به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه‌وه
وه‌رگێڕدراوی وتووێژی هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌ت
پرسیار: هاوڕێ مه‌نسوور! وێڕای سوپاس بۆ ئێوه بۆ به‌شداریتان له‌م وتووێژه‌دا. شه‌ش ساڵ له پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێپه‌ڕ بووه. شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش هه‌ر له‌م ڕۆژانه‌دا، سی و چه‌ند که‌س له هاوڕێیانمان له کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزب‌دا کۆبوونه‌وه و ئه‌م حیزبه‌یان پێک هێنا، به ئاسۆیه‌که‌وه که بۆیان ده‌ڕوانی و به دیاریکردنی داهاتوویه‌ک که بۆ ئه‌م حیزبه له‌به‌رچاویان گرتبوو. ئه‌مڕۆ پاش تێپه‌ڕینی شه‌ش ساڵ، کاتێک چاو له حیزب ده‌که‌ین، ئایا پێت وایه له‌و ماوه‌یه‌دا به‌پێی ئه‌و شتانه‌ی به ته‌مایان بووین و ئه‌و ئاسۆیه‌ی ڕوومان تێکردبوو چووینه‌ته پێش؟
وه‌ڵام: به پێوانه‌ی چاوه‌ڕوانییه گشتییه‌کانی کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ر، نه‌ک هه‌ر ئه‌و شتانه‌ی له‌و ماوه‌یه‌دا ده‌بووا بکرێ کراوه، به‌ڵکوو حیزبی کۆمۆنیست زۆر له‌وه واوه‌تریش چووه. نازانم له‌م به‌ره‌وپێشچوونه چه‌نده‌ی به‌ره‌نجامی هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی به دانسته‌ی خودی حیزب بووه و چه‌نده‌ی به‌ره‌نجامی ئاڵوگۆڕێکی بابه‌تییه که له‌نێو کۆمه‌ڵدا و له ڕه‌وتی خه‌باتی چینه‌کاندا له ئێران و له ئاستی جیهانیدا ڕووی داوه. بێگومان ئه‌مانه هه‌ردووکیان ده‌وریان بووه، به هه‌ر حاڵ کاتێک چاو له‌و ئاسۆیه ده‌که‌ین که کۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ر ڕووی تێکردبوو، وه چاو له جێگاوشوێنی ئێستای حیزبیش ده‌که‌ین، ئه‌و به‌ره‌وپێشچوونه گه‌وره‌یه ده‌بینین. زۆر که‌س له‌بیریان چووه‌ته‌وه که حیزبی کۆمۆنیست له چ هه‌لومه‌رجێکی فیکری و کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێک هات. حیزبی کۆمۆنیست کاتێک پێک هات که ڕژێمی ئیسلامی هێرشێکی قورسی کردبووه سه‌ر کرێکار و کۆمۆنیزم، دیموکراسی و ته‌نانه‌ت بۆسه‌ر بنه‌ڕه‌تیترین و سه‌ره‌تاییترین مافه مرۆیییه‌کانی نێو کۆمه‌ڵی ئێران. چه‌پی ڕادیکاڵی ئێران پێش حیزبی کۆمۆنیست، بیروڕا و تیۆری وای به‌سه‌ردا زاڵ بوو که ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت دواکه‌وتووترین به‌شه‌کانی چه‌پی ئێران پێی پێده‌که‌نن. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌رانبه‌ر به‌و چه‌په دواکه‌وتووه ورده‌بۆرژوایییه پێک هات. له ئاستی جیهانیدا هه‌ندێک لایه‌نی خودی بۆرژوازی و جه‌مسه‌ره جیهانییه‌کانی بۆرژوازی مارکسیزمیان وه‌ک مه‌کته‌بێک به ڕه‌سمی مۆنۆپۆڵ کردبوو. حیزبی کۆمۆنیست ئاڵای مارکسیزمی ڕادیکاڵ و ڕاسته‌قینه‌ی هه‌ڵگرت. ئه‌و کاته قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو، که ده‌بێ به‌رانبه‌ر به‌مانه جه‌مسه‌رێکی پێشڕه‌و و حیزبێکی مارکسیستی پێک بهێنرێ که خۆی به پابه‌ندی ڕێکخستنی چینی کرێکار و شۆڕشی کرێکاری بزانێ. ئه‌و کاته قسه له‌سه‌ر ئه‌وه بوو، ببینه هه‌ڵگری سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ له ئێران، ئه‌وانه و ته‌نانه‌ت له‌وانه زیاتریش له‌م شه‌ش ساڵه‌دا وه‌دی هاتوون. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران خۆی سه‌قامگیر کرد و بوو به هه‌ڵگری سه‌ره‌کیی مارکسیزمی ڕادیکاڵ له ئێران. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نه‌ک هه‌ر پێشی به له‌به‌ریه‌کترازان و تێداچوونی چه‌پی ڕادیکاڵ گرت، به‌ڵکه بینایه‌کی داڕشت که تێیدا بزاڤی سۆسیالیزمی کرێکاری و گۆڕانی به هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ده‌یتوانی سه‌ره‌ڕای هێرشی بۆرژوازی و ده‌وڵه‌ته ئیسلامییه‌که‌ی بۆسه‌ر کرێکار و بۆسه‌ر مارکسیزم له کۆمه‌ڵدا درێژه‌ی پێ بدرێ. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆشایییه‌کی واقیعی له کۆمه‌ڵدا پڕ کرده‌وه، به‌ڕاستی پڕی کرده‌وه. حزبێکی مارکسیستیی ڕادیکاڵ ڕوو له چینی کرێکار پێک هات. حیزبی کۆمۆنیست ده‌وری زۆر کاریگه‌ری هه‌بوو له دیاریکردنی ئاسۆی خه‌باتی کرێکاریدا و له پێکهێنانی جه‌مسه‌رێک له کۆمه‌ڵدا که داخوازه چینایه‌تییه‌کانی کرێکاران ڕابگه‌یه‌نێ. هه‌موو کرێکارێکی کۆمۆنیست و هه‌رکه‌س خۆی به سۆسیالیست و کۆمۆنیست ده‌زانێ، ده‌توانێ ئه‌وه بێنێته به‌رچاو که ئه‌گه‌ر حیزبی کۆمۆنیست پێک نه‌هاتبا، ئێستا له کۆمه‌ڵدا له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا و له بزووتنه‌وه‌ی مارکسیستیدا چ بار و دۆخ و جێگا و شوێنێک خۆی داسه‌پاندبوو. به هه‌ر حاڵ هه‌ر وه‌ک وتم به‌پێی چاوه‌ڕوانییه‌کانی شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش حه‌ره‌که‌تی ئه‌م حیزبه به ته‌واوی جێگه‌ی ڕه‌زامه‌ندییه، به‌ڵام له ڕاستیدا هه‌ر خودی ئه‌و ئاسۆیه‌ی شه‌ش ساڵ له‌وه‌پێش و چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌و کاته‌مان که ئیتر پێیان ڕازی نین، ئیتر سێ ساڵه خه‌ریکین به‌ڕاشکاوی باسی ئه‌وه ده‌که‌ین پێویسته چاوه‌ڕوانییه‌کی زیاترمان له خه‌باتی کۆمۆنیستی و حیزبی کۆمۆنیست ببێ. له کۆنگره‌ی دووه‌مدا باسی ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌مان کرد. ئه‌گه‌ر به‌پێی ئاسۆیه‌ک که کۆنگره‌ی دووه‌م به‌ڕووی حیزبی‌دا کرده‌وه، یانی به‌پێی ئاسۆی کۆمۆنیزمی کرێکاری، بمانه‌وێ قسه بکه‌ین، ئه‌مجاره ئیتر من هه‌ڵسه‌نگاندنه‌که‌م فه‌رق ده‌کا و ده‌توانم په‌نجه بخه‌مه سه‌ر که‌موکووڕی و شێنه‌ییبوونی جیددی له کاره‌کانماندا.
پرسیار: وتت ته‌وه‌قوع و چاوه‌ڕوانییه‌کانمان گۆڕاون و کۆمۆنیزمی کرێکاری ئاسۆیه‌کی جیاواز و ده‌ستوبرد و به‌پڕتاوبوونێکی زیاتر له کاری حیزب‌دا ده‌نێته سه‌ر ڕێمان، له‌م چه‌ند ساڵه‌دا له‌سه‌ر کۆمۆنیزمی کرێکاری زۆرت قسه کردووه و منیش نامه‌وێ و پێشم وانییه بکرێ ئێستا به ته‌سه‌لی بچینه سه‌ر ئه‌م باسه. به‌ڵام پێم باشه به کورتی قسه‌یه‌ک له‌م باره‌یه‌وه بکه‌ی، ئه‌گه‌ر هاوڕێیه‌کی ئێمه له کارخانه داوای لێ بکرێ جه‌وهه‌ری ئه‌م ڕه‌وته کۆمۆنیزمه کرێکارییه له چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌کدا شی بکاته‌وه، ده‌توانێ چ وه‌ڵامێک بداته‌وه؟
وه‌ڵام: با له‌پێشدا ئه‌وه بڵێم که من وتم چاوه‌ڕانییه‌کانمان "ده‌بێ" بگۆڕێ، نه‌م وت "گۆڕاوه". ئه‌گه‌ر ئێمه به‌ڕاستی توانیبێتمان ئه‌م حیزبه بگه‌یه‌نینه جێگایه‌ک که سه‌رجه‌می حیزب ئه‌م چاوه‌ڕوانییه تازانه و ئه‌م ئاسۆیه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ربگرێ، ئه‌گه‌ر توانیبێتمان کارێک بکه‌ین که حیزبی کۆمۆنیست له‌سه‌ره‌وه هه‌تا خواره‌وه‌ی له ڕوانگه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه به‌م بۆچوونه‌وه چاو له خۆی و له دنیای ده‌ره‌وه‌ی بکا، پێشڕه‌فتێکی بنه‌ڕه‌تیمان کردووه. ئه‌مه ئاڵوگۆڕێکه خه‌ریکه ڕوو ده‌دا به هه‌موو هه‌ڵسوکه‌وته‌کانییه‌وه. به‌ڵام ئه‌وه که وتت له چه‌ند ده‌قیقه‌دا له بابه‌ت کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه چی ده‌توانین بڵێین، ئه‌گه‌ر من بم و بواری قسه‌کردنیش ئه‌وه‌نده ته‌سک بێت، ئه‌وا ده‌ڵێم: قسه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌وه‌یه که کۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیست هی کام چینه؟ ئێمه ده‌ڵێین هی چینی کرێکاره، ئه‌مه هه‌موو که‌س قه‌بووڵیه‌تی و که‌س له‌سه‌ری قسه‌ی نییه، به‌ڵام بۆ ئێمه ئه‌و حوکمه ساده‌یه کێشمه‌کێشێکی بنه‌ڕه‌تیی کۆمه‌ڵایه‌تی له‌پێشه، کێشمه‌کێشێک له‌سه‌ر ئه‌وه که تیۆری کۆمۆنیزم به کرێکاره‌وه به‌سترابێته‌وه، ڕێکخراوی کۆمۆنیستی به کرێکاره‌وه به‌سترابێته‌وه، ئامرازه حیزبییه‌کان له‌گه‌ڵ کرێکاران لێک نه‌ترازابن، حیزب حیزبی نه‌ریتی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری بێ. ڕێکخراوی کۆمۆنیستی و خه‌باتی کۆمۆنیستی له ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاری جیا نه‌بن، وه له هه‌مووان گرنگتر کۆمۆنیزم و حیزبی کۆمۆنیست له دنیای واقیعیدا "کرێکار خاوه‌نیان بێ". دنیایه‌ک که تێیدا ئه‌و سۆسیالیزم و کۆمۆنیزمه‌ی له ئارادا بووه، له باشترین حاڵه‌تدا بزووتنه‌وه‌یه‌ک بووه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزی کرێکاران بۆ خه‌بات له پێناوی هه‌ندێک ئامانجی به‌رته‌سکدا، که ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر وه‌زعی کرێکاری تا ڕاده‌یه‌ک به‌ره‌و باشبوونیش بردبێ، کرێکاری نه‌ده‌گه‌یانده ڕزگاربوونی یه‌کجاری و دنیای به‌و جۆره ناگۆڕی که کرێکار ده‌یه‌وێ. کۆمۆنیزمی کرێکاری زۆر شته، کۆمۆنیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی چینێکی کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌ناوی چینی کرێکار. قسه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری ئه‌وه‌یه که ده‌بێ بێن به‌م بزووتنه‌وه‌یه په‌یوه‌ست بن. خودی بوونه مارکسیست و پێکهێنانی حیزبی مارکسیستی ناتان کاته ئه‌ندامی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه، ئه‌گه‌رچی هه‌نگاوێکی بنه‌ڕه‌تییه به‌ره‌و ئه‌وه. ده‌بێ به‌م ناڕه‌زایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه په‌یوه‌ست بن. له ڕاستیدا بوونه مارکسیست به مانای واقیعیی خۆیشی، به‌بێ ئه‌وه‌ی له جه‌رگه‌ی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه کۆمه‌ڵایه‌تییه که له‌وه‌تی سه‌رمایه‌داری هه‌یه ئه‌ویش هه‌یه ئیمکانی نییه. کۆمۆنیزمی کرێکاری تیۆرییه‌ک و بۆچوونێک و ڕه‌خنه‌یه‌کی شۆڕشگێرانه و چینایه‌تییه به‌رانبه‌ر به کۆمه‌ڵ. ده‌بێ ئه‌م بۆچوون و ڕه‌خنه‌یه تێبگه‌ی و قه‌بووڵی بکه‌ی، نه‌ک ئه‌و شته که ڕه‌وتگه‌لی چه‌پی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان به ئیلهاموه‌رگرتن له ناسیۆنالیزم و ڕێفۆرمیزم و دیموکراسی و شتی تر هێناویانه‌ته نێو مارکسیزم. بیروڕاکانی مارکس ده‌بێ وه‌ک کرێکارێکی ناڕازی بخوێننه‌وه و کرۆکی ڕه‌خنه‌گرانه و ئاڵوگۆڕپێکهێنه‌ری تێبگه‌ن، نه‌ک وه‌ک که‌سانێك نییه‌تی کاری خێریان هه‌یه و خۆیان سه‌ر به هیچ چینێک نین. که‌وایه کۆمۆنیزمی کرێکاری کێشه‌یه‌کی تیۆریکه، کێشه‌یه‌ک بۆ گۆڕینی بۆچوون و ڕوانین بۆ کۆمه‌ڵ و مێژووی کۆمه‌ڵایه‌تی و ته‌نانه‌ت ڕوانین بۆ خودی مارکسیزمیش وه‌ک تیۆرییه‌ک. کۆمۆنیزمی کرێکاری نه‌ریتێکی خه‌باتی حیزبییه. جه‌مسه‌رێک، ڕیزێکی دیاریکراوی حیزبییه که هه‌وڵ ده‌دا حیزبه کرێکارییه کۆمۆنیستییه‌کان به‌پێی ئه‌و خاڵانه که باسم کردن داڕێژێ. کۆمۆنیزمی کرێکاری هه‌روه‌ها هه‌وڵدانێکه له‌نێو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا بۆ وه‌دیهێنانی ئه‌و داهاتووه، نه‌ک هیچ شتێکی له‌وه که‌متر. که‌وایه کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕه‌وتێکی فیکری، بزاوتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی و نه‌ریتێکی حیزبییه به ئامانج و شێواز و ئاسۆ و ئه‌رکی تایبه‌تی خۆیه‌وه، ڕێک هه‌ر وه‌کوو هه‌موو نه‌ریتێکی خه‌باتی کۆمه‌ڵایه‌تیی دیکه. پاش ئه‌م شیکردنه‌وه کورته، هه‌ڵبه‌ت ئه‌گه‌ر من بم، داوا له هاوڕێکه‌مان ده‌که‌م که بچێ، گه‌لێک بابه‌ت که هه‌تا هه‌نووکه له مه‌ڕ کۆمۆنیزمی کرێکارییه‌وه نووسراون و وتراون ده‌ور بکاته‌وه.
پرسیار: ئه‌و چاوه‌ڕوانییانه چۆن ده‌بێ وه‌دی بێن؟ مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه که ڕه‌وتی گۆڕانی حیزبی کۆمۆنیست بۆ حیزبی سۆسیالیزمی کرێکاری له ئێران به کام قۆناغدا تێده‌په‌ڕێ و پێشڕه‌وییه‌کانی به چ هۆگه‌لێکه‌وه گرێ دراوه؟
وه‌ڵام: به بڕوای من ئه‌مه پێش هه‌موو چتێک به هه‌ڵوێستی چینی کرێکار و به‌شی پێشڕه‌و و سۆسیالیستیی ئه‌و چینه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه. وتم کۆمۆنیزمی کرێکاری بزووتنه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تییه. که‌وایه پێشڕه‌وییه‌که‌ی ته‌نانه‌ت له چوارچێوه‌ی حیزبیشدا له گره‌وی حه‌ره‌که‌تی هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندایه. ڕاستییه‌که‌ی هه‌تا ئێره‌ش هه‌موو پێشڕه‌وییه‌کی مارکسیزم و هه‌ر سه‌رکه‌وتنێک که حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ده‌ستی هێناوه، ڕه‌نگدانه‌وه‌ی به‌خۆکه‌وتن و جم و جووڵ و قودره‌تێکی چینایه‌تییه له کۆمه‌ڵدا. هه‌مان خه‌بات له دژی سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوایی له‌به‌رچاو بگرن که حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تێیدا سه‌ری هه‌ڵدا. ئه‌وه بیرته‌سکییه ئه‌گه‌ر پێمان وا بێ ئه‌م سه‌رکه‌وتنه ته‌نیا به‌ره‌نجامی خه‌باتی فیکری خۆمان و تێکۆشانی ڕێکخستنی خۆمان بووه. ئه‌گه‌ر کرێکاری ئێرانی له شۆڕشی ساڵی ٧٩دا به‌و به‌رینییه نه‌هاتبایه‌ته مه‌یدان، ئه‌گه‌ر کرێکاری پیشه‌سازیی نه‌وت بۆ ده‌وره‌یه‌ک به‌کرده‌وه ڕێبه‌رایه‌تیی شۆڕشی شوورا کرێکارییه‌کانی نه‌کردایه و بزووتنه‌وه‌ی کرێکارانی بێکار به‌و به‌رینایییه به‌گه‌ڕ نه‌که‌وتبان، زه‌حمه‌ت بوو بکارێن وا به خێرایی و به ئاسانی به‌سه‌ر ئه‌و بیروبۆچوونه مییللیگه‌را و خه‌ڵکییانه‌دا که به‌سه‌ر چه‌پی ئێران‌دا زاڵ بوو سه‌ربکه‌وین. نه‌مان ده‌توانی بۆچوونه‌کان و به‌رنامه‌ی مارکسیستی خۆمان وا به قودره‌ته‌وه سه‌قامگیر بکه‌ین. توانستی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک ڕه‌وتێکی فیکری و ڕه‌وتێکی حیزبی، به توانستی کرێکار وه‌ک هێزێکی ناڕازیی کۆمه‌ڵایه‌تی پشت ئه‌ستووره. مه‌به‌ستم له‌مه ته‌نیا له چوارچێوه‌یه‌کی میللی‌دا نییه، هه‌رچه‌نده به‌خۆکه‌وتنی چینی کرێکار له ئێران و په‌ره‌گرتنی ناڕه‌زایه‌تیی ڕادیکاڵ له‌نێو ئه‌م به‌شه‌ی چینی کرێکاردا کاریگه‌رییه‌کی ڕاسته‌وخۆتری له‌سه‌ر کاری ئێمه هه‌یه، مه‌عده‌نچی ئینگلیز و ساڵێک خه‌باتی بێئه‌مانی بزووتنه‌وه‌ی ٣٥ سه‌عاتکار له ئه‌ڵمانیا و خه‌باتی کرێکاران له ئه‌فریقای باشوریش ده‌ستی ئێمه به‌هێز ده‌که‌ن و ڕێگای خه‌باتمان خۆش ده‌که‌ن. په‌یوه‌ندیی ڕاسته‌وخۆی نێوان توانستی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرێکار و پێشڕه‌وی کۆمۆنیزممان له کوردستانیش دیت. ئه‌وه‌ی که حیزبی ئێمه توانی وا به قودره‌ته‌وه به‌رانبه‌ر به دژی دیموکراتیزم و هێرشی توندوتیژی بۆرژوازیی ناوخۆیی ڕاوه‌ستێ و له‌سه‌ر جێگه‌ی خۆی داینیشێنێته‌وه، نه‌ک ته‌نیا به‌رهه‌می کۆڵنه‌ده‌ری و جوامێریی شکۆداری سازمان و حیزبێکی دیاریکراو، به‌ڵکه له بنه‌ڕه‌تدا نیشانه‌ی هاتنه‌مه‌یدانی کرێکار له کوردستان وه‌ک هێزێکی قودره‌تمه‌ندی کۆمه‌ڵایه‌تییه. ئه‌م واقیعییه‌ته یانی ئه‌وه که به وه‌خۆکه‌وتن جم و جووڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی کرێکار ئێمه وه‌ک حیزبێک وه‌ختێک به‌هێز بووین، پێوانه و نیشانه‌یه‌کی گرنگه بۆ تێگه‌یشتن له حه‌قانییه‌ت و ڕه‌وابوونی کۆمۆنیزمی کرێکاری و مایه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی له داهاتووی خۆمان به‌ته‌واوی دڵنیا بین.
پێشتریش گوتوومه، به بڕوای من کۆمۆنیزمی کرێکاری حیزبێکی به‌رینی کۆمه‌ڵایه‌تییه که له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا ته‌نیا گۆشه‌یه‌ک له‌م حیزبه به‌رینه کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رینه‌مان به‌رچاو ده‌که‌وێ. داهاتووی ئه‌م ڕه‌وته داهاتووی کۆمۆنیزمی کرێکاری، هه‌ر له‌م مه‌یدانه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌دا دیاری ده‌کرێ. ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێ بۆ داهاتووی خۆمان به‌رنامه داڕێژین و به دانسته و هۆشیارانه هه‌موو چرکه‌یه‌کی به‌ره‌وپێش به‌رین. ئه‌وه ئێمه‌ین که ده‌بێ کۆسپه فیکری و سیاسی و ڕێکخراوه‌یییه‌کانی سه‌ر ڕێگای ئه‌م پێشڕه‌وییه تێک بشکێنین و ڕێگا بکه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و هێزه گه‌وره کۆمه‌ڵایه‌تییه ڕۆڵ و ئه‌رکی خۆی به‌ڕێوه به‌رێ. هه‌رچی بێ ئه‌وه ئێمه‌ین که حیزبی کۆمۆنیستمان پێک هێناوه و ئاڵای شۆڕشی کرێکاریمان هه‌ڵکردووه. به‌ڵام بۆ یه‌ک چرکه‌ش نابێ له‌و واقیعییه‌ته غافڵ بین، که هێزی واقیعیی ئه‌م ئاڵوگۆڕه و مه‌یدانی واقیعیی خۆنواندنی ئه‌م کۆمۆنیزمه کرێکارییه له کۆمه‌ڵدا، له چینی کرێکاردا، له گرایشی سۆسیالیستیی ناوخۆی ئه‌و چینه‌دایه. به بڕوای من ته‌واوی قسه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له باری حیزبی و ڕێکخستنییه‌وه لانی که‌م له‌م ده‌وره‌یه‌دا، دێته‌وه سه‌ر ئه‌وه، که ئایا نه‌ریتی سۆسیالیزمی کرێکاری و ڕه‌وتی کرێکارانی کۆمۆنیست له ئاستێکی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، حیزبی کۆمۆنیست به حیزبی سیاسیی خۆیان ده‌زانن و وه‌ک ئامرازی خه‌باتی خۆیان به ده‌ستییه‌وه‌ی ده‌گرن یان نا. هه‌موو که‌س ئه‌وه ده‌زانێ که هه‌ر کارێک وه‌سیله و ئامرازی خۆی پێ ده‌وێ. هه‌موو کارخانه‌یه‌ک ناتوانێ هه‌موو شتێک دروست بکا و هه‌موو ئاچارێک بۆ هه‌موو پێچێک نابێ. ئه‌گه‌ر کرێکار و نه‌ریتی ناڕه‌زایه‌تیی ڕادیکاڵی کرێکاری قه‌راره حیزبێک وه‌ک وه‌سیله و ئامرازی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێ، ئه‌م حیزبه ده‌بێ ئامرازێکی گونجاو بێ بۆ ئه‌م کاره له باری فیکری و عه‌مه‌لی و ڕێکخستن و ... شتی تره‌وه. که‌وایه به‌شێک له خه‌بات بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری، خه‌باته بۆ گۆڕینی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌و وه‌سیله و ئامرازه و زاڵبوون به‌سه‌ر گه‌لێک کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی فیکری و عه‌مه‌لیدا که دێته سه‌ر ڕێگامان. ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌کیی ئه‌و تێکۆشانه‌یه که ئێمه ده‌بێ وه‌ک ئه‌ندامانی حیزبێکی دیاریکراو به‌ره‌وپێشی به‌رین. به‌م پێیه، پێم وایه ده‌بێ ڕووی قسه‌مان بکه‌ینه ئه‌ندامانی سه‌ره‌تایی ئه‌م حیزبه به‌رینه کۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌بێ ڕووی قسه‌مان بکه‌ینه کرێکاران، ئه‌گه‌ر کاتێک کرێکار قانوونی کاری ئیسلامی پووچه‌ڵ ده‌کاته‌وه، ئێمه وا پێی به‌هێز ده‌بین. ده‌توانن ئه‌وه بێننه به‌رچاو که ئه‌گه‌ر ڕاسته‌وخۆ له چاره‌نووسی حیزبی کۆمۆنیست‌دا و له ڕه‌وتی گؤڕان به حیزبێکی کرێکاریدا ده‌ور و ده‌خاڵه‌تی هه‌بێ، چاوه‌ڕوانییه‌کانی ئه‌مڕۆمان چه‌نده به خێرایی به‌دی دێن.
پرسیار: به‌مجۆره بانگه‌وازی ئێوه به بۆنه‌ی شه‌شه‌مین ساڵڕۆژی پێکهاتنی حیزبی کۆمۆنیسته‌وه، بانگه‌وازێکه بۆ کرێکاران و سۆسیالیزمی کرێکاری به گشتی، نه‌ک ته‌نیا بۆ ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزب؟
وه‌ڵام: ڕاستییه‌که‌ی هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌لای ئێمه ده‌بێ ئه‌وه بێ که ئه‌م به‌جیا بژاردنه به ته‌واوی و به‌کرده‌وه له‌نێو به‌رین. لێره‌دا بانگه‌وازی من بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری ڕووی هه‌ر له‌و حیزبه به‌رینه‌یه و له ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیست‌یش وه‌ک تێکۆشه‌رێکی ئه‌م حیزبه به‌رینه. ئه‌وانه‌ی له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا کۆبوونه‌ته‌وه داوا ده‌که‌م په‌ی به گرنگی ئه‌و جێگۆڕکێ و ئاڵووگۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تییه به‌رن که حیزبی ئێمه ده‌بێ بیکات. به حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و به هاتنه‌گۆڕی باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری له‌م حیزبه‌دا وه له لایه‌ن ئه‌م حیزبه‌وه، سۆسیالیزم له ئێران گه‌یشتۆته سه‌ره‌ڕێی مه‌نزڵێکی چاره‌نووسساز. ده‌یان ساڵه له‌ژێر ئه‌م ناوه‌دا، کرێکاریان بۆ میللیکردنه‌وه‌ی فڵان و فیسار پیشه‌سازی و نیمچه ده‌سکاریکردنێکی ئه‌م یان ئه‌و گۆشه‌ی نیزامی سیاسی و ئابووریی سه‌رمایه‌داری، هێناوه‌ته مه‌یدان. هه‌تا پێش ئێمه سۆسیالیزم له ئێران بزووتنه‌وه‌ی ناڕازییانی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان و بزووتنه‌وه‌ی هه‌ڵپاچینی لق و پۆپی سه‌رمایه‌داری بووه. به‌شێکی به‌رینی ئه‌م سۆسیالیزمه هه‌ر ببڕای ببڕ به لای کرێکاراندا نه‌چوونه و ئه‌و به‌شانه‌یش که به لایدا چوون له‌به‌ر به‌رچاوته‌سکیی خۆیان و به‌هۆی ئه‌وه‌ی به شێوه‌یه‌کی واقیعی له مه‌سه‌له‌ی کرێکار جیا بوون، هه‌موو جارێک، چ به مه‌شروته‌که‌یان گه‌یشتن و چ پێی نه‌گه‌یشتن، بزووتنه‌وه‌ی کرێکارییان به ئاکامی پرش و بڵاوی به‌بێ ده‌ستکه‌وت له‌به‌ر ده‌ستی بۆرژوادا به جێهێشتووه. ئێمه حیزبێکی کۆمۆنیستی مارکسیست و ڕادیکاڵ که به‌رهه‌می شۆڕشێک و به‌رهه‌می جم و جووڵێکی گه‌وره‌ی چینی کرێکارین، ئێستا له جێگا و شوێنێکداین که ئه‌م بار و دۆخه به جارێک بۆ هه‌میشه بگۆڕین. ئێمه له جێگا و شوێنێکین که ئه‌گه‌ر به دروستی ئه‌رکه‌کانمان بناسین و له کۆسپ و ته‌گه‌ره‌ی سه‌ر ڕێگامان نه‌ترسین، ده‌توانین ئه‌م نه‌ریته کۆمۆنیستییه له کۆمه‌ڵدا سازمان بده‌ین، که سه‌رچاوه‌که‌ی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاره، هێزه بزوێنه‌ره‌که‌ی کرێکاره، وه سه‌رکه‌وتنه‌که‌ی شۆڕشێکی کرێکارییه به‌ته‌واویی مانا. کۆمۆنیزمی کرێکاری ئاڵای ئه‌م ئاڵوگۆڕه‌یه وه هه‌موو ئه‌ندامێکی حیزبی کۆمۆنیست ده‌بێ هه‌ر وه‌کوو چۆن ده‌ساڵ له‌وه‌وپێش وا به گه‌رموگوڕی وه به ئیراده‌یه‌کی پته‌وه‌وه، به پێچه‌وانه‌ی سه‌رجه‌م ئه‌و ڕه‌وته چه‌پانه‌ی له ئارادا بوون، ئاڵای مارکسیزمی شۆڕشگێڕی له کۆمه‌ڵدا هه‌ڵکرد، ئه‌مڕۆ ئاڵاهه‌ڵگری کۆمۆنیزمی کرێکاری و تێکۆشه‌ری ئه‌م ئاڵوگۆڕه گرنگه کۆمه‌ڵایه‌تییه بێ. ڕوو ده‌که‌مه ئه‌و هاوڕێ کرێکارانه که ئه‌ندامی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران نین و پێیان ده‌ڵێم ئه‌م حیزبه حیزبی ئێوه‌یه. تاقه ده‌نگێکه که له سه‌راسه‌ری ئێران به نێوی کرێکاره‌وه به‌رز بۆته‌وه. ئه‌م حیزبه به نێوی ئێوه پێک هاتووه و به نێوی ئێوه کار ده‌کا. ده‌بێ به فه‌رمی وه به‌کرده‌وه بیکه‌نه هی خۆتان! ده‌بێ به‌ده‌ستییه‌وه بگرن! پێشڕه‌ویی ئه‌م حیزبه هه‌تا ئه‌مڕۆ له خه‌باتی ئێوه جیا نه‌بووه و له داهاتووشدا هه‌ر وا ده‌بێ! ڕیزه‌کانی پڕ که‌نه‌وه! ده‌بێ ئاگاتان له چاره‌نووسی ئه‌م حیزبه بێ! ده‌بێ هه‌وڵ بده‌ن ئه‌م حیزبه به شێوه‌ی واقیعی ببێته ئه‌و چه‌که، که کرێکار له خه‌باتی هه‌موو ڕۆژه‌یدا و له شۆڕشه‌که‌یدا پێویستی پێیه‌تی! ئه‌م حیزبه به‌بێ ده‌خاڵه‌تی ڕاسته‌وخۆ و چالاکانه‌ی ئێوه نابێته ئه‌و چه‌که. ئه‌و ده‌ورانه به‌سه‌ر چوو که کرێکار به ته‌مای باشبوونی ژیانی بکه‌وێته شوێن ئه‌م و ئه‌و و هیوای به‌م و به‌و بێ. ده‌بێ به حیزبی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تیی خۆمانه‌وه له مه‌یدانی سیاسی‌دا وه له هه‌موو به‌ربه‌ره‌کانێیه‌کی ڕۆژانه‌دا له قازانج و به‌رژه‌وه‌ندیی کرێکاری، خۆ نیشان بده‌ین. له‌سه‌ر ئه‌م ڕێبازه پێشڕه‌وییه‌کی زۆرمان کردووه. حیزبی کۆمۆنیست و ئاڵای کۆمۆنیزمی کرێکاری که له‌و حیزبه‌دا هه‌ڵکراوه، نیشانه‌یه‌که له‌و پێشڕه‌وییه. وه‌لێ هه‌موو پێشڕه‌وییه‌کی له گره‌وی ئه‌وه‌دایه، که ئێوه له‌گه‌ڵ ئه‌م حیزبه چ ده‌که‌ن. ئه‌م حیزبه ته‌نیا سازمانی ئه‌و تێکۆشه‌ر و ئه‌ندامانه نییه که ناویان تۆمار کراوه. حیزبی هه‌موو کرێکارێکی ناڕازی له سه‌رمایه‌داری و موعته‌ریز به سه‌رمایه‌دارییه. حیزبی هه‌ر کرێکارێکه که ئه‌م دنیایه به شیاوی ئاده‌میزاد نازانێ و نایه‌وێ هه‌ر ئه‌م چاره‌نووسه بۆ ڕۆڵه‌کانمان بمێنێته‌وه. ئه‌مه حیزبی هه‌ر کرێکارێکه که له‌ژێر گوشاری ژیانی ڕۆژانه‌دا له‌بیری ناچێته‌وه، که دامه‌زراندنی حوکوومه‌تی کرێکاری ده‌کرێ، کۆتاییهێنان به چه‌وسانه‌وه و مه‌ینه‌تیی مرۆڤه‌کان ده‌کرێ، پێکهێنانی کۆمه‌ڵێکی ئازادی جیهانی ده‌کرێ، سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاریی کرێکار به سه‌ر سه‌رمایه‌داریدا ده‌کرێ. ئه‌مه حیزبی هه‌ر کرێکارێکه که به‌ها و ڕێزی خۆی وه‌ک کرێکار بۆ ده‌رکه‌وتووه و تێی گه‌یشتووه. شه‌ش ساڵ پاش گۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ری حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بانگه‌وازی من بۆ کرێکاری ئێران ته‌نیا یه‌ک ڕسته‌یه:
حیزبه‌که‌تان به‌ده‌سته‌وه بگرن!
سه‌رچاوه:
حزب کمونيست در آستان ششمين سال -
"کمونيست" شماره ٥٣ -
شهريورماه ١٣٦٨
تایپکردنه‌وه‌ی: فازڵ عوسمان، جوانه بابه‌سه‌فه‌ری
hekmat.public-archive.net #3500ku.html
|