گفتوگۆ له‌گه‌ڵ منصور حكمت سه‌باره‌ت به شیعاری فیدراڵیزم
فیدراڵیزم شیعارێكی كۆنه‌په‌رستانه‌یه
ئه‌نته‌رناسیۆنال: له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه كه هێنانه مه‌یدانی شیعاری فیدراڵیزم له‌لایه‌ن هه‌ندێك له حزبه‌كانه‌وه هه‌رگیز ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بوونی وه‌ها خواستێك نییه له‌نێو خه‌ڵكدا. كه‌وایه ده‌ركردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه چ زه‌روره‌تێكی هه‌بوو؟
منصور حكمت: نه‌ته‌نها شیعاری فیدراڵیزم جێگایه‌كی نییه له زهینو ژیانی خه‌ڵكدا، به‌ڵكو ناسنامه‌ی قه‌ومی و قه‌وم چێتیش به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، له‌نێو ملێۆنه‌ها خه‌ڵكی دانیشتووی ئێران‌دا هیچ جێگایه‌كی له ئیعرابدا نییه. به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌مه كافی نییه بۆ پاراستنی خه‌ڵكی له‌و كاره‌سات‌و مهئساتانهی كه قه‌ومپه‌رستی و قه‌وم په‌رستان ده‌توانن بیهێننه ئاراوه. سه‌یری دنیای ده‌وروبه‌ری خۆتان بكهنو چاوێك به ڕووداوه‌كانی ئه‌م دوو سێ ده‌یه‌یه‌ی دواییدا بگێڕن. حكومه‌تی شهرعو ده‌وڵه‌تی ئاخوندیی چ زه‌مینه‌یه‌كی له ئێرانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا هه‌بوو؟ دیاره هیچ. ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ر ئه‌وانه بوون كه هه‌شتا ساڵ به‌رله‌ئێستا ڕۆژێكیان به‌سه‌ر مه‌شروعه چییهكاندا هێنا كه ده‌یزانین. ئاخوند توێژێكی مشه‌خۆری بێ‌ئابڕوو جێگای گاڵته‌جاڕیی خه‌ڵك بوو له شار‌و له دێ‌دا. كچانی دوو نه‌وه به‌رله ئێمه بێ سه‌رپۆش ئه‌چوونه قوتابخانه. مۆسیقا‌و سینه‌ما به‌شێكی جیانه‌كراوه‌ی ژیانی خه‌ڵكی بوون. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌دا، ئه‌مڕۆ له‌م كۆمه‌ڵگایه‌دا جنونیئیلاهیو جه‌هاله‌تی دینیی‌و جانه‌وه‌رانی ئیسلامیی حوكم ده‌كه‌ن. یوگسلافیا، كۆمه‌ڵگایه‌كی مۆدێرنی سه‌نعه‌تی‌و به‌هه‌موو ستاندارده‌كانی ئه‌مڕۆ كۆمه‌ڵگایه‌كی شارستانی بوو. یوگسلافهكان باسی ئه‌وه ئه‌كه‌ن كه چۆن به‌ر له‌م ڕووداوانه ئینتمای قه‌ومی‌و میللی خۆیان هه‌ر له‌بیر نه‌بوو. نه‌یان ئه‌توانی ته‌سه‌وری ئه‌م وه‌زعه بكه‌ن. هه‌تا ئیستاش باوه‌ڕ ناكهنو نازانن بۆچی ئه‌مه ڕووی دا.
ئه‌وه‌ی كه قه‌ومیه‌ت‌و قه‌وم په‌رستی له‌كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا ڕیشه‌و زه‌مینه‌یه‌كی به‌هێزی نییه‌و ئه‌وه‌ی كه خواستی فیدراڵیزم جێگایه‌كی له‌نێو خه‌ڵكیدا نییه، به‌و مانایه‌یه كه ڕه‌وه‌ندو ڕهوتو بزووتنه‌وه سه‌ره‌كییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا به‌م ئاراسته‌یه‌دا ناڕۆن. به‌ڵام پرسیار ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا چه‌نده له‌به‌رامبه‌ر جموجۆڵه قه‌وم پهرستانهكاندا پارێزراوه‌و له‌پێشدا چه‌نده ئاماده‌یی به‌رگری لهخۆكردنی هه‌یه له‌به‌رامبه‌ر هێرشی داهاتووی ئه‌م پاشهوپاشگهڕانهوهیهو كۆنه‌په‌رستییه قهومییهدا. هه‌روه‌ك نادری به‌كتاش ده‌ڵێت ناسیۆنالیزم‌و قه‌وم په‌رستی وه‌كو ئه‌و ڤایرۆسانه وان كه له‌حاڵه‌تی متبووندا درێژه به‌ژیانی خۆیان دهدهنو له‌هه‌لومه‌رجێكی تایبه‌تدا چالاك ده‌بنه‌وه‌و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ جار ده‌بنه مایه‌ی په‌تایه‌ك. ناسیۆنالیزم‌و قه‌وم په‌رستی له‌كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێران‌دا نه‌خۆشییه‌كی سیاسی- فه‌رهه‌نگیی باو نییه. به‌ڵام نه ڕیشه‌كێش كراوه‌و نه كۆمه‌ڵگا له‌دژی ئه‌مه ته‌لقیح كراوه. بوونی هه‌ر ئه‌م فیدراڵیستو ده‌سته دواكه‌وتووانه‌ی كه هه‌ر ئێستا‌و له‌وپه‌ڕی بێشهرمیو گهوجێتیدا ده‌ستیان كردووه به ده‌ركردنی ناسنامه قه‌ومییه‌كان بۆ خه‌ڵكی ئێران، شایه‌تی ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ڤایرۆسه ڕیشه‌كێش نه‌كراوه وه ده‌توانێ، به‌تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێكی پڕ لهئاڵۆگۆڕو گۆڕانكاریی سیاسی‌دا، ببێته مایه‌ی گه‌لێك موسیبه‌ت. ده‌ركردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه بۆ دروستكردنی ئامادهییو به‌رگرییه له‌كۆمه‌ڵگادا. هه‌روه‌ها ده‌ركردنی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ڕاگه‌یاندنی ڕاست‌و ڕه‌وانی ئه‌و واقعییه‌ته‌یه بهناسیۆنالیستو قه‌وم پهرستانو میللهتگهراو ڕۆشنبیره گه‌وجه‌كانی ده‌وروبه‌ریان كه كۆمۆنیزمی كرێكاری لێبڕاوانه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه‌یه‌دا ڕادهوهستێو ئه‌م جهماعهتانهو ئه‌م ئاره‌زووه دژی ئینسانی‌و دژی كرێكارییانه له‌نێو خه‌ڵكیدا ڕسوا ده‌كات. ناكرێ بیست ساڵ خه‌ڵك به دین ئه‌سیر بكهنو بكوتنو دواتریش بیست ساڵی تر به قه‌ومیه‌ت‌و میلله‌ت. ئێمه ڕێگا ناده‌ین.
ئه‌نته‌رناسیۆنال: به‌یاننامه‌كه سه‌هه‌ڵدانی شیعاری فیدراڵیزم ڕاسته‌وخۆ گرێ ده‌دات به مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه. ئه‌مه پێویسته تیشكێكی زیاتری بخرێته سه‌ر.
منصور حكمت: هه‌روه‌ك باسم كرد ناونانی میللی و قه‌ومی له خه‌ڵك، چ جای بگات به كێشمه‌كێشه میللی‌و قه‌ومییه‌كان له‌نێوان به‌شه جیاجیاكانی كۆمه‌ڵگادا دیارده‌یه‌كی له‌مێژینه‌و باو‌و هه‌مه‌گیر نییه له وڵات‌دا. ئاشكرایه كه له‌فۆلكلۆری دواكه‌وتووی قهومهكاندا (هه‌ر قه‌ومێك)، خۆپه‌سه‌ندیی قه‌ومی‌و شۆڤینیزمو سڵ كردنه‌وه له بێگانه‌و تاد هه‌یه. له هه‌موو وڵاتاندا، ته‌نانه‌ت له‌نێو یهكپارچهترین "میلله‌تان"یشدا ئه‌مه هه‌یه، وه ئاشكرایه كه تا وه‌ختێك سه‌رمایه‌و سه‌رمایه‌داری هه‌بێت ئه‌م جۆره ته‌فره‌قه خستنه نێوان خهڵكییهش هه‌ر ده‌مێنێته‌وه. ئێرانیش له‌مه به‌ده‌ر نییه. به‌ڵام هه‌ر چاودێرێك كه مه‌به‌ستێكی تر‌و نهخشهكارێكی شاراوه‌ی تری نه‌بیت، دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌ك نییه كه وه‌ها له‌نێو چنگاڵی كێشمه‌كێش‌و ته‌حه‌ممول نه‌كردنی قه‌ومی‌و میللی‌دا گیرۆده بووبێت كه چاوه‌ڕێی ئه‌وه بێت حه‌كیمێك به نوشداوهریی فیدرالیزمه‌وه فریای بكه‌وێت.
كاتێك وورد ده‌بیته‌وه ده‌بینی كه په‌یدا بوونی سه‌رو كه‌لله‌ی ئه‌م مه‌قوله‌یه له‌م ده‌وره‌یه‌ی دواییدا په‌یوه‌سته به مه‌سه‌له‌ی كورد‌و سات‌و سه‌وداو گفتوگۆكانی حزبی دیموكراته‌وه له‌گه‌ڵ ئۆپۆزسیۆنی میللی‌دا كه به‌قسه‌ی دیموكراته‌كان بڕیاره له سبه‌ینێدا ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی له ئێران به‌ده‌سته‌وه بگرن. هه‌موو مه‌سه‌له‌ی حزبی دیموكرات ئه‌وه‌یه كه ناو‌و ناتۆره‌ی جیاخوازی نه‌خه‌نه پاڵی، به‌تایبه‌ت كه دڕنده‌یی ناسیۆنالیسته مهزنخوازه ئێرانییهكانو ئه‌و تاوانانه ده‌ناسێ كه ئاماده‌ن له‌ژێر ئاڵای به‌رگری كردن له "یه‌كپارچه‌یی خاك"دا وه‌ڕێی بخه‌ن. بێگومان خودی حزبی دیموكرات له ڕیزی پێشه‌وه‌ی "ئێرانچێتی"و به‌رگری كردن له "یه‌كپارچه‌یی خاك"دا ڕاوه‌ستاوه. وه‌ختێك عفت داداشپور له بڵاوكراوه‌ی "نیمروز"دا ڕای سكرتێری گشتیی حزبی دیموكرات، مه‌لا عبدالله حسنزاده، ئه‌پرسێت له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران (به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی مافی جیابووونه‌وه‌ی كوردستان، گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خودی خه‌ڵكی له ڕیفراندۆمێكدا له‌سه‌ر جیابوونه‌وه یان مانه‌وه وه‌كو هاووڵاتیانی خاوه‌ن مافی یه‌كسان له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا)، جه‌نابی حه‌سه‌نزاده ههڵئهچێو ده‌ڵـێ: "نه‌خێر ئێمه جودایی خواز نین" وه بۆ ئاسوده‌كردنی خه‌یاڵی ده‌وڵه‌تی مه‌ركه‌زی ئاینده سنووربه‌ندییه‌كی ئاگردار له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ده‌كات. حزبی دیموكرات ئۆتۆنۆمی دهوێتو به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتووه كه به گشتگیركردنی خواسته‌كه‌ی خۆی به‌سه‌ر هه‌موو وڵات‌دا، به به‌ده‌سته‌وه دانی فۆرمۆڵێك كه تیایدا ناسیۆنالیزمی كورد له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌تێكی ناسیۆنالیستی مه‌ركه‌زیدا به‌تاك نه‌كه‌وێته‌وه، باشتر به‌م ئامانجه ده‌گات. فۆرمۆڵـی فیدرالیزم ئه‌و كۆمه‌كه به‌حزبی دیموكرات ده‌كات كه ئۆتۆنۆمی بوێت بێئه‌وه‌ی كه كوردستان وه‌كو حاڵه‌تێكی استپنائی سه‌یر بكرێت. فیدرالیزم واته ئۆتۆنۆمی بده‌ن "به هه‌موو ئه‌و میلله‌تانه‌ی كه ئێران پێكده‌هێنن"، له‌وانه‌ش میلله‌تی كورد به‌ڕابه‌رایه‌تی حزبی دیموكرات. جا ئه‌گه‌ر باقی خه‌ڵكی ئێران، وه له‌ناویاندا به‌شێكی فراوان له خودی كوردستان ئیلزامه‌ن به ناو‌و ناتۆره‌ی قه‌ومیی وه‌ك فارس‌و لوڕ‌و گلیكو ئهفغانیو كورد‌و عهرهبو بلوچو توركمان خۆیان پێناسه ناكه‌ن، ئه‌وا چاكتر. له‌وبه‌ری ئه‌م سات‌و سه‌ودا كۆنهپهرستانهیهوه، ڕه‌وته ناسیۆنالیستییه ئێرانییه‌كان ڕاوه‌ستاون كه خۆیان له‌گه‌ل مه‌سه‌له‌ی كورددا به‌ره‌وڕوو دهبیننو ئه‌مه به یه‌كێك له گرێ سه‌ره‌كییه‌كانی مه‌حكه‌م كردنی حكومه‌تی داهاتووی خۆیان ده‌زانن. ئه‌مانه له شیعاری فیدرالیزمدا ده‌روازه‌یه‌ك ده‌بیننه‌وه بۆ شاردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد‌و خۆلادان له گه‌ڕانه‌وه بۆ ڕای خودی خه‌ڵك‌و ساتوسهوداكردن له‌گه‌ڵ حزبی دیموكراتدا. سه‌رچاوه‌ی باسی فیدراڵیزم ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ لێكدانه‌وه هه‌لپه‌رستانه‌و پێلهههواكانی چه‌ند حزبێكیسیاسی ده‌رباره‌ی مه‌سه‌له‌ی كورد، ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا نه ئه‌وه‌نده جێگه‌ی نیگه‌رانییه‌و نه وه‌ڵامدانه‌وه‌ش پێی له كهناڵـێ ته‌بلیغاتی ڕۆژانه‌ی كۆمۆنیستی‌و دژی ناسیۆنالیستییه‌وه كارێكی دژواره. به‌ڵام له هاوشانی دوو لایه‌نه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی ئه‌م باسه‌دا، كه هه‌ریه‌كه‌یان به‌شوێن به‌رژه‌وه‌ندییه ماددییه‌كانی خۆیانه‌وه‌ن، وه‌ك هه‌میشه ڕیزێكی ته‌واو له كه‌سانێك په‌یدا ده‌كه‌ین كه پێیان وایه به‌پێی كاری شه‌ریفی ڕۆشنبیری‌و ڕۆژنامه‌گه‌ری، یان به‌پێی پێداویستییه‌كانی گروپداری خۆیان، ده‌بێ حه‌تمه‌ن بێقووڵ بوونه‌وه‌و به‌پێی مۆدی ئه‌و ڕۆژه شتێك بڵێن‌و خۆیان شیرین بكه‌ن، وه ئه‌مانه به‌شایه‌تی چاره‌نووسی تاڵی خه‌ڵكی یوگسلافیاو سۆڤێت، له هه‌لومه‌رجێكی وادا ترسناكترین عونسرهكانن. به‌ڕاستی ناچێته عه‌قڵه‌وه كه كه‌سێك له په‌نجه‌ره‌ی ماڵه‌كه‌یه‌وه ته‌ماشای یاری مناڵهكهیو مناڵی دراوسێكانی بكات، دواتر ئاهێك ههڵكێشێتو قه‌ڵه‌مه‌كه‌ی بگرێته دهستو جاهیلانه خه‌ڵكی وڵاتێكی ٦٠ ملیۆنی به‌سه‌ر ٩ میللهتو ١٣ قه‌ومیه‌ت‌و ٥ تاقمی زمانییو قسه‌ی له‌م بابه‌ته‌دا دابه‌ش بكات‌و نه‌خشه‌ی ئه‌وه دابڕێژێ كه ئه‌مانه ده‌بێ شار‌و گه‌ڕه‌كه‌كان به‌پێی خشته‌كه‌ی ئه‌و له‌نێوان خۆیاندا دابه‌ش بكهنو له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتردا بووه‌ستنه‌وه. ئه‌گه‌ر ئه‌م جۆره ئه‌فكاره گه‌وجانه ئه‌نجامی ئاوا خوێناوی لـێ نه‌كه‌وتایه‌ته‌وه، ڕه‌نگه ته‌نانه‌ت ببووایه‌ته مایه‌ی گاڵته‌جاڕیی گوێگرانیشی. به‌ڵام مه‌به‌ستیان بێت یان نه‌بێت، ڕێگا خۆشكه‌ری پاكسازییه قه‌ومی‌و ئیعدامه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی سبه‌ینێن. ئه‌مانه خه‌ریكی پیلانگێڕانن له‌دژی ژیان‌و گیانی ئه‌و مناڵانه‌ی ده‌ره‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌كه، بۆیه حه‌ساسیه‌تی مه‌سه‌له‌كه لێره‌دایه.
ئه‌مه دنیای ٣٠ ساڵ به‌ر له‌ئێستا نییه. شۆڕشی ئهلكترۆنیو ئینفۆرماتیكو سه‌رهه‌ڵدانی میدیا سمعیو بصرییه جیهانییه‌كان، ژۆرنالیزمی نۆكه‌رو موههندیسیكردنی ئه‌فكاری كردووه‌ته فاكته‌رێكی چاره‌نووس ساز له هاوكێشه‌كانی دهسهڵاتو ڕه‌وتی ئه‌وزاعی سیاسی له وڵاته جیاجیاكاندا. ته‌نانه‌ت گهوجانهترینو بهعهقڵانههاتووترین ئامانجی سیاسی‌و نه‌خشه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی، ئه‌گه‌ر له‌چوارچێوه‌یه‌كی فراوانتری چینایهتیو جیهانیدا به‌كه‌ڵكی به‌شه جیاجیاكانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار بێت، یه‌كسه‌ر په‌ڕو باڵی بۆ دروست ئهكرێتو دهئاخێنرێته مێشكی خه‌ڵكه‌وه. مه‌سه‌له‌كه له وورده لێكدانه‌وه‌كانی حزبی دیموكرات‌و پاشماوه‌ی حزبه میللی‌و جمهوریخوازو ئاریامیهرییهكان گه‌وره تره. ئه‌مانه خۆیان بازیچهن. ئێمه ده‌بێ گشت یارییه‌كه بكه‌ینه شتێكی نه‌كرده.
ئه‌وه‌ش بڵێم كه تا ئه‌و جێگایه‌ی په‌یوه‌ندی به مه‌سه‌له‌ی كورده‌وه هه‌یه ئه‌وه خودی خه‌ڵكی كوردستانن كه ده‌بێ له ڕیفراندۆمێكی ئازاد‌دا ده‌رباره‌ی جیابوونه‌وه یان مانه‌وه له‌چوارچێوه‌ی ئێران‌دا وه‌كو هاووڵاتیانی خاوه‌ن مافی یه‌كسان بڕیار بده‌ن. ئه‌وه ته‌نها ئه‌م بڕیاره‌یه، جا هه‌رچییه‌ك بێت، مهبدهئییهتو شه‌رعییه‌تی هه‌یه. مه‌سه‌له‌ی كورد مه‌سه‌له‌یه‌ك نییه له‌سه‌ر شه‌ریكه به‌ش بوونی حزبی دیموكرات‌و باقی حزبه خودموختاری خوازه‌كان له بونیادی دهسهڵاتو سپاردنی "حوكمڕانیی كوردستان"، له‌سه‌رووی خه‌ڵكه‌وه، به‌وان. به‌ندوبه‌ست‌و گفتوگۆ‌و ساتوسه‌ودای حزبه‌كان له‌سه‌ر كوردستان هیچ مهشروعییهتێكی نییه.
ئه‌نته‌رناسیۆنال: هه‌ندێك له رێكخراوه چه‌په‌كان وتوویانه كه حزبی ئێمه له‌و مه‌ترسییانه‌ی كه له وتاری "سیناریۆی ڕهشو سپی"دا باس كراوه موباله‌غه‌ی كردووه. پێت وانییه هه‌ڵوێستێكی هه‌رله‌م جۆره به‌رامبه‌ر به‌م به‌یاننامه‌یه‌ش بنوێنرێت؟
منصور حكمت: به‌ینی خۆمان بێت، له‌گه‌ڵ ئه‌وپه‌ڕی ڕێزمدا بۆ تاك تاكی ئهندامانو هه‌ڵسوڕاوان‌و ڕابه‌رانی خانه‌واده‌ی چه‌پی دژی سه‌ڵته‌نه‌تی‌و ته‌قلیدیی ئێران وه‌كو ئینسان گه‌لێك كه سه‌ره‌نجام به هه‌ر زمانێك بێت خێری خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێشیان ده‌وێت، ده‌بێ بڵێم وه‌كو حزب‌و ڕێكخراوی سیاسی نه ئه‌وان به سۆسیالیست دهزانمو نه هیچ باوه‌ڕێكم به توانای ته‌شخیسی ئهوانو توانای ئه‌وان هه‌یه له گێڕانی ده‌ورێكی كارساز له‌جیهانی پاش جه‌نگی سارددا. ئه‌مانه تهیفێكی به‌سه‌رچوو و بێئاسۆن. هه‌ڵوێستی ئه‌م ته‌یفه له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م به‌یاننامه‌یه‌دا فاكته‌رێكی گرنگ نییه. ڕه‌نگه له‌مه گرنگتر، هه‌ڵوێستی به‌یاننامه‌كه بێت به‌رامبه‌ر به‌وان.
به‌ڵام به‌یاننامه‌كه له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕووی ده‌می له‌وان نییه. ڕووی له خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت چینی كرێكاره، كه به‌مانای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و مێژوویی سه‌رنج بده‌نه ئه‌م ووشه‌و شیعارانهو نه‌كه‌ونه داوی میللی چێتیو قه‌وم په‌رستییه‌وه، وه بۆ وه‌ستانه‌وه به‌ڕوویدا ئاماده‌بن. به‌پێچه‌وانه‌ی باسی سیناریۆی ڕهشو سپییه‌وه، ئێمه لێره‌دا ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه كه ئه‌گه‌ری داسه‌پاندنی شیعاری فیدراڵیزم به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆی ئێران‌دا زۆر لاوازه. به‌م پێیه باسه‌كه له‌سه‌ر موباله‌غه له‌مه‌ڕ ڕه‌وتی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی نییه. باسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌و بۆگهنییهیه كه له‌خودی شیعار‌و لێكدانه‌وه میللییه‌كان‌و له‌وانه شیعاری فیدراڵیزمدا خۆی حه‌شار داوه. له‌مه‌دا له‌بنه‌ڕه‌تدا ناكرێ موباله‌غه بكرێت‌و هه‌رچییه‌ك بووترێت هێشتا كه‌مه.
ئه‌نته‌رناسیۆنال: ئایا ده‌كرێ بڵێین ئه‌م شیعاره خه‌سڵه‌ت نمای ئه‌و حزب‌و ڕه‌وتانه‌یه كه ته‌رحیان كردووه، وه‌ده‌بێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا داوه‌رییان له‌سه‌ر بكرێ؟ ئایا به‌م به‌یاننامه‌یه شێوه‌ی ههڵوێستو په‌یوه‌ندی حزب له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی كه لایه‌نگری فیدرالیزمن گۆڕانی به‌سه‌ردا دێت؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من له‌ئاستی تیۆریدا ده‌كرێ له‌سه‌ربناغه‌ی ئه‌م شیعاره داوه‌ری له‌سه‌ر حزبه‌كان بكرێت. هه‌روه‌كو چۆن دینی بوون، شۆڤینیستی میللی بوون، سه‌ڵته‌نه‌ت خواز بوون وه‌یان دژایه‌تی كردنی یه‌كسانی ژن‌و پیاو، لهجهرگهی مێژووی سیاسی هاوچه‌رخی ئێران‌دا بۆ به كۆنه‌په‌رست ناوبردنی ڕه‌وتێك كافییه، بڕوابوونیش به ده‌ركردنی ناسنامه‌ی قه‌ومی بۆ خه‌ڵك‌و دروست كردنی ده‌وڵه‌ت له‌سه‌ر بناغه‌ی ئینتمای میللی‌و قه‌ومیش بۆ به كۆنه‌په‌رست له قه‌ڵه‌م دانی ڕه‌وتێك كافییه. ئه‌گه‌ر پرسیارێك هه‌یه ئه‌وه‌یه كه ئایا بۆگه‌نیی شیعاری فیدراڵیزم‌و مانا دژی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و دژی ئینسانی‌و دژی كرێكارییه‌كانی بهقووڵیو له‌ئاستێكی فراواندا ناسراوه یان نا. ڕه‌نگه هێشتا ناسراو نه‌بێ. ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێ كه له‌سه‌ره‌تاوه بۆ ده‌وره‌یه‌ك هه‌وڵ بده‌ین ئه‌م فۆرمۆڵه له به‌رنامه‌و ته‌بلیغاتی ئه‌حزابی ئۆپۆزسیۆندا نه‌مێنێ. هه‌ڵبه‌ته ئاشكرایه كه هه‌ر له‌ئێستاوه هه‌ر ڕه‌وتێك كه هۆشیارانه‌و سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له فیدراڵیزم‌و ڕێكخستنی قه‌ومیی كۆمه‌ڵگا بكات ده‌بێ به ڕه‌وتێكی كۆنه‌په‌رست بژمێردرێت.
ئه‌نته‌رناسیۆنال: ئه‌م به‌یاننامه‌یه چ ههڵسوڕانێك ده‌خاته به‌رده‌م هه‌ڵسوڕاوانی حزب؟ هه‌ڵسوڕاوانی حزب ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕه‌وتانه‌ی كه شیعاری فیدراڵیزمیان ته‌رح كردووه چی بكه‌ن؟
منصور حكمت: ئه‌وه ڕوونه كه لێره‌دا ناكرێ‌و پێویستیش نییه كه لیستێك هه‌نگاو هه‌ڵگرتن ڕیز بكه‌ین. مه‌سه‌له سه‌ره‌كییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئێمه ناوه‌ڕۆكی ئه‌م شیعاره، به ته‌واوی وجودییه‌وه وه لێبڕاوانه بۆ خه‌ڵكی ڕۆشن بكه‌ینه‌وه. ئه‌و حزبانه‌ی كه ئه‌م شیعاره ته‌رح ده‌كه‌ن له هه‌ركوێ بن‌و بۆكوێ بچن ده‌بێ هه‌ست به فشاری ڕه‌خنه‌ی ئێمه بكه‌ن له‌سه‌ر خۆیان. ده‌بێ بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌تی قه‌ومی‌و میللی بێئابڕو بكه‌ین، هه‌روه‌ك چۆن بیركردنه‌وه‌و سیاسه‌تی دینیی ئه‌مڕۆ بێ‌ئابڕوو قێزه‌ونه. ئه‌گه‌ر نه‌ڵێین هه‌موو خه‌ڵكی زه‌حمه‌تكێش، لانی كه‌م ده‌بێ به‌شه چوست‌و چالاك‌و هه‌ڵسووڕاوه‌كانی چینی كرێكار له‌ئێراندا وه‌ها هۆشیارانه بێزار بن له كۆنه‌په‌رستیی میللی‌و قه‌وم پهرستیو نه‌فره‌تی لـێبكهن، كه شیعاری فیدرالیزمیش جگه له یه‌كێك له شته ڕتوش كراوه لۆكسهكانی شتێكی تر نییه، وه له‌به‌رامبه‌ریدا حه‌ساس بن كه هیچ هێزێك نه‌توانێ سبه‌ینێ به دروست كردنی كێشمه‌كێش‌و كاره‌ساتی قه‌ومی به‌ر به پێشڕه‌ویی كرێكار‌و كۆمۆنیزمی كرێكاری بگرێت‌و ڕۆژگارێك به‌سه‌ر خه‌ڵكیدا بهێنن كه له یوگسلافیا بینیمان. تهبلیغاتو ئاكسیۆنه‌كانی ئێمه ده‌بێ سه‌رهه‌ڵدانی توجمانهكانو ئیززهت بگۆویچهكانو كارادیچهكانو ملادیچهكانو میلۆسویچهكانو ژێرینفسكییه نیشتمان په‌روه‌ره‌كان بكاته شتێكی مه‌حاڵ. له یه‌ك ڕسته‌دا، هه‌م ده‌بێ ئاماده‌یی زه‌ینیی خه‌ڵك به‌رینه سه‌ره‌وه‌و هه‌م قه‌وم پهرستو هاوكاره‌كانی سبه‌ینێیان له‌وه حاڵی بكه‌ین كه له‌گه‌ڵ هێزێكی كۆمۆنیستی كرێكاریی له‌سازش نههاتووو به‌رچاو ڕۆشندا به‌ره‌وڕوون.
یه‌كه‌مین جار له مانگی جون-ی ١٩٩٦دا له ئه‌نته‌رناسیۆنالی ٢١ بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌عید ئه‌حمه‌د له‌فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #0930ku.html
|