Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

سه‌باره‌ت به‌ ره‌ئى ده‌رنه‌برينى حزب له‌ په‌يوه‌ند
به‌ مه‌رگى ئه‌حمه‌دى شاملووه



هاورى بابه‌ك، هاورييانى خوشه‌ويست

سه‌باره‌ت به‌ ره‌ئى ده‌ربرين (يان له‌ راستيدا ره‌ئى ده‌رنه‌برين) ى حزب له‌ په‌يوه‌ند به‌ مه‌رگى ئه‌حمه‌دى شاملووه‌، پرسيارى بوچوونى منت كردبوو. وا دياره‌ ئيوه‌ باسى به‌رفراوانتان كردبيت ، جيى داخه‌ كه‌ من له‌ باس و ده‌رئه‌نجامه‌ به‌ده‌ستهاتووه‌كانى باسه‌كه‌ى ئيوه‌دا نه‌بووم. هه‌ر بويه‌ش ره‌نگه‌ شتى بليم كه‌ لاى ئيوه‌ جيگاى باس و ليكولينه‌وه‌ نه‌ بووبى. به‌لام به‌هه‌ر حال، من بوچوونى تايبه‌تى خوم ده‌ليم.

به‌ برواى من، حزب نه‌ ده‌بوو له‌ په‌يوه‌ست به‌ مه‌رگى شاملووه‌ ، نووسينيكى ئاماده‌ بكردايه‌ كه‌ تيايدا به‌ودا هه‌ليبدايه‌ ياخود ره‌خنه‌ى ليبگرتايه‌. دروستتريش ئه‌م كاره‌ى نه‌كرد. ئاخر له‌ مانگه‌كانى تردا، هونه‌رمه‌ندان و شاعيرانى تريش مردوون، له‌ په‌يوه‌ند به‌وانيشه‌وه‌ ئيمه‌ به‌ دروستى هه‌لويستى ره‌سميمان نه‌گرت. مه‌به‌ستم له‌ (گل شيرى، رحمانى، نادرپور و فردين)ه‌. به‌لام هاورييانيك ده‌يانه‌ويت بلين: له‌ په‌يوه‌ند به‌ مه‌رگى شاملووه‌ فه‌رقى ده‌كرد. له‌ په‌يوه‌ند به‌م "فه‌رقكردنه‌وه‌" من چه‌ند خاليك ده‌بيستم.

يه‌كه‌ميان: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ شاملو راديكال ياخود ئينساندوست بوو.

دووه‌ميان: ئه‌وه‌يه‌ كه‌ شاملو له‌به‌رانبه‌ر كومارى ئيسلامى ئيراندا، سه‌رى نه‌وى نه‌كرد و"نه‌ْ"ى

به‌ حوكمه‌ت وت. ته‌نانه‌ت له‌ هه‌ندى له‌ شيعره‌كانيشيدا، هيما و ئاماژه‌ى له‌م جوره‌ به‌ دژى كومارى ئيسلامى ده‌بينريت.

دواهه‌مين خاليشيان: پله‌ و پايه‌ى هونه‌رى و ئه‌ده‌بى به‌رجه‌سته‌ى شاملويه‌.

به‌لام ريم پيبده‌ن كه‌ من له‌م خاله‌ى دواييانه‌وه‌ ده‌ستپيبكه‌م.

به‌برواى من له‌م په‌يوه‌نده‌ياندا ده‌بوايه‌ له‌ پاش مه‌رگى شاملووه‌ نووسين هه‌بوايه‌. به‌لام ئه‌مه‌ وه‌زيفه‌ى حزبيكى سياسى نييه‌، به‌لكو ئه‌ركى هونه‌ردوست ، ئه‌ده‌بدوست و ئه‌و كه‌سانه‌يه‌ كه‌ په‌يوه‌ندييان به‌ شيعر و ئه‌ده‌بى شاملووه‌ هه‌يه‌.

ده‌ستپيشخه‌رى حزب و دانى هه‌لويستى ره‌سمى له‌م مه‌يدانه‌دا و له‌ په‌يوه‌ند به‌ جيگاوريگاى ئه‌ده‌بى تاكه‌كانه‌وه‌، هيچ كاتيك نزيكايه‌تى له‌گه‌ل تراديسيون و ئامانجه‌كانى ئيمه‌دا نييه‌. شيعر و ئه‌ده‌بيات ، مه‌يدانى داهينان و تيگه‌يشتنى

فه‌ردييه‌ و حزبى كومونيستى كريكارى و ده‌وله‌تى كريكارى دوو سبه‌ى ئه‌و، جيگايه‌كى بو "ملك الشعراْ" و ئه‌ده‌بياتى ريپيدراو و ريپينه‌دراو، ئه‌ده‌بياتى ره‌سمى و غه‌يره‌ ره‌سمى تيا نابيته‌وه‌.

سه‌باره‌ت به‌ ريزلينان له‌ شاملووه‌ك راديكاليك و ئينساندوستيك ، هه‌ستده‌كه‌م ليره‌دا قه‌له‌مره‌وى شيعر و ئه‌ده‌ب، هيشتا به‌ نيگايه‌كى خورهه‌لاتى ژير ده‌سه‌لاتيكى سه‌ركوتگه‌ره‌وه‌ سه‌رنجده‌دريت.

له‌ خورهه‌لاتدا به‌ گشتى و له‌ ئيراندا به‌ تايبه‌تى، شيعر و ئه‌ده‌ب جيگاى خالى ره‌خنه‌ى سياسى و كار و چالاكى سياسى پركردوته‌وه‌. له‌ شوينى رابه‌رانى سياسى و هه‌لسوراوانى بزووتنه‌وه‌كان كه‌ به‌ نووسين و له‌ دلى هه‌ر هه‌مان كومه‌له‌ چالاكييه‌ مادييه‌كانى روژانه‌دا كارى سياسى خويان ده‌به‌نه‌ پيشه‌وه‌ و كومه‌لگا پولينده‌كه‌ن. شاعير و ئه‌ديبيك ده‌بينينكه‌ به‌ شيوه‌ى سه‌ربه‌خو ديفاع له‌ حه‌ق ده‌كات و له‌ جياتى ئه‌وان دانيشتووه‌.

شوينى خالى خوپيشاندان و مانگرتن و ريكخستن و دانى به‌رنامه‌ و پلاتفورمى جياواز، به‌ شيعر و هيماى ئه‌ده‌بى هونه‌رمه‌ندان پركراوه‌ته‌وه‌. له‌ جياتى ريكخستنى بزووتنه‌وه‌ى يه‌كسانيخوازانه‌ى ژنان و پياوان، به‌ خودى خويان و ريكخراوه‌كانيانه‌وه‌، به‌ خويان و رووخساره‌ ناسراوه‌كانيانه‌وه‌، به‌يتيكى شيعرى سه‌باره‌ت به‌ هاوارى ژنيك له‌ خه‌يالى ئينساندا ده‌بينين. ئه‌مه‌ جگه‌ له‌وه‌ى كه‌ ئه‌وه‌يشى بخريته‌ سه‌ر كه‌ چون دواكه‌وتوويى له‌ شكله‌ هونه‌رييه‌كاندا ئاماده‌يى هه‌يه‌. له‌ ئه‌مريكا و ئيتاليادا فيلمساز گرنگه‌، (به‌لام له‌مرودا موسيقاژه‌ن گرنگتره‌.) له‌ خورئاوادا شاعيرى جه‌ماوه‌رى و ناسراو نييه‌. به‌لام له‌ ئيراندا شاعير بوون گرنگ بووه‌، (له‌ ئيستادا گه‌ليك كه‌متر). به‌لام ئه‌گه‌ر به‌ شوين راديكال و ئينساندوسته‌وه‌ بن، ئه‌و كاته‌ شاعير بوون، خه‌يات بوون، نانه‌وا بوون و گه‌ليك ناونيشانى تر له‌ له‌ ئينسانه‌كان بكه‌ينه‌وه‌ و با به‌يه‌ك چاوه‌وه‌ سه‌رنجى هه‌موويان بده‌ين! ئايا به‌ برواى ئيوه‌ حزبى كومونيست پشت بكاته‌ ئه‌و ريزه‌ فراوانه‌ به‌رينه‌ى ئينسانه‌كان كه‌ له‌ كارنامه‌ى خه‌باتياندا سه‌باره‌ت به‌ ئازادى و به‌رابه‌رى زياتر ده‌بينريت وه‌ك ئه‌وه‌ى له‌ به‌يت و ديره‌ شيعرييه‌كاندا هه‌يه‌ و پله‌ و پايه‌كانى ريزلينانى له‌ تيكوشانى ئينساندوستانه‌ و راديكالبوونى شاملودا به‌رجه‌سته‌ بكات؟ به‌راستى ئه‌مه‌ به‌ ماناى هينانه‌خواره‌وه‌ى پيوه‌ر و ستاندارته‌كان نييه‌؟

ئايا شاملو چ كه‌موكورييه‌ك و ريگرييه‌كى هه‌بوو كه‌ نه‌يده‌توانى وه‌ك من و تو و به‌ زمانى عادى و له‌ ژيانى روژانه‌دا و به‌ بى هيچ هيما و ليكچوواندنيكى شيعرييانه‌، ساله‌هاى سال ده‌رباره‌ى ئازادى و به‌رابه‌رى ئينسانه‌كان قسه‌ بكات، ئه‌ندامى ريكخراويك بيت، شه‌ربكات، شيعار بدا، خه‌لك وشيار بكاته‌وه‌ و به‌ر هه‌لستى بكات. شاملو ئه‌ندامى هيچ بزووتنه‌وه‌ و ريكخراويكى راديكال و ئينساندوست نه‌بوو. له‌ به‌رهه‌مه‌كانيدا سه‌باره‌ت به‌ حيجابى ئيسلامى، مافى منال، بيمه‌ى بيكارى، قه‌ده‌غه‌كردنى ئيعدام، له‌ناوبردنى كارى كريگرته‌، سيسته‌مى نويى جيهان، گه‌ماروى ئابوورى له‌سه‌ر عيراق، مافى تاوانباران و چه‌نده‌ها شتى تر نابيستريت و نه‌وتراوه‌. هات و هاوارى قه‌له‌مره‌وى شيعر له‌ ناو ده‌سته‌بژيريكى بچووكى ئه‌ده‌بى ئيران و خوينه‌وارانى ئيراندا ناتوانيت و نابيت بوونه‌وه‌رانيكى سياسى دابراو بو شاعيران و ئه‌ديبان دروست بكات كه‌ له‌ويدا بنه‌ما و پيوه‌ره‌كاتن شتى ترن. شاملو "نه‌ْ"ى به‌ كومارى ئيسلامى ئيران وت، فه‌ره‌يدونى فه‌ره‌خزاديش، داريوشيش هه‌روه‌ها. به‌لام ئه‌وانه‌ "نه‌ ْ" ى شه‌خسى بوون كه‌ هيچ كاتيك ريگاى بو يه‌ك بزووتنه‌وه‌ى "نه‌ْ" وتنى فراوان به‌ كومارى ئيسلامى ئيران خوش نه‌كرد. شاملو ده‌يتوانى ئه‌ندامى رابه‌رى حزبيكى سياسى بيت و "نه‌ْ"ه‌كه‌ى پراكتيزه‌ بكردايه‌، بو نه‌بوو؟ به‌لام ئه‌گه‌ر شاملو شاعيريكى كومونيست بوايه‌ چى؟

به‌ برواى من ده‌بى ناودارانى كومونيست به‌رزراگرين. ئه‌گه‌ر شاملو شاعيريكى كومونيست بوايه‌، ئه‌گه‌ر فيلمساز يان وه‌رزشكار و زانايه‌كى به‌ناوبانگ بوايه‌ كه‌ ناو و ناوبانگى ده‌بووه‌ به‌لگه‌ى ده‌سه‌لاتگيرى ئه‌م بزووتنه‌وه‌ كومه‌لايه‌تييه‌، ده‌بوايه‌ به‌ياننامه‌مان ده‌ربكردايه‌ و گه‌وره‌مان رابگرتايه‌. به‌لام شاملو ناسيوناليست و ئيران دوست بوو. به‌ كالبوونه‌وه‌ى فه‌رهه‌نگى ميللى له‌ نيوه‌ندى ئيرانيانى ده‌ره‌وه‌ى ولاتدا، به‌ ناشيرينترين شيوه‌ جنيوى ده‌دا.

شاملو مه‌رگى كومونيزمى راگه‌ياندبوو. شاملو ئه‌ديبيكى باش و داهينه‌رى بزووتنه‌وه‌ى ميللى و ميلله‌تپه‌رستى ئيرانى بوو. هه‌مان بزووتنه‌وه‌ بوى هه‌يه‌ به‌ ئازيزى خوى بزانى. به‌ راستى ئه‌وه‌ چ ميراتيكى ئه‌ده‌بييه‌ كه‌ ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ ده‌دات ببينه‌ شه‌ريكى ته‌واوى هيزه‌كانى ئوپوزسيونى ئيرانى و ته‌نانه‌ت سه‌روكى خودى كومارى ئيسلامى ئيرانيش ئه‌گه‌ر جورئه‌تى بكردايه‌ و له‌ په‌يوه‌ند به‌ شاملووه‌ قسه‌يه‌كى هه‌بوايه‌.

به‌هه‌ر شيوه‌يه‌ك ئيمه‌ وه‌ك حزب له‌ په‌يوه‌ند به‌ مه‌رگى شاملووه‌ به‌ياننامه‌مان ده‌رنه‌كرد. چونكه‌ به‌ په‌يامى سياسى و كومه‌لايه‌تى ئه‌وه‌وه‌ نزيك نه‌بووين. ئه‌و جوره‌ به‌ياننامانه‌ ئيمه‌ى وه‌ك ئه‌نداميكى بنه‌ماله‌ى هيزه‌ تراديسيونييه‌كانى ئوپوزسيونى ئيران پيناسه‌ده‌كرد.

خوجياكردنه‌وه‌ له‌م تراديسيونه‌ سياسييه‌ و دروستكردنى يه‌ك بزووتنه‌وه‌ى كومه‌لايه‌تى نوى و جياواز، كه‌ ره‌خنه‌ى له‌ كومه‌لگا و ريگاچاره‌كانى بو كومه‌لله‌ بناغه‌وه‌ جياوازى هه‌يه‌ له‌وه‌ى كه‌ تا ئه‌مروش به‌سته‌رى ئه‌سلى ئوپوزسيونه‌ له‌ ئيراندا به‌ هه‌موو سيمبول و په‌يكه‌ره‌ ناوداره‌كانيانه‌وه‌،ئه‌مه‌كارى ئيمه‌يه‌. ده‌رچوون له‌ هه‌مان زه‌مينه‌ سياسييه‌ تراديسيونييه‌كان و پيكهينانى دابرانيك له‌وه‌ى كه‌ وه‌ك ناوكوييه‌كى ئه‌ده‌بى و فه‌رهه‌نگى چاوى ليده‌كريت. به‌ دژى ته‌وژمه‌وه‌ روشتن، پيشره‌وى بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌يه‌.

شاملو كه‌سيكى خوشناو و به‌ريز و ئينسانى بوو. كارى پروفيشيونالانه‌ى خوى باش ده‌زانى. ئه‌م جوره‌ ئينسانانه‌، ده‌وله‌مه‌ندى به‌ كومه‌لگا ده‌به‌خشن. له‌ دنياى ئيمه‌دا، داهينانى ئه‌م جوره‌ كه‌سانه‌، سه‌د به‌رابه‌ر زياتر به‌رجه‌سته‌ ده‌بيته‌وه‌. به‌لام شاملو ئه‌لگو و سيمبول و چراى سه‌ر ريى بزووتنه‌وه‌ى ئيمه‌ نه‌بوو.

به‌لام ئايا نه‌ده‌كرا به‌ياننامه‌ ده‌ربكرايه‌ و ديديگاى ئوبژيكتيفى شاملو ده‌ستنيشان بكرايه‌ و ئه‌گه‌ر ره‌خنه‌يه‌كيش هه‌بوايه‌ بووترايه‌؟ وه‌كو حزب ئه‌م كاره‌ دروست نه‌بوو. ئينسانيكى خوشناو له‌ ده‌ست ده‌رچووه‌، حزبى سياسى نابيت جياوازييه‌كانى خوى هه‌ر هه‌مان روژ رابگه‌ينيت. به‌لام وه‌ك كه‌سانى ئه‌هلى ئه‌ده‌ب، هاورييان ده‌يانتوانى ئه‌و كاره‌يان بكردايه‌، به‌ ئيمزاى خويانه‌وه‌ نووسينيان هه‌بوايه‌ و كار و به‌رهه‌مى شاملويان هه‌لسه‌نگاندايه‌. ئيستاش نه‌چووه‌ بچى، ده‌بى ئه‌و كاره‌ بكه‌ن.

به‌ هه‌ر حال ئه‌مه‌ بوچوونى منه‌، پيخوشحالم بوچوونى هاورييان بزانم.


مه‌نسوورى حيكمه‌ت


به‌کر ئه‌حمه‌د Kurdish translation: Bakr Ahmad
hekmat.public-archive.net #1250ku.html