Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری ولێکبڕانی چینایەتی
له کۆبوونەوەی ڕادیۆ

دەقەکە لە شریتەکە وەرگیراوە


من ئامادەم ئەوەندەی ئێوە بتانەوێت باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری بکەم. بەڵام نازانم سەری ئەوانی تر چەندە دەئێشینم. گرەنتی ئەوە نییە کە ئەم باسە ئێوە بجوڵێنێت، ڕەنگە لەبەر ئەوەبێت کە پێشتر جووڵاون... بۆ خودی من بەو شێوەیە کە دەیبینم تا ئەو شوێنەی کەپەیوەندی بە من و پرۆسەی چالاکییە سیاسییەکانم و ئەو ڕەوتانەوە هەیە کە لەگەڵیاندا بووم...

پرسیار: یەکێک لەو پرسیارانەی کە لە قوتابخانەی حیزبدا کرابوو ئەوە بوو کە پەیوەندی نێوان کۆمۆنیزمی کرێکاری و مارکسیزمی شۆڕشگێڕ چییە؟ ئایا ئەمە ناوێکی ترە بۆ مارکسیزمی شۆڕشگێڕ؟ دەگوترا مارکسیزمی شۆڕشگێڕ دەربڕینی تیۆری ئەم ڕەوتە و کۆمۆنیزمی کرێکاری دەربڕینی بنکە و پێگەی کۆمەڵایەتی خۆیەتی لە کۆمەڵگادا. ئەمە لەلایەن هەندێک کەسەوە گوترا و منیش خۆم لەگەڵیدا نەبووم. بەڵام بەهەر حاڵ زیاتر ڕوانینێکی لەو شێوەیەش دەبێت.

من خەریک بووم دەمگوت تا ئەو جێگەی کە نزیکایەتیەک دەبینم، لەوێش بەدواوە دەبینم کە ئەم نزیکایەتیە کەمترە و جیاوازییەکان زیاترن لە نزیکایەتیەکانی پێشوو.هەتا ئەگەر ئاوڕێک لە سەردەمی پێکهێنانی ئەو حیزبە بدەیتەوە، بۆت دەردەکەوێت کە ڕەخنەیەک هەبووە ئەگەر سەیری مێژووی ئەو قۆناغەی ئێران بکەیت، هێشتا ئەم ڕەخنەیە لە لاپەڕەیەکی دیاریکراودایە. ئەم لاپەڕەیە لاپەڕەی شرۆڤەی بارودۆخ و پێشهاتەکان و گۆڕانکارییەکانی ئۆپۆزسیۆنی چەپ لە ئێران دەکات. بە بڕوای من ئەو دواین ڕۆژانەی کە حیزبی کۆمۆنیست پێکدەهات .خاڵی وەرچەرخانە لە پێشهاتە چەپگەراییەکانی ئێراندا. ئەو شتەی کە وردە وردە سەرنجمان ڕادەکێشێت و لە شەوێکدا ڕوونادات، ئەوەیە کە پێشهاتە چەپەکانی ئێران بۆ خۆی تەرخانکراوە، کە ئایدۆلۆژی، شێوازی کار، سیاسی، دیدگا و...هتد، بەڵام چینی کرێکار بە چ قۆناغێکدا تێپەڕیوە لەم پرۆسەیەدا و یان چی دەکات؟

ڕاستیەکەی، بۆ من پرسیارەکە بەشێوەیەک هاتە پێشەوە کە، لەوانەیە کۆمۆنیستێکی باش بم و سەرم بخەمە سەر زەوی و بمرم، دوای ماوەی ئەم ساڵانە، منیش کۆمۆنیستێکی باشیش ببم،لە تەواوی ئەوو مایەدا بەرگریم لە ئامانجە سۆسیالیستییەکان کردبێت و هەرگیزیش ئامادە نەبووبم بڵێم، پشتی برۆی فڵان تێز و تیۆری مارکسیستی برۆیە، و قەڵەمێکم بەدەستەوە گرتبێت و باسم کردبێت و ڕازی نەبووم بە هیچ ڕیڤیزیۆنیزمێک... ئایا کاتێک کە مردم دەنووسن ئەمڕۆ یەکێک لە هەڵسوڕاوانی بزووتنەوەی سۆسیالیستی چینی کرێکار گیانی لەدەستدا ؟! قبوڵم نەدەکرد کە بەم شێوەیە ڕووبدات. مارکسیزمی شۆڕشگێڕ گۆڕانکارییەکی ئایدیۆلۆژی لە بیرکردنەوەی مرۆڤدا دەهێنێت، بەڵام باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری، هەڵوێستێکی جیاواز بۆ مێژووی زیندوو و ڕۆڵی مرۆڤ لە مێژووی هاوچەرخی خۆیدا دروست دەکات. وەک درێژەپێدەری ڕادیکاڵبوونی چەپی ئێران، کەس ناتوانێت نکۆڵی لێ بکات، وەک ڕۆشتنی بۆسەر هێڵی مارکسیزمی ڕاستەقینە ، کەس ناتوانێت نکۆڵی لەو پرۆسەیە بکات. بەڵام لە هەمان هەلومەرجدا دەتوانرا نیشان بدرێت کە لە ئەنجامی ئەم کارلێکانەدا چالاکیی سۆسیالیستی چینی کرێکار لەگەڵ ئەم پێشهاتانەدا گۆڕانکاری بەسەردا دێت؟ کەس ناتوانێ نکوڵی لەوە بکات کە تواناکان هەن کە دواتر خزمەتی ئەو بکەن، بەڵام ئایا هەمان پرۆسە پرۆسەیەکە لە مێژووی بزووتنەوەی کرێکاری ئێراندا؟

بەپێی پێناسەی بەناو "مێژووی کورت"، کۆمۆنیزم لە سەرەتاوە کرێکاریە، کرێکاریش کۆمۆنیستە، سۆسیالیستەکان ئەوانەن کە خۆیان بە سۆسیالیست ناودەبەن، بزووتنەوەی سۆسیالیستیش بزووتنەوەی حزبە سۆسیالیستیەکانە و بەم مانایە، ناومان لە مێژووی بزووتنەوەی سۆسیالیستیدا هاتووە.ئەوان دەنووسن بەڵام کاتێک ئاماژە بە مارکس و ئەنگڵس و بیرکردنەوەی خۆت دەکەیت سەبارەت بە خەباتی چینایەتی و کاتێک ئەم ڕستەیەت بیر دێتەوە کە "مێژووی کۆمەڵگاکانی تا ئێستا مێژووی خەباتی چینایەتییە"، دەپرسیت لە مێژووی ئەم خەباتی ئەم چینانەدا چ جیاوازییەک دروست بووە ؟ من لە مێژووی خەباتی هزری سیاسی تێدەگەم، لە کاریگەرییەکەی لەسەر مێژووی پەرەسەندنی حزبە سیاسییەکان تێدەگەم، بەڵام ئەی مێژووی خەباتی چینایەتی چی؟

چەپەکانی ئێران بەزۆری سۆسیالیزم بۆ حیزبەکان بەجێدەهێڵن و بزووتنەوەی کرێکاری هەروەک دەزانن بە "خۆبەخۆی" ناودەبەن. بزووتنەوەی کرێکاری، بزووتنەوەی سۆسیالیستی؛ ئەمانە دەبێت بەیەکەوە ببەسترێنەوە. بزووتنەوەی سۆسیالیستیشە بزووتنەوەی حزبە سۆسیالیستیەکانە. کاتێک دەگەڕێیتەوە بۆ مارکس، بۆت دەردەکەوێت کە ئەمە وا نییە. لای ئەوان کۆمۆنیزم هەر لە سەرەتاوە ناڕەزایەتی چینایەتییە، تەنانەت ئەگەر ئەو بیرۆکە کۆمۆنیستیانەی کە دەیخاتە ڕوو، ناڕون بن. واتە کاتێک باسی بزووتنەوەی سۆسیالیستی لە ئەڵمانیا دەکات، لە ناڕەزایەتی کرێکارانەوە دەست پێدەکات. مێژووی ئەوانەی پێشنیاری سۆسیالیزمی یۆتۆپییان کرد، نابێت وەک مێژووی سۆسیالیزم هەژمار بکرێت. لەو جێگەیەدا کە حسابی دەکردن، دەڵێت سۆسیالیزمی خەیاڵی؛ ڕوونکردنەوەی مێژووی کۆمۆنیزمی زانستی و سۆسیالیزمی زانستی لەگەڵ مێژووی ناڕەزایەتیە کرێکارییەکاندا دەست پێدەکات. بڕگەی یەکەمی مانیفێستیەکە بە "پرۆلیتاریا و بۆرژوازی" دەست پێدەکات.

ئەگەر ئەو دینامیزمەی کە مێژوو دەباتە پێشەوە، خەباتی چینایەتییە، کوا بوونی من و بوونی ئێوە لەم ململانێ چینایەتییەدا هەست پێدەکرێت؟ ڕاستیەکەی ئەمە دەمهەژێنێت. من نامەوێت وەک هەڵسوڕاوێکی حزبی سیاسی بمرم، لە هەمان کاتدا مێژوونووسێک دەتوانێت بێت و مێژوویەکی جیاواز بۆ بزووتنەوەی کرێکاری بنووسێت. هەرچەندبەشداری لەمێژووی حزبە سیاسییەکەتدا کردبێت، ڕۆڵت هەبووبێت، ئەرکت خستبێتە سەرشانی خۆت و چالاک بووبیت، لە گۆشەنیگای ئەو چینەوە کە سەیری دونیا دەکەیت بەهیچ شێوەیەک ناکرێت ناوت بهێنرێت. تۆ پەیوەندیت بەوەوە نییە! من دەڵێم، مێژووی سۆسیالیستی چینی کرێکار دواجار لە کوێدا دەنوسرێتەوە؟

لەم پرۆسەیەدا شتێک سەرنجی مرۆڤ ڕادەکێشێت. ئارگومێنتی من ئەوەیە کە مێژووی سۆسیالیستی کرێکاریش گەیشتە دروستبوونی حزبە کۆمۆنیستەکان و پێویست بوو بگات . بەڵامن لە لەو بەروارەدا پێم نەخستە سەر مەیدان. من لە مێژووی حزبە سیاسییە چەپەکاندا پێم خستووەتە مەیدانەکە، وەک تاک، تۆ وەک تاک. ئەمە چۆن دەتوانێت ببێتە ئەو بەروارە؟ من و تۆ چۆن دەتوانین دەست بکەین بە هاوبەشی لە دینامیزمی پەرەسەندنی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا کە بە بۆچوونی من مێژووی خەباتی چینایەتییە؟ مێژووی ڕاستەقینەی کۆمەڵگا و شێوازی ژیانی مرۆڤ بە خەباتی چینایەتی دیاری دەکرێت.ڕاستیەکەی من ناتوانم ئەوە بەخۆم بڵێم لەبەر ئەوەی من سۆسیالیستم و لەبەر ئەوەی سۆسیالیزم ئایدۆلۆژیای پرۆلیتاریایە، بۆیە من بەشێکم لە بزووتنەوەی پرۆلیتاریا و شەوانە بەم بیرکردنەوە دڵنەواییە بخەوم. ڕاستگۆیانە تا ئێستا نەمتوانیوە. بزووتنەوەی سۆسیالیستی گارگەر مانای خۆی بەخۆیەوەیەتی، بزووتنەوەی سۆسیالیستی کرێکارییە، نەک بزووتنەوەی سۆسیالیستی هەرکەسێک کە باسی کرێکاران یان بزووتنەوەی سۆسیالیستی حیزبەکان بکات کە بتوانن بچنە لای کرێکاران و بەڵێنی کرێکاری بدەن- بزووتنەوەی سۆسیالیستی کرێکاران خۆیان.

با ئەمە بڵێم: من و تۆ لە ساڵی ١٣٥٧ تا ١٣٦٣ لە کام ناڕەزایەتی ڕاستەقینەی کرێکاریدا چالاک بووین؟ خەریک بوو هەژار دەبوون، خەریک بوون دەیانبرنە شەڕەوە، خەریک بوون بەکوشتیان ئەدان، دیسانەوە تووشی مەلاریا دەبوونەوە، دوای ماوەیەک دووبارە تووشی پەتا دەبوونەوە... ئێمە لە کوێی ئەم خەباتەدا بووین؟! دەتوانین نیشان بدەین کە لە پێوەرێکی مێژوویی فراواندا، سەرەتا دەبێت بیرۆکەکان دروست بکرێن، حیزبەکان دروست بکرێن و بناغەی کۆمەڵایەتی بدۆزرێتەوە و هتد. ئەمانە بەناو ئامادەکارییەکانن بۆ بەشداریکردن لە خەباتی چینایەتیدا. بەڵام ئەی بەشداریکردن لە خودی خەباتی چینایەتیدا؟ هەرگیز وەک کۆمۆنیستێک کە لە پێش چاوت چینی کرێکار سەردەبڕن، وەسوەسەت بۆ دروست بووە کە بە خۆت بڵێی من لە با لەجیاتی ئەم کارە بڕۆم لە مانگرتندا بەشداربم؟ لەبری ئەوەی ئەم کارە بکەم، دەبێ لەگەڵ هەندێک کرێکار قسە بکەم و پێیان بڵێم ئەم دۆخە قبوڵ مەکەن؟... بۆچی ئەبێت سەرەتا بێم و تاقمی چەپی غەیرە کرێکاری کۆمەڵگایەک قەناعەت پێبکەم لە ڕاستی ئایدۆلۆژیای کرێکاری، ئینجا ڕازی ببن بەکۆمەڵ بچینە لای کرێکاران و ڕایانکێشینە مەیدانەکە؟! بۆچی ئەم کارە بکەم؟ ئێستا وەڵامێکم هەیە بۆ ئەوەی بۆچی ئەم کارە بکەم. دەمەوێت بڵێم کاتێک ئەم پرسیارە دەکرێت وەڵامەکەی شۆکهێنەرە. ئەگەرنەخرایە ڕوو و ئەگەر دڵخۆشین بە مێژووی سیاسی حزبە چەپەکان، با پەنجا حزبی سیاسی چەپی تر لە ئێران دروست بکەین، کە هێشتایەک دانەشیان نوێنەرایەتی ناڕەزایەتی کرێکاری ناکات، دەستی لە ناڕەزایەتی کرێکاریدا نییە، کرێکار نایەوێت و ناتوانێ لە ڕێگەی ئەم حیزبەوە ناڕەزایەتی خۆی دەرببڕێت. و نەوەیەکی کرێکار لەدایک دەبێت و ئازار دەچێژێت و دەمرێت و ئەم سیستەمە هەر لە شوێنی خۆی دەمێنێتەوە و بەردەوامە لە گەشەکردن، بەڕای من ئیترئەمە بەس نییە و ئەمەیش ئەو وەڵامە نییە کە لانیکەم من ویستم لە مارکسیزمەوە وەریبگرم. سەیر دەکەم و دەبینم کە ئەمە واقیعەکەیە.

ئەمە بۆ سەردەمی مارکس و ئەنگڵس وا نەبوو. نموونەیەکم هێنایەوە، ئەنگڵس دەڵێت: ئەگەر من هەفتەی دە ڕۆژ لێرە کار بکەم، کرێکاران کۆمۆنیزم دەکەنە ناڕەزایەتی خۆیان. چۆنە بۆ ئێمە ئەم کارە پێویستی بە حیزب هەیە،بە شێوازێکی کارکردن هەیە، بەرنامەی دەوێت، شتێکی سەیر و سەمەرەی دەوێت! ئەنگڵس لە وێستفالیا لە ساڵی ١٨٤٨، کاتێک کرێکارەکانی دە ڕۆژ لە کارگەیەکدا بوون کە خەریکی دورین بوون، ئاردی دروستکردن، نازانم چیتریان بە تەکنەلۆجیای ئەو سەردەمە دەکرد، دەیتوانی کۆمۆنیزم بکەنە ناڕەزایەتی خۆیان. هەشت ساڵە لێرە دەژیم، ناتوانم کۆمۆنیزم بکەم بە جۆرێک لە ناڕەزایەتی بۆ یەک کەس. کەواتە باسەکە شتێکی ترە! جگە لەو فۆرمولە تیۆرییەی کە لە مارکسیزمەوە وەک تیۆرێک بەدەستی دەهێنیت، واقیعەکە ئەوەیە کە هەر جارێک کرێکار بجوڵێت، ئەوە مانای ئەوەیە کە دژی سەرمایەداری دەجوڵێت. مەحاڵە لە بەرژەوەندی سەرمایەداریدا بجوڵێت، بە دڵنیاییەوە دژی سەرمایەداریی ڕاستەقینەی هەبوو و داتاکانی سەردەمی خۆی دەجووڵا. ئەگەری ئەوە هەیە بزووتنەوەکەی و لۆژیکەکەی و بەرجەستە بونێک کە لە هەیەتی لەکۆتاییدا ئەو دەگەیەنێت بە جۆرێکی تری سەرمایەداری. با ئەوە بێت کە هێشتا سەریهەڵنەداوە. سەرمایەدارییەک هەیە لە فۆرمێکی دیاریکراودا لە ساڵی ١٨٤٨دا، کاتێک کرێکار ناڕەزایەتی لە بەرامبەریدا دەردەبڕێت، واتە ناڕەزایەتی لەبەرامبەر ئەودا دەردەبڕێت.

بۆیە بزووتنەوەی سۆسیالیستی کرێکاران بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئەوانە لە پێگەی بابەتیی و کۆمەڵایەتی خۆیانەوە. بزووتنەوەی ناڕەزایەتی ئەوانەن کە بەهۆی ئەوەی هێزی کاری خۆیان دەفرۆشن و ناڕەزایەتی بەرامبەر سەرمایەداری دەردەبڕن، ئازاریان هەیە. کاتێک ناوی کۆمۆنیزمیان لەسەر دادەنێن - واتە ئەو کۆمەڵە سیستمە بیرکردنەوە کە ئێمە باسی دەکەین و ئەو داواکارییە کۆتایی و بنەڕەتییەی کە ئێمە دژی سەرمایەداری دەیکەین - کرێکاران دەیخەنە ناو ئامێری خەباتگێڕیی خۆیانەوە و دەبێتە یەکێک لە ئامانجەکان لەو خەباتە. لەوانەیە ئێستا مووچەکەی بەرز بکاتەوە، بەڵام وەک بزووتنەوەیەکی کۆمۆنیستی ناو کۆمەڵگا ئێستا هەوڵی بەرزکردنەوەی مووچەی خۆی دەدات.

لە کۆتاییدا، کەی کرێکارانی ئێران کۆمۆنیزم دەکەنە خەباتی ناڕەزایەتی خۆیان؟ تا کەی وەک سندیکالیست ناڕەزایەتی دەردەبڕن، وەک شورای ئیسلامی ناڕەزایەتی دەردەبڕن، بەناوی بژی پاشاوە ناڕەزایەتی دەردەبڕن، وەک هەموو شتێک ناڕەزایەتی دەردەبڕن جگە لە کۆمۆنیزم؟! ئاخر من و تۆ دەمانەوێت بەچی بگەین لەم دونیایەدا؟ وەڵامەکەی ئەوە بوو کە لە ماوەیەکی دوورودرێژدا بە شتێکی تر جگە لەمە ڕوویداوە: دوای ئەزموونی سۆڤیەت، دوای بوونە ناوەندی قورسایی سۆسیالیزمی جیهانی سێیەم و بوو بە تیۆری بە زۆر دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات بۆ سەربەخۆیی، بە زەبری هێز دەستبەسەرداگرتنی دەسەڵات بۆ چاکسازییە سەرەتاییەکان لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکاندا، بۆ گۆڕینیان بۆ کۆمەڵگە شارستانییەکان مارکسیزمی کارپێکراو، تیۆری چینە پێشکەوتووەکانی کۆمەڵگە دواکەوتووەکانە، یان لە ڕووسیادا مارکسیزم تیۆری بنیاتنانی کۆمەڵگە و گەیاندنی بۆ ئاستی تەکنیکی ڕۆژئاوایە. دوای قۆناغێک کە سۆسیالیزم لە دەستی کرێکاران ون بوو و بوو بە ئاڵای هەندێ کاری تری مێژووی کۆمەڵایەتی و بە ناچاری خەباتی چینایەتی وازی لێ هێنرا و لە سۆسیالیزم وەک شێوازێک لە ناڕەزایەتی بێ بەشکرا و کەوتە دەستی سندیکالیزم و هتد. ، ئێستا بە بڕوای من قۆناغێکە کە خەباتی چینایەتی دەگاتە ئاستێک کە کرێکار بتوانێت ئامرازەکانی خۆی، ئایدۆلۆژیاکەی لە بۆرژوازی وەربگرێتەوە و بتوانێت وە دەتوانێت وەریبگرێتەوە. سۆسیالیزم دەتوانێ جارێکی تر وەک ئامرازی ناڕەزایەتی کرێکاران بێت چونکە ئێستا وەک ئامرازی ناڕەزایەتی نەتەوەیی، وەک ئامرازی ناڕەزایەتی ڕەگەزی، وەک ئامرازی ناڕەزایەتی سەربەخۆییخوازانە، وەک ئامرازی ناڕەزایەتی ڕیفۆرمخواز و هتد، داویەتی لە بنەکەی. ئەو سۆسیالیزمانەی بەم شێوەیە بەکارهێنراون، گەیشتوونەتە کۆتایی. لە چین وازی لێدەهێنن. لە ڕاستیدا دەڵێن ئەمە کار ناکات. لە ڕووسیادا بە شێوەیەکی جیاواز دەیخەنە لایەک یان مانایەکی دیکەی پێدەدەن. زۆر کەس وازی لێدەهێنن و زۆریش بوونەتە دژە کۆمۆنیست. ئەوانەی دوو سێ دەیە پێش ئێستا شانازیان بە کۆمۆنیست بوونیانەوە دەکرد، ئەمڕۆ شانازی بە دژە کۆمۆنیست بوون دەکەن. واتە وازی لێ دەهێنێت و دواجار، ئەو چەکەی کەکرێکار خۆی بەدەستیەوە گرت بوو ئەوان بە شێوەیەکی چەوت و بۆ ئامانجی چینەکانی دیکە بەکاریان هێنابوو.چینی کرێکار خۆی دەیەوێت بەدەستیەوە بگرێت. ئەمەش بەو مانایەیە ئەو سۆسیالیزمەی کە بەڕاستی هەیە لەم پەنجا شەست ساڵەدا لە گۆڕەپانی خەباتی چینایەتیدا لە دەستی کرێکاردا نەبینیوە، بەڵکو لە دەستی نەیاری کرێکاردا بینیومە. بەڵام وەک حیزبێک ڕاستیەکەی ئەوەیە کە من لەم لاوە پێم نەگرتووە ، لەو لاوە پێم گرتووە.

کاتێک من و تۆ وەک مرۆڤە ناڕازیەکان "ناخۆش" (وەک مامۆستاکانی قوتابخانە دەڵێن)، دەستمان کرد بە ناڕەزایەتی دەربڕین ئازاری ئێمە چی بوو؟! ئەگەر تەماشای دەردی بەشێکی ئێمە بکەیت، لەوانەیە ئازاری کرێکاران بێت، بۆچی یەکسانی نییە... ئازاری زۆر کەس بەو شێوەیە بووە، ئێستا، ڕەنگە لە هزری تەواوەوە بێت یان لە سەر ژیانی کرێکاریمان هاتبین ، کەسانێک کە لەوێوە هاتبوون، بەڵام کێشەی چەپێک کە ئایدۆلۆژیای خۆی دادەنا و سیاسەتی دیاری کرد و پێشتر مارکسیزمی بۆ من و تۆ مانادار کردبوو، لە ئێراندا سەربەخۆیی هەبوو. تیۆری "سەگی زنجیرکراو" هەبوو. "بۆچی ئێمە هەژارین و ئەمریکا دەوڵەمەندە"، "بۆچی تەنانەت ناتوانین دەرزیش دروست بکەین"، "دواجار کەی توێنەری ئاسن دێتە ئەم وڵاتە؟" ئەمانە ئەو شتانەن کە من وەک بۆچوونی خەڵکی ناڕازی سەردەمی خۆم کە خۆیان بە سۆسیالیست ناودەبرد لەگەڵیاندا گەورە بووم. مێژووی حیزبی تودە و چیریکە فەدایەکان بخوێنەرەوە بۆ ئەوەی بزانی بەچیان دەگوت سۆسیالیزم! حیزبی دێموکرات ئێستا دەیەوێت بەچی بڵێت سۆسیالیزم ؟ ئەو "پەیکار"کە لە ئاسمانەوە نەهاتە خوارەوە، بەڵکو باڵی چەپی سۆسیالیزمە، کە بەشێکە لە هەر لە ئەوان خۆیان وەک کۆمەڵە مرۆڤێکی دیاریکراو ڕەوتێکی ئایینی دیاریکراون، سەربەخۆیی نەتەوەیی و شوناسی ئایینی پرسی ئەوانە، و دەیانەوێت بەم چەکە لەدژی ئیمپریالیزمی ئەمریکی بوەستن. ئێستا ڕوون نییە مەبەستیان لە ئیمپریالیزم چی بوو. ئەوان بوونەتە سۆسیالیست و ڕادیکال بوونەتەوە - ڕەخنەیان گرت کە ڕادیکاڵ بوونەتەوە، ئەمە ڕوونە.

لە کۆتاییدا دوا سنووری سۆسیالیزمی ناپرۆلیتاریای ئێران دەگاتە ڕێکخراوی ڕەزەمەندەگان و پەیکار کە ئیترباشترینەکانین. ڕێکخراوێک کە کرێکاران تیایدا غیاب بن و داخوازییەکانی کرێکاران لاواز بن و ڕوون نییە کە ئایا ئەمانە کاریان سەربەخۆیی ئێران و هەڵوەشاندنەوەی ستەمکاری و شەڕی ئیمپریالیزمە یان داواکاری کرێکاران و سۆسیالیزم و هەڵوەشاندنەوەن کاری بە کرێ و دامەزراندنی جیهانێکی ئازاد کە تێیدا مرۆڤەکان دوور بن لە هەر سنووردارکردنێکی ستەمەکارانە.وە دەتوانن پێکەوە بژین!ئەوانە کامەیان؟ ڕۆژنامەکانیان بخوێنەرەوە!

ئێمە ئیتر لەم دەور کەوتینە دەرەوە... کاتێک دامان لە ژێر هەمان پرسی نەتەوەیی. کاتێک گوتمان "نا بۆ بۆرژوازی نیشتمانی" ماناکەی بۆ ئەو کاتە تاکتیکێک بوو ، کەبە دوای بازرگاندا مەڕۆ، بە دوای لیبراڵەکاندا مەڕۆ، ئێمە لەو کاتەدا بەو مانایە بەکارمان هێنا. بەڵام لە پێوەرێکی مێژووییدا، ئەوەی ڕوویدا ئەوە بوو کە لە بنی ئەو سۆسیالیزمە حیزبییە ناپرۆلیتاریایەدا، بزووتنەوەگەلێک هەبوون کە دواجار یان بە ئازارەکانی خۆیان یان بۆ بیرکردنەوەی خۆیان، یان بە ئاماژەدان بە تیۆرییەکان یان بە نیازپاکی مێژوویی خۆیان، درکیان بەوە کرد کە چیتر ناتوانن سۆسیالیست بن و لە هەمان کاتدادرێژە پێدەری ئەم ڕەوتە حزبییەبن لە کۆمەڵگادا. ئەبێت حیزبی شتێکی تر بێت.

ئێمە گاڵتەمان بە خەباتی دژە ڕژێم دەکرد، گاڵتەمان بە گەیشتن بە ئابوورییەکی نەتەوەیی دە کرد کە گوایە ا خۆشگوزەرانی خەڵکیتێید بەدەست دێت، گاڵتەمان بە لەناوچوونی بێکاری و هەژاری و سەختی لە لەسیستەمێکی نا وابەستەدا دەکرد. ئێمە گوتمان ئەم ئازارانە بەهۆی سەرمایەدارییەوە بووە، نەک بە هۆی سەربەخۆیی ئابووریی ئێران و سەربەخۆیی نەبوون، بەم کارە خۆمان هەنگاوێک لە کرێکاران نزیکتر کردەوە، ئەمە ئارگومێنتی منە. بەڵام هێشتا هەنگاوێک لە پێکهێنانی حیزب نزیکتر بوومەوە! کۆتایی مەسەلەکە چییە؟! بۆچی هەرچەند ڕادیکاڵ ببمەوە، ئازاری کرێکاران دیاردەیەکە کە پێویستە سەرنجی لەسەر بدەم نەک خۆم هەستی پێبکەم!؟ چەند؟ بۆچی من لەو شوێنە ئامادە نیم کە چەوسانەوە و ئازار هەیە؟ ئێمە وەک حزبێکی سیاسی دەڵێین نەک وەک تاک. من و تۆ دەتوانین وازی لێ بێنین، زۆر کەس وازی لێ بێنین، ئەوان ئەم کارە دەکەن. کرێکاران تێکەڵاو دەبن و هەوڵی پێکهێنانی سەندیکا دەدەن. بەڵام وەک کەسانێک کە پێیان وایە کرێکار لە کۆتاییدا لەگەڵ حیزبەکەیدا سەردەکەوێ، بۆچی کرێکار و ئازارەکانی و چارەسەرەکەی هێشتا توخمێکی نامۆیە بۆ حیزبەکەت؟! بۆچی "تیۆری پەیوەند"مان هەیە؟! "سۆسیالیزمی زانستی دەبێت لە شوێنێکدا بچێتە ناو بزووتنەوەی کارگەرییەوە"!؟ من دەڵێم ئەگەر ئەو سۆسیالیزمە پەیوەست نەبێت، ئەوا بە هیچ شێوەیەک زانستی نییە. چونکە بنەمای ئارگومێنتەکەی مارکس ئەوە بوو کە سۆسیالیزم کاتێک دەبێتە زانستێک کە وەک بزووتنەوەی چینێک دیاری دەکرێت. ئەگەر وا نەبوو، ئەوا ئەنجامێکی زانستیشی نییە. ئەم تیۆریانە هەبوون کە ئێمە لەگەڵیاندا خەبات دەکەین، چییان لێ بکەین؟ چۆن خۆمان بیکەینەوە؟ لە کۆتاییدا دوای پێکهێنانی ئەو حیزبە دەبینیت کە ئێمە حیزبێکی ڕادیکاڵین، حیزبێکی زۆر باشین، زۆر لەسەر خەت و زۆر مارکسیستی ئۆپۆزسیۆنیڕۆشنبیری ئێرانین. کەسێک دەڵێت لە شوێنێک بابەگیان ڕەنگە بچم. ئەم جەماعەتە تا کەی دەبێت بەم پرۆسەیەدا تێپەڕێت بۆ ئەوەی بگاتە ئەنجام؟ پاشان بۆ؟ ئایا کرێکارەکەیان لە شوێنێکدا قفڵ کردووە؟ دەڕۆم تێکەڵی دەبم.

بۆ من یەک شت کە ئەم باسە لە باسەکانی پێشوو جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە لە کاتی مشتومڕەکانی مارکسیزمی شۆڕشگێڕدا هەموو هەوڵەکانمان ئەوە بوو کە مارکسیستێکی باشتر بین و بۆ ئەوەی مارکسیستی باشتر بین، بە دڵنیاییەوە دەبێ کرێکار بین. چونکە مارکسیزم پەیوەندی بە کرێکارو حکومەتی کرێکاریەوە هەیە. دەڵێم خاڵێک دێتە ئاراوە کە خەڵک دەڵێن من دەمەوێت لە خەباتی مێژوویی سەردەمی خۆمدا بەشدار بم، واتە لە خەباتی چینایەتی بۆ بەرژەوەندی چینایەتی. نامەوێت باسی هەمووی بکەم. من نامەوێت لەبەردەستیدا بم، دەمەوێت خۆی بم. تۆ سەیر دەکەیت و دەبینیت بەربەست چییە. پاشان ئاستەنگ نە "پەیکارە"ە نە "ڕەزمەندەگان" و نە یەکێتی سۆڤیەت. بەربەستلەبەردەم هەمان بزوتنەوەی خۆتدا، کە دروستت کردووە و دەڵێی وەرە بڕۆ لە نێو کرێکاران بانگەشە بکە، لە جیاتی ئەوە سەری خۆی دەخوات. دەڵێی وەرە بڕۆ ڕێکی بخە، دەبینیت، ئەو پێی وایە دەبێت گروپی خۆی لە نێوانیاندا دروست بکات و کرێکاران بکاتە حەفتا و دوو گروپ و یەکێکیان خۆی بێت، کر مێشکی کرێکار فیشەکەی لێدەدات و لە لە سۆسیالیزمیش بێزار دەبێت. .. بەم شێوەیە دەگەیتە کۆتایی ئەو هێڵەی کە تەنها بە پاکی ئایدیۆلۆژی بەدەست دێت. دوا وێستگەی هێڵەکە هەیە. دەبێت دابەزیت بۆ ئەوەی سواری پاسێکی تر ببیت، کە ئێمە دەڵێین کۆمۆنیزمی کرێکارییە.

دەگاتە ئەو ئاستەی کە ئارگومێنتەکە دەگاتە ئەوەی کە یان ئێمە وەک کرێکار لەم کۆمەڵگایەدا ناڕەزایەتی دەردەبڕین، یان هەرچەند ناڕەزایەتی دەرببڕین، کەس هیچ سوودێکی لێ نابینێت و ئێمەش هیچ سودێکیش نابینین. لە کۆتاییدا دەمەوێت لە کۆمەڵگایەکدا بژیم و دەمەوێت ئێوە و نەوەکانتان لە کۆمەڵگایەکدا بژین کە مرۆڤە ئازادەکان پێکەوە بژین بەبێ ئەوەی هیچ دەرکەوتنێکی ستەمکاری تێدا دەربکەوێت. من نامەوێت مرۆڤەکان زنجیر بکرێن. ڕێگاکەی ئەوەیە کە کرێکاران دەست بەسەر حکومەتدا بگرن. بۆیە دەبێت کارێک بکەم تا کرێکار دەست بەسەر حکومەتدا بگرێت. پرسیار ئەوەیە ئایا ئەوەی دروستمان کردووە بۆ ئەم پرۆسەیە بەسوودە؟! وەڵامەکەم ئەرێنییە و تەنها شتێک کە من دەهەژێنێت و گەشبینم دەکات ئەوەیە کە دەتوانم وەڵامێکی ئەرێنی بدەمەوە و بڵێم ئێمە ئەمەمان کردووە و دەتوانین بیخەینە بەردەستی هەموان. بە مەرجێک لەو نەهامەتیەدا بڕۆین بەلایەوە. واتە تۆ تا ڕادەیەک حیزبیت و بیر لە کرێکاران دەکەیتەوە. من دەڵێم لەجێگایەکدا دەبێت کە تۆ فەرمانبەری کرێکاری بیت کە بیر لە حزبی کۆمۆنیست دەکەیتەوە... تۆ دەڵێی بابە گیان وەرە ئەم [حیزبە] بخەرە ئیختیاری کرێکارەوە، دەرگاکانی بکەرەوە. ئەمە چ جۆرە خەباتێکی چەکدارییە کە من ناتوانم بەشداری تێدا بکەم؟ ئەمە چ جۆرە خەباتێکی تەشکیلاتییە کە من ناتوانم بەشداری تێدا بکەم؟! ئەمە چ جۆرە بانگەشەیەکە کە ناتوانم بەشداری تێدا بکەم؟! ئاخر ئەمە چ حزبێکە، کە بڕیارە هەموو شتێکی کرێکار بێت، بەڵام نەگونجاوترین کەس بۆ کارکردن تێیدا کرێکارە؟! هەر ئەوەبەسە کە تۆ لە زانکۆی هارڤارد دەربچیت بۆ ئەوەی باشترین کەس بیت بۆ ئەوەیببیتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندییەکەی ، بەڵام ئەگەر کرێکار بیت بە هیچ شێوەیەک ناتوانیت ببیتە ئەندامی حەوزەکەی! دەرگاکان بکەرەوە. دەرگای ئەم حیزبە کە تا ئەوئەندازەی لێمان نزیک بووەتەوە بەڕوماندا بکەرەوە! بە بڕوای من کۆمۆنیزمی کرێکاری ئاڵای ئەم هێرشەیە بۆ سەر حیزبی کۆمۆنیست.

با لێگەڕین حیزبی کۆمۆنیست یان تا ئەو شوینەی کەچەپێکی تەقلیدی لەم حیزبەدا هەبێتبەرگری بکات، دواجار دەبێت دەرگاکانی بکەیتەوە و کرێکاران بهێنیتە ناو حیزبەوە. من دەڵێم کرێکارەکەش بخەیتە ناوەوە. دەڵێن ئەندام ئەبێت تیۆری بێت، منیش دەڵێم بیکەنە ئەندام! شەش مانگی تر دیسان لە کۆبوونەوەیەکدا دەچینەوە، سیمینارێک ئەنجام دەدەین، دیسان باس لەوە دەکەینەوە کە ئەندامێتی بۆ کرێکاران ئاسانتر بکرێت. لێرەدا هاوڕێیەکم لە باسێکی پێشوودا وتی "چەند کاتمان دەوێت بڵێین کرێکاری ببینەوە؟" من دەڵێم هەتا ئەو کاتەی کەببین،بەکوتی ئێمە هیچ زیانێکمان نەکردووە. ئەگەر کەسێک قسەی حسێبی نابیسێت ئەبێت بە فشاری سیاسی دەرگای حزبەکەی بەڕووی کەسانی تردا بکاتەوە. ئەو ڕاستییە هەیە کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە یەکتربڕینی دوو سەردەمدایە. کۆتایی هاتنی قۆناغی ڕادیکاڵبوونی حیزبە چەپەکان، نەک هەر لە ئێران بەڵکو لە جیهاندا. بەڕای من ناکرێ حیزبێکی کۆمۆنیستی لەگەڵ دایک و باوکی تر دروست بکرێت بەڵکو لە بەرژەوەندییەکی نەتەوەیی و سەربەخۆییخوازەوە. حزبی کۆمۆنیستی ڤێتنام چیتر ناتوانرێت دروست بکرێت وبۆ ماوەی بیست ساڵ لەگەڵ ئەمریکادا - بەناوی حزبی کۆمۆنیستەوە شەڕ بکەیت. ئێستا بزووتنەوەی سەربەخۆیی لە جیهاندا کەوتۆتە دەستی تەنانەت کۆنەپەرستانیش. واتە کاتێک دەیەوێت نیشتمانە نوێیەکەی بنیات بنێت، وەک ئەو کەسە کۆنەپەرستانەیە کە دەیەوێت وڵاتەکەی لێ بسەنێتەوە. ئیمپریالیستەکان و دژە ئیمپریالیستەکان بە یەکسانی کونەپەرستن. ئەفغانستان ئەمە بە باشی نیشان دەدات.

واقیعیەتی ئەمڕۆیی هەلومەرجێک دروست دەکات کە سوودی نییە بۆ بەکارهێنانی سۆسیالیزم بۆ بەرژەوەندییەکانی دیکە. سوودی زۆری نییە. کاری خۆی کردووە، بەکارهێنانی خۆی گەیاندووەتە بۆرژوازی و ئێستا فڕێی دەدەن. تەنانەت بزووتنەوەی حزبی لە هەموو جیهاندا، هاوشێوەی بزووتنەوەی کۆمۆنیستی، خەریکە بنکەکەی لەدەست دەدات، دەنگەکان لەدەست دەدات و لە هەڵبژاردنەکاندا ناگاتە هیچ شوێنێک، تەنانەت کاتێک شۆڕشێک لە پورتوگالدا ئەنجام ئەدات، لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا، ئەو کەسەی ڕابەرایەتی ئەم شۆڕشەی کردووە، کەسێکی تر بخەنە سەر کار. حەفتا ساڵە چاوەڕێی ئەوەن کەئەمانە بێنە سەر کار. لە ئیسپانیاش بە هەمان شێوە. ئاژیتاتۆرەکانی شۆڕشی فەرەنسا دوبارە "خوان کارلۆس"یان خستە سەر کار. حزبی مەسیحی دیموکراتی ئیسپانیاش لە کاردایە و کۆمۆنیستەکانیش دەستیان بەهیچ جیگایەک ناگات. ئەو ئامانجە مامناوەند و بۆرژوازی و ڕیفۆرمخوازانە بەم جۆرە سۆسیالیزمە بەدی ناهێنرێن. باشترە لەهەندێک شوێن فڕێی بدەیت؛ ئەوان دەبێ سەوزەکان بن و هەمان ئەو ئامانجە کۆنانەی کە ڕەنگە سۆسیال دیموکراسی ئەڵمانی داینابوو و ئێستا بە سەوز ناوی دەبات، ڕاستن. سەوز ئاسانترە، هەر کەسێک دەتوانێت بچێتە ژوورەوە.

لەم دۆخەدا کەسێک کە دان بە لۆژیکی یاسایی مێژووی هاوچەرخی خۆیدا نەنێت، ناتوانێت هیچ خزمەتێک بەو مێژووە بکات. شەرعیەتی مێژووی هاوچەرخمان ئەمەیە: کرێکار دێتە پێشەوە و ئاڵای سۆسیالیزم بەرز دەکاتەوە و ناڕەزایەتی نوێی کرێکاری لە جیهاندا ڕوودەدات و جارێکی دیکە سۆسیالیزم خەریکە دەبێتە ئاڵای کرێکاران و دەبێ ئێمە چالاک بین توخمێک لەم پرۆسەیەدا. تەنانەت ئەگەر حیزبێک دروست بکەن کە لە حیزبە ئێرانیەکەی پەنا دەستی گەورەتر بێت، من ڕازی نابم. با بڵێین ئەندامەکانمان سەد و پەنجا هێندەی ڕێگای کرێکار (راە کارگر) ن! لە مێژوودا لەمە گەورەتر بووە و نەگەیشتووەتە هیچ شوێنێک. تایبەتمەندی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ئەوەیە کە خەریکە کلیلی کردنەوەی دەرگای سەردەمێکی نوێ لە جیهاندا بەدەستەوەیە. زیادەڕەوی ناکەم، منیش نامەوێت خۆم بێ هیوا بکەم. منیش نامەوێت شوتی بخەمە ژێر قۆڵی کەس. من خۆم بەم شتانە ناوروژێم.

ئەمە واقیعە و ئەگەر واقیع شوێنێکی گەورەیە، دەبێ گەورەیەکەشی بوترێت. کۆمۆنیستەکانی ئێران بەڕاستی لە قۆناغێکدا وەستاون کەتێیدا دۆسیەی سەردەمانێک کە لە پەنجا و سێ کەسەوە دەست پێدەکات تا حیزبی توودە و دواجار چریکە فیداییەکان و پەیکار ببینن و کۆمۆنیزمێکی کرێکاری لە ئێران دامەزرێنن کە هەرکاتێک لەو بدەن لە کرێکاران درابێت و هەرکاتێک گەشە دەکات، کرێکاران گەشەیان کردبێت. نابێت شتێکی جیاوازتر لەمەی هەبێت!

لە باسەکەی پێشوودا وتم کە باسەکە گەیشتووەتە ئاستێک کە دواجار کرێکاران ڕووبەڕووی ئەم دۆخە دەبنەوە کە دەبێت لە چوار ساڵی داهاتوودا چەند دەیان ڕابەری کۆمۆنیست و حیزبی خۆیان پەروەردە بکەن و خەریکن بەدەستیان دەهێنن. ئێمە کەسانێکی زۆر و حزبی کۆمۆنیستمان لێرە نزیک کردووەتەوە. کرێکاران گەیشتوونەتە ئەو ئاستەی کە بۆ یەکەمجار بۆ ماوەیەکی زۆر بە چەکی خۆیان لەگەڵ بۆرژوازی کەوتنە شەڕەوە. پێش ئەوەی کابرا تەنانەت بکات، وتی من لە کوردستان لێت دەدەم. تفەنگەکەی گرت بە دەستەوە، بەناوی کرێکارەوە چووە شەڕ و بەناوی کرێکارەوە لەشەڕەکەدا سەرکەوت سەرکەوت. پێم وایە ئەمە زۆر گرنگە. ئەمەش یەکێکە لە دەستکەوتەکانی ئەم قۆناغە. ئەگینا لە قۆناغی پێشوودا تەنانەت بەرەی نەتەوەیی دەلەرزی و سۆسیالیستی ئێرانی تاکەی بەرز دەبوویەوە. تەنها باسیان لەوە کرد کە بۆچی تا ڕادەیەکی کەم پشتیوانیمان لە دکتۆر موسەدیق کردووە. هەموو بەدبەختیەکانمان لەوە سەرچاوەی گرتووە کە ئێمە پشتیوانی دوکتور موسەدیقمان نەکرد! نەیدەوێرا سیاسەتێکی سەربەخۆ لە بۆرژوازی لیبڕاڵ بگرێتەبەر. نەیدەوێرا سیاسەتێکی سەربەخۆ لە بورژوازی بچووکی دژە ئیمپریالیستی گەندەڵی ئێرانی بگرێتەبەر.

هەر لەم ماوەیەدایە کە نەک هەر جورئەتی ئەوە دەکات کە لەحزبێک بدات کە تا ئێستاش ئیعتیباری هەیە، چونکە حزبێکی بۆرژوازییە، و دەڵێت ئەگەر دەستی لە دژی من بەرز بکاتەوە، من لێی دەدەم. ئەو قۆناغەی سۆسیالیستەکان سەریان دانەوێنن و قەرزاری ناسیۆنالیزم بن لە کۆمەڵگادا تێپەڕی. دەڵێ ئێستا کرێکار دێتە مەیدان و ئێمە لە تۆدەدەین و حساب بۆ کاروکردوەکانی خۆت بکە. دەتەوێت لەگەڵمدا بڕۆیت، منیش لەگەڵتدا دەڕۆم. بە بڕوای من ئەم وشەیە مانای هەیە و نیشاندەری دۆخی خەباتی چینایەتییە لە سەردەمی ئێمەدا. ئەوەی من دەجوڵێنێت ئەوەیە کە دەرفەتێکم بۆ ڕەخسا کە لەم قۆناغەدا ئامادە بم، بتوانم لەم پرۆسەیەدا بم. وە ئەگەرنا، هیچ بەرژەوەندییەکم نییە کە من یەکێک بووم لەو پەنجا و سێ کەسە و ئێستا مردبووم. چى ڕووى دا لە كۆتايىدا؟ ئەو ڕوداوەچی بوو؟!ئەوان چیان کرد؟! چ خشتێک چووە سەر چ خشتێک؟ لە کۆتاییدا دەمەوێت بزانم کام منداڵی کرێکار، لە ئەنجامی چالاکیەکانی ئەو ژمارە ئینسانە زۆرەدا ، پۆلێکی زیاترتر بۆ خوێندنەکەی زیاد کرا، ڤاکسینێکی زیاتریان لێدرا؟! کامە؟ ئێستا کۆمەڵگای کرێکاری و حکومەتی کرێکاری باشن!

لە ئەنجامی چالاکی هەموو سۆسیالیزمی ئێرانی هەتا ئێستادا، کام پاروە خواردنی زیادە لەسەر سفرەی کرێکاران دۆزراوەتەوە؟ ئێمە ئێستا گەیشتوینەتە خاڵێک کە دەتوانین دەستکەوتی زۆرمان هەبێت و ئەمە گرنگی ئێمەیە نەک پاکی ئایدیۆلۆژیمان کە دەکرێت بابەتی شەخسی من بێت و بکەوێتە چوارچێوەی ئازادی ئایین. ساڵانێکی زۆرە ئێمە زۆر بە باشی لە تیۆری بەها تێگەیشتووین و زۆر بە وردی دەزانین شەڕی ئێران و عێراق لە کوێوە سەرچاوەی دەگرت و پەیوەندییە ئیمپریالیستیەکان چین، بەڵام ئەمانە نابێت ئیمتیازێک بن بۆ من و تۆ. تۆ دەپرسیت کە جیاوازی بابەتەکە ئەوەیە کە دەبێت کرێکار بهێنین؟ من دەڵێم کە ڕەنگە لە ڕووی ماددییەوە، ئەگەر سەیری بکەیت، من ناتوانم زۆر شتی جیاواز پیشان بدەم، تەنانەت لەو شتانەی کە پێشتر هەبوو - بە بۆچوونی من، توانیومە و نیشانیشم داوە، لە سیاسەتی ڕێکخستنی ئێمەدا، لەباسی ئاژیتاتۆردا، لە بوژانەوەی ڕێکخراوی کۆمۆنیستی دوای توندترین لێدانی پۆلیس، پێموانییە ئایدیۆلۆژیای ڕێگای کرێکاران(راە کارگر) توانیبێتی دروستی بکات، لە هێنانی ژمارەیەک کۆمۆنیست لەم قۆناغەدا، هەر یەکێکیان ، ئەگەر دکتۆر ئارانی لەبەردەمیدا زیندوو بکەیتەوە، پەڕوباڵی دەکات و دەیخەیتە لاوە - لەمانەدا، شتگەلێکمان بەدەستهێناوە، بەڵام هێشتا بەس نییە. بەڕای من ئەم هەڵوێستە ڕێگەمان پێدەدات سەردەمێکی نوێ دەست پێ بکەین نەک پێشبڕکێیەک بە سەرکەوتن تەواو بکەین. با پێشبڕکێیەکی نوێ دەست پێ بکەین.

من بە هیچ شێوەیەک نامەوێت لەکۆمۆنیزمی کرێکاری وشەیەک دروست ببێت. ئەگەر کۆمۆنیستەکان بەڕاستی ئەو شتە بوونایە کە بە شێوەیەکی نەریتی هەبوون ، واتە ئەگەر لە ناڕەزایەتی کرێکاری و سۆسیالیستیدا بوونایە لە کۆمەڵگادا، ئەم وشەیە دەبووە توتۆلۆژی و دووبارەکردنەوە. کۆمۆنیزم واتە کرێکار، کرێکار بە واتای کۆمۆنیزم. بەڵام لەبەر ئەوەی وا نییە، ئەم وشەیە بۆ من مانای هەیە. من دەڵێم هەست بە هیچ نزیکبوونەوەیەک ناکەم لەگەڵ ئەو سۆسیالیستەی کە کتێبی مارکسی بردووە، بەڵام هەست بە نزیکیی دەکەم لەو کرێکارەی کە مانگرتووە و دەڵێت منداڵەکەم برسییە. تۆ دەڵێی تودەییە، با بێت! هەست بە نزیکایەتی دەکەم. دواجار هەست بە شتێک دەکەم. بەڵام لەگەڵ ئەو کەسەی کە دەربارە "چی بکرێت؟" دەتوانێت پەنجا و سێ وتار بدات، بەڵام کاری ئەوەیە ئێران سەربەخۆ و ئاوەدان بکات و هتد، هەست بە هیچ هاوڕیەتی و نزیکایەتییەک ناکەم، هیچ تێکەڵاویەکم لەگەڵیدا نییە و سەر بە بزووتنەوەکەمی نازانم. پێم وایە کە پێویستە بە تەواوی لە گۆڕەپانەکە دوور بخرێتەوە. پێویستە ئەم ڕێکخراوانە هەڵبوەشێنرێنەوە. سەد هەزار سندیکالیست بهێنە، دەڵێم ئەمە خەباتی ڕاستەقینەی چینەکەمە. دەمەوێت بڵێم نزیکبوونەوەیەک [وشەی کوردی بە بەمانای دەقاودەقی وشەکە "چوون بۆ شتێک"، هاوتا لەگەڵ approach ئینگلیزی] دیکە دەهێنێتە ناو ژیانی سیاسی و بانگەشەی مرۆڤەوە، لە هەڵوێستی ئینسان بەرامبەر بە خۆی و لە ڕازیبوون بە چالاکییەکەی و شێوازی گەڕانەوەی بۆ کۆمەڵگا دەربارەی خودی مرۆڤ تۆ قسە دەکەیت... بەڕای من ئەوانە جەیوازی ئەوەیە . لەوانەیە کەسێک ئەم پرسیارانەی بۆ خۆی نەوروژاندبێت و تەنانەت ئەم باسانەش زۆر بە ئەبستراکت بزانێت. چونکە زۆر مادی نایەتە بەرچاوی مرۆڤ جێی نابێتەوە. بتوانین بڵێین وا دیارە گریمانەکانی کەسێکە سەبارەت بە مێژوو، زیاتر لەوەی کە مێژوو خۆی بابەتی بێت. بەڵام هەر ئەمە بۆ من کە وا گریمانە دەکات کە بابەتی بێت شۆکهێنەرە و تایتڵێکی نوێ بدۆزێتەوە.

با بڵێین من دوو قۆناغی چالاکی سیاسی لە ژیانمدا دەزانم: قۆناغێکی پەیوەست دەبێت بە شۆڕشی١٣٧٩، کە تیایدا من سۆسیالیستێکی ڕادیکاڵی ئێرانی بووم و ڕۆڵم هەبوو لە پاڵاوتنی ئایدۆلۆژیای چەپی ئێراندا و لەوێ بووم و بینیم؛ وە قۆناغێکی تر دەست پێدەکات کە من وەک تێکۆشەرێکی بزووتنەوەی چینی کرێکاری ئێران بەشداری تێدا دەکەم. وە هەموو هەم و خەمی من ئەوەیە کە یەکگرتووی بکەم و هێنانی بۆ سەر تیۆری شۆڕشی خۆی، بۆ بەهێزکردنی لە ناڕەزایەتی خۆیدا، ڕێگە نەدان بەوەی کە بچێتە ژێر باری هیچ کەسەوە، ڕێگە نەدان بەوەی کە کەسێک بێدەرەتانیەکی بەسەردا بسەپێنێت و ئەوانەیە.

بەڕای من لۆژیکی ئەم سەردەمە نوێیە کۆمۆنیزمی کرێکارییە. لۆژیکی ئەم قۆناغە نوێیە هیچ جۆرە دژە لادەرییەک نییە. چونکە تاکە دژە لادەریی ڕاستەقینەی سەردەمی ئێمە، بە بڕوای من، کۆمۆنیزمی کرێکارییە. هەر کەسێک بچێتە ناو مارکسەوە و بێتە دەرەوە و کرێکار وەک پێکهاتەیەکی بنچینەیی بوونی کۆمەڵایەتی خۆی وەک حزبێکی سیاسی نەدۆزێتەوە، پێموایە هیچ لە مارکس تێنەگەیشتووە، چونکە لە دوو دێڕی یەکەمی مانیفێستی کۆمۆنیستی تێنەگەیشتووە. دەمەوێت بڵێم دژە لادەری ڕاستەقینە ئەوەیە ئەگەرکەسانێک نایانەوێت مەکتەب دابنێن و ململانێی مەکتەبەکانیانلەجێگەی تێکۆشانی چینایەتی دابنێن، ودڵخۆش بن بە مەکتەبەکەی خۆیان و دواجار وەک کەسایەتی پایەبەرزی مەکتەبێک لەسەرسەریان دانێن ، ئەگەر کەسێک نایەوێت ئەمە بکات، ئەوە دەیەوێت خەباتکاری ڕێگای ڕاستەقینەی ئازادی مرۆڤە ڕاستەقینەکان و باشترکردنی دۆخی ڕاستەقینەی خۆیان و دواجار ڕزگارکردنی یەکلاکەرەوەی مرۆڤەکانی سەردەمی ئێمە بێت ، من دەڵێم کە ئایدۆلۆژیای پرۆسەیەکی لەو شێوەیە، کۆمۆنیزمی کرێکارییە نەک خەباتی دژی لادەری(ڕویزیۆنیستی) و هتد.

بە بۆچوونی من کۆمۆنیزمی کرێکاریەکی لەم جۆرە تەنیا دڵسۆزانە مارکسیستییە و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش دژە لادەری و هەر لەبەر ئەم هۆکارەش بەڕاستی لە پەیوەندی نێوان لادەرخوازی و گۆڕینی کۆمۆنیزم بۆ ئامرازێک بۆ ئامانجەکانی دیکەی کۆمەڵگا تێگەیشتووە. ئەگینا من ناچار نیم بەرگری لە فۆرمولەکانی مارکس بکەم. ئەو گۆڕانکاریانەی پێم دەبەخشێت: چیتر لە هیچ وتارێکدا وتەیەک بەکار ناهێنمەوە، مەگەر ئارگومێنتەکەم بەهێز بکات. مارکس هەرچی وتبێت، ڕەنگە کەسێک بێتەوە و بڵێت مارکس بۆ بارودۆخێکی تر ئەمەی وتووە. دەمەوێت بڵێم تەنانەت جیاوازی هەیە لە هەڵوێست و ئارگومێنتی تیۆری و تۆ چ جۆرە کەسێکیت و چی بە کێ دەڵێیت و چۆن خەبات دەکەیت...

ئەمە درێژەی قسەوباسی کۆبوونەوەکەی پێشوو بوو. من لەگەڵ "تۆدا بە خودا" ناتوانم [پێکەنینێکی گاڵتەئامێز] کاریگەری لەسەر کەس دروست بکەم کە کاکە ئەمە گرنگە، بجوڵێ و... بنەماکە ئەمەیە و پوختەی من ئەمەیە: کۆمۆنیستی ئێرانی تا ئێستا مارکسیزمی وەک هەڵوێستێکی ئایدیۆلۆژی قبوڵ کردووە .. ماوەیەکە بەدوایدا دەگەڕێت وەک زنجیرەیەک ئایدیاڵ و بیروباوەڕ سەبارەت بە داهاتووی کۆمەڵگا. بنەمای بنچینەیی مارکس، هەڵوێستێکە بەرامبەر بە دۆخی کۆمەڵگا و ڕوونکردنەوەی مێژووی ڕاستەقینە، مێژووی بەردەوامی کۆمەڵگا. ئەگەر کەسێک ئەو مێژووە نەبینێت، هەرچەند سوێند بە ئاینی سۆسیالیزم بخوات و ئایەت بهێنێتەوە، بڕوای پێ ناکەم چونکە مارکسیزم خەریکی ڕەخنە و دابەشکردنی یاسایی بوونی بزووتنەوەی کۆمەڵگەیە لە هەمان ئەوکاتەدا کە بەرەو پێشەوە دەڕوات، ئەو... یاسایی بوونی هاوچەرخی کۆمەڵگەیە. هەموو ئەو مارکسیزمە شۆڕشگێڕانەی بوو کە پێش پێکهێنانی حیزب و دوای ئەوە هەبووین ئەو پارچەیە مارکسیزمە. ڕوانگەی مێژوویی ئێمە کۆمەڵێک کەموکوڕی بنەڕەتی هەیە. لە نێوان شتەکانی تردا، لەبری مێژووی خەباتی چینایەتی، مێژووی خەباتی حیزبی و مێژووی خەباتی ئایدیۆلۆژیی هەبووە. ڕاستە لە پڕۆسەی خەباتی چینایەتیدا جێگایەک هەیە بۆ خەباتی بیرۆکەکان، بەڵام پێچەوانەی ئەمە جێگرەوەی ئەو دووانە قبوڵکراو نییە. لە هەمان کاتدا کە ئێمە بۆ ئایدیا خەبات دەکەین، خەباتی چینایەتی لە فۆرمێکی ڕووتی خۆیدا لە فۆرمێکی تردا بەرەو پێشەوە دەچێت. لە شێوەی هەڵهاتنی چینی کرێکار، کرانەوە و سووتانی لە بەرامبەر بۆرژوازی... شۆڕشێکی کردبوو بۆ ئەوەی بگاتە خاڵێک، ئێستا لە هەمان کاتدا کە ئێمە ئایدۆلۆژیایەک لە بەرژەوەندی چینی کرێکار بەرەوپێش دەبەین، ئەوان گەڕاونەتەوە و ئەژدادی دەربهێنن. ئەمە کرۆکی خەباتی کرێکارانە لە بەرە جۆراوجۆرەکانیدا. پەیوەندی بەمەوە هەیە. ڕێگە دەدات هێرش بکرێتە سەر ئەمە، ڕێگە دەدات ئەمە پێشبکەوێت... بەڵام مەرج نییە هەمیشە بەناچاری بەوشێوەیەسەیرمان نەکردووە. ئێمە کە جارێکی تر باشتر لێمانڕوانیەوە، چریکی فیدایی کە لە خەیاڵی خۆیدا پرۆلیتاریایە، لەبنەڕەتداخۆی پرۆلیتاریایە! کاتێک هێرش دەکەیتە سەر ڕادیۆکەی، خەریکیت هێرش دەکەیتە سەر پرۆلیتاریا! ئەم ڕەگانە لە ئێمەشدا هەبوون - بێگومان بە پشوودرێژیەکی زیاتروە. من دەڵێم ئەگەر قبووڵی بکەین کە بنەمای باسەکەی مارکس لەسەر ماتریالیزمی مێژوویی لەسەر سەیرکردنی چینی زرپ وزیندوو و خەباتی زیت وزیندووی و یاسای گۆڕینی کۆمەڵگەی سەرمایەداری و دانانی لە بەر چاوی چینی کرێکار بووە ، و ئەگەر سەیری مێژووی ڕاستەقینە بکەین - مێژووی ڕاستەقینە - دەڵێم پێویستمان بە شێوازێکی بیرکردنەوە هەیە کە پشت بە ململانێی ڕاستەقینەی چینەکان ببەستێت و نەک بە ڕەوایەتی مێژوویی بیرۆکەکان، کە تایبەتمەندی ناسینەوەی هێڵەکەی ئێمەیە- بەبێ گوێدانە ئەوەی کە خۆمان چ باسێکی تری نەگوتراومان هەبووە و هەرگیز ئینسان گەلێکی زهنگەرا نەبووین وهتد،ئەوانە با لەشوێنی خۆیاندا بمێنێت،مێژووی ئەو قوناغەی چالاکی ئێمەیە مێژووی پاڵاوتنی بیروباوەڕی چەپە،مێژووی پێکهاتنی ڕێکخراوە مارکسیستییە دوورەکان لە ناسیۆنالیزم. ڕێکخراوە مارکسیستەکان کە ئامادەیی جددییان هەیە بۆ مەیلی کۆمۆنیزمی کرێکاری و تێکەڵبوون لەگەڵ بزووتنەوەی چینایەتیدا. بەڵام بە بڕوای من مێژووی ئەم قۆناغە کە دەبێ بە حیکمەت و لۆژیک بەڕێوە بچێت و وشەیەکی بۆ بەکار بهێنین، مێژووی سەرهەڵدانی کۆمۆنیزمی کرێکارییە لە ئێراندا. کۆمۆنیزمی کرێکاری لە دەستکەوتەکانی قۆناغی پێشووەوە دەست پێدەکات، بەڵام ناتوانێت بە هەمان ئاڵای قۆناغی پێشووەوە بەردەوام بێت، ئەو ئاڵایە بەس نییە. ئەو ئاڵایەی تر لەو دەرکەوتانەی کە لە باسە کرێکاریەکانماندا باسمان کرد،لەوێدالێدەدات - لەسکتاریزم، لە ئایدۆلۆژیگەری، لەلە مەکتەب گەرایی... ئەگەر بتەوێت هەمان ئاڵا بهێڵیتەوە، ئەوا لە هەموو ئەمانەدا دایدەنێیت. ئەو ئاڵایە ئاڵای ئەم سەردەمە نییە. باسەکەی من ئەمەیە.

بنەمای ئەم بابەتە زارەکییە. دەقی سەرەوە ئەو دەقەیە کە لە کاسێتەوە وەرگیراوە.
لە بەرهەمە هەڵبژێردراوەکانی مەنسوور حیکمەت، پاشکۆی ژمارە ٢ - نیسانی ٢٠٠٧ بڵاوکراوەتەوە
هەم لەلایەن فواد عەبدوڵڵاهییەوە بۆ بڵابوونەوە لە هەڵبژرێردراوی بەرهەمەکان و هەم لەلایەن دێنیس ئازادەوە بۆ بڵاوکردنەوەی لەم سایتەدا دەستکاری ئەم دەقە کراوە.
دەقی سەرەوە کە هەندێک جار دەستکاری کراوە، لە هەڵبژاردەی بەرهەمەکان، پاشکۆی ٢ وەرگیراوە.

وەرگێرانی کاوە عومەر


Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #3968ku.html