سه‌باره‌ت به ئازادیی به‌یانی بیروڕا
گفتوگۆ له‌گه‌ڵ ڕادیۆی "شهرارهها"ی ستۆکهۆڵم
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئه‌م کاته‌تان باش ئاغای حیکمه‌ت. ئه‌گه‌ر ده‌کرێ بفه‌رموون سه‌ره‌تا ڕوونکردنه‌وه و تێگه‌یشتنی خۆتان سه‌باره‌ت به ئازادی و مافی ئازادیی به‌یانی بیروڕا، وه دوای ئه‌وه په‌یوه‌ندیی له‌گه‌ڵ ئازادی و دیموکراسیدا باس بکه‌ن، به‌گشتی له بنه‌ڕه‌تدا تێگه‌یشتنی ئێوه ده‌رباره‌ی ئازادی و دیموکراسی چۆنه؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ئه‌م شته‌ی که ئه‌یڵێیت، چه‌مکێکی ئێجگار گشتگیر له خۆ ده‌گرێ. من باش ده‌زانم مه‌به‌ستی سه‌ره‌کیی ئه‌م باسه کامه‌یه، وه چ شتێک بۆته هۆی ئه‌وه‌ی که بگاته ئه‌و ئاسته که ڕادیۆی ئێوه‌ش به‌رنامه‌ی له‌باره‌وه په‌خش بکات. بریا هێلکه‌یه‌کی دیکه‌شیان بهاویشتایه، به‌ڵکوو باسی سۆسیالیزمیش مه‌تره‌ح بووایه. به‌ڵام پێم وایه، ئه‌و هێڵه گشتییانه‌ی که بتوانێ باسی ئازادیی به‌یان ته‌رح بکات، ئه‌مانه‌یه: یه‌که‌م، ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕینی بیروڕا ته‌نها به مانای وتن و قسه‌کردن نایات. له شوێنێک له نووسینێکدا (که وا بزانم له لایه‌ن ئاغای عه‌سکه‌ر ئاهنین له کانوونی نووسه‌ران بوو)، نووسیبوویان که ڕشته‌ی نووسه‌ر و هونه‌رمه‌ند، زۆر زیاتر له میکانیکییه‌ک یا له کرێکارێکی ساده، پێویستی به ئازادیی ده‌ربڕین هه‌یه، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کاره‌که‌ی نووسین و وتنه، بۆیه سه‌باره‌ت به ئازادیی به‌یان هه‌ستیارتره. ئه‌م وێنایه له ئازادیی ده‌ربڕین، که گوایا ئازادیی به‌یانی بیروڕا واتای، ئازادیی وتن، ئازادیی په‌خشان، ئازادیی نووسین ئه‌دا به‌ده‌سته‌وه، وێنایه‌کی هه‌ڵه‌یه. ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕین وه‌کوو یه‌کێک له مافه مه‌ده‌نییه‌کانی مرۆڤ، ئازادیی به‌رجه‌سته‌کردنی وجووده، ئازادیی وتن و قسه‌کردن بۆ خه‌ڵکی، نووسین، سازکردنی فیلم، ناڕه‌زایه‌تی نواندن، درووشمدان و هوتافکێشان، وه به هه‌ر شێوازێک نمایش‌کردنی بیروڕای زات و هه‌ستی تاک سه‌باره‌ت به هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک و گه‌یاندنی به گوێی کۆڕ و کۆمه‌ڵه‌کان، به ڕای گشتی و به کۆمه‌ڵگاکه‌ی. هه‌ر تاکێک مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه که به ئاگاداریی کۆمه‌ڵگای بگه‌یه‌نێ که چۆن بیر ئه‌کاته‌وه و چ هه‌ستێکی هه‌یه. هه‌موو که‌سێک مافی خۆیه‌تی که سه‌رنجی کۆمه‌ڵگا بۆ لای دیدگا و بیروباوه‌ڕی خۆی، بۆ لای هه‌ستی خۆی و ڕه‌خنه‌ی خۆی ڕابکێشێ، به ڕای من ئه‌مه‌ش نابێ هیچ سنوورێک بناسێ، واته به‌گوێره‌ی بۆچوونی نه‌ریتی کۆنی کۆمۆنیستی.
بیست ساڵ به‌ر له ئێستا، کاتێک ئێمه به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیستمان ده‌نووسی، گه‌ڕاینه‌وه بۆ به‌رنامه‌ی بۆڵشه‌ڤیزم. له‌وێشدا فۆرمووله‌ی "ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رتی به‌یان" هه‌بوو، "ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رتی سیاسی" و له‌وانه‌ش "ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رتی ده‌ربڕین". به ڕای ئێمه به ته‌واوی ئاقڵانه بوو، چونکه ڕێگه‌دان به هه‌ر جۆره کۆت و به‌ندێک بۆ ئازادیی ده‌ربڕین، به مانای دهستواڵاکردنی که‌سانێک که ئه‌توانن ئه‌م کۆت و به‌ندانه له کۆمه‌ڵدا هه‌موار بکه‌ن. مرۆڤێکی ئاسایی ناتوانێ ده‌زگایه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی، یا ده‌زگایه‌کی سیاسیی سانسۆر یا کۆنترۆڵ بکات، له هه‌ر سیسته‌مێکدا هه‌میشه سه‌ره‌وه(ده‌سه‌ڵات)یه که خواره‌وه(هاووڵاتیان) سانسۆر ده‌کات. به‌م پێیه، دانانی هه‌ر جۆره قه‌ید و به‌ندێک (وه‌کوو ئازادیی ده‌ربڕین بۆ خه‌ڵک، یا ئازادیی ده‌ربڕین بۆ لایه‌نگرانی نیشتمان، یاخود ئازادیی به‌یان بۆ مرۆڤه شۆڕشگێڕه‌کان، وه یا ئازادیی بیروڕا بۆ بیروباوه‌ڕی بنیاتنه‌ر)، دیارده‌یه‌ک پێناسه ئه‌کات وه‌کوو قازی و داوه‌ری ئه‌م فاکته‌رانه، که ئه‌ویش ده‌وڵه‌ته، ده‌وڵه‌ت یا هه‌ر مه‌قامێکی تر له کۆمه‌ڵگادا. هه‌ڵبه‌ته له وڵاتی ئێمه‌دا که هه‌موو که‌س ده‌وڵه‌ته، جۆرێکه له ده‌زگای ئیسلام و ئاخونده‌کان.
ئازادیی بیروڕا و ئازادیی ئه‌ندێشه، ده‌بێ بێ کۆت و به‌ند بێ. ئێمه ئه‌مه‌مان له هه‌مان بیست ساڵ پێشتر له به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست‌دا نووسی و ده‌ستبه‌جێ سه‌دای ناڕه‌زایه‌تیی زۆرێک له شۆڕشگێڕانی ئه‌و وڵاته به‌رز بووه‌وه که ئه‌یانووت، ده‌بێ ئازادی بۆ خه‌ڵک بێ و سه‌رکوتیش بۆ دژی خه‌ڵکی، یان ئازادی بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و سه‌رکوتیش بۆ چه‌وسێنه‌ران، وتیان ئه‌م "ئازادیی بێ کۆت و مه‌رجه سیاسییه" لیبڕاڵییه و ئه‌مانه "فه‌رهه‌نگی به‌سه‌رچووه‌کانه" (لێره‌دا مه‌به‌ست کۆمۆنیزمه/ و.)، یان له به‌رنامه‌یاندا نووسیوه، که ئه‌مه‌ش ترۆتسکیستبوونی ئه‌مانه ئه‌خاته ڕوو، یاخود بۆ نموونه ئه‌مه نیشانه‌ی ناشۆڕشگێڕبوونی یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیسته. من ئه‌و کاته‌م له یاده، که به‌نیازبوون ڕۆژنامه‌ی "میزان"، ڕۆژنامه‌ی ئه‌ندازیار بازرگان دابخه‌ن. ده‌ستیان دایه پرۆپاگه‌نده‌ی ئه‌وه، ئه‌مانه هاتوون به فۆرموولبهندییهکهوه، که به‌رگری له بڵاوکراوه‌ی میزان نیشان ئه‌دات، وه ئه‌م فۆرموولبهندیی ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رته‌ی به‌یان ئه‌چێته خزمه‌تی ئه‌م کاره‌یانه‌وه.
ئه‌مڕۆ له‌و کاته‌وه زۆری به‌سه‌ردا تێپه‌ڕیوه و ئێستا پێم وایه، ئیتر هه‌موو که‌س چه‌مکی ئازادیی بێ قه‌ید و شه‌رت لانی که‌م سه‌رزاره‌کیش بێ ئه‌ڵێته‌وه. سه‌ره‌نجام شتێک که به ڕای من ده‌بێ ببێته جێگای سه‌رنج ئه‌وه‌یه، که ئه‌مه ده‌سته‌واژه‌یه‌که، ته‌نها به سیاسه‌ته‌وه په‌یوه‌ست نییه، به ته‌نها نه‌به‌ستراوه به شۆڕش و خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌وه، به‌ند نییه به ئازادیی حیزبگه‌لی سیاسی وه یان وه‌ک ده‌گوترێ، به ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕاوه سه‌باره‌ت به کۆمه‌ڵگا. ئازادی، هه‌ر جۆره خۆ ده‌رخستنێکی تاکه‌که‌سه، که تێڕوانینی خۆی ده‌رباره‌ی ئه‌م جیهانه بخاته ڕوو. یه‌کێک له‌و باسانه که بۆ نموونه له ئه‌مه‌ریکا و بڕێک وڵاتانی دیکه که سه‌باره‌ت به ئازادیی به‌یان مه‌تره‌حه، مه‌سه‌له‌ی ئازادیی ده‌ربڕین و چه‌مکی پاکداوێنی و نه‌جابه‌ته. باسی پۆرنۆگرافی(إباحي) بۆ نموونه، ئایا خه‌ڵک مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه که وێنه و فیلمی ڕه‌فتاری سێکسی خۆیان بگرن و نیشانی خه‌ڵکی تری بده‌ن یان نا؟ وه یاخود، ئایا هێشتا له ئه‌مه‌ریکا خه‌ڵکیی ناڕازی، مافی ئه‌وه‌یان هه‌یه ئاڵای ئه‌مه‌ریکا بسووتێنن، یا ده‌بێ ئه‌و کاره قه‌ده‌غه بکرێ؟ تا ئه‌م ساته‌ش نیشتمانپهرستان و باڵی ڕاست له ئه‌مه‌ریکا نه‌یانتوانیوه قه‌ده‌غه‌بوونی سووتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریکا (له‌ناو یاسادا) بگونجێنن. ئه‌سڵی ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕین ده‌ڵێ، که نا‌توانیت ئه‌م کاره بکه‌یت. خه‌ڵکی ناڕازیی ئه‌مه‌ریکا مافی خۆیانه به سووتاندنی ئاڵای ئه‌مه‌ریکا قسه و بیروڕای خۆیان ڕابگه‌یه‌نن. ئه‌مه‌وێ بڵێم، ئازادیی به‌یان به ته‌واوی ته‌نها به سیاسه‌ته‌وه نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه، به حیزبی سیاسی و شۆڕشگێڕ و به کۆمه‌ڵگای ئیستیبدادییهوه، به‌ڵکوو هه‌ر جۆره کۆنترۆڵێک له لایه‌ن کۆمه‌ڵگاوه بۆ سه‌ر ئه‌وه‌ی که که‌سێک بتوانێ، قسه‌ی خۆی به هه‌ر شێوازێک که خۆی پێی باشه به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێت. ئه‌مه باسی ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕینه و ده‌بێ ته‌واوی قه‌ڵه‌مڕه‌وه‌کان بگرێته به‌ر. یه‌ک شت که له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا هه‌یه و ئه‌مه‌وێ سه‌رنجی گوێگرانی ڕادیۆکهتانی بۆ ڕاکێشم ئه‌مه‌یه، ئێمه له‌وێدا وتوومانه ئازادیی ڕه‌خنه‌گرتن، وه هیچ فاکتۆر و هیچ پیرۆزییه‌ک که به‌نیاز بێ، ئازادیی ڕه‌خنه‌گرتن سنووردار بکات قبووڵ ناکه‌ین. بۆ نموونه، کاتێک که ڕه‌خنه له‌گه‌ڵ هه‌ستی به کۆمه‌ڵی گرووپێکی تایبه‌ت به‌ریه‌ک بکه‌ون. به بڕوای ئێمه، ده‌بێ ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر له‌گه‌ڵ هه‌ستی به کۆمه‌ڵی گروپێکی تایبه‌تی، قه‌ومی یا جه‌ماوه‌ری، به‌ریه‌کیش بکه‌ون، دیسان ڕه‌خنه‌گرتن هه‌ر ڕێگه‌پێدراوه. یاخود کاتێک له‌گه‌ڵ باوه‌ڕی ئایینیی که‌سێکدا ده‌که‌وێته ناکۆکییه‌وه. به بڕوای ئێمه پیرۆزی ئایینی، میللی، نیشتمانی و یا ئه‌و فاکتۆرانه‌ی له چه‌شنی ئابووریی نه‌ته‌وه‌یی یا ئاساییشی وڵات هیچ کامیان ناتوانێ ببێته هۆی ئه‌وه‌ی که ڕێگا بۆ ده‌وڵه‌ت بکاته‌وه، تا به‌ر به خۆده‌رخستنی تاک و ده‌ربڕینی هاووڵاتیان بگرێت.
ئه‌مه ته‌واوی باسی چه‌مکی ئازادیی به‌یان و ڕاده‌ربڕینه به واتای ماف، سه‌ره‌نجام ئێستا شتێک له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی وتارخوێندنه‌وه، وه یان حوزووری پیاوانی ڕژێم له ده‌ره‌وه‌ی وڵات هه‌یه، باسێکی هێناوه‌ته پێشه‌وه، ئایا ناڕه‌زایه‌تی له دژی وتارخوێندنهوهیهک، بۆ نموونه پیکتکردنی وتارێک، یاخود ڕێگرتن له خوێنده‌وه‌ی وتارێک، ئایا پێشێلکردنی ئازادیی ڕاده‌ربڕینی وتاربێژه یان نا؟ ئه‌مه ئه‌وه ده‌خوازێ که مرۆڤ بۆ ئه‌و باسانه‌ی که تا ئێستا کردوویه‌تی ته‌نها یه‌ک ڕوونکردنه‌وه زیاد بکات، ئه‌ویش ئه‌مه‌یه که ئازادیی ڕاده‌ربڕین، ئازادیی خواره‌وه‌یه. پارێزراوبوونی قسه و به‌یان و ده‌ربڕینی خواره‌وه‌یه له به‌رامبه‌ر سه‌ره‌وه‌دا. له ڕووی حوقووقییهوه، پێناسه‌ی ئازادیی به‌یانی بیروڕا ئه‌مه‌یه. به‌م واتایه که ئه‌گه‌ر تۆ قسه بکه‌یت و مه‌سه‌له‌ن من ده‌نگه‌ده‌نگ بکه‌م و قسه‌ی ئێوه به گوێگر نه‌گات، من ڕێم له ئازادیی به‌یانی بیروڕای ئێوه نه‌گرتووه، به‌ڵکوو به پێچه‌وانه‌وه، من خه‌ریکم ئازادیی به‌یانی خۆم به‌کرده‌وه ده‌ردێنم. من به هاوار و دهنگهدهنگکردن، به شاورلێدان و غه‌ڵبه‌غه‌ڵب، ڕێگا ئه‌گرم له‌وه‌ی ئێوه بتوانن قسه‌کانتان بکه‌ن. ئێوه ئازادن قسه‌ی خۆتان بکه‌ن، هیچ که‌س ئه‌و مافه‌ی ئێوه‌ی زه‌وت نه‌کردووه. به‌ڵام من به قسه‌کردنی خۆم یا به سازکردنی هه‌ر جۆره ئاکسیۆنێک وه‌کوو خۆپیشاندان و پیکت، ئه‌بمه کۆسپ له‌به‌رده‌م گه‌یشتنی قسه‌کانتان به‌و جه‌ماوه‌ره‌ی که مه‌به‌ستتانه. ئه‌مه هیچ ڕه‌خنه و خه‌وشێکی تێدا نییه. ئه‌توانم نموونه بهێنمه‌وه، له‌بیرمه چه‌ند ساڵێک به‌ر له ئێستا، فاشیسته‌کان له سوێد خۆپیشاندانێکیان کرد، ئه‌گه‌ر هه‌ڵه نه‌بم له ستۆکهۆڵم بوو، خه‌باتکارانی دژی فاشیزمی سه‌رده‌می جه‌نگی دووه‌می جیهانی به‌و پیرییه‌ی خۆیانه‌وه هاتن و به چه‌تر و گۆچانه‌کانیان ڕاویان نان. هه‌موومان به‌م کاره خۆشحاڵ بووین، که‌سیش نه‌ی وت کاکه لێی گه‌ڕێن با فاشیسته‌کان قسه‌کانیان بکه‌ن. فاشیسته‌کان ده‌بێ قسه‌ی خۆیان بکه‌ن، خه‌ریک بوون قسه‌یان ده‌کرد، ئازادیی به‌یانی خۆشیان له ده‌وڵه‌تی سوێد وه‌رگرتبوو، دابینیان کردبوو، مێز و کورسیان دانابوو، وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌مانه بتوانن میتینگه‌که‌یان به‌رپا بکه‌ن، پۆلیس پارێزگاری لێ ده‌کردن. لایه‌نی به‌رامبه‌ر که له‌گه‌ڵ ئه‌م فاشیزمه جه‌نگاوه و ماهییه‌تیان ده‌ناسێ، هاتووه سوود له ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕینی خۆی وه‌رده‌گرێ، هاتووه هاوار بکا، ڕیسواگهری بکا، هاتوهاوار بکات و نه‌هێڵێ میتینگی ئه‌مانه به‌و جۆره‌ی خۆیان ده‌یانه‌وێ بچێته پێشه‌وه. یا هه‌ر بۆ نموونه ئه‌گه‌ر فاشیسته‌کان بیانه‌وێ له‌ناو گتۆی جووله‌که‌کاندا له جێیه‌ک یاخود له گتۆی موسڵمانه‌کانی جێگایه‌ک پێشانگایه‌ک دابنێن و دژایه‌تیکردنی خۆیان بۆ بێگانه نیشان بده‌ن، ئاشکرایه که خه‌ڵک کۆ ئه‌بێته‌وه و هووهایان لێ ده‌کێشێت، هاوار و ده‌نگه‌ده‌نگ به‌رپا ئه‌که‌ن و ناهێڵن ئه‌مانه قسه‌کانیان بکه‌ن. ئه‌مه پێشێلکردنی ئازادیی به‌یانی ئه‌و فاشیسته نییه، به‌ڵکوو ئه‌مه ده‌رکه‌وتنی ئازادیی به‌یان و ڕاده‌ربڕینی قوربانیانی فاشیزمه که له‌وێدا هه‌ستاوه و بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و قسانه‌دا. ئازادیی به‌یانی بیروڕا، چه‌مکێکه له په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵات و ئه‌و که‌سانه‌ی که له‌ژێر سایه‌ی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌دا ده‌ژین، له په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌وڵه‌ت و هاووڵاتیاندا، له په‌یوه‌ندیی نێوان ده‌سه‌ڵاتداران و ئه‌و خه‌ڵکه‌ی له‌ژێر سایه‌ی ئه‌واندا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن، نه‌ک په‌یوه‌ندییه‌کی ئاسۆیی نێوان دوو هاووڵاتی. ئه‌مه‌یان به هیچ جۆرێک له‌گه‌ڵ ده‌سته‌واژه‌ی ئازادیی به‌یاندا یه‌ک ناگرێته‌وه. ئه‌مه په‌یوه‌سته به جوامێری، ئه‌ده‌ب، دڵفراوانی، تۆلێرانس و ئه‌م شتانه‌وه، به‌ڵام به چه‌مکی ئازادیی به‌یان و پێناسه‌ی حوقووقیی ئازادیی به‌یانی بیروڕاوه، که خه‌ڵکی ته‌مه‌نێک له پێناویدا خه‌باتیان کردووه به‌ند نابێته‌وه. هاتوهاوارکردنی دراوسێیه‌ک بۆ بێده‌نگکردنی هاوسێکه‌ی ته‌نیشتی، په‌یوه‌ندییه‌کی به ده‌سته‌واژه‌ی ئازادیی به‌یانه‌وه نییه.
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئاغای حیکمه‌ت ئێوه له قسه‌کانتاندا وتتان، که هه‌میشه له سه‌ره‌وه، یانی له لایه‌ن ده‌وڵه‌ته‌وه‌یه که سانسۆر ئه‌نجام ئه‌درێ و هه‌قی ئازادیی به‌یان له هاووڵاتیان زه‌وت ئه‌کرێت. به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافی ئازادیی بیروڕایه له کۆمه‌ڵگایه‌کدا نه‌خرێته ژێرپێوه، دوو دیدگا له ئارادایه، یه‌کێکیان ئه‌وله‌وییه‌تی ئازادی به‌سه‌ر دیموکراسیدا ئه‌دا و ده‌ڵێ، له ڕێگه‌ی دابینبوونی ئازادیی تهواوکهماڵهوهیه که ئه‌شێ به دیموکراسیی واقیعی واته، دابه‌شکردنی عادیلانه‌ی داهات له کۆمه‌ڵدا بگه‌یت، تێڕوانینێکی تر ده‌ڵێ، بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ بتوانێ ئازادیی به‌یانی کامڵ مسۆگه‌ر بکات و به‌کرده‌وه جێبه‌جێی بکات، پێویسته که دیموکراسی به مانای واقیعیی خۆی (یانی دابه‌شکردنی عادیلانه‌ی سه‌روه‌ت و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی و خاوه‌ندارێتی کۆمه‌ڵایه‌تی) له کۆمه‌ڵگادا به‌رقه‌رار بێ. ئێوه له‌م باره‌یه‌وه چۆن بیر ده‌که‌نه‌وه؟ پێت وایه که دیموکراسی له‌پێشتره تا ئازادی، یاخود ئازادی له‌پێشتره له‌چاو دیموکراسیدا؟
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ڕاستییه‌که‌ی ئه‌م پێناسه‌یه‌ی که تۆ بۆ دیموکراسی کردت، له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی مندا ناوی سۆسیالیزمه. یه‌کسانیی ئابووری و هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی له فه‌رهه‌نگی زمانه‌وانی مندا ناوی سۆسیالیزمه. به‌ڵام من له مه‌به‌ستتان ده‌گه‌م. که‌وایه ڕێگه بده‌ن من به فۆرمووله‌ی سۆسیالیزم وه‌ڵامی بده‌مه‌وه و له‌م زمانه که‌ڵک وه‌رگرم. ئایا ئازادیی به‌یانی بیروڕا شتێکه که قه‌راره دوای سۆسیالیزم جێبه‌جێ ببێ، یاخود شتێکه که خۆی ئامرازی جێبه‌جێبوونی سۆسیالیزمه؟ با بلێین کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد. ئایا ئازادیی به‌یان پێشمه‌رجی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاده یا به‌رهه‌می ئه‌وه؟ ئه‌گه‌ر وا دابنێم، پرسیاره‌که‌ی ئێوه به‌م شێوه‌یه‌یه که من لێی تێگه‌یشتم، به چه‌ند ڕسته‌یه‌ک ئه‌توانم وه‌ڵامه‌که‌ی بده‌مه‌وه. به ڕای من ئازادیی به‌یانی بیروڕا، مافێکی ده‌سبه‌جێ و بێ ئه‌ملا و ئه‌ولای هه‌میشه‌یی هه‌ر مرۆڤێکه که دێته دنیاوه، چ بڕیار بێ کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و سۆسیالیزم بڕوا، چ نه‌ڕوا، چ هه‌ر شتێک سبه‌ینێ چاوه‌ڕوانمان بێ، ئازادیی به‌یان و ده‌بڕین له خودی خۆیدا گرنگه، له خودی خۆیدا مافێکی سروشتی و هه‌قێکی زاتیی هه‌ر مرۆڤێکه و پێویسته له هه‌ر سیسته‌مێکدا دابین بکرێ. به‌م جۆره نییه که که‌سێک به من بڵێ: دۆستی ئازیز ته‌ماشاکه، ئێمه له‌پێناوی ئه‌وه‌ی که به ئاراسته‌ی سۆسیالیزمدا بڕۆین، ده‌بێ لێره‌دا بۆ نموونه، ده‌می که‌سانێک داخه‌ین و من بڵێم که ئه‌ها، مادامێکه ئه‌مانه‌وێ به‌ره‌و سۆسیالیزم بڕۆین، که‌واته قه‌یدی نییه با ده‌می ژماره‌یه‌ک دابخه‌ین. ئه‌مه به‌شێکه له مافی خه‌ڵک. ڕێگام بده‌ن به شێوه‌یه‌کی کاتی من ئاوا پێناسه‌ی بکه‌م: "ئازادیی به‌یانی بیروڕا"، مافێکه که به‌ده‌ر له وجودی ناسنامه‌ی ته‌ره‌ف، وه خودی بوونیی (مه‌به‌ست، بوونی فیزیکییه لێره‌دا/ و.) که‌سه‌که، ئه‌و هه‌قه له‌گه‌ڵ خۆیدا ده‌هێنێ. بڕیار نییه مرۆڤ ئیعتیبارنامهیهک پێشکه‌ش بکات، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م مافه وه‌ربگرێ. هه‌ر مرۆڤێک وه‌ختێ له‌دایک ئه‌بێ و پێ ئه‌خاته سه‌ر ڕووی زه‌وی، مافی خۆیه‌تی له‌گه‌ڵ ئه‌م جیهانه‌ی که پێی تێناوه، ئازادانه کار و کاردانه‌وه‌ی هه‌بێ. هیچ که‌سێکی دیکه هه‌قی نییه، وه بۆی نییه که بێت و ڕێ له په‌یوه‌ندیی ئازادانه‌ی ئه‌م مرۆڤه له‌گه‌ڵ ناوه‌ندی ژیان و ده‌وروبه‌ریدا بگرێ. به‌م پێیه ئازادیی بیروڕا، یه‌ک مافی دهسبهجێیه، له هه‌ر شوێنێک بێت. چ سۆسیالیزمێک به‌ڕێوه بێ، چ به‌ڵێنی کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد درابێ و چ نه‌درابێ، مافێکه که پێویسته هه‌ر هه‌مان ئان و سات وه‌ربگیرێ و بشدرێ. به بڕوای من ناکرێ و ناتوانرێ، به شێواز و ڕه‌وشتی نائازاد، هیچ کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد بهێنرێته ئاراوه. من وای بۆ ئه‌چم، که ناتوانرێ هیچ سۆسیالیزمێک له ڕێگای سنووردارکردنی ئازادیی مرۆڤه‌کانه‌وه له کۆمه‌ڵگای ئێستادا که ئاراسته‌که‌ی به‌ناو ڕێگای جۆرێک له نه‌بوونی ئازادی و جۆرێک له داخراندا تێپه‌ڕێ بهێنرێته ئاراوه. ئه‌گه‌ریش له مێژوودا شتی وا ڕووی دابێ، ئه‌وه سۆسیالیزم نه‌بووه ... (پچڕانی ده‌نگ)، یا سه‌رهه‌ڵدانی سه‌رمایه‌داری له یه‌ک وڵات‌دا هه‌یه، ئه‌مانه به‌ناوی سۆسیالیزمه‌وه کاریان کردووه. وه‌کوو حاڵی حازر، چۆن هه‌ر که‌سێک قووت ئه‌بێته‌وه و ده‌ڵێ، من لایه‌نگری دیموکراسیم. ئێستا له ناو ڕژێمه‌کانی دنیادا زۆر هه‌ن لایه‌نگری دیموکراسین و خه‌ریکه هه‌زار و یه‌ک تاقیکردنه‌وه له دیموکراسی دێته ئاراوه. بێگومان که‌سێک که دیموکراته (له گیومه)، ئه‌توانێ پێتان بڵێ که ئه‌مانه دیموکرات نین و ئه‌مه‌ش دیموکراسی نییه. سه‌باره‌ت به سۆسیالیزمیش هه‌ر هه‌مان شکڵه. خه‌باتی سۆسیالیستی له هه‌ر ساتێکیدا، یه‌ک خه‌باتی ئازادیخوازانه و ئازادئهندێشانهیه. خه‌باتێک نییه که بڵێم ده‌ورانێکی سه‌ختی هه‌یه، ده‌وره‌یه‌ک ده‌بێ خۆشمان و ئه‌وانی تریش سانسۆر که‌ین، مه‌حدوودییه‌ت بکێشین و ئه‌ساره‌ت و داخران ته‌حه‌مول که‌ین، ئیتر ئازاد ئه‌بین و ئینجا ئینشائه‌ڵڵا له‌و کۆمه‌ڵگا ئازاده‌دا ڕۆژێک دێین و ئازادیی به‌یانی بیروڕای خه‌ڵکی ده‌گێڕینه‌وه بۆیان. ئازادیی به‌یان و ئازادیی ده‌ربڕین، ده‌بێ هه‌ر ئێستا و له هه‌ر ڕژێمێکدا ده‌سته‌به‌ر بکرێ، مێژوو به هه‌ر ئاراسته‌یه‌کدا بیه‌وێ بڕوات.
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئاغای حیکمه‌ت، ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ی که ئێستا ئێوه خستتانه ڕوو ڕاسته. له لایه‌کی تره‌وه ده‌بینین که ته‌کنه‌لۆژی و سه‌رمایه هێنده پێشکه‌وتوون، هه‌ر له سه‌ته‌لایته‌کانه‌وه بگره تا ده‌گاته ئه‌م ڕادیۆ ناوچهیییهی ئێمه، بۆ به‌یانی بیروڕای خۆیان به‌کاری دێنن. به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که سه‌ته‌لایتیان هه‌یه، ئه‌توانن به‌رنامه‌کانیان له ئاستی ناوچه‌ی جیاجیای جیهاندا په‌خش که‌ن. ئێمه ئه‌و ئیمکانه‌مان نییه و هه‌ر چۆنێک بێ، لێره‌دا باسی دیموکراسی له په‌یوه‌ند به مه‌سه‌له‌ی مالییه‌وه دێته پێشه‌وه. واته له ڕووی ئابوورییه‌وه ئێمه ئه‌و توانایه‌مان نییه و ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕادیۆیه بکرایه بۆ ئێران په‌خش بکرایه، ئه‌و کاریگه‌رییه‌ی که ئه‌یتوانی دایبنێ له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌ی که ئێستا ته‌نها له یه‌ک شاردا دایئه‌نێ، له سه‌دا سه‌د جیاوازی ده‌کرد.
مه‌نسوور حیکمه‌ت: له قسه‌کانتان تێئه‌گه‌م. به‌م مانایه که تۆ ئه‌یڵێی له ڕووی ماددییه‌وه، ئازادیی به‌یان و ئازادییه فه‌ردییه‌کان به‌م شێوه‌یه ناتوانێ جێبه‌جێ ببێ، مه‌گه‌ر ئه‌مه‌ی که یه‌کسانی له کۆمه‌ڵدا به‌رقه‌رار بووبێ، که هیچ ئیمتیازێک له ده‌ستی که‌سدا نه‌بێ و میدیاکان له ده‌ستی که‌سێکدا کۆ نه‌بووبێتنه‌وه و ئه‌سڵه‌ن مۆنۆپۆڵ نه‌کرابن. من ئه‌مه ده‌زانم و به ته‌واوی قبووڵمه. به‌ڵام له‌نێوان ئازادیی به‌یانی بیروڕا وه‌کوو مافێک و وه‌کوو هه‌قێک که ده‌کرێ که‌م یان زۆر سوودی لێ وه‌ربگیرێ، له‌گه‌ڵ ئازادیی به‌یان و ده‌ربڕیندا وه‌کوو واقیعییه‌تێک که خه‌ریکه هه‌ر ڕۆژه له زینده‌گی مرۆڤه‌کاندا پراتیک ئه‌کرێ، ئه‌بێ جیاوازی دابنێین. کاتێ ئه‌ڵێین ئازادی هه‌قێکه که هه‌ر له ئێستاوه ده‌بێ مرۆڤ هه‌یبێ، له ئاستی ڕواڵه‌تیدا به شێوه‌ی مافێک هه‌ر له ئێستاوه ئه‌بێ هه‌تبێ. واته تۆ ده‌توانی بڵێی ڕاسته که من وه‌کوو (مرداک) Keith Rupert Murdoch میدیاکانم لهژێردهستدا نییه و من سه‌رۆکی CNN نیم، یان ژۆرنالیستی CNN نیم، یاخود سه‌رۆکی فڵان ئه‌نجوومه‌ن و په‌رله‌مان نیم و ناتوانم قسه‌کانم به‌گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نم، به‌ڵام ئه‌وه کێیه که به شێوه‌ی نێگه‌تیڤ له‌به‌رده‌م قسه‌کردنی ئێمه‌دا ڕێگره؟ ئه‌گه‌ر قسه بکه‌م، له‌گه‌ڵ هێزی سه‌رکوتگه‌ر به‌ره‌وڕوو نابمه‌وه؟ جیاوازییه‌ک که له نێوان کۆمه‌ڵگایه‌کی ئیستیبدادی وه‌کوو ئێران له‌گه‌ڵ ئه‌ورووپای ڕۆژاوا یان ئه‌مه‌ریکادا هه‌بێ، هه‌ر ئه‌مه‌یه. که هه‌ڵبه‌ته لێره‌دا هه‌م ڕێژه‌یییه، هه‌م به هه‌زار که‌ڵه‌ک ده‌می مرۆڤ دائه‌خه‌ن. وه‌لێ تێکڕای مه‌سه‌له‌که وا ده‌رئه‌که‌وێ، جیاوازییه‌ک که هه‌یه، ئه‌مه‌یه، ئه‌گه‌ر لێره قسه‌یه‌ک بکه‌یت، ده‌نگتان به‌گوێی که‌سێک ناگات، به تهنیشتانهوه ڕه‌ت ئه‌بن، بڵندگۆتان به‌ده‌سته‌وه نییه و کارایی قسه‌تان که‌مه. به‌ڵام پۆلیس و هێزی سه‌رکوت، نایات به هۆی ئه‌و قسانه‌وه که کردووته، بتگرێ و بتبات. له کۆمه‌ڵگایه‌کی وه‌کوو ئێران‌دا، نه‌ک هه‌ر ته‌نها هیچ میدیایهکتان له ده‌ستدا نییه و ده‌نگتان به گوێی که‌سێک ناگات، به‌ڵکوو ئه‌گه‌ر ڕاپۆرتت له‌سه‌ر بدرێ که قسه‌کانت ته‌نها به گوێی دوو نه‌فه‌ریش گه‌یشتووه، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه که قسه‌یه‌کی له‌م چه‌شنه‌ت کردووه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی ئه‌م قسانه‌ت کردووه، یان نا، ئیتر تۆ تاوانباریت و ئه‌خرێیته ژێر چاودێرییه‌وه و سه‌رکوت ده‌کرێی. هه‌بوونی ئازادیی به‌یانی بیروڕا به‌و واتایه‌یه، که له ڕووی یاسایییه‌وه تۆ بۆت هه‌بێت قسه‌ی خۆت بکه‌یت. وای دابنێ تۆ له سوێد ئه‌ته‌وێ فیلمێ به‌رهه‌م بێنیت و تیایدا ڕه‌خنه له ده‌زگای مه‌زهه‌ب و ئایین بگریت، بۆ نموونه بڵێیت مه‌سیح له خورافه‌یه‌ک زیاتر نییه، یاخود مه‌سیح بوونی ماددیی نه‌بووه (لێکۆڵینه‌وه ئه‌مه‌ی نیشان داوه)، یان به‌نیاز بیت شانۆگه‌رییه‌ک ده‌ربهێنی و دوایین وه‌سوه‌سه‌ی مه‌سیح ڕوون بکه‌یته‌وه. ئه‌مه خه‌وشێکی تیا نییه. لانی که‌م له هێڵی گشتیدا به‌ڕێوه‌به‌ری سانسۆر نایه‌ت پێت بڵێ، تۆ ناتوانی و بۆت نییه ئه‌م شانۆگه‌رییه به‌رهه‌م بێنی، تۆ ناتوانی ئه‌م قسه‌یه بکه‌یت، ناڵێ ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی یاسایه، یان ئهتگرین زیندانت ئه‌که‌ین، یان ئه‌شکه‌نجه‌ت ئه‌ده‌ین. له ئێران به‌م شێوه‌یه نییه. له ئێران ئازادیی به‌یانی بیروڕا مافێکه وه‌کوو یه‌ک هه‌قی شکڵی، وه‌کوو شتێک که ئه‌گه‌ر چی تۆ ئامراز و پاره‌ت نییه که له ئاستی فراواندا پیاده‌ی که‌یت، وه‌لێ ته‌نانه‌ت لانی که‌م، به شێوه‌یه‌کی گشتی تۆ ناتوانی قسه‌کانیشت بکه‌یت. له ئێران به‌یانی بیروڕا و ڕه‌خنه قه‌ده‌غه و تابوو و سنوورداره. جیاوازی ئه‌م دوو سیسته‌مه ئا له‌م شوێنه‌دایه. هه‌ڵبه‌ته (هه‌ر وه‌کوو وتم) هه‌مان سیسته‌م (ڕۆژئاوا)یش کاری تۆقێنه‌ر ده‌کات، ئه‌م سیسته‌مه خه‌ڵک خانه‌نشین ئه‌کات، له‌سه‌ر کار ده‌رئه‌کات، هیچ کرێکارێک ده‌رباره‌ی ئه‌و شوێنه‌ی کاری تێدا ئه‌کات، ناتوانێت قسه‌یه‌ک بکات، له به‌رامبه‌ر خاوه‌ن کاره‌که‌یدا ناتوانێ قسه‌یه‌ک بکات. هه‌ر کارمه‌ندێک ناتوانێ هه‌ر چی بخوازێ سه‌باره‌ت به ئیداره و سه‌رۆکه‌که‌ی بیڵێ. ئه‌و ژۆرنالیستانه‌ی که له میدیا جیاجیاکاندا کار ده‌که‌ن ئه‌گه‌ر وتاره‌کانیان جێگای ڕه‌زامه‌ندیی سه‌ره‌وه نه‌بێ، پله‌ی کاریان سه‌رناکه‌وێ، سه‌ره‌نجام ڕه‌وشێک و شێوازێکی دیکه جگه له پۆلیس و سوپا و ڕێکخراوه‌کانی سه‌رکوت بۆ کۆنترۆڵی بیروباوه‌ڕ و سانسۆری بیروڕا له ئارادایه. جیاوازیی ئه‌م دووانه هه‌ر ئه‌مه‌نده‌یه. من قسه‌ی تۆ به‌م مانایه به ته‌واوی تێئه‌گه‌م. بۆ ئه‌وه‌ی مرۆڤ به ڕاستی هه‌ر جۆره ئازادییه‌ک به شێوه‌یه‌کی ئایدیاڵ و ئاسایی و مسۆگه‌ر به‌ده‌ست بهێنێ و ته‌نانه‌ت له سوودبینین له ئازاداییهکانیشدا یه‌کسان بن، ده‌بێ بنه‌مای ئابووریی کۆمه‌ڵ له‌سه‌ر بنه‌مای یه‌کسان دامه‌زرابێت. هیچ گومانێک له‌مه‌دا نییه. به‌ڵام من وا تێگه‌یشتم باسێک که ئێستا هه‌مانه، (زیاتر) سه‌باره‌ت به هه‌قی ئازادیی به‌یانه تا پراتیکبوونی ئازادیی به‌یان. چونکه ئه‌گه‌ر به ڕاستی بمانه‌وێ به ئاستێک بگه‌ین که کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازادمان هه‌بێ، که له ڕووی بونیاد و پێکهاته ئابوورییه‌که‌یه‌وه ئازاد بووبێ و به‌شێکی کۆمه‌ڵ بۆ به‌شه‌که‌ی دیکه‌ی بێگاری نه‌کات، پێشتر ده‌بێ قسه و باسی زۆر زیاترمان له‌م ڕژێمه داخراوه‌دا به‌بێ بوونی هه‌ر ئه‌م میدیا و ڕاگه‌یاندنانه کردبێ. پێویسته له دژی ئه‌م ڕژێمه‌ی ئێستا ڕاپه‌ڕین، وه ئه‌مه‌ش یه‌ک واقیعییه‌ته که میدیاکان و ده‌زگاکانی ئه‌فکارسازی له ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردایه و شۆڕشێک که ده‌بێ له به‌رامبه‌ر ئه‌م سیسته‌مه‌دا به‌رپا بکرێ، ده‌بێ له خاڵی هه‌ڵسانی زۆر خوارتره‌وه ده‌ست پێ بکات، وه‌لێ سه‌ره‌تا پێویسته هه‌ر له‌م سیسته‌مه‌دا ئازادیی به‌یان و ئازادیی بیروڕا به‌ده‌ست بهێنرێ. به جۆرێک که بتوانی له‌ڕێی ڕۆژنامه بچووکه‌کان و ڕادیۆ بچووکه‌کانه‌وه قسه‌کانی خۆت بکه‌یت. ئه‌مه خۆی یه‌ک جیاوازی ماددییه. به‌س ته‌نها به‌مه‌ی که بۆ نموونه، لێره میدیا و که‌ناڵه‌کانی ڕاگه‌یاندن له‌ده‌ستی چینی ده‌سه‌ڵاتداردا کۆبۆته‌وه، ئازادیی به‌یانی بیروڕا لێره به هه‌مان ڕاده‌ی وڵاتێکی وه‌کوو ئێران و عه‌ره‌بستانی سعوودی له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌دا نییه.
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئاغای حیکمه‌ت، ئێوه له‌و قسانه‌دا که فه‌رمووتان، ئه‌وه‌تان ته‌رح کرد، که له ڕژێمێکی عادیلانه‌دا، وه له سیسته‌مێکی سۆسیالیستی‌دا، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو که‌س بتوانێ به شێوه‌یه‌کی ته‌واو له مافی ئازادیی به‌یان به‌هره‌مه‌ند بێ، پێویسته ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و چاپه‌مه‌نییه‌کان بکه‌ونه ژێر کۆنترۆڵی ده‌وڵه‌ته‌وه. ئایا دوای سهرنگونبوونی ڕژێم، ئه‌گه‌ر هاتوو (به هه‌ر حاڵ ئه‌مانه کۆمه‌ڵێک ئه‌گه‌رن که ئێمه له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وانه‌وه باسه‌کانی خۆمان ئه‌به‌ینه پێشه‌وه) ده‌سه‌ڵات بکه‌وێته ده‌ستی چه‌پ، به باوه‌ڕی ئێوه، ده‌بێ سه‌رله‌نوێ مافی ئازادیی ده‌ربڕین و ئیمکاناتی به‌یان و تێڕوانین بۆ پیاوانی کۆماری ئیسلامی به فه‌رمی بناسرێ یان نا؟ مه‌به‌ستم هه‌ڵگرانی بیروباوه‌ڕی کۆماری ئیسلامییه، نه‌ک کابینه ده‌وڵه‌تییه‌کان، که تا ئێستاش له ناوه‌ندی کاردان.
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ڕێگه‌م بده‌ن سه‌ره‌تا پێشه‌کیی پرسیاره‌که ڕاستکه‌مه‌وه. من نهم وت ده‌بێ ده‌وڵه‌ت بێت، ده‌خاڵه‌ت بکات و ده‌زگاکانی ڕاگه‌یاندن و میدیا بکرێنه ده‌وڵه‌تی. دواتر ئه‌گه‌ر پێویست بوو ئه‌توانین سه‌باره‌ت به‌وه قسه‌بکه‌ین ...
جه‌مشید ئه‌تیابی: نه‌خێر، به هه‌ر حاڵ سه‌باره‌ت به کۆنترۆڵی ناوه‌ندی (میدیا و ڕاگه‌یاندن) ...
... به‌ڵێ هه‌ر ئه‌وه، من بڕوام به‌مه نییه. ته‌نانه‌ت وا تێده‌گه‌م، کۆمه‌ڵگای ئه‌مڕۆکه خه‌ریکه شێوازی دیکه ئه‌هاوێته ده‌ره‌وه. بۆ نموونه ئینته‌رنێت و تۆڕه‌کانی ڕادیۆیی و ته‌له‌ڤیزیۆنی ده‌زگای ده‌نگی و ویژواڵ و ده‌نگوڕه‌نگ که له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت هه‌یه. به‌م پێیه سبه‌ینێ هه‌ریه‌ک له ئێمه ئه‌توانێ له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت ڕادیۆ و تهلهڤیزیۆنمان هه‌بێ و به‌م مانایه ئه‌مه خه‌ریکه مۆنۆپۆڵی زۆرێکیان ده‌شکێنێ. به‌ڵام ئێستا نامه‌وێ بگه‌ڕێمه‌وه سه‌ر ئه‌وه. من تێگه‌یشتنێکی وام نییه، که ده‌بێ ده‌وڵه‌تێکی به‌خشنده و ده‌وڵه‌تێکی ژیر بهێنرێته ئاراوه، که ده‌زانێ، له توانایدایه هه‌موو شتێک کۆنترۆڵ، یان پشکبه‌ندی بکا و بۆ هه‌ر یه‌کێکمان ٢٠ ده‌قیقه ئانتێن فه‌راهه‌م و دابه‌ش کات. با جارێ ئه‌مه له‌ولا بوه‌ستێ.
سه‌باره‌ت به باسی پیاوانی کۆماری ئیسلامی یاخود به گشتی لایه‌نگرانی کۆماری ئیسلامی: له سبه‌ینێی شۆڕشدا، به‌دوای به ده‌سه‌ڵاتگه‌یشتنی چه‌پدا، حوقووقی ئه‌مانه له ڕووی ئازادیی به‌یانه‌وه چۆن ئه‌بێ؟ پێم وایه ئه‌مه پرسیاره‌که‌ی تۆ بوو. به ڕای من پێویسته له نێوان ئازادیی ده‌ربڕین و ڕه‌خنه و وتنی قسه‌ی خۆدا، له‌گه‌ڵ ڕێکخراوبوون و کارکردن وه‌کوو یه‌ک بزووتنه‌وه‌ی سیاسیی دیاریکراو، جیاوازی دابنێین. من له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌م، که مه‌حه‌کی ئازادیی به‌یانیی بیروڕا ئه‌وه‌یه، که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی هه‌بێ، ناهه‌موارترین ئه‌فکار ببیستێ. هه‌ڵگری ناهه‌موارترین و قورسترین بیروڕا، ئه‌بێ بتوانێ بڵێ، من ئه‌م بیرکردنه‌وه‌یه‌م هه‌یه و بخوازێ قسه‌ی خۆی به گوێی خه‌ڵکی بگه‌یه‌نێ و بخوازێ قسه‌کانی بخاته ڕوو. من له دووتوێی ئه‌م شته‌دا خه‌وشێک نابینم. تۆ وا دابنێ (لایه‌نگری ڕژێمی ئیسلامی بخه لاوه) خودی ئیسلام به‌لای منه‌وه به هه‌مان ڕاده‌ی ئیسلامی سیاسی کوشنده‌یه، خودی مه‌سیحییه‌ت و ئایین به هه‌مان ئه‌ندازه شۆکهێنه‌ر و کوشنده‌یه، که ئینکیزیسیۆنی* ئیسپانیا و کوشتاری به کۆمه‌ڵی سه‌ده‌کانی ناوه‌ڕاستیان، خودی ئه‌مه‌ی که بۆ نموونه قاره‌مانانی وڵاتان، قاره‌مانانی جهنگیشیانه، که له ڤێتنام کوشتار ئه‌که‌ن و پاشان ئه‌گه‌ڕێنه‌وه مه‌دالیا وه‌رئه‌گرن، به ئه‌ندازه‌ی کافی جه‌رگبڕه. ڕووداوی زۆر هه‌ن، که ئه‌گه‌ر تۆ دانیشیت و بخوازی بیانژمێری که کامیان له‌گه‌ڵ من ده‌که‌وێته ناکۆکییه‌وه و من ته‌حه‌مولی کامه‌یان ناکه‌م، ئه‌توانی یه‌ک لیستی بڵندباڵا له‌و شتانه‌ی که ئه‌که‌ونه خانه‌ی دژی تۆوه ناشیرینن، ناهه‌موارن و له فه‌رهه‌نگی ئازادی‌دا کوفرن، ڕیز بکه‌یت، به ڕاستی ئه‌توانی لیستیان که‌ی. که‌سێ که به‌رگری له کاری منداڵان ئه‌کات، که‌سێ که خه‌ریکه ته‌بلیغ بۆ ئه‌وه ده‌کات که خه‌ڵک ده‌بێ خۆیان پاره‌ی داووده‌رمانیان بده‌ن و خه‌ریکه دوو جۆر پزیشکیی ڕێک ئه‌خات، یه‌کێک بۆ هه‌ژاران و یه‌کێکیش بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندان، بۆ نموونه، که‌سێک دێت و خه‌ڵک مه‌حکووم ئه‌کا، که له هه‌لومه‌رجی ژینگه‌یه‌کی تایبه‌تیدا زینده‌گی بکه‌ن، به‌بێ ئه‌وه‌ی ئاگایان له‌وه بێ که خه‌ریکن تاقیکردنه‌وه‌ی کیمیایی یاخود تاقیکردنه‌وه‌ی ڕادیۆئهکتیڤیان له‌سه‌ر ئه‌نجام ئه‌ده‌ن، هه‌موو ئه‌م کارانه‌یان له کۆمه‌ڵگادا ئه‌نجام داوه. ئه‌مانه هه‌ر هه‌موویان شۆکهێنه‌ر و دڵته‌زێنن. وه‌لێ ئازادیی به‌یان و ده‌سته‌واژه‌ی ئازادیی ده‌ربڕینی بیروڕا یانی، ئه‌مه‌ی که کۆمه‌ڵگا ته‌حه‌مولی هه‌بێ ناهه‌موارترین، غه‌ریبترین، سه‌یرترین و دژترین ئه‌فکار و بیروڕا ئیمکانی ده‌رکه‌وتنی هه‌بێ و بهێڵن خه‌ڵک بیانبیستن. چونکه ئه‌گه‌ر به‌نیاز بیت ئه‌مه بسڕیته‌وه، ئه‌و کاته ده‌بێ قازییه‌ک و دادوه‌رێک پێناسه که‌یت که بڵێ، کام بیروڕا به‌ڵێ با هه‌بێ و کامیان نه‌خێر با نه‌بێ. ئه‌مه‌ش ئیتر سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانی سانسۆر و داخران و سه‌رکوته. ئازادیی به‌یان یانی، هه‌ر که‌سێک هه‌قی هه‌یه قسه‌ی خۆی بکات، چونکه له پێشدا نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه، لانی که‌م وا فه‌رز ئه‌که‌ین که له پێشدا نازانین حه‌قیقه‌ت کامه‌یه. لانی که‌م ده‌بێ ڕێگا بده‌ین هه‌موو که‌س قسه‌ی خۆی بکات. له‌نێوان ئه‌مه‌دا جیاوازی هه‌یه، له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ی که سیسته‌مێک ئیجازه بدا بۆ نموونه، فاشیسته هیتله‌رییه‌کان دووباره خۆیان ڕێک خه‌نه‌وه و په‌لامار به‌رنه سه‌ر گه‌ڕه‌کی قه‌ومه‌کانی تر و کوشتاریان که‌ن، یا مه‌سه‌له‌ن ئیسلامییه‌کان سه‌رله‌نوێ خۆیان ڕێکخراو که‌نه‌وه و له‌ناو قوتابخانه سه‌ره‌تایییه‌کانی ئێمه‌دا بۆمبگوزاری بکه‌ن. له نێوان ئه‌م دووانه‌دا جیاوازی هه‌یه. له نێوان ئه‌وه‌ی که موسڵمانێکی فۆندهمێنتالیستی کۆنه‌په‌رست ئیجازه‌ی هه‌بێ قسه‌ی خۆی بکات و ڕۆژنامه‌ی خۆی ببێ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ڕێکخراوێکی ئیسلامی کۆنه‌په‌رست هه‌بێ که ئیجازه‌ی پێ بێ، بۆمب بته‌قێنێته‌وه، فه‌رق هه‌یه. وه ته‌واوی ئاڵۆزیی کاری ده‌وڵه‌تێکی ئازادیخواز و ده‌وڵه‌تێکی ئازاد ئه‌مه‌یه، که ده‌بێ ئه‌م سنووره ڕابگرێت. ئه‌گه‌ر ئێوه ده‌ستبکه‌ن به داخستنی ده‌می خه‌ڵکی، ئیتر کۆمه‌ڵ ئازاد نییه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێوه میکانیزمگهلێک بهێننه ئاراوه که کۆمه‌ڵ بتوانێ له به‌رامبه‌ر بزووتنه‌وه کۆنه‌په‌رسته‌کاندا، حه‌ره‌کاتی دژه‌مرۆیی، به‌رگری له خۆی بکات، ئه‌و کاته‌یه که ڕژێمێکی سیاسیی ئازاد دێته ئاراوه. به‌م واتایه ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر دوای سه‌رکه‌وتنی شۆڕشی چه‌په‌کان، ئه‌گه‌ر (که‌سانێک) وتیان ئێمه هێشتا بڕوامان وایه، که خومه‌ینی له‌سه‌ر هه‌ق بوو، من ئه‌گه‌ر له ئیداره‌ی ئه‌وێدا کارێکم به‌ده‌س بوو ده‌ڵێم: بابه، ڕێگا بده‌ن با قسه‌ی خۆی بکات. ئه‌گه‌ر بینیمان خه‌ریکه ڕێکخراو دائه‌مه‌زرێنێ، به هه‌موو خه‌ڵک ئه‌ڵێین ئه‌دره‌سی ڕێکخراوه‌که‌ی له کوێیه. ده‌بێ نووسینگه‌یان هه‌بێ، خیتاب و وتاریان ده‌بێ ئاشکرا بێ. ڕێگا ناده‌ین پیلانگێڕی بکه‌ن. ئه‌گه‌ر بخوازن گرفت، یا ڕێگریی بۆ مافی که‌سێک پێک بێنن، ئه‌گه‌ر به‌نیاز بن کاری نایاسایی ئه‌نجام بده‌ن، ده‌ستبه‌جێ به‌رامبه‌ر ئه‌و کاره نایاسایییه‌یان ده‌وه‌ستینه‌وه. ده‌رباره‌ی که‌سانێکیش که له‌م سیسته‌مانه‌دا به‌شداربوون، به بڕوای من ئاده‌میزاد یا بێتاوانه، یاخود گوناهباره. ئه‌گه‌ر تاوانباره (له‌باره‌ی ئایینده‌ی ئێرانه‌وه وای داده‌نێین، که ئێران کۆمه‌ڵگایه‌کی ئازاد_ه که_ یاسایه‌کی عادیلانه‌ی تێدایه)، ئه‌و سزایه‌ی که بۆ ئه‌و تاوانه یان ئه‌و گوناهه گونجاوه، ده‌درێ به ئه‌نجامده‌ری تاوانه‌که و جگه له‌وه ئیتر ئازار نادرێ. ئه‌گه‌ر که‌سێک به‌ره‌ڵا کرا که له‌سه‌ر شه‌قام بڕوات، بچێته زانکۆ ده‌رس بخوێنێ، یان وانه بڵێته‌وه، ئه‌توانێ سواری پاس بێ، ئه‌توانێ له که‌نار و له‌پاڵ باقیی خه‌ڵکیدا زینده‌گی بکات و ته‌واوی مافه‌کانی خۆشی هه‌بێ. سه‌ره‌نجام سه‌باره‌ت به سزادان و زه‌وتکردنی حوقووقی که‌سانێک که له‌گه‌ڵ ئه‌م ڕژێمه‌دا کاریان کردووه، به ڕای من تاوان و گوناه ده‌بێ به شێوه‌ی فه‌ردی پێناسه بکرێ، وه سزاش پێویسته هه‌ر به فه‌ردی پێناسه بکرێ. گوناهباربوونی به کۆمه‌ڵ و سزادانی به‌کۆمه‌ڵ به لای منه‌وه ئێجگار خه‌ته‌رناکه و نابێ ئه‌م کاره ئه‌نجام بدرێت. بۆ نموونه، نابێ بووترێ هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌ناو کۆماری ئیسلامی‌دا له ئیداراتدا کاریان ده‌کرد، فڵان مافی مه‌ده‌نی له‌ده‌س ئه‌ده‌ن. چونکه یه‌که‌م مونسیفانه نییه، دووه‌م، بابه‌تی ئه‌م تاوانه دیار نییه، ئه‌سڵی ئه‌م تاوانه، یاخود که‌سێک که ئه‌م تاوانه‌ی ئه‌نجام داوه چ جۆره که‌سێک بووه. هه‌ر که‌سێ که له‌ناو کۆماری ئیسلامی‌دا داوا و سکاڵای له‌سه‌ره، ده‌بێ خۆی و په‌روه‌نده‌که‌ی سه‌یر بکرێ و ببرێته داگا. له‌وانه‌یه سێ ساڵ زیندانی به‌سه‌ردا بدرێ، یان هه‌ر هیچ زیندان نه‌کرێ، ڕه‌نگه غه‌رامه بکرێ، یا له‌وانه‌یه ناچار به هه‌زار کاری تر بکرێت، وه‌لێ نابێ گوناه و تاوان به‌کۆمه‌ڵ، یان به شێوه‌ی ده‌سته‌گه‌لی پێناسه بکرێ. نابێ قه‌رار و بڕیاره‌کان به گوێره‌ی بیروباوه‌ڕ لێک هه‌ڵپێکرێن، وه نابێ بڵێین، که‌سانێک که باوه‌ڕیان به دیارده‌یه‌ک هه‌یه، له‌م یاخود له‌و مافی مه‌ده‌نی بێبه‌شن. به بڕوای من ئه‌مه ڕێ پێدراو نییه.
جه‌مشید ئه‌تیابی: ئاغای حیکمه‌ت، له کۆتاییدا ئه‌گه‌ر قسه‌یه‌ک یاخود په‌یامێکت بۆ هاووڵاتیانی ئێمه هه‌یه، بۆ گوێگرانی خۆشه‌ویستی ئه‌م ڕادیۆیه، ئه‌توانیت بفه‌رمووی، وه ئه‌گه‌ر نا، با ئێمه سوپاسی ئێوه بکه‌ین.
مه‌نسوور حیکمه‌ت: ڕاستییه‌که‌ی جێگای خۆیه‌تی وه‌کوو که‌سێکی حیزبیی وه‌فادار بۆ حیزبه‌که‌ی خۆی، هه‌موو گوێگرانی ئێوه بانگه‌واز که‌م، که ڕۆژنامه‌کانی ئێمه بخوێننه‌وه. پێـم وایه هه‌ر که‌سێکی به‌ویژدان، ڕابردووی سازمانیی شه‌خسیی خۆی له بیست ساڵی ڕابردوودا قورسایی نه‌خاته سه‌ر شانی، هه‌ر که‌سێ که به ڕاستی ئه‌و خواست و وتارانه‌ی که له‌ناو ڕۆژنامه‌کاندا هه‌ن به یه‌کتر به‌راورد بکات، هه‌ر که‌س که ئامانجی سیاسیی ڕه‌وته‌کان له مه‌حه‌ک ئه‌دات، وه‌کوو مرۆڤێکی ئازادیخواز و سۆسیالیست ئه‌توانێ به‌م ئاکامه بگات، که کاتی ئه‌وه هاتووه به حیزبی کۆمۆنیستی کرێکارییه‌وه په‌یوه‌ست بێت. له‌ناو بزوتنه‌وه‌ی ئێمه‌دا مۆد نییه که مرۆڤ بێته ده‌ره‌وه و بانگه‌واز بکا، جه‌ماعه‌ت بێنه ناو حیزبی ئێمه‌وه. به‌ڵام ئێمه ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین. چونکه ده‌رفه‌تی زۆر نه‌ماوه. کۆماری ئیسلامی له‌ناو قه‌یرانێکی قووڵدایه. ده‌بێ کار له‌گه‌ڵ ئه‌و ڕژێمه یه‌کلا بکرێته‌وه. به بڕوای من ئه‌م جاره‌یان پێویسته سۆسیالیسته‌کان، کۆمۆنیسته کرێکارییه‌کان، چینی کرێکار سه‌ربه‌خۆ بێنه مه‌یدان. له‌ژێر ئاڵای خۆیاندا ده‌رکه‌ون و ئیتر ڕێگا نه‌ده‌ن ئه‌م کۆمه‌ڵه‌ی که له‌م یه‌کسه‌د ساڵه‌دا، مێژووی ئه‌م وڵاته‌ی به‌م ته‌ره‌ف و ئه‌و باردا به‌کێش کردووه و ئیستیبداد دوای ئیستیبدادیان له گیرفان ده‌رهێناوه، مه‌یداندار بن. من بانگه‌واز و داوام بۆ هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که به‌رنامه‌ی ئێوه ده‌بیستن ئه‌مه‌یه که_ زۆر ساده_ بێن له‌ناو حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا و له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا یه‌ک بگرن. من وا تێئه‌گه‌م، ده‌توانین ئاڵوگۆڕی گرنگ له‌و وڵاته‌دا بهێنینه ئاراوه. زۆر سوپاسی موحیببهتیشتان ئه‌که‌م.
جه‌مشید ئه‌تیابی: به خۆشحاڵییه‌وه. ئێمه زۆر سوپاسگوزارین ئه‌و کاته‌ت به ئێمه به‌خشی و په‌سه‌ندت کرد که دیمانه‌ت له‌گه‌ڵماندا ببێ. سه‌رفراز و سه‌رکه‌وتوو بیت.
[*] ئینکيزيسيۆن Inquisition: ناوی ده‌زگای دادگای کڵێسا‌ی کاسۆلیکییه، که له سه‌ده‌ی ١٥ و ١٦ی زایینی‌دا ئه‌رکی سه‌رکوت و تیرۆری ئازادییه‌کان بووه و زانایان و لێکۆڵه‌رانی تاوانبار ده‌کرد به کوفر و ئیلحاد. هه‌ر که‌سێکیش ئیدانه‌ی مه‌حکه‌مه‌ی بکردایه، یا ده‌کوژرا، یا ده‌سووتێنرا.
تێبینی: ئه‌سڵی ئه‌م باسه زاره‌کییه. ئه‌م ده‌قه‌ی به‌رده‌ستتان له لایه‌ن "داریووش باغانی"وه، له‌به‌ر فایلی ده‌نگیی ماڵپه‌ڕی "ڕۆزهنه"دا نووسراوه‌ته‌وه. فاتیح شێخ‌یش سه‌رله‌نوێ له‌گه‌ڵ فایله دهنگییهکهیدا به‌راوردی کردووه و نووسیویه‌تییه‌وه.
سه‌رچاوه:
درباره آزادى بيان
hekmat.public-archive.net
وه‌رگێڕانی: حه‌مه‌غه‌فور
Kurdish translation: Hama Ghafoor
hekmat.public-archive.net #4015ku.html
|