ده‌رباره‌ی له باربردنی مناڵ
گفتوگۆی (همبستگی) له‌گه‌ڵ منصور حكمت
سوره‌یا شه‌هابی: به‌رله‌وه‌ی بچینه سه‌ر خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی باسی له‌باربردنی مناڵ، وه‌كو به‌رگری له "مافی بڕیاردان"، " مافی ژن به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا"، "به‌رگری له مافی ژیان" و سه‌ره‌نجام ئه‌م خواسته له كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و ئینسانی‌دا، ئه‌مه‌وێ سه‌ره‌تا رای تۆ ده‌رباره‌ی خاڵێك بزانم، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه، مخاله‌فه‌تی به‌رنامه له‌گه‌ڵ خودی ئه‌م كرداره له لایه‌كه‌وه و داواكاری قانوونی بوونی له لایه‌كی تره‌وه، چۆن لێك ده‌ده‌یته‌وه؟ ئه‌ڵێن مادام به‌رنامه له‌باربردنی مناڵ به نیشانه‌ی لهخۆبێگانهیی ئینسان دائه‌نێت، كه‌وایه پێویسته سه‌ره‌نجام دژی قانوونی بوونی له‌باربردنی مناڵ بێت و گوایه موافه‌قه‌تی به‌رنامه له‌گه‌ڵیدا تاكتیكه. له‌م باره‌یه‌وه ڕات چییه؟
منصور حكمت: له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا ئه‌م شێوه مامه‌ڵه‌یه نهبهبهندی له‌باربردنی مناڵه‌وه مه‌حدود ده‌بێته‌وه و راستیه‌كه‌شی نه شێوازێكی مه‌حدود به ئێمه‌یه. زورێك له په‌یوه‌ندی و مه‌سائیله كۆمه‌لایه‌تییه‌كان هه‌ن كه ئێمه له كاتێك دا كه خوازیاری له به‌ین چوونیانین له هه‌مان كاتدا وه‌كو واقعیه‌تێكی ماددی و مه‌وجودی كۆمه‌ڵگای ئێستا به‌ره‌سمییان ده‌ناسین و هه‌وڵ ئه‌ده‌ین كاریگه‌ری خراپی ئه‌م په‌یوه‌ندی و مه‌سه‌لانه به‌سه‌ر ژیانی خۆمان و هه‌موو خه‌ڵكه‌وه كه‌م بكه‌ینه‌وه. شێوازی مامه‌ڵه‌ی به‌رنامه له‌گه‌ڵ كاری كرێ گرته‌دا ڕێك هه‌روایه. ئێمه خوازیاری له‌به‌ین چوونی كاری بهكرێین، دنیایه‌ك كه تیایدا كه‌سێك له پێناو ژیانی روژانهیدا ناچاره توانای له‌شی به كه‌سێكی تر به‌كرێ بدات، به شه‌رمه‌زاری ده‌زانین بۆ به‌شه‌رییه‌ت. كاری بهكرێش هه‌روه‌ك له باربردنی مناڵ نیشانه‌ی له‌خۆ بێگانه‌یی ئینسانه. بهلاَم به‌شێكی زۆری به‌رنامه په‌یوه‌سته به‌قانوون دانان بۆ هه‌ل و مه‌رج و ڕێوشوێنی كاری به كرێ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا. مه‌قوله‌ی ده‌وڵه‌ت به هه‌مان شێوه. مه‌قوله‌ی دین به‌هه‌مان شێوه. هه‌ر له‌م به‌شی دووه‌می به‌رنامه‌یه‌دا ئێمه خوازیاری ئازادی به‌كاربردنی هه‌ندێ موادی مخدر و ته‌نانه‌ت دابین كردنیشین له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه بۆ ئه‌وانه‌ی به مه‌وادی مخدر ئالووده بوون. وه ئه‌مه به‌شه‌رتی له‌به‌ین بردنی ئالووده‌بوون به مودای مخدر ئه‌زانین. ئێمه داوای سڕینه‌وه‌ی یاساغ كردنی له‌ش فرۆشی و پشتیوانیی یاسامان كردووه له له‌ش فرۆشان، وه ئه‌مه به شه‌رتێكی له‌به‌ین بردنی له‌ش فرۆشی ده‌زانین. موسیبه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری به غه‌یره قانوونی كردنی ئه‌و موسیبهتانهو ته‌مێ كردنی قوربانیه‌كانی وه‌لام نادرێته‌وه. ئه‌مه به ته‌نها قسه‌ی ئێمه كۆمۆنیسته‌كان نیه، به‌ڵكو قسه‌ی هه‌ر كه‌سێكه كه شان به‌شانی هه‌ر ئه‌م شارستانیه ئهوروپایییه چووبێته پێشه‌وه.
له باربردنی مناڵ‌یش رێك هه‌روایه. ئێمه له باربردنی مناڵ به كارێكی ڕاست نازانین. حه‌زمان ده‌كرد كۆمه‌ڵگایه‌ك هه‌بووایه كه به هیچ جۆرێك ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی تیادا نه‌هاتایه‌ته پێشه‌وه. هیچ كه‌س كاری به‌مه نه‌گه‌یشتایه و هه‌ڵبژاردنێكی ئاوا هه‌رگیز نه‌هاتایه‌ته به‌ره‌وه. ئایا ئه‌مه خواستێكی سه‌یره؟ نه‌خێر. ئه‌مه خواستی زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری خه‌ڵكه‌و له پێش هه‌موشیانه‌وه خواستی هه‌ر كه‌سێكه، چ ژن و چ پیاو، كه له ژیانی خۆی دا هه‌ستی به ده‌ردی له باربردنی مناڵ كردبێت. من كه‌سێك یا بزووتنه‌وه‌یه‌ك شك نابه‌م كه خودی كرداری له باربردنی مناڵ وه‌كو كردارێكی سه‌ربه‌رزانه‌ی ئینسانی تقدیس بكات. بێ ئیحساسی و لامبالاتی عاتفی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا له كوڕ‌و كۆمه‌ڵی ئوسولییهكان له بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی دا ده‌بینرێ. بهلاَم ئه‌مه زیاتر به‌ره‌نجامی په‌روه‌رده‌ی سیاسی سكتاریستی و ده‌مارگیری ئایدۆلۆژی و فیرقه‌یی ئه‌وانه، تاوه‌كو ئه‌وه‌ی گه‌ڕانه‌وه بێت بۆ ئیحساسی واقعییان وه‌كو ئینسان.
بهلاَم هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی ئێمه بمانه‌وێ و ئارهزووبكهین واقعیه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێمه له ناو ناچێت. حاملهبوونی نه‌خوازراوو په‌شیمانی له حاملهبوونی خوازراو له ئارادایه، محدودیاتی مالیی و فه‌رهه‌نگی و سیاسی له ئارادایه، زه‌خت و زۆر له‌سه‌ر ژنان بێ ئه‌ندازه زۆره و به ناچاری بۆ ژماره‌یه‌كی زۆریان له باربردنی مناڵ وه‌كو ته‌نها رێگای ده‌رچوون له گێژاوێك دێته به‌رچاو. له‌باربردنی مناڵ واقعیه‌تێكی دنیای ئه‌مڕۆیه و كۆمه‌ڵگا ناتوانێ گوێی خۆی لێ كه‌ڕ بكات، ناتوانێ چاوپۆشی لـێ بكات. ده‌بێ ڕێوشوێنی ئه‌م كرداره، كه سه‌ربه‌خۆ له ئیراده‌ی ههردهوڵهت و حیزب و بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی، به‌هه‌رحاڵ مه‌وجوده ، دیاری بكرێت. قه‌ده‌غه‌كردنی له‌باربردنی مناڵ ته‌مێ كردنی قوربانیانی ئه‌م سیستمه كۆمهلاَیهتییهیه كه مه‌وجوده. ئه‌مه ناتوانێ هه‌ڵوێستی ئێمه بێت.
به‌رنامه‌ی ئێمه راده‌گه‌یه‌نێ كه كرداری له باربردنی مناڵ به نادروست و پێچه‌وانه‌ی پڕه‌نسیپه ئینسانیه‌كانی خۆی ده‌زانێ. بهلاَم بڕوای وایه كه چ له پێناوی پارێزگاری له قوربانیه‌كانی محدودیاتی ئابووری و دواكه‌وتوویی فه‌رهه‌نگی له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا كه له ئارادایه، وه چ بۆ خه‌بات له به‌رامبه‌ر زه‌مینه‌كانی ئه‌م كرداره‌دا، پێویسته له باربردنی مناڵ قانوونی بێت. راستیه‌كه‌ی زۆربه‌ی هه‌ڵسوراوانی بزووتنه‌وه‌ی ( پروچویس) و كارگێڕانی و پزیشكانی كلنیك (عیاده)كانی له باربردنی مناڵ و یاسادانه‌رانی پرۆچویسی هه‌یئه‌ی دهسهلاَتداری ئه‌مریكاش هه‌ر ئه‌م هه‌ڵوێسته‌یان هه‌یه و له وهلاَمی ئه‌م پرسیاره‌دا هه‌ر ئه‌مه ده‌ڵێن: له باربردنی مناڵ كارێكی ڕاست نیه، بهلاَم ده‌بێ قانوونی بێت. ئه‌گه‌ر جیاوازیه‌ك له ئارادایه ئه‌وا ڕاشكاویی ئێمه‌یه له به‌یانكردنی ئینسانی نه‌بوونی خودی كرداری له باربردنی منداڵدا. به‌لای ئسوڵیهكانی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستییه‌وه وادیاره ئه‌م ره‌خنه‌یه قورسه. له روانگه‌ی سیاسیه‌وه به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری خوازیاری قانوونی كردنی له باربردنی مناڵ تا دوازده هه‌فته‌یی، خۆڕایی بوونی، مه‌رجداركردنی ئه‌م كرداره ته‌نها به بڕیاری ژنه‌وه و ئه‌نجامدانیه‌تی له كلنیكی تایبه‌تیدا. بزووتنه‌وه‌ی پرۆچویس له ئه‌مریكادا ئه‌م خواستانه وه‌كو ئاره‌زووه بالاَكانی خۆی سه‌یر ده‌كات و ته‌حقیق بوونیشیان له ئه‌مریكادا به‌م زووانه به عه‌مه‌لی نازانێ. ئه‌گه‌ر چه‌پی پێشوی تازه فیمینیستی كۆچكردووی ئێرانی له‌گه‌ڵ ئه‌م خواسته گرفتی هه‌یه، دڵنیابن كه له فیمینیست بوونیه‌وه نیه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرادا ئه‌م ره‌خنه‌یه ئاراسته‌ی من بكات، من داوای لێ ده‌كه‌م به كورتی و به صراحهت و بێ پێچ و په‌نا وهلاَمی دوو پرسیار بداته‌وه: یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ی كه ڕای خۆی ده‌رباره‌ی خودی كرداری له باربردنی مناڵ چییه وه ئایا ئه‌م كرداره له ڕووی مه‌بده‌ئییه‌وه به كارێكی تاڵ‌و ناشرین ئه‌زانێت، یاخود هیچ مشكلهیهكی مهعنهویو مه‌بده‌ئی و ویژدانیی له‌گه‌ڵ له‌باربردنی مناڵ‌دا نیه. به بڕوای من كه‌سێك كه له كۆبونه‌وه‌یه‌كی ئاشكرادا هه‌ڵسێ و كرداری له باربردنی مناڵ به كارێكی سووك‌و بێبایه‌خ له‌قه‌ڵه‌م بدات، كه خه‌ڵكی بێ هوده له به‌رامبه‌ریدا تووشی دڵه‌ڕاوكێ و دوو دلێ ده‌بن، چ جای ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كرداره به نیشانه‌ی سه‌ربه‌رزی ژن له كۆمهڵگاو به‌مایه‌ی شانازی دابنێ، جوابی خۆی هه‌ر له‌و هۆڵه‌دا وه‌رده‌گرێته‌وه. ئه‌م جۆره بێده‌ربه‌ستی و مامه‌ڵه ساویلكه و رووكهشانهیه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌یه‌كی ئه‌خلاقی گه‌وره‌دا كه له باربردنی مناڵ له‌به‌رده‌م هه‌موواندا، چ لایه‌نگرانی قانوونی بوون و چ مخالفانی، دای ده‌نێ، خۆی له ناو ههركۆڕێكی ده‌ره‌وه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی فیرقه‌كه‌ی خۆیدا به ساده‌یی په‌رده له‌ڕووی خۆی هه‌ڵئه‌ماڵێ. دووه‌م، داوای لێ ده‌كه‌م ڕه‌خنه‌ی خۆی له‌و به‌نده‌ی به‌رنامه‌ی ئێمه به‌راست و ره‌وان و بێههراوهوریا بخاته ڕوو كه خوازیاری له باربردنی قانوونی و خۆرایی مناڵه تا دوازده هه‌فته‌یی و له‌سه‌ر بڕیاری ژن.
سوره‌یا شه‌هابی: له‌باره‌ی ئایندهی مافی له باربردنی مناڵ له سۆشیالیزم‌و به‌گشتی له كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه پێودانگه ئینسانیه‌كان په‌یره‌وبكات، ئه‌ڵێن واهات و سه‌ره‌ڕای هه‌موو ته‌علیم و كۆمه‌ك و پشتیوانییه‌ك، تین ایجری ١٢-١٣ ساڵه حامله بوو، ئایا ئێوه ناچاری ده‌كه‌ن مناڵ به خێو بكات، له كاتێكدا كه خۆی منداڵه؟
منصور حكمت: ئه‌م جۆره پرسیارانه له جۆری پرسیار‌و فتوای بههانهگیرانهی سوننه‌تی ئیسلامیه، (ئه‌گه‌ر بوومه‌له‌رزه بوو و ….). هێنانه‌وه‌ی نموونه‌ی كچێكی ١٢ ساڵه بۆ پاساودانی له باربردنی مناڵ، هێنانه مه‌یدانی به‌ڵگه‌یه‌كی لاوازه، له به‌رئه‌وه‌ی له باربردنی مناڵ دیارده‌یه‌كی فراوانتره له كێشه‌ی حاملهبوونی كچانی دوازده ساڵه و مه‌نتقی خۆیشی لێره‌وه وه‌رنه‌گرتووه. له به‌ریتانیای ئه‌مڕۆدا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو موسیبه‌ته كۆمهلاَیهتیانهو ئه‌و هه‌موو بێمافی و بێ ئیمكاناتیهی منالاَن، به گوێره‌ی ئاماری خودی كه‌مپینی سه‌راسه‌ری له باربردنی مناڵ، كه ڕێگرتن له كه‌مكردنه‌وه‌ی موهلهی له باربردنی مناڵ له ٢٤ ههفتهیییهوه بۆ ١٨ هه‌فته‌یی به یه‌كێك له شانازیه‌كانی خۆی دائه‌نێ، له سه‌رجه‌می ١٦٠ هه‌زار حاڵه‌تی له باربردنی مناڵ له ساڵی ١٩٩٢ دا ته‌نها سێ هه‌زار حاڵه‌تی له ناو كچانی ژێر ته‌مه‌نی ١٦ ساڵی دا بووه. واته كه‌متر له ٢%. بڕوا ناكه‌م له‌م لیسته‌شدا ئاماری ١٢ ساڵه‌كان له یه‌ك له سه‌د زیاتر بێت. ناكرێ ١٦٠ هه‌زار حاڵه‌تی له‌باربردنی مناڵ به كێشه‌ی حاملهبوونی نه‌خوازراوی كچانی ١٢ ساڵه پاساو بدرێت. له به‌رامبه‌ر هه‌ر سیستم و هه‌ر به‌ڵگه هێنانه‌وه یه‌كدا ئه‌كرێ بنبه‌ستی ئه‌خلاقی وچه‌ندین بڕوبیانووی مه‌نتقی و "توچیح المسائل" (توچیح المسائل)، ناوی كتێبێكی خومه‌ینییه كه پڕه له‌قسه‌ی حهلهقو به‌له‌قی شهرعیو دینی-وه‌رگێڕ) ئاسا دابنرێت و هه‌لومه‌رجێكی ده‌ردناك و تراژیدی بهێنرێته پێش چاو. منیش ئه‌توانم له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مه‌دا بپرسم ئه‌گه‌ر له‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه ئاواتی "كه‌مپینی سه‌راسه‌ری له باربردنی مناڵ "ه له به‌ریتانیادا، له باربردنی مناڵ تا رۆژی پێش له دایك بوون ئازادبێت، وه ئه‌گه‌ر ژنێكی ٢٨ ساڵه له هه‌فته‌ی (٣١)ـه‌مدا بڕیار بدات كه مناڵه‌كه‌ی له باربه‌رێت بهلاَم هیچ پزیشكێك ئاماده نه‌بێت ئه‌م كاره ئه‌نجام بدات، ئه‌مان چی ئه‌كه‌ن، پزیشكه‌كه " ناچار ئه‌كه‌ن" سه‌رباری ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره به‌كارێكی دژی ئینسانی و جینایه‌تكارانه ده‌زانێ له باربردنهكه ئه‌نجام بدات؟ مه‌سه‌له‌ی مناڵ له باربردن مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگ‌و گشتی و كۆمهلاَیهتییهو ده‌بێت وهلاَمی گشتی پێ بدرێته‌وه. ئه‌گه‌ر وهلاَمی گشتی و ریشه‌یی بزووتنه‌وه‌یه‌ك راست و ئینسانی و ڕێنیشانده‌ر بێت، ده‌توانرێ حاڵه‌ته تایبه‌تییه‌كانیش له چوارچێوه‌ی ئه‌م وهلاَمه ئینسانییهدا وهلاَم بدرێته‌وه. بهلاَم وهلاَمێكی غه‌یره ئینسانی به‌هیچ نموونه و شێر‌و ڕێوی هێنایهوهیهك ده‌رباره‌ی ئه‌م یان ئه‌و حاڵه‌تی تایبه‌تی مه‌شروعیه‌ت به‌ده‌ست ناهێنێت.
به‌هه‌ر حاڵ وهلاَمی من به كێشه‌ی تین ایجری سوسیالیستی حامله ئه‌مه‌یه: یه‌كه‌م، ئێمه هیچ قسه‌یه‌كمان له غه‌یره قانوونی بوونی له باربردنی مناڵ له سوشیالیزمدا نه‌كردووه. ئێمه قسه‌مان له‌وه كردووه كه كۆمه‌ڵگا ئیتر پێویستی به‌م كاره نامێنێ. سه‌ره‌نجام من بڕوا ناكه‌م له سۆشیالیزم‌دا ( به تایبه‌ت له سوشیالیزمدا) كچێكی دوازده ساڵه ناچار به مناڵبوون یان هه‌ر كارێكی تر بكرێت. دووه‌م، ده‌بێ به باش كردن و په‌ره‌پێدانی شێوازه‌كانی مه‌نعی حه‌مل، ئاموزش (تعلیم)ی جنسی، په‌ره‌پێدانی مافه‌كانی منالاَن و بردنه‌سه‌ری حورمه‌تیان، خه‌بات له دژی ئه‌خلاقیاتی دواكه‌وتووانه و ده‌مارگیری نه‌زانانه‌ی ناكۆك له‌گه‌ڵ ڕۆشنبیری جنسیی گشتی و كۆنترۆڵی ئازادانه‌ی كه‌سه‌كان به‌سه‌ر په‌یوه‌ندیه جنسیه‌كانی خۆیاندا و، ده‌بێ به‌م جۆره شتانه به‌شوێن وهلاَمی واقعییه‌وه بین. ده‌بێ كارێك بكرێت كه‌نه‌ك ته‌نها تین ایجرهكان، به‌ڵكو هه‌ر كه‌سێك كه نایه‌وێت حامله بێت، بتوانێت حامله نه‌بێت. ئایا ئه‌مه له رووی عه‌مه‌لی و زانستییه‌وه له توانادایه؟ به ڕای من گومانی تێدا نیه. داهێنان و باش كردنی شێوازه‌كانی (من‌ع) له كۆمه‌ڵگای دژه ژنی هاوچه‌رخدا وه‌كو پێویست بایه‌خی پێ نادرێ. ئه‌گه‌ر یه‌ك له ده‌هه‌زار به‌شی بودجه‌ی ئه‌و توێژینه‌وانه‌ی كه بۆ په‌ره‌پێدانی ته‌كنه‌لۆژیای جه‌نگی و جاسوسی ته‌رخان ئه‌كرێ، بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خه‌رج بكرایه تا ئێستا شێوازه‌كه‌یان دۆزی بۆوه. دیسانه‌وه ده‌گه‌رێینه‌وه بۆ جێگای یه‌كه‌م: ئایا له به‌ین بردنی كۆرپه‌ڵه له سكی دایكی‌دا كارێكی ناخۆش‌و تاڵه یان نا. ئایا ده‌نگێك له ده‌روونی ره‌خنه‌گری ئێمه‌وه به ئه‌و ده‌ڵێت: "بریا ناچار به ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره نه‌بووینایه"، یان نا؟ ئه‌گه‌ر به‌ڵێ، ئه‌وا ئه‌و كاته هه‌وڵ و كۆشش له پێناو بنیاتنانی كۆمه‌ڵگایه‌كدا كه ئینسانه‌كان له‌وێدا ناچار به مناڵ له باربردن نه‌بن، ته‌نها رێگای ئینسانیی و شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌ی پێشكه‌وتنه. بهلاَم كه‌سێك كه له‌باربردنی مناڵ وه‌كو عملیاتی له‌وزه‌تێن سه‌یر ده‌كات و توانای د‌رك كردنی قووڵیی مه‌سه‌له‌كه‌و تاڵی‌و گێژاوه ئه‌خلاقیه‌كه‌ی نیه بۆ ئینسانه بێئهژمارهكان و نه‌وه جیاجیاكان، بێگومان به‌م خه‌باته بێگانه‌یه.
سوره‌یا شه‌هابی: به‌رنامه‌ی حیزب له رووبه‌روو بوونه‌وه‌ی نێوان دوو قوتبی "پروچویس" و "پرولایف" دا له كام لا قه‌رار ئه‌گرێ، وه به‌گشتی ئه‌م قوتب به‌ندیه چۆن ههڵئهسهنگێنی؟
منصور حكمت: بۆچوونێكی تا ڕاده‌یه‌ك باو كه به‌تایبه‌ت له ناو كۆڕ‌و كۆمه‌ڵه تازه فیمینیسته ئیرانیهكاندا له ده‌ره‌وه‌ی وولاَت هه‌یه، ئه‌مه‌یه كه گوایه پروچویسهكان لایه‌نگری له باربردنی مناڵنو پرولایفهكان مخالفی ئه‌مه‌ن. مه‌سه‌له‌كه به‌م شێوه‌یه نیه. باسه‌كه له‌سه‌ر قانوونی بوون یا نه‌بوونی له باربردنی مناڵه، نه‌ك له‌سه‌ر باش بوون و خراپ بوونی ئه‌م كاره. پروچویسهكان له هه‌مان كاتدا كه زۆرێك له‌وان مخالفی كرداری له باربردنی مناڵن، دیفاع له قانوونی بوونی له باربردنی مناڵ ئه‌كه‌ن. هه‌لوێستی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریش دیفاع كردنه له قانوونی بوونی له باربردنی مناڵ. له‌ڕووی حقوقییه‌وه ئه‌وه‌ی كه له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هاتووه، ئاوات‌و ئامانجی بالاَی بزووتنه‌وه‌ی پروچویسه له وولاَتێكی وه‌كو ئه‌مریكادا كه تا بیست ساڵی تریش شانسی به‌ده‌ست هێنانی ئه‌م خواستانه‌یان نیه‌و له زۆرێك له وولاَته ئهوروپاییهكانیشدا هێشتا تحقیق نه‌بووه. له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا له باربردنی مناڵ تا ١٢ هه‌فته‌یی ئازاد‌و قانوونیه. برباردان به‌ته‌واوی له ده‌ستی ژن خۆیدایه، نه‌ك هیچ كه‌سێكی تر‌و ژن پێویستی به تهبریرو به‌ڵگه هێنانه‌وه بۆ هیچ ناوه‌ندێكی پزیشكی و ئیداری نیه. له باربردنی مناڵ به خۆڕایییهو پێویسته له كلینیكی مجهزدا ئه‌نجام بدرێت. وه‌دیهاتنی خواستێكی له‌م چه‌شنه ته‌نانه‌ت له خه‌یاڵی بزووتنه‌وه‌ی فیمینیستی ئه‌مریكاشدا جێگای نا بێته‌وه. له رووی حقوقیه‌وه چاودێری خارجیی له ئه‌وروپا و ئه‌مریكادا به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری وه‌كو ده‌قێكی پروچویس ده‌سته‌به‌ندی ده‌كات، چونكه خوازیاری ئازادی له باربردنی مناڵه. بهلاَم خودی ئه‌م ناو لێنانه پروچویس (لایه‌نگری هه‌ڵبژاردن) و پرولایف ( لایه‌نگری ژیان) ڕێلێ ونكهر و دعائییه. له ئه‌مریكا كه لانكی سه‌ره‌كی ئه‌م قوتببهندیهیه به‌شی پڕهات و هاوار و میلیتانتی بزووتنه‌وه‌ی پرولایف له گروپه راست‌و محافهزهكارو مه‌زهه‌بیه‌كان پێكاهاتووه كه له واقعدا بچوكترین رێز‌و احترام بۆ ژیان دانانێن. ئه‌مانه لایه‌نگرانی سزای ئیعدام‌و به‌رین كردنه‌وه‌ی مه‌ودای ئه‌م سزایه‌ن بۆ تازه‌لاوان. لایه‌نگرانی هه‌میشه‌یی سیاسه‌ته میلیتاریستییهكانی ئه‌مریكان. له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه كۆنه‌په‌رست، نهژادپهرستو دژی خارجیو دوژمنی هه‌ژارانن. خه‌ڵكی ئه‌مریكا له ژێر ده‌ستی ئه‌مانه‌دا به‌به‌رده‌وامی له‌ژێر باری ههژاریو نه‌خۆشیدا تواونه‌ته‌وه‌و ده‌توێنه‌وه. له‌و لاشه‌وه ڕه‌مزو لانكی سه‌ره‌كی بزووتنه‌وه‌ی پروچویس، لایه‌نگری هه‌ڵبژاردن، حیزبی دیموكراتی ئه‌مریكا و ئه‌مسالی وه‌ك كلنتونه كه هه‌ر ماوه‌یه‌ك به‌ر له ئێستا هێرشێكی بێشه‌رمانه‌ی فراوانیان له دژی دایكانی بێ مێرد وه‌ڕێ خست‌و چوار ملیۆن مناڵی ئه‌مریكایی یان مه‌حكوم به ماڵ بهكۆڵیو بهدخۆراكیو ژیانی ژێر خه‌تی هه‌ژاری كرد. گاڵته جاریه كه ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ به مافی هه‌ڵبژاردن ناو لێ ده‌به‌ن. ئه‌مه دوایین هه‌ڵبژاردنی هه‌ر ئینسانێكه. ئه‌مانه پێشتر هه‌ڵبژاردنی خوشگوزه‌رانی، هه‌ڵبژاردنی یه‌كسانی كۆمهلاَیهتی و پیشه‌یی ژنان، هه‌ڵبژاردنی كاركردن و به‌رده‌وام بوون له خوێندن، هه‌ڵبژاردنی ئاسایشی ئابووری‌و حورمه‌تی كۆمهلاَیهتی، وه ته‌نانه‌ت هه‌لبژاردنی په‌یوه‌ندی جنسی سالم‌و پارێزراویان له ژنان زه‌وت كردووه، دواتر له‌سه‌ر لێواری كه‌وتنه خواره‌وه‌دا ئه‌م هه‌لبژاردنه ده‌ده‌ن به‌و كه له نێوان فڕێدانو خۆفڕێدانهخوارهوهدا سه‌رپشكی ده‌كه‌ن. به‌راستی ژنێك كه له باربردنی مناڵه‌كه‌ی "هه‌ڵئه‌بژێرێ" ده‌بێ چه‌نده له به‌رامبه‌ر ئه‌م هه‌موو هه‌ڵبژاردنه‌دا كه كۆمه‌ڵگا خستویه‌تیه به‌رده‌می دڵخۆش و سوپاس گوزاربێت! له‌به‌ر ئه‌مه ئه‌گه‌ر له من بپرسن خۆم به پروچویس پێناسه ناكه‌م. ئه‌مه ناو لێنانێكی ریاكارانهو فریوده‌رانه‌یه. من خۆم وه‌كو لایه‌نگری قانوونی بوونی له باربردنی مناڵ تا دوازده هه‌فته‌یی و مخالفی كرداری له باربردن ده‌ناسێنم.
سوره‌یا شه‌هابی: به‌رنامه داواكاری قانوونی كردنی له باربردنی مناڵه هه‌تا ١٢ هه‌فته‌یی. ئه‌م سنووری ١٢ هه‌فته‌یییه و چۆنێتی دیاریكردنیو فاكته‌ره‌كانی دیاریكردنی باسێكی زۆری به‌دوای خۆیدا هێناوه. هه‌ندێ كه‌س وا تصور ده‌كه‌ن كه ڕه‌نگه له روانگه‌ی به‌رنامه‌وه ته‌نها له‌م ته‌مه‌نه‌دا ئه‌توانرێ كۆرپه‌ڵه به ئینسان دابنرێت، وه له‌به‌ر ئه‌مه‌یه كه له باربردنی كۆرپه‌ڵه له‌م ته‌مه‌نه به دواوه - جگه له هه‌ندێ حاڵه‌تی استسنائی كه به‌رنامه ده‌ستنیشانی كردوون - به غه‌یره قانوونی داده‌نێت. ئه‌مه‌وێ بڵێم كه سه‌باره‌ت به ته‌مه‌نی كۆرپهڵهیهك كه ئه‌توانرێ له‌بارببرێ تێگه‌یشتنی جۆراوجۆر هه‌یه. هه‌ندێك واتێ ده‌گه‌ن كه له‌به‌رئه‌وه‌ی پێش ئه‌م ته‌مه‌نه كۆرپه‌ڵه به ئه‌ندازه‌ی پێویست كامڵ نه‌بووه‌و ناتوانێت سه‌ربه‌خۆ له له‌شی دایك بژی، به ئینسان ناژمێردرێت.
منصور حكمت: باسی دوازده هه‌فته‌یی له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به‌ساتی ده‌ستپێكردنی ژیان، یاخود توانای درێژه‌دان به‌ژیانی كۆرپهڵهوه نیه له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمدا (كه بۆ برێك كه‌س به‌ساتی سه‌ربه‌خۆ بوونی هه‌ویه‌ی كۆرپه‌ڵه له دایك دائه‌نرێ). دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م خالاَنه. ئاشكرایه كه‌سێك كه وه‌كو ئێمه كرداری له باربردنی مناڵ خۆی له خۆیدا به غه‌یره ئینسانی دهزانێو وه‌كو ناچارییه‌كی كۆمهلاَیهتی و شه‌رێكی ئه‌هوه‌ن تر دیفاع له قانوونی بوونی ده‌كات، مه‌یلی به‌لای ئه‌وه‌دایه كه ماوه‌ی له باربردنی مناڵ هه‌رچی كه‌متر بكرێته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه پێویسته قانوون به عه‌مه‌لی بۆ ژنان ڕێنیشانده‌ر بێت و شتێكی فۆرماڵی نه‌بێت. له روانگه‌ی پزیشكی و جسمییه‌وه پێویسته فرسه‌تی ده‌ستنیشانكردنی حامله‌بوون و بریاردان و به‌رنامه دانان بۆ ئه‌م كاره هه‌بێت. واقعیه‌ت ئه‌مه‌یه كه له روانگه‌ی پزیشكییه‌وه له‌باربردنی مناڵ به‌ر له كاتێكی دیاریكراو ناعه‌مه‌لی و ته‌نانه‌ت خه‌ته‌ریشه. به‌م جۆره ده‌بێ مۆڵه‌ته‌كه هه‌م یه ئه‌ندازه‌ی پێویست كافی بێت وه له هه‌مان كاتیش‌دا به گوێره‌ی ئیمكان محدود بێت. ڕووی مه‌سه‌له‌كه بۆ ئێمه، كه مكردنهوهی مۆڵه‌تی له باربردنهكهیه تا ئه‌وپه‌ڕی، به له‌به‌ر چاوگرتنی هه‌ل و مه‌رج و توانایییه پزیشكی و كۆمهلاَیهتیهكان . ئێمه له‌دیاریكردنی موهلهی ڕێگه پێدراو بۆ له‌باربردنی مناڵ ته‌شخیصی خۆمان نه‌كردووه‌ته معیار. به‌ڵكو هه‌ر له‌م دنیا بۆرژواییهدا ته‌ماشای نموونه ئینسانی تر‌و دڵسۆزترهكانمان كردووه و ئه‌م ژماره‌یه‌ی خۆمان له‌وێوه هێناوه. له ئهسكهندنافیا مۆڵه‌ت ١٢ هه‌فته‌یه (له هه‌ندێ به‌شی بلوكی رۆژهه‌لاتی پێشووشدا مۆڵه‌ت هه‌ر تا دوازده هه‌فته‌یی بوو. له ئه‌ڵمانیا، نه‌مسا، به‌لجیك و یۆنان، ئیسله‌نده و برێك وولاَتی تریش هه‌روایه). ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌مان به معیار وه‌رگرتووه. وا ده‌رئه‌كه‌وێ كه له وولاَتانی ئه‌وروپای باكووردا ناڕهزایهتیهكی به‌رچاو له دژی ئه‌م موهلهیهو به قازانجی زیادكردنی له‌ئارادا نییه. وادیاره ئه‌شێ ئه‌م مۆڵه‌ته ١٢ هه‌فته بێت‌و ئیتر هه‌ڵگرتنی قورسایی‌و له باربردنی نهێنیی له ئارادا نهمێنێو بگه‌ین به هاوسه‌نگییه‌كی سیاسی له نێوان خواستی ئازادی له باربردنی مناڵ و حمایه‌ی هه‌رچی زیاتر له كۆرپه‌ڵه. بۆچی كه‌متر نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئێمه هیچ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ئاماری و تهحلیلیمان نیه له‌سه‌ر ئاكامه‌كانی كه‌مكردنه‌وه‌ی موهله له ١٢ هه‌فته‌وه بۆ ١١ هه‌فته، وه له هیچ قسه‌و باس و دیالۆگێكی كۆمهلاَیهتیدا عملی بوون و كارسازبوونی ژماره‌یه‌كی كه‌مترمان نه‌سه‌لماندووه. له‌ئێستادا وهسائلی ئه‌م كاره‌مان له‌به‌رده‌ستدا نیه. به‌م پێیه په‌ناده‌به‌ین بۆ بچووكترین ژماره‌یه‌ك كه وولاَتێكی سه‌رمایه‌داری كه به‌واقعی وجودی هه‌یه به ده‌ستیه‌وه دابێت. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت بۆچی ١٣ هه‌فته وه یان زیاتر نه‌بێت، ئه‌و كاته وهلاَمی من ئاوا ده‌بێت: ئه‌گه‌ر دوازده هه‌فته بۆ كۆمه‌ڵگای سوید باش و عه‌مه‌لیه ئه‌وا بۆ به‌رنامه‌ی ئێمه‌ش باشه. رێگا بده‌ن ئه‌وانه‌ی كه ئه‌یانه‌وێ موهلهكه زیاد بكه‌ن به‌ڵگه و ره‌خنه‌كانی خۆیان نه‌ك له‌به‌رامبه‌ر به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا، به‌ڵكو له‌به‌رامبه‌ر سیستمی باو له ئهسكهندنافیادا به‌یان بكه‌ن، ئێمه‌ش گوێ ده‌گرین و ئه‌گه‌ر حهقانیهتێك له‌م خواسته‌دا هه‌بێت حه‌تمه‌ن دركی ئه‌كه‌ین.
ده‌رباره‌ی ساتی ده‌ستپێكردنی ژیان و ساتی سه‌ربه‌خۆیی ناسنامه‌ی كۆرپه‌ڵه له دایك، بێگومان من ته‌نها ده‌توانم رای شه‌خسیی خۆم بڵێم . ئاشكرایه كه به‌رنامه‌ی حیزبێك شوێنی ئه‌م رادهربڕینانه نیه. له ڕوانگه‌ی بیولوژیكهوه ساتی ده‌ست پێكردنی ژیانی ئینسانێكی تازه به‌بڕوای من له‌حزه‌ی ده‌ستپێكردنی حامله بوونه. وواته كاتێك كه كلیلی ڕه‌وتێكی تازه‌ی بیولوژیكی باده‌درێت و دابه‌شبوونی خانه‌یی ده‌ست پێ ده‌كات. ئه‌مه خاڵی سه‌ره‌تای په‌یدابوونی ئینسانێكی تازه‌و دیاریكراوه. خوێندنی بالاَو دكتۆرای بیۆلۆژی ناوێ بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێك له‌وه تێبگات كه دوای حامله‌بوون ئه‌گه‌ر گیروگرفتێك روونه‌دات ئه‌م ڕه‌وته به ئینسانێكی دیاریكراو له ده‌ره‌وه‌ی ره‌حمدا كۆتایی پێ دێت. ئه‌مه‌ی كه چه‌ند رۆژیك له ته‌مه‌نی ئه‌م ئینسانه له ناوله‌شی دایكی گوزه‌راوه كه قه‌ومه‌كان ته‌نها به‌چاو (عین المجرد) ناتوانن بیبینن شتێك له په‌یوه‌ند به خاڵی ده‌ستپێكردنی ئه‌م ژیانه‌وه ناگۆڕێت. ئه‌م تصورهی كه له لهحڤهیهكی قۆناغێكی تایبه‌تیدا ڕووحی ئینسانی له ناو وجودی ئه‌م كۆمه‌ڵه خانه‌یه‌دا چێنراوه، له‌وه دڵخوازانهترو مه‌زهه‌بی تره كه بكرێ قبوڵ بكرێت. بهلاَم هه‌روه‌كو ووتم به‌رای من باسی دوازده هه‌فته‌یی په‌یوه‌ندییه‌كی به‌م پرسیاره‌وه نیه. له هه‌ر شوێنێكدا ئه‌م ڕه‌وته بپچرێت، ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئینسانێكی تازه پچراوه. ڕاسته، ئه‌وه‌ی كه ئه‌م كۆرپه‌ڵه‌یه له چ قۆناغێكدا ده‌ست و قاچ و سه‌رو دڵی بۆ په‌یدا ده‌بێت (كه زۆر به‌ر له ١٢ هه‌فته‌یییه) به شێوه‌یه‌كی ته‌بیعی قورسایی ئه‌خاته سه‌ر زه‌ینی هه‌ر ئینسانێك. به بڕوای من هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه په‌ره‌سه‌ندنی شێوازه‌كانی وێنه‌گرتن كۆمه‌ك به خه‌ڵك ده‌كات كه لێك دانه‌بڕاوی قۆناغه سه‌ره‌تاییه‌كانی ته‌مه‌نی ئینسان ببینن‌و زیاتر هه‌ستی پێبكهنو رۆژ به رۆژ له باربردنی مناڵ له‌لایان ببێته كردارێكی تاڵترو ناخۆشتر. بهلاَم له باسه‌كه‌ی ئێمه‌دا سه‌باره‌ت به موهلهی ١٢ هه‌فته‌یی ئه‌م فاكتۆرانه ده‌وریان نیه. له باربردنی مناڵ له ٦ هه‌فته‌یی و ٩ ههفتهییشدا له ناوه‌رۆكدا هه‌ر هه‌مان واقعیه‌ته. پچریِنی ڕه‌وتی گه‌شه‌ی ئینسانێكه كه عومری خۆی ده‌ست پێكردووه.
مه‌وزوعه‌كه‌ی تر، واته باسی سه‌ربه‌خۆیی كۆرپه‌ڵه له دایك، باسێكی به‌ته‌واوی حقوقی یه كه مۆری سیستمی حقوقی سه‌رده‌می مالكیهت و میحوهربوونی فه‌ردی پێوه دیاره. له روانگه‌ی ماددیه‌وه، له روانگه‌ی توانای مانه‌وه‌وه، ئێمه ته‌نانه‌ت له ده‌ره‌وه‌ی رهحمیشدا له یه‌كتری سه‌ربه‌خۆ نین. كاتێك كه‌سێك به ته‌نهایی ده‌كه‌وێته كێ‌و و بیابان یان جزیرهیهك، ده‌چن به هانایه‌وه‌و "ڕزگاری" دهكهنو ئه‌یگێڕنه‌وه بۆ ناو كۆمه‌ڵگای ئینسانی. باسی سه‌ربه‌خۆیی له دایك، له واقع دا باسی سه‌ربه‌خۆیی هه‌ویه‌ی حقوقی كۆرپه‌له‌یه له دایك نه‌ك توانای مانه‌وه‌ی به‌بێ دایك، كه ئه‌توانێت به‌پێی تهكنهلوژیایهك كه هه‌یه گۆڕانی به‌سه‌ردا بێت. كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری تاكه كه‌سی به یه‌كه‌ی پایه‌یی بۆ پێناسه‌كردنی ماف دیاریكردووه. فه‌رز ئه‌مه‌یه كه له‌و ساته‌وه‌ی كه كۆرپه‌له سه‌ربه‌خۆ له‌دایك ته‌عریف بكرێت، ئیتر وه‌كو ئینسانێك ده‌بێته خاوه‌نی مافه فه‌ردییه‌كانی خۆی. ئه‌و كاته له‌م سیستمه حقوقییهدا، مافه‌كانی دایك‌و كۆرپه‌له وه‌كو دوو فه‌ردی جیا له‌یه‌ك له‌نێو یه‌ك قه‌له‌مڕه‌وی مكانیو جسمیی هاوبه‌شدا، له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكی په‌یدا ده‌كه‌ن. بۆ نموونه ئه‌گه‌ر كورپه‌ڵه ئینسانێكی تر بێت ئه‌وكاته له ناوبردنی له دیدگای یاسای ئه‌و كۆمهڵگایهوه به قتل النفس ده‌ژمێردرێت. ئالێره دایه كه ئه‌م زهنیه‌ته ده‌بێ بگهڕێو له‌حزه‌ی سه‌ربه‌خۆیی بدۆزێته‌وه. یه‌كێك كه خۆی به مودافعی مافه‌كانی ژنان ده‌زانێت ده‌بێ ڕێك وه‌كو محامییه زۆر زان‌و فێڵبازه ئهمركاییهكان له ده‌عوا مالییهكاندا، ساتی سه‌ربه‌خۆیی كۆرپه‌له دوابخاتو له‌ساتی له‌دایك بوونی نزیك بكاته‌وه: كۆرپه‌له "به‌شێكه له له‌شی دایك"، ژن ئازاده هه‌رچییه‌ك له "له‌شی خۆی" بكات. زه‌مانێك بوو كه كوشتنی مناڵ به‌رله ناوك بڕین به قه‌تل نهئهژمێردرا، چونكه هێشتا كۆرپه‌ڵه به بوونه‌وه‌رێكی " سه‌ربه‌خۆ" حساب نه‌ده‌كرا . به‌هه‌رحاڵ ئه‌مانه فورموڵبهندی باڵێكه. باڵی به‌رامبه‌ر كه خۆی به محامی كۆرپه‌ی له‌دایك نه‌بوو داده‌نێ به پێچه‌وانه‌وه ئه‌وه به ئه‌ركی خۆی ده‌زانێ كه ساتی سه‌ربه‌خۆبوونی مناڵه‌كه بباته پێشتره‌وه و توانای كۆرپه‌ڵه بۆ هاتنه ده‌ره‌وه له ره‌حم و راوه‌ستان له‌سه‌ر پێی خۆی بسه‌لمێنێ. به بڕوای من كلی چوارچێوه‌ی ئه‌م باسه نابێ قبووڵ بكرێت. بۆچی به‌شه‌ریه‌ت ناتوانێ ئه‌م برۆسه شكۆدارو سه‌رسورهێنه‌ره و كلیهتی ئه‌م دیارده‌ی حاملهبوونو له دایك بوونه وه‌كو شكڵی كۆنكرێتی په‌یدا بوونی ئینسانێكی تازه سه‌یربكات و سه‌رتاپای واقعیاتی ئه‌م پرۆسه‌یه به لێك هه‌ڵپێكراوی قبول بكات. بۆچی ده‌بێ فۆرمۆلی ناكۆكی نێوان دایك و كۆرپه‌ڵه، مشت و مڕ سه‌باره‌ت به سنووره‌كانی خاوه‌ندارێتی هه‌ردوولا به‌سه‌ر خانه‌كانی ره‌حم و كۆرپه‌ڵه‌دا قبووڵ بكرێت؟ بۆچی ده‌بێ دركی ئینسان ده‌رباره‌ی دیارده‌یه‌كی ئاوا بنه‌ره‌تی‌و ئه‌به‌دی و ئه‌زه‌لی له‌سه‌ر بنه‌مای مهقولاتێكی ئاوا ده‌وره‌یی و گوزه‌را (عابر)، له چه‌شنی خاوه‌ندارێتی و تێوری لیبراڵی فه‌ردیه‌ت دابمه‌زرێت؟
سوره‌یا شه‌هابی: هه‌ندێ كه‌سی تر -به‌تایبه‌ت به‌شێك له فیمینسته‌كان- حیزب به‌وه تاوان بار ده‌كه‌ن كه له‌به‌رئه‌وه‌ی كه كۆرپه‌ڵه به ئینسان دائه‌نێت، سه‌ره‌نجام ده‌بێ وه‌كو مه‌زهه‌بیه‌كان سپێرم -وه نه‌ك سپێرم و ئۆڤول (هێلكه) هه‌ردووكیان- هه‌م به پیرۆز بزانێ‌و هه‌م به سه‌رچاوه‌ی ژیان! ئه‌مانه ئه‌و ئه‌نجامگیریه ده‌كه‌ن كه كه‌واته به‌پێی تێڕوانینی به‌رنامه، له بنه‌ره‌تدا ده‌بێ به‌رنامه مخالفی هه‌ر جۆره ێیش پێگرتنێك بێت له حامله بوون.
منصور حكمت: سپێرم وه هه‌روه‌ها داوای لێبووردن ئه‌كه‌م ئۆڤولیش، هیچ پیرۆزیه‌كی تایبه‌تیان نیه. باسه‌كه زۆر به رۆشنی سه‌باره‌ت به بوونه‌وه‌رێكی تازه‌یه كه به یهكگترنی ئه‌م دووانه هاتۆته بوون‌و گه‌شه‌ی خۆی ده‌ست پێكردووه. بهلاَم باسی ریزدانان بۆ ژیانی ئینسانی باسێكی بایۆلۆژی نییه. باسێكی فه‌لسه‌فیه. یان باشتر بڵێم ، رێز دانان بۆ ژیانی بایۆلۆژی ره‌نگدانه‌وه‌ی رێزدانانی فه‌لسه‌فیه بۆ ژیان. رێزدانانه بۆ پۆتانسێل و محتوای ژیانی ئینسانی ئه‌م رێزدانانه نیشانه‌ی ژیریی ئینسانه نه‌ك په‌نابردن (توكل)و خورافه‌ی دینی. ئه‌گه‌ر ژیانی ئینسانی به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێحورمه‌ت بكرێت، ژیانی ئینسانه كۆنكریتهكانیش، ئه‌و ئینسانانه‌ی كه به‌واقعی مه‌وجودن، بێ‌نرخ ده‌كرێت. ژیانی ئینسانی نهدابهشكرن هه‌ڵئه‌گرێ و نهپله په‌له‌كردن. هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به سه‌ربه‌خۆیی و بزووتن و جموجۆڵ و ته‌مه‌ن و شعورو ڕه‌نگ و ڕه‌گه‌ز و میلله‌ت و زه‌مان و مه‌كان و له‌ش ساغی یا نوقصانی ئینسانه‌كانه‌وه نیه. باسی ئێمه، لانیكه‌م باسی من وه‌كو نووسه‌ری به‌رنامه‌ی حیزب، ئه‌مه نیه كه ئێمه ده‌بێ هێلكه‌ی پیتراوو خانه‌كانی سه‌روه‌ختی دابه‌ش بوون به "پیرۆز" بزانین. باسه‌كه‌ی من ئه‌مه‌یه كه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه ده‌رهێنانی كۆرپه‌ڵه له‌سكی دایكدا و پچڕینی ڕه‌وتی ژیانێك كه ده‌ستی پێ كردووه ته‌حه‌مول ده‌كات و هیچ رێگریه‌كی بۆ دانانێت، چجای ئه‌وه‌ی كه وه‌كو ڕێگای پێش‌گرتن له زیادبوونی دانیشتوان، مه‌رجی درێژه‌دانی ژن به خوێندن، مه‌رجی خۆلادان له هه‌ژاری و شتی تریشی دایبنێت، هیچ نرخێك بۆ ئه‌و ئینسانانه‌ش دانانێت كه له بارنهبراون. به‌سووك سه‌یركردنی كۆرپه‌ڵه ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌سووك سه‌یركردنی ئێمه‌یه‌و ئه‌م به‌سووك ته‌ماشاكردنه‌ش ئه‌چه‌سپێنێ. رۆژێك له ڕۆژان نه‌وه‌كانی دوای ئێمه شارستانێتی ئێمه ده‌خوێننه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر نه‌رێتی له باربردنی مناڵ دا سه‌رسام ده‌بن. هه‌ر به‌و جۆره‌ی كه ئێمه له‌به‌رامبه‌ر قوربانی كردنی لاوان له‌به‌رده‌م باره‌گای خواوهندكانداو سووتاندنی "ژنه ساحرهكان" كه له ڕۆژی خۆیدا ئه‌م كارانه به هه‌مان ئه‌ندازه به‌پێویست ئهزانران بۆ جوابدانه‌وه به گرانی‌و نههاتیو ته‌نگانه ئابووری‌و مه‌عنه‌ویه‌كانی كۆمه‌ڵگا، سه‌رمان سور ده‌مێنێ. ئه‌وانیش ئه‌م نه‌رێته وه‌كو نیشانه‌ی درنده‌یی ئێمه و بێ نرخیی ئینسان له سه‌رده‌می ئێمه‌دا سه‌یر ده‌كه‌ن. وه له وهلاَمی دوا خاڵدا رێگا بده‌ن بپرسم چ كه‌سێك زیاتر به‌خه‌می پێشخستن‌و په‌ره‌پێدانی شێوازه‌كانی پێش گرتن به حملهوهیه، ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌یه‌وێ له باربردنی مناڵ وه‌كو كارێكی تاڵ‌و ناخۆش خۆی لێ لابدرێت، یان ئه‌و كه‌سه‌ی كه له باربردنی مناڵ وه‌كو رێگا چاره‌یه‌كی بێ عهیبو قابیلی قه‌بولی تر چاو لێ ده‌كات بۆ منداڵ نه‌بوون و كۆنترۆڵ كردنی ژماره‌ی دانیشتوان؟
سوره‌یا شه‌هابی: له سبه‌ینیێ ئاڵۆگوڕه سیاسیه‌كانی ئیران‌دا، كاتێك داواكاریه‌كانی به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران وه‌كو قانوون په‌سه‌ند بكرێن‌و له‌باربردنی مناڵ قانوونی ببێته‌وه، ئیحتمالی ئه‌وه زۆره كه ده‌موده‌ست ئاماری له‌باربردنی مناڵ بچێته سه‌ره‌وه. په‌سه‌ند كردنی قانوونی ئازادی له‌باربردنی مناڵ هه‌نگاوێكی فهورییهو ده‌وڵه‌ت ئه‌ركێتی جێبه‌جێی بكات‌و له‌به‌رچاوی بگرێت، له‌حاڵێكدا كه ئاموزشی به‌رفراوانی رێگاكانی (من‌ع)، ئاموزشی جنسی و ڕه‌خساندنی ئیمكاناتی په‌یوه‌ندی جنسیی سالم‌و پارێزراو پرۆسه‌یه‌كی دوور‌و درێژتره‌و پێویستی به‌كات ده‌بێ، ئایا ئه‌م زیاد بوونه فه‌وریه‌ی ئاماری له باربردنی مناڵ ناكۆك نیه له‌گه‌ڵ ئامانجی به‌رنامه‌دا كه كه‌مكرنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له باربهردنی مناڵه، وه ئایا له‌به‌رامبه نه‌یارانی له باربردنی مناڵ له‌سه‌ر حه‌ق نین كه ڕه‌خنه له جێبه‌جێكردنی فه‌وری ئه‌م به‌نده‌ی به‌رنامه بگرن؟
منصور حكمت: یه‌كه‌م، ئه‌مه‌ی كه ئاماری منالاَنی له باربراو ته‌نانه‌ت له كورت ماوه‌شدا ئه‌چێته سه‌ره‌وه، حه‌تمی نییه. به بڕوای من ناچێته سه‌ره‌وه، چونكه ئه‌و مهقاییسانهی كه ده‌بێ له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راورد بكرێن ئاماری كرداری له باربردنی مناڵ نییه له‌ماوه‌ی پێش قانوونی بوونه‌وه‌و پاش قانوونی بوونه‌وه‌دا، به‌ڵكو ده‌بێ كۆی مناڵ له باربردنهكان (به ڕه‌سمی و نهێنییه‌وه) و "مناڵ فڕێدانهكان" له لایه‌ن خودی دایكه‌وه، له‌و دوو ده‌وره‌یه‌دا له‌گه‌ڵ یه‌كتر به‌راورد بكرێن. له ئێران‌دا حاڵه‌ته‌كانی مناڵ فڕێدان له لایه‌ن خودی دایكه‌وه، له رێگه‌ی هه‌ڵگرتنی شتی قورس و خۆبه‌ردانه‌وه وشتی تره‌وه، زۆر زۆره تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه ئه‌م كرداره بۆته به‌شێك له فۆلكلۆری ئه‌م وولاَته. ئه‌م حاڵه‌تانه‌ی "له باربردنی مناڵ" له هیچ جێگایه‌ك تۆمار ناكرێن. قانوونی كردنی له باربردنی مناڵ ئاماری چوونه لای پزێشك بۆ له باربردنی مناڵ به‌ره‌و سه‌ر ده‌بات، بهلاَم له‌به‌رامبه‌ردا ئاماری ئه‌م جۆره منداڵ فڕێدانانه كه‌متر ده‌كاته‌وه. له لایه‌كی تریشه‌وه كه‌م بوونه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی مناڵ فڕێدان یان له باربردنه نهێنییه‌كانی مناڵ به قازانجی له باربردنی یاسایی مناڵ، كۆمه‌ك به‌وه ده‌كات كه ئه‌م ژنانه هه‌لسوكه‌وت له‌گه‌ڵ هه‌ندێ ده‌زگاو ئۆرگاندا بكه‌ن، كه به گوێره‌ی به‌رنامه‌ی ئێمه كاریان كۆمه‌ك كردن و حمایه‌ی ماددی و مه‌عنه‌وییه له‌وان، وه یه‌كێك له كاره‌كانی ئه‌م ئۆرگانانه هه‌وڵدانه بۆ هاندانی دایكان تا مناڵه‌كانیان له‌بار نه‌به‌ن و مافه‌كانی دایك و مناڵ و ئه‌ركه‌كانی ده‌وڵه‌ت و كۆمه‌ڵگایان بۆ رۆشن بكه‌نه‌وه به‌رامبه‌ر به‌وان. ئه‌وه شتێكی چاوه‌ڕوان كراوه كه ڕێژه‌یه‌ك له‌و ژنانه‌ی كه ده‌چن بۆلایان ئاماده‌بن واز له مناڵ له باربدرنهكهیان بهێنن. من ئه‌و تخمینه ئاماریهی تۆ له ئاكامه‌كانی یاسایی بوونه‌وه‌ی مناڵ له باربردن به موحتهمهل نازانم.
دووه‌م: هه‌روه‌كو ووتت به‌رنامه‌ی ئێمه به ته‌نها باس له قانوونی بوونه‌وه‌ی له باربردنی مناڵ ناكات، به‌ڵكو كۆمه‌ڵێك هه‌نگاوی دهمودهستوحهیاتی تێدایه‌بۆ سالم‌و پارێزراو كردنی په‌یوه‌ندی جنسی‌و به‌رین كردنه‌وه‌ی به كاربردنی پێداویستیبهكانی (من‌ع). ئه‌وه‌م قبوڵه كه گۆڕینی په‌یوه‌ندی جنسی ئازاد‌و سالم‌و پارێزراو به به‌شێكی جێگیر‌و سه‌لمێنراوی فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگا حه‌تمه‌ن كاتی ده‌وێ. بهلاَم چه‌ند به‌رابه‌ر كردنی به‌كارهێنانی وه‌سائیلی (من‌ع)و كه‌ڵك وه‌رگرتنی زیاتر له كاندۆم و ئای.ی‌و.دیI.U.D ) )، كاتێك كه دابین كردنی خۆرایی ئه‌مانه ببێته سیاسه‌تی ده‌وڵه‌ت، كاتێكی زۆری ناوێ. ئه‌كرێ ئاماری حاملهبوونی نه‌خوازراو به‌خێرایی بهێترێته خواره‌وه. كاتێك قسه دێته سه‌ر به‌رقه‌رار كردنی شێواز و معیارو نه‌رێته مودێرنه‌كان له ئێران‌دا، زۆر كه‌س ده‌ستبه‌جێ تصویری گوندنشینه دووره‌كان له خه‌ڵكی ئێران به‌ده‌سته‌وه دهدهنو ناڵه‌یان لێ به‌رزده‌بێته‌وه كه خه‌ڵكی "فه‌رهه‌نگی ئه‌مه‌یان نیه". بهلاَم ئێران به‌گشتی كۆمه‌ڵگایه‌كی شارییه، زۆربه‌ی ئه‌م خه‌ڵكه لاوانێكن كه ده‌چنه قوتابخانه‌و ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر دانیشتوانی دێهاته دووره‌كانیش بن، بیر‌و هۆشیان به‌لای شار‌و ئه‌لگۆ هاوچه‌رخه‌كانی ژیانه‌وه‌یه. خه‌ڵكی ئێران "میلله‌تی" رۆژنامه‌ی "توفیق" و "ئوممه‌تی" جه‌ماعه‌تی خومه‌ینی نین. ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگایه‌كی سه‌رمایه‌دارین له دوا دوایی سه‌ده‌ی بیستهمداو له كوره‌ی گۆرانگاریه فه‌نی و اتصالاتیهكانی ئه‌م سهردهمهدان. كه‌مپینی ئاموزشی جنسی و په‌ره‌پێدانی وه‌سائیلی من‌ع له‌ئێراندا، به‌ڕای من له ئاستێكی زۆر بالاَدا ده‌چێته پێشه‌وه. هه‌ڵبه‌ته ده‌بێت واقعیه‌تێك له به‌ر چاو بگیرێت. ئه‌م كاره به‌بێ خه‌باتێكی لێبراوانه له دژی ئیسلامیه‌كان و كۆنه‌په‌رستان عه‌مه‌لی نییه. ڕه‌وتێك ده‌توانێ ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌ده‌سته‌وه بگرێت كه له رووی سیاسیه‌وه پابه‌ندی خه‌باتێكی لێبڕاوانه بێت له دژی ده‌مارگیری دینی و كۆنه‌په‌رستان. وه ئه‌مه به‌رله هه‌ر كه‌سێك كاری چینی كرێكار‌و كۆمۆنیسته‌كانه.
به‌هه‌رحاڵ كه‌مكرنه‌وه‌ی حاڵه‌ته‌كانی له باربردنی مناڵ له گره‌وی دوو فاكته‌ری سه‌ره‌كیدایه. یه‌كه‌م، بهرهگرتنی په‌یوه‌ندی جنسی سالم‌و پارێزراو و ده‌ست راگه‌یشتنی هه‌مووان به ئیمكاناتی خۆرایی و مناسبی منعو، دووه‌م، خه‌بات له دژی پیاو سالاری و دژه‌ژنی نه‌ك ته‌نها له ئهفكاردا به‌ڵكو له علاقات و په‌یوه‌ندییه ئابووری و كۆمهلاَیهتیهكاندا، به جۆرێك كه حامله‌بوون و مناڵ بوون و دایكایه‌تی بچووكترین كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر مه‌وقعیه‌تی ئابووری و كۆمهلاَیهتی و پیشهییو مه‌عنه‌وی ژنان له كۆمهڵگاو له‌خێزاندا دانهنێتو منداڵداری ببێته هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد‌و بهرنامهڕێژیكراوی خه‌ڵك و ڕووداوێكی دلخۆشكه‌ر له ژیانی ئه‌واندا. قانوونی بوونه‌وه‌ی له باربردنی مناڵ كۆڵه‌كه‌یه‌كی سیاسه‌تێكی هه‌مه‌لایه‌نه‌یه بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م ئامانجه و پێویسته وه‌كو به‌شێك له‌ناو ئه‌م كولیهتهدا سه‌یر بكرێ، نه‌ك وه‌كو هه‌نگاوێكی تاقانه‌و سه‌ربه‌خۆ.
سوره‌یا شه‌هابی: به‌رنامه‌ی حیزب له باربردنی مناڵی به "له ناو بردنی عهمدیی كۆرپه‌له‌ی ئینسانی" له‌قه‌له‌م داوه، وه خۆشت له قسه‌كانتدا ئاماژه‌ت بۆ ئه‌وه كرد كه له باربردنی مناڵ له هه‌ر ته‌مه‌نێكدا بێت "بچڕینی ره‌وتی گه‌شه‌ی ئینسانێكه كه عومری خۆی ده‌ست پێكردووه". كه‌سانێك له‌م پێناسه‌یه ئه‌م ئه‌نجامگیریه ده‌كه‌ن كه ئه‌نجامدانی له باربردنی مناڵ له دیدگای به‌رنامه‌ی حیزبه‌وه تاوانه‌و ئه‌و دایكه‌ی كه بریار له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی كارێكی وا ده‌دات ده‌كه‌وێته خانه‌ی تاوانبارێكه‌وه كه قه‌تلی عه‌مدی ئه‌نجام داوه‌و ئه‌مه‌ش بێ ئینسافییه!
منصور حكمت: ئه‌م قسه‌یه كه له باربردنی مناڵ بچراندنی ره‌وتی گه‌شه‌ی ئینسانێكه كه ژیانی خۆی ده‌ست پێكردووه، له‌گه‌ڵ ئه‌م ئیدعایه‌ی كه دایك قتلی عمدی كردووه یا تاوانێكی ئه‌نجام داوه، ئاسمان‌و ڕێسمان لێك دوورن. لكاندنی ئه‌م دووانه به یه‌كه‌وه نهنیشانهی هه‌وڵی دڵسۆزانه‌یه بۆ تێگه‌یشتنی مه‌سه‌له‌كه‌و نه تهبلیغێكی كاریگه‌ره له دژی فورموڵبهندییهكهی به‌رنامه‌ی ئێمه. ئه‌مه خۆدزینه‌وه‌یه له ئه‌سڵی باسه‌كه. به‌رای من كه‌سێك كه له باربردنی مناڵ له رووی مه‌بده‌ئییه‌وه به كارێكی بێ عه‌یب داده‌نێ پێویسته هه‌ر ئه‌مه بڵێ‌و بهسهراحهتیش به‌رگری لێ بكات. به خۆ اتهام كردن له‌قسه‌ی خه‌ڵكانی تره‌وه و دواتر خۆ گیڤكردنهوه جوابی مه‌سه‌له‌كه نادرێته‌وه. سه‌ره‌نجام ئه‌م جۆره ناڕه‌زایه‌تیه یه‌ك شت ده‌گه‌یه‌نێ: مانای ئه‌م نارهِزایهتیه ئه‌مه‌یه كه ئه‌گه‌ر رۆژێك بۆ ئه‌م ڕخنه‌گره بسه‌لمێنرێت كه مناڵ درێژكراوه‌ی ته‌بیعیی كۆرپهڵهیهو كۆرپه‌ڵه‌ش سه‌ره‌تای ئیلزامیی ئینسانێكه، ئه‌و كاته خودی ئه‌و له باربردنی مناڵ به قتل و تاوان داده‌نێت وه ئه‌مه بۆ لایه‌نگرێكی له باربدرنی مناڵ ناتوانێت هه‌لوێستێكی مه‌حكه‌م بێت.
هه‌ر چونێك بێت، به بڕوای من ناوبردنی منال لهباربردنَ به تاوان یا قتل "له چوارچێوه‌یه‌كی زه‌مه‌نیدا كه له یاساكانی ئه‌مڕۆی ئه‌وروپادا باوه" ڕاست نیه چونكه تاوان و قتل مه‌قوله‌یه‌كی حقوقین و پێناسه‌یه‌كی كۆمهلاَیهتیان هه‌یه نه‌ك شه‌خصی. هه‌ر كه‌سێك پێویسته له چوارچێوهینهرێتو سوننه‌ته‌كانی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخی خۆی دا داوه‌ری له‌سه‌ر بكرێت. كۆمه‌ڵگا هه‌موو شكڵه‌كانی له‌ناوبردنی ئینسان له سه‌رده‌می ئێمه‌دا به قتل ناونابات. واقعیه‌ت ئه‌مه‌یه ئینسانه‌كان به‌گه‌لێك شێوازی جۆراوجۆر له‌م دنیایه‌دا خه‌ریكن یه‌كتری له مافی ژیان مه‌حروم ده‌كه‌ن. سه‌ربازێك كه له جه‌نگدا ئینسان ده‌كوژێت، ئه‌ندامێكی ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری كه ده‌نگ به‌حوكمی اعدامی كه‌سێك ده‌دات، پزیشكێك كه له‌ڕووی سۆز‌و به‌رزه‌یی و مهرهبانییهوه مه‌رگی نه‌خۆشێك پێش ده‌خات كه له‌سه‌ره‌مه‌رگدایه. ده‌وڵه‌تێك كه وێڕای ئاگاداریی ده‌قیقی له‌وه‌ی كه ئاماری مردن چه‌نده ده‌چێته سه‌ره‌وه، بیمه (چمان)ی صحی كه‌م ده‌كاته‌وه. كه‌سێك كه دابینكردنی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی محگهی ئه‌تۆمی كه‌م ده‌كاته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه ده‌زانێت ئه‌مه ئاماری سرگانی خوێن له ناو منالاَنی ئه‌و ده‌ورو به‌ره‌دا ده‌باته سه‌ره‌وه. سه‌رۆك كۆمارێك كه حوكمی بۆمبارانی جێگایه‌ك ده‌رده‌كات، پارتیزانێك یا تیرۆرستێك كه بۆمبێك ئه‌نێته‌وه، ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان ئاگاهانه له كوشتنی ئینسانه واقعییهكاندا به‌شداری ده‌كه‌ن. بهلاَم كۆمه‌ڵگا مه‌رج نییه هه‌موو ئه‌م كارانه به قه‌تلو ئه‌نجامده‌رانیشیان بهقاتل بژمێرێ. تێڕوانینی شه‌خسیی ئێمه ئه‌كرێ له‌گه‌ڵ تێڕوانینی كۆمه‌ڵگادا جیاواز بێت. تیڕوانینی شه‌خسیی ئێمه ئه‌كرێ پشتی به مهدهئێكی ئینسانیی موتڵه‌قی ئه‌وتۆ به‌ستبێ كه هیچ ته‌فسیرو ئه‌ملاوئه‌ولایه‌ك هه‌ڵنه‌گرێ. تێڕوانینی كۆمه‌ڵگا بۆ ئه‌وه‌ی كه تاوان چییه، نیسبییه و له ڕووی مێژووییه‌وه مه‌رجداره‌و له‌گۆڕاندایه. زه‌مانێك بوو كه كوشتنی مناڵِو هاوسه‌ر له‌لایه‌ن پیاوه‌وه به تاوان نهئهژمێردرا. جه‌نابی ئیبراهیمی خلیل له ئیسلام و یه‌هودیه‌ت دا بڕیاربوو له ڕۆژی ڕووناكدا كوڕه‌كه‌ی خۆی له عملیاتێكی دڕندانه‌ی خواناسیدا سه‌ر ببڕێت كه خوشبه‌ختانه وه‌كو سیاوش مدرسی ده‌ڵێت له ئاخرین له‌حزه‌دا ئاشكراده‌بێت كه خواوه‌ند گاڵته‌ی كردووه‌و مه‌به‌ستی ته‌نها تاقی كردنه‌وه‌ی ئه‌و بووه. هه‌ر له‌م دنیایه‌داو نه‌له ڕابردوویه‌كی زۆر دووریشدا كوشتنی دیله‌كانی شه‌ڕو كۆیله‌كان تاوان نه‌بوو، هه‌تا سالاَنی حه‌فتاكانی هه‌ر ئه‌م سه‌ده‌یه‌ی ئێمه، ههڵواسینو له‌سێداره‌دانی ڕه‌شه‌كان له‌لایه‌ن نه‌ژادپه‌رسته سپییه‌كانه‌وه له ئه‌مریكا به قتل حیساب نه‌ده‌كرا. كه‌سێك به هۆی كوشتاری هێرۆشیماو ناكازكییهوه (ترومن) ی به قاتل نه‌ژماردووه. له ئه‌مریكا كتێبخانه هه‌یه به‌ناوی ئه‌م به‌شه‌ره‌وه. تێڕوانینی ئه‌خلاقی و حقوقی كۆمه‌ڵگا بۆ كرده‌وه یه‌ك ره‌نگدانه‌وه‌ی حه‌ساسیه‌تی مه‌عنه‌وی و عاگفی كۆمه‌ڵگایه به‌رامبه‌ر به‌و كرده‌وه‌یه له‌و سه‌رده‌مه تایبه‌ته‌دا. ئه‌م حه‌ساسیه‌ته ته‌نانه‌ت له یه‌ك دهورهیهكیشدا له قهڵهمرٍهوه (ناوچه) فه‌رهه‌نگییه جۆراوجۆره‌كاندا جیاوازه. ئه‌م حه‌ساسیه‌ته‌و ئه‌م كاردانه‌وه ئه‌خلاقی و عاگفییه، وه بێگومان ئاكامه حقوقیهكانیشی، ئه‌به‌دی نیه و گۆرانكاری به‌سه‌ردا دێت. زۆرێك له كردار و شێوازه‌كانی ئه‌مڕۆی ئێمه نه‌وه‌كانی دوای ئێمه بێ‌زیان لێده‌كه‌نه‌وه. بهلاَم ئه‌م ئاڵوگۆڕه له مه‌عریفه و تێڕوانینی عاگفی كۆمه‌ڵگا بۆ مه‌سه‌له‌كان پێویسته به شێوه‌یه‌كی واقعی و له ماوه‌ی چه‌ند نه‌وه‌یه‌ك له ئینسانه واقعییهكاندا ڕووبدات. من زۆر به‌توندی مخالفی سزای ئیعدامم، به بروای من سزای ئیعدام له ناوه‌ڕۆكدا ئینسان كوژییهكی عمدیو نهخشهمهندانهیه. بهلاَم ناتوانم به ئاره‌زووی خۆم ده‌سته‌یه‌كی دادوه‌ری كه له ئه‌مریكا ده‌نگ به تاوانباركردن یا ئیعدامی تاوانبارێك ده‌دات، به قاتل دابنێم. چونكه كۆمه‌ڵگا، وه بێگومان خودی ئه‌وان ، ئه‌م پێناسه‌یه‌یان بۆ كاره‌كه‌یان نیه. ژنێك كه ده‌ست بۆ له باربردنی مناڵ ده‌بات به‌یه‌قین له ڕوانگه‌ی خۆیه‌وه كۆرپه‌ڵه به ئینسانێك، یاخود به ئینسانێكی ته‌واو دانانێت وه له فه‌رهه‌نگ و یاسای كۆمه‌ڵگاوه تصویرێكی خراپ له‌سه‌ر كرداری مناڵ له باربردن وه‌رناگرێ.
به‌هه‌رحاڵ هه‌روه‌ك ووتم ئێمه مناڵ له باربردنمان به‌قه‌تڵ و تاوان ناو نه‌بردووه، وه خوازیاری قانوونی كردنی له باربردنی مناڵین تا راده‌یه‌كی فراوانتر له‌وه‌ی كه له یاساكانی ئه‌مه‌ریكا و ئه‌وروپای رۆژئاوادا هه‌یه. بهلاَم ئه‌مه‌ی كه كۆرپه‌ڵه قۆناغێكه له ژیانیئینسانێكی دیاریكراو كه هه‌ر ئێستا پێی ناوه‌ته ناو ژیانه‌وه حه‌قیقه‌تێكی حاشا هه‌ڵنه‌گره. ئه‌گه‌ر ئه‌م حه‌قیقه‌ته ئه‌بێته مایه‌ی ئازاردانی ویژدانی كه‌سێك له مناڵ له‌باربردندا، خه‌تای ئێمه نییه. ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه ئێمه له پێناوی مرتاح كردنی چمیری كه‌سانێك دا كه نیازی له باربردنی مناڵیان هه‌یه ئه‌م راستیه له فكرماندا بسڕینه‌وه‌و بۆ نموونه وانیشان بده‌ین كه (حاجی له‌قله‌ق) كۆرپهلهَ ئه‌هێنێت، زیاده ڕه‌وییه.
سوره‌یا شه‌هابی: له هه‌ندێ وولاَت، بۆ نموونه له به‌ریتانیادا، به‌خشینی ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ سێردراوهته ده‌ستی پزیشك تا له‌سه‌ر بنچینه‌ی تهشخیصدانی سه‌لامه‌تیی جسمیو نه‌فسی دایكه‌كه ئه‌م ئیجازه‌یه‌ی پێبدات‌و ئه‌مه‌ش بووه‌ته مایه‌ی ناڕه‌زایه‌تی زۆرێك له پزیشكان. له به‌رنامه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ سپێردراوه‌ته ده‌ستی دایك. "ئیجازه‌ی پزیشك" یا"بڕیاری دایك"؟ ئایا ئه‌م بهرامبهركێیه هیچ جێگایه‌كی له‌به‌رنامه‌ی حیزب‌دا هه‌یه. مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه كه ئایا سپارندنی ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ به ئیجازه پێدانی پزیشك، هیچ جێگایه‌كی هه‌بوو له‌باسه‌كانی په‌یوه‌ست به له‌باربردنی مناڵ له به‌رنامه‌ی حیزب دا، وه‌ئه‌گه‌ر نه‌یبوو بۆچی؟
منصور حكمت: مه‌قوله‌ی ئیجازه‌ی پزیشك، ته‌نها بۆ له باربردنی مناڵ له دوای دوازده هه‌فته‌ییه‌وه نه‌بێ، سه‌ره‌تا له نووسینی ده‌قی به‌رنامه‌دا مه‌تره‌ح نه‌بوو، چونكه ڕووی مه‌سه‌له‌كه به‌و جۆره‌ی كه به واقعی له هه‌موو وولاَتهكاندا هه‌یه، هه‌ڵبژاردن‌و بڕیاردان له‌ده‌ستی ژندایه. بزووتنه‌وه‌ی قانوونی كردنی له باربردنی مناڵ، بزووتنه‌وه‌یه‌كه بۆ دانی ئه‌م مافه‌و ئه‌م هه‌ڵبژاردنه به‌ژن. باسی تهشخیصدانی پزیشك ده‌رباره‌ی مه‌ترسی ئازاری جسمی و نه‌فسی حامله‌بوون بۆ ژنان، ڕێگایه‌كه كه له هه‌ندێ ولاَتدا هه‌وڵیان داوه له باربردنی مناڵ به‌عه‌مه‌لی قانوونی بكه‌نه‌وه بهبێتهوهی كه به‌ڕه‌سمی دان به مجازبوونی ئه‌م كاره‌دا بنێن. به تایبه‌تی ووشه‌ی "مه‌ترسی ئازاری نه‌فسی" به‌م مه‌به‌سته دانراوه كه مجال بۆ تفسیر كردن بهێڵێته‌وه‌و به‌عه‌مه‌لی پزیشك سه‌رپشك بكات كه مۆری تأیید بدات له خواستی ژن بۆ له باربردنی مناڵ. ئه‌مه سیستمێكه كه هه‌ر ئه‌مڕۆ له به‌ریتانیادا كاری بێ ده‌كرێ. له روی عه‌مه‌لیه‌وه له باربردنی مناڵ له به‌ریتانیادا ممكنهو به خواستی ژن ئه‌نجام ده‌درێت. بهلاَم له‌ڕووی حقوقییه‌وه ئه‌وه پزیشكه كه بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌دات. ئه‌گه‌ر پزیشكێك داواكاری ژنه‌كه بۆ له باربردنی مناڵ تأیید نه‌كات، كه هه‌ڵبه‌ته هه‌ندێ جار رووده‌دات، ژنه‌كه ده‌چێته لای پزیشكێكی تر‌و مۆری تأیید له‌و وه‌رده‌گرێ. ئه‌م شێوازه ریاكارانهیه ئه‌مڕۆ هه‌م ده‌نگی خه‌ڵك و هه‌م ده‌نگی پزیشكه‌كانیشی به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر بزیشكهكه كه‌سێكی مخالفی له باربردنی مناڵ بێت، له ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌دا دژواری زۆر وه ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار تأخیری جدی ئه‌خاته رێی ژنه‌كه. به‌ووته‌یه‌كی تر به‌پێی معیاره ئه‌خلاقیه‌كانی پزیشكی ئه‌و شوێنه هاو وولاَتیانی به‌ریتانیا له‌مه‌سه‌له‌ی له باربردنی مناڵ‌دا له حقوق و ئیمكاناتی جیاواز یههرهمهندن. له‌لایه‌كی تره‌وه، پزیشكه‌كان به‌حه‌ق ناڕه‌زایه‌تی ده‌رده‌بڕن كه كاری ئه‌وان نه‌ك تهشخیصدانی پزیشكی، به‌ڵكو بووه‌ته ڕێ نمایییهكی كۆمهلاَیهتی بۆ ژنان. كارێك كه ده‌بووایه ئه‌ركی یاسا بووایه. ئه‌مه مه‌وقعیه‌تێكی غه‌یره ئه‌خلاقی و ریاكارانه‌ی سه‌پاندووه به‌سه‌ر پزیشكه‌كاندا، به مخالفانو لایه‌نگرانی له باربردنی مناڵه‌وه. ئه‌لێن ئه‌گه‌ر له باربردنی مناڵ كارێكی یاسایییه، ئه‌وا ده‌بێت بڕیار له‌سه‌ر دانیشی له‌لایه‌ن خودی ژنه‌وه بێت. هه‌ڵوێستی ئێمه‌ش هه‌ر ئه‌مه‌یه.
سوره‌یا شه‌هابی: پێشتر ووتت ناوبردنی ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ به "مافی هه‌ڵبژاردن" شتێكه له چه‌شنی ئازادی هه‌ڵبژاردن له نێوان كه‌وتنه خواره‌وه و خۆخستنه خواره له به‌رزاییه‌كه‌وه. هه‌ندێك له فیمینسته‌كان و لایه‌نگرانی مافه‌كانی ژنان له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ره‌ن كه مافی له باربردنی مناڵ یه‌كێكه له گرنگترین ئه‌و مافانه‌ی كه ئیمكانی هه‌ڵبژاردن ده‌داته ژنان. هه‌ڵبژاردنی بوون‌و نه‌بوون به دایك، وه هه‌ڵبژاردنی كاتی بوون به دایك.
منصور حكمت: من له‌گه‌ڵ تێڕوانینی به‌شی هه‌ره زۆری بزووتنه‌وه‌ی فیمینستیدا له‌سه‌ر هه‌ویه‌تی كۆمهلاَیهتی ژن‌و خۆهۆشیاری ژن گرفتم هه‌یه. ئه‌مانه ژن به توێژێك یان گروهێكی كه‌مایه‌تی تصویر ده‌كه‌ن كه‌ده‌بێ مافه صنفییهكانی خۆی وهربگرێو بچێت به‌لای كاریه‌وه و ئیتر هه‌قی به‌سه‌ر دنیا‌و مه‌سه‌له‌ی كۆنترۆڵی چاره‌نووسی جیهان و كۆمه‌ڵگای ئینسانیه‌وه نه‌بێت. به بڕوای من له باسی له‌باربردنی مناڵ‌دا ژن كه‌مایه‌تیه‌كی خاوه‌ن ده‌عواو مه‌حرووم نییه كه قه‌راره ئه‌جری خۆی له‌شێوه‌ی ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ‌دا وه‌ربگرێته‌وه‌و بڕوا‌و ئیتر كاری به‌سه‌ر مه‌سه‌له كۆمهلاَیهتی، مه‌عنه‌وی، فهلسهفیو مێژوویییهكانی ئه‌م گرفته‌وه نه‌بێت. له تصویری ئه‌مانه‌دا ژن هه‌میشه له باسی له باربردنی مناڵ‌دا ته‌نها له‌شكڵی مشته‌رییه‌كی حامله‌ی كلینیك دا خۆی ده‌نوێنێ، نه‌ك رابه‌ری كۆمه‌ڵگا، نه‌ك فهیلهسوفو ئایدیۆلۆژێك كه ده‌بێ سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت به ژیان و هویه‌ی ئینسانی كۆرپه‌له و حورمه‌تی ئینسانی و شتی تر خاوه‌ن ڕا بێت، نه‌ك ئینسانێك كه به‌بێ له‌به‌رچاو گرتنی ئه‌وه‌ی كه ژنه یان پیاو ده‌توانێ سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌لانه ڕاو بۆچوونی ههبێو به‌مه‌سه‌له‌ی خۆی بزانێ‌و بیه‌وێ دنیا به ئاقاڕێكی نایبهتیدا به‌رێت. له مه‌كته‌بی ئه‌مانه‌دا ژن حاملهیهكه كهنایهوێ حامله بێت وه ئیتر كارێكی به‌م مه‌سه‌لانه‌ی تره‌وه نیه. به‌بروای من ئه‌م فیمینیزمه ڕووی دووه‌می پیاوسالارییه كه ئه‌ویش به هه‌مان شێوه ژن له ده‌خاله‌ت كردن له‌م مه‌یدانه‌دا دوور ده‌خاته‌وه، وه ئه‌م دووانه دوو دیوی یه‌ك پاره‌ن.
له وهلاَمی پرسیاره‌كه‌ی تۆدا، بۆ ژنێك كه ته‌نها به‌شێك نییه له كهمایهتییهكی دووگیانی كۆمهڵگاو وه‌كو ئینسان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ مه‌سه‌له‌ی كۆمهڵگاو ژیان و حورمه‌تی ئینسانی و یه‌كسانی كۆمهلاَیهتیدا ده‌كات، ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ مافی بڕیاردانێكی ئه‌وتۆ نییه. ئازادی له باربردنی مناڵ وه‌كو حه‌بێكی سیانور* وایه كه چریكه‌كان له زه‌مانی شادا له‌گه‌ڵ خۆیان هه‌ڵیان ده‌گرت. ئیمكانێكه بۆ ده‌رچوونێكی ده‌ردناك له ڕووداوێكی دهردناكتر. ئیجازه‌ی له باربردنی مناڵ له چه‌شنی ئیجازه‌ی خۆكوژییه. ئازادی له باربردنی مناڵ ئیجازه‌ی له به‌بن بردنی كۆرپهڵهی خۆته بۆ خۆلادان له ئاكامه خراپه‌كانی منداڵداری له‌م كۆمه‌ڵگایه‌ی ئێستادا. ئازادی له باربردنی مناڵ بۆته زهرووهتێك له به‌رئه‌وه‌ی زۆرێك له‌ئازادیه ئینسانیه‌كان له ژنان زه‌وت كراوه. مافی به‌هره‌مه‌ند بوون له زانستی جنسی. ئازادی كه‌ڵك وه‌رگرتن لهوهسائیلی (من‌ع)ی سه‌د له سه‌د سالم‌و بێخه‌ته‌ر. ئازادی رزگاربوون له ئه‌خلاقی مهزههبیو پیاوسالارانه له په‌یوه‌ندی جنسیدا، ئازادی په‌یوه‌ندی جنسی ئاوهلاَو ئازاد كه ژن له‌و په‌یوه‌ندییه‌دا ئازادی ته‌واوی هه‌بێت له ڕه‌فتاری جنسی خۆیدا، مافی ئه‌وه‌ی ئازادبیت له‌وه‌ی كه مناڵت ههبێتو مه‌وقعیه‌تی ئابووری‌و شوغڵیت پارێزراو بێت، ئازادی ئه‌وه‌ی كه به‌بێ ئه‌وه‌ی له ژێر فشاری ئابوری و ئه‌خلاقی و فه‌رهه‌نگیدا ناچار بهزواجو ژیانی هاوبه‌ش بیت له‌گه‌ڵ مێرددا، مناڵت هه‌بێت. ئازادی كه‌ڵك وه‌رگرتن له ئیمكاناتی خۆرایی و مناسب بۆ به خێوكردنی مناڵ. ئازادی له‌وه‌ی مناڵت ههبێتو ژیانی كۆمهلاَیهتیت هه‌بێت. مافی پارێزراو بوون له ته‌عه‌دای جنسی چ له خێزان‌و چ له ده‌ره‌وه‌یدا. ئازادی هه‌ڵبژاردنی دایكایه‌تی به‌بێ ئه‌وه‌ی كه ژیان‌و خۆشگوزهرانیو به‌ختیاری خۆت وه‌كو ژنێك‌و ئینسانێك فیدا بكه‌یت. ئازادی له‌وه‌ی ببیت بهدایكو خۆشگوزهرانیو تهندروستیو ئاموزش‌و ڕابواردنی مناڵه‌كه‌ت زامن بێت.
له نه‌بوونی ئه‌م مافانه‌دایه كه ژن له مه‌وقعیه‌تی "هه‌ڵبژاردنی" له باربردنی مناڵ‌دا خۆی ده‌بینێته‌وه. له‌م باره‌یه‌وه پێویسسته خاڵیكمان لا ڕۆشن بێت. خودی حاملهبوونی ژن به‌پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی خۆیه‌وه، به‌م مانایه‌یه كه نه‌یتوانیوه ئیراده‌ی خۆی بۆ دایكایه‌تی كردن‌و نه‌كردن وه هه‌ڵبژارنی كاتی دایكایه‌تییه‌كه‌ی له ناو هه‌مان پرۆسه‌دا كه مرۆڤ تیایدا حامله ده‌بێت، واته په‌یوه‌ندی جنسی، پیاده بكات. ئه‌گه‌ر قه‌راره ژن كۆنترۆڵی هه‌بێت به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی دایكایهتیو كاتی دایكایهتییهكهیدا، ئه‌وا پێویسته ئیراده‌و كۆنترۆڵی هه‌بێت له قه‌له‌مڕه‌وی په‌یوه‌ندی جنسی دا. ئه‌مه به مانای به‌هره‌مه‌ند بوونه له زانیاری جنسی، به‌مانای ده‌ست راگهیشتنه به وه‌سائیلی (من‌ع)ی سالم‌و بێخهتهرو به‌شداری كردنێتی له په‌یوه‌ندیه‌كی جنسی یه‌كسان و ئازاد‌و ئاره‌زومه‌ندانه و دوور له هه‌رجۆره زهختو زۆر‌و ئیجباركردنێكی ڕاسته‌وخۆو ناڕاسته‌وخۆ. بێگومان كوشتنی كۆرپه‌له ڕێگایه‌كه بۆ به‌رگرتن له‌بوون به‌دایكی ژن، بهلاَم ژنێك به‌م شێوازه دایكایه‌تی نه‌كردن "هه‌ڵده‌بژێرێت" كه پێشتر نه‌یتوانیبێت ئازادانه مماره‌سه‌ی ژن بوونی بكات.
سوره‌یا شه‌هابی: هه‌ندێك له‌و باوه‌ڕه‌دان كه هه‌ر فۆرموڵبهندیهك كه مافی له باربردنی مناڵ نه‌ك به "ایجابی" به‌ڵكو به "سلبی" لێك بداته‌وه، ئه‌م مافه مه‌حدود ده‌كاته‌وه‌و به عه‌مه‌لی وا له‌ژنان ده‌كات كه له‌هه‌موو هه‌لومه‌رجێكدا كۆرپه‌له‌كه‌یان بهێڵنه‌وه. ئه‌ڵێن ئه‌م به‌نده فه‌زایه‌كی ئه‌خلاقی له به‌رامبه‌ر ئه‌م كاره‌دا پێك دێنێ كه له به‌رژه‌وه‌ندی ژناندا نیه‌و ده‌ستی كلێسا و دین ئاولاَ ده‌كات له مه‌حدود كردنه‌وه‌ی مافی بڕیاردانی ژناندا.
منصور حكمت: ئه‌م نموونه‌یه هه‌ر هه‌مان ته‌بدیل كردنی ژنه بهكهمایهتییهكی صنفی تحت الحمایهو هه‌تیو كه پێشتریش باسم كرد. ئه‌مانه ئه‌یانه‌وێ ژن ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی باسكردن له ماهیه‌تی ئینسانی و فه‌لسه‌فی له باربردنی مناڵ بخه‌نه ده‌ره‌وه‌و حه‌قی به‌سه‌ریه‌وه نهبێتو هیچ نهڵێو نه‌بیستێ. ئه‌یانه‌وێ "توێژی ژنان" ته‌نانه‌ت له حه‌قیقه‌ت دوور ڕابگرن و رێگریان بۆ پێك بهێنن. تازه هه‌ر له‌م دنیا جیاكراوهیهی توێژی ژنانیشدا هێشتا مه‌علوم نییه بۆچی له پێناوی چمیر مرتاح كردن‌و ئاسووده‌كردنی ویژدانی ئه‌و ژنانه‌دا كه مناڵه‌كانیان له‌بار ئه‌به‌ن، ده‌بێ ئه‌و ژنانه‌ی كه پێیان وایه له باربردنی مناڵ هه‌ر چۆنێك بێت كارێكی تاڵه كه ده‌بێ كۆمه‌ڵگا رۆژێك لێی رزگار ببێت ، بێ ده‌نگ بن و له به‌رامبه‌ر یه‌كێك له گرنگترین گرفته فكرییه‌كانی مێژووی به‌شه‌ریه‌تدا بێدهنگو بێ ده‌ربه‌ست بن. ئه‌گه‌ر له باربردنی مناڵ مافێكه، لێكۆڵینه‌وه‌و به‌یان كردنی حه‌قیقه‌تیش مافێكی تره. ئه‌مانه هه‌ردووكیان به‌قازانجی ژنانن. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به‌قازانجی بڕێك له فیمینیسته‌كانیش نه‌بێت.
سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی كڵێسا، ئه‌مه‌مان زۆر به‌ر گوێ ده‌كه‌وێ كه تێڕوانینی سلبی به‌رنامه سه‌باره‌ت به‌خودی كرداری له‌باربردنی مناڵ، سه‌رباری خواستی قانونی بوونی، ئاو به ئاشی كڵێسا و باڵی ڕاستی مه‌زهه‌بیدا ده‌كات. ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر لاوازه. نموونه‌ی پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه ئه‌كرێ له‌باسی پۆرنۆگرافی (فلیمی جنسی)دا ببینرێ. فیمینیزم و كڵێسا له به‌رامبه‌ر پۆرنۆگرافیدا دوو هه‌ڵوێستی ته‌واو لێك نزیكیان هه‌یه‌و ته‌نانه‌ت له خۆپیشاندانه‌كاندا له ته‌نیشت یه‌كتره‌وه ده‌رده‌كه‌ون. ئایا ئه‌كرێ بوترێ ناڕه‌زایه‌تی فیمینسته‌كان له به‌رامبه‌ر پورنۆگرافیدا ده‌ستی كڵێسا بۆ زیاد كردنی فشاری مێژوویی له‌سه‌ر ژنان و بۆ به‌رگرتن به ئازادی و خۆ ده‌رخستنی جنسیی ژنان ئاوهلاَ ده‌كات؟ وه ئایا ئه‌م نزیكایه‌تییه به‌ڵگه‌یه‌كی كافییه بۆ بێده‌نگ بوونی فیمینیزم له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ی پورنۆگرافیدا؟
هه‌ڵسه‌نگاندنی سلبی خودی عه‌مه‌لیه‌ی له باربردنی مناڵ به‌ته‌نها قسه‌ی ئێمه نییه. قسه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵكییه. قسه‌ی زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له باربردنی مناڵ "هه‌ڵده‌بژێرن" و ئه‌شیانه‌وێ قانوونی بكرێته‌وه. بۆچوونی موشه‌خه‌سی خه‌ڵك سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی ئینسانی كۆرپه‌له هه‌ر چیییهك بێت، زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌وان هه‌ست به‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌مه كارێكی دهردناكو نه‌خوازراوه و به‌هه‌رحاڵ په‌یوه‌ندی به پچڕاندنی ژیانی ئینسانییه‌وه هه‌یه. ئه‌وه كڵێسایه كه خۆی به‌م عاگفه شه‌ریفه ئینسانییه‌وه هه‌ڵده‌واسێ و به‌م ئیعتباره ئه‌یه‌وێ بازاڕی خۆی گه‌رم ڕابگرێ. بگره ئه‌وه ئه‌م بیعاگفهییو به‌كه‌م راگرتنه بیولۆژیكیو صنف گرایییه فیمینیستییهیه كه ئیجازه‌ی ئه‌م ڕیاكاری و به‌رز كردنه‌وه‌ی ئالاَی رێز و ئیحترام بۆ ژیانه‌ی داوه‌ته ده‌ستی دین، واته یه‌كێك له ترسناكترین‌و دژی ئینسانیترین دامه‌زراوه‌كانی مێژووی به‌شه‌ریه‌ت.
وه‌رگێڕانی: بڕیار مه‌هدی
پێداچوونه‌وه‌ی: سه‌عید ئه‌حمه‌د
Kurdish translation: Beryar Mahdi & Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1045kuT.html
|