ئه‌م نووسراوه‌یه ده‌قی کورتکراوه و پوخته‌کراوی وتاری مه‌نسوور حیکمه‌ته سه‌باره‌ت به پایه‌کان و ئاسۆکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له یه‌که‌مین کۆنفرانسی کادره‌کانی حیزب‌دا
پایه‌کان و ئاسۆکانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
زه‌مینه‌کانی پێکهاتنی حیزب
ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که به‌و جۆره‌یه، که ئه‌م حیزبه له ئاکامی ناکۆکی و کێشمه‌کێشه‌کانی هه‌ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێک هاتووه. به بڕوای من ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه، واته گه‌ڕان به‌شوێن ڕه‌گ و ڕیشه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا له ناکۆکییه ناوخۆیییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، لێکدانه‌وه‌یه‌کی هه‌ڵه‌یه، هه‌رچه‌نده ده‌زانم که ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له هاوڕێیانی ئه‌م حیزبهشمان که‌م و زۆر هه‌ر وا بیرده‌که‌نه‌وه. واته خۆیان له درێژه‌کێشانی ئه‌و ناکۆکی و چه‌پ و ڕاست وه‌رگه‌ڕان و جهمسهرگیرییانهی ناو حیزب‌دا پێناسه ده‌که‌ن. به بڕوای من دیتنی ئه‌م حیزبه وه‌ک جۆره به‌رهه‌مێکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران شتێکی هه‌ڵه‌یه. چونکه ئه‌و ناکۆکی و کێشمه‌کێشه ناوخۆیییانه‌ی که تیایدا دروست بوون، خۆیان به‌رهه‌می هه‌لومه‌رجێکی بابه‌تیی مێژوویی و کۆمه‌ڵایه‌تی بوون و ئه‌م حیزبه‌ش هه‌ر له ئه‌نجامی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی هه‌مان هه‌لومه‌رجی بابه‌تیدا پێک هاتووه نه‌ک له‌درێژه‌ی ئه‌و ناکۆکییانه‌دا.
ناکۆکییه ناوخۆیییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران زاده‌ی بار و دۆخێکی جیهانیی تایبه‌ت بوون. ڕه‌گ و ڕیشه‌کانی ئه‌م ناکۆکییانه ده‌گه‌ڕایه‌وه بۆ ئه‌و بار و دۆخه‌ی که جیهان و کۆمۆنیزم به شێوه‌یه‌کی گشتی تێی که‌وتبوو. بێگومان کاریگه‌ری ئه‌م بار و دۆخه وه‌ك هه‌موو حیزبه چه‌په‌کانی تری جیهان و هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که بانگه‌شه‌ی کۆمۆنیزمیان ده‌کرد، ئێمه‌یشی گرته‌وه. زۆر ڕه‌وت و لایه‌ن هه‌ڵوه‌شانه‌وه، زۆری تر تووشی که‌رتبوون هاتن، ئێمه‌ش ئاڵوگۆڕمان کرد. له‌به‌ر ئه‌وه ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ هۆکاری دروستبوونی ئه‌م حیزبه له‌م ده‌وره و بڕگه دیاریکراوه‌دا بدۆزینه‌وه، ئه‌وا ئه‌م فاکته‌ره هه‌مان ئه‌و بار و دۆخه بابه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه که له ده‌ره‌وه‌ی ئێمه‌دا بوونی هه‌یه.
داڕمانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م ٦_٧ ساڵه‌ی دوایی، سه‌روسیمای دنیای زۆر به خێرایی گۆڕیوه، هاوکێشه ئابووری و سیاسییه‌کان و هه‌له‌مه‌رجی ئایدیۆلۆژی و سه‌رخانی فیکری و عه‌قیده‌یی جیهان، ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا هاتووه و ئه‌م ڕه‌وته‌ش هه‌روا به‌رده‌وامه. ئه‌و هاوسه‌نگییه‌ی پێشتر له جیهاندا سه‌قامگیر ببوو به ته‌واوی تێك چووه. له ئابووریی سیاسی جیهانی هاوچه‌رخ و له دابه‌شبوونی جیهان له‌نێوان بلۆکه بۆرژوازییه جیهانییه‌کانه‌وه تا دۆخی فیکری و ئایدیۆلۆژی هه‌مووی به خێرایی گۆڕاوه و پرسیاری نوێ که‌وتووه‌ته به‌رده‌م کۆمه‌ڵگاکان و چینه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانه‌وه. بێگومان فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی ئه‌و حیزبه سیاسییانه‌ی که له چوارچێوه‌ی دۆخی پێشوودا به‌پێی نیاز و پێویستییه‌کانی ده‌وره‌کانی پێشوو پێک هاتبوون، ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه و گرێوگۆڵی نوێ ڕووبه‌ڕووی بزووتنه‌وه سیاسی و حیزبییه‌کان ده‌بێته‌وه، که ئیتر به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و وه‌ڵامه‌ی که به‌م گرێوگۆڵانه ده‌درێته‌وه، ده‌کرێت قسه له ڕیزبه‌ستن و یه‌کگرتنه حیزبییه‌کان له‌م ده‌وره‌یه‌دا بکرێ، پرسیاری نوێ و یه‌کگرتن و قه‌ڵشتی نوێ به‌دی دێنێ. وه‌ڵامی هاوبه‌ش به گرفته‌کانی ڕابوردوو، ئه‌مڕۆ ئیتر ناتوانێ مه‌رجی یهکگرتوومانهوه بێ.
باڵه‌کانی لایه‌نگری یه‌کێتیی سۆڤێت، چ له ڕۆژئاوا، یان له ڕۆژهه‌ڵاتدا، یان هه‌ڵوه‌شاونه‌ته‌وه، یاخود به شێوه‌یه‌کی گشتی ڕێباز و ناوی خۆیان گۆڕیوه. هه‌ندێکیشیان زۆربه‌ی هه‌ره زۆری هێزی خۆیان له‌ده‌ست داوه و خراونه‌ته په‌راوێزه‌وه. پاشماوه‌ی ئه‌م حیزبانه هه‌وڵ ده‌ده‌ن به سوودوه‌رگرتن له بار و دۆخی ناڕه‌زایه‌تی له کارکردی بازاڕ له ڕۆژهه‌ڵاتدا یاخود ناڕه‌زایه‌تیی قووڵی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له ڕۆژئاوا دوابه‌دوای ده ساڵ له هێرشی ڕاستڕه‌وی نوێ، ببنه نوێنه‌ری ناڕه‌زایه‌تییه دیفاعییه‌کانی چینی کرێکار و له‌م ڕێگایه‌وه له مه‌یدانی سیاسی‌دا بمێننه‌وه، یانی به پشتبه‌ستن به شێوهکارێك که تاکوو پێش ئه‌م ئاڵوگۆڕانه پێی نامۆ بوون. ئه‌م ڕه‌وتانه به هه‌ر حاڵ زۆر ته‌ریک بوونه‌ته‌وه و هیچیان چیتر حیزبی به‌هێز و به‌توانا نین. دوور نییه حیزبه‌کانی وه‌ك حیزبی کۆمۆنیستی فه‌ره‌نسا و حیزبی کۆمۆنیستی ڕووسیا هێشتاش ئاسۆی بههێزتربوونیان هه‌بێ. به‌ڵام به هه‌ر حاڵ ئه‌مه به ئاڵوگۆڕی جیددی له بنکه‌ی سیاسی و عه‌مه‌لی و ڕێبازی تا ئێستای ئه‌وانه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. ئایینده‌ی ئه‌م حیزبانه نه‌ك په‌یوه‌ستبوونیان به بلۆکێکی جیهانی به‌هێزه‌وه وه‌ك جاران، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ هه‌مان بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چینه‌که‌دا دیاری ده‌کات. بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ڕادیکاڵی دژی ڕیڤیژینیستیش به فه‌وتانی بابه‌تییانه‌ی خودی "ڕیڤیژینیزم"، به شێوه‌یه‌کی گشتی قیبله‌نمای جووڵه و فه‌لسه‌فه‌ی هه‌بوونی خۆی به ته‌واوی له‌ده‌ست داوه. ئه‌و باڵه ڕادیکاڵه‌ی که له‌به‌رامبه‌ر بلۆکه‌کانی یه‌کێتیی سۆڤێت و چین و حیزبه وابه‌سته‌کان به‌وانه‌وه شکڵی گرتبوو، وه خه‌ت و تاخمی جۆراوجۆری ده‌گرته خۆی، ئه‌مڕۆ ئیتر به‌هانه‌یه‌کی ڕۆشنی بۆ مانه‌وه‌ی نییه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش به‌شی هه‌ره زۆری هێزی ئه‌م حیزبانه له ڕادیکاڵیزمی توێژه ناکرێکارییه‌کانه‌وه ... ببوو، که ئه‌م ڕادیکاڵیزمهش دیسانه‌وه له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا کۆتایی پێ هات و ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئه‌م جۆره حیزبانه ده‌یانتوانی له‌ده‌وری درووشمه ڕادیکاڵه‌کانی خۆیان کۆی بکه‌نه‌وه ئه‌مڕۆ ئیتر نه‌ماوه. ئه‌م ڕۆژگاره ئیتر ئه‌و ده‌ورانه نییه که حیزبه ڕادیکاڵه زانکۆیی و وردهبۆرژوازییهکان له هه‌ر جۆرێك بن، ماویست، ترۆتسکیست و ئه‌وانی تر، بتوانن که‌س له‌ده‌وری خۆیان و که‌مپه‌ینه سیاسییه‌کانی تا ئێستایان گرد و کۆ بهێڵنه‌وه. هه‌مان هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی لاوازی خۆدی خۆشیان خه‌ریکه له‌ده‌وریان پرش وبڵاو ببێ.
له جیهانی سێیه‌مدا جۆرێك سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی جیهانی سێیه‌می هه‌بوو، له ئه‌مه‌ریکای لاتینه‌وه تا فیلیپین و ئێران، که ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌خۆ زۆرتر له‌ژێر کاریگه‌ری ستالین و ماویزم، یان ڕاستتر بڵێین له‌ژێر کاریگه‌ری ناسیۆنالیزمدا بوون. ئه‌مانه‌ش دیسانه‌وه له‌به‌ریه‌ك ترازاون. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌که‌م، له ڕوانگه‌ی ئاسۆ و به‌رنامه‌ی ئابوورییه‌وه به تێكشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات، ئه‌و پایه و کۆڵه‌کانه‌ی ئه‌م جۆره ڕه‌وتانه له‌سه‌ری وه‌ستابوون تێک ڕووخا. ئه‌ڵتێرناتیڤ و ئاسۆی گشت ئه‌و ڕه‌وتانه ئابوورییه‌کی ده‌وڵه‌تی ژێر کۆنترۆڵی کۆمارێکی خه‌ڵکی بوو، ئه‌م ئه‌ڵتێرناتیڤ و ئاسۆیه ئیتر بازاڕی نه‌ماوه. وه له لایه‌کی تره‌وه ناسیۆنالیزمی ڕه‌سمی به شێوه‌یه‌کی ئاشکرا و بێپه‌رده هاتۆته مه‌یدانه‌وه و خۆی ڕاسته‌وخۆ هێزی خۆی گرد و کۆ ده‌کاته‌وه. به‌م جۆره‌ش چوارچێوه‌یه‌ك بۆ خۆده‌رخستنی ئه‌م ڕه‌وته چه‌پانه نامێنێته‌وه. هه‌ر بۆیه له جیهانی سێیه‌مدا ئه‌م جۆره ڕادیکاڵانه شوێنیان له ئیعرابدا نییه. ڕاستییه‌ك که به‌تایبه‌ت په‌یوه‌ندی به حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه هه‌یه ئه‌وه‌یه، که له هێرشی دژی کۆمۆنیستی ئه‌م ساڵانه‌ی دواییدا دوو ڕه‌وتی کۆمه‌ڵایه‌تی وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگری ئایدیۆلۆژی و سیاسی ئه‌م هێرشه هاتنه مه‌یدانه‌وه. یه‌کێکیان ناسیۆنالیزم و ئه‌وی تریان دیموکراسی‌خوازی بوو. ئه‌م دوو ڕه‌وته هه‌ردووکیان له هێرشی بۆرژوازی بۆ سه‌ر کۆمۆنیزمدا بوونه مه‌یداندار. ئه‌وه ڕاسته که فاشیزمیش له‌م ده‌وره‌یه‌دا سه‌ری به‌رز کرده‌وه. به‌ڵام گه‌شه‌ی فاشیزم به‌ره‌نجامی دواتری ئه‌م ئاڵوگۆڕانه بوو، وه له سه‌ره‌تای ئه‌م هێرشه‌دا ده‌وری نه‌بوو. فاشیزم به‌رهه‌می تێکچوونی هاوسه‌نگییه‌کانی پێشووه. به‌ڵام ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ی که له هێرشی دژی کۆمۆنیستی بۆرژوازی که له‌ژێر په‌رده‌ی هێرش بۆ سه‌ر بلۆکی به‌ناو سۆسیالیستی ڕۆژهه‌ڵات ئه‌نجام ده‌درا، بوون به ئاڵاهه‌ڵگر. له ناسیۆنالیزم و دیموکراسیبوون کاتێك ورد ده‌بینه‌وه، ده‌بینین ئه‌م دوو بزووتنه‌وه‌یه هه‌ر دووکیان له پێکهێنه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی چه‌پی ڕادیکاڵ، یاخود کۆمۆنیزمی جیهانی سێیه‌می بوون. به واتایه‌کی تر ئه‌و دوو نه‌ریته سیاسییه ئه‌سڵییه‌ی که له‌م جۆره وڵاتانه‌دا به ئاوێته‌بوون له‌گه‌ڵ سۆسیالیزمی کرێکاراندا چه‌پی ڕادیکاڵ و حیزبه‌کانی ئه‌م نه‌ریته‌یان شکڵ پێ دابوو، ئێستا له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستی جیهاندا به ئاشکرا که‌وتوونه‌ته به‌رامبه‌ر کۆمۆنیزم و بوونه‌ته قاوغی ئه‌سڵی بۆ کۆکردنه‌وه و کێشکردنی هێز له دژی کۆمۆنیزم، ئاسایییه که ئه‌م جۆره حیزبانه‌ی که ئه‌م نه‌ریته ناکۆکانهیان له خۆیاندا هه‌ڵگرتووه، له هه‌لومه‌رجێکی وادا له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێن. کاتێك ئه‌م بزووتنه‌وانه له مه‌یدانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌رامبه‌ر یه‌کتر ده‌وه‌ستن، ئیتر به پێچه‌وانه‌ی ده ساڵی ڕابوردووه‌وه، ناکرێ له چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌کانی چه‌پی ڕادیکاڵدا به‌یه‌که‌وه بمێننه‌وه. به تایبه‌تی له حاڵێكدا که ناسیۆنالیزم و دیموکراسی‌خوازی ئه‌م ده‌وره‌یه به‌ده‌وره‌ی خۆیان ده‌زانن و هیچ پێویستییه‌ك بۆ سازش و ته‌سلیم له‌به‌رامبه‌ر سۆسیالیزمدا، جا له هه‌ر جۆرێك بێت، نابیننه‌وه. بێگومان له هه‌لومه‌رجی وادا پاراستنی چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یییه خه‌ڵکییه‌کان بۆ حیزبه چه‌په‌کان مه‌حاڵ ده‌بێ. دیموکراته‌کان و له‌وان ئاشکراتر ناسیۆنالیسته‌کان، خه‌ریکن له دنیای ده‌ره‌وه‌دا کۆمۆنیسته‌کان و کۆمۆنیزم به گشتی به هه‌ر مانایه‌ك ده‌کوتن. بێگومان ناکرێ حیزبێك هه‌بێ که له‌ودا کۆمۆنیست، مارکسیست، ناسیۆنالیست و دیموکرات له‌ده‌وری یه‌ك کۆ ببنه‌وه و ڕێکخراوێکی چه‌پی یهكدهستیان پێك هێنابێت. ڕه‌وت و حیزبی له‌م جۆره به‌ناچاری پارچه‌پارچه ده‌بێ. هه‌مان ئه‌م ڕاستییه‌شه که که‌وتووه‌ته پشتسهری جیابوونه‌وه‌کانی ئه‌م دوایییه‌ی ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، پێکهاتنێکی جیاواز و تایبه‌ت نه‌بوو، چاره‌نووسێکی جیاوازیشی نه‌بوو. گومانی تێدا نییه که سۆسیالیزمی کرێکاری له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا به‌هێز بوو، وه حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئامرازێك بوو که له ڕێگه‌ی ئه‌وه‌وه هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری له ئێران‌دا به‌ئاگاتر بووه‌وه به تایبه‌ت له هه‌لومه‌رجێکی دژوار و مه‌ترسیداردا له بواری سیاسی‌دا چالاك مایه‌وه. به‌ڵام حیزبی کۆمۆنیستی ئێران وه‌ك حیزبێکی سیاسیی وابه‌سته‌ی هه‌مان ئه‌و قانوونمهندییانه بوو که به‌سه‌ر هه‌موو حیزبه چه‌په‌کاندا به‌ڕێوه ده‌چوو. واته به شکستی سۆسیالیزمی درۆیینه‌ی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و هێرشێك که بۆرژوازی لهجهرگه و له درێژه‌ی ئه‌م شکسته‌دا بۆ سه‌ر گشت کۆمۆنیزم و ئامانجی سۆسیالیزم ...دایه، له حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیشدا ناسیۆنالیزم و دیموکراسی‌خوازی، که هاتبوونه ژێر چه‌تری سۆسیالیزمه‌وه، خه‌ریك بوون ده‌ست به ته‌پڵلێدانی خۆیان بکه‌ن. هۆی هه‌ڵبژاردنی جیابوونه‌وه له لایه‌ن ئێمه‌وه ئه‌وه بوو، که مه‌یله‌کانی تری ناو حیزب له‌گه‌ڵ ئه‌و ئاڵوگۆڕه له هه‌لومه‌رجی جیهانیدا خه‌ریك بوون ئیتر له ملدان به کۆمۆنیزم و ڕێبازی کۆمۆنیستی سه‌رپێچی بکه‌ن. به‌له‌به‌رچاوگرتنی هێز و توانای نه‌ریتی کۆمۆنیستی له حیزب‌دا به‌ر له جیابوونه‌وه، ئه‌م ڕه‌وتانه توانای ئه‌وه‌یان نه‌بوو به ئاشکرا ئاڵای خۆیان به‌رز بکه‌نه‌وه و ئاسۆ و خواسته‌کانی خۆیان ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام توانای گۆجکردنی حیزبیان هه‌بوو. ده‌یانزانی ... بهدبیینی و بێ‌بڕوایی و ناسیاسیگهری تیادا دروست بکه‌ن و له‌ژێره‌وه هه‌ڵسووڕانی تایبه‌ت و دڵخوازی خۆیان ئه‌نجام بده‌ن. هۆی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه ئه‌وه بوو که ئێمه به‌ڕوونی ده‌مانبینی ئه‌م بزووتنه‌وانه خه‌ریکن له ئاستی کۆمه‌ڵگادا به ئاشکرا و بێپه‌رده ڕووبه‌ڕووی یه‌کتر ده‌وه‌ستنه‌وه. ڕواڵه‌تی مه‌سه‌له‌که وابوو که ئێمه ئه‌و حیزبه‌مان به‌جێهێشت، به‌ڵام ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه بوو که ئه‌وان ڕۆیشتن. مه‌یله‌کانی تری ناو حیزب دوو ساڵ پێش ئه‌وه‌ی ئێمه له‌و حیزبه بێینه ده‌ره‌وه، له ڕووی سیاسییه‌وه حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیان به‌جێهێشتبوو. کۆمۆنیزم ئیتر له هه‌مان سه‌رده‌می کۆنگره‌ی سێیه‌مه‌وه، بۆ ئه‌م ڕه‌وتانه قورسایی و بایه‌خێکی نه‌بوو. به‌م پێیه‌ش حیزبی کۆمۆنیست و ڕێباز و ڕابه‌ریی کۆمۆنیستی حیزبیش لای ئه‌مانه نرخی خۆی له‌ده‌ست دابوو، به‌شوێن مه‌به‌ستی خۆیانه‌وه بوون، چونکه ده‌یانبینی له مه‌یدانی کۆمه‌ڵگادا ڕۆژ ڕۆژی دیموکرات و میللیگهراکانه. ئه‌م ڕه‌وتانه به هۆی دیکتاتۆرییه‌ت و سه‌رکوت له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کوو ئێران‌دا ڕوویان له کۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیست کردبوو، ئێستا ئیتر له خودی زلهێزه‌کانه‌وه ده‌یان بیست که سه‌رده‌می ڕووخانی دیکتاتۆره‌کان هاتووه. هه‌ندێکیش میللیگهرای سه‌رکوتکراویان به‌ره‌و کۆمۆنیزم پاڵی پێوه نابوو، به‌ڵام ئه‌مڕۆ که خه‌ریکن ناسیۆنالیسته‌کان خه‌ڵات ده‌که‌ن، ئه‌م خۆبه‌ستنه‌وه‌یان به کۆمۆنیزمه‌وه ئیتر خێری بۆیان نه‌ماوه. هاوکات له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕه جیهانییه‌کان له‌م ساڵانه‌ی دواییدا هیوا و ئومێدی تازه له دڵی مه‌یله‌کانی تری ناو حیزبی کۆمۆنیست‌دا زیندوو بووه‌وه و به‌ناچاری ڕه‌فتاری سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان ده‌گۆڕا. له‌م ده‌وره‌یه‌دا بوو که ئیتر چهندپایهبوون و ئیئتیلافیبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به ته‌واوی هه‌ستپێکراو و به‌رجه‌سته ده‌بووه‌وه. قسه و باسه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی دوایی، کاریگه‌رییه‌کی له‌سه‌ر بناغه‌ی ئه‌م ڕه‌وه‌نده نه‌بوو. له‌وانه‌یه ڕۆژ و سه‌عاتی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه‌ی دیاری کردبێ، به‌ڵام خودی ئه‌م جیابوونه‌وه‌یه حه‌تمی بوو. پێشتریش قسه‌ی ئێمه ڕووبه‌ڕووی ئه‌م ڕه‌وتانه‌ی ناو حیزب هه‌ر ئه‌وه بوو. ئێستا ئیتر که‌وا به ڕواڵه‌ت کۆمۆنیزم خێرێکی بۆ ئێوه نه‌مابێت بڕۆن، بهێڵن با ئه‌م حیزبه کۆمۆنیست بمێنێته‌وه. ئه‌مه یه‌که‌م جار نه‌بوو ئێمه له حیزبی کۆمۆنیست‌دا له‌گه‌ڵ که‌سانێکدا موناقه‌شه و پلمیك بکه‌ین. مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، مێژووی که‌وتن و پێخزانی به‌رده‌وام و یه‌ك له‌دوای یه‌کی مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تری ناو حیزب به‌ره‌و ئامانجی کۆمه‌ڵایه‌تی ڕاسته‌قینه‌ی خۆیان ... گرتنه‌وه و هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ڕه‌وتی مارکسیستی بۆ ڕيگهگرتن له‌م که‌وتن و پێخزانهی ئه‌وان بووه. ئه‌م جاره‌ی دوایی یه‌که‌مین جار نه‌بوو که ناسیۆنالیزم و دیموکراتیزم له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، خۆیان ده‌ربخه‌ن. سه‌باره‌ت به‌شه‌ڕ له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات‌دا بۆ نموونه، لێکدانه‌وه‌یه‌کی ته‌واو ناسیۆنالیستییانهیان وه‌ك بنچینه‌ی ئه‌م شه‌ڕه ته‌رح کرد و هه‌ندێکیش هه‌بوون زۆر به سنگێکی فراوانه‌وه ئه‌م شیکردنه‌وه‌یان قبووڵ کرد. ئه‌وه هه‌ر مارکسیسته‌کان بوون که ڕووبه‌ڕووی ئه‌م تێڕوانینه وه‌ستانه‌وه و پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت که هۆی ئه‌م تێکهه‌ڵچوونانه به پێچه‌وانه‌ی تێڕوانینی ئه‌وانه‌وه نه‌ك کێشمه‌کێش له‌سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی هه‌ژموونی له یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی میللی‌دا، به‌ڵکوو ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چین و بزووتنه‌وه چینایه‌تییه جیاوازه‌کانه. له کاتی توندبوونه‌وه‌ی شه‌ڕی شاره‌کان له‌نێوان عێراق و ئێران‌دا، یان به شێوه‌یه‌کی به‌رجه‌سته‌تر له سه‌رده‌می ئاگربه‌ستی ئێران و عێراقدا، دیسانه‌وه لێکدانه‌وه و ڕێبازی ته‌کتیکی غه‌یره کۆمۆنیستی ته‌رح کرا. دووباره هه‌ر مارکسیسته‌کانی ناو حیزب بوون که پێشیان به که‌وتن و خزانی ئه‌وان به‌ره‌و ئه‌و جۆره هه‌ڵوێست و ڕێبازه تاکتیکییانه گرت. له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا، جگه له‌م جاره‌ی دوایی که باس له‌سه‌ر نه‌زمی نوێی جیهانی و هه‌ڵچوونی سیاسی له عێراق بوو، لایه‌نی به‌رامبه‌ر زۆر له‌وه مه‌منوون ده‌بوو که ده‌ستی گیراوه و نه‌هێڵراوه پێی به‌ره‌و ئۆپۆرتیۆنیزم و پۆپۆلیزم ... هتد. بخزێ و ئیعتیبار و جێگا و شوێنی سیاسی پارێزراوه. به‌ڵام ئه‌م جاره‌ی دوایی خۆیان هۆشیارانه ده‌یان ویست بخزێن و بکه‌ون. تۆڕی سه‌لامه‌تی و ڕزگاربوونی سیاسی‌یان نه‌ده‌ویست، له یه‌کێك له پڕۆپاگه‌نده‌کانی کۆکاکۆلادا، فڕۆکه‌یه‌ك به‌سه‌ر پردێکه‌وه ئه‌فڕێ و یه‌کێك له سواربووهکانی بۆ خواره‌وه ده‌ڕوانێ و چاوی به کیۆسکی (فرۆشگایه‌کی بچکۆله‌یه له‌لای خۆمان پێی ده‌ڵێن کیشك/ و.) کۆکاکۆلا ده‌که‌وێ، خۆێ پێ ناگیرێ له فڕۆکه‌که‌وه به‌سه‌ردا خۆی هه‌ڵده‌داته خواره‌وه. ئه‌مانیش ئه‌م جاره زۆر به ڕوونی کۆکاکۆلای خۆیان له‌سه‌ره‌وه بینی و به‌ره‌و خوار خۆیان بۆ هه‌ڵدا و ئه‌و تۆڕه‌یان به ڕێگر ده‌بینی که ئێمه له‌ژێریاندا گرتبوومانهوه. ئێمه‌ش ئه‌م جاره‌یان لێیان گه‌ڕاین بکه‌ونه خواره‌وه، جیاوازی ئه‌م جاره له‌گه‌ڵ پێشوودا ته‌نیا له‌وه‌دا بوو، که ئێمه ئه‌م جاره‌یان هیچ به‌وه خۆشحاڵ نه‌بووین، یه‌کێتیی حیزبی خۆمان له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕه‌وتانه‌دا بهێڵینه‌وه، چونکه خۆمان له سێ ساڵ له‌وه پێشه‌وه، جه‌ختمان له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کرد که ته‌نیا حیزبێکی یه‌کپارچه‌ی مارکسیستی ده‌توانێ وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ بێت و ئێمه هیچ ئیئتیلافێکمان پێ خۆش نییه. ڕه‌نگه پێشتر دابینبوونی باڵاده‌ستی سۆسیالیزم و مارکسیزممان له حیزب‌دا به‌کافی زانیبێ و ئه‌م مه‌یلانه‌ی ناو حیزبمان وه‌ك هۆکارێکی ده‌ست و پێگیر ته‌ماشا بکردایه، که ده‌کرێ له چوارچێوه‌ی حیزبێکدا زیانه‌کانی بۆ که‌مترین ڕاده که‌م بکه‌یته‌وه و درێژه به کاری خۆت بده‌یت. به‌ڵام له‌م هه‌لومه‌رجه نوێیه‌دا و له‌گه‌ڵ ئه‌م ئاڵوگۆڕه بنه‌ڕه‌تییانه‌ی که به‌سه‌ر دنیادا هاتووه، ئیتر نه‌ده‌کرا ئه‌مه شێوازی مامه‌ڵه‌ی ئێمه بێ و ئه‌مه به‌کرده‌وه ده‌ست و پێی ئێمه‌ی له شکڵدان به جووڵانه‌وه‌یه‌کی حیزبی و مارکسیستی که له هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆدا بتوانێ ده‌ور بگێڕێ، ده‌به‌سته‌وه.
به هه‌ر حاڵ ئه‌سڵی مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه که کێشمه‌کێشه‌کانی ناو حیزبی کۆمۆنیست له‌سه‌ر بنه‌مای کێشمه‌کێشی قووڵتر و هه‌مه لایهنهتری کۆمه‌ڵایه‌تی پێك هاتبوون. ئه‌مه‌ش واته ئاڵوگۆڕکردن له‌ژێر کاریگه‌ری گۆڕانگارییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا، نیشانده‌ری خه‌سڵه‌تی واقیعی و کۆمه‌ڵایه‌تی خودی ئێمه‌یه وه‌ك ڕه‌وتێکی سیاسی. که‌سێك که‌پێی وایه حیزبه سیاسییه‌که‌ی به‌هۆی ناکۆکی نێوان که‌سه‌کانه‌وه ئینشیقاقی کردووه و له‌به‌ریه‌ك ترازاوه، ئه‌وا تێڕوانینی نزمی خۆی بۆ حیزبه‌که‌ی نیشان ده‌دات، ئه‌وه خۆیه‌تی که حیزبه سیاسییه‌که‌ی خۆی بێ په‌یوه‌ند به دنیا و ته‌ریك ده‌بینێ. ئێمه به پێچه‌وانه‌ی ئه‌م جۆره تێگه‌یشتنه‌وه، لێکدانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی و ماددیمان بۆ جیابوونه‌وه‌کانی ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هه‌یه. ئێمه به ساده‌ییه‌وه ده‌ڵێین: به‌هۆی ڕه‌وته کۆمه‌ڵایه‌تییه گرنگه‌کانی ئه‌م ساڵانه‌ی دوایی له حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیشدا قه‌ڵشت دروست بووه و که‌سێك بیه‌وێ ئه‌م جیابوونه‌وانه حاڵی ببێ، ده‌بێ ده‌رك به‌م ڕه‌وتانه بکات. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێرانیش دیسانه‌وه له ئاکامی ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م ڕه‌وت و ئاڵوگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌وه پێك هاتووه. بۆ ئێمه، واته بۆ ئه‌و چه‌ند که‌سه‌ی که بانگه‌وازی پێکهێنانی ئه‌م حیزبه‌مان کرد، ئه‌مه فاکته‌ری ئه‌سڵی بوو. به‌ڵگه‌کانی ئه‌م جۆره تێڕوانینه‌مان نووسراونه‌ته‌وه و هه‌ر له کۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه و دواتریش له کۆنگره‌ی سێیه‌می حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه ئه‌وه ده‌رکه‌وتووه که ڕه‌وتێك له حیزب‌دا هه‌یه که بۆ پێکهێنانی حیزبێك به کۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌تی جیاواز و تایبه‌ته‌وه هه‌وڵ ده‌دات و تێده‌کۆشێ. ئێمه ده‌مانزانی که بێ دابڕان له نه‌ریته‌کانی مێژووی ڕابوردووی ئه‌و حیزبه و پێکهاته سیاسی و کادرییهکهی، ناتوانین بچینه شه‌ڕی مه‌سه‌له و گرێوگۆڵه‌کانی کۆمۆنیزم له‌م ده‌وره‌یه‌دا، هاتینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که حیزبێکی تر پێک بهێنین. بانگه‌وازی ئێمه‌ش بۆ هیچ به‌ش و باڵێكی ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌بوو. به‌ڵکوو بانگه‌وازی ئێمه بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه بوو که خۆیان له‌و ئامانجه‌دا به هاوبه‌ش ده‌زانی. ئێمه هه‌رگیز نه‌مانده‌ویست حیزبی تازه وه‌ك ئینشیقاقێك له حیزبی کۆن ته‌ماشا بکرێ. ئه‌و هاوڕێیانه‌ی که له کۆنفرانسی کۆمۆنیزمی کرێکاری له حیزبی پێشوودا ئاماده بوون، له یادیانه که ئێمه فیکره‌ی پێکهێنانی حیزبمان له لایه‌ن فراکسیۆنه‌وه ڕه‌ت کرده‌وه. ئه‌م حیزبه وه‌ڵامێکه له لایه‌ن کۆمه‌ڵێك که‌سی کۆمۆنیسته‌وه، به تێڕوانین و ئاسۆیه‌کی دیاریکراوه‌وه که بهگرێوگۆڵهکانی کۆمۆنیزم و جیهانی سه‌رمایه‌داریی ئه‌مڕۆ دراوه‌ته‌وه و چیتر ناشێ له چوارچێوه‌ی پێکهاتن و گه‌شه‌ی چه‌پی ئێران‌دا بۆی بڕوانرێ. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له ڕوانگه‌ی ته‌قویمییه‌وه وا بێته به‌رچاو که ئه‌م حیزبه له لایه‌ن هه‌ڵسووڕاوانی پێشووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه پێك هاتووه، ڕیشه‌ی ئه‌م حیزبه له‌و ڕابوردووه‌دا نییه. ئێمه، هه‌ر یه‌كه له ئێمه، هه‌ر پێشینه‌یه‌کی سیاسی و ڕێکخراوه‌ییمان هه‌بووبێ، له بڕگه‌یه‌کی دیاریکراودا به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتین، که دنیا خه‌ریکه ئاڵوگۆڕی بنه‌ڕه‌تی به‌سه‌ردا دێ و ئێمه ده‌بێ وه‌ك که‌سانی کۆمۆنیست وه‌ڵامی خۆمانی پێ بده‌ینه‌وه.
تایبه‌تمه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری
بناغه‌ی یه‌كگرتنی ئێمه و وه‌ڵامێك که ده‌مانه‌وێ به مه‌سه‌له‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمۆنیزم بده‌ینه‌وه چییه؟ پێم وابێ له‌م چه‌ند ساڵه‌ی دواییدا سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌کانی خۆمان وه‌ك کۆمۆنیستی کرێکاری له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی تری چه‌پ به گوێره‌ی پێویست نووسیومانه و قسه‌مان کردووه. ده‌مه‌وێ لێره‌دا سه‌رخه‌ته گرنگه‌کانی ئه‌م جیاوازییانه بژمێرم. بێگومان ده‌کرێ وردتر و هه‌مه لایه‌نه‌تر له‌م قسانه‌ی منیش، چوارچێوه ناسنامه‌یییه‌کانی خۆمان پێناسه بکه‌ین، به‌ڵام به هه‌ر حاڵ من ئه‌و نیشانه و تایبه‌تمه‌ندییانه‌ی که به بڕوای من خهسڵهتنمای سیاسی جووڵانه‌وه‌ی ئێمه‌ن و بێخ و پایه‌ی سیاسیی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریین ده‌ژمێرم:
١) خه‌سڵه‌تی بابه‌تی-کۆمه‌ڵایه‌تیی سۆسیالیزمی کرێکاری
یه‌که‌مین خاڵێك که ئێمه له‌م ده‌وره‌یه‌دا جه‌ختمان له‌سه‌ر کرد ئه‌وه بوو، که سۆسیالیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی بابه‌تییه، به‌ره‌نجامی هه‌ڵسووڕانی مارکسیسته‌کان و کۆمۆنیسته‌کان نییه. ئه‌م جووڵانه‌وه‌یه، جووڵانه‌وه‌یه‌که که مێژوویییانه به‌ڕێ که‌وتووه و له ئارادایه. جا ئه‌گه‌ر له سه‌ره‌تادا پێویستی به‌وه بووه که که‌سێك چوارچێوه فیکرییه‌که‌ی بناسێنێ و ده‌ستنیشانی بکات، ئه‌وا به هه‌ر حاڵ ئه‌مڕۆ ساڵانێکی زۆر دوای ئه‌و کاره‌ی که مارکس ئه‌نجامی دا، سۆسیالیزمی کرێکاری جووڵانه‌وه‌یه‌کی مه‌وجوود و زیندووه. خه‌بات له دژی سه‌رمایه‌داری بۆ گۆڕین و جێگرتنه‌وه‌ی به سۆسیالیزم، له ڕێگه‌ی شۆڕشێکی کرێکارییه‌وه، ئاسۆیه‌کی زیندوو و جێکه‌وتووی کرێکاری و نه‌ریتێکی خه‌باتگێڕانه‌ی زیندووه له ده‌روونی چینی کرێکاردا. ده‌کرێ تیۆری و خۆهۆشیاری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا ده‌قیق یان ناده‌قیق، دروست یان نادروست بێت. به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت، ئه‌م خه‌ته و ئه‌م مه‌یله له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا هه‌میشه بوونی هه‌یه و ده‌یه‌وێ و به‌رده‌وام له هه‌وڵدایه تا گشت چینه‌که به‌ره‌و لای خۆی ڕابکێشێ. یه‌که‌مین خه‌سڵه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه که ده‌ڵێین کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی خه‌باتێکی واقیعی له‌م چه‌شنه و ته‌قه‌لایه‌کی بابه‌تی که له‌م جۆره کۆمه‌ڵگایه‌دا له ده‌روونی چینی کرێکاردایه و شکڵ ده‌گرێ. جا ئه‌م خه‌بات و هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه هه‌رچه‌ند هه‌ندێ جار لاواز و به‌رته‌سکیش بێت. سۆسیالیزم نموونه‌یه‌ك، ئۆتۆپیایه‌ك، یان نه‌خشه‌یه‌كی ژیرانه بۆ کۆمه‌ڵگا نییه که ئێمه بمانه‌وێ به‌ڕێوه‌ی به‌رین. بێگومان سۆسیالیزم هه‌م ژیرانه‌یه و هه‌م ئێمه‌ش مه‌به‌ستمانه به‌ڕێوه‌ی به‌رین. به‌ڵام سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمی کرێکاری پێش ئه‌وه‌ی هه‌ر شتێك بێت، چوارچێوه‌یه‌که بۆ خه‌باتێكی کۆمه‌ڵایه‌تی که جیاواز له‌وه‌ی حیزب هه‌یه یان نییه، به ناچاری به‌ڕێ که‌وتووه و له جم و جووڵدایه. ئه‌گه‌ر له یادتان بێ، له سه‌ره‌تای باسه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه جه‌ختی ئێمه به زۆری له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه بوو. ئێمه جه‌ختمان ده‌کرد که کۆمۆنیزم تێزێکی دڵخوازانه یان نوسخه‌یه‌کی هه‌نارده له قه‌ڵه‌مڕه‌وی ئه‌قڵه‌وه بۆ قه‌ڵه‌مڕه‌وی کارکردن نییه. سۆسیالیزم هه‌وڵ و ته‌قه‌لایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه که که‌م و زۆر له ته‌واوی هه‌ردوو سه‌ده‌ی نۆزده و بیستدا له جم و جووڵدا بووه و ئه‌مڕۆش ده‌کرێ به ڕوونی ببینرێ. بێگومان مه‌یله جۆراوجۆره کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر تێده‌کۆشن کۆنترۆڵی بکه‌ن و ئه‌م بزووتنه‌وه چینایه‌تییه به‌ره‌و ئاسۆی دڵخوازی خۆیان پاڵ پێوه بنێن. به‌ڵام خودی ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه چینایه‌تییه له دژی سه‌رمایه‌داری و له پێناوی یه‌کسانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، ده‌کرێ له پشت ئه‌و ڕه‌نگ و ڕواڵه‌ته‌وه که بزووتنه‌وه سیاسی و حیزبییه جۆربه‌جۆره‌کان پێی ده‌به‌خشن ببینرێ و ده‌ستنیشان بکرێ. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌کرێ له‌سه‌ر بناغه‌ی ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی، ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی له کۆمه‌ڵگادا، سه‌رچاوه چینایه‌تی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی له ته‌واوی بزووتنه‌وه‌کانی تری ئه‌م چه‌رخه جیا بکرێته‌وه. هه‌ریه‌ك له ئێوه، ئه‌گه‌ر بڵاوکراوه کرێکارییه جۆراوجۆره‌کان بخوێنێته‌وه، ته‌نانه‌ت بڵاوکراوه‌ی سه‌ندیکاکان، یاخود ئه‌گه‌ر له هه‌ڵسووڕانی خۆتان له په‌یوه‌ند به بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا ورد ببنه‌وه، ده‌بینن که به‌رده‌وام به‌شێك له چینی کرێکار هه‌یه که به خه‌باتێکی دیفاعی قه‌ناعه‌ت ناکه‌ن، بڕوایان به‌وه نییه که بکرێت مافه ڕاسته‌قینه‌کانی خۆیان له‌م نیزامه‌دا به‌ده‌ست بهێنن. وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ده‌بێ سه‌رمایه‌داری جێگای خۆی بدات به سۆسیالیزم. بڕوایان وایه که هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان ده‌بێ له‌ژێر ده‌ستی بۆرژوازی ده‌ربهێنرێ و وا بیر ده‌که‌نه‌وه که ده‌بێ له پێناوی هه‌موو ئه‌مانه‌دا یه‌کگرتوو بن و شۆڕش بکه‌ن. ئه‌مه جگه له پێناسه‌ی سۆسیالیزمی کرێکاری شتێکی تر نییه. پێداگرتن له‌سه‌ر بوونی ئۆبژه‌کتیڤ و ماددیی ئه‌م تێکۆشانه سۆسیالیستییه له‌ناو خودی چینی کرێکاردا، جیاواز له‌و قاڵبه فیکرییه‌ی که له هه‌ر بڕگه‌یه‌کدا ده‌کرێ به خۆیه‌وه بگرێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی جیاکه‌ره‌وه‌ی جیددیی ڕه‌وتی ئێمه‌یه. ئێمه ته‌نانه‌ت له‌پشت هه‌ڵسووڕانی ڕاستڕه‌وترین سه‌ندیکاکانه‌وه، چه‌ند ڕاستییه‌ك سه‌باره‌ت به مه‌یل و ته‌قه‌لای سۆسیالیستییانه‌ی چینی کرێکار ده‌بینین، که هیچ مه‌یلێکی چه‌پی تر توانای بینینیانی نییه. ئێمه له پشت قسه‌کانی ڕابه‌رانی عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تیی ڕۆژانهیانداین، هه‌ر چه‌ندیش ئه‌م قسانه لاواز و خۆشباوه‌ڕانه‌ش بێت. ڕاستی و نیشانه‌کانی بوونی سۆسیالیستییانه‌ی چینی کرێکار ده‌بینین، چونکه ئه‌م خۆشباوه‌ڕییه داسه‌پێنراوه، به‌ڵام مه‌یلی دژی کاپیتالیستی له ده‌روونی چینی کرێکاردا، ئه‌و مه‌یله‌ی که ڕابه‌رانی کرێکاری دێنێته زمان، پایه‌دار و واقیعییه. سۆسیالیزمی کرێکاری ئه‌و مه‌یله‌یه له ناو چینی کرێکاردا که ڕابه‌رانی کرێکاری دروست ده‌کات و گوشاری به‌رده‌وامیی ڕادیکاڵیزم له‌سه‌ر ڕابه‌رانی ناڕادیکاڵ له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا ده‌هێڵێته‌وه. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کی مه‌یلی ئێمه‌یه که له پشتسهری جووڵانه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کار و کاردانه‌وه سیاسی و خه‌باتکارانه‌کان له ده‌روونی چینی کرێکاردا، بوونی ئۆبژه‌کتیڤی مه‌یلێکی سۆسیالیستی ده‌بینێ و دانی پیادا ده‌نێ و بڕوای وایه که حیزبییه‌تی کۆمۆنیستی ده‌بێ خۆی لهجهرگهی ئه‌م نه‌ریته خه‌باتکاره واقیعییه له کۆمه‌ڵگادا شکڵ پێ بدات و لێره‌وه هێزی خۆی به‌ده‌ست بهێنێ. حیزبێك که ئه‌مڕۆ ئێمه پێکی ده‌هێنین به‌م نه‌ریته‌وه په‌یوه‌سته، نه‌ك به نه‌ریتی ئۆپۆزیسیۆنی ڕادیکاڵی ئێران، یان به چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه به گشتی. خه‌باتی دژی پاشایه‌تی، خه‌بات دژی کۆماری ئیسلامی، خه‌باتی دژی ئیستیبداد و دیکتاتۆری، خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی، هیچ کامیان سه‌رچاوه‌ی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیی ئه‌م حیزبه نین. ئه‌م حیزبه له نه‌ریتی خه‌باتی کرێکاری له پێناوی به‌رابه‌ری ئابووری، که به‌رده‌وام لهجهرگهی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری له جم و جووڵدایه، پێک دێت و توانا و هێزی خۆی لێره‌دا ده‌بێنێته‌وه.
٢) ئینته‌رناسیۆنالیزم
تایبه‌تمه‌ندییه‌کی تری ڕه‌وتی ئێمه ئینتهرناسیۆنالیزمه، نه‌ك ته‌نیا تێڕوانین و لێکدانه‌وه‌ی ئێمه له جیهان، به‌ڵکوو ڕه‌فتار و پراکتیكی سیاسیشمان بنه‌مایه‌کی ئینته‌رناسیۆنالیستی هه‌یه. هه‌ر ئه‌مڕۆ زۆر به‌ڕوونی دیاره که‌سێك که بچووکترین دڵ لێدانی بۆ ده‌سته‌واژه‌ی نیشتمان هه‌بێ و ئه‌و چه‌پانه‌ی که کاتێ باسی کرێکاران ده‌که‌ن، یان خواستێك بۆ کرێکاران مه‌تره‌ح ده‌که‌ن هێشتا کرێکاران به "کرێکارانی نیشتمانی خۆمان" ناو ده‌به‌ن، به‌م حیزبه په‌یوه‌ست نه‌بوون و په‌یوه‌ست نابن. ناسیۆنالیزم له نه‌ریتی ئێمه‌دا بارێکی زۆر نێگه‌تیڤی هه‌یه و له ڕاستیدا گیروگرفتی ئێمه ئه‌وه‌یه کاتێك هاوڕێیان هێرش بۆ سه‌ر ناسیۆنالیزم ده‌که‌ن، ده‌بێ کارێکی وا بکه‌ین که‌مێك نه‌رم ببنه‌وه. ئێمه ئه‌مڕۆ به زمانێك ده‌رباره‌ی نیشتمان و نیشتمانپه‌روه‌ری و ناسیۆنالیزم ده‌دوێین، که ده ساڵ پێش ئێستا بۆ چه‌پی ئێرانی هه‌رگیز ته‌سه‌ور نه‌ده‌کرا. هه‌ر خۆمان وشه‌ی "میللی"مان لابرد، که وه‌ك وشه‌یه‌ك به شێوه‌یه‌کی پۆزه‌تیڤ له‌سه‌ر زمانی چه‌پی ئێران به‌کار ده‌هێنرا، به‌ڵام له ڕاستیدا ته‌نها وشه‌ی میللی له‌سه‌ر زمانیان لاچوو و ڕێبازی سیاسی و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان به زۆری هه‌ر وا به میللی و ناسیۆنالیستی مایه‌وه. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هیچ جۆره مه‌یلێکی به لای میللیگهراییدا نییه. میلله‌ت ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه نییه که ئێمه مرۆڤه‌کانی پێ ده‌سته‌به‌ندی و به‌شبه‌ش بکه‌ین. ئێمه که له ده‌سته‌واژه‌ی مرۆڤ به شێوه‌یه‌کی گشتی واوه‌تر بچین به کرێکار ده‌گه‌ین. له‌م نێوه‌دا هیچ دابه‌شکردنێکی تر له‌نێوان مرؤڤه‌کاندا بایه‌خێکی ڕه‌های بۆ ئێمه نییه. ئێمه خوازیاری لاچوونی هه‌ڵاواردن له‌سه‌ر توێژ و به‌شه جۆراوجۆره‌کانی کۆمه‌ڵگای مرۆیین. ئێمه بۆ لاچوونی ئه‌م هه‌ڵاواردنه خه‌بات ده‌که‌ین. به‌ڵام خودی ئه‌م دابه‌شکردنانه خاڵی ده‌ستپێکردن و پایه‌ی هه‌ڵسووڕانی سیاسی و ڕێکخراوه‌یی ئێمه نین. ئێمه له هیچ خه‌باتێکی میللییه‌وه سه‌رمان ده‌رنه‌هێناوه. ئێمه هیچ سنوورێکی میللی و وڵاتیی نه له ته‌بلیغ و ته‌رویج، نه له کاری سیاسی‌دا به فه‌رمی ناناسین و له هه‌ر کوێ بین، خه‌باتی چینایه‌تی به بابه‌تی هه‌ڵسووڕانی خۆمان داده‌نێین. ئه‌مه ئه‌و لایه‌نه‌یه که نه‌ریتی سیاسی ئێمه به بۆڵشه‌ڤیزمی کاتی لێنین ده‌شوبهێنێ. ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی سیاسی خۆمان ئینتهرناسیۆنالیستین. ئاست و جێگا و شوێنی جیهانیی خه‌باتی چینایه‌تی بۆ پێناسه‌کردنی ئه‌رکه‌کانمان، خاڵی ده‌ستپێکردنی ئێمه‌یه. ناسنامه‌ی سیاسی و ئایدیۆلۆژیکی و خه‌باتکارانه‌ی خۆمان به هیچ شێوه‌یه‌ك به دابه‌شکردنه میللی و وڵاتییه‌کان نابه‌ستینه‌وه. ئێمه به‌شوێن ستراتیژییه‌کی جیهانییهوهین و وه‌ك به‌شێك له‌و ستراتیژه جیهانییه له ئێران‌دا که نفووز و ئاشنایییه‌کی ڕاسته‌وخۆمان هه‌یه، به‌رنامه‌ی کارێکی سیاسی ڕاسته‌وخۆتر و هه‌مه‌گیرتر ده‌به‌ینه پێشه‌وه. ئێمه چینی کرێکار به‌پێی نه‌ته‌وه دابه‌ش ناکه‌ین. ئێمه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی هه‌لومه‌رجێکی جیاواز که به‌شه جۆراوجۆره‌کانی چینه‌که‌مان به‌هۆی بوونی سنووری بازاڕ و ده‌وڵه‌ته جیاوازه‌کان له‌ژێر سایه‌یدا به‌سه‌ر ده‌به‌ن، له‌به‌رچاو ده‌گرین. به‌ڵام هه‌رگیز چینی کرێکار به شێوه‌ی دابه‌شبوو به‌سه‌ر یه‌که نه‌ته‌وه‌یییه‌کاندا نابینینه‌وه و له تێکۆشان و خه‌باتی سیاسی خۆماندا له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت چینی کرێکاری جیهانی و ته‌واوی به‌شه‌کانییه‌وه ده‌ستپێ ده‌که‌ین.
ئه‌م ئینتهرناسیۆنالیزمه تایبه‌تمه‌ندییه‌کی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌م حیزبه و ئه‌م نه‌ریته سیاسییه‌یه که ناکرێ چاوپۆشی لێ بکرێ و به بڕوای من هه‌ر که‌سێك بچووکترین دڵه‌خورپه‌ی میللی له خۆیدا هه‌ستپێ ده‌کات، نابێ به‌م حیزبه‌وه په‌یوه‌ست بێت.
٣) سۆسیالیزم وه‌ك دوائامانج
لێکدانه‌وه و تێڕوانینی ئێمه بۆ سۆسیالیزم، ڕه‌وتی ئێمه و مارکس له هه‌موو مه‌یله چه‌په‌کان و بانگه‌شه‌که‌رانی سۆسیالیزم جیا ده‌کاته‌وه. ئه‌مڕۆ ته‌نیا ڕه‌وتێك که پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرێ که سۆسیالیزم به مانای نه‌هێشتنی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و له‌ناوبردنی کرێ و پاره وه‌ك شیوازی ئابووری و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری کرێگرته‌یه، ئێمه‌ین. سۆسیالیزم به شێوه‌ی جۆراوجۆر پێناسه و گوزارشت کراوه، ئێمه یه‌کێکین له‌و ڕه‌وتانه‌ی که به‌توندی پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرین که سۆسیالیزم به مانای ڕووخاندنی نیزامی کرێگرته‌یی و هێنانه‌دی یه‌کسانی ئابووریی نێوان مرۆڤه‌کان و به مانای یه‌کسانبوونی جێگاوشوێنی مرۆڤه‌کان له به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدایه. ئه‌مه‌ش ئێمه به ڕوونی له‌و ڕه‌وتانه‌ی که سۆسیالیزم وه‌ك ئابووریی به‌رنامه‌ڕێژکراو و ده‌وڵه‌تیی، گه‌شه‌ی پیشه‌سازی، دابه‌شکردنی سه‌روه‌ت و شتی تر نیشان ده‌ده‌ن، جیا ده‌کاته‌وه. ئێمه هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی کاری کرێگرته و کردنی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و کار به موڵکی گشتیی کۆمه‌ڵگا به پێداویستی و مه‌رجی هێنانه دی سۆسیالیزم ده‌زانین. ڕیفاهی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئاسایشی ئابووریی مرۆڤه‌کان به شۆڕشێکی له‌م چه‌شنه له بناغه‌ی ئابووریی کۆمه‌ڵگا دێته دی.
٤) جیهانبینی و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی
ئه‌م حیزبه له ناو نه‌ریتی مارکسیستی و دیفاع له مارکسدا پێك دێت. به بڕوای من کۆمۆنیزم، سۆسیالیزمی کرێکاری به‌بێ مارکس ناچێته پێشه‌وه. دیفاعی ئێمه له مارکس و مارکسیزم وه‌ك ڕه‌خنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌تی و جیاکه‌ره‌وه‌ی نه‌ریتی ئێمه‌یه، له‌م ده‌وره‌یه‌دا زۆرێك هه‌ن له‌وانه‌یه بیانه‌وێ حیزبه چه‌په‌کانی خۆیان بهێڵنه‌وه و بیانه‌وێ به ئامانجه سۆسیالیستییه‌کانی خۆیانه‌وه له مه‌یدانی سیاسی‌دا بمێننه‌وه. به‌ڵام له هه‌مان کاتدا له‌وانه‌یه وا بیر بکه‌نه‌وه، که مه‌رجی پێویستی ئه‌م کاره ده‌ست پێداهێنان و چاوخشاندنه‌وه‌یه به مارکسیزمدا، وه بۆ نموونه تێکه‌ڵکردن و پێکهوهسازدانی دیموکراسی و بازاڕ له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم و مارکسیزمدا. ئه‌م شتانه بۆ ئێمه بێ مانا و بێ نرخن، ئێمه ڕه‌وتێکین که ده‌ستبه‌رداری ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی له کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری و لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانی نابین، چونکه ئه‌م ڕه‌خنه‌یه به بڕوای ئێمه ڕاست و دروستی خۆی سه‌لماندووه. من خۆم نازانم چ ڕووداوێك له دنیادا ده‌توانێ وام لێ بکات تا بڕوام به‌و شته‌ی که زۆر به قووڵی په‌ییم به ڕاستییه‌که‌ی بردووه، له‌ق بکات. چۆن ده‌کرێت حه‌قیقه‌تێك بیر ببرێته‌وه و له مێشك بسڕێته‌وه؟ ئێمه په‌یمان به هۆیه‌کانی مه‌ینه‌ت و کوێره‌وه‌رییه‌کانی مرۆڤ له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا بردووه. ئێمه میکانیزمه‌کانی وه‌به‌رهێنان و سه‌رکوت و خهرهفاندنمان له‌م کۆمه‌ڵگایه‌دا ناسیوه. چ شتێك ده‌توانێ ناچارمان بکات ئه‌م زانسته‌ی خۆمان وه‌لابنێین و لێکدانه‌وه‌یه‌کی تر بۆ ڕوونکردنه‌وه و ناساندنی دنیای ده‌وروبه‌ری خۆمان به‌ده‌سته‌وه بگرین. چ شتێك ده‌توانێ له مارکسیسته‌وه بمان گۆڕێ و بمان کات به شتێکی تر. له‌وانه‌یه مرۆڤه‌کان به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانیان وایان لێ بکات که بیروباوه‌ڕی خۆیان وه‌لا بنێن و شتێکی تر بڵێن. به‌ڵام ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی شتێك نییه که که‌س بتوانێ له مێشکی بیسڕێته‌وه. له به‌راورد له‌گه‌ڵ قووڵی و هه‌مه‌لایه‌نیی ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی، تێورییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر جا چ ڕه‌خنه‌گرانه و چ سهرزهنشتکهرانه بن، مناڵانه و فۆرمالیستی دێته به‌رچاو. ئه‌گه‌ر که‌سێك ته‌نانه‌ت بۆ یه‌ك جاریش له‌م ڕه‌خنه کۆمه‌ڵایه‌تییه له‌گه‌ڵ مارکسدا هاوبه‌ش بووبێ، ئیتر ناتوانێ بڕیاری ئه‌وه بدات خۆی بداته ده‌ست گه‌مژه‌یی تیۆریك و جیهان به جۆرێکی تر لێك بداته‌وه. به بڕوای من ته‌واوی ئه‌و که‌سانه‌ی ده‌ست له مارکس و مارکسیزم ده‌کێشنه‌وه، که‌سانێکن که هه‌ر له سه‌ره‌تاوه مارکسیزمیان نه‌ک وه‌ك تێڕوانینێکی ڕۆشنگه‌ر و ڕه‌خنه‌گرانه، به‌ڵکوو وه‌ك مهکتهبێكی فیکری که مۆده‌ی ڕۆژ بووه، یان وه‌ك شتێکی داسه‌پێنراو و به ناچاری قبووڵ کردووه. زۆریان خه‌ڵکانێك بوون که قاڵب و ده‌سته‌واژه مارکسیستییهکانیان بۆ پێچانه‌وه و خستنه ڕووی مه‌یلی کۆمه‌ڵایه‌تی و تیۆری بێگانه به مارکسیزم به‌کار ده‌هێنا. تا ئه‌م دوایییه‌ش جیهان پڕ بوو له‌م جۆره مارکسیستانه. به بڕوای من ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی مارکسیزم بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، ناکرێ جێگه‌ی چۆڵی به شتێکی تر پڕ بکرێته‌وه. من خۆم یه‌کێك له جیاوازییه‌کانی خۆم له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی مه‌یله‌کانی تری ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری به بایه‌خنه‌دانی ئه‌وان به مارکسیزم و ڕه‌خنه‌ی مارکسیستی ده‌زانم. ئێمه مارکسیسته‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارین. ئێمه ده‌بێ یه‌خه‌ی مه‌یله‌کانی تر بگرین و تێڕوانین و لێکدانه‌وه‌یان له‌سه‌ر بار و دۆخی چینه‌که، له‌سه‌ر کۆمه‌ڵگا، ئابووری، ده‌وڵه‌ت، ئایین، ڕژێمی سیاسی و شتی تر له ڕوانگه‌یه‌کی مارکسیستییه‌وه بخه‌ینه ژێر ڕه‌خنه‌وه و مه‌به‌ستمان بێ و تێ‌بکۆشین کرێکاران و ڕابه‌رانی کرێکاران ببنه مارکسیست، ئه‌م هه‌وڵ و تێکۆشانه خه‌سڵه‌تێکی تایبه‌ت و جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕه‌وتی ئێمه و حیزبی ئێمه‌یه.
٥) ڕه‌وتی سۆسیالیزم و هۆکاره‌کانی ناکامی کۆمۆنیزمی کرێکاری
لێکدانه‌وه‌ی ئێمه سه‌باره‌ت به مێژووی تێکۆشانی سۆسیالیستییانه‌ی چینی کرێکار و هۆکاره‌کانی ناکامیی تا ئێستای کۆمۆنیزم، یه‌کێکه له خه‌سڵه‌ته جیاکه‌ره‌وه و ناسێنه‌ره‌کانی نه‌ریتی ئێمه. پرسیارێك که ئه‌مڕۆ هه‌ر کۆمۆنیستێك ده‌بێ وه‌ڵامی بداته‌وه ئه‌مه‌یه که له‌به‌رچی ئه‌مه ڕووی دا؟ ئه‌مه چی بوو به‌سه‌ر کۆمۆنیزمدا هات؟ زۆر هه‌ن ئه‌مڕۆ، که وه‌ڵامی ئه‌م پرسیارانه ده‌ده‌نه‌وه و هه‌موومان ئه‌م وه‌ڵامانه ده‌بیستین و ده‌یخوێنینه‌وه، ده‌ڵێن تیۆری مارکسیزم هه‌ڵه بوو، مارکس هه‌ڵه‌ی کرد. لێنینیزم درێژه‌پێدانێکی هه‌ڵه‌ی مارکسیزم بوو، سۆسیالیزم به گشتی ئۆتۆپیایه‌ك بوو، سۆسیالیزم عه‌مه‌لی نییه و چی و چی. له وه‌ڵام به‌م جۆره لێکدانه‌وانه‌دا و له‌ڕاستیدا بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی هۆیه‌کانی مه‌وقیعییه‌تی ئه‌مڕۆی کۆمۆنیزم، ئێمه قسه‌یه‌کی ترمان هه‌یه. ئێمه ده‌ڵێین ئه‌وه‌ی که به‌کرده‌وه گه‌یشته بنبه‌ست، بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی-چینایه‌تی تر بوو، که بێجگه له ناوه‌که‌ی، هیچ نزیکایه‌تییه‌کی له‌گه‌ڵ سۆسیالیزم و مارکسیزم و بزووتنه‌وه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی چینی کرێکاردا نه‌بووه. ئه‌وه‌ی که ئێمه ده‌یبینین، تێکشکانی مێژوویی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌تی سه‌ده‌ی بیسته‌مه. ئه‌وه‌ی ئێمه ده‌بێت وه‌ڵامی بده‌ینه‌وه، هۆیه‌کانی ناکامیی تا ئێستای بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کرێکارییه، نه‌ك تێکشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات و ئه‌و مه‌یله جۆراوجۆره شێوه سۆسیالیستییانه‌ی که به پله‌ی جیاواز له نزیکی و دووری له‌ده‌وری ئه‌م بلۆکه شکڵیان گرتبوو. په‌یدابوونی ئه‌م بلۆکه کاریگه‌رییه‌کی زیانباری له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی کرێکاری هه‌بووه. شۆڕشی ١٩١٧ له ڕووسیا به‌رهه‌می بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بوو. به‌ڵام ئێمه له یه‌کێتیی سۆڤێتدا شکستمان هێنا. نه‌ك ئه‌مڕۆ، به‌ڵکوو گه‌لێك پێش ئێستا. ئێمه گه‌لێك پێش ئێستا له یه‌کێتیی سۆڤێت شکستمان خوارد، به تاق خراینه‌وه و ئه‌و نفووزه فراوانه‌ی که له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و له مه‌یدانی سیاسی‌دا هه‌مان بوو، له‌ده‌ستمان دا. به‌م پێیه ئه‌گه‌ر پرسیارمان لێ بکرێت که بۆچی کۆمۆنیزم سه‌ده و نیوێك دوای مارکس به هیچ ئه‌نجامێك نه‌گه‌یشتووه، وه‌ڵاممان ئه‌وه‌یه که ئێمه له ئه‌زموونی ڕووسیادا شکستی وا گه‌وره‌مان به ده‌ستی بۆرژوازی خوارد، که تا ئه‌مڕۆش پشتمان ڕاست نه‌کردۆته‌وه. په‌یدابوونی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات، نیشانه‌ی شکستی کۆمۆنیزمی کرێکاری بوو، نه‌ك هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌که‌ی. له‌به‌ر ئه‌وه، ئه‌وه‌ی که ده‌بێ ڕوونی بکه‌ینه‌وه، هۆکار و فاکته‌ره‌کانی ئه‌و شکسته و ناکامیی خۆمانه له تازه‌کردنه‌وه‌ی هێزه‌کانمان و ده‌رکه‌وتنی سه‌ربه‌خۆی کاریگه‌رمان به درێژایی سه‌ده‌ی بیسته‌م. ئه‌و لێکدانه‌وه‌یه‌ی که میژووی سۆسیالیزمی کرێکاری و مارکسیستی له مێژووی یه‌کێتیی سۆڤێت و ئه‌و چه‌په‌ی که زاده‌ی ئه‌وه جیا ده‌کاته‌وه و له‌به‌رامبه‌ر یه‌کتریان داده‌نێ، تایبه‌تمه‌ندییه‌کی نه‌ریتی ئێمه‌یه. به بڕوای من، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی چینی کرێکار له جێگاوشوێنی خۆی و له که‌ناری جووڵانه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی فه‌رمی، بوونی هه‌بووه. هه‌ر بۆیه ده‌بێ له‌جیاتی وشه‌ی کۆمۆنیزم که ئه‌م زه‌مینه فه‌رمی و ناپرۆلیتارییه بیر دێنێته‌وه، ئێمه ده‌سته‌واژه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ ناولێنانی بزووتنه‌وه‌ی چینایه‌تیی خۆمان به‌کار بهێنین. کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ چه‌ندین ده‌وره له سه‌ره‌تاکانی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا زیندوو و زۆر هه‌ڵسووڕاو و کاریگه‌ر بووه. له‌به‌رامبه‌ر جه‌نگی جیهانیی یه‌که‌م و له شۆڕشه‌کانی ڕووسیا و ئه‌ڵمانیادا، ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه زۆر چالاك و کاریگه‌ر بووه. له ده‌ورانه جۆراجۆره‌کاندا ده‌کرێ ئه‌وه ببینرێ که ئه‌گه‌رچی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه به ئاڵای سه‌ربه‌خۆی خۆیه‌وه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی کرێکاران نه‌بووه، به‌ڵام ڕابه‌ره کرێکارییه‌کانی به‌ره‌و سیاسه‌ت و پراکتیکی ڕادیکاڵ پاڵ پێوه ناوه. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه‌دا له لایه‌ن بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تره‌وه پاشه‌کشه‌ی پێ کرا، ئێمه ده‌توانین هۆکاره‌کانی ئه‌م شکسته ڕوون بکه‌ینه‌وه. ده‌توانین ئه‌وه نیشان بده‌ین که له‌به‌ر چی بزووتنهووهکانی تر ئاماده‌یییه‌کان و زمان و بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌یان به‌کار هێنا. ئێمه ده‌توانین ڕوونی بکه‌ینه‌وه، که چۆنچۆنی و به‌هۆی کام خاڵی لاواز و کام نائاماده‌ییه‌وه بزووتنه‌وه‌ی ئێمه له ئه‌زموونی یه‌کێتیی سۆڤێت له‌به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیزمدا شکستی خوارد و هه‌ر وا ئێمه ده‌توانین ئه‌مه‌ش ڕوون بکه‌ینه‌وه، که بۆچی خودی ئه‌م جه‌مسه‌ره ده‌سه‌ڵاتداره له کۆتاییدا شکست دێنێ و له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. ئاماده‌یییه‌کانی ئه‌م سۆسیالیزمه درۆیینه‌یه و پایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی چی بوو و ... هتد.
به‌م پێیه من وه‌ك کۆمۆنیستێکی کرێکاری، ئه‌مه به یه‌ك خه‌سڵه‌تی جیاکه‌ره‌وه‌ی خۆم له ته‌واوی مه‌یله‌کانی تر ده‌زانم، که قه‌یرانی جه‌مسه‌ری فه‌رمیی کۆمۆنیزم به قه‌یرانی کۆمۆنیزمی کرێکاری و مارکسیزم نازانم. گیروگرفته‌کانی ئێمه کۆنترن. تهریكکهوتنهوهی ئێمه کۆنتره. بێتوانایی ئێمه له وه‌ڵامدانه‌وه به مه‌سه‌له‌کانی جیهانی هاوچه‌رخ له‌مانه کۆنتره. هه‌ر وه‌کوو وتم، سه‌رهه‌ڵدانی بلۆکی یه‌کێتیی سۆڤێت، خۆی نیشانه‌ی تهریكکهوتنهوهی خه‌تی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه بوو. به‌م پێیه وه‌ڵامی عه‌مه‌لیی ئێمه نه‌ك چاوخشاندنه‌وه به بنه‌ما فیکری و عه‌مه‌لییه‌کانی بزووتنه‌وه چینایه‌تییه‌که‌مان، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که ده‌بێت تێکۆشانمان توندتر بکه‌ینه‌وه. سه‌باره‌ت به‌م تێکۆشانه، ڕێگا بده‌ن سه‌رنجتان بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنێکی شه‌خسی و تایبه‌ت به خۆم ڕابکێشم، که له‌وانه‌یه هاوڕێیانێك له‌م باره‌وه ڕای جیاوازیان هه‌بێ. من سه‌رکه‌وتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکارییه هه‌رگیز به حه‌تمی نازانم، ته‌نانه‌ت گه‌شه‌کردنیشی به حه‌تمی نازانم. ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ده‌کرێ ٧٠ ساڵی تریش به هه‌مان شێوه ببێته گه‌مه‌ی ده‌ستی بزووتنه‌وه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تر و به لاڕێدا ببرێ، یان به فه‌رمی سه‌رکوت بکرێ. ناڕه‌زایه‌تیی کرێکار له دژی سه‌رمایه‌داری حه‌تمییه. به‌ڵام هیچ که‌سێك نه‌ی گوتووه که ناڕه‌زایه‌تی دژی سه‌رمایه‌داریی کرێکار له‌ژێر ئاڵای کۆمۆنیزمی کرێکاریدا وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی خاوه‌ن تێڕوانین و ستراتیژییه‌کی سیاسی-ئابووریی دیاریکراو حه‌تمییه. من بڕوام به‌م حه‌تمییه‌ته نییه و هه‌ر بۆیه له لای من هه‌ڵبژاردن و بڕیاری هۆشیارانه‌ی مرۆڤه‌کان و پراتیکی دیاریکراوی بزووتنه‌وه‌کان له ده‌وران و بڕگه جیاوازه‌کاندا بایه‌خ په‌یدا ده‌که‌ن. ئه‌م هه‌ڵبژاردن و بڕیارانه و ئه‌م پراتیکه ده‌بێ دروست و کۆمۆنیستی بێت، تا به‌ره‌وپێش بچین. مرۆڤه زیندوو و چالاکه‌کان و نه‌وه چالاکه‌کانی چینی کرێکار، چاره‌نووسی کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم دیاری ده‌که‌ن. به‌دیهاتنی سۆسیالیزم حه‌تمییه‌تی مێژوو نییه. چونکه له‌وانه‌یه بۆرژوازی شێوه‌ی مه‌سه‌له‌کان له جیهاندا بۆ ده‌ورانی دوورودرێژ له بناغه‌وه بگۆڕێ. له‌وانه‌یه له سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌مدا ده‌ست و باڵی بۆرژوازی له ئێستا به‌ستراوه‌تر هاتبێته به‌رچاو، له‌وانه بوو مرۆڤ وا بیر بکاته‌وه که بۆرژوازی له‌به‌رامبه‌ر گوشاری چینی چه‌وساوه‌دا ناتوانێ هیچ بکات، به‌ڵام ئه‌مڕۆ بۆرژوازی ده‌توانێ به شێوه‌یه‌کی ماددی دنیا له‌ناو به‌رێت. ده‌توانن گۆی زه‌وی بێکه‌ڵك بکه‌ن. ده‌توانن کارێکی وا بکه‌ن که ئه‌وه‌نده موحتاجی نان و ئۆکسیجین بین، که‌س نه‌په‌رژێته سه‌ر سۆسیالیزم، ته‌نانه‌ت ده‌کرێ کۆیله‌تییه‌کی مۆدیرنیش لانی که‌م بۆ چه‌ندین نه‌وه، چاره‌نووسی داهاتووی جیهان بێت.
به‌م پێیه، باسه‌که‌ی من ئه‌مه‌یه که پرسیار له‌سه‌ر چاره‌نووس و داهاتووی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراوه، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری. هۆی وه‌زعییه‌تی ئه‌مڕۆی جیهان و مانه‌وه‌ی به‌ربه‌رییه‌تی سه‌رمایه‌داری ئه‌وه‌یه که ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له کات و ساتێكی گرنگ و هه‌ستیار له مێژووی هاوچه‌رخدا شکستی هێناوه. ئێمه له ئه‌زموونی یه‌کێتیی سۆڤێتدا شکستمان هێنا و ئه‌مه‌ش چاره‌نووسی جیهانی بۆ ماوه‌ی ده‌یان ساڵ دیاری کرد. ئێمه له قسه و باسه چاره‌نووسسازه‌کان سه‌باره‌ت به ڕه‌وه‌ندی حه‌ره‌که‌تی یه‌کێتیی سۆڤێتی دوای شۆڕش له ڕوانگه‌ی فیکری و سیاسییه‌وه به دروستی نوێنه‌رایه‌تی نه‌کراین و ئاماده نه‌بووین. ئاماده‌یی پێشووی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه بۆ سه‌رکه‌وتن له‌و بڕگه دیاریکراوه‌دا کافی نه‌بوو. هیچ کام له ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی چینی کرێکاری ڕووسیا به تێڕوانینێکی سۆسیالیستییانه‌وه پێی نه‌نایه ئه‌م ده‌وره‌یه و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هیچ به‌رگرییه‌ك له‌به‌رامبه‌ر پێشڕه‌ویی ناسیۆنالیزم و ئاسۆی بۆرژوازی له یه‌کێتیی سۆڤێتدا له هه‌ڵوێستی کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه ڕێک نه‌خرا و شکڵی نه‌گرت. هێزی بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه به‌سه‌ر دوو باڵی ئه‌سڵی ئه‌و قسه و باسانه‌ی ئه‌و سه‌رده‌مه‌دا دابه‌ش بوو. ڕه‌وتی ستالین ئاڵای ئیمکانگهرایی و واقیعبینی و به‌رده‌وامی و جێگیربوون و به‌هێزبوونی یه‌کێتیی سۆڤێتی به‌ده‌سته‌وه گرت و به‌شێك له بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه‌ی، ئه‌و به‌شه‌ی که به هه‌ر حاڵ به ئومێدی پاراستنی ده‌ستکه‌وته‌کانی شۆڕشه‌که‌ی خۆی بوو، به‌ره‌و خۆی کێش کرد و ترۆتسکی و باڵی چه‌پیش، ئینته‌رناسیۆنالیزم، واته ئامانج و مه‌به‌ستێکی بنه‌ڕه‌تی سۆسیالیزمی کرێکاری هێنایه مه‌یدان و به‌شێکی تری بۆ خۆی برد. ئێمه نه‌مانتوانی هێزی چینایه‌تی خۆمان له‌ژێر ئاڵای خۆماندا بهێڵینه‌وه و بپارێزین. له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له بڕگه‌یه‌کی چاره‌نووسسازدا و له‌به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌کی ته‌وه‌ره‌یی ده‌ورانی دوای شۆڕش، به عه‌مه‌لی ئاڵا و به‌رنامه‌یه‌کی سه‌ربه‌خۆمان نه‌بوو. به‌م پێیه ئایینده‌شمان دیسانه‌وه به ته‌واوی به‌وه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه که بزووتنه‌وه‌که‌مان و هه‌ڵسووڕاوه‌کانی له خاڵی وه‌رچه‌رخان و بڕگه مێژوویییه جیاوازه‌کاندا، به عه‌مه‌لی چی ده‌که‌ن و چ ئاسۆیه‌ك دێنێته به‌رده‌م بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری. چاك کار بکه‌ین سه‌رده‌که‌وین، خراپ کار بکه‌ین سه‌رناکه‌وین، هیچ جه‌برێکی مێژوویی له‌م نێوه‌دا نییه.
کۆمۆنیزمی جێمه‌به‌ستی مارکس و ئێمه، چووه‌ته ده‌وره‌یه‌کی تره‌وه له ژیانی خۆی و ئاییندهکهیشی دیسانه‌وه هه‌ر خودی خه‌بات و پراتیکی چینایه‌تی دیاری ده‌کات. ئێمه ناڕۆشنییهکمان نییه و پێویستیشمان به قووڵبوونه‌وه و وردبوونه‌وه‌یه‌کی تایبه‌ت له پایه تیۆرییه‌کان و چاره‌نووس و داهاتووی کۆمۆنیزم نییه. تێكشکانی بلۆکی ڕۆژهه‌ڵات، تێکشکانی جووڵانه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراوه له مێژووی هاوچه‌رخدا که هۆکاری خۆی هه‌یه و خۆی له خۆیدا هیچ حوکمێك سه‌باره‌ت به کۆمۆنیزم و داهاتووی سۆسیالیزمی کرێکاری نادات.
٦) شۆڕش و ڕێفۆرم
پێكهێنهرێکی تری نه‌ریتی سیاسی ئێمه، ده‌رکێکی تایبه‌ت له‌مه‌ڕ په‌یوه‌ندی نێوان شۆڕش و ڕێفۆرمه. به بڕوای من ئه‌مه زۆر گرنگه، تایبه‌تمه‌ندیی ڕه‌وته ڕادیکاڵه‌کانی چه‌پی تا ئێستا ئه‌وه بوو، که له بزووتنه‌وه عه‌مه‌لییه‌کان دووره‌په‌رێز بوون و له لایه‌ن ڕابه‌رانی ئه‌م بزووتنه‌وه عهمهلییانهوه گاڵته‌یان پێ کراوه. ئه‌م ڕه‌وتانه چه‌نده ڕادیکاڵتر بووبن، له به‌دیهێنانی گۆڕانکاری له هه‌لومه‌رجی کۆمه‌ڵایه‌تی کاتی خۆیان بێ‌تواناتر بوون. وه‌ك بڵێی ئوسووڵییه‌تی سیاسی و ڕادیکاڵیزم له ئامانج و به‌رنامه‌دا په‌یوه‌ندییه‌کی پێچه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ هێز و ده‌خاڵه‌تگه‌ری کۆمه‌ڵایه‌تیدا هه‌بێت. وه‌ك بڵێی بیرکردنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانی عه‌مه‌لی ناکۆك بووبێ. به بڕوای من ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه که له دیدگای ئه‌مانه‌وه ئه‌م ناکۆکییه به واقیعی هه‌یه. مارکسیزم بۆ ئه‌مانه به ته‌نیا هه‌ر تیۆرییه‌که، نه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی که ده‌بێ له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانیدا خۆی ده‌ربخات. خه‌سڵه‌تی تایبه‌تیی نه‌ریتی ئێمه، که هه‌ر ئێستا ده‌کرێ تروسکه سه‌ره‌تایییه‌کانی له هه‌ڵسووڕانی هه‌ندێك له هاوڕێیانی ئه‌م حیزبه‌دا به‌دی بکرێ ئه‌وه‌یه، که شۆڕشگێڕییه کۆمۆنیستییه‌که‌ی نه‌ك ته‌نیا له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانی ڕۆژانه‌ی بۆ باشبوونی بار و دۆخی ژیانی خه‌ڵك، بار و دۆخی ژیانی چینی کرێکار و بار و دۆخی ئابووری و سیاسی و حقوقی و ڕۆشنبیریی کۆمه‌ڵگادا ڕێك دێته‌وه، به‌ڵکوو په‌یوه‌ندییه‌کی زۆر نزیکیشی له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌دا هه‌یه. له لای ئێمه ئه‌مه به‌ڵگه‌نه‌ویسته که مرۆڤه‌کان له ڕووی سیاسییه‌وه هه‌رگیز بێ جووڵه و بێ سه‌روسیما نین، به‌ڵکوو له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا بۆ چاککردنی بار و دۆخی ژیانی خۆیان و کۆمه‌ڵگاکه‌یان، له تێکۆشانێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدان. مرۆڤه‌کان و چینه‌کان وه‌ك کۆمه‌ڵه که‌سانێك که له چاره‌نووس و له جێگاوشوێنیاندا هاوبه‌شن، به‌رده‌وام له ڕووی سیاسییه‌وه له جووڵه و پهلکوتاندان. کۆمۆنیسته‌کان ناتوانن ئه‌و خه‌باته‌ی که هه‌ر ئێستا هه‌یه و ده‌چێته پێشه‌وه له‌به‌رچاو نه‌گرن، بۆ نموونه گوێ به‌و خه‌باته نه‌ده‌ن که بۆ پێش‌گرتن به هاتنه‌خواره‌وه‌ی ئاستی خۆشگوزه‌رانیی کرێکار به‌ڕێ خراوه و له هه‌مان کاتدا بانگه‌واز بۆ شۆڕشێك بکه‌ن که له ڕواڵه‌تدا په‌یوه‌ندییه‌کی به خه‌باتی هه‌ر ئێستاوه نییه. کرێکاران له‌مێژه‌وه به‌رده‌وام گاڵته‌یان به‌م جۆره چه‌په پێ له هه‌وایانه کردووه.
باسی په‌یوه‌ندیی شۆڕش و ڕێفۆرم و په‌یوه‌ندیی توخمی شۆڕشگیڕانه له‌گه‌ڵ ئه‌و بزووتنه‌وه و ڕێکخراوانه‌ی که له‌ده‌وری ئه‌م ڕێفۆرمانه شکڵیان گرتووه، یه‌کێک له پێکهێنه‌ره بنه‌ڕه‌تییه‌کانی دیدگای ئێمه‌یه. ئه‌م باسه سه‌رچاوه‌ی زنجیره‌یه‌ك ئه‌حکامی به‌رنامه‌یی و تاکتیکی و شێوه‌کارییه بۆ ئێمه. په‌یوه‌ندیی شۆڕشی کرێکاری له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕاپه‌ڕینه هه‌قخواز و ئازادیخوازه جۆراوجۆرانه‌ی که له هه‌مان کۆمه‌ڵگای ئێستادا و به ئامانجی به‌رته‌سکه‌وه شکڵ ده‌گرێ، په‌یوه‌ندیی حیزب و سه‌ندیکاکان، به‌رنامه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئێمه و خواسته ده‌ستبه‌جێکانی ئێمه له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا، په‌یوه‌ندیی هه‌ڵسووڕانی یاسایی و نایاسایی و شتی له‌م جۆره، هه‌موو ئه‌مانه پابه‌ندی تێڕوانینێکی دیاریکراو له په‌یوه‌ندیی شۆڕش و ڕێفۆرمن.
ئه‌مڕۆ ده‌کرێ ئه‌وه بڵێین که به پێچه‌وانه‌ی نه‌ریتی چه‌پی ڕادیکاڵه‌وه، چ له ئێران و چ له وڵاته پێشکه‌وتووه سه‌رمایه‌دارییه‌کان له ئه‌ورووپا، هه‌ڵسووڕاوانی ئێمه به‌ها و بایه‌خی ئاماده‌بوونمان له مه‌یدانی خه‌بات بۆ ڕێفۆرمی کۆمه‌ڵایه‌تی و ئابووری به دروستی بۆ ده‌رکه‌وتووه. هه‌رچه‌نده پێم وایه که هێشتاش ده‌بێ جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌م لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌ی شۆڕش و ڕێفۆرم، واته پێویستیی ئاماده‌بوونی به‌رده‌وامی هێزی شۆڕشگێڕ له ڕیزی خه‌بات بۆ ڕێفۆرم بکه‌ین. ده‌بێ ئه‌مه ببێته خه‌سڵه‌تێکی پایه‌دار و خۆبه‌خۆیی و غه‌ریزی هه‌موو حیزبه کۆمۆنیستییه کرێکارییه‌کان. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه حیزبی ئێمه له بنه‌ڕه‌تدا به هۆی پێشینه‌ی تایبه‌تی پێکهاتنییه‌وه و به هۆی ئه‌و ده‌زووله و داوه بینراو و نه‌بینراوانه‌وه که له مه‌یدانی عه‌مه‌لیدا، ته‌نانه‌ت حیزبێکی وه‌کوو ئه‌م حیزبه‌ی ئێمه‌ش که به هۆشیارییه‌وه له نه‌ریته سیاسییه‌کانی پێشوو داده‌بڕێ، به‌و ڕابوردووه‌وه ده‌به‌ستێته‌وه. هێشتا قۆناغێکی ئینتقالی ده‌گوزه‌رێنێ و ئێمه ده‌بێ بۆ پته‌وکردنی ئه‌م نه‌ریته‌ی هه‌ڵسووڕان له هه‌وڵدا بین و زه‌حمه‌ت بکێشین. به‌ڵام ده‌رکی بایه‌خی خه‌بات له پێناوی ڕێفۆرمدا به مانای توانه‌وه له‌ناو خه‌بات بۆ ڕێفۆرمدا نییه. ئه‌مه ڕوویه‌کی په‌یوه‌ندیی شۆڕش و ڕێفۆرمه که دهركپێکردنی به هه‌مان ئه‌ندازه گرنگ و حه‌یاتییه. وه‌ك چۆن دروسته ئه‌گه‌ر بڵێین، توخمی کۆمۆنیستیی شۆڕشگێڕ له چینی کرێکاردا به‌بێ ئاماده‌بوون له ناڕه‌زایه‌تی ڕۆژانه و به‌رده‌وام له کۆمه‌ڵگادا، ده‌که‌وێته که‌ناره‌وه و ناکۆمه‌ڵایه‌تی ده‌بێت و له‌به‌ر ئه‌وه‌ش شۆڕشگێڕێتییه سۆسیالیستییه‌که‌ی زه‌مینه‌یه‌ك بۆ ده‌رکه‌وتن و کاریگه‌رینواندن له‌سه‌ر چینه‌که نابینێته‌وه. به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش ئه‌وه دروسته که مه‌یلی سۆسیالیستیی کرێکاری به‌بێ نوێنه‌رایه‌تیکردنی سۆسیالیزم و شۆڕشی کرێکاری له‌ناو چینی کرێکاردا نه‌ك هه‌ر له ئاماده‌یی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆی نزیك نابێته‌وه، به‌ڵکوو بزووتنه‌وه ڕێفۆرمخوازه‌کانیش به باڵبه‌ستراوی له چوارچێوه‌ی ئاسۆ و ڕێبازی به‌رته‌سکی بۆرژوازیدا ده‌هێڵێته‌وه. ته‌واوی مه‌سه‌له‌که له‌سه‌ر ده‌رکی ئه‌م ڕاستییه‌یه، که ئاماده‌بوون له بزووتنه‌وه عه‌مه‌لی و ڕۆژانهیییهکاندا، به‌هێزکردن و ڕێنوێنیکردنی خه‌بات بۆ ڕێفۆرمی ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگی له‌گه‌ڵ خۆده‌رخستن وه‌ك کۆمۆنیستی ڕه‌خنه‌گر، ئامانجخواز و مودده‌عی، نه‌ك هه‌ر ناکۆکییان له‌گه‌ڵ یه‌کتردا نییه، به‌ڵکوو به‌یه‌که‌وه و سه‌رجه‌می ئه‌وانه پایه‌کانی هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیستی پێك دێنن. ئه‌وه کافی نییه که سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان و ڕابه‌ره عه‌مه‌لییه‌کانی بزووتنه‌وه‌کانی وڵاته جۆراوجۆره‌کان ئه‌مڕۆ ئێمه وه‌ك ڕه‌وتێکی ڕه‌سه‌ن و دڵسۆز و ده‌خاڵه‌تگه‌ر له ناڕه‌زایه‌تی کرێکاری، وه‌ك ڕه‌وتێك که هاوسه‌نگه‌ری کرێکارانه له خه‌باتی ڕۆژانه و به‌رده‌وامیاندا و به‌شێکی خودی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بناسن. تا ئێره ئێمه ته‌نیا جیاوازی خۆمان له‌گه‌ڵ چه‌پی ڕادیکاڵی ناکۆمهڵایهتیدا نیشان داوه. به‌ڵام کۆمۆنیزمی ئێمه له‌و کاته‌وه ده‌ستپێ ده‌کات که له خودی هه‌مان ئه‌م بزووتنه‌وانه‌دا، له ده‌روونی چینه‌که‌ی خۆماندا، وه‌ك ڕه‌وتێکی ڕه‌خنه‌گر له مه‌یله ناسۆسیالیسستییهکان، وه‌ك ڕه‌وتێك که به‌شوێن مه‌سه‌له‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیتر و ئاڵوگۆڕێکی بنچینهییترهوهیه له سیسته‌می کۆمه‌ڵایه‌تیدا، وه‌ك ڕه‌وتێکی مارکسیست که تێڕوانینێکی تایبه‌ت ده‌باته ناو چینی کرێکاره‌وه، ده‌رکه‌وین. ئێمه پاش ئه‌وه‌ی برایه‌تی و هه‌قی هاوماڵی خۆمان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا بۆ مه‌یله‌کانی تری ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه سه‌لماندبێ، ده‌بێ وا بکه‌ین که ئه‌و مه‌یلانه هه‌ست به گوشاری به‌رده‌وامی ئێمه وه‌ك کۆمۆنیستی ڕه‌خنه‌گر له‌سه‌ر خۆیان بکه‌ن. پشتیوانیکردنی سه‌ندیکاکان و په‌یوه‌ندی نزیك له‌گه‌ڵ باڵی چه‌پی ئه‌م سه‌ندیکایانه و به‌هێزکردنی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازیدا حه‌یاتییه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ وه‌ك کرێکارانێکی کۆمۆنیست، ئاسۆ و سیاسه‌ت و تێڕوانینی ڕێکخراو و ڕابه‌رانی کرێکاری ببه‌ینه ژێر پرسیاره‌وه. دیموکراتیزه‌کردنی فڵانه سه‌ندیکا له ئه‌مه‌ریکا کارێکی باشه، به‌ڵام کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌بێ ڕێبه‌رایه‌تی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسیاره‌دا ڕووبه‌ڕوو بکاته‌وه، که ئه‌گه‌ر سێ ساڵ دوای ئێستا سه‌ندیکا دیموکراتیزه بوو، دوای ئه‌وه چی ڕوو ده‌دات. بۆچوونی ئه‌وان سه‌باره‌ت به کۆمۆنیزم و سۆسیالیزم و مارکسیزم چییه؟ ئهڵتێرناتیڤیان بۆ کۆمه‌ڵگا چییه؟ به بڕوای ئه‌وان ڕزگاریی یه‌کجاره‌کی کرێکاران چۆن چۆنی به‌ده‌ست دێت؟ ڕابه‌رایه‌تی ڕادیکاڵی کرێکارانی ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا، ئه‌ڵمانیا و ئینگلیستان چ جای ئێرانیش که بزووتنه‌وه سهندیکایییهکهی تا ئێستا شتێکی به‌رجه‌سته‌ی بۆ کرێکاران ئه‌نجام نه‌داوه، ده‌بێ له‌گه‌ڵ ئه‌و پرسیاره‌ی ئێمه‌دا ڕووبه‌ڕوو بێ که بۆچی کۆمۆنیست نییه؟ له‌به‌رچی له‌به‌رامبه‌ر پایه ئابوورییه‌کانی سیسته‌می مه‌وجوودا، له‌به‌رامبه‌ر ده‌وڵه‌ت، ئایین، فێرکردن، په‌روه‌رده، یه‌کسانی ژن و پیاو، شه‌ڕخوازیی زلهێزه‌کان و چی و چی، بۆچی کهمقسهیه و ئه‌رك بۆ خۆی دیاری ناکات. ئێمه به‌و مه‌به‌سته ڕه‌خنه له دووره‌په‌رێزیی کۆمه‌ڵایه‌تیی چه‌پی نا‌کرێکاری ناگرین تا له هه‌نگاوی دواتردا مل به تێڕوانینی سه‌ندیکایی و به هه‌مان ئه‌ندازه دووره‌په‌رێزیی بزووتنه‌وه ڕێفۆرمیستییه کرێکارییه‌کان و دووره‌په‌رێزیی ئه‌وان له مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی کرێکاری بده‌ین. ئێمه له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا ئه‌و مهیلهین، که چینی کرێکار به شایسته و لێپرسراو بۆ ده‌خاڵه‌تکردنی کۆمه‌ڵایه‌تی به پێوانه‌یه‌کی فراوان و هه‌مه لایه‌نه، له مه‌یدانی ئابووری، سیاسی، فه‌رهه‌نگی و ئایدیۆلۆژی ده‌زانێ، و ده‌یه‌وێت کرێکار به سیمای مژدههێنهر و پێشکه‌شکه‌ری ئه‌ڵتێرناتیڤێك بۆ ته‌واوی کۆمه‌ڵگای به‌شه‌ری ده‌رکه‌وێت. به بڕوای ئێمه ئاسۆ، ڕه‌خنه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی، تیۆری، یه‌کگرتن له پێناوی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیدا گرنگه. وه‌ك چۆن زیادبوونی کرێ، بیمه‌ی بێ‌کاری، ئازادیی مانگرتن و یه‌کگرتن بۆ چاککردنی بار و دۆخی ئابووری و سیاسی و توێژه کارکه‌ره‌کانی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا بۆ ئێمه گرنگه. هه‌ریه‌ك له‌مانه نیشانده‌ری لایه‌نێك له ژیان و خه‌بات و خۆده‌رخستنی چینی کرێکاره و به بڕوای ئێمه ناکرێ لێك دابڕێن و چاوپۆشی له هیچ لایه‌کیان بکرێت. ته‌واوی ئه‌و مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی، چ کرێکاری و چ نا‌کرێکاری، که ئه‌م کوللیهته تێك ده‌شکێنن و شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی له کرێکار و کرێکار له شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی دوور ده‌خه‌نه‌وه، ده‌بێ بکه‌ونه ژێر ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌وه.
٧) حیزب و چین
نیشانه‌یه‌کی جیاکه‌ره‌وه‌ی تری ڕه‌وتی ئێمه، ده‌رکێکی تایبه‌ت له په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و چینه. حیزبی ئێمه حیزبی نه‌ریتێکی خه‌باتکارانه‌ی تایبه‌ت له‌ناو خودی کرێکاردایه. په‌یوه‌ندی ئه‌م حیزبه به چینی کرێکاره‌وه له ڕاستیدا له‌سه‌ر بناغه‌ی په‌یوه‌ندی ئه‌و مه‌یله ده‌روون چینایه‌تییه له‌گه‌ڵ هه‌موو چینه‌که دامه‌زراوه. ئه‌مه واته، یه‌که‌م: ئه‌م حیزبه حیزبێك نییه که کۆمه‌ڵێ خێرخوازی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ ڕزگاری چینی کرێکار پێکیان هێنابێ. به‌ڵکوو حیزبێکه، که به‌شێك و مه‌یلێك له ده‌روونی خودی چینی کرێکار و له پێناوی یه‌کگرتووکردن و ڕێنوێنیکردنی هه‌موو چینی کرێکار ڕووه‌و ئامانجه چینایه‌تییه‌کانی پێکی هێناوه. به‌م پێیه په‌یوه‌ندی نێوان حیزب و چین بۆ ئێمه به مانای په‌یوه‌ندیی سۆسیالیزمی کرێکاری به مه‌یله‌کانی تری ناو چینی کرێکار و هه‌موو جه‌ماوه‌ری ئه‌م چینه‌وه‌یه. دووه‌م: به‌م پێیه ئه‌وه ڕوونه که حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، حیزبی "هه‌موو کرێکاران" به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی تێڕوانین و ئامانجی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان نییه. ئه‌م حیزبه جێگای کرێکارێکه که له‌گه‌ڵ تێڕوانین و ئامانجه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا هاوبه‌ش بێت. به شێوه‌یه‌کی تر، ده‌کرێ بڵێین حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، نه حیزبێکه که به‌رهه‌می بیروباوه‌ڕ و تیۆرییه‌کی له‌وه‌وپێش بێت و تازه خه‌ریك بێت له‌گه‌ڵ چینی کرێکار به‌ره‌وڕوو بێت و نه حیزبی هه‌موو کرێکارانه به‌بێ له‌به‌رچاوگرتنی تیۆر و تێڕوانینی کۆمه‌ڵایه‌تییان. ئه‌م حیزبه حیزبی کرێکارانی سۆسیالیسته که ڕه‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیتر و هه‌مه‌لایه‌نه‌تر له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می مه‌وجوودا داده‌نێ. ئێمه خۆمان به حیزبێکی سیاسی ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار نابینین، به‌ڵکوو به حیزبی مه‌یلێکی ڕه‌خنه‌گری، خاوه‌ن تێڕوانینێکی دیاریکراو، له ده‌روونی خودی چینی کرێكاردا ده‌بینین. به‌م پێیه ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی فیکری و سیاسی و عه‌قیده‌یی له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی تری ناو چینی کرێکار بۆ ئێمه جێگایه‌کی پڕ بایه‌خی هه‌یه.
٨) بزووتنه‌وه‌ی شوورایی
له زه‌مینه‌ی ڕێکخستنی خه‌باتی چینی کرێکاردا، ئێمه سه‌ربه بزووتنه‌وه‌ی شوورایین، ئه‌مه‌ش لایه‌نێکی جیاکه‌ره‌وه‌ی ڕه‌وتی ئێمه‌یه. ئێمه حیزبێکین که به‌رگری و لایه‌نگری له ڕێکخراوبوونی شوورایی و کاری ڕاسته‌وخۆی کرێکاری ده‌که‌ین و له ڕوانگه‌ی ئه‌م نه‌ریته‌وه مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ شێوه‌کانی تری ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار ده‌که‌ین. لێره‌دا نامه‌وێ سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی خۆمان له‌گه‌ڵ جووڵانه‌وه‌ی سه‌ندیکایی له ده‌روونی چینی کرێکاردا به دوورودرێژی بدوێم. پێشتر له‌م باره‌یه‌وه قسه‌مان کردووه. ئه‌گه‌ر بمه‌وێ لێره‌دا ئاماژه‌یه‌کی کورت به‌م باسانه بکه‌م، ده‌بێ بڵێم، ئه‌گه‌ر ڕه‌وتێك به ڕاستی به‌شێك بێ له چینی کرێكار و له هه‌وڵی ڕێکخستن و یه‌کگرتووکردنی چینی کرێکاردا بێ، ته‌نیا کاتێك و به‌و ڕاده‌یه ده‌کرێ شێوازه‌کانی تری ڕێکخراوبوونی چینی کرێکار ڕه‌ت بکاته‌وه و خوازیاری جیابوونه‌وه‌ی کرێکاران له‌م شێوازانه بۆ نموونه سه‌ندیکاکان بێت، که له هه‌مان کاتدا بتوانێ ئه‌ڵتێرناتیڤێکی ئاماده نیشانی کرێکاران بدات که پێوه‌ی په‌یوه‌ست بن. مادام ئه‌ڵتێرناتیڤی ئێمه ڕێکخراوێکی واقیعی و ئاماده نییه، مادام ڕێکخراوبوونێکی واقیعی و ده‌ستپێڕاگه‌یشتوو بۆ کرێکاران نییه، که بتوانێ هه‌مان ئه‌و مه‌سه‌لانه‌ی که سه‌ندیکاکان به ده‌ستیانه‌وه گرتووه، به‌ده‌سته‌وه بگرێ و وه‌ڵامیان بداته‌وه، بانگه‌وازکردن له دژی سه‌ندیکاکان به بڕوای من کارێکی زۆر دژی کرێکارییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌ی شوورایی له‌سه‌ر پێی خۆی ڕاوه‌ستابێ و بتوانێ ئه‌و لایه‌نانه‌ی خه‌باتی دیفاعی له سه‌ندیکاکاندا ڕێکی ده‌خه‌ن، بخاته ئه‌ستۆی خۆیه‌وه، ئه‌و کاته شتێکی زۆر دروست و ئوسووڵییه که داوا له کرێکاران بکه‌ین له سه‌ندیکاکان بێنه ده‌ره‌وه و به شوورا و بزووتنه‌وه‌ی شوورایییهوه په‌یوه‌ست بن. هیچ که‌سێك مافی ئه‌وه‌ی نییه، هیچ دوو به‌ردێك که کرێکاران له ڕووی ڕێکخراوه‌ییه‌وه له خه‌باتی ڕۆژانه و به‌رده‌وام و به‌زۆری دیفاعی خۆیاندا ناویانه‌ته سه‌ریه‌ك، به‌و بیانووه که که ئه‌مه دیموکراتیك نییه، یاخود به ڕێژه‌ی پێویست چه‌پ و ڕادیکاڵ نییه و چی و چی تێك بدات. مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ سه‌ندیکاکاندا ناکرێ وه‌ك مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌کان، یان ئایینییه‌کاندا بێت. ناکرێ هیچ که‌س خوازیاری هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سه‌ندیکاکان بێت. ئه‌گه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی تر توانیبێتی به‌عه‌مه‌لی ئه‌ڵتێرناتیڤی چاکتر شکڵ پێ بدات، ئه‌وکاته کارێك که ده‌کرێ ئه‌نجام بدرێ، بانگه‌وازکردن بۆ پاڵپێوه‌نانی کرێکاران بۆ په‌یوه‌سبوون به‌و بزووتنه‌وه چاكتر و ئوسووڵیترهیه.
ئه‌م باسه به مانایه‌کی دیاریکراو ده‌گه‌ڕێته‌وه سه‌ر ئه‌و باسه‌ی که سه‌باره‌ت به ڕێفۆرم و شۆڕش کردم. سه‌ندیکا به هه‌ر حاڵ پارێزگاری له ڕێفۆرم و ده‌ستکه‌وتی کرێکاری و کۆمه‌ڵایه‌تیی تایبه‌ت ده‌کات. ڕێکخراوێکه بۆ به‌ده‌ستهێنان و پارێزگاریکردنی ڕێفۆرم، ده‌کرێ بیهێنینه‌وه به‌رچاو، ئه‌مڕۆ له سایه‌ی نه‌بوونی ئه‌ڵتێرناتیڤی ڕێکخراوی کرێکاریی چاكتر، به هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سه‌ندیکاکان چ ڕۆژگارێکی ڕه‌ش باڵ به‌سه‌ر دنیادا ده‌کێشێ، به‌ڵام له لایه‌کی تره‌وه، به فهرمیناسینی پێویستی سه‌ندیکا له حاڵی نه‌بوونی ئه‌ڵتێرناتیڤێکی شوورایی کارسازدا، به‌و مانایه نییه که ئێمه ئه‌م ڕێکخراوانه به‌پیرۆز بگرین، یان له‌به‌رامبه‌ریاندا ده‌ستبه‌رداری هه‌ڵوێستی سه‌ربه‌خۆی خۆمان بین.
ئه‌مانه گرنگترین ئه‌و خاڵانه‌ن که به بڕوای من، ده‌توانێ لایه‌نه جیاکه‌ره‌وه‌کانی ئێمه و ناسنامه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ئایدیۆلۆژیکی ئێمه پێناسه بکات. بێگومان ده‌کرێ ئه‌و پێکهێنه‌رانه‌ی که ناسنامه‌ی تایبه‌تیی نه‌ریتی سیاسی و حیزبی ئێمه وه‌ك کۆمۆنیزمی کرێکاری به‌یان ده‌کات، به شێوه‌یه‌کی هه‌مه‌لایه‌نه‌تر و وردتر له‌مه‌ش ڕوون بکرێنه‌وه.
چه‌ند خاڵێك سه‌باره‌ت به ئه‌رک و شێوازه‌کانمان
بێگومان به‌شێك له ئه‌رکه‌کانی حیزبێکی له‌م چه‌شنه، گشتییه و له ده‌ورانه مێژوویییه تایبه‌ته‌کان سه‌ربه‌خۆیه و له کوللی پایه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی سه‌رمایه‌دارییه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. کۆمه‌ڵه ئه‌رکێك که له ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌مان له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریدا به شێوه‌یه‌کی گشتی سه‌رچاوه ده‌گرێ. له لایه‌کی تره‌وه کۆمه‌ڵه ئه‌رکێك هه‌یه، که خه‌سڵه‌تێکی ده‌وره‌یی هه‌یه و به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی سه‌رده‌مه‌وه ده‌که‌وێته سه‌رشانمان.
ته‌نیا به کورتی ئاماژه بۆ ئه‌رکه گشتی و هه‌میشه‌یییه‌کانی حیزب ده‌که‌م:
١) چه‌کدارکردنی بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری به ئاسۆیه‌کی ڕۆشن و تێڕوانینێکی پته‌و و به‌ڵگه‌دار، ئه‌مه هه‌میشه کاری مارکسیسته‌کان بووه. بنچینه‌ی ئه‌مه‌ش بردنی ڕه‌خنه‌یه‌کی ڕۆشنی مارکسیستی له جیهان و کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری بۆ ناوجه‌رگه‌ی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاره.
٢) یه‌کگرتووکردنی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار به‌وێنه‌ی یه‌كڕیزی به‌هێز و کاریگه‌ر له دیاریکردنی چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگا له هه‌ر بڕگه‌یه‌کی زه‌مه‌نیدا. گۆڕینی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار له‌ژێر ئاڵای مه‌یلی سۆسیالیستیی کرێکاریدا بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی خوازیار و داواکاری ده‌سه‌ڵات و بۆ ئه‌ڵتێرناتیڤێکی کۆمه‌ڵایه‌تی.
٣) خستنه‌ڕووی ئه‌ڵتێرناتیڤی سۆسیالیستی بۆ ڕێکخستن و داڕشتنی کۆمه‌ڵگا، خستنه‌ڕووی سۆسیالیزم وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌کی عه‌مه‌لی بۆ کۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخ.
٤) ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی چینی کرێکار بۆ به‌دیهێنانی سۆسیالیزم.
٥) به‌شداریکردن له هه‌موو سه‌نگه‌ره‌کانی خه‌باتی کرێکاری، به دیفاعی و هێرشبه‌رییه‌وه له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازی و خه‌بات بۆ لابردنی هه‌ڵاواردن و سته‌م له‌سه‌ر توێژه بنده‌سته‌کانی کۆمه‌ڵگا. داکۆکی له مرۆڤ له هه‌موو ڕوویه‌که‌وه له‌به‌رامبه‌ر سیسته‌می دژی مرۆیی ئێستا و داکۆکیکردن له هه‌ر تۆزقاڵێك له ئازادی و یه‌کسانی.
بێگومان هه‌ریه‌كێک له‌مانه ده‌کرێ بۆ زنجیره‌یه‌ك له هه‌ڵسووڕانی جۆراوجۆر ورد بکرێته‌وه، که ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵسووڕانی کۆمۆنیستی و کرێکاری پێك ده‌هێنێ.
ئه‌رکه تایبه‌تییه‌کانی ئێمه له هه‌لومه‌رجی تایبه‌تیی ئه‌مڕۆی جیهانه‌وه هه‌ڵده‌هێنجرێ. ئێمه پێشتر سه‌باره‌ت به‌م هه‌لومه‌رجه جیهانییه قسه‌مان کردووه و به هه‌ر حاڵ لێره‌دا بواری باسی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه له‌م بابه‌ته‌وه نییه. من ته‌نیا ئه‌و خاڵانه ده‌ژمێرم که ڕاسته‌وخۆ کار ده‌که‌نه سه‌ر هه‌ڵسووڕانی ئێمه وه‌ك کۆمۆنیستێكی کرێکاری و ئه‌وله‌ویاتێکی تایبه‌ت ده‌خاته ده‌ستووری کارمانه‌وه:
١) دنیا تووشی کێشمه‌کێش و سه‌رلێشێواوییه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی گه‌وره بووه. ئه‌م ده‌ورانه ده‌ورانی ڕۆشنی و یه‌قین نییه. ده‌ورانێك نییه، که خه‌ڵك ئاراسته‌ی جووڵه‌ی بار و دۆخه‌که ده‌ستنیشان بکات و بناسێت. له ساڵه‌کانی ده‌یه‌ی هه‌شتادا بۆ نموونه له‌م بابه‌ته‌وه زۆر ڕۆشنتر بوو. بۆ نموونه له ئه‌ورووپا، چوارچێوه‌ی گشتی ئه‌و نیزامه‌ی که خه‌ریك بوو جێگای بار و دۆخی ده‌یه‌کانی پێشووی ده‌گرته‌وه، که‌م و زۆر ئاشکرا بوو و به گشتی شاهیدی هه‌وڵ و کۆششی خه‌ڵك بووین بۆ پته‌وکردنی جێگا و شوێنی خۆیان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕه‌وته ئابووری و سیاسییانه‌ی که دیار و ئاشکرا بوون. به‌ڵام ئه‌م ده‌ورانه، ده‌ورانێکه که هه‌موو هاوکێشه‌کانی پێشووی تیادا تێک چووه. هه‌موو ئه‌و هاوسه‌نگییانه‌ی که تا چه‌ند ساڵ پێشتر به جێگیر ده‌زانرا، چۆته ژێر پرسیاره‌وه. به شێوه‌یه‌کی گشتی مرۆڤه‌کان له گومان و ڕاڕاییدا ده‌ژین. سیمای سیاسی و ئابووریی جیهان ده‌گۆڕێ و به‌م پێیه‌ش هه‌موو حیساباته‌کانی تا ئێستای تاکه‌که‌سه‌کان بۆ چاکترکردنی گوزه‌ران و دابینکردنی پێداویستی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆیان هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه. بێمتمانه‌یییه‌کی قووڵ به هه‌موو جۆره بیروباوه‌ڕێك بۆ گۆڕینی بنه‌ڕه‌تی کۆمه‌ڵگا له ناو خه‌ڵكدا شه‌پۆل ده‌دات. زنجیره‌یه‌ك گرێوگۆڵی دیاریکراو هاتۆته پێشه‌وه که هێشتا هیچ وه‌ڵامێکی وای بۆ نه‌دۆزراوه‌ته‌وه که چ به‌ڕاست بێ، یان به‌هه‌ڵه بتوانێ مێشکی ئه‌م خه‌ڵکه ئاسووده‌تر بکات. ژینگه خه‌ریکه چی به‌سه‌ردا بێت، یه‌کگرتنی ئه‌ورووپا ده‌گاته کوێ، قه‌ڵشتی نێوان باکوور و باشوور چ ئه‌نجامێکی ده‌بێت، په‌یوه‌ندی ئه‌مه‌ریکا له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپا و زایۆنیدا چی لێ دێت، نه‌زمی نوێ چییه، گه‌شه‌ی فاشیزم و ناسیۆنالیزم دنیا به‌ره‌و کوێ ده‌بات، هه‌ژاری له جیهانی سێیه‌مدا چۆنچۆنی که‌م ده‌کرێته‌وه، ده‌وڵه‌ت و فێرکردن و په‌روه‌رده‌ی نائایینی تا چ ڕاده‌یه‌ك له‌ژێر گوشاری جم و جووڵی تازه‌ی ڕه‌وته ئایینییه‌کاندا چاوی پێدا ده‌خشێندرێته‌وه، جه‌نگ و ئاواره‌یی و کۆچکردن دنیا ڕووبه‌ڕووی چی ده‌کاته‌وه؟ ... هتد. ده‌یان پرسیاری چاره‌نووسسازی له‌م چه‌شنه هاتۆته پێشه‌وه، که هیچ که‌س ته‌نانه‌ت سهرهداوێکیشی له وه‌ڵامێك له ئاستێکی سه‌رتاسه‌ریدا به‌ده‌سته‌وه نییه. ئه‌م ناڕۆشنییه، ئه‌م سه‌رلێشێواوی و دڵه‌ڕاوکێیه، یه‌کێکه له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ئه‌م ده‌وره‌یه.
هه‌ر هێزێکی سیاسی مه‌به‌ستی بێت له‌م ده‌وره‌یه‌دا خۆی نیشان بدات و خۆی بناسێنێ ده‌بێ قسه‌ی هه‌بێ، ده‌بێ وه‌ڵامی هه‌بێ، له‌وانه‌یه ٣٠ ساڵ پێشتر بار و دۆخه‌که هه‌رگیز وا نه‌بووبێ. ڕێکخراوه سیاسییه له‌قاڵبدراوه‌کان به وه‌ڵامی حازر و ئاماده و ستاندارد هه‌بوون و هه‌ریه‌كه به‌شیان له بازاڕی سیاسه‌تدا بۆ خۆیان ده‌برد. ئه‌مڕۆ هه‌ر هێزێكی سیاسی، هه‌ر مه‌یلێکی خه‌باتکارانه و هه‌ر سیاسه‌تمه‌دارێك ده‌بێ سه‌رله‌نوێ وه‌ڵامه بناغه‌یییه‌کانی خۆی به مه‌سه‌له گرنگ و کلیلییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ بداته‌وه. ده‌سته‌واژه بنچینه‌یییه‌کان خه‌ریکن له ده‌یه‌ی نه‌وه‌ته‌کانه‌وه سه‌رله‌نوێ پێناسه ده‌کرێنه‌وه. هه‌ق، یه‌کسانی، ناسنامه‌ی میللی، بازاڕ، جێگای ده‌وڵه‌ت له کۆمه‌ڵگادا و شتی تر. ئه‌و هێزه سیاسییه‌ی که نه‌توانێ وه‌ڵامی خۆی به‌م مه‌سه‌لانه بداته‌وه، نابێته هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی. سۆسیال-دیموکراسی به‌و شانوشهوکهتهیهوه گۆج بووه. له ئینگلیستان ته‌نانه‌ت کاتێك ڕۆژنامه کۆنه‌پارێزه‌کانیش پشتی ده‌وڵه‌تی کۆنه‌پارێز چۆڵ ده‌که‌ن، دیسانه‌وه سۆسیال-دیموکراسی ئینگلیستان ده‌نگ ناهێنێ و له هه‌ڵبژاردندا سه‌رناکه‌وێ. به‌بێ وه‌ڵام، به‌بێ ڕێباز، هیچ ڕه‌وتێكی سیاسی به هیچ نابێ.
له‌به‌ر ئه‌وه به بڕوای من، یه‌که‌مین ئه‌نجامگیری له لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌م بار و دۆخه بۆ ئێمه، ئه‌وه‌یه که ئێمه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر هه‌ندێ بابه‌تی گرنگ له ئاستی جیهاندا، قسه و وه‌ڵاممان هه‌بێ. ئه‌مه به مانای ئه‌وه‌یه که توانای شیکردنه‌وه و تیۆری ئه‌م حیزبه ده‌بێ له‌سه‌ره‌وه بێ. مه‌سه‌له جیهانییه‌کان ده‌بێ مه‌سه‌له‌ی ئه‌م حیزبه بێ و ده‌بێ خاوه‌ن قسه و بۆچوون بوون سه‌باره‌ت به‌و مه‌سه‌لانه له یه‌که‌مین خه‌سڵه‌ته‌کانی کادر و هه‌ڵسووڕاوی ئه‌م حیزبه بێت. ئێمه پێویستیمان به حیزبێکی خاوه‌ن توانای تیۆری و تیۆریکی به‌رز هه‌یه.
٢) هێرشێکی فراوان بۆ سه‌ر کۆمۆنیزم له ئارادایه. به بڕوای من بۆرژوازی تا ئه‌و کاته‌ی که تێده‌کۆشێ وشه‌کانی سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم له به‌رچاوی ڕای گشتی بکاته زاراوه‌ی کۆن، سووره له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی درێژه به‌م هێرشه‌ی بدات و به‌سه‌رئه‌نجامی بگه‌یه‌نێت. له‌به‌رامبه‌ردا ئێمه ده‌بێ زۆر لێبڕاوانه دیفاع له سۆسیالیزم بکه‌ین وه‌ك بزووتنه‌وه‌یه‌ك، وه‌ك ڕێگاچاره‌یه‌ك و ئه‌ڵتێرناتیڤێك که ده‌کرێ به‌دی بهێنرێ. ده‌بێ توانای ئه‌م دیفاعهمان هه‌بێ. حیزبی ئێمه ده‌بێ حیزبێك بێت که بتوانێ به‌وێنه‌ی ئۆتۆریتهیهك له مه‌یدانی پلمیکی تیۆری و فیکریدا ده‌ربکه‌وێ. حیزب ده‌بێ به‌رگریکه‌رێکی به‌هێزی ئامانجی به‌رزی سۆسیالیزم بێت. ده‌بێ بتوانێ بانگه‌شه‌ی باوی سه‌رکه‌وتن و نه‌مریی سه‌رمایه‌داری به‌درۆ بخاته‌وه و ڕیسوای بکات. بوونی بلۆکێکی جیهانی موده‌عی سۆسیالیزم، به هه‌ر حاڵ مارکسیزم و سۆسیالیزمی وه‌ك چه‌ند بابه‌تی گرنگ له ژیانی فیکریی جیهاندا به شێوه‌یه‌کی گشتی زیندوو ده‌هێڵێته‌وه. دیدگای چه‌پڕه‌وه‌کانی ڕه‌خنه‌گری یه‌کێتیی سۆڤێت و چین، سه‌ره‌ڕای کهمنفوزیی سیاسی و عه‌مه‌لییان له که‌ش و هه‌وایه‌کی وادا بۆخۆی جێگای سه‌رنج بوون. ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رج گۆڕاوه، کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌بێ خۆی جارێکی تر سۆسیالیزم و کۆمۆنیزم و تیۆری مارکسیستی له کۆمه‌ڵگادا بخاته‌وه ده‌ستووری باس و خه‌باتی فیکرییه‌وه. بۆرژوازی ده‌یه‌وێ مارکس و بیری سۆسیالیستی بیر ببرێته‌وه. ئێمه‌ش ده‌بێ سه‌رنجی کۆمه‌ڵگای بۆ ڕابکێشین. ئه‌مه هێز و توانایه‌کی تیۆری و فیکری زۆری ده‌وێ. پوخته‌ی ئه‌م قسانه ئه‌وه‌یه که ده‌ورانی چه‌پی کهمشارهزا و کلێشه‌یی و که‌مقسه و خنکاو له قسه و باسی فیرقه‌یی و مه‌شغه‌ڵه‌ی ڕێکخراوه‌یی به‌سه‌رچووه. کۆمۆنیستی ئه‌مڕۆ ده‌بێ هه‌ر وه‌ك کۆمۆنیستی سه‌ره‌تای ئه‌م سه‌ده‌یه، باڵاده‌ستی فیکری خۆی له‌به‌رامبه‌ر قه‌ڵه‌مبه‌ده‌ستانی پله یه‌کی بیرکردنه‌وه‌ی بۆرژوازیدا بسه‌لمێنێ و جێگیری بکات.
٣) ڕاستییه‌کی تر قه‌یرانی یونیۆنیزمه، ئه‌م قه‌یرانه ماوه‌یه‌که ده‌ستی پێ کردووه. سه‌ندیکا کرێکارییه‌کان له زۆر وڵات‌دا زۆر به خێرایی ئه‌ندامه‌کانیان له‌ده‌ست ده‌ده‌ن. زۆر سه‌ندیکا که پێشتر به‌هێز و توانا بوون، ئه‌مڕۆ ته‌نیا به‌شێکی که‌م له کرێکارانی به‌شه‌که‌ی خۆیانیان ڕێك خستووه. له زۆربه‌ی وڵاته ئهورووپایییهکاندا، ژماره‌ی کرێکارانی ده‌ره‌وه‌ی سه‌ندیکاکان زۆر به فراوانی زیادی کردووه. له ماوه‌ی ساڵانی هه‌شتاکاندا به‌رده‌وام ئیمتییازات و سه‌ڵاحییه‌ته یاسایییه‌کانی سه‌ندیکاکان یه‌ك له‌دوای یه‌ك هه‌ڵده‌وه‌شێنرانه‌وه. کار گه‌یشته هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی مۆڵه‌تی مانگرتنی پشتیوانهیی و ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی پاره و پولی سه‌ندیکاکان له لایه‌ن دادگاکانه‌وه. جاروبار نه‌بێ بۆ نموونه له ئه‌ڵمانیادا، خه‌باتی سه‌ندیکاکان ئیتر که‌متر به ئه‌نجام ده‌گات و زۆر له سه‌ندیکاکان لهبهرامبهرکێی جیددی له‌گه‌ڵ خاوه‌نکاره‌کان و ده‌وڵه‌تدا خۆلا ده‌ده‌ن. به‌م ڕیزه ملیۆنییه‌ی بێکارانه‌وه و به‌م نائه‌منییه‌ی بار و دۆخی ئابووریی کرێکارانی لهسهرکارهوه، ئاسۆی سه‌ندیکاکان له‌مه‌ش تاریکتره.
قه‌یرانی سه‌ندیکا و شێوه‌کانی تری ڕێکخراوبوونی دیفاعی و ناسۆسیالیستی تا ئێستای کرێکاران، هه‌لومه‌رجێکی هه‌ستیار و تایبه‌تی پێك هێناوه. له لایه‌ك دابڕبوون و ئه‌تۆمیزه‌بوون و پێشبڕکێ له‌نێوان کرێکاراندا زیاد ده‌کات و له لایه‌کی تره‌وه پێویستیی به‌دیلی جیددی بۆ ڕێکخراوبوونی جه‌ماوه‌ری کرێکاران و یهکگرتووڕاگرتنیان له‌به‌رامبه‌ر بۆرژوازی زۆر به تووندی هه‌ستی پێ ده‌کرێت. لێره‌شدا بۆشایییه‌ك و پێویستییه‌کی جیددی بۆ جم و جووڵ و ده‌ستبه‌کاربوونی کۆمۆنیزمی کرێکاری دروست بووه. بزووتنه‌وه‌ی شوورایی، وه‌ك ئه‌ڵتێرناتیڤی ئیسپاتیی سۆسیالیزمی کرێکاری بۆ ڕێکخراوبوونی جه‌ماوه‌ری ده‌کرێ و ده‌بێ به جیددی له‌و بۆشایییه‌دا بهێنرێته‌وه کایه‌وه. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری و چه‌پ به شێوه‌یه‌کی گشتی به‌بێ بوونی بزووتنه‌وه‌یه‌کی جه‌ماوه‌ری و چالاكی کرێکاری به هیچ ناگات. هیچ ڕێکخراوه‌یه‌کی حیزبی ناتوانێ جێگای چۆڵی ناڕه‌زایه‌تیی ڕێکخراو و جه‌ماوه‌ریی به‌رده‌وامی کرێکاران به پێوانه‌یه‌کی فراوان پڕ بکاته‌وه. هه‌ر حیزبێکی کۆمۆنیستی کرێکاری که بیه‌وێ له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا پێشڕه‌وی بکات، ده‌بێ بزانێ که یه‌كێك له‌و مه‌سه‌له گرنگانه‌ی که له‌گه‌ڵی به‌ره‌وڕووه، مه‌سه‌له‌ی ڕێکخراوبوونی جه‌ماوه‌ریی چینه‌که له شێوازی گونجاو و کارسازدایه. ئه‌مڕۆ ئیتر سه‌ندیکاکان وه‌ك جاران ئامراز و چوارچێوه‌ی ئه‌م کاره نین. زهربهخواردنهکانی ده‌یه‌ی هه‌شتاکان و بێ‌کاری و نائه‌منیی ئابووری توانای به سه‌ندیکاکان بۆ ڕێکخراوڕاگرتنی کرێکاران نه‌هێشتووه. کۆمۆنیزمی کرێکاری ده‌بێ ئه‌ڵتێرناتیڤی شوورایی خۆی شێلگیرانه ته‌رح بکات.
٤) لایه‌نێکی تری هه‌لومه‌رجی ئه‌م دوایییه، لغاوپچڕاندنی ڕه‌وته کۆنه‌په‌رسته‌کانه، وه‌ك فاشیزم، ڕاسیزم، ناسیۆنالیزم و ئایین، ئه‌مانه وه‌ك دڕنده که‌وتوونه‌ته گیانی خه‌ڵك و کۆمه‌ڵگا. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، وه‌ك هێزێکی چینایه‌تی پێشڕه‌و، ده‌بێ له مه‌یدانی به‌رگری له مرۆڤایه‌تی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌مانه ئاماده بێ. ئه‌مه خۆی کۆمه‌ڵێك ئه‌رك و ئه‌وله‌وییه‌تمان بۆ دێنێته پێشه‌وه.
٥) خاڵێکی تر ئه‌وه‌یه که هه‌ژموونی دیموکراسی وه‌ك پێکهێنهرێكی ئه‌سڵی ئایدیۆلۆژیای فه‌رمیی بۆرژوازی جێگیر بووه. ئه‌م دیموکراسییه هاوتای ئازادی و ئازادیخوازی نییه و من نه لێره‌دا و نه به گشتی به بارێکی پۆزه‌تیڤ ناوی ئه‌م وشه‌یه نابه‌م و لێی نادوێم. دیموکراسی ده‌سته‌واژه‌یه‌کی دیاریکراوه و ناوه‌ڕۆکی بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیاریکراوه. مه‌به‌ست له دیموکراسی، ڕه‌فتار و ڕژێمێکی دیاریکراوه که بۆرژوازی بۆ بڕیاردانی سیاسی له نیزامی سه‌رمایه‌داری شکڵی پێ ده‌دات و ته‌وه‌ره‌که‌ی په‌رله‌مان و هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی (هه‌ر چه‌نده نیوه‌ناچڵیش بێت) و پلۆرالیزم و فره‌حیزبیی بۆرژوازی بۆ نوێنه‌رایه‌تیکردنی باڵه جۆراوجۆره‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتداره. یه‌کێتیی سۆڤێت چه‌نده له سۆسیالیزمه‌وه نزیك بوو، ئه‌م دیموکراسییه‌ش هه‌ر ئه‌وه‌نده له ئازادیی سیاسییه‌وه نزیکه. هه‌ردووکیان به‌رهه‌می فه‌وتان و شێوانی ئامانجه پیرۆزه‌کانی مرۆڤن له لایه‌ن چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کانه‌وه. دیموکراسی به‌م مانا دیاریکراوه، له‌به‌رامبه‌ر مه‌یله‌کانی تری کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی، وه‌ك ناسیۆنالیزم، که ئه‌ویش به‌ده‌وری خۆی له‌م ده‌ورانه‌دا که‌وتۆته جم و جووڵ، هه‌ژموونی به‌ده‌ست هێناوه. ئه‌وه‌ی که به فه‌رمی پێی ده‌گوترا کۆمۆنیزم، بۆ ده‌ورانێکی دوورودرێژ، له پێکه‌وه‌ژیان و تێکه‌ڵبوونێکی سیاسی و فیکری له‌گه‌ڵ دیموکراسی و ناسیۆنالیزمدا ده‌ی گوزه‌ران. ئه‌گه‌ر له‌و کۆمۆنیزمه ورد ببینه‌وه ده‌بینین، که مارکسیزم به ته‌نیا هه‌ر زمان و ڕواڵه‌تی بوو، به‌ڵام دیموکراسی و ناسیۆنالیزم ناوه‌ڕۆکی ڕاسته‌قینه‌ی سیاسه‌ت و ڕه‌خنه و ناڕه‌زایه‌تییه‌که‌ی پێك ده‌هێنا. ئه‌مڕۆ دیموکراسی و ناسیۆنالیزم له شیوازی سه‌ربه‌خۆ و دیاریکراوی خۆیان و به‌بێ پۆشاکی چه‌پ، له ئاستی کۆمه‌ڵگادا بوونه‌ته مه‌یداندار. به‌شه پێکهێنه‌ره‌کانی چه‌پی تا ئێستا که‌وتوونه‌ته به‌رامبه‌ر یه‌ك، ئه‌م ڕاستییه واته هێنانه‌پێشه‌وه‌ی دیموکراسی و ناسیۆنالیزم وه‌ك مه‌یلی به ئاشکرا دژی کۆمۆنیستی، وه‌ك مهیلگهلێک که به ئاشکرا و به فه‌رمی خۆیان له وه‌ستانه‌وه له‌به‌رامبه‌ر کۆمۆنیزمدا نیشان ده‌ده‌ن، کاری پێناسه‌کردنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمێك که ئه‌ویش به ڕاشکاوی ڕه‌خنه‌گری ناسیۆنالیزم و دیموکراسی بێت، سه‌د جار زه‌رووری و گرنگتر ده‌کات. نیشاندانی سیمایه‌ك له سۆسیالیزم و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی که دیموکراتیزم و ناسیۆنالیزم به‌شی پێکهێنه‌ری نین، حه‌یاتییه. ئه‌مه له لایه‌نێکدا به مانای زیندووکردنه‌وه‌ی ڕه‌خنه سه‌ره‌تایی و له‌مێژینه‌کانی مارکسه له‌م مه‌یله بۆرژوازییانه و به مانای ڕه‌واندنه‌وه‌ی ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه فراوانه‌یه که له ناو کۆمه‌ڵگا و له ده‌روونی چینی کرێکاردا سه‌باره‌ت به دیموکراسی و میللیگه‌رایی هه‌یه و بڵاوه. ئێمه ده‌بێ په‌رده له ڕووی پووچه‌ڵی دیموکراسی و پلۆرالیزمی بۆرژوازی هه‌ڵده‌ینه‌وه، که وه‌ك نموونه هه‌مه‌لایه‌نه‌کانی کۆمه‌ڵی ئازادی سیاسی نیشان ده‌درێ. ئێمه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر دیموکراسیدا سیمای واقیعی ئه‌و ئازادییه‌ی که چینی کرێکار مژدههێنهرێتی دابنێین. سه‌باره‌ت به ناسیۆنالیزم مه‌سه‌له‌که له‌مه‌ش ڕۆشنتره. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئه‌و تاوانانه‌ی که به‌ده‌ستی ناسیۆنالیزم له وڵاته جۆراوجۆره‌کان، بۆ نموونه له یۆگۆسڵاڤیا و کۆماره‌کانی یه‌کێتیی سۆڤێتی پێشوو ئه‌نجام ده‌درێ، چوارچێوه‌یه‌کی به‌ربڵاوی سه‌رسووڕهێنه‌ر و سه‌یری به خۆیه‌وه گرتووه. نابێ بهێڵین به‌شه‌رییه‌ت تاوانه‌کانی ئه‌م بزووتنه‌وه سیاسییه، که بیروباوه‌ڕه کۆنه‌په‌رسته‌کانی خۆی به مه‌یلی خۆیی و شایانی ڕێزی به‌شه‌ری له‌قه‌ڵه‌م ده‌دات، فه‌رامۆش بکات. چینی کرێکار ده‌بێ به ڕاشکاوی و به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه گوێی میللیگه‌رایی بگرێ و لێپرسراوێتی تاوانه‌کانی بخاته‌وه ئه‌ستۆ.
له لایه‌کی تره‌وه، ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌کیش ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و چهپڕهوانهدا ڕووبه‌ڕوو ده‌کاته‌وه که پێیان وایه رێگای ده‌ربازبوون له‌ژێر ئه‌و گوشاره‌ی که خراوه‌ته سه‌ر سۆسیالیزم، ته‌سلیمبوون به ئایدیۆلۆژیای بۆرژوازی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه که ئه‌مڕۆ دیموکراسی و میللیگه‌رایی جاڕی بۆ ده‌ده‌ن. ئه‌وانه‌ی ده‌یانه‌وێ سۆسیالیزم دیموکراتیك بکه‌ن و له‌گه‌ڵ بازاڕدا بیگونجێنن و شتی تر. به‌شێکی خه‌باتی ئێمه له دژی ئه‌و چهپڕهوانهیه که له‌ژێر ئه‌م گوشاره‌دا که‌وتوونه‌ته هه‌وڵی ڕێفۆرمکردنی مارکسیزم. ده‌بێ ڕێگا له‌م خۆشهویستکردنه ورده‌بۆرژوازییانه بگرین.
٦) تایبه‌تمه‌ندییه‌کی دیکه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه ئه‌وه‌یه که چینی کرێکار له‌ڕووی ئابووری و ژیانه‌وه به تووندی که‌وتۆته ژێر مه‌نگه‌نه‌وه و خه‌باته‌کانی له بنه‌ڕه‌تدا دیفاعییه. ئێمه ده‌بێ نه‌خشه و ئامانج و سیاسه‌تی عه‌مه‌لی و ڕێکخراوه‌ییمان بۆ ده‌ربازبوون له‌م وه‌زعییه‌ته به ڕۆشنی به‌یان بکه‌ین و له‌م مه‌یدانه‌دا ڕێنیشانده‌ر بین.
٧) له کۆتاییدا خاڵێکی دیکه‌ی بنه‌ڕه‌تیی ئه‌وه‌یه که ئێمه وه‌ك ڕه‌وتێك ئینتهرناسیۆنالیستین و ئه‌مڕۆ ئیتر هه‌موو که‌س له‌مه تێگه‌یشتووه، که چاره‌نووسی کۆمه‌ڵگاکان له ئاست و پێوانه‌یه‌کی جیهانیدا دیاری ده‌کرێت. ڕێگاچاره‌ی ئێمه و ستراتیژهکهشمان ده‌بێ جیهانی بێت. ئه‌و ئهڵتێرناتیڤانهی که ئێمه له هه‌ر مه‌یدانێکی خه‌باتدا ته‌رحی ده‌که‌ین، ده‌بێ خه‌سڵه‌تێكی جیهانی هه‌بێت. وه‌ڵامی ئێمه به مه‌سه‌له‌ی یه‌کگرتنی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار له ئاسته جۆراوجۆره‌کاندا چییه؟ چ حیزبی و چ جه‌ماوه‌ری. ئه‌م پرسیاره پرسیارێکی گشتی و هه‌مه‌لایه‌نه‌یه. به‌ڵام هه‌ندێك گرێوگۆڵی عه‌مه‌لیی کۆنکرێت هه‌ر ئێستا له‌م مه‌یدانه‌دا مه‌تره‌حه. بۆ نموونه له ساڵی ٩٣دا بڕیار وایه سنووره ئابوورییه‌کان له‌نێوان وڵاتانی ئه‌ورووپای ڕۆژئاوادا هه‌ڵبگیرێت. بڕیار وایه کاڵاکان و مرۆڤه‌کان ئازادانه بگوێزرێنه‌وه و هاتوچۆ بکه‌ن. به‌ڵام سه‌ندیکاکان هه‌ر وا ناوچه‌یی و له چوارچێوه‌ی سنووری وڵاته‌کاندا ده‌مێننه‌وه. له‌م هه‌لومه‌رجه‌دا ئیتر هه‌ر هیچ کارێك به‌م سه‌ندیکایانه ناکرێت. مه‌سه‌له‌که گه‌یشتۆته ڕاده‌یه‌کی وا که هه‌ندێك له‌و کۆمپانیایانه‌ی که نه‌بوونی ڕێکخراوه‌یه‌کی کرێکاری له ئاستی ئه‌ورووپادا که بتوانێ ببێته لایه‌نی به‌رامبه‌ر بۆ گفتوگۆ و په‌یمانبه‌ستن له‌گه‌ڵیاندا نیگه‌رانی کردوون، خۆیان خه‌ریکن تکا له لقه‌کانی سه‌ندیکاکان ده‌که‌ن که جۆره ئۆرگانێكی نێوده‌وڵه‌تی پێك بهێنن. بازاڕی هاوبه‌شی ئه‌مه‌ریکای باکوریش له ئه‌مه‌ریکا، که‌نه‌دا و مه‌کسیك پێك دێت. به هه‌مان شێوه مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی دێننه پێشه‌وه. جم و جووڵ بۆ پێکهێنانی بازاڕی هاوبه‌شی ئیسلامی له لایه‌ن ئێران و کۆماره به‌ناو ئیسلامنشینهکانی یه‌کێتیی سۆڤێتیش هه‌مان شت، ته‌نانه‌ت له نه‌بوونی ئه‌م ته‌رح و نه‌خشه دیاریکراوانهشدا، خودی بازاڕی جیهانی زۆر به تووندی لێك هه‌ڵپێکراوه و چاره‌نووسی کریكاران له وڵاته جۆراوجۆره‌کاندا به یه‌کتره‌وه به هاوکێشه ئابوورییه جیهانییه‌کانه‌وه گرێی خواردووه. هه‌موو ئه‌مانه بوونی ته‌رح و نه‌خشه بۆ یه‌کێتیی نێونه‌ته‌وه‌یی چینی کرێکار وه‌ك پێویستییه‌کی گرنگ و کۆنکرێت ته‌رح ده‌کات.
له ئاستی حیزبی و سۆسیالیستیشدا به هه‌مان شێوه جێگای مهرجعییهتێك و ناوه‌ندێكی ڕێنوێنیکه‌ری جیهانی که هه‌ڵسووڕانه سۆسیالیستییه کرێکارییه‌کان له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا به‌یه‌که‌وه گرێ بداته‌وه خاڵییه. که له یه‌ك وشه‌دا، ئینته‌رناسیۆنالیزم وه‌ك مه‌یدانێکی عه‌مه‌لیی هه‌ڵسووڕان ده‌بێ له لایه‌ن حیزبی ئێمه‌وه به جیددی بگیرێ.
کۆتایی
ده‌م ویست سه‌باره‌ت به ئه‌وله‌وییه‌ته عه‌مه‌لییه‌کان و مه‌یدانه‌کانی حیزبیش، به‌تایبه‌ت له ئێران و له ناوچه‌که که مه‌یدانی ڕاسته‌وخۆی هه‌ڵسووڕانی ڕێکخراوه‌یی ئێمه‌یه، لێره‌دا قسه بکه‌م. به‌ڵام وادیاره وه‌ك بابه‌تێکی جیاواز کاتێکی جیاوازی له کۆنفرانس‌دا بۆ دانراوه. له‌به‌ر ئه‌وه لێره‌دا قسه‌وباسه‌کانی ئه‌مڕۆم کورت و پوخت ده‌که‌مه‌وه.
ئه‌و نموونه‌یه له حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری که له زه‌ینی مندایه ئه‌مه‌یه:
حیزبێکی ئینته‌رناسیۆنالیست، مارکسیست، جێکه‌وتوو له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و ڕێکخه‌ری به‌شی سۆسیالیست و ڕادیکاڵی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، مودده‌عی و ده‌خاڵه‌تگه‌ر و زۆر ڕووناکبین و زاڵ به‌سه‌ر لایه‌نه تیۆرییه‌کانی هه‌ڵسووڕانی خۆیدا. وه دیاره به‌دیسیپلین و به‌باوه‌ڕ و گه‌شبین. هه‌ر نموونه‌یه‌کی له‌مه لاوازتر نوسخه‌یه‌که بۆ شکستهێنان. ئه‌گه‌ر ئێمه نه‌توانین ئه‌م نموونه‌یه له خۆمان مادی بکه‌ینه‌وه، ناتوانین هیچ کارێك ئه‌نجام بده‌ین. له‌وانه‌یه به هه‌ر حاڵ بمێنینه‌وه و بستێکیش باڵا به‌رزتر له ڕه‌وته چه‌په‌کانی تر بین. به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستمان ئه‌وه بێت که به درێژایی ئه‌م ده‌ساڵه کاریگه‌ری له‌سه‌ر واقیعه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمان دابنێین، جگه له خۆنزیكکردنهوه له‌م نموونه‌یه ڕێگایه‌کی ترمان نییه. لێره‌دا په‌نجه له‌سه‌ر چه‌ند خاڵێك وه‌ك که‌موکوڕی و ناته‌واوییه‌کانی خۆمان داده‌نێم.
١) ئێمه پاڵپشتییه‌کی به‌هێزی تیۆری وامان نییه که له ئاستی نێوتهوهییدا نوێنه‌رایه‌تی بکرێ. ئێمه بڕبڕه‌پشت و مه‌رجه‌عییه‌تێکی تیۆری خاوه‌ن ئۆتۆریتهمان له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا نییه که لانی که‌م بوونی خۆی به‌سه‌ر مه‌یله کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی تردا داسهپاندبێ و بووبێته قوتبێکی قسه و باسه تیۆری و جه‌ده‌له ئایدیۆلۆژییه‌کان له کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆدا. به‌بێ ئه‌مه‌ش کاری ئێمه ناچێته پێشه‌وه. مه‌به‌ستی من لێره‌دا ئه‌وه نییه که ئه‌م مه‌رجه‌عییه‌ته ده‌بێ له لایه‌ن حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه‌وه شکڵ پێ بدرێت، به‌ڵکوو ئه‌وه‌یه که ده‌بێ وه‌ك ڕه‌وتێك و وه‌ك که‌سانێکی کۆمۆنیستی کرێکاری خه‌بات بۆ پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌م که‌موکوڕییه بکه‌ین. ده‌رکه‌وتنی عه‌قیده‌تی ئێمه له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا زۆر که‌مه و ده‌بێ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه چاره‌سه‌ر بکه‌ین. ده‌بێ له ئاستی جیهاندا ئۆرگان و تریبونی وا پێك بهێنین که به به‌رده‌وامی لێکدانه‌وه‌ی مارکسیستی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و مه‌سه‌له‌کانی خه‌باتی چینایه‌تی به‌تواناوه ته‌رح بکات و له‌و نه‌به‌رده جۆراوجۆره ئایدیۆلۆژییانه‌ی که قه‌ڵه‌مبه‌ده‌سته سه‌ره‌کییه‌کانی کۆمه‌ڵگای بۆرژوازی، سۆسیالیزم و کرێکارانی له‌گه‌ڵ ڕووبه‌ڕوو ده‌که‌نه‌وه، هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری بکات. ئێمه‌ش پێویستیمان به بلۆکی نێونه‌ته‌وه‌یی خۆمان هه‌یه.
٢) پێویسته هه‌ر خۆمان وه‌ك حیزبێك و وه‌ك کۆمه‌ڵێك له هه‌ڵسووڕاوانی کۆمۆنیست، حیزبێکی مارکسیستتر له ئێستا بین. به بڕوای من په‌یکه‌ر و پێکهاتی ئێمه له‌سه‌ره‌وه تا خواره‌وه، له به‌راورد له‌گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی و پێداویستییه‌کانی خه‌بات، نه‌ك له به‌راورد له‌گه‌ڵ ڕه‌وته چه‌په‌کانی تردا که له‌م ئاسته‌ش به‌هره‌مه‌ند نین، زۆر مارکسیست نییه. جیاوازییه‌کی بنه‌ڕه‌تی که به درێژایی حه‌وت هه‌شت ساڵی ڕابوردوو چ له‌ژێر کاریگه‌ری هه‌لومه‌رجی بابه‌تی و چ به‌هۆی باسه‌کانی کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه به‌دی هاتووه ئه‌مه‌یه، که نموونه‌ی هه‌ڵسووڕاوێکی حیزبی ئێمه که‌سێکی ده‌رگیری بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییه و به ته‌واوی جیاوازه له‌گه‌ڵ نموونه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پی ڕادیکاڵ. ئه‌م ده‌سکه‌وته له‌ده‌ست ناچێ، به‌ڵام ده‌شێ بگۆڕێ بۆ بارێکی نه‌خوازراوی تر. ئه‌گه‌ر ئێمه به ئه‌ندازه‌ی پێویست مارکسیست نه‌بین و هه‌ر هه‌ڵسووڕاوێکی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری که‌سێکی ئه‌وه‌نده له تێڕوانینی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی مارکسیستی بۆ کۆمه‌ڵگه به‌توانا نه‌بێ، که ببێته قوتبێکی فیکری له ده‌وروبه‌ری هه‌ڵسووڕاوانی خۆیدا، ئه‌و هێزه‌ی که ئێمه ئه‌مڕۆ له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا (واته بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری) هه‌ڵی ده‌سووڕێنین، مه‌یله ناسیۆنالیستییه ڕه‌گ و ڕیشهدارهکان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا قووتی ده‌ده‌ن. ئه‌گه‌ر مارکسیست نه‌بین، ئه‌گه‌ر ڕه‌وتێك نه‌بین که ههڵسووڕاوهکانمان به قووڵی بڕوایان به ئه‌ڵتێرناتیڤێکی هه‌مه‌لایه‌نه‌تر و ڕه‌خنه‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تیتر له کۆمه‌ڵگا هه‌بێ، کاری ئێمه له ده‌روونی چینی کرێکاردا هه‌ر ده‌بێته کادر په‌روه‌رده‌کردن بۆ باڵی چه‌پی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی. له ڕاستیدا به‌ڵگه و نیشانه‌ی ئه‌م ڕه‌وته هه‌ر ئێستاش ده‌کرێ ببینرێ. ئه‌مه شێوازێکی له‌مێژینه‌ی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایییه که کرێکارانی سۆسیالستی چالاك له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی داده‌بڕێ و باری دێنێ و لایه‌نێکی هه‌ڵسووڕانی خۆی به‌سه‌ردا ده‌دات و ته‌واوی ئامانج و بیروباوه‌ڕه ڕادیکاڵتره‌کانی لێ ده‌ستێنێته‌وه و ده‌یخاته ئه‌رشیفه‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه سه‌باره‌ت به ناسنامه‌ی کۆمۆنیستی خۆمان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا هه‌ستیار نه‌بین، ئه‌گه‌ر سوور نه‌بین له‌سه‌ر بردنی دیدگای خۆمان بۆ ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ئه‌و کاته بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی، هه‌ڵسووڕاوه‌کانی ئێمه قووت ده‌دات و هه‌رسی ده‌کات. هه‌ر ئه‌مڕۆ ئێمه لێره و له‌وێ ده‌بێ وه‌ڵامی که‌سانێك بده‌ینه‌وه که هه‌ر له سایه‌ی بوونی هه‌مان ڕه‌وتی کۆمۆنیستی کرێکاری و باسه‌کانی چه‌ندین ساڵه‌ی له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا چالاك بوونه‌ته‌وه، که‌چی ئه‌مڕۆ له هه‌ڵوێستی سه‌ندیکاوه له‌گه‌ڵ خودی ئێمه مامه‌ڵه ده‌که‌ن. ته‌حه‌زوبی کۆمۆنیستیمان له‌بیرچووه‌ته‌وه و له‌وه ئاگادار نین که له سایه‌ی نه‌بوونی کۆمۆنیزم و تێڕوانینێکی مارکسیستی و په‌یوه‌ندییه‌کی سیاسیی جیددی له‌گه‌ڵ ڕه‌وتێکی حیزبیی کۆمۆنیستی له چاکترین حاڵه‌تدا ده‌بنه ڕابهرانێك له ڕابه‌ره ناوچه‌یییه‌کانی فڵانه سه‌ندیکا که ده‌بێ ٩٠%ی کاته‌کانی خۆیان له ئارامکردنه‌وه‌ی کرێکاران و ناردنه‌وه سه‌رکاریان به‌سه‌ر به‌رن. کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری پێویستییه‌کی حه‌یاتی به بوونی تێڕوانینێکی پوخته و قووڵی مارکسیستی بۆ دنیا و توانا و لێوه‌شاوه‌یی بۆ ئاڵوگۆڕپێدانی زه‌ینی کرێکاران هه‌یه. به‌بێ ئه‌مه، نه‌ریته ڕه‌گ و ڕیشه‌داره ناسیۆنالیستییه‌کان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا، زۆر به ئاسانی هه‌ڵسووڕاوانی چه‌پی ناو بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری کۆنترۆڵ ده‌که‌ن و به ڕه‌نگی خۆیانیان ده‌ردێنن. ده‌بێ له‌مه تێبگه‌ین، که ئێمه ته‌نانه‌ت له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریشدا و له به‌راورد له‌گه‌ڵ هه‌موو مه‌یله‌کانی تری ناو ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا، هێزێکی پێچه‌وانه‌ی ڕهوتین. سه‌رکه‌وتنی هه‌ر مه‌یلێکی پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وتیش له گره‌وی مه‌حکه‌می و توندوتۆڵی تیۆری و بیروباوه‌ڕ و پوخته‌یی و فراوانی ئاسۆ سیاسییه‌که‌یدایه. ده‌بێ ئه‌مه به‌ده‌ست بهێنین و کلیلی ئه‌مه‌ش بایه‌خدانی هه‌رچی زیاتری کادره‌کانی ئه‌م حیزبه‌یه به مارکسیزم.
ئێمه که‌موکووڕی زۆرمان هه‌یه، ئیمکاناتی ماددی و ئابووریمان که‌مه. ئیمکاناتی ئێمه بۆ ته‌بلیغی فراوانی جه‌ماوه‌ری له ئێران به‌هۆی بار و دۆخی سیاسی وڵاته‌وه به‌رته‌سكه، بۆ نموونه ڕادیۆمان نییه. به‌ڵام گیروگرفتی بنه‌ڕه‌تیتر به بڕوای من هه‌ر ئه‌وانه‌ن که باسم کرد. ئه‌گه‌ر نه‌ریتێکی به‌هێزی تیۆری له پشتسهر ئێمه‌وه بێ و ئه‌گه‌ر حیزب له کۆمه‌ڵێك کادر و هه‌ڵسووڕاوی ڕووناكبین و ئاسۆدار پێك هاتبێ، ته‌نگانه ماددی و عه‌مه‌لییه‌کان له ڕه‌وتی به‌ره‌وپێشچوونمان وه‌لا ده‌نرێ. سه‌رکه‌وتن و شکست نه‌ك به‌م فاکته‌ره عه‌مه‌لییانه، به‌ڵکوو به‌توانایی و بێتوانایی ئێمه له بردنی ڕه‌خنه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی قووڵی مارکسیستی و ئاسۆیه‌کی سۆسیالیستی ڕوون بۆ ناو چینی کرێکار دیاری ده‌کرێت.
سه‌رچاوه:
مبانى و چشم اندازهاى حزب کمونيست کارگرى -
"انترناسیونال"، شماره ٢ -
خرداد ١٣٧١، ژوئن ١٩٩٢
وه‌رگێڕانی: ماجد سه‌عید
تایپکردنه‌وه‌ی: جه‌مال ساڵح
Kurdish translation: Majed Saeed
hekmat.public-archive.net #0770ku.html
|