Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

وتارى ئيفتتاحيه‌ى كونگره‌ى سييه‌مى
حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران

(ئوكتوبه‌رى ٢٠٠٠)


له‌سه‌ره‌تاى كونگره‌ى پيشوو له‌باسى ئيفتتاحيه‌دا باسى ئه‌وه‌مان كرد كه‌ بارودوخ خه‌ريكه‌ ده‌گوريتو حيزب ده‌بى خوى ئاماده‌ بكات. جيگاوريگاى حيزبمان به‌ شه‌مه‌نده‌فه‌ريك ته‌شبيه كرد (ئه‌وه‌بوو دواتر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌ خويندنه‌وه‌ى جوراوجورو سه‌رنج راكيشى بوكرا)، شه‌مه‌نده‌فه‌ريك كه‌ خه‌ريكه‌ ئه‌كه‌ويته‌ رى، له‌ويستگه‌ ده‌رئه‌چيتو زورى پيناچيت كه‌ سه‌رنشينه‌كانى ديمه‌نى زور جياوازيان ديته‌به‌رچاو كه‌ هيچ ويكچوونيكيان له‌گه‌لساتى كه‌وتنه‌ريدا نييه‌. ديمه‌نه‌كان به‌خيرايى ئه‌گورين. دوو سالأو چه‌ند مانگيك له‌مه‌وبه‌ر وتمان حيزب به‌ئاراسته‌يه‌كدا ده‌روات كه‌ ئالوگوريكى زورى به‌سه‌ردا بيتو به‌ئاسانى نه‌ناسريته‌وه‌و، ده‌وريكى به‌ته‌واوى جياوازو تازه‌ په‌يدا بكات. له‌و كونگره‌يه‌دا خوازيارى ئه‌وه‌ بووين له‌خومان كه‌ پيبه‌پيى ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ پرله‌ئالوگوره‌ ئيمه‌ش ئالوگورمان به‌سه‌ردا بيت. توخميكى سه‌ره‌كى چوونه‌پيشى ئيمه‌ ئالوگورى خومانه‌، دواتر ديينه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بوچى بوئه‌وه‌ى له‌بنه‌ره‌تدا بتوانين گورانكارييه‌ك وه‌دى بينين ده‌بى له‌پيشدا گورانكارى له‌خوماندا پيكبهينين. ديينه‌ سه‌ر ئه‌وه‌ى كه‌ بوچى ته‌نها كومونيزميكى ديكه‌ ده‌توانى سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بينيت. وه‌ ئيمه‌ هه‌ميشه‌ خه‌ريكين به‌ئاراسته‌ى ئه‌م ئالوگور پيكهينانه‌ له‌ خوماندا ملى ريگا ده‌گرينو ئه‌م كونگرانه‌ له‌و برگه‌ ميژووييانه‌ن كه‌ تياياندا ئيمه‌ ئالاى ئه‌م گورانكارييانه‌ به‌رز ئه‌كه‌ينه‌وه‌، كه‌ ده‌بى به‌م ئاراسته‌يه‌دا بروينو ده‌بى به‌م شيوه‌يه‌ ريگامان بنه‌خشينينو كاروانه‌كه‌مان دريژه‌ پيبده‌ين.

ئيمه‌ له‌كونگره‌ى پيشوودا پيشبينى ئه‌وه‌مان كرد كه‌ هه‌لومه‌رج به‌خيرايى ئالوگورى به‌سه‌ردا ديت، به‌سه‌ريدا هات، به‌خيرايى گورا. ئه‌گه‌ر بمانه‌ويت ئه‌م ده‌وره‌يه‌ به‌ سالى شتيك ناوبه‌رين، نه‌سالى خاته‌مى بوو، نه‌ سالى (ده‌فته‌رى ته‌حكيمى وه‌حده‌ت)، نه‌ سالى دووه‌مى خورداد بوو، به‌لكو سالى حيزبى كومونيستى كريكارى بوو. له‌ هه‌ركه‌سيك بپرسيت پيتان ده‌ليت كه‌ رووداويكى تازه‌ كه‌ له‌دنياى سياسه‌تى دوو سالى رابردووى ئيراندا رووى دا، حيزبى كومونيستى كريكارى بوو. ئه‌م حيزبه‌ له‌سه‌ر نه‌خشه‌ (خه‌ريته‌)ى ئيران نه‌بوو، له‌ناو هاوكيشه‌ سياسييه‌كانى ئيران نه‌بوو، ئيستا هه‌يه‌. گرفتى وه‌لى فه‌قيه نه‌بوو، ئيستا هه‌يه‌، گرفتى وه‌زراه‌تى ئيتلاعات نه‌بوو، ئيستا هه‌يه‌، گرفتى روشنبيرانى موله‌تپيدراوى ناو ئيران نه‌بوو، ئيستا هه‌يه‌. شتيكى تازه‌ هاته‌ سه‌ر هه‌موو هاوكيشه‌كانى پيشوو ، ئه‌ويش حيزبى كومونيستى كريكارييه‌. له‌ كونگره‌ى پيشوودا وتمان ناوخوو ده‌ره‌وه‌ به‌يه‌كه‌وه‌ به‌ستراونه‌ته‌وه‌، بوئه‌وه‌ى تو له‌ئيراندا ببيته‌ بزووتنه‌وه‌يه‌ك پيويست نييه‌ ئه‌ندامانى حيزب له‌ده‌ره‌وه‌ى ولاته‌وه‌و له‌ريگه‌ى كومپانياكانى گواستنه‌وه‌ى ئاسمانييه‌وه‌ بنيريته‌وه‌ بو ناو ئيران. هه‌رواش بوو. ئه‌مرو ته‌واجودى ناوخوى ئيرانى حيزبى كومونيستى كريكارى له‌ ته‌واجودى ده‌ره‌وه‌ى ولاتى ئه‌م حيزبه‌ گه‌وره‌تر، موعته‌به‌رترو مه‌تره‌ح تره‌. نه‌ته‌نها ده‌كرى ئه‌مه‌ به‌ ئامارو ئه‌رقام بسه‌لمينريت، به‌لكو ده‌كرى بچيته‌ ناو ساحه‌ى سياسى ئيرانه‌وه‌و سه‌ير بكه‌يتو بزانيت حيزبى كومونيستى كريكارى له‌كوييه‌، ده‌كرى له‌ كه‌سيكى سه‌رجاده‌ بپرسيت له‌كوييه‌، له‌ "ئوستاندارى كوردستان" بپرسيت له‌كوييه‌، له‌ سه‌رنووسه‌رى فلانه‌ روژنامه‌ى دووه‌مى خوردادى بپرسيت له‌كوييه‌، له‌و خامه‌نائييه‌ى كاتيك ده‌چيت بو نويژى جومعه‌ بپرسيت حيزبى كومونيستى كريكارى له‌كوييه‌. وه‌ ئه‌وان پيتان ده‌لين كه‌ ئايا له‌م دوو ساله‌دا به‌راستى ديمه‌نه‌كان گوراون يان نا. حيزبى كومونيستى كريكارى كه‌ دوو سالأو چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌يگووت "ئيمه‌ حيزبيكى ده‌ره‌وه‌ى ولاتيينو ئيستا كومه‌له‌ ئه‌ركيكى تازه‌مان كه‌وتوته‌ ئه‌ستو، بارودوخ له‌ئيراندا خه‌ريكه‌ ده‌گوريتو ئيمه‌ ده‌بى خومان ئاماده‌ بكه‌ين بوئه‌وه‌ى ببينه‌ حيزبيكى كومه‌لايه‌تى له‌سه‌ر ئاستى ئيراندا"، ئيستا ده‌توانى ئاوربداته‌وه‌و بليت ئيمه‌ حيزبيكين له‌ ئيراندا، حيزبيكى ناسراو، به‌نفوزو به‌ ئه‌ندامانيكى زوره‌وه‌. وه‌ ئه‌مه‌ بريارى كونگره‌ى پيشوو بوو كه‌ ده‌بى حيزبيكى له‌م چه‌شنه‌ دروست بكه‌ين.

هه‌روه‌ك وتم ئه‌و ديمه‌نانه‌ به‌ته‌واوى گوران، پرسياريك ئه‌گه‌ر هه‌بيت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا ئيمه‌ش پيبه‌پيى ئه‌وان گوراوين؟ وه‌ به‌برواى من ئه‌م كونگره‌يه‌ هيشتا به‌مانايه‌ك له‌سه‌ر خومانه‌. له‌سه‌ر خومانه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئايا ده‌توانين ئه‌وه‌نده‌ بگوريين كه‌ ئه‌و ده‌وره‌ى ليمان چاوه‌روان ده‌كريت بيگرينه‌ ئه‌ستو؟ ئيتر ريگاى گه‌رانه‌وه‌ له‌ حيزبى كومونيستى كريكارى گيراوه‌، ئه‌م حيزبه‌ ئيتر به‌هيچ جوريك ناكريت بگيردريته‌وه‌ بو ئه‌و قالبه‌ بيتواناو ته‌ريكو بيكاريگه‌رييه‌ى كه‌ چه‌پ له‌ چه‌ندين ده‌يه‌ى يه‌ك له‌دواى يه‌كدا له‌ ئيران هه‌يبووه‌. ئه‌م حيزبه‌ ئه‌گه‌ر منو ئيوه‌ش وازى ليبينين، له‌ تارانو ئه‌سفه‌هانو عه‌بادانو رشتو ته‌بريز كه‌سانيك كه‌ ئيمه‌ ته‌نها قسه‌كانى خومانمان بويان كردووه‌، لقه‌كانى ئه‌كه‌نه‌وه‌، ته‌نانه‌ت چاوه‌روانى ئيمه‌ش نابن. حيزبى كومونيستى كريكارى ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر منو ئيوه‌ش بريار بده‌ين دايبخه‌ين، له‌ هه‌راوهورياكانى ئاينده‌ى ئيراندا پيكديت. ريگاى گه‌رانه‌وه‌ له‌ حيزبى كومونيستى كريكارى گيراوه‌، ئه‌م حيزبه‌ ته‌نها ده‌بى بوپيشه‌وه‌ بروات. وه‌ بوئه‌وه‌ى بو پيشه‌وه‌ بروات، پيويسته‌ كه‌سانيك كه‌ له‌م كونگره‌يه‌دا كوبوونه‌ته‌وه‌ ديديكى تازه‌و، تيروانينيكى تازه‌يان بو خويانو ئه‌ركه‌كانيان هه‌بيت. وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كونگره‌يه‌ بتوانيت جاريكى ديكه‌ ئه‌م ديده‌ تازه‌يه‌ بخاته‌ رووو ته‌نانه‌ت پاليكى ديكه‌ به‌ئيمه‌وه‌ بنيتو ئيمه‌ بخاته‌ سه‌ر ئه‌و ريچكه‌يه‌ى كه‌ ده‌بى پييا بروين، به‌برواى من كونگره‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ى بريارنامه‌كانمان له‌ دوو روژى ئاينده‌دا له‌ سى چواريكيش زياتر نه‌بيت.

هه‌روه‌ك پيشتريش وتم قسه‌ له‌سه‌ر خودى ئيمه‌و ئه‌و گورانكارييانه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ وه‌كو حيزبيكى سياسى به‌سه‌ر خومانيدا دينين. ئيوه‌ سه‌ير كه‌ن، هه‌ميشه‌ له‌ هه‌موو جيگايه‌ك كومونيزم وه‌كو رزگاريبه‌خشى جيهان، رزگاريبه‌خشى خه‌لك پيناسه‌ ده‌كه‌ين. وه‌كو ماموستاى چينى كريكار، وه‌كو ماموستاى كومه‌لگا كه‌ بيروباوه‌رى نوى ده‌بات، روشنگه‌ره‌، حيزبيك كه‌ رزگاريبه‌خشه‌، ئازاديبه‌خشه‌. له‌كاتيكدا، لانى كه‌م له‌م بيستو پينج شه‌ش ساله‌ى كه‌ ئيمه‌مانان چالاك بووينه‌ (هه‌نديكمان زورتر)، له‌وه‌ حالـى بووينو دواتر به‌سه‌يركردنى دنياى "سوسياليزم"و بزووتنه‌وه‌ى جيهانيى "كومونيزم" دلنيا بووين، كه‌ راستييه‌كه‌ى يه‌كه‌مين كاريك كه‌ ده‌بى بكريت ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خودى ئه‌م رزگاركه‌ره‌ ده‌بى ئازاد بكريت. ئه‌گه‌ر ده‌بى كه‌سيك ئازاد بكريت، يه‌كه‌مين كه‌س خودى ئازادكه‌ره‌، ئه‌گه‌ر ده‌بى كه‌سيك فير بكريت، يه‌كه‌م كه‌س خودى ئه‌م ماموستايه‌يه‌. ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ به‌ قيافه‌يه‌كه‌وه‌ كه‌ له‌ سالى ١٩٧٨دا هه‌يبوو، ناتوانى به‌شوينيك بگاتو به‌و قيافه‌يه‌وه‌ ناتوانى شتيك بگوريت. له‌گوشه‌و كه‌نارى كومه‌لگادا كه‌وتووه‌، كاريگه‌ريى نييه‌، له‌په‌راويزدايه‌، له‌ده‌ره‌وه‌ى خوى بريارى بو ئه‌ده‌ن، چاره‌نووسى ديارى ئه‌كه‌نو هه‌موو جاريك له‌ برگه‌ ميژووييه‌كاندا ده‌يكه‌نه‌ قوربانى. چه‌پيك كه‌ بييه‌ويت رزگار بكات، ئازاد بكات، خه‌لك فير بكات، روشنگه‌ر بيت، سه‌ره‌تا ده‌بيت خوى رزگارى بيت، ئازاد ببيت، روشن ببيته‌وه‌و فير ببيت. وه‌ ئه‌مه‌ ئه‌و پروسه‌يه‌يه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌ بيستو چه‌ند سالله‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ ده‌ستمان پييكردووه‌. كاتيك ئه‌مرو له‌ كوتايى ئه‌م پروسه‌يه‌دا، ده‌روانينه‌ رابردووى ئه‌م ره‌وته‌ى خومان كه‌ له‌ روژيخويدا ره‌وتيكى پرپيكدادانو پرهه‌راوهورياى مانه‌وه‌و خه‌باتو هه‌لسوورانو بلاوبوونه‌وه‌و ته‌قه‌لا بوو، چه‌ند ئه‌لگويه‌كى تيادا ده‌بينين. ده‌بينين كه‌ چون جوره‌ كومونيزميكى دياريكراو له‌ئيران په‌يدا ده‌بيت، خوى پيناسه‌ ده‌كاتو ديسانه‌وه‌ پيناسه‌ى خوى تازه‌ده‌كاته‌وه‌، قه‌يدوبه‌ندى ئه‌و ميراته‌ ده‌ستوپيگيره‌ى كه‌ په‌يوه‌ندى به‌كومونيزمه‌وه‌ نييه‌، به‌لكو به‌رهه‌مى ته‌حريفى كومونيزمو شكستى كومونيزمه‌ له‌ده‌ستو پيى خوى ده‌كاته‌وه‌، جوريك سوسياليزمى جياواز دروست ده‌كات بوئه‌وه‌ى تازه‌ بتوانى بروات دنيا رزگار بكات. بوئه‌وه‌ى بتوانى بروات كه‌سيك روشن بكاته‌وه‌. بوئه‌وه‌ى بتوانى بروات شتيك بگوريت. ئيمه‌ هيشتا له‌ناوه‌راستى ئه‌و ريگايه‌داين. حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى وريا بيتو ئه‌و ريگايه‌ به‌هوشيارييه‌وه‌ دريژه‌ پيبدات، ريگايه‌ك كه‌ له‌ كومونيزميكى لاكه‌وتووى، ناكومونيستى، ناكريكارى، ناچالاك، ناپراتيكى، ناكومه‌لايه‌تييه‌وه‌ ببيته‌ كومونيزميكى كريكارى كومه‌لايه‌تى ده‌خاله‌تگه‌ر له‌ چاره‌نووسى كومه‌لگادا كه‌ تواناو په‌روشيى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ كه‌ ده‌سه‌لات بگريتو ژيانى خه‌لك بگوريت. هه‌موو داستانى ئيمه‌ له‌سه‌ر گورينى ژيانى خه‌لكه‌. هيچ شتيك جگه‌ له‌ گورينى ژيانى ئينسانى سه‌رده‌مى خومان، فه‌لسه‌ى كومونيزم پيكناهينى. كومونيزم نه‌ تيورييه‌، نه‌ تيزو نه‌ كه‌وتنه‌شوينى دياله‌كتيكو فه‌لسه‌فه‌ى ماتريالزم. به‌لكو هه‌ولى ئينسانه‌كانى هه‌ر سه‌رده‌ميكه‌ بوئه‌وه‌ى دنياى خويان بگورن، به‌وجوره‌ كه‌ فه‌لسه‌فه‌و تيوريو هه‌موو شتيك بويانى روشن كردوته‌وه‌. بوئه‌وه‌ى يه‌كسان ببنو ئازاد ببن. كومونيزميك كه‌نه‌يه‌ويت ئه‌م كاره‌بكات، ئاينده‌يه‌كى نابيت. وه‌كومونيزميك كه‌ بييه‌ويت ئه‌مه‌ بكات، سه‌ره‌تا ده‌بى بزانيت كه‌ چون ده‌توانى شان بداته‌ به‌ر ئه‌م كاره‌. چ شتيك ريگره‌ له‌به‌رده‌م به‌هيزبوونيدا، چ شتيك ريگره‌ له‌به‌رده‌م به‌توانا بوونو سه‌ركه‌وتنيدا. ئه‌م وشانه‌ هه‌موويان له‌ قامووسى ئه‌و كومونيزمه‌دا كفر بوون. "ده‌سه‌لات"، "سه‌ركه‌وتن"، "به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى چاره‌نووسى كومه‌لگا"، بريار بوو كومونيسته‌كان ئه‌م كارانه‌ نه‌كه‌ن! بريار بوو كومونيسته‌كان برون كتيب بنووسن، ئه‌نديشه‌ بده‌نو دواتر سياسه‌ت بسپيرنه‌ ده‌ستى حيزبيليكى ديكه‌ كه‌ به‌رواله‌ت ده‌يانه‌ويت "ديموكراسى" بيننو هيچ كاتيكيش نايهينن، بو نه‌وه‌تو نو له‌سه‌دى خه‌لكى هيچ كاتيك نايهينن. كومونيسته‌كانيان وه‌كو ره‌وتيك پيناسه‌ كردووه‌ كه‌ ده‌بى له‌په‌راويزى كومه‌لگاوه‌ قسه‌ بكات، وه‌كو نمايشگا (مه‌عره‌ز)يك كه‌ ده‌بى ئه‌ويش له‌نيودا بيت، نه‌بوونى خراپه‌، به‌لام نابى خوى له‌ چاره‌نووسى كومه‌لگاو له‌چاره‌نووسى ده‌سه‌لاتدا هه‌لبقورتينى. به‌جوريك كه‌ كاتيك ئيمه‌ قسه‌مان له‌ ده‌سه‌لات كرد، كه‌سانيكى زور راچله‌كين. كاتيك من دوو سالله‌مه‌وبه‌ر به‌ روژنامه‌يه‌كى ئه‌لمانيم گوت، به‌ پينج له‌سه‌دى كومه‌لگاوه‌ كه‌ ده‌كاته‌ سى مليون كه‌س ئيمه‌ ده‌سه‌لات ئه‌گرين، سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌كان نه‌يانوت نابيت، ئه‌مريكا نه‌يوت نابيت، ئه‌وه‌ چه‌په‌كان بوون كه‌ گوتيان نابيت. به‌ سى مليون كه‌س ده‌ته‌ويت ده‌سه‌لات بگريت؟! من ئيستا ده‌مه‌وى ئه‌م ژماره‌يه‌ كه‌متر بكه‌مه‌وه‌ (پيكه‌نينو چه‌پله‌ى ئاماده‌بووان). به‌برواى من به‌ دوو مليون، به‌ يه‌ك مليونيش ده‌كريت. بوچى ناكريت؟ ده‌بى بكريت. من بيستوومه‌ كه‌ ئه‌و حكومه‌تانه‌ى هه‌لبژيردراوى ده‌ستى خه‌لكن ناكريت به‌هيزى كه‌مايه‌تييه‌ك بروخينريت، به‌لام بوچى ناكريت حكومه‌ته‌ سه‌ركوتگه‌ره‌ بيپه‌رده‌كان به‌ كه‌مايه‌تييه‌ك بروخينريت؟ ئه‌م قسه‌يه‌ له‌كويوه‌ هاتووه‌؟ بوچى ناكريت ئاپارتايد به‌ كه‌مايه‌تييه‌كى خه‌باتكار بروخينريت؟ بوچى ناكريت ئه‌لمانياى داگيركه‌ر به‌ كومه‌كى كه‌مايه‌تييه‌كى خه‌باتكارى چه‌كدار له‌ ولاتى فه‌ره‌نسا بكريته‌ ده‌ره‌وه‌؟ بوچى ناكريت رژيميكى ئاخونديى له‌ مه‌مله‌كه‌تيكدا به‌كومه‌كى كه‌مايه‌تييه‌ك بروخينريت؟ من بيستوومه‌ حكومه‌تى په‌رله‌مانيى ديموكراتيك ناكرى به‌هيزى كه‌مايه‌تى بروخينريت، به‌لـى، به‌لام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌راستى په‌رله‌مانيو ديموكراتيك بيت ئه‌وكاته‌ ئيمه‌ ده‌نگى زوربه‌ به‌ده‌ستدينين. به‌لام كاتيك حكومه‌تى جيگاى باس خوى نوينه‌رى كه‌مايه‌تييه‌كى كه‌مو سومبلى دواكه‌وتووييو كونه‌په‌رستييه‌و به‌زوى چه‌ك خوى راگرتووه‌، ئه‌گه‌ر به‌ دوو كه‌سيش بكريت بروخينريت ده‌بى بروخينريت. به‌لام چه‌پيك كه‌ ئيمه‌ خه‌ركين خومانى لـى جيائه‌كه‌ينه‌وه‌، نايه‌وى كاريك بكات، ده‌يه‌وى له‌گه‌لهاوريكه‌ى خويدا زيكرو حالبكات. ئه‌م باسه‌ى قبوولنييه‌ كه‌ حيزبيكى كومونيستى بييه‌ويت سه‌ره‌نجام له‌ برگه‌يه‌كى دياريكراودا ده‌سه‌لات بگريت. به‌ده‌ستهينانى دسه‌لات مه‌سه‌له‌يه‌كى پراتيكيو بابه‌تيانه‌يه‌. ده‌سه‌لات به‌شيوه‌يه‌كى گشتى ناگرن، روژيكى چوارشه‌ممه‌ له‌ مانگيكى دياريكراودا، له‌ كه‌شوهه‌وايه‌كى ئاسمانيى دياريكراودا، ژماره‌يه‌كى دياريكراو هه‌لئه‌سن ئه‌چن ده‌سه‌لات ئه‌گرن. ئه‌گه‌ر بريار بيت ده‌سه‌لات هه‌ميشه‌ فه‌سلى ئه‌خيرى كتيبه‌ علمييه‌كه‌ى ئيمه‌ بيت، هيچ كاتيك پيى ناگه‌ين. ده‌بى روژيك ديارى بكه‌ين كه‌ بتوانين له‌و روژه‌دا ده‌سه‌لات بگرين. وه‌ ئه‌و روژه‌ بو حيزبى كومونيستى كريكارى يه‌كيكه‌ له‌و روژانه‌ى كه‌ له‌ يه‌كسال، يه‌كسالأو نيو، يان دوو سالى ئاينده‌دا ره‌نگه‌ بيته‌ پيشه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئيمه‌ ده‌سه‌لات نه‌گرين، ئاوا نييه‌ كه‌ خه‌يالبكه‌ينو بليين ده‌سه‌لاتمان نه‌گرتووه‌ به‌لام "سبه‌ينى بوى ديينه‌وه‌. سبه‌ينى ئيتر ناگه‌ريينه‌وه‌، كومونيزمى شكستى خواردوو ده‌كوتنو وردوخاشى ده‌كه‌ن. كومونيزمى شكستخواردوو ليبراليزمى شكست خواردوو نييه‌ كه‌ برواته‌ ماله‌وه‌و روژنامه‌كه‌ى ده‌ربكات. كومونيزميشكست خواردوو وه‌ها ده‌كوتن كه‌ بو (٣٠) سالبكه‌ويته‌ لاوه‌. ده‌رفه‌تيكى ميژوويى له‌به‌رده‌م كونگره‌و له‌به‌رده‌م حيزبى كومونيستى كريكارى دايه‌ كه‌ بروات ده‌ورى خوى بگيريت، وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌م كونگره‌يه‌ بتوانى بليت ده‌يه‌وى چى ده‌وريك بگيريت وه‌ چون ده‌بى بيگيريتو سه‌ره‌نجام به‌ئيمه‌ بليت كه‌ده‌بى چ شتيك له‌خوماندا بگورين بوئه‌وه‌ى بگه‌ينه‌ ئه‌وى، كونگره‌يه‌كى سه‌ركه‌وتوو ده‌بيت.

ريگايه‌ك كه‌ ئيمه‌ گرتوومانه‌ته‌ به‌ر، ره‌وتيكى پيكهاتن كه‌ له‌ بيستو چه‌ند سالله‌مه‌وبه‌ره‌وه‌ گرتوومانه‌ته‌ به‌ر، له‌ گروپيكى فشار هينه‌ره‌وه‌ (ته‌نانه‌ت گروپى فشارهينه‌ريش وشه‌يه‌كى قه‌به‌يه‌. راستييه‌كه‌ى ئه‌وه‌يه‌ كه‌ له‌ئاستى سياسيدا كه‌سيك هه‌ستى به‌ گوشارى ئيمه‌ نه‌ئه‌كرد). له‌ كورو كومه‌لى فكري-ته‌بليغيى كومونيستييه‌وه‌ بو حيزبيكى سياسى پروسه‌يه‌كه‌ كه‌ ده‌بى هوشيارانه‌ به‌ئه‌نجامى بگه‌يه‌نين. كه‌سانيك وا بير ئه‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ په‌رينه‌وه‌ له‌ تيورييه‌وه‌ بو سياسه‌ت، هه‌ره‌سهينانه‌. گوايا هه‌رچى تو له‌ قه‌له‌مره‌وى پاكوبيگه‌ردى تيورى دوور بكه‌ويته‌وه‌و له‌ كردار نزيك ببيته‌وه‌ خه‌ريكيت نوشست دينيت: "فلانه‌ كه‌س پيشتر ئه‌ناتومى ليبراليزمى چه‌پى ده‌نووسى، كه‌چى ئيستا ته‌نها قسه‌ له‌ سه‌رنگونى ده‌كات!". ئه‌مه‌ له‌ قامووسى ئه‌واندا به‌ داكشان ده‌ژميردريت نه‌ك پيشره‌وى. هه‌نگاويك له‌ولاترى ئه‌وانه‌وه‌ ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ناتومى ليبراليزمى چه‌په‌ش نه‌نووسيو له‌جياتى ئه‌مه‌ ته‌نها شيعر بلييت ته‌نانه‌ت ئينسانيكى گرنگتريشى! له‌راستيدا له‌و فه‌رهه‌نگى روشنفكرييو ئه‌ليتيستييه‌ى كه‌ نيازى گورينى كومه‌لگاى نييه‌، به‌واقعى ته‌نانه‌ت نيازى ليكدانه‌وه‌يشى نييه‌. فيكر هه‌ميشه‌ له‌ كرده‌وه‌ گرنگتره‌، بزووتنه‌وه‌ى فيكرى هه‌ميشه‌ پله‌يه‌ك له‌سه‌رووى بزووتنه‌وه‌ى عه‌مه‌لييه‌وه‌يه‌و كوروكومه‌لى فيكرى هه‌ميشه‌ ده‌توانى پوز به‌سه‌ر حيزبى سياسيدا ليبدا. بو ئيمه‌ وانييه‌. حه‌ره‌كه‌ت كردن له‌ ئه‌نديشه‌ كومونيستييه‌كانه‌وه‌ بو بزووتنه‌وه‌يه‌كى زه‌مينيومه‌لموسى سياسى كه‌ بتوانى ده‌ست ببات بو ئه‌و كومه‌لگا دياريكراوه‌، به‌ ئابوورييه‌كه‌يه‌وه‌، به‌ سياسه‌ته‌كه‌يه‌وه‌، به‌ پوليسه‌كه‌يه‌وه‌، به‌ ئاخوندو مه‌لاكانييه‌وه‌، به‌ نه‌زانييه‌كه‌يه‌وه‌، به‌ وه‌زعى فيركردنو په‌روه‌رده‌و ته‌غزيه‌ى فيكريى خه‌لكييه‌وه‌و...تاد، وه‌ بييه‌ويت هه‌مووى بگوريت، حه‌ره‌كه‌تيكى روو له‌ هه‌لكشانه‌. ئه‌گه‌ر فيكر نه‌يه‌ويت ببيته‌ كرده‌وه‌ به‌برواى من پوليك ناكات. له‌گه‌لخاوه‌نه‌كه‌يدا ده‌مريت. به‌م پييه‌ حه‌ره‌كه‌تيك كه‌ ئيمه‌ تائيره‌مان هيناوه‌ له‌ كوروكومه‌لى روشنگه‌ريى كومونيستييه‌وه‌ كه‌ ره‌خنه‌ى خوى له‌ كومه‌لگا، له‌ كومونيزمى هاوچه‌رخى خويو له‌ ئيستنتاجه‌ خه‌له‌ته‌كان به‌يان ده‌كات، بوحيزبيكى سياسى كه‌ ده‌يه‌ويت ده‌ست بوئه‌وه‌ ببات كه‌ شتيك بگوريت، گه‌شه‌سه‌ندنو هه‌لكشانى بزووتنه‌وه‌كه‌يه‌. هاورييان وشه‌ى "حيزبى سياسى" وشه‌يه‌كى ميحوه‌رييه‌.

هاورييان! ئيمه‌ ده‌مانه‌ويت حيزبيكى سياسى پيكبهينين، باوه‌ر بكه‌ن كه‌ هيشتا پيكمان نه‌هيناوه‌، خه‌ريكين پيكى ئه‌هينين. ئيوه‌ سه‌يركه‌ن، بيستو چه‌ند سالله‌مه‌وبه‌ر منى كومونيستى بيستوحه‌وت بيستوهه‌شت ساله‌ كه‌ ده‌مه‌ويست چالاكى بكه‌م، ده‌بووايه‌ بچوومايه‌ به‌شوين عيباراته‌ عه‌جيبو غه‌ريبه‌كانى چه‌پى ئه‌و زه‌مانه‌دا كه‌ له‌ هيچ جاده‌و كولانو كارگه‌يه‌كدا نه‌بووو، ته‌نها له‌ كوروكومه‌له‌ چريكى (پارتيزاني) (كه‌ تازه‌ ببوونه‌ ناچريكي) يه‌كانى خوياندا هه‌بوو به‌شوين هه‌ندى وشه‌ى ميحوه‌ريدا بگه‌ريم تابزانم چى ئه‌لى. سه‌باره‌ت به‌ "ريفيژينزم" چى ئه‌لـى؟ سه‌باره‌ت به‌ "بورژوازى نه‌ته‌وه‌ييو نانه‌ته‌وه‌يى" چى ئه‌لـى؟ وه‌ ئه‌م ره‌مزو وه‌لامانه‌ سه‌ير بكه‌مو بزانم ئه‌توانم له‌گه‌لياندا كار بكه‌م يان نا. وه‌ هه‌لبه‌ته‌ ئه‌وان هيچ كاريكيان له‌ من نه‌ئه‌ويست ته‌نها ئه‌وه‌ نه‌بيت كه‌ وه‌كو ئه‌وان قسه‌ بكه‌م. ئه‌مرو كه‌سيك كه‌ له‌ئيران له‌ وه‌زعى ژيانى نارازييه‌، كريكاريك كه‌ ده‌ليت ئه‌مه‌ شايانى من نييه‌، كومه‌لگا نابى ئاوا بيت، لاويك كه‌ ده‌ليت بوچى له‌ هه‌موو جيهاندا من ده‌بى له‌م به‌دبه‌ختييه‌ بژيم؟ من جياوازيم چييه‌ له‌گه‌لخه‌لكى فه‌ره‌نساندا؟ ژنيك كه‌ ده‌ليت ئه‌مه‌ چ به‌شيكه‌ كه‌ به‌بالاى منيان بريووه‌، ئه‌مانه‌ ده‌بى بتوانن برون په‌يوه‌ندى به‌شوينيكه‌وه‌ بكه‌ن، ريكخراو ببن، يه‌كبگرنو له‌ سبه‌ينيوه‌ خه‌باتيان ده‌ست پيبكه‌ن، له‌ سبه‌ينيوه‌ ته‌بليغ بكه‌ن، هه‌را ساز بكه‌ن، ريپيوان بكه‌ن، مانگرتن بكه‌ن، راپه‌رين بكه‌ن. ئه‌گه‌ر من سالى ٥٧ (١٩٧٨-١٩٧٩ى زايني) ريكخراويكم بناسيايه‌ كه‌ بكرايه‌ له‌گه‌ليدا بيتو ئه‌م كارانه‌ بكه‌يت، ئيستا ليره‌ نه‌ئه‌بووم. منو ئيوه‌ ئه‌گه‌ر له‌ سالى ٥٧و ٥٨دا له‌جياتى په‌يوه‌ستبوون به‌و كورو ده‌سته‌ فيكرى سياسيو ريكخراوه‌ چه‌پييانه‌ى كه‌ قسه‌يان له‌سه‌ر خويان ئه‌كردو بيريان له‌خويان ئه‌كرده‌وه‌، حيزبيكى سياسى كومونيستى راديكالمان له‌ ساحه‌ى كومه‌لگادا بينيبايه‌ كه‌ بكرايه‌ پيوه‌ى په‌يوه‌ستبين، ئيمه‌ ئه‌و كاته‌ به‌شداريمان ده‌كرد له‌شورشداو ئه‌وكاته‌ خومه‌ينى نه‌ده‌هاتو ئه‌وكاته‌ خامه‌نائييه‌ك نه‌بوو وه‌ ئه‌وكاته‌ سه‌د هه‌زار ئيعدام نه‌بوو، ئه‌وكاته‌ نه‌وه‌يه‌ك له‌ ژنانى ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌ وه‌كو هاوولاتى پله‌ دوو نه‌ئه‌ژيان ("هاوولاتى پله‌ دوو"يش وه‌سفيكى زوره‌... راستييه‌كه‌ى نازانم چون باسى بكه‌م كه‌ سووكايه‌تى نه‌بيت). ئه‌گه‌ر شتيكى وه‌كو حيزبى كومونيستى كريكارى كه‌ بكرايه‌ بچيت ببيته‌ ئه‌نداميو ده‌ست به‌تيكوشان بكه‌يت، له‌به‌رده‌م منو توو كه‌سانى ديكه‌دا هه‌بووايه‌، ئه‌م بيستو چه‌ند سالبه‌دبه‌ختييه‌ نه‌ده‌بوو. به‌لام نه‌بووو ئيمه‌ ناچار بووين خومان يه‌كيك دروست بكه‌ينو له‌ قوناغى "مانيفاكتور"ه‌وه‌ ده‌ست پيبكه‌ين. به‌لام ده‌بى ئه‌مه‌ به‌ئه‌نجام بگه‌يه‌نين، ئه‌مه‌ ده‌بى ببيته‌ حيزبيكى سياسى. ده‌بى بروات له‌ كولانه‌كانى خه‌لكيدا، له‌ تاك تاكى شارو گه‌ره‌كو ديهاته‌كاندا، له‌ هه‌موو شوينيك، لقى هه‌بيت، هه‌ر ئينسانيك كه‌ له‌ وه‌زعى ژيانى نارازى بيت بتوانيت ببيته‌ ئه‌ندامى، بتوانى تيايدا راى خوى بليت، تيايدا چه‌ك به‌ده‌سته‌وه‌ بگريت، بتوانى به‌يارمه‌تى ئه‌و مانگرتن به‌رپا بكات، بتوانى به‌ يارمه‌تى ئه‌و وه‌لامى كه‌مينه‌يه‌كى بورژوازى ملهور بداته‌وه‌ كه‌ ئيستا له‌سه‌ر كاره‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م حيزبه‌ وجودى هه‌بيت له‌شه‌وو روژيكدا شكستيان ئه‌دات. ئيمه‌ حيزبى زورينه‌ين. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زورينه‌ش له‌گه‌لماندا نه‌بيت ئيمه‌ حيزبى زورينه‌ين. بوچى زورينه‌ له‌گه‌لماندا نييه‌؟ چونكه‌ نايه‌لن له‌گه‌لماندا بن. كوا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ئازاده‌ى كه‌ ئينسانه‌كان بتوانن راى خويان بلين؟ كوا ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ ئازاده‌ى كه‌ ئينسانه‌كان بتوانن قسه‌ى خويان بكه‌ن؟ ئيمه‌ حيزبى زورينه‌ينو له‌سه‌رمانه‌ ريگه‌ بده‌ين زورينه‌ يه‌كگرتوو ببيت. له‌سه‌رمانه‌ ريكخراويك دروست بكه‌ين كه‌ زورينه‌ بتوانن تيايدا ببنه‌ ئه‌ندام. له‌سه‌رمانه‌ ريكخراويك دروست بكه‌ين كه‌ زورينه‌ بتوانيت به‌ يارمه‌تى ئه‌و ريپيوان بكات يان سوپاى سوور دابمه‌زرينيت. ئيمه‌ له‌سه‌رمانه‌. هه‌ركه‌سيك ده‌يه‌ويت ئه‌مرو تيورى باس بكات با بروات بيكات. ئيمه‌ باسى تيوريمان كردو باشترو جديتر له‌وانى ديكه‌، بوئه‌وه‌ى به‌ئيره‌ بگه‌ين، بوئه‌وه‌ى بتوانين كليلى گورينى جيهان په‌يدا بكه‌ين. بوئه‌وه‌ى بتوانين بزووتنه‌وه‌يه‌كى سياسى دروست بكه‌ين كه‌ ده‌ست بو كومه‌لگا ده‌باتو ده‌يگوريت، به‌جوريك كه‌ دواى ئيمه‌ ئيتر ته‌مه‌نى ئينسانه‌كان دريژتر ببيت، خانه‌ولانه‌يان باشتر ببيت، حورمه‌تيان زورتر بيت، خوشبه‌خت بن، ئه‌و ئينسانه‌ واقعييانه‌ى كه‌ منو ئيوه‌ نايان ناسين. ئامانجى ئيمه‌ ئه‌مه‌يه‌و له‌سه‌رمانه‌ كاريك بكه‌ين كه‌ ئه‌م ئينسانانه‌ بتوانن چاره‌نووسيان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. ئيمه‌ ده‌بى "حزبيكى سياسى" دروست بكه‌ين. حيزبى سياسى كليلى مه‌سه‌له‌كه‌يه‌. وه‌ ئه‌م كونگره‌يه‌، وه‌ عه‌له‌نى بوونى، بو نموونه‌ به‌شيكه‌ له‌و پروسه‌يه‌ى كه‌ ئيمه‌ تيايدا حيزبيكى سياسى دروست ده‌كه‌ين. كاتيك ئه‌م كونگره‌يه‌ به‌عه‌له‌نى ده‌به‌ستريت، ئيتر هى ئيمه‌ نييه‌، هى ئه‌وانه‌، هى ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ن. سه‌يرى ئه‌كه‌ن، قه‌زاوه‌تى له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، بريارى خويانى له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن، په‌سه‌ندى ئه‌كه‌ن يان په‌سه‌ندى ناكه‌ن. حيزب ده‌بيته‌ هى ئه‌وان. ئيمه‌ خه‌ريكين حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌ده‌ينه‌ ده‌ستى خه‌لك، ده‌ده‌ينه‌ ده‌ستى كريكاران. ميراتى باوكى منو ئيوه‌ نييه‌. حيزبى ئه‌و خه‌لكه‌يه‌ كه‌ ده‌يانه‌وى به‌ يارمه‌تى ئه‌م حيزبه‌، ئه‌مجاره‌يان ئيتر كلاويان بو نه‌دوورن. ئه‌م جاره‌يان ئيتر نايه‌نه‌ويت شكست بخونو ئيمه‌ له‌سه‌رمانه‌ له‌كاتى خويدا بگه‌ين پييان، له‌كاتى خويدا بگه‌ينو ئه‌م حيزبه‌ بگه‌يه‌نينه‌ ده‌ستيان. وه‌ ئه‌مه‌ په‌نجه‌ره‌يه‌كى بچووكى سياسييه‌ كه‌ له‌به‌رده‌مى ئيمه‌دايه‌، په‌نجه‌ره‌يه‌كى بچووكى ميژووييه‌ كه‌ له‌به‌رده‌مى ئيمه‌دايه‌. ده‌رفه‌تيكى مه‌حدوده‌. كاتيك من له‌ روژنامه‌ى (انترناسيونال هفتگي)دا گوتم ئه‌مه‌ هه‌ليكى مه‌حدوده‌و ئيمه‌ ره‌نگه‌ له‌ده‌ستى بده‌ين. هاورييانيك ئاگاداريان كردمه‌وه‌ كه‌ ئه‌مه‌ وره‌ى هاورييان دينيته‌ خواره‌وه‌. من گوتم ره‌نگه‌ له‌وه‌ تينه‌گه‌ين كه‌ مه‌سه‌له‌كه‌ چييه‌و ره‌نگه‌ خراپى بكه‌ينو ره‌نگه‌ ئه‌م هه‌له‌ له‌ده‌ست بده‌ين. به‌برواى من ئه‌وه‌ى شكوداره‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ئه‌م هه‌له‌مان هه‌يه‌. ئه‌گه‌ر كه‌سيك پيى وايه‌ "نا ئيمه‌ ئه‌نجامى ئه‌ده‌ين! نا حه‌تمه‌ن ئيمه‌ سه‌رئه‌كه‌وين! به‌برواى من مه‌سه‌له‌كه‌ى به‌ته‌واوى ده‌رك نه‌كردووه‌. ده‌لين"سه‌ركه‌وتنى كومونيزم حه‌تمييه‌!"، نه‌خير، هيچ شتيك له‌ كومونيزمدا حه‌تمى نييه‌، به‌نده‌ به‌وه‌وه‌ كه‌ كومه‌له‌ ئينسانيك بچن ئه‌و كارانه‌ بكه‌ن، وه‌ ده‌بى له‌كاتى خويدا، له‌جيگاى خويداو، به‌خيراييو به‌وزه‌ى پيويسته‌وه‌ بيكه‌ن. كومونيزم، ئه‌گه‌ر كومه‌له‌ ئينسانيكى دياريكراوى كومونيست له‌ له‌حه‌زاتيكى دياريكراوى ميژوودا كومه‌ليك ئيراده‌ى دياريكراو نه‌كه‌نو ئه‌و تواناو وزه‌يه‌ له‌خوياندا پيكنه‌هينن كه‌ ئه‌و ئيراده‌يه‌ عه‌مه‌لى بكاته‌وه‌، شكست ده‌خوات. كومونيزم ناكريت وه‌كو نووسينگه‌ى گه‌شتيارى له‌ ولاتيكدا بيكه‌يته‌وه‌و بيپاريزيت. كومونيزم ناكريت هه‌شت سالوه‌كو فروشگايه‌كى زنجيره‌يى له‌ ولاتيكدا بهيليته‌وه‌. له‌ ولاتانى ئيستبداديدا ئه‌مه‌ ناكريت. يان سه‌رئه‌كه‌وى يان ليت ده‌ده‌ن، وه‌ به‌جوريك ليت ده‌ده‌ن كه‌ بتوانن بو ماوه‌ى ٣٠ سالكه‌له‌كه‌ى سه‌رمايه‌ى خويا بكه‌ن، ٣٠ سالى بيمانگرتن ببه‌نه‌سه‌ر، ٣٠ سالأ بتوانن خه‌لكى ئه‌ملاو ئه‌ولا پيبكه‌ن. بويه‌ وا بير نه‌كه‌نه‌وه‌ ئيمه‌ جيگاوريگامان وه‌كو ليبراله‌كانو سه‌لته‌نه‌ت ته‌له‌به‌كانو دووى خوردادييه‌كانه‌، ئاوا نييه‌. ئيمه‌ يان ده‌بى بيبه‌ينه‌وه‌ يا ليمان ده‌به‌نه‌وه‌.

ليره‌وه‌يه‌ كه‌ پيم وايه‌ ئه‌م كونگره‌يه‌ له‌ گرنگترين برگه‌ى ميژووى ژيانى حيزبى كومونيستى كريكاريدا به‌رپا ده‌كريت. ئه‌و په‌يامه‌ى كه‌ ليره‌وه‌ ئه‌چيته‌ دره‌وه‌، ويراى ئه‌و ئينسانانه‌ى كه‌ ده‌چنه‌ ده‌ره‌وه‌، ده‌بى ئه‌وه‌ نيشانى خه‌لكى بده‌ن كه‌ ئه‌م حيزبه‌ هه‌يه‌، ئيتر ريگه‌ نادات كه‌ چاره‌نووسى خه‌لكى ئيرانو چاره‌نووسى چينى كريكارى ئيرانو چاره‌نووسى ئازاديخوازيو حورمه‌تو شه‌ره‌فى ئينسانيى له‌ ئيراندا له‌ده‌ستى مشتيك ئاخوندو نه‌ته‌وه‌په‌رستو كاپيتاليست دا بيت كه‌ له‌ شورشى مه‌شروتييه‌ته‌وه‌ تا ئيره‌، خه‌لكيان كردوته‌ يارى ده‌ستى خويان. يه‌ك له‌دواى يه‌ك ديكتاتورييان هيناوه‌. خه‌لكيك كه‌ ده‌توانن بوخويان خوشگوزه‌رانيو خوشبه‌ختى بهيننه‌دى، ئه‌مان له‌ به‌دبه‌ختيدا رايانگرتوون. ده‌بى ده‌ورو زه‌مانه‌ى ئه‌مانه‌ كوتايى پيبيت. حيزبى كومونيستى كريكارى هه‌ليكى بچووكى هه‌يه‌ كه‌ ئه‌م ده‌وره‌ بگيريت. برواته‌ ئه‌وى. وه‌ ئه‌گه‌ر نه‌رواته‌ ئه‌وى، هاورييان، ناگه‌ريته‌وه‌ بو ئيره‌! ده‌گه‌ريته‌وه‌ بو سه‌رده‌ميكى ئيستبدادى كه‌ ئينسانى كومونيست تيايدا ده‌گمه‌نو قاتييه‌. به‌لام ئه‌گه‌ر حيزبى كومونيستى كريكارى ئه‌م ده‌وره‌ بگيرى، ئه‌وزاع ته‌نها له‌ ئيراندا ئالوگورى به‌سه‌ردا نايات، هه‌ر حيزبيك ئه‌مرو له‌ ولاتيكى شه‌ست مليونيدا كومونيزم بباته‌ به‌ر ده‌روازه‌ى ده‌سه‌لات، ته‌نانه‌ت نه‌ك ناويشى، ئالاى سوور له‌ يه‌ك به‌ يه‌كى پايته‌خته‌كانى ئه‌وروپادا به‌رز ده‌كاته‌وه‌، بزووتنه‌وه‌ى كريكاريى ئه‌م ولاتانه‌ ده‌بووژينيته‌وه‌، كومونيزم له‌ يه‌ك به‌ يه‌كى زانكوكانى ئه‌وروپادا زيندوو ده‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر له‌ ئيران، له‌ كوريا، به‌رازيل، ئه‌رجه‌نتين، ئه‌فريقياى جنوبيو له‌ هه‌ر ولاتيكدا كه‌ ئه‌بعادو گرنگييه‌كى ئاواى له‌ ئابوورى سياسيى جيهانى ئه‌مرودا هه‌بيت، حيزبيكى به‌لشه‌فى له‌ بابه‌تى ئيمه‌ بو جاريكى ديكه‌ كاريك كه‌ به‌لشه‌فييه‌كان كرديان ئه‌نجام بدات، نه‌خشه‌ى جيهان جاريكى ديكه‌ ده‌گوريت، جاريكى ديكه‌ روژيكى تازه‌ ده‌ستپيده‌كات. مه‌سه‌له‌ ته‌نها ئيران نييه‌، حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى بيربكاته‌وه‌ كه‌ ئايا هه‌يكه‌لى ئه‌وه‌نده‌ گه‌وره‌يه‌و شه‌هامه‌تى ئه‌وه‌نده‌ زوره‌، كه‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ ميژووييه‌ى بوى فريدراوه‌ بيگريته‌وه‌و له‌ده‌ستى نه‌دات! هاورييان! ناكرى نه‌يگريتو نه‌كه‌ويت، ئه‌گه‌ر نه‌يگرينه‌وه‌ ئه‌كه‌ويتو ته‌واو ئه‌بيت. به‌برواى من ئه‌مه‌ داستانى ئه‌م كونگره‌يه‌ى ئيمه‌يه‌و، ده‌وريكه‌ كه‌ ده‌بى حيزبى ئيمه‌ بيگيريت.

به‌برواى من ئيمه‌ به‌م ئاراسته‌يه‌دا زور چووينه‌ته‌ پيشه‌وه‌، زور له‌ چه‌پى تائيستا دوور كه‌وتووينه‌ته‌وه‌. ئه‌م حيزبه‌ نه‌ له‌ زه‌ينى ئيمه‌دا، نه‌ له‌ زه‌ينى خه‌لكيداو نه‌ له‌ زه‌ينى خودى ئه‌م چه‌پانه‌دا كه‌ پييان وايه‌ خزمايه‌تييان له‌گه‌لماندا هه‌يه‌و هيشتا ده‌بى نه‌سيحه‌تمان بكه‌ن، له‌گه‌لأ ئه‌م چه‌په‌دا به‌راورد ناكريت. به‌لام ئيوه‌ نابى خوتان له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌دا به‌راورد بكه‌ن. خوتان به‌و ئه‌ركانه‌ له‌ مه‌حه‌ك بده‌ن كه‌ له‌ ئه‌ستومانه‌. ئايا ئيمه‌ ده‌توانين له‌ ئيران حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه‌ بگرين؟ چون چونى؟ به‌ چ ميكانيزميك؟ ئايا ئيمه‌ ئه‌وه‌نده‌ كادرمان هه‌يه‌ كابينه‌يه‌كى كومونيستى پيكبهينين؟ ئايا ده‌توانين له‌ هه‌ر كوچه‌وكولانو جاده‌يه‌كدا ئاژيتاتوريكى سوسياليست دابنيين كه‌ خه‌لكى له‌ده‌ورى خوى كوبكاته‌وه‌؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مريكا حه‌زى له‌ حكومه‌ته‌كه‌ى ئيمه‌ نه‌بوو چى له‌گه‌لدا ئه‌كه‌ين، سياسه‌تى ئيمه‌ چييه‌؟ پاكستان بومبى ئه‌تومى هه‌يه‌، چى ئه‌كات؟ وه‌لامى ئيمه‌ به‌م مه‌سه‌له‌يه‌ چييه‌؟ ئيسلامييه‌كان چون له‌مه‌يدان ئه‌كه‌ينه‌ ده‌ر؟ چه‌نديك ده‌خايه‌نيت تا ئيمه‌ يه‌كسانيى خه‌لك له‌ جارنامه‌يه‌كدا رابگه‌يه‌نينو چه‌نده‌ هيزى ئه‌وه‌مان هه‌يه‌ كه‌ پياده‌ى بكه‌ين؟ ئه‌مه‌ ئه‌و پرسياره‌ واقعييانه‌يه‌ كه‌ ده‌بى ئه‌و ئينسانانه‌ى كه‌ برياريان داوه‌ كاريك بكه‌ن بو كومه‌لگاكه‌يانو هاوسه‌رده‌مه‌كانى خويان، له‌خويانى بكه‌ن. ئيمه‌ ده‌بى خومان له‌گه‌لأ ئه‌ركه‌كانمان به‌راورد بكه‌ين نه‌ك له‌گه‌لأ كه‌سانيكدا كه‌ به‌جيمان هيشتوونو به‌داخه‌وه‌ هيشتا زور لييانه‌وه‌ نزيكين. هيشتا به‌داخه‌وه‌ له‌و چه‌په‌وه‌ نزيكترين وه‌ك له‌ ئه‌ركه‌كانمان، به‌لام ئه‌م كونگره‌يه‌ به‌برواى من دوا هه‌نگاوه‌ كه‌ ئيمه‌ ئه‌توانين هه‌ليبگرينو نيشانى بده‌ين كه‌ ده‌مانه‌وى بو شوينيكى ديكه‌ بروينو كاريكى ديكه‌ بكه‌ين.

من نامه‌وى كاتتان لـيبگرم، له‌و باسانه‌دا كه‌ له‌ هه‌ردوو بريارنامه‌ى بارودوخى سياسيو جيوشوينى تايبه‌تى حيزبى كومونيستى كريكاريدا ده‌يكه‌م ده‌گه‌ريمه‌وه‌ سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌يه‌، ليره‌دا ته‌نها ده‌مه‌وى سه‌رخه‌تى باسيك بخه‌مه‌ روو كه‌ به‌برواى من ئه‌م كونگره‌يه‌ ده‌بى له‌سه‌رى هه‌لويسته‌ بكات.

هاورييان! ئيمه‌ له‌ يه‌كيك له‌ چاره‌نووسسازترين ساته‌وه‌خته‌كانى ميژووى كومه‌لگاى ئيرانداين. هه‌مووتان ده‌زانن حكومه‌تيك كه‌ له‌سه‌ركار بووه‌ خه‌ريكه‌ به‌و رقوبيزارييه‌ گشتييه‌ى كه‌ له‌ناو خه‌لكيدا دروستى كردووه‌ هه‌ره‌س دينيت. بوشاييه‌كى سياسى ديته‌ ئاراوه‌. ئه‌م بوشاييه‌ سياسييه‌ نابيته‌ شتيكى روتينيى كومه‌لگا، نابيته‌ شتيكى هه‌ميشه‌يى، يه‌كيك پرى ده‌كاته‌وه‌. يه‌كيك ئه‌م بوشاييه‌ پرده‌كاته‌وه‌. حيزبى كومونيستى كريكارى بو يه‌كه‌مجاره‌ كه‌ له‌بن ده‌ستى سه‌ركه‌وتنيكه‌وه‌ دانيشتووه‌. به‌برواى من ده‌بى رووى وه‌رچه‌خينيو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌ ببينيتو ئيتر بير له‌ رابردووى نه‌كاته‌وه‌. وه‌ به‌برواى من ده‌بى بروات بو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه‌. بروات بو ده‌سه‌لات. بروات ده‌سه‌لات بگريت، وه‌ ده‌توانين. به‌لام كاريكى هه‌رقلييه‌ هاورييان! كاريكى هه‌رگيز ساده‌ نييه‌. جوريكى ديكه‌ له‌ رابه‌ريى له‌ ئيمه‌ ده‌خوازيت، جوريكى ديكه‌ له‌ هه‌لسووران له‌ ئيمه‌ ده‌خوازيت، جوريكى ديكه‌ له‌ راگه‌ياندن له‌ ئيمه‌ ده‌خوازيت، جوريكى ديكه‌ى ئينيرژى ده‌ويت، جوريكى ديكه‌ى له‌ يه‌كيتى ده‌ويت، كه‌سانيك كه‌ بيانه‌وى بچنه‌ كامى ئه‌م مه‌هله‌كه‌يه‌وه‌ جوريكى ديكه‌يان له‌ يه‌كيتى پيويسته‌. جوريكى ديكه‌يان له‌ ئيراده‌و بريار ده‌ويت، تكايه‌ هه‌ركه‌سيك پيى خوشه‌ ببيته‌ دارتاش، ببيته‌ بيناساز، شيعر بليت، كتيب بنووسيت لييگه‌رى بو دوو سالى ديكه‌ ئه‌گه‌ر شكستمان خوارد. ئيستا حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى وه‌كو هيزيكى چروپرى سياسى بچيته‌ ناوجه‌رگه‌ى كومه‌لگاى ئيرانه‌وه‌. ده‌بى بيگوريت. به‌برواى من ده‌بى ئه‌م كاره‌ بكاتو ده‌توانين بيكه‌ين. ئه‌و شته‌ى كه‌ زور مايه‌ى دلخوشييه‌ ئاسوى سه‌ركه‌وتنمان نييه‌. چونكه‌ به‌برواى من شانسى سه‌ركه‌وتنمان كه‌مه‌. ئه‌و شته‌ى كه‌ مايه‌ى دلخوشييه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بو يه‌كه‌مين جار ئيمكانى هه‌يه‌. بويه‌كه‌مين جار چاره‌نووسى ئيوه‌يان داوه‌ته‌ ده‌ستى خوتان. وه‌ بو يه‌كه‌مين جار ئيمه‌ ده‌توانين كومه‌ك به‌وه‌ بكه‌ين كه‌ خه‌لكى چاره‌نووسى خويان به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. ئه‌م شانسه‌، هه‌رچه‌نده‌ كه‌ بچووكه‌ به‌لام دلخوشكه‌ره‌.

وه‌ ئه‌مه‌ پرسياريكى بنه‌ره‌تييه‌ كه‌ له‌به‌رده‌مى ئيمه‌دايه‌. پيشتر وتم كه‌ حيزبى كومونيستى كريكارى ريگاى گه‌رانه‌وه‌ى له‌خوى به‌ستووه‌. ئه‌م ديوه‌ ئيتر ناكرى بكريته‌ ناو ئه‌وقوتووه‌وه‌. ته‌واو بوو. حيزبى كومونيستى كريكارى هاتوته‌ ده‌ره‌وه‌، خه‌لكى بينيوويانه‌، چاوه‌روانييان لـيى هه‌يه‌، ره‌خنه‌تان لـيئه‌گرن، بچنه‌ سه‌ر ته‌له‌فون بزانن له‌ تارانه‌وه‌ چى به‌حيزب ئه‌لين. چى له‌سه‌ر ئه‌م كونگره‌يه‌ ئه‌لين؟ ده‌پرسن ده‌تانه‌وى چى بكه‌ن؟ ئيمه‌ له‌ ئيران چى بكه‌ين؟ به‌رنامه‌تان چييه‌؟ ئه‌لته‌رنه‌تيف چييه‌؟ چ شيعاريك بده‌ين؟ له‌كوى كوببينه‌وه‌؟ وه‌ئيمه‌ نابى ته‌نها وه‌لامى ئه‌م پرسيارانه‌ بده‌ينه‌وه‌، ده‌بى وه‌لامى ئه‌وه‌ش بده‌ينه‌وه‌ كه‌ ئه‌گه‌ر خامه‌نائى بريارى دا بداته‌ بناگويى خاته‌ميدا، چه‌نديكى پيئه‌چيت بوئه‌وه‌ى ئيمه‌ شاره‌كان له‌ده‌ستى هه‌ردوكيان ده‌ربينين؟ ئه‌گه‌ر له‌ تاران كوده‌تا بكريتو ببيته‌ حكومه‌تيكى عه‌سكه‌رى، حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى ئه‌مه‌ به‌وينه‌ى فيكه‌ى ده‌ستپيكردنى قوناغيكى تازه‌ تيبگات. وه‌ حيزبى كومونيستى كريكارى ده‌بى حيزبيك بيت كه‌ خروشانى خه‌لك ريكده‌خاتو رابه‌ريى ده‌كات. چه‌نديك ده‌خايه‌نيت تائيمه‌ خومان بو ئه‌مه‌ ئاماده‌ ئه‌كه‌ين؟ حيزب تا چ راده‌يه‌ك له‌ قالبى نه‌فسيو زه‌ينى ئه‌نجامدانى ئه‌م كاره‌دايه‌؟ چه‌نده‌ رابه‌رايه‌تى ئيمه‌ تواناى ئه‌مه‌ له‌خويدا ده‌بينى؟ ئه‌مرو خه‌لكى تواناى ئه‌مه‌ له‌ ئيمه‌دا ئه‌بينن. ئه‌مرو ئه‌گه‌ر خه‌لكى چوار دانه‌ هيز له‌ ئيراندا بژميرن، يه‌كيكيان حيزبى كومونيستى كريكارييه‌. دوو سالأو نيو له‌مه‌وبه‌ر كاتيك له‌ كونگره‌ى دووه‌مدا ئيمه‌ ئه‌مه‌مان پيشبينى كرد، له‌روانگه‌ى زور كه‌سه‌وه‌ به‌جدى وه‌رنه‌ئه‌گيرا. ئيستا چ كه‌سيك ئه‌توانى گومان له‌وه‌دا بكات كه‌ حيزبى كومونيستى كريكارى چاوو چراى راديكاليزمى ئيرانه‌؟ ئيوه‌ سه‌ير كه‌ن، كومه‌لگا كومونيزمى خوى په‌يدا ده‌كات. هه‌ر كومونيزميك كه‌ له‌به‌رده‌ستى دا بيتو بتوانى په‌يداى بكات. له‌ سه‌رده‌مى شله‌قاندا كومه‌لگا پيويستى به‌ چه‌پى راديكالأ هه‌يه‌، ئينسانى مه‌حروم پيويستى به‌ چه‌پى راديكالأ هه‌يه‌، ئه‌مرو ئالايه‌ك ئه‌بيننو ئه‌ويش حيزبى كومونيستى كريكارييه‌. خه‌لكى ئيمه‌ى وه‌كو كومونيزمى ئه‌م ده‌وره‌يه‌ى ئيران هه‌لبژاردووه‌. كه‌س جگه‌ له‌ حيزبى كومونيستى كريكارى به‌شوين ريكخراوى كومونيستى چه‌په‌وه‌ نييه‌ له‌ ئيراندا. ئه‌گه‌ر كومونيزم له‌ ئيراندا بييه‌ويت خوى ريكبخات به‌دواى ئه‌م حيزبه‌دا ده‌گه‌ريت. له‌ كريكارى كارگه‌وه‌ تا لاوانى زانكوكانو تا ماموستاو هه‌موو كه‌سيك، له‌خوى ده‌پرسيت حيزبى كومونيستى كريكارى له‌كوييه‌؟ چاوه‌روانيى ئه‌وه‌ى هه‌يه‌ كه‌ حيزب ريكى بخات. به‌شوين رابه‌رايه‌تيو كادرانى حيزبدا ده‌گه‌ريت. ئه‌مه‌ بزووتنه‌وه‌يه‌كى سه‌راسه‌رى، گه‌وره‌و زور گه‌وره‌تره‌ له‌م كومه‌له‌ كه‌سه‌ى كه‌ ليره‌ دانيشتوون، ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ هيزه‌كانى خوى ده‌دوزيته‌وه‌، له‌ دوو سالى رابردوودا ئه‌و پيشوازييه‌ى كه‌ له‌ ئيران له‌ئيمه‌ كراوه‌، وه‌ ره‌گدانه‌وه‌يه‌ك كه‌ له‌ئيران بوومانه‌ ئه‌وه‌نده‌ سه‌رسورهينه‌ر بووه‌ كه‌ ئيستا ئيتر به‌شيوه‌يه‌كى واقعى هيچ كه‌سيك نيگه‌رانى ده‌ره‌وه‌ى ولاتى بوونى حيزب نييه‌. پرسيار ئه‌وه‌يه‌ كه‌ ريگا به‌م هيزانه‌مان له‌ ئيران نيشان بده‌ين. پرسيار ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌هيزه‌كانى ئيمه‌ له‌ ئيران له‌كوين، پرسيار ئه‌وه‌يه‌ كه‌ هيزه‌كانى ئيمه‌ له‌ ئيران نه‌خشه‌يان چييه‌؟ ئيستا ده‌بى چى بكه‌ن؟ به‌رنامه‌ى ئيمه‌ بو ئه‌وان چييه‌؟ ده‌بى چ كاردانه‌وه‌يه‌كيان هه‌بيت له‌ به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌ جياجياكاندا؟

هاورييان ليره‌دا من قسه‌كانم ته‌واو ئه‌كه‌م، به‌و ئوميده‌ى كه‌ كونگره‌ ئه‌م ئه‌ركه‌ ميژووييه‌ى ده‌رك بكات. گوتم ئيمه‌ ده‌رفه‌تيكى ميژوويى دياريكراومان به‌ده‌ستهيناوه‌ كه‌ رولـى خومان بگيرين. ئه‌م ده‌رفه‌ته‌ ئه‌روات. بوچوونى خوتان بو سياسه‌ت له‌ حيزبه‌ ليبراله‌كانه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن، له‌ ئه‌وروپاوه‌ وه‌رمه‌گرن، له‌ حيزبه‌ دووى خوردادييه‌كانى ئيرانه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن، له‌ "بيرجياوازه‌كان (دگرانديشان)"ى ئيرانه‌وه‌ وه‌رمه‌گرن. كومونيزمى راديكالأ له‌ يه‌ك فرسه‌تيكى دياريكراودا ده‌توانى سه‌ربكه‌ويت. ئه‌م شانسه‌ بو يه‌كه‌مين جار له‌ماوه‌ى سه‌ده‌يه‌كدا له‌ئيران هاتوته‌ ئاراوه‌، هاورييان ئه‌م شانسه‌ ته‌نها بو ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ ئيمه‌ له‌ ئيران كاريك بكه‌ين، ئه‌گه‌ر ئيمه‌ حيزبى كومونيستى كريكاريى ئيران بكه‌ينه‌ حيزبيكى نزيكه‌ ده‌سه‌لات، ئه‌گه‌ر حيزبى كومونيستى كريكارى حيزبيك بيت كه‌ له‌ روانگه‌ى خه‌لكه‌وه‌ ده‌بى ده‌وله‌تى به‌ده‌سته‌وه‌ بيتو ده‌توانيت ده‌وله‌تى به‌ده‌سته‌وه‌ بيتو ئه‌م پروسه‌يه‌ ده‌ستى پيكردبيت، ئه‌و كاته‌ ئيمه‌ دنيا ده‌گورين، ئيمه‌ دنيا ده‌گورين. ته‌مه‌نيك له‌ مشتومرى تيوريو ديفاع له‌ ماركسيزم بو ئه‌وه‌ بوو كه‌ كاتيك ده‌گه‌ينه‌ ئه‌م له‌حزه‌ ميژووييه‌ى ئيستا، ئيتر شمشيرى خومان له‌ده‌ستماندا بيت. ئيستا كاتى ئه‌وه‌ نييه‌ كه‌ بگه‌ريينه‌ دواوه‌و شتيك دروست بكه‌ين. كاتى ئه‌وه‌ نه‌ماوه‌ تو برويت شتيك دروست بكه‌يت. ده‌بى به‌ چه‌كيك كه‌ دروستت كردووه‌ بچيته‌ مه‌يدانه‌وه‌و ئيمه‌ ئه‌م چه‌كه‌مان له‌ بيستوچه‌ند سالدا دروست كردووه‌.

من ئوميده‌وارم كونگره‌ ئه‌م روله‌ى خوى ده‌رك بكاتو له‌مه‌ش زياتر ئوميده‌وارم كه‌ دواى كونگره‌ ئه‌م روله‌ى خومان ده‌رك بكه‌ين. هاورييان! له‌شيوه‌ هه‌لسوورانى ئيمه‌دا، له‌ حيزبه‌ كومونيسته‌كانو به‌تايبه‌تى ئيمه‌دا، رابه‌رايه‌تيو كادر كومه‌ليك مه‌قولاتى چاره‌نووسسازن، ميحوه‌رين. ئه‌وه‌ى كه‌ ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ چى ئه‌كات به‌وه‌وه‌ به‌ستراوه‌ته‌وه‌ كه‌ رابه‌رييو كادره‌كانى خه‌ريكن چى ئه‌كه‌ن. چونكه‌ ئيمه‌ ئه‌زانين كه‌ چينى كريكارو خه‌لك به‌گشتى په‌يره‌وى له‌ حيزبى شورشگيرى خويان ئه‌كه‌ن. چونكه‌ ئه‌زانين قيافه‌و شكلى هه‌ر بزووتنه‌وه‌يه‌ك وه‌كو رابه‌رييو كادره‌كانى ليديت. سه‌رئه‌نجام توپ له‌ ساحه‌ى ئيمه‌دايه‌. ئيمه‌ين، ئيمه‌ ليره‌و ژماره‌يه‌كى زور له‌ده‌ره‌وه‌ى ئيره‌، كه‌ رابه‌رانو كادرانى ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه‌ پيك ئه‌هينينو ئه‌وه‌ ئيمه‌ين كه‌ده‌بى بريارى خومان بده‌ينو من پيم وايه‌ ئه‌مه‌ نه‌به‌رديكه‌ كه‌ ليره‌دا له‌به‌رده‌م حيزبى كومونيستى كريكارى دايه‌. هه‌روه‌ك پيشتر گوتم دواتر ده‌چينه‌ سه‌ر تاك تاكى ئه‌م باسانه‌، به‌تايبه‌ت باسى جيوشوينى تايبه‌تيى حيزبى كومونيستى كريكارى، من له‌ويدا نوره‌يه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بريارنامه‌يه‌ قسه‌ ئه‌كه‌م. ئوميده‌وارم كونگره‌ به‌م ئاراسته‌يه‌دا بروات. ئوميده‌وارم بتوانين به‌ شيوه‌يه‌كى حيرفه‌يى بچين به‌شوين مه‌سه‌له‌ ميحوه‌رييه‌كاندا. بتوانين سه‌رنجى كونگره‌ بو ئه‌و ئه‌ركانه‌ رابكيشين كه‌ هه‌يه‌تيو وه‌ سه‌رنجى بو رينوينييه‌ك رابكيشين كه‌ له‌مه‌ودوا به‌ حيزبى ده‌دات. هاورييان! دژوارييه‌كان له‌دواى ئه‌م كونگره‌يه‌وه‌ ده‌ست پيده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كونگره‌يه‌ ريگايه‌كى راستى نيشان دابيت، ريچكه‌كه‌ى ديارى كردبيت، كارى ئيمه‌ ئاسان ده‌كات. به‌لام به‌راستى دژواريى كاره‌كه‌ له‌دواى ئه‌م كونگره‌وه‌يه‌و من سه‌رنجى هه‌مووتانى بو رائه‌كيشم. زور سوپاستان ئه‌كه‌م. (چه‌پله‌ى دوورودريژى ئاماده‌بووان)


مه‌نسوورى حيكمه‌ت



Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1110ku.html