پۆپۆلیزم له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی"
پێشه‌کیی چاپى چواره‌م
خه‌بات بۆ سڕینه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕ و سیاسه‌تی چینه غه‌یره پرۆلیتێره‌کان له ڕیزه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی، ئه‌رکی وچانههڵنهگری کۆمۆنیسته‌کانه. ئه‌مڕۆ به پێكهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بێگومان قۆناغێکی تازه له خه‌باتی تیۆریی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ له دژی ئۆپۆرتیۆنیزم و ڕیڤیژینیزم له ئێران ده‌ستپێ ده‌کات. له‌م نێوه‌دا هه‌ڵوێستگرتن به‌رانبه‌ر به ڕه‌وتگه‌لی وه‌ك ئه‌قه‌لییه‌ت و ڕاهی کارگر و به گشتی ئه‌و به‌شه که‌له ڕیڤیژینیزمی مۆدێرن ئیلهام وه‌رده‌گرێ، وه له ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی تا ئێستای خۆیدا، گه‌شه‌ی خۆی له‌وه‌دا نیشان داوه که له باڵی ڕاستی سۆسیالیزمی وردهبۆرژوایییهوه بووه‌ته ڕیڤیژینیزمی مۆدێرنی تۆخ و پڕبه‌پڕ جێگا و شوێنێکی تایبه‌تی هه‌یه. ڕه‌خنه‌گرتنی هه‌مه لایه‌نه له بیروڕا و سیاسه‌ته لاده‌رانه‌کانی ئه‌م ڕه‌وتانه، به مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی ئه‌زموونی شکسته تاڵه‌کانی پێشوو بۆ چینی کرێکار دووپات نه‌بنه‌وه، له ده‌ستووری حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندایه.
وه‌ك هه‌نگاوێک له خزمه‌ت ئه‌م خه‌باته ئایدیۆلۆژیکهدا، ئێمه به باشمان زانی جارێکی تر ئه‌م نامیلکه‌یه بڵاو بکه‌ینه‌وه، به تایبه‌ت به مه‌به‌ستی ڕوونکردنه‌وه و وه‌بیرهێنانه‌وه‌ی جه‌وهه‌ر و زه‌مینه و پێشینه‌ی ناکۆکییه تیۆرییه‌کانی نێوان مارکسیزمی شۆڕشگێڕ و ڕه‌وتی فیدایی له ڕابوردوودا، وه بۆ په‌رده‌لادان له‌سه‌ر ئه‌وه که ئه‌م ڕه‌وته له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا چه‌نده هه‌ڵچوون و داچوونی بووه و چلۆن به‌پێی به‌رژه‌وه‌ندی خۆی به‌م بار و به‌و باردا وه‌رچه‌رخانی تیۆری کردووه.
یه‌کێك له‌و خاڵانه‌ی وا بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م نامیلکه‌یه یاریده‌ی ڕوونبوونهوهیان ده‌دا ئه‌وه‌یه، که ئه‌و ڕادیکاڵیزمه‌ی وا ئه‌قه‌لییه‌ت، له‌ژێر گوشاری ڕاستییه‌کانی ئه‌مڕۆی کۆمه‌ڵ و بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا له هه‌ندێك له دروشمه‌کان و داخوازه بهرنامهیییهکانی خۆی ههڵسووه، لاساییکردنه‌وه‌یه‌کی ڕووکهشییانهیه و ڕه‌نگێکی ته‌واو به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی پێوه‌یه.
له وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنه موشهخهسهی ئێمه‌دا ئه‌قه‌لییه‌ت خۆی له گێلی داوه و نوسیویه‌تی:
"به‌یاننامه (مه‌به‌ستی به‌یاننامه‌ی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه و "ی. ت. ک./ یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست" له بابه‌ت ئه‌قه‌لییه‌ت و ڕاهی کارگهرهوهیه) هه‌روه‌ها بانگه‌شه ده‌کا که گوایه سازمانی ئێمه به‌رنامه‌ی عه‌مه‌لی خۆی له به‌رنامه‌ی لانی که‌می کۆمه‌ڵه و سه‌هه‌ند هه‌ڵێنجاوه" و پاشان ده‌نووسێ: "ئێمه به ناچار ئه‌وه ده‌ستنیشان ده‌که‌ین که به‌رنامه‌ی عه‌مه‌لی ئێمه دوو مانگ پاش یه‌که‌مین کۆنگره‌مان له سێیه‌مین ساڵی ڕاپه‌ڕینی ڕێبه‌نداندا، ساڵی ١٣٦٥ له ژماره ١٥٠ی گۆڤاری "کار"دا بڵاو کرایه‌وه. یانی کاتێک که هێشتا نه باسی به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه و سه‌هه‌ند هاتبووه گۆڕ و نه به‌رنامه پێشکه‌ش کرابوو. به‌رنامه‌ی کۆمه‌ڵه و سه‌هه‌ند مانگی گوڵانی ساڵی ٦١ بڵاو کرایه‌وه ... " (ڕێگای گه‌ل، ژماره ١٠٠)
له وه‌ڵامدا ده‌بێ بڵێین که ئێمه خۆمان به باشی له‌وه ئاگادارین که ناکۆکیی تیۆری و سیاسی نێوان مارکسیزمی شۆڕشگێڕی ڕێكکهوتوو له حیزبی کۆمۆنیست و ڕه‌وتی ئه‌قه‌لییه‌ت چه‌نده قووڵه. ئێمه ڕه‌خنه‌مان له‌وه نییه که هه‌ندێك دروشمی به‌رنامه‌یی ئێمه له هه‌ڵوێسته‌کانی ئهقهلییهتدا دووپات کراونه‌ته‌وه، به‌ڵکوو ڕه‌خنه‌مان له‌وه‌یه که ئه‌م وه‌رگرتن و دووپاتکردنه‌وه‌یه به شێوه‌یه‌کی ڕواڵه‌تی و کاتی و ڕووکه‌شییه. ئێمه هه‌ر وه‌ك پێشتریش جه‌ختمان له‌سه‌ر کردووه و له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیشدا به ڕوونی و ڕاشکاوی به‌یان کراوه، ڕه‌چاوکردن و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی درووشمه‌کانی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ له لایه‌ن هێزه سیاسییه‌کانی ئۆپۆزیسیۆنه‌وه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ك درووشم و یه‌ك داخوازی دیموکراتیکیش بێ، به ههنگاوێکی به‌ره‌و پێش ده‌زانین و خۆمان هه‌ڵسووڕاوانه بۆ په‌ره‌پێدانی ئه‌م درووشمانه هه‌وڵ ده‌ده‌ین. به‌ڵام دووپاتکردنه‌وه‌ی ئه‌م دروشمانه له لایه‌ن ئهقهلییهتهوه، که له لایه‌که‌وه له بناغه سه‌ره‌کییه‌کانی باوه‌ڕی ئایدیۆلۆژیکی خۆیدا به شێوه‌یه‌کی ڕۆژ له ڕۆژ زیاتر به‌ره‌و به ڕه‌وا له‌قه‌ڵه‌مدانی ڕیڤیژینیزم ده‌چێ، وه له لایه‌کی تره‌وه زیاتر له جاران دوژمنایه‌تی سیاسی و ئاکاری لاده‌رانه‌ی خۆی له دژی پارێزه‌رانی شێلگیری ئه‌م دروشمانه توندوتیژ ده‌کاته‌وه، ناتوانێ نیشانده‌ری ئه‌وه نه‌بێ که ئه‌م ڕێکخراوه بڕوایه‌کی ڕاسته‌قینه‌ی به‌م درووشم و داخوازییانه نییه، وه سه‌رجه‌می ئه‌م حه‌ره‌که‌ته ڕادیکاڵیزمێکه که به‌سه‌ر فیدایییاندا سه‌پاوه و ئه‌ویش بۆ دوانه‌که‌وتن له ئاستی بزووتنه‌وه‌ی عه‌مه‌لی ملی پێ داوه. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، دیاره نزیكبوون له درووشمه‌کانی ئێمه، بۆ که‌سێك که به شایه‌دیی مێژووی زیندوو و تۆمارکراوی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران، هه‌ڵوێستی خۆی گۆڕیوه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م درووشمانه قه‌بووڵ بکا، ناتوانێ به مانای نزیکایه‌تی و هاوپشتییه‌کی سیاسی و عه‌مه‌لیی زیاتر له‌گه‌ڵ ئێمه وه‌ك ئاڵاهه‌ڵگرانی چه‌ندین ساڵه‌ی ئه‌م درووشم و سیاسه‌تانه نه‌بێ.
جگه له‌مه‌ش، ڕه‌وتی ڕووداوه‌کان له ڕووی ڕۆژژمێریشهوه به‌و جۆره نییه که ئه‌قه‌لییه‌ت بانگه‌شه‌ی بۆ ده‌کا. به‌رنامه‌ی "یه‌کێتیی تێکۆشهرانیی کۆمۆنیست"، که ئوسووڵ و بیروباوه‌ڕی مارکسیزمی شۆڕشگێڕی ئێرانی له قاڵبی به‌رنامه‌یه‌كدا به‌یان ده‌کرد، له باری جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکه‌وه (و ته‌نانه‌ت له زۆر جێگادا له باری شێوه‌ی بهیانکردنیشهوه) جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست نه‌بوو، له مانگی خاکه‌لێوه‌ی ساڵی ١٣٦٠دا، یانی ١١ مانگ پێش گۆڤاری "کار"ی ژماره ١٥٠، به تیراژێکی زۆر، به ئاشکرا بڵاو کرابووه‌وه. جگه له‌مه‌ش پێشنووسی یه‌که‌می به‌رنامه‌ی هاوبه‌شی کۆمه‌ڵه و "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست" مانگی ڕه‌زبه‌ری ساڵی ٦٠، یانی چوار مانگ پێش "کاری ١٥٠" له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا بڵاو کرایه‌وه و ته‌نانه‌ت به ده‌ستی بچووکترین کۆڕ و کۆمه‌ڵ و ئه‌ڵقه کۆمۆنیسته‌کانیش گه‌یشت. به‌م جۆره ئاشکرایه که ئه‌قه‌لییه‌ت له به‌ڵگه‌هێنانه‌وه‌که‌ی خۆیدا، بێهووده مانگی گوڵانی ٦١ که به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست به ئاشکرا بڵاو کرایه‌وه، به سه‌ره‌تا داده‌نێ. وه له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر ئه‌وه‌یه که ئێمه ته‌نیا باسی "دزییه‌کی ئه‌ده‌بی"ی بێده‌نگه لێکراومان نه‌کردووه، به‌ڵکوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باسی ئه‌وه‌مان کردووه که په‌نابردنی به‌رژه‌وه‌ندخوازانه‌ی ئه‌قه‌لییه‌ت بۆ هه‌ندێك له بیروڕا و حوکمه بهرنامهیییهکانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ وه‌ك خۆ به ڕادیکاڵ هه‌ڵخستنێك، دژایه‌تی له‌گه‌ڵ بنه‌ماکانی بیروباوه‌ڕی فیدایی و کارکردهکهنی ئه‌و ئوردووگا جیهانییه‌ی وا ئه‌قه‌لییه‌ت دیفاعی لێ ده‌کا هه‌یه.
ئه‌م نامیلکه‌یه که له مانگی ڕێبه‌ندانی ساڵی ١٣٥٩دا ڕێك بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له بیروڕا بهرنامهیییهکانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌قه‌لییه‌ت نووسراوه، به‌ڵگه‌یه‌کی زیندووه بۆ نیشاندانی ناوه‌ڕۆکی ورده‌بۆرژوایی ڕادیکاڵیزمی پێشووی فیدایی، وه شێوه‌ی هه‌ڵوێستی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ له‌به‌رانبه‌ریدا. هه‌موو خوێنه‌رێکی به ئینساف ده‌توانێ به چاوی لێکدانه‌وه بڕوانێته ئه‌و بیروڕایانه‌ی وا ئه‌قه‌لییه‌ت له ٥ ساڵی ڕابوردوودا ڕای گه‌یاندوون، وه به خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م نامیلکه‌یه به‌راوردێکی ئه‌و بانگه‌شه سه‌رسوڕهێنه‌ره‌ی ئه‌قه‌لییه‌ت ده‌یکا که گوایه ئه‌م ڕه‌وته "هه‌میشه" پێی له‌سه‌ر بیروڕا و سیاسه‌ته پرۆلیتێرییه‌کان داگرتووه، پاشان به شێوه‌یه‌کی ساده بیروڕا بهرنامهیییهکانی فیدایی له ساڵی ٥٩دا له‌گه‌ڵ ئه‌و ده‌سته‌واژانه‌ی که ئه‌قه‌لییه‌ت ئه‌مڕۆ له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی ئایین، ئازادییه سیاسییه‌کان، مافی دیاریکردنی چاره‌نووس، شووراکان و حوکوومه‌تی شۆڕشگێڕانه و ئه‌م جۆره شتانه، به شێوه‌یه‌کی کاتی وه‌ری گرتوون پێك بگرێ و هه‌ڵیان سه‌نگێنی و بۆی ده‌رکه‌وێ که ئێمه ڕه‌وتی حه‌ره‌که‌تی تا ئێستا و جێوشوێنی ئه‌مڕۆی ئه‌و ڕێکخراوه‌مان به باشی لێکداوه‌ته‌وه و به دروستی ناسیومانه و تێیدا به هه‌ڵه نه‌چووین.
بڵاوبوونه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێی ئه‌م نامیلکه‌یه بێگومان یاریده‌ی ئه‌قه‌لییه‌ت ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی ساڵ و مانگ و ڕابوردووی سیاسیی خۆی وه‌بیر بێنێته‌وه و یاریدهشی ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ڵامی هه‌ندێك له "ڕه‌خنه‌کانی" ئه‌مڕۆی خۆی به‌رانبه‌ر به به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست، هه‌ر له هه‌مان خه‌باتی ئایدیۆلۆژیکی سێ ساڵ له‌وه‌پێشدا، که ئه‌قه‌لییه‌ت هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه حاشای لێ ده‌کا، بدۆزێته‌وه.
ئێمه هه‌روه‌ها داوا له هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی حیزب ده‌که‌ین، بۆ تێگه‌یشتنی قووڵتری هه‌ندێك خاڵی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، جارێکی تر ئه‌م نامیلکه‌یه بخوێننه‌وه.
ده‌سته‌ی نووسه‌رانی "کۆمۆنیست"
٦ی ڕه‌زبه‌ری ١٣٦٢
پۆپۆلیزم له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا
ڕه‌خنه‌یه‌ک له‌سه‌ر "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی"
به‌یاننامه‌یه‌ك به ناوی "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" له لایه‌ن سازمانی چریکه فیدایییهکانی خه‌ڵکه‌وه (هاوڕێیانی ئه‌قه‌لییه‌ت)[١] مانگی سه‌رماوه‌ز بڵاو کراوه‌ته‌وه. ئه‌م به‌یاننامه‌یه به هۆی جۆراوجۆره‌وه، زۆر له ڕاگه‌یاندنێك که هه‌ر ته‌بلیغی و ته‌رویجی بێ، گرنگتره. وه ئه‌مه ئه‌رکی ڕه‌خنه‌گرتن له‌و به‌یاننامه‌یه‌مان ده‌خاته سه‌رشان. گرنگبوونی تایبه‌تی ئه‌م به‌یاننامه‌یه له‌وه‌دایه که، یه‌که‌م: هه‌نگاوێکه به‌ره‌و ناساندنی "فیدایییانی خه‌ڵک" وه‌ك ئاڵتهرناتیڤێکیسیاسی- ڕێکخراوه‌یی بۆ ڕابه‌رایه‌تیی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه له‌سه‌ر بنچینه‌ی ده‌رکردنی "جۆره به‌رنامه‌یه‌ك" "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" وێنه‌یه‌که له‌و ئاڵایه‌ی که "فیدایییانی خه‌ڵک" هه‌ڵی ده‌که‌ن و بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه بانگه‌واز ده‌که‌ن که له‌ده‌وری کۆبێته‌وه. وه کورته‌یه‌ك له ڕه‌خنه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک" به‌رانبه‌ر به بار و دۆخ و نیزامی ئێستا به‌ده‌سته‌وه ده‌دا، ئه‌و ئاڵوگۆڕانه به‌یان ده‌کا که دڵخوازی "فیدایییانی خه‌ڵک"ه و ئه‌وان وه‌ك "تاقه هێزیك" به جه‌ماوه‌ر ده‌ناسێنێ که شێلگیرانه دیفاع له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی خه‌ڵك، یانی ئه‌و قازانج و به‌رژه‌وه‌نده‌ی که له به‌یاننامه‌که‌دا باسیان کراوه، ده‌که‌ن. ئه‌مه ده‌رکردنی به‌رنامه‌یه‌که له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه و بانگه‌وازێکه بۆ هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر له‌ژێر ئاڵای ئه‌م به‌رنامه‌یه‌دا و جگه له‌مه هیچی دیکه نییه، وه جیاواز له‌وه‌ی هاوڕێیان خۆیان تا چ ڕاده‌یه‌ك وه‌ك به‌رنامه چاو له‌و به‌یاننامه‌یه ده‌که‌ن، ئه‌م به‌ڵگه‌یه به لای ئه‌و جه‌ماوه‌ره‌وه که هاوڕێیان ڕووی قسه‌ی تێ ده‌که‌ن، ناتوانێ ده‌ورێکی تر بگێڕێ جگه له‌وه‌ی که به‌ڵگه‌ی پێناس و ئاڵای "فیدایییانی خه‌ڵک" بێ. به ته‌ئکیده‌وه ده‌ڵێین قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که ئه‌م به‌ڵگه‌یه به ڕواڵه‌ت وه‌ك به‌رنامه‌یه‌ك (به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌یه‌ك) ده‌چێ، قسه له‌سه‌ر ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌یی ئه‌و بابه‌تانه‌یه که له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا هاتوونه‌ته گۆڕ. چونکه هه‌ر وه‌ك وتمان " فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" کورته‌یه‌که له:
١) ڕه‌خنه‌ی فیدایییانی خه‌ڵک به‌رانبه‌ر به‌و نیزام و بار و دۆخه که ئێستا هه‌یه.
٢) بۆچوونیان به‌رانبه‌ر به ئامانجی خه‌بات.
٣) به‌م پێیه، تێگه‌یشتنیان له ئاڵته‌رناتیڤی شۆڕشگێڕانه و له‌و ئاڵوگۆڕانه‌ی که ده‌بێ بار و دۆخی ئێستا بیگرێته خۆ.
٤) ناساندن و نیشاندانی ئه‌و هێزه چینایه‌تی و ئه‌و هێزه سیاسییانه‌ی که ده‌توانن و ده‌بێ ڕابه‌ریی خه‌بات بۆ "وه‌دیهێنانی" ئه‌م ئاڵوگۆڕانه به‌ده‌سته‌وه بگرن. ئه‌مانه هه‌موویان باسی بهرنامهیین و "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی"، هه‌ر وه‌ك دواتر نیشانی ده‌ده‌ین، به شێوه‌یه‌کی ناته‌واو و لق و پۆپ هه‌ڵپاچراو و بێسهرهوبهره، هه‌موو ئه‌م باسانه دێننه گۆڕ و هه‌ڵوێستی خۆیان به‌رانبه‌ر به‌م باسانه دیاری ده‌که‌ن.
هه‌ر لێره‌دا ئه‌وه‌ش بڵێین که ڕووهێنانی هاوڕێیان به‌ره‌و پێشکه‌شکردنی جۆره به‌رنامه‌یه‌ك به بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری، بێگومان هه‌نگاوێکه به‌ره‌و پێش، له وتاره‌کانی تری ئه‌م ژماره‌یه‌دا به درێژی باسی ئه‌وه‌مان کردووه که ڕه‌چاوکردنی تاکه سیاسه‌تێک له کاری ته‌بلیغی و ڕێکخراوه‌ییدا، له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رنامه له جه‌رگه‌ی گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوونی بزووتنه‌وه‌ی جهماوهریماندا چه‌نده گرنگه. له‌م ڕوانگه‌یه‌وه، "بیاننامه" نیشانده‌ری ههنگاوێکی گرنگه له لایه‌ن هاوڕێیانه‌وه به‌ره‌و گه‌شه‌پێدانی شێوه‌ی هه‌ڵوێستی تبلیغی- ته‌رویجی هێزه کۆمۆنیسته‌کان له بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری. به‌ڵام هاوڕێیان کاری باشیان هه‌ر ئه‌وه‌نده‌یه که جۆره به‌رنامه‌یه‌کیان کردووه‌ته پاڵپشتی ته‌بلیغ و ته‌رویجی خۆیان، چونکه "باقی" شته‌که، یانی کاکڵ و ناوه‌ڕۆکی ئه‌و داخوازییانه‌ی که له "به‌یاننامه"دا هاتوونه‌ته گۆڕ، هه‌مووی نیشانده‌ری قه‌تیسمانه له زه‌مینه‌ی مه‌سه‌له بناغه‌یییه‌کانی بزووتنه‌وه‌دا، وه نیشانه‌ی به ڕهواناسین و دووپاتکردنه‌وه‌ی بنچینه پۆپۆلیستییه‌کانی تیۆری و به‌رنامه‌ی به‌شی هه‌ره زۆری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه‌یه. دووه‌م: گرنگبوونی ئه‌م به‌ڵگه‌یه له‌وه‌دایه که جه‌وهه‌ری بۆچوونه تیۆریك و بهرنامهیییهکانی هاوڕێیان به کورتی به‌یان ده‌کا. خوێندنه‌وه‌ی ئه‌م به‌ڵگه‌یه ئیمکانی ئه‌وه به‌ده‌سته‌وه ده‌دا که هێڵی گشتیی لادانه‌کانی ئه‌وانمان له‌م بابه‌تانه‌وه بۆ ڕوون بێته‌وه و ڕه‌خنه‌ی لێ بگرین. "فیدایییانی خه‌ڵک" له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا، به بڕوای ئێمه ئه‌و بنچینه پۆپۆلیستی و ڕێفۆرمیستی و سیکتاریستییانهی وا له بیرکردنه‌وه و سیاسه‌تیاندا هه‌یه ئاشکرا ده‌که‌ن و ئه‌رکی هه‌ڵوێستگرتنی هه‌ڵسووڕاوانه به‌رانبه‌ر به‌و بۆچوونانه ده‌خه‌نه سه‌رشانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی.
که‌وایه ئێمه له‌م وتاره‌دا، له دوو ڕوانگه‌وه به‌رانبه‌ر به‌م به‌ڵگه‌یه هه‌ڵوێست ده‌گرین: یه‌که‌م، به وردی هه‌موو خاڵه‌کانی ئه‌و به‌یاننامه‌یه وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رنامه‌یی ده‌ده‌ینه به‌رباس و پاشان بڕێك له بابه‌ت ئه‌وه ده‌دوێین، که ئه‌و به‌یاننامه‌یه به‌رانبه‌ر به په‌یوه‌ندی نێوان دیموکراسی و سۆسیالیزم بۆ پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ چ بۆچوونێکی چه‌وتی هه‌یه.
١) "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" وه‌ك به‌ڵگه‌یه‌کی به‌رنامه‌یی
به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستی پێش هه‌موو شتێك به ڕوونی سیما و جه‌وهه‌ر و دوائامانجی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی (حیزبی کۆمۆنیست) شی ده‌کاته‌وه و ده‌یناسێنێ. پاڵپشتی ئه‌م جه‌وهه‌ر و دوائامانجه هه‌ردووکیان، ڕه‌خنه‌ی زانستی و شۆڕشگێڕانه (مارکسیستی)یه له نیزامی به‌رهه‌مهێنانی ئێستا (به‌نیسبه‌ت ئێمه‌وه، سه‌رمایه‌داری له وڵاتی ژێرده‌سته‌ی ئیمپریالیزمدا). به‌رنامه‌ی کۆمۆنیسته‌کان به‌ڵگه‌ی تاوان و سزانامه‌ی ئه‌م نیزامه‌یه. سزانامهیهکه که تێیدا نیزامی ئێستا وه‌ك سه‌رچاوه و پێكهێنه‌ری هه‌ژاری، چه‌وسانه‌وه و بێمافیی کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ده‌ناسێندرێ، وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه تێكڕووخانی ئه‌م نیزامه و دامه‌زراندنی سۆسیالیزم وه‌ك ئاڵته‌رناتیڤی شۆڕشگێڕی پرۆلیتاریا، ئاڵته‌رناتیڤێک که قه‌یرانی سه‌رمایه‌داری خۆی زه‌مینه‌ی دامه‌زرانی پێك هێناوه، به ئامانجی کۆمۆنیسته‌کان داده‌نرێ. خه‌بات له پێناو سۆسیالیزمدا پشت به خه‌باتی چینێکی دیاری کراو، یانی چینی کرێکار که خۆی له جه‌رگه‌ی ئه‌م نیزامه‌دا هه‌ڵقوڵیوه، ده‌به‌ستێ و په‌یوه‌ندی به خه‌باتی ئه‌و چینه‌وه هه‌یه، وه حیزبی کۆمۆنیست وه‌ك گوردانێك له بزووتنه‌وه‌ی جیهانی پرۆلیتاریا و وه‌ك ئامرازێکی ڕێکخراوه‌یی که پرۆلیتاریا بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆری تاقانه‌ی خۆی پێویستی پێی هه‌یه، ده‌ناسرێ. ئه‌مه سه‌رخه‌تی گشتیی به‌شی لانی زۆری به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستییه. دیاره ئێمه چاوه‌ڕێی ئه‌وه نین که به‌یاننامه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" باسی هه‌موو ئه‌م بابه‌تانه‌ی کردبێ، وه یان ته‌نانه‌ت پێمان وا نییه که باسه ئایدیۆلۆژیکه‌کانی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌وه‌نده‌ی ده‌سکه‌وتی بناغه‌یی جێگیر کردبێ که به‌م هاوڕێیانه، وه یان هه‌ر هێزێکی کۆمۆنیستی تر ئیمکانی ئه‌وه بدا که به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌ی حیزبی ده‌رکه‌ن. به‌ڵام ئه‌وه‌ی که ده‌بێ چاوه‌ڕوانی بین و ده‌بێ له هه‌ر به‌ڵگه‌یه‌كدا که کۆمۆنیسته‌کان تێیدا ئامانجی خۆیان به کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ڕاده‌گه‌یه‌نن، هه‌بێ، بریتییه له ڕۆحی گشتی به‌شی لانی زۆری به‌رنامه له قاڵبی حوکم و ده‌سته‌واژه‌ی ساده و ڕۆشندا. له ڕوانگه‌ی ئه‌و ئوسووڵ و باوه‌ڕ و ئامانجانه‌وه که له به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمۆنیستیدا ده‌که‌ونه به‌شی لانی زۆری به‌رنامه‌وه، "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" ڕێك یانی ئه‌وه که فیدایییانی خه‌ڵک هیچ ناڵێن". ئه‌م هاوڕێیانه بێگومان خۆیان به هێزێکی کۆمۆنیست ده‌زانن. به‌ڵام له‌و جێگایه‌ی که ڕوو له کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان ئه‌که‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی پێیان بڵێن "ده‌ڵێن چی؟" هیچ بانگه‌شه‌یه‌ك له مه‌ڕ کۆمۆنیستبوونی خۆیانه‌وه ناهیننه گۆڕ. ئه‌وان نه باسی ئینته‌رناسیۆنالیزمی پرۆلیتێری ده‌که‌ن، نه باسی ئه‌وه ده‌که‌ن که به‌شێکن له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران و هه‌ر به‌م بۆنه‌وه به‌شێکن له یه‌کێك له گوردانه‌کانی له‌شکری جیهانیی پرۆلیتاریا، وه نه فه‌وتاندنی سه‌رمایه‌داری و دامه‌زراندنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا و سۆسیالیزم به ئامانجی خۆیان داده‌نێن، نه خۆیان له پێشدا به نوێنه‌ری قازانجی پرۆلیتاریا (وه‌ك چینێك و تاقه چینێك) حیساب ده‌که‌ن، نه باسی پێویستبوونی حیزبی کۆمۆنیست و ده‌وری ئه‌و حیزبه له ڕزگاریی چینی کرێکاردا ده‌که‌ن و نه ...
فیدایییانی خه‌ڵک" کێن؟ به‌یاننامه‌که ده‌ڵێ "فیدایییانی خه‌ڵک" تێکۆشه‌رانی گیانبازی چه‌کداری دژی پاشایه‌تین. ئه‌وان "داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکاران و جووتیاران و هه‌موو توێژه‌کانی گه‌ل ده‌که‌ن، فیدایییانی خه‌ڵک دوژمنی له ئاشتی نه‌هاتووی ئیمپریالیزم و سه‌رمایه‌داران و خاوهنزهوییهکانه، وه پارێزه‌ری شێلگیری به‌رژه‌وه‌ند و قازانجی گه‌له". به‌ڵام ئه‌م فیدایییانهی خه‌ڵک چ ڕه‌خنه‌یه‌کیان له نیزام و بار و دۆخی ئێستا هه‌یه و به ڕوونی خوازیاری دامه‌زرانی کام ئاڵته‌رناتیڤی کۆمه‌ڵایه‌تین؟ به‌یاننامه‌که له وه‌ڵامدا ده‌ڵێ: "ئه‌مڕۆ کۆمه‌ڵی ئێمه گرفتاری ئاڵۆزی و قه‌یرانێکی قووڵه، ئابووری به ته‌واوی له‌به‌ریه‌ك چووه، بار و دۆخی ژیانی کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش یه‌کجار دژوار و تاقه‌تپڕووکێنه. هه‌ژاری و ماڵوێرانی، گرانی و بێ‌کاری، شه‌ڕ و ده‌ربه‌ده‌ری، نه‌بوونی پێداویستییه سه‌ره‌تایییه‌کانی ژیان، ئه‌و گیروگرفتانه‌ی که له شه‌ڕه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه و هه‌زاران مه‌ینه‌ت و گوشاری دیکه، زیاتر له جاران ژیانیان له ملیۆن ملیۆن زه‌حمه‌تکێشی وڵاته‌که‌مان تاڵ کردووه". به‌یاننامه‌که ڕوو ده‌کاته جه‌ماوه‌ر و ده‌ڵێ: ئێوه له بیرتانه و تاقیتان کردۆته‌وه که چلۆن ڕژێمی به‌دناوی شا ئه‌و هه‌موو ڕۆژڕه‌شی و مه‌ینه‌ته‌ی به‌سه‌ر گه‌ل هێنابوو، وه چلۆن وڵاتی ئێمه به ته‌واوی نابووه ژێرچنگی ئیمپریالیسته‌کانه‌وه و سه‌ره‌تاییترین ماف و ئازادییه‌کانی گه‌لی پێشێل کردبوو. هه‌روه‌ها ئێوه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابوردوودا لێنه‌هاتوویی تاقمی ده‌سه‌ڵاتداری ئێستاتان تاقی کردۆته‌وه و به‌کرده‌وه دیوتانه که ئه‌وانیش ناتوانن هیچ ده‌ردێكی ئێوه ده‌رمان بکه‌ن و وه‌ڵامی داخوازییه ڕه‌واکانتان بده‌نه‌وه. ئێوه تا ئێستا حوکوومه‌تی سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته و خاوه‌ن مڵکه گه‌وره‌کانتان تاقی کردۆته‌وه و دیوتانه که چلۆن خوێنتان ده‌مژن. وه سه‌ره‌نجام چ که‌رده‌ن." فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن: "بۆ ڕزگارکردنی نیشتمان و ده‌سته‌به‌رکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده بۆ زه‌حمه‌تکێشان ده‌بێ وابه‌سته‌یی به ئیمپریالیزم، به هه‌ر چه‌شنێك بێ له‌ناوبچێ و نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته که بناغه‌ی ئه‌م وابهستهبوونهیه بڕووخێ".
مه‌سه‌له‌که ڕوون و ئاشکرایه. هاوڕێیان چ به‌و به‌یاننامه‌یه بڵێن به‌رنامه و چ ناوێکی تری لێ بنێن ئامانج و ئاڵته‌رناتیڤی خۆیان له‌م به‌ڵگه‌یه‌دا خستووه‌ته به‌رچاوی جه‌ماوه‌ر. مه‌به‌ستی ئه‌وان بریتییه له "ڕزگارکردنی نیشتمان و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده بۆ زه‌حمه‌تکێشان" و ئاڵتهرناتیڤهکهشیان جگه له خاشه‌بڕکردنی وابه‌سته‌بوون به ئیمپریالیزم و هه‌ر به‌م پێیه‌ش فه‌وتاندنی "نیزامی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته، که بناغه‌ی ئه‌م وابهستهبوونهیه"، هیچی تر نییه. (جه‌خت هی ئێمه‌یه). دوژمنایه‌تیکردنی "فیدایییانی خه‌ڵک" له‌گه‌ڵ ڕژێمی به‌کرێگیراوی شا و ڕژێمی کۆماری ئیسلامیش له بنه‌ڕه‌ته‌وه هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه (به‌پێی به‌یاننامه‌که) که یه‌که‌میان (واته ڕژێمی شا) سه‌رچاوه و هۆی ئه‌م وابه‌سته‌یییه بووه و دووه‌میان (واته، کۆماری ئیسلامی) نیشانی داوه که "ناتوانێ" کۆتایی به‌م وابه‌سته‌یییه بینێ. وه ئه‌مه به ته‌واوی ئه‌و هه‌ڵوێسته‌یه که ئێمه له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابووردوودا هه‌وڵمان داوه له نووسراوه‌ی جۆراوجۆردا وه‌ك هه‌ڵوێستی پۆپۆلیستی له شۆڕشی دیموکراتیكدا، بیده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه. هاوڕێیان ده‌توانن بۆ ئه‌وه‌ی ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌رین له‌م بۆچوونه لاڕێیه بگرن، نووسراوه تیۆرییه‌کانی ئێمه، وه یان هه‌ر کام له ژماره‌کانی "بسوی سۆسیالیسم" بخوێننه‌وه. سه‌رخه‌تی گشتی ڕه‌خنه‌ی ئێمه ئه‌وه‌یه.
١) "فیدایییانی خه‌ڵک" نه‌ك له سه‌رمایه‌داریی ئێران، به‌ڵکوو له وابه‌سته‌بوونی ئه‌و سه‌رمایه‌دارییه ناڕازین. به‌یاننامه‌که‌ش بۆیه له‌گه‌ڵ سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته دوژمنایه‌تی ده‌کا که ئه‌م نیزامه "بنه‌مای ئه‌م وابهستهبوونهیه". ئه‌م بۆچوونه، بۆچوونێکی بۆرژوا- ناسیۆنالیستییه که به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له‌سه‌ر بنه‌مای ڕه‌خنه‌ی کاوتسکیستی له ئیمپریالیزم، دامه‌زراوه. یانی ڕه‌نج و مه‌ینه‌تی جه‌ماوه‌ر، وه هه‌ژاری و ماڵوێرانی و بێمافی ئه‌وان له نیزامی سه‌رمایه‌دارییه‌وه سه‌رچاوه‌ی نه‌گرتووه و به‌رهه‌می ئه‌م نیزامه چه‌وسێنه‌ره چینایه‌تییه نییه، به‌ڵکوو له "وابه‌سته‌بوونی" ئه‌م نیزامه به ئیمپریالیزمه‌وه، سه‌رچاوه‌ی گرتووه. ئه‌و بۆچوونه که تاوانی هه‌موو مه‌ینه‌ت و مه‌راره‌تی ئه‌م نیزامه ده‌خاته ئه‌ستۆی "ئیمپریالیزم" و ده‌ڵێ ده‌کرێ هه‌م سه‌رمایه‌داری بپارێزرێ و هه‌م ئه‌م "وابه‌سته‌بوون به ئیمپریالیزم"ه هه‌ڵوه‌شێته‌وه، هه‌ر جیاکردنه‌وه‌ی ئیمپریالیزم له سه‌رمایه‌دارییه، وه به‌و مانایه که ئیمپریالیزم وه‌ك تایبه‌تییه‌کی غه‌یره زاتی ئه‌م نیزامه بناسێنرێ. (ئه‌گه‌ر هاوڕێیان ئه‌مه‌یان له دڵ گران بێ و بڵێن: "ئێمه که‌ی وتوومانه سه‌رمایه‌داری ده‌بێ بپارێزرێ؟" ئێمه له وه‌ڵامدا به ڕوونی ده‌ڵێین: "ئه‌ی له کام شوێنی به‌یاننامه‌که‌دا وتووتانه که سه‌رمایه‌داری ده‌بێ بفه‌وتێنرێ و سۆسیالیزمی له جێ دابندرێ؟ ئێوه به ئاشکرا قامکتان ناوه‌ته سه‌ر فه‌وتاندن و نه‌هێشتنی "وابه‌سته‌بوون". ئه‌م بۆچوونه کاوتسکیزمی ڕووته. هاوڕێیان ئه‌رکی سه‌رشانیانه که به جه‌ماوه‌ر بڵێن چ نیزامێک جێی سه‌رمایه‌داریی وابه‌سته ده‌گرێته‌وه. وه بۆ که‌سێك که به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سۆسیالیزم و دیکتاتۆری پرۆلیتاریای به‌سه‌ر زاردا نه‌هاتووه، لێره‌دا پۆپۆلیزم ڕێگای لێ به‌ربه‌ست ده‌بێ.
٢) ئامانجی "فیدایییانی خه‌ڵک" به‌پێی ناوه‌ڕۆکی به‌یاننامه‌که بریتییه له "ڕزگاریی نیشتمان و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده بۆ زه‌حمه‌تکێشان". لێره‌دا هه‌ڵوێستی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی به‌یاننامه‌که به شێوه‌یه‌کی ڕوونتر خۆی به‌رچاو ده‌خا. ڕزگاریی نیشتمان له‌ده‌ست چی و فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده له کام په‌یوه‌ندیدا؟ ڕزگارکردنی نیشتمان له چنگ ئه‌و قه‌یران و مه‌ینه‌ته‌ی که له وابه‌سته‌بوونه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، هه‌ر ئه‌مه و هیچی تر. ئه‌مه ته‌نیا ده‌توانێ هه‌ڵوێستی ناسیۆنالیستێکی خۆشخه‌یاڵ بێ، که بناغه و بنه‌مای جیهانیی سه‌رمایه‌داریی سه‌رده‌می ئیمپریالیزمی نه‌ناسیوه. "فه‌راهه‌مکردنی ژیانێکی باشتر و ئاسووده بۆ زه‌حمه‌تکێشان" له نیزامێکی بێ پێناس و نه‌ناسراوی "غه‌یره وابه‌سته"دا ته‌نیا مهوعیزهیهکی ڕێفۆرمیستی بۆ بۆرژوایییه، ئه‌ویش بۆ بۆرژوایییهك که ئه‌مڕۆ خۆیشی له‌وه ده‌ترسێ نیزامی به‌رهه‌مهێنانه‌که‌ی به ناوی ڕاسته‌قینه‌ی خۆی (یانی سه‌رمایه‌داری) ناو لێ به‌رێ. تا ئێره "به‌یاننامه" هه‌ر ئه‌و ڕێگاچاره‌یه‌ی ناوه‌ته به‌رپێی جه‌ماوه‌ره‌وه که ڕادیۆ و ته‌له‌فیزیۆنی کۆماری ئیسلامی ته‌بلیغی بۆ ده‌که‌ن. واته ڕزگارکردنی نیشتمان له چنگ وابه‌سته‌بوون. ئه‌م ڕێفۆرمیزمه کاتێك زیاتر به‌رچاو ده‌که‌وێ که ده‌بینین فیدایییانی خه‌ڵک ڕه‌خنه‌ی ئه‌وه له کۆماری ئیسلامی ده‌گرن که نه‌یتوانیوه (نه‌ك ئه‌وه که به‌پێی جه‌وهه‌ری چینایه‌تی خۆی نه‌یویستووه) هیچ ده‌ردێکی زحمهتکیشان چاره‌سه‌ر بکا. کاتێك ئاسۆی ڕوونی ئامانجی دواڕۆژ سۆسیالیزم و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا به‌دی نه‌کرێ، به ناچاری ئه‌و داخوازییانه که ده‌بنه هۆی باشبوونی وه‌زعی ژیانی زه‌حمه‌تکێشان، ده‌بنه هه‌ندێك داخوازی له چوارچێوه‌ی نیزامی ئێستادا، ئه‌مه یانی ڕێفۆرمیزم. بێده‌نگبوونی به‌یاننامه‌که له بابه‌ت ئه‌وه‌وه که پێویسته حوکوومه‌تی شۆڕشگێڕی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان جێگای ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بگرێته‌وه، زیاتر له جاران قورسایی ڕێفۆرمیزمی خستووه‌ته سه‌رشانی "فیدایییانی خه‌ڵک". به‌یاننامه‌که له شوێنێك باسی "حوکوومه‌تێکی شۆڕشگێڕ که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشانه" ده‌کا، به‌ڵام باسی پێکهاتی چینایه‌تی ئه‌م حوکوومه‌ته، باسی ڕێبه‌رایه‌تی پرۆلیتاریا له‌م حوکوومهتهدا، وه باسی ئه‌وه که پێویسته به شێوه‌ی زه‌بروزه‌نگ ئه‌و حوکوومه‌ته دیاریکراوه جێگای حوکوومه‌تی ئێستا بگرێته‌وه ناکا و هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه حوکوومه‌تێکی شۆڕشگێڕ (جا به هه‌ر ناوێکه‌وه بێ، کۆماری دیموکراتیکی خه‌ڵک و ...) له هیچ شوێنێکی به‌یاننامه‌که‌دا داوا ناکرێ، به‌یاننامه‌که باسی سۆسیالیزم و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا وه‌ك ئامانجی دواڕۆژ، وه ته‌نانه‌ت باسی کۆمارێکی شۆڕشگێڕ وه‌ك به‌رزترین شێوازی به‌دیهاتنی داخوازییه‌کانی لانی که‌می ئێمه ناکا، هه‌ر بۆیه‌ش داخوازییه ڕیفاهی و ئابووری و سیاسییه‌کانی ئه‌م به‌یاننامه‌یه ده‌بن به به‌یت و بالۆره و مهوعیزهخوانییهك بۆ ڕێفۆرم و چاكکردنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری ئێران.
به‌ڵام "فیدایییانی خه‌ڵک" بۆ به‌دیهاتنی هه‌ر ئه‌م ئاڵوگۆڕانه‌ش (له نیزامی ئێستادا)، جه‌ماوه‌ر بۆ کۆبوونه‌وه له‌ده‌وری کام ڕێکخراو، وه له‌ژێر کام ڕابه‌ریدا بانگه‌واز ده‌که‌ن؟ لایه‌نی پۆپۆلیستیی "به‌یاننامه"، لایه‌نێك که ئامانجی سه‌ربه‌خۆی پرۆلیتاریا و خه‌باتی تایبه‌تی ئه‌و چینه له‌بیر ده‌باته‌وه، لێره‌دا خه‌سڵه‌تی سیکتاریستی به‌یاننامه‌که به ته‌واوی ده‌خاته به‌رچاو. ئه‌و خه‌باته‌ی که هاوڕێیان ده‌ینێنه به‌رپێی جه‌ماوه‌ر به گشتی، دیاره هه‌ر وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن خه‌باتێکی دیموکراتیك دژی ئیمپریالیستییه. خه‌بات له پێناو ئه‌و مافانه‌دایه که هاوڕێیان بۆ وه‌دیهێنانیان "کرێکاران، جووتیاران، مامۆستایان، کاسبکاران و خاوهنپیشهکان، وردهکارمهندانی کارگێڕی، خوێندکاران و قوتابیانی تێکۆشه‌ر، سه‌ربازان و ئه‌فرادی شۆڕشگێڕی سوپا"، به‌بێ لێكجیاکردنهوه و جیاوازی، بانگه‌واز ده‌که‌ن که له‌ده‌وری ئاڵاکه‌یان کۆببنه‌وه. تا ئێستا ئێمه پێمان وابوو که به بڕوای کۆمۆنیسته‌کان، پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ که له پێناوی سۆسیالیزمدا خه‌بات ده‌کا (و حیزبی کۆمۆنیست ئه‌رکانی جه‌نگاوه‌رێتی) شێلگیرترین پارێزه‌ری مافی دیموکراتیکی جه‌ماوه‌ره، به‌ڵام ئێستا ده‌رده‌که‌وێ که "فیدایییانی خه‌ڵک تاقه هێزێکن که شێلگیرانه له به‌رژه‌وه‌ندیی کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش (ی ناوبراو) دیفاع ده‌که‌ن"!
لێره‌دا ده‌ڵێی ئێران له هه‌موو یاسا ماددییه‌کانی کۆمه‌ڵ جیایه! لێره، ئه‌وه چینه‌کان نین که خه‌بات ده‌که‌ن و یه‌کێك له‌و چینانه (پرۆلیتاریا) نییه که شێلگیرترین پارێزه‌ر و خه‌باتکاری ڕێبازی ڕزگاری و ئازادیی هه‌موو چه‌وساوه‌کان و زۆرلێکراوانه، نه‌خێر، لێره شه‌ڕ هه‌ر وا له نێوان ڕژێمه‌کان و چه‌ند تاقمێکی شۆڕشگێڕدایه که هه‌موو گه‌ل به چاوێک ده‌بینن، وه له به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دیفاع ده‌که‌ن و ده‌بنه فیدایی ئه‌و ڕێبازه، به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی ئه‌وه بکه‌ن خۆیان سه‌ر به کام یه‌ك له‌و چینانه‌ن. ئه‌گه‌ر هاوڕێیان بانگه‌شه‌ی ئه‌وه‌یان کردبا که نوێنه‌رایه‌تی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار ده‌که‌ن، ئه‌وه ئه‌گه‌ر ڕایان گه‌یاندبا که "فیدایییانی خه‌ڵک" تاقه نوێنه‌ری مارکسیزمی شۆڕشگێڕن له کۆمه‌ڵدا، وه باقی ڕێکخراوه و سازمانه کۆمۆنیستییه‌کان هه‌واریان چۆڵ ده‌کرد و هه‌موو که‌وتوونه‌ته داوی ئۆپۆرتیۆنیزم و ڕیڤیژینیزمهوه، ڕه‌نگه بیانوویه‌ك ده‌ستکه‌وتبا بۆ ئه‌وه‌ی سازمانی خۆ وه‌ك تاقه پارێزه‌ری شێلگیری به‌رژه‌وه‌ندیی شۆڕشگێڕترین چین، وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه، وه‌ك شێلگیرترین پارێزه‌ری ماف و به‌رژه‌وه‌ندیی بناغه‌یی کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش بناسین. به‌ڵام لێره‌دا قسه له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و توێژانه‌یه که هه‌ندێکیان دڵیان بۆ خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی لێ ده‌دا (کاسبکاران و خاوهنپیشهکان و به‌شێك له وه‌رزێران)، وه هه‌ندێکیشیان بیریان به لای کۆمۆنیزم و نه‌هێشتنی هه‌ر چه‌شنه خاوه‌ندارێتی تایبه‌تییه‌وه‌یه. ئایا به ڕاستی "فیدایییانی خه‌ڵک" به‌ته‌نیایی و شێلگیرانه له هه‌موو ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییه جۆراوجۆرانه به‌بێ شه‌رت و مه‌رجدانان بۆ ئه‌وه که له یه‌کێکیان به‌ولاوه‌تر ده‌چن دیفاع ده‌که‌ن؟ هاوڕێیان له نوێنه‌رایه‌تی تاقانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی گشتی گه‌لیش واوه‌تر ده‌چن و پاش به‌یانی داخوازییه‌کانی خۆیان (که ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی هه‌ندێك گۆشه‌ی به‌رنامه‌یه‌کی لانی که‌می کۆمۆنیستی ده‌گرێته به‌ر) ڕاده‌گه‌یه‌نن که: "ئه‌مه‌یه کورته‌یه‌ك له‌وه که فیدایییانی خه‌ڵک ده‌یڵێن وه به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تانی پارێزه‌ری سه‌رمایه‌داری دوژمنایه‌تییان له‌گه‌ڵ ده‌که‌ن". ئایا ته‌نیا "فیدایییانی خه‌ڵک" ئه‌م جۆره داخوازییانه‌یان هێناوه‌ته گۆڕ؟ وه له‌مه‌ش گرنگتر ئایا سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تانی پارێزه‌ری سه‌رمایه‌داری، ته‌نیا هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م داخوازییانه دوژمنایه‌تی "فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌مه له‌به‌ر ترس و نیگه‌رانی بۆرژوازی له پرۆلیتاریا و کۆمۆنیزم نییه و له دوژمنایه‌تی سه‌رمایه‌داران له‌گه‌ڵ پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ و کۆمۆنیسته‌کانه‌وه سه‌رچاوه ناگرێ؟! ئایا پێش ئه‌وه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک" باسی ئه‌مانه بکه‌ن، شۆڕشه پرۆلیتێری و دیموکراتیکه‌کان به‌ڕێبه‌رایه‌تی کۆمۆنیسته‌کان، دوژمنانی ڕاسته‌قینه‌ی سه‌رمایه‌دارییان وه‌ها به سه‌رمایه‌داران نه‌ناساندبوو که هه‌ر کۆمۆنیستێك و "تارمایی کۆمۆنیست‌یش" وه‌ك مه‌رگ بیان ته‌زێنی؟! ئایا زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك، پێش ئه‌وه‌ی فیدایییانی خه‌ڵک سه‌رهه‌ڵده‌ن، بۆرژوازی و ئیمپریالیزم ترس و نیگه‌رانی خۆیان له کۆمۆنیزم و کۆمۆنیسته‌کان ده‌رنه‌بڕیبوو، وه ڕایان نه‌گه‌یاندبوو که دوژمنیانن؟! ئایا ئه‌وه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌یڵێن، مانیفێستی کۆمۆنیست، ئۆکتۆبه‌ر و بۆڵشه‌ڤیزم، شۆڕشی چین و ڤێتنام ...ی له‌بیر بۆرژوازی بردۆته‌وه؟
هاوڕێیان! بۆچی ڕاستییه‌کان به جه‌ماوه‌ر نه‌ڵێین؟ بۆچی هۆی ترس و نیگه‌رانی ڕاسته‌قینه‌ی بۆرژوازی له پرۆلیتاریا و له ئایدیۆلۆژی و بزووتنه‌وه کۆمۆنیستییه پڕ له شانازییه‌که‌ی، بۆ جه‌ماوه‌ر شی نه‌که‌ینه‌وه؟ ئایا فیدایییانی خه‌ڵک دواڕۆژ و چاره‌نووسێکی جیا له چاره‌نووسی گشت پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ و بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییان ده‌وێ؟ سیکتاریزم یانی ئه‌وه که ڕه‌وتێك به‌رژه‌وه‌ندی سازمانی خۆی به بانتر له به‌رژه‌وه‌ندیی گشت بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری و کۆمۆنیستی دابنێ، وه ئه‌وه که ڕه‌وتێك سیمای سازمانی خۆی به بانتر له سیمای پرۆلیتێری و کۆمۆنیستی بزانێ، ئیتر نزمترین پله‌ی سیکتاریزمه. پۆپۆلیزم و ڕێفۆرمیزمی "به‌یاننامه" و ئه‌وه که به‌هیچ چه‌شنێك باسی سۆسیالیزم و حیزبی کۆمۆنیستی نه‌کردووه، بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی هاوڕێیان باسی ئه‌وه نه‌که‌ن که پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ که بۆ سۆسیالیزم خه‌بات ده‌کا، شێلگیرترین پارێزه‌ر و لایه‌نگری مافی کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێشه به‌رانبه‌ر به سه‌رمایه و ئیمپریالیزم. "فیدایییانی خه‌ڵک" وه هه‌ر هێزێکی تر هه‌تا ئه‌و جێگایه ده‌توانن بانگه‌شه‌ی شێلگیربوون له خه‌باتی دژی ئیمپریالیستی و دیموکراتیكدا بکه‌ن که خۆیان به به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و به پێشه‌نگی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ بزانن و ئه‌م ناوه‌ش له خۆیان بنێن. به‌ڵام "فیدایییانی خه‌ڵک"، خوازیاری ئه‌وه نین که پرۆلیتاریا ڕابه‌ری شۆڕش بێ، به‌ڵکوو ده‌یانه‌وێ ڕێکخراوه‌که‌ی خۆیان ڕابه‌ر بێ. "فیدایییانی خه‌ڵک" هه‌ر به‌م به‌یاننامه‌یه، نیشان ده‌ده‌ن که نازانن بۆ "شێلگیربوون" له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی جه‌ماوه‌ردا، چ شتێك پێویسته؟ چونکه بهلهبیربردنهوهی سۆسیالیزم وه‌ك دوایین ئامانج و حیزبی کۆمۆنیست وه‌ك پێشمه‌رجی ڕێکخراوه‌یی و به داڕشتنی داخوازه‌کانی خۆیان له قاڵبێکی ڕێفۆرمیستیدا و به هێنانه‌گۆڕی ئاڵته‌رناتیڤێکی بۆرژوا- ناسیۆنالیستی و سه‌رئه‌نجام به ته‌بلیغی سیکتاریستی، له ڕاستیدا ناشێلگیری خۆیان له پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیی گرنگترین به‌شی گه‌ل، یانی پرۆلیتاریا‌دا نیشان ده‌ده‌ن.
که‌وایه ده‌بینین که چۆن "به‌یاننامه" ده‌چێته سه‌ر باسی هه‌ندێك بابه‌تی وه‌ك بابه‌ته‌کانی به‌شی لانی زۆری به‌رنامه‌یه‌کی م. ل. وه له هه‌موو شوێنێکیش لێی دوور ده‌که‌وێته‌وه و لێی لا ده‌دا.
به‌ڵام ڕه‌نگه لێره‌دا باسی ئه‌وه بکرێ که ئه‌و "به‌یاننامه"یه پوخته و گۆشه‌یه‌ك له داخوازییه‌کانی به‌شی لانی که‌می هاوڕێیانه و ئه‌وان له‌م به‌یاننامه‌یه‌دا، نه‌ك دوائامانجی خۆیان، به‌ڵکوو ئامانجه‌کانی خۆیان له قوناغی شۆڕشی دیموکراتیكدا شی کردووه‌ته‌وه. ئه‌گه‌ر واش بێ نه‌ك هه‌ر ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌و "بیاننامه"یه به‌هیچ بارێک‌دا ناگۆڕێ، به‌ڵکوو ئه‌مه ڕێگامان بۆ ده‌کاته‌وه که ئه‌و ڕه‌خنه‌یه وردتر بکه‌ینه‌وه.
یه‌که‌م: خه‌وشی کاری هاوڕێیان له‌وه‌دایه که به جیاکردنه‌وه‌ی ئامانجی لانی زۆری سۆسیالیستیی پرۆلیتاریا له ئامانجی دیموکراتیك و لانی که‌می ئه‌و، به ته‌واوی که‌وتوونه‌ته داوێنی ڕێفۆرمیزمهوه. دووه‌م: خودی ئه‌م داخوازییانه، ته‌نانه‌ت له‌و جێگایه‌ش که وه‌ك "کورته‌یه‌ك" له داخوازییه‌کانی به‌شی لانی که‌م چاویان لێ بکرێ، به ته‌واوی گیرۆده‌ی لادانی پۆپۆلیزمن، وه ده‌رفه‌تی له‌بار بۆ سیاسه‌تی ئۆپۆرتیۆنیستی پێك دێنن.
له بابه‌ت خاڵی یه‌که‌مه‌وه ده‌بێ بڵێین، ئه‌وه‌ی وا به کۆمۆنیسته‌کان ئیمکان ده‌دا خه‌بات له‌سه‌ر بنچینه‌ی داخوازییه‌کانی لانی که‌می خۆیان ڕێك بخه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی بکه‌ونه داوی ڕێفۆرمیزمهوه- جگه له ڕاگه‌یاندن و باسلێکردنی دوائامانجی پرۆلیتاریا و شێوه‌ی خه‌باتی پرۆلیتاریا بۆ سۆسیالیزم (به‌شی لانی زۆر)، وه ئه‌وه که داخوازی لانی که‌م تایبه‌تی قۆناغێکه، هیچی تر نییه. مانیفێستی کۆمۆنیست پێناسی هه‌میشه زیندووی سیمای بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیسته‌کانه له هه‌ر وڵاتێكدا، وه کۆمۆنیسته‌کان ته‌نیا کاتێك ده‌توانن ڕابه‌ری بزووتنه‌وه و شۆڕشی دیموکراتیك به‌ده‌سته‌وه بگرن که ئه‌م سیمایه‌ی خۆیان، نه‌ك ته‌نیا وه به تایبه‌ت به کۆمه‌ڵانی کرێکار به‌ڵکوو به هه‌موو زه‌حمه‌تکێشان بناسێنن. به‌رنامه‌ی کۆمۆنیسته‌کان ته‌نیا کاتێك سیمای شۆڕشگێڕانه‌ی پرۆلیتاریا ده‌نوێنێ که به گشتی ڕاگه‌یه‌نرابێ. دیموکراتیزمی شێلگیری پرۆلیتێریش به‌ش به حاڵی خۆی، به‌وه به‌ستراوه که له ڕوانگه‌ی پرۆلیتاریاوه به ڕاشکاوی ڕاگه‌یه‌نێ، که دیموکراسی و سۆسیالیزم چ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کتر هه‌یه، وه به جه‌ختکردن له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که پرۆلیتاریا بۆ گه‌یشتن به دوائامانجی خۆی (واته سۆسیالیزم) پێویستی به پێكهێنان و زه‌مانه‌تکردنی دیموکراتیكترین نیزامی سیاسی هه‌یه که له کۆمه‌ڵدا ده‌ست بدا، وه پێویستی به‌وه هه‌یه که به‌پێی توانا زۆرترین ئیمتیازاتی ئابووری به قازانجی پرۆلیتاریا و زه‌حمه‌تکێشان به‌سه‌ر بۆرژوازیدا بسه‌پێنێ، شێلگیربوونی خۆی له شۆڕشێکی دیموکراتیكدا نیشان ده‌دا. بۆ پرۆلیتاریا، شۆڕشی دیموکراتیك پێكهێنه‌ری ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ره گرنگ و حه‌یاتییه که چینی کرێکار بۆ هه‌نگاونان به‌ره‌و سۆسیالیزم پێویستی پێی هه‌یه. مارکس و ئه‌نگڵس و لێنین زۆر جار به شێوه‌یه‌کی ڕوون و ڕاشکاو ئه‌مه‌یان به‌یان کردووه، وه ئێستا ئیتر کاتی ئه‌وه گه‌یشتووه که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی هه‌ست به گرنگبوونی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بکا. له‌م ڕووه‌وه پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ هه‌رگیز دوائامانجی خۆی ناشارێته‌وه، به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆ و سیمای ئایدیۆلۆژیك- سیاسی- ڕێکخراوه‌یی سه‌ربه‌خۆی خۆی له چوارچێوه‌ی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیكدا نابه‌ستێته‌وه و خه‌وشی تێ ناخا، وه به ڕاشکاوی ڕاده‌گه‌یه‌نێ که داخوازی لانی که‌می پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئابووری و سیاسییانه به‌یان ده‌کا که توانای ئه‌وه‌ی پێ ده‌به‌خشێ، که زۆربه‌ی چه‌وساوه‌کان بۆ واوه‌ترچوون له دیموکراسی بۆرژوایی، بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا ئاماده بکا. ئه‌گه‌ر "فیدایییانی خه‌ڵک" پێیان وا بێ که له هه‌ر شوێنێك باسی داخوازی لانی که‌م ده‌که‌ن به هۆی دیموکراتیكبوونی شۆڕشی ئێرانه‌وه پێویستییان به دووپاتکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی به‌شی لانی زۆر نییه، وه یا ناتوانن دووپاتی بکه‌نه‌وه، به بڕوای ئێمه له لێکدانه‌وه‌ی شۆڕشی دیموکراتیك و ناسینی ئه‌رکه‌کانی پرۆلیتاریا له‌م شۆڕشه‌دا، تووشی لادانێکی سه‌ره‌کی بوون. جیاکردنه‌وه‌ی سیمای چینایه‌تی و دوائامانجی بزووتنه‌وه‌ی پرۆلیتاری له داخوازی به‌شی لانی که‌م و دیموکراتیکی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه، وه هێناگۆڕی ئه‌م داخوازییانه به جیاواز، له‌ژێر ناوی ئه‌وه‌دا که ئه‌م به‌شه‌ی بزووتنه‌وه "ده‌ڵێ چی" ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دیموکراتیزمی شێلگیری پرۆلیتاری جێگای خۆی بدا به ڕێفۆرمیزم و دیموکراتیزمی ناشێلگیری ورده‌بۆرژوایی، وه ئه‌مه ڕێك هه‌ر ئه‌و چاڵه‌یه که "به‌یاننامه"ی "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" تێی که‌وتووه.
به‌ڵام له بابه‌ت خاڵی دووه‌مه‌وه، یانی بۆ نیشاندانی پۆپۆلیزمی "به‌یاننامه"، ده‌بێ له‌م باسه گشتییه واوه‌تر بچین و یه‌که یه‌که‌ی داخوازییه‌کان وه‌ك داخوازیی هێزێکی کۆمۆنیست بده‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته، ئێمه ڕه‌وتی گشتیی به‌رنامه‌یه‌کی م. ل. له‌به‌رچاو ده‌گرین و ده‌چینه سه‌ر باسی درووشم و داخوازییه‌کانی "فیدایییانی خه‌ڵک" به‌پێی ئه‌وه که ده‌که‌ونه کام به‌شه‌وه، جیاواز له‌وه‌ی که له به‌یاننامه‌که‌دا چۆن ڕیز کراون.
به‌رنامه‌یه‌کی لانی که‌می کۆمۆنیستی، هه‌ر وه‌ك له‌مه‌وبه‌ر و له وتاره‌کانی تردا وتوومانه، وێنه‌یه‌کی ڕوون له ناوه‌ڕۆکی له‌بارترین هه‌لومه‌رجی ئابووری و سیاسی بۆ هه‌ڵخڕاندنی پرۆلیتاریا به‌ره‌و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا و سۆسیالیزم به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. به‌دیهاتنی ئه‌م داخوازییانه له کامڵترین شێوه‌دا، له دامه‌زرانی کۆماری دیموکرات- شۆڕشگێڕی کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان (کۆماری دیموکراتیكی خه‌ڵک و ...)دا خۆی ده‌نوێنێ. به وته‌یه‌کی تر به‌رنامه‌ی لانی که‌م له هه‌مان کاتدا که داخوازیی پرۆلیتاریا له بۆرژوازی و هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی بۆرژوایی به ڕوونترین شێوه به‌یان ده‌کا. خۆی ده‌توانێ وه‌ك به‌رنامه‌ی هه‌ڵسووڕان و بناغه‌ی ئه‌و کۆماره دیموکراته چاوی لێ بکرێ که سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیك له کامڵترین حاڵه‌تی خۆیدا ده‌بێته هۆی دامه‌زرانی. له‌م ڕووه‌وه به‌رنامه‌ی لانی که‌م سه‌ره‌تا وێنه‌یه‌کی گشتی له بناغه‌کانی ئه‌م کۆماره به‌رچاو ده‌خا و پاشان یه‌که یه‌که‌ی ئه‌و داخوازییه لانی که‌مانه‌ی که کۆماری شۆڕشگێڕ به شێوه‌یه‌کی شێلگیر و هه‌مه لایه‌نه‌وه به‌دییان دێنێ، دێنێته گۆڕ. ئه‌م وێنه گشتییه، داخوازیی پرۆلیتاریا له بابه‌ت ئه‌م سێ خاڵه‌وه ڕوون ده‌کاته‌وه. ١) ده‌سه‌ڵاتی به‌رزی وڵات و مه‌سه‌له‌ی حوکوومه‌تی خه‌ڵك به‌سه‌ر خه‌ڵکدا، ٢) سوپای پیشه‌یی و سوپای جه‌ماوه‌ریی، ٣) دانانی نیزامی دیموکراتیکی به‌ڕێوه‌بردنی وڵات له جیاتی بیرۆکراسی بانسه‌ری خه‌ڵك. به‌رنامه‌یه‌کی لانی که‌م که بیه‌وێ کامڵترین شێوه‌ی به‌دیهاتنی خۆی به‌یان بکا، به ناچار ده‌بێ هه‌ڵوێستی خۆی به‌رانبه‌ر به‌م سێ خاڵه ڕوون بکاته‌وه. به‌یاننامه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" به گشتی بێده‌نگی له مه‌سه‌له‌ی کۆماری دیموکراتیك- شۆڕشگێڕ ده‌کا. به‌رزترین شکڵی به‌دیهاتنی ناوه‌ڕۆکی "به‌یاننامه" چییه؟ ئه‌گه‌ر جه‌ماوه‌ر هه‌موو به‌یاننامه‌که ئه‌مدیو و ئه‌ودیو بکه‌ن، ته‌نیا ده‌توانن وێنه‌ی "ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕ "به ڕابه‌ری" تاقه هێزی شێلگیری پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی خه‌ڵک"، یانی فیدایییانی خه‌ڵکی لێ ساغ که‌نه‌وه، هه‌ڵبه‌ت ئه‌ویش به زه‌حمه‌ت.
له‌مه‌ش به‌ولاوه‌تر ئه‌وه‌یه که "فیدایییانی خه‌ڵک" له بابه‌ت ئه‌وه‌وه که ده‌سه‌ڵاتی به‌رزی وڵات ده‌بێ له‌ده‌ست چ ئۆرگانێكدا بێ و جه‌ماوه‌ر چلۆن ده‌بێ ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر چاره‌نووسی سیاسیی خۆیاندا هه‌بێ، هیچ ناڵێن. بێده‌نگمانه‌وه به‌رانبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه له کاتێكدا که نیزامی په‌رله‌مانی له‌سه‌ر کاره، به مانای نه‌هێنانه گۆڕی ئاڵتهرناتیڤێکه له‌به‌رانبه‌ر پارله‌ماندا و به ناچار به‌و مانایه‌یه که "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" به پشتئه‌ستووری پارله‌مان نه‌ك به پشتئه‌ستووری شوورای خه‌ڵکی و کۆنگره‌ی سه‌رتاسه‌ری ئه‌وان له‌به‌رچاو بگێڕێ. به هه‌ر حاڵ ئێستا جێگای شك و گومان و ڕه‌خنه‌گرتن له شك و گومان نییه و ئێمه ته‌نیا له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌ینه‌وه که کۆماری و بناغه به‌رزه‌کانی ئه‌و کۆمارییه له "به‌یاننامه"دا به‌هیچ شێوه‌یه‌ك باسیان نه‌کراوه.
به‌ڵام "به‌یاننامه" ده‌چێته سه‌ر باسی دوو بناغه‌ی تر، واته سوپا و بیرۆکراسی:
"فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن: ئه‌و سیسته‌مه ئیداری و سه‌ربازییه‌ی ئێستا هه‌یه ده‌بێ له بنه‌ڕه‌ته‌وه بگۆڕێ و سیسته‌مێکی گه‌لی به‌پێی نیاز و به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل پێك بێ، فیدایییانی خه‌ڵک بڕوایان به چه‌کدارکردنی گشتیی گه‌ل هه‌یه و ده‌ڵێن ته‌نیا گه‌لی چه‌کدار له‌گه‌ڵ سه‌ربازان و پله‌داران و ئه‌فسه‌رانی شۆڕشگێڕ ده‌توانن به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه ده‌ستدرێژییه‌ك سه‌ربه‌خۆیی و یه‌کپارچه‌یی خاکی زه‌حمه‌تکێشان بپارێزن".
"به‌یاننامه" به گشتی سه‌باره‌ت به ناوه‌ڕۆکی ئه‌و سیسته‌مه ئیدارییه گه‌لییه که به‌پێی نیاز و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل پێك دێ، قسه ناکا. ئه‌مه چ سیسته‌مێکه؟ ئایا کاربه‌ده‌ستانی کۆماری ئیسلامیش باسی فریوکارانه‌ی مه‌کته‌ب یان پسپۆری به ڕواڵه‌ت ڕێك هه‌ر له‌ده‌وری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که کام سیسته‌می ئیداری له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی بێده‌سه‌ڵاتان دێته‌وه وه‌ڕێ ناخه‌ن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک" له‌جیاتی ڕوونکردنه‌وه‌ی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م "سیسته‌م"ه (یانی له‌جیاتی ئه‌وه‌ی ده‌وری وشیاردهرانهی خۆیان بگێڕن) ته‌نیا به شێوه‌یه‌کی ناڕۆشن پێویستبوونی ئه‌م "سیسته‌م"هیان ڕاگه‌یاندووه، ئه‌و که‌سانه‌ی که "به‌یاننامه" ڕووی قسه‌یان تێ ده‌کا، له‌مه زیاتر سه‌باره‌ت به‌و سیسته‌مه که ده‌بێ له ڕه‌وتی خه‌باتدا، له خۆپێشاندان و مانگرتن و... دا داوای بکه‌ن، هیچیان لێ ڕوون نابێته‌وه، به‌ڵام ئه‌م "سیسته‌مه" به ڕۆشنی له لایه‌ن کۆمۆنیسته‌کانه‌وه دیاری کراوه. کۆمۆنیسته‌کان خوازیاری ڕووخاندنی داموده‌زگای بیرۆکراتیکی بانسه‌ری خه‌ڵکن، وه ده‌یانه‌وێ هه‌موو کاربه‌ده‌ستان هه‌ڵبژارده بن و هه‌ر کات زۆربه‌ی ئه‌و که‌سانه‌ی که ده‌نگیان داوه بۆ هه‌ڵبژاردن، ویستیان نوێنه‌ره‌کانیان بگۆڕن بتوانن بیانگۆڕن، وه هه‌قده‌ستی هیچ کاربهدهستێك له هه‌قده‌ستی کرێکارێکی کارامه زیاتر نه‌بێ. ئه‌مه بنچینه‌ی ئه‌و سیسته‌مه ئیدارییه‌یه که له‌گه‌ڵ پێویستی و به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل دێته‌وه. "فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌بێ ڕێك هه‌ر ئه‌مه به ڕۆشنی به‌یان بکه‌ن و داوا له کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێش بکه‌ن که له‌ده‌وری کۆبنه‌وه، به‌ڵام "به‌یاننامه" هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه باسی ئه‌م خاڵانه ناکا. له بابه‌ت "سیسته‌می سه‌ربازیی گه‌لی"یه‌وه هاوڕێیان ڕه‌نگه له‌ژێر زه‌خت و زۆری ته‌بلیغاتی ڕژێمی دژ به شۆڕشدا، وه به له‌به‌رچاوگرتنی مه‌سه‌له‌ی شه‌ڕ و هه‌وڵی ڕژێم بۆ په‌ره‌پێدانی شۆڤێنیزم له‌نێو جه‌ماوه‌ردا، داخوازیی بنه‌ڕه‌تی هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی سوپای پیشه‌یییان په‌رده‌پۆش کردبێ. ئێمه‌ی کۆمۆنیست ده‌بێ خوازیاری ئه‌وه بین که سوپای پیشه‌یی هه‌ڵوه‌شێته‌وه و له‌جیاتی ئه‌و، خه‌ڵك به گشتی چه‌کدار بکرێ (میلیشیای جه‌ماوه‌ری پێك بێ) و هه‌موو فه‌رمانده و فێرکاره سه‌ربازییه‌کان هه‌ڵبژارده بن. "به‌یاننامه" به هێنانه‌گۆڕی باسی "پێرسوناڵی شۆڕشگێڕ"، یانی ئه‌و به‌شه له سوپای پیشه‌یی ئێستا، که له داهاتوودا ده‌که‌وێته پاڵ شۆڕش و حوکوومه‌تی شۆڕشگێڕ، به‌کرده‌وه به داخوازییه‌کی لاوه‌کی له پاڵ ئه‌و سوپا پیشه‌یییه که به شۆڕشه‌وه په‌یوه‌ست ده‌بێ. هێنانه‌خواره‌وه‌ی داخوازیی پرۆلیتاریا به‌م چه‌شنه، ڕێگای بۆ ئه‌و ڕژێمه دژ به شۆڕشه‌ی وا به ناوی شۆڕشه‌وه قسه ده‌کا کردووه‌ته‌وه وه هه‌میشه بۆ ڕژێمی له‌م چه‌شنه ڕێگا ده‌کاته‌وه که داموده‌زگای سوپای پیشه‌یی به "شۆڕشگێڕ" له‌قه‌ڵه‌م بدا و ئاوی تۆبه‌ی به‌سه‌ردا بکات و به‌م چه‌شنه ئه‌و داخوازییه بنه‌ڕه‌تییه‌ی پرۆلیتاریا بخاته پشت گوێ و خۆی بیبڕێ و بیدوورێ و سه‌روبه‌ری وێك بێنێ. ئه‌زموونی سوپای پاسداران و سوپای بیست ملیۆنی(!) نموونه‌یه‌کی تره که نیشانی ده‌دا ڕژێمی له‌م چه‌شنه توانای تێکدان و گۆڕینی ئه‌و فۆرمۆلبهندییانهیان هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی مل به داخوازی ڕوون و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای پرۆلیتاریا نه‌ده‌ن.
خاڵێکی تر هه‌ر له‌م بابه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه که به‌یاننامه‌که کاتێك باسی فه‌لسه‌فه‌ی وجوود و هۆی پێویستی چه‌کداربوونی گشتی ده‌کا، ته‌نیا له‌سه‌ر لایه‌نێکی مه‌سه‌له‌که یانی له‌سه‌ر پێویستی "پاراستنی سه‌ربه‌خۆیی نیشتمانی زه‌حمه‌تکێشان" جه‌خت ده‌کا. ئه‌مه بێگومان گۆشه‌یه‌کی مه‌سه‌له‌که‌یه، ڕه‌نگه کۆماری شۆڕشگێڕ له لایه‌ن بۆرژوازیی جیهانی و سوپای ده‌وڵه‌ته بۆرژوازییه‌کانی تره‌وه بکه‌وێته به‌ر هێرش. به‌ڵام هۆی پێویستبوونی سوپای جه‌ماوه‌ریی هه‌ر له‌وه‌دا خوڵاسه نابێته‌وه و ته‌نانه‌ت ئه‌مه به‌شی گرنگی مه‌سه‌له‌که‌ش نییه. چه‌کدارکردنی گشتی خه‌ڵک پێش هه‌موو شتێك به مانای چهكکردنی بۆرژوازیی ناوخۆ له باری سه‌ربازییه‌وه، وه سه‌رکوتکردنی هه‌ر چه‌شنه به‌رگرییه‌کی ئه‌وه. پاراستنی شۆڕش و کۆماریی له به‌رانبه‌ر دوژمنانی شۆڕش و پیلانه‌کانیاندا، هۆی سه‌ره‌کییه له گرنگبوونی چه‌کدارکردنی گشتی جه‌ماوه‌ردا. "به‌یاننامه" بهبێدهنگهکردن له مه‌سه‌له‌ی ڕووخاندن و مه‌سه‌له‌ی کۆماری، کاتێك داخوازیی سه‌باره‌ت به سوپا دێنێته گۆڕ، به ته‌واوی خه‌باتی چینایه‌تی له ناوخۆی وڵات‌دا له‌بیر ده‌باته‌وه و خه‌سڵه‌تی چینایه‌تی ڕۆشنی شۆڕش و ئامانجه‌کانی لێڵ ده‌کا و خه‌وشی تێ ده‌خا. ئه‌و داخوازییه که خه‌ڵكی چه‌کدار و پێرسۆناڵی شۆڕشگێڕ داکۆکی له نیشتمانی زه‌حمه‌تکێشان بکه‌ن، له کاتێکدا که هه‌ر باسی شۆڕش و خه‌باتی چینایه‌تی ناکرێ، بووه به داخوازییه‌کی سه‌ره‌تایی ڕێفۆرمیستی.
به‌رنامه‌یه‌کی لانی که‌می م. ل. پاش ده‌ربڕینی هه‌ڵوێست و ویستی خۆی سه‌باره‌ت به‌م بناغه سه‌ره‌کییانه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی، بهشبهبهشی داخوازییه‌کانی خۆی له زه‌مینه‌ی جۆراوجۆری مافه سیاسییه‌کانی تاك و توێژی کۆمه‌ڵدا دێنێته گۆڕ و به‌م چه‌شنه وێنه‌ی گشتیی ڕژێمی سیاسیی دیموکراتیکی دڵخوازی پرۆلیتاریا، که له‌سه‌ره‌وه باس کرا، کامڵ ده‌کا. داخوازییه‌کانی پرۆلیتاریا سه‌باره‌ت به ئازادیی حیزبه‌کان، بیروباوه‌ڕ و ڕاگه‌یاندن، ئایین، یه‌کسانی مافی ژن و پیاو، مه‌سه‌له‌ی میللی، نه‌هێشتنی هه‌ڵاواردن و ئه‌م جۆره شتانه، هه‌ر کام شه‌رت و مه‌رجی پرۆلیتاریا له مه‌یدانی جۆراوجۆردا دیاری ده‌که‌ن. دیسانه‌وه ئه‌وه به‌بیر دێنینه‌وه که به‌پێی به‌رنامه‌ی لانی که‌می کۆمۆنیستی، ئه‌م داخوازییانه ته‌نیا له کۆماری دیموکراتیك- شۆڕشگێڕ‌دا به ڕابه‌ریی چینی کرێکار به شێوه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه وه‌دی دێن، به‌ڵام ئه‌م داخوازییانه له هه‌ر قۆناغێکدا که نیزامێکی سه‌رمایه‌داری و ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی وجوودی هه‌بێ و مابێته‌وه، ده‌توانن و ده‌بێ له لایه‌ن پرۆلیتاریاوه بێنه گۆڕ و خه‌باتی جه‌ماوه‌ری له‌ده‌وری ئه‌و داخوازییانه ڕێك بخرێ و سازمان بدرێ.
به‌یاننامه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک ..." چه‌ند داخوازیی سیاسی له‌م چه‌شنه‌ی هێناوه‌ته گۆڕ. بۆچوون و تێگه‌یشتنێکی لادانی له به‌شی هه‌ره زۆری ئه‌م داخوازییانه‌دا به‌رچاو ده‌که‌وێ و ئه‌ویش هه‌ڵوێستی بهرچاوتهسکانه و غه‌یره لێنینییه به‌رانبه‌ر به دیموکراسیی بۆرژوایی و ده‌وری ئه‌م دیموکراسییه له خه‌باتی پرۆلیتاریای سۆسیالیست‌دا. ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ده‌هێڵینه‌وه بۆ باسێکی گشتی‌تر له کۆتایی ئه‌م وتاره‌دا له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان دیموکراسی و سۆسیالیزم و هه‌ڵوێستی "به‌یاننامه" به‌رانبه‌ر به‌م مه‌سه‌له‌یه، وه لێره‌دا به‌کورتی باسی هه‌ندێك شکڵی تایبه‌تیتری فۆرمولبهندیی دوو خاڵی گرنگی داخوازییه سیاسییه‌کانی "به‌یاننامه" ده‌که‌ین.
خاڵی یه‌که‌م: داخوازی سه‌باره‌ت به ئازادیی ئایین.
"فیدایییانی خه‌ڵک بڕوایان به ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئایین و ئازادیی ڕێوڕه‌سمی ئایینیی خه‌ڵک هه‌یه. نه‌ك هه‌ر موسوڵمانان به شیعه و سوننییه‌وه که زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆری هاونیشتمانانی ئێمه‌یان پێك هێناوه، ده‌بێ له بیروباوه‌ڕی ئایینی و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئایینیی خۆیاندا ئازاد بن، به‌ڵکوو هه‌موو که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کانیش ده‌بێ ئه‌م مافه‌یان هه‌بێ".
به‌ر له هه‌موو شتێك، ده‌بێ خۆشحاڵ بین له‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه ئه‌مڕۆ پاش دوو ساڵ ملهوڕیی بۆرژوایی به ناوی ئایینه‌وه، به ڕاده‌یه‌کی به‌رینتر سه‌ره‌نجام ڕووی کردووه‌ته ته‌بلیغی پێویستبوونی ئازادیی ئایین. به‌ڵام ئه‌و داخوازییه‌ی له "به‌یاننامه"دا باسی کراوه، به‌هیچ شێوه‌یه‌ك بنچینه و ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵوێستی پرۆلیتاریایی به‌رانبه‌ر به ئایین، به شێوه‌یه‌ك که پێویسته له به‌رنامه‌ی لانی که‌می کۆمۆنیسته‌کاندا هه‌بێ، به‌یان ناکا. "فیدایییانی خه‌ڵک" نه‌ك له ڕوانگه‌ی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕه‌وه، به‌ڵکوو ته‌نیا له ڕوانگه‌ی په‌یڕه‌وانی خاوه‌نئیمانی که‌مایه‌تییه ئایینییه‌کانه‌وه، باسی ئازادیی ئایین ده‌که‌ن. به بڕوای "فیدایییانی خه‌ڵک" ئازادیی ئایین ته‌نیا به مانای ئازادیی بیروباوه‌ڕی ئایینی و مافی به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی ئایینییه. پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ، خوازیاری ئازادیی کامڵی ئایین، وه به‌مپێیه خوازیاری ئازادیی بێبڕوابوون به‌رانبه‌ر به هه‌ر چه‌شنه ئایینێکه و داوای ئه‌وه ده‌کا که هیچ چه‌شنه هه‌ڵاواردنێك به‌پێی ئایین، وه یان به‌پێی ئه‌وه که که‌سێك بڕوای به ئایین هه‌بێ یان نه‌ی بێ، نه‌مێنی، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ ئه‌م دارده‌سته مێژوویییه که بۆ پێكهێنانی ته‌فره‌قه و دووبه‌ره‌کایه‌تی له ڕیزه‌کانی چینی کرێکاردا که‌ڵکی لێ وه‌رگیراوه، له‌ده‌ست بۆرژوازی ده‌ربێنێ. له‌م ڕووه‌وه کۆمۆنیسته‌کان نه‌ك هه‌ر خوازیاری ئازادیی ئایینن، به‌ڵکه خوزیاری جیابوونه‌وه‌ی ئایین له ده‌وڵه‌ت و له فێرکردن و بارهێنانی ده‌وڵه‌تین. ئازادیی ڕاسته‌قینه‌ی ئایین و بێئایینی، ته‌نیا کاتێك ده‌ست ده‌دا، که هیچ ئایینێکی دیاریکراو له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه له باری ماڵی و تهبلیغاتییهوه پشتیوانی لێ نه‌کرێ، هیچ ئایینێك وه‌ك ئایینیی فه‌رمی ڕانه‌گه‌یه‌ندرێ و هیچ ئیمتییازێك له باری ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌وه به په‌یڕه‌وانی هیچ ئایینێکی دیاریکراو نه‌درێ. داخوازییه‌کانی ئێمه ده‌بێ ڕێك ئه‌م لایه‌نه عه‌مه‌لی و واقیعییه‌ی ئازادیی ئایین به‌یان بکه‌ن. ویستی دیموکراتیکی ئێمه له زه‌مینه‌ی ئازادیی ئاییندا ئه‌وه‌یه که ئایین له ده‌وڵه‌ت و فێرکردن و بارهێنان و ته‌بلیغاتی فه‌رمی جیا بێ. ئه‌و خاڵه که کۆمۆنیسته‌کان خوازیاری ئازادیی په‌یڕه‌وانی ئایینه جۆراوجۆره‌کان بۆ کۆبوونه‌وه و به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سم و جێبه‌جێکردنی کاروباری ئایینی خۆیان به خه‌رجی خۆیانن، ته‌نیا ده‌توانێ وه‌ك لایه‌نی دووه‌م بۆ کامڵ‌بوونی حوکمی یه‌که‌م (واته جیایی ئایین له ده‌وڵه‌ت) به‌یان بکرێ و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ناتوانێ و نابێ جێگای ئه‌و بگرێته‌وه. ئه‌م لایه‌نه دووه‌مه‌ش هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه باسی ده‌کرێ و جه‌ختی له‌سه‌ر ده‌کرێ که یه‌که‌م: پیلانه‌کانی بۆرژوازی بۆ ته‌فره‌قه و دووبهرهکایهتیخستن پوچه‌ڵ بکرێنه‌وه و دووه‌م: جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه بکرێ که پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ نه‌ك به شێوه‌ی توندوتیژ و له‌سه‌ره‌وه وه به که‌ڵکوه‌رگرتن له قانووندانان و داموده‌زگای سه‌رکوت، به‌ڵکوو به فێرکردن و په‌ره‌پێدانی زانست به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ خورافاتی ئایینی ده‌کا، وه جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌کاته‌وه که به بڕوای کۆمۆنیسته‌کان ده‌سهه‌ڵگرتن له ئایین بۆ هه‌ر تاکێک ده‌بێ به دڵخوازی خۆی بێ نه‌ك به زۆره‌ملێ. "به‌یاننامه" له فۆرمولبهندیی داخوازیی خۆیدا سه‌باره‌ت به ئایین، به ئاشکرا له‌ژێر گوشاری ته‌بلیغاتی ئایینی ڕژێمدا، له داخوازییه‌کانی لانی که‌می پرۆلیتاریا پاشه‌کشه‌ی کردووه و زۆریش پاشه‌کشه‌ی کردووه.
خاڵێکی تری به‌یاننامه، داخوازیی سه‌باره‌ت به مافی دیاریکردنی چاره‌نووسه:
"فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌ڵێن: گه‌لانی زۆرلێکراوی نیشتمانی ئێمه وه‌ك گه‌لی کورد، تورك، تورکمان، به‌لووچ و عه‌ره‌ب که جگه له سته‌مه‌کانی تر سته‌می نه‌ته‌وایه‌تیشیان به‌سه‌ره‌وه‌یه، ده‌بێ خۆیان ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیاندا هه‌بێ. ده‌بێ سته‌می میللی هه‌ڵگیرێ و مه‌ودا به گه‌لانی زۆرلێکراو بدرێ که ئازادانه ئه‌وه دیاری بکه‌ن که ده‌یانه‌وێ چلۆن بژین. تا ئێستا ئه‌و ده‌وڵه‌تانه‌ی ده‌سه‌ڵاتیان به‌سه‌ر ئێران‌دا بووه په‌ره‌یان به دوژمنایه‌تی میللی داوه، فارسیان ناوه‌ته به‌رانبه‌ر کورد، تورکیان ناوه‌ته به‌رانبه‌ر تورکمان و بلووچیان ناوه‌ته به‌رانبه‌ر عه‌ره‌ب، ده‌بێ ئه‌م دوژمنایه‌تییه میللییه بۆ هه‌میشه له‌ناو بچێ".
دیسانیش به‌یانی ناڕۆشن و قسه‌ی ناوتوێکڵ، وه پاشه‌کشه‌کردن له ویستی ڕوون و ڕاشکاوی پرۆلیتاری بۆ ئه‌وه‌ی نه‌کا ته‌ڵه‌ی ته‌بلیغاتی "دژی جیاوازیخوازی" ڕژێمی کۆماری ئیسلامی بته‌قێته‌وه و ئه‌مانه به ده‌نووك پێوه‌ی بده‌ن. گه‌لانی زۆرلێکراو ئیجازه‌یان پێ بدرێ که خۆیان ئازادانه دیاری بکه‌ن که ده‌یانه‌وێ چلۆن بژین"، به‌سته به‌وه‌ی "ژیان" چ مانایه‌کی هه‌بێ، ته‌نانه‌ت حیزبی کۆماری ئیسلامیش ڕه‌نگه ئه‌م داخوازییه بسه‌لمێنێ. کۆمۆنیسته‌کان ته‌نیا به داکۆکی ڕوون و ڕاشکاو له داخوازییه دیموکراتیکه‌کانی جه‌ماوه‌ر، ده‌توانن بچنه ناو دڵ و ده‌روونی ئه‌وانه‌وه و ببن به ڕابه‌رانی بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیك، وه له‌م ڕووه‌وه بۆ ڕاکێشانی میلله‌ته زۆرلێکراوه‌کان بۆ ژێر ئاڵای دیموکراتیزمی شێلگیری خۆیان، به ڕاشکاوی ڕاده‌گه‌یه‌نن که له "مافی میلله‌تانی زۆرلێکراو بۆ دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆ، هه‌تا ڕاده‌ی جیایی کامڵ و پێكهێنانی ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ" پشتیوانی ده‌که‌ن. "فیدایییانی خه‌ڵک" که نا‌وێرن له‌به‌رانبه‌ر ته‌بلیغاتی شۆڤێنیستی ڕژێمدا ڕاوه‌ستن، له ڕاگه‌یاندنی ڕاشکاوی هه‌ڵوێستی پرۆلیتاری به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی میللی، که ئێمه‌ی کۆمۆنیست گه‌لێك زانیاری ڕۆشنمان لێی هه‌یه، خۆ ده‌دزنه‌وه. به‌ڵام هه‌ر ئه‌م ڕاڕایییه ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی که دیسانه‌وه لایه‌نی تری مه‌سه‌له‌که، یانی یهکێتیخوازیی پرۆلیتاریاش بێده‌نگه‌ی لێ بکرێ. "فیدایییانی خه‌ڵک" که هه‌ر باسی مافی جیایی کامڵی میلله‌تانی ژێرده‌ستیان نه‌کردووه، به ناچار، ناتوانن و هیچ پێویستییه‌کیشیان به‌وه نییه که داخوازیی پرۆلیتاریای ئێران له میلله‌ته زۆرلێکراوهکانی وڵات بێننه گۆڕ و باسی ئه‌وه بکه‌ن که پرۆلیتاریای ئێران خوازیاری جیانه‌بوونه‌وه و یه‌کێتی دڵخوازانه‌ی میلله‌ته جۆراوجۆره‌کانی وڵاته. ته‌نیا ئه‌و کۆمۆنیسته‌ی که به ڕاشکاوی مافی جیایی کامڵی میلله‌تانی زۆرلێکراو به فه‌رمی ده‌ناسێ و دیفاعی لێ ده‌کا، ده‌توانێ هه‌ر به‌م ڕاشکاوییه و به ناوی به‌رژه‌وه‌ندیی زه‌حمه‌تکێشانی گشت وڵاته‌وه، له کۆمه‌ڵانی به‌رینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشی میلله‌تی زۆرلێکراو داوا بکا، که دڵخوازانه یه‌کێتی هه‌ڵبژێرن نه‌ك جیایی. کۆمۆنیسته‌کان له مافی جیایی کامڵی میلله‌تانی زۆرلێکراو دیفاع ده‌که‌ن و نه حه‌تمه‌ن له خودی جیایی (وه زۆر جاریش هه‌روا بووه)، هه‌ر بۆیه بۆ ئه‌م مه‌به‌سته هه‌وڵ ده‌ده‌ن که له ڕێگه‌ی ته‌بلیغ و ته‌رویج و وشیارکردنه‌وه، وه له هه‌مان کاتدا که مافی جیایی به فه‌رمی ده‌ناسن، کۆمه‌ڵانی زه‌حمه‌تکێشی میلله‌تانی زۆرلێکراو هان بده‌ن بۆ جیانه‌بوونه‌وه و یه‌کێتیی دڵخوازانه. ئه‌م هه‌ر دوو لایه‌نه‌ی هه‌ڵوێستی کۆمۆنیستی به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی میللی له بار و دۆخی ئێستادا، یانی به فهرمیناسینی مافی جیایی میلله‌تانی زۆرلێکراو و له هه‌مان کاتدا ڕاگه‌یاندنی پێشنیاری پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕی ئێران به‌م میلله‌تانه له‌مه‌ڕ جیانه‌بوونه‌وه و هه‌ڵبژاردنی یه‌کێتی، ده‌بێ له داخواز و درووشمی ئێمه‌دا به‌یان بکرێن و له‌به‌رچاو بگیرێن، وه "فیدایییانی خه‌ڵک" باسی هیچ کام له‌م دوو بناغه سه‌ره‌کییه‌ی هه‌ڵوێستی م. ل. یان نه‌کردووه.
٭ ٭ ٭
خاڵێکی تر بریتییه له دانانی باسی "گه‌ل" له‌جیاتی "میللیه‌ت" له "به‌یاننامه"دا، (وه به‌شی هه‌ره‌زۆری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیست‌یش مه‌سه‌له‌که‌ی هه‌ر به‌م جۆره به‌یان کردووه). ئه‌گه‌ر "گه‌ل" مانایه‌کی به‌رته‌سكتر له مانای "میلله‌ت" ده‌گرێته به‌ر، (بۆ نموونه بۆرژوازی، وه یان هه‌ندێك توێژی تر وه‌لا ده‌نێ) که بێگومان مه‌به‌ستی "به‌یاننامه"ش هه‌ر ئه‌وه‌یه- ئه‌و کاته "فیدایییانی خه‌ڵک" هه‌ر به‌م شێوه فۆرموولبه‌ندییه، له هه‌ڵوێستی لێنینی "مافی میلله‌تان" پاشگه‌ز بوونه‌ته‌وه. ئه‌وان له شێوه‌ی فۆرموولبه‌ندی خۆیاندا له خۆیانه‌وه پێکهاتی ئه‌و که‌سانه‌شیان دیاری کردووه که بڕیار ده‌ده‌ن بۆ "جیایی، یان یه‌کگرتن"ی میلله‌تی زۆرلێکراو، نموونه‌ی هه‌ڵوێستی سه‌ره‌تایی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له ناوچه‌ی غه‌یره کورده‌کان به‌رانبه‌ر به حیزبی دیموکرات، نموونه‌یه‌کی زه‌قی لادان له هه‌ڵوێستی لێنینی مافی میلله‌تانه. له حاڵێکدا که کۆمه‌ڵه وه‌ك هێزی شۆڕشگێڕی شێلگیر له کوردستاندا له‌گه‌ڵ حیزبی دیموکرات ڕێك که‌وتبوو و دیاره مافی ڕهئیدانی بۆ حیزبی دیموکرات و لایه‌نگرانی ئه‌و حیزبه له‌به‌رچاو گرتبوو، به‌شێکی به‌رین له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئه‌م حیزبه‌ی به "دژی گه‌لی" و ته‌نانه‌ت هه‌ندێك جار به "گه‌وره‌ترین دوژمنی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لی کورد" ناو لێ ده‌برد، (لێره‌دا کارمان به دروستی و نادروستی ئه‌م حوکمه نییه). ئه‌گه‌ر هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌سه‌ڵاتی گه‌لیی شۆڕشگێڕ، گه‌لی کورد، ڕژێمی کۆماری ئیسلامی ناچار کردبا که له کوردستان ڕێفراندۆمێکی ئازاد له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی خودموختاری به‌ڕێوه به‌رێ، ئایا ئه‌و کۆمۆنیسته غه‌یره کوردانه که باسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد ته‌نیا "گه‌لان" مافی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆیان هه‌یه، وه ده‌یانگوت حیزبی دیموکرات "له به‌ره‌ی گه‌ل"دا نییه، داوای به‌رگریکردن له به‌شداری ئه‌وان له پرۆسه‌ی دیموکراتیکی دیاریکردنی چاره‌نووسدا وه یان بۆ نموونه داوای به‌تاڵکردنه‌وه‌ی ڕای لایه‌نگرانی حیزبی دیموکراتیان ئه‌کرد؟! لێره‌دا ئه‌م باسه کورت ده‌که‌ینه‌وه و له هه‌لێکی تردا به درێژی له‌سه‌ری ده‌ڕۆین: هه‌ڵوێستی لێنینی مافی میلله‌تان، هه‌روه‌ها به‌و مانایه‌ش هه‌یه که ئه‌و مافه بۆ میلله‌تی ژێرده‌سته و بۆ ئه‌و هێزانه‌ی وا ڕێکخه‌ری بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌و میلله‌ته‌ن به ڕه‌وا بناسین که چه‌ندوچوونی پرۆسه‌ی دیموکراتیکی دیاریکردنی چاره‌نووسی خۆ و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌و پرۆسه‌یه‌دا به‌شداری ده‌که‌ن، دیاری بکه‌ن. ئه‌وه مافی میلله‌تی کورده که چاره‌نووسی خۆی دیاری بکا. به‌ڵام ئه‌مه ماف و ئه‌رکی سه‌رشانی کۆمۆنیسته‌کانه به کورد و غه‌یره‌کورده‌وه، که به ته‌بلیغ و ته‌رویج و وشیارکردنه‌وه، "گه‌لی کورد" بێننه سه‌ر ئه‌و قه‌ناعه‌ته که به جۆرێك که‌ڵك له مافی خۆی وه‌ربگرێ، که چاره‌نووسی به ده‌ست خۆی بسپێردرێ.
به‌رنامه‌ی لانی که‌می کۆمۆنیستی پاش هێنانه‌گۆڕی ئه‌و داخوازییانه که سه‌باره‌ت به ڕژێم و مافه دیموکراتیکه سیاسییه‌کانن، ده‌چێته سه‌ر باسی داخوازییه ئابوورییه‌کانی لانی که‌می پرۆلیتاریا ئه‌م به‌شه ئه‌و کۆمه‌ڵه داخوازییانه ده‌گرێته به‌ر که کۆمۆنیسته‌کان بۆ "پاراستنی پرۆلیتاریا له ڕۆژڕه‌شی گوشاری ده‌روونی و جه‌سته‌یی، به مه‌به‌ستی په‌ره‌پێدانی توانای پرۆلیتاریا له به‌ره‌وپێشبردنی خه‌باتی چینایه‌تی خۆیدا" به‌یانی ده‌که‌ن. ئه‌و داخوازییه کرێکارییانه‌ی که "فیدایییانی خه‌ڵک" له "به‌یاننامه"که‌یاندا باسی ده‌که‌ن زۆر نین. له بابه‌ت ئه‌م جۆره داخوازییانه‌وه به مانای تایبه‌تیی وشه‌که، "به‌یاننامه" ته‌نیا باسی داخوازی ٤٠ سه‌عات کار و دوو ڕۆژ وچان له حه‌وتوودا، وه هه‌روه‌ها مانگێك مه‌ره‌خه‌سی ساڵانه ده‌کا که داخوازییه‌کی سه‌ره‌کی و فۆرموولبه‌ندییه‌کی به گوێره‌ی خۆی ڕێكوپێکه. (وه به بڕوای ئێمه ده‌بێ ئه‌وه‌ش به ڕوونی به‌یان بکرێ که ئه‌و دوو ڕۆژه وچانه له‌سه‌ریه‌ك بێ). به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که هاوڕێیان ئه‌م "به‌یاننامه"یه‌یان وه‌ك داخوازییه‌کی لانی که‌می هه‌مه لایه‌نه باس لێ نه‌کردووه، باسی خاڵه ورده‌کانی داخوازییه ئابوورییه کرێکارییه‌کان ناکه‌ین، که به بڕوای ئێمه ده‌بوو "فیدایییانی خه‌ڵک" وه‌ك به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی داوای بکه‌ن. ئێمه لێره‌دا جه‌خت له‌سه‌ر پێویستی ڕۆشنکردنه‌وه و ته‌بلیغی باقیی داخوازییه ئابوورییه کرێکارییه‌کان ده‌که‌ین. (داخوازی سه‌باره‌ت به بێ‌کاری که له "به‌یاننامه"دا گونجاوه، به بڕوای ئێمه په‌یوه‌ندی به به‌شی داخوازییه ڕیفاهی و گشتییه‌کانه‌وه هه‌یه، وه له جێگای خۆیدا باسی ئه‌ویش ده‌که‌ین). له‌جیاتی ئه‌م خاڵانه که بێسه‌ر و شوێن چوون، "به‌یاننامه" باسی ئه‌م دوو خاڵه‌ی ژیره‌وه ده‌کا:
"کارخانه‌کان ده‌بێ له‌ژێر کۆنترۆڵ و چاودێری ئه‌و کرێکارانه‌دا بن که له شوورا کرێکارییه‌کاندا ڕێککه‌وتوون. نه‌ك هه‌ر کارخانه‌کان و داموده‌زگای سه‌ر به سه‌رمایه‌دارانی وابه‌سته ده‌بێ له‌ژێر کۆنترۆڵی کرێکاران و شوورا کرێکارییه‌کاندا بن، به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌موو ئیمکاناتی ماددی و ئه‌و ئیمکاناته‌ی که بۆ به‌گه‌ڕخستنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان پێویستن، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شوورا کرێکارییه‌کاندا بن". وه "کرێکاران که هێزێکی به‌رینیان لێ پێك دێ و چه‌رخی ئابووریی وڵات به ده‌ستی توانای ئه‌وان ده‌که‌وێته گه‌ڕ، ده‌بێ له باری ماددی و مه‌عنه‌وییه‌وه ژیانیان به ته‌واوی مسۆگه‌ر بکرێت، ئیتر سه‌رمایه‌داری له بانسه‌ری کرێکاران نه‌بێ و تارمایی هه‌ژاری و بێ‌کاری سێبه‌ر نه‌خاته سه‌ر ژیانی ئه‌وان".
له "به‌یاننامه"یه‌كدا که نه باسی سۆسیالیزم ده‌کا، نه باسی حیزب و مه‌سه‌له‌ی وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن پرۆلیتاریا و دامه‌زرانی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، نه باسی پێویستبوونی ڕابه‌ریی چینی کرێکار له شۆڕشی دیموکراتیكدا، وه نه باسی په‌یوه‌ندیی نێوان سه‌رکه‌وتنی ئه‌م شۆڕشه و پێكهاتنی زه‌مینه‌ی هه‌نگاونان به‌ره‌و سۆسیالیزم، له‌ناکاو "فیدایییانی خه‌ڵک" داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که "سه‌رمایه‌داری له بانسه‌ری کرێکاران" نه‌مێنی و تارمایی هه‌ژاری و بێ‌کاری له‌ناو بچێ! ڕوخانی بۆرژوازی له باری ئابوورییه‌وه، وه زاڵبوونی پرۆلیتاریا له باری ئابوورییه‌وه به هۆی شوورا کریکارییهکانهوه، جیاواز له ڕووخانی سیاسیی بۆرژوازی و پێداویستییه گرنگه‌کانی، به‌یان کراوه. ئایا ئه‌مه‌ش هێناگۆڕی سۆسیالیزمه؟ ئایا مه‌به‌ستی "به‌یاننامه" ئه‌وه‌یه سه‌رمایه‌داری وه‌ك نیزامێك و سه‌رمایه‌داران وه‌ك چینێك "له بانسه‌ری کرێکاران" لاچن؟ ئایا ئه‌مانه کاکڵ و ناوه‌ڕۆکی به‌رنامه‌ی لانی زۆری کۆمۆنیسته‌کانن که ئاوا به کلك و گوێبڕاوی و ئاوا شه‌رمنانه له لاوه به "به‌یاننامه"که‌وه هه‌ڵپه‌سێردراوه؟ ئه‌گه‌ر وا بێ، یانی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هاوڕێیان له‌م وتانه‌ی سه‌ره‌وه له‌ناوچوونی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری بێ، ئه‌مه نموونه‌ی ڕۆشن و ئاشکرای "سۆسیالیزم له کارخانه‌دا" وه یا ئانارکۆسۆسیالیزم و ئانارکۆسهندیکالیزمه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی هاوڕێیان ئه‌وه‌یه که سه‌رمایه‌کان به میللی بکرێن و سه‌رمایه‌داران به مانای تایبه‌تیی وشه‌که له گۆڕه‌پانی کارخانه له بانسه‌ری کرێکاران لاچن به‌بێ فه‌وتاندن، به‌بێ ده‌ستکۆتاکردنی بۆرژوازی وه‌ك چینێك- ده‌بێ بڵێین "فیدایییانی خه‌ڵک" شتێكیان کردووه به ئامانجی خۆیان که پرۆسه‌ی کۆمابوون و کۆوهبوونی سه‌رمایه و په‌ره‌گرتنی ده‌وری ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی له ڕێكخستنی به‌رهه‌مهێنانی خۆیدا، ڕووی تێ کردووه. که‌وابێ "فیدایییانی خه‌ڵک" ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی بوونه‌ته "چاکساز"ی بۆرژوازی و ئاموژگاری ده‌که‌ن.
به‌ڵام له‌و جێگایه‌ی که "به‌یاننامه" باسی هه‌ندێك بابه‌تی له‌م چه‌شنه ده‌کا: "وابه‌سته‌یی نه‌مینێ" و چاودێریکردن به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێناندا به ده‌ست شووراکان بسپێردرێ "و ئیمکاناتی ماددی و ئه‌و ئیمکاناته‌ی که بۆ به‌گه‌ڕخستنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان پێویستن، له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی شوورا کرێکارییه‌کاندا بن" و "ئیتر سه‌رمایه‌داری له بانسه‌ری کرێکاران نه‌بێ و تارمایی هه‌ژاری و بێ‌کاری سێبه‌ر نه‌خاته سه‌ر ژیانیان" وا دیاره "فیدایییانی خه‌ڵک"یش گیرۆده و گرفتاری هه‌مان پۆپۆلیزمن که پێشتر ڕه‌زمه‌نده‌گان و ڕاهی کارگه‌ر تێی که‌وتبوون و خه‌ریك بوون زۆرانیان له‌گه‌ڵ ده‌گرت و ئێمه به درێژه له‌سه‌ری ڕۆیشتین و باسمان کرد. ئه‌مه هه‌ر ئه‌و بۆچوونه‌یه که تێزی ڕێگای گه‌شه‌ی ناسه‌رمایه‌داری کاکڵهکهیهتی و یۆتۆپیای سه‌رمایه‌داریی میللی و سه‌ربه‌خۆ تویکڵهکهیهتی. له‌ناوبردنی هه‌ژاری به‌بێ سۆسیالیزم، نه‌هێشتنی بێ‌کاری به‌بێ سۆسیالیزم، لابردنی سه‌رمایه‌داری له بانسه‌ری کرێکاران به‌بێ سۆسیالیزم ...
ئه‌مانه، هه‌ر وه‌ك له وتاری "ڕه‌زمه‌نده‌گان و ڕاهی کارگه‌ر، کێشه له‌سه‌ر ... "دا (ئه‌م وتارانه وه‌ك نامیلکه‌ی جیاجیا بڵاو کراونه‌ته‌وه) به درێژه باسمان کردووه، شێوه‌ی ئه‌و که‌سانه‌یه که له به‌رنامه‌ی لانی زۆر و سۆسیالیزم و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا پاشگه‌ز ده‌بنه‌وه و به ناچار بۆ ئه‌وه‌ی سنوورێك له نێوان خۆیان و ڕێفۆرمیزمی بۆرژوازیدا بکێشن، هه‌ندێك به‌ش له‌م ئامانجانه له‌گه‌ڵ ئه‌و داخوازییانه‌ی له شۆڕشی دیموکراتیكدا هه‌یانه تێهه‌ڵکێش ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی "ڕادیکاڵیزمهکهیان کورتی نه‌هێنێ". به‌ڵام لێنینزم خوازیاری ئه‌وه‌یه که هه‌ر کات باسی کۆتاییپێهاتنی هه‌ژاری و بێ‌کاری و مه‌ینه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری بۆ کرێکاران ده‌که‌ین، باسی پێویستبوونی سۆسیالیزم، پێویستبوونی حیزبی کۆمۆنیست و پێویستبوونی دیکتاتۆری پرۆلیتاریاشیان بۆ بکه‌ین، وه هه‌ر کات داخوازییه‌کانی به‌شی لانی که‌م دێنینهگۆڕ، ده‌بێ به ڕوونی ئه‌وه دیاری بکه‌ین که ئه‌م داخوازییانه بۆ ڕێکخستنی خه‌بات له پێناو سه‌رکه‌وتنی شۆڕشێکی دیموکراتیك به ڕابه‌ریی چینی کرێکار و بۆ وه‌دیهێنانی پێشمه‌رجی پێویست بۆ گه‌یشتن به سۆسیالیزم، چ ده‌ورێك ده‌گێڕن.
لێنینزم داوای ئه‌وه‌مان لێ ده‌کا که دوو شه‌ڕی هاوکات به پشتیوانی ئه‌م دوو به‌شه دیاریکراوه‌ی به‌رنامه (به‌شی لانی که‌م و به‌شی لانی زۆر) به‌ره‌و پێش به‌رین، به‌ڵام پۆپۆلیزم دوو به‌شی به‌رنامه، دوو به‌شی هاوکاتی خه‌بات، وه سه‌ره‌نجام دوو شۆڕشی دیموکراتیك و سۆسیالیستی تێکه‌ڵ ده‌کا و ڕێگایه‌کی ناوه‌نجی به‌م نێوه‌دا هه‌ڵده‌بژێرێ. شۆڕشێکی گه‌لی به ئامانجی گه‌لییه‌وه که هێزی بزوێنه‌ریشی هه‌ر گه‌لی بێ: ئه‌مه ئه‌و شته‌یه که پۆپۆلیسته‌کان پێیان وایه ئیتر به یه‌کجاری کۆتایی به مه‌ینه‌تی نیزامی سه‌رمایه‌داری دێنێ و هه‌ڵبه‌ت چاکییهکهیشی له‌وه‌دایه که هه‌ر کتومت سۆسیالیزم نییه! ئه‌مه به ئاره‌زووی ئه‌و هێزانه‌یه که پێیان وایه ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ وه یان له سبه‌ی ڕۆژی سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی دیموکراتیكدا خه‌باتی چینایه‌تی له‌نێو ڕیزه‌کانی گه‌لدا خۆ بگرێ وه په‌ره بستێنێ، تووشی نه‌گبه‌تی بوون و مۆته‌که سواری سه‌ریان بووه. وایان پێ باشه که پاش شۆڕشی دیموکراتیك ده‌رگای خه‌باتی چینایه‌تی داخرێ، وه یان لانی که‌م نه‌رم و نیان بێته‌وه و پێ له به‌ڕه‌ی خۆی زیاتر ڕانه‌کێشێ. با ئه‌و پرسیاره له خۆمان بکه‌ین که ئه‌م داخوازییه، داخوازیی کام چینی کۆمه‌ڵه؟ ئایا ئه‌مه داخوازیی پرۆلیتاریای سۆسیالیسته که له شۆڕشی دیموکراتیكدا ته‌نیا ڕێگا بۆ هه‌نگاوه‌کانی دواتری خۆش ده‌کا؟ وه یا داخوازی ئه‌و ورده‌بۆرژوا دیموکراتهیه که له‌م شۆڕشه‌دا به هه‌موو ئاواته‌کانی ده‌گا؟ بێگومان ئه‌مه‌ی دووه‌م (سۆسیالیزمی گه‌لی) تیۆری شۆڕشگێڕی ورده‌بۆرژوازییه. "فیدایییانی خه‌ڵک"، ویستی شووراکان و چاودێرییان به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌دا، ناکه‌نه دروشمێك بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌باتی چینایه‌تی (که خه‌باتێکی سیاسییه)، به‌ڵکوو ده‌یکه‌نه دروشمێک بۆ وه‌گه‌ڕخستنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان. ئه‌م هاوڕێیانه ده‌بێ ڕوونی بکه‌نه‌وه که ده‌ور و جێوشوێنی ئه‌م شوورایانهی که داوای ده‌که‌ن چ جیاوازییه‌کی تایبه‌تییان له‌گه‌ڵ ده‌ور و جێوشوێنی ئه‌و شورایانه‌دا هه‌یه که موجاهیدین و "پده‌ر تاڵه‌قانی" له خه‌ون و خه‌یاڵی ورده‌بۆرژوازیی خۆیاندا پێکیان هێنابوون.
هه‌ر لێره‌دا ده‌بێ له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت بکه‌ینه‌وه، که ئێمه درووشمی پێکهێنانی شورای ڕاسته‌قینه‌ی کرێکاری و هه‌روه‌ها درووشمی چاودێریکردنی کرێکاران به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌دا به هۆی شووراکانه‌وه، وه‌ك دروشمێکی ئاکسیۆنیی شۆڕشگێڕانه و ئوسووڵی له‌م قوناغه‌ی خه‌باتی چینایه‌تیدا قبووڵ ده‌که‌ین. به‌ڵام ئێمه شوورامان بۆ ئه‌وه ناوێ که هه‌ر له خۆوه چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان بخاته گه‌ڕ، وه چاودێری و کۆنترۆڵی کرێکاریشمان بۆ ئه‌وه ناوێ، که کرێکاران ببنه کارگێڕی بێ جیره و هه‌قده‌ست له خزمه‌ت سه‌رمایه‌داران و ده‌وڵه‌تدا، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌مان وه‌ك ئامرازێك ده‌وێ که له‌م قوناغه‌ی شۆڕشی دیموکراتیكدا خه‌باتی پرۆلیتاریا له پێناوی وه‌دیهێنانی هه‌ندێك لایه‌نی داخوازییه لانی که‌مه‌کانی (به داخوازی ئابووری و سیاسییه‌وه) ڕێك بخا و یه‌کگرتووی بکا. وه هه‌ر به‌م بۆنه‌وه ئه‌م درووشمانه نه‌ك له داخوازییه‌کانی به‌شی لانی که‌مدا، به‌ڵکوو له‌و کۆمه‌ڵه درووشمه ئاکسیۆنییهدا که خه‌بات ڕێك ده‌خه‌ن به‌یان ده‌کرێن. جا شووراکان بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌م داخوازییانه تا چ ڕاده‌یه‌ك و له چ هه‌لومه‌رجێکدا ده‌بێ چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان بخه‌نه گه‌ڕ (بۆ نموونه چاو له سه‌روتاری گۆڤاری "عه‌له‌یهی بێ‌کاری" ژماره ٥ بکه‌ن)، یان پێشی پێ بگرن، وه یان بۆ نموونه کۆنترۆڵی کرێکاری تا چه‌نده به‌و مانایه‌یه که کرێکاران به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی کاروباری به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کاڵا به‌ده‌سته‌وه بگرن، وه یان کاتێك ده‌وڵه‌ت و سه‌رمایه‌داران ئه‌م کاره‌یان کرد کرێکاران ته‌گه‌ره‌ی تێ بخه‌ن و ئاڵۆزیی تێدا پێك بێنن، مه‌سه‌له‌یه‌که که ڕێك ده‌بێ له هه‌ر هه‌نگاوێكدا به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه که ئه‌و هه‌نگاوه تا چ ڕاده‌یه‌ك گه‌شه به خه‌باتی کرێکاران ده‌دا (خه‌باتێك که ته‌نیا له ڕاپه‌ڕینی سه‌رکه‌وتووانه‌دا ده‌گاته ئه‌وپه‌ڕی گه‌شه‌ی خۆی) دیاری بکرێ. ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، یانی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی شووراکان و چاوه‌دێری کرێکاران به‌سه‌ر به‌رهه‌مهێنان و بڵاوکردنه‌وه‌ی کاڵادا، به مه‌به‌ستی وه‌گه‌ڕخستنی چه‌رخی به‌رهه‌مهێنان به گشتی، باسی بکرێ، ئه‌مه جگه له ئانارکۆسه‌ندیکالیزم هیچی تر نییه و ده‌بێته هۆی ئه‌وه، که په‌ره به خۆشباوه‌ڕیی کرێکاران به‌رانبه‌ر به‌و بۆچوونه بدا که گوایه پرۆلیتاریا پێش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی وه‌ده‌ست بینێ، ده‌توانێ له باری ئابوورییه‌وه به‌سه‌ر بۆرژوازیدا زاڵ بێ.
هه‌روه‌ها، به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستی ئه‌و داخوازییانه‌ی تێدایه که پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ به قازانجی هاوخه‌باته‌کانی له شۆڕشی دیموکراتیكدا، بۆ ڕاکێشانیان به‌ره‌و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه له‌ژێر ڕابه‌ری خۆیدا وه بۆ پێكهێنانی زه‌مینه و مه‌یدانی هه‌ره له‌بار بۆ په‌ره‌پێدانی خه‌باتی چینایه‌تی له شار و دێ، ده‌هێنێته گۆڕ. له هه‌لومه‌رجی ئێستادا، به له‌به‌رچاوگرتنی گرنگبوونی ده‌وری توێژی به‌رینی ورده‌بۆرژوازی شار، وه هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیی نێوان مه‌سه‌له‌ی خۆشگوزه‌رانی و ئاسایشی کۆمه‌ڵایه‌تی و ده‌وری ده‌وڵه‌ت، ئه‌م جۆره داخوازییانه ده‌کرێ به ناوی داخوازیی گشتییه‌وه باسیان بکرێ. "به‌یاننامه" له‌م بابه‌ته‌وه گه‌لێك داخوازی هێناوه‌ته گۆڕ که هه‌ندێکیان له‌ژێر کاریگه‌ری ئه‌و پۆپۆلیزمهدا که به‌سه‌ر ته‌واوی به‌رنامه‌که‌دا زاڵه، تووشی هه‌ڵه و لاڕێی گرنگ بوون، که ئێمه به کورتی باسیان ده‌که‌ین:
"فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن: بێ‌کاری که ده‌ردی چارهه‌ڵنه‌گری نیزامی سه‌رمایه‌دارییه، وه ئه‌مڕۆ ملیۆن ملیۆن هاونیشتمانی زه‌حمه‌تکێشی وڵاته‌که‌مان بوونه‌ته قوربانیی ئه‌م به‌ڵا ماڵوێرانکه‌ره، ده‌بێ ڕیشه‌بڕ بکرێ و کار بۆ گه‌ل مسۆگه‌ر بکرێ، دیاره هه‌تا ئه‌و کاته‌ی که نیزامی سه‌رمایه‌داری وابه‌سته و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه‌ی که خوێنی کرێکارانیان مژیوه لێ نه‌که‌ون، ئه‌م کاره سه‌رناگرێ".
هێنانه‌گۆڕی داخوازییه‌ك به‌م چه‌شنه، یان ئه‌وه‌یه که فیدایییانی خه‌ڵک به شه‌رمه‌وه باسی "سۆسیالیزم" ده‌که‌ن و ناوی نابه‌ن، وه یان خۆشباوه‌ڕییه به‌رانبه‌ر به‌وه که "ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕ" ده‌توانێ بێ‌کاری له‌ناوبه‌رێ. به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌م نووسراوه‌یه‌ی سه‌ره‌وه (نه‌هێشتنی سهرمایهدارانیی وابه‌سته و ئه‌و سه‌رمایه‌دارانه ...) وا دیاره که هه‌ر خاڵی یه‌که‌م دروست بێ، واته به شه‌رمه‌وه باسی "سۆسیالیزم" ده‌که‌ن و ناوی نابه‌ن. (ئه‌گه‌ر وا نه‌بێ، یانی ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ"ی فیدایییانی خه‌ڵک پێكهێنانی سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی "میللی"یه، جا ئه‌وجار کورت و کرمانجی ده‌بێ بڵێین که بێ‌کاری ده‌ردی چارهه‌ڵنه‌گری هه‌موو چه‌شنه سه‌رمایه‌دارییه‌که و هه‌ر ده‌وڵه‌تێك که به سه‌رپشتی ئه‌م سه‌رمایه‌دارییه‌وه بێ، وه یان له‌گه‌ڵی هه‌ڵکا، هه‌ر چه‌ندیش شۆڕشگێڕ بێ، بۆ "ڕیشه‌کێشکردنی نیزامی سه‌رمایه‌داری" هیچی له‌ده‌ست نایه). ئه‌گه‌ر هاوڕێیان به‌ڕاستی له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن که بێ‌کاری ده‌ردی چارهه‌ڵنه‌گری سه‌رمایه‌دارییه، ده‌بێ به ڕاشکاوی سۆسیالیزم به چاره‌ی ئه‌م ده‌رده بزانن و هه‌ر ئاوا به ڕاشکاوی ئه‌م ڕاستییه به کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش ڕاگه‌یه‌نن. (قسه له‌سه‌ر "ڕاستی و ڕاشکاوی" نییه، به‌ڵکوو له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که پرۆلیتاریا پێویستییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی به‌وه هه‌یه که ڕاستییه‌کانی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داری بناسێ). ئه‌و داخوازییه که ده‌یه‌وێ "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" (که ڕوون نییه له ئاکامی کام خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌دا دێته سه‌رکار و ده‌وڵه‌تی کام چین وه یا کام چینانه) بێ‌کاری ڕیشه‌کێش بکا، داخوازییه‌کی ته‌واو تێکه‌ڵ و ناڕۆشنه که جگه له‌وه‌ی خۆشباوه‌ڕیی جه‌ماوه‌ر په‌ره پێ بدا که گوایه ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه له هه‌موو جۆره "ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕ" و "ته‌وحیدی" و "پێشکه‌وتنخواز" و "ئیسلامی"دا، هه‌ژاری و بێ‌کاری له‌ناوبچێ و ئیتر جه‌ماوه‌ر پێویستییان به سۆسیالیزم نییه، هیچی تێدا به‌سته نییه (هه‌ڵبه‌ت ئه‌وه‌نده‌ی هه‌یه، که فیدایییانی خه‌ڵک به‌م جۆره ده‌یانه‌وێ نیشانی جه‌ماوه‌ر بده‌ن که به لای ئێمه‌وه بێ‌کاری شتێکی خراپه- جا کێ وتوویه‌تی بێ‌کاری شتێکی باشه؟!). به‌رانبه‌ر به‌م داخوازییه ناڕۆشنه، ئێمه ده‌بێ خوازیاری ئه‌وه بین که بژێوی بێکاران له‌سه‌ر حیسابی بۆرژوازی دابین بکرێ و باشترین شێوه‌ی جێبه‌جێبوونی ئه‌م داخوازییه ئه‌وه‌یه، که بێکاران بیمه‌ی کامڵی بێکارییان پێ بدرێ. به‌ڵام ئه‌و درووشمه ئاکسیۆنییهی که به باشترین شێوه ده‌توانێ خه‌باتی کرێکاران بۆ دیفاع له ئاستی گوزه‌رانی بێکاران و ئه‌ستاندنی بژێوی ئه‌وان له بۆرژوازی و له‌وه‌ش گرنگتر خه‌باتی کرێکاران بۆ یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانی چینی کرێکار و گه‌شه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی، له‌ژێر ئاڵایه‌كدا کۆ بکاته‌وه، درووشمی پێكهێنانی یه‌کێتیی کرێکاری له دژی بێکارییه. هه‌ر له‌م ژماره‌یه (ی گۆڤاری عه‌له‌یهی بێ‌کاری)دا، ئێمه باسی ئه‌م درووشمهمان کردووه و سه‌رجه‌می هه‌ڵوێسته‌کانی "کۆمیته‌ی پێكهێنانی یه‌کێتیی کرێکاری له دژی بێ‌کاری" که له ژماره جۆراوجۆره‌کانی گۆڤاری "عه‌له‌یهی بێ‌کاری"دا باسیان کراوه، هه‌ڵوێستی ئێمه و ڕه‌خنه‌ی ئێمه به‌رانبه‌ر به "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی بێکارییه‌وه به‌یان ده‌که‌ن.
له بابه‌ت مه‌سه‌له‌ی گرانییه‌وه، "فیدایییانی خه‌ڵک" هه‌ر ئه‌م تێکه‌ڵاوی و ناڕۆشنییه دیسانه‌وه نیشان ده‌ده‌ن. ئه‌وان به ڕوونی له‌سه‌ر ئه‌م خاڵه تایبه‌ته، له لای خۆیان سه‌ره‌تا وایان داناوه که گرانی له‌ده‌ور و هه‌ڵسووڕانی سه‌رمایه‌داریی بازرگانیی تایبه‌تییه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه، وه پاشان ڕێگای چاره‌سه‌رکردنی مه‌سه‌له‌که به‌وه ده‌زانن که بازرگانیی ده‌ره‌وه میللی بکرێ و چاودێریی بازرگانیی ده‌ره‌وه بدرێته ده‌ست "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" و له‌ده‌ستی "مفته‌خۆره‌کان و سه‌رمایه‌داره‌کان و بازرگانه ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان و ده‌ڵاڵه‌کان" ده‌ربێ. ئێستا ناچینه‌وه سه‌ر ئه‌و باسه کۆنه‌ی که جه‌وهه‌ری چینایه‌تی ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ (که "به‌یاننامه" هیچ باسی نه‌کردووه) چییه. ته‌نیا ئه‌وه ده‌ڵێین که یه‌که‌م: میللیبوونی بازرگانیی ده‌ره‌وه، له چوارچێوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا، جگه له‌وه که سه‌رمایه‌ی ده‌ره‌وه یه‌کجێ له‌ده‌ستی ده‌وڵه‌تدا بێ، هیچ مانایه‌کی تری نییه، وه دووه‌م: ئه‌م کاره مه‌سه‌له‌ی گرانی چاره‌سه‌ر ناکا، به‌ڵکوو ته‌نیا ڕه‌نگه (به‌پێی خه‌رجی ڕێژه‌یی به‌ڕێوه‌بردنی کاره‌کان) هه‌تا ڕاده‌یه‌كی دیاریکراو که‌می بکاته‌وه. گرانیش هه‌ر وه‌ك بێ‌کاری، ده‌ردی بێده‌رمانی سه‌رمایه‌دارییه (به‌ڵام له قوناغی ئێستادا و به له‌به‌رچاوگرتنی ده‌وری تازه‌ی پشتیوانه له به‌دیهاتنی کاڵاکان و کۆمابوونی سه‌رمایه‌دا). که‌وابوو نه‌ك هه‌ر به‌ته‌نیا سه‌رمایه‌ی بازرگانیی تایبه‌تی، به‌ڵکوو کۆمابوونی سه‌رمایه و مه‌سه‌له‌ی به‌دیهاتنی بایی کاڵاکان به گشتی، هۆ و سه‌رچاوه‌ی گرانییه. "به‌یاننامه" جه‌ماوه‌ر ته‌نیا له دژی سه‌رمایه‌ی بازرگانیی تایبه‌تی هان ده‌دا. ئه‌مه هه‌ڵوێستی لێبڕاوانه‌ی بۆرژوازی پیشه‌سازییه که هه‌ر ماوه‌یه‌ك له‌وه‌پێش جێنشینی بانکی ناوه‌ندی و به‌ر له‌ویش زۆربه‌ی کاربه‌ده‌ستانی ئابووریی کۆماری ئیسلامی پێیان له‌سه‌ر داده‌گرت و ئێستاش هه‌ر له‌سه‌ری سوورن و به‌کرده‌وه ماناکه‌ی ده‌بێته ئه‌وه که: هه‌رچی سه‌رمایه‌ی بازرگانی یهکجێتر بێ، هه‌ر یه‌که‌یه‌کی کاڵا به خه‌رجێکی که‌متره‌وه بڵاو ده‌کرێته‌وه (وه ده‌گاته ده‌ستی دوایین کڕیاری خۆی) و پرۆسه‌ی به‌دیهاتنی بایی کاڵاکان خه‌رجێکی که‌متری تێ ده‌چێ. ئه‌مه‌ش به‌شبه‌حاڵی خۆی ده‌بێته هۆی ئه‌وه که ئاخر نرخی کاڵا بۆ دوایین کڕیار، به بۆنه‌ی که‌مبوونه‌وه‌ی به شی تێکڕای سه‌رمایه‌ی بازرگانی له تێکڕای زێدهبایییهک که له به‌شی به‌رهه‌مهێناندا به‌رهه‌م هاتووه، هێندێك له‌وه‌ی ئێستا هه‌یه که‌متر بێ (به مه‌رجێک باقی فاکتۆره‌کان نه‌گۆڕێن). قازانجی بازرگانی له‌سه‌ر نرخی کاڵاکان داشکێنین، له ئاکامدا نرخ هێندێك دێته‌خوار به‌بێ ئه‌وه‌ی له قازانجی سه‌رمایه‌ی پیشه‌سازی که‌م بێته‌وه. ئه‌م ڕێگایه، ڕێگای که‌متر گرانبوونی کاڵاکانه، نه‌ك گراننهبوونیان. به‌ڵام سه‌یر ئه‌وه‌یه "به‌یاننامه"، که زۆر به‌گه‌رمی داوای کۆتابوونی ده‌ستی ده‌ڵاڵه‌کان و کۆوهبوونی سه‌رمایه‌ی بازرگانی ده‌کا. له‌ناکاو هه‌ڵوێستی خۆی ده‌گۆڕێ و وا له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا که هۆی هه‌ڵاوسان به تایبه‌ت "مۆنۆپۆڵه"، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ وردهکاسبکاران له‌ژێر باری "گوناهی" پێكهێنانی هه‌ڵاوسان (وه‌ك ده‌ڵال) بێنێته ده‌ره‌وه.
هیج گومان له‌وه‌دا نییه که پرۆلیتاریا ده‌بێ دیفاعی به‌مه‌رج له وردهکاسبکاران بکات، به‌ڵام نابێ بۆ ئه‌م مه‌به‌سته تیۆری تازه‌ی ئابووری بۆ دابنێ. (مۆنۆپۆڵ بۆ ماوه‌یه‌ك هه‌ندێك کاڵا گران ده‌کا، به‌ڵام سه‌رچاوه و هۆی گرانی مۆنۆپۆڵ نییه). توێژێكی ئێجگار به‌رینی ورده‌بۆرژوازیی بازرگان‌یش نانیان له‌وه‌دایه که شت به جومله بکڕن و قازانجی وردهفرۆشییهکهی بخۆن. یانی ده‌ڵاڵی نێوان به‌رهه‌مهێنان و کڕیارانن. وه سه‌رجه‌می داهاتێك که وردهفرۆشهکان وه‌ده‌ستی دێنن (هه‌ر چه‌نده هه‌ر یه‌که‌یه‌ك به‌ته‌نیا به‌شێکی بچووکی پێ ده‌بڕێ) ته‌نانه‌ت له سه‌رجه‌می داهاتی به‌شی جوملهفرۆشیی بازرگانیی ناوخۆ زیاتره. (بۆ نموونه ده‌توانن ته‌ماشای "ساڵنامه‌ی ئاماری وڵات، ساڵی ١٣٥٥" لاپه‌ڕه‌کانی ٥٢- ٤٥١ بکه‌ن) کۆمۆنیسته‌کان له هه‌مان کاتدا که په‌رده له‌سه‌ر هه‌موو ههنگاوێکی ئاسایی و "نائاسایی"ی سه‌رمایه‌داران (وه مۆنۆپۆڵیش وه‌ك هه‌موو هه‌نگاوه‌کانی تریان) که له پێناوی وه‌ده‌ستهێنانی قازانجی هه‌رچی زیاتردا ڕۆژ به‌ڕۆژ باری مه‌ینه‌تی ژیان له‌سه‌ر شانی جه‌ماوه‌ر قورس‌تر ده‌کا، لاده‌ده‌ن، وێڕای پشتیوانی به مه‌رج له وردهکاسبکاران، ده‌بێ بۆ کرێکاران ڕوونی بکه‌نه‌وه سه‌رمایه‌داری و گرانی لێك گرێ دراون، وه به کرێکاران بڵێن سۆسیالیزم ڕێگاچاره‌ی یه‌کجارییه. باشترین ئامراز که پرۆلیتاریا ده‌توانێ له چوارچێوه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داریدا به‌رانبه‌ر به گرانی که‌ڵکی لێ وه‌رگرێ، زیادکردنی کرێ به‌پێی چوونه‌سه‌ری نرخی کاڵاکانه، که به داخه‌وه "به‌یاننامه" بێده‌نگه‌ی له داخوازییه ئابوورییه کرێکارییه‌کان کردووه و ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌هێناوه‌ته گۆڕ.
وه سه‌ره‌نجام "فیدایییانی خه‌ڵک" که له بابه‌ت خاوهنپیشه و کاسبکارانه‌وه باسی ئه‌وه‌یان کردووه که قه‌رزه‌کانیان له‌سه‌ر هه‌ڵگیرێ، کاتێك ده‌چنه سه‌ر باسی داخوازییه وه‌رزێرییه‌کان، ئه‌م داخوازییه بنه‌ڕه‌تییه ده‌خه‌نه پشتگوێ و باسی ناکه‌ن. جگه له مه‌ش مه‌سه‌له‌ی ده‌سبه‌سه‌راگرتنی زه‌ویی مڵکداره‌کان، وه‌ك مه‌سه‌له‌یه‌کی جیاواز له مه‌سه‌له‌ی "شووراکان و یه‌کێتییه جووتیارییه‌کان، باسیان لێ کراوه. (یان لانی که‌م په‌یوه‌ندیی نێوان ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه له "به‌یاننامه‌که"دا به ڕاشکاوی باسی نه‌کراوه). به بڕوای ئێمه داخوازیی کۆمۆنیسته‌کان ده‌بێ ئه‌وه بێ که ده‌سبه‌سه‌راگرتنی زه‌ویوزار له لایه‌ن ئه‌م شوورا و یه‌کێتییانه‌وه له ناوچه جۆراوجۆره‌کان به ڕه‌سمی و قانوونی بناسرێ. ئه‌مه‌یه ئه‌و شێوه فۆرموولبه‌ندییه که هه‌ر به‌ته‌نیا باشتربوونی ئاستی گوزه‌رانی جووتیاران، وه یان زیادبوونی به‌رهه‌می کشتوکاڵی وه‌ك مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌به‌رچاو نییه، به‌ڵکوو به مه‌به‌ستی گه‌شه‌ی خه‌باتی چینایه‌تی له دیهات و به‌هێزکردنی حاسڵی دیموکراتیکی ئه‌م خه‌باته چینایه‌تییه له مه‌یدانی سیاسه‌تدا له دژی ده‌وڵه‌تی بۆرژوایی و گهورهمڵکداریی، مه‌سه‌له‌که دێنێته گۆڕ. ئێمه له‌م بابه‌ته‌وه بیروڕای خۆمان به درێژی له نامیلکهیهكدا به ناوی "کۆمۆنیسته‌کان و بزووتنه‌وه‌ی جووتیاری پاش چاره‌سه‌ری ئیمپریالیستیی مه‌سه‌له‌ی زه‌وی" (ڕه‌شه‌مه‌ی ساڵی ٨٠) ده‌ربڕیوه، که داوا له هاوڕێیان ده‌که‌ین بیخوێننه‌وه.
٢) "به‌یاننامه" ڕه‌نگدانه‌وه‌ی بۆچوونێکی لاڕێیه به‌رانبه‌ر به په‌یوه‌ندیی نێوان دیموکراسی و سۆسیالیزم
خه‌سڵه‌تی به‌رچاوته‌نگانه و ورده‌بۆرژوایی داخوازه سیاسییه بناغه‌یییه‌کانی به‌یاننامه، به باشی نیشانده‌ری بۆچوونی چه‌وتی "فیدایییانی خه‌ڵک"ه به‌رانبه‌ر به په‌یوه‌ندی نێوان دیموکراسی و سۆسیالیزم به لای پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕه‌وه، ئێمه‌ش هه‌ر لێره‌وه ده‌ست پی ده‌که‌ین:
"فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌ڵێن: ده‌بێ ئازادیی هه‌ڵسووڕانی سیاسی بۆ هه‌موو حیزب و ڕێکخراوه و گروپ و کۆڕ و کۆمه‌ڵێکی شۆڕشگێڕ و پێشکه‌وتنخواز که داکۆکی له مافی گه‌ل ده‌که‌ن دابین بکری".
"فیدایییانی خه‌ڵک" ده‌ڵێن: ده‌بێ ئازادیی باوه‌ڕ و ده‌ربڕینی بیروباوه‌ڕ، ئازادیی قه‌ڵه‌م و چاپه‌مه‌نی، ئازادیی کۆبوونه‌وه، خۆپیشاندان، ڕێپێوان و میتینگ و مافی مانگرتن و ڕێکخستنی شوورا و یه‌کێتی و سه‌ندیکا بۆ گه‌ل دابین بکرێ". (جهختهکان هی ئێمه‌ن)
ئێستا وه‌رن ئه‌م داخوازییانه له‌گه‌ڵ چه‌ند به‌ند له به‌شی سیاسیی داخوازییه‌کانی لانی که‌می بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له ساڵی ١٩١٧دا، پێک بگرن:
"قانوونی بنچینه‌ییی کۆماری دیموکراتیکی ڕووسیا ده‌بێ (ئه‌م خاڵانه) مسۆگه‌ر بکا:
... ٢) مافی ده‌نگدانی گشتی، یه‌کسان و ڕاسته‌وخۆ بۆ هه‌موو هاووڵاتیان به ژن و پیاوه‌وه، که ته‌مه‌نیان گه‌یشتبێته ٢٥ ساڵ، له هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی قانووندانان و ئۆرگانه‌کانی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی خوجێییدا ...
...
٥) ئازادیی نامه‌حدوود (بێ قه‌ید و شه‌رت)ی باوه‌ڕ، به‌یان، چاپه‌مه‌نی، کۆبوونه‌وه، مانگرتن و ڕێکخستن ...
...
٧) هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی پله‌وپایه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان، مافی یه‌کسان بۆ هه‌موو هاووڵاتیان جیاواز له ژن و پیاوبوون و مه‌رام و ڕه‌گه‌ز و میلله‌تیان.
(ده‌قی به‌رنامه‌ی حیزب پاش چاوپێداخشاندنه‌وه، سه‌رجه‌م به‌رهه‌مه‌کانی لێنین، ئینگلیزی، به‌رگی ٢٤، لاپه‌ڕه‌ی ٦٧٢- ٦٧١، جهختهکان هی ئێمه‌ن)
ئه‌گه‌ر جیاوازی نێوان "به‌یاننامه" و به‌رنامه‌ی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له باری چۆنیه‌تی داڕشتنی فۆرموولهکانهوه له‌به‌رچاو نه‌گرین، (که ئه‌مه خۆی له‌خۆیدا هیچ خه‌وشێکی تێدا نییه) خاڵێکی بنه‌ڕه‌تی، ویست و داخوازیی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له ویست و داخوازی فیدایییانی خه‌ڵک جیا ده‌کاته‌وه. "فیدایییانی خه‌ڵک" ئازادیی سیاسیی بنه‌ڕه‌تییان بۆ "گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌ی که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لن" ده‌وێ، وه بۆڵشه‌ڤیکه‌کان لایه‌نگری ئازادیی بێسنووری باوه‌ڕ و به‌یان و ڕێکخستن و ئه‌م جۆره شتانه‌ن و داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که هه‌موو هاووڵاتیان (هه‌ر که‌س ته‌به‌عه‌ی وڵات بێ) مافی ئه‌وه‌یان هه‌بێ که‌ڵك له‌م ئازادییانه وه‌رگرن. هه‌ر که‌س که‌پێی وا نه‌بێ له سبه‌ی ڕۆژی شۆڕشی دیموکراتیكدا کۆمه‌ڵی بۆرژوا به‌تێکڕا به‌ده‌م ئاودا ده‌درێن، وه یان ده‌خرێنه زیندانه‌وه، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه ئیتر ته‌نیا "گه‌ل و لایه‌نگرانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل" ده‌مێننه‌وه و "هاووڵاتیان" هه‌ر ئه‌وان ده‌بن، ئه‌م جیاوازییانه‌ی نێوان "به‌یاننامه" و "به‌رنامه‌ی بۆڵشه‌ڤیکه‌کان" زۆر پرسیاری بۆ دێننه پێش: چی قه‌وماوه؟ ئایا لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان که‌مته‌رخه‌مییان کردووه؟ ئایا لێهاتووترین ڕابه‌رانی میژووی خه‌باتی پرۆلیتاریا ئه‌وه‌نده‌یان تێگه‌یشتنی سیاسی نه‌بووه که بزانن بۆرژوازی و به‌ره‌ی دژ به شۆڕشیش له‌م مافانه به‌هره‌مه‌ند ده‌بن؟ ئایا لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان که له‌وه‌ش واوه‌تر چوون و ڕایان گه‌یاندووه که "کۆماری دیموکراتیکی ڕووسیا (یانی هه‌مان حوکوومه‌تی کرێکاران و جووتیاران) ئه‌م مافانه زه‌مانه‌ت ده‌کا، به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌که بێده‌ربه‌ست نه‌بوون؟ ئایا نه‌یان ده‌زانی که "وا باشتره" ته‌نیا بۆ "گه‌ل و لایه‌نگرانی به‌رژه‌وه‌ندی گه‌ل" داوای ئازادی بکه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی بۆرژوازی دژ به شۆڕش و ڕێکخراوه جۆراوجۆره‌کانی، تاقمه ڕهشڕهوشتهکان (Black Hundreds)، کادیتهکان، پرۆفیسۆره لیبراڵه‌کان و ته‌نانه‌ت مه‌نشه‌ڤیکه‌کان که له سه‌رده‌می ١٩١٧دا ئیتر به ئاشکرا چووبوونه ڕیزی بۆرژوازییه‌وه، وه داروده‌سته‌ی تری له‌م قوماشه به خراپ که‌ڵکی لێ وه‌رنه‌گرن؟ ئایا "به‌یاننامه‌ی" "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" و ئه‌و فۆرمووله تازهبابهتهی که ئازادیی سیاسی بۆ "گه‌ل و لایه‌نگرانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل" ده‌وێ، له باری وشیاریی سیاسی و دڵسۆزی بۆ زحمهتکیشان و به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌وانه‌وه له لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان و له هه‌موو ئه‌و به‌رنامه لانی که‌مانه‌ی که هه‌تا ئێستا کۆمۆنیسته‌کان په‌سه‌ندیان کردوون، واوه‌تر نه‌چووه؟ ڕه‌نگه "فیدایییانی خه‌ڵک" و به‌شی هه‌ره زۆری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی ئێران که ده‌سکه‌وتێکی تازه‌ی بهرنامهیییان به‌ده‌ست هێناوه و هه‌ڵه‌یان بۆ بۆڵشه‌ڤیزم ڕاست کردووه‌ته‌وه، چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ین که جه‌ماوه‌ر پاداشی چاکه‌یان بداته‌وه و لێیان مه‌منوون بێ! به‌ڵام وانییه، کاری لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان و شێوه‌ی کلاسیکی داڕشتنی به‌رنامه‌ی لانی که‌م هیچ گرێوگۆڵێکی تێدا نییه. شتی تازه‌بابه‌تی له‌م چه‌شنه خێر و به‌ره‌که‌تی ده‌سه‌ڵاتی پۆپۆلیزمه به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا. ئێمه له‌م وتاره‌دا هه‌وڵ ده‌ده‌ین به کورتی ئه‌م خاڵه شی بکه‌ینه‌وه و له‌سه‌رڕۆیشتنی هه‌ڵده‌گرین بۆ داهاتوو، که هه‌ڵبه‌ت زۆریش پێویسته.
ئه‌و خاڵه‌ی "به‌یاننامه" که بۆ "گه‌ل و لایه‌نگرانی به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌ل" داوای ئازادی ده‌کا له سه‌ره‌تادا وای پێوه دیاره که مه‌به‌ستێکی خێرخوازانه‌ی پرۆلیتێری تێدایه، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه که ئازادی له بۆرژوازی بستێنێته‌وه. ئایا به‌ڕاستی ئه‌مه داخوازیی هه‌موو کۆمۆنیسته‌کان نییه؟ وه‌ڵامه‌که‌ی ڕۆشنه. ئه‌مه داخوازیی هه‌موو کۆمۆنیسته‌کان و له هه‌مووان زیاتر داخوازیی لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان بوو وه ئێستاش هه‌یه. هه‌ڵسووڕانی سیاسیی بۆرژوازی به مانای هه‌ڵسووڕانه له‌پێناو فریودان و سه‌رکوتی پرۆلیتاریا و به مانای ته‌قه‌لایه بۆ هێشتنه‌وه و پته‌وکردنه‌وه‌ی بناغه‌کانی کۆیله‌تی کرێگرته‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رین و خه‌باتی چینایه‌تی پرۆلیتاریاش ئه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی به ئامانجی خۆی دانه‌نابا که بۆرژوازی سه‌رکوت بکا و ئازادی لێ زه‌وت بکا، نه‌ده‌کرا پێی بڵێی خه‌باتی چینایه‌تی. به‌ڵام گرێی کاره‌که له کوێدایه؟ بۆچی لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان وه‌ك هه‌موو کۆمۆنیسته‌کانی تر له به‌رنامه‌ی لانی که‌می خۆیاندا داوای ئازادیی سیاسیی بێ قه‌ید و شه‌رت ده‌که‌ن و خوازیاری ئه‌وه‌ن هه‌موو هاووڵاتیان له‌و ئازادییه به‌هره‌مه‌ند بن. هه‌ڵوێستی لێنینی به‌رانبه‌ر به په‌یوه‌ندیی نێوان دیموکراسی و سۆسیالیزم له ڕێبازی گشتیی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ‌دا، وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره‌یه. لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به ڕوونی سنووری نێوان دیموکراسیی پرۆلیتێری و دیموکراسیی بۆرژوایییان دیاری ده‌کرد. دیموکراسیی پرۆلیتێری و دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا به‌ر و پشتی یه‌کترن. ئه‌مه‌یه ئه‌و دیموکراسییه که لێنین پێی ده‌ڵێ "دیموکراسی بۆ هه‌ژاران" ("کاوتسکی وه‌رگه‌ڕاو") و به حاسڵی گه‌شه‌ی دیموکراتیزم و په‌ره‌گرتنی مافه دیموکراتیکه‌کانی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵك (واته، زۆربه‌ی زۆرلێکراوانی کۆمه‌ڵ)ی ده‌زانی، ئه‌م پرۆسه‌ی گه‌شه‌کردنه جگه له‌وه‌ی که شکڵ و شێوه‌ی نوێی دیموکراسییهك که پشتی به دیکتاتۆری پرۆلیتاریا به‌ستووه، جێگای دیموکراسیی بۆرژوایی و شێوه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و دیموکراسییه بگرێته‌وه، هیچ مانایه‌کی تری نییه.
به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی تێگه‌یشتنی پرۆفیسۆره لیبراڵه‌کان و ئۆپۆرتۆنیسته ورده‌بۆرژواکان له‌م دیموکراسییه بۆرژوایییه، که به ناچار به‌رته‌سکه و به نهێنی ده‌بێته کۆسپی سه‌ر ڕێگای زۆرلێکراوان و هیچ به‌شی ئه‌وانی تێدا نییه، وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه سه‌ره‌تا پێی پڕه له درۆ و ڕیا، گه‌شه و هه‌نگاوی به‌ره‌و پێشه‌وه، ئیتر هه‌ر وا به ساکاری به ڕاسته‌ڕێ و ته‌ختاییدا ناڕوا و "هه‌رده‌م له دیموکراسی ڕۆژ له‌ڕۆژ زیاتر" نزیك نابێته‌وه. نا، گه‌شه و به‌ره‌وپێشچوون یانی، گه‌شه‌کردن به‌ره‌و کۆمۆنیزم ته‌نیا له یه‌ك ڕێگاوه تێپه‌ڕ ده‌بێ و ئه‌ویش دیکتاتۆری پرۆلیتاریایه. چونکه تێكشکاندنی به‌رگریی سه‌رمایه‌دارانی چه‌وسێنه‌ر له‌ده‌ست هیچ که‌سێکی دی نایه و به هیچ شێوه‌یه‌کی تر ناکرێ.
به‌ڵام دیکتاتۆری پرۆلیتاریا، یانی ڕێکخستنی پێشه‌نگی زۆرلێکراوان وه‌ك چینی ده‌سه‌ڵاتدار بۆ سه‌رکوتی چه‌وسێنه‌ران، ناکرێ و نابێ ئاکامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌وه‌نده بێ که په‌ره به دیموکراسی بدا. له‌گه‌ڵ په‌ره‌پێدانی به‌رینی دیموکراتیزم که بۆ یه‌که‌م جار دیموکراتیزم بۆ ده‌وڵه‌مه‌نده‌کان نییه، به‌ڵکوو دیموکراتیزم بۆ هه‌ژاران و کۆمه‌ڵانی خه‌ڵکه، دیکتاتۆری پرۆلیتاریا له باری ئازادییه‌وه هه‌ندێك ته‌نگه‌به‌ری بۆ زاڵمان و چه‌وسێنه‌ران و سه‌رمایه‌داران پێك دێنی. ئێمه ده‌بێ ئه‌وانه سه‌رکوت بکه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئینسان له کۆت و به‌ندی کویله‌تی کرێگرته ڕزگاری بێ، ده‌بێ موقاوه‌مه‌تی ئه‌وان به شێوه‌ی توندوتیژ تێك بشکێندرێ. دیاره له هه‌ر شوێنێك سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ هه‌بێ، ئه‌و شوێنه ئازادی و دیموکراسی لێ نییه ...
دیموکراسی بۆ زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵك و سه‌رکوتی توندوتیژ بۆ چه‌وسێنه‌رانی خه‌ڵك یانی، بێبه‌شکردنیان له دیموکراسی، ئه‌مه‌یه ئه‌و ئاڵوگۆڕه‌ی که کاتی تێپه‌ڕبوون له سه‌رمایه‌دارییه‌وه بۆ کۆمۆنیزم له شێوه‌ی دیموکراسیدا پێك دێ
(لێنین، ده‌وڵه‌ت و شۆڕش)
به‌م جۆره بۆمان ده‌رده‌که‌وێ خه‌بات له پێناوی ئه‌و دیموکراسییه‌دا که به‌یاننامه‌ی "فیدایییانی خه‌ڵک ده‌ڵێن چی" به‌ڵێنی وه‌دیهاتنی داوه، یانی خه‌بات بۆ "دیموکراسی هه‌ژاران" (وه یا هه‌مان دیموکراسی پرۆلیتێری) جگه له خه‌باتی چینایه‌تیی هه‌مه لایه‌نه‌ی پرۆلیتاریا بۆ وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراندنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا هیچی تر نییه. خه‌باتێك که به شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆر و له مه‌یدانی جۆراوجۆردا به‌ره‌و پێش ده‌چێ. سه‌رکوت و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئازادی له بۆرژوازی حاسڵی سه‌رکه‌وتنی پرۆلیتاریایه له خه‌باتێکی سیاسی- پراتیكدا، که بۆ تێكشکاندنی ماشێنی ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ڕێوه‌ی ده‌با. که‌وایه ئاشکرایه که داواکردنی دیموکراسی بۆ گه‌ل و وهعدهدانی ئه‌م دیموکراسییه و ئه‌ستاندنه‌وه‌ی ئازادی له بۆرژوازی جگه له‌داواکردن و وهعدهدانی دیکتاتۆری پرولیتایا، وه‌ك دیکتاتۆری چینێك و هه‌ر تاقه چینێك مانایه‌کی تری نییه. به‌رنامه‌ی لانی زۆری کۆمۆنیسته‌کان به‌بێ هیچ پهردهپۆشییهك ئه‌مه به‌یان ده‌کا و باسی پێداویستییه ماددی و عه‌مه‌لییه‌کانی ئه‌م دیکتاتۆرییه، په‌ره‌پێدانی خه‌باتی چینایه‌تی به شێوه‌ی جۆراوجۆر، ئینته‌رناسیۆنالیزم و حیزبی کۆمۆنیست ده‌کا. داواکردن و وهعدهدانی "دیموکراسی بۆ گه‌ل" به‌بێ داواکردن و وهعدهدانی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا، جگه له په‌رده‌پۆشکردنی به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی چینی کرێکار و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه و وه‌رگه‌ڕانی ته‌واو له تیۆری و به‌رنامه هیچی تر نییه.
به‌ڵام با بزانین به لای کۆمۆنیسته‌کانه‌وه دیموکراسی بۆرژوایی چ جێ و شوێنێکی هه‌یه:
دیموکراسی بۆرژوایی له‌چاو نیزامی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاست، پێشکه‌وتنخواز بوو، وه ده‌بوو که‌ڵکی لێ وه‌ربگیرێ. به‌ڵام ئێستا ئیتر بۆ چینی کرێکار که‌مه. ئێستا ئیتر ده‌بێ بۆ پێشه‌وه بڕوانین نه‌ك بۆ پشته‌وه، ده‌بێ بۆ جێگۆڕکێی دیموکراسی بۆرژوایی و دیموکراسی پرۆلیتێری بڕوانین. ئه‌وه ئه‌گه‌ر له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی بۆرژوا- دیموکراتیكدا ئیمکان (و پێویستی) سازدانی شۆڕشی پرۆلیتێری و په‌روه‌رده‌کردن و پێكهێنانی سوپای پرۆلیتێری هه‌با، ئه‌و کاته، که کار ده‌گاته قۆناغی "شه‌ڕی لێبڕاوانه"، به‌رته‌سكکردنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ته‌نیا به مانای خه‌یانه‌تکردن ده‌رهه‌ق به ڕێگای پرۆلیتاریا و هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه له ڕێبازی پرۆلیتاریا بوو." (جهختهکان هی ئێمه‌ن)
ئێمه له‌وه‌پێش له نووسراوه‌ی تردا باسی په‌یوه‌ندیی دیموکراسیی بۆرژوایی له‌گه‌ڵ پێكهاتن (و پێكهێنانی) زه‌مینه و مه‌رجی پێویست بۆ دواهه‌نگاوی پرۆلیتاریا به‌ره‌و سۆسیالیزم، یانی دوا هه‌نگاو به‌ره‌و "دانانی دیموکراسیی پرۆلیتێری له جێگای دیموکراسیی بۆرژوایی"مان کرده‌وه. هێنانه‌وه‌ی ئه‌و په‌ره‌گرافه‌ی سه‌ره‌وه به ڕوونی جێوشوێنی دیموکراسی هه‌رچی کامڵتری بۆرژوایی وه‌ك هه‌لومه‌رجێك که تێیدا ده‌بێ زمینه بۆ شۆڕشی دیموکراتیك ئاماده بکرێ، ڕوون ده‌کاته‌وه. دیموکراسیی بۆرژوایی، ته‌نانه‌ت جۆری هه‌ره کامڵیشی، بۆ پرۆلیتاریا جێگای هیچ چه‌شنه خۆشباوه‌ڕییه‌ك نییه و بۆیه نابێ وه‌ك هه‌لومه‌رجی له باری سیاسی، وه‌عده‌ی ئه‌م چه‌شنه دیموکراسییه به جه‌ماوه‌ر بدا به‌ڵکوو:
"ئێمه خوازیاری کۆماری دیموکراتیكین، چونکه له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا ئه‌م کۆماره بۆ پرۆلیتاریا باشترین و له‌بارترین شێوازی ده‌وڵه‌ته، به‌ڵام نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێته‌وه که له دیموکراتیكترین کۆماری بۆرژواییشدا به‌شی جه‌ماوه‌ر هه‌ر کۆیله‌تی کرێگرته‌یه. جگه له‌مه‌ش، هه‌ر ده‌وڵه‌تێك "هێزی تایبه‌تی سه‌رکوت"ی چینی زۆرلێکراوه، که‌وابوو هیچ ده‌وڵه‌تێك نه ئازاده و نه گه‌لییه. (لێنین، ده‌وڵه‌ت و شۆڕش)
که‌وایه مه‌سه‌له‌که ڕوون و ئاشکرایه. ئه‌و دیموکراسییه‌ی که پرۆلیتاریا واده‌ی ده‌دا به زۆربه‌ی زۆرلێکراوانی کۆمه‌ڵ، یانی دیموکراسیی پرۆلیتێری که "دیموکراسییه بۆ هه‌ژاران" وه سه‌رکوته بۆ بۆرژوازی، ڕوویه‌کی تری دیکتاتۆریی پرۆلیتاریایه، یانی ڕوویه‌کی تری وه‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له لایه‌ن پرۆلیتاریاوهیه وه‌ك چینێك و ته‌نیا تاقه چینێك. به‌رنامه‌ی لانی زۆری کۆمۆنیسته‌کان ئه‌م مانایه به ڕۆشنی به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. وه ئه‌و دیموکراسییه‌ی که پرۆلیتاریا له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داری و بۆ سازدانی شۆڕشی پرۆلیتێری له پێناویدا شه‌ڕ ده‌کا، دیموکراسییه‌کی بۆرژوایییه که تا دوایین پله‌ی گونجاو په‌ره‌ی پێ درابێ. وه‌دیهێنانی کۆمارێکی دیموکراتیك وه‌ك ئامرازێك که ڕێگا بۆ خه‌باتی پرۆلیتاریا به‌ره‌و وه‌ده‌سهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دامه‌زراندنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا خۆش ده‌کا شێلگیرانه شه‌ڕ ده‌که‌ین، وه له هه‌مان کاتیش‌دا "نابێ ئه‌وه‌مان له‌بیر بچێته‌وه" که ئه‌و کۆماره ناتوانێ جێگای دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا بگرێته‌وه. ئه‌وه ئه‌رکی سه‌رشانی به‌رنامه‌ی لانی که‌می ئێمه‌یه که ناوه‌ڕۆکی عه‌مه‌لی ئه‌م شکڵه هه‌ره دیموکراتیکه‌ی کۆماری له "سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا" دیاری بکا. که‌وایه له‌و جێگایه‌ی که لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا باسی ئازادیی هه‌موو "هاووڵاتیان" ده‌که‌ن، ئه‌م لایه‌نه‌ی مه‌سه‌له‌که‌یان له‌به‌رچاوه. ئه‌وان له به‌شی لانی زۆردا پێویستییه‌کانی وه‌دیهێنانی دیموکراسیی پرۆلیتێرییان هێناوه‌ته گۆڕ، وه ڕێگای خه‌بات بۆ ئه‌م دیموکراسییه‌یان نیشانی جه‌ماوه‌ر داوه. وه له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا ته‌نیا باسی کۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی دیموکراتیك ده‌کا، که ئه‌و هه‌لومه‌رجه دیموکراتیکه له هه‌مان کاتدا که ناتوانێ دیموکراسیی پرۆلیتێری بێ، به پێچه‌وانه‌ی مه‌یلی بۆرژوازی، پهرهدارترین و به‌رینترین شکڵی دیموکراسی به‌سه‌ر بۆرژوازیدا ده‌سه‌پینێ و هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ هه‌ڵخڕاندنی پرۆلیتاریا پێك دێنێ. لێنین و بۆڵشه‌ڤیکه‌کان ئه‌م خۆشباوهڕییهیان نییه و په‌ره به‌م خۆشباوهڕییهش ناده‌ن که به‌بێ دامه‌زرانی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، له کۆمارێکی دیموکراتیكدا ئیمکانی به‌ڕێوه‌چوونی "دیموکراسی بۆ گه‌ل و هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ گه‌ل" هه‌یه و له هه‌مان کاتدا شێلگیربوونیان له پێناوی وه‌دیهێنانی دیموکراتیكترین ڕژێمی سیاسی له سه‌رده‌می سه‌رمایه‌داریدا، له داخوازییه‌کانی به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا ڕه‌نگ ده‌داته‌وه.
به‌ڵام "به‌یاننامه" چی کردووه؟ لێره‌دا به ئاشکرا دیاره که فیدایییانی خه‌ڵک له نێوان دوو به‌شی لانی زۆر و لانی که‌می به‌رنامه‌دا، به‌شێکی ناوهنجییان هه‌ڵبژاردووه، وه به نێوان دوو شۆڕش و دوو شه‌ڕی هاوکاتی دیموکراتیك و سۆسیالیستیی پرۆلیتاریا‌دا، ڕێگایه‌کی ناوهنجییان گرتووه‌ته پێش. داخوازییه سیاسییه‌کانی به‌یاننامه باسی "دیموکراسی بۆ گه‌ل" ده‌کا به‌بێ ئه‌وه‌ی باسی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا (که ئه‌و دیموکراسییه ده‌بێ پشتی پێ ببه‌ستێ) به‌سه‌ر زاریدا بێ. "به‌یاننامه" هه‌ر وه‌ك له داخوازییه ئابووری و ڕیفاهییهکانیشدا وای کردبوو، لێره‌ش دوو به‌شی به‌رنامه‌ی م. ل. تێکه‌ڵ ده‌کا. داخوازییه‌کانی لانی که‌می ئێمه سه‌رخه‌تی دیموکراسیی پرۆلیتێری ناهیننهگۆڕ، چونکه ئه‌مه له گره‌وی دامه‌زرانی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریادایه که ده‌بێ له به‌شی لانی زۆری به‌رنامه‌دا باسی بکرێ، به‌ڵکوو سه‌رخه‌تی شکڵی هه‌ره کامڵی دیموکراسیی بۆرژوایی به‌یان ده‌کا. بۆ بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمۆنیستی که ئه‌رکی ده‌سبه‌جێی خۆی به‌وه داناوه شۆڕشێکی دیموکراتیکی سه‌رکه‌وتووانه ڕێبه‌رایه‌تی بکا، تێنه‌گه‌یشتن و له‌به‌رچاونه‌گرتنی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه که‌مایه‌سییه‌کی قورس و فه‌وتێنه‌ره.
به‌ڵام بۆچی پۆپۆلیزم به‌م ڕاده‌یه مه‌یلی به تێکه‌ڵکردنی ئه‌م دوو به‌شه جیاوازه‌ی به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی هه‌یه؟ هۆیه‌که‌ی ڕوون و ئاشکرایه، پۆپۆلیزم ئامانجی سۆسیالیزم له خه‌باتی چینایه‌تیی چینێکی دیاریکراو یانی پرۆلیتاریا، جیا ده‌کاته‌وه و چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌یه بزووتنه‌وه‌یه‌کی سه‌رووچینایه‌تی سۆسیالیزم به‌دی بینێ. سۆسیالیزم گه‌لێ له کێشه‌ی نێو "به‌ره‌ی گه‌ل" ده‌ترسێ، وه به تایبه‌ت به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی پرۆلیتاریا و ویستی پرۆلیتاریا بۆ دامه‌زراندنی دیکتاتۆری تاقانه‌ی خۆی په‌رده‌پۆش ده‌کا. ئه‌م خه‌باته ئه‌مڕۆ له‌پشت په‌رده‌ی بزووتنه‌وه‌ی شۆڕشگێڕانه- دیموکراتیكدا، وه سبه‌ینێ به ئاشکرا په‌ره ده‌ستێنی و هه‌موو ویست و هونه‌ری پۆپۆلیزم ئه‌وه‌یه که هه‌م ئه‌مڕۆ و هه‌م سبه‌ینێ، سه‌ری ئه‌م خه‌باته بنێته‌وه و بیشارێته‌وه[٢]. پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ، ئه‌م دوولایه‌نه‌ی خه‌باتی خۆی له تیۆری و به‌رنامه و ڕێکخراوه‌یی خۆیدا لێك جیا ده‌کاته‌وه. تیۆری شۆڕشی سۆسیالیستی و شۆڕشی دیموکراتیك و په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م دووانه، لێكجیاکردنه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی لانی زۆر و لانی که‌م، وه جیاکردنه‌وه‌ی حیزبی چینایه‌تی له به‌ره‌ی دیموکراتیكی شۆڕشگێڕ، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی ئه‌م هۆشیارییه‌ی پرۆلیتاریای سۆسیالیسته به‌رانبه‌ر به به‌رژه‌وه‌ندی سه‌ربه‌خۆ و ئه‌رکی دووانه و هاوکاتی خۆی. له‌م ڕووه‌وه پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ ڕاده‌گه‌یه‌نێ که له هه‌مان کاتدا که بۆ سۆسیالیزم و دیکتاتۆری پرۆلیتاریا و دیموکراسیی پرۆلیتێری خه‌بات ده‌کا، بۆ شکڵی هه‌ره کامڵی دیموکراسی بۆرژواییش، وه‌ك ئامرازێک بۆ خۆشکردنی ڕێگای خه‌باتی چینایه‌تی تێده‌کۆشی، له هه‌مان کاتدا که بۆ به‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی لانی زۆر خه‌بات ده‌کا، بۆ وه‌دیهێنانی به‌رنامه‌ی لانی که‌میش تێدهکوشی و له هه‌مان کاتدا که له ڕیزه‌کانی حیزبی چینایه‌تیی سه‌ربه‌خۆیدا ڕێکخراوه، له به‌ره‌ی هێزه شۆڕشگێڕ- دیموکراتیکه‌کانیشدا هه‌ڵسووڕاوانه به‌شداری ده‌کا و هه‌وڵ ده‌دا که ڕابهرییهکهیان به ده‌سته‌وه بگرێ. که‌وایه پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ هیچ پێویستییه‌کی به‌وه نییه که جه‌وهه‌ری بۆرژوا- دیموکراتیکی داخوازییه‌کانی لانی که‌می خۆی (که له قۆناغێکی دیاریکراودا دهیانهێنێتهگۆڕ) په‌رده‌پۆش بکا. چونکه دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵی بۆرژوایی به‌گشتی، له به‌رنامه‌ی لانی زۆردا ڕاگه‌یاندووه و هه‌روه‌ها به داڕشتن و هێناگۆڕی کامڵترین و هه‌مه لایهنهترین داخوازیی دیموکراتیك له به‌رنامه‌ی لانی که‌مدا (که به تایبه‌ت له سه‌رده‌می ئیمپریالیزمدا بۆرژوازی ناتوانێ قه‌بووڵی بکا و بیسه‌ڵمێنێ) و به خه‌باتی شۆڕشگێڕانه و شێلگیری خۆی له پێناو وه‌دیهێنانی ئه‌م داخوازییانه‌دا، دژایه‌تی خۆی به‌رانبه‌ر به‌و خه‌یانه‌ته‌ی که لیبراڵیزم ده‌رهه‌ق به دیموکراسی بۆرژوایی کردوویه، ده‌ربڕیوه.
به‌ڵام دیکتاتۆری پرۆلیتاریا و به‌رده‌وامبوونی خه‌باتی چینایه‌تی له‌نێو ڕیزه‌کانی گه‌لدا بۆ پۆپۆلیزم وه‌ك مۆته وایه. که‌وابوو به ناچار ده‌بێ به‌رنامه‌ی لانی زۆری پرۆلیتێری بێده‌نگه‌ی لێ بکرێ و سه‌ری بنرێته‌وه. به هیچ شێوه‌یه‌ك باسی سۆسیالیزم و دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا نه‌کرێ، به‌ڵێ هه‌موو ئه‌مانه بکرێ به‌بێ ئه‌وه‌ی پووچبوون و بێکهڵكبوونی "ڕادیکاڵیزمی" ئه‌م بۆچوونه وردهبوژوایییه و په‌یوه‌ندی ئه‌م "ڕادیکاڵیزمه" له‌گه‌ڵ دیموکراتیزمی ناشێلگیری وردهبوژوایی په‌رده‌ی له‌سه‌ر لاچێ. که‌وایه چاره چییه؟ "سه‌ری به‌رنامه‌ی لانی زۆر بنێینه‌وه، به‌ڵام به‌رنامه‌ی لانی که‌م بکه‌ینه دژی کاپیتالیستی"، له شۆڕشێکی دیموکراتیکدا به‌هێزی هه‌موو گه‌ل به گشتی، سه‌رمایه‌داری له‌ناوبه‌رین" هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه "به‌یاننامه" که له به‌شی ئابووریدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ناوی سۆسیالیزم به‌رێ له‌په‌نای ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ‌دا، سه‌رمایه‌دارانی ته‌فروتوونا کردبوو، وه بێ‌کاری و هه‌ژاری و گرانی نه‌هێشتبوو، وه کارخانه‌کانی هێنابووه ژێر ده‌سه‌ڵاتی کرێکاران، ئه‌مجار له مه‌یدانی سیاسی‌دا به‌بێ پێویستبوونی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، یانی به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ پێویستییه‌کی به‌وه هه‌بێ که پرۆلیتاریا ببێته چینی ده‌سه‌ڵاتدار، به پشتئه‌ستووریی ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕی گه‌ل دیموکراسی بۆ گه‌ل و ته‌نیا هه‌ر بۆ گه‌ل (ناوێکی تره بۆ دیموکراسی پرۆلیتێری) له کۆمه‌ڵدا به‌ڕێوه ده‌با! لێره‌دا ئیتر به پانه‌وه "به‌یاننامه" ملی بۆ ئه‌و پۆپۆلیزمه ڕاکێشاوه که به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا زاڵه.
به‌ڵام ڕوانینی ڕووکه‌شی و ناوه‌ڕۆکی ورده‌بۆرژوایی ئه‌م جۆره ڕادیکاڵیزمه هه‌ر به‌وه‌نده کۆتایی پێ نایه. هێناگۆڕی دیموکراسی "بۆ گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌ی پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لن" وه‌ك داخوازییه‌ك بۆ دابینکردنی ماف و ئازادی بۆ ئه‌فراد و حیزب و ده‌سته و تاقمه سیاسییه‌کان، به‌و مانایه‌یه که ئه‌م داخوازییه، وه‌ك هه‌موو داخوازییه‌کی لانی که‌می تر، هه‌میشه هه‌تا ئه‌و کاته‌ی دیکتاتۆری پرۆلیتاریا دانه‌مه‌زراوه و جێگیر نه‌بووه، ده‌بێ توانای هاتنه‌گۆڕی هه‌بێ و ببێته بناغه‌ی هه‌ڵخڕاندنی جه‌ماوه‌ر. یانی نه‌ك هه‌ر ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ قۆڵ له وه‌دیهێنانی هه‌ڵده‌ماڵێ، به‌ڵکوو ئه‌م داخوازییه ده‌توانێ و ده‌بێ بخرێته به‌رانبه‌ر هه‌ر ده‌وڵه‌تێکی بۆرژواییشهوه[٣]. به‌م جۆره ئه‌گه‌ر له ده‌وڵه‌تێکی بۆرژوایی، بۆ نموونه هه‌ر له‌م ڕژێمی کۆماری ئیسلامییه، داوای ئه‌م خاڵه بکه‌ین، چیمان کردووه؟ داوامان لێکردووه که، ئێمه "شۆڕش و دژ به شۆڕش" و "گه‌ل و دژی گه‌لی" به چ پێناسێك ده‌ناسین، ئه‌ویش هه‌ر به‌و پێناسه‌یان بناسێ. هه‌ڵبه‌ت ئه‌م خه‌یاڵه پووچ و خۆشباوه‌ڕانه‌یه، که پێش ڕاپه‌ڕینی ڕێبه‌ندان زۆر باوبوو، ئێستا ئیتر ده‌بێ پووچبوونی بۆ هه‌مووان ڕوون بووبێته‌وه. ئایا ئه‌م داخوازییه کتومت هه‌ر هه‌مان لائیحه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئیسلامی نییه که ئێستا خه‌ریکه په‌سه‌ند ده‌کرێ و حیزبی تووده و "ئه‌کسه‌رییه‌ت" به ته‌واوی ته‌بلیغی بۆ ده‌که‌ن؟ ئه‌و لائیحهیهش هه‌ر ئازادیی هه‌ڵسووڕانی سیاسی "ته‌نیا بۆ هێزه‌کانی لایه‌نگری بێده‌سه‌ڵاتان" داوا ده‌کا، وه ئه‌مه به‌پێی لێکدانه‌وه‌ی ڕژێم ماناکه‌ی ئه‌وه‌یه که ده‌ستی بۆژوازی بۆ سه‌رکوتی کۆمۆنیسته‌کان و دیموکراسی شۆڕشگێڕ ئاواڵه بێت. لێره‌دا گرنگبوونی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه که ئێمه خوازیاری ئازادیی کامڵی هه‌ڵسووڕانی سیاسی بۆ هه‌موو هاووڵاتیانین، ده‌رده‌که‌وێ. ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه پێش به‌وه ده‌گرێ که بۆرژوازی به ئاره‌زووی خۆی مه‌سه‌له‌که لێک بداته‌وه و ته‌حریفی بکا، وه ناهێڵێ بۆرژوازی به عه‌وامفریوی و فیڵ و ته‌ڵه‌که ئازادی له ئۆردوگای ڕاسته‌قینه‌ی شۆڕش زه‌وت بکا. له لایه‌کی تره‌وه ئایا کۆمۆنیسته‌کان، ئازادییان هه‌ر بۆ ئه‌وه ناوێ که وه‌ك مه‌یدانێك که‌ڵکی لێ وه‌رگرن که تێیدا به شێوه‌یه‌کی ڕاسته‌قینه و زانستی جه‌ماوه‌ر په‌روه‌رده بکه‌ن و دۆست و دوژمنی خۆیانیان پێ بناسێنن؟ کۆمۆنیسته‌کان هه‌ر له جه‌رگه‌ی ئه‌م خه‌باته‌دا، یانی خه‌بات له پێناوی ئازادی و ڕووخاندنی هه‌ر چه‌شنه ملهووڕییهکدا، ئه‌و بۆچوونه بۆرژوادیموکراتیکه که له‌نێو کۆمه‌ڵانی کرێکار و زه‌حمه‌تکێشدا هه‌یه به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن و له‌وێوه ده‌ست پێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی نیشانیان بده‌ن که پێویسته له کۆمه‌ڵی بۆرژوایی و دیموکراسیی بۆرژوایی واوه‌تر بچن و کاری خۆیان له‌گه‌ڵ سه‌رتاپێی ئه‌م نیزامه و ئه‌و هێزانه‌ی پارێزه‌ر و لایه‌نگری ئه‌م نیزامه‌ن یه‌كلایی که‌نه‌وه. ئه‌گه‌ر پێویسته ئه‌م جه‌ماوه‌ره (لانی که‌م به‌شێکی زۆر له‌م جه‌ماوه‌ره) له جه‌رگه‌ی خه‌بات له پێناو ئازادی‌دا (هه‌ر له ئازادی بیروباوه‌ڕ و به‌یانه‌وه بگره هه‌تا مافی مانگرتن و ...) په‌روه‌رده بن بۆ ئه‌وه‌ی پێویستبوونی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا و سه‌رکوتی توندوتیژی بۆرژوازی و حیزبه‌کانی به‌ده‌ست پرۆلیتاریا، بسه‌ڵمێنن، وه ڕوو بکه‌نه بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی وه‌ك ئامرازی سیاسی- ڕێکخراوه‌یی خۆیان، ده‌بێ له سه‌ره‌تاوه دان به بهرههقبوون و ڕه‌وابوونی کۆمۆنیسته‌کاندا بنێن، تا پاشان له پێناوی ئازادیی هه‌ڵسووڕانیاندا ڕاپه‌ڕن، به‌ڵام چلۆن؟! ئه‌مه یانی چاوه‌ڕوانکردنی هۆشیاری پێش هۆشیاربوونه‌وه. جارێکی تر نامیلکه‌ی "ئیکۆنۆمیزمی ئیمپریالیستی و کاریکاتۆرێك له مارکسیزم" بخوێننه‌وه. ئایا لێنین خوازیاری ئه‌وه نییه که له جه‌رگه‌ی خه‌بات له پێناوی شکڵی هه‌ره کامڵی مافه بۆرژوا- دیموکراتیکه‌کاندا، کۆمه‌ڵانی کرێکاری تێبگه‌یه‌نین که دیموکراسی بۆرژوایی، وه یان ملهوڕی، گیروگرفتی سه‌ره‌کی ئێمه نین، به‌ڵکوو سه‌رمایه‌داری به‌رۆکی پێ گرتووین. (سه‌رنج بده‌نه ئه‌و نموونه‌یه که لێنین له بابه‌ت داخوازی "ته‌ڵاق"وه ئاماژه‌ی پێ ده‌کا.)
دووه‌م: ئه‌و "داخوازی"یه که ئازادی و دیموکراسی هه‌ر به‌ته‌نیا بۆ گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌ی که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندیی گه‌لن "داوا ده‌کا له‌و ئاسته‌ی که ئه‌رکی قانوونی وه‌دیهێنانی ئه‌م داخوازییه ده‌نرێته سه‌رشانی "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" به‌رچاوته‌نگی و بۆچوونی ڕووکه‌شییانه‌ی خۆی له‌چاو ئه‌و بۆچوونه‌ی که لێنین سه‌باره‌ت به خه‌بات له پێناوی سه‌رکوتی سیاسیی بۆرژوازی به‌هۆی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریاوه هه‌یه‌تی، به ته‌واوی ئاشکرا ده‌کا. لێنین ده‌ڵێ:
"هه‌ر وه‌ك باسم کرد بێبه‌شکردنی بۆرژوازی له مافی هه‌ڵبژاردن، نیشانه‌ی مسۆگه‌ری دیکتاتۆری پرۆلیتاریا نییه، وه ئه‌مه بۆ دیکتاتۆری پرۆلیتاریا نیشانه‌یه‌کی پێویست نییه". له ڕووسیاش بۆڵشه‌ڤیکه‌کان که ماوه‌یه‌ك پێش شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ر درووشمی دیکتاتۆرییه‌کی له‌م چه‌شنه‌یان هێنابووه گۆڕ، له‌پێشدا هیچ باسی ئه‌وه‌یان نه ده‌کرد که چه‌وسێنه‌ران له مافی هه‌ڵبژاردن بێبه‌ری بکرێن. ئه‌م به‌شه تهرکیبییهی دیکتاتۆری، "به‌پێی نه‌خشه‌ی حیزب"ێکی دیاریکراو پێك نه‌هاتووه، به‌ڵکوو خۆی له‌خۆیه‌وه له ڕه‌وتی خه‌باتدا پێك هاتووه و هه‌ڵبه‌ت کاوتسکیی مێژوونووس به‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی نه‌زانیوه. کاوتسکی نه‌یزانیوه که بۆرژوازی هه‌ر له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتی مۆنشهڤیکهکان (ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ بۆرژوازی ڕێك که‌وتن) به‌سه‌ر شووراکاندا، خۆی له شووراکان دوور خسته‌وه، شووراکانی ته‌حریم کرد، که‌وته به‌رانبه‌ر شووراکانه‌وه و له دژی ئه‌وان ده‌ستی دایه پیلانگێڕان. شووراکان به‌بێ هیچ قانوونێکی بنچینه‌یی پێكهاتن وه زیاتر له ساڵێك (له به‌هاری ساڵی ١٩١٧ه‌وه هه‌تا هاوینی ساڵی ١٩١٨) به‌بێ هیچ قانوونێکی بنچینه‌یی درێژه‌یان به ژیانی خۆیان دا. ڕق و تووڕه‌ییی بۆرژوازی به‌رانبه‌ر به ڕێکخراوی سه‌ربه‌خۆ و خاوه‌ن توانای زۆرلێکراوان، خه‌بات، ئه‌ویش بێپهردهترین و ڕه‌شترین خه‌باتی بۆرژوازی له دژی شووراکان (هه‌ر له کادیتهکانهوه بگره هه‌تا ئێس ئاره ڕاسته‌کان، له میلیۆکوفهوه بگره هه‌تا کیرنیسکی)، له هه‌رای کۆرنیلۆفدا، هه‌موو ئامانه بوون به هۆی ئه‌وه‌ی که بۆرژوازی به فه‌رمی له شووراکان وه‌لانرێ."
(شۆڕشی پرۆلیتێری و کاوتسکیی وه‌رگه‌ڕاو، جهختهکان هی لێنینن)
به وته‌یه‌کی تر لێنین به ڕوونی پرۆسه‌ی زه‌وتکردنی ئازادیی سیاسی له بۆرژوازی، وه‌ك پرۆسه‌یه‌کی سیاسی- پراتیك باس لێ ده‌کا، که هیچ نیزامنامه و ئاییننامه‌یه‌کی له‌پێشه‌وه بۆ دیاری نه‌کراوه. ئه‌م خه‌باته چینایه‌تییه‌ی پرۆلیتاریا و ئه‌و شکڵ و شێوه تازانه‌ی که ئه‌م خه‌باته ده‌یان ڕهخسێنێ، ڕێگا بۆ سه‌رکوتی بۆرژوازی و زه‌وتکردنی ئازادی له‌و خۆش ده‌کا. ئه‌و دیموکراسییه پرۆلیتێرییهی که لێنین باسی ده‌کا، دیموکراسییه‌ک که ته‌نیا هه‌ر بۆ "گه‌ل"ه، دیموکراسییه‌که له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌و شکڵ و شێوه تایبه‌تانه‌ی که پرۆلیتاریا توانیویه‌تی تێیدا په‌ره به دیموکراسی بدا، وه به چه‌شنێك بناغه‌که‌ی داڕێژێ، که بۆرژوازی خۆی به‌پێی جه‌وهه‌ره چینایه‌تییه‌که‌ی لێی بێبه‌ری بێ، وه له مه‌یدانی خه‌باتی سیاسی‌دا ته‌حریمی بکا:
"پرۆلیتاریای ڕووسیا ده‌سبه‌جێ، هه‌ر چه‌ند سه‌عات پاش ئه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تی به‌ده‌سته‌وه گرت، هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی داموده‌زگای ده‌وڵه‌تی پێشووی ڕاگه‌یاند (داموده‌زگایه‌ك که ماوه‌ی چه‌ندین سه‌ده ته‌نانه‌ت له دیموکراتیكترین وڵاته کۆمارییه‌کانیشدا، خزمه‌تکاری به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی بۆرژوازی بووه، هه‌ر وه‌ك مارکس نیشانی داوه) و "ده‌سه‌ڵاتی به ته‌واوی به شووراکان" ئه‌سپارد، وه ته‌نیا زه‌حمه‌تکێشان و چه‌وساوه‌کان توانییان بچنه ناو شوراکانه‌وه، هه‌موو چه‌وسێنه‌ران له هه‌ر ڕه‌نگ و لیباسێکدا بوون، له ده‌ره‌وه‌ی شووراکان مانه‌وه."
(لێنین، هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران و دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا)
به‌ڵام "به‌یاننامه" ده‌ڵێ چی و داوای چی ده‌کا؟ "به‌یاننامه" که خێرخوایی "فیدایییانی خه‌ڵک" و "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ"ی ناوه‌ته جێگای خه‌باتی چینایه‌تیی ڕاسته‌قینه‌ی پرۆلیتاریا، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی زه‌وتکردنی ئازادی له بۆرژوازی به‌م خه‌باته چینایه‌تییه‌وه، وه به شکڵ و شێوه‌ی جۆراوجۆری ئه‌م خه‌باته‌وه گرێ بدا، یه‌کجێ به "کۆمیته‌ی زه‌ربه‌تی ده‌وڵه‌تی شۆشگێڕ" ده‌سپێرێ، تا ده‌رگای حیزب و هێزه بۆرژوایییه‌کان به قوڕ بگرێ، وه به زه‌بری قانوون پێش به هه‌ڵسووڕانی سیاسیی دوژمنانی بگرێ. به‌یاننامه هیچ کاری به خه‌باتی چینایه‌تی و ئه‌و شکڵ و شێوه جۆراوجۆرانه‌ی خه‌بات که تێیاندا دیموکراسی بۆ گه‌ل په‌ره بسێنێ و بۆرژوازی مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی لێ ته‌نگ ده‌بێته‌وه، ئه‌و شکڵ و شێوه جۆراوجۆرانه‌ی که له دیکتاتۆری پرۆلیتاریا‌دا، (له بابه‌ت سۆڤێته‌وه له شکڵی تایبه‌تی دیموکراسیی شووراییدا) به کامڵترین شێوه خۆی ده‌نوێنێ، نییه، چونکه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی که‌مته‌رخه‌مه. لێنین ده‌ڵێ ده‌سه‌ڵات که‌وته ده‌ستی شووراکان و بۆرژوازی له ده‌ره‌وه‌ی شووراکان مایه‌وه و دوژمنایه‌تی له‌گه‌ڵ کردن، وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئازادی و ده‌سه‌ڵاتی لێ زه‌وت کرا. وه "به‌یاننامه" خوازیاری ئه‌وه‌یه که قانوونێك په‌سه‌ند بکرێ که پێش به هه‌ڵسووڕانی حیزبه بۆرژوایییه‌کان بگرێ[٤]. بڕێك وردتر بینه‌وه، ئه‌و بۆچوونه‌ی "به‌یاننامه" که ده‌یه‌وێ ئازادیی هه‌ڵسووڕانی سیاسیی حیزبی، به هێزه گه‌لییه‌کان بدرێ و له‌م ڕێگایه‌وه دیموکراسی بۆ گه‌ل ته‌رخان بکرێ، ماناکه‌ی هه‌ر ئه‌وه‌یه که حیزب و ده‌سته و تاقمه بۆرژوایییه‌کان به نایاسایی ڕاگهیهندرێن و ئاکسیۆنه سیاسییه‌کانی بۆرژوازی سه‌رکوت بکرێن. به‌ڵام ئایا ئه‌و حیزبانه‌ی که داکۆکی له به‌رژه‌وه‌ندیی چینێکی تایبه‌ت ده‌که‌ن، له ئه‌ندامانی هه‌مان چین پێك دێن و به‌ڵگه‌ی پێناسی ئه‌وه‌یان پێیه که چ جێ و شوێنێکیان له به‌رهه‌مهێناندا هه‌یه؟ ئایا ئه‌نجوومه‌نه فالانژیستهکان، پانئیسلامیستهکان، پانئێرانیسته‌کان، سه‌ڵته‌نه‌تخوازه‌کان و هێزه ناکرێکارییهکانی تر که لایه‌نگری بێ سێ و دووی به‌رژه‌وه‌ندیی بۆرژوازین، ناتوانن هه‌بن، وه یان نین؟ ئایا "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" ده‌رگای ئه‌مانه داده‌خا؟ ئایا ئۆپۆرتیۆنیزم و فراکسیۆنه ئۆپۆرتۆنیستییهکانی ناو ڕه‌وته کرێکاری و کۆمۆنیستییه‌کان، لایه‌نگرانی بۆرژوازی نین؟ ئایا قانوونی ئه‌حزابی "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" لێره‌شدا ده‌وری حه‌که‌م ده‌گێڕێ؟ زه‌وتکردنی ئازادیی هه‌ڵسووڕان له بۆرژوازی و "دوژمنانی گه‌ل" زۆر چاکه، به‌ڵام بۆرژوازی سبه‌ینێ به چ شێوه‌یه‌ك دێته کایه‌وه و چالاکی ده‌نوێنێ؟ "حیزبی کۆماری ئیسلامی"، "نه‌هزه‌تی ئازادی"، "جه‌بهه‌ی میللی" و "خه‌ڵکی موسڵمان" و ... ئه‌مانه ڕێکخراوی ئێستای بۆرژوازی و دوژمنانی شۆڕشن. ئه‌مانه سبه‌ینێ به ئاشکرا ئابڕوویان پێوه نامێنێ و خودی کۆمه‌ڵانی خه‌ڵك داوای ئه‌وه ده‌که‌ن که ڕابه‌ر و سهرکردهکهنیان دادگایی بکرێن. به‌ڵام بۆرژوازی ڕێکخراوی تازه پێك دێنێ. "حیزبی کۆماری خواز"، "حیزبی کرێکارانی ئازاد"، "حیزبی جووتیارانی ته‌وحیدی" و ... ! به داخه‌وه ده‌بێ به‌و پۆپۆلیستانه‌ی که پشتیان به "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" و "قانوونی ئه‌حزاب" به‌ستووه بڵێین، که چوارچێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی ئه‌و هێزانه‌ی که ئه‌مڕۆ له به‌ره‌ی چینی کرێکاردان و سبه‌ینێ به دیتنی ئاسۆی لووزهوبهستنی شۆڕش به‌ره‌و دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا ترس هه‌ڵیان ده‌گرێ، ده‌بێته کاریگه‌رترین مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی بۆرژوازی و ئیمپریالیزم له سبه‌ی ڕۆژی شۆڕشدا. هه‌ر که‌س حه‌ره‌که‌تی خومه‌ینی "گه‌لی" و ده‌وری دوێنێی خومه‌ینی له خه‌بات له دژی ڕژێمی پاشایه‌تیدا، وه ده‌وری ئه‌مڕۆی له خه‌بات دژی دیموکراتیزمی پرۆلیتێری و سۆسیالیزمدا دیتبێ، هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ی له‌ده‌ست دێ که خۆی دان به‌وه‌دا بنێ که هێنانه‌گۆڕی مه‌سه‌له‌ی "زه‌وتکردنی ئازادی له بۆرژوازی" له قاڵبی داخوازییهكدا بۆ "ته‌رخانکردنی ئازادی بۆ گه‌ل و ئه‌و هێزانه‌ی که پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندی گه‌لن" (جۆرێك گه‌ل و هێزی گه‌لی که له‌پێشه‌وه ناسراون)، وه ئه‌ویش به‌پێی "گه‌ڵاڵه‌ی ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕی دیاریکراو" شتێکی پووچ و بێ که‌ڵکه. ئه‌م داخوازه حوقووقی- دادوه‌رییه، ئه‌و کارانه که ده‌بێ به هه‌ڵسووڕانی ته‌بلیغی و تهرویجیی ئێمه به په‌رده‌لادان له‌سه‌ر بۆرژوازی، به ئاکسیۆنه‌کانی ئێمه، به‌و مانگرتنه کرێکارییانه که ڕابهرییهکانیان به‌ده‌ست ئێمه‌وه‌یه، به شکڵ و شێوه‌ی تایبه‌تیی به‌ڕێوه‌چوونی ئیراده‌ی جه‌ماوه‌ر که هه‌لومه‌رجی شۆڕش ده‌یان ڕهخسێنێ، وه‌دی بێن، ده‌سپێرێته ده‌ست داموده‌زگا ئیجرایییه‌کانی ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕ و "قانوون و ئاییننامه‌کانی" ئه‌و ده‌وڵه‌ته. لێنین باسی ئه‌وه ده‌کا به پشتئه‌ستووری ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه‌ی که پرۆلیتاریا زه‌وتی ده‌کا، وه به پشتئه‌ستووری شکڵ و شێوه‌ی تازه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئیراده‌ی دیموکراتیکی جه‌ماوه‌ر، جۆره دیموکراسییهك (دیموکراسی بۆرژوایی) بگۆڕدرێ و ببێته جۆره دیموکراسییه‌کی تر (دیموکراسی پرۆلیتێری). لێنین ئه‌مه به بناغه‌ی دیموکراسی پرۆلیتێری ده‌زانێ، وه به‌یاننامه‌که دواهه‌نگاوی دیموکراتیزمهکهی له دامه‌زرانی "ده‌وڵه‌تێکی شۆڕشگێڕ" به‌ولاوه‌تر ناچێ، ده‌یه‌وێ به قرتاندنی کلک و گوێی دیموکراسیی بۆرژوایی و دانانی هه‌ندێك قه‌ید و شه‌رت بۆ ئه‌م دیموکراسییه (یانی هه‌ر به په‌رله‌مانتاریزم، به مه‌رجێك بۆرژوازی مافی ئه‌وه‌ی نه‌بێ له په‌رلماندا به‌شداری بکا)، پێش به هه‌ڵسووڕانی سیاسیی بۆرژوازی بگرێ. بێگومان یه‌کێك له ئامرازه‌کانی پرۆلیتاریای ده‌سه‌ڵاتدار بۆ زه‌وتکردنی ئازادیی هه‌ڵسووڕانی سیاسی له بۆرژوازی، ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌تی پرۆلیتێری به قانوون، حیزبه بۆرژوایییه‌کان له مافی هه‌ڵسووڕانی سیاسی بێبه‌ش بکا، به‌ڵام ئه‌م بێبه‌شکردنه حقووقی و قانوونییه، توێکڵ و ڕووپۆشێکی حوقووقی و قانوونییه بۆ ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ی که خه‌باتی چینایه‌تی به‌کرده‌وه، زه‌مینه و هۆی به‌دیهاتنی پێك هێناوه و چه‌سپاندوویه‌تی. به‌ڵام ئه‌و خۆشباوه‌ڕییه که به‌ته‌مایه پرۆسه‌ی زه‌وتکردنی ئازادی له بۆرژوازی له‌سه‌ر لایه‌نی قانوونی مه‌سه‌له‌که دامه‌زرێنێ، هیچی تر نییه جگه له‌وه‌ی به چاویلکه‌ی په‌رله‌مانتاریزمی بۆرژوایی به تایبه‌ت، وه لیبراڵیزمی بۆرژوایی به گشتی، بڕوانێته دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا.
لێره‌دا ئه‌م باسه ده‌بڕینه‌وه و هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌ڵێین، ئێمه که له فۆرموولبهندیی پۆپۆلیستیی داخوازییه‌کانی لانی که‌م (وهبه تایبه‌ت به‌شه سیاسییه‌که‌ی) ڕه‌خنه ده‌گرین، قسه‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه نییه که ئایا ئه‌م جۆره فۆرموولبهندییانه له‌گه‌ڵ یاساکانی م. ل. دێنه‌وه یان نا؟ قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که تیۆری و به‌رنامه و درووشمی پۆپۆلیستی نه‌ك هه‌ر پێش به‌وه ده‌گرێ که پرۆلیتاریا ده‌ستی به سۆسیالیزم بگا، به‌ڵکوو پێش به‌وه‌ش ده‌گرێ که پرۆلیتاریا ڕێبه‌رایه‌تی شۆڕشێکی دیموکراتیکی سه‌رکه‌وتووانه بکا. سۆسیالیزمی گه‌لی شێوه‌یه‌کی تری دیموکراتیزمی ناشێلگیری وردهبوژوایییه و ئه‌مڕۆ که شۆڕش ڕووی کردووه‌ته گه‌شه‌یه‌کی نوێ، ده‌رهاویشتنی بیروباوه‌ڕی پۆپۆلیستی له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و مه‌سه‌له‌یه، که پاڵاوتنی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه چ ده‌ورێکی کاریگه‌ری له تێکشکان، وه یان سه‌رکه‌وتنی شۆڕشدا هه‌یه، یه‌کجار گرنگ و حه‌یاتییه. بۆرژوازیی لیبراڵ ته‌نیا ئه‌وه‌ی پێویسته که بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی له شۆڕشی دیموکراتیكدا مل بۆ به‌رنامه‌یه‌کی پۆپۆلیستی ڕاکێشێ، چونکه ده‌یه‌وێ به که‌ڵکوه‌رگرتن له بۆشایی دیموکراتیزمی شێلگیری پرۆلیتێری و بۆچوونه به‌رنامه‌یی (و هه‌ر به‌م پێیه، ته‌بلیغی و ڕێکخراوه‌یی)یه‌که‌ی، جارێکی تر ده‌ورێکی سه‌رکه‌وتووانه بگێڕێ، بۆ ئه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری به‌رێته قهتلگا و بناغه‌ی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی بۆرژوازی و ئیمپریالیزم پته‌و بکاته‌وه. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ئێمه به درێژی "به‌یاننامه" چوار لاپه‌ڕه‌یییه‌که‌ی هاوڕێیانی "سازمانی چریکه فیدایییهکانی خه‌ڵک"مان دایه به‌ر لێکۆڵینه‌وه و هه‌وڵمان دا وێڕای به ڕهسمیناسینی ده‌سکه‌وته‌کانی له زه‌مینه‌ی به‌رزکردنه‌وه‌ی. شکڵی ته‌بلیغ له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا، به‌رانبه‌ر به لادانه بنه‌ڕه‌تییه‌کانی ناوه‌ڕۆکی ئه‌م به‌یاننامه‌یه هه‌ڵوێستی ڕاست و ڕه‌وا بگرین. هیوادارین هاوڕێیانیش هه‌ڵسووڕاوانه له‌سه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌یه هه‌ڵوێست بگرن.
په‌راوێزه‌کان
[١]
ئێمه بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ئه‌م هاوڕێیانه له ئۆپۆرتۆنیستهکانی "ئه‌کسه‌رییه‌ت"، ته‌نیا یه‌ك جار له سه‌ره‌تای ئه‌م وتاره‌دا، به ناوی "هاوڕێیانی ئه‌قه‌لییه‌ت" ناومان بردوون و ئیتر له هه‌موو وتاره‌که‌دا هه‌ر وه‌ك هاوڕێیان له به‌یاننامه‌که‌دا به ناوی "فیدایییانی خه‌ڵک" خۆیان ناساندووه، ئێمه‌ش هه‌ر وامان ناو هێناوه.
[٢]
وه‌ك یه‌کێك له دوایین نموونه‌کانی به‌رچاوکه‌وتنی ئه‌م جۆره خۆشباوه‌ڕییانه له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، سه‌رنجی هاوڕێیان بۆ ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی خواره‌وه که له پاشکۆی تیۆریی "ڕهزمهندهگانی ژماره ٤٣"دا له چاپ دراوه، ڕاده‌کێشین:
کۆماری دیموکراتیکی خه‌ڵکیش که ده‌سه‌ڵاتداره‌تییه‌که‌ی له‌ژێر ڕابه‌ریی پرۆلیتاریا‌دا له توێژه خه‌ڵکییه‌کان پێك دێ، ناوه‌ڕۆکێکی بۆرژوایی هه‌یه، به‌ڵام لێره‌دا به‌هۆی یه‌كبوونی ڕووگه‌ی کۆمه‌ڵ(!؟) له‌گه‌ڵ ڕووگه‌ی میژوویی پرۆلیتاریا که ده‌سه‌ڵاتداره‌تی به‌ده‌سته‌وه‌یه، هه‌لومه‌رج به‌ته‌واوی بۆ سۆسیالیزم (سه‌رنجی بده‌نێ ده‌ڵێ بۆ سۆسیالیزم نه‌ك بۆ خه‌بات له پێناوی سۆسیالیزمدا) پێك دێ. دیموکراسی په‌ره ده‌ستێنێ، پیشه‌سازی له زه‌مینه‌ی جۆراوجۆردا په‌ره‌ده‌ستێنی ... هتد. کۆمه‌ڵ ده‌بێته په‌یکه‌رێکی یه‌کپارچه (یانی ناکۆکی و ململانێی چینایه‌تی نامینێ؟!) وه حه‌ره‌که‌تی ده‌سه‌ڵاتداره‌تی له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندیی پرۆلیتاریا و هه‌موو چینه‌کان دێته‌وه (جا ئه‌گه‌ر ئه‌م چینانه خۆبه‌خۆ ناتهبایییان هه‌یه و به‌رژه‌وه‌ندییان له‌گه‌ڵ یه‌کتر نایه‌ته‌وه قه‌ی ناکا!) و به‌ره‌و سۆسیالیزم هه‌نگاو ده‌نێن، وه ئاشکرایه که له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا خه‌بات له دژی ئه‌مجۆره حوکوومه‌ته به بیانووی ئه‌وه‌ی که جۆره په‌یوه‌ندییه‌کی سه‌رمایه‌داری ده‌پارێزێ، جگه له ئانارشیزمی ڕووت هیچی تر نییه. لێنین ڕوو
ده‌کاته ئه‌م لایه‌نگرانه‌ی "وه‌حده‌تی که‌لیمه" و ده‌ڵێ:
ئێمه پاش به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی شۆڕشی دیموکراتیك ده‌سبه‌جێ و ڕێك به قه‌ده‌ر هێزی خۆمان، که هێزی پرۆلیتاریای هۆشیار و ڕێکخراوه، شۆڕشی سۆسیالیستی ده‌ست پێ ده‌که‌ین. ئێمه لایه‌نگری شۆڕشی بێوچانین، ئێمه له نیوه‌ڕێدا ڕاناوه‌ستین".
ده‌ستپێکردنی ده‌سبه‌جێی خه‌بات له پێناوی سۆسیالیزمدا، ئه‌ویش له ڕووسیای تزاری که ئه‌گه‌ر شۆڕشی دیموکراتیك سه‌رکه‌وتبا و دیموکراسی و "پیشه‌سازی" و ... توانیبای زۆر زیاتر و به‌رینتر له کۆمه‌ڵی ئێستای ئێمه گه‌شه بکا و په‌ره بستێنێ! ئه‌ویش له هه‌لومه‌رجێكدا که ئه‌گه‌ر شۆڕش سه‌رکه‌وتبا، به هه‌مان ده‌مودووی غه‌یره مارکسیستی "ڕه‌زمه‌نده‌گان،" "ڕووگه‌ی کۆمه‌ڵ" به شێوه‌یه‌کی زیاتر و کامڵتر "له‌گه‌ڵ ڕووگه‌ی میژوویی پرۆلیتاریا" ده‌هاته‌وه! داوا له هاوڕێیان ده‌که‌ین هه‌تا زووه کاری خۆیان له‌گه‌ڵ حوکمی ئاوا ئانارشیستی یه‌كلا بکه‌نه‌وه؟
[٣]
لێنین له وه‌ڵامی بوخارین و سیمرنوفدا که ساڵی ١٩١٧ خوازیاری وه‌لانانی به‌رنامه‌ی لانی که‌م بوون، ده‌نووسێ:
"به‌رنامه‌ی لانی که‌م له زه‌مینه‌ی سیاسی‌دا له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌م به‌رنامه‌یه له چوارچێوه‌ی کۆماری بۆرژواییدا نامێنێته‌وه، ئێمه ئه‌وه‌یش ده‌ڵێین که خۆمان له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ناهێڵینه‌وه و ده‌سبه‌جێ خه‌بات له پێناوی کۆمارێکی به‌رزتردا ده‌س پێ ده‌که‌ین، کۆمارێکی شوورایی. ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین. به‌ڵام به‌رنامه‌ی لانی که‌م نابێ له هیچ هه‌لومه‌رجێکدا وه‌لا بنرێ، چونکه یه‌که‌م، هێشتا کۆماری شوورایی پێك نه‌هاتووه، دووه‌م "ته‌قه‌لا بۆ گه‌ڕانه‌وه" (ی بۆرژوازی) هێشتا هه‌ر هه‌یه و ده‌بێ به‌ربه‌ره‌کانی له‌گه‌ڵ بکرێ وتهفروتوونا بکرێ. سێهه‌م: له سه‌رده‌می تێپه‌ڕبووندا له کۆنه‌وه بۆ نوێ، ده‌کرێ بۆ ماوه‌یه‌ك "هه‌ندێك شکڵی ته‌رکیبی" هه‌بێ. بۆ نموونه کۆماری شوورایی له‌گه‌ڵ ئه‌نجوومه‌نی دامه‌زرێنه‌ران. جارێ ڕاوه‌ستن با به‌سه‌ر هه‌موو ئه‌م گیروگرفتانه‌دا زاڵ بین، پاشان کاتی ئه‌وه‌ش ده‌گا که به‌رنامه‌ی لانی که‌م وه‌لا بنێین. (لێنین، به‌رنامه‌ی حیزب پاش چاوپێداخشاندنه‌وه، سه‌رجه‌می به‌رهه‌مه‌کانی لێنین به زمانی ئینگلیزی، به‌رگی ٢٦ لاپه‌ڕه‌ی ١٧٢)
[٤]
نموونه‌ی کامڵی ئه‌م جۆره بۆچوونه وردهبورژوایییه به‌رانبه‌ر به مه‌سه‌له‌ی دیموکراسی پرۆلیتێری، له نامیلکه‌ی "به‌یاننامه‌ی ڕاگه‌یاندنی یه‌کگرتن و ڕێوشوێن و به‌رنامه"ی گروپی کۆمۆنیستی نه‌به‌رد“دا، که مانگی خه‌رمانانی ساڵی ٥٩ بڵاو کرایه‌وه به‌رچاو ده‌که‌وێ. پلاتفۆرمی ئه‌حزابی ئه‌م گروپه، ده‌ڵێی بۆ پێشه‌نگانی تێکۆشه‌ری چین نه نووسراوه، به‌ڵکوو بۆ ئه‌وه نووسراوه، که له "کۆمیسیۆنی ئازادیی ئه‌حزاب"ی ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕی داهاتوودا په‌سه‌ند بکرێ، وه یان ڕه‌ت بکرێته‌وه. ئه‌م پلاتفۆرمه له‌جیاتی ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌رکه‌کانی پرۆلیتاریا له زه‌مینه‌ی شێوه‌ی به‌ربه‌ره‌کانیکردن له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبانه‌دا، لیستی ئه‌و حیزبانه‌ی دیاری کردووه که هه‌ڵسووڕانیان ئازاده، وه یان قه‌ده‌غه‌یه، جگه له‌مه، به بڕێك وردبوونه‌وه ده‌رده‌که‌وێ که ئه‌م شێوه بۆچوونه به ته‌واوی و زۆر بێپهردهتر له به‌یاننامه‌ی فیدایییانی خه‌ڵک، له باقی داخوازه دیموکراتیکه‌کانی گروپی کۆمۆنیستی نه‌به‌رددا خۆ ده‌نوێنێ. تا ئه‌و جێگایه‌ی که ته‌نانه‌ت "ئازادیی ئایین" و ئه‌منییه‌تیش هه‌ر بۆ گه‌ل و هێزه شۆڕشگێڕه‌کان ده‌وێ! (چاو له لاپه‌ڕه‌کانی ٢١- ١٩ بکه‌ن).
به وته‌یه‌کی تر له کۆماری شۆڕشگێڕی ئه‌م هاوڕێیانه‌دا، ئه‌گه‌ر له گه‌ڕه‌که بۆرژوایییه‌کان که‌سێك به به‌رچاوی جه‌ماوه‌ره‌وه ڕۆژوو بخوا، بۆیه ده‌بێ حه‌دی شه‌رعی لێ بده‌ن و ئه‌رکی سه‌رشانی "ده‌وڵه‌تی شۆڕشگێڕ" نییه که پۆلیس و فه‌رمانبه‌ری ڕێنمایی گه‌لیی بۆ پاراستنی نه‌زم و ئه‌منییه‌ت و به‌رگریکردن له تاوان بنێرێته گه‌ڕه‌که بۆرژوایییه‌کان!! پێتان وا نه‌بێ، ئێمه مه‌سه‌له‌که‌مان گه‌وره کردووه‌ته‌وه، وه یا شێواندوومانه، نه‌خێر ئه‌مه مانا و یاسای ڕاسته‌قینه‌ی ئه‌م بۆچوونه ورده‌بۆرژوایی و به‌رچاوته‌نگانه‌یه به‌رانبه‌ر به دیموکراتییه، که ده‌وڵه‌تی کۆماری ئیسلامیش بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌رکی قه‌ره‌بووکردنه‌وه‌ی زیانی ماڵی و گیانی خه‌ڵکی "غه‌یره مه‌کته‌بی" له کوردستان و باقی ناوچه‌کانی شه‌ڕ له‌سه‌ر شانی خۆی لابا و له کارخانه و داموده‌زگا ده‌وڵه‌تییه‌کان، کار به که‌سانی غه‌یره مه‌کته‌بی، ته‌نانه‌ت نوقسان و پهكکهوتووهکان، نه‌سپێرێ بۆ خۆی کردووه‌ته به‌ڵگه و ڕێنوێنی ڕێگا. ئاخر کۆماری ئیسلامیش خوازیاری "دیموکراسی و ئه‌منییه‌ت بۆ موسڵمانان و دیکتاتۆری بۆ کافران"ه.
وه‌رگێڕانی: ناسری حیسامی
تایپکردنه‌وه‌ی: ئامانج ئه‌مین
سه‌رچاوه:
پوپوليزم در برنامه حداقل
"بسوى سوسياليسم"، دوره اول، شماره ٤
-
بهمن ١٣٥٩
Kurdish translation: Naser Hesami
hekmat.public-archive.net #0040ku.html
|