى‌ به‌سه‌ر دنياو مه‌سه‌له‌ى‌ كونترولى‌ چاره‌نووسى‌ جيهان و كومه‌لگاى‌ ئينسانيه‌وه‌ نه‌بيت. به‌ برواى‌ من له‌ باسى‌ له‌باربردنى‌ منالدا ژن كه‌مايه‌تيه‌كى‌ خاوه‌ن ده‌عواو مه‌حرووم نى‌يه‌ كه‌ قه‌راره‌ ئه‌جرى‌ خوى‌ له‌شيوه‌ى‌ ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منالدا وه‌ربگريته‌وه‌و برواو ئيتر كارى‌ به‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ كومه‌لاَيه‌تى‌، مه‌عنه‌وى‌، فه‌لسه‌فى‌و ميژوويى‌يه‌كانى‌ ئه‌م گرفته‌وه‌ نه‌بيت. له‌ تصويرى‌ ئه‌مانه‌دا ژن هه‌ميشه‌ له‌ باسى‌ له‌ باربردنى‌ منالدا ته‌نها له‌شكلى‌ مشته‌رى‌يه‌كى‌ حامله‌ى‌ كلينيك دا خوى‌ ده‌نوينى‌، نه‌ك رابه‌رى‌ كومه‌لگا، نه‌ك فه‌يله‌سوف‏و ئايديولوژيك كه‌ ده‌بى‌ سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت به‌ ژيان و هويه‌ى‌ ئينسانى‌ كورپه‌له‌ و حورمه‌تى‌ ئينسانى‌ و شتى‌ تر خاوه‌ن‏ را بيت، نه‌ك ئينسانيك كه‌ به‌بى‌ له‌به‌رچاو گرتنى‌ ئه‌وه‌ى‌ كه‌ ژنه‌ يان پياو ده‌توانى‌ سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌لانه‌ راو بوچوونى‌ هه‌بى‌و به‌مه‌سه‌له‌ى‌ خوى‌ بزانى‌و بيه‌وى‌ دنيا به‌ ئاقاريكى‌ نايبه‌تيدا به‌ريت. له‌ مه‌كته‌بى‌ ئه‌مانه‌دا ژن حامله‌يه‌كه‌ كه‌نايه‌وى‌ حامله‌ بيت وه‌ ئيتر كاريكى‌ به‌م مه‌سه‌لانه‌ى‌ تره‌وه‌ نيه‌. به‌برواى‌ من ئه‌م فيمينيزمه‌ رووى‌ دووه‌مى‌ پياوسالارييه‌ كه‌ ئه‌ويش به‌ هه‌مان شيوه‌ ژن له‌ ده‌خاله‌ت كردن له‌م مه‌يدانه‌دا دوور ده‌خاته‌وه‌، وه‌ ئه‌م دووانه‌ دوو ديوى‌ يه‌ك پاره‌ن.

له‌ وه‌لاَمى‌ پرسياره‌كه‌ى‌ تودا، بو ژنيك كه‌ ته‌نها به‌شيك نى‌يه‌ له‌ كه‌مايه‌تى‌يه‌كى‌ دووگيانى‌ كومه‌لگاو وه‌كو ئينسان مامه‌له‌ له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌ى‌ كومه‌لگاو ژيان و حورمه‌تى‌ ئينسانى‌ و يه‌كسانى‌ كومه‌لاَيه‌تى‌دا ده‌كات، ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال مافى‌ برياردانيكى‌ ئه‌وتو نى‌يه‌. ئازادى‌ له‌ باربردنى‌ منال وه‌كو حه‌بيكى‌ سيانور* وايه‌ كه‌ چريكه‌كان له‌ زه‌مانى‌ شادا له‌گه‌ل خويان هه‌ليان ده‌گرت. ئيمكانيكه‌ بو ده‌رچوونيكى‌ ده‌ردناك له‌ رووداويكى‌ ده‌ردناكتر. ئيجازه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال له‌ چه‌شنى‌ ئيجازه‌ى‌ خوكوژى‌يه‌. ئازادى‌ له‌ باربردنى‌ منال ئيجازه‌ى‌ له‌ به‌بن بردنى‌ كورپه‌له‌ى‌ خوته‌ بو خولادان له‌ ئاكامه‌ خراپه‌كانى‌ مندالدارى‌ له‌م كومه‌لگايه‌ى‌ ئيستادا. ئازادى‌ له‌ باربردنى‌ منال بوته‌ زه‌رووه‌تيك له‌ به‌رئه‌وه‌ى‌ زوريك له‌ئازاديه‌ ئينسانيه‌كان له‌ ژنان زه‌وت كراوه‌. مافى‌ به‌هره‌مه‌ند بوون له‌ زانستى‌ جنسى‌. ئازادى‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌وه‌سائيلى‌ (منع)ى‌ سه‌د له‌ سه‌د سالم‏‏و بى‌خه‌ته‌ر. ئازادى‌ رزگاربوون له‌ ئه‌خلاقى‌ مه‌زهه‌بى‌و پياوسالارانه‌ له‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌دا، ئازادى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ ئاوه‌لاَو ئازاد كه‌ ژن له‌و په‌يوه‌ندى‌يه‌دا ئازادى‌ ته‌واوى‌ هه‌بيت له‌ ره‌فتارى‌ جنسى‌ خويدا، مافى‌ ئه‌وه‌ى‌ ئازادبيت له‌وه‌ى‌ كه‌ منالت هه‌بيت‏و مه‌وقعيه‌تى‌ ئابوورى‌و شوغليت پاريزراو بيت، ئازادى‌ ئه‌وه‌ى‌ كه‌ به‌بى‌ ئه‌وه‌ى‌ له‌ ژير فشارى‌ ئابورى‌ و ئه‌خلاقى‌ و فه‌رهه‌نگى‌دا ناچار به‌زواج‏و ژيانى‌ هاوبه‌ش بيت له‌گه‌ل ميرددا، منالت هه‌بيت. ئازادى‌ كه‌لك وه‌رگرتن له‌ ئيمكاناتى‌ خورايى‌ و مناسب بو به‌ خيوكردنى‌ منال. ئازادى‌ له‌وه‌ى‌ منالت هه‌بيت‏و ژيانى‌ كومه‌لاَيه‌تيت هه‌بيت. مافى‌ پاريزراو بوون له‌ ته‌عه‌داى‌ جنسى‌ چ له‌ خيزان‏و چ له‌ ده‌ره‌وه‌يدا. ئازادى‌ هه‌لبژاردنى‌ دايكايه‌تى‌ به‌بى‌ ئه‌وه‌ى‌ كه‌ ژيان‏و خوشگوزه‌رانى‌و به‌ختيارى‌ خوت وه‌كو ژنيك‏و ئينسانيك فيدا بكه‌يت. ئازادى‌ له‌وه‌ى‌ ببيت به‌دايك‏و خوشگوزه‌رانى‌و ته‌ندروستى‌و ئاموزش‏و رابواردنى‌ مناله‌كه‌ت زامن بيت.

له‌ نه‌بوونى‌ ئه‌م مافانه‌دايه‌ كه‌ ژن له‌ مه‌وقعيه‌تى‌ "هه‌لبژاردنى‌" له‌ باربردنى‌ منالدا خوى‌ ده‌بينيته‌وه‌. له‌م باره‌يه‌وه‌ پيويسسته‌ خاليكمان لا روشن بيت. خودى‌ حامله‌بوونى‌ ژن به‌پيچه‌وانه‌ى‌ مه‌يلى‌ خويه‌وه‌، به‌م مانايه‌يه‌ كه‌ نه‌يتوانيوه‌ ئيراده‌ى‌ خوى‌ بو دايكايه‌تى‌ كردن‏و نه‌كردن وه‌ هه‌لبژارنى‌ كاتى‌ دايكايه‌تى‌يه‌كه‌ى‌ له‌ ناو هه‌مان پروسه‌دا كه‌ مروڤ تيايدا حامله‌ ده‌بيت، واته‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌، پياده‌ بكات. ئه‌گه‌ر قه‌راره‌ ژن كونترولى‌ هه‌بيت به‌سه‌ر هه‌لبژاردنى‌ دايكايه‌تى‌و كاتى‌ دايكايه‌تى‌يه‌كه‌يدا، ئه‌وا پيويسته‌ ئيراده‌و كونترولى‌ هه‌بيت له‌ قه‌له‌مره‌وى‌ په‌يوه‌ندى‌ جنسى‌ دا. ئه‌مه‌ به‌ ماناى‌ به‌هره‌مه‌ند بوونه‌ له‌ زانيارى‌ جنسى‌، به‌ماناى‌ ده‌ست راگه‌يشتنه‌ به‌ وه‌سائيلى‌ (منع)ى‌ سالم‏و بى‌خه‌ته‌رو به‌شدارى‌ كردنيتى‌ له‌ په‌يوه‌نديه‌كى‌ جنسى‌ يه‌كسان و ئازادو ئاره‌زومه‌ندانه‌ و دوور له‌ هه‌رجوره‌ زه‌خت‏و زورو ئيجباركردنيكى‌ راسته‌وخوو ناراسته‌وخو. بيگومان كوشتنى‌ كورپه‌له‌ ريگايه‌كه‌ بو به‌رگرتن له‌بوون به‌دايكى‌ ژن، به‌لاَم ژنيك به‌م شيوازه‌ دايكايه‌تى‌ نه‌كردن "هه‌لده‌بژيريت" كه‌ پيشتر نه‌يتوانيبيت ئازادانه‌ مماره‌سه‌ى‌ ژن بوونى‌ بكات.

سوره‌يا شه‌هابى‌: هه‌نديك له‌و باوه‌ره‌دان كه‌ هه‌ر فورمولبه‌نديه‌ك كه‌ مافى‌ له‌ باربردنى‌ منال نه‌ك به‌ "ايجابى‌" به‌لكو به‌ "سلبى‌" ليك بداته‌وه‌، ئه‌م مافه‌ مه‌حدود ده‌كاته‌وه‌و به‌ عه‌مه‌لى‌ وا له‌ژنان ده‌كات كه‌ له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجيكدا كورپه‌له‌كه‌يان بهيلنه‌وه‌. ئه‌لين ئه‌م به‌نده‌ فه‌زايه‌كى‌ ئه‌خلاقى‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا پيك دينى‌ كه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندى‌ ژناندا نيه‌و ده‌ستى‌ كليسا و دين ئاولاَ ده‌كات له‌ مه‌حدود كردنه‌وه‌ى‌ مافى‌ برياردانى‌ ژناندا.

منصور حكمت: ئه‌م نموونه‌يه‌ هه‌ر هه‌مان ته‌بديل كردنى‌ ژنه‌ به‌كه‌مايه‌تى‌يه‌كى‌ صنفى‌ تحت الحمايه‌و هه‌تيو كه‌ پيشتريش باسم كرد. ئه‌مانه‌ ئه‌يانه‌وى‌ ژن ته‌نانه‌ت له‌ چوارچيوه‌ى‌ باسكردن له‌ ماهيه‌تى‌ ئينسانى‌ و فه‌لسه‌فى‌ له‌ باربردنى‌ منال بخه‌نه‌ ده‌ره‌وه‌و حه‌قى‌ به‌سه‌ريه‌وه‌ نه‌بيت‏و هيچ نه‌لى‌‏و نه‌بيستى‌. ئه‌يانه‌وى‌ "تويژى‌ ژنان" ته‌نانه‌ت له‌ حه‌قيقه‌ت دوور رابگرن و ريگريان بو پيك بهينن. تازه‌ هه‌ر له‌م دنيا جياكراوه‌يه‌ى‌ تويژى‌ ژنانيشدا هيشتا مه‌علوم نى‌يه‌ بوچى‌ له‌ پيناوى‌ چمير مرتاح كردن‏و ئاسووده‌كردنى‌ ويژدانى‌ ئه‌و ژنانه‌دا كه‌ مناله‌كانيان له‌بار ئه‌به‌ن، ده‌بى‌ ئه‌و ژنانه‌ى‌ كه‌ پييان وايه‌ له‌ باربردنى‌ منال هه‌ر چونيك بيت كاريكى‌ تاله‌ كه‌ ده‌بى‌ كومه‌لگا روژيك ليى‌ رزگار ببيت ، بى‌ ده‌نگ بن و له‌ به‌رامبه‌ر يه‌كيك له‌ گرنگترين گرفته‌ فكرى‌يه‌كانى‌ ميژووى‌ به‌شه‌ريه‌تدا بيده‌نگ‏و بى‌ ده‌ربه‌ست بن. ئه‌گه‌ر له‌ باربردنى‌ منال مافيكه‌، ليكولينه‌وه‌و به‌يان كردنى‌ حه‌قيقه‌تيش مافيكى‌ تره‌. ئه‌مانه‌ هه‌ردووكيان به‌قازانجى‌ ژنانن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قازانجى‌ بريك له‌ فيمينيسته‌كانيش نه‌بيت.

سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ى‌ كليسا، ئه‌مه‌مان زور به‌ر گوى‌ ده‌كه‌وى‌ كه‌ تيروانينى‌ سلبى‌ به‌رنامه‌ سه‌باره‌ت به‌خودى‌ كردارى‌ له‌باربردنى‌ منال، سه‌ربارى‌ خواستى‌ قانونى‌ بوونى‌، ئاو به‌ ئاشى‌ كليسا و بالى‌ راستى‌ مه‌زهه‌بيدا ده‌كات. ئه‌مه‌ تيگه‌يشتنيكى‌ له‌ئه‌ندازه‌ به‌ده‌ر لاوازه‌. نموونه‌ى‌ پيچه‌وانه‌ى‌ ئه‌مه‌ ئه‌كرى‌ له‌باسى‌ پورنوگرافى‌ (فليمى‌ جنسى‌)دا ببينرى‌. فيمينيزم و كليسا له‌ به‌رامبه‌ر پورنوگرافيدا دوو هه‌لويستى‌ ته‌واو ليك نزيكيان هه‌يه‌و ته‌نانه‌ت له‌ خوپيشاندانه‌كاندا له‌ ته‌نيشت يه‌كتره‌وه‌ ده‌رده‌كه‌ون. ئايا ئه‌كرى‌ بوترى‌ ناره‌زايه‌تى‌ فيمينسته‌كان له‌ به‌رامبه‌ر پورنوگرافيدا ده‌ستى‌ كليسا بو زياد كردنى‌ فشارى‌ ميژوويى‌ له‌سه‌ر ژنان و بو به‌رگرتن به‌ ئازادى‌ و خو ده‌رخستنى‌ جنسيى‌ ژنان ئاوه‌لاَ ده‌كات؟ وه‌ ئايا ئه‌م نزيكايه‌تى‌يه‌ به‌لگه‌يه‌كى‌ كافى‌يه‌ بو بيده‌نگ بوونى‌ فيمينيزم له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ى‌ پورنوگرافيدا؟

هه‌لسه‌نگاندنى‌ سلبى‌ خودى‌ عه‌مه‌ليه‌ى‌ له‌ باربردنى‌ منال به‌ته‌نها قسه‌ى‌ ئيمه‌ نى‌يه‌. قسه‌ى‌ زوربه‌ى‌ هه‌ره‌ زورى‌ خه‌لكى‌يه‌. قسه‌ى‌ زوربه‌ى‌ هه‌ره‌ زورى‌ ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ له‌ باربردنى‌ منال "هه‌لده‌بژيرن" و ئه‌شيانه‌وى‌ قانوونى‌ بكريته‌وه‌. بوچوونى‌ موشه‌خه‌سى‌ خه‌لك سه‌باره‌ت به‌ ناسنامه‌ى‌ ئينسانى‌ كورپه‌له‌ هه‌ر چيى‌يه‌ك بيت، زوربه‌ى‌ هه‌ره‌ زورى‌ ئه‌وان هه‌ست به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ ئه‌مه‌ كاريكى‌ ده‌ردناك‏و نه‌خوازراوه‌ و به‌هه‌رحال په‌يوه‌ندى‌ به‌ پچراندنى‌ ژيانى‌ ئينسانى‌يه‌وه‌ هه‌يه‌. ئه‌وه‌ كليسايه‌ كه‌ خوى‌ به‌م عاگفه شه‌ريفه‌ ئينسانى‌يه‌وه‌ هه‌لده‌واسى‌ و به‌م ئيعتباره‌ ئه‌يه‌وى‌ بازارى‌ خوى‌ گه‌رم رابگرى‌. بگره‌ ئه‌وه‌ ئه‌م بى‌عاگفهيى‌‏و به‌كه‌م راگرتنه‌ بيولوژيكى‌و صنف گرايى‌يه‌ فيمينيستى‌يه‌يه‌ كه‌ ئيجازه‌ى ئه‌م رياكارى‌ و به‌رز كردنه‌وه‌ى‌ ئالاَى‌ ريز و ئيحترام بو ژيانه‌ى‌ داوه‌ته‌ ده‌ستى‌ دين، واته‌ يه‌كيك له‌ ترسناكترين‏و دژى‌ ئينسانى‌ترين دامه‌زراوه‌كانى‌ ميژووى‌ به‌شه‌ريه‌ت.


وه‌رگيرانى‌: بريار مه‌هدى‌
پيداچوونه‌وه‌ى‌: سه‌عيد ئه‌حمه‌د


Kurdish translation: Beryar Mahdi & Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1045kuT.html