وتاری ئیفتتاحیه‌ی كۆنگره‌ی سێیه‌می
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران
(ئۆكتۆبه‌ری ٢٠٠٠)
له‌سه‌ره‌تای كۆنگره‌ی پێشوو له‌باسی ئیفتتاحیهدا باسی ئه‌وه‌مان كرد كه بارودۆخ خه‌ریكه دهگۆڕێتو حیزب ده‌بی خۆی ئاماده بكات. جێگاوڕێگای حیزبمان به شه‌مه‌نده‌فه‌رێك ته‌شبیه كرد (ئه‌وه‌بوو دواتر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه خوێندنه‌وه‌ی جۆراوجۆر‌و سه‌رنج ڕاكێشی بۆكرا)، شه‌مه‌نده‌فه‌رێك كه خه‌ریكه ئه‌كه‌وێته ڕێ، لهویستگه دهرئهچێتو زۆری پێناچێت كه سه‌رنشینه‌كانی دیمه‌نی زۆر جیاوازیان دێته‌به‌رچاو كه هیچ وێكچوونێكیان لهگهڵساتی كهوتنهڕێدا نییه. دیمه‌نه‌كان به‌خێرایی ئه‌گۆڕین. دوو سالأو چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر وتمان حیزب به‌ئاراسته‌یه‌كدا ده‌ڕوات كه ئاڵوگۆڕێكی زۆری به‌سه‌ردا بێت‌و به‌ئاسانی نه‌ناسرێته‌وه‌و، ده‌ورێكی به‌ته‌واوی جیاواز‌و تازه په‌یدا بكات. له‌و كۆنگره‌یه‌دا خوازیاری ئه‌وه بووین له‌خۆمان كه پێبهپێی ئه‌م هه‌لومه‌رجه پڕلهئاڵوگۆڕه ئێمه‌ش ئاڵوگۆڕمان به‌سه‌ردا بێت. توخمێكی سه‌ره‌كی چوونه‌پێشی ئێمه ئاڵوگۆڕی خۆمانه، دواتر دێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی بۆئه‌وه‌ی له‌بنه‌ڕه‌تدا بتوانین گۆڕانكارییه‌ك وه‌دی بێنین ده‌بێ له‌پێشدا گۆڕانكاری له‌خۆماندا پێكبهێنین. دێینه سه‌ر ئه‌وه‌ی كه بۆچی ته‌نها كۆمۆنیزمێكی دیكه ده‌توانێ سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێت. وه ئێمه هه‌میشه خه‌ریكین به‌ئاراسته‌ی ئه‌م ئاڵوگۆر پێكهێنانه له خۆماندا ملی رێگا دهگرینو ئه‌م كۆنگرانه له‌و بڕگه مێژووییانه‌ن كه تیایاندا ئێمه ئاڵای ئه‌م گۆڕانكارییانه به‌رز ئه‌كه‌ینه‌وه، كه ده‌بێ به‌م ئاراسته‌یه‌دا بڕۆین‌و ده‌بێ به‌م شێوه‌یه رێگامان بنهخشێنینو كاروانه‌كه‌مان درێژه پێبده‌ین.
ئێمه له‌كۆنگره‌ی پێشوودا پێشبینی ئه‌وه‌مان كرد كه هه‌لومه‌رج به‌خێرایی ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا دێت، به‌سه‌ریدا هات، به‌خێرایی گۆڕا. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت ئه‌م ده‌وره‌یه به ساڵی شتێك ناوبه‌رین، نهساڵی خاته‌می بوو، نه ساڵی (ده‌فته‌ری ته‌حكیمی وه‌حده‌ت)، نه ساڵی دووه‌می خورداد بوو، به‌ڵكو ساڵی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بوو. له هه‌ركه‌سێك بپرسیت پێتان ده‌ڵێت كه رووداوێكی تازه كه له‌دنیای سیاسه‌تی دوو ساڵی رابردووی ئێران‌دا رووی دا، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بوو. ئه‌م حیزبه له‌سه‌ر نه‌خشه (خه‌ریته)ی ئێران نه‌بوو، له‌ناو هاوكێشه سیاسییه‌كانی ئێران نه‌بوو، ئێستا هه‌یه. گرفتی وه‌لی فه‌قیه نه‌بوو، ئێستا هه‌یه، گرفتی وه‌زراه‌تی ئیتلاعات نه‌بوو، ئێستا هه‌یه، گرفتی رۆشنبیرانی مۆڵه‌تپێدراوی ناو ئێران نه‌بوو، ئێستا هه‌یه. شتێكی تازه هاته سه‌ر هه‌موو هاوكێشه‌كانی پێشوو ، ئه‌ویش حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه. له كۆنگره‌ی پێشوودا وتمان ناوخۆ‌و ده‌ره‌وه به‌یه‌كه‌وه به‌ستراونه‌ته‌وه، بۆئه‌وه‌ی تۆ له‌ئێراندا ببیته بزووتنه‌وه‌یه‌ك پێویست نییه ئه‌ندامانی حیزب له‌ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌وه‌و له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیاكانی گواستنه‌وه‌ی ئاسمانییه‌وه بنێریته‌وه بۆ ناو ئێران. هه‌رواش بوو. ئه‌مڕۆ ته‌واجودی ناوخۆی ئێرانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له ته‌واجودی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی ئه‌م حیزبه گه‌وره‌تر، موعتهبهرترو مه‌تره‌ح تره. نه‌ته‌نها ده‌كرێ ئه‌مه به ئامار‌و ئه‌رقام بسه‌لمێنرێت، به‌ڵكو ده‌كرێ بچیته ناو ساحه‌ی سیاسی ئێرانه‌وه‌و سه‌یر بكهیتو بزانیت حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌كوێیه، ده‌كرێ له كه‌سێكی سه‌رجاده بپرسیت له‌كوێیه، له "ئوستانداری كوردستان" بپرسیت له‌كوێیه، له سه‌رنووسه‌ری فڵانه رۆژنامه‌ی دووه‌می خوردادی بپرسیت له‌كوێیه، له‌و خامهنائییهی كاتێك ده‌چێت بۆ نوێژی جومعه بپرسیت حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌كوێیه. وه ئه‌وان پێتان ده‌ڵێن كه ئایا له‌م دوو ساڵه‌دا به‌ڕاستی دیمه‌نه‌كان گۆڕاون یان نا. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كه دوو سالأو چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌ر ده‌یگووت "ئێمه حیزبێكی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیینو ئێستا كۆمه‌ڵه ئه‌ركێكی تازه‌مان كه‌وتۆته ئه‌ستۆ، بارودۆخ له‌ئێراندا خه‌ریكه دهگۆڕێتو ئێمه ده‌بێ خۆمان ئاماده بكه‌ین بۆئه‌وه‌ی ببینه حیزبێكی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌سه‌ر ئاستی ئێران‌دا"، ئێستا ده‌توانێ ئاوڕبداتهوهو بڵێت ئێمه حیزبێكین له ئێران‌دا، حیزبێكی ناسراو، بهنفوزو به ئهندامانێكی زۆره‌وه. وه ئه‌مه بڕیاری كۆنگره‌ی پێشوو بوو كه ده‌بێ حیزبێكی له‌م چه‌شنه دروست بكه‌ین.
هه‌روه‌ك وتم ئه‌و دیمه‌نانه به‌ته‌واوی گۆڕان، پرسیارێك ئه‌گه‌ر هه‌بێت ئه‌وه‌یه كه ئایا ئێمه‌ش پێبهپێی ئه‌وان گۆڕاوین؟ وه به‌بڕوای من ئه‌م كۆنگره‌یه هێشتا به‌مانایه‌ك له‌سه‌ر خۆمانه. له‌سه‌ر خۆمانه‌و له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه ئایا ده‌توانین ئه‌وه‌نده بگۆڕێین كه ئه‌و ده‌وره‌ی لێمان چاوه‌ڕوان ده‌كرێت بیگرینه ئه‌ستۆ؟ ئیتر ڕێگای گه‌ڕانه‌وه له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری گیراوه، ئه‌م حیزبه ئیتر به‌هیچ جۆرێك ناكرێت بگێڕدرێته‌وه بۆ ئه‌و قاڵبه بێتواناو ته‌ریك‌و بێكاریگهرییهی كه چه‌پ له چه‌ندین ده‌یه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌كدا له ئێران هه‌یبووه. ئه‌م حیزبه ئه‌گه‌ر من‌و ئێوه‌ش وازی لێ‌بێنین، له تاران‌و ئهسفههانو عهبادانو رشت‌و ته‌برێز كه‌سانێك كه ئێمه ته‌نها قسه‌كانی خۆمانمان بۆیان كردووه، لقه‌كانی ئه‌كه‌نه‌وه، ته‌نانه‌ت چاوه‌ڕوانی ئێمه‌ش نابن. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر من‌و ئێوه‌ش بڕیار بده‌ین دایبخه‌ین، له ههراوهوریاكانی ئایندهی ئێران‌دا پێكدێت. ڕێگای گه‌ڕانه‌وه له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری گیراوه، ئه‌م حیزبه ته‌نها ده‌بێ بۆپێشه‌وه بڕوات. وه بۆئه‌وه‌ی بۆ پێشه‌وه بڕوات، پێویسته كه‌سانێك كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا كۆبوونه‌ته‌وه دیدێكی تازه‌و، تێڕوانینێكی تازه‌یان بۆ خۆیان‌و ئه‌ركه‌كانیان هه‌بێت. وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه بتوانێت جارێكی دیكه ئه‌م دیده تازه‌یه بخاته ڕووو ته‌نانه‌ت پاڵێكی دیكه به‌ئێمه‌وه بنێت‌و ئێمه بخاته سه‌ر ئه‌و رێچكه‌یه‌ی كه ده‌بێ پێیا بڕۆین، به‌بڕوای من كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر ژماره‌ی بڕیارنامهكانمان له دوو ڕۆژی ئاینده‌دا له سێ چوارێكیش زیاتر نه‌بێت.
هه‌روه‌ك پێشتریش وتم قسه له‌سه‌ر خودی ئێمه‌و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌یه كه ئێمه وه‌كو حیزبێكی سیاسی به‌سه‌ر خۆمانیدا دێنین. ئێوه سه‌یر كه‌ن، هه‌میشه له هه‌موو جێگایه‌ك كۆمۆنیزم وه‌كو ڕزگاریبه‌خشی جیهان، رزگاریبه‌خشی خه‌ڵك پێناسه ده‌كه‌ین. وه‌كو مامۆستای چینی كرێكار، وه‌كو مامۆستای كۆمه‌ڵگا كه بیروباوه‌ڕی نوێ ده‌بات، ڕۆشنگه‌ره، حیزبێك كه ڕزگاریبه‌خشه، ئازادیبه‌خشه. له‌كاتێكدا، لانی كه‌م له‌م بیست‌و پێنج شه‌ش ساڵه‌ی كه ئێمه‌مانان چالاك بووینه (هه‌ندێكمان زۆرتر)، له‌وه حاڵـی بووین‌و دواتر به‌سه‌یركردنی دنیای "سۆسیالیزم"و بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی "كۆمۆنیزم" دڵنیا بووین، كه ڕاستییه‌كه‌ی یه‌كه‌مین كارێك كه ده‌بێ بكرێت ئه‌وه‌یه كه خودی ئه‌م ڕزگاركه‌ره ده‌بێ ئازاد بكرێت. ئه‌گه‌ر ده‌بێ كه‌سێك ئازاد بكرێت، یه‌كه‌مین كه‌س خودی ئازادكه‌ره، ئه‌گه‌ر ده‌بێ كه‌سێك فێر بكرێت، یه‌كه‌م كه‌س خودی ئه‌م مامۆستایه‌یه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به قیافهیهكهوه كه له ساڵی ١٩٧٨دا هه‌یبوو، ناتوانێ به‌شوێنێك بگات‌و به‌و قیافهیهوه ناتوانێ شتێك بگۆڕێت. لهگۆشهو كه‌ناری كۆمه‌ڵگادا كه‌وتووه، كاریگه‌ریی نییه، له‌په‌راوێزدایه، له‌ده‌ره‌وه‌ی خۆی بڕیاری بۆ ئه‌ده‌ن، چاره‌نووسی دیاری ئهكهنو هه‌موو جارێك له بڕگه مێژووییه‌كاندا ده‌یكه‌نه قوربانی. چه‌پێك كه بییه‌وێت ڕزگار بكات، ئازاد بكات، خه‌ڵك فێر بكات، رۆشنگه‌ر بێت، سه‌ره‌تا ده‌بێت خۆی ڕزگاری بێت، ئازاد ببێت، ڕۆشن ببێته‌وه‌و فێر ببێت. وه ئه‌مه ئه‌و پرۆسه‌یه‌یه كه ئێمه له بیست‌و چه‌ند ساڵلهمهوبهرهوه ده‌ستمان پێیكردووه. كاتێك ئه‌مڕۆ له كۆتایی ئه‌م پرۆسه‌یه‌دا، ده‌ڕوانینه ڕابردووی ئه‌م ڕه‌وته‌ی خۆمان كه له رۆژیخۆیدا ره‌وتێكی پڕپێكدادانو پڕهه‌راوهوریای مانه‌وه‌و خهباتو ههڵسووڕانو بڵاوبوونه‌وه‌و ته‌قه‌لا بوو، چه‌ند ئهلگۆیهكی تیادا ده‌بینین. ده‌بینین كه چۆن جۆره كۆمۆنیزمێكی دیاریكراو له‌ئێران په‌یدا ده‌بێت، خۆی پێناسه دهكاتو دیسانه‌وه پێناسه‌ی خۆی تازه‌ده‌كاته‌وه، قه‌یدوبه‌ندی ئه‌و میراته دهستوپێگیرهی كه په‌یوه‌ندی بهكۆمۆنیزمهوه نییه، به‌ڵكو به‌رهه‌می ته‌حریفی كۆمۆنیزم‌و شكستی كۆمۆنیزمه لهدهستو پێی خۆی ده‌كاته‌وه، جۆرێك سوسیالیزمی جیاواز دروست ده‌كات بۆئه‌وه‌ی تازه بتوانێ بڕوات دنیا رزگار بكات. بۆئه‌وه‌ی بتوانێ بڕوات كه‌سێك رۆشن بكاته‌وه. بۆئه‌وه‌ی بتوانێ بڕوات شتێك بگۆڕێت. ئێمه هێشتا له‌ناوه‌ڕاستی ئه‌و ڕێگایهداین. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ وریا بێت‌و ئه‌و رێگایه به‌هۆشیارییه‌وه درێژه پێبدات، رێگایه‌ك كه له كۆمۆنیزمێكی لاكهوتووی، ناكۆمۆنیستی، ناكرێكاری، ناچالاك، ناپراتیكی، ناكۆمهڵایهتییهوه ببێته كۆمۆنیزمێكی كرێكاری كۆمه‌ڵایه‌تی ده‌خاله‌تگه‌ر له چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگادا كه توانا‌و په‌رۆشیی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه ده‌سه‌ڵات بگرێت‌و ژیانی خه‌ڵك بگۆڕێت. هه‌موو داستانی ئێمه له‌سه‌ر گۆڕینی ژیانی خه‌ڵكه. هیچ شتێك جگه له گۆڕینی ژیانی ئینسانی سه‌رده‌می خۆمان، فه‌لسه‌ی كۆمۆنیزم پێكناهێنێ. كۆمۆنیزم نه تیۆرییه، نه تێز‌و نه كهوتنهشوێنی دیالهكتیكو فه‌لسه‌فه‌ی ماتریالزم. به‌ڵكو هه‌وڵی ئینسانه‌كانی هه‌ر سه‌رده‌مێكه بۆئه‌وه‌ی دنیای خۆیان بگۆڕن، به‌وجۆره كه فه‌لسه‌فه‌و تیۆری‌و هه‌موو شتێك بۆیانی ڕۆشن كردۆته‌وه. بۆئه‌وه‌ی یه‌كسان ببن‌و ئازاد ببن. كۆمۆنیزمێك كهنهیهوێت ئه‌م كاره‌بكات، ئاینده‌یه‌كی نابێت. وهكۆمۆنیزمێك كه بییه‌وێت ئه‌مه بكات، سه‌ره‌تا ده‌بێ بزانێت كه چۆن ده‌توانێ شان بداته به‌ر ئه‌م كاره. چ شتێك ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌هێزبوونیدا، چ شتێك ڕێگره له‌به‌رده‌م به‌توانا بوون‌و سه‌ركه‌وتنیدا. ئه‌م وشانه هه‌موویان له قامووسی ئه‌و كۆمۆنیزمهدا كفر بوون. "ده‌سه‌ڵات"، "سه‌ركه‌وتن"، "به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگا"، بڕیار بوو كۆمۆنیسته‌كان ئه‌م كارانه نه‌كه‌ن! بڕیار بوو كۆمۆنیسته‌كان بڕۆن كتێب بنووسن، ئه‌ندێشه بدهنو دواتر سیاسه‌ت بسپێرنه ده‌ستی حیزبێلێكی دیكه كه به‌ڕواڵه‌ت ده‌یانه‌وێت "دیموكراسی" بێنن‌و هیچ كاتێكیش نایهێنن، بۆ نهوهتو نۆ له‌سه‌دی خه‌ڵكی هیچ كاتێك نایهێنن. كۆمۆنیسته‌كانیان وه‌كو ره‌وتێك پێناسه كردووه كه ده‌بێ له‌په‌راوێزی كۆمه‌ڵگاوه قسه بكات، وه‌كو نمایشگا (مه‌عره‌ز)ێك كه ده‌بێ ئه‌ویش له‌نێودا بێت، نه‌بوونی خراپه، به‌ڵام نابێ خۆی له چاره‌نووسی كۆمهڵگاو له‌چاره‌نووسی ده‌سه‌ڵاتدا هه‌ڵبقورتێنێ. به‌جۆرێك كه كاتێك ئێمه قسه‌مان له ده‌سه‌ڵات كرد، كه‌سانێكی زۆر ڕاچڵهكین. كاتێك من دوو ساڵله‌مه‌وبه‌ر به رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌ڵمانیم گوت، به پێنج له‌سه‌دی كۆمه‌ڵگاوه كه ده‌كاته سێ ملیۆن كه‌س ئێمه ده‌سه‌ڵات ئه‌گرین، سه‌ڵته‌نه‌ت ته‌ڵه‌به‌كان نه‌یانوت نابێت، ئه‌مریكا نه‌یوت نابێت، ئه‌وه چه‌په‌كان بوون كه گوتیان نابێت. به سێ ملیۆن كه‌س ده‌ته‌وێت ده‌سه‌ڵات بگریت؟! من ئێستا ده‌مه‌وێ ئه‌م ژماره‌یه كه‌متر بكه‌مه‌وه (پێكهنینو چه‌پڵه‌ی ئاماده‌بووان). به‌بڕوای من به دوو ملیۆن، به یه‌ك ملیۆنیش ده‌كرێت. بۆچی ناكرێت؟ ده‌بێ بكرێت. من بیستوومه كه ئه‌و حكومه‌تانه‌ی هه‌ڵبژێردراوی ده‌ستی خه‌ڵكن ناكرێت به‌هێزی كهمایهتییهك بڕوخێنرێت، به‌ڵام بۆچی ناكرێت حكومه‌ته سه‌ركوتگه‌ره بێپهردهكان به كهمایهتییهك بڕوخێنرێت؟ ئه‌م قسه‌یه له‌كوێوه هاتووه؟ بۆچی ناكرێت ئاپارتاید به كهمایهتییهكی خه‌باتكار بڕوخێنرێت؟ بۆچی ناكرێت ئه‌ڵمانیای داگیركه‌ر به كۆمه‌كی كهمایهتییهكی خه‌باتكاری چه‌كدار له وڵاتی فه‌ره‌نسا بكرێته ده‌ره‌وه؟ بۆچی ناكرێت رژێمێكی ئاخوندیی له مه‌مله‌كه‌تێكدا به‌كۆمه‌كی كهمایهتییهك بڕوخێنرێت؟ من بیستوومه حكومه‌تی په‌رله‌مانیی دیموكراتیك ناكرێ به‌هێزی كه‌مایه‌تی بڕوخێنریت، به‌ڵـێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر حكومه‌ت به‌ڕاستی پهرلهمانیو دیموكراتیك بێت ئه‌وكاته ئێمه ده‌نگی زۆربه به‌ده‌ستدێنین. به‌ڵام كاتێك حكومه‌تی جێگای باس خۆی نوێنه‌ری كهمایهتییهكی كهمو سومبلی دواكه‌وتوویی‌و كۆنهپهرستییهو به‌زۆی چه‌ك خۆی راگرتووه، ئه‌گه‌ر به دوو كه‌سیش بكرێت بڕوخێنرێت ده‌بێ بڕوخێنرێت. به‌ڵام چه‌پێك كه ئێمه خهركین خۆمانی لـێ جیائهكهینهوه، نایه‌وێ كارێك بكات، ده‌یه‌وێ لهگهڵهاوڕێكهی خۆیدا زیكر‌و حاڵبكات. ئه‌م باسه‌ی قبووڵنییه كه حیزبێكی كۆمۆنیستی بییه‌وێت سه‌ره‌نجام له بڕگه‌یه‌كی دیاریكراودا ده‌سه‌ڵات بگرێت. به‌ده‌ستهێنانی دسه‌ڵات مه‌سه‌له‌یه‌كی پراتیكیو بابه‌تیانه‌یه. ده‌سه‌ڵات به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ناگرن، رۆژێكی چوارشه‌ممه له مانگێكی دیاریكراودا، له كه‌شوهه‌وایه‌كی ئاسمانیی دیاریكراودا، ژماره‌یه‌كی دیاریكراو هه‌ڵئه‌سن ئه‌چن ده‌سه‌ڵات ئه‌گرن. ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ده‌سه‌ڵات هه‌میشه فه‌سڵی ئه‌خیری كتێبه علمییهكهی ئێمه بێت، هیچ كاتێك پێی ناگه‌ین. ده‌بێ رۆژێك دیاری بكه‌ین كه بتوانین له‌و رۆژه‌دا ده‌سه‌ڵات بگرین. وه ئه‌و رۆژه بۆ حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری یه‌كێكه له‌و ڕۆژانه‌ی كه له یه‌كساڵ، یهكسالأو نیو، یان دوو ساڵی ئاینده‌دا ڕه‌نگه بێته پێشه‌وه‌و ئه‌گه‌ر ئێمه ده‌سه‌ڵات نه‌گرین، ئاوا نییه كه خهیاڵبكهینو بڵێین ده‌سه‌ڵاتمان نه‌گرتووه به‌ڵام "سبه‌ینێ بۆی دێینه‌وه. سبه‌ینێ ئیتر ناگه‌ڕێینه‌وه، كۆمۆنیزمی شكستی خواردوو دهكوتنو وردوخاشی ده‌كه‌ن. كۆمۆنیزمی شكستخواردوو لیبرالیزمی شكست خواردوو نییه كه بڕواته ماڵه‌وه‌و ڕۆژنامه‌كه‌ی ده‌ربكات. كۆمۆنیزمیشكست خواردوو وه‌ها ده‌كوتن كه بۆ (٣٠) ساڵبكهوێته لاوه. ده‌رفه‌تێكی مێژوویی له‌به‌رده‌م كۆنگره‌و له‌به‌رده‌م حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری دایه كه بڕوات ده‌وری خۆی بگێڕێت، وه ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه بتوانێ بڵێت ده‌یه‌وێ چی ده‌ورێك بگێڕێت وه چۆن ده‌بێ بیگیڕێتو سه‌ره‌نجام به‌ئێمه بڵێت كه‌ده‌بێ چ شتێك له‌خۆماندا بگۆڕین بۆئه‌وه‌ی بگه‌ینه ئه‌وێ، كۆنگره‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ده‌بێت.
رێگایه‌ك كه ئێمه گرتوومانه‌ته به‌ر، ڕه‌وتێكی پێكهاتن كه له بیست‌و چه‌ند ساڵلهمهوبهرهوه گرتوومانه‌ته به‌ر، له گروپێكی فشار هێنه‌ره‌وه (ته‌نانه‌ت گروپی فشارهێنهریش وشه‌یه‌كی قه‌به‌یه. راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه له‌ئاستی سیاسی‌دا كه‌سێك هه‌ستی به گوشاری ئێمه نه‌ئه‌كرد). له كۆڕ‌و كۆمه‌ڵی فكری-ته‌بلیغیی كۆمۆنیستییه‌وه بۆ حیزبێكی سیاسی پرۆسه‌یه‌كه كه ده‌بێ هۆشیارانه به‌ئه‌نجامی بگه‌یه‌نین. كه‌سانێك وا بیر ئه‌كه‌نه‌وه كه په‌ڕینه‌وه له تیۆرییه‌وه بۆ سیاسه‌ت، هه‌ره‌سهێنانه. گوایا هه‌رچی تۆ له قه‌له‌مڕه‌وی پاكوبێگه‌ردی تیۆری دوور بكهویتهوهو له كردار نزیك ببیته‌وه خه‌ریكیت نوشست دێنیت: "فڵانه كه‌س پێشتر ئه‌ناتۆمی لیبرالیزمی چه‌پی ده‌نووسی، كه‌چی ئێستا ته‌نها قسه له سه‌رنگونی ده‌كات!". ئه‌مه له قامووسی ئه‌واندا به داكشان ده‌ژمێردرێت نه‌ك پێشڕه‌وی. هه‌نگاوێك له‌ولاتری ئه‌وانه‌وه ئه‌گه‌ر ئه‌و ئه‌ناتۆمی لیبرالیزمی چه‌په‌ش نهنووسیو له‌جیاتی ئه‌مه ته‌نها شیعر بڵێیت ته‌نانه‌ت ئینسانێكی گرنگتریشی! له‌ڕاستیدا له‌و فه‌رهه‌نگی رۆشنفكرییو ئهلیتیستییهی كه نیازی گۆڕینی كۆمه‌ڵگای نییه، به‌واقعی ته‌نانه‌ت نیازی لێكدانه‌وه‌یشی نییه. فیكر هه‌میشه له كرده‌وه گرنگتره، بزووتنه‌وه‌ی فیكری هه‌میشه پله‌یه‌ك له‌سه‌رووی بزووتنه‌وه‌ی عهمهلییهوهیهو كۆڕوكۆمهڵی فیكری هه‌میشه ده‌توانێ پۆز به‌سه‌ر حیزبی سیاسی‌دا لێ‌بدا. بۆ ئێمه وانییه. حه‌ره‌كه‌ت كردن له ئه‌ندێشه كۆمۆنیستییهكانهوه بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌كی زهمینیومهلموسی سیاسی كه بتوانێ ده‌ست ببات بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگا دیاریكراوه، به ئابوورییه‌كه‌یه‌وه، به سیاسهتهكهیهوه، به پۆلیسهكهیهوه، به ئاخوند‌و مهلاكانییهوه، به نهزانییهكهیهوه، به وه‌زعی فێركردن‌و په‌روه‌رده‌و ته‌غزیه‌ی فیكریی خه‌ڵكییه‌وه‌و...تاد، وه بییه‌وێت هه‌مووی بگۆڕێت، حه‌ره‌كه‌تێكی ڕوو له هه‌ڵكشانه. ئه‌گه‌ر فیكر نه‌یه‌وێت ببێته كرده‌وه به‌بڕوای من پولێك ناكات. لهگهڵخاوهنهكهیدا ده‌مرێت. به‌م پێیه حه‌ره‌كه‌تێك كه ئێمه تائێرهمان هێناوه له كۆڕوكۆمهڵی رۆشنگه‌ریی كۆمۆنیستییه‌وه كه ره‌خنه‌ی خۆی له كۆمه‌ڵگا، له كۆمۆنیزمی هاوچه‌رخی خۆی‌و له ئیستنتاجه خهڵهتهكان به‌یان ده‌كات، بۆحیزبێكی سیاسی كه ده‌یه‌وێت ده‌ست بۆئه‌وه ببات كه شتێك بگۆڕێت، گهشهسهندنو هه‌ڵكشانی بزووتنهوهكهیه. هاوڕێیان وشه‌ی "حیزبی سیاسی" وشه‌یه‌كی میحوه‌رییه.
هاوڕێیان! ئێمه ده‌مانه‌وێت حیزبێكی سیاسی پێكبهێنین، باوه‌ڕ بكه‌ن كه هێشتا پێكمان نه‌هێناوه، خه‌ریكین پێكی ئه‌هێنین. ئێوه سه‌یركه‌ن، بیست‌و چه‌ند ساڵله‌مه‌وبه‌ر منی كۆمۆنیستی بیستوحه‌وت بیستوهه‌شت ساڵه كه ده‌مه‌ویست چالاكی بكه‌م، ده‌بووایه بچوومایه به‌شوێن عیباراته عهجیبو غه‌ریبه‌كانی چه‌پی ئه‌و زه‌مانه‌دا كه له هیچ جاده‌و كۆڵان‌و كارگه‌یه‌كدا نهبووو، ته‌نها له كۆڕوكۆمهڵه چریكی (پارتیزانی) (كه تازه ببوونه ناچریكی) یه‌كانی خۆیاندا هه‌بوو به‌شوێن هه‌ندێ وشه‌ی میحوهریدا بگه‌ڕێم تابزانم چی ئه‌ڵێ. سه‌باره‌ت به "ریڤیژینزم" چی ئه‌ڵـێ؟ سه‌باره‌ت به "بۆرژوازی نهتهوهییو نانه‌ته‌وه‌یی" چی ئه‌ڵـێ؟ وه ئه‌م رهمزو وه‌ڵامانه سه‌یر بكه‌م‌و بزانم ئه‌توانم له‌گه‌ڵیاندا كار بكه‌م یان نا. وه هه‌ڵبه‌ته ئه‌وان هیچ كارێكیان له من نه‌ئه‌ویست ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كه وه‌كو ئه‌وان قسه بكه‌م. ئه‌مڕۆ كه‌سێك كه له‌ئێران له وه‌زعی ژیانی ناڕازییه، كرێكارێك كه ده‌ڵێت ئه‌مه شایانی من نییه، كۆمه‌ڵگا نابێ ئاوا بێت، لاوێك كه ده‌ڵێت بۆچی له هه‌موو جیهاندا من ده‌بێ له‌م به‌دبه‌ختییه بژێم؟ من جیاوازیم چییه لهگهڵخهڵكی فهرهنساندا؟ ژنێك كه ده‌ڵێت ئه‌مه چ به‌شێكه كه به‌باڵای منیان بڕیووه، ئه‌مانه ده‌بێ بتوانن بڕۆن په‌یوه‌ندی به‌شوێنێكه‌وه بكه‌ن، ڕێكخراو ببن، یهكبگرنو له سبه‌ینێوه خه‌باتیان ده‌ست پێبكه‌ن، له سبه‌ینێوه ته‌بلیغ بكه‌ن، هه‌را ساز بكه‌ن، رێپێوان بكه‌ن، مانگرتن بكه‌ن، راپه‌ڕین بكه‌ن. ئه‌گه‌ر من ساڵی ٥٧ (١٩٧٨-١٩٧٩ی زاینی) رێكخراوێكم بناسیایه كه بكرایه له‌گه‌ڵیدا بیتو ئه‌م كارانه بكه‌یت، ئێستا لێره نه‌ئه‌بووم. من‌و ئێوه ئه‌گه‌ر له ساڵی ٥٧و ٥٨دا له‌جیاتی په‌یوه‌ستبوون به‌و كۆڕ‌و ده‌سته فیكری سیاسی‌و رێكخراوه چهپییانهی كه قسه‌یان له‌سه‌ر خۆیان ئه‌كردو بیریان له‌خۆیان ئه‌كرده‌وه، حیزبێكی سیاسی كۆمۆنیستی رادیكاڵمان له ساحه‌ی كۆمه‌ڵگادا بینیبایه كه بكرایه پێوه‌ی په‌یوه‌ستبین، ئێمه ئه‌و كاته به‌شداریمان ده‌كرد لهشۆڕشداو ئه‌وكاته خومه‌ینی نهدههاتو ئه‌وكاته خامهنائییهك نه‌بوو وه ئه‌وكاته سه‌د هه‌زار ئیعدام نه‌بوو، ئه‌وكاته نه‌وه‌یه‌ك له ژنانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته وه‌كو هاووڵاتی پله دوو نهئهژیان ("هاووڵاتی پله دوو"یش وه‌سفێكی زۆره... راستییه‌كه‌ی نازانم چۆن باسی بكه‌م كه سووكایه‌تی نه‌بێت). ئه‌گه‌ر شتێكی وه‌كو حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری كه بكرایه بچیت ببیته ئهندامیو ده‌ست به‌تێكۆشان بكه‌یت، له‌به‌رده‌م من‌و تۆ‌و كه‌سانی دیكه‌دا هه‌بووایه، ئه‌م بیست‌و چه‌ند ساڵبهدبهختییه نه‌ده‌بوو. به‌ڵام نهبووو ئێمه ناچار بووین خۆمان یه‌كێك دروست بكه‌ین‌و له قۆناغی "مانیفاكتۆر"ه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مه به‌ئه‌نجام بگه‌یه‌نین، ئه‌مه ده‌بێ ببێته حیزبێكی سیاسی. ده‌بێ بڕوات له كۆڵانه‌كانی خه‌ڵكیدا، له تاك تاكی شار‌و گه‌ڕه‌ك‌و دێهاته‌كاندا، له هه‌موو شوێنێك، لقی هه‌بێت، هه‌ر ئینسانێك كه له وه‌زعی ژیانی ناڕازی بێت بتوانێت ببێته ئه‌ندامی، بتوانێ تیایدا ڕای خۆی بڵێت، تیایدا چه‌ك به‌ده‌سته‌وه بگرێت، بتوانێ به‌یارمه‌تی ئه‌و مانگرتن به‌رپا بكات، بتوانێ به یارمه‌تی ئه‌و وه‌ڵامی كه‌مینه‌یه‌كی بۆرژوازی ملهوڕ بداته‌وه كه ئێستا له‌سه‌ر كاره‌و ئه‌گه‌ر ئه‌م حیزبه وجودی هه‌بێت له‌شه‌وو رۆژێكدا شكستیان ئه‌دات. ئێمه حیزبی زۆرینه‌ین. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر زۆرینه‌ش له‌گه‌ڵماندا نه‌بێت ئێمه حیزبی زۆرینه‌ین. بۆچی زۆرینه له‌گه‌ڵماندا نییه؟ چونكه نایه‌ڵن له‌گه‌ڵماندا بن. كوا ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئازاده‌ی كه ئینسانه‌كان بتوانن ڕای خۆیان بڵێن؟ كوا ئه‌و هه‌لومه‌رجه ئازاده‌ی كه ئینسانه‌كان بتوانن قسه‌ی خۆیان بكه‌ن؟ ئێمه حیزبی زۆرینهینو له‌سه‌رمانه رێگه بده‌ین زۆرینه یه‌كگرتوو ببێت. له‌سه‌رمانه رێكخراوێك دروست بكه‌ین كه زۆرینه بتوانن تیایدا ببنه ئه‌ندام. له‌سه‌رمانه ڕێكخراوێك دروست بكه‌ین كه زۆرینه بتوانێت به یارمه‌تی ئه‌و رێپێوان بكات یان سوپای سوور دابمه‌زرێنێت. ئێمه له‌سه‌رمانه. هه‌ركه‌سێك ده‌یه‌وێت ئه‌مڕۆ تیۆری باس بكات با بڕوات بیكات. ئێمه باسی تیۆریمان كرد‌و باشتر‌و جدیتر له‌وانی دیكه، بۆئه‌وه‌ی به‌ئێره بگه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانین كلیلی گۆڕینی جیهان په‌یدا بكه‌ین. بۆئه‌وه‌ی بتوانین بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی دروست بكه‌ین كه ده‌ست بۆ كۆمه‌ڵگا دهباتو ده‌یگۆڕێت، به‌جۆرێك كه دوای ئێمه ئیتر ته‌مه‌نی ئینسانه‌كان درێژتر ببێت، خانهولانهیان باشتر ببێت، حورمه‌تیان زۆرتر بێت، خۆشبه‌خت بن، ئه‌و ئینسانه واقعییانه‌ی كه من‌و ئێوه نایان ناسین. ئامانجی ئێمه ئه‌مه‌یه‌و له‌سه‌رمانه كاریك بكه‌ین كه ئه‌م ئینسانانه بتوانن چاره‌نووسیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئێمه ده‌بێ "حزبێكی سیاسی" دروست بكه‌ین. حیزبی سیاسی كلیلی مه‌سه‌له‌كه‌یه. وه ئه‌م كۆنگره‌یه، وه عه‌له‌نی بوونی، بۆ نموونه به‌شێكه له‌و پرۆسه‌یه‌ی كه ئێمه تیایدا حیزبێكی سیاسی دروست ده‌كه‌ین. كاتێك ئه‌م كۆنگره‌یه بهعهلهنی ده‌به‌سترێت، ئیتر هی ئێمه نییه، هی ئه‌وانه، هی ئه‌و كه‌سانه‌یه كه له ده‌ره‌وه‌ن. سه‌یری ئه‌كه‌ن، قه‌زاوه‌تی له‌سه‌ر ئه‌كه‌ن، بڕیاری خۆیانی له‌سه‌ر ئه‌ده‌ن، په‌سه‌ندی ئه‌كه‌ن یان په‌سه‌ندی ناكه‌ن. حیزب ده‌بێته هی ئه‌وان. ئێمه خه‌ریكین حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌ده‌ینه ده‌ستی خه‌ڵك، ده‌ده‌ینه ده‌ستی كرێكاران. میراتی باوكی من‌و ئێوه نییه. حیزبی ئه‌و خه‌ڵكه‌یه كه ده‌یانه‌وێ به یارمه‌تی ئه‌م حیزبه، ئه‌مجاره‌یان ئیتر كڵاویان بۆ نهدوورن. ئه‌م جاره‌یان ئیتر نایه‌نه‌وێت شكست بخۆن‌و ئێمه له‌سه‌رمانه له‌كاتی خۆیدا بگه‌ین پێیان، له‌كاتی خۆیدا بگهینو ئه‌م حیزبه بگه‌یه‌نینه ده‌ستیان. وه ئه‌مه په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكی سیاسییه كه له‌به‌رده‌می ئێمه‌دایه، په‌نجه‌ره‌یه‌كی بچووكی مێژووییه كه له‌به‌رده‌می ئێمه‌دایه. ده‌رفه‌تێكی مه‌حدوده. كاتێك من له رۆژنامه‌ی (انترناسیونال هفتگی)دا گوتم ئه‌مه هه‌لێكی مهحدودهو ئێمه ڕه‌نگه له‌ده‌ستی بده‌ین. هاوڕێیانێك ئاگاداریان كردمه‌وه كه ئه‌مه وره‌ی هاوڕێیان دێنێته خواره‌وه. من گوتم ڕه‌نگه له‌وه تێنه‌گه‌ین كه مه‌سه‌له‌كه چییه‌و ڕه‌نگه خراپی بكه‌ین‌و ڕه‌نگه ئه‌م هه‌له له‌ده‌ست بده‌ین. به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی شكۆداره ئه‌وه‌یه كه ئه‌م هه‌له‌مان هه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك پێی وایه "نا ئێمه ئه‌نجامی ئه‌ده‌ین! نا حه‌تمه‌ن ئێمه سه‌رئه‌كه‌وین! به‌بڕوای من مه‌سه‌له‌كه‌ی به‌ته‌واوی ده‌رك نه‌كردووه. ده‌ڵێن"سه‌ركه‌وتنی كۆمۆنیزم حه‌تمییه!"، نه‌خێر، هیچ شتێك له كۆمۆنیزمدا حه‌تمی نییه، به‌نده به‌وه‌وه كه كۆمه‌ڵه ئینسانێك بچن ئه‌و كارانه بكه‌ن، وه ده‌بێ له‌كاتی خۆیدا، له‌جێگای خۆیداو، بهخێراییو به‌وزه‌ی پێویسته‌وه بیكه‌ن. كۆمۆنیزم، ئه‌گه‌ر كۆمه‌ڵه ئینسانێكی دیاریكراوی كۆمۆنیست له لهحهزاتێكی دیاریكراوی مێژوودا كۆمه‌ڵێك ئیراده‌ی دیاریكراو نه‌كه‌ن‌و ئه‌و توانا‌و وزه‌یه له‌خۆیاندا پێكنه‌هێنن كه ئه‌و ئیراده‌یه عه‌مه‌لی بكاته‌وه، شكست ده‌خوات. كۆمۆنیزم ناكرێت وه‌كو نووسینگه‌ی گه‌شتیاری له وڵاتێكدا بیكه‌یته‌وه‌و بیپارێزیت. كۆمۆنیزم ناكرێت هه‌شت ساڵوهكو فرۆشگایه‌كی زنجیره‌یی له ولاتێكدا بهێڵیته‌وه. له وڵاتانی ئیستبدادیدا ئه‌مه ناكرێت. یان سهرئهكهوی یان لێت ده‌ده‌ن، وه به‌جۆرێك لێت ده‌ده‌ن كه بتوانن بۆ ماوه‌ی ٣٠ ساڵكهڵهكهی سه‌رمایه‌ی خۆ‌یا بكه‌ن، ٣٠ ساڵی بێمانگرتن ببه‌نه‌سه‌ر، ٣٠ سالأ بتوانن خه‌ڵكی ئه‌ملاو ئه‌ولا پێبكه‌ن. بۆیه وا بیر نه‌كه‌نه‌وه ئێمه جێگاوڕێگامان وه‌كو لیبراڵه‌كان‌و سه‌ڵته‌نه‌ت تهڵهبهكانو دووی خوردادییهكانه، ئاوا نییه. ئێمه یان ده‌بێ بیبه‌ینه‌وه یا لێمان ده‌به‌نه‌وه.
لێره‌وه‌یه كه پێم وایه ئه‌م كۆنگره‌یه له گرنگترین بڕگه‌ی مێژووی ژیانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا به‌رپا ده‌كرێت. ئه‌و په‌یامه‌ی كه لێره‌وه ئه‌چێته دره‌وه، وێڕای ئه‌و ئینسانانه‌ی كه ده‌چنه ده‌ره‌وه، ده‌بێ ئه‌وه نیشانی خه‌ڵكی بده‌ن كه ئه‌م حیزبه هه‌یه، ئیتر ڕێگه نادات كه چاره‌نووسی خه‌ڵكی ئێران‌و چاره‌نووسی چینی كرێكاری ئێران‌و چاره‌نووسی ئازادیخوازی‌و حورمهتو شه‌ره‌فی ئینسانیی له ئێران‌دا له‌ده‌ستی مشتێك ئاخوند‌و نهتهوهپهرستو كاپیتالیست دا بێت كه له شۆڕشی مهشروتییهتهوه تا ئێره، خه‌ڵكیان كردۆته یاری ده‌ستی خۆیان. یه‌ك له‌دوای یه‌ك دیكتاتۆرییان هێناوه. خه‌ڵكێك كه ده‌توانن بۆخۆیان خۆشگوزهرانیو خۆشبه‌ختی بهێننه‌دی، ئه‌مان له به‌دبه‌ختیدا رایانگرتوون. ده‌بێ ده‌ورو زه‌مانه‌ی ئه‌مانه كۆتایی پێبێت. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری هه‌لێكی بچووكی هه‌یه كه ئه‌م ده‌وره بگێڕێت. بڕواته ئه‌وێ. وه ئه‌گه‌ر نه‌ڕواته ئه‌وێ، هاوڕێیان، ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ئێره! ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌رده‌مێكی ئیستبدادی كه ئینسانی كۆمۆنیست تیایدا دهگمهنو قاتییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ئه‌م دهوڕه بگێڕێ، ئه‌وزاع ته‌نها له ئێران‌دا ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا نایات، هه‌ر حیزبێك ئه‌مڕۆ له وڵاتێكی شه‌ست ملیۆنیدا كۆمۆنیزم بباته به‌ر ده‌روازه‌ی ده‌سه‌ڵات، ته‌نانه‌ت نه‌ك ناویشی، ئاڵای سوور له یه‌ك به یه‌كی پایته‌خته‌كانی ئه‌وروپادا به‌رز ده‌كاته‌وه، بزووتنه‌وه‌ی كرێكاریی ئه‌م وڵاتانه ده‌بووژێنێته‌وه، كۆمۆنیزم له یه‌ك به یه‌كی زانكۆكانی ئه‌وروپادا زیندوو ده‌كاته‌وه. ئه‌گه‌ر له ئێران، له كۆریا، به‌رازیل، ئه‌رجه‌نتین، ئه‌فریقیای جنوبیو له هه‌ر وڵاتێكدا كه ئهبعادو گرنگییه‌كی ئاوای له ئابووری سیاسیی جیهانی ئه‌مڕۆدا هه‌بێت، حیزبێكی به‌لشه‌فی له بابه‌تی ئێمه بۆ جارێكی دیكه كارێك كه به‌لشه‌فییه‌كان كردیان ئه‌نجام بدات، نه‌خشه‌ی جیهان جارێكی دیكه ده‌گۆڕێت، جارێكی دیكه ڕۆژێكی تازه ده‌ستپێده‌كات. مه‌سه‌له ته‌نها ئێران نییه، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ بیربكاته‌وه كه ئایا هه‌یكه‌لی ئه‌وه‌نده گه‌وره‌یه‌و شه‌هامه‌تی ئه‌وه‌نده زۆره، كه ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه‌ی بۆی فڕێدراوه بیگرێته‌وه‌و له‌ده‌ستی نه‌دات! هاوڕێیان! ناكرێ نهیگریتو نه‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر نهیگرینهوه ئهكهوێتو ته‌واو ئه‌بێت. به‌بڕوای من ئه‌مه داستانی ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی ئێمه‌یه‌و، دهورێكه كه ده‌بێ حیزبی ئێمه بیگیڕێت.
به‌بڕوای من ئێمه به‌م ئاراسته‌یه‌دا زۆر چووینه‌ته پێشه‌وه، زۆر له چه‌پی تائێستا دوور كه‌وتووینه‌ته‌وه. ئه‌م حیزبه نه له زه‌ینی ئێمه‌دا، نه له زه‌ینی خه‌ڵكیداو نه له زه‌ینی خودی ئه‌م چه‌پانه‌دا كه پێیان وایه خزمایه‌تییان له‌گه‌ڵماندا هه‌یه‌و هێشتا ده‌بێ نه‌سیحه‌تمان بكه‌ن، له‌گه‌لأ ئه‌م چه‌په‌دا به‌راورد ناكرێت. به‌ڵام ئێوه نابێ خۆتان له‌گه‌لأ ئه‌وانه‌دا به‌راورد بكه‌ن. خۆتان به‌و ئه‌ركانه له مه‌حه‌ك بده‌ن كه له ئه‌ستۆمانه. ئایا ئێمه ده‌توانین له ئێران حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه بگرین؟ چۆن چۆنی؟ به چ میكانیزمێك؟ ئایا ئێمه ئه‌وه‌نده كادرمان هه‌یه كابینه‌یه‌كی كۆمۆنیستی پێكبهێنین؟ ئایا ده‌توانین له هه‌ر كوچهوكۆڵانو جاده‌یه‌كدا ئاژیتاتۆرێكی سۆسیالیست دابنێین كه خه‌ڵكی له‌ده‌وری خۆی كۆبكاته‌وه؟ ئه‌گه‌ر ئه‌مریكا حه‌زی له حكومه‌ته‌كه‌ی ئێمه نه‌بوو چی له‌گه‌ڵدا ئه‌كه‌ین، سیاسه‌تی ئێمه چییه؟ پاكستان بۆمبی ئه‌تۆمی هه‌یه، چی ئه‌كات؟ وه‌ڵامی ئێمه به‌م مه‌سه‌له‌یه چییه؟ ئیسلامییه‌كان چۆن له‌مه‌یدان ئه‌كه‌ینه ده‌ر؟ چه‌ندێك ده‌خایه‌نێت تا ئێمه یه‌كسانیی خه‌ڵك له جاڕنامهیهكدا رابگهیهنینو چه‌نده هێزی ئه‌وه‌مان هه‌یه كه پیاده‌ی بكه‌ین؟ ئه‌مه ئه‌و پرسیاره واقعییانه‌یه كه ده‌بێ ئه‌و ئینسانانه‌ی كه بڕیاریان داوه كارێك بكه‌ن بۆ كۆمهڵگاكهیانو هاوسه‌رده‌مه‌كانی خۆیان، له‌خۆیانی بكه‌ن. ئێمه ده‌بێ خۆمان له‌گه‌لأ ئه‌ركه‌كانمان به‌راورد بكه‌ین نه‌ك له‌گه‌لأ كه‌سانێكدا كه به‌جێمان هێشتوونو به‌داخه‌وه هێشتا زۆر لێیانه‌وه نزیكین. هێشتا به‌داخه‌وه له‌و چه‌په‌وه نزیكترین وه‌ك له ئه‌ركه‌كانمان، به‌ڵام ئه‌م كۆنگره‌یه به‌بڕوای من دوا هه‌نگاوه كه ئێمه ئه‌توانین ههڵیبگرینو نیشانی بده‌ین كه ده‌مانه‌وێ بۆ شوێنێكی دیكه بڕۆین‌و كارێكی دیكه بكه‌ین.
من نامه‌وێ كاتتان لـێبگرم، له‌و باسانه‌دا كه له هه‌ردوو بڕیارنامه‌ی بارودۆخی سیاسی‌و جێوشوێنی تایبه‌تی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا ده‌یكه‌م ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه، لێره‌دا ته‌نها ده‌مه‌وێ سه‌رخه‌تی باسێك بخه‌مه ڕوو كه به‌بڕوای من ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێ له‌سه‌ری هه‌ڵوێسته بكات.
هاوڕێیان! ئێمه له یه‌كێك له چاره‌نووسسازترین ساته‌وه‌خته‌كانی مێژووی كۆمه‌ڵگای ئێرانداین. هه‌مووتان ده‌زانن حكومه‌تێك كه له‌سه‌ركار بووه خه‌ریكه به‌و رقوبێزارییه گشتییه‌ی كه له‌ناو خه‌ڵكیدا دروستی كردووه هه‌ره‌س دێنێت. بۆشاییه‌كی سیاسی دێته ئاراوه. ئه‌م بۆشاییه سیاسییه نابێته شتێكی ڕۆتینیی كۆمه‌ڵگا، نابێته شتێكی هه‌میشه‌یی، یه‌كێك پڕی ده‌كاته‌وه. یه‌كێك ئه‌م بۆشاییه پڕده‌كاته‌وه. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری بۆ یه‌كه‌مجاره كه له‌بن ده‌ستی سهركهوتنێكهوه دانیشتووه. به‌بڕوای من ده‌بێ ڕووی وهرچهخێنێو ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ببینێت‌و ئیتر بیر له رابردووی نه‌كاته‌وه. وه به‌بڕوای من ده‌بێ بڕوات بۆ ئه‌م سه‌ركه‌وتنه. بڕوات بۆ ده‌سه‌ڵات. بڕوات ده‌سه‌ڵات بگرێت، وه ده‌توانین. به‌ڵام كارێكی ههرقلییه هاوڕێیان! كارێكی هه‌رگیز ساده نییه. جۆرێكی دیكه له رابه‌ریی له ئێمه ده‌خوازێت، جۆرێكی دیكه له هه‌ڵسووڕان له ئێمه ده‌خوازێت، جۆرێكی دیكه له ڕاگه‌یاندن له ئێمه ده‌خوازێت، جۆرێكی دیكه‌ی ئینێرژی ده‌وێت، جۆرێكی دیكه‌ی له یه‌كێتی ده‌وێت، كه‌سانێك كه بیانه‌وێ بچنه كامی ئه‌م مههلهكهیهوه جۆرێكی دیكه‌یان له یه‌كێتی پێویسته. جۆرێكی دیكه‌یان له ئیراده‌و بڕیار ده‌وێت، تكایه هه‌ركه‌سێك پێی خۆشه ببێته دارتاش، ببێته بیناساز، شیعر بڵێت، كتێب بنووسێت لێیگه‌ڕێ بۆ دوو ساڵی دیكه ئه‌گه‌ر شكستمان خوارد. ئێستا حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ وه‌كو هێزێكی چڕوپڕی سیاسی بچێته ناوجه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه. ده‌بێ بیگۆڕێت. به‌بڕوای من ده‌بێ ئه‌م كاره بكات‌و ده‌توانین بیكه‌ین. ئه‌و شته‌ی كه زۆر مایه‌ی دڵخۆشییه ئاسۆی سه‌ركه‌وتنمان نییه. چونكه به‌بڕوای من شانسی سه‌ركه‌وتنمان كه‌مه. ئه‌و شته‌ی كه مایه‌ی دڵخۆشییه ئه‌وه‌یه كه بۆ یه‌كه‌مین جار ئیمكانی هه‌یه. بۆیه‌كه‌مین جار چاره‌نووسی ئێوه‌یان داوه‌ته ده‌ستی خۆتان. وه بۆ یه‌كه‌مین جار ئێمه ده‌توانین كۆمه‌ك به‌وه بكه‌ین كه خه‌ڵكی چاره‌نووسی خۆیان به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئه‌م شانسه، هه‌رچه‌نده كه بچووكه به‌ڵام دڵخۆشكه‌ره.
وه ئه‌مه پرسیارێكی بنه‌ڕه‌تییه كه له‌به‌رده‌می ئێمه‌دایه. پێشتر وتم كه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ڕێگای گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌خۆی به‌ستووه. ئه‌م دێوه ئیتر ناكرێ بكرێته ناو ئهوقوتووهوه. ته‌واو بوو. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری هاتۆته ده‌ره‌وه، خه‌ڵكی بینیوویانه، چاوه‌ڕوانییان لـێی هه‌یه، ڕه‌خنه‌تان لـێئهگرن، بچنه سه‌ر ته‌له‌فۆن بزانن له تارانه‌وه چی به‌حیزب ئه‌ڵێن. چی له‌سه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه ئه‌ڵێن؟ ده‌پرسن ده‌تانه‌وێ چی بكه‌ن؟ ئێمه له ئێران چی بكه‌ین؟ به‌رنامه‌تان چییه؟ ئه‌لته‌رنه‌تیڤ چییه؟ چ شیعارێك بده‌ین؟ له‌كوێ كۆببینه‌وه؟ وه‌ئێمه نابێ ته‌نها وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه بده‌ینه‌وه، ده‌بێ وه‌ڵامی ئه‌وه‌ش بده‌ینه‌وه كه ئه‌گه‌ر خامه‌نائی بڕیاری دا بداته بناگوێی خاته‌میدا، چه‌ندێكی پێئه‌چێت بۆئه‌وه‌ی ئێمه شاره‌كان له‌ده‌ستی هه‌ردوكیان ده‌ربێنین؟ ئه‌گه‌ر له تاران كوده‌تا بكرێت‌و ببێته حكومه‌تێكی عه‌سكه‌ری، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ ئه‌مه به‌وێنه‌ی فیكه‌ی ده‌ستپێكردنی قۆناغێكی تازه تێبگات. وه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ده‌بێ حیزبێك بێت كه خرۆشانی خه‌ڵك ڕێكده‌خات‌و ڕابه‌ریی ده‌كات. چه‌ندێك ده‌خایه‌نێت تائێمه خۆمان بۆ ئه‌مه ئاماده ئه‌كه‌ین؟ حیزب تا چ ڕاده‌یه‌ك له قاڵبی نهفسیو زه‌ینی ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره‌دایه؟ چه‌نده ڕابه‌رایه‌تی ئێمه توانای ئه‌مه له‌خۆیدا ده‌بینێ؟ ئه‌مڕۆ خه‌ڵكی توانای ئه‌مه له ئێمه‌دا ئه‌بینن. ئه‌مڕۆ ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی چوار دانه هێز له ئێران‌دا بژمێرن، یه‌كێكیان حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه. دوو سالأو نیو له‌مه‌وبه‌ر كاتێك له كۆنگره‌ی دووه‌مدا ئێمه ئه‌مه‌مان پێشبینی كرد، له‌ڕوانگه‌ی زۆر كه‌سه‌وه به‌جدی وه‌رنه‌ئه‌گیرا. ئێستا چ كه‌سێك ئه‌توانێ گومان له‌وه‌دا بكات كه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری چاوو چرای رادیكالیزمی ئێرانه؟ ئێوه سه‌یر كه‌ن، كۆمه‌ڵگا كۆمۆنیزمی خۆی په‌یدا ده‌كات. هه‌ر كۆمۆنیزمێك كه له‌به‌رده‌ستی دا بێت‌و بتوانێ په‌یدای بكات. له سه‌رده‌می شڵهقاندا كۆمه‌ڵگا پێویستی به چه‌پی رادیكالأ هه‌یه، ئینسانی مه‌حروم پێویستی به چه‌پی رادیكالأ هه‌یه، ئه‌مڕۆ ئاڵایه‌ك ئهبیننو ئه‌ویش حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه. خه‌ڵكی ئێمه‌ی وه‌كو كۆمۆنیزمی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ئێران هه‌ڵبژاردووه. كه‌س جگه له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری به‌شوێن رێكخراوی كۆمۆنیستی چه‌په‌وه نییه له ئێران‌دا. ئه‌گه‌ر كۆمۆنیزم له ئێران‌دا بییه‌وێت خۆی رێكبخات به‌دوای ئه‌م حیزبه‌دا ده‌گه‌رێت. له كرێكاری كارگه‌وه تا لاوانی زانكۆكان‌و تا مامۆستا‌و هه‌موو كه‌سێك، له‌خۆی ده‌پرسێت حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌كوێیه؟ چاوه‌ڕوانیی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه حیزب رێكی بخات. به‌شوێن رابهرایهتیو كادرانی حیزب‌دا ده‌گه‌ڕێت. ئه‌مه بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌راسه‌ری، گه‌وره‌و زۆر گه‌وره‌تره له‌م كۆمه‌ڵه كه‌سه‌ی كه لێره دانیشتوون، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه هێزه‌كانی خۆی ده‌دۆزێته‌وه، له دوو ساڵی رابردوودا ئه‌و پێشوازییه‌ی كه له ئێران له‌ئێمه كراوه، وه ڕهگدانهوهیهك كه له‌ئێران بوومانه ئه‌وه‌نده سه‌رسوڕهێنه‌ر بووه كه ئێستا ئیتر به‌شێوه‌یه‌كی واقعی هیچ كه‌سێك نیگه‌رانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاتی بوونی حیزب نییه. پرسیار ئه‌وه‌یه كه ڕێگا به‌م هێزانه‌مان له ئێران نیشان بده‌ین. پرسیار ئه‌وه نییه كههێزهكانی ئێمه له ئێران له‌كوێن، پرسیار ئه‌وه‌یه كه هێزه‌كانی ئێمه له ئێران نه‌خشه‌یان چییه؟ ئێستا ده‌بێ چی بكه‌ن؟ به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ ئه‌وان چییه؟ ده‌بێ چ كاردانه‌وه‌یه‌كیان هه‌بێت له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له جیاجیاكاندا؟
هاوڕێیان لێره‌دا من قسه‌كانم ته‌واو ئه‌كه‌م، به‌و ئومێده‌ی كه كۆنگره ئه‌م ئه‌ركه مێژووییه‌ی ده‌رك بكات. گوتم ئێمه ده‌رفه‌تێكی مێژوویی دیاریكراومان به‌ده‌ستهێناوه كه رۆڵـی خۆمان بگێڕین. ئه‌م ده‌رفه‌ته ئه‌ڕوات. بۆچوونی خۆتان بۆ سیاسه‌ت له حیزبه لیبراڵه‌كانه‌وه وه‌رمه‌گرن، له ئه‌وروپاوه وه‌رمه‌گرن، له حیزبه دووی خوردادییهكانی ئێرانه‌وه وه‌رمه‌گرن، له "بیرجیاوازهكان (دگراندیشان)"ی ئێرانه‌وه وه‌رمه‌گرن. كۆمۆنیزمی رادیكالأ له یه‌ك فرسه‌تێكی دیاریكراودا ده‌توانێ سه‌ربكه‌وێت. ئه‌م شانسه بۆ یه‌كه‌مین جار له‌ماوه‌ی سه‌ده‌یه‌كدا له‌ئێران هاتۆته ئاراوه، هاوڕێیان ئه‌م شانسه ته‌نها بۆ ئه‌وه نییه كه ئێمه له ئێران كارێك بكه‌ین، ئه‌گه‌ر ئێمه حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران بكه‌ینه حیزبێكی نزیكه ده‌سه‌ڵات، ئه‌گه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری حیزبێك بێت كه له ڕوانگه‌ی خه‌ڵكه‌وه ده‌بێ ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه بێت‌و ده‌توانێت ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه بێت‌و ئه‌م پرۆسه‌یه ده‌ستی پێكردبێت، ئه‌و كاته ئێمه دنیا ده‌گۆڕین، ئێمه دنیا ده‌گۆڕین. ته‌مه‌نێك له مشتومڕی تیۆری‌و دیفاع له ماركسیزم بۆ ئه‌وه بوو كه كاتێك ده‌گه‌ینه ئه‌م له‌حزه مێژووییه‌ی ئێستا، ئیتر شمشێری خۆمان له‌ده‌ستماندا بێت. ئێستا كاتی ئه‌وه نییه كه بگه‌ڕێینه دواوه‌و شتێك دروست بكه‌ین. كاتی ئه‌وه نه‌ماوه تۆ بڕۆیت شتێك دروست بكه‌یت. ده‌بێ به چه‌كێك كه دروستت كردووه بچیته مه‌یدانه‌وه‌و ئێمه ئه‌م چه‌كه‌مان له بیستوچهند ساڵدا دروست كردووه.
من ئومێده‌وارم كۆنگره ئه‌م رۆڵه‌ی خۆی ده‌رك بكات‌و له‌مه‌ش زیاتر ئومێده‌وارم كه دوای كۆنگره ئه‌م رۆڵه‌ی خۆمان ده‌رك بكه‌ین. هاوڕێیان! له‌شێوه هه‌ڵسووڕانی ئێمه‌دا، له حیزبه كۆمۆنیستهكانو به‌تایبه‌تی ئێمه‌دا، رابهرایهتیو كادر كۆمه‌ڵێك مهقولاتی چاره‌نووسسازن، میحوه‌رین. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چی ئه‌كات به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه كه رابهرییو كادره‌كانی خه‌ریكن چی ئه‌كه‌ن. چونكه ئێمه ئه‌زانین كه چینی كرێكار‌و خه‌ڵك به‌گشتی په‌یڕه‌وی له حیزبی شۆڕشگێڕی خۆیان ئه‌كه‌ن. چونكه ئه‌زانین قیافه‌و شكڵی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌ك وه‌كو رابهرییو كادره‌كانی لێدێت. سه‌رئه‌نجام تۆپ له ساحه‌ی ئێمه‌دایه. ئێمه‌ین، ئێمه لێره‌و ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ده‌ره‌وه‌ی ئێره، كه رابهرانو كادرانی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه پێك ئههێنینو ئه‌وه ئێمه‌ین كه‌ده‌بێ بڕیاری خۆمان بدهینو من پێم وایه ئه‌مه نه‌به‌ردێكه كه لێره‌دا له‌به‌رده‌م حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری دایه. هه‌روه‌ك پێشتر گوتم دواتر ده‌چینه سه‌ر تاك تاكی ئه‌م باسانه، به‌تایبه‌ت باسی جێوشوێنی تایبه‌تیی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری، من له‌وێدا نۆره‌یه‌ك له‌سه‌ر ئه‌و بڕیارنامه‌یه قسه ئه‌كه‌م. ئومێده‌وارم كۆنگره به‌م ئاراسته‌یه‌دا بڕوات. ئومێده‌وارم بتوانین به شێوه‌یه‌كی حیرفه‌یی بچین به‌شوێن مه‌سه‌له میحوهرییهكاندا. بتوانین سه‌رنجی كۆنگره بۆ ئه‌و ئه‌ركانه رابكێشین كه ههیهتیو وه سه‌رنجی بۆ رێنوینییهك رابكێشین كه له‌مه‌ودوا به حیزبی ده‌دات. هاوڕێیان! دژوارییه‌كان له‌دوای ئه‌م كۆنگره‌یه‌وه ده‌ست پێده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر ئه‌م كۆنگره‌یه رێگایه‌كی راستی نیشان دابێت، رێچكه‌كه‌ی دیاری كردبێت، كاری ئێمه ئاسان ده‌كات. به‌لام به‌ڕاستی دژواریی كاره‌كه له‌دوای ئه‌م كۆنگرهوهیهو من سه‌رنجی هه‌مووتانی بۆ ڕائهكێشم. زۆر سوپاستان ئه‌كه‌م. (چه‌پڵه‌ی دوورودرێژی ئاماده‌بووان)
مه‌نسووری حیكمه‌ت
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1110ku.html
|