Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp   Ca   Ru  

کۆتايى هێنان به‌ تيرۆريزم کارى ئێمه‌يه‌

گفتوگۆى بلێ‌وکراوه‌ى ئه‌نته‌رناسيۆنالى هه‌فتانه‌ له‌گه‌ڵ مه‌نسور حيکمه‌ت ده‌رباره‌ى ئاکامه‌کانى هێرشى تيرۆريستى بۆ سه‌ر خه‌ڵکى ئه‌مريکا (ئه‌يلولى ٢٠٠١)


ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: له‌ ئه‌نجامى هيرشى تيرۆريستى‌و خۆکوژى بۆ سه‌ر باله‌خانه‌ى ناوه‌ندى بازرگانى جيهان له‌ نيويورک‌و بينايه‌ى پنتاگۆن له‌ واشنتۆن هه‌زاران که‌س له‌ خه‌لکى ئه‌مريکا گيانيان له‌ ده‌ست داوه‌. هه‌لوێستى حزبى کۆمۆنيستى کريکاريى ئيران له‌ به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا چىيه‌؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: دوابه‌دواى رووداوه‌که‌ حزبى کۆمۆنيستى کريکارى ده‌ستبه‌جێ‌ به‌ياننامه‌يه‌کى له‌م باره‌يه‌وه‌ ده‌رکرد، ئيمه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ به‌ وينه‌ى تاوانيکى گه‌وره‌ له‌ دژى به‌شه‌ريه‌ت، به‌ وينه‌ى کۆکوژيه‌کى پڕاوپڕ مه‌حکوم ده‌که‌ين. دڵمان له‌گه‌ل خه‌لکى له‌ خوين هه‌لکيشراوى ئه‌مريکادايه‌‌و پر به‌دل له‌م ناخۆشىيه‌ى ئه‌واندا به‌شدارى ده‌که‌ين. ريکخراو‌و ده‌وله‌تانى کۆنه‌په‌رست تيرۆريزميان کردووه‌ به‌ گۆشه‌يه‌کى جێ‌که‌وتوى ژيانى هاوچه‌رخ. ئيمه‌ باوه‌رمان وايه‌ که‌ ده‌توانرێ‌‌و ده‌بێ‌ به‌ هيزى خه‌لک کۆتايي به‌ تيرۆريزم بهينريت، به‌ ده‌وله‌تى‌و غه‌يره‌ ده‌وله‌تىيه‌وه‌. ئه‌وه‌ بۆ ئيمه‌ رۆشنه‌ که‌ ئه‌م رووداوه‌، سه‌ره‌راى ئه‌بعادى سه‌رسوڕهێنه‌رى تاوانيک که‌ راسته‌وخۆ رووى داوه‌، تازه‌ خۆى سه‌ره‌تايه‌که‌ بۆ په‌ره‌سه‌ندنى پێشبڕکێ‌ى تيرۆريستى له‌ ئاستى جيهاندا. رۆژيکى ره‌ش‌و په‌رده‌ى يه‌که‌مى کوێره‌وه‌رىيه‌کى زۆرتره‌. بانگه‌وازى ئيمه‌ بۆ خه‌لک ئه‌وه‌يه‌ که‌ بينه‌ مه‌يدان‌و خۆيان دنيا به‌ده‌سته‌وه‌ بگرن. ده‌بێ‌ دنيا له‌ ده‌ستى بۆمب ريژان‌و جه‌نه‌راله‌کان ده‌ربهينرێ‌.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: ئه‌م هه‌نگاوه‌ تيرۆريستىيه‌ له‌لايه‌ن کێ‌وه‌ ئه‌نجام دراوه‌‌و به‌ دواى چ ئامانجيکه‌وه‌يه‌؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: هيشتا راستى رووداوه‌که‌ ئاشکرا نه‌بووه‌. ده‌کرێ‌ ئيحتمالاتى جۆراوجۆر له‌ئارادابێت. له‌ رووداوى ئۆکلاهمادا به‌ خيرايى ده‌رکه‌وت که‌ ده‌سته‌يه‌ک له‌ باڵى راستى توندره‌وى خودى ئه‌مريکا هۆکارى ئه‌و کاره‌ساته‌ بوون. به‌لام ئه‌مجاره‌ له‌ نيشانه‌کان وا ده‌رئه‌که‌وێ‌ که‌ ره‌وتيکى ئيسلامى له‌ پشتى ئه‌م تاوانه‌وه‌ بێت. خه‌سله‌تى خۆکوژى کرده‌وه‌که‌، ئه‌م رووداوه‌ ئه‌خاته‌ خانه‌ى نه‌رێتى بزووتنه‌وه‌ ئيسلامىيه‌کانه‌وه‌. ئه‌وه‌ى که‌ کام ريکخراوى ئيسلامى يان کام پيکهاته‌ له‌ ريکخراوه‌و ده‌وله‌تان له‌ پشتى ئه‌م هيرشه‌وه‌ بوون ئه‌مه‌يان نارۆشنتره‌. ئه‌بعادى کرده‌وه‌که‌، بوونى چوار گروپ به‌ چوار فرۆکه‌وانى مه‌شقپێکراوه‌وه‌ بۆ ليخورينى فرۆکه‌ى نه‌فه‌رهه‌لگر که‌ ئاماده‌ى خۆکوژى بوون، نيشانه‌ى نه‌خشه‌يه‌کى دريژماوه‌ى ٤-٥ ساله‌يه‌. ئه‌وه‌ى که‌ سه‌ره‌داوێ‌ له‌م نه‌خشه‌ گه‌وره‌و درێژ ماوه‌يه‌ دزه‌ى نه‌کردووه‌‌و نه‌گه‌يشتووه‌ته‌ رێکخراوه‌ جاسوسيه‌کانى غه‌رب، به‌لگه‌ى ئه‌وه‌يه‌ که‌ سه‌رچاوه‌ زانياريه‌کانى ده‌وله‌تانى غه‌ربى نفوزێکى ئه‌وتۆيان له‌ نێو ئه‌م ره‌وتانه‌دا نه‌بووه‌. که‌ ئه‌مه‌ش ديسانه‌وه‌ ئاماژه‌ بۆ ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريکا‌و ئه‌وروپا ئه‌کات. سه‌ربارى ئه‌مانه‌ ناتوانرىَ به‌ يه‌قينه‌وه‌ سه‌باره‌ت به‌ ئه‌نجامده‌ران‌و هۆکاره‌کانى ئه‌م هێرشه‌ قسه‌ بکرێت. ده‌وله‌تى ئه‌مه‌ريکاو ميدياکان به‌شێوه‌يه‌کى سه‌ره‌کى په‌نجه‌ بۆ گروپى بن لادن درێژ ئه‌که‌ن.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: به‌رپرسانى ئه‌مريکا قسه‌ له‌ تۆڵه‌و ته‌مێ‌ کردنى تيرۆرستان‌و وولێ‌تانى لايه‌نگرى تيرۆريزم ده‌که‌ن. بن لادن تاوانبار کراوه‌و ئه‌لَێن ئه‌گه‌ر تاليبان ئه‌و ته‌سليم نه‌کاته‌وه‌ ره‌نگه‌ هێرش بکرێته‌ سه‌ر ئه‌فغانستان. راى ئيوه‌ له‌م باره‌يه‌وه‌ چىيه‌؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: به‌راى من بێ‌ شک ئه‌مريکا‌و ناتۆ ده‌ست ده‌ده‌نه‌ کرده‌وه‌يه‌کى گه‌وره‌ى توندوتيژى. مه‌رج نييه‌، وه‌يان له‌بنه‌ره‌ته‌وه‌ مه‌به‌ست ته‌مێ‌ کردنى ئه‌نجامده‌رانى ئه‌م رووداوه‌ نييه‌، که‌ ره‌نگه‌ نيشانه‌ى ئه‌مه‌ريکا هه‌ر ڕووى له‌وان نه‌بێت، به‌لکو به‌مه‌به‌ستى هيزنواندن له‌ ئاستى جيهانىدا‌و هه‌روه‌ها بۆ له‌به‌رچاوگرتنى هه‌ندێ‌ عاملى نه‌فسى‌و مه‌عنه‌وى ناوخۆيى له‌ خودى ئه‌مريکادا. ئه‌مريکا له‌ نيوان ريگايه‌کى سياسى کاريگه‌ر بۆ وه‌ستانه‌وه‌ به‌رامبه‌ر به‌ تيرۆريزمى دژى ئه‌مريکايى‌و ريگايه‌کى سه‌ربازيى بوده‌ڵه‌دا، بێ‌ شک دووه‌ميان هه‌لده‌بژيرێ‌. چونکه‌ تيروانينى ئه‌مريکا بۆ خۆى‌و بالاده‌ستيى خۆى، له‌سه‌ر توانا سه‌ربازىيه‌که‌ى دامه‌زراوه‌.

له‌ باره‌ى ئه‌بعادى کاردانه‌وه‌که‌ى ئه‌مريکاوه‌ هيشتا شتيکى براوه‌ له‌ئارادا نييه‌، پيم وا نىيه‌ که‌ خۆشيان بۆمب‌و مووشه‌ک وه‌شاندنى دووراودوور بۆ شارو ناوچه‌کانى ئه‌فغانستان به‌ هه‌نگاوو ريگايه‌کى کافى بزانن. ئه‌گه‌ر تاليبان بن لادن ته‌سليم بکاته‌وه‌، ره‌نگه‌ ئه‌بعادى کاردانه‌وه‌ سه‌ربازىيه‌که‌ى ئه‌مريکا له‌چوارچێوه‌يه‌کى به‌رته‌سکتردا بمينيته‌وه‌. ئه‌گينا، به‌ پێ‌ى قاعيده‌ جۆريک له‌ داگيرکردنى زه‌مينى‌و پيشره‌وى له‌ ئه‌فغانستان‌و ته‌نانه‌ت له‌ عيراقدا ده‌خه‌نه‌ به‌رنامه‌يانه‌وه‌. ئه‌مه‌ زۆر شت ده‌گۆرێ‌، روخسارى سياسى دنيا ده‌گۆرێ‌.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: له‌ کاردانه‌وه‌ به‌راييه‌کاندا به‌رامبه‌ر به‌م روداوه‌، له‌خودى ئه‌مريکادا باس له‌لاوازى ئه‌منى‌و زانياريى کراوه‌. به‌ شيوه‌يه‌کى واقيعيش، له‌ خاکى ئه‌مريکادا هيرش کراوه‌ته‌ سه‌ر بينايه‌ى وه‌زاره‌تى ديفاع و گرنگترين مه‌رکه‌زى ماليى‌و خه‌لکيکى زۆريش بوون به‌ قوربانى. ئه‌م روداوه‌ چ کاريگه‌رىيه‌ک له‌سه‌ر ئه‌مريکا وه‌ک زلهيزى جيهان دائه‌نيت، ئه‌مريکا بۆ پيش گرتن به‌هاتنه‌ خواره‌وه‌ى مه‌وقعيه‌تى خۆى مومکنه‌ چ کارێک بگرێته‌به‌ر؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: به‌پێچه‌وانه‌وه‌ به‌راى من ئه‌م تيرۆريزمه‌ به‌قازانجى جيگيرکردنى روخسارى ئه‌مريکا وه‌ک زلهيزيک کارده‌کات. زلهيزيى ئه‌مريکا کاريکه‌ که‌ له‌به‌رامبه‌ر جه‌مسه‌ره‌ ئابورى وسياسى و عه‌سکه‌ريه‌کانى ديکه‌ له‌ جيهانى سه‌رمايه‌داريدا پيناسه‌ ده‌کريت، نه‌ک له‌به‌رامبه‌ر ئه‌فغانستان يان عيراق يان جيهادى ئيسلامى يان حه‌ماس. زلهيزيى ئه‌مريکا به‌ماناى ئه‌وه‌يه‌ که‌ هه‌رچىيه‌کى بووێت له‌ جيهاندا بيکات. نه‌ک ئه‌وه‌ي که‌ فرۆکه‌خانه‌کانى ئيمکانى نفوزتێکردنى نه‌بێت، يان بيناکانى له‌سووتاندن نه‌يات. فه‌زاى ئه‌مرۆى دنيا، دواى ئه‌م رووداوه‌، رێک وه‌ک ده‌ورانى دواى داگيرکردنى کويت له‌لايه‌ن عيراقه‌وه‌، فه‌زاى ده‌ربرينى وه‌فاداريى سه‌رله‌نوێ‌ى هيزه‌کانى ديکه‌ى غه‌ربه‌ بۆ ئه‌مريکا‌و ته‌سليم بوون به‌خواسته‌ سياسى وعه‌سکه‌ريه‌کانى ده‌سته‌ى حوکمرانى ئه‌مريکايه‌. ئه‌م تاوانه‌ تيروريستيه‌ وه‌ره‌قه‌يه‌کى سپى ئيمزاکراو ده‌داته‌ ده‌ستى ئه‌مريکا بۆ ده‌خاله‌ت کردنى عه‌سکه‌رى له‌هه‌ر شوينيکى دنيا‌و بۆ پىداگرى سه‌رله‌نوێ‌ له‌سه‌ر بالاده‌ستيى جيهانيى خۆى. تا يه‌ک رۆژ پيشتر ده‌وله‌تى ئه‌مريکا به‌ هۆى لايه‌نگرى توند ولاسارانه‌ى له‌ ئيسرائيل‌و ده‌رچونى له‌ژير بارى په‌يماننامه‌ى کيوتو (سه‌باره‌ت به‌ پاراستنى ژينگه‌) له‌لايه‌ن کۆوکۆمه‌له‌ بالێ‌کان و ميدياکانى ولێ‌تانى غه‌ربه‌وه‌ له‌ژير فشاردا بوو. ئه‌مريکا وه‌ک ئامڕاز‌و به‌هانه‌‌و پيشه‌کيه‌ک که‌لک له‌م روداوه‌ وه‌رده‌گريت بۆ هيزنواندنى عه‌سکه‌ريى خۆى. له‌ کورت ماوه‌دا هه‌موو ده‌وله‌ته‌ غه‌ربيه‌کان "به‌ڵىَ قوربان"ى بۆ ده‌لين‌و ئاماده‌باش راده‌وه‌ستن. به‌لام له‌درێژماوه‌تردا هاوکيشه‌ ئابورى وسياسىيه‌ جێکه‌وتووتره‌کان ديسانه‌وه‌ خالى هاوسه‌نگيى به‌زيانى ئه‌مريکا ده‌گۆرن.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: له‌بارى سياسيه‌وه‌ ئايا ئه‌م روداوه‌ مه‌سه‌له‌کانى وه‌ک ئاشتى رۆژهه‌لاتى ناوه‌راست‌و مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين ده‌خاته‌ ژير کاريگه‌رى خۆيه‌وه‌؟ چۆن؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: له‌ کورت ماوه‌دا بيگومان هه‌موو شتيک ده‌خاته‌ ژير کاريگه‌رى خۆيه‌وه‌. هه‌ردوولاى کيشمه‌کيشه‌که‌ له‌ فه‌له‌ستين وئيسرائيل حه‌په‌ساو‌و نيگه‌رانن. عه‌ره‌فات به‌په‌له‌ خۆى ده‌گه‌يه‌نێته‌ مايکرۆفۆن‌و مه‌حکومى ده‌کات، نه‌کا گۆشه‌يه‌کى ئه‌م رووداوه‌ به‌ناوى ئه‌وه‌وه‌ بنوسن. سه‌رانى ئيسرائيل به‌ توندى له‌و فۆرمۆله‌به‌ندىيه‌ که‌ ده‌لى ئه‌م رووداوه‌ دريژه‌ى مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين‌و کاردانه‌وه‌يه‌که‌ له‌ به‌رامبه‌ر توندوتيژىيه‌کانى ئيسرائيلدا، ده‌په‌شۆکين‌و شانى خۆيان له‌ مسئوليه‌ت خالى ده‌که‌ن. به‌لێ‌م کاريگه‌رى ئه‌م رووداوه‌ له‌دێژماوه‌تردا به‌ستراوه‌ته‌وه‌ به‌ کاردانه‌وه‌ى سه‌ره‌تايى ئه‌مريکاوه‌ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م رووداوه‌دا. ئه‌گه‌ر هێزنواندنێکى خويناوى دژى ريکخراوه‌ ئيسلاميه‌کان رووبدات، ئه‌و کات له‌ کۆتايى ئه‌م بينه‌وبه‌ره‌يه‌دا، هه‌روه‌ک له‌کۆتايى هيرش بۆ سه‌ر عيراقدا بينيمان، سووڕێکى ديبلۆماسيي بۆ ئاشتى هه‌ردوولا له‌ دلى ئه‌م هاوسه‌نگىيه‌ عه‌سکه‌ريه‌ تازه‌يه‌دا ده‌ست پيده‌کات. به‌لێ‌م مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين‌و جيگاوريگاى ئيسرائيل‌و عه‌ره‌به‌کان ريشه‌يه‌کى قووڵترى له‌واقيعيه‌ته‌ محه‌للىيه‌کاندا هه‌يه‌. ئاشتى له‌ فه‌له‌ستين به‌بێ‌ وه‌رچه‌رخانى هه‌ردوو کۆمه‌لگا له‌ ئيسرائيل وفه‌له‌ستين به‌ره‌و چه‌پ له‌ توانادا نىيه‌. سکولاريزم و عه‌داله‌تخوازى له‌هه‌ردوو به‌رى کيشه‌که‌دا ده‌بيت به‌سه‌ر قه‌وم په‌رستى ومه‌زهه‌بدا سه‌رکه‌وى تا ئاشتى مومکن بيت. مه‌سه‌له‌ى فه‌له‌ستين ريگاچاره‌ى عه‌سکه‌رى نىيه‌. تۆقاندن له‌ به‌ينى نابات. سه‌رئه‌نجام له‌ئاکامدا تا روانگه‌ى هه‌ردوو کۆمه‌لگا به‌رامبه‌ر به‌يه‌ک‌و ريزبه‌ستنى سياسيي نيوان چه‌پ‌و راست له‌ده‌رونى هه‌ردوو لادا ئالوگۆر نه‌کات ، مه‌سه‌له‌که‌ له‌ جيگاى خۆى ئه‌مينيته‌وه‌.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: له‌ راگه‌ياندنى تا ئيستاى ميدياى غه‌ربدا، ئه‌م هيرشه‌ تيرۆريستانه‌يه‌ به‌به‌رامبه‌رکێ‌ له‌گه‌ڵ ديموکراسي پيناسه‌ ده‌که‌ن‌و هه‌ندێ‌ له‌ "وولاتانى ئيسلامى" به‌ جۆريک خراونه‌ته‌ ناو ئه‌م به‌رامبه‌رکێ‌يه‌وه‌. ئايا ئه‌مه‌ ئه‌شێ‌ ببيته‌ هۆى گه‌شه‌ى راسيزم له‌ غه‌ربدا؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: له‌ده‌زگاکانى راگه‌ياندنى غه‌ربدا لێره‌‌و له‌وێ‌ ئاماژه‌ بۆ تيزه‌کانى "شه‌رى شارستانيه‌کان" ى هانتيگون به‌دى ئه‌کرێت. ئه‌وه‌ى که‌ ئه‌مه‌ کيشمه‌کيشيکى "شارستانى"يه‌، هيرشيکه‌ بۆ سه‌ر"شيوه‌ ژيانى" غه‌ربى، بۆ سه‌ر ديموکراسى و… هتد،ليره‌وله‌وێ‌ ده‌بيسترێ‌. به‌لێ‌م حه‌ره‌که‌تى ره‌وتى ئه‌صلى کۆمه‌لگا‌و ته‌نانه‌ت خودى قسه‌که‌رانى ده‌وله‌تى ئه‌مريکا به‌لگه‌ى ئه‌وه‌ن که‌ قسه‌ى ئه‌م تێڕوانينه‌ نايگرێت. من نيگه‌رانى گه‌شه‌ى راسيزم نيم له‌ئه‌نجامى ئه‌م رووداوه‌دا. راسيسته‌کان بيگومان ماوه‌يه‌ک چالاکتر ده‌بن و خه‌ڵکى هان ده‌ده‌ن، به‌لێ‌م کۆمه‌لگاى غه‌ربى ره‌تيان ده‌کاته‌وه‌. به‌پيچه‌وانه‌وه‌ به‌ برواى من خه‌لکى ئه‌مريکا تا ئه‌وه‌نده‌ى بکريت له‌دووره‌وه‌ لـێ‌ى تىَبگه‌يت، ميهره‌بانيى‌و ئينسانيه‌تێکى جێگه‌ى ستايشيان له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م کاره‌ساته‌ راچله‌کينه‌ره‌دا نيشان داوه‌. به‌بڕواى من خه‌لکى ئه‌مريکا ته‌نانه‌ت کاردانه‌وه‌يه‌کى عه‌سکه‌ريى له‌ده‌وله‌تى ئه‌مريکا له‌دژى خه‌لکى رۆژهه‌لێ‌تى ناوه‌راست به‌ ساده‌يى قبول ناکه‌ن که‌ ته‌ڕ‌و وشک پێکه‌وه‌ بسووتێنێ‌. ئه‌م رووداوه‌ له‌وه‌ گه‌وره‌تره‌ که‌ بکريت به‌ به‌کليشه‌ باوه‌کان‌و پروپاگه‌نده‌ برۆيته‌ سۆراغيه‌وه‌. سه‌رئه‌نجام به‌برواى من کۆمه‌لگاى غه‌ربى مامه‌ڵه‌يه‌کى ئالۆزتر‌و تيگه‌يشتووانه‌تر له‌گه‌ڵ ئه‌م رووداوه‌دا ده‌کات. ته‌کنولوژى په‌يوه‌ندى گرتنى ئه‌مرۆ گێلکردنى خه‌لکى‌و ده‌رخوارددانى ده‌مارگيرى دژوارتر کردووه‌. هه‌ر ئه‌و ته‌له‌فزيونه‌ى که‌ کاره‌ساتى نيويورک ده‌خاته‌ به‌رچاوى جيهان، وێران بونى کابوليش نيشان ده‌دات. که‌سيک که‌ بۆ کاره‌ساتى نيويورک فرميسکى هه‌ڵڕشتبيت، ناتوانێ‌ به‌ئاسانى بۆ دوباره‌بونه‌وه‌ى له‌کابولدا هه‌لهه‌له‌ لـێ‌بدات.

ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌: له‌ راگه‌ياندنى حزبدا په‌نجه‌ بۆ ئه‌وه‌ راکيشراوه‌ که‌ کاره‌ساتى نيويورک حه‌لقه‌يه‌که‌ له‌ توند بوونه‌وه‌ى پێشبڕکێ‌يه‌کى تيرۆريستى، مسابه‌قه‌يه‌ک که‌ زۆربه‌ى ده‌وله‌تانى دنيا له‌لايه‌ک‌و له‌لايه‌کى ديکه‌وه‌ بزووتنه‌وه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان به‌ تايبه‌ت ئيسلامىيه‌کان تيايدا به‌شدار ده‌بن. چۆن ده‌کريت به‌ر به‌م پێشبڕکێ‌يه‌ بگيرێ‌‌و به‌راى ئيوه‌ حزبى کۆمۆنيستى کريکارى ده‌بێ‌ له‌ خه‌باتى دژى تيرۆريزمدا چ ده‌وريک بگيرێ‌؟

مه‌نسور حيکمه‌ت: کۆتايى هينان به‌ تيرۆريزم کارى ئيمه‌يه‌. کارى ئيمه‌مانانێک که‌ له‌ پيناو يه‌کسانى ماف‌و حورمه‌تى ئيسنانه‌کان‌و جێ‌خستنى به‌هاى ئه‌وان تێده‌کۆشين. تيرۆريزمى ده‌وله‌تيى ده‌بێ‌ به‌ روخاندنى ده‌وله‌تانى تيرۆريست کۆتايى پێ‌ بهينرێ‌. تيرۆريزمى غه‌يره‌ ده‌وله‌تيى ده‌بێ‌ له‌ ريگاى کۆتايى هينان به‌‌و کوێره‌وه‌رى‌و هه‌لێ‌واردن‌و چه‌وسانه‌وه‌و سه‌رکوتانه‌وه‌ له‌ به‌ين ببرێ‌ که‌ ئينسانه‌کان به‌ره‌و بێ‌ بێ‌ئومێدى پال پيوه‌ ده‌نێن‌و ده‌يانکه‌نه‌ قوربانيى ره‌وت‌و ريکخراوه‌ کۆنه‌په‌رسته‌ دژى به‌شه‌ريه‌کان. له‌ڕێگاى په‌رده‌هه‌ڵماڵين له‌ڕووى دين‌و نه‌ته‌وه‌ په‌رستى‌و نه‌ژاد په‌رستى‌و هه‌ر ئايدۆلۆژيايه‌کى بوده‌ڵه‌ که‌ رێز بۆ ئينسان دانانيت. وه‌لامى ئيمه‌ خه‌باته‌ بۆ دامه‌زراندنى ئه‌و کۆمه‌لگا کراوه‌و ئازاد‌و يه‌کسانانه‌ى که‌ له‌ويدا ئاده‌ميزاد‌و گيان‌و حورمه‌ت‌و ئاسايشى نرخى هه‌بيت. حيزبى کۆمۆنيستى کريکارى‌و حيزبه‌ هاوشێوه‌کانمان، له‌ به‌رامبه‌ر هه‌ردوو لاى ئه‌م پێشبڕکێ‌ تيرۆريستىيه‌دا راده‌وه‌ستن. هه‌م له‌به‌رامبه‌ر ده‌وله‌تانى کۆنه‌په‌رست‌و هه‌م بزوتنه‌وه‌و حيزبه‌ کۆنه‌په‌رسته‌کان. به‌لام له‌ ئيستادا ئه‌وه‌ ئه‌وانن که‌ روخسارى جيهان ديارى ده‌که‌ن. ئيمه‌و ئه‌حزابى وه‌کو ئيمه‌، ده‌بێ‌ به‌شه‌ريه‌تى ئينساندۆست‌و ئازاديخواز له‌ دژى گشت ئه‌م هه‌ل‌ومه‌رجه‌ بهينينه‌ مه‌يدان. تا کاتيک که‌ ئه‌مه‌ نه‌کرابێت، ئه‌م نه‌هامه‌تىيه‌ دريژه‌ى ده‌بيت.


بۆ يه‌که‌مجار له‌ ئه‌نته‌رناسيونالى هه‌فتانه‌ (انترناسيونال هفتگى)ى ژماره‌ ٧١ى رۆژى ١٤ ى ئه‌يلولى ٢٠٠١ بلێ‌وکرايه‌وه‌
وه‌رگێڕانى: سه‌عيد ئه‌حمه‌د


Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1880ku.html