ستونی یەکەم
تورکیا
بارودۆخی تورکیا ئەزمەگرتوە.خەڵک لەمەنگەنەیەکی کۆنەپەرستیدا بەگیرهاتون.لەبارودۆخێکدا کە هەڵبژاردن ببێتە مەیدانی گەشەی کۆنەپەرستی ئیسلامی و"سکۆلاریزم"یش ئاڵای سوپای دەوڵەتی پۆلیسی، ئاسۆیەک بۆ خەڵک نامێنێتەوە،بارودۆخی تورکیا گەواهی ئەوە ئەدات کە کۆنەپەرستی بەرهەم دێنیت.دەسەڵاتی سەرکوتگەری سەربازی وپۆلیسی کە دەیان ساڵە دەسەڵاتدارێتی ناسیۆنالیستیکۆمەڵگەی تورکیەی لەبەرامبەر کۆنەپەرستی ئیسلامیدا بڕست لێ بڕیوە.لەلایەکی ترەوەئاسۆی گەشەی بزوتنەوە ئاینیەکان وفراوان بونەوەی کاریگەری ئاین لەدەسەڵاتدا.سوپا وەک ڕزگارکەری دەوڵەتی سکۆلار دەکاتە میشکی خەڵکەوە. مەگەر تەنها کریکاروسۆسیالیزمی کرێکاری بتوانێت ئەم دەورە پوچەڵە لەتورکیادا تێکبشکێنێت.
هێرشی گەورەی سوپای تورکیا بۆ سەر کوردستانی عێراق،جارێکی تر گرنگی دیاریکردنی چارەنوسی حقوقی و دەوڵەتی کوردستانی عێراقی بۆ هەرکەسێک کەبانگەشەی بەرگریکردنی لەبون ومافەکانی خەڵکی کوردستانی هەیە.تەئکید دەکاتەوە.لەگەڵ بونی ڕژێمی تورکیا لەباکور وڕژێمی عێراق لەباشوردا،تەنها ڕێگایەکی واقیعی بۆ دەستەبەری مافی ژیان ومافی مرۆڤ بۆ خەڵکی کوردستان ماوەتەوە ئەویش بەڕەسمی ناسینی کوردستانە وەک وڵاتێکی سەربەخۆو بەهرەمەند بونی پارێزگاریلە چژێر چەتری یاسانێودەوڵەتیەکاندا.ئەو پرسیارە ئەبێت بخرێتە دەنگدانی ئازادانەی خەڵکی کوردستانەوە،چارەنوسی خەڵکی کوردستانی عێراق،بەڵگەی ئاشکرای شکستخواردوی سیاسی دیموکراسی و ئەو تفەنگچیانەیە کە ڕۆژئاوای دیموکرات وەکو"دەوڵەی خۆماڵی"بەسەر خەڵکی کوردستانیاندا سەپاندوە.
مەنسور حکمەت
یەکەمجار لەمانگی جونی ١٩٩٧ لە بڵاوکراوەی ئینتەر ناسیۆنالی ژمارە ٢٤دا بڵاوکراوەتەوە
وەرگێڕانی:کاوە عومەر
Kurdish translation: Kawa Omar
hekmat.public-archive.net #1040ku.html
|
|