پێکهێنانی فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری
له مانگی ئاب، به بڵاوبوونه‌وه‌ی ڕاگه‌یاندنێک له لایه‌ن هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌ته‌وه بۆ تێکۆشه‌رانی حیزب، فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری له حیزب‌دا بوونی خۆی ڕاگه‌یاند. ئه‌وه‌ی لێره‌دا ده‌یخوێننه‌وه وتووێژێکه له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌ت سه‌باره‌ت به پێکهاتنی فراکسیۆن. ئه‌م وتوێژه له ژماره ٥٨ی گۆڤاری "کۆمۆنیست" ئۆرگانی ناوه‌ندیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا بڵاو کراوه‌ته‌وه.
* * *
کۆمۆنیست: وه‌ک یه‌که‌مین پرسیارێک، با ئه‌وه بپرسم، که چۆن بوو پێکهێنانی فراکسیۆنتان به پێویست زانی و بۆچی ئێستا پێک ده‌هێنرێ؟ له کۆنگره‌ی دووه‌مدا کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک لایه‌نگیرییه‌ک، که‌وته به‌رامبه‌ر حیزب و وه‌ک ده‌رده‌که‌وێت قه‌بووڵ کرا. له‌گه‌ڵ کۆنگره‌ی سێیه‌مدا موشه‌خه‌س بوو، که کۆمۆنیزمی کرێکاری به گشتی وه‌ک تابلۆیه‌کی تازه‌ی لێهاتووه بۆ حیزب که ده‌کرێ له سایه‌یدا پاڵ بده‌یته‌وه و ته‌نانه‌ت له ئاست لافاوی ئاڵوگۆڕه‌کانی دنیای ده‌ره‌وه‌ش که‌مته‌رخه‌م بی و هه‌مان پراتیکی جاران درێژه پێ بده‌ی. به‌م کۆنگره‌یه کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک بزووتنه‌وه‌یه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه له ڕابه‌ریی حیزب‌دا باسی کرا. ئایا پێکهێنانی فراکسیۆن درێژکراوه‌ی ئه‌و ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گرانه‌یه‌یه؟ له‌چاو ساڵ و نیوێک لهمهوپێش، که کۆنگره‌ی سێ گیرا، ئێستا چ زه‌مینه‌یه‌ک فه‌راهه‌م بووه که کۆمۆنیزمی کرێکاری شکڵی فراکسیۆنێکی ڕێکخراوه‌یی ده‌گرێته خۆی.
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ئه‌گه‌ر بۆ ساتێک په‌یوه‌ندیی مێژوویی هاوبه‌شمان و کادری حیزبی کۆمۆنیست له‌بیر به‌رینه‌وه و سه‌یرێکی هه‌لومه‌رجی ئه‌مڕۆ بکه‌ین و بزانین هه‌ر کاممان چ ئاسۆیه‌کی هه‌یه و چۆن له کۆمۆنیزم تێده‌گات و ده‌یه‌وێت چی بکات، پێم وایه ئه‌وه بۆ هه‌موومان ڕۆشنتر ده‌بێته‌وه که به‌پێی بۆچوون و فیکر و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی ئه‌مڕۆمان، ئێمه ده‌بوو له پارتگه‌لی سیاسیی جۆراوجۆردا بووینایه. به‌ڵام ئه‌و مێژووه هاوبه‌شه له‌وه به‌هێزتر و به نرختره که ئه‌مڕۆ هه‌ر که‌س خۆی ملی ڕێگا بگرێ و بچێ حیزبێک به‌پێی ئاسۆی خۆی دامه‌زرێنێ، یان بدۆزێته‌وه. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چه‌ند حیزبه له په‌یکه‌ری حیزبێکدا. به‌ره‌یه‌کی یه‌کگرتووه له چه‌ند ڕه‌گه‌ی جیاوازی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵ. ئه‌گه‌ر تۆ بته‌وێ حیزبی دڵخوازی خۆت دروست بکه‌یت و نه‌شته‌وێ چاوپۆشی له هه‌موو ئه‌و شتانه بکه‌ی که به‌م حیزبه وه‌ده‌ست هاتوون، فراکسیۆن دروست ده‌که‌ی. فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری بۆ ڕێکخستنی جووڵانه‌وه‌ی سۆسیالیستیی کرێکاری له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی سوکانی ئه‌م حیزبه له لایه‌ن ئه‌م بزووتنه‌وه پێویست و زه‌روورییه. پێکهێنانی فراکسیۆن به مانای ئه‌وه‌یه که ئێمه به‌کرده‌وه وه‌فادارین به‌و بانگه‌شه‌یه‌ی خۆمان که ده‌ڵێین ئه‌م حیزبه چه‌ند ڕه‌گه‌یه له سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی هاوچه‌رخ که له یه‌کتر جیاوازن.
ئه‌م فراکسیۆنه ده‌بوو زۆر زووتر پێک بهاتایه. له کۆنگره‌ی "یه‌کێتیی تێکۆشهرانیی کۆمۆنیست"ه‌وه هه‌تا ده‌ستپێکردنی باسه‌کانی په‌یوه‌ست به ئاژیتاتۆری کرێکاری ئیتر من بۆم ڕوون بووه‌وه که ئێمه خه‌ریکین باسی چه‌ند کۆمۆنیزم و مارکسیزمی جیاواز ده‌که‌ین. شۆڕشی ٧٩ هه‌موومانی له ڕیزێکی سۆسیالیستی ڕادیکاڵدا کۆ کردبووه‌وه. به دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، هاتنه‌گۆڕی مه‌سه‌له بنه‌ڕه‌تیتر و غه‌یره تاکتیکییه‌کان بۆ ئێمه، که‌لێنه واقیعییه‌کان ده‌کرانه‌وه و به شێوه‌یه‌کی پوخته‌تر به‌یان ده‌کران. باسه‌کانی من له کۆنگره‌ی دووه‌مدا ده‌بوو له به‌یاننامه‌ی فراکسیۆنێکی جیاوازدا بوونایه، نه‌ک وه‌ک ڕاپۆرتی مه‌کته‌بی سیاسی و کۆمیته‌ی ناوه‌ندیی حیزب. ڕاپۆرتی هه‌لومه‌رجی جیهانی و جێگای کۆمۆنیزمیش هه‌ر ئاوا که ئه‌وانیشم هه‌ر به‌نێوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بۆ کۆنگره‌ی سێیه‌م نووسی. ئه‌وه‌ی که ئه‌و کاته بۆچی فراکسیۆن پێک نه‌هات، ته‌نیا ده‌کرێ به حیسابی ئه‌وه دابنرێ، که هێشتا پاشماوه‌ی بۆچوونی "هه‌موومان پێکه‌وه" هه‌ر مابوو. خۆشم به ئه‌ندازه‌ی کافی فاسیله و مه‌ودای نێوان هێڵه‌کانی حیزبی کۆمۆنیستم بۆ ده‌رنه‌که‌وتبوو. له جیاتی پێکهێنانی ڕیزێکی ڕۆشن و سیاسی له‌نێو حیزب‌دا، بۆ ماوه‌یه‌ک ڕێگای تهرویجکردنمان گرته‌به‌ر. له ماوه‌ی نێوان کۆنگره‌ی دووه‌م و سێیه‌مدا ئه‌م که‌لێن و قهڵشتانهمان به شێوه‌یه‌کی وردتر و بابه‌تیتر ناسی و دره‌نگخستنی له‌وه زیاتری پێکهێنانی ڕیزێکی جیاواز به هیچ شێوه‌یه‌ک جێگای نه‌بوو.
کۆمۆنیست: پاش کۆنگره‌ی سێیه‌م شایه‌دی پێکهاتنی کانوونی کۆمۆنیزمی کرێکاری بووین. به‌پێی چ هه‌ڵسه‌نگاندنێک ئه‌و کانوونه پێک هات؟ ئایا پێکهاتنی فراکسیۆن به‌رده‌وامیی کانوونه؟ چ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌نێوان کانوون و فراکسیۆندا هه‌یه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: له کۆنگره‌ی سێیه‌م گرنگتر به بڕوای من، پلینۆمی سیانزه‌یه‌م بوو که ڕێک پێش کۆنگره گیرا. بۆ ماوه‌یه‌کی زۆر له کۆنگره‌ی دووه‌مه‌وه تا کۆنگره‌ی سێیه‌م، من سکرتێری کۆمیته‌ی ناوه‌ندی بووم و له گه‌ڵ هاوڕێیان ڕه‌زا موقه‌دده‌م و به‌هرۆز میلانی پێکه‌وه کۆمیته‌ی ته‌نفیزی حیزب بووین. که‌واته ئه‌وه‌ی دواتر ناوی لێ نرا کانوون، به‌کرده‌وه له سه‌رووی حیزب بوو، وه له‌و دهرهیهدا بۆمان ده‌رکه‌وت که ئه‌و ئۆتۆمۆبیله‌ی ئێمه به فه‌رمی سوکانهکهیمان به ده‌سته‌وه‌یه، له کرده‌وه‌دا به میکانیزمێکی دیکه ده‌جووڵێته‌وه. هه‌موو پێشڕه‌وی و بڕیاره‌کانمان وه‌کوو ئۆرگانی به‌رزی حیزب، به شێوه‌ی فه‌رمی پشتیوانی‌یان لێ ده‌کرا، به‌ڵام دواتر له پرۆسه‌ی عه‌مه‌لیدا مه‌یلگه‌لی جۆراوجۆرمان به ڕۆشنی هه‌ست پێ ده‌کرد و ده‌مان بینی. ناکرێ به هه‌نگاوی ئیداری ڕووبه‌ڕووی مه‌یلگه‌لی سیاسی ببیته‌وه. هیچ نه‌خشه‌کار و بڕیارنامه و لێپرسینه‌وه‌یه‌ک نه‌ی ده‌توانی، بێ ئاسۆیی و بێ حاڵی ڕادیکاڵیزمی چه‌پ له حیزب و له ڕابه‌ریدا، یان خۆگرتنی ئاسۆی ناسیۆنالیستی له کوردستان، یان ده‌سته‌وه‌ستانی و بێ عه‌مه‌لیی سۆسیال دیموکراتیک له ڕێکخستنه‌کانی ده‌ره‌وه‌دا وه‌ڵام بداته‌وه. بڕیارنامه‌کان و پهسهندکراوهکانمان له بابه‌ت هه‌ڵسوورانی حیزب له کوردستان، سیاسه‌تی ڕێکخستنی کرێکاریمان، نهخشهکارمان بۆ پێکهێنانی ڕێکخستنی توندوتۆڵ و به‌هێز له ده‌ره‌وه‌ی وڵات، بانگه‌وازه‌کانمان بۆ به‌خۆکه‌وتن و جم و جووڵی تیۆری و سیاسی له ڕابه‌ریی حیزب‌دا، هه‌موویان ده‌بوونه دیلی واقیعیاتێک که خه‌سڵه‌تی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تییان بوو. له پلینۆمی سیانزه‌یه‌مدا ئێمه هه‌ر ئه‌مه‌مان وه‌ک ڕاپۆرت وت. ئێمه وتمان مه‌یلی سۆسیالیستیی کرێکاری له حیزب‌دا که هێزی به‌ره‌وپێشبه‌ری سیاسهتهکانمانه، مه‌یلێکی که‌مایه‌تییه و به‌کرده‌وه نه‌ریته‌کانی تر له حیزب‌دا به‌سه‌ریدا زاڵن. له کۆنگره‌ی سێیه‌مدا له ڕاپۆرتی هه‌لومه‌رجی جیهانی و قسه و باسه‌کانی په‌یوه‌ندیدار به‌و ڕاپۆرته‌دا ئێمه باسی جیاوازییه‌کانی خۆمانمان کرد. دوای ئه‌وه به قازانجی خه‌باتی سیاسی به‌رانبه‌ر به مه‌یله‌کانی تر، له ده‌سه‌ڵاتی ئیداری کشاینه‌وه. کانوونی کۆمۆنیزمی کرێکاری لێره‌دا پێک هات. ئه‌و کانوونه (ئه‌و ده‌مه من و ڕه‌زا موقه‌دده‌م و ئیره‌ج ئازه‌رین بووین و پاشان کۆرشی موده‌ڕیسیش پێوه‌ی په‌یوه‌ست بوو) کۆمه‌ڵێک بوو که به‌هێزکردنی کۆمۆنیزمی کرێکارییان چ له حیزب و چ له ده‌ره‌وه‌ی حیزب، به ئامانجی خۆیان دانابوو. کانوون له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ده‌ستی دایه ڕۆشنکردنه‌وه‌ی جیاوازییه‌کانی ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌یلگه‌لی تر.
کۆنگره‌ی سێ، کۆنگره‌ی سه‌نته‌ر بوو له حیزب‌دا. ڕاپۆرته‌که و یه‌ک دوو وتاری ئێمه نه‌بێ، که چاپیش کرا، کۆنگره مه‌یدانی خۆنیشاندانی سه‌نته‌ر بوو به‌رامبه‌ر به هه‌ندێک حه‌ریفی بچوک و بێ مایه، که سه‌نته‌ر زیندووبوون و خاوه‌ن قسهبوونی خۆی له‌وه‌دا ئه‌بینی، که به‌رامبه‌ر به‌و حه‌ریفانه ڕاوه‌ستاوه. هاوڕێیهک به سه‌د و چه‌ند ئیمزاوه له ئه‌ندامانی حیزب، وتارێکی وای له‌سه‌ر مه‌سه‌له ڕێکخراوه‌یییه‌کان دا، که پۆپۆلیسته‌کانی ساڵی ٧٩ له‌چاو ئه‌و ده‌تگووت ڕۆڵه‌ی لۆکسۆمبۆرگن. سه‌نته‌ری حیزبی به دیتنی پۆپۆلیستێکی تر که ده‌کرا بیکاته کیسه‌ی بۆکس گه‌شکه بوو. دنیای ده‌ره‌وه تووشی ته‌کان و هه‌ژانێکی مێژوویی ببوو، چاره‌نووسی سۆسیالیزم و مارکسیزم و بیروباوه‌ڕ و ئه‌رکی شۆڕشی کرێکاری تووشی ئالۆزی و ناڕۆشنییه‌کی بێ وێنه هاتبوو، به‌ڵام سه‌نته‌ری حیزب توانی گوێی خۆی له‌وانه بخه‌وێنێ و له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بێ سه‌رکه‌وتنێکی دژی پۆپۆلیستی تازه به‌ده‌ست بێنێ. ئه‌و چه‌ند ڕۆژه‌ی کۆنگره‌ی سێیه‌م یه‌کێک له تاڵترین سه‌رده‌مه‌کانی ژیانم بوو. ئیتر ئاشکرا بوو که که‌مایه‌تییه‌کی زۆر بچکۆله‌ین له‌نێو کادره‌کانی ئه‌م حیزبه‌دا و ده‌بێ فیکرێک بکه‌ینه‌وه. ئه‌م حیزبه به‌و وه‌زعه‌وه که هه‌یبوو، نه‌ی ده‌توانی وه‌ڵامی پێویستییه‌کان و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی سۆسیالیزمی کرێکاری بداته‌وه. هاتینه‌وه سه‌ر ئه‌وه که ئه‌گه‌ر پێویسته، ده‌بێ هه‌ر له‌سه‌ره‌وه ده‌ست پێ بکه‌ین. کانوون به‌رهه‌می ئه‌م هه‌ڵسه‌نگاندنه بوو.
فراکسیۆن به مانایه‌ک به‌رده‌وامیی کاری کانوونه. له کانووندا به‌وه گه‌یشتین که ده‌بێ ده‌خاڵه‌تێکی ڕێکخراوه‌یی چالاکانه له چاره‌نووسی حیزب‌دا بکه‌ین. کانوون خۆی وه‌ک مه‌رجه‌عێکی نافه‌رمی و ڕۆشنگه‌ر، ئۆرگانێکی گونجاو نه‌بوو بۆ ئه‌م کاره. نه‌مان ده‌ویست کانوون زه‌ینی به مه‌سه‌له‌ی ڕێکخراوه‌ییه‌وه خه‌ریک بێت. کانوون ده‌توانێ ناوه‌ندێک بێت بۆ هاوئاهه‌نگکردنی کۆمه‌ڵێک هه‌ڵسووڕان که سنووری له هه‌ڵسووڕانی حیزبیمان واوه تر ده‌چێ. بێجگه له‌وه‌ش خۆم وه‌ک ئه‌ندامێکی له‌مێژینه‌ی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب، نهم ده‌ویست و نهم ده‌توانی چاره‌نووسی حیزبێک که هه‌تا ئێره هێناومانه، به‌ده‌ستی ڕه‌وتی خۆبه‌خۆی وه‌زعییه‌ت و ئه‌نجامی ناڕاسته‌وخۆی تێکۆشانمان وه‌ک کانوون بسپێرم. فراکسیۆنی کۆمۆنیزمی کرێکاری وه‌ک ئامرازی ده‌خاڵه‌تی ڕێکخراوه‌یی چالاکانه‌مان له چاره‌نووسی حیزبی کۆمۆنیست‌دا پێک هاتووه.
کۆمۆنیست: به‌رچاوترین ئاڵوگۆڕی ناوخۆیی حیزب له‌م ده‌وره‌یه‌دا باسه‌کانی په‌یوه‌ست به تێکۆشانی حیزب له کوردستان و خه‌باتی ناوخۆی سازمانی کوردستانی حیزب بوو، که نووسراوه و به‌ڵگه‌کانی کانوون سه‌باره‌ت به‌م باسانه، خه‌ریکه بڵاو ده‌کرێنه‌وه. ئه‌م باسانه تا چ ڕاده‌یه‌ک له خه‌مڵاندنی مه‌یله‌کانی ناوخۆی حیزب‌دا و به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له جیاکردنه‌وه‌ی کۆمۆنیزمی کرێکاری له په‌یکه‌ری حیزب‌دا، ده‌وریان هه‌بووه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: خاسییه‌تی ئه‌م باسانه ئه‌وه بوو که هه‌مووانی له‌و واقیعییه‌ته گه‌یاند، که حیزب هێڵ و ڕێبازی جۆراوجۆری به بۆچوونی جیاوازه‌وه تێدایه. ئه‌مه تا ڕاده‌یه‌ک به‌رئه‌نجامی ئه‌وه بوو که کانوونێکی نافه‌رمی ئه‌م باسانه‌ی هێنایه گۆڕ، که به خۆی ده‌گوت که‌مایه‌تی. ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌م باسانه به‌نێوی مه‌کته‌بی سیاسییه‌وه، یان به‌نێوی کۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه بکرایه، ڕه‌نگه به‌پێی نه‌ریته‌کانی تا ئێستا هیچ هه‌ڵوێستێکی موخالیفیان له‌به‌رامبه‌ردا وه‌رنه‌گیرایه و هه‌ر به‌پێی ئه‌و نه‌ریت و ڕێسایه‌ی که هه‌بوو، به ڕواڵه‌ت به‌گه‌ن بکرایه و به‌کرده‌وه پشتگوێ بخرایه. هاتنه ناوه‌وه‌ی باسه‌کان له لایه‌ن کانوونه‌وه، ئه‌ویش به‌و جه‌خته‌ی کانوونه‌وه که ده‌یگوت، ئه‌مه خه‌تی ڕه‌سمی نییه و قسه‌ی چه‌ند که‌سێکی دیاریکراوه، ئیمکانی ئه‌وه‌ی پێک هێنا که موخاله‌فه‌ته واقیعییه‌کان له‌به‌رامبه‌ریدا خۆ نیشان بده‌ن. ڕیزه‌کانی حیزب به‌م جۆره دیتیان، ئه‌و بانگه‌شه‌یه‌ی ئێمه که ده‌ڵێین خه‌ت و ڕێبازی جۆراوجۆر هه‌ن، شتێکی واقیعییه و کادره‌کانی ڕێبه‌رایه‌تی حیزب که تا ئه‌و کاته وه‌ک ڕۆحێک له چه‌ند جه‌سته‌دا به‌رچاو ده‌که‌وتن له ڕاستیدا نوێنه‌ری مه‌یلی جۆراوجۆرن. به تایبه‌تی له کوردستان له گه‌ڵ ئه‌وه به‌ره‌وڕوو بوون، که له‌نێو خه‌ته‌کاندا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێرن. گرنگیی باسه‌کانی کوردستان له‌وه‌دا بوو که سه‌رنجی ڕیزه‌کانی حیزبی به‌ره‌و ناکۆکییه‌کان ڕاکێشا و کۆتایی هێنا به ڕواڵه‌تی یه‌کپارچه‌یی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی که ئه‌م ڕواڵه‌ته یه‌کپارچه‌یییه خۆی به‌رهه‌می ئه‌وه بوو، که خه‌تێک به ڕواڵه‌ت له لایه‌ن باقییه‌وه په‌سه‌ند ده‌کرا. باسه‌کانی کوردستان خۆیان له بوون و نه‌بوونی مه‌یلی کۆمۆنیزمی کرێکاریدا کاریگه‌رییان نه‌بوو. ڕه‌نگه مه‌یلی تازه له‌م نێوه‌دا شکڵیان گرتبێ، وه‌لێ ناکۆکی و جیاوازی ئێمه له‌گه‌ڵ مه‌یله‌کانی دیکه له‌پێش ئه‌م باسانه‌دا بوون. ئه‌و شته‌ی له‌م باسانه‌دا به‌ده‌ست هات، بریتی بوو له هۆشیاریی سیاسیی زیاتر له‌نێو ئه‌ندامان و تێکۆشه‌رانی حیزب له کوردستان و هاتنه‌سه‌ر هه‌ڵبژاردن له‌نێو مهیلهکاندا. خودی ئه‌م باسانه به ته‌نیا بۆ جیاکردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی مه‌یلی کۆمۆنیستی کرێکاری له کوردستان به‌س نین. زۆربه‌ی تێکۆشه‌رانی حیزب له ڕێکخراوی کوردستاندا به قازانجی کانوون هه‌ڵوێستان وه‌رگرت. به‌ڵام سه‌رئه‌نجامی ئه‌م هه‌ڵوێستگرتنه لێکهه‌ڵوه‌شانی چه‌پ و ڕاست و په‌یدابوونی مه‌یلێکی چه‌پ بوو، که خۆی ده‌بێ له‌نێو خۆیدا به‌پێی بنه‌ماکانی خه‌تی کۆمۆنیزمی کرێکاری ته‌ته‌ڵه بکرێ.
کۆمۆنیست: له کرده‌وه‌دا مه‌یلگه‌لی تر له حیزب‌دا نه‌یویستووه بوونی ڕه‌سمی خۆی ده‌رخا و لانی که‌م له ڕێکخراوی کوردستاندا هیچ مه‌یلێکی چالاک و هه‌ڵسووڕاوی تر به ڕاشکاوی خه‌ریکی نیشاندانی وجودی ڕێکخراوه‌یی خۆیشی نییه. کۆمۆنیزمی کرێکاری تاقه مه‌یلی ئیسپاتی بووه له حیزب‌دا. سنووری نێوان مه‌یله‌کان چۆن دیاری ده‌کرێت؟ سه‌نگ و سووکی نێوان مه‌یله‌کان ئێستا چۆن ده‌بینی؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: مه‌یله‌کانی تر قسه‌یان کردووه، به‌ڵام ئه‌و ئۆتۆریته و توانا و کاریگه‌رییه‌یان نییه که له سه‌رده‌می باسه‌کانی کانوون و ڕێبه‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌دا هه‌بوو. ئه‌و گرنگییهشیان نییه. به‌ڵام سنووری نێوان مه‌یله‌کان به‌پێی ئه‌وه دیاری ناکرێ که چ جیاوازییه‌کمان له‌گه‌ڵ فڵانه نووسراوه‌ی نێو بڵاوکراوه‌ی ناوخۆییدا هه‌یه. من پێشتر ڕاست و چه‌پ و ناوه‌ندم له حیزب‌دا به‌پێی بۆچوون و ڕه‌وشتیان ده‌سته‌به‌ندی کردووه و له "جیاوازییه‌کانی ئێمه"دا، هه‌روه‌ها له‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی باسه‌کانی کوردستاندا که قه‌راره بڵاو بکرێنه‌وه باس کردووه. له بابه‌ت سه‌نگ و سووکی نێوان مه‌یله‌کان، ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستتان شێوه‌ی ڕیزبه‌ستنی ئه‌ندامان و تێکۆشه‌ران بێ، ده‌بێ بڵێم هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا، ژماره‌یه‌کی زۆر و له‌وانه زۆربه‌ی نزیک به ئه‌ندامانی خودی کۆمیته‌ی ناوه‌ندی، به فراکسیۆنه‌وه په‌یوه‌ست بوون. به‌ڵام قورسایی ئه‌سڵی فراکسیۆن نه‌ک له چه‌ندایه‌تی و ژماره‌ی که‌سانێکدایه که پێی وابه‌سته‌ن، به‌ڵکه له‌و واقیعییهتهدایه که تاقه ڕه‌وتێکه، چوارچێوه‌یه‌کی سیسته‌ماتیک بۆ هه‌ڵسووڕانێکی کۆمۆنیستی له دنیای ئه‌مڕۆدا به‌ده‌سته‌وه ده‌دا. هه‌ر ئه‌مه ڕێگه‌ی له‌وه گرتووه، که مه‌یلێکی تر به فه‌رمی له هه‌مبه‌ر ئه‌م فراکسیۆنه‌دا شکڵ بگرێ.
کۆمۆنیست: حیزبی کۆمۆنیست شوێنی له‌ده‌وری یه‌ک کۆبوونه‌وه‌ی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی ئێران بووه. ئه‌م سۆسیالیزمه قسه‌یه‌کی نییه بیکات و هیچ ئاسۆیه‌کی جیاواز و تایبه‌تی له کۆمه‌ڵدا له‌به‌رچاو نییه. ئه‌م سۆسیالیزمه به‌هه‌رحاڵ ناچاره حیزب به مه‌یلێکی ئیسپاتی بسپێرێ که ساغه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی خۆی ده‌فته‌ری ئیئتیلافهکهیان ببه‌ستێ. پرسیاره‌که‌ی من ئه‌وه‌یه: بێجگه له‌م حیزبه که هه‌یه که‌ره‌سته و ماته‌ریاڵی واقیعی بۆ پێکهێنانی حیزبێکی سۆسیالیستی کرێکاری به چ ڕاده‌یه‌ک هه‌یه؟ خه‌باتی ئێستا بۆ یه‌کبنه‌کردنه‌وه‌ی حیزبی کۆمۆنیست و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ئه‌و حیزبه، چ جێگا و شوێنێکی له پێکهێنانی حیزبێکی سۆسیالیستیی کرێکاریدا هه‌یه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ماته‌ریاڵ و که‌ره‌سته‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری، نه‌ریتی خه‌باتی سۆسیالیستیی کرێکارییه که له‌نێو کۆمه‌ڵدا هه‌یه. به مارکسیزم: به بڕوای من ئه‌و نه‌ریته بووه‌ته خاوه‌نی ئاسۆیه‌کی زیندوو و خه‌وشهه‌ڵنه‌گری مارکسیزم، له‌وێوه خۆشبه‌ختانه ئه‌وانه‌ی قه‌واره‌ی کۆمه‌ڵایه‌تییان له‌م تیۆری و جیهانبینییه‌دا جێی نابێته‌وه، خه‌ریکن ده‌ستی لێ هه‌ڵده‌گرن. ناڕه‌زایه‌تی دژی کاپیتالیستی کرێکار ئه‌وه‌نده به‌رینه که بۆ خنکاندنی ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه که سوپای چه‌ند ملیۆنی تۆڕی جۆراوجۆری هه‌واڵگری بۆ گۆڕینی حه‌قیقه‌ت و گه‌لێک ڕادیۆ و ڕۆژنامه، خه‌رجی گه‌وره‌یان بۆ ده‌کرێ. ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت سۆسیالیزمی زیندووی کرێکاری ببینێ، من هه‌ر ئه‌م چه‌ند ژماره‌یه‌ی "کارگه‌ری ئهمروز"ی پێ نیشان ده‌ده‌م. له "جه‌مال چراخوهیسی"یه‌وه هه‌تا "جری تاکر"، ڕیزێکی به‌رینه له نوێنه‌رانی سۆسیالیستیی چینی کرێکار. بزووتنه‌وه‌ی ئێمه په‌ڕاگه‌نده‌یه، ئاڵۆزه، خۆی کۆ نه‌کردۆته‌وه، یه‌کگرتوو نییه، هه‌زار و یه‌ک خورافه کاری تێ ده‌کا، به‌ڵام هه‌یه و زیندووه. جگه له‌مه‌ش وا دیاره کۆمۆنیزمی کرێکاری به ڕووداوه‌کانی ئه‌م دوایییه‌ی جیهان، جارێکی تر ده‌رفه‌تی ده‌ست ده‌که‌وێ وه‌ک لایه‌نێکی سه‌ره‌کی له کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیدا پێ بنێته مه‌یدان.
به‌ڵام له بابه‌ت به‌شی دووه‌می پرسیاره‌که‌تانه‌وه، ده‌بێ بڵێم به بڕوای من بۆ ئێمه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حه‌یاتییه. نزیکترین بزووتنه‌وه‌یه‌ک که ده‌توانێ له چاره‌نووسی سۆسیالیزمی کرێکاریدا به‌هۆی ڕێکخراوێکی حیزبی، ڕێکخراوێکی وا که ده‌توانێ ئه‌رکی جۆراوجۆر و ئاڵۆز به‌ڕێوه‌به‌رێ و ده‌خاڵه‌ت بکات، ئێمه‌ین. ڕه‌خنه‌یه‌کی سه‌ره‌کیم له تێکۆشه‌رانی سۆسیالستیی کرێکاری ئه‌وه‌یه، له ئاسۆی عه‌مه‌لی سه‌باره‌ت به حیزبایه‌تی و پێکهێنانی یه‌کگرتوویی به‌رین و پڕ جم و جووڵ دوورن. سهنگهربهندییهکانی ئه‌مڕۆی کرێکارانی سۆسیالیست ناوچه‌یی و جێجێیه. ئاسۆکان که‌م تا زۆر هه‌ر له سنووری وڵاته‌کاندا ده‌مێننه‌وه و له سنووری هه‌ر وڵاتێکیشدا ڕادیکاڵیزهکردنهوهی ئه‌و بزووتنه‌وانه که ئێستا هه‌ن، ناوه‌ڕۆکی سه‌ره‌کیی تێکۆشانی کرێکارانی سۆسیالیسته. ئه‌مانه هه‌موو ده‌بێ هه‌بن. به‌ڵام سه‌ره‌نجام کرێکار ده‌بێ به حیزب و ئینته‌رناسیۆناڵی خۆیه‌وه بێته مه‌یدان. مه‌یدانی کێشه و به‌رامبه‌رکێی گه‌وره و به‌رین. کێشه له‌سه‌ر بیروباوه‌ڕی به ملیۆن که‌س، له‌سه‌ر چاره‌نووسی نه‌وه‌کانی کرێکار، له‌سه‌ر سیسته‌مه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان و له‌سه‌ر سه‌ره‌نجامی خاوندارێتی و شتی تری له‌م چه‌شنه. له‌م هه‌ڵوێسته‌وه، من ده‌ست له‌و حیزبه هه‌ڵناگرم که ئێستا هه‌یه و ته‌نانه‌ت هه‌ر ئێستا ماشێنێکی ڕێکخستن و ته‌بلیغ و ته‌رویجی تا ڕاده‌یه‌ک به‌هێزه، ته‌نانه‌ت له‌چاو ڕێکخراوه ڕادیکاڵه کرێکارییه‌کان له ئه‌ورووپا و ئه‌مه‌ریکا. ئه‌م حیزبه ده‌توانێ هۆیه‌کی زۆر کارامه بێ بۆ ده‌خاڵه‌تی کاریگه‌رمان له بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالستیی کرێکاریدا چ له ئێران و چ له جیهان. به بڕوای من کۆمۆنیست و کرێکاری ئێرانی که بیه‌وێ کاریگه‌ریی ماددی و هه‌ستپێکراو بکاته سه‌ر دنیای ده‌ره‌وه‌ی خۆی، ناتوانێ چاوپۆشی له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات.
کۆمۆنیست: له نه‌ریتی چه‌پی مه‌کته‌بی و فیرقه‌ییدا، یهکبنهبوونهوه و یه‌ک مه‌یلی بوونه‌وه هه‌میشه به مانای به‌رزکردنه‌وه‌ی دیواره‌کانی فیرقه و ههنگاوێکی تره به‌ره‌و به‌تاککه‌وتنه‌وه. له خه‌باتدا به یه‌کبنه‌کردنه‌وه‌ی حیزب که بێگومان به مانای یه‌کبنه‌کردنه‌وه‌ی حیزبه له باری جێگاوشوێنه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌که‌یه‌وه، چ نیشانه و پێوانه‌یه‌کی به‌رچاو هه‌یه که ئه‌م خه‌باته له نه‌ریتی کێشه‌ی ناوخۆی فیرقه‌کان جیا ده‌کاته‌وه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: سیکتاریزم به مانای خۆجیاکردنه‌وه له فیرقه‌که‌ی په‌ناده‌ستی خۆت نییه. به مانای فیرقهبوونه به گشتی و جیابوونه‌وه‌یه لهجهرگهی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌باتی چینایه‌تی، له جه‌رگه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تیی خه‌باتی چینه‌کان. بناغه‌ی سه‌ره‌کی باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری، که ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌دڵ سه‌رنجی دابێته ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی بۆی ده‌رده‌که‌وێ، ڕه‌خنه‌گرتنه له خه‌سڵه‌تی فیرقه‌یی چه‌پی ڕادیکاڵی تا ئێستا. له‌م باسانه‌دا من باسی دوو جۆره ته‌ریکی و بهتاککهوتنهوهم کردووه که په‌یوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی پێکه‌وه هه‌یه. به‌تاککه‌وتنه‌وه له چینی کرێکار و به تاککهوتنهوه له کێشمه‌کێشه سه‌ره‌کییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کان. چه‌پی ڕادیکاڵ نه‌ک هه‌ر له ئێران به‌ڵکوو له ئاستی جیهاندا، له جه‌رگه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی کرێکاریدا نه‌بوو. بزووتنه‌وه‌یه‌کی کرێکاری به مانای خه‌ڵکناسانه و کۆمه‌ڵناسی ئه‌و وشه‌یه نه‌بوو (جیایی ئایدیۆلۆژیکی ئه‌م چه‌په له مارکسیزم و تیۆری شۆڕشی کرێکاریش به جێی خۆی). بێجگه له‌مه‌ش ته‌نانه‌ت تاقه یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریش به‌بێ ئه‌وه‌ی له‌نێو دڵی کێشمه‌کێشه سه‌ره‌کییه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کاندا له هه‌ر ده‌وره‌یه‌کدا ئاماده‌یی هه‌بێ، هیچ کاریگه‌رییه‌کی لێ ناوه‌شێته‌وه. ئه‌مه جۆرێکی تره له جیایی و به‌تاککه‌وتنه‌وه که زۆر ڕێکخراوی کرێکاریش، وه‌ک یه‌کێتییه‌کان، ڕه‌وتگه‌لی ئانارکۆسهندیکالیست و ئه‌مانه، گیرۆده‌ی بوون. جیایی له‌و کێشه فیکرییانه که خه‌ریکه باڵانسی فیکریی کۆمه‌ڵی ئه‌م سه‌رده‌مه دیاری ده‌کات، جیایی له کێشه‌ی "ئیتیڵاعاتی" و "سوئی ئیتیڵاعاتی"، جیایی له خه‌بات بۆ نیشاندانی ئاسۆی کۆمه‌ڵی مرۆیی، جیایی له ته‌واوی ئه‌و بزاوته کۆمه‌ڵایه‌تییانه که خه‌ریکه چاره‌نووسی ئه‌م وه‌چه‌یه‌ی مرۆڤه‌کان دیاری ده‌کات. جیایی و به‌تاککه‌وتنه‌وه به‌و مانایه‌ی باسم کرد، ڕه‌گه‌یه‌کی سه‌ره‌کییه له ڕه‌خنه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر به مێژووی سۆسیالیزمی ڕادیکاڵی نیو سه‌ده‌ی ڕابردوو. یهکبنهبوونهوهمان یانی، ڕزگاربوونمان له چنگ ته‌واوی ئه‌و ڕه‌گه شێوه سۆسیالیستییه ڕادیکاڵانه که ئه‌م به‌تاککه‌وتنه‌وه و فیرقهگهرایییه له زاتیان و له بوونی کۆمهڵایهتییاندایه. یهکبنهبوونهوه یانی ڕزگارکردنی بزاڤی حیزبی کۆمۆنیزمی کرێکاری له چنگ ڕه‌وتگه‌لێک که دنیا له چوارچێوه‌ی فیرقه‌که‌ی خۆیاندا ده‌بینن. حه‌ره‌که‌تی خودی ئێمه باشترین به‌ڵگه‌یه بۆ نیشاندانی ئه‌وه که ئێمه فیرقه‌گه‌ری به گشتی، به قازانجی نیشاندانی وجوودی کۆمه‌ڵایه‌تی، ده‌ده‌ینه به‌ر ڕه‌خنه و وه‌لای ده‌نێین. هه‌ر له‌وه‌وه که ڕه‌خنه‌مان له ده‌سته‌واژه‌ی مه‌کته‌بی و فیرقهگهرانه له مێژووی شۆڕشی ڕووسیادا گرت، ته‌نانه‌ت خستنه‌ڕووی سیاسه‌تی ڕێکخستنی کرێکاری له‌سه‌ر بنه‌مای به فهرمیناسینی جم و جووڵی کۆمه‌ڵایه‌تیی خودی چینی کرێکار، به‌ڵگه‌ی جیابوونه‌وه‌ی قووڵ و خێرامانه له ئاسۆی فیرقه‌یی چه‌پی مه‌وجوود. ئێمه کێشه‌ی فیرقهییمان له‌گه‌ڵ که‌س نییه. به‌ڵام حازریش نین چینه‌کان و ڕه‌وتگه‌لێک که ئاسۆی جۆراوجۆر و جیاوازیان هه‌یه، پێکه‌وه بکه‌ینه ناو تووره‌که‌یه‌ک. ڕێک به پێچه‌وانه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ببێ به ڕه‌وتێکی کۆمه‌ڵایه‌تی به‌هێز و قودره‌تمه‌ند، پێویسته له چنگ هه‌موو ڕه‌گه‌یه‌کی سۆسیالیزمی فیرقه‌یی که تایبه‌تی ڕووناکبیرانی ناڕازییه، ڕزگار بێت.
کۆمۆنیست: مه‌یلی کۆمۆنیزمی کرێکاری، به شێوه‌یه‌کی دیاریکراو له گه‌لێک وتار و نووسراوه و به‌ڵگه‌نامه‌دا که خۆت له بڵاوکراوه حیزبییه‌کاندا نووسیوتن، وه یان به ڕێبه‌رایه‌تی حیزب دراون، بۆ مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کان ته‌رح و گه‌ڵاڵه و ئۆلگووی جیاوازی دیاری کردووه. بێجگه له‌م ته‌رح و ئۆلگووانه، نه‌خشه‌ی هه‌ڵسووڕانی گشتیتری فراکسیۆن چییه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: له باری عه‌مه‌لییه‌وه ئێمه ده‌مانه‌وێ له کورتترین ماوه‌دا حیزب به‌ده‌سته‌وه بگرین و هه‌تا کۆنگره‌ی چواره‌م ته‌کلیفی مه‌یله‌کان له‌م حیزبه‌دا ڕوون بکه‌ینه‌وه. به‌ڵام به گشتی، ئێمه ده‌مانه‌وێ شێوه‌یه‌ک له تێکۆشان و هه‌ڵسووڕان له حیزبی کۆمۆنیست‌دا جێگیر بکه‌ین، که حیزب ببێته شوێنی ته‌بیعی و سازگاری هه‌ڵسووڕان بۆ تێکۆشه‌رانی سۆسیالیزمی کرێکاری و تێکۆشه‌رانی بزووتنه‌وه‌کانی دیکه له‌نێو ئه‌م حیزبه‌دا هه‌ست به نامۆیی و ناسازگاری بکه‌ن. ئه‌مه جۆرێکی جیاوازه بۆ نیشاندان و ده‌رخستنی بوونی حیزب له کۆمه‌ڵدا. له بابه‌ت ئه‌م ئۆلگوو و ته‌رحانه به شێوه‌یه‌کی دیارکراو، به تایبه‌ت له پلاتفۆرمێکدا که به پلینۆمی هه‌ژده‌یه‌می ده‌یده‌ین، ده‌نووسین. به‌ڵام به گشتی، ئێمه شێوه‌ی تێکۆشانی حیزب و ئه‌وله‌وییه‌ته‌کانی حیزبی کۆمۆنیست نه‌ک هه‌ر له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئێران‌دا به‌ڵکوو له ئاستی جیهاندا بۆ ئه‌و مرۆڤه ئاسایییانه که هه‌موو ڕۆژێ خه‌ریکن ده‌چنه سه‌رکاری خۆیان، بکه‌ینه شتێکی به‌رچاو و هه‌ستپێکراو. ده‌مانه‌وێ هێزێکی گۆڕینی وه‌زعیه‌تی ماددی کۆمه‌ڵ بین. که‌وایه بزووتنه‌وه‌که‌ی ئێمه به ته‌مای پته‌وکردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی حیزب و چینی کرێکاره. یانی ئه‌وه‌ی که حیزب بچێته نێو مه‌یدانه سه‌ره‌کییه‌کانی کێشه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی. هه‌وڵ ده‌ده‌ین حیزبی کۆمۆنیست بۆ هه‌میشه له ئه‌ڵقه‌ی پارتگه‌لی ڕادیکاڵ و چه‌پی ئێران بێته دنیای واقیعی و به‌ره‌و ڕووی هێزه واقیعی و کاریگه‌ره‌کانی دنیای ئه‌مڕۆ بێته‌وه.
کۆمۆنیست: له بابه‌ت ئه‌و حیزبه‌وه که ده‌بێ دروست بکرێ، تا ئێستا له زۆر جێگا نووسیوته و قسه‌ت کردووه. دیمه‌نی ئه‌م حیزبه چۆن ده‌بینی؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: له بابه‌ت شێوه‌ی تێکۆشانی ئه‌و حیزبه‌وه، ده‌کرێ گه‌لێک نموونه باس بکه‌ین. به‌ڵام من لێره‌دا، ته‌نیا چه‌ند قسه‌یه‌ک ده‌که‌م. حیزبی ئێمه حیزبێک ده‌بێ که له چاره‌نووسی ئه‌م نه‌وه‌یه له کرێکاران ده‌خاڵه‌ت و کاریگه‌ری هه‌یه، چ له ئاستی جیهانیدا حیزبێک ده‌بێ که له پێکهێنانی یه‌کگرتنی جیهانیی کرێکاراندا ده‌خاڵه‌تی هه‌یه و هه‌روه‌ها له کێشه سه‌ره‌کییه‌کانی دنیای ئه‌مڕۆدا. حیزبی ئه‌و کرێکاره سۆسیالیستانه ده‌بێ که سه‌باره‌ت به ته‌واوی دنیا و هه‌موو نه‌زم و نیزامی ئه‌م دنیایه قسه‌یان هه‌یه و ده‌یکه‌ن، حیزبێک که پارێزه‌ری ناسراو و به‌هێزی بیری سۆسیالستی و کرێکارییه و توانای ئه‌وه‌ی هه‌یه که قسه‌ی خۆی بگه‌یه‌نێته گوێی جه‌ماوه‌ری به‌رین. حیزبێکی به دیسپلین، سازمانده‌ر و تێگه‌یشتوو، که وه‌ک ئه‌ڵقه‌ی په‌یوه‌ندی و هێزی ئیلهامبه‌خش. ڕێنوێن بۆ هه‌موو شه‌ڕه‌کانی سۆسیالیزمی کرێکاری له مه‌یدانی ئابووری و سیاسه‌ت و فه‌رهه‌نگ و ئاکاردا کار ده‌کات. به‌رزه‌فڕانه‌یه؟ بۆ که‌سانێک که دونیاکه‌یان له سنووری نامه‌کانی بازرگان و هه‌ڵسووڕانی سه‌رمێزی کتێبه‌که‌یان واوه‌تر ناچێ، ڕه‌نگه وابێ! بۆ که‌سێک که په‌یڕه‌وی مانیفێستی کۆمۆنیسته، نه‌خێر. "به‌رزه‌فڕبوون" ئاوا، مه‌رجی ئه‌ندامه‌تییه له‌و حیزبه‌دا.
سه‌رچاوه: گفتگو پيرامون اطلاعيه در مورد تشکيل فراکسيون کمونيسم کارگرى در حزب کمونيست ايران
"کمونیست" شماره ٥٨، مرداد ١٣٦٩
تایپکردنه‌وه‌ی: کاوه عومه‌ر
hekmat.public-archive.net #0410ku.html
|