ئیسلام به‌شێكه له لۆمپنیزمی نێو كۆمه‌ڵگا
گفتوگۆی رادیۆی "همبستگی"
له‌گه‌ڵ مه‌نسووری حیكمه‌ت ده‌رباره‌ی ئیسلام و كه‌لتووری ئیسلامی
رادیۆی هه‌مبه‌سته‌گی: حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران ته‌نها حیزبێكه باس له‌وه ئه‌كات كه جمهوری ئیسلامی له‌گه‌ڵ خواست و ئارهزووهكانو شێوه‌ی ژیانی خه‌ڵك له كۆمه‌ڵگای ئێران‌دا نایاته‌وه‌و وه‌ك پینه‌یه‌كی ناجۆر خۆی به جه‌سته‌ی كۆمه‌ڵگاوه لكاندووه. تۆ چ به‌ڵگه‌یه‌كت هه‌یه بۆ ئه‌م لێكدانهوهیهت له‌باره‌ی كۆمه‌ڵگای ئێرانه‌وه، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی ئه‌و خاڵه‌وه كه ده‌ڵێی ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه؟
مه‌نسووری حیكمه‌ت: سه‌ره‌تا ده‌بێ له پێناسه‌ی ئه‌و كه‌سانه وردببینه‌وه كه ده‌لێن ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامییه، یان به‌گشتی هه‌ندێ كۆمه‌ڵگا به كۆمه‌ڵگای ئیسلامی پێناسه ده‌كه‌ن، بۆئه‌وه‌ی له‌وه تێبگه‌ین كه ئه‌م جۆره پێناسهكردنانه ده‌یانه‌وێ وه‌ڵام به‌چ پێداویستییه‌ك بده‌نه‌وه. وێنایه‌ك كه له خۆرئاوادا له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگای ئیسلامی هه‌یه وێنای خه‌ڵكێكی بڕوادار به‌ئیسلامه كه رێوشوێنه‌كانی ئیسلام به‌ڕیوه ده‌به‌ن. واته نوێژ‌و رۆژوویان له‌كاتی خۆیدایه‌و بۆچوونه‌كانیان له كتێبه ئایینییه‌كانه‌وه وه‌رئه‌گرن. له‌راستیدا هاووڵاتی كۆمه‌ڵگایه‌كی وه‌ك ئێران ئاوا وێنا ده‌كه‌ن كه گوایا موریدی جه‌نابی خومه‌ینییه، یان له‌ناخه‌وه ناڕه‌حه‌ت ئه‌بێت ئه‌گه‌ر كه‌سێك به‌بێ سه‌رپۆش بێته سه‌رجاده، حه‌زی له مۆسیقای خۆرئاوایی نییه، مه‌شروباتی كحولی ناخواته‌وه‌و گۆشتی به‌راز ناخواتوتاد.
به‌ڵام ئێمه هه‌موومان ده‌زانین كه هه‌ر به‌م به‌ڵگانه كۆمه‌ڵگای ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه. ئه‌م وێنایه وێنایه‌كی ئستریوتایپو كڵێشه‌ییه كه خۆرئاوا خۆی بۆ ئه‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كێشاوه كه ده‌ستی هاووڵاتییه‌كانی خۆی پێ ناگات‌و هاووڵاتییه‌كی سویدی یان بریتانی رێگایه‌ك شك نابات بۆ لهمهحكدانێكی بابه‌تییانه‌و سه‌ربه‌خۆی ئه‌م حوكمه. دینی ئیسلام له‌ئێراندا، هه‌روه‌كو مه‌سیحییه‌ت بۆ نموونه له ئیتالیا یان ئیرله‌ندادا، بێگومان كاریگه‌ری هه‌یه به‌سه‌ر بیروبۆچوونو هه‌ڵسووكه‌وتی كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكه‌وه. ئه‌و كه‌لتووره دینی‌و ئه‌و میرات‌و مهڵۆزمه دینییه چه‌ند هه‌زار ساڵه‌یه بێگومان قورسایی هه‌یه به‌سه‌ر هه‌لسووكه‌وتی ئینسانه‌كانه‌وه، به‌سه‌ر پێشداوهرییهكانیان، ته‌نانه‌ت به‌سه‌ر شێوه‌ی تێڕوانینی ئینسانه‌كانیش بۆ یه‌كتری، گومانێك له‌مه‌دا نییه. به‌ڵام ئه‌مه له‌باره‌ی هه‌ر ئه‌و ئیتالیا‌و ئیرالهنداو فهرهنسایهشهوه، سه‌رباری هه‌موو نادینیبوونێكیان، راسته. سه‌ره‌نجام كه‌سێك ئه‌توانێ بڵێت ئه‌وانیش مه‌سیحین، بێگومان فهرهنسهوییهكیش وه‌ڵامتان ئه‌داته‌وه كه فه‌ره‌نسا كۆمه‌ڵگایه‌كی مه‌سیحی نییه به‌ڵام مه‌سیحییه‌ت به‌شێكه له رابردوویانو قورسایی هه‌یه به‌سه‌ریانه‌وه. له‌ئێرانیش هه‌ر به‌م جۆره بێگومان ئیسلام قورسایی هه‌یه. بۆ نموونه ئێوه به‌رهه‌مه‌كانی رۆشنبیران‌و نووسهرانو شاعیرانی ئێران بخوێننه‌وه، وێنه‌یه‌ك كه له‌باره‌ی ژنه‌وه وه‌ری ئه‌گریت میراتی ئیسلامه له‌باره‌ی ژنه‌وه. وێنایه‌ك كه له‌باره‌ی شادی‌و خه‌مه‌وه به‌ده‌ستی دێنیت، ئه‌و حاڵه‌ته شه‌یداییه‌ی كه له‌گه‌لأ بهدبهختیو مهرگو قوربانیدان‌و شه‌هیدبووندا ئاوێتهیهو سه‌رتاپای ئه‌م كه‌لتووره‌ی داگرتووه، ئه‌مانه ده‌ماری ئیسلامیان تێدایه. به‌ڵام كاتێك له خۆرئاوا باسی كۆمه‌ڵگای ئیسلامی ئه‌كه‌ن مه‌به‌ستیان كۆمه‌ڵگایه‌كه كه یاساوڕێسا ئیسلامییه‌كان بووه‌ته شتێكی دهروونیو زاتی بۆ خهڵكهكهیو لهناخیانهوه هه‌ڵئه‌قوڵێت. له‌كاتێكدا باسی ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌م ئیسلامه له‌پرۆسه‌یه‌كی سیاسیداو له‌رێگای زیندان‌و كوشتوبڕو گرتنه‌وه، له‌ڕیگه‌ی گه‌له حیزبوڵڵاكانو گه‌شته‌كانی سهئروڵڵاوه (ئه‌مانه هه‌ندێ هێزی تایبه‌ت بوون كه له‌ناو جاده‌و شوێنه گشتییه‌كاندا چاودێری خه‌ڵكیان ئه‌كردو هه‌ركه‌سێك لهجلوبهرگو رۆیشتن‌و هه‌ڵسووكه‌وتیدا سه‌رپێچی ڕێوشوێنه‌كانی ئیسلامی بكردایه هه‌ر له‌وێداو به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه ئه‌یاندایه به‌ر قه‌مه یان تێزابیان پێیا ئه‌ڕشت، یاخود ده‌ستگیریان ئه‌كردو دواتر به به‌رچاوی خه‌ڵكه‌وه به‌پێی حوكمی ئیسلامی جه‌ڵده‌یان لـێئهدا یان شهللاق كارییان ئه‌كرد- وه‌رگێڕ) به‌سه‌ر خه‌ڵكی ئێران‌دا سه‌پێنراوه. ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه به‌و به‌ڵگه‌یه‌ی كه پێش ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بێن، ئیسلامی نه‌بوو. له‌و كاته‌وه‌ش كه ئه‌مانه هاتوون خه‌ڵكی به‌رده‌وام له‌به‌رامبه‌ریاندا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و دیفاع له‌خۆیان ئه‌كه‌ن. وای دابنێن ئێوه ده‌تانه‌وێ سپرینگێك بچه‌مێننه‌وه. به‌رده‌وام ئهیچهمێنیتهوه به‌ڵام كاتێك گوشاره‌كه له‌سه‌ری لائه‌به‌یت ده‌گه‌ڕیته‌وه دۆخه‌كه‌ی یه‌كه‌می خۆی. ئه‌و حاڵه‌تی چهماوییه شێوه‌ی واقعی ئه‌و شته نییه، شێوه‌ی ئاسایی ئه‌و سپیرینگه شكڵێكی راسته، هه‌ربۆیه كاتێك ئه‌شی چهمێنیتهوه مقاوه‌مه‌تی هه‌یه‌و ده‌یه‌وێ بگه‌ڕیته‌وه بۆ دۆخه‌كه‌ی خۆی. ئه‌گه‌ر كه‌سێك بیست سالأ به كوشت‌و كوشتار‌و به‌زۆر، به پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌موو رۆژه له‌رێگه‌ی ده‌یان كه‌ناڵی تهلهفزیۆنیو رادیۆییه‌وه ده‌یه‌وێت ژنانی وڵاتێك بخاته ژێر حیجابه‌وه، هێشتاش كاتێك تۆزێك ده‌ست له تێزابو قه‌مه هه‌ڵئه‌گرێت حیجابهكان نامێنن، ئه‌و كاته ده‌بێ حاڵی ببن كه ژنانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه پێودانگه ئیسلامییه‌كان قبوولأ ناكه‌ن. بێگومان له‌نێو ٦٠ ملیۆن خه‌ڵكی ئێران‌دا، سه‌د هه‌زار كه‌س قبووڵی ئهكهنو ته‌نانه‌ت جاڕیشی بۆ ئه‌ده‌ن، به‌ڵام خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌م وڵاته له ئاستی ملیۆنیدا حیجابی ئیسلامی به به‌شێك له زات‌و كه‌لتووری خۆی دانانێت‌و نایه‌وێت.
ئه‌و مۆسیقایه‌ی كه خه‌ڵكی ئێران گوێی لـێئهگرن ئه‌وه نییه كه ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بۆیان دیاریكردوونو رێگه‌یان پێداوه. به‌ڵكو مایكل جاكسۆنو مادۆناو گۆرانیبێژه پاپهكانی دیكه‌ی خۆرئاوایه. له‌مێژووی ئه‌م وڵاته‌دا گوگوش شه‌خسییه‌تێكی زۆر خۆشه‌ویستتر بوو له خومه‌ینی. به‌كاربردن‌و به‌رهه‌مهێنانی بیره له‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا هه‌میشه زۆرتره بووه له به‌رهه‌مهێنانی بهردهنوێژو تهسبیحو بهرمالأ، ئه‌م خه‌ڵكه هه‌ر ئه‌و خه‌ڵكه‌یه. ئه‌گه‌ر كه‌سێك وه‌كو من‌و تۆ له‌وێ ژیابێتو نه‌یه‌وێت ئێران له‌رێگه‌ی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنه‌وه بناسێت، ئه‌وه ده‌زانێت كه ئه‌م وڵاته وڵاتێكی ئیسلامی نه‌بووه‌و بهئێسكو پروسكو له‌ناخه‌وه ئاره‌زووی ئه‌وه‌ی كردوه كه وه‌كو كۆمه‌ڵگا خۆرئاواییه‌كانی لـێبێت. هه‌تاكو ئێستاش، هه‌ركاتێك ئێرانییهك ده‌گاته خارج خێراتر له خه‌ڵكی گه‌لێك له‌وڵاتانی دیكه خۆی له‌گه‌لأ ئه‌ویدا ئهگونجێنێو له‌ڕووی هه‌ڵسووكه‌وتی رۆژانه‌وه وه‌كو خه‌ڵكی خۆرئاوای لـێدێتو ته‌نانه‌ت هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی وه‌ك ناموسپه‌رستی، غیرهتو شۆڤێنیزمی پیاوی شه‌رقی هه‌رچه‌ند له‌نێو ئێرانییه‌كاندا هێشتا زۆر به‌هێزه، به‌ڵام لای ئه‌مان زووتر لاواز ئه‌بێت به به‌راورد له‌گه‌لأ گه‌لێك له وڵاتانی دیكه كه به‌شێوه‌یه‌كی جدی دوچاری مهڵۆزمی ئیسلام هاتوون.
به‌دیاریكراوی ئێران، به‌پێچه‌وانه‌ی پێناسه‌كانی خۆرهه‌ڵاتناسانی خۆرئاواوه، به‌پێچه‌وانه‌ی پێناسه‌كانی ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی خۆرئاواوه‌و به‌پێچه‌وانه‌ی پێناسه‌كانی خودی ده‌سته‌ی فه‌رمانڕه‌وای ئێرانه‌وه، كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه. ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی تینوی رووناكی‌و تینووی مه‌ده‌نییه‌ته كه به‌تایبه‌تی به‌چاوی لایه‌نگری بۆ كه‌لتووری سه‌ده‌ی بیستی خۆرئاواوه ده‌ڕوانێته جیهان. باوه‌ڕی به‌زانست بووه، دوو نه‌وه به‌ر له ئێمه به‌بێ حیجاب بهجادهوباندا ده‌رۆیشتن، مۆسیقا‌و سینه‌مای خۆرئاوا هه‌میشه به‌شێك بووه له كه‌لتووری ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته، وه ئینسانه ناوداره‌كانی كۆمه‌ڵگای خۆرئاوا به‌شێك بوون له ناوداره‌كانی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه‌ش. لاساییكردنه‌وه‌ی خۆرئاوا چ له‌شێوه‌ی راكێشانی بۆری ئاو‌و شێوه‌ی شارنشینیدا، چ له قوتابخانه‌كان، چ له شێوه‌ی دروستكرنی زانكۆكان‌و چ لهزانستو كهلتوورهكهیدا به‌شتێكی ئیجابی له‌قه‌ڵه‌م ئه‌درا. ره‌نگه كه‌سێك ره‌خنه‌شی له‌مه هه‌بێت، من نامه‌وێ لێره‌دا بچمه ناو ئه‌م باسه‌وه به‌ڵام كۆمه‌ڵگای ئێران كه‌لتووری خۆرئاوایی وه‌كو ئه‌لگۆیه‌ك (نهمتێك) كه ده‌بێ بۆی بچێت قبوولأ كردووه‌و رێك هه‌ر له‌به‌ر ئه‌مه‌ش جمهوری ئیسلامی له‌حه‌قی ئه‌م خه‌ڵكه نایات. ئه‌و نه‌وه‌یه‌ی كه له سه‌رده‌می جمهوری ئیسلامی خۆیدا هاتوونه‌ته دنیاوه‌و هه‌موو شتێكیان له‌ژێر سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م رژێمه‌دا بووه، ته‌نانه‌ت لهمنو تۆش زیاتر دوژمنی ئه‌م رژێمه‌ن.
ئێران كۆمه‌ڵگایه‌كی ئیسلامی نییه‌و ئیسلامییه‌ت قبوولأ ناكات، به‌ڵام تاكو ئێستا بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌هێزی دژی ئیسلامی، بزووتنه‌وه‌یه‌كی فیكری‌و سیاسی دژی ئیسلامیی به‌هێزمان نه‌بووه كه ببێته ده‌ستكه‌وتێكی مێژوویی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌هامان نییه كه بۆ نموونه بڵێین له ساڵی ١٩٩٩دا كۆمه‌ڵگای ئێران حیسابی خۆی له‌گه‌لأ ئه‌م میراته‌ی كۆمه‌ڵگای كۆن واته ئیسلام یه‌كلایی ئه‌كاته‌وه، وه ئه‌مه یه‌كێكه له گرفته سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته.
رادیۆی هه‌مبه‌سته‌گی: پێشتر ئه‌وروپا مه‌ڵبه‌ندی خه‌بات له‌دژی دین بوو‌و سه‌ره‌نجام دین بووه مه‌سه‌له‌یه‌كی تایبه‌تیی خه‌ڵك. ئێستا وادێته به‌رچاو كه له ئێران‌دا خه‌باتێكی به‌م جۆره له‌ئاراد بێت، ئایا ده‌كرێ ئه‌م جێوشوێنه له‌گه‌لأ ئه‌و بزووتنه‌وه دژی دینییه‌دا به‌راورد بكرێت كه له ئه‌وروپادا هه‌بوو؟ پرسیارێكی دیكه‌م ئه‌وه‌یه ئه‌و لایه‌نانه‌ی كه شهرمۆكانه دیفاع له ئیسلام ده‌كه‌ن یه‌كێك له كۆڵه‌كه‌كانی چالاكیی ئیعلامییان له‌باره‌ی ئیسلامه‌وه، دابه‌شكردنی ئیسلامه بۆ ئیسلامی باش‌و خراپ‌و ئه‌وه‌ی كه ده‌بێ له‌به‌رامبه‌ر ئیسلامی خراپ‌دا دیفاع له‌ئیسلامی باش بكرێت، وه ئه‌وه‌ی كه ئیسلام ده‌كرێ رزگاریبه‌خش بێت‌و، به‌گشتی مه‌قوله‌ی ئیلاهییاتی رزگاریبهخشیان داهێناوه. رای ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چییه‌و ئه‌م بزاوته سیاسییه چۆن هه‌ڵده‌سه‌نگێنن؟
مه‌نسووری حیكمه‌ت: له‌باره‌ی پرسیاری یه‌كه‌مه‌وه هه‌روه‌ك پێشتریش گوتم، ئێمه شاهیدی نه‌فره‌تێكی دژی ئیسلامی‌و خه‌باتێكی كه‌لتووریی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكین له‌دژی ئیسلام. تا ئه‌و جێگایه‌ش كه به خه‌باتی عهقیدهییو پهردهماڵین له‌سه‌ر بنه‌ماكانی ئه‌م دینه‌و ریسواكردنی دینداری به‌گشتی ده‌گه‌ڕێته‌وه، بۆ ئینسانێكی ئازادئه‌ندێش دین به‌شێكه له لۆمپنیزمی نێو كۆمهڵگاو، چهقۆكێشییو دین سه‌ر به یه‌ك خێزانن كه ده‌بێ هه‌ردوكیان توڕبدات. ئه‌گه‌ر ئه‌م خه‌باته ئێستا به‌ڕیوه ئه‌چێت ئه‌وا بهلوتفی كۆمۆنیستانێكی له‌بابه‌ت ئێمهمانانهو ئه‌ویش له‌چوارچێوه‌ی ئیمكاناتی رێكخراوێكی سیاسیدایه. بزووتنه‌وه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیری وڵات له‌ئاستی كۆمه‌ڵایه‌تیدا به خاوه‌نی كۆمه‌ڵێك رۆشنبیری رۆشنگهرهوه كه هاوار بكه‌ن من دینم نییه‌و خوانهناسم، بزووتنه‌وه‌یه‌كی ئاوامان نییه. له‌كاتێكدا ئه‌وروپا كاتی خۆی پڕبووه له‌و گه‌وره بیرمه‌ندانه‌ی كه به‌رامبه‌ر به هه‌یبه‌تی كڵێسا وه‌ستاونه‌ته‌وه‌و قسه‌ی خۆیان كردووه. له قهڵهمڕهوهكانی زانستی‌و فهلسهفیو كۆمه‌ڵایه‌تیدا ره‌خنه‌یان له‌م خورافاتانه گرتووه‌و زۆرێكیان باجی ئه‌مه‌شیان داوه‌ته‌وه. ئێمه له‌نێو توێژی بیرمه‌ندانی ئه‌م مه‌مله‌كه‌ته‌دا ئه‌م بوێرییه مهعنهویو سیاسی‌و فیكرییهمان نییه. ئه‌مڕۆ "نه‌یارانی فیكری" به‌شێوه‌یه‌كی گشتی به كه‌سانێك ئه‌وترێ كه هاوڕێی جه‌نابی خاته‌می بن. سه‌ره‌نجام ره‌نگه ئه‌مه ده‌ستی چینی كرێكار‌و ده‌ستی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری ماچ بكات كه ئه‌م خه‌باته به سه‌ره‌نجامێكی بنه‌ڕه‌تی بگه‌یه‌نن. من پێم وایه ئه‌م خه‌باته‌ی كه له‌ئێراندا له‌ئارادایه، ئه‌گه‌ر ببێته مایه‌ی گه‌شه‌سه‌ندنی ئه‌حزابێكی وه‌ك حیزبی ئێمه‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌ك بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی كرێكاری‌و ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه بتوانێ سه‌رباری هه‌موو گرفتهكانیو ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی كه له سه‌ر رێگای دایده‌نێن بتوانێ له‌سه‌ر پێی خۆی رابووهستێ، ده‌كرێ له‌درێژماوه‌دا له‌ریشه‌ی دین بدرێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بڕیار بێت ته‌نها به لابردنی جمهوری ئیسلامی ئیكتفا بكرێت‌و، ئه‌و شێوه حكومهتییانهیان بووێت كه په‌رله‌مانی بۆ زیاد كرابێت، یان مافه مه‌ده‌نییه‌كان بۆ جمهوری ئیسلامی زیاد بكه‌ن، من پێم وایه خه‌ڵكی به مافی خۆیان نه‌گه‌یشتوون.
له‌باره‌ی ئیلاهییاتی رزگاریبهخشهوه، ئه‌مانه میراتی حیزبی تودهن. به‌بڕوای من هیچ یه‌كێك له‌مانه ئه‌ندێشه‌یه‌كی راستگۆیانه‌و واقعی نییه كه له‌ناخی دڵی كه‌سێكه‌وه هه‌ڵقوڵابێت. هه‌ر ئه‌و ئینسانه‌ی پێی ده‌ڵـێ ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش، ئاماده نییه بڕوات له‌گه‌لأ ئه‌هلی ئه‌و ئیلاهییاته رزگاریبهخشهدا تێكه‌ڵاو ببێت یان له‌گه‌ڵیاندا بژیت یان بچێته ناو حیزبه‌كه‌یانه‌وه. هه‌میشه مه‌سه‌له‌كه تاكتیكه، فێڵبازییه، ده‌یانه‌وێ له‌نێو خودی ئاخونده‌كاندا باڵێك بدۆزنه‌وه كه بتوانێت كۆمه‌ك به‌خۆیان بكات بۆئه‌وه‌ی به‌ره‌ی فراوان له‌دژی سه‌ركوت دروست بكه‌ن. ئه‌مه بیركردنه‌وه‌یه‌كی توده‌ییه، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی بیروباوه‌ڕی خۆی به‌یان بكات هه‌میشه خه‌ریكی كهڵهكو فێلأو فه‌ره‌جی سیاسییه. ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش ناوی ئه‌و ئاخونده مه‌سیحییانه‌یه كه ئاماده‌ن له‌دژی دیكتاتۆرییه‌كانی ئه‌مریكای لاتین قسه‌یه‌ك بكه‌ن. به‌مه ده‌ڵێن ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش. به‌ڵام هیچ ئیلاهییاتێك به‌پێی پێناسه‌كه‌ی خۆی رزگایبهخش نییه، ئیلاهییات واته خاڵی به‌رامبه‌ر به رزگاریبه‌خش، ئیلاهییات واته داخستنی چاوو گوێی ئاده‌میزاد، واته به‌رگرتن به بیركردنه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی خۆی‌و حه‌واڵه‌كردنی بۆ جیهانو خالقێكی نه‌ناسراو. ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش قسه‌ی پووچه. وه‌كو ئه‌وه وایه كه بڵێین فاشیزمی ئازادیخواز، كه ئه‌مه‌ش تهناقوزێكه له خۆیدا. ئیلاهییات ناتوانێ رزگایبهخش بێت، چ مه‌سیحی بێت، چ بوزایی، چ ئیسلامی. بۆ رۆشنفكرانی سه‌ده‌ی نۆزده ئه‌سڵه‌ن رزگایی به‌ر له هه‌ر شتێك به‌مانای رزگاریی له چه‌پۆكی دین بوو. بۆ ماوه‌ی دهیانو سه‌دان سالأ رزگاری بۆ رۆشنفكر به‌مانای رزگاری له دین‌و له قهیدو به‌ندی ئه‌ندێشه
سه‌پێنراوه‌كان بوو. ئێستا ئیلاهییات خۆی بووه‌ته رزگاریبه‌خش؟ له‌به‌رچی؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی بلۆكێك به‌ناوی بلۆكی رۆژهه‌ڵاته‌وه بۆ به‌ناو مقاوه‌مه‌تی له‌به‌رامبه‌ر رۆژئاوادا، پێویستی به‌وه بوو كه به‌شێك له كۆمه‌ڵگای رۆژئاوا به‌رامبه‌ر به خۆی خۆشبین بكات‌و بۆ خۆی هاوپه‌یمانی تاكتیكی دابتاشێ. ئه‌وكات جه‌نابی تاڵقانی ده‌بووه "ریزی شۆڕش"و ئێستاش جه‌نابی خاته‌می، یان فڵان كه‌شیش له كۆلۆمبیاو پۆلیڤیا. له‌كاتێكدا كه له‌راستیدا رزگاریی ئه‌م وڵاتانه‌و رزگاریی خه‌ڵكه‌كه‌یان، رزگاریی ئه‌وانه له هه‌موو جۆره ئیلاهییاتێك. من ئه‌مه‌م قبوولأ نییه، پێم وایه كه‌سانێك كه ئه‌مانه ئه‌نووسن به‌ر له هه‌رشتێك خه‌ریكن ته‌ربییه‌تی ستالینی‌و تودهییانهی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن نه‌ك ته‌نانه‌ت ئه‌ندێشه‌ی شه‌خسیی خۆشیان. كه‌سێك كه ده‌ڵێت ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش خۆی ئاماده نییه بڕوات له وڵاتێكی ژێر ده‌سه‌ڵاتی حوكمڕانیی ئیلاهییاتی رزگاریبهخشدا بژیت، وای پێباشتره بڕوات له فه‌ره‌نسا یان ئهنگلستان بژیت، به‌ڵام گه‌ڵاڵه‌ی ئه‌وه دائه‌ڕێژێت كه خه‌ڵكی پۆلیڤیا ده‌بێ به ئیلاهییاتی رزگاریبه‌خش رازی بن؟ به‌ڕای من ئه‌مه كارێكی ریاكارانهو نا راستگۆیانه‌یه.
رادیۆی هه‌مبه‌سته‌گی: هه‌ندێك ده‌ڵێن كه ئیسلام ده‌كرێ مۆدێرن بكرێت‌و خوازیاری مۆدێرنیزه‌كردنی ئیسلامن. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له به‌شێك له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پیشدا ره‌نگیداوه‌ته‌وه‌و خوازیاری ئه‌نجامدانی هه‌وڵێكن له‌مباره‌یه‌وه. رای ئێوه له‌باره‌ی ئه‌م بزاوتهو ئه‌و ته‌قه‌لایانه‌ی كه ئه‌كرێن چییه؟
مه‌نسووری حیكمه‌ت: كه‌سێك كه ده‌یه‌وێت ئیسلام مۆدێرنه بكات وه‌كو ئه‌و عه‌بقه‌رییه بیرخراپه وایه كه ده‌یه‌وێت له گه‌راجی خانووه‌كه‌یدا ده‌زگایه‌ك دروست بكات كه مسی بۆ بكات به زێڕ! ئایا كارێكی باشه كه ئیسلام مۆدێرنه بكرێت؟ یه‌كه‌مین پرسیار ئه‌وه‌یه كه ئێستا بۆچی ده‌بێ ئیسلام مۆدێرنه بكرێت‌و له‌پێناوی چیدا؟ ئه‌گه‌ر كه‌سێك بڵێت كۆیلهداریش ده‌كرێ ئینسانی بكرێت، من ده‌ڵێم ئێستا له‌پێناوی چیدا ده‌ته‌وێ كۆیله‌داری ئینسانی بكه‌یت، مه‌گه‌ر رێبازی ئینسانی‌و مۆدێرن كه‌مه؟ ده‌بێ له‌و كه‌سه‌ی كه باس له ئیسلامی مۆدێرن ئه‌كات پرسیار بكرێت ئایا خۆت ئه‌و ئیسلامه مۆدێرنه‌ی؟ ئه‌گه‌ر نا، ئیتر بۆچی خه‌ریكی رێگا ئه‌كه‌یته‌وه بۆئه‌وه‌ی كه دێوه‌زمه‌كانی سه‌ركوت‌و دواكه‌وتوویی مێژوویی دیسانه‌وه له شێوه‌ی تازه‌دا درێژه به‌ژیانی خۆیان بده‌ن؟ وای دابنێن ئیسلام ده‌كرێت مۆدێرنیش بكرێت، بۆچی خه‌ریكی كۆمه‌ك به‌وه ئه‌كه‌یت كه مۆدێرن بكرێت؟ لێگه‌ڕێ ئه‌وه‌شی كه هه‌یه ده‌رگای دوكانه‌كه‌ی دابخات‌و بڕوات. جگه له‌مه‌ش، به بڕوای من ئه‌و پێناسه‌یه‌كی به‌رته‌سكی هه‌یه بۆ "مۆدێرن" كه ده‌ڵێت ئیسلام ده‌كرێت مۆدێرن بێت. بێگومان ئه‌گه‌ر ئیسلام بۆ نمونه رێگا بدات كه كچان به ته‌نووره‌ی خوار ئه‌ژنۆوه بتوانن بچن بۆ قوتابخانه یان رێگا بدات كه ژن ببێته قازی به‌و مه‌رجه‌ی كه هیچ كاتێك باس له میوله جنسییه‌كانی نه‌كات، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌م كه‌سانه‌وه ئیسلام مۆدێرنه. ئه‌مه ئیتر قبوولأ نییه.
ئه‌و شته‌ی كه من به مۆدێرنی دائه‌نێم- له‌راستیدا خودی ئه‌م وشه‌یه‌ش نیسبییه- وه ئه‌و كۆمه‌ڵگایه‌ی كه من ده‌مه‌وێت تیایدا بژیم‌و ئه‌و مۆدێرنیزمه‌ی كه من پێم وایه شایسته‌ی هه‌ین، ئیسلام تیایدا جێگای نابێته‌وه. ئیسلام ده‌بێ هه‌ڵبپێچرێت. هه‌رچۆن كه هه‌ندێك بڕوایان به فاشیزم هه‌یه، هه‌ر چۆن هه‌ندێك كه‌س هێشتا به‌توندی باوه‌ڕیان به پیاو سالاری هه‌یه، كه‌سانێكیش باوه‌ڕیان به ئیسلام هه‌یه. من له‌نێو ئه‌مانه‌دا نیم‌و پێم وایه ئیسلام كارنامه‌كه‌ی له‌وه روونتره كه كه‌سێك قۆڵی رزگاركردنی بۆ هه‌ڵماڵێت. من ئه‌و كه‌سه‌ی كه ده‌ڵێت ئیسلام ده‌توانێ مۆدێرن بێت به موسڵمانێك ده‌زانم كه ده‌یه‌وێت درێژه به‌عومری دینه‌كه‌ی بدات‌و دینه‌كه‌ی بپارێزێت. ئه‌گه‌ر وانییه، ئینسانێك كه خۆی موسڵمان نییه، پێداگرتنی له‌سه‌ر ئه‌م مه‌قوله‌یه ده‌رك ناكه‌م، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌ی كه بیه‌وێ هاوپه‌یمانی تاكتیكی بۆ شۆڕشه‌كه‌ی خۆی دابتاشێ.
ئه‌م ده‌قه، كه به‌زمانی فارسی له "انترناسیونال هفتگی" ژماره 7٩ی ٩/١١/٢٠٠١دا بڵاوكراوه‌ته‌وه، به‌شێكه له گفتوگۆیه‌كی دوورودرێژتر كه له به‌رواری ١٣/٦/١٩٩٩دا له رادیۆی هاوپشتی شاری مالمۆی سویده‌وه په‌خش كرا‌و له دوو ژماره‌ی بڵاوكراوه‌ی "همبستگی" (هه‌مبه‌سته‌گی واته هاوپشتی- بڵاوكراوه‌ی فیدراسیۆنی سه‌رتاسه‌ری په‌نابه‌رانی ئێرانییه) بڵاوكرایه‌وه.
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #1810ku.html
|