Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  

قسەوباسی سیمیناری حزبی کۆمۆنیستی ئێران سەبارەت بە یەکێتیە کرێکاریەکان

مەنسوور حکمەت

ئەم دەقە لە کاسێتەوە وەرگیراوەو نوسراوەتەوە


ڕاستیەکەی پێم وایە لە وتارەکەیهاوڕێ ئەمیردا تەرکیزی سەرەکی باسەکە لەسەرڕەخنەگرتن لە(ئیکۆنۆمیزم) ئابووریخوازی و سەندیکاگەرایی بووە و تاڕادەیەک هەوڵێک درابوو بۆ جیاکردنەوەی خەباتی ئابووری بۆخۆی و تەنانەتیەکێتی بۆخۆی لە سیاسەتی ترێدیۆنیزم و ئابوورییەوە. بەڵام کاتێک بیرم لە تەواوی باسەکەیبە تێکڕای کردەوە، بینیم لەم باسەدا خەباتی ئابووری تاڕادەیەکستەمی لێکراوە، منیش بە شەخسیی پێم وایە کە دەبێ لێرەدا باسی خەباتی ئابووری و گرنگییەکەی بکەم. بە تایبەت لە دوا وتارەکانیهاوڕێ ئەمیردا پێم وایە پێگەیڕاستەقینەی خەباتی ئابووری زۆر کەم بووەوە. جگە لەوەش بە سەرنجدان بەو ئاماژانەی کە بە لادانەکان، لە ئەوانەیناکۆکن لەگەڵمان، لەرەزمەندەگان ورای کارگەر و لادانەکانیان(انحرافاتەکانیان)، کردوویەتی، پێموایە لادانێکی(انحراف)ڕاستەقینەتر و مەترسیدارتری کەم ڕەنگ کردەوە کەڕووبەڕووی دەبینەوە.

پێم وایە چەند تێبینییەک پێویستە لەسەر ئەوەی کە ئایا خەباتی ئابووری بەردییەکەمیوشیاری کرێکارانەیان بەردییەکەمی خەباتی چینایەتییە؟ بە بڕوای من خەباتی ئابوورییەکەم بەردیوشیاری کرێکارانە. واتە من بەزەحمەتی دەزانم چینی کرێکار بتوانێت بگاتە تێگەیشتنێکی سۆسیالیستی سەربەخۆ لە تێڕوانین بۆ بوونی خۆی وەک فرۆشیارێکی هێزی کار بۆ ئەوەی نەزمێکی نوێ دابمەزرێنێت. پێموایە پرۆسەی پەیوەستبوونی خۆبەخۆی کرێکاران لە هەر جۆرە خەباتێکدا بەوڕاستییەدا تێدەپەڕێت کە ئەوان پێگەی خۆیان پەی دازانن لە کۆمەڵگەی سەرمایەداریدا وەک فرۆشیاریهێزی و ئەو سەپاندن و ناهەقی لێکردنەی کە لەمبابەتەوە بەسەریاندا بەروەڕویان دەبێتەوە.

دووەم: من پێموانییە ئەوە بەڕێکەوت بێت کە سەندیکاگەرایی و ئابووریخوازی پەیوەستن بە خەباتی ئابوورییەوە، کشانەوە لە سیاسەت بە خەباتی ئابوورییەوە دەناسرێتەوە، هەروەها بەڕێکەوت نییە کە بە شێوەیەکی سروشتیسەروکەلەی کرێکارانی پێشەنگ و چالاک زیاتر لە ئابووریدا خەبات دەدۆزرێتەوە، دەکرێت. ئەمەش لەبەرئەوەی بەشداریکردن لە خەباتی ئابووریدا لەڕوانگەی کۆمەڵگەی بۆرژوازیەوەڕەواترە. ئەمەش واتە سروشتییە مرۆڤ بیەوێتشتومەکەکەی خۆی بە نرخێکی زیاتر بفرۆشێت،یان بیەوێت وەک مرۆڤێک مافی ئەوەی هەبێت بیمە و تەندروستی و حەقدەستی زیاتری هەبێت و مەرج نییە دژی ئەوڕژێمەی ئیستا هەیە بێت و لایەنگری لە ڕوخاندنی بکات . ئەمەش لەلایەن کۆمەڵگەوە قبوڵکراوە، تەنانەت لە فاشیستترین حکومەتەکانیشدا. کاتێک دەڵێی هەموو خەباتێکی ئابوورییەکسەر لەلایەن بۆرژوازییەوە سەرکوت دەکرێت، من دەڵێم لە پلەییەکەمدا خەباتی کۆمۆنیستی و سۆسیالیستی سەد هێندە خراپتر سەرکوت دەکرێت. هەندێک جار لە فاشیستترین وڵاتەکاندا، ناڕەزایی لەسەر کاتی کارکردن، ناڕەزایەتی لەسەر بیمە، ناڕەزایەتی لەسەر تەندروستی کارگەکە شتێکە کە باشتر تەحەمول دەکرێت لەخەبات، بۆ نموونە بۆڕووخاندنی دیکتاتۆرییەکیان هەڵوەشاندنەوەی موڵکی تایبەت. من دەمەوێت ئەوە بڵێم کەڕاستە ئەم خەباتە ئابووریەی چینی کرێکار بە خێرایی، لە قۆناغێکی مێژوویی دیاریکراوی وڵاتێکدا، بەرەو خەباتێکی سیاسی بۆ دەسەڵات دەبات،یان شەڕێک - لەیاخیبوونەوەیان بە ئاگادارییەوە - بۆ دەسەڵات. بەڵامڕاستییەکە ئەوەیە کە لە تێڕوانینی گشتی کۆمەڵگای سەرمایەداریدا هەمیشە بوار بۆ خەباتی ئابووری هەیە. ئەگینا چینی کرێکار بە شێوەیەکی سروشتیدوچاری یاخی بوون ئەبێت و بە تەواوی نامێنێت. چونکە خودی بوون و پەیوەندییەکەی بە سەرمایە پەیوەستە بەم خەباتەوە. کەواتە ئەوەی دەمەوێت بیڵێم ئەوەیە کە ئەو مەترسیەی کە هەڕەشەمان لێدەکات ئەوە نییە کەڕەوتێک بێت و نوێنەرایەتی ئابووری و سندیکالیزم بکات لەبەردەمماندا. بەڕاستی مەترسییەکە لەێرەدایە کە ئێمە لە سنووردارکردن لەگەڵ ئابووریخوازی و سندیکالیزمدا چاومان لە خەباتی ئابووریی چینی کرێکار و پێگە مێژووییەکەیەتی بۆ ئەم چینە، و پێگەی هەمیشەییەتی بۆ ئەم چینە، هەروەها پێگە تاکتیکیشی بۆ حزبی کۆمۆنیستی ئێران دابخەین. پێگەی مێژوویی خەباتی ئابوری، بەو مانایەی کە وتم بەشێکە لە هۆشیاری چینی کرێکار و ئەگەر بە دۆخێکی سەرکوتی سیاسییان دیکتاتۆری کاریگەری لەسەر ئەم پرۆسەیە دابنێین، ئەوا دەگەینە هەمان دەرەنجامی سەیر و سەمەرە وەک هاوڕێ ئەمیر کە دەڵێت: "ئەو کرێکارێکی مامناوەندی ئینگلیزی نییە". من ئەمە قبوڵ ناکەم. و ئەمیاخیبوونە لە حکومەتی ناوەندی، بەبێ ئەوەی نیشان بدات کە ئەم کرێکارە چ بەدیلێک بەرجەستە دەکات بۆ حکومەتیناوەندی، بەبێ ئەوەی دیاری بکات کە ئەم کرێکارە تایبەتە کە لە دژی حکومەتی ناوەندی شۆڕشی کردووە دەتوانێت بە چی فریو بدرێت، خۆی لە خۆیدادەسکەوتێک نیە، خۆی ئاماژە بە ئاستێکی بەرزتری هۆشیاریناکات، بە تایبەتی خۆی لە خۆیدا ئاماژە بە ئاستێکی بەرزتری ئەزموون ناکات. نیشاندەری ئەوەیەکەخاوەنی هیچ جۆرە ئەزموونێک نیە.

چینی کرێکاری ئێران بە لاوازییەکی بنەڕەتی لە تێگەیشتنی ئەوەی کە دەبێیەکبگرن، تایبەتمەندە. ئەمە ئەو تێگەیشتنەیە کە چینی کرێکاری بەریتانی بە شێوەیەکی نەریتی هەیبووە. چینی کرێکاری ئێران بەبونە ئامرازی دەستی لەلایەن حیزبە بۆرژوازیەکانەوە دیاری دەکرێت. چینی کرێکاری بەریتانیا خۆی حیزبێکیبۆرژوازیڕێکخست. بەڵام ئەگەر بڵێی ئاسانە چینی کرێکاری بەریتانیا بخەیتە ژێر کاریگەری فاشیزمەوە، بخرێتە ژێر کاریگەری کۆنەپەرستی و پارتی لیبراڵیانیۆرۆکۆمۆنیزم؟ نەخێر، نا، پابەندە بە هەندێک نەریت و داتای ئایدیۆلۆژی لەناو چینەکەی خۆیدا. چینیکرێکاری بەریتانی زیاتر بە ئاگایانەڕیفۆرمخوازە. چینی کرێکاری ئێران هەمیشە وەکیارییەک لە دەستی موجاهدین و خومەینی و بەرەی نەتەوەیی و حیزبی توودە و هاوشێوەکانی ماوەتەوە. من دەمەوێت بڵێم چینی کرێکاری ئێران بە پێداگری نەکردن لەسەر داخوازییە ئابوورییەکان و نەبوونی عەقڵیەتێکی پێوەندیدار بە داخوازییە ئابوورییە هاوبەشەکانییەوە، لە بنەڕەتدا بنەمای گەشەی پۆپۆلیزم و گەشەی حیزبە بورژوازییە بچووکەکان و لاوازی مێژوویی کۆمۆنیزم بوو لە ئێران.

ئەگەر بە خەیاڵتدا بێت کرێکاری پیشەسازی نەوت تا ئەوڕادەیە شەڕ بکات کە وەک چینێک - وەک کرێکارێکی پیشەسازی نەوت - و بە کردارێکی ئابووری خۆی - تەنانەت ئەگەر نەیگوت ئەزهەریئەبێت بڕوات - بە هەمانڕادەخزمەت بەبزووتنەوەی کۆمۆنیستی دەکرد لەبەرانبەربزوتنەوە ئیسلامیەکاندائەوکاتە تێدەگەیت کەعەقڵیەتی چینایەتی-ئابووری خودی چینی کرێکار چ ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە ئاسانکاریکردنیئەرکی کۆمۆنیستەکان لە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆنێکدا کە تەنیا دەیەوێتڕژێمەکان بڕوخێنێت و حکومەتەسەرکوتگەرەکان بکاتە نا ناسەرکوتگەریان شتێکی دیکە لە فۆرمە ستەمکارەکان. ئەمڕۆ کرێکاری ئێرانی دەتوانێ بە ئاسانی جارێکی دیکە ببێتە ئامرازی ئۆپۆزیسیۆنی غەیرە کۆمۆنیستی و لە شۆڕشی ئێرانیشدادوبارە دەتوانرێت کە کڵاوی لەسەر بنرێت (واتە فێڵی لێبکرێت وبەلاڕیدا ببرێت. و:وەرگێڕ). چونکە تێگەیشتنێکیڕوونی لە خەباتی ئابووری خۆی نییە.

خاڵێکی دیکە کە لە مێژووداتۆمارکراوە ئەوەیە کە خەباتی ئابووری چینی کرێکاریشجۆرێ لە مەحەکدانی کۆمۆنیزمیشە. تۆ پۆڵەندات هەیە؛ دواجار دوای سی ساڵ، چل ساڵ، پەنجا ساڵ، گەیشتینە شوێنێک کە هەندێک هاتوون و گوتوویانە سۆسیالیزم و نەزمی نوێ، هەندێکیشیان وتویانە نانی شەو و کاتژمێری کار. لەڕووی مێژووییەوەلەمەحەکدانی ئەوەی کە سۆسیالیزم و نەزمە نوێیەلە کۆتاییدا دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی کە ئایا نان و کاتی کارکردن ئاسانتر دابین دەکرێتیان نا. ئایا ئەو بیرۆکەیەی کەمرۆڤ بەیانیان ماسیگرە و شەوانە نیگارکێشە و پاشنیوەڕۆئاسنگەرە، دێتە دی؟ واتە باری ئابووری و بابەتیی و ماددی چینی کرێکار بۆ هەمیشە موڵکی سەرکەوتنی کۆمۆنیستەکانە و پێوەری ڕەوایەتی هەر بیرێکی کرێکارییە. ئەگەر ئەم خەباتە ئابوورییە کەم بکرێتەوە - ئەم داواکارییە ئابوورییانە وەکمیحوەرێکی سەرەکیهەبوونی چینایەتی چینی کرێکار - پێموایە دەتوانرێت هەر شتێکی خۆبەخشانەی تێیدالەقاڵب بدرێت؛ "باشە ئیتر ئەمە حکومەتەکەی تۆیە"، " ئیترخۆماڵی کرد" یان بۆ نموونە "حکومەت سۆسیالیستیە ئیتر، " یان "بەرەی دژە فاشیستیە ئیتر"!

پێم وایەڕادەیپێداگری چینی کرێکارلەسەر بەرژەوەندییە ئابوورییە تایبەتەکانی و داخوازییە ئابوورییە تایبەتەکانی،یارمەتیکۆمۆنیستەکان دەدات نەک حیزبەڕیفۆرمخوازەکان کە لە ناو بۆرژوازیدالەگەڵ یەکدا گرەوی بەدەستەوە گرتنی دەسەڵاتیسیاسیلەسەردەکەن. چونکە تەنها ئەوانن کە سیستەمێک بۆ کۆمەڵگا پێشنیار دەکەن کە بتوانێت ئەو داواکاریانە بەدی بهێنێت. و یەکێک لەو هۆکارانەی کەڕیڤیزیۆنیزم و ڕیفۆرمخوازی لە پارتەکانی دوای کۆمینتردا ئاشکرا کرد، ڕێک ئەم داواکارییە ئابووریانەی چینی کرێکار بوو. پێم وایە ئەم خاڵەش لەم باسەدا کاڵ دەبێتەوە.

بەڵام لەبارەی ئێران خۆیەوە پێموایە ئەوەی هەڕەشەمان لێدەکات دوورکەوتنەوەیە لە چینی کرێکار نەک شوێنکەوتنی چینی کرێکار. من بە هیچ شێوەیەک پێموانییە کەڕای کارگەر و ڕەزمەندەگان و هتد، خەریکنڕەوتێکی سندیکالیستی دروست دەکەن کەهێزمان لە ئێمە دەبات. پێم وایە پێچەوانەکەیڕاستە. ڕای کارگەر و ڕەزمەندەگان و هاوشێوەکانیان جارێکی تر ئەوە نیشان دەدەن کە لە داهاتووی دیموکراسیدا ئەو کرێکارییە و ئێمەش رۆشنبیرین. ئەگەر ئێستا بتەوێت لەوە تێبگەیت کەچ لادانێک هەڕەشە لەپەیوەندی حیزبیکۆمۆنیست لەگەڵ چینی کرێکاردادەکات، من دەڵێم ئەمە بە هیچ شێوەیەک ئیکۆنۆمیزم و سندیکالیزم نییە، بەڵکو دیسان خۆبەخشی و پۆپۆلیزم و ڕۆشنفکری خوازیە. ئەگەر بە شێوەیەکی واقیعی سەیر بکەیت، دەبینیت کە حیزبی ئێمە کەمتر هەستیارە بەرامبەر بە داخوازییە ئابوورییەکان، بە بوونیبابەتیی چینی کرێکار و بە خەباتیڕاستەقینەیڕۆژانەی خۆی. ئەو شوێنەیە کە ئێمە هیچ نازانین. لێرەدایە کەیەک کەس لەڕیزەکانی ئێمەداخاوەنی بۆچون نیە. لێرەدایە کەڕۆژنامەکەمان و ڕادیۆکەمان و هتد بەتاڵن. پێم وایەڕۆژێک دوای دەستپێکردنی قەیرانی شۆڕشگێڕانەی ئێران، ئەوڕەوتەی کە دەبێتە هۆی جێهێشتنیچینی کرێکار و دوورکەوتنەوە لە چینی کرێکار،ڕەوتی ئێمەیە نەکڕەزمەندەگان. ئەمە ئەوڕیزبەندییە نییە کەڕەزمەندەگانیانڕای کارگەر بۆئیکۆنۆمیزم لە خۆیانی نیشان دەدەن، من گەرەنتی دەکەم. ئەمە هەوڵی ئەوانە بۆڕاکێشانی کرێکاران. ئەوە نییە کەڕیڤیزۆنیزمیڕووسیا لەناکاو لە ئێرانی ئابووریناسدا شکست دەهێنێت، واتە پێی وایە دەبێت داواکاری ئابووریی کرێکاران بەدی بهێنرێت، پێی وایە دەبێت بە هێزی خۆی جێبەجێ بکرێت،یان پێی وایە ئەمە ئامانجی بنەڕەتییە! نه‌خێر ئه‌وه‌ وا نیه‌. ڕای کارگەر بەرگری لە داخوازییە ئابوورییەکان و ڕێکخراوە خۆبەخۆکانی کرێکاران دەکات بۆ شکۆمەندکردنیان. بۆ چی؟ بۆ ئەوەی سیاسەت لە سەرەوە پێشبکەوێت و بە تەواوی خۆبەخشانە و غەیرە کرێکار و دژە کرێکاران و دژی هەمان داخوازی ئابووریدوسبەی بباتە پێشەوە. دەیەوێتببێتەکرێکار. ئەمەش بەشێکە لە پرۆسەیکرێکاری بوونە. پێویستە لەم چوارچێوەیەدا سەیری ئەم دیاردەیە بکرێت. وە ئەمە جۆرێکە لە نیشاندانی هەستیاری ئەمڕەوتانە بەرامبەر بە کێشەکانی چینی کرێکارخۆی.

کاتێک ئێمەڕەخنە لەمانە دەگرین، ئەگەر ئەم لایەنە نەبینین و بەناوی ئیکۆنۆمیستەوە لێیان بدەین، پێم وایە ئێمەیاریمان بە دەستیان کردوە. راستە ئایدیاکانیان ئیکۆنۆمیستیە، بەڵام ئەم پڕوپاگەندەئیکۆنۆمیستیانە خاوەنیئەو تایبەتمەندیانەیە کە ئەم رێکخراوانە لە چوارچێوەیچینی کرێکاری کۆمەڵگای ئێران نزیک بکاتەوە، شتێک کە ئێمە لێی بێخەبەرین.

من دەڵێمکاڵکردنەوەی خەباتی ئابووری، لەم خاڵەدا، لاوازبوونی شوێنی خۆی لە تەواوی هۆشیاری چینی كرێكاردا، لاوازبوونی لە پێوەندی لەگەڵ حیزب و كرێكاران و شۆڕشی سۆسیالیستیدا، كە دەرئەنجامەكەی ئەوەیە ئێمە دیسانەوە دەبینەوەبەڕێکخراوی پەیکارو یا ڕەزمەندەگانی سەردەمانی ڕابردوو. ڕێکخراوی بێ پەیوەندی بەچینی کرێکارەوە.

با بەم شێوەیە بیڵێم؛ من دەڵێم خەباتی ئابوورییەکێکە لە پێکهاتەکانی خەباتی چینایەتی. ئەمەش لەلایەن هاوڕێ ئەمیرەوە کەمکرایەوە. راستە لە زۆر شوێن هەوڵی دا حیساباتی خەباتی ئابووری لە حیساباتی ئابووری و هتد جیا بکاتەوە، بەڵام کاتێک گەیشتینە کۆتایی باسەکە، بەو جۆرە جەختکردنەوە و وەستانەوە، پێم وابوو خودی خەباتی ئابووری شکستی دەهێنا. بە بڕوای من نەک هەر ژیانییە، بەڵکو هەڵە نییە بڵێین هەنگاوییەکەم لە پێکهێنانی چیندایە. هەڵە نییە بڵێین هەنگاوییەکەم لەوشیاری چیندایە. سنووردارکردنی زۆرتوند لەگەڵ ئەمەدا دەتوانێت ئێمە لە بینینی ئەم پرۆسەحەیاتیە دوور بخاتەوە، کە پێموایە گرنگە-نابینم.

لە چوارچێوەی مێژووی راستەقینەی ئێرانیشدا، ئەگەر جارێكی تر ئاوڕ بدەینەوە، دەبینین كە بە شێوەیەكی نەریتی حیزبە چەپەكانی ئێران، لە سەرووی چینی كرێكارەوە، چینی كرێكار وەك "دیموكراتی بەردەوام" بەكاردەهێنن و رێژیم بگۆڕن بۆ رژێمێكی دیكە کە تەواو جیاوازە لە نەریتی کرێکاری , پێی دەوترێت چینی کرێکاریان بە هیچ شێوەیەک نەدا. وەک سیاسەتی چریکی.

ئێمە لە کام سەرەوە لە چینی کرێکار و ئیکۆنۆمیزم نزیک دەبینەوە؟ لینین کاتێکڕووبەڕووی ئەم کێشەیە دەبێتەوە، بزووتنەوەیڕۆشنفکران نییە، بزووتنەوەی کرێکاریڕووسی هەیە، کە ئیکۆنۆمیستن و لە ئیکۆنۆمیزمدا خەبات دەکەن، هەروەها سۆسیال دیموکراتیشن. واتە جەستەی سۆسیال دیموکراسیلە جەستەی بزووتنەوەی ئیکۆنۆمیسیدا لە ساڵانی١٩٠٥-١٩٠٣ جیاناکرێتەوە. سۆشیال دیموکراسیڕووسیا وەک بزووتنەوەی کۆمۆنیستی کرێکاریڕووسیا دەستی پێکرد. کۆمۆنیزمی ئێران وەک باڵی چەپی بزووتنەوەیڕۆشنبیر-لیبراڵ و مەزهەبی-بورژوازی دەستی پێکرد و هیچڕیشەیەکی لە خەباتی ئابووریی چینی کرێکار و کەشوهەواکەیدا نییە و هەربۆیە بە شێوەیەکی بێکۆتایی لەم چینە و ڕابەرە پراکتیکییەکانی دابڕاوە.

هێزی مێژوویی حیزبی توودە،ئەکسەریەت و ڕای کارگەر بۆ نزیک بوونەوە لەڕابەرەعەمەلیەکان، لەبەر ئەوەیە کە ئەوان لەم نەریتەوە، لە نەریتی پۆپۆلیزمەوە دەست پێ ناکەن. ئەوان لە نەریتیڕووسیاوە دەست پێدەکەن، و ئەو نەریتەیڕووسیا شوێنێکی زۆرپێناسەکراوی هەیە بۆ خەباتی ئابووری چینی کرێکار. ئەوە: تا ئۆپۆزسیۆن بیتفوتێکە، و کە دەگەیتە دەسەڵاتلەژێری بدە! ئەوانیش هەمان شت دەکەن، تێگەیشتنیانڕوونە. لە کاتێکدا.ئەگەر سەیری مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەیت،بەڕەخنە لە ڕەوتە ڕۆشنفکرو سەرو کرێکاریەکان هاوتووە و نەک وەکڕەوتێکی ڕادیکاڵ لە ناو خودی بزوتنەوەی کرێکاری و لەناو نەریتی خەباتی ئابوری و سیاسی چینی کرێکاری ئێرانەوە،ودرێژەی نەریتی حیزبیکۆمۆنیستییەکەمی ئێران نییە.- وەک هاوڕێ تاغی دەڵێت- درێژەپێدەری سروشتی و کلاسیک نییە. لە جەمسەرێکی دیکەوە نزیک دەبێتەوە لەو دیاردەیە.

خاڵێکی تری گرنگ کە پێشتر ئاماژەم پێکرد بەڵام نەگەیشتمە ئەنجام ئەوەیە کە خەباتی ئابوری بوارێکە کە چینی کرێکار تیایدا پەروەردە کراوە و لە فۆرمەکانیڕابەرایەتی کردنی خۆیدا و قسەکردنیش لە بارەی خۆیەوە تێدەگات. جگە لەوەش، بوارێکە کە مرۆڤ دەتوانێت تیایدا بە شێوەیەکییاسایی خەبات بکات - هەرچەندە قورس بێت - ئەگەر بوارێک هەبێت کە مرۆڤ بتوانێت وەک کرێکارێک بە شێوەیەکییاسایی تێیدا خەبات بکات، ئەوە بواری خەباتی ئابوورییە. ئەگینا بەهیچ شێوەیەک لە خەباتییاسایی دوور بخرێتەوە و ئەویش بچێت و چریکڕابێنێت و لە شاخەوە بێت و شارەکان بگرێت. بەڵام ئەگەر باس لە تێکەڵکردنی کارییاسایی و کاری نایاسایی بکەین، دەبێ ئەوە قبوڵ بکەین کە ئەو بوارەیاساییە لە ئێراندا هێشتا خەباتی ئابوورییە،یان خەباتی سەندیکایییان خەباتی بە ئاراستەی چینێکی دیاریکراوی چینی کرێکار، وەک ژن، شارستانییەیان بەشی گەنجی چینی کرێکار.

حیزبی ئێمە ئەگەر بیەوێت ببێت بە کرێکاری، دەبێت لەم قۆناغەدا بتوانێت کارییاسایی بکات، ئەگەر بتوانێت کارییاسایی بکات، ئەوا دەبێت بتوانێت ببێتە پێشەنگی خەباتی ئابووری. من لێرەوە دەمەوێت ئەم خاڵانە بەیەکەوە ببەستمەوە. واتە پەیوەندیمان لەگەڵ كرێكارانی پێشەنگ و پەیوەستبوونمان بە بەشی پێشەنگی چینی كرێكاری ئێران، بۆ حیزبی كۆمۆنیستی ئەمڕۆی ئێران، دەچێتە چینی كرێكار و هەستیارە بە خەباتی ئابووری ئەو چینە. هاوڕێ ئەمیر لە باسەکەیدا بەسەر ئەم خاڵەداڕۆیشت و پێموایە ئەو دەرئەنجامەی مرۆڤ لە کۆتایی باسەکەدا بەدەستی هێنا جارێکی دیکە جەختی لەوە دەکردەوە کە "کرێکاران سیاسین" و هەرکەسێک کەڕەنگە باسی خەباتی ئابووری بکات، یان بیەوێتڕێکخراوێکی تایبەت بۆڕێکبخات خەباتی ئابووری، لەوانەیە تۆمەتبار بکرێت بە ئیکۆنۆمیزم ئەگەر پێشنیار بکات، یانڕێکخستنی خەباتی ئابوری وەک پرسێکی بەپەلە بۆ کۆمۆنیستەکانی ئەمڕۆ بزانێت. من پێم وانییە ئەمەڕاست بێت.

پێم وانییە ناکۆکی ئەوتۆمان هەبێت. پێم وایە هۆکارەکە ئەوەیە کە هاوڕێ ئەمیر ئارگیومێنتەکەی لە مشتومڕدا لەگەڵ ئیکۆنۆمیستەکاندا داڕشتووە. ئەگەر بە بڕوای من تا ئەو شوێنەی کە پەیوەندی بە بزووتنەوەی کرێکارییەوە هەیە، بنەمای موناقەشەی ئێمە لای خۆبەخش و ڕۆشنبیرانە. راستگۆیانە پێم وانییە لە ئێرانئیکۆنۆمیستمان هەبێت. لەبەر هەمان ئەو هۆکارانەی کە تۆ باست کرد، ئێمە بە هیچ شێوەیەک ئیکۆنۆمیزمان نییە. هەموو کەسێک بۆ مەبەستێک لەوێیە. هەرکەسێک باسی داواکاری ئابووری دەکات، ئازارێکی دیکەی هەیە. کرێکارێک کە دێت بڵێت هەشت سەعات کارم دەوێت، پێم وانییە پێنج کەس هەبێت، هەمووان سەریان دەبڕدرێت. بەڵام بۆ ئەوەیە کەنواندنیئیکۆنۆمیزم بکات، لەوڕوانگەیەوە کە "کرێکار بە شێوەیەکی نەریتی ئابوورییە"، حیزب ناچارە ئابووری بکات بۆڕاکێشانی دەسەڵات. من پێموانییە ئابووریناسێکیڕووسی ساڵانی١٩٠٦-١٩٠٥یش ئەوەندە ساویلکە نەبوە کە بیر لەوە بکاتەوە کە ئێستا سیاسەتڕادەستی بۆرژوازی لیبراڵ دەکەم و لە ئێستادا خەبات دەکەم بۆ ئابووریمان. مەبەستی ئەوە بوو کە ئەمەڕێگایە بۆ هێشتنەوەی کرێکاران، بۆ دزەکردنە ناویان... و ئەوانیش دزەیان کرد. لە شۆڕشدا ١٩١٧ مێنشەڤیەکان گەورەتر و فراوانترن و ڕابەرانی کرێکارییان هەیە، بەلشەڤیکەکان کەڕەفتارێکی جیاوازیان هەبووە ئەو کاریگەرییەیان نییە. ئەوە بزووتنەوەی کۆمیتەی کارگەکانە کە شوێنپێی بەلشەفیەکان دەگەڕێنێتەوە بۆ کرێکاران و ئەگەرنا مامەڵەکانیان لەگەڵ بزوتنەوەی ئابوری هەتا ئەو کاتە کۆمەکێکی وەهای بە پەیوەندی بەلشەفیەکان بە چینی کرێکارەوە نەکردوبوو.

ئه‌گه‌ر به‌ڕاستی بمانه‌وێت ئه‌مڕۆ به‌شی پێشه‌نگی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ئێرانڕابکێشین، ده‌بێ هه‌ستیاریی خۆمان به‌رامبه‌ر خه‌باتی ئابووریی چینی کرێکار و گرنگییه‌که‌ی زیاتر بکه‌ین نه‌ک دابه‌زین. دەرەنجامەکەم ئەوەیە کە ئەم جۆرە فۆرمولاسیۆنە دایدەبەزێنێت.

بەشی دووەمیکاسێتەکە

پێم وایە زنجیرەیەک وتاری وەک تۆ وتت " سەندیکاکانکۆنەپارێزن" و منیش وتم " وا نییە" و هتد، ئەمانەڕەنگە هەر جەوهەری مشتومڕەکە و وردەکارییەکانیکەم ڕەنگ بکەنەوە. من لێرەدا ئەوەندە ناکۆکی نابینم کەیەکێکیان بڵێ خەباتی ئابووری لەبیر بکە و سەندیکاکانکۆنەپەرستن و ئەوی تریان بڵێت نەخێر. پێم وایە باسەکە لە شوێنێکی ترە. مشتومڕەکە لەسەر ئەوەیە کە چۆن جەختی لەسەر دەکرێتەوە. پێم وایە سۆلماز لە باسەکانیدا کەمێک خاڵەکەیڕوونتر کردۆتەوە و هەوڵی داوە هەمان قسە بکات.

کێشەکە لێرەدایەکاتێک کە پۆپۆلیستەکانبەرەو بزووتنەوەی چینی کرێکاردەڕۆشتن،ڕێک بەو هۆی ئەوەی کە بەهایان بۆ خەباتی ئابووری چینی کرێکاریاندانەدەنا. ئەگەربەهایان بدایەبە ئایدیایەکی دیاریکراویڕێکخراوەیی، بەڕادەیەکی دیاریکراو لە خۆبەختکردنیڕێکخراوەیی،بەڕادەیەک لە تێگەیشتن لە بەرژەوەندییە ئابوورییە هاوبەشەکانی چینی کرێکار،، دەچوونە ناو ئەو گۆڕەپانە، کەئەو کارەیان نەیاندەکرد.

بزووتنەوەی پۆپۆلیستەکان لەناو چینی کرێکاردا، دەستپێکردنیڕێکخراوی سیاسی خۆیان بوو لە نێو کرێکاراندا. ئەوڕەوتەی کە بیر لە خەباتی ئابووری چینی کرێکار دەکاتەوە، دەبێ وەکڕێسایەک ئەو دیموکراسییە بەکاربهێنێت بۆ بنیاتنانیڕێکخراویناحیزبی، سەندیکای کرێکاری، کەبتوانێت بەرگری لە ئاستی ژیانی چینی کرێکار بکات یان مافەکانی لەو کۆمەڵگایەدابەرەوباشتری ببات . کەس وای نەکرد. منیش هەروەهاوای بۆ دەچم کەپەیکار،ڕەزمەندەگانیانیەکگرتووی شۆڕشگێڕانە(وحدت انقلابی) و هتد، هێندەلەخەمی خەباتی ئابووری چینی کرێکاردا بوون، کەیەکڕیزی کۆمۆنیستی(وەحدت کمونیستی)لە خەمی خەباتی سۆسیالیستیدا بوو.واتە هیچ. واتە تەنها قسەیان لەسەر کرد. چونکە ئەگەر کەسێک بەڕاستی خەمی شتێکی بێت، ئەوا دەست دەکات بەڕێکخستن و بەڕێوەبردن و پراکتیزەکردنی. یەکێتی کۆمۆنیستەکاننەسۆسیالیزمەکەیان پراکتیزەدەکرد و نە بە جددی بەدوای بزووتنەوەیەکی کرێکاری بێلایەنداڕۆیشتن کە لەسەر بنەمای زنجیرەیەک داواکاری ئابوورییان ئابووری-یاساییەوە بوون. ئامانجی سەرەکی کاریڕێکخراوەییڕاکێشانی کرێکاران بوو. ئەمەش وەک سۆلماز گوتوویەتی، ئەوان بەڕەنگێکی ئیکۆنۆمیستیان پێ دەبەخشێت، چونکە ناچارن بڕۆنە ئەوێ بۆ ئەوەی خێرو قوربانی بدەن بە کرێکاران، ئەمەشوێن کەوتە-ئیسمە. ئەمەش بەو مانایەیە کە ئەمئەم شوێنکەوتە-یسمەڕەنگدانەوەی تەواوەتی پۆپۆلیزم و سکتاریزمی ئەوانە، و بە هیچ شێوەیەک نرخ دانەنانیان بۆ خەباتی چینی کرێکار- وەک چینی کرێکار لەپێگەی فرۆشیاری کاردا. ئەوان بە هیچ شێوەیەک بەها بۆ ئەو کارە دانانێن و تەنانەت ئەموشیاریەش بەرز ناکەنەوە.

یەکێک لە ئارگیومێنتەکانی من - کە لە ئارگیومێنتی هاوڕێ ئەمیردا کەمڕەنگ بوو - ئەوەیە کەوشیاری چینی کرێکار خۆی وەک فرۆشیاری کار پێشهۆشیاری خۆی وەک فەرمانڕەوای کۆمەڵگەی نوێ دەکەوێت و هتد. پێم وایە پێشی دەکەوێت، نەک تەنیا لەڕووی مێژووییەوە، بەڵکو تەنانەت لەهەموو قۆناغ و سەردەمانێکدا. واتە من ناتوانم بە خەیاڵمدا بێت کرێکارێک کە لە چەمکی "چین لەناو خۆیدا" تێنەگەیشتبێت، کە "من و ئەو کرێکارەی تر یەکجۆر مرۆڤین"، "من و حەسەن و تەقییەکجۆر مرۆڤین". ، کە کرێکاران لەبەردەم بۆرژوازی، لەبەردەم خاوەنکاردا، لەبەردەم دەوڵەتدا، لە جۆرێک،جۆرێک، لە دیاردەیەک تێناگات، بەڵام لە وەرگرتنی حکومەت و ڕووخاندنیخاوەن دارێتی تێبگات، سیاسەتی سۆسیالیستی و جۆرێکی دیاریکراو لە مۆدێلی سۆسیالیزم، لە مارکسیزمە شۆڕشگێڕەکەیەوە تێبگات.

لێرەدا بە بۆچوونی من ئەو سیاسەتەی کە هاوڕێ ئەمیر بەهای پێدەدات - لە بەرامبەروشیاری خۆبەخۆ و ئابووری چینەکەدا - سیاسەتێکی دیموکراتییە. بەڕاستی باسی لینین لەسەر "چی بکەین؟" ئەوە بوو. لە "چی بکەیندا؟" لینینلەبەرانبەر باسی خەباتی ئابووری،باسی بۆ خەباتی دیموکراسی، خەبات بۆ سیاسەتی دێموکراتیک، بۆ دیموکراسی، مناقەشە دەکات. کەسمان نەبینیوە لە بەرامبەر خەباتی ئابووری و داخوازی ئابووری چینی کرێکاردا بڵێت، ئەوەندەتۆخ مەکەنەوە و بە خەباتی سۆسیالیزمەوە بچەسپێن! ریک لینین لە هەمان "چی بکەیندا؟" ئەم جۆرە خەباتە بەسۆسیالیستی ناودەبات، بە پلەیەک لە کەمتەرخەمی، واتە ئەو خەباتەی کە چینی کرێکارتەنیا بۆ خۆی ئەنجامی دەدات. بە کرێکار دەڵێتەنها هەر بەم جۆرە خەباتەوەمەچەسپی،بەڵکو خەباتێک کە دەبێبەشێوەیەکی گشتی بۆ کۆمەڵگابکەیت، بۆڕزگاربوون لە ستەمکاری تزاری ئەنجامی بدەیت ببینیت! باسی "چی بکەین؟" من بەم شێوەیە لێی تێدەگەم. سروشتییە، چونکە لەو بزووتنەوەیەدا ئەم مەیلە باڵادەستە. ئێمە لەم بزووتنەوەیەدا لە لایەکی ترەوەخەریکین دەرئەکەوین. ئەم چینە کرێکارە جارێکیش لە مێژووی خۆیدا نەیگوتووەکە من چیم دەمەوێت، تەنانەت نەمانتوانیوە سێ ساڵ لەسەریەک بەدوایدا بگەڕێین. چینی كرێكار نه‌ رێكخراوه‌كه‌ی هه‌بوو، نه‌ حیزبه‌كه‌ی، نه‌ ئه‌و ژینگه‌ سیاسییه‌ی هه‌بووه‌ كه‌ به‌ ئاسانی ده‌توانرێ بڵێین من وه‌ك كرێكارێكهیچ لە قسەکانم کەم ناکەمەوە- بەلامەوە گرینگ نییه‌ چ حكوومه‌تێك له‌ دەسەڵاتدایە‌.

یەکێک لە کێشەکانی ئەمڕۆیبانگەشەی ئێمە چییە؟ڕوونکردنەوەی ئەوەی کە ئێمە ئەم مافانەمان دەوێت، ئێستا کە هەر حکومەتێک لەدەسەڵاتدا بێت... کەس لە ئێمەوە لەم شتە تێناگات. هەمووان دەڵێن باشە لە کۆتاییدا هیچڕێگەیەکی تر نییە جگە لەڕووخاندنیان! قسەکردن لەسەر هەشت کاتژمێر کار و چل کاتژمێر لە هەفتەیەکدایان پارەی بیمە مانای چییە ؟! ئایا دەتوانرێت ئەمانە بەبێڕووخاندن وەربگیرێت ؟! هەروەها دەڵێی نەخێر ناتوانرێتیەکسەر وەربگیرێت، ئەویشیەکسەر بەو ئەنجامە دەگا کە ئەو کاتە ئەم بابەتە بەجێ بهێڵە و پابەند بە باسیڕووخاندنەوە!

من دەڵێم ئەگەر لە بەرامبەر ئەم خەباتە ئابوورییەی چینی کرێکاردا، خەباتی چینایەتی و بەم مانایە خەباتی سیاسی چینی کرێکار بۆ دەسەڵاتی پرۆلیتاریا لەبەرچاو بگرن، ئەوا ئەو دووانە بە هیچ شێوەیەک دژایەتییەکتر ناکەن، بە هیچ شێوەیەک بێیەکتر نابن. واتە بۆ من زەحمەتە بیهێنمە پێش چاوم کە چینی کرێکار کە بەگشتی ناتوانێت خۆی وەک فرۆشیاریهێزی کار پێناسە بکات و کەمترین داواکارییەکانی خۆی دەرببڕێت، چۆن بتوانێت ببرێتە شۆڕشێکی سۆسیالیستیەوە. بە بڕوای من ئەم هۆشیارییە لەناو چینی کرێکاری ئێران لەڕادەبەدەر لاوازە. کاتێک ئەمە لەگەڵ چینی کرێکاری بەریتانیا بەراورد دەکەین، دەڵێین "دژە ئیمپریالیزم" کەوشیاری چینایەتی پێنەبەخشین، "دژە ستەم" کەوشیاری چینایەتی پێنەبەخشین.

ئەگەر تەنها بتەوێت بڵێیتهەروشیاری چینایەتی خۆی، من پێم وایە کرێکاری بەریتانی دەیان هەنگاو لە پێش کرێکاری ئێرانەوەیە. چونکە لانی کەم دەزانێت کە لە کۆمەڵگای ئینگلیزدا جۆرێکی دیاریکراو لە مرۆڤ هەیە، ئەویش ئەوە دەزانێت. بەڵام پێی وایە ئەم جۆرە پیاوە تایبەتە تەنیا دەبێ جۆرە دەستێوەردانێکی دیاریکراو لەم کۆمەڵگایەدا بکات، جا حکومەت بەڕێوەبەرێتیان هەرچییەک بێت. بەڵام لانیكەم دەزانێت كرێكار مەبەستی چییە، دەزانێت كرێكار چییە و كرێكار چۆنە. ئەو دەزانێت لە شوێنێکی دیاریکراودا لەدەست دانی دوو ریاڵ واتای چییە. ئەو دەزانێت هاتنە سەر دەسەڵاتی ئەمیان ئەو کەسە مانای چییە. پەیوەندی نێوان خۆشگوزەرانی و تەندروستی و مووچەکەی دەزانێت. ئەمانە دەزانێت. ئەو هۆشیارییە چینایەتییەی چینی کرێکاری ئێران لاوازە. لەبەرامبەردا هۆشیاری گشتی-جەماوەری، سیاسی-دیموکراتیکی بەهێزە. من ئەمە قبوڵ دەکەم. با بڵێین بەڵێ و رژێمە پاوانخوازەکان بڕوخێنین. بەڵام چی لە شوێنی ئەو دادەنێیت؟ چینێکەڕۆژێک دوایڕووخاندنی ناتوانێت قەڵای خۆی بگرێتەوە و لەڕووی مێژوویشەوە نەیتوانیوە ئەو کارە بکات. ئەو لە ژێر ئەو وەهمەدایە کە فۆڕمی کار ستەمکارییە، ئەگینا هەموو خەڵکی کۆمەڵگاتێدەگەن کە کرێکار دەبێ باش بێت! ئەو لەوە تێناگات کە وا نییە. چونکە تێڕوانینی ئەو بۆ بۆرژوازی لاوازە،بەهەمان ئاست کە ڕوانینی بۆ چینایەتی بونی خۆی لاوازە.

بۆچی هێشتا بەشێک لە خەباتمان دژی شۆڕشگێڕی ڕوکەشە دژیڕژێمیەکانە؟ چونکە چینی کرێکار وا بیردەکاتەوە. ئەگەر کرێکارانی شۆڕشگێڕ دژەڕژێمێکیڕووکەشیان نیشان نەدابا، باشتر بۆرژوازی دەناسی، ئەگەر تەنیا موجاهیدین شۆڕشێکیڕووکەشی دژەڕژێمی هەبوایە، ئێمە کێشەیەکی ئەوتۆمان نەدەبوو. کێشەی ئێمە ئەوەیە کە کرێکارەکە دێتە دەرەوە و سڵاو لە خومەینی دەکات،یان دەچێتە پشت ئۆپۆزیسیۆنی بۆمب هاوێژ.

پێموایە سۆلمازڕاست دەکات، ئەو حیزبەی کە بەها بە خەباتی ئابووری دەدات، کۆمەڵێکدەزگای فیکری-پراکتیکی بۆ داواکاری ئابووری دەکێشێت. فشار دەخاتە سەرمان و هەرگیز نەمانگوتووە ئەمە کێشەی ئێمە نییە. لەخوارەوە فشار دەخاتە سەر ئێمە، ئێمەش ناتوانین... ئەمە واقیعی حیزبەکەمانە. لەخوارەوە دەڵێت: "بەرژەوەندیی تایبەت"، "یاسای کار"، "پلانەکانی پۆلێنکردنی کار" و ئێمە بێدەنگین. مەگەر کە خۆی لەخوارەوە بنوسێت وئێمەش بیڕازێنینەوە و لەبڵاوکراوەکەماندا بڵاوی بکەینەوە.

پێویستە ئەم حیزبە لەم بارەیەوە نیگەران بێت. ئەگەرنالەناکاو لە خوارەوەی خۆی دادەبڕێت. با بەم شێوەیە بیڵێم؛ ئەگەر ئەم دۆخە بەردەوام بێت،کرێکارانی بەشی ناوەوەی لە وڵاتەکەمانڕووبەڕووی کۆمیتەیڕێکخستن و ڕابەرایەتیمان دەبێتەوە. بەشی کرێکاران دەڵێت من لەگەڵ کرێکارانم، من تێکەڵەیەکم لەوان، دەمەوێت خەباتیان بکەم بە خەباتێکی سۆسیالیستی،لەکاتێکدا کە ئێوە هیچ سیاسەتێکتان نەبێت،تۆ نازانی کە ئەبێت چۆنبەشوێنشوراکانەوەبم، ئێوە نازانیت کە ئەبێت بەچ شێوەیەکبەشداری لە خەباتییاسایی بکەم.ئێوە نازانن کە ئەبێت چۆن مامەڵەلەگەڵ ئەو کەسانە بکەم کە دەیانەوێت سەندیکا پێکبهێنن. هیچ کام لەمانەمان پێ ناڵێین؟ڕونە کە من بەجێتان دەهێڵم و بە دوای ئەو کەسەدا دەڕۆم کە وەڵامی ئەم پرسیارانە دەداتەوە.

ئارگومێنتی منیش لێرەدایە. ململانێی ئێمە لەگەڵ هەر ڕەوتێکدا لەسەر ئەو جۆرە وەڵامەیە کە دەتوانین بۆیەک پرس بیدەینەوە، نەک ئەوەی کە پرسەکانمان جیاواز بن. ئەگەر قبووڵی بکەین کە پرسەکانی خەباتی ئابووری بابەتی ئێمەن، ئەوا ململانێی ئێمە لەگەڵ ئابووری نوێ مانای هەیە. کەواتە سنووردارکردنی ئێمە لەگەڵئیکۆنۆمیزمدا پەیوەندی لەسەر ئەوە نییە کە سیاسەت گرنگتر بێتیان ئابووری، بەڵکو پەیوەندیلەسەرئەوەیە کە ئابووری چۆن گەشە دەکات. ئەوە ئابووریڕووسیا بوو کە مشتومڕی لەسەر ئەوە دەکرد کە ئایا سیاسەت گرنگترەیان ئابووری. ناکۆکی ئێمە لەگەڵ ئیکۆنۆمیزمی ئێرانیدا ناکرێت لەسەر ئەم بنەمایە بێت. کۆمۆنیزمی ئێرانی، بە پێناسە، بەوتەی ئەمیر خۆشی، زۆر سیاسیشە، واتە ئێمەئیکۆنۆمیستێکیوەک ئیکۆنۆمیستەکانیڕووسیامان نییە. ناکۆکیی ئێمە لەگەڵ ئابوریناسە ئێرانییەکاندایە، لەگەڵڕای کارگەر و ڕەزمەندەگاندایە و هتد، بە تەواوی لەسەر ئەوەیە کە بەڕاستی دەبێ چ جۆرەڕێکخراوێکی ناحزبی بنیات بنرێت و دەست بر کاری بنیات نانی بکرێت. هەرئەوبەهایەی کە بە خەباتی ئابوورییان خۆبەخۆی دەدەن ناتوانێت بە باشیسنوری ئێمە بکێشێت. من مەبەستم ئەوە نییە چاوم دابخەملەسەر ئەوڕواڵەتی دەرکەوتوی - نەک تەنها فۆرمەکە، بەڵکو لە ناوەڕۆکی ئابووریناسانەی کارەکانیان لە چینی کرێکاردا - و بڵێم گرنگ نییە. من ئەمە بە تەواوی قبوڵ دەکەم. بەڵام دەمەوێت بڵێم کە هێشتا ئەمە وەڵامێکی تەواو نییە. واتە لێدانی ئەمەی کە، ئەم قسانەی تۆ بەبەرانبەر بە "چی بکرێت؟" بە تەواوەتی ئیکۆنۆمیستیە،دەردێک چارەسەرناکات. لایەکەی تریش دەڵێ باش بڕۆڕای خۆت بڵێ، ئێستا کەڕابەرە پراکتیکەکانلەبیری ئەم قسانەی مندان. تا دەتەوێت نەفرەت لە ئیکۆنۆمیست بکە! نەمن بەئەمەئەڵێم ئیکۆنۆمیزم، نە ئەویشکەسەرۆکی کرێکارە چالاکەکانی ناو پیشەسازی چاپەمەنیە! بەئێمە دەڵێن پرۆلیتاریا، پێت دەڵێینڕۆشنبیری ناو چین! ناونیشانێک کە بە تۆوە دەلکێت. بە بڕوای من ئەگەر وەڵامی ئەم پرسیارەمان لەبەردەستدا نەبێت، ئەو ناونیشانە بە ئێمەوە دەلکێت.

لێرەدا باسێک لەسەر سروشتی کۆنەپەرستانەیان ناکۆنەپەرستانەییەکێتییەکانکرا، کە پێموایە لە هەردوولا هەڵەیە. ئارگومێنتێک دەڵێت کۆنەپەرستانەیە و ئەوی دیکەشیان دەڵێت بەهیچ شێوەیەککۆنەپەرستانە نییە. پێم وایە لە زۆر شوێنیشدا کۆنەپەرستانەیە. تەنانەتئەو بزووتنەوەی سەندیکاییانەی زەردیش نین کۆنەپەرستانەیە.لەڕاستیدا ئەوە بەندە بەوەوەی کەلەگەڵ کام پراکتیکی کۆمەڵایەتی هەر ئیستا بەراوردیدەکەیت.. ئەگەر کەسێک بزوتنەوەی سەندیکایی لە بەریتانیا بە کۆنەپەرست ناودەبات، من دەڵێم قسەی بێمانا دەکەیت. چونکە ئەبێ بڵێی کاتێک ئەم دارە لە چینی کرێکار وەردەگریت کام دارەت خستە ژێر قۆڵی؟ دەبێت بزانین بزووتنەوەی سەندیکایی لەبەرانبەر کام بزووتنەوەی تری چینی کرێکاردابون بەخۆی دەبەخشێت؟ بزووتنەوەی سەندیکایی لە بەریتانیا،لەبەرانبەر هیچ بزووتنەوەیەکی دیکەدایە،خۆیپێک دەهێنێت. کەواتە هەرکەسێک هاتبێت بۆ دیموکراتیزەکردنی سەندیکاکە - ئێستا لە نۆتینگام زۆر کەسی دیکە سەندیکایان پێکهێناوە و ناڕەزایەتیان دەربڕیوە کە سەندیکای کانگەرەکان دیموکراتی نییە - لەسەر هێڵی مارگریت تاچەرە. منیش دەڵێم سەندیکاکان دیموکراسی نین. بەڵام بەڕاستی کاتێک ئێوە هیچیەکێتییەکی دیموکراتی شۆڕشگێڕ دروست ناکەن، کاتێک بزووتنەوەی کۆمۆنیستی هیچ سەرکردایەتییەکی دیموکراسی-ئابووری بەسەر چینی کرێکاردا ناسەپێنێت، خودی خەبات دژی سەندیکاکان تا ئەمڕۆ لەسەر خاڵی "دیموکراسیئەمڕۆ واتە تاچەریزم"ە.ئەمەویت بڵێم مرۆڤ ئەبێت هەمیشە بزانێت کە لە بەرامبەر چ پراکتیکێکدا کە بەڕاستیبوونی هەیە، بەراوردی دیاردەیەک بە ناوی کۆنەپەرستانە و دژە شۆڕش و هتد، وە دەکات؟ ئەگەر بمانەوێتهەربەو شێوەیەقسەکانیشی بکەین، واتە لەسەر بنەمای تیۆری و ئەوەی کە مرۆڤە پرەنسیپدارەکان دەبێچی بیڵێن، زۆر شت کۆنەپەرستانەن. لەوانەش هەموو بزووتنەوەکانی ئەفریقای باشوور، بە تەواوی کۆنەپەرستانەیە. هەموو بزووتنەوەی ئێرلەندا کۆنەپەرستانەیە. هەموو بزووتنەوە سەندیکاییەکان لە بەریتانیا لەمحسابەوەکۆنەپەرستانەیە. ئەی ناسیۆنالیزمکۆنەپەرست نییە؟ ناسیۆنالیزم، هەروەها لە ئینگلتەرا؟ ئەویەکێتیانە ناسیۆنالیزمی تەواویان هەیە. ئایاڕیفۆرمخوازی و پەرلەمانتاریزمیش دیاردەی کۆنەپەرستانە نین؟ ئەوانیش ئەمانەیان هەیە.

بەڵام کێشەکە لەوەدایە ئەگەر کۆنەپەرست و دژە کۆنەپەرست و شۆڕش و دژە شۆڕش لەسەر بنەمای فۆرمولەکردنی ئامانجی چینەکان لە ئاستێکی دیاریکراوی ناو کۆمەڵگادا لەبەرچاو بگرین و ئەم چینانە و ڕیزبەندی چینایەتی لە پشت ئەم فۆرمولاسیۆنانەوە نەبینین،ڕوبەڕوی کێشەی زۆر دەبینەوە. بۆ نموونە خودی شۆڕشی ئێران بە فۆرمولەی "دەبێ حکوومەتی ئیسلامی دابمەزرێت" دەبێتە بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانە.

من دەڵێم بەو پێیەی ئەو فۆرمولەکردنە کۆنەپەرستانەیە،یان لانی کەم شۆڕشگێڕانە، ناشۆڕشگێڕانە،ڕیفۆرمخوازی، پەرلەمانتاریستی،تاکەفۆڕمی ناڕەزایەتی چینی ئێمەیە، چیتر پێموانییە بتوانرێت پێی بڵێین کۆنەپەرستانە. تەنها ئەوەی کە دەتوانرێت لەبارەی چەپی ئەوروپاوە بگوترێ ئەوەیە کە رێبازی ئەم سیستەمە رێگەی پێدەدات وەک تاکە فۆڕمی ناڕەزایەتی چینی کرێکار لە ئەوروپا بمێنێتەوە. ئەگەرنا دەتوانین بڵێین، نەخێر بۆ، سەندیکاکان، و بۆ نموونە بەڵێ بۆ بزووتنەوەیکۆبونەوەی گشتی،یانبەڵێ بۆبزووتنەوەی سەرۆکی بەشەکان. بەڵام ناتوانین قسەیەکی وا بکەین.

لە ئێراندا ئەگەر بتوانین بزووتنەوەیکۆبونەوەی گشتی و بزووتنەوەیشورایی پەروەردە بکەین، دەتوانین بەڕوونی بڵێین کە بزووتنەوەی سەندیکایی کۆنەپەرستانەیە - ئەگەر ئەوەمان کردبێت. واتە ئەگەر هەر لەو ساتەدا کە بزووتنەوەیکۆبونەوەی گشتی لە ئێران دادەمەزرێت، کرێکاران لەکۆبونەوەی گشتیدا دیموکراسی راستەوخۆ مومارەسە بکەن، هەر لەو کاتەدا کە سەرانی ئەم بزووتنەوەیەکۆبونەوەی گشتییان هەیە، ئەوا لە ئاستیسەرتاسەیداشورایەک پێکدەهێنن و هەڵوێستی سیاسی وەردەگرن، و بەتەنها گرنگی بە ئابووری نادەن و خۆیان بە حیزبەکانەوە دەبەستنەوە و کار دەکەن.لەم دۆخەدا کەسێک دێت و دەڵێت دەمەوێت سەندیکای کرێکارانی قوماش لە تاران دەست پێبکات. ئێمە دەڵێین ئەوەی تۆ دەتەوێت بیکەیتکۆنەپەرسانەیە پیاویحسابزان!

بە بۆچوونی من یەکێتییەک ناتوانرێت تەنیا لەسەر بنەمایفۆرمەکەییانپێناسەکلاسیکییەکەی حوکمی کۆنەپەرست بونی یان کۆنەپەرست نەبونی بەسەردا بسەپێنیت. بەڕای من لە دوا باسی هاوڕێ ئەمیردا ئەم دیوەی باسەکە ئێستالاواز دێتە بەرچاو. ئەمە وەڵامی بزووتنەوەکەیە. دەتوانرێت بەمبنەمایەبە بەهەندێک سەندیکا بوترێت کۆنەپەرستانە، لەنێویاندا بزووتنەوەی سەندیکایی لە ئەمریکای ئەمڕۆدا.

واتە بزووتنەوەی سەندیکای ئەمریکی بە بەراورد بە بزووتنەوەی دژە جەنگیڤێتنام، هێزێکیکۆنەپەرستە. بزووتنەوەی سەندیکایی لە ئەمریکا لە ئێستادا بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانە-چەتەییە بە بەراورد بە هەر بزووتنەوەیەکی دیکەی مافی مرۆڤ. بەڵام لە ئینگلتەرا ئەمە وا نییە، لە فەرەنسا کەمترە. بزووتنەوەی سەندیکایی لە پۆڵەندا، بە بڕوای من، بە هیچ شێوەیەک کۆنەپەرستانە نییە، لە کاتێکدا تەواوی فۆرمولەکردنی ئامانجەکانی،کۆنەپەرستانەیە بە بەراورد لەگەڵ ئەوەی لە پۆڵەنداڕوویدا.

بۆچی ئەمە دەڵێم؟ چونکە تاکە فۆڕمی مومکین لە تیۆری ناڕەزایەتی چینایەتی ئێمەیە. ناتوانم بە سادەیی بەم شتە بڵێم کاردانەوە. بەڵام ئەگەر فۆرمێکی تر هەبێت و بتوانیت نیشانی بدەیت کە ئەم فۆرمی دەرکەوتنەلەبەرانبەر ئەو فۆڕمەدایەلە دەرکەوتن، بەدیلییەکترن، ئەوا بەڕوونی، تەنانەت ئەگەر زەردیش نەبێت و زوباتۆڤ [Zubatov] و هێڵی پێنجەمیش نەبێت[١]. و ئەگەر زۆرنیاز پاکیش بێت،ڕاشکاوانە بڵێم، بزووتنەوەیەکی کۆنەپەرستانەیە لەلایەن بۆرژوازییەوە، کە لەڕاستیدا، لەو سەردەمانەدایەکسەر لەلایەن بۆرژوازییەوە پشتگیری دەکرێت.

بە هەر حاڵ من جیاوازییەکی ئەوتۆ لەگەڵ ئارگیومێنتی هاوڕێ ئەمیر نابینم، هەروەها وەک هاوڕێڕەزا ئەو ئارگیومێنتەناخەمە دۆخی جەمسەرگیریەوە بۆ ئەوەی بانگەشەی ئەوە بکەم کە بۆ نموونەهێرش کراوەتە سەر داواکارییە ئابوورییەکانی چینی کرێکار،یان پێویستیی کارکردن لەناو بزووتنەوەی چینی کرێکاردا هێرشی کراوەتە سەر،یانهێرش کراوەتە سەرگرنگی داواکارییەکانی کرێکاران. بەڵام هەرفۆرمولەکردنێکی باسی ئێمە لەبارەیڕێکخراوە ناحزبییەکانەوە،لەبەرانبەرئیکۆنۆمیزم، بە شێوەیەکی سروشتی ئێمە لە تەنیشتڕەوتگەلێکەوە دادەنێت کە زۆر دوورن لە چینی کرێکار و جیا لە چینی کرێکار. بەڕاستی لەم قۆناغەدا هەر باسێکی هەمەلایەنەیڕێکخراوە ناحزبیەکان دەبێ بمان خاتەکەناری ئەو هێزانەی کە دەیانەوێت چینی کرێکار بە شێوەی ناحزبیڕێکبخەن نەک بە پێچەوانەوە. دەرئەنجامی گشتی من لە باسەکە - ئەو باسەی کە هاوڕێ ئەمیر لێرەدا پێشکەشی کرد نەک لەڕۆژنامەدا - ئەوە بوو کە باش بوو بێدەنگ بین لەوەی کە ئێمە لەبارەیشوراو هتد چی دەیڵێین،سەرەڕای ئەوەش لە شکست پێهێنانی خەباتی تریدیۆنیدا،شتێکی لە بابەتەکە بەجێ نەهێشتوە . ئارگومێنتی من ئەوەیە کە بەڕاستی ئەم مەترسییە زۆر زیاتر هەڕەشەمان لێدەکات.

با خاڵێکی تریش بڵێم؛ بە بڕوای من جەختکردنەوە لەسەر پێویستی کاری ناحزبی لە نێو کرێکاراندا نابێت لە باتالیاوە[٢] وەربگیرێت، مەگەر بمانەوێت بە تایبەتی چوارچێوەی ئەوروپی لەبەرچاو بگرین. بۆ ئەمە دەڵێم؟ چونکە باتالیا لەڕوانگەی بزووتنەوەیەکی پۆپۆلیستی-دیموکراسیەوەنییە کە بزووتنەوەی سەندیکاڕەت بکاتەوە. بەڵکو ئەوە بەرنامەی لانی زۆرەکەیەتی کە بزووتنەوەیسەندیکای کرێکاریڕەتدەکاتەوە. لە “چی بکەین؟ لینینلە بەرانبەر بزووتنەوەی تایبەتی تری کرێکاریدا، ئامانجەکانی بەرنامەیلانی کەمی وەک بزووتنەوەیەکی سیاسی چینەکە دادەنێت و ئەوەش ئەوەیە کەلەلایەن بزوتنەوەی فیداییەکان و هێڵی سێهەم و هتد، لە بەرانبەر بزووتنەوەی چیندا. گشتێنراوە واتە دووری بزووتنەوەی کۆمۆنیستی لە ئێران لە بزووتنەوەی کرێکاری لەبەر ئەوە نییە کە زۆر سۆسیالیستییە، ئەوەندە سۆسیالیستە کە نایەوێت ئەم کارانە بکات. بە هۆی ئەوپەڕی دژە دیکتاتۆربونەوەبزووتنەوەیگشتی-دیموکراتیکەوەیە کە بەها بەیەکگرتوویی ناوخۆیی چینی کرێکار نادات و ئەمەش ئەرکی ئێمە قورستر دەکات.

ئەگەر بتەوێت لەگەڵ خودی باتالیا موناقەشە بکەیت، دیبەیتەکە لەسەربەشداربوون، لەسەر پراکتیکییەتیڕێکخستنی حیزبی دەبێت. ئەگەر مشتومڕ لەگەڵپۆپۆلیزمی ئێرانی بە تەواوی لەسەر بزووتنەوەیتێکڕایی و شوناسی سەربەخۆی چینی کرێکار بێت. پێدەچێت ئەمە ئاستێکی دیکەی ئەبستراکت بێت. پێم وایە ئەمە مەترسییەکە کە تا ئێستاش هەڕەشەمان لێدەکات.

ڕەنگە لە ئێمەوە تێبگەین کەحزبیکۆمۆنیست سەردەمێک چووە لای چینی کرێکار، ئێستا کە شۆڕشڕوویداوە، بە هێزیڕێکخراوەیی خۆی دەچێتە لای هەمووان. ڕوونە لەو سەردەمەدا نابێت بکەوێتە ئەو پێگەی ئیکۆنۆمیزمە کە لەو قۆناغەدا پاشکۆی پۆپۆلیزمە. لە هەمان کاتدا نابێت بکەوێتە پلەیەک لەنا پێویستیی چینی کرێکار و دەربڕینی ناحیزبی و جەماوەرەکەی لە خەباتدا.


[١] "هێڵی پێنج" - مەیلی "کرێکار-کرێکار" بە تایبەت مەندی دەرکەوتووی گاڵتەجاڕیڕۆشنبیر ، سووکایەتی تیۆری و ڕێزلێنانی دەستی قڵیشاو ناسرابوو، بە "هێڵی پێنجەم" ناسرابوو.

[٢] تا ئێستا نەمانتوانیوە هیچ زانیارییەکی دیاریکراو لەسەر باتالیا بەدەست بهێنین کە لەم باسەدا چەند جارێک باسی لێوە کراوە. ئەگەر شتێکتان لەبارەی باتالیاوە دەزانن، تکایە ئاگادارمان بکەنەوە.

ئەم بابەتە لەبنەڕەدا زارەکیە. ئەم دەقە لە فایلێکی دەنگییەوە لەلایەن دێنیس ئازادەوە نووسراوە و لەلایەن بەرپرسی سایتی ئەرشیفی گشتی بەرهەمەکانی مەنسوور حکمەتەوە دەستکاری کراوە. ئەم سیمینارە لە مانگی ئەیلولی ساڵی ١٩٨٥ بەڕێوەچوو.

وەرگێڕانی لە فارسیەوە: کاوە عومەر


Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #3870ku.html