مێزگردی: باڵاكردنو ئاوابوونی ئیسلامی سیاسی
گفتوگۆی وه‌رزنامه‌ی "پرسین" له‌گه‌ڵ مه‌نسووری حیكمه‌ت زستانی ٢٠٠١
پرسین: تێگه‌یشتنی ئێوه له هه‌ندێ چه‌مكی وه‌كو بونیادگه‌رایی ئیسلامی‌و ئیسلامی سیاسی چییه؟ جیاوازی ئه‌م دوو عیباره‌یه له چیدایه؟
منصور حكمت: من عیباره‌ی بونیادگه‌رایی ئیسلامیی به‌كار ناهێنم چونكه به‌ڕای من ئه‌مه تێگه‌یشتنێكی راستڕه‌وانه‌ی ئامانجداره كه به‌ئه‌نقه‌ست وێنایه‌كی گومڕایانه له ئیسلام‌و بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كان به‌ده‌سته‌وه ده‌دات. ئه‌وه‌ی واقعییه، باڵاكردنی ئیسلامی سیاسییه. ئیسلامی سیاسی به‌ڕای من بزووتنه‌وه‌یه‌كی كۆنه‌په‌رستانه‌ی هاوچه‌رخه‌و جگه لهشكلأو شێوه ئیتر هیچ خزمایهتییهكی له‌گه‌لأ بزووتنه‌وه ئیسلامییه‌كانی كۆتایی سه‌رده‌ی نۆزده‌و سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌مدا نییه. له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكی كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئه‌و مه‌سه‌له سیاسی- كۆمه‌ڵایه‌تی‌و ئابوورییه‌ی كه مه‌به‌ستێتی، ئه‌م بزووتنه‌وه نوێیه به‌ته‌واوی ریشه‌ی له كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدایه. دووباره‌بوونه‌وه‌ی هه‌مان دیارده‌ی پێشوو نییه. ئه‌مه‌یان ئاكامی شكست وه‌یان باشتر بڵێم ناكام‌و نیوهناچلأ مانه‌وه‌ی پرۆژه‌ی مۆدێرنیزه‌كردنی غه‌ربیی وڵاتانی ئیسلام نشینی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته له كۆتایی ساڵانی شه‌سته‌كان‌و سه‌ره‌تای هه‌فتاكانی زاینی‌دا، وه شانبه‌شانی ئه‌مه‌ش ئاوابوونی ئه‌و بزووتنه‌وه سكۆلار- ناسیۆنالیستییه بوو كه جێبه‌جێكه‌ری سه‌ره‌كی ئه‌م مۆدێرنیزهكردنه ئیداری‌و ئابووری‌و فه‌رهه‌نگییه بوو. قه‌یرانی حكومهتییو ئایدۆلۆژیكیی له‌ناوچه‌كه‌دا په‌ره‌ی سه‌ند. بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیی له‌ئاكامی ئه‌م بۆشاییه ئایدۆلۆژیك سیاسییه‌و سه‌رلێشێواویی بۆرژوازیی محه‌للی ئه‌م وڵاتانه‌دا به‌وێنه‌ی یه‌كێك له ئهلتهرنهتیڤهكانی باڵی راستی كۆمه‌ڵگا بۆ تازه‌كردنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی حوكمڕانیی بۆرژوایی له رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌گه‌ڵ چهپو چینی كرێكارێك كه له‌گه‌ڵ گه‌شه‌ی سه‌رمایه‌داریدا ئه‌میش په‌ره‌ی سه‌ندبوو هاته مه‌یدان. له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا به‌بێ ئاڵوگۆڕه‌كانی ساڵی ٧٨-١٩٧٩ی ئێران، ئه‌م ڕه‌وتانه به‌بڕوای من هێشتا شانسێكی ئه‌وتۆیان نهبووو به لاكه‌وته‌یی ئه‌مانه‌وه. له ئێران‌دا بوو كه ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه خۆی له شێوه‌ی حكومه‌تێكدا رێكخست‌و ئیسلامی سیاسیی له گشت ناوچه‌كه‌دا كرده هێزێكی به‌رچاوو جێگه‌ی باس.
ئیسلامی سیاسی له‌ڕوانگه‌ی منه‌وه ناونیشانێكی گشتیی ئه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌یه كه ئیسلام به ئامڕازێكی سه‌ره‌كی ده‌زانێ بۆ دهستپێیاهێنانهوهیهكی راستڕه‌وانه‌ی چینی ده‌سه‌ڵاتدارو نیزامێكی حكومه‌تیی له‌دژی چه‌پڕه‌ویی له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا، وه‌به‌م پێیه له پێشبڕكێ له‌سه‌ر به‌شی خۆی له ده‌سه‌ڵاتی جیهانیی سه‌رمایه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌و به‌تایبه‌ت له‌گه‌ڵ قوتبه‌كانی هه‌ژمونیی جیهانی سه‌رمایه‌داریدا له كێشمهكێشدایه. ئه‌م ئیسلامه سیاسییه مه‌رج نییه ناوه‌ڕۆكێكی سكولاستیكو فیقهی پێدراوو دیاریكراوی هه‌بێت. ئیسلامی سیاسی مه‌رج نییه بونیادگه‌راو دكترینر بێت. له مرونه‌ی سیاسی‌و پراگماتیزمی عه‌قیده‌یی خومهینییهوه تا ناوه‌نده وشكه موقه‌ده‌سه‌كان له باڵی راستی حكومه‌تی ئێران‌دا، له نه‌هزه‌تی ئازادی‌و مه‌هدی بازرگان‌و ئهمهلو نه‌بیه به‌ڕیی بێعهمامهو بۆینباخ له‌مله‌وه تا تاڵیبان، له حهماسو جیهادی ئیسلامییه‌وه تا "پروتستانیزمی ئیسلامی"ی وه‌كو سروشو ئهشكوهری له ئێران، هه‌موویان به‌شه جیاجیاكانی ئه‌م ئیسلامه سیاسییه‌ن.
ده‌سه‌ڵاته‌كانی غه‌رب، وه میدیا‌و جیهانی ئه‌كادیمییان، مه‌قوله‌ی بونیادگهراییان هێناوه‌ته پێشه‌وه بۆئه‌وه‌ی لق‌و باڵه تیرۆریستی‌و دژی غه‌ربییه‌كانی ئه‌م ره‌وته ئیسلامییه له لقه لایه‌نگره‌كانی غهربو ئه‌وانه‌ی ئه‌هلی سازشن جیا بكه‌نه‌وه. دژی غهربهكان به بونیادگه‌را ناو ئه‌به‌ن‌و هێرش ئه‌كه‌نه سه‌ر بونیادگه‌رایی بۆئه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی، كه له‌روانگه‌ی ئه‌وانه‌وه كۆڵه‌كه‌یه‌كی حوكمڕانیی ڕاستڕهوانهو دژی سۆسیالیسته له‌ناوچه‌كه‌دا كه له‌ئێستادا به‌هیچ شتێك جێگاكه‌ی پڕ ناكرێته‌وه، مه‌حفوز بكه‌ن. به‌ڵام ره‌وته دژی غه‌ربییه‌كان هه‌موویان باڵی وشكه موقه‌ده‌سو موتهعهسیبه فیقهییه‌كان نین له‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا. بونیادگهراترین به‌شه‌كانی مه‌عه‌سكه‌ری ئیسلامیی، وه‌كو تاڵیبان‌و سعودیه، خۆیان نزیكترین یارانی غه‌ربن.
پرسین: به‌ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی ئیسلامیسته‌كان تا چ راده‌یه‌ك نیشانه‌ی پاشهوپاشگهڕانهوهیهكی دینییه؟ ئایا ئه‌مه گه‌ڕانه‌وه‌یه‌كی دینییه له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا؟ گه‌ڕانه‌وه‌یه‌ك بۆ به‌هاو باوه‌ڕه دینییه‌كان له‌ژیانی فهردیو كۆمه‌ڵایه‌تیدا؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من سه‌رچاوه‌ی ئه‌مه ناگه‌ڕێته‌وه بۆ زیندووبوونه‌وه‌ی ئیسلام به‌وێنه‌ی ده‌زگایه‌كی ئیعتقادی. ئه‌مه ئیسلامی فیقهی نییه، به‌ڵكو ئیسلامی سیاسییه. بنه‌ماكه‌ی ئه‌گه‌ڕێته‌وه بۆ هه‌ندێ هاوكێشه‌ی سیاسی دیاریكراو. ئه‌وه به‌ڵگه‌نه‌ویسته كه به په‌ره‌سه‌ندنی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسی گوشار بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی دیارده دینییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا زیاد ده‌كات. به‌ڵام ئه‌مه گوشارێكی سیاسییه. هه‌ندێ جار خه‌ڵكی مل به‌م گوشار ده‌ده‌ن. كۆڵه‌كه‌ی ئه‌م "رێنیسانس"ه ئیسلامییه زهبروزهنگو تیرۆره. له جه‌زائیر بهشێوهیهكو له ئێران به‌شێوه‌یه‌كی دیكه. له ئێران راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه به‌پێچه‌وانه‌وه، شانبه‌شانی باڵاكردنی ئیسلامی سیاسیوحوكمڕانیی دینی، شه‌پۆلی هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ی دژی ئیسلامیی له ئاستی مهعنهویو عهقیدهییو له‌ژیانی شه‌خسیی خه‌ڵكدا به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ڕسوڕهێنه‌ر په‌ره‌ی سه‌ندووه. باڵاكردنی ئیسلامی سیاسی له‌ئێراندا بووه‌ته پێشه‌كییه‌ك بۆ شۆڕشێكی فه‌رهه‌نگیی دژی ئیسلامی‌و دژی دینی له زه‌ینی خه‌ڵكیداو به‌تایبه‌تی له‌جیلی لاوان‌دا كه بهتهقینهوهیهكی مه‌زن سه‌رنجی جیهان بۆلای خۆی رائهكێشێتو زه‌نگی كۆتایی هاتنی عه‌مه‌لیی ئیسلامی سیاسی له سه‌رتاپای خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا لێده‌دات.
پرسین: ئاروهندی ئابراهامیان هه‌ر له‌م مێزگرده‌دا ده‌ڵێت هه‌ره‌سی جمهوری ئیسلامیی ئێران دوا بزمار نابێت له‌تابووتی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی، چونكه مه‌یله‌كانی دیكه، به‌تایبه‌ت غه‌یره شیعه‌كان، ده‌توانن خۆیان نه‌به‌نه ژێر باری ئه‌م شكسته‌وه. ئایا تۆ له‌گه‌ڵ ئه‌م لێكدانهوهیهدای؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من جوڵانه‌وه‌ی ئیسلامی له خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو له‌ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا به هه‌ره‌سی رژێمی ئیسلامی ئێران له هه‌ناسه‌دان ئه‌كه‌وێت. باسه‌كه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه ئێرانی ئیسلامیی مۆدێلێكی شكستخواردو ده‌بێت كه ئه‌وانی دیكه ئه‌توانن خۆیانی لــێبێبهری بكه‌ن. شكستی جمهوری ئیسلامی له‌ئێراندا لهجهرگهی خرۆشانێكی سكۆلاریستیی مه‌زنی جه‌ماوه‌ریدا روو ده‌دات. خرۆشانێك كه ده‌ست بۆ بنه‌ماكانی بیركردنه‌وه‌ی كۆنه‌په‌رستانه‌ی ئیسلامی دهباتو نه‌ته‌نها له بیرورای گشتی جیهاندا تڕۆی ده‌كات به‌ڵكو مه‌حكوم‌و ریسوای ئه‌كات. شكستی رژێمی ئیسلامی شتێكی له‌بابه‌ت هه‌ره‌سی ئه‌ڵمانیای نازی ده‌بێت. هیچ فاشیستێك ناتوانێ به‌ساده‌یی‌و ته‌نها به خۆجیاكردنه‌وه‌ی مهكتهبیو رێكخراوه‌یی خۆی له‌م جه‌مسه‌ره هه‌ره‌س كردوهدا ههڵوێستو جێگاوڕێگای خۆی بپارێزێت. هه‌ره‌سی جمهوری ئیسلامی، تێكڕای ئه‌م ره‌وته ده‌یان سالأ ده‌باته سووڕی متبوونه‌وه. شكستی ئیسلامی سیاسی له ئێران‌دا، سه‌ركه‌وتنێكی دژی ئیسلامیستییه كه ئه‌م سه‌ركه‌وتنه ته‌نها به چوارچیوه‌ی ئێران مه‌حدود نابێته‌وه.
پرسین: ئێوه وه‌سفكردنی وڵاتانێكی وه‌كو ئێران به "وڵاتی ئیسلامی" ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه. بۆچی؟
منصور حكمت: هه‌ر پۆلێنكردنو ناولكاندنێك ئامانجێكی له‌پشته‌وه‌یه. ئیسلام هه‌زارو چوارسه‌د سالأ له‌ئێراندا به‌ڕێوه چووه‌و بێگومان مۆری خۆی ناوه به هه‌ندێ شته‌وه. به‌ڵام ئه‌مه ته‌نها یه‌ك فاكته‌ری نه‌خشاندنی سیمای ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌یه. هه‌روه‌كو سه‌ركوت، پاشایه‌تی، حكومه‌تی پۆلیسی، دواكه‌وتوویی پیشه‌سازی، ئینتمای قه‌ومی، زمان، خه‌ت، پێشینه‌ی مێژوویی، مێژووی سیاسی، دابونهرێتهكانی به‌رله ئیسلام، تایبه‌تمه‌ندییه جسمییهكانی خه‌ڵك، باڵا، شكلأو شێوه‌و رهنگو ڕوو، پهیوهندیو هاموشۆی نێونه‌ته‌وه‌یی، جوگرافیا‌و ئاو‌و هه‌وا، خۆراكی خه‌ڵك، پانودرێژی وڵات، راده‌ی چڕیی دانیشتووان، په‌یوه‌ندییه ئابوورییه‌كان، نیزامی سیاسی، راده‌ی شارنشینی، تهلارسازییو تاد. هه‌ر یه‌كێك له‌مانه تایبه‌تمه‌ندییه‌كی واقعی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه نیشان ده‌دات. جا ئه‌گه‌ر كه‌سێك جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كات كه له‌نێو ئه‌و سه‌دان فاكتهرهدا كه له‌نێوان ئێران‌و پاكستان‌و فه‌ره‌نساو یاباندا جیاوازی دروست ئه‌كات، په‌نجه بخاته سه‌ر حزوری ئیسلام له هه‌ندێك گۆشه‌ی ژیانی ئه‌م كۆمهڵگایهداو ئه‌م مۆره بنێت به نێوچه‌وانی من‌و تۆ‌و دهشتیو هیدایه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و زۆربه‌ی هه‌ره زۆره‌ی كه نه‌خۆی به ئیسلام دهزانێو نه بۆ ئیسلام‌و ئاخوند هیچ بایه‌خێك دا ئه‌نێت، ئه‌وه بێگومان به‌شوێن ئامانجێكی تایبه‌تییه‌وه‌یه. ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه. حكومه‌ت ئیسلامییه. ئیسلام دیارده‌یه‌كی سه‌پێنراوه له ئێران‌دا، نه‌ته‌نها له‌مڕۆدا به‌ڵكو له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تیشدا هه‌روا بووه، وه له‌رێگه‌ی داپڵۆسین‌و كوشتنه‌وه له‌سه‌ركار ماوه‌ته‌وه. ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه. بیست ساڵه ده‌یانه‌وێ به‌زۆر بیكه‌نه ئیسلامی نه‌یانتوانیووه. ناوبردنی كۆمه‌ڵگای ئێران به كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی، به‌شێكه له جیهادێكی كۆنه‌په‌رستانه بۆ به‌ئیسلامی كردنی.
پرسین: ئایا تۆ ئیسلامی سیاسی وه‌كو هێزێك سه‌یر ئه‌كه‌یت كه له پێكهاته‌ی سیاسی وڵاتانی موسڵمان نشینی خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو باكوری ئه‌فریقادا هه‌روا ده‌مێنێته‌وه؟
منصور حكمت: مانه‌وه، مه‌قوله‌یه‌كی نیسبییه. سه‌ره‌نجام زه‌مانێك دێت كه ئه‌م ناوچه‌یه ئیسلامی سیاسی به یه‌كجاری توڕبداتو بیكاته دیارده‌یه‌كی به‌سه‌رچوو كه ئه‌گه‌رچی هێشتا بۆ تهماشاو لێكۆڵینه‌وه ماوه‌ته‌وه‌و ته‌نانه‌ت پهیڕهوانێكیشی هه‌یه، به‌ڵام به‌كرده‌وه هیچ ده‌ورێك له‌ژیانی خه‌ڵكیدا ناگێڕێت. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئه‌م ساته كه‌ی دێت، به‌ته‌واوی به‌ستراوه‌ته‌وه به ره‌وه‌نده سیاسییه‌كانی ئه‌م كۆمهڵگایانهوهو به‌دیاریكراویش به خه‌بات بۆ ئازادی‌و سوسیالیزمه‌وه. هێشتا ره‌نگه چه‌ند نه‌وه‌یه‌كی دیكه‌ش ناچار بن ته‌حه‌مولی ئه‌م ئیسلامه بكهنو بێگومان هه‌ندێ زانا‌و لێكۆڵهرهوهش ئیسلام به شتێكی هه‌تاهه‌تایی دائه‌نێن. به‌ڵام هیچ شتێكی هه‌تاهه‌تایی‌و بونیادی له ئیسلامیه‌تی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا وجودی نییه. بزووتنه‌وه ئیسناندۆستو ئازادیخوازانه‌كان ده‌توانن مه‌له‌فی ئیسلامیه‌ت دابخه‌ن. له‌ئێراندا ساته‌وه‌ختی رزگار بوون له‌ده‌ستی ئیسلام ده‌توانرێ زۆر زوو بێته‌پێشه‌وه. به‌بڕوای من جمهوری ئیسلامی ئێستا ره‌وتی له‌ناوچوون دهپێوێو له‌گه‌ڵ ئه‌میشدا ئیسلامی سیاسی له‌ئێراندا تێك ده‌شكێنرێت. وه ئه‌گه‌ر گوشاری سیاسی ئیسلام‌و ئیسلامیه‌ت لابچێت، ئه‌وكاته پووچیو بێریشهیی ئه‌و شته‌ی كه به هه‌ژموونی كه‌لتووری ئیسلام به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌كو ئێران‌دا له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درێت به‌خێرایی ئاشكرا ئه‌بێت. ئێران له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكدا له‌پێگه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی سیاسه‌یه‌وه ده‌بێته ناوهندو رابه‌ری خه‌بات له‌دژی ئه‌و.
یه‌كێك له‌شێوه‌كانی مانه‌وه‌ی ئیسلامی سیاسی له ناوچه‌كه‌دا، به‌رای من تیرۆریزمه. خه‌بات له‌دژی تیرۆریزمیئیسلامی به‌بڕوای من تا چه‌ندین سالأ پاش سه‌ركه‌وتنی سیاسی مرۆڤایه‌تی به‌سه‌ر ئیسلام له‌ناوچه‌كه‌دا هه‌روا درێژه‌ی ده‌بێت. پێچانه‌وه‌ی گروپه‌كانی تیرۆری ئیسلامی پێویستیی به‌كاتێكی زۆرتر ده‌بێت.
پرسین: ئێوه پێشتر له چه‌ند نووسراوێكدا گیان بهبهرداهاتنهوهی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی تا راده‌یه‌كی زۆر ده‌به‌ستنه‌وه به مه‌سه‌له‌ی فهلهستینو كێشمه‌كێشی نێوان عهرهبو ئیسرائیله‌وه. به‌شداربووه‌كانی دیكه‌ی ئه‌م مێزگرده له‌گه‌ڵ ئه‌م جه‌ختكردنه تایبه‌ته‌ی ئێوه‌دا نین له‌سه‌ر جێگاوڕێگای ئه‌م كێشمه‌كێشه.
منصور حكمت: به‌بڕوای من ئه‌وان به‌شێوه‌یه‌كی ستاتیك چاو له مه‌سه‌له‌كه ئه‌كه‌ن. پرسیار ته‌نها ئه‌وه نییه كه بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی له‌وه‌ڵام به چ گرێوگۆلأو له‌سه‌ر میحوره‌ی كام ململانێ باڵایكردووه. هه‌رچه‌نده ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌شدا كێشمه‌كێشی عهرهبو ئیسرائیل‌و مه‌سه‌له‌ی فهلهستینو وجودی "دوژمن"ێكی قه‌ومی- دینی- ئه‌مپریالیستی كه ناسیونالیزم‌و عیلمانیه‌تی عه‌ره‌ب له‌به‌رامبه‌ریدا چۆكی داداوه، كۆڵه‌كه‌یه‌كی باڵاكردنی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی پێكده‌هێنێت به‌وێنه‌ی ئالتهرنهتیڤێكی موده‌عی ده‌سه‌ڵات. پرسیاری له‌مه‌ش گرنگتر ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستین نه‌بووایه، ئه‌گه‌ر وڵاتی ئیسرائیل له‌سه‌ر ئه‌م خاكه دیاریكراوه نه‌بووایه، ره‌وته ئایدۆلۆژی، سیاسی‌و كهلتوورییهكانی جیهانی سه‌ده‌ی بیسته‌م وڵاتانی عه‌ره‌ب نشین‌و موسوڵمان نشینی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیان به چ ئاراسته‌یه‌كدا ده‌بردو تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م ناوچه‌یه‌ش وه‌كو ئه‌مریكای لاتین‌و ئاسیای باشووری رۆژهه‌ڵات ده‌رفه‌تی ئاوێته‌بوونیان ده‌بوو له سیستمێكی جیهانیی "غه‌ربی"دا؟ تاچ راده‌یه‌ك كاپیتالیزم، ته‌كنه‌لۆژی، سه‌نعه‌ت‌و سه‌رمایه‌ی غه‌ربی به هه‌موو كاركرده یهكسانسازو وێكچووسازه ئیداری‌و كهلتوورییهكانیهوه له‌م ناوچه‌یه‌دا گه‌شه‌ی ده‌كرد. تا چ راده‌یه‌ك ئیسلامیش وه‌ك باقی دیانه‌ته‌كان له‌سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ده‌بووه یه‌كێك له لقه به‌ره‌سمی ناسراو، مۆدیرنیزهكراو، دهستپێیاهێنراوو ئاوێته بووه‌كان له روبینای سیاسی كاپیتالیزمێكی جیهانیدا؟ پرسیار ئه‌وه نییه كه ئایا مه‌سه‌له‌ی فهلهستینو ئه‌م كێشمه‌كێشه بووه‌ته مایه‌ی گه‌شه‌كردنی ئیسلامێكی سیاسی نوێكراوه (كه بهبڕوایمن ده‌ورێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه)، پرسیار ئه‌وه‌یه كه تا چ راده‌یه‌ك ئه‌م كێشمه‌كێشه بووه‌ته رێگر له‌به‌رده‌م ئاوێته‌بوونی موسوڵمانهكانو وڵاتانی موسڵمان نشین له په‌یكه‌ره‌ی سه‌ده‌ی بیسته‌م‌و له سیستمی كاپیتالیستی جیهاندا، تا چ راده‌یه‌ك مه‌سه‌له‌ی گه‌شه‌ی ئابووری، گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی، ئاوێته‌بوون له‌گه‌ل ئه‌و كه‌لتووره غه‌ربییه‌ی كه له‌جیهاندا زاڵه، سه‌رهه‌ڵدانی كۆڵه‌كه‌كانی كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی كاپیتالیستی، گه‌شه‌ی ئه‌و داموده‌زگا سیاسی‌و ئیدارییانه‌ی كه له‌گه‌ڵ نه‌موزه‌جی غه‌ربیدا دێنه‌وه‌و گه‌شه‌ی ره‌وته فیكری‌و كهلتوورییهكانی غه‌ربی (وه‌ك عیلمانیهتو مۆدێرنیزم‌و لیبرالیزم) له‌م ولاتانه‌دا كاریگه‌ری سلبییان له مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه‌وه وه‌رگرتووه. ره‌وتی مۆدێرنیزاسیۆن، به‌عیلمانی بوون‌و غهربگهرایی له وڵاتانی گیرۆده‌ی ئیسلامدا له‌سه‌ره‌تای سه‌ده‌ی بیسته‌وه ده‌ستی پێكردبووو تا ساڵانی شه‌سته‌كانی زاینی كۆمه‌ڵێك ئه‌نجامی باشیی به‌ده‌ست هێنابوو. به‌ڵام غه‌رب، به‌هۆی مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه‌وه، به‌هۆی بوونی كێشمه‌كێشێكی ناوچه‌ییه‌وه كه خۆی سێبه‌ری قوتب به‌ندییه‌كی بنه‌ڕه‌تی جیهانیی بوو له سه‌رده‌می جه‌نگی سارددا، به‌هۆی هاوپه‌یمانیی ستراتیژییانه‌ی له‌گه‌ڵ ئیسرائیل‌دا، تێكڕای مه‌سه‌له‌ی ئاوێته‌بوونی وڵاتان‌و كۆمه‌ڵگا عه‌ره‌ب نشین‌و موسوڵمان نشینه‌كانی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی له‌گه‌ڵ مه‌عه‌سكه‌ری جیهانیی كاپیتالیزمی غه‌ربیدا نامومكین كرد‌و ره‌تیكرده‌وه. وه‌ڵامی واقعی به كۆنه‌په‌رستیی دینی ته‌نها له سۆسیالیزم ئه‌وه‌شێته‌وه، به‌ڵام گه‌شه‌ی ئیسلامی سیاسی میلیتانت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا به‌رئه‌نجامی شكستیناسیۆنالیزمو عیلمانیهتو مۆدێرنیزمی بۆرژواییه له‌م وڵاتانه‌دا كه به‌پێی لۆژیك دهیتوانیو ته‌نانه‌ت به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌چوو كه ئیسلامیه‌ت له‌خۆیدا بتوێنێته‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌كیش له‌باره‌ی پرۆتستانیزمی ئیسلامییه‌وه له‌ئارادا نه‌بوو، ئه‌م ره‌وته ده‌یتوانی ئیسلام له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا لانی كه‌م له‌و جێگاوشوێنهدا دابنێت كه كاسۆلیزم له ئیرله‌ندادا هه‌یه‌تی. به‌لام مه‌رجی ئه‌م سه‌ركه‌وتنه بۆرژواییه گه‌شه‌ی كاپیتالیزم، گه‌شه‌ی سه‌نعه‌ت‌و گواستنه‌وه‌ی ته‌كنه‌لۆژی سه‌رمایه بوو كه به‌هۆی بوونی كێشمه‌كێشی عه‌ره‌ب ئیسرائیله‌وه له جه‌رگه‌ی جه‌نگی سارددا، غه‌رب مه‌یلێكی لـێی نه‌بوو. خۆرهه‌ڵاتی ناوهڕاستو خه‌ڵكه‌كه‌ی له كه‌لتووری سیاسی غه‌ربدا، وه‌كو شه‌یتان وێنا كراون. ئه‌مانه مهعالمه سلبییه سه‌ره‌كییه‌كانی نێو كه‌لتووری سیاسی غه‌ربن له‌پاش سه‌رهه‌ڵدانی ئیسرائیل. خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ غه‌رب وه‌كو ئه‌مریكای لاتین‌و ئاسیای باشووری خۆرهه‌ڵات نییه. ناوچه‌یه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوه. ناسه‌قامگیره، پڕمه‌ترسییه، جێگه‌ی متمانه نییه، دوژمانانهیه. ئیسلامی سیاسی له‌م چاڵه تاریكه‌دا گه‌شه‌ی كردووه. ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌ی ئیسرائیل نه‌بووایه، گرفته‌كانی میسر‌و سعودیه‌و عێراق، له‌بابه‌تی گرفته‌كانی بهرازیلو پیرۆو مه‌كسیك ده‌بوو. حه‌تمه‌ن ئیسلامی سیاسی هه‌ر ده‌بوو، به‌لام وه‌كو بزووتنه‌وه‌یه‌كی لاكه‌وته‌و فیرقه‌یی ده‌مایه‌وه‌و نه ئه‌چووه ناو گۆڕه‌پانی سه‌ره‌كی سیاسه‌تی ئه‌م وڵاتانه‌وه.
پرسین: ئێوه عیلمانیه‌ت چۆن پێناسه ده‌كه‌ن؟ دین‌و بزووتنه‌وه دینییه‌كان له سیستمێكی عیلمانیدا تاچ ئه‌ندازه‌یه‌ك بواری خۆنواندنیان هه‌یه له مه‌یدانی سیاسهتو كه‌لتووردا؟
منصور حكمت: عیلمانیه‌ت ده‌بێ هه‌ر به‌و شێوه‌یه پێناسه بكه‌ین كه باوه. ناكرێت رادیكاڵیزمێكی زۆر بچه‌سپێنین به‌م مهقولهیهوه. عیلمانیه‌ت واته جیاكردنه‌وه‌ی دین له دهوڵهتو په‌روه‌رده‌و فێركردن. جیاكردنه‌وه‌ی دین له ناسنامه‌ی هاوڵاتیو پێناسه‌كردنی ماف‌و دهسهڵاتو ئه‌ركه‌كانی هاووڵاتیان. كردنی دین به مه‌سه‌له‌ی تایبه‌تی تاكه‌كان. ئه‌وكاته‌ی كه‌ئیتر دینی تاكه‌كان له پێناسه‌كردنی تایبه‌تمه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسیه‌كانی ئهوانو له په‌یوه‌ندی نێوان تاكو دهوڵهتو تاكو بۆرۆكراسیدا حیسابی بۆ نه‌كرێت. به‌م جۆره عیلمانیه‌ت كۆمه‌ڵێك هه‌لومه‌رجی لانی كه‌مه. بۆ نموونه من ناتوانم هه‌موو ههڵویستگیریی خۆم به‌رامبه‌ر به جێگاوڕێگای دین له‌نێو كۆمه‌ڵگادا، له چوارچێوه‌ی ئه‌م مهقولهیهدا جێ بكه‌مه‌وه. من ته‌نها خوازیاری عیلمانیه‌ت نیم، به‌ڵكو خوازیاری خه‌باتی هۆشیارانه‌ی كۆمه‌ڵگام له‌گه‌ڵ دیندا. خوازیاری ئه‌وه‌م كه چۆن به‌شێك له داهاتی كۆمه‌ڵگا بۆ به‌رگرتن به مه‌لاریاو نه‌خۆشییه درمه‌كان خه‌رج ئه‌كرێت، هه‌ر چۆن له‌دژی ستهمكێشی ژنان، نه‌ژادپه‌رستی، ئازاردانی مناڵان هۆشیارانه سیاسه‌ت دائه‌ڕێژرێت، به‌هه‌مان شێوه وزه‌و توانایه‌ك له كۆمه‌ڵگادا بۆ سڕینه‌وه‌ی ئاسه‌واری دین ته‌رخان بكرێت. هه‌ڵبه‌ته مه‌به‌ستم له دین، دامه‌زراوه‌ی دینی‌و دینه پێناسهكراوهكانه، نه‌ك ئه‌ندێشه‌ی دینی‌و ته‌نانه‌ت بڕوا بوون به دینه كۆنه‌كان‌و ئه‌وانه‌ی ئێستا. من كه‌سێكی دژی دینمو خوازیاری ئه‌وه‌م كه كۆمه‌ڵگا سنوورێكی زۆر زیاتر له‌وه‌ی كه له سیستمێكی عیلمانیدا هه‌یه، بۆ دینی خۆڕێكخستووو "پیشه‌سازیی دینی" دابنێت. ئه‌گه‌ر قانوون دیانه‌ته‌كان ناچار بكات كه خۆیان وه‌ك كۆمپانیا قازانج هێنهرهكانو دامه‌زراوه ئه‌هلییه‌كان ناونووس بكه‌ن، باج بده‌ن، له‌ژێر پشكنیندابن، یاسای كار، یاساكانی په‌یوه‌ست به قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵاواردنی جنسی، مافه‌كانی مناڵان، قه‌ده‌غه‌كردنی بڵاوكردنه‌وه‌ی درۆ، قه‌ده‌غه‌كردنی تۆمهتو وروژاندن، یاساكانی پاراستنی گیاندارانوتاد ره‌چاو بكه‌ن، ئه‌گه‌ر وه‌ك "پیشه‌سازیی جگه‌ره" مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ "پیشه‌سازیی دین"دا بكرێت، ته‌نها ئه‌وكاته ئێمه له هه‌ڵوێستێكی مه‌بده‌ئی له‌به‌رامبه‌ر مه‌ودای خۆنواندنی دین له‌كۆمه‌ڵگادا نزیك ده‌بینه‌وه.
پرسین: ره‌نگه جیاوازییه‌كه له‌وه‌دا بێت كه بشێ سڕینه‌وه‌ی دین به سه‌ركوتی بیروباوه‌ڕی ئه‌و كه‌سانه له‌قه‌ڵه‌م بدرێت كه بڕوایان به‌و دینه هه‌یه. چۆن ده‌كرێت ئه‌م هه‌ڵوێسته چالاكه دژی دینییه له پێشێلكردنی ئازادی ئه‌ندێشه‌و راده‌ربڕین جیابكرێته‌وه؟
منصور حكمت: هه‌روه‌ك پێشتر گوتم من باسی دینی خۆڕێكخستووو "پیشه‌سازی دینی" ئه‌كه‌م، نه‌ك بیروباوه‌ڕی دینی. هه‌موو كه‌سێك ده‌توانێ هه‌ر بیروباوه‌ڕێكی ههبێتو ده‌ری ببڕێت‌و جاڕی بدات‌و خه‌ڵكی له‌ده‌ور رێكبخات. پرسیار ئه‌وه‌یه كه كۆمه‌ڵگا چ رێوشوێنێك دائه‌نێت بۆ پارێزگاری له‌خۆی. كۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆ هه‌ولأ ئه‌دات مناڵان به‌دوور بگرێت له پڕوپاگه‌نده‌كانی پیشه‌سازیی جگه‌ره‌و بیانپارێزێت. له‌باره‌ی پیشه‌سازیی دینیشه‌وه ده‌كرێ هه‌مان كار بكرێت. ئینسانی جگه‌ره‌كێش هه‌موو مافێكی خۆی هه‌یه‌و ده‌توانێ هه‌ر دامه‌زراوو ئه‌نجومه‌نێك بۆ پڕوپاگه‌نده‌كردن بۆ باشییه‌كانی تووتنو یه‌كخستنی جگه‌ره‌كێشه‌كان دروست بكات. به‌ڵام ئه‌مه به‌مانای ده‌رگا خستنه‌سه‌رپشت نییه بۆ پیشه‌سازیی جگه‌ره. ده‌زگای دینی ئیسلام‌و دینه سه‌ره‌كییه‌كانی دیكه (مه‌سیحی، یه‌هودی، هیندۆسیوتاد)، ئه‌نجوومه‌نی دڵخوازانه‌ی ئه‌و كه‌سانه نین كه باوه‌ڕیان به ئه‌ندێشه‌یه‌كی دیاریكراو هه‌یه، ده‌زگای سیاسی‌و دامه‌زراوه‌ی مالیی زۆر گه‌وره‌ن كه هه‌رگیز به‌شێوه‌یه‌كی واقعی حیسابوكیتابیان له‌گه‌ڵدا نه‌كراوه، نهخراوهنهته ژێر ركێفی قانوونه عیلمانیه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه‌و مه‌سئول نه‌بوون له به‌رامبه‌ر كرده‌وه‌كانی خۆیاندا. هیچ كه‌سێك حاجی روحوڵـڵا خومه‌ینی نه‌كێشایه دادگا له‌سه‌ر ده‌ركردنی فتوای كوشتنی سه‌لمان روشدی. ئه‌مه له‌كاتێكدا كه هاندان بۆ كوشتنی ئینسان له هه‌موو وڵاتانی جیهاندا تاوانه. ئه‌مه هێشتا گۆشه‌یه‌كی بچووكه له تۆڕێكی كوشتوبڕو بڕینی ئه‌ندامه‌كانی له‌شی ئینسان‌و تۆقاندن‌و ئینسان رفاندن‌و شكه‌نجه‌و ئازاردانی مناڵان. به‌بڕوای من كارتێلی مادده بێهۆشكه‌ره‌كانی مدی ئێن (سكۆبارهكان)و بازرگانانی چین‌و مافیای ئیتالیا (وه ئه‌مریكا) به‌ئه‌ندازه‌ی په‌نجه بچووكی دینه خۆرێكخستووهكان نابن. من باس له خه‌باتێكی رهواو بهرنامهڕیژیكراوی كۆمه‌ڵگایه‌كی ئازاد‌و كراوه ئه‌كه‌م له‌دژی ئه‌م ده‌زگاو دامه‌زراوانه. له‌هه‌مان كاتدا بڕوا بوون به هه‌ر شتێك، ته‌نانه‌ت دواكهوتووترینو دژی ئینسانیترین بیروباوه‌ڕ، به‌مافی حاشاهه‌ڵنه‌گری هه‌ر ئینسانێك ئه‌زانم.
پرسین: ئه‌و عیلمانیهتو سڕینه‌وه‌ی دینه‌ی تۆ باسی لێوه ئه‌كه‌یت، چه‌نده زه‌مینه‌ی هه‌یه له وڵاتانی نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئیسلام له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟ چه‌نده ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه كه عیلمانیه‌ت له‌م كۆمه‌ڵگایانه‌دا سه‌رهه‌ڵبدات؟ ئاروهندی ئابراهامیان باسی له‌وه كرد كه ئیمكانی ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌م كۆمه‌ڵگایانه هه‌م به ئیسلامی بمێننه‌وه‌و هه‌م عیلمانیش بن. كام بزووتنه‌وانه سه‌رچاوه‌ی عیلمانیه‌ت پێك ئه‌هێنن له‌م كۆمهڵگایانهداو چه‌نده چانسی سه‌ركه‌وتنیان هه‌یه؟
منصور حكمت: به‌بڕوای من ماندوویه‌تی چه‌پ له‌ڕووی تێۆرییهوهو ئه‌و گورزانه‌ی كه ئامانج خوازییو ئه‌ندێشه‌ی ره‌خنه‌گرانه‌و رادیكالأ له ناوه‌ڕاستی ساڵانی حه‌فتاكان به‌م لاوه خواردی، ژماره‌یه‌كی زۆر له تیۆریسێنه چهپو خێرخوازهكانیشی له‌به‌رامبه‌ر وه‌دیهێنانی ئاواته سه‌ره‌تاییه‌كانی ئینساندا دوچاری دیدێكی مه‌رحه‌لی- تاكتیكی‌و ته‌دریج گهرایبهكی ئه‌سه‌ف بار كرد. سه‌د سالأ به‌رله‌ئێستا به‌شه‌رییه‌تی پێشڕه‌و گاڵته‌ی به‌وه ئه‌كرد كه رزگاری ئینسان به‌ده‌ستی كهشیشهكانو له‌رێگای چهكوپینهكردنی دین‌و سه‌رهه‌ڵدانی خویندنه‌وه‌و لیكدانه‌وه‌ی تازه‌ی دین له‌نێو كڵێسادا به‌ده‌ست بێت. ئه‌مڕۆ تویژهرهوهو بیریارانی پسپۆڕ ده‌توانن گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وه دابڕێژن كه ژنی ئێرانی له‌ئێستادا ده‌توانێ عیلمانیه‌ت به زیادكردنی ره‌نگێكی كراوه‌تر بۆ سه‌ر ره‌نگه مۆڵه‌تپێدراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت بۆ حیجابی ژنان لێكبداته‌وه. ئه‌مه به‌بڕوای من نه‌بینینی دینامیزمی گۆڕان‌و شۆڕشه له كۆمه‌ڵگادا. جیهان تاكو ئێستا له‌ڕێگه‌ی ژێرهوژووركردنهكانهوه به‌ره‌وپێش چووه. له‌ڕێگه‌ی گۆڕانكارییه سهرسوڕهێنهرو خێراكان له بواری بیركردنه‌وه، ته‌كنیك‌و په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان.
به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی به‌ڕاستی خهیاڵیو نامومكینه، چهكوپینهكردنی ئیسلام‌و گۆڕینی هه‌نگاوبه‌هه‌نگاوی رژێمه ئیسلامییه‌كانه بۆ حكومه‌تی عیلمانی. ئه‌وه‌ی كه واقعییه، مومكینه، وه له‌په‌یوه‌ست به ئێرانه‌وه ئیتر ناچارییه، وه‌دیهاتنی عیلمانیه‌ته له‌ڕێگای خرۆشانی دژی دینیی خه‌ڵكییه‌وه، له‌دژی ئه‌م حكومه‌تانه‌ی كه ههنو له‌دژی هه‌موو راڤه‌كردن‌و خوێندنه‌وه جیاجیاكان له ئیسلام.
پرسین: ئه‌و هێزه كۆمه‌ڵایه‌تی‌و بزووتنه‌وانه كامانه‌ن كه ده‌توانن مژده‌ده‌ری سكولاریزم بن له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا؟
منصور حكمت: به‌پێی قاعیده ئه‌مه ده‌بووایه په‌یامی مێژوویی بزووتنه‌وه بۆرژواییهكانو كاپیتالیزمی تازه‌پێگه‌یشتووی ئه‌م وڵاتانه بووایه له سه‌ده‌ی بیسته‌م-دا. كاری لیبرالیزم، ناسیۆنالیزم، مۆدێرنیزم‌و غهربگهرایی بووایه. بۆ ده‌وره‌یه‌ك وا ته‌سه‌ور ده‌كرا كه ئه‌م پرۆسه‌یه هه‌رچه‌ند بهشێنهییو نیوهناچلأ، به‌ڵام له‌ئارادایه. به‌ڵام ئه‌م بزووتنه‌وانه له ساڵانی حه‌فتاكاندا ئیتر ته‌مه‌نیان بهسهرچووو پرۆژه‌ی گه‌شه‌پێدانی خۆرئاوایی راوه‌ستاو قه‌یرانی حكومه‌تیی په‌ره‌ی سه‌ند. بزووتنه‌وه سه‌ربه‌خۆیی خوازه‌كان له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا له‌زۆربه‌ی حاڵه‌ته‌كاندا ده‌وڵه‌تی پرو غه‌ربیان پێك نه‌هێنا. روخاندنی بنه‌ماڵه پاشایه‌تییه‌كان بووه مایه‌ی سه‌رهه‌ڵدانی ده‌وڵه‌ته عه‌سكه‌رییه‌كان كه به‌شی زۆریان له ململانێی نێوان خۆرههڵاتو خۆرئاوادا كه‌وتنه نێو بازنه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سۆڤێته‌وه. كاپیتالیزمو پیشه‌سازی له‌وڵاتانی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاستدا به‌گشتی له‌ڕێگه‌ی ده‌وڵه‌ته ناسیۆنالیست‌و سه‌ركوتگه‌ره‌كانه‌وه بڵاوبووه‌ته‌وه. كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌ده‌نی بۆرژوایی پێك نه‌هات. لیبرالیزم‌و مۆدێرنیزمی بۆرژوایی دوو بزووتنه‌وه‌ی به‌سه‌نگ نین له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. ناسیونالیزمی ده‌سه‌ڵاتدار، چ لایه‌نگری سۆڤێت‌و چ لایه‌نگری خۆرئاوا، به‌گشتی لههاوپهیمانیهكی سیاسی‌دا بووه له‌گه‌ڵ ئیسلامدا.
بهههرحالأ سكولاریزم به‌وێنه‌ی به‌رهه‌مێكی فیكری، سیاسی‌و ئیداری گه‌شه‌ی كاپیتالیزم، له‌خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا سه‌ری هه‌ڵنه‌دا. به‌بڕوای من بۆرژوازی ناوچه‌كه نهخشهكارێكی سكولاری نییه، وه‌یان ته‌نانه‌ت توانای ههڵوێستگیرییهكی به‌م جۆره‌ی نییه. دامه‌زراندنی نیزامێكی سكولار ئیتر كاری بزووتنه‌وه سۆسیالیستی‌و كرێكارییه‌كانه. وه ئه‌مه به‌بڕوای من مه‌سه‌له‌یه‌كه كه سه‌ركه‌وتنی چه‌پ له ناوچه‌كه‌دا، لانی كه‌م به‌ده‌ستوبردی له‌ئێراندا، ده‌كاته ئه‌گه‌رێكی واقعی‌و ماددی. خه‌ڵكی نیزامێكی سكولاریان ده‌وێت، وه له‌نه‌بوونی جه‌بهه‌یه‌كی عیلمانیی راستڕه‌ودا، خه‌ڵكی له‌ده‌وری ئاڵای چه‌پی كۆمۆنیست كۆده‌بنه‌وه كه‌ئاماده‌ی خه‌باتێكی بنه‌ڕه‌تی بێت له‌دژی ده‌سه‌لاتدارێتی دین.
پرسین: به‌ڕای تۆ تا چ راده‌یه‌ك ده‌كرێ سكولاریزم له‌م كۆمهَگایانهدا پیاده بكرێت؟
منصور حكمت: له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا، به‌م پهیوهندیو رایه‌ڵه فراوانه له‌نێوان به‌شه جیاجیاكانیدا، به‌بڕوای من پاراستنی سه‌رخانێكی ئیسلامی له‌ناوچه‌یه‌كی ئاوا فراواندا، نا مومكینه. ناكرێ به‌ر به سه‌رهه‌ڵدانی سكولاریزم بگیرێت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا. به‌بڕوای من سكولاریزم نه‌ك ته‌نها ده‌كرێ پیاده بكرێت، به‌ڵكو دوای ئه‌زموونی ئێران‌و ئهفغانستانو جه‌زائیر، بووه‌ته پێویستی‌و خواستی خه‌ڵكی ناوچه‌كه. كێشه‌كه هێشتا له‌بنه‌ڕه‌تدا هه‌ر مه‌سه‌له‌ی فه‌له‌ستینه. ئه‌م كێشمه‌كێشه هه‌روه‌ك چۆن باڵه كۆنه‌په‌رسته دینییه‌كان له ناو ئیسرائیل خۆیدا به‌هێز دهكاتو توانایه‌كی زۆر زیاتریان پێده‌به‌خشێت له‌و سه‌نگه واقعی‌و بچووكه‌ی كه له‌نێو كه‌لتوورو بیروباروه‌ڕی خه‌ڵكدا هه‌یانه، له به‌ره‌ی به‌رامبه‌ریشدا ته‌مه‌نی ئیسلامی سیاسی‌و ناسنامه‌ی ئیسلام درێژ ده‌كات. هه‌رچی زووتر وڵاتی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین دابمه‌زرێت، ئه‌وه‌نده زووتر گۆڕی ئیسلام‌و ئیسلامیه‌ت له‌ناوچه‌كه گوم ئه‌بێت.
پرسین: راتان چییه به‌رامبه‌ر به تێزی "ململانێی شارستانیه‌ته‌كان"ی ساموئیل هانتینگتۆن؟ به‌پێی بۆچوونه‌كانتان ئێوه ده‌بێ ئه‌گه‌ری سه‌رهه‌ڵدانی ئیمپراتۆریه‌تێكی شه‌ڕ له‌ژێر ئاڵای ئیسلامدا ره‌ت بكه‌نه‌وه.
منصور حكمت: وتار‌و تێزه‌كه‌ی هانتینگتۆن له‌رووی زانستی‌و ناوه‌ڕۆكه‌وه بێئه‌ندازه بێنرخ‌و پووچ بوو‌و، دهستبهجێو به‌دوورودرێژی له‌لایه‌ن زۆرێك له توێژهرهوهكانهوه وه‌ڵامی پێدرایه‌وه. لێكدانه‌وه‌ی دڵخوازانه، گونجاندنی واقعییاتهكان له‌گه‌ڵ بۆچوونه زهنییهكانی نووسه‌ردا، شێواندنی راستییه حاشاههڵنهگرهكانو میتۆدۆلۆژیهكی بێئه‌ندازه هه‌ژارو دواكهتووانه له شیكردنه‌وه‌دا، ئه‌مانه جێگایه‌ك بۆ به‌جدی وه‌رگرتنی باسه‌كه ناهێڵنه‌وه. ئه‌م باسه‌ی هانتینگتۆن له‌ساڵی ١٩٩٣دا ته‌رح كرا، دوای هه‌ره‌سی سۆڤێت‌و راگه‌یاندنی "كۆتایی كۆمۆنیزم"و "كۆتایی مێژوو" له میدیا‌و ئه‌كادیمیای غه‌ربدا. بۆ ماوه‌ی ده‌یان سالأ هه‌موو زهینو هۆشیاریی سیاسی بۆرژوازی خۆرئاوا له‌ده‌وری بوونی دوژمنێكی جیهانی، جه‌مسه‌رێكی جیهانییو به‌هێزی ره‌قیب، گه‌ڵاڵه كرابوو. له‌ساڵانی دوایی‌و له سه‌رده‌می رێگان-دا، ئه‌م ململانێیه ته‌نانه‌ت لێكدانه‌وه‌یه‌كی ته‌واو هۆلیودی په‌یداكردبوو. "ئیمپراتۆری شه‌ڕ"، "شه‌ڕی ئه‌ستێره‌كان" چه‌ند مه‌قوله‌یه‌كی ئه‌م كه‌لتووره سیاسییه بوون. دوای نه‌مانی سۆڤێت، مه‌سه‌له‌ی "دوژمن كێیه؟"و مه‌سه‌له‌ی سه‌رله‌نوێ پێناسه‌كردنه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی ناتۆ‌و رێكخراوی سی ئای ئهیو سیاسه‌تی خارجی ئهمریكاو گه‌شه‌ی سه‌رله‌نوێی تهریكخوازیی له هه‌ندێ باڵی كۆماریخوازهكاندا په‌ره‌ی سه‌ند. "ململانێی شارستانیه‌ته‌كان" وه‌ڵامێكی پڕلههاتوهاوار بوو، له‌نێو هه‌مان كه‌لتووری هۆلیودیدا، به‌م پرسیارانه.
من له‌گه‌ڵ ئه‌م خاڵه‌ی گراهام فولهردا به‌ته‌واوی هاوڕام كه جیاوازییه "شارستانیه‌تی" یه‌كان قاڵبێكن بۆ سه‌رهه‌ڵدانی ئه‌و جیاوازییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی كه له‌ئارادان. مهقولاتی "شارستانیه‌ته‌كان" له پڕوپاگه‌نده‌ی جهنگیو دۆزینه‌وه‌ی بازاڕی سیاسی بۆ ئه‌م به‌رژه‌وه‌ندییانه‌دا ده‌وریان هه‌یه. به‌ڵامی له‌خودی كێشمهكێشهكهدا ده‌ورێكیان نییه. ئیسلامیهتو لێكدانه‌وه ئیسلامییه‌كان‌و ده‌مارگیریی ئیسلامی ئامڕازی هه‌ڵخراندنی كۆمه‌ڵایه‌تین له‌و كێشمه‌كێشه ماددییه كۆمه‌ڵایه‌تییانه‌دا كه خۆیان په‌یوه‌ندییه‌كیان به ئیسلام‌و شارستانیه‌تی ئیسلامی‌و ململانێی ئه‌و له‌گه‌ڵ كه‌لتووری غهربیهوه نییه. روداوه‌كانی یوگوسلافیا له‌سه‌ر جیاوازی شارستانیه‌تی مه‌سیحی خۆرئاوا له‌گه‌ڵ مه‌سیحیه‌تی ئه‌رته‌دۆكسی خۆرهه‌ڵات نییه (كه مه‌علوم نییه له‌م نێوه‌دا بۆچی "شارستانیه‌تی"ئیسلامی له بۆسنه‌و كۆسۆڤۆ سه‌ری ناوه‌ته سه‌ر سه‌رینی "شارستانیه‌تی" خۆرئاوا!). یان ده سالأ وێرانكردنی عێراق ئاكامی ململانێی نێوان شارستانیه‌تی خۆرئاوا‌و ئیسلامی نییه. دنیا چینایه‌تییه. شانۆی خه‌باتی چینایه‌تییه. شانۆی ململانێی بالأو به‌شه جیاجیاكانی سه‌رمایه‌یه له‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌و به‌رژه‌وه‌ندیی ماددی‌و قازانج‌و بازنه‌ی دهسهڵاتو قه‌ڵه‌مڕه‌وی چه‌وساندنه‌وه. شانۆی خه‌باته له‌پێناوی ئازادی‌و سڕینه‌وه‌ی هه‌ڵاواردندا. شانۆی ململانێی نێوان چهپو راسته. شانۆی ململانێی شارستانیه‌ته‌كان نییه.
وه سه‌ره‌نجام، قسه‌كردن له شارستانیه‌تی ئیسلامی، وه‌كو شتێك كه گوایه له رۆژهه‌ڵاتی ئه‌و هێڵه‌ی جه‌نابی هانتینگتۆن له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی جیهان كێشاوێتی ده‌سه‌ڵاتداره، شتێكی پووچه. نه ئیسلام شارستانیه‌ته، نه له‌و وڵاتانه‌دا ده‌سه‌ڵاتداره‌و نه توانای گێڕانی ده‌وری ئیمپراتۆرییه‌تێكی شه‌یتانی هه‌یه. پڕوپاگه‌نده‌ی رۆژانه له خۆرئاوادا، به‌تایبه‌ت كاتێك كلینتۆن‌و بلێرو ناتۆ ده‌م ئه‌كه‌نه‌وه، ئه‌م وێنایه به‌ده‌سته‌وه ئه‌دات كه گوایا صدام حسین له‌به‌ر ده‌روازه‌ی داگیركردنی جیهاندایه‌و ژیانی ئێمه له‌سایه‌ی مه‌رحه‌مه‌تی ناتۆدایه كه تاكو ئێستا له‌به‌رده‌م ئه‌م دێوه‌زمه‌یه‌دا به چنگ‌و ددان مقاوه‌مه‌تی كردووه! وروژاندنی بیروڕای گشتیی خۆرئاوا له‌دژی خه‌ڵكی خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی ماددی زۆری تیایه بۆ هه‌ندێك ناوه‌ندی جیاجیا، به‌ڵام په‌یوه‌ندییه‌كی به ریزبه‌ستنه حهقیقییهكانهوه نییه له‌جیهانی ئه‌مڕۆدا. بهههرحالأ باسه‌كه‌ی هانتینگتۆن له‌ڕووی عه‌مه‌لییه‌وه نفوزێكی په‌یدا نه‌كرد، هه‌رچه‌ند ره‌نگه خێرێكی زۆری بووبێت بۆ پیشه‌كه‌ی هانتینگتۆنو بودجه‌ی دامه‌زراوه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی ستراتیجی "ئه‌لین" له زانكۆی هاروارد.
ئه‌م مێزگرده بۆ یه‌كه‌مجار له ژماره-٣ی زستانی ٢٠٠١ی گۆڤاری فارسی زمانی "پرسش" (به‌مانای پرسین- كه گۆڤارێكی وه‌رزیی سیاسی كۆمه‌ڵایه‌تی كلتوورییهو سه‌رنووسه‌ره‌كه‌ی عه‌لی جه‌وادییه) بڵاوكراوه‌ته‌وه. باقی به‌شداربووانی مێزگرده‌كه بریتی بوون له: ئۆلیڤه‌ر رۆی، گراهام فۆله‌ر، ئێرڤهند ئهبراهامیانو ئیان لیسه‌ر.
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #2070ku.html
|