پرسیاری١ - ئەوەندە شتێکی سروشتیە کە هیچ کەس ناتوانێت بەهۆی دەستپیکردنی ئەمەوە پیلانگێڕی لەدژ ئەنجام بدات. هیچ ڕژێمێک ناتوانێت لەبەرانبەر ئەم کۆڕە فراوانە لە کرێکاران هەمان ڕەفتاری سەرکوتگەرانە و پۆلیسی ئەنجام بدات کەلەبەرانبەر بە لیژنەیەکی نوێنەرایەتی ،دەستەیەکی نهێنی یان هەیئەتی دامەزرێنەری یەکێتیەکی نهێنیدا دەیکات.کۆبونەوەی گشتی شێوازێکی نمونەیی هاتنەمەیدانی کرێکارانە بەشێوەیەکی ڕێکخراو و ئاشکرا.واتە بەو شێوەیەی کە کرێکار بەمانای واقیعی وشەکە نیشان ئەدات.کریكارە بەتاک کەوتوەکان لە ناوەندە نهینیەکاندا فشارێکی زیاتریان نابیت لە خویندکارە بەتاک کەوتوەکانی ناو ناوەندە نهینیەکان.بەڵام کاریگەری گردبونەوە لە کۆبونەوە گشتیەکاندا هێزێکی واقیعیە.بۆچی چونکە کرێکار لە ئاشکرا بون وجەماوەری بونەوەی جوڵانەوەکەیدایە کە دەتوانێت وەکو کرێکار بەپێوە ڕابوەستێت. پرسیاری٢- دەستەی نوێنەراتی کرێکاران،خۆی لەخۆیدا هێشتاڕێکخراوی کرێکاری نیە،چونکە نە قەوارەیەکی بتەو دروست دەکات و نەبارودۆخێکیش بۆ ئەوجەماوەرە کرێکارەی کە(ئەندامی لیژنەی نوینەران نین)پێناسە دەکات، گۆمان نیە لەوەدا کە سەپاندنی نوێنەرانی خۆت بەسەر خاوەن کارو دەوڵەتدا،بەدەستهێنانی جۆرێک لە حەسانەی دوفاکتۆیە بۆیان لەبەرانبەر ڕژێمدا(وەکو کەسانێک کە پارێزەری کرێکارانن وئەبێت پاریزگاری لەبەرژەوەندیەکانی ئەوان بکەن)،ناساندنی کەسایەتیە کرێکاریەکان وکردنیان بەڕابەرانی کردەیی لە ئاستی سەرتاسەریدا،پشتیوانی جەماوەری لە نوێنەران و هتد،بەلای کەمەوە چینی کرێکار کە لەلانی کەمی ڕێکخراو بون بێ بەشە لەمەیدانی تێکۆشاندا بەهێزتر دەکات و یەکجار بەسودە.بەڵام ئەمە هێشتا وەڵامی پرسیارێک کە هەڵسوڕاوێکی کۆمۆنیزمی کرێکاریکە لەبەردەم خۆیدا دایناوە لە بزوتنەوەی کرێکاریدا ناداتەوە.پرسیارەکە ئەوەیە.چۆن دەتوانرێت قەوارەیەکی،ڕیکخراوەی،بۆ بەشداری و خۆ نیشاندانییەکگرتوانە وکاری بەردەوامی جەماوەری کرێکاران دروست بکەیت.ئەنجومەنی نوێنەرایەتی،سەرئەنجام ئەنجومەنی نوێنەرایەتی.بەهەر ئەندازەیەک کە جێگەی پشتیوانی کرێکاران بێت.هێشتا ئەنجومەنێکی جیاکراوەی ناو کرێکارانە کە پشتی بە ڕێکخراوێکی کرێکاران قایم نیە.هەیئەتی نوێنەرانی کرێکاران لە ئێران.لەگەڵ سەرانی یەکێتیەکانی لە ئەوروپادا وەکویەک نین چونکە بەشێوەی واقیعی بەنوێنەرایەتی"ڕێکخراوێکی کرێکاری"لەبەردەم خاوەنکاردا نەوەستاون.بەدەست هێنانی دەنگی متمانەی کرێکاران،یان وەڵامدەرەوە بەکرێکاران،هێشتا جێگای هەبونی پشتیوانی ودەنگی ڕێکخراوێک کە لەلایەن کرێکاران خۆیانەوە دامەزرا بێت ناگرێتەوە.ئەگەر لیجنەی نوینەرایەتی کرێکاران بوەستێنن،کرێکار هێشتا لەگەڵ ئەو پرسیارە کۆنەدا بەرەو ڕووە :چی بکەین؟قەوارەی ناڕەزایەتی ڕێکخراوەیی من چیە؟بەرەو کوێ بڕۆم؟بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتیبابەتەکە لە گۆشەیەکی ترەوە دەخاتەڕوو.کۆبونەوە،واژۆ کردنی بەکۆمەڵی بڕیارێک،بەکۆمەڵک ناڕەزایەتی کردن وبەکۆمەڵ داواکردنی وەڵامە،گونجاوترین شێوەی تێکۆشانە لەبارودۆخی ئەمڕۆی ئێراندا.ئاشکرایە کە لەم سونەتەشدا کرێکاران نوێنەر هەڵدەبژێرن.بەڵام ئەم نوێنەرانە پشتیان بە کۆبونەوەی گشتی کرێکاری،بەنەخشەکانی وبە تواناکانی کۆبونەوە بەردەوامەکانی ئەستورە.بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەنگاوی یەکەم وبەردی بناغەی بزوتنەوەی شوراییە. پرسیاری٣- شوراکرێکاریەکان لەسەردەمی شۆڕشی ساڵی ٧٩دا لەبنەڕەتدا کۆمیتەی کارگەکان بوون نەک شورا بەو مانایەی کە جێ مەبەستی بزوتنەوەی شوراییە.واتە بزوتنەوەیەک کە کۆبونەوە(کۆبونەوەی گشتی)کرێکاران لە یەکەیەکدا،خانەیەکی بنچینەییەتی.شورا کرێکاریەکانی سەردەمی شۆڕش،ئەو کۆمیتانە بون کەلە نوینەرانی کرێکاران پێکهاتبون.بەبۆچونی من ئەو جۆرە شورایانە،واتە کۆمیتەکانی کارگە،،بەدڵنیاییەوە جارێکی تر گەشە دەکەنەوە.بە بۆچونی من ئەو دامەزراوانە لەگەڵ ئەم واقیعیەتانەدا گونجاو بون وهێشتاش هەر ئەیەوێت کە بزوتنەوەی کرێکاری ئێران ئالیەتی سیاسی وتەونێک ڕابەری عەمەلی ناڕەسمی هەیە کە هیچ کاتێک ئەم پێگەیان نەبووە کە لە پێکهاتەی یەکێتیەکی بەردەوامدا کە ببنە ڕابەران و بەرپرسانی یەکێتیەکان.هەوڵدان بۆ بەڕێخستنی ڕێکخراوە کرێکاریەکان وبەتایبەتی بۆ دابین کردنی ڕابەری کرێکاران لە کێشمەکێشەکانی داهاتودا لەگەڵ دەوڵەت وخاوەنکارەکاندالە خوێنیاندایە.هەر ئەوەندەی هاوسەنگی هێز ڕێگا بدات ئەم هاورییانە لە ئاستی کارگەییدا و تەنانەت هەموو کارخانەکانیشدا شێوازێکی ئاشکرا دەبەخشنە کاری هاوبەش و خەباتکارانەی خۆیان وجۆرێک لە ڕابەرانی عەمەلی و ئاشکرا بۆ کرێکاران پێکدەهێنن.ئەمە بزوتنەوەی سەندیکایی نیە.لەو ڕادیکاڵترە.سۆسیالیستیە.بەڵام بزوتنەوەی شورایش نیە،چونکەلەبنەڕەتدا.بە وەرگرتنی ئیلهامێکی زۆر لە سونەتی سەندیکایی،ئامانجی نوێنەرایەتی کردنی کرێکارانە لەبەرانبەر دوژمندانەک بە ڕیکخسنی جەماوەری کرێکاران خۆیانەوە لە پیناو نیشاندانی هەبونی چینایەتی و مومارەسەی دەسەڵاتدا(کە بناغەکەی بزوتنەوەی شوراییە).ئەوەی کە بارودۆخی شۆڕشگێڕانەو هەڵهاتنی سەرمایەداران ودەست بەسەرداگرتنەکان لە شۆڕشی ٥٧(١٩٧٩م)ئەم کۆمیتانەی کردەناو(شوراکان)ی سنوری دەسەڵات وکونترۆڵی کرێکارانەوە هێشتا گۆڕانکاریەک لەو واقیعیەتەدا دروست ناکات کە بنەمای کاری ئەوانە نوێنەرایەتی کرێکاران بوو لەبەرانبەر دەوڵەتوخاوەنکارەکاندا نەک بەدەستەوەگرتنی دەسەڵات یان ئیدارەکردن وبەڕێوەبردنی کاروباری کۆمەڵگە.بەبڕوای من ئەم جۆرە بزوتنەوەی شوراییەی ساڵی ٥٧،هەر بەو شێوەیەی کە وتم ڕەنگە بزوتنەوەی کۆمیتەی کارخانەکان ناونیشانێکی باشتر بێت بۆیان.ڕەنگدانەوەی ئەو واقیعیەتەیە کە بزوتنەوەی کرێکاری لە ئێران بەخێرایی ڕادیکاڵ دەبێتەوەو لەپەنای هزری سەندیکاییەوە تێدەپەرێت.بەبێ ئەوەی سونەتی حزبێکی کۆمۆنیستی کریکاری شورایی لە ئاستی کۆمەڵگەدا سەری هەڵدابێت و توانای هەڵوێستگیری سیاسی بەم ڕادیکالیزمە کرێکاریە بدات لەپەیوەند بە کێشەی دەوڵەت و دەسەڵاتدارێتیدا،ئەو بزوتنەوەیە ماتریالی بزوتنەوەی شوراییە لە ئێراندا،بەڵام خۆبەخۆ هێشتا ئەوە خۆی نیە.سونەتی شورایی ئەبێت بەوشیاریەوە ببرێتە ناو بزوتنەوەی کرێکاری ئێران و بانگەشەی بۆ بکرێت.ئەبێت هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیزمی کرێکاری لە ئێران هەڵسورای بزوتنەوەی شورایبن،بەمانای بزوتنەوەی خۆی-ڕێکخراوکردنی فراوانی چینی کرێکار بۆ بەشداری لە چارەنوسی کۆمەڵگەو لە ئەرکی دەسەڵاتدارێتی وئیداریدا. پرسیاری٤- هەربەڕاستی هەموو جوانی بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی هەر ئەوەیە کە چەپە بێ ئەوەی خەیاڵی بێت.چەپە ولە هەموو بەدیلەکان گونجاوترە.چەپە لەبەر ئەوەی جەماوەری فراوانی کرێکاران دەهێنێتە مەیدان.گونجاوترە لەجیاتی بەستنەوەی ڕێکخراوی کرێکاران بەڕەزامەندی دەوڵەت وڕێکخراوی ئاسایش و نەرمی نواندنی سەرۆک کۆمار و لەسەر ڕابەرە کە لە بەرگی مەدەنیدادەرکەوێت،لەجیاتی ڕابەریکردنیان بۆ کۆبونەوەی نهێنی بانگەوازیان بکات وهەڕەشەیان لێ بکات.لەجیاتی ئەوەی پەێڕەوێک بنوسێتەوەو بڕیاری دڵخوازانەی دابنێت وبێت وبڕوات هەتا مەیلەکان ڕازی بکات،داوا لە کرێکاران دەکات هەتا لەبەرچاوی دەوڵەت و خاوەن کارەکاندا چەند دەقیقەیەک لەهۆڵی کۆبونەوە کۆببنەوەو بۆچونی خۆیان لە پەیوەند بە بابەتێکەوە بڵێن،بڕیارێک پەسەند بکەن کە بکرێت بەناوی کرێکاران و بەبەرپرسیارێتی هەموو کرێکاران و وەک داخوازی هەموو کرێکاران لەبەردەم بەرپرساندا دایبنێیت.هیچ هێزێک لە دونیادا ناتوانێت ڕێگری بکات لە کۆبونەوەی ئاشکرای کرێکارانی ناڕازی یەکەیەک بۆ دۆزینەوەی چارەسەر. بەم شێوەیە دەستی دەوڵەت وخاوەنکارەکان دەبەسترێتەوە.ناتوانێت کەسێک شوێندەستی کەسێک وەربگرێت ولەکار دەریکات.وناتوانێت هیچ کەس بە پیلانگێر تاوانبار بکات،ناتوانن بەتاکە تاکە فشار بۆکریکاران بهێن وبیانترسێنن،ناتوانن ڕابەران وهەڵسوڕاوانی کرێکاری بخەنە پەراوێزەوە و لێیان بدەن.چونکەقسە قسەی کۆبونەوەی گشتیە. بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی واتە بزوتنەوەیەک کە هەوڵ ئەدات لە هەموو یەکەیەک وکارخانەیەکدا کۆبونەوەی گشتی پێک بهێنێت وداخوازیەکانی کرێکاران بکاتە پەسەندنکراوی ڕەسمیان و یەک دەنگی کرێکاران بکاتە گرەنتی جێبەجێکردنی.کارێکی سروشتی و تاڕادەیەک عەمەلی(کۆبونەوەی فیزکی کرێکاران)دەبێتە بەردی بناغەی ڕێکخستنی جەماوەری و ئیرادەیەکی یەکگرتوو.ئەمە دەستپێکێکی واقیعیە بۆ بزوتنەوەی شورایی.بۆ تێکۆشانی داهاتوو.ئەمە وەسیلەیەکی زۆر گونجاوە بۆ دابینکردنی ڕابەری و ئامادەکردن ویەکگرتوکردنی ڕیزی کرێکاران.ئەم کۆبونەوەیە خۆی بەجۆرێکە لە ئاکسیۆن و نمایشی هێزی ئاشکرای کرێکاران حساب دەکرێت و بەهێزکەرە.هەر لەو سەرەتایەوە هەموو شتێک ئاشکرایەو بەشداری کردن تێیدا بۆ هەرکرێکارێک لە هەر لێپرسینەوەیەکدا جێگای بەرگریە.دەستی دەوڵەت بۆ تێکدان ودەستیوەردان و تۆمەتبارکردنێکیان بەسراوە.بەڵێ چەپە.بەڵام کردەیی ترین شێوەیە. سەبارەت بە سەندیکا و بیرۆکەی"باسی شتێک بکە کەبتوانیت بەدەستی بهێنیت"چەند وشەیەک بڵێم.یەکەم.سەندیکا بەدیلی شورا نیە،شوراش کیشە بۆ سەندیکادروست ناکات.ئەوەی کە بۆچی لە ئێراندا سەندیکای نادەوڵەتی مان نیە،پرسیارێکە کە دەبێت وەڵامەکەی بزوتنەوەی سەندیکایی بدۆزیتەوە و ڕونی بکاتەوە بۆ هەمومان.ئەگەر لەمن بپرسن،ئەڵێم لە ئێران سەندیکالیسم ناکەوێتە سەرپێ لەبەر ئەوەی سەندیکا،بەتایبەت لەکات وسەردەمی ئێمەدا بەرهەمی بزوتنەوەی کاری ڕاستەوخۆی کرێکاری نیە،بەڵکو بەشیکە لە مۆدێلیکی ئیدارەی سیاسی لە کۆمەڵگەدایە.سەندیکا بەشیکە لە هاوسەنگی و تەنانەت ڕێکەوتنی فراوانتر لە کۆمەڵگەدا لە نێوان هەردوو لایەنی کڕیار وفرۆشیاری هێزی کار لە بازاڕدایە.سەندیکا وەکو بەشێک لە ڕژێمێکی سیاسی تایبەت توانای پشکوتن وبەردەوامی هەیە.بەبێ پەڕلەمان،بەبێ سۆسیال دیموکراسی،بەبێ پیرۆز کردنی بازاڕ،بەبێ بەهیزی سونەتی یاساخوازی بۆرژوازی لە کۆمەڵگەدا،بەبێ سەقامگیری سیاسی و بەشێوەکی کورت بەبێ کۆمەڵێک پەیوەندی سیاسی،ئیداری و حقوقی لە کۆمەڵگەدا کە یەکێتیە کرێکاریەکان بەبەشێکی پەسەنکراو و قبوڵکراو لەودا پیناسەکرابێت،سەندیکا ڕێگای بۆشوینێک نابات. بێگومان هەندێک لە ڕەخنەگرتنیان لەم بۆچونەدا سەندیکا شۆڕش گێڕەکان لە زۆرێک لە وڵاتانی دیکتاتۆری و یا یەکێتیەکانی ئەفریقای باشور دەهێننەوە بەنمونە. .بەڵام ئەم نمونانە پەیوەندیدار نین، چونکە بڕیار بوو دۆستانی سەندیکالیستمان گونجاو بون و”شیاوی وەرگرتن"بوونی سەندیکا ئاساییەکانمان پێ نیشان بدەن گومانم هەیە کە کەسێک بتوانێت مۆڵەتی سەندیکای شۆڕشگێڕ لە کاربەدەستانی تێکەڵکراوی کۆمە:گەی مەدەنی لە ئێران وەربگرن. هەرچۆن بێت هەموو چالاکێکی بزوتنەوەی کۆمۆنیزمی کرێکاری هانی بەرگریکارانی سەندیکا دەدات کە ئەگەر بتوانن شتێک "بەدەست بهێنن" بە دڵنیاییەوە پێویستە وەریبگرنگرن. پێشتر وتم، هیچ دوو خشتێک کە کرێکاران لەسەر یەک دایان نابێت لا نابەین. ئێمە ریکلام بۆ بەدیلەکەمان دەکەین و هەوڵدەدەین کاریگەری و پراکتیکییەکەی نیشان بدەین، کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین کە سندیکاییەکانیش بە هەمان شێوە بیکەن.
پرسیاری۵- بە بڕوای من هەرگیز نابێت نزیکبوونەوەمان لە سەندیکالیستەکان لە وڵاتانی جیهانی سێیەم خێراتر بکەین. با لەبیرمان بێت کە ئێمە باس لە چینی کرێکار دەکەین، کە لە کایەی سیاسی و ئابوریدا زۆر چەوساوەیە و هێرشی دەکرێتە سەر و بە زۆر توانیویەتی لە کەمترین ڕێکخستنی بەهرەمەند بێت بۆ دەربڕینی یەکێتی و بوونی سیاسی خۆی. بە بڕوای من نیشاندانی بێتوانایی مێژوویی سەندیکاکان دەبێ بە ئاماژەدان بە نەریتی ئەوروپی و ئەمریکی ئەنجام بدرێت.
Kurdish translation: Kawa Omer hekmat.public-archive.net #3908ku.html |