باس لە سیمیناری حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا سەبارەت بە کاری یاسایی و ئاشکرا
هەندێک لەو شتانەی کە دەمویست بیانڵێم ئەمیر (حەمید تەقوایی) وتی. پێموایە لە باسەکەی ڕەزادا قانونگەرایەکی دیاریکراو ئەبینرێت کاتێک نمونەکانی باس دەکات ئەو کاتە دەبینیت کە پەسەند کردنی کارێکی سادەنیە. پێم وایە زۆرگرنگەکە کۆمۆنیستەکان بزانن کە کاری یاسایی چیە، و بەهەمان شێوە کاری ئاشکراش لەگەڵ هەمان ئەو جیاوایەی کە ئەمیر ئاماژەی پیدا واتە جیاوازی لەگەڵ کاری ئاشکراداچیە، واتە هەر ئەو کارەی بەنهێنی ئەنجام نادرێت بەڵکوبەبەرچاوی کۆمەڵگەوە ئەنجام ئەدرێت بەڵام هیچکەس ناتوانێت کاریکی لە دژ ئەنجام بدات، ڕون بکەینەوە.
ناسر جاوید) هەندێ خاڵی باسکرد لەسەر بنەمای ئەوەی کە خەباتی ئابوری هەمیشە یاساییە. بەبۆچونی من هەرگیز وانیە. هەر لەم مانگرتنەی مەعدەنچیەکانی (بەریتانیادا) هەموو چالاکی کانکارەکان نایاسایی بوو بەردەوام سزای مالیان بەسەردا دەسەپێنرا. . . لە کۆمەڵگەشدا ڕەوا نەبوو. ئەبێت ببینی کە ڕەوایەتی چ مانایەکی هەیە لەو کۆمەڵگەیەدائەگەر مەبەست لە ڕەوایەتی ئەو دەربڕینەیەکە دەوڵەت باسی لێ دەکات زۆر باشە کەواتە کاری مەعدەنچیەکان ڕەوا نەبوو. چونکە لەڕوانگەی دەوڵەتەوە:کرێکاران ئەیانویست بەزۆر کاری سەرەڕۆیانە ئەنجام بدەن، ئەیانویست مەملەکەت بەبارمتەبگرن. خەڵوزی بەردینی خەڵکیان لەژێر زەویدا ئەهێشتەوە و کانەکانیان دائەڕماند و هتد و هتد. . . بەبێ ڕاوەرگرتن لە کرێکاران مانیان گرتبوو بەشتی لەم شێوانە بەردەوام سزایان ئەدان، چەندین ملیۆن پاوەن سزای هەڵسوڕانی نایاساییان بەسەرداسەپاند بون. خەباتێکی ئاشکرا بوو کە میکانیزمی خۆی هەبوو. وابیر دەکەمەوە ئەم جۆرە جیاکردنەوەیە لێرەدا پیویستە.
نمونەی کەسوکاری زیندانیەسیاسیەکان کە بەبڕوای ڕەزا وەک نمونەیەکی زۆر باش دێتە پێش چاو، بەبڕوای من نمونەیەکی زۆر خراپن. یەکەم لەم نمونانەدا ئێمە ئەمانەوێت لەبارەی بەرگری لە بەرژەوەندی توێژێکەوە قسەبکەین کە تەنها لە خۆیدا مانای هەیە و بڕیار نیە کە بەشتێک کۆتای پێبهێنرێت. بەڵام ئێمە کاتێک باس لە بزوتنەوەی کرێکاری دەکەین، لەدرێژەی خەباتیدا بەدەستەوەگرتنی دەسەلاتی کرێکارانمان بۆ گرنگە ، چونە سەرەوەی یەکگرتویانمان بۆ گرنگە. بەڵام خێزانی زیندانیە سیاسیەکان بەشوێن ئازادی کەسەکانیانەوەن، کاتێک کەسەکەی ئازاد بوو ئیتر نازانم بڕیارە کەڕێکخراوی یەکێتی خێزانی زیندانیە سیاسیەکان دروست بکرێت و دواتر کارێک بکات. ڕزگاری بهێنێتە کایەوە؟ لە بینای سۆسیالیزمدا دەورێکی هەیە؟ئەبێت لە بنیاتی دیکتاتۆری پڕۆلیتاریادا شوێنێک بەدەست بهێنێت؟لەوکاتە بەدواوە ئەبێت خەڵکی جیاواز لە یەکێتی کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکاندا ببنە ئەندام؟
نا! ئەمە بەشوین کەسوکاری خۆیەوەیەتی وئازادە ئەگەر وابیر دەکاتەوە کەکلیلی زیندان بەدەست مونتەزیریەوەیە. بەڵام منی کۆمۆنیست ناتوانم ڕێگە بە تەوەهومێکی لەو شێوەیە بدەم کە کریکارانیش سەبارەت بە داخوازیەکانیان بێین و لیستی واژۆکردن بنوسین!کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکان ناچارن کە ئەوە بنوسن:ئێستا کە ئێران لە دۆخی شەڕدایە لەگەڵ دوژمنی دەرەکیدا، ئیستا کە ئیسلام بوەتەکابرا، هەرکارێکی نائیسلامی دەستگیری کەسوکاری ئێمە لەم بڕگەیەدا کارێکی باش نیە. . . ئەگەرنا سەرپەرشتیاری نوسینگەی مونتەزری نامەکەیان لێوەرناگرێت. ئێوە ئامادەن بۆ داواکاری و خواستەکانی کرێکاران نامەیەکی لەو شێوەیە بنوسن بگێڕن و واژوی بۆ کۆبکەنەوە؟
بۆ کۆمۆنیست مەسەلەیەکی ژیاری و گرنگە ئەوەی کە ئەو هەڵسوڕانە یاسایی- ئاشکرایەکەی چ پەیوەندیەکی هەیە بە وشیاریە بنەڕەتیەکە و ئەو ڕێکخراوە بنچینەییەی کە دەیانوێت بیبەنە ناوچینی کرێکارەوە. وای دابنێین ئێمە لەکارگە واژۆ کۆدەکەینەوە بۆ ئەوەی کە بە مونتەزری بڵێین کە داوا لە وەزارەتی کار بکات کە یاسای کارەکەیان جێ بەجێ بکەن، ئەگەر هەر لەو کۆبونەوەیەدا کرێکارێک بەرز بێتەوەو بڵێت ئەو خۆسباوەڕیە چیە؟ تەنها ڕێگایەک کە ئێمە دەتوانین ئەوانی پێ ناچار بکەین، یەکگرتوو بون و مانگرتنە، تەنها ڕیگە ئەوەیە کە بە ڕێپێوان بڕۆین بەرەو کارگەکەی تەنیشتمان، ڕێگاکەی تەنها ئەوەیە کە بڕۆین خیزانەکانمان بهێنین لەبەردەم دەرگای کارخانەکەدا کۆیان بکەینەوە، ئێمە چ وەلامێک بەو کریکارە ئەدەینەوە؟ئەڵێین هەڵە دەکەیت؟!دەڵێین ئێستا ڕێگاکەی تەنها هەر ئەمەیەو ئەبێت نامە بۆ مونتەزری بنوسین؟ئیستا تەنها ڕیگە هەر ئەوەیە کە نامە بۆ وەزارەتی کار بنوسین؟یان ئەبێت بڵێین کە لە بنەمای کاری یاسایدا شتێکی بەسەر نایەت؟!
ئەمانەوێت بڵێین مرۆڤ ئەبێت بتوانێت لە ڕوبەڕوو بونەوەیەکی واقیعی لەدەرونی چینی کرێکاردا ئەوە دەستنیشان بکات کە چ کەسێک ئەیەوێت بەرژەوەندیەکانی چینی کرێکار دەخاتەڕوو. باسی هاوسەنگی هێز خۆی باسێکە- کە بەبەبۆچونی من ئیتر ئەبێت ببینیت کە هاوسەنگی هێز چ حوکمیک دەکات- بەڵام لێرەدا تەنها بەپشتیوانی لە هەر جۆرە هەڵسورانیکی یاسایی نایەتە دەرەوە. لەو باوەڕەدا نیم کەئەمە لەڕوانگەی کاری کۆمۆنیستیەوە کارێکی باش بێت. مادام ئەبێت کاری یاسای بکەیت کەوایە هەرکەس کاری یاسایی دەکات دەتوانێت کەبیکات!
زۆر باشە تودەییەکانیش (شوعیەکان. وەرگێڕ) هەر ئەوکارە دەکەن، لەبەر ئەوەی بەوشێوەیە بیرکردنەوە. بۆچی زیندانی سیاسی بە نمونە دێنیتەوە؟ نامە بۆ ئیمام خومەینی سەبارەت بە"بەندیخانەی ج"لەبەرچاو بگریت. ئەویش :کاری یاسای"یە، مەگەر یاسای نیە!ئەیەوێت چاکسازی زەوی بکرێت، بەکورتی زەوی لەدەستی خاوەن موڵکەکان بهێننە دەرەوە، داواکاری جوتیارەکانیشە. ئایا ئێمە دەڕۆین واژی خۆمان بدەین لە ژێر واژۆ نامەیەکی لەو شیوەیە؟ نامە بۆ ئیمام خومەینی، لەسەر بنەمای ئەوەی ئەو حزبانەی کە لەدژی دەوڵەت دەست بۆ چەک نابەن، دەستگیر نەکەن!وەک بەشێک لەتێۆکشان لەپێناو ئازادی حزبەکاندا!نامە سەبارەت بەهەوڵدان بۆ دروستکردنی ناوەندێک بۆ یارمەتیدانی ئاوارەکانی شەڕ و دروستکردنی شوینی نیشتەجێ بون بۆیان بەهۆی ئەو کاولکاریەی کەبەهۆی شەڕەوە هاتوەتە کایەوە؟نامە بۆ ئەوانەی کە شەڕ بۆ ئیسلام هەرچۆن بێت پاداشتێکی هەیە. . . نەخێر!ئێمە ئەو کارانە ناکەین.
ئەمەوێت بڵێم خۆ کێشەکە هەر بەم ئاکسیۆن وهەربەم کارانەیکەسوکاری زیندانیانەکان بەئامانجی ئازادی کۆتای نایەت، لەگەڵ خۆیدا شێوەیەک لە چینی دەسەڵاتدار دەباتە ناو دەرونی چینی ژێردەستەوە وفێریان دەکات کە بەوشێوەیە بیبینن، خۆشباوەڕیان دەکەین بە مونتەزەری، ئەو تایبەت مەندیەبەردەوامەی و شوێنگریەی ڕژێمی ئیسلامیان لەبەرچاو دوردەخەینەوە. هەموو ئەوانەشی لەگەڵ دایە. ئەگەر بڕیار بێت بڵێین کە پێویستە کۆمۆنیستەکان کاری "یاسای" ئەنجام بدەن وبەوهۆیەوە هەر ئارایشتێکی"کاری یاسایی" جێگەی پشتیوانی کۆمۆنیستەکانە، من ئەمەم قبوڵ نیە.
پێم وایە کە "کاری یاسایی"ئەبێت بۆ هەڵسوڕانی درێژ ماوەی کۆمۆنیستەکان پەیوەندیەکی جگای بەرگری هەبێت. کۆمۆنیستێک ئەبێت بتوانێت ئەمە بۆ هەر کرێکارێکی ئانارشیست ئاشکرا بکات. ئەگەر نا ئەو کرێکارەی کەلە کۆبونەوەکەدا هەڵبسێت و بپرسێت مەگەر تۆ تێناگەیت کە مونتەزەریش پیساییەکە وەک ئەوانی تر؟ڕاست ئەکەیت!ئەتەوێت کرێکاران ڕیز بکەیت وبیانبەیت بۆ ماڵی مونتەزەری؟! کاتێک ئەوە ڕون نەبێت کە خەریکی لەبارەی چ شتێکەوە قسە دەکەین، ناکۆکیەکانی قسەوباسەکان بە شاراوەیی دەمێننەوە.
من خۆم شتێکی وام لەو باسە بەدەست نەهێنائەڵبەت ئەو باسەی یەکەمی ڕەزام لاپەسەندە؛کە ئەبێت کۆمۆنیستەکان بنەمای کاری ئاشکراو یاسایی- بەمەرجێک کەهەردوکیان لیک جیابکەینەوە- بناسن وکار بکەن. هاوسەنگی هێزیش کاریگەری جدی هەیە لەسەر شێوازی خەباتی چینی کرێکار هەیە. بەڵام شتێکمان هەیە بەناوی ڕیفۆرمیزم وشتێکی تریشمان هەیەبەناوی گومان بڵاوکردنەوەی ئەوانە لە کوێی ئەم ڕوانینەدا جێی دەبێتەوە؟قورسایی کارەکە لێرەدایە و ئەگینا ئەگەر مرۆڤ ئەیتوانی لەسەردەمی پوکانەوە، ببێتە ڕیفۆرمیزم و لەسەردەمی شۆڕشگێڕانەدا ببێتە شۆڕشگێڕ، هیچ کەسێک کێشەی نەبوو. مەسەلەی سیاسەتی شۆڕشگێڕانە، خەباتی شۆڕشگێڕانە لەسەردەمی پۆکانەوەی شۆڕشدایە. ئەمە بەچ شێوەیەکە؟
نورەی دوهەم
من ناکۆکیم لەگەڵ ئەنگیزەکەی ڕەزادا نیە. ئەو ئەیەوێت جێگایەکی خاڵی نیشان بدات بەڵام ناتوانێت بەڕێکی نیشانی بدات کە ئەو جێگا خاڵیە لەکوێدایە. بەبڕوای من کێشەیەکی سەرەکی لەباسەکەی ڕەزادا ئەوەیە کە کۆمۆنیزمی وەرگرتوە کە کێشەی لەنەبونی ئەڵتەرناتیڤی خەباتی یاساییدایە، دواتر دەڕوات کە کێشەی یاسایی خەباتەکەی لە جەماوەرەوە فێر ببێت. بەردەوام ئەمە بۆ من- کاتێک دەمانەوێت قسە لە سەردەمی خەفەکردن دەکەین- فشاری دواکەوتوترین توێژە کۆمەڵایەتیەکانە.
تۆ دەلێیت ئەکرێت بەرگری لەتۆمارەکان بکەین. ئەڵێم ئەگەر منیش کرێکاربم بەیەک تۆز سەرکێشی دەتوانم بەرگری لە کۆبونەوەی گشتی بکەم ئاشکرایە کە ئاسنتر لە بەرگری کردن لە تۆماری واژۆ، بەرگری کردن لە نەنوسینی تۆمارە. کاری کردەنیت ئەوێت؟بڕۆین بزنێک بهێنین و خۆمان شیرەکەی بدۆشین و شیرەکەی لەگەڵ نانی زەڕاتدا بخۆین و بانگەشەی بۆ بکەین!ئەڵێیت ناکرێت؟!سەرئەنجام غاندیش شێوەیەکە لە شێوەکانی تێکۆشانی دژی بەریتانیا. بۆچی ئەمە نابینیت کە کەسێکی تر لەهەمان کۆمەڵگەدا، دەیەوێت باشتر بانگەشەی تێکۆشان بکات لەدژی بەریتانیا؟
ئەمەوێت بڵێم تۆ پێش ئەوەی بزانیت خۆتان بە سەرنجدان لە هاوسەنگی هێز و ئەو"کێشە یاساییانەی"کە لەکۆمەڵگەدا هەیە سەرو سامان بە چ جۆرە تێکۆشانێک ئەدەیت، کە ناتوانیت لەپەیوەند بە کیشەی کاری تودەییەکان* و هتدەوە قسە بکەیت. ئاشکرایە کە ئەوە کێشەی کاری کەسانێکی ترە. بەو شێوەیە نیە کە جەماوەرهەن، وشیاری لەبەردەمماندایە و خۆبەخۆش لەبەردەم ئەواندایە. زۆر باشە ئەو خۆی وادەر ئەکەوێت کە خۆبەخۆیی خەریکە بە ڕیگەی ئەکسەریەتەکان*، شێوازی یاسایی تێکۆشانەکەی بەرەوپێش دەبات. ئێمە چ دەربڕێنێکمان هەیە لە"شێوازی یاسای"پێشنیارکراوی حزبی کۆمۆنیست لەبەرانبەر بە"شێوازە یاساییەکەی"حزبی تودەدا؟یەکەم ئەمە ڕون بکەینەوە، دواتر هەموو باسەکان لەشوێنی خۆیاندا دادەنێن.
من ئەڵێم بایکۆتی شورای ئیسلامی لەسەر بنەمای پێناسە هەڵە نیە. حزبی کۆمۆنیست ئەتوانێت بڵێت مەڕۆن بۆ هەرەوەزی شورا ئیسلامیەکان. هەرەوەزی لەسەر ئابوریە ولە سەر بەفرگر. شورای ئیسلامی لەسەر جاسوسیە و لەسەر خەفەکردنی ئابوری. ئەمڕۆ مەبینەو سبەی لەبیرنەکەی. ئەمڕۆ کەهەڵبژاردنی شورای ئیسلامیە وکرێکاران هان ئەدەین بۆ بەشداریکردن تێیدا، سبەینێ کاتێک لیستی پێنج دانە کرێکاری چالاک و کۆمۆنیست لەلایەن شورا وە ئاشکراکرد و لەفایلەکەدا هێنایانەدەرەوە، ئەویان "لەبر بونە شورای ئیسلامی" لە ئەندامێتی شورای واقیعی دەورەی داهاتودا بێ بەش دەکەن. ئەم شێوازە لێدانێکی مێژووی لەچینی کرێکار ئەدات.
من ئەبێت بزانم ئەو شورا ئەیەوێت چکارێک بکاتـ؟ یەکێک ئەیەوێت وەسیلەی کۆنترۆڵی کرێکاران دروست بکات بۆ بۆرژوازی. بەڵێ! کرێکاران ناچارن دەنگ بدەن. سەرئەنجام کەناڵێکە لەوانەیە ڕۆژێک بەفرگرێکیان بدەنێ. ڕۆژێک بەفرگریان ئەدەنێ بەڵام دەڕۆژیش ڕێگری لەمانگرتنەکانیان دەکەن. منیش ئەندامی شورام!؟دواتر هاوڕێ کرێکارەکەمان وازدەهێنێت لە شورای ئیسلامی دێنێت. تا ئەو کاتەی ئەوە لە یاسادا هەیە وکارکردن تێیدا کاری یاساییە، هاوڕێ کرێکارەکەمان لەوێدا دەمێنێتەوە؟بەدڵنیاییەوە نەخێر!
هەموو مەسەلەکە لەسەر ئەوەیە کە ئێمە بەرگری لەکام شێوازە یاساییە دەکەین؟ئەو شیوازەی کە ئێمە بتوانین بەرگری لێبکەین. بەوشێوەیە نیە کە کرێکار تەنها ئەرکی ئەوەیە کە بەرگری لە ڕەوایەتی کارەکەی خۆی بکات. سبەینێ ئەگەر لە لیستی واژۆ کەرانی دادخوازی نامەیەکدا بۆ ئایەتوڵامونتەزەری ناوی دەرچوو، لە ڕۆژی ڕاپەڕیندا چ وەڵامێکی کرێکاران ئەدەمەوە:من دەتوانم ببمە ڕابەری کردەیی ڕاپەڕینەکەشی؟
من دەمەوێت بزانم ئەو کرێکارە پیشڕەوەی کە وتی نەخێر ئەوە سیاسەتێکی ڕاست نیە، ڕۆشتن تۆماریان هێناو بەسەری خۆیاندا شکایەوە، وتی بەبۆچونی من ئەبوایە هەر لێرەدا مانمان بگرتایە، ئەوانەش هەر گوێیان لێ نەگرت و ڕۆشتن واژۆیان کۆکردەوە و پاش ئەوەی ئەو کارانەیان ئەنجامدا و بەشێوەیەک کە دەستیان لە قاچیان درێژتر گەڕانەوە ، کێ ڕابەریانە؟ئەمەوێت بڵێم بەو ئاسانیەش نیە کە شێوەی یاسایی باشە وئەبێت سودی لێوەربگرین!شێوازی یاسایی پەیوەندی بە هاوسەنگی هێزەوە هەیە بەڵام هاوسەنگی هێز شتێک نیە کە (وەکو بەشی پشک) لە سەرەوەی بنوسن"هاوسەنگی هێز"ئەمڕۆ لەسەدا حەوت ونیو!هەرکەسێک لێکدانەوەیەکی دەرونی وبابەتی هەیە بۆی. یەکێک بە هاوسەنگی هێزو بیرکردنەوەی لە پۆتانسێلی ئەم بزوتنەوەیە دەلێت:بەبۆچونی من مانبگرین، یەکێکش بەبێ باوەڕیەوە بەجەماوەری کرێکار دەڵێت واژۆ کۆبکەنەوە.
لەم بابەتەدا ناکرێت بەم فۆرمۆلەوە کە ڕەزا دەیڵێت بڕۆیت و مەسەلەکە یەکلایی بکەیتەوە؛چونکە هەر ئەمە ئەبێتە هۆی ئەوەی کە ئێمە لەگەڵ ئەو کرێکارانەی واژۆ کۆدەکەنەوە دورکەوینەوە. . . کرێکاران کە بۆ واژۆ کۆکردنەوە لەبەردەم ماڵی مونتەزەری کۆبونەوە، من ئەگەر کرێکار بم لەبەردەم کارخانەدا هەتا کۆتایی دەڵێم مەیکەن، ئەوە کارێکی هەڵەیە. کرێکاران مەبەنە بەردەرگای مونتەزەری بۆ پاڕانەوە. لەوانەیە ئەمڕۆ دەستی بەزەیی بەسەرو گویتاندا بهێنێت، ئەبێت سبەینێ زۆرێکیان بگیڕنەوە ، دەڕۆن ودەیکەن؟سەرئەنجام سبەینێیەکیش لە کارخانە هەیە، دوسبەیش لە کارخانە هەیە. منیش کە هێشتا نەمردوم. دەڕۆم وئەڵێم:خۆبینیتان ئەبوایە مانتان بگرتایە؟
لەبەرانبەر شورای ئیسلامیشدائەڵێم کۆبونەوەی گشتی. دەتوانم بەرگری لە ڕەوایەتیشی بکەم. باشە ئەبێت فشار بهێنم هەتا بەرگری بکەم. هەر بەو ئاسانیەش نیە کە بکرێت بەرگری لە واژونامە بکەیت. بەڵام کرێکاری پێشرەوترو تێکۆشەرتر بەکەمێک زیاتر فشار هێنان بۆ خۆی دەتوانێت بەرگری بکات. بلێت کاکە ئێمە کۆ دەبینەوە. دەوڵەت دژی ئەوەیە کە کرێکاران لەژێر سەقفێکدا کۆببینەوە؟ئەگەر دەوڵەت بڵێت بن دژم، کە وەک ئەمیر دەلێت ڕەنگە بۆ واژۆ کۆکردنەوەش بڵێت ئیستا کاتی نیە. ئیمام وتویەتی ئەوانەی کە واژۆنامە دەنوسن لە مونافیقیش سەگترن. چی بکەین ؟ئەوە بابەتی من نیە کە ئەو چ مامەڵەیەک لەگەڵ کاری قانونی جێگەی بەرگریدا دەیکات!
دوێنێ بەشێوەیەک سەری هەڵداوە کە گوایە دەکرێت بڕۆیت ولەگەڵ وەزارەتی کاردا قسە بکەیت، بەڵام ئەمڕۆ هەرکەسێک لەگەڵ لیستی واژۆدا بڕواتە بەردەرگای وەزارەتی کاردا دەستگیر دەکەن. من چ کارێک بکەم؟بەرهەمی ئەم چالاکیە ئەبێت شتێک بێت بەبێ لەبەرچاوگرتنیئەوە کە سەرکەوتوە یان نا، چینی کرێکار شتێکی لە لایەنی یەکێتیەوە بەدەستهێناوە. ئەگەر شکستیشی هێنابوو ئەوە دوبارە بەهەمان شێتوەیە.
هەربۆیە من دەڵێم جیاواز لە ئەڵتەرناتیڤە واقیعیەکانی حزبی کۆمۆنیست سەبارەت بە شێوازی یاسای هەڵسوڕان هێشتا ناکرێت ئەم باسەکە بگەیەنیتە جێگایەک. پیاهەڵدانی ئەم جۆرە کارە و لەو لاشەوە دێژکردنەوەی ئەم باسە تەنانەت بۆ پاساوی نوسینی لیستی واژۆکۆکردن بۆ سەرانی ڕژێم دەیبینین، ڕژێمێک کە هەموو کرێکاران بەشێوەیەکی بابەتی دەیبینن کە خوێنی چینی کرێکاری کردوەتە شوشەوە، پاساوەکان تەنها لەسەر بنەمای سنوردارکردنی کاری یاسایی و شیاوی بەرگری لێکردن بەس نیە. ئەبێت ئاشکرائەو کارە یاساییە بۆچی لە ڕاستای بەرژەوەندیە درێژ ماوەکانی چنی کرێکارداهەیە. ئەبێت بەو لایەنەکەش نیشان بدەیت، ئاغا گیان بۆ نمونە تۆ کە دەڵێیت وەرن با سەیارەکان بشکێنین هەڵە دەکەیت، من کە دەڵێم ئەوکارە بکە ڕاستە، بەڵام هەر بەو بەرژەوەندیانەوە کە تۆ بەشوێنیانەوەیت. ئەگەرنا بە بۆچونی من تۆمارەکە، ئەودیوی کۆتایی و سنوریێک تێدەپەڕێنێت کە بتوانێت جێگای پەسەند بێت. لەباسەکەی ڕەزادا ئەسڵەن ناکرێت پێناسەی سنور بکەیت.
ئەوە بۆیە لە باسەکەی حاجی جەوادیش تێگەیشتم. حاجی سەید جەوادیش لە ڕۆژی خۆیدا نامەی دەنوسی بۆ ڕابەری عەمەلی تویژێک. . . حاجی سەید جەوادی نامەیەکی تریشی نوسی بوو بۆ شا، نامەیەکی تریشی نوسی بوو بۆ شا. لە سبەینێی ڕاپەڕیندا لەبەر ئەوەی کە حاجی جەواد نامەی بۆ شا نوسی بوو، لە کۆڵانەکەدا بەدوایدا دەگەڕان بەهەرحاڵ ئەم دۆخە لە کۆمەڵگەدا دێتە پێشەوە. ئاستی تێکۆشان زۆرتر دەڕوات و ئەو حزبەی کە بەنامە نوسین بۆ ئیمام خۆی سەرقاڵ کرد بوو سەبارەت بە بەندیخانەی جیم، ناودەبرا ئیتر شتیکی لێ نامێنێتەوە. ئەمەوێت بلێم ئاڵۆزیەکان زۆر زیاترن لەوەی رەزا دەیخاتە ڕوو، لەناو ئەم بابەتەدایە.
نۆرەی سێهەم
سەبارەت بەوەی کە ڕەزاو خەسرەو ئەیانەوێت چ شتیک پیشنیار بکەن قسەناکەین. ئێمە سەبارەت بەو شتە قسە دەکەین کە پێشنیار دەکرێت کەسێک دەتوانێت بێت و بەخایاڵی خۆی سەرقاڵی بەرگری لە بەشداری کۆمۆنیستەکان بێت. بەڵام لەکردەوەدا باری دەروازە بۆ ڕیفۆرمیزم بخاتە سەرپشت. منیش بەو هۆیەوە ڕەخنە لە فۆرمۆل بەندیەکەی دەگرم. هەڵبژاردنی ئەوەی کە ئایا لە نێوان ئەم دوو باسەدا، لایەنی ئەو باسەی کە هەر چۆن بێت بەدوای کونێکدا دەگەڕێت لەکارەکەی ئێمەدا بەڵام سەد کون لەباسەکەی خۆیدا هەیە (باسەکەی پێشومان)، سەرئەنجام دەبێت یەکێکان هەڵبژێریت. من ڕەخنەم لە باسەکەی ڕەزا ئەوەنیە کە بۆچی باوەڕی بەوەیە کە کۆمۆنیستەکان ئەبێت لە شێوازی کاری یاسایی و ئاشکرای هەڵسوڕاندا بەشداری بکەن و ڕاستیەکەی بزانن کە ئەم کارە مانای چیە. ئەگەر ئەو ڕستەیەی بوتایە هەمومان چەپڵەمان بۆ لێ ئەدا. پاشان کەدەستی کرد بە ڕونکردنەوەی، گەیشتین بەوەی کە ئەبێت بچینە پای نامە نوسینیش، لەپێشیشیەوە بین، کاریکی زۆر باشیشە، سەرئەنجام جەماوەر لەوێن و ئێمە چی دەکەین وفڵان و . . . کە ئەوانە هێواش هێواش لە زەینیەتی مرۆڤ دور دەکەوێتەوە.
من ئەڵێم ناکرێت بەم چەکە بچیتە جەنگی پۆپۆلیزم و گۆشەگیریکردن ببینەوە، بە چەکێک کە لایەن وەڵامەکەی پێیە. بابە گیان ئێوە کە زۆر شۆرشتان کردوە!کرێکار دەلێت لە مەیدانی سیاسیدا لە هەڵسوڕانی عەمەلیدا لە پەنای حزبی تودەدا وەستاون. پێم دەڵێت ئەو کارانەی تۆ دەیکەیت هەڵەن هەر بەوشێوەی کە حزبی تودەش سێ ساڵ پێشتر بەمنی وت. ! کە دەگاتە بابەتی شۆڕشگێڕیتان لەم ناوەدا چی ڕویدا؟بەرژەوەندیە کۆمۆنیستیەکانتان لەم نێوەدا چی لێهات؟بنەما پایەییەکانتان چێ بەسەرهات کە وشیاری چینی کریکارە، کە لەم نێوەدا ئەبێت بچێتە سەرەوە و یەکگرتوییان زیاتر ببێت؟بەبۆچونی ئێوە ئەگەر دەستەیەکی تر لە بەرانبەر دژایەتی بەشێکی تر لە کرێکاراندا واژۆ کۆبکەنەوە و بیبەنە بەردەم مونتەزەری، چینی کرێکاریان یەکگرتو کردوە یان پەرتەوازە؟بۆچی تەنها کاتێک ئێمە بەکریکاران دەڵێین بەڕێبازی ئێمەوە پەیوەست ببن، نامەمان ناوێت، بوینە هۆکاری پەرتەوازەیی و حزبوڵا کە کرێکاران دەبەن بۆ ژوری مونتەزەری نابنە هۆکاری پەرتەوازەیی؟چونکە جەماوەر لە پشتی خۆیانەوە دەبینن؟!هەموو ئەو پرسیارانە بۆ هەموان دێتە پیشەوە.
سەبارەت بە مەسەلەی کاری یاسایی بە بۆچونی من ئەمیر پەنجەی خستە سەر خاڵێکی گرنگ. ئەڵیت یەکەمجار کاری'ئاشکرا"لە"یاسایی" جیابکەیتەوە. ئەوەی ئێمە باسی دەکەین کاری"ئاشکرایە"/یاسایەک لە ئێراندا نەماوە هەتا ئێستا بکرێت ئاوێزانی ببیت. ئەو شتەی کەماوە زۆر لاوەکی و پەراوێزییە. زۆر پەراویزیە. واتە هیچ کام لە توێژە کۆمەڵایەتیەکانیش نەیانتوانیوە کە بەپشت بەستن بە پرۆژە یاسایەک یان مادەیەکی یاسایی خەبات بکەن. تەنانەت بۆرژوازی کە لە بەرامبەر یاسا بەڕەسمی ناسراوە و بیناکانیشی خۆیان خاوەنین، کاتێک دەستی بەسەردا دەگرن. ناتوانن پشت بەیاسا ببەستنئەگەر قسە لەبارەی بزوتنەوەی جیهانیەوە دەکەیت ئەوە قسەیەکی ڕاستە. تێکۆشانی یاسایی پێگەیەکی زۆر گرنگی هەیە. لەئێران خەباتی 'یاسایی" لەگەڵ"خەباتی عەلەنیدا"هەمیشە دوو دانە شتتی جیاواز بووە و ئەگەر بمانەوێت مانای تایبەتی وشەکە قسە لە "یاسا"بکەین ئەبێتە "دەوڵەت"، کاتێک بەو شیوەیە دەیبینین پرسیارەکە ئەگۆڕێت بۆ ئەمە ئایا لە "ڕێڕەوی دەوڵەتی"وە کەڵکی لێوەردەگرین بۆ خەباتەکەمان یان نا؟بواری . "دادگا"؟شورای ئیسلامی کارگەیە. ئەمەیە ڕێکاری قسەکردنتانە. . باس لەسەر "ڕێگای یاسای"نیە، باسە سەبارەت بە"ڕێڕەوی دەوڵەتە". لەبەر ئەوەی ئیتر لەدەرەوەی دەوڵەتدا یاسا هیچ شتێکی بابەتی نیە. لانی کەم لە کۆماری ئیسلامیدابەو شێوەیە. ئەگەر بڕیاربێت وەڵام بەو پرسیارە بدەینەوە. من ئەڵێم سود لە"بواری دەوڵەتی"کۆماری ئیسلامی وەرنەگرین. بایکۆت هەر لە ئێستاوە!ئەمە بۆچونی سیاسی منە.
ئایا ئەم قسەیە بەو مانایەیە کەسودوەرگرتن لە شێوازی ئاشکرا و ڕەوای تێکۆشان، شێوازێک کە کرێکاران دەتوانن سودی لێوەرگرن و تەنانەت دەوڵەتیش نەتوانێت بەری پێبگرێت و تۆمەتباریان بکات بە پیلانگێڕ. بە ئانارشیست و سەرنگونیان بداتە پاڵ، یان تۆمەتباریان بکات بەلاوازکەری حکومەت، سود وەرنەگرین؟من دەڵێم با سود وەربگرین. ئەوانە زۆر لێک جیاوازن لە گەڵ ئێراندا . ئەمڕۆلە ئێراندا هیچ مانگرتنێکی یاسای بونی نیە ئایا ئێمە بەرگریمان لەوانە کردوە؟بەرگریمان کردوە. هەموو مانگرتنەکان"نایاسای "ین بەڵام "ئاشکرا"ن و لەبەر چاوی هەموماندا ڕوی ئەدا و ئێمەش ئەڵێین ئەبێت پشتیوانی لێبکرێت. جیاوازی دەڕواتە سەر ئەو شوێنەی کە بەشێک لە چینی کرێکار کە بۆ سەردەمانێک تودەییەکانیان لەگەڵدا بوو، ئەیەوێت دەست بۆ کارێک بەرێت پێچەوانەی بەرژەوەندی چینی کرێکارە. . کۆمۆنیست لەو دۆخەدا چکارێک دەکات؟بەبڕوای من لەدەرەوەی ئەم جوڵانەوەیەوە دەوەستێت. ترسان لە دورەپەرێزی سنوریکی هەیە، لە چوارچێوەیەکی دیاریکراودا مانای هەیە.
شورا کرێکاریەکان بڕیار ئەدات کە تەقە لەخۆپیشاندانی بەلەشەفیکەکان بکەن. من ئەگەرئەندامی ئەو شورایەبم دەست لەکاردەکیشمەوە. سیاسەتی مەنشەویکی بەسەر شوراکاندا زاڵەو ئەڵێ ئەم خۆپیشاندانە نایاساییە. لێیدەن و سەرکوتی بکەن. باشە مەگەر لەم جۆرە شورایانە دەوریان نەبوو لە سەرکوتی{یەریڤان؟} و کوشتاری بەلشەفیەکاندا؟دەوریان هەبوو بونە هۆی پەراوێز کەوتنی شوراکان. هەرکەسێک ئەو ڕۆژە دەست لەکار کیشانەوەی پیشکەش کردبێت سبەینێ لەسەری ڕاپەڕیندا بوو. کەوایە ترس لە کەوتنە پەراوێزێش سنوریکی هەیە. تێڕوانینێکی چینایەتی- کرێکاری پێویستە کە ئەوە دیاری بکات کە چی کارێک مرۆڤ پەراویز دەخات و چی کارێک نایخاتە پەراوێزەوە.
خۆی هەر ئەوەی کە جەماوەر ئێستا لێرەن هیچ شتێک دیاری ناکات. باشە دوێنی جەماوەر لەڕیزی ڕیفراندۆمی کۆماری ئیسلامیدابون. ئەگەر بمانەوێت کۆتای وسنور و عەنتیکەییەکانی باسەکە بەدرێژی وەربگرین، ئەبێت ئەمەش بڵێین:"جەماوەر لە ڕیفراندۆم بون"، "لەشکریان بۆجەنگ ئامادە دەکرد"، لە فڵان و فیسار بون، لە هێرشی سەر کوردستانیشدا هەبون. . . ئێستا من چی کارێک بکەم؟ئێمە لەدەرەوە دەوەستین، ئاشکرایە!کاتێک هەموان دەیانوت، بەنی سەدر یش دەیوت کە ئای کوردەکان جیا خوازن، زۆر باشە جەماوەرێکی فراوان خۆشباوەڕ بون و باوەڕیان بەقسەکانی کرد، سەرئەنجام ئەبێت لەسەر چوار ڕیانێکدا بوەستیت ولە پەراوێزەوە بلێیت'مافی میللەت لە دیاریکردنی چارەنوسی خویدا"_بەم کارەت لە خودی چەپی ئەو کاتەش دەکەوتیتە پەراوێزەوە. . . ئەبێت بوەستی و هەرئەمە بڵێی. . . دوای شەش مانگ ئاشکرا دەبێت. پاش شەش مانگ هیچ شتێک لەوانە لە مێژودا نامێنێتەوە، بەڵام تۆ دەسەڵات وەردەگریت.
کەوایە ئەم باسە سنورێکی هەیە. سنورێکە کەم نیە، باسێکی چونایەتیە. ئەوە کوێی ناکۆک نیە لەگەڵ پرەنسیبە بنەماییەکانی کۆمۆنیزم وبەرژەوەندیەکانی چینی کرێکاردا؟کۆمپانیای هەرەوەزی دەوڵەتی، ئەگەر دەوڵەت تەنها هەرەوەزی- دروستکردوە من ڕازیم بچینە ناویەوە، لەبەر ئەوەی ئەوکاتە ئەبینین کە ناکرێت ئەو مرۆڤانە بکڕیت، ناکرێت ئینسانەکان بۆگەن بکەن، ئەو کەسە کاتێک لەو کاتەوەی کەلە هەرەوەزی بووە. ئەیەوەیت مافی کریکاران وەربگرێت وبیگەڕێنێتەوە بۆ خاوەنەکانی. شورای ئیسلامی بابەتەکەی شتێکی ترە. باسی تێکۆشانی سیاسیە. شورای ئیسلامی ڕیکخراوی زەردیدەوڵەتیە. لە قسەکانی ڕەزا واتێگەشتم کە ئیتر هیچ پێویست بە"نەخۆشی چەپ ڕەوی منداڵان لە کۆمۆنیزم"یشدا ناکات- واتە ڕەخنەی لینین لەم جیگایە- لەو باوەڕەدایە کە ئەبێت بڕۆینە ناو ڕێکخراوە زەردەکانیشەوە!ئەبێت بڕۆینە ناو هەموو شتێکەوە!لەکۆتاییدا هیچ ڕوینەدا!
ئەپرسیت بۆچی لەسەرەمی شادا نەڕۆشتمە سەندیکا؟بەبۆچونی من دەبوایە نەڕۆشتمایە!کۆمۆنیستەکان نەدەبوو ببنە ڕابەری سەندیکاکانی زەمانی شا ئەگەر سەندیکاکان دەوڵەتی بوون، بەڵام سەندیکاکانی ئەو سەردەمە ناناسم. یان لە شیلی. . . مۆڵەتم بەرێ، ئایا ئێمە ئەمڕۆ لەسەندیکا کرێکاریەکانی بوڵغاریا ببینە ئەندام کە ئەندامێتیەکەی لە سۆڵیدارێتی واوەترە؟هەر ئێستا یەکێتیەکان بەشێکن لە سەندیکای دەوڵەتی. ئایا من وتۆ دەچین بۆ یەکتی دیموکراتی مەعدەنچیەکانی یورکشایەر یان نا؟ناڕۆین. ئەو هەموو کرێکارە دەنگ ئەدەن و ئەڕۆن ئەبنە ئەندام. منیش لەگەڵ ئەواندا دەڕۆم بۆ ئەوێ؟زۆر باشە من لە پەراویزدام چارەسەر چیە؟
ئەمەوێت بڵێم کە باسی پەراویز کەوتن باسێک نیە کەتەنها لەسەر بنەمای ئامادەکردنی خێراو دەمودەستی ئەمڕۆی جەماوەری کرێکار و دانانیان لەپشتی ئەم یان ئەو ڕیبازی دیاریکراودا. لە تێکۆشانیکی کردەییدا مانای دەبێت و جاریک ئەبێت لە پێناو جەماوەری بوندا خۆت بخەیتە پەراویزەوە، وەک بەلشەفیەکان لەبەرانبەر شەڕی نێو نەتەوەییدا. کرێکاری ڕوسی کەلە پشتی ڕیبازی شکستخوازیدا نەبوو. کرێکاری ڕوسی بەلای زۆرەوە لەسەر ڕێبازی بەرگری شۆڕشگێڕانەی مەنشەفیەکان بوو. بەلشەفیەکان وتیان نەخێر شکستی تزاریزم.
ئاڵۆزی باسەکە لێرەدایە. ئەوشتەی کە ڕەزا دەیەوێت بەم بەڵگانە پەنجەی لەسەردابنێت، لەبەرانبەر هێرشی خاڵی بەرانبەردا بێ توانایە. باسەکەی من ئەوەیە. پێشتر لەسەر ئەو خاڵانە قسەی زۆرمان کردوە. واتە ڕازیم بە بنەمای باسەکە خۆی، مەسەلەی کاری ئاشکرا- یاسایی کۆمۆنیستەکان، بەڵام کاتێک ئەوبەرگریانەی لێی دەکرێت بەرگریەکە کە ناتوانێت سنوری خۆی لەگەڵ ڕیفۆرمیزم وئۆپۆرتۆنیزمدا بکێشێت (گوێی شەیتان کەڕبێت!)، ئینسان دەتوانێت چ بڵگەیەک بهێنێتەوە لەبەرانبەریدا؟بە لەبەرچاوگرتنی ئەو خاڵە ئیجابیەی کەلەم مەسەلەیەدا دەخریتە ڕوو، ناتوانین ئەم فۆرمۆلبەندیە پەسەند بکەین کە ڕینمایی بەکرێکاران بدەن کە ئەگەر واژۆ کۆدەکەنەوە، بەدڵنیاییەوە ئێوەش بڕۆن!پاشان ئەبێت دانیشین و لەسەر یەک بەیەکی ئەم حوکمانە قسەبکەین.
خەسرەو دەلێت کاتێک هەیە کە جەماوەری کرێکار دەڕوات، پاش هەموو باسەکانی ئێمەش دەڕۆن. من دەڵێم زۆر باشە دەڕۆن. ئەو دەیەوێت بڕوا، چی بکەم؟ کێ وتویەتی کە کۆمۆنیستەکان لە هەرکات و هەر قۆناغێک و لەهەر سەردەمێکی ژیانیاندا ئەبێت جەماوەری بن؟جەماوەری کرێکاری ئەڵمانیا شوین فاشیزم کەوتن، کۆمۆنیستەکانیش ناچار بون کە بۆماوەیک لە لەپەراویزدا جەماوەری چیندا بمێننەوە. ئیستاش کاریگەریەکانی چارەسەر نەبووە، هیشتاش لە ئەڵمانیا حزبێکی کۆمۆنیست کە بەکەڵک بیت بونی نیە.
ئەمە سنورێکی هەیە و بەبۆچونی من ئەو سنورەش کۆمەڵەشتێک دیاری دەکات. من ئەگەر لەوبڕوایەدابم کەئەگەر بمانەوێت ئەم باسە بەجێگەیەکی مەنتیقی بگات. ئەکەم ئەبێت شرۆڤەیەکی دروست بکرێت بۆ یاسا لە ئێران، کە قسە لە تێکۆشانی یاسای دەکەیت یان ڕیکاری دەوڵەتی؟دووهەم یاسا خۆی چەندێک شتێکی جیگای پشت پێبەستنە؟پاشان لەوەش گرنگتر>تێکۆشانی ئاشکرا و باسی هاوسەنگی هێز. من ئەلێم کاتێک کرێکارێک لە ئێران دێت و ئەڵێت مافی خێزانێکی چوار نەفەری حساب بکەن، دەتوانێت کۆمۆنیستێکی زۆر ئاگر ئاسا بێت. ڕێکخراوی بەناو چەپی ئێرانی لەوانەیە بەمە بڵێت سازشکار. خۆم بەتەواوەتی ئەم باسەم قبوڵە. بەڵام بەبڕاوی من ئەمە باسێکی ترە. باسی بونە ڕابەری کردەیی چینی کرێکار. بەلام جێگایەک کە تێکۆشانەکەی نەک بەتەوای ئەو دروشمانەی کە بۆت نوسیوە، بەڵکو هەندێک لە بەشەکانیدا خەریکیت، نزیک دەکاتەوە.
ئەم باسە باسێکی دیاریکراوەو بەو بەڵگانەی کە هێنراونەتەوە ناگەڕێتەوە، من پێموایە ئەگەر ڕەزا بیەوێت ئەو باسە بەتۆکمەیی بخاتە ڕوو بەلای کەمەوە ئەو بەڵگانەی من و حەمید لیرەدا هێنامانەوە. هەموو ئەوە بووە کە سنوری ئەم بەڵگەیە لەگەڵ ڕیفۆرمیزم وئۆپۆرتۆنیزمدا ئاشکرابێت و ئەگەر نا ئەم قسەباسە خۆی بەو مانایە، گرێ لە کاری کەسێک ناکاتەوە.
نۆرەی چوارهەم
جیاوازیەک کە لەگەڵ باسەکەی ڕەزادا هەستی پێ دەکەم لەسەر مامەڵەی بێسەروبەرانەو بێ ئاگایانە بە خودی ئەو فۆرمەلاسیۆنانەیە کە ئەیەوێت، نەک ئەو نیازەی کە لەسەرەتای باسەکەمدا وتم. ئەو نیازەی کە دەیەوێت ڕونی بکاتەوە، خۆشی هەروا دەڵێت:"من ئەم لاوازیەم بینیوەو ئیتر دەڕۆم. ئەگەر کەسێک وابیر دەکاتەوە کەمن لەئاکامدا ڕژان وپژان وەکو حزبی تودەم لێ دێت. بابێت وبڵێت چی کارێک نەکەم ئەگینا من دەڕۆم". بابە گیان هەر ئەم بەرپرسیارێتیە لە ئەستۆی ئێوەشدایە کاتێک لەگەڵ کاروانەکەدا بەرەو لای ئەو مەسەلانە دەڕۆی کە پێت وایە خاڵی لاوازی حیزبە، ئەبێت ئاگات لەخۆت بیت کەلەڕەخنەکەتدا هاوشێوەی حزبی تودە، هاوشێوەی ئەکسەریەت، هاوشیوەی کەسوکاری زیندانیە سیاسیەکانتان بەسەر نەیەت. ئەمە هونەری نیە کە ئینسانێک لاوازی دیاری بکات و لەگەڵ کاروانەکەدا بڕوات. میژووی تەواوی کۆمۆنیزم هەر ئەوەیە. . . دەرئەنجام کاتیکیش لەگەڵ کاروان دەڕۆیت بەرەیەکی یەکگرتوو پیکدەهینیت، پاشان لەگەڵ کاروانەکە لەهەمان بەرە دێیتە دەرەوە و ئاورێک لە توێژەکانی تر ناداتەوە کە چۆن خەریکن ژیان بەسەر دەبەن و چۆن خەریکی تێکۆشانن.
لەگەڵ کاروانەکە دەڕوات دەبێتە سکتاریست و دواتر لەگەڵ کاروان دەڕوات و دەبێتە پەڕلەمانتاریست و سەرئەنجام هەربەوشێوەی لەگەڵ کارواندا لاوازیەکی بینیوەو ئیتر ڕۆشتوە. ئەوە بەرپرسیارێتی من نیە کە رژواو پژاویەکانی پشت سەری ئێوە لە حیزبی کۆمۆنیستدا کۆبکەمەوە. ئیوە ئەبێت خۆتان فۆرمۆلبەندیەکتان هەبێت کە بتوانیت خۆت بەرگری لێبکەیت. ئەو هێرشەی کە ئەمڕۆ دەکرێتە سەر ئێوە، هەمان ئەو هێرشەیە کە سبەینێش دەکرتە سەرتان. "من ئیتر نازانم" و"من ئیتر تێناگەم" و"ئەگەر کەسێکی تر قسەی هەیە بابێت و بیکات"کە وەڵامی باسی کەسێک ناداتەوە کە خەریکە لە ناوەوە و دەرەوەی بزوتنەوەی کریکاریدا ڕەخنە لە ئێوە دەگرێت.
دواتریش جۆرە هەڵسوکەوتێکی بەبڕوای من دەمارگیرانە بۆ نمونە"نادر وتویەتی کە کۆمۆنیستەکان ئەبێت ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیان هەبێت". زۆرباشە من دەلێم ئەم ئەڵتەرناتیڤەم نیە کە ئەوە دەڵێم. من کە نەم وتوە کۆمۆنیستەکان ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیان هەیە و ئێوە بۆچی ئەو کارە ناکەن. ئەڵیم باس، جیا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی تۆ خۆت ، بێ مانایە. باسەکەی تۆ خۆت بێ مانایە، لە پەراوێزدا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی
ئەگەر لەم باسەدا ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتیت نیە وبەکردەوە خۆبەخۆ، تودەیی، حاجی سەید جەوادی هاوشێوەی خەڵکدائەنێیت ئەو کاتە من لەگەڵ ئەوە جیاوازیم هەیە. من ئەڵیم باسەکەی تۆ بەبێ خستنەڕوی ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی تۆ خۆت، بێ مانایە ، لەپەراویزدا لە ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی.
ئەلییت من ئەم ناتەواویە ئەبینم و دواتر مۆرێکی پەسەندکردن ئەدەیت خوارەوەی تۆماری واژۆکە، مۆری پشتیوانی بۆ شورای ئیسلامی. بەملاو بەولا و دانە دانە. . . ئەلێم هەڵەیە، ئەوە نەبوو بە باس، ئەوە نەبوو بەباسی کۆمۆنیستی. ئەگەر ئاگادار نەبیت. ڕەزا ئەلێت باسەکەی من هاوسەنگی هیزو تێکۆشانی ئاشکرایە، کارم بەوەنیە ناوی چیە، کارم بەوەنیە فۆرمۆلبەندیەکەی چیە، تۆ بڕۆ فۆرمۆلبەندیەکەی بدۆزەرەوە، ئەگەر ئەشتەویت ناوی بنێ کاری یاسایی. . . نەخێر! هەموو ئەوانە کاری کەسێکە کە خەریکە تیئۆری بۆ هەڵسوڕانێک دادەنیت، هەموو ئەوانە بەناوی ئەوکەسە خۆیەوەیەتی.
ئەوە ئێوەن کە ئەبێت سنوری کاری یاسایی و ئاشکرا لەباسەکەتاندا ئاشکرا بێت، نەک ئەو کەسەی کە ئەلیت لە باسەکەی تۆدا سنور ئاشکرا نیە، ئەلێیت زۆر باشە تۆ بڕۆ ئاشکرای بکە، ئەوە کە ئیتر ئەوە کەنابێت!تۆ ئەبێت سنوری کاری ئاشکراو کاری یاسای لە باسەکەتدا ئاشکرا بێت ئەگەرنا ئەو کەسانەی کە ئەلێیت ئاگاداری منیان کردوە، ئەمیرو غوڵام، زۆر باشە ئەوانیش خەریکن ئەڵێن ئیتر بەو باسە دەبیتە ریفۆرمیست.
پاشان بەشێوەیەکی لێهاتوە کە گوایە! سوکایەتیەک ڕویداوە لەبەر ئەوەی کە ئینسانەکە هەوڵی داوە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنور بەندی بکات. عەجایب!ئەوەی کە دەیەوێت دوبارە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکات!ئاشکرایە کە دەیەوێت لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەدی بکات. هەر ئەو باسانەی تۆ کە دەتەوێت لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکەیت کارەکەی بەئێرە گەیاندوە. نا!لەبنەمادا شتێکی وانیە. بێگومان هەوڵی ئێمە ئەوەیە کە لەوجێگەیەدا لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا سنوربەندی بکەین کەلەبەردەم جوڵانەوەی بەڕاستی کرێکاریمان دەگرێت.
ئەوەی کە پۆپۆلیستەکان بەناوی خەبات لە دژی ئۆپۆرتۆنیزم و حیزبی تودەو هیترەوەخۆیان پەراویز خستوە باسی خۆیەتی. ئەم، حزبی کۆمۆنیستە چونکە ئەیەوێت بەرەو لای کریکاران بڕوات چاوپۆشی لە هەوڵدان بۆ سنوربەندی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ئیکۆنۆمیزمدا ناکات. چونکە ئەوانە مەیلیە واقیعیەکانن و نمونەکانیشیمان لە ناوچینی کریکاردا هەیە بەوهۆیەوە بەڵێ، من ئەڵێم ئەبێت سنور بەندی بکەین لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا. ئەرکەکەشی هەر لەئەستۆی تۆ دەزانم کە خەریکن ئەو باسەپیشکەش دەکەیت بۆ چینی کرێکار. من کە هیشتا بڕیاریکم نەداوە تاشتێک بڵێم. تۆ ئەبێت لەباسەکەتدا سنوربەندی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزمدا بکەیت.
هەر ئەو کارە ئەگەر من بێم بیکەم چکارێک دەکەیت؟ بێم یەک وتاری تر بنوسم کە ئاماژە بە هەندێک دەریچەی تر بکەم، لەگەڵیشیدا ئەوە ئاغا گیان نەکا لە کارەکانتا وەکو حزبی تودەت بەسەر بێت، نەوەکو چینی کرێکار ڕاکێشن بۆ بەردەم دەرگای بۆرژوازی بۆ پاڕانەوە، نەوەکو زانایانی بەماریفەت بکەیت بە پاریزەرو سەروەسێتی چینی کرێکار. . . دواتر تۆ دێیت و دەڵێیت کە"پاش پەرواێز کەوتن چی ڕوئەدات؟"من ئەلێم ئەوە کێشەی من نیە، تۆ بڕۆو کێشەی پەراویز کەوتن چارەسەر بکەن، پەیوەندی چیە بەمنەوە! تا ئێمە هاتین هەتا بڵێین وەکو تودەییەکانتان لێ نەیەت، دوبارە لەگەڵ هەمان بابەتی کۆنی کە" چینی کرێکار چی لێ دێت" هاتونەتە سۆراخی ئێمە!ئیتر ئەمە نەبوو بە پلمیکی سیاسی!ئێمە خەریکین ئەوخاڵە لاوازانەی کەلە باسەکەی تۆدا هەیە دەخەینە ڕوو کە بەهەر ڕادەیەکیش ئامانجێک کە ئەتەوێ ڕونی بکەیتەوە ڕاست وپیرۆز بێت، دوبارە ئەوەی کە ئەم خاڵە لاوازانە بشاریتەوە ئێوە ڕزگار ناکات. هەر چەند دانە وتاریش بنوسیت کە ئەو هەڵوێستانەی تێدا بێت لە بزوتنەوەی کرێکاریدا بەپێچەوانەی خۆی دەشکێتەوە. شتێکی تری لێ دروست دەبێت.
بەهەر حاڵ لە باسی هاوسەنگی هێزوشێوازی تێکۆشاندا وابیرناکەمەوە کە باسێک بێت کەمن شەخسی خۆم لەگەڵیدا ناکۆکبم، لەوباوەڕەدانیم کە ئەمیریش لە دژی بێت، لەبنەمادا ڕەزا خۆی دەزانێت کە بڕیار بوو من بۆ ژمارەی پێشوی کۆمۆنیست ، سەبارەت بەهاوسەنگی هێزو شێوازی تێکۆشان لەسەر هەمان ئەو ڕێبازەی کە هەمانە بنوسم. دواجار لەناکاو کاتێک کەسێک لەهەمان مەکتەب، بەهەمان ئەنگیزەوە دێت ودەڵێت ئەو باسەی کەتۆ دەیکەیت، کاتێک بڵاو دەبێتەوە، سنوری ئێمە لەگەڵ ئەکسەریەت و تودەییەکاندا زۆر کەم ڕەنگ ئەکاتەوە، هەر ئەو وەڵامە ئەداتەوە کە بە پۆپۆلیستەکانیشی ئەداتەوە، بەبڕوای من ئیتر ئەوە پلمیکی دروست نیە بەهەرحاڵ ئەو شتەی کە ئەبێت لێرەدا ڕون بێت ئەوەیە:ئەم باسە بەم فۆرمەلاسیۆنانە وەڵامدەرەوە نیە. باسەکەی ئێمە ئەوەیە بەم فۆرمەلاسیۆنە بۆی گرنگ نیە کە کاری ئاشکرا لەگەڵ کاری یاسای لە ئێراندا جیاوازی هەیە، بۆی گرنگ نیە کە ئایا شێوازی کاری یاسای لە زنجیرەیەک پرەنسیبە کۆمۆنیستیەکان بە پرەنسیبەکانی بەرژەوەندی چینایەتیەوە سەرچاوەیان گرتوە یا تەنها هەر ئەوەی کە یاساییە بۆی مەسەلەیە یان ئەوەی کەئێمە شارەزا نین بۆی بوەتە مەسەی لە. . . باسێک کە ئەم خاڵانەی بۆ گرنگ نیە، باسێکی لاوازە و بەشکستی خۆی کۆتایی دێت. تۆ دەتەوێت چ جۆرە بەشداریەک لە چینی کرێکاردا بکەیتە باو؟هەر جۆرە بەشداریەک؟من هاوڕای نیم. بەشداری لەناو چینی کرێکاردا کارێکی قورس نیە، ئەنجومەنە ئیسلامیەکان خەریکی ئەوکارەن. بەڵام ئێمە خەریکین بەشوین جۆریک بەشداریکردنەوەین ئێوە بەپێی پێناسە چونکە زۆر عاشقی بەشداری کردنی خۆت لەپێناسەکردنی بواردوە. ئەم باسە تەواونیە. ئەمە وەڵامێکە کە ئێمە خەریکین بەو باسەی ئەدەینەوە.
تێپەڕ بونمان لە بابەتێکی پۆپۆلیستی، کە"نایەوێت لەگەڵ چیندا پێکەوە بنوسێت"، "نایەوێت ڕابەری کردەیی بێت"، "نایەوێت بەشداری بکات"، گرێ یەک لەباسەکەی خودی ئێوە ناکاتەوە. لاوازی باسەکەی ئێوە لە شوێنی خۆیدا ئەمێنێتەوە. وای دابنێ ئێمە دەترسین و بێ دەنگ دەبین و بڕیار ئەدەین لەدژی جرێک لە ئۆپۆرتۆنیزم وئیکۆمۆنیزم خەبات نەکەین، بەڵام ئیتر ئەمە نەبوو بەوەڵام. کەلینی باسەکەتان داپۆشیت!
منیش و ئەمیریش ئاماژەمان بەلاوازیەکانی باسەکەدا. لاوازیەکەی لەوێدایە کە ئاگای لەوە نیە کە لەگەڵ دەخالەتگەریدا چ شتێکی تر دەکاتە قوربانی. بەشداری- بەو مانایەی کە خۆی دەیڵێت- ئازادی دەکات، پاشان بایکۆتیش دەکاتە کاریکاتۆر کە یەکێک لەباسەکانی من بوو لەو کۆبونەوەیەدا. بۆچی یەکێک ئەگەر بایکۆتی شورای ئیسلامی بکات پاسیڤە؟بۆچی!؟بۆچی ئەبێت ئەم تۆمەتە بۆمن هەڵبەسترێت؟مەگەر کەسێک کە بایکۆتی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی کردوە لەبەرانبەر کاری ڕاستەوخۆی جەماوەریدا پاسیڤ بووە؟
ئایا تۆ ئەڵێیت کە ئەبێت ئەڵتەرناتیڤی ئیسپاتی بهێنین؟نەخێر؟پێم وایە کەخۆتان ئەبێت بیهێنن. هەر ئێستا، من ئەڵێم پێشنیاری بزوتنەوەی کۆبونەوەی گشتی وەک شێوەکی کاری ئاشکرا- یاسایی کرێکاری دەکەین. هەر ڕێکخراوێکی زەرد، بەهەر ڕادەیەک زەردێکەی تۆخ یان کاڵ بێت، و بەبێ لەبەرچاو گرتنی ئەوەی کاتێک لەبەرماندایە زەردیەکەی بە لەشمانەوە بمێنیتەوە یان نا، هەرچەندێکی تر لەم ڕیكخراوانە بخەنە بەردەم چینی کرێکار، دوبارە باسەکەی من ئەوەیە کە ئێمە ئەمانەوێت یەکەم بزوتنەوەیەکی کۆبونەوەی گشتی بخینەڕێ. ئەڵێیت:"بەڵام لە کۆتاییدا ئەیانەوێت لێرەدا لە شورای ئیسلامیدا دەنگدان ئەنجام ئەدرێت و سەرئەنجام ژمارەیک دێن و بەفرگرەکان دەگرنە دەست و لەڕیگەی ئەو بەفرگرانەوە جاسوس ئەدۆزنەوە؟"زۆر باشە ئەڕۆین وتێکی ئەدەین. تۆ خۆت کاندید بکە!
بەڵام ئەگر حزبێکی کۆمۆنیست بێت وبڵێت:"ئیمە لەشورای ئیسلامیدا بەشداری دەکەین!"، زۆر باشە، ئەمە پشتکردنە لە چینی کرێکار. تۆ باسێک کە هەڵسوڕاوێکی کرێکاری ئێمە ئەبێت بە شێوەیەکی خۆرسک تێی بگات، ئەگۆریت بە پرەنسیبێکی سیاسی بۆ حزب. بۆچی؟ بەبۆچونی من حزبی کۆمۆنیست لە ئێستاوە هەتا ئەو کاتەی کۆماری ئیسلامی لە دەسەڵاتدایە، نابێت بڵێین ئیمە لە هەڵبژاردنی شورای ئیسلامیدا بەشداری دەکەین. ئەمە بەومانایە نیە کە هەڵسوڕاوانی کۆمۆنیست لە دۆخی کەسییاندا لە چارەنوسی پێکهاتەی ئەو شورایانەدا بەشدار نابن؟زۆر باشە ئەبێت بەشداربن. مەئەگر ئەکرێت نەبن؟پاشان ئەوڕۆژە لە کوێن؟مەگەر کاتێک کە شورا پێکدەهێنرێت ئەوان لەکارگە نین؟
بەبڕوای من کەسێک کەنەتوانێت ئەم وردەکاریانەلە ئاستی جیاوازدا لەباسەکەی خۆیدا خۆیدا بگونجێنێت ئەبێتە قوربانی باسەکەی خۆی و ئەبێت بەو شتەی کەخۆی نایەوێت ببێت. لە وشەیەکدا باسەکەی من ئەوەیە:ئەم باسە بەم فۆرمەلاسیۆنانانەوە، ناتەواو ناکافیە و تێگەیشتنی بێ کەموکوڕی زۆرتری ئەوێت بدات بەدەستەوە. ، تێگەشتنی هەڵە ئەدات بەدەستەوە، پێموانیە ئەگەر بڵیم سنوری ئەم باسە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم وئیکۆنۆمیزم خەوشدار ئەبێت، ڕۆشتوینەتە سەنگەری کەسانێکەوە کە سەردەمانێک بە بیانوی ترەوە ناکۆک بون- کە بەدڵنیایەوە هەموشی هەر بیانو نەبوو، بزوتنەوەی خەتی٣ وبزوتنەوەی چریکی بەڕاستی توانی لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ڕیفۆرمیزمی حزبی تودەدا سنور بەندی بکات، هەموشی بێ بەرهەم نەبوو_سەرئەنجام ئەو کەسەی کە ڕەخنە لە کۆڕش لاشایی دەگرێت، ئینسانێکی شۆڕشگێرە کە ئەڵێت ئەو ڕوانگەیە ڕیفۆرمیستی وئۆپۆرتۆنیستیە{کە هێزە بەرهەمهێنەکان. . . }. بزوتنەوەی چریکی وخەتی ٣ بەڕادەیەک توانی شۆڕشگێرتی چەپی ئێران قوڵتر بکاتەوە کە تائێستا بتوانێت سەرنج بداتە سەر شۆڕشگێڕێتی چینی کرێکار. ئەگەر نا پێش ئەوانە کە هەموان لە سەنگەری حزبی تودەو بەرەی میللی مامەڵەی سیاسیان دەکرد. بە بۆچونی بن ئەمەش هێڵکێشانی بێلایەنی بوو بەسەر دەستکەوتەکانی چەپێکدا کە هەرچۆن بێت تائەندازەیەک هەبوو.
هەرچۆن بێت ئەمەوێت بڵێم سنوربەندیە لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ڕیفۆرمیزم لە ئەستۆی کەسێکدایە کە خەریکە بزوتنەوەی کۆمۆنیستی دورەپەرێز بەرەولایەک دەبات و بەشێوەیەکی جدی ئەو مەترسیە دێنێتە کایەوە کە مرۆڤ لە سیاسەتی ڕۆژانەیدا لەگەڵ ئۆپۆرتۆنیزم و ئیکۆنۆمیزمدا دەبێتە هاوئامانج. بارەکەشی لەگەرنی ئەودایە، نەک کەسێک کە بەوتەی ئێوە لەبنەمادا نایەوێت نزیکی چینی کرێکار بێتەوە. هەر ئەوکەسەی کە ئەیوت ئەبێت بڕۆیت وبەشداری بکەیت- لەمن زیاترلەم باسەدا کە وەک دیارە نامەوێت بڵێم- ئەبێت- هەر ئەو کەسە ئەبێت جیاوازی هەڵویستی لەگەڵ حزبی تودەو شێوازە ئۆپۆرتۆنیستیەکان ڕون بکاتەوە، نەک کەسێکی تر بۆ ئەو. باسەکەی من ئەوەیە. ناکرێت هەڵوێستی بەهەڵەداچون بێت کە ئینسان بڵێت لەو باسەی ڕەزادا هەندێ خاڵی ڕاستی تێدایە و خاڵێکی هەڵە کە کاریگەری خراپ لەسەر خاڵە ڕاستەکانیش دادەنێت. ئەمە هەڵوێستێکی هەڵە نیە لەم بابەتەدا، بەبڕوای من باشترین هەڵوێستە.
نۆرەی پێنجەم
بەبۆچونی من هەڕەشەی پەراوێز کەوتن نابێت ببێتە شمشێری داموکلسی بۆ بزوتنەوەی چەپ وکۆمۆنیستی، لەبەر ئەوەی کە ئەو پرەنسیبانەی کە بە بەهای زیادەڕەوی بەدەستی هێناوە لەبیربکات. ئەبێت پەراوێز کەوتن لەناوبەرێت بەڵام بە پاراستنی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی. ئێمە ئەمانەوێت هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی لەپەراێزەوە بیتە دەرەوە، نامەوێت تەنها هەندێک ئینسانی دیاریکراو لەپەراویز بێنە دەرەوە. هەر لەبەر ئەوە پێموایە خاڵی بنەڕەتی لەم بابەتەدا، ڕونکردنەوەی تایبەت مەندی مادی و ئاڵوگۆڕ بەخشی هەڵسوڕانی کۆمۆنیستی خۆیەتی. ئەگەر نا بەئامانەت وەرگرتنی شێوازی هەڵسوڕانی چینەکانی تر لەناو چینی کرێکاردا وەک بێ کەموکوڕو وتەواکەری ئەو پرەنسیبانەی- کە کاتێک بمانەوێت لەبارەی ڕێبازەکانەوە قسەبکەین- ناوەکانیان ببێتە"پاک کراو'، پاک کراو لەناو گیومەدا. ئەگەر کەسێک ئەمڕۆ مارکسیزم کۆمۆنیزمی کرێکاری پاک کراو بدۆزێتەوە، بەبۆچونی من خۆی لەخۆێدا بەشداریشی تێدایە، ، بەمانای کارێکی بنەڕەتی. ئەو جیاوازیانەی کەلێرەدا هاتە ئاراوە، لەسەر بێموبالاتی لەسەر خودی پرەنسیبەکان و ئامانجە بناغەییە کۆمۆنیستیەکان لە بزوتنەوەی چینی کرێکاردا.
دەقی ئەسڵی ئەم بابەتە شەفەییە. ئەم دەقە هەندێک گۆڕانکاری تێداکراوە کە دەنیس ئازاد لەناو فایلە دەنگیەکدا دۆزیویەتیەوە.
دەقی نوسراوە لەلایەن منەوە جارێکی تر لەگەڵ فایلە دەنگیەکاندا بەراودکراوەتەوەو نوراوەتەوەو چاکراوە. لەهەندیک جێگادا شوازی سادەی گفتوگۆکانم گۆریوە بۆبۆشیوازی نوسین هەندێک ڕستە کە ڕون نەبون بە دیقەت لە قسەوباسەکانی مەنسور حیکمەت، کە بۆمن زۆر ناسراو بوون، وردبینی بۆکرد وڕاستکردەوە
ئەم قسەوباسە لەلایەن ڕەزاموقەدەمەوە لە سیمینارێکی حزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ١٣٦٥ هەتاوی- ١٩٨٦میلادی پێشکەشکراوە.
لە مارسی ٢٠٢١ لە لایەن ئیرەج فەرزادەوە پیداچونەوەی بۆکراوە و
Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #3882ku.html
|