سه‌باره‌ت به ڕه‌ئی ده‌رنه‌بڕینی حزب له په‌یوه‌ند به مه‌رگی ئه‌حمه‌دی شاملۆوه
هاوڕێ بابه‌ك، هاوڕێیانی خۆشه‌ویست
سه‌باره‌ت به ڕه‌ئی ده‌ربڕین (یان له ڕاستیدا ڕه‌ئی ده‌رنه‌بڕین) ی حزب له په‌یوه‌ند به مه‌رگی ئه‌حمه‌دی شاملۆوه، پرسیاری بۆچوونی منت كردبوو. وا دیاره ئێوه باسی به‌رفراوانتان كردبێت ، جێی داخه كه من له باس و ده‌رئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی باسه‌كه‌ی ئێوه‌دا نه‌بووم. هه‌ر بۆیه‌ش ڕه‌نگه شتێ بڵێم كه لای ئێوه جێگای باس و لێكۆڵینه‌وه نه بووبێ. به‌ڵام به‌هه‌ر حاڵ، من بۆچوونی تایبه‌تی خۆم ده‌ڵێم.
به بڕوای من، حزب نه ده‌بوو له په‌یوه‌ست به مه‌رگی شاملۆوه ، نووسینێكی ئاماده بكردایه كه تیایدا به‌ودا هه‌ڵیبدایه یاخود ڕه‌خنه‌ی لێبگرتایه. دروستتریش ئه‌م كاره‌ی نه‌كرد. ئاخر له مانگه‌كانی تردا، هونه‌رمه‌ندان و شاعیرانی تریش مردوون، له په‌یوه‌ند به‌وانیشه‌وه ئێمه به دروستی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمیمان نه‌گرت. مه‌به‌ستم له (گل شیری، رحمانی، نادرپور و فردین)ه. به‌ڵام هاوڕێیانێك ده‌یانه‌وێت بڵێن: له په‌یوه‌ند به مه‌رگی شاملۆوه فه‌رقی ده‌كرد. له په‌یوه‌ند به‌م "فه‌رقكردنه‌وه" من چه‌ند خاڵێك ده‌بیستم.
یه‌كه‌میان: ئه‌وه‌یه كه شاملۆ ڕادیكاڵ یاخود ئینساندۆست بوو.
دووه‌میان: ئه‌وه‌یه كه شاملۆ له‌به‌رانبه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێران‌دا، سه‌ری نه‌وی نه‌كرد و"نه‌ْ"ی
به حوكمه‌ت وت. ته‌نانه‌ت له هه‌ندێ له شیعره‌كانیشیدا، هێما و ئاماژه‌ی له‌م جۆره به دژی كۆماری ئیسلامی ده‌بینرێت.
دواهه‌مین خاڵیشیان: پله و پایه‌ی هونه‌ری و ئه‌ده‌بی به‌رجه‌سته‌ی شاملۆیه.
به‌ڵام ڕیم پێبده‌ن كه من له‌م خاڵه‌ی دواییانه‌وه ده‌ستپێبكه‌م.
به‌بروای من له‌م په‌یوه‌نده‌یاندا ده‌بوایه له پاش مه‌رگی شاملۆوه نووسین هه‌بوایه. به‌ڵام ئه‌مه وه‌زیفه‌ی حزبێكی سیاسی نییه، به‌ڵكو ئه‌ركی هونه‌ردۆست ، ئه‌ده‌بدۆست و ئه‌و كه‌سانه‌یه كه په‌یوه‌ندییان به شیعر و ئه‌ده‌بی شاملۆوه هه‌یه.
ده‌ستپێشخه‌ری حزب و دانی هه‌ڵوێستی ڕه‌سمی له‌م مه‌یدانه‌دا و له په‌یوه‌ند به جێگاوڕێگای ئه‌ده‌بی تاكه‌كانه‌وه، هیچ كاتێك نزیكایه‌تی له‌گه‌ڵ ترادیسیۆن و ئامانجه‌كانی ئێمه‌دا نییه. شیعر و ئه‌ده‌بیات ، مه‌یدانی داهێنان و تێگه‌یشتنی
فه‌ردییه و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری و ده‌وڵه‌تی كرێكاری دوو سبه‌ی ئه‌و، جێگایه‌كی بۆ "ملك الشعراْ" و ئه‌ده‌بیاتی ڕیپێدراو و ڕێپێنه‌دراو، ئه‌ده‌بیاتی ڕه‌سمی و غه‌یره ڕه‌سمی تیا نابێته‌وه.
سه‌باره‌ت به ڕێزلێنان له شاملۆوه‌ك ڕادیكاڵێك و ئینساندۆستێك ، هه‌ستده‌كه‌م لێره‌دا قه‌ڵه‌مڕه‌وی شیعر و ئه‌ده‌ب، هێشتا به نیگایه‌كی خۆرهه‌ڵاتی ژێر ده‌سه‌ڵاتێكی سه‌ركوتگه‌ره‌وه سه‌رنجده‌درێت.
له خۆرهه‌ڵاتدا به گشتی و له ئێران‌دا به تایبه‌تی، شیعر و ئه‌ده‌ب جێگای خاڵی ڕه‌خنه‌ی سیاسی و كار و چالاكی سیاسی پڕكردۆته‌وه. له شوێنی ڕابه‌رانی سیاسی و هه‌ڵسوڕاوانی بزووتنه‌وه‌كان كه به نووسین و له دڵی هه‌ر هه‌مان كۆمه‌ڵه چالاكییه مادییه‌كانی ڕۆژانه‌دا كاری سیاسی خۆیان ده‌به‌نه پێشه‌وه و كۆمه‌ڵگا پۆلێنده‌كه‌ن. شاعیر و ئه‌دیبێك ده‌بینینكه به شێوه‌ی سه‌ربه‌خۆ دیفاع له حه‌ق ده‌كات و له جیاتی ئه‌وان دانیشتووه.
شوێنی خاڵی خۆپیشاندان و مانگرتن و ڕێكخستن و دانی به‌رنامه و پلاتفۆرمی جیاواز، به شیعر و هێمای ئه‌ده‌بی هونه‌رمه‌ندان پڕكراوه‌ته‌وه. له جیاتی ڕێكخستنی بزووتنه‌وه‌ی یه‌كسانیخوازانه‌ی ژنان و پیاوان، به خودی خۆیان و ڕێكخراوه‌كانیانه‌وه، به خۆیان و ڕووخساره ناسراوه‌كانیانه‌وه، به‌یتێكی شیعری سه‌باره‌ت به هاواری ژنێك له خه‌یاڵی ئینساندا ده‌بینین. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی كه ئه‌وه‌یشی بخرێته سه‌ر كه چۆن دواكه‌وتوویی له شكڵه هونه‌رییه‌كاندا ئاماده‌یی هه‌یه. له ئه‌مریكا و ئیتالیادا فیلمساز گرنگه، (به‌ڵام له‌مڕۆدا مۆسیقاژه‌ن گرنگتره.) له خۆرئاوادا شاعیری جه‌ماوه‌ری و ناسراو نییه. به‌ڵام له ئێران‌دا شاعیر بوون گرنگ بووه، (له ئێستادا گه‌لێك كه‌متر). به‌ڵام ئه‌گه‌ر به شوێن ڕادیكاڵ و ئینساندۆسته‌وه بن، ئه‌و كاته شاعیر بوون، خه‌یات بوون، نانه‌وا بوون و گه‌لێك ناونیشانی تر له له ئینسانه‌كان بكه‌ینه‌وه و با به‌یه‌ك چاوه‌وه سه‌رنجی هه‌موویان بده‌ین! ئایا به بڕوای ئێوه حزبی كۆمۆنیست پشت بكاته ئه‌و ڕیزه فراوانه به‌رینه‌ی ئینسانه‌كان كه له كارنامه‌ی خه‌باتیاندا سه‌باره‌ت به ئازادی و به‌رابه‌ری زیاتر ده‌بینرێت وه‌ك ئه‌وه‌ی له به‌یت و دێڕه شیعرییه‌كاندا هه‌یه و پله و پایه‌كانی ڕێزلێنانی له تێكۆشانی ئینساندۆستانه و ڕادیكاڵبوونی شاملۆدا به‌رجه‌سته بكات؟ به‌ڕاستی ئه‌مه به مانای هێنانه‌خواره‌وه‌ی پێوه‌ر و ستاندارته‌كان نییه؟
ئایا شاملۆ چ كه‌موكوڕییه‌ك و ڕێگرییه‌كی هه‌بوو كه نه‌یده‌توانی وه‌ك من و تۆ و به زمانی عادی و له ژیانی ڕۆژانه‌دا و به بێ هیچ هێما و لێكچوواندنێكی شیعرییانه، ساڵه‌های ساڵ ده‌رباره‌ی ئازادی و به‌رابه‌ری ئینسانه‌كان قسه بكات، ئه‌ندامی ڕێكخراوێك بێت، شه‌ڕبكات، شیعار بدا، خه‌ڵك وشیار بكاته‌وه و به‌ر هه‌ڵستی بكات. شاملۆ ئه‌ندامی هیچ بزووتنه‌وه و ڕێكخراوێكی ڕادیكاڵ و ئینساندۆست نه‌بوو. له به‌رهه‌مه‌كانیدا سه‌باره‌ت به حیجابی ئیسلامی، مافی مناڵ، بیمه‌ی بێكاری، قه‌ده‌غه‌كردنی ئیعدام، له‌ناوبردنی كاری كرێگرته، سیسته‌می نوێی جیهان، گه‌مارۆی ئابووری له‌سه‌ر عێراق، مافی تاوانباران و چه‌نده‌ها شتی تر نابیسترێت و نه‌وتراوه. هات و هاواری قه‌ڵه‌مڕه‌وی شیعر له ناو ده‌سته‌بژێرێكی بچووكی ئه‌ده‌بی ئێران و خوێنه‌وارانی ئێران‌دا ناتوانێت و نابێت بوونه‌وه‌رانێكی سیاسی دابڕاو بۆ شاعیران و ئه‌دیبان دروست بكات كه له‌وێدا بنه‌ما و پێوه‌ره‌كاتن شتی ترن. شاملۆ "نه‌ْ"ی به كۆماری ئیسلامی ئێران وت، فه‌ره‌یدونی فه‌ره‌خزادیش، داریوشیش هه‌روه‌ها. به‌ڵام ئه‌وانه "نه ْ" ی شه‌خسی بوون كه هیچ كاتێك ڕێگای بۆ یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی "نه‌ْ" وتنی فراوان به كۆماری ئیسلامی ئێران خۆش نه‌كرد. شاملۆ ده‌یتوانی ئه‌ندامی ڕابه‌ری حزبێكی سیاسی بێت و "نه‌ْ"ه‌كه‌ی پراكتیزه بكردایه، بۆ نه‌بوو؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر شاملۆ شاعیرێكی كۆمۆنیست بوایه چی؟
به بڕوای من ده‌بێ ناودارانی كۆمۆنیست به‌رزڕاگرین. ئه‌گه‌ر شاملۆ شاعیرێكی كۆمۆنیست بوایه، ئه‌گه‌ر فیلمساز یان وه‌رزشكار و زانایه‌كی به‌ناوبانگ بوایه كه ناو و ناوبانگی ده‌بووه به‌ڵگه‌ی ده‌سه‌ڵاتگیری ئه‌م بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه، ده‌بوایه به‌یاننامه‌مان ده‌ربكردایه و گه‌وره‌مان ڕابگرتایه. به‌ڵام شاملۆ ناسیونالیست و ئێران دۆست بوو. به كاڵبوونه‌وه‌ی فه‌رهه‌نگی میللی له نێوه‌ندی ئێرانیانی ده‌ره‌وه‌ی وڵات‌دا، به ناشیرین‌ترین شێوه جنێوی ده‌دا.
شاملۆ مه‌رگی كۆمۆنیزمی ڕاگه‌یاندبوو. شاملۆ ئه‌دیبێكی باش و داهێنه‌ری بزووتنه‌وه‌ی میللی و میلله‌تپه‌رستی ئێرانی بوو. هه‌مان بزووتنه‌وه بۆی هه‌یه به ئازیزی خۆی بزانێ. به ڕاستی ئه‌وه چ میراتێكی ئه‌ده‌بییه كه ئه‌و ده‌رفه‌ته ده‌دات ببینه شه‌ریكی ته‌واوی هێزه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێرانی و ته‌نانه‌ت سه‌رۆكی خودی كۆماری ئیسلامی ئێرانیش ئه‌گه‌ر جورئه‌تی بكردایه و له په‌یوه‌ند به شاملۆوه قسه‌یه‌كی هه‌بوایه.
به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئێمه وه‌ك حزب له په‌یوه‌ند به مه‌رگی شاملۆوه به‌یاننامه‌مان ده‌رنه‌كرد. چونكه به په‌یامی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وه‌وه نزیك نه‌بووین. ئه‌و جۆره به‌یاننامانه ئێمه‌ی وه‌ك ئه‌ندامێكی بنه‌ماڵه‌ی هێزه ترادیسیۆنییه‌كانی ئۆپۆزسیۆنی ئێران پێناسه‌ده‌كرد.
خۆجیاكردنه‌وه له‌م ترادیسیۆنه سیاسییه و دروستكردنی یه‌ك بزووتنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی نوێ و جیاواز، كه ڕه‌خنه‌ی له كۆمه‌ڵگا و ڕێگاچاره‌كانی بۆ كۆمه‌ڵله بناغه‌وه جیاوازی هه‌یه له‌وه‌ی كه تا ئه‌مڕۆش به‌سته‌ری ئه‌سڵی ئۆپۆزسیۆنه له ئێران‌دا به هه‌موو سیمبوڵ و په‌یكه‌ره ناوداره‌كانیانه‌وه،ئه‌مه‌كاری ئێمه‌یه. ده‌رچوون له هه‌مان زه‌مینه سیاسییه ترادیسیۆنییه‌كان و پێكهێنانی دابڕانێك له‌وه‌ی كه وه‌ك ناوكۆییه‌كی ئه‌ده‌بی و فه‌رهه‌نگی چاوی لێده‌كرێت. به دژی ته‌وژمه‌وه ڕۆشتن، پێشڕه‌وی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌یه.
شاملۆ كه‌سێكی خۆشناو و به‌ڕێز و ئینسانی بوو. كاری پڕۆفیشیونالانه‌ی خۆی باش ده‌زانی. ئه‌م جۆره ئینسانانه، ده‌وڵه‌مه‌ندی به كۆمه‌ڵگا ده‌به‌خشن. له دنیای ئێمه‌دا، داهێنانی ئه‌م جۆره كه‌سانه، سه‌د به‌رابه‌ر زیاتر به‌رجه‌سته ده‌بێته‌وه. به‌ڵام شاملۆ ئه‌لگۆ و سیمبوڵ و چرای سه‌ر ڕێی بزووتنه‌وه‌ی ئێمه نه‌بوو.
به‌ڵام ئایا نه‌ده‌كرا به‌یاننامه ده‌ربكرایه و دیدیگای ئۆبژێكتیڤی شاملۆ ده‌ستنیشان بكرایه و ئه‌گه‌ر ڕه‌خنه‌یه‌كیش هه‌بوایه بووترایه؟ وه‌كو حزب ئه‌م كاره دروست نه‌بوو. ئینسانێكی خۆشناو له ده‌ست ده‌رچووه، حزبی سیاسی نابێت جیاوازییه‌كانی خۆی هه‌ر هه‌مان ڕۆژ ڕابگه‌ێنێت. به‌ڵام وه‌ك كه‌سانی ئه‌هلی ئه‌ده‌ب، هاوڕێیان ده‌یانتوانی ئه‌و كاره‌یان بكردایه، به ئیمزای خۆیانه‌وه نووسینیان هه‌بوایه و كار و به‌رهه‌می شاملۆیان هه‌ڵسه‌نگاندایه. ئێستاش نه‌چووه بچێ، ده‌بێ ئه‌و كاره بكه‌ن.
به هه‌ر حاڵ ئه‌مه بۆچوونی منه، پێخۆشحاڵم بۆچوونی هاوڕێیان بزانم.
مه‌نسووری حیكمه‌ت
به‌کر ئه‌حمه‌د Kurdish translation: Bakr Ahmad
hekmat.public-archive.net #1250ku.html
|