داواکارییه به‌رنامه‌ییه‌کانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی "دنیایه‌کی باشتر"
ده‌رباره‌ی مافه‌کانی ژنان
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆی ئینته‌رناسیۆنال، ٢٢ ی فێبریوه‌ری ٢٠٠١
ڕادیۆ ئینته‌رناسیۆنال: ڕۆژی جیهانی ژنان ٨ ی مارس به‌رامبه‌ر به ١٨ ی ئه‌سفه‌ند نزیکه و ئێمه له ماوه‌یه‌ک له‌مه‌وبه‌ره‌وه پێشوازیمان له‌م ڕۆژه کرد و چه‌ند به‌رنامه‌یه‌کمان سه‌باره‌ت به مافه‌کانی ژنان، جێگه و ڕێگه‌ی ژنان، بزووتنه‌وه‌ی یه‌کسانیخوازی ژنان له ڕادیۆوه په‌خش کرده‌وه. ئه‌مڕۆ ئه‌مانه‌وێ له‌گه‌ڵ مه‌نسور حکمه‌ت ده‌رباره‌ی خواسته‌کانی به‌رنامه‌ی دنیایه‌کی باشتر، به‌رنامه‌ی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی، له‌باره‌ی مافه‌کانی ژنانه‌وه قسه و باس بکه‌ین.
زۆر سوپاس. ئێوه نووسه‌ری ئه‌م به‌رنامه‌یه‌ن [دنیایه‌کی باشتر-وه‌رگێڕ]. به گشتی له‌لایه‌ن به‌شێک له بزووتنه‌وه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان که به بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی ناسراوه، پیاوان به‌وه تاوانبار ئه‌که‌ن که له مه‌سه‌له‌کانی ژنان تێناگه‌ن. ئه‌و داواکاریانه‌ی له‌م به‌رنامه‌یه‌دا هه‌ن، باسیان له وورده‌کارییه‌کی زۆری مافه‌کانی ژنان کردووه. ئێوه چۆن توانیتان... ئه‌توانم به‌مجۆره بیڵێم که ئایا ئێوه له‌به‌رامبه‌ر به‌م ئیتهاماتانهی بزووتنه‌وه‌ی فێمنیستیدا چی ئه‌ڵێن؟
مه‌نسور حکمه‌ت: ئه‌م ئیتهامه ڕووکه‌شیه و بۆ دڵی خۆ ڕازی کردنه. بزووتنه‌وه‌ی ژنان له کۆنه‌وه قه‌رزارباری بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی و مارکسیستیه. بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بزووتنه‌وه‌یه‌کی نێونه‌ته‌وه‌ییه بۆ یه‌کسانی ئینسانه‌کان و یه‌کسانی ژن و پیاو به‌شێکی گه‌وره‌ی پلاتفۆرمی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستییه. سه‌رئه‌نجام ئه‌و فیکرانه‌ی که له مارکسیزمدا سه‌باره‌ت به یه‌کسانی ژن و پیاو هه‌یه، فیکره‌ی قوڵ و تا ڕادده‌یه‌ک گشتی و ڕادیکاڵهنهیه. به بڕوای من بزووتنه‌وه‌ی فێمینیستی ته‌نانه‌ت خۆی له ڕووکه‌شی مه‌سه‌له‌ی ژنانیش نادات. هه‌مان ئه‌و که‌سانه‌ی که پێیان وایه ده‌رکی مه‌سه‌له‌ی ژن ئه‌که‌ن، هه‌تا زۆرێک له فێمینیسته‌کان له ووڵاته جیاجیاکان ئێستا به‌ره‌و باڵی چه‌پی ئه‌حزابی ده‌سه‌ڵاتدار کێش بوون که هه‌تا ئیمتیازاته جوزئیهکانی ژنان ئه‌سێننه‌وه. سه‌رئه‌نجام من هه‌تا باسی ڕه‌خنه‌ی فێمینیسته‌کان له مارکسیسته‌کان، له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه‌ی که له‌به‌رئه‌وه‌ی بۆ نمونه له ناو مارکسیسته‌کاندا پیاو زۆر هه‌ن یان ئه‌وه‌ی که به‌شی پیاوان له بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیدا مه‌سه‌له‌ی ژن ده‌رک ناکات، به جدی وه‌رناگرم. ئه‌وه ڕۆشنه که هیچ که‌سێك ته‌جروبه‌ی شه‌خسی که‌سێکی تر ده‌رک ناکات. له دوالێکدانه‌وه‌دا هه‌ر که‌سه خۆی باشتر له هه‌ر که‌سێکی تر ته‌جروبه‌ی ژیانی خۆی کردوه. به‌ڵام نازانم، بۆنمونه مارگرێت تاچه‌ر، سه‌رۆک وه‌زیرانی به‌ریتانیا که له ڕاده‌به‌ده‌ر کۆنهپهرستو ڕاستڕه‌و بوو، یاخود ئه‌م نوێنه‌ره ژنانه‌ی ناو شورای ئیسلامی، وه‌کو یه‌که‌م که‌س ئه‌بێ چ شتێك ته‌جروبه بکه‌ن که بۆنمونه، ئه‌و کۆمۆنیستانه‌ی که ٢٠-٣٠ ساڵ له ته‌مه‌نیان له پێناو یه‌کسانی ئینسانه‌کاندا خه‌باتیان کردووه، نه‌توانن بیکه‌ن و تێی بگه‌ن. به بڕوای من ئه‌مه بێمانایه. ئه‌و شتانه موزایده کردنن. موزایه‌ده کردنی سیاسی زۆرن به مانایه‌ک که‌سێک ئه‌ڵێ "من سه‌ر به فڵانه میلله‌تم و هه‌ربۆیه هه‌ست به غه‌م و ده‌رده‌کانی ئه‌م میلله‌ته ئه‌که‌م"... هیچ به‌ڵگه‌یه‌کی نییه! غه‌م و ده‌ردی ئینسانه‌کان هه‌مووان هه‌ستی پێ ئه‌که‌ن. هه‌ر که‌سێک خه‌تی فیکری و سیاسیه‌که‌ی له دژی چه‌وسانه‌وه و له دژی نایه‌کسانی بێ ئه‌توانێ خۆی بخاته جێگه‌ی به‌شی چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵگا و بیر له مه‌سه‌له‌کانی بکاته‌وه. له ڕووی مێژوویه‌وه هه‌ڵوێستی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژن ڕادیکاڵترین و گشتیترین بووه.
پرسیار: ئه‌وه وایه... ئێستا باسه‌که جیا ئه‌بێته‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌ی که، هه‌ڵبه‌ته ئه‌و جۆره ئیتهاماته ئامادانه بۆ ئه‌وه بووه که خودی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستی بۆ چه‌ند ماوه‌یه‌ک له ڕاستیدا له چوارچێوه‌یه‌کی بۆرژوازیدا قسه‌یان کردووه، سۆڤێت و چین وه‌ک نمونه ئه‌هێنرێته‌وه. مه‌سه‌له‌که له‌به‌ر ئه‌مه‌یه یان له‌به‌ر نمونه‌ی چه‌پی سوونه‌تی؟...
مه‌نسور حکمه‌ت: هه‌تا له‌وێش، هه‌تا له‌وێش به بڕوای من فێمینیسته‌کان له‌سه‌ر حه‌ق نین. له‌به‌رئه‌وه‌ی که ووڵاتانێکی وه‌ک سۆڤیه‌ت-به‌هه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌که‌وه که لێمان هه‌یبوو، ووڵاتێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی بوو، که ئێمه ئه‌مه‌مان له‌سه‌ره‌تاوه ووتووه- به‌ڵام هه‌تا ئه‌گه‌ر سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی له‌به‌رچاو بگرن، ئه‌م سیستمه ئه‌بێ له‌گه‌ڵ هیندستان به‌راورد بکه‌ن. ئه‌گه‌ر سۆڤیه‌ت نیزامێکی سه‌رمایه‌داری ده‌وڵه‌تی نه‌بووایه که ئیدعای سۆسیالیزمی ئه‌کرد شتێک ئه‌بوو، ووڵاتێک ئه‌بوو وه‌ک هیندستان. ئێستا مافی ژنان له هیندستان به‌راورد بکه به مافی ژنان له سۆڤیه‌ت. ئێوه ناتوانن مافه‌کانی ژنان له سوید به‌راورد بکه‌ن به مافه‌کانی ژنان له سۆڤیه‌ت که له ڕووی ته‌کنیکی و ئابورییه‌وه له ئاستێکی تردا بوو. هه‌تا له‌و حاڵه‌ته‌شدا زۆر یاسا که له سۆڤیه‌ت هه‌بوو ئێستاش له سویددا نییه. سه‌رئه‌نجام به بڕوای من ڕه‌خنه‌یه‌ک که فێمینیسته‌کان له چه‌په ڕێڤیزیۆنیست [ئینحرافی-و] و چه‌په نا کۆمۆنیستیهکانیشی ئه‌گرن له‌سه‌ر حه‌ق نییه. ئاڵای فێمینیسته‌کان له ده‌ستی که‌سێکدایه وه‌ک هێلاری کلینتۆن له ئه‌مریکا، یان بزووتنه‌وه‌ی باڵی چه‌پی چینی ده‌سه‌ڵاتدار له ووڵاتانێکی وه‌ک ئینگلاند، له ته‌نیشت پارتی کرێکارانی تازه‌وه‌ن. ئه‌وانه فێمینیستن. فێمینیسته‌کان ئه‌و که‌سانه‌ن که له‌به‌ر خاتری فه‌رهه‌نگی محه‌لی هه‌ر ووڵاتێک ئاماده‌ن مافه‌کانی ژن بکه‌نه قوربانی. ئه‌مانه فێمینیسته واقعیه‌کانی ئه‌م سه‌رده‌م و زهمانهیهن. ڕه‌نگه هه‌ندێکیان تیا بێ ڕادیکاڵتر بن له‌وه. به‌ڵام به بڕوای من کۆمۆنیسته‌کان - هه‌تا خراپترین جۆری کۆمۆنیسته‌کان - به شێوه‌یه‌کی تایبه‌ت قه‌رزارباری فێمینیسته‌کان نین سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌ی ژن.
پرسیار: تا ئه‌و جێگایه‌ی به کۆمۆنیزمی کرێکاریی ئه‌گه‌ڕێته‌وه- بابێینه سه‌ر "دنیایه‌کی باشتر" که ئه‌گه‌ر کات که‌م بوو جارێکی تر دێینه‌وه سه‌ری گه‌ر ڕێ بده‌ن چونکه گرنگه- داخوازیه‌کانی له مه‌یدانی بزووتنه‌وه‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی ژناندا پێشکه‌وتووترین و پێشڕه‌وترین داخوازین له‌باره‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئێرانه‌وه که ئه‌سڵه‌ن داخوازییه‌ک بێجگه له یه‌کسانی ژن و پیاو مه‌تره‌ح نه‌کراوه. تا ئه‌و جێگایه‌ی که به کرده‌وه‌ش هه‌یه، وا دێته به‌رچاو که کۆمۆنیزمی کرێکاریی و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی چالاکترین ڕه‌وته که بۆ یه‌کسانی ژن و پیاو خه‌بات ئه‌کات. ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی له‌مجۆره‌دا موافقن؟
مه‌نسور حکمه‌ت: له ئۆپۆزسیۆنی ئێران‌دا هه‌ڵبه‌ته مه‌سه‌له‌که به‌مجۆره‌یه. تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی ئێمه ههڵئهسوڕێین، هێشتا ئه‌مه به‌شێكی بچووکیش نییه له‌وه‌ی بیری لێ ئه‌که‌ینه‌وه که ئه‌بێ ههڵبسوڕێین. ئێمه ئێستا به پێوانه‌کانی خۆمان، به چاوه‌ڕوانیه‌کانی خۆمان له پله‌ی هه‌ڵسوڕان بۆ مه‌سه‌له‌ی ژن نزیک نه‌بووینه‌ته‌وه به‌ڵام گه‌ر به‌راوردی بکه‌ی به‌و گروپ و مهحافله زۆر و زه‌به‌ندانه‌ی ناو ئۆپۆزسیۆنی ئێران، که لانی زۆری داکۆکی‌یان له ژن ئه‌وه‌یه که ئه‌ڵێن "ڵێگهڕێن با ئه‌و ژنانه، ئه‌و نازدارانه کاریان هه‌بێ، یا که‌مێک جلوبه‌رگی ئازادانه‌تر بپۆشن، له حجابهکهیان که‌مێک بێنه خواره‌وه، به‌ڵام که‌سێک نه‌یووتووه قژه‌کانیان ده‌ربخه‌ن". ئه‌مه تهسهورێکه که ئه‌م کۆڕ و کۆمه‌ڵانه سه‌باره‌ت به ئازادی ژن هه‌یانه! له به‌روارد به‌واندا حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی، به‌وپه‌ڕی ئازادیخوازی حساب ئه‌کرێ، به‌ڵام خودی ئێمه‌ش ئه‌بێ ڕێگه‌یه‌ک ببڕین. ئه‌م ڕێگایه ئه‌بێ به عه‌مه‌لی بیبڕین. ئه‌بێ به‌ره‌و ئه‌و جێیه بڕۆین که ئه‌و ده‌سه‌ڵاته سیاسییه په‌یدا بکه‌ین که ئه‌م به‌رنامه‌یه پیاده بکه‌ین و نیشانی بده‌ین که وه‌فادار ئه‌مێنینه‌وه پێی. چونکه ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌یه‌ک له ئۆپۆزسیۆندا شتێکه و پیاده‌کردنیشی به کرده‌وه مه‌سه‌له‌یه‌کی تره. کاتێک ئێمه ده‌ست بکه‌ین به پیاده‌کردنی عه‌مه‌لی ئه‌و به‌رنامه‌یه، ئیسلامیه‌کان ته‌حریک ئه‌بن، قه‌ومیه‌کان ته‌حریک ئه‌بن، پیاوسالاره‌کان ته‌حریک ئه‌بن... وه له‌و جێگه‌یه‌دا له‌مه‌حه‌کدانی واقعی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی دێته ئاراوه که ئایا ئه‌و مقاوهمانه ئه‌کوتێ و مافه‌کانی ژنان ئه‌دات، یان له یاساکاندا دایانئهنێ و ئه‌یکاته پراتیکی ئه‌سڵی کۆمه‌ڵگا، یان مل ئه‌دات به‌وانه [واته به ئیسلامی و قه‌ومی و پیاوسالاره‌کان-و]؟ ئه‌م پرسیاره ئێستا له‌به‌رامبه‌ر هه‌موواندایه. ئه‌گه‌ر که‌سێک، ئه‌گه‌ر ڕه‌وتێکی سیاسی بیه‌وێ له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئازادی و یه‌کسانی ژن له ئێران‌دا بێ، به بڕوای من حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه. خودی گوێگرانی ئێوه ئه‌توانن به‌راورد بکه‌ن و ببینن که ئه‌م قسانه له زمانی چ گروپێکی تر یان ڕێکخراوێکی تر یان بزووتنه‌وه‌یه‌کی تره‌وه ئه‌بیستن. که‌سێکی تر نییه ئاماده بێ که ئه‌م قسانه‌ی ئێمه له‌باره‌ی یه‌کسانی ژن و پیاوه‌وه ئه‌یڵێین ئه‌سڵه‌ن هه‌تا ڕاشیبگهیهنێ.
پرسیار: ئێوه بهمهتان ووت "له ئۆپۆزسیۆندا"، به‌ڵام من هه‌تا له‌مه واوه‌تر ئه‌ڕۆم، له نێو شتێکدا که خۆی به بزووتنه‌وه‌ی داکۆکی له مافه‌کانی ژنان ئه‌زانێ، ئێمه ئێستا شاهیدی هه‌وڵێکی زۆر نین سه‌باره‌ت به خه‌باتێکی عه‌مه‌لی بۆ ڕسوا کردنی جمهوری ئیسلامی، له دژی ئیسلام، له دژی هه‌ڵاواردنی ڕه‌گه‌زی و شتی تری له‌و بابه‌ته. پێش ئه‌وه‌ی بێمه سه‌ر به‌رنامه، ئێوه ئاماژه‌تان به خاڵێکی سه‌رنجڕاكێش کرد. ووتتان سه‌ره‌تا ڕاگه‌یاندنی به‌رنامه‌که و دواتریش به عه‌مه‌لی کردنه‌وه‌ی. کرۆکی مه‌سه‌له‌که لێره‌دایه. که‌سانێکی زۆر هه‌ن، ئه‌وانه‌ی که ئێستا هه‌وڵ ئه‌ده‌ن به ئاوازێکی تهعدیلکراوهوه ڕه‌خنه‌کانیان بگرن، به ئێمه حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئه‌ڵێن که قسه‌کانی ئێوه زۆر باشه، به‌ڵام ئه‌م داواکاریانه که ئێوه بۆ نمونه له باره‌ی مافه‌کانی ژنانه‌وه هه‌تانه له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌ک ئێران‌دا قابیلی پیاده کردن نییه چونکه فه‌رهه‌نگی خه‌ڵک دواکه‌وتووه. ئێوه له به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕه‌خنه‌یه‌دا ئه‌ڵێن چی؟
مه‌نسور حکمه‌ت: ئێمه فه‌رهه‌نگی خه‌ڵك ئه‌گۆڕین. له جیاتی ئه‌وه‌ی ئێوه بێن نیوه‌ی کۆمه‌ڵگا بکه‌نه قوربانی، ئه‌توانن ئه‌و فه‌رهه‌نگه بکه‌نه قوربانی. زۆر ساده‌یه! ئێمه خه‌ڵکی پێشکه‌وتوو و پێشڕه‌وی ئه‌و کۆمه‌ڵگایه کۆئه‌که‌ینه‌وه و ڕێکی ئه‌خه‌ین. ئێمه له‌پاڵ هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی کچاندا یان هه‌ر قوتابخانه‌یه‌کی تێکه‌ڵدا که قه‌راره له‌و کۆمه‌ڵگایه‌دا هه‌بێ، هه‌ندێ خه‌ڵکی ڕادیکاڵ دائه‌نێین که پێش به‌و ههمهجیهته بگرێ. ئێمه کۆمه‌ڵه یاسایه‌ک دائه‌نێین و زه‌مانه‌تی جێبه‌جێکردنی ئه‌و یاسایانه به‌وه ئه‌که‌ین که بودجه‌ی بۆ دابین ئه‌که‌ین به‌جۆرێک که زه‌مانه‌تی به‌شداری ژنان له چالاکییه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کاندا بکات، پێش به هه‌ر حه‌ره‌که‌تێک له دژی ئه‌وان بگرێ، پێش به هێزه دواکه‌وتوو و کۆنه‌په‌رسته‌کان بگرێ. ئێمه کارێکی وا ئه‌که‌ین که ئه‌گه‌ر که‌سێک ڕێگر بێ له‌به‌رده‌م ئازادی ژن و مه‌سه‌له‌ی یه‌کسانی ژن و پیاودا کۆمه‌ڵگا ئه‌و که‌سه به چاوی خهتابارهوه ته‌ماشا بکات. ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێك ڕێگر بێ له‌به‌رده‌م ته‌ندروستی خه‌ڵکدا، که‌سێک ڕێگر بێ له‌به‌رده‌م ئاسوده‌یی خه‌ڵکدا به گشتی، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک موڵكی ده‌وڵه‌تی و موڵکی ووڵاتی خواردبێ، ڕێک وه‌ک ئه‌وه‌ی که‌سێک ڕێگر بووبێ له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌ی نه‌خۆشێک بگاته لای دکتۆر... به هه‌مان چاو ته‌ماشای که‌سێک بکات که ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م ده‌رس خوێندنی کچێکدا، ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م کارکردنی ژنێکدا، یا ڕێگر بووه له‌به‌رده‌م ئه‌وه‌دا که ژنێک هه‌ر جلێکی پێ خۆشه بیپۆشێ و بڕواته سه‌ر کار. ئێمه فه‌رهه‌نگ ئه‌گۆڕین. له جیاتی ئه‌وه‌ی که خۆمان بگۆڕین، یان حه‌قیقه‌تێک که باوڕهمان پێی هه‌یه بیخه‌ینه ژێر پێوه، ئه‌و فه‌رهه‌نگه ئه‌گۆڕین.
ئه‌و فه‌رهه‌نگه له کوێوه هاتووه؟ ئه‌و فهرههنگهش له ڕووی مێژووییه‌وه به‌رهه‌می چینی ده‌سه‌ڵاتداره له‌و ووڵاته‌دا، فه‌رهه‌نگێکه که به که‌ڵکی قازانجهێنانی سه‌رمایه‌داری هاتووه، فه‌رهه‌نگێکه که به که‌ڵکی حوکمی هه‌مان ئه‌و لات و له‌وێرانه‌ی که له ئێران له‌سه‌ر حوکمن هاتووه... ئێمه حکومه‌ت ئه‌گۆڕین، فه‌رهه‌نگیش ئه‌گۆڕین. له هه‌موو جێگایه‌کی دنیا به‌مجۆره‌یه. ئێوه ناتوانن ئازادی بهێننه‌دی به‌بێ ئه‌وه‌ی هێرش به‌رنه سه‌ر ته‌قالیده دواکه‌وتووه‌کان. ئێمه ئه‌و ته‌قالیدانه ئه‌به‌ینه دواوه. زیاتر له نیوه‌ی خه‌ڵکی ئێران، به بڕوای من زۆربه‌ی هه‌ره زۆری خه‌ڵکی ئێران له حه‌ره‌که‌تی دژی فه‌رهه‌نگی دواکه‌وتوودا له‌گه‌ڵ ئێمه‌دا ئه‌بن. ئه‌گه‌ر به‌شه دواکه‌وتوو و بهبهردبووهکانیش په‌یدا ببن، هیچ چاره‌یه‌کیان نییه، ئه‌بێ ددان به جه‌رگی خۆیاندا بگرن. سه‌رئه‌نجام خۆ ئه‌بێ یه‌کێک ددان به جه‌رگی خۆیدا بگرێ. یان ئه‌بێ ژن ددان به جه‌رگی خۆیدا بگرێ و له‌ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا بمێنێته‌وه، یان حاجی فڵان ئه‌بێ ددان به جه‌رگی خۆیدا بگرێ. ئێمه له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌ڵێین حاجی فڵان بێزه‌حمه‌ت ئیتر تۆ ددان به جه‌رگی خۆتدا بگره.
پرسیار: باسه‌کان زۆر سه‌رنجڕاکێشن. هه‌روه‌ک ووتم له هه‌ر جێگایه‌ک باس دێته سه‌ر ئه‌وه‌ی که ئه‌بێ ئه‌م داواکاری و مافانه هه‌بن، بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاریی به زیاده‌ڕۆیی و توندڕه‌وه‌ی تاوانبار ئه‌که‌ن و ئه‌ڵێن ئه‌مانه عه‌مه‌لی ناکرێنه‌وه و هه‌ندێ جار گوایه حیجاب خواستی خودی خه‌ڵک خۆیه‌تی. ئه‌مانه چه‌ند شتێکن که ڕه‌نگه بتوانین له جێگای تریش باسیان بکه‌ین.
ته‌ماشاکه‌ن، له به‌رنامه‌ی دنیایه‌کی باشتردا هاتووینه‌ته سه‌ر ته‌واوی مه‌سه‌له‌کان، ئابوری، سیاسه‌ت، خێزان، ئه‌خلاق و فه‌رهه‌نگ و شتی تر. ئه‌م باسه له‌باری سوننه‌تییه‌وه لانی که‌م له‌لایه‌ن ئه‌و بزووتنه‌وه سوننه‌تیه‌ی چه‌پی مارکسیستیه‌وه باسی لێکراوه که جێگه‌وڕێگه‌یه‌کی زیاتری به ئابوری داوه له مه‌سه‌له‌ی هه‌ڵگرتنی سته‌می سه‌ر ژناندا. ئایا ئێوه موافقن به‌و دید و بۆچوونه؟
مه‌نسور حکمه‌ت: له دوا لێکدانه‌وه‌دا ئه‌گه‌ر ژن له بواری ئابوری‌دا نایه‌کسان بێ و ئه‌گه‌ر له بواری ئابوری‌دا له‌ژێر سته‌مدا بێ، له بواری سیاسی و فه‌رهه‌نگیدا ناتوانێ یه‌کسان بێ، له دوالێکدانه‌وه‌دا به‌مجۆره‌یه. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه ئه‌بێ سه‌بر بکه‌ین تا له پێشدا ژن له ئابوری‌دا یه‌کسان بێ و دواتر بڕۆین به سۆراغی مافه فه‌رهه‌نگی و سیاسیه‌کان و یه‌کسانییه‌وه. ئه‌مه ئه‌سڵه‌ن و هه‌رگیز به‌و مانایه نییه. هه‌موو ئه‌وانه ئه‌بێ هاوته‌ریبی یه‌ک بڕۆنه پێشه‌وه و هه‌ر ئێستا ئه‌بێ بڕواته پێشه‌وه.
سیاسه‌تی ئێمه ئه‌مه‌یه: له یه‌که‌مین ڕۆژه‌وه که له‌و ووڵاته ده‌ستمان بگات به جێگه‌یه‌ک، ڕایئه‌گه‌یه‌نین که ژن و پیاو یه‌کسانن، هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی به کرده‌وه جوداسازی ئه‌هێنن هه‌ڵئه‌وه‌شێنینه‌وه، ڕایئه‌گه‌یه‌نین که مافه مه‌ده‌نیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین مافه سیاسیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین مافه فه‌رهه‌نگیه‌کانی ژن و پیاو وه‌ک یه‌که، ڕایئه‌گه‌یه‌نین بڕیاردانیان سه‌باره‌ت به خۆیان، خێزانیان، شوێنی ژیانیان، شوێنی کاریان وه‌ک یه‌که و ڕایئه‌گه‌یه‌نین له بواری کار و شتی تردا ژن و پیاو مافی ته‌واو یه‌کسانیان هه‌یه. ئه‌مه ڕائه‌گه‌یه‌نین و ئهشیکهین به یاسا، وه ده‌ستبه‌جێ ئه‌م کاره ئه‌که‌ین نه‌ک له ڕه‌وه‌ندێکی تهدریجیدا که یاساکان یه‌ک له دوای یه‌ک چه‌کوش کاری بکه‌ین. به عینوانی مانیفێستی سه‌رکه‌وتنی شۆڕش ئه‌مه ڕائه‌گه‌یه‌نین و ڕۆژی دوای ئه‌وه ئه‌مه یاسایه. کاتێکیش ئه‌مه یاسایه ئه‌بێ جێبه‌جێ بکرێ. ئیتر ئه‌وه‌ی که له پرۆسه‌ی جێبه‌جێکردنه‌که‌یدا کاره‌که چه‌ند درێژه ئه‌کێشێ، چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ری کارگه مقاوه‌مه ئه‌که‌ن، یان چه‌ند به‌ڕێوه‌به‌ر و مامۆستای قوتابخانه مقاوه‌مه ئه‌که‌ن، ئه‌وه ڕهوهندێکه که ڕه‌نگه تیایدا کاری سه‌رکه‌وتن به‌سه‌ر ئه‌و مقاوهمهتانهدا، ڕۆشنگه‌ری ده‌رباره‌یان، به‌ده‌ستهێنانی سه‌رچاوه و ئیمکانیاتی ته‌واو بۆ دابینکردنی عه‌مه‌لی ئه‌و یه‌کسانییه، به‌ده‌ستهێنانی بودجه بۆ کاره‌کان و شتی له‌و بابه‌ته، ئه‌مانه ڕه‌نگه کات بخایه‌نێ. به‌ڵام وه‌ک یاسا ده‌ستبه‌جێ ڕایئه‌گه‌یه‌نین و ئه‌گه‌ر ڕۆژی دوای ئه‌وه ده‌رکه‌وت که له جێگه‌یه‌ک ژنێک له مه‌وقعیه‌تێکی نایه‌کساندایه له‌گه‌ڵ پیاودا، سه‌به‌بکاری ئه‌و مه‌سه‌له‌یه کارێکی نایاسایی و خیلاف به مافی مه‌ده‌نی که‌سێکی تری ئه‌نجامداوه و ڕووبه‌ڕووی یاسا ئه‌بێته‌وه. سه‌رئه‌نجام له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه ئه‌مه داواکردنێکی زیاده‌ڕۆییانه نییه، به‌ڵکو حه‌قیقه‌ت خۆیه‌تی. ئه‌گه‌ر به پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌وه بوایه، ئه‌گه‌ر بۆ نمونه هه‌مان ئه‌و بزووتنه‌وه‌ی میللی-ئیسلامییه‌ی که ئێمه به زیاده‌ڕۆیی تاوانبار ئه‌کات، هیچ کێشه‌یه‌کیان نه‌بێ که به ته‌واوه‌تی داواکاری سه‌ربه‌خۆیی له ئه‌مریکا بن، بۆ نمونه له فڵانه ووڵاتدا وه کاتێک قسه له‌سه‌ر مافی میللیانه هیچ شتێک به زیاده‌ڕۆیی نازانن و هه‌موو شتێکیان ئه‌وێ. کاتێ قسه له‌سه‌ر مافه تیجاریه‌کانی ئه‌وانه، بۆ نمونه کاتێ که ئه‌ڵێن ئێمه ئه‌بێ فڵانه سه‌نعه‌تی خۆمان به ده‌ستی خۆمانه‌وه بێ و قورسایی فڵانه باج له‌سه‌ر شانمان لاببه‌ن هیچ کێشه‌یه‌ک نابینن ئه‌گه‌ر بڵێم "من ئه‌مه‌م ئه‌وێ و ئه‌بێ جێبه‌جێ بکرێ". کاتێ مه‌سه‌له‌که دێته سه‌ر ژنان، هه‌موویان ئه‌ڵێن، کاکه زووه، ئێستا نابێ، و له‌گه‌ڵ فه‌رهه‌نگماندا نایه‌ته‌وه و شتی تری له‌و بابه‌ته. ئێمه هیچ سازشێک له‌گه‌ڵ ئه‌و بهڵگههێنانهوانهدا ناکه‌ین. ئێمه ئه‌م خه‌ته‌مان قبوڵ نییه. ڕێک هه‌روه‌ک مافی کرێکاریی، وه‌ک مافی ئابوری کرێکاران. ئێمه گه‌ر ڕۆژێک بێینه سه‌ر حوکم-ئومێده‌وارم که بتوانین بێینه سه‌ر حوکم- هه‌مان ڕۆژ لانی که‌می کرێ ڕائه‌گه‌یه‌نین که لانی که‌م خێزانێک بتوانێ ژیانی پێ به‌رێته سه‌ر، له‌وه بگه‌ڕێ هه‌ر که‌سێک که ئه‌یه‌وێ مخالیفی ئه‌وه بێ.
پرسیار: باشه، زۆر گرنگه یاسا بگۆڕدرێت و یاسا ڕابگه‌یه‌ندرێت، سه‌رئه‌نجام به‌م مانایه‌یه نه‌خشی ده‌وڵه‌تێک له لابردنی نایهکسانیهکاندا گرنگه، که ئه‌مه لایه‌نی حقوقیش ئه‌گرێته‌وه، به‌ڵام کافی نییه. ئێوه ئه‌توانن مافی یه‌کسان ڕابگه‌یه‌نن، به‌ڵام هێشتا له خێزاندا پیاو وه‌ک ڕاهاتووه هه‌ر له ژن ئه‌دات. له‌م باره‌یه‌وه ئه‌بێ چی بکرێ؟
مه‌نسور حکمه‌ت: بۆ هه‌ڵگرنتی ئه‌م مه‌سه‌لانه ئه‌بێ هێزی ئینسانی و سه‌رچاوه‌ی مالی ته‌رخان بکرێ. به‌شێک له‌وه هوشیارکردنه‌وه‌یه. له کۆتاییدا فه‌رهه‌نگێک نییه بتوانێ له‌به‌رامبه‌ر درووستی و حه‌قانیه‌تی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا مقاوه‌مه بکات. به بڕوای من له ماوه‌ی چه‌ند ساڵێک له هوشیارکردنهوهدا ئه‌توانی کارێک بکه‌ی که پیاوانی ئه‌و ووڵاته‌ش ئازاد ببن له‌و به‌به‌ردبوون و ئه‌و دواکه‌وتووییه فه‌رهه‌نگییه‌ی که له‌گه‌ڵ ئیسلام و فه‌رهه‌نگی سوننه‌تیدا خۆی ژیاندووه. ئه‌بێ کار بکرێ، ئه‌بێ فێرکردن بکرێ، ئه‌بێ پێداگری بکرێ، ئه‌بێ به‌دواداچوون و مراقه‌به بکرێ. ئێوه ناتوانن مه‌سه‌له‌که بسپێرن به خێزان، وه وا ته‌سه‌وری بکه‌ن که تاریکستانێکه و که‌س خه‌به‌رێکی نییه له‌باره‌یه‌وه و ناتوانێ ته‌ده‌خولی تیا بکات...
پرسیار: ببوره قسه‌که‌تان پێ ئه‌بڕم، ئایا ئه‌مه وا باسی لێ ناکرێ که ته‌ده‌خولی ده‌وڵه‌ت و پۆلیسه له ژیانی شه‌خسیدا؟
مه‌نسور حکمه‌ت: ئاخر خۆ مه‌سه‌له‌که به‌وجۆره نییه که بڕۆن ماڵی خه‌ڵک بشکێنن و بچنه ناوه‌وه. قسه له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه که ئه‌گه‌ر ژنێک به چاوی ئاوساوه‌وه هاته سه‌رکار، ئیجازه‌یان هه‌بێ بڕۆن و ببینن چ که‌سێک به بۆکس له چاوی داوه. ئه‌گه‌ر بینیت مناڵ نایه‌ت بۆ قوتابخانه، ئیجازه‌ت هه‌بێ و بڕۆی ببینی بۆ نه‌هاتووه بۆ قوتابخانه. ئه‌گه‌ر خاوه‌نکارێک ئینته‌رڤیوی کاری کردووه و له پێنج وه‌زیفه که هه‌یه‌تی هه‌ر پێنجه‌که‌ی پیاو وه‌ریگرتووه، لایه‌نێک هه‌بێ بتوانێ ببینێ که ئه‌و خاوه‌نکاره به ڕاستی له‌سه‌ر بنه‌مای توانایی و لێهاتوویی بۆ ئه‌و کاره حوکمی داوه یان پیاو بوونی ئه‌وان ڕۆڵی هه‌بووه. مه‌سه‌له‌که ڕۆشنه که ئه‌گه‌ر ده‌رکه‌وت حساب بۆ توانایی و لێهاتوویی کراوه هه‌ڵبه‌ته ئیتر حه‌قیان به‌سه‌ره‌وه نییه. ئه‌بێ کۆمیته‌کان و داموده‌زگای خه‌ڵکی که موراقه‌به‌ی جێبه‌جێکردنی دروستی ئه‌و یاسایانه ئه‌که‌ن له ئارادا بن، ئه‌بێ داموده‌زگای دڵسۆز که پێیان ئه‌ووترێ خزمه‌تگوزاریه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان له ئارادا بن که کۆمه‌کی ئه‌م کاره بکه‌ن. به‌شێکی زۆر له مافه‌کانی ژنان ئیمکانی به دهستهاتنیان هه‌یه. نابێ له‌سه‌ر سینیه‌ک ببرێ و بدرێ به‌وان. خودی ژنیش ئه‌بێ کۆمه‌ک بکات و ئه‌و مافه وه‌ربگرێ. سه‌رئه‌نجام ئه‌گه‌ر ژنێک لێیبدرێ، ئه‌گه‌ر ژنێک له چوونه ده‌ره‌وه بێبه‌ش بکرێ، ئه‌گه‌ر ژنێک له کار په‌یدا کردن بێبه‌ش بکرێ، ئه‌گه‌ر ژنێک له په‌یوه‌ندی درووستکردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵکی تر به‌و جۆره‌ی که خۆی پێی خۆشه بێبه‌ش بکرێ، ئه‌بێ مراجه‌عه‌ی سیستمێکی له‌و بابه‌ته بکات و بخوازێ که ده‌خاڵه‌ت بکه‌ن. ته‌سه‌وری ئه‌وه‌ی که هه‌ر ده‌وڵه‌تێک ده‌خاڵه‌ت بکات حه‌تمه‌ن ده‌خاڵه‌تێکی توند و تیژ و پۆلیسییه، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که ده‌وڵه‌ته‌کانی که تا ئێستا هه‌بوون به‌وجۆره بوون، ده‌وڵه‌ته ئیستبدادیه سهڵتهنهتیهکان، ده‌وڵه‌ته‌کانی باڵی ڕاست، ده‌وڵه‌ته پۆلیسیه‌کان، ده‌وڵه‌ته ئیسلامیه‌کان. ئێمه قسه له‌سه‌ر حکومه‌تێکی خه‌ڵکی ئه‌که‌ین که بنه‌ماکه‌ی شورای گه‌ڕه‌که‌کانه، بنه‌ماکه‌ی خودی خه‌ڵکه. خودی خه‌ڵکن که خۆیان له شێوه‌ی ده‌وڵه‌تدا ئارایشت داوه. سه‌رئه‌نجام که‌سێک که ئه‌یه‌وێ ده‌خاڵه‌ت بکات، هه‌مان ئه‌و که‌سه‌یه که هه‌مان ئینسانه‌کان به عینوانی هاوکار و دۆست و ئاشنا سه‌روکاریان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه، ئه‌نجومه‌نی گه‌ڕه‌که، ئه‌نجومه‌نی قوتابخانه‌یه، نه‌وه‌ک داموده‌زگایه‌ک که به جلوبه‌رگی ڕه‌سمی و چه‌که‌وه بێته سه‌ر ماڵی خه‌ڵک و بڵێ بۆچی له‌گه‌ڵ یه‌ک به‌مجۆره ڕه‌فتار ئه‌که‌ن... ئه‌م ته‌سه‌وره له ده‌وڵه‌تی توندوتیژ یه‌که‌مین شتێکه که ئێمه نه‌فی ئه‌که‌ینه‌وه و ڕه‌خنه‌ی لێئه‌گرین. ده‌وڵه‌تێک دێت که له بنه‌ڕه‌تدا خودی خه‌ڵکه، خه‌ڵکێک که ئه‌یانه‌وێ ئیداره‌ی ژیانی خۆیان بکه‌ن.
ئه‌م ده‌قه له‌سه‌ر کاسێت له ئه‌رشیفی ڕادیۆی ئه‌نته‌رناسیۆنال هه‌یه و له‌وێوه نووسراوه‌ته‌وه. بابه‌ته‌که له ئه‌سڵدا به شهفههییه.
ده‌قی فارسیه‌که له‌سه‌ر سایتی مه‌نسور حکمه‌ت له‌م لینکه‌دا ده‌ست ئه‌که‌وێ.
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال موحسین
Kurdish translation: Jamal Mohsin
hekmat.public-archive.net #3670ku.html
|