بۆ كۆنگره‌ى يه‌كه‌مى
حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق
هاورێيانى ئازيز!
به‌رپاكردنى يه‌كه‌مين كۆنگره‌ى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق له به رشداربووانى كۆنگره و هه‌موو ئه‌ندامان و هه‌ڵسووراوانى حيزب پيرۆزبايى ده‌كه‌م. به داخه‌وه‌م كه ئيفتخارى به‌شداريكردنى كۆنگره‌م پێنه‌برا. هه‌ر لێره دا زۆر سوپاسى مه‌كته‌بى سياسى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق ده‌كه‌م كه منيان بۆ به‌شداريكردن له كۆنگره بانگهێشت كرد.
هاورێيان، ئه وه‌ى كه كۆنگره‌ى يه‌كه‌م به كرده‌وه چ ده‌ورێك له ژيانى حزبدا ده گێرآ، ئه‌وه شتێكه كه ئێوه له ماوه‌ى چه‌ند رۆژى داهاتوودا ديارى ده‌كه‌ن. به‌لآم من وه‌كو هه‌ڵسووراوێكى ئه‌م بزووتنه‌وه‌يه، ئه‌ندامێكى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق كۆمه‌ڵێك ئومێد‌و چاوه‌روانى جديم له‌م كۆنگره‌يه هه‌يه.
ئێمه كه له ده‌ره‌وه‌ى كۆنگره چاومان بريووه‌ته ئه‌م كۆبوونه‌وه مێژووييه‌ى ئێوه، عه‌زمو ئيراده‌يه كى يه‌كپارچه، راوه ستاومان له‌م كۆنگره‌يه ده‌وآ. ئاسۆيه‌كى رۆشن، رابه‌رييه‌كى مونسه‌جيم، ئيراده‌يه‌كى يه‌كپارچه بۆ هێنانه گۆرى حزبێكى توندوتۆلأو به ديسپلينو حه‌ماسێكى به تينو خێرا بۆ به سه‌مه‌ر گه‌ياندنى به‌رنامه، ئامانج‌و ئاواته‌كانى ئه‌م بزووتنه‌وه ئينسانی و شۆرشگێره‌مان ده‌وآ. ئێمه راگه‌ياندنى دووباره‌ى رێكخراوێكى پرشۆرى شۆرشگێرمان ده‌وێت كه عه‌زمى كردووه به يه‌كجارى‌و بۆ هه‌ميشه كۆتايى به كابووسى خه‌ڵكى عێراق بهێنآ.
كه‌م بزووتنه‌وه له هه‌لومه‌جێكى سياسى‌و كۆمه‌لآيه‌تى ئاوا له بار بۆ گه‌شه، هه‌ڵدان به‌هره‌مه‌ند بووه. شه‌ش ساڵه ده ڵـآى مێژووى عێراق له لوتف به ئێمه زه‌مه‌نى راگرتووه تا پێيا بگه‌ين. شه‌ش ساڵه ده‌روازه‌ى ده‌سه‌لآتيان له سه‌رتاسه‌رى عێراق‌و به تايبه‌تى له كوردستاندا به كراوه‌يى هێشتۆته‌وه تا به‌ڵكو ئێمه بچينه ژووره‌وه. خه‌ڵكێكى تينوى ئاڵوگۆر، خه‌ڵكێك كه به شوێن هێزێكى چينايه‌تى رێكخراو‌و پێشره‌وه وه يه‌كه ئيلهام له داهاتوو وه ربگرآ، ئه‌مانه زه‌مينه‌ى كارى ئێمه‌يه.
هاورێيان، سه‌يرى رووداوه‌كانى ئێران بكه‌ن، سه‌يرى ئه‌وزاعى عێراق بكه‌ن. پێكدادان‌و ئاڵوگۆرى ئێجگار گرنگ به رێوه‌يه. ئێمه ده‌بآ كارێك بكه‌ين كه كرێكار‌و كۆمۆنيزمى كرێكارى مۆرى خۆيان له‌م ئاڵوگۆرانه بده‌ن. ئه‌م ده‌وره‌يه ده‌بآ ده‌وره‌ى ئێمه بێت. ده‌بآ ئه‌مه بانگه‌وازى كۆنگره بێت.
سه‌ركه وتووبن.
بژى شۆرشى كرێكارى!
بژى حزبى كۆمۆنيستى كرێكاريى عێراق!
منصور حكمت
١٦/١/١٩٨٨
وه رگيرانى سه‌عيد ئه‌حمه‌د
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #3450ku.html
|
|