سه‌رهه‌ڵدانی خوێناویی نه‌زمی نوێی جیهان
جه‌نگی ئه‌مریكا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست
به‌وه‌ی له خه‌لیج
روودهداتو به‌و روایهتهی
كه میدیاكان له باره‌یه‌وه
به ده‌سته‌وه‌ی
ده‌ده‌ن، به‌ڕاستی ده‌بێ
به‌وه‌ی كه دنیای ئه‌مڕۆ دنیای
دووڕوویی‌و ئه‌خلاقیاتی
ئاره‌زوومه‌ندانه‌و
پیِوانهی دوو فاقه‌یه،
سوپاسگوزرابین. بیهێننه به‌رچاوتان
ئه‌گه‌ر بڕیاربوایه هه‌موو
بڕیارنامه‌كانی رێكخراوی
نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان
به‌م راده‌یه له توندی‌و
جدیه‌ته‌وه پیادهبكرایه، چ
ئاشوبێك به‌رپاده‌بوو.
بیهێننه به‌رچاوتان كه ته‌نها
بۆ نمونه چه‌ند هه‌زار ته‌ن
بۆمب پێویست بوو به‌سه‌ر
ئیسرائیل‌دا بڕژێنرێت به هۆی
داگیركردنی سه‌رزه‌مینه‌كانی
فهلهستینو ره‌فتاری
دژی ئینسانی به‌رامبه‌ر
خه‌ڵكی فه‌له‌ستین، یان
به‌سه‌ر ئه‌فریقای جنوبیدا،
به‌هۆی ملنه‌دان به
بهڕهسمیهت ناسینی هه‌ویه‌تی
ئینسانی زۆربه‌ی
دانیشتوانه‌كه‌ی، یان به‌سه‌ر خودی
ئه‌مریكادا، به هۆی چه‌ندین
ده‌یه له تۆقاندنی
به‌رده‌وامی
به‌شه‌ریه‌ته‌وه. بیهێننه به‌رچاوتان كه
له‌كارخستنی ئه‌و چه‌كه
كۆكوژانهی كه له ئهمریكاو
شوڕهوییو چین‌و
فه‌ره‌نساو ئینگلستانو ئیسرائیل‌و
هه‌ر ووڵاتێك كه ده‌ستی
پێ ڕاگهیشتبیت عه‌مبار
كراون، پێویستی به چه‌ند جار
هه‌ستانی فرۆكه جهنگیو
بۆمب هاویژهكانو ته‌قاندنی
چه‌ند صاروخی كرۆز ده‌بوو.
سه‌رنج بده‌ن ئه‌گه‌ر
به‌راستی بریاربووایه
به‌ربگیرێ له كۆنترۆلی ئینحصار
نه‌ك ته‌نها به‌سه‌ر نه‌وتدا،
به‌لكو به‌سه‌ر گهنمو
ته‌كنۆلۆژیاو زانیاری‌و
دهرمانو شتی تردا، ده‌بوو چه‌ند
جه‌نگی گه‌وره به‌رپا
بكرایه. ئه‌گه‌ر بڕیابوایه
هه‌موو دكتاتۆره‌كان گه‌مارۆ
بدرێن چ ژماره‌یه‌ك له
كوشتار پێویست ده‌بوو. ئه‌گه‌ر
بریاربوایه هه‌موو
تاوانبارانی جه‌نگ، به‌ده‌ر له
نهژادو بیروباوه‌رو میللیهتو
داب‌و نه‌رێتیان دادگایی
بكرێن، پێویستی به چه‌ند
قازی‌و هۆڵی دادگا ده‌بوو.
سه‌رنح بده‌ن كه هه‌نگاو
هه‌ڵگرتن بۆ ده‌سته‌مۆكردنی
هه‌موو زلهێزه ده‌ست به
ماشهكان له ئاستی جیهانییو
ناوچه‌یدا، ژینگه‌ی له‌گه‌ڵ
چ مه‌ترسیه‌كی گه‌وره
رووبه‌ڕوو ده‌كرد. سه‌رئه‌نجام
خهرجو مه‌خارجی
ئه‌مانه له‌به‌رچاو بگرن. هیچ
ژاپۆن‌و عهرهبستانێكی سعودی
نه‌یده‌توانی ئه‌م
ئه‌ندازه‌یه له پاره هه‌ڵڕێژێت.
به‌ڕاستی ده‌بووه كابوس.
به‌وجۆره‌ی كه ئێستا
هه‌یه باشه، ئه‌مین تره. وه‌رن
به كرنهڤاڵی خۆ
فریودان‌و خۆپه‌رستی قه‌ومی
ئه‌وروپایی-ئه‌مریكایه‌وه
په‌یوه‌ست بین. وه‌رن له
كهیفو زه‌وقی منداڵانه‌ی
"هه‌واڵنێره بێلایه‌نه‌كان"و
موفه‌سیره تهلهفزیونیه
" پسپۆره‌كان"مان‌و له
یاریه‌كانی جه‌نگی
كۆمپیوته‌ری تازه‌یان له دنیای
واقعیدا، به‌شدار بین.
یان ڕه‌نگه دیسان نا، له
جیاتی ئه‌مه باشتره خۆمان
له به فهرزوهرگیراوو
پاساوه‌كانیان رزگار بكه‌ین‌و
سه‌رنجی مه‌سه‌له
واقعیه‌كانی ئه‌م جه‌نگه بده‌ین.
ئه‌م جه‌نگه له‌سه‌ر
دیموكراسی‌و دیكتاتۆری نیه.
كوشتار‌و كه‌م ئه‌ندام كردنی
هه‌زاران كه‌س له خه‌ڵكی
عێراق‌و روخاندنی خانوو
قوتابخانه‌و كارگاكانیان
به‌سه‌ریاندا، به‌ڕاستی شێوازیكی
دڕندانه‌یه بۆ رزگاركردنی
ئه‌وان له سته‌می سیاسی. ئه‌م
جه‌نگه په‌یوه‌ندیه‌كی
نیه به به‌رگرتن له
مه‌حروم بونی غه‌رب له نه‌وت.
ده‌ست به‌سه‌را گرتنی له‌مه
زیاتری نه‌وت بۆ كه‌سێك كه
مه‌به‌ستی فرۆشتنی
نه‌بێت بێمانایه. ئه‌م جه‌نگه
له‌سه‌ر پارێزگاری له یاسا
نێونه‌ته‌وه‌یه‌كان نیه.
به له‌به‌رچاوگرتنی
پێشینه‌ی خودی ئه‌م
به‌ڕێوه‌به‌رانه‌ی یاسا، له
هێرۆشیماو ڤیتنامه‌وه تا گراناداو
نیكارگوا، ناكرێ ئه‌م
ئیدعایانه‌یان به جدی بگێرێ.
ئه‌مانه كێشه
واقعیه‌كانی ئه‌م جه‌نگه نین.
ئه‌مانه دروست وه‌كو ئه‌وه‌ی كه
هه‌ن: پروپاگه‌نده‌ی
جه‌نگین. سه‌ره‌داوی ئه‌صڵی
د‌رك كردن به هۆیه
واقعیه‌كانی ئه‌م
رووبه‌ڕووبونه‌وه‌یه ده‌بێ له ئاماژه به
رواڵه‌ت بێ ئازاره‌كانی
جۆرج بۆش بۆ "نه‌زمێكی نوێی
جیهان"و خواستی په‌سه‌ند
نه‌كراوی صدام حسین له‌سه‌ر
بناغه‌ی پێكهاتنی
"په‌یوه‌ند" (له نێوان چاره‌نوسی
كویت له‌گه‌ڵ چاره‌سه‌ری
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین)دا،
بدۆزینه‌وه.
نه‌زمی نوێی جیهان
رووبه‌ڕوو بونه‌وه‌ی
ئه‌مڕۆی خه‌لیج ته‌نها
یه‌كێكه له رووه‌كانی ناكۆكی‌و
نارۆشنیه مهجودهكان له
په‌یوه‌ندیه
نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی دوای جه‌نگی
سارددا. به شكستی بلۆكی
شوڕهویی له نیوه‌ی دووه‌می
ده‌یه‌ی هه‌شتادا،
پێكهاته‌ی پێشوی ده‌سه‌ڵاتیش
له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌یدا،
كه له‌سه‌ر بناغه‌ی
بهرامبهركێی سهربازیو
سیاسی‌و به‌ڕاده‌یه‌كی
كهمتریشس ئابوری، دوو بلۆكی
غهربو شه‌رق دامه‌زرابوو،
تێك رووخا. له كاتێكدا كه
میدیاكان‌و لێكۆڵه‌ره‌وه
سیاسیه‌كان له غه‌رب جه‌ژنی
ئه‌و شته‌یان ده‌گرت كه
ناویان نابوو مه‌رگی كۆمۆنیزم‌و
به‌ڵێنی ئاینده‌یه‌كی پڕ
له صلحو سه‌فایان ده‌دا
له سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی بێ
ره‌قیبی بازاڕی پڕ له
شانازیدا، بۆ هه‌ر چاودێرێكی
هوشیار ئاشكرابوو كه دنیای
دوای جه‌نگی سارد پڕ ده‌بێت
له بهرامبهركێو
كێشمه‌كێشی جدی ئابوری‌و
سیاسی‌و ئایدۆلۆژی.
لێكۆله‌ره‌وه سیاسیه‌كان له غه‌ربدا
به گشتی خۆیان به
مه‌سه‌له‌كانی وه‌كو
هه‌لومه‌رجی ناپایهدارو پڕ ئالوگۆڕ
له شوڕهوییو ئه‌وروپای
شه‌رقی، قڵشتی نێوان
"باكورو باشور"، ژینگه،
كێشمهكیشه ناوچه‌ییه‌كان‌و شتی
له‌م بابه‌ته‌وه سه‌رمه‌ست
ده‌كه‌ن- مهسائلێك كه به
رواَلهت ریشه‌یان له
ده‌ره‌وه‌ی سنوره‌كانی
غه‌ربی "موته‌مه‌دن"و
"دیموكراتیك"دایه. ئه‌مانه بێشك
به‌شێك له گرفته‌كانی ده‌یه‌ی
٩٠ پێكده‌هێنن. به‌ڵام
نه‌به‌رده سه‌ره‌كیه‌كان‌و
كێشه‌ی میحوه‌ری له هه‌ر
هه‌وڵێك بۆ شكڵدان به
"نه‌زمێكی نوێ" له خودی غه‌ربدا
خۆیان حه‌شارداوه. شكستی
شه‌رق هه‌روه‌ها هاوشانه
له‌گه‌ڵ پوكانه‌وه‌ی غه‌رب به
وێنه‌ی بلۆكی
به‌رامبه‌ری ئه‌و. واته
پوكانه‌وه‌ی ئه‌و موجودیهته
ئابوری‌و سیاسی‌و سهربازیو
ئایدۆلۆژیه‌ی كه بۆ
ئابڵۆقهدانو شكستی بلۆكی
شوڕه‌وی دوای جه‌نگی دووه‌می
جیهانی ده‌مه‌زه‌رد كرابوو.
غه‌رب، چ به وێنه‌ی
مفهومێكو چ به وێنه‌ی
واقعیه‌تێكی ئابوری- سیاسی،
له‌سه‌ر بنه‌مای باڵاده‌ستی
یان ئه‌وه‌ی پێی ده‌ڵێن
"نه‌خشی ڕابه‌ری" ووڵاته
یهگكرتوهكان دامه‌زرابوو.
پاراستنی ئه‌م نه‌خشه، یان
هه‌تا په‌ره‌پێدانی
ئه‌مه، له جیهانی پڕ ئالوگۆڕی
سیاسه‌تی دوای جه‌نگی
سارددا، كاكڵه‌ی هیوای
ئایندهی ئه‌مریكایه بۆ
"نه‌زمی نوێی جیهان".
تا پێش قه‌یرانی ئه‌م
دواییه له رۆژهه‌ڵاتی
ناوه‌ڕاست وا ده‌هاته به‌رچاو كه
ئاینده‌یه‌كی به‌م جۆره
بێبه‌ریه له به‌ڵگه‌ی
عه‌مه‌لی بۆ پیاده‌كردنی
خۆی. سه‌رهه‌ڵدانی ژاپۆن‌و
ئه‌ڵمان به وێنه‌ی
زلهێزانێكی عه‌زیمی ئابوری،
هه‌نگاونان به‌ره‌و یه‌كێتی
ئه‌وروپاو جێبه‌جی
بوونی عه‌مه‌لی یه‌كێتی
هه‌ردوو ئه‌لمان، وه‌رچه‌رخانی
سیاسی له ووڵاتانی
ئه‌وروپای شه‌رقی به قازانجی
راست‌و لایه‌نگری بازاڕ،
وه سه‌رئه‌نجام كرانه‌وه‌ی
ئابوری‌و سیاسی خودی
شوڕهویی به‌ڕوی غه‌ربدا،
غه‌ربی پێشوی له هه‌موو
روویه‌كه‌وه لاواز‌و
تێكدابوو. نه ته‌نها نه‌خشی
ڕابه‌ری ئه‌مریكا، به‌ڵكو خودی
ئه‌و دامه‌زراوانه‌ی
ئامراز‌و زامنی باڵاده‌ستی
ئه‌مریكابوون، وه‌كو ناتۆ،
هه‌میشه زیادهترو بێ كه‌ڵك تر
ده‌هاتنه به‌رچاو. هه‌موو
سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی
ئه‌مریكا ئاراسته‌و
چه‌قبه‌ستنێكی خۆی له ده‌ستدابوو.
ته‌نانه‌ت به‌شێك له
سه‌رسه‌خترین شه‌ڕانیه‌كانی جه‌نگی
سارد له باڵی راستی
توندڕه‌وی سیاسه‌تی ئه‌مریكادا
بوون به لایه‌نگرانی
تهریكخوازی. قه‌یرانی خه‌لیج
توانای ئه‌وه‌ی به
ده‌وڵه‌تی ئه‌مریكا به‌خشی
كه بۆ هه‌ڵگێڕانه‌وه‌ی ئه‌م
ره‌وه‌ندانه ده‌ست
به‌كاربێت. جۆرج بوش له دوا ووتاری
خۆیدا له كۆبونه‌وه‌ی
هه‌واڵنێرانی دینیدا ئامانجی
ئه‌مریكای له جه‌نگدا به
راشكاویهكی له
راده‌به‌ده‌ره‌وه راگه‌یاند. به
ووته‌ی جۆرج بوش، ئامانج له‌م
حهنگه "گێڕانه‌وه‌ی
ڕابه‌ریی"و "قابل پشت پێ
به‌ستنی" ئه‌مریكایه. كاتێك ئه‌م
ئامانجه جێبه‌جێ بوو،
ئه‌وكات مه‌سه‌له
نێونه‌ته‌وه‌یه‌كانی وه‌كو
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین ده‌توانێت
له سایه‌ی "نه‌خشی
ڕابهریانهی ئه‌مریكا"دا
چاره‌سه‌ر بێت.
ئه‌مریكا ئه‌و فرسه‌ته‌ی
له ئاسمان قۆسته‌وه كه
به داگیركردنی كویت
له‌لایه‌ن عێراقه‌وه بۆی
ره‌خسابوو، بۆ ئه‌وه‌ی جیگای خۆی
وه‌كو زلهێزیك سه‌رله‌نوێ
داسه‌پێنێته‌وه. به
یارمه‌تی كه‌مپینێكی عه‌زیم له
پڕوپاگه‌نده‌و هاندان كه
له‌لایه‌ن ژۆرنالیزمی
نۆكه‌رو پڕچه‌كی غه‌رب، كه خۆی
به‌رئه‌نجامی خه‌مساردی
سیاسی جه‌ماوه‌ری
ده‌یه‌ی هه‌شتایه براوه‌ته
پێشه‌وه، شتێكی وه‌كو
"ئیمپراتۆرێكی شه‌ڕی" نوێ
قوتكرایهوه. ووڵاتێكی جیهانی
سێهمیی به دانیشتوانێكی
كه‌متر له ١٧ ملیۆنه‌وه،
قه‌رزارو به ته‌واوی
پشتبه‌ستوو به
ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی نه‌وت بۆ غهربو
شه‌كه‌ت‌و ماندوی جه‌نگێكی هه‌شت
ساڵه له‌گه‌ڵ ووڵاتی
ئێرانی دراوسێی، به
ووێنه‌ی خه‌ته‌رێكی
هه‌ڕه‌شه‌كه‌ر له جیهان نیشاندرا.
مه‌سه‌له‌یه‌كی ناوچه‌یی كه
له سایه‌ی
هه‌لومه‌رجێكی دیكه‌دا به زهختو
مانۆڕی سیاسی‌و دیپلۆماسی
وه‌ڵامی وه‌رده‌گرته‌وه.
تا راده‌ی جه‌نگی مان‌و
نه‌مان بۆ "جیهانی موته‌مه‌دن"
گه‌وره كرایه‌وه.
ئه‌وروپای قاڕه به راڕاییه‌وه
چوه پشتی ئه‌م سیاسه‌ته.
هڵمهت كۆڵ‌و میتران،
سیماكانی ئه‌وروپایه‌كی بورژوازی
یه‌كگرتوو قودرهتخواز،
له‌لایه‌ن بوش‌و بیكه‌ره‌وه،
ره‌مزه‌كانی ده‌سه‌ڵاتی
بێهاوتای ئه‌مریكا، خرانه
په‌راوێزه‌وه. ژاپۆنی
زه‌به‌لاح هێنرایه خواره‌وه
بۆ ئاستی خهزێنهدارێكی
موتیع. حه‌یاتی بوونی
"ده‌وری رابه‌رایه‌تی"
ئه‌مریكا له نه‌زمی
سه‌رمایه‌دارانه‌ی نوێی جیهاندا
هێنرایه‌وه بیری ئه‌وروپا.
له كاتێكدا كه عێراق
مه‌یدانی جه‌نگه، ئه‌و
مه‌سه‌له میحوهریانهی كه
ده‌بێ له رێگای ئه‌م
جه‌نگه‌وه یه‌كلابكرێنه‌وه، به
پله‌ی یه‌كه‌م له
غه‌ربدا خۆیان حه‌شاردراوه.
نمایشی هێزو "ڕابه‌ری" ئه‌مریكا
له ناوچه‌كه‌دا بڕیاره
زامنی پراستنی جێگاورێگای
له بانتری ئه‌و ووڵاته بێت
له به‌رامبه‌ر هاوپهیمانو
رهقبهكانی له غه‌ربی
پاش جه‌نگی سارددا-
فاكته‌رێك كه له هه‌مان كاتدا
پێشمه‌رجی باڵاده‌ستی
جیهانیی ئه‌مریكاشه. به‌ڵام
هه‌وڵی ئه‌مریكا به
پێچه‌وانه‌ی مه‌نتقی
سه‌رمایه‌داری ئه‌مڕۆوه كار ده‌كات كه
پێداچونه‌وه‌یه‌كی نوێی
بنه‌ڕه‌تی له هاوسه‌نگی
پێشوو شكڵگرتنی ئارایشێكی
ئابوری‌و سیاسی بورژوزای
تازه ده‌خوازێ. ماهیه‌تی
له‌رزۆكی "ئئیتلافی"
ئه‌مرۆ به به‌راورد له‌گه‌ڵ
هاوپشتیهكی ناوخۆیی كه
یه‌كێتی غه‌رب ده‌یان ساڵ له
به‌رامبه‌ر بلۆكی شه‌رق له
خۆی نیشانی‌دا، گیروگرفته
مێژوویه‌كانی هه‌وڵی
ئه‌مریكا نیشانده‌دات.
فهلهستینو كوێت: په‌یوه‌ندییان
له‌سه‌نگه‌ره‌كانی
به‌رامبه‌ردا، نه‌ك عێراق
به‌وێنه‌ی وڵاتێك یان رژێمێكی
سیاسی، به‌ڵكو ناسیۆنالیزمی
عه‌ره‌ب ده‌بینین به‌وێنه‌ی
هێزێكی ناوچه‌یی-
ره‌قیبێكی دیكه له كێشمه‌كێش بۆ
بنیاتنانی نه‌زمی نوێ‌دا.
ئه‌مه ناسیۆنالیزمی خه‌ڵك
گهرایانهو دژی
ئیستعماریی كۆن نییه، به‌ڵكو
ئاڵای بۆرژوازی عه‌ره‌بی
دوای ئۆپیكه. خه‌باتكاریی
ئه‌م ناسیۆنالیزمه له
داماویی هه‌ژارانی عه‌ره‌ب یان
كوێرهوهرییهكانی
خه‌ڵكی فه‌له‌ستینه‌وه
سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو
به‌رهه‌می ئه‌و ئیمكاناته
ماددیه‌یه كه به‌ڕووی
ده‌وڵه‌تانی بۆرژوازی عه‌ره‌بدا
كراوه‌ته‌وه بۆ باشكردنی
جێوشوێنیان له ئابووری
جیهانیو پێكهاته‌ی
ناوچهییو نێونه‌ته‌وه‌یی
ده‌سه‌ڵاتدا. ململانێی هاوكێشه‌ی
پێشووی نێوان رۆژههڵاتو
رۆژئاوا ده‌مێك بوو ئه‌م
جۆره چاوه‌ڕوانییانه‌ی ناكام
كردبۆوه. نفوزی رۆژئاوا
له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
پشتی به ئیسرائیل‌و ئێران
به‌ستبوو، وه‌كو دوو
كۆڵه‌كه‌ی سیاسه‌تی گه‌مارۆدانی
سۆڤێت. ته‌نانه‌ت وڵاته
عه‌ره‌بیه‌كانی لایه‌نگری
رۆژئاوایش، وه‌ك ئه‌رده‌ن،
سعودیه‌و دواتریش میسر،
نه‌یانتوانی په‌یوه‌ندییه‌كی
ئابووری‌و سیاسی
توندوتۆڵی وه‌ها له‌گه‌ڵ غه‌ربدا
به‌رقه‌رار بكه‌ن كه
ئیسرائیل‌و ئێرانی سه‌رده‌می شا
لـێی به‌هره‌مه‌ند
بوون‌و به مه‌رجی پێوێستی
گه‌شه‌ی سهرمایهداریو
پێشكه‌وتنی ته‌كنه‌لۆجی
ده‌ژمێردرا. جگه له‌مه
ماوه‌یه‌كی زۆر به‌ر له
داڕوخانی یه‌كجاری بلۆكی
رۆژهه‌ڵات ئیتر ئه‌وه ئاشكرا ببوو
كه ئه‌م بلۆكه توانای
داڕشتنی هیچ جۆره
چوارچێوه‌یه‌كی نییه بۆ گه‌شه‌ی
ئابووری له وڵاتانی ناوچه‌ی
ژێر نفوزی خۆیدا. به‌ڵام
مادام كه
به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی فراوانتری جیهانی رۆژئاوا
به ئیسرائیل
ده‌به‌ستێته‌وه، ئه‌وه‌ی كه وڵاتانی
عه‌ره‌بی به
دانیشتوانێكی ٥٠ ئه‌وه‌نده‌ی
ئیسرائیل‌و سه‌رچاوه‌یه‌كی
فراوانی ئابووری، نهوتو هێزی
كاره‌وه، له ساحه‌ی
سیاسه‌تی نێونه‌ته‌وه‌یی‌و
ئابووری جیهانیدا نفوزێكی
به‌هه‌مان راده كاریگه‌ر
به‌ده‌ست بهێنن مومكین نه‌بوو.
وه لێره‌دا په‌یوه‌ندی
له‌حاشا نه‌هاتووی شه‌ڕی
ئه‌م دواییه له‌گه‌ڵ
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستیندا ئاشكرا
ده‌بێت. سه‌ربه‌خۆ له‌وه‌ی
كه سه‌رانی عه‌ره‌ب
به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزییه‌ك
له خه‌می
كوێرهوهرییهكانی خه‌ڵكی فه‌له‌ستیندا
ببن یان نه‌بن ( كه به‌گشتی
نین)، مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین بووه‌ته مه‌حه‌كی
هه‌ڵوێستی رۆژئاوا‌و
ئه‌مه‌ریكا به‌رامبه‌ر به جیهانی
عه‌ره‌ب. ئیسرائیل‌و
مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین رێگره
له‌به‌رده‌م جۆشخواردنی
ئابووری‌و سیاسی ته‌واوی
جیهانی عه‌ره‌ب له‌گه‌ڵ
رۆژئاوادا. به قه‌ولی
عه‌ره‌فات، "عه‌ره‌ب ده‌یه‌وێت
له‌گه‌ڵ رۆژئاوادابن به‌ڵام
نه‌ك وه‌كو كۆیله به‌ڵكو وه‌كو
شه‌ریك". میسر هه‌وڵیدا تا
له‌ڕێگه‌ی دووركه‌وتنه‌وه
له مه‌سه‌له‌ی پان
عهرهبیزمو گه‌یشتن به
رێكه‌وتنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌گه‌ڵ
ئیسرائیل‌دا به‌م ئامانجه
بگات. ئه‌م ستراتیجه شكستی
خوارد. ناسیۆنالیزمی میلیتانت
ده‌یه‌وێت به هێزنیشاندان
به هه‌مان ئامانج بگات.
له‌گه‌ڵ رۆژئاوادا ده‌جه‌نگێت
بۆئه‌وه‌ی به
هه‌لومه‌رجێكی گونجاوتره‌وه پێوه‌ی
په‌یوه‌ست بێت.
داگیركردنی كوێت له‌لایه‌ن
عێراقه‌وه
له‌سه‌ره‌تاوه كرده‌وه‌یه‌كی
عه‌سكه‌ری راسته‌وخۆی عێراق بوو بۆ
گه‌یشتن به ئامانجه
تایبه‌تییه‌كانی خۆی. باشترین
سیناریۆ له‌ڕوانگه‌ی
عێراقه‌وه لكاندنێكی
بێسهروسهدا بوو كه هیچ ئاكامێكی
ده‌ستبه‌جێی له
ناوچه‌كه‌دا لـێنهكهوێتهوه.
به‌ڵام كاتێك ئه‌م
كرده‌وه‌یه له‌گه‌ڵ مقاوه‌مه‌تی
توندی رۆژئاوا به‌ره‌وڕوو
بووه‌وه، هه‌نگاوه
ناكامه‌كه‌ی عێراق وه‌ك خزمه‌تێك
به ئامانجێكی گه‌وره‌ترو
ناوچه‌یی له‌لایه‌ن
ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌به‌وه
باوه‌شی بۆ كرایه‌وه.
ده‌ركی ئه‌وه‌ی كه
بۆچی ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب
مه‌یدانی هه‌ڵسووڕانی خۆی
فراوانتر دهبینێو بۆچی
شه‌ڕێكی ماڵوێرانكه‌ر هێشتا
ده‌كرێ به
پێشڕه‌وییه‌كی سیاسی بژمێردرێت دژوار
نییه. داڕوخانی بلۆكی سۆڤێت
گرنگیی ستراتیژیی
ئیسرائیلی بۆ رۆژئاوا كه‌م
كردۆته‌وه. ئه‌و رۆژه‌ی كه تیایدا
واقعییاته ئابووری‌و
ئینسانیه‌كانی ناوچه‌كه خۆی
به‌سه‌ر سیاسه‌تی
رۆژئاوادا فه‌رز بكات دوور نییه.
گۆڕینی جوگرافیای سیاسی كۆنی
جیهان، هه‌روه‌ك له
رووداوه‌كانی ئه‌وروپا، سۆڤێت،
یهمهنو كۆریا
ده‌رئه‌كه‌وێت، مه‌سه‌له‌یه‌كی
حه‌تمییه. دابه‌شكردنی
نێونه‌ته‌وه‌یی ده‌سه‌ڵات
له‌نێوان ده‌وڵه‌ته
بۆرژواییهكاندا به‌ناچاری ده‌بێ
چاوی پێدابخشێنرێتهوهو ئه‌و
جه‌مسه‌ره ئابووری‌و
سیاسییانه‌ش بگرێته‌وه كه
له ئه‌نجامی گه‌شه‌ی
ته‌كنه‌لۆژی‌و
جیهانیبوونه‌وه‌ی سه‌رمایه‌دا، له
ده‌ره‌وه‌ی
قهڵهمڕهوهكانی سه‌رمایه‌داری
پێشكه‌وتوودا سه‌ریان هه‌ڵداوه.
ئه‌و هاوسه‌نگییه
وشكوزڕهی كه له‌لایه‌ن
جه‌مسه‌ربه‌ندیی كۆنی رۆژههڵاتو
ڕۆژئاواوه پێكهاتبووو
پارێزگاری لێده‌كرا تێك ڕووخاوه.
ئه‌و هێزانه‌ی كه ڕوو له
سه‌رهه‌ڵدانن له ئاستی
ناوچه‌ییدا ده‌توانن
ئومێدهوارتر بن به‌وه‌ی كه به
كاری لێبڕاوانه كاریگه‌ری
له‌سه‌ر چاره‌نووسی خۆیان
دابنێن.
به‌شێك له ئامانجه‌كانی
ناسیۆنالیزمی میلیتانتی
عه‌ره‌ب هه‌رئێستا
وه‌دیهاتووه. ئه‌نجامی شه‌ڕه‌كه
هه‌رچییه‌ك بێت، هه‌ر ئێستا
گۆڕانكارییه‌كی گه‌وره
له ناوچه‌كه‌دا به‌زیانی
ئیسرائیل له‌ئارادایه.
درێژه‌پێدانی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ی
ئێستای باشبوونی
په‌یوه‌ندی ئهمهریكاو ئیسرائیل،
كه دانی پاره‌و موشه‌ك
به ئیسرائیل نیشانهكانێتی،
له ئاینده‌دا سه‌خت دێته
به‌رچاو. به كۆتایی هاتنی
شه‌ڕ گوشاری رۆژئاوا، وه‌یان
به‌هه‌رحاڵ ئه‌وروپا،
له‌سه‌ر ئیسرائیل
په‌ره‌ئه‌سێنێ. ناسیۆنالیزمی عه‌ره‌ب
هه‌ر بهمهندهی ئێستاش
توانیوویه‌تی بهڕهسمیهت
ناسینی قورسایی ئابووری‌و
سیاسی جیهانی عه‌ره‌ب
به‌سه‌ر رۆژئاوادا بسه‌پێنێ.
هه‌ر بهمهندهی ئێستاش
رۆژئاوا به‌ڵێنی هه‌ندێك
سازشی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی
فه‌له‌ستین داوه كه تا
دوێنێ وێنه‌ی نه‌بووه. جگه
له‌مه كۆمه‌ڵێك سوودی
لاوه‌كیشی هه‌بووه. له
خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا
ناسیۆنالیزم پێشه‌نگیی له پان
ئیسلامیزم سه‌نده‌وه. ئیسلام خۆی
كشاندۆته دواوه بۆ گێڕانی
ده‌وری پله دوو له
سیاسه‌تی جیهانی عه‌ره‌بدا،
به‌وێنه‌ی ئامڕازێكی
هه‌ڵخڕاندن له‌خزمه‌تی كاری
سیاسی به ناوهڕۆك
ناسیۆنالیستیدا. ئه‌م ململانێیه‌ی
دوایی كۆمه‌كی كردووه كه
ته‌نانه‌ت له ئێرانیشدا
بوخچه‌ی باڵی پان ئیسلامیستی
حیزب الله بپێچرێته‌وه. بۆ
عێراق خۆی خودی مانه‌وه،
دوای مقاوهمهتێكی
عه‌سكه‌ری ئابڕومه‌ندانه، به
سه‌ركه‌وتنێكی سیاسی، وه
له درێژماوه‌دا ته‌نانه‌ت
به سه‌ركه‌وتنێكی
عه‌سكه‌ریش ده‌ژمێردرێت. داگیركردنی
عێراق له‌لایه‌ن
ئه‌مه‌ریكاوه، وه‌یان ته‌نانه‌ت
مانه‌وه‌ی عه‌سكه‌ریی
درێژماوه‌ی ئه‌مه‌ریكا له
ناوچه‌كه‌دا، بێگومان ئه‌م
جه‌نگه‌ی ئێستا ده‌كاته
ڤێتنامێكی دووه‌م بۆ ئه‌م وڵاته.
ئه‌مه‌ش به ئیحتمالێكی زۆر
ده‌بێته مایه‌ی قڵشت
له‌نێو یه‌كێتی رۆژئاوا‌و
ته‌ریككه‌وتنه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا
له ئه‌وروپای قاره. ئه‌م
حاڵه‌ته‌ی لێده‌رچێت،
جێوشوێنی عێراق به‌وێنه‌ی
وڵاتێكی به‌نفوز له جیهانی
عه‌ره‌بدا سه‌قامگیر ده‌بێت.
ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێ
رابووهستێ
ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێ
رابووهستێ، له پله‌یه‌ی
یه‌كه‌مدا له‌به‌ر ئه‌و
وه‌حشیگه‌رییه‌ی كه نمایشی
ده‌كات. ئه‌م جه‌نگه هه‌ر
تائێستا هه‌زاران كه‌سی
بێگوناهی كردووه‌ته قوربانی.
سه‌رله‌به‌ری بیرۆكه‌ی
بۆمباران به "وردبینی
نه‌شته‌رگه‌ریی" ئه‌فسانه‌یه.
سه‌رتاپای وڵاتێك به بۆمب
كێڵراوه. خه‌ڵكی به بچووك‌و
گه‌وره‌وه به بۆمب‌و
موشه‌ك كوشتار ده‌كرێن، له‌ده‌ست
نه‌بوونی ئاو‌و كاره‌باو
داوو دهرمانو پێداویستی
ته‌ندروستی گیان ده‌ده‌ن.
كاره‌ساته‌كانی ئه‌م
شه‌ڕه بۆ خه‌ڵكی بیگوناهو
مه‌ده‌نی عێراق ناكرێت بۆ
هه‌تاهه‌تایه له‌لایه‌ن
میدیاكانی رۆژئاواوه په‌رده‌پۆش
بكرێت. كاتێك راستییه‌كان
بكه‌ونه ڕوو، كه ورده‌ورده
خه‌ریكه ده‌كه‌ونه ڕوو،
مرۆڤایه‌تی شه‌رمه‌زار
ده‌بێت.
ئه‌م شه‌ڕه ده‌بێ
رابووهستێ، له‌به‌ر ئه‌و
پاشه‌وپاش گه‌ڕانه‌وه سیاسی‌و
كه‌لتوری‌و ئه‌خلاقیه‌ی
كه به‌سه‌ر هه‌موو جیهانی
ده‌سه‌پێنێ. نیشانه‌كان
هه‌رئێستا له‌به‌رده‌ستدان.
ده‌خاله‌تگه‌ریی
عه‌سكه‌ریی زلهێزه‌كان، شۆڤێنیزمی
میللی، نه‌ژادپه‌رستی،
وه‌ته‌نپه‌رستی، ده‌مارگیری
دینی، تیرۆریزم‌و
ژۆرنالیزمی نۆكه‌ر، ئه‌مانه
به‌شێكن له‌و هێزه ره‌شانه‌ی
كه به‌م شه‌ڕه هه‌وساریان
پچڕاندووه. ئه‌مانه
تایبه‌تمه‌ندییه واقعییه‌كانی
ئه‌و به‌ناو "نه‌زمی
نوێی جیهان"هن كه خه‌ریكه
چه‌كه‌ره ده‌كات.
منصور حكمت
وه‌رگێڕانی: سه‌عید
ئه‌حمه‌د
وه‌رگیراو له بڵاوكراوه‌ی
كرێكاری ئه‌مڕۆ (كارگر
امروز) ژماره ١٠ كانونی دووه‌می
١٩٩١
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #2270kuT.html
|