قەیران و جیابوونەوە لە کۆمەڵە
وتارێک لە ئەنجومەنی مارکسی لەندەن
٢٤یمارسی ٢٠٠١
دەقەکە لە کاسێتی وتارەکە وەرگیراوە
هاوڕێیان!
گفتوگۆی ئەمڕۆ لەسەر کۆمەڵە و جیابوونەوەیەکە کە لەودا ڕویداوە. من دەمەوێت ئەم باسە بنەمایەک بێت، لانیکەم بۆ خۆم، بۆ ئەوەی لەسەر بنەمای ئەو باسەی کە لێرەدا دەیکەین و ئەو پاش وپێشەی کە پێدەچێت لە قسەکانی داهاتوودا ڕووبدات، بابەتێک بنووسم لەسەر تەواوی ڕوداوەکەی کۆمەڵە و شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ باڵە جیاوازەکان، پرسی جیابوونەوە خۆی، سروشتی لایەنە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکانی هەریەکێک لەو کوتلانە و حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێت چی بکات؟ زۆرێک لە ئێوە کە لێرە دانیشتوون بۆچوونی زیاترتان هەیە لەسەر ئەو پرسە، بۆیە هەوڵدەدەین ببێتە دەرفەتێک بۆ ئەوەی هەمووان دەرفەتیان هەبێت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ئەم بابەتە.
بە تایبەتی باس لە سێ لایەنی کێشەکە دەکەم. یەکەم: ناوەڕۆکی ڕاستەقینەی ئەم دیاردەیە، واتە کۆمەڵە و جیابوونەوە. دەگەڕێمەوە سەر ئەم مانایە و باسی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم. بۆچی ئەو دیاردەیەی کە لە هەشتاکانی سەدەی ڕابردوودا هەبوو بە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، ئەم تێکەڵە هێزانە لێی هاتەدەرەوە، بۆ هاتنە دەرەوە و ئەم جیابوونەوەی کۆتایی دەکەوێتە کۆێی ئەو پرۆسەیە ؟ دووەم: دەمەوێت سەرنجێک لەسەر دوو فراکسیۆنی کۆمەڵەو ماهیەتی سیاسی و ڕێبازەکەیان بدەم. و لە کۆتاییدا بۆچوونی خۆم سەبارەت بە چۆنیەتی مامەڵەکردن لەگەڵ هەریەکێک لەمانە ڕوون دەکەمەوە کە پێموایە دەبێ بنەمای سیاسەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران بێت.
جیابوونەوەی ڕەوتی عەبدوڵڵا موهتەدی، عومەر ئیلخانیزادە، محەمەد شافیعی، فاروق بابامیری و چەند کەسێکی دیکە لە کۆمەڵە ڕوداوێکی چاوەڕوان نەکراو نییە. بە هیچ شێوەیەک شتێکی نوێ نییە و ئاماژەیە بۆ وەرچەرخانێکی سیاسی دیاریکراو. ئەمە ئەو هێزەیە کە لە سەرەتای دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە هەبووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بەشداری لە دروستکردنی کۆمەڵەدا کردووە. ئەمە ئەو هێزەیە کە بە درێژایی مێژووی ئەم بزووتنەوەیە لەگەڵیدا بووە و ئەگەر ئەمڕۆش ببینین وەک کۆمەڵە بەش بەش و جیاواز جیا دەبێتەوە و خۆی بە کۆمەڵە ناودەبات، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە بۆ یەکەمجار هەلومەرجەکان لە ڕووی مێژوویی و لەڕووی سیاسییەوە ڕەخساوەکە دەتوانێت ئەم شان وشکۆ بە خۆی بدات. تا ئەمڕۆش ئەم بزووتنەوەیە نەیتوانیبوو ڕێکخراوێک دروست بکات، چ جای ئەوەی بگاتە ئەوەی بە ناوی کۆمەڵەوە بیکات. بۆ ئەوەی هەڵە نەکەین، لەم باسەدا، بزووتنەوەی ئیلخانیزادە-موهتەدی بە "ڕێکخراوی زەحمەتکێشان" ناودەبەین و بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادەش بە "کۆمەڵە" ناودەبەین. بۆئەوەی جیایان بکەنەوە و ناچار نەبن ناوی کارەکتەرەکانیان بڵێین. لە ئەنجامدا ئەو ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەی کە ئەمڕۆ دروست بووە، لەسەر بنەمای داتایەکی کۆنی سیاسی لە کوردستان دامەزراوە، لەسەر بنەمای داتایەکی سیاسی کۆن لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانی پێشوو و کۆمەڵەی پێشوو. ئەوەی نوێیە ئەو هەلومەرجە مێژووییانەیە کە ڕێگەی دا ئەم ڕێکخراوە بەم ئاڵایە و لەلایەن ئەم هێزە بۆ یەکەمجار دروست ببێت. هێزەکەی کۆنە و لە دیمەنەکەدا ئامادە بووە. ئەو جەریانەی کە دەمێنێتەوە بە هەمان شێوە ڕاستەقینە. کوملەی ئێستا دیاردەیەک نییە کە بەرهەمی گۆڕانکاری بێت لەناو خۆیدا. بەڵکو بە جۆرێک ئەمانەش لەسەر بنەمای مێژووی سیاسی هەبووی بیست ساڵی ڕابردوومان سەریان هەڵداوە، ئاماژە بە وەرچەرخان یان پچڕان لە هیچ شتێک ناکەن. ئەمەش دیاردەیەکە کە لەسەر خۆی وەستاوە. بۆیە دەمەوێت بەدواداچوون بۆ ئەم مێژووە بکەم و بڵێم چۆن لە ناخی ئەم ڕوداوە دێنە دەرەوە، جێگایان چییە، تواناکانیان چین و داهاتوویان چییە.
١- جیابوونەوەی مەیلی کۆمۆنیزمی کرێکاری
پرۆسەی پێکهاتن و دیاریکردنی ڕێکخستنی مەیلە جیاوازەکان لە ناوکۆمەڵەو حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا
ئەوڕوداوە مەزنەی کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ڕوویدا، جیابوونەوەی ئێمە بوو. جیابوونەوەی ئێمە سەرەتای ئەم هەموو پرۆسەیە. بەڵام ئەمە بەو مانایە نییە کە ئەگەر ئێمە جیا نەبووینایەتەوە، ئەم پرۆسەیە بە شێوازی دیکە ڕووی نەدەدا. ئەو باسە سەرەکییەی کە ئێمە لەو کاتە لەو حیزبەدا کردمان، ئەوەیە کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حزبی ڕووبەڕوو بوونەوەی مەیلە سیاسی و کۆمەڵایەتییە جیاوازەکانە و ئێمەش ناوی ئەو مەیلانەمان ناوە. گوتمان ڕەوتێکی ناسیۆنالیستی کورد هەیە. دەمانتوانی ئەم پرۆسەیە و ئەدای لە ڕێکخراوەکەدا نیشان بدەین کە ئێمە لە رابەرایەتیدا بووین. زۆرێک لەوانەی ئەمڕۆ لەم کۆبونەوەیەدان، و پۆستی سەرەکییان لەو ڕێکخراوەدا هەبووە و لە سڕابەرایەتییەکەیدا بوون، دەتوانن نیشان بدەن کە مەیلی ناسیۆنالیستی کورد چۆن و لە چ ئەرکێکدا خۆی دەرخستووە. مەیلی ناسیۆنالیستی کورد بۆ دژایەتیکردنی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەقەد خودی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنە و تەنانەت کۆنترە. ڕەوتی ناسیۆنالیستی کورد کە بە دوای ئۆتۆنۆمیدا دەگەڕێت و هیچ پەیوەندییەکی بە سۆسیالیزمەوە نییە و مەسەلەکەش تەنیا ئۆتۆنۆمییە لە کوردستان، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەو مەیلەی ناسیۆنالیستی کورد بۆ نەچوونە ناو حیزبی دێموکراتەوە، سەرەڕای ئەوەی کە حیزبی دێموکرات ئۆتۆنۆمی خوازە، لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. مەیلی ژەهرپژێنی دژ بە خودی چەپ و ئەنجامدانی تیرۆری کەسایەتی و تیرۆری سیاسی و فیکری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کۆنترە. ئەمڕەورتە بوونی هەبوو. لە ڕۆژی خۆیدا هەوڵیدا ڕێگری لە دامەزراندنی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. وە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێنا. وە ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و بۆ یەکەمجار دەرفەتێک بۆ گروپێکی بچووک هەیە کە ئەرکی نوێنەرایەتیکردنی ئەو بزووتنەوە سیاسییە لە ئەستۆ بگرن کە لەم بیست ساڵەدا لە ساتەوەختە جیاوازەکاندا شکستی هێناوە. ئەوەی کە کەسایەتییەکانی ئەم بزووتنەوەیە، بۆ نموونە عەبدوڵڵا موهتەدی، سەر بەو بزووتنەوە ناسیۆنالیستییە نەبوون، بە بڕوای من سەیر نییە. مرۆڤەکان ڕێگاکانیان دەگۆڕن و چەندین هەڵبژاردن دەکەن. مێژووی چەپ پڕە لەو کەسایەتیانەی کە بە گوتەی ئینگلیزەکان لە هۆڵەکەیان پەڕینەوە و لەڕیزاکانی ئەم حزبەوەپەیوەندییان بە ڕیزەکانی حزبێکی ترەوە کرد. لە حزبی کرێکارانی بەریتانیادا کەسانێکی زۆر هەن کە هەڵسوڕاوی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون. پیتەر ماندێلسۆن کە سەرکردەی ڕۆشنبیری پارتی کرێکارانی نوێ، "نیو لەیبر" و دروستکەری پارتی کرێکاران، ئەندامی ڕێکخراوی لاوانی کۆمۆنیست و ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بووە. چەندینخەزنەداریان ئەندامی حزبی کۆمۆنیستی بەریتانیا بوون، ئەگەر هەڵە نەبم جاک سترۆ، وەزیری ناوخۆی ئێستا، ئەندامی حزبی کۆمنیستی بەریتانیا بووە. لە مێژووی چەپدا زۆر کەس هەن کە دەگەنە ئەو ئەنجامەی کە کۆمۆنیزم هیچ سوودێکی نییە و دەچن بۆ ئەوەی ببنە ئەندامی پارتی سۆسیال دیموکراتی وڵاتەکەی خۆیان. ئەگەر سەیری لیستی پارتە سۆسیال دیموکراتەکان بکەیت بۆت دەردەکەوێت کە پڕە لە کەسایەتییە کۆمۆنیستەکانی پێشوو. هێڵ گۆڕینی تاکێک پێویستی بە ڕوونکردنەوەیەکی زۆر نییە، هەرچەندە من ڕوونی دەکەمەوە، هەرچەندە هیچ شتێکیش ناگۆڕێت، نە لەماهیەتی ئەو ڕێکخراوەی کە دروست بووە. ئەو ڕێکخراوەی ئێستا دروست بووە، ڕێکخراوی زەحمەتکێشان، پلاتفۆرمەکەی باشترین ناسینەرێتی. ئەم ڕێکخراوە چی دەوێت؟ دەڵێت ئۆتۆنۆمی. دەڵێت فیدراڵیزم. دەڵێ، هەڵەیەکی مێژوویی گەورە بوو کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست بوو. نەدەبوو دروست بوایە. دەڵێت کۆمۆنیزمی کرێکاری کۆمەڵەی لەناوبرد، مێژووی کۆمەڵەی لەناوبرد. ئەم پلاتفۆرمە حزبێکی نەفرەت و کینەیە لە دژی کۆمۆنیزمی کرێکاری. ئەم پلاتفۆرمە پێشتر بوونی هەبوو. پێش دروستبوونی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوونی هەبووە، پێش جیابوونەوەمان بوونی هەبووە. پرسیار ئەوەیە، بۆچی دیاردەیەکی لەو شێوەیە دەرفەتی ئەوەی هەیە ببێتە گروپ؟ ئایا گروپێکی لەو جۆرە توانای گەشەکردنی هەیە یان نا؟ وە لە کۆمەڵگای کوردستاندا چ پێگەیەک دەدۆزێتەوە؟
بە بڕوای من حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە سەردەمی هاوچەرخدا یەکێک لە دیاردە سیاسییە هەرە گرنگەکانی چەپ بووە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە هۆکاری بابەتی و ئاشکرا دوچاری جیا بوونەوە بووەوە. بەو هۆکارانەی کە کەسایەتیەکانی ئێمە بچووکترین کاریگەرییان لەسەر نەبووە. ئەوەی کە من کەسێکی باش بووم، فڵان کەسی خراپ بوو، چ کەسێک ئارامی هە بوو و چکەسێک بێ ئارام بووە، چ کەسێک هەموو شتێکی بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزیەوە دەکرد و بۆ نموونە فارسەکان بەبێ دڵسۆزی و بێ ڕاستگۆیی چوونەتە ناو ئەم پرۆسەیە، هیچیان ڕۆڵێکیان نەبوو. ئەوەی ڕوویدا هەمان بەڵایە کە دەکرێت بەسەر حزبی کۆمۆنیستی فلیپین و حزبی کۆمۆنیستی مالیزیا و حزبی کۆمۆنیستی ئیتالیا و حزبی کۆمۆنیستی فەرەنسی بێت. مرۆڤەکان دوای ماوەیەک لەژێر کاریگەری هەلومەرجی کۆمەڵایەتی و بابەتیدا، هێڵەکانیان لێک جیا دەبنەوە. ئەو ڕووداوانەی بەسەر حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا هات، بەس بوو بۆ داخستنی پێنج شەش ڕێکخراوی چەپی تەقلیدی. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران حیزبێکە کە لەپێش ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠وە پێشینەی بناغەی بیرکردنەوەکانی دەستەبەر دەبوو. لەو خاڵەی کە کودەتا و سەرکوتی کۆماری ئیسلامی دەست پێدەکات و کۆماری ئیسلامی شمشێر دەبەستێ، لەسێدارەدانی بەرفراوان دەست پێدەکات و سەرۆک کۆمارەکەیان لە پۆستەکەی لادەبەن و شەپۆلی سەرکوتکردنێک کە دەیزانین دەست پێدەکات و چەپ تەفرو تونا دەبێت. باسە فیکرییەکانی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە دڵی وتووێژە دژی پۆپۆلیستییەکاندا دەستی پێکردبوو، کۆکرابووەوە و بەرنامەکەی بەدەست هاتبوو. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و پڕۆسەی پێکهاتنی کەوتە دوای یەکێک لە خوێناویترین سەرکوتەکانی سەدەی بیستەم. ئەم وشانە مانایان هەیە. بەڕاستی ئەو ڕووداوەی لە ٣٠ی خوردادی ١٣٦٠ دەستی پێکرد، یەکێک بوو لە خوێناویترین سەرکوتی سیاسی سەدەی بیستەم. دەزانم لە شەڕی ئێران و عێراق یەک ملیۆن کەس کوژراون، یەک ملیۆن کەس لە ڕواندا کوژراون. بەڵام سەرکوتی سیاسی کاتێک حکومەتێک چەک هەڵدەگرێت و هاوڵاتیانی خۆی دەکوژێت بەهۆی بیروباوەڕی سیاسی و ڕێکخستنیانەوە، دەگمەنە. پێویستە سەدو بیست سی هەزار کەس بگرن و بکوژن و خەڵکی زیاتر زیندانی بکەن و سڕینەوەی پانتایی هەموو دەرکەوتنێکی ناڕەزایەتی سیاسی بۆ ماوەیەک. بۆ ئەوەی ئەو کەسانەی لە زینداندا ڕەتیدەکەنەوە بڵێن "من موسڵمانم" یەکسەر لە سێدارە بدەن. ئەمە یەکێک بوو لە گەورەترین ڕووداوەکان. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دوای ئەم پرۆسەیە پێک هات. وە بە جۆرێک لە وەڵامی ئەم دۆخەدا دروست بووە. بوو بە ئاڵای یەکگرتوویی ئەوانەی ئەو ئەزموونە خوێناوییەیان لە پشتەوە بوو. ئەگەر ئەو حیزبە دروست نەکرابا بەڕای من ئەو پانتاییەی ئەمڕۆ کاری لەسەر دەکەین زۆر تاریک دەبوو. هەر بە پێچەوانەی ئاڕاستەی کۆمەڵگا کە بۆ لێدان و کوشتنی چەپەکان بوو، بەشێک لە کۆمۆنیستەکانی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە و گوتیان ئێمە دەمانەوێت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پێکبهێنین، ئەوانیش پێکیان هێنا. وە جێگای سەرنجە کە لە ماوەی یەک دوو ساڵدا ئەو فەزایەی کە دژی چالاکیی کۆمۆنیست بوو، کردە وێنەی خۆیان. ئەو ڕۆژەی کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ویستی پێک بێت، نەماندەزانی ئەو کەسەی لە شارەوە هاتە ئۆردوگاکە بەکرێگیراوی ڕژێمە یان قارەمانی شۆڕشێکە؟ ئێمە نەماندەزانی کێ ئالودەیە و وچکەسێک ئالودە نییە، کێ پۆلیسە و کێ نییە، کێ تۆبەکارە و کێ نییە؟ ئێمە نەمانوێرا لە شار بە کەس بڵێین بڕۆ بەدەم قەول و قەراری کەسێکی ترەوە. لە ماوەی دوو ساڵدا حزبی کۆمۆنیست ئەو ڕێکخراوانەی ئاوەدان کردبووەوە و متمانەی بۆ گەڕاندەوە و دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی بڵاوکراوەکانی و بەرنامەی ڕادیۆیی لە سەرانسەری وڵاتدا پەخش کرد و ڕابەرایەتی ڕاگەیاند. قەوارەیەکی ڕاگەیاندبوو کە بوو بە خاڵی هیوا بۆ زۆرێک لە زیندانیەکان. بە یەکتریان دەگوت حیزبێک دروست بووە. لەبری ئەو وداڕوخانەی کە بوو، ئەم ڕوداوە واقیعێکی سیاسی گەشەسەندەوەو بەجێهێشت.
هەوڵ و دابەشکارییەکانی وەها حیزبێک ناتوانرێت بە "فڵان ڕاستگۆ بوو" و "فڵان کەس نەبوو" و "فڵان کەس ئێمەی بەرزکردەوە بۆ سەر پلیکانە" ڕوون بکرێتەوە. ئەمە تەنانەت بە وتنی کەسێک زۆر ناسیۆنالیست بووە، ڕوون ناکرێتەوە. پێویستە بزانرێت چی ڕوویدا کە حزبێکی لەڕادەبەدەر یەکگرتوو و لەڕادەبەدەر هاوذڵ لە ساڵانی ١٣٦٣ و ١٣٦٤ و ١٣٦٥دا بگۆڕێت بۆ ئەو ڕەوتەی کە ئەمڕۆ دەیبینم و چەند لقی سەرەکی لێ دەردەچێت؟
بەڕای من یەکەمین کێشە ئەوە بوو کە تا ئەوکاتەی حیزب دروست نەبوو، خودی پێکهێنانی حیزب ئەو ئایدیاڵە بوو کە ئەم بزووتنەوەیە بەرەو پێشەوە دەبات. کە حیزب دروست بوو، بوو بە ئەجێندای حیزب و کێشەکانی. ئێمە چی دەکەین؟ ئەم حیزبە چی بکات؟ لێرەوە بوو کە ئەو ئەجێندا جیاوازانەی کە هەریەکەمان لە ڕووی سیاسیەوە هەمانبوو دەستیان کرد بە دەرکەوتن. هەریەکێک لە ئێمە کە ڕۆڵمان هەبووە لە دروستکردنی ئەو ڕێکخراوانەدا بیرۆکەیەکمان سەبارەت بە کۆمۆنیزم هەبوو، چالاکیی سیاسی، چالاکیی کۆمۆنیستی و کۆمۆنیزم چییە؟ ناوەڕۆکی چالاکیی کۆمۆنیستی چییە؟ ئەگەر بگەڕێیتەوە بۆ کۆنگرەی یەکیەتیی خەباتکارانی کۆمۆنیست، واتە تاکە کۆنگرەی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست، بۆچوونێک دروست بکە، کارنامەکەی شتێکە لەسەر چۆنیەتی کارکردنی کۆمۆنیستەکان؟ نەک ئەوەی پلانیان چییە و بیروباوەڕیان چییە؟ پێمان وابوو چاکمان کردوون. پرسیارەکە ئەوە بوو، کاری کۆمۆنیستی چییە؟ کۆنگرەیەکی تایبەت بوو بە کاری کۆمۆنیستی. دەمەوێت بڵێم کەسانێک بۆچوونێکیان هەبوو کە سبەی کە حزبی کۆمۆنیستی ئێران دروست دەبێت، ئەم حیزبە چۆن کار بکات. ساڵێک یان دوو ساڵیان پێچوو تا ئەم بیرۆکانە خۆیان نیشان بدەن. کەواتە مەبەستمان لە پێکهێنانی ئەم حیزبە چی بوو؟ حیزب دروست بوو، ڕادیۆی هەیە، ئیمکاناتی هەیە، هێزی چەکداری هەیە، بووەتە جەمسەرێک کە دەتوانێت هیوا بە خەڵک ببەخشێت و ئەوانیش بۆی ڕادەکێشرێن. ئێستا پێویستە چی بکرێت؟
بۆ بەشێک لە ئەندامانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، وەڵامەکە بوو بە بنبەستێک. ئەو بنبەستەی کە بە هۆی گوشارەکانی کۆماری ئیسلامی و بە بڕوای من کۆتایی ئاسۆی گەڕانەوەی چەکدارانە بۆ شار لە کوردستانی ئێران بوو. ڕێکخراوەکانی کۆمەڵە بە مانای فراوانی وشەکە لە سەردەمی شۆڕشدا دروست بوون. زۆرێکیانم لەبیرە، لە کاتی وتنی ئەم ڕستەیەدا ڕووخساریانم لەبیرە، "پێیان گوتین دەڕێنە چیاکان دەگەڕێینەوە، شارەکان دەگرین، جارێک ڕوویدا و دووبارە دەبێتەوە. دوبارە نەبوویەوە." گوتیان دەبێ چاوەڕێ بین تا شۆڕشی دیموکراسی و ئێستا یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست هاتوە و دەڵێت پێویستە لەسەر ئەم شاخانە دابنیشین تا شۆڕشی سۆسیالیستی. واتە شۆڕشی سۆسیالیستی و بەرنامەی حیزب گۆڕابوو بۆ ڤاکسینێک کە دەتوانیت بیدەیت بە خەڵک بۆ ئەوەی لەسەر گۆڕەپانەکە بمێنێتەوە. ئەگەر نامەکەی عەبدوڵڵا موهتەدی بۆ من بخوێنیتەوە کە دەڵێت بۆچی حیزب دروست ناکەن و تیایدا ڕەخنەی لە بۆچوونەکانی من گرتووە سەبارەت بە پێکهێنانی حیزب - نامەیەک کە پێش پێکهێنانی حیزب و لە کۆتایی بوونی ئەو حیزبە نووسراوە ناوچە ئازادەکان و بەناوی نامەی شیرکۆوە ناسرابوو – سەرج بدە، دەڵێت، ئەگەر ئەمە نەکەین، لەناو دەچین. دەبێت بەرەو پێشەوە بچین. ئێمە ناتوانین بژین و دەبێت حیزب پێکبهێنین. سەعید یەزدیان لە شارەوە هاتبوو بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ موهتەدی، دەیزانی کەش و هەوا چییە. ئەوان گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ئێمە حیزب پێکبهێنین و ئەم قسە ئیکۆنۆمیستیانەی مەنسوور حیکمەت کە دەڵێ هەندێک لە کرێکاران لەگەڵمان بێن یان ڕابەرەە کردەییەکانی کرێکاران هەندێک جار لەگەڵمان بن، بەربەستێکە لەبەردەم حیزبدا. لەبەردەم ئەو باسەی ڕابەرە پراکتیکییەکان دانیشتمەوە. بەو هیوایەی چینی کرێکار بگەیەنینە بخەینە دەستوری حیزب، و منیش پرسی کادرم هێنایە ئاراوە تا بتوانین ئەم حیزبە پێکبهێنین، بەڵام حیزب کۆی هەموو ئەو کەسانە نییە کە لەم شاخانەدا دەژین. با بڵێین ئەم حیزبە کۆمەڵێک کادرن کە پلانی کارکردنی کۆمۆنیستیان هەیە و دەیانەوێت جێبەجێی بکەن. مشتومڕەکە لەوێوە دەستی پێکرد. کە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران چەترێکە کە لە کەشوهەوای زریاناویدا دێینە ژێرییەوە یان پلانێکە بۆ کاری سیاسی. لەو ڕێکخراوانەدا هەموو جۆرە مرۆڤێک هەبوون. ڕەوتێک هەبوو کە دەیگوت نابێت حزبی کۆمۆنیست دروست بکرێت.
با ئەزموونێکتان بۆ باس بکەین. لە سێیەمین کۆنگرەی کۆمەڵەسێ میوان بوون. عزالدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و من. نۆرەی قسەکردنیان بە هەریەکێکمان دا. عەبدوڵڵا موهتەدیش قسەی کرد. چووم بۆ پەسەندکردنی بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. ئێمە ڕەشنووسەکەمان نووسی. من چووبووم هەوڵ بدەم تا کۆمەڵە لەگەڵ یەکێتی کۆمۆنیستەکاندا حیزب لەسەر ئەم هێڵەپێکبهێنن. بەرگریم لە پێکهێنانی حیزب کرد. عەبدوڵڵا موهتەدیش لەو کاتەدا ئەم کارەی کردووە. بەڵام دوو میوانەکەی تر چاویان ئەم پرۆسەیەی نەدەبینی. دوو میوانەکەی تر بە درێژایی ژیانیان بەم شێوەیە بوون. وتیان چی دەکەیت؟ ئێوەی کورد هەموو شتێکتان بەگوێرەی ئیخلاس داناوە و دیار نییە ئەو فارسانە کێن؟ کەس نییە. باشە ئەگەر هەموو کەسێک هەموو بوونی سیاسی خۆی بەجێبهێڵێت و بە جانتایەکەوە بچێتە کوردستان، کەس لەوێ نامێنێت. ئەگەر دوو ساڵ چاوەڕێی بکردایە، دەیبینی ئەوانەی کە کەس نین و بە کراسێکەوە هاتوونەتە کوردستان، هەموو ڕێکخراوەکانیان لەگەڵ خۆیان بردووە و ڕۆیشتوون. کەواتە دەبێ کەسێک هەبووبێت. ڕەنگە مێژووی شتە ماددییە زیاترەکان جیا بێت لە بیست کەس یان زیاتر لە چادرێکدا. بە هەر حاڵ ئەم ئارگیومێنتە کە ئەمانە کەس نین، بۆچی ئەمە دەکەن، سەربەخۆیی خۆت لەدەست دەدەیت و ئەمە ناکەیت، قسەی عز الدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی لەو کاتەوە و پێش و دوای ئەوە بوو. بزووتنەوەی تۆبەکارانی کۆمەڵە، ئەوانەی کە گیراون و لەسەروی ئەمانەوە مەعروف کیلانە بوو، دەیانگوت نابێت ئەو حیزبە پێکبهێنرێت. هێڵی حزبی دروست مەکەن، حیزب خیانەت لەخەڵکی کورد و خیانەتێکە لە کومەڵە کە بەقەد سپای پاسداران کۆنە. هێندەی عەز الدین حوسێنی کۆنە، بەقەد جەلال تاڵەبانی کۆنە. وە هەموویان قسەیان دەکرد. ئەمڕۆ دوای بیست ساڵ و نیو، دوو میوان و خانەخوێیەک پێکەوە ڕۆیشتوون، ئەوان لە یەک لا وەستاون و تەنها ئێمە بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەین. بێگومان دواتر دەگەڕێمەوە بۆ ڕەوتی کۆمەڵە. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆتە ئەزموونێک کە ئێمە بەرگریمان لە دروستبوونی کردووە. ئێمە بەرگریمان لە ڕەسەنایەتییەکەی کرد. عەبدوڵڵا موهتەدی خۆی ئەمڕۆ چووە سەر پێگەی عزعەدین حوسێنی و جەلال تاڵەبانی و مەعروف کیلانێ و دەڵێت نەدەبوو ئەو حزبە دروست بکرایە. من لێرەدا مەبەستم لایەنی تۆبەکاری مەعروف کیلانە نیە. مەبەستم لەهەڵوێستەکەی ئەوە. گرنگ نییە ئەمەی وتووە یان لەبەر ئەوەی ئەمەی وتووە بڕیاری هاوکاریکردنی داوە. بەڵام هەرچۆنێک بێت ئەم هێڵە لەدەرەوەی ئێمە و لە شاردا بوونی هەبووە. لە لادێدا لەسەر دیواردەیانووسی مەنسوور بەڵایە. یەکەیەکی سەربازی نزیک وەک زۆررۆ دەگوترا لە کۆمەڵەدا هەیە کە هەرگیز پێکهێنانی ئەو حیزبەیان قبوڵ نەدەکرد. ئێمە دەمانگوت ژن دەبێت سەرپۆشەکەی لاببات، دەیانگوت هەندێ پێشمەرگەی ئەم یەکەیە قبوڵی ناکەن. ئەگەر لە هەر پێشمەرگەیەک بپرسیت ڕازیت ئەڵێ بەڵێ. بەڵام یەکەیەکی بێناو هەبوو کە بەدەوری خۆیدا دەسوڕایەوە، حیزبی قبوڵ نەدەکرد، یەکسانی ژن و پیاوی قبوڵ نەدەکرد، چەکدارکردنی ژنی قبوڵ نەدەکرد، بانگەشەی دژ بە ئایین قبوڵ نەدەکرد، ئارگومێنتەکەی مارکسی قبوڵ نەدەکرد. ئەمانە بوونیان هەبووە. دواتر بێگومان کۆمەڵە دەنگی بە پێکهێنانی ئەو حیزبە دا. چەند کەسێکیش بە نەرێنی دەنگیان دا. ئەوان نەیانویستووە دروست بێت. لە ئەنجامدا ئەوەی دەیبینین ڕەوتێکە کە لە ڕوانگەی ناسیۆنالیزمی کوردییەوە دژی پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو. حیزبی دیموکرات یەکێک لەو هێزانە بوو کە نەیدەویست ئەم حیزبە دروست بێت. با چەند وشەیەک لەسەر ئەو سەردەمە بڵێین. لەو کاتەدا حیزبی دێموکرات لە شورای میللی مقاومەتدا بوو. بەرگرییەکانی بوونی ئەو لە حیزبدا بە مەیلی ناسیۆنالیستی لەبیرمە. ئەوان دەیانگوت دێموکراتەکان لەگەڵ شورای نیشتمانی بەرگریدان ڕۆیشتوون، ئێمەش لەگەڵ حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیدا ڕۆشتووین.
کاتێک حیزب دروست بوو، عەبدوڵڵا موهتەدی، سکرتێری گشتیی حیزب، وتارێکی بۆ هەمووان پێشکەش کرد کە هیچ شتێکی گرنگ ڕووی نەداوە. دەبینیت من سکرتێری گشتی حیزبم، دەبینیت کۆمەڵە زۆربەی ئەندامانی ئەو ڕێکخراوانە پێکدەهێنێت. ئەو وەڵامی ڕەشبینییەکی دەدایەوە. وەڵامی هێرشێکی ناسیۆنالیستی دەدایەوە لە دڵیدا کە هەستی بە متمانەیەکی زۆر نەدەکرد. پێی وا نەبوو بەرگەی بگرێت. ناچار بوو بڵێت سەیرکە هیچ شتێک نەگۆڕاوە. ئەم بزووتنەوەی ناسیۆنالیستییە لەو سەردەمەدا بوونی هەبووە و لەگەڵ پێکهێنانی حیزبدا پەیوەندی بە حیزبەوە کردووە. یەک دوو کەسیان ڕۆیشتن و بوون بە ڕێبەری حیزبی دێموکرات. ئەگەر عەبدوڵڵا موهتەدی لەو کاتەدا ئەم کارەی بکردایە، یەکەمین ڕێبەری حیزبی دێموکرات بوو. یەکێک لە هێڵە تەبلیغییەکانی حیزبی دێموکرات لەدژی حیزبی کۆمۆنیست و کۆمەڵە بەڕێکەوت ئەم هێڵە بوو. هەموو حیزب و گروپەکانی چەپ لە ئێران دەیانگوت نابێت ئەم حیزبە دروست ببێت، لاوازە، دروستکراوە و هتد. وەک وتم هەندێک کەس دەیانویست حیزب ڕێکخستنەکانی خۆیان بهێڵێتەوە. ئەگەر ئاهەنگمان نەبوایە، ئەوا بەرەوڕووی هێرشی سوپا و ئەوەی پێی دەوترێت "زوڕە زوڕی تۆبەکارەکان"دا زیانیان بەردەکەوت. ئەوان پێیان وابوو ئێمە لەگەڵ حزبدا دەبینە خاوەنی سەرێکی گەورەتر ، کە دەتوانێت بە ڕۆحیەت و متمانە بەخۆبوونەوە تێیدابمێنێتەوە و چالاکی بکات. ئەوان حیزبیان بۆ کاری ڕێکخستن دەویست. ڕێکخستنەکەی لەسەر بنەمای نەبوونی ستراتیژی چینایەتی دامەزراوە. لە دڵی ئاڵوگۆڕەکاندا ئارام دەگرێت تا گۆڕانکارییەکانی دواتر چاوەڕێی پەرەسەندنی داهاتوو دەکات بۆ ئەوەی لەم کۆگایە دەریبهێنێت. ڕێکخستنەکە ئەوە بوو: با بەرەنگاری ببینەوە، هێز لەدەست نەدەین، پارە لەدەست نەدەین، ناوچە لەدەست نەدەین، ڕووخسار لەدەست نەدەین، باهەبین، ئەوانی تریش هەن. ئاخر کۆماری ئیسلامی ئەبەدی نییە. ئێمە دەمێنینەوە تا کرانەوەیەک دروست دەبێت. و لە کۆتاییدا هێڵێک هاتە ئاراوە کە کۆمۆنیزمی بۆ چالاکیی کۆمۆنیستی دەویست. حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری درێژکراوەی ئەم هێڵەیە. کتێبێکی زۆر باش له باره ی ئه م بابه ته کتێبێکه به ناوی "سه باره ت به چالاکیی حیزب له کوردستان - به ڵگه نامه کانی باسە نێوخۆیییه کانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران" که له لایه ن ناوه ندی کۆمۆنیزمی کرێکاره وه چاپکراوه ، که سەر به هه مان قۆناغه . دڵنیابە هەوڵی خوێندنەوەی بدە. ئەو هەموو پرۆسەکە ڕوون دەکاتەوە کە من بە وردی وتم، مەیلی چی بووە، بیری لە چی دەکردەوە و بۆچی هاتۆتە ئێرە.
دوای پێکهێنانی حیزب و بەناو مانگی هەنگوینی، لێکترازانی ئەم مەیلانە دەستی پێکرد. ماوەیەک وەک حیزب بە گشتی قسەمان کرد. هەر گوتارێکم لە کۆنگرەدا پێشکەش دەکرد، دەمگوت "ئەمە بۆچوونی ئێمەیە"، "حیزب ئەمە دەڵێت"، "مەکتەبی سیاسی ئەمە دەڵێت"، "بەباوەڕی ئێمە..."، "هێڵەکەمان دەڵێت..." و هتد لەسەر. ئەم دۆخە تا باسەکانی کۆنگرەی دووهەمی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران هەر وەک خۆیەتی . ئه گەر به وردی سه یر بکه یت ئه م جیاوازییه له باسه کانی کۆنگره ی دووه می حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا ده بینیت. بەڵام هێشتا، من وەک نوێنەری ڕای گشتی "زۆرینە" لەوێ بەشداریم کرد. ئەگەر ئەمە وا نەبووایە. پێش ئەوەی بچینە کۆنگرە، لە مەکتەبی سیاسی گوتم ئەم دۆخە بۆ ئێمە ناپایەدارە. شتێکم هەیە بیڵێم. حیزب بچێت کار لەسەر هێڵێکی تر بکات. من درێژەدان بەو دۆخەی ئێستا قبوڵ ناکەم و نەکردنی هیچ شتێک، و ئەو پاسیڤیەت و نەبوونی هێڵەی کە هەمانە و تەنها سەیری ڕێکخراوەکان دەکەین. وشەیەکم هەیە کە دواتر قسەکانمان بوونە ئەوەی ئێوە دەیبینن. وتیان باشە وەرە پێم بڵێ. بەڵام بە نەریتی ئەو سەردەمە هەموومان هاوڕێ بووین و ئەم قسانەم بە ناوی قسەی هەمووانەوە گوتم. بێگومان هەمووان خۆکارانە قبوڵیان کرد و هەمووان بوون بە کۆمۆنیستێکی کرێکاری. بەڵام لە واقیعدا ئەم کەلێنانە دەست دەکەن بە کرانەوە.
ئاراستەیەکی بنچینەیی پرسەکە بریتییە لە ئاراستەکردن بەرەو چینی کرێکار و کۆمۆنیزم. کۆمۆنیزم و چینی کرێکار ئەو کۆڵانەن کە هێڵی ئێمەیان جیاکردەوە. ئێمە دەمانگوت: "دەمانەوێت کاری کۆمۆنیستی بکەین"، "دەمانەوێت لەگەڵ چینی کرێکار کار بکەین"، "کرێکاران لە شارن"، "بۆیە بزووتنەوەکەمان بزووتنەوەیەکی شارستانییە" و هتد. و ئەمەش دژایەتی بوو لەگەڵ بۆچوونە زاڵەکاندا. بۆ نموونە لەگەڵ تێڕوانینەکانی شێوازی کارکردنی کۆمەڵەدا دەکەووتەدژایەتیەوە. لەگەڵ شێوازی بیرکردنەوەی هەڵوەشێنەرەوە و شکستخوازانەیە کدا کە دەیانگوت قۆناغەکە قۆناغی پوکانەوەیە و دەبێبیرێکیتر بیربکەینەوە. کەوتنە ناکۆکی وردە وردە زیاتر دەبێت، قووڵ دەبێتەوە و دەگۆڕێت بۆ ناکۆکییەکی گەورە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا. تەنانەت پێش قەیرانی سۆڤیەت و پێش داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵاتیش. بەهۆی ئەم مشتومڕە ناوخۆییەوە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران تووشی گرژییەکی ناوخۆیی دەبێت و ئەم سێ هێڵەی تێدا دەبینین. هێڵی ناسیۆنالیستی کورد تا کۆتایی کە عەبدوڵڵا موهتەدی گروپەکەی پێکدەهێنێت بە کردەوە بێدەنگە. واتا تا دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ، هێڵی ناسیۆنالیستی کوردی، جگە لەو ماوە کورتەی کە جەلال تاڵەبانی و جۆرج بوش سولەیمانییان داگیرکرد، بێدەنگە و گوێ دەگرێت و هیچ ناڵێت. ئیستفزاز دەکات، درۆ دەکات، لەپشتەوە چەقۆ دەوشێنێت، تیرۆر کەسایەتی دەکات، بەیتی نائومێدی دەڵێت. بەڵام نایە بۆ هیچ شوێنێک بۆ ئەوەی بۆچوونی خۆی دەرببڕێت. ناکرێ بگوترێ فیدرالیزم، ئۆتۆنۆمی، مردن بۆ کۆمۆنیزمی کرێکاری و حیزب دروست نەکرابا. ئەوەی ئێستا ڕێکخراوێک دەیکات. هەرگیز نەهاتبوون ئەمە بڵێن. بەڵام ئێمە دەمانزانی ئەمە هێڵی ئەوانە. ئێستا لەگەڵ ئەو ڕووداوانەی دوای ئەم ڕووداوە ڕوویان دا، ئەگەر کەسێک، حیزبێکی کرێکاری، حیزبێکی توودە، لیبراڵێک، حیزبێکی خوردادی، یەکێک لە ڕێکخراوەی زەحمەتکیشانیەکان، یەکێک لە کۆمەلەییەکان، دابنیشێت و خۆی بکاتە قازی دەڵێت کە باسەکەی ئەوان مەیلەکان ڕاست بوون. نەک تەنها ڕاست بوو، زۆر ڕاست بوو. ئەوەندە کە بزانین هەریەک لەو ڕەوتانە ڕێکخراوەکانی خۆیان دیاری کردووە. جیا بووینەوە و دەبینین چی لێ دەرچووە. ئێمە هێڵی حەجاریانمان هەیە کە لەم دواییانەدا لێمان جیابوونەوە. ئەو پێی وایە کە کۆماری ئیسلامی خەریکە دەگۆڕێت بۆ حکومەتێکی بۆرژوازی تەقلیدی و ئەوەی لە ئێراندا دەگوزەرێت، قەیران نییە، نە شۆڕشیش ڕوودەدات، نە کەسیش دەیەوێت ڕووخاندنیش ڕوبدات. ئەمەش گۆڕینی حکومەتە بۆ حکومەتی چینی دەسەڵاتدار. حەجاریانیەکان لە ناوەوە ئەمە دەڵێن، لە دەرەوە دەیڵێن. جگە لەمانەش کەسانێکمان هەیە کە بە دوای ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزمدا ڕۆیشتوون و کۆمۆنیزم بە خراپ و چەواشەکار ناودەبەن. ئێمە ئەوانەی دانیشتوون و سەریان کردوە بە ژێر بەفروە و دەمانەوێت ئەو ڕێکخراوانە سەیری ئەو زەڕەیە کە لێی ماوەتەوە نەکەن. وە ئەو کەسانەمان هەیە کە چوون و هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری خۆیان کردۆتە ڕێکخراوێکی سەربەخۆ و خەریکی کاری خۆیانن. ئەگەر کەسێک دادپەروەر بێت، تۆزێک ڕێزی بۆ ڕاستییەکان هەبێت، کەمێک ڕێزی بۆ زانست هەبێت و ئەگەر بەڕاستی ڕاستگۆیی خۆی بهێنێتە ئەم باسە، ئەوا تێدەگات کە ئەم مەیلانە ڕاستەقینە بوون. عەبدوڵڵا موهتەدی دان بەوەدا دەنێت کە بەم شێوەیە بووە. دەڵێت سێ مەیلی هەبووە، من لە سێیەمەوە بازم دا بۆ یەکەم! لە دووەمدا ماوەیەکم بەسەر برد، بینیم کە هیچ سوودێکی نییە، بۆیە چوومە سەر یەکەمیان. عومەر ئیلخانیزادە پێشتر لە نێوان یەکەم و دووەمدا سەفەری دەکرد، ئێستا ڕۆشتووە و لە یەکەمدا ماوەتەوە. محەممەد شافیعی پێی وابوو لە ڕەوتی سێیەمدایە، ئێستا لە یەکەمدایە، فاروق بابامیریش هەروا. ڕەنگە پێویست بێت سەرمان بخەینە خوارەوە چونکە ڕەوتی سێیەم هێزی زیاتری پێبەخشیون لە ڕەوتی دووەم! ئەمانە واقیعی مەیل و دابڕانەکانن کە سەریان هەڵدا. تەنانەت پێش ڕووخانی سۆڤیەت و قەیرانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەم دابڕانە قووڵتر بووەوە. نازانم تا چەند بەدواداچوونت بۆ مشتومڕەکانی ئەو قۆناغە کردووە، بەڵام لە کۆنگرەی ٣، لە پلینۆمی ١٣، لە پلینۆمی ١٤، پلینۆمی پازدە و لە پلینۆمی ١٦دا دەتوانرا ئەمە ببینیت. و پاشان لە ڕوداوەکانی شەڕی کەنداو و قەیرانەکانی کوردستانی عێراق. بە ڕوونی دەتتوانی ئەم ڕەوتانە ببینیت. کەبوونە هۆی ئەوەی، بۆ نموونە لە دوای کۆنگرەی سێیەم، خۆم بۆ پۆستی مەکتەبی سیاسی کاندید نەکەم. وتم کە من بەشوێن بیرۆکەکانی خۆم دەڕۆم. کۆنگرەی سێیەم حزبی کۆنگرەیی بوو کە لە پێگەی هێڵی ٢ و بە هاوکاری هێڵی ١، هاواریان دەکرد کە ئێمە شۆڕشگێڕی و بزووتنەوەی ناوخۆیی دەهێنین. لە کۆنگرەی سێیەمیشدا هەمان خەتی هەبوو کە ئەمڕۆ دەیگرێت. دوای شەش حەوت مانگ دیسان باسی کۆمۆنیزمی کرێکاری لەدەرەوەی کۆمیتەی ناوەندی و لەدەرەوەی هەڵبژاردن و دەرەوەی کۆنگرە لاپەڕەکەی هەڵدایەوە. دوای ساڵێک و دوای پلینۆمی ١٦، ڕابەراایەتی کۆمەڵە لە دەستی چەپدایە. هێڵی چەپ دەڵێت ئەمە سیاسەتی ڕاستە و سیاسەتی هێڵەکانی 1 و 2 هەڵەیە و لایەنگری کۆنگرەی شەش کۆمەڵەیە کە بڕیارنامەکانی هێڵی چەپی پەسەند کردووە.
٢- هۆکارە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکان:
کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، شەڕی کەنداو، داڕمانی یەکێتی سۆڤیەت، چارەنووسی ناسیۆنالیزم لە چوارچێوەی هەرێم لە سنووری دابەشبوونە ناوچەییەکان، کێشەی "دیپلۆماسی" لەگەڵ حکومەتی عێراق، بەدەسەڵاتگەیشتنی حزبە ناسیۆنالیستەکان لە کوردستانی عێراق...
دەمەوێت چەند شتێک لەبارەی ماوەی نێوان کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە و کۆنگرەی سێیەمی حیزب واتە لە ساڵی ١٩٨٦ تا ١٩٨٧ بڵێم. لەم نێوەندەدا شتگەلێکی سەرنجڕاکێش ڕوویدا. کۆنگرەی شەش کۆمەڵە کۆنگرەیەک بوو کە تیایدا کۆمەڵە ڕۆشتە سەرهێڵی چەپ. بەڵگەنامەکانی ئەو کۆنگرەیەم نووسی. ستراتیژی حیزب لە کوردستان، تێبینیەکانم لەسەر چالاکیی سەربازیی حیزب لە کوردستان، ئاگربەستی تاکلایەنە لەگەڵ حیزبی دێموکرات. ئەمانە هێڵەکانی من بوون. چوومە ژوورەوە و ئەمانەم بەرزکردەوە. خۆشبەختانە ئیبراهیم عەلیزادە لەسەر ئەم خەتە بوو. عەبدوڵڵا موهتەدی دژایەتی ئەم باسانە دەکات، خۆی بەدوورگرت، لەو کاتەدا ئامادەنەبوون بە مانای دژایەتی دەهات، هەروەها چەند کەسێکی دیکەی ناو کۆمیتەی ناوەندی. ئەم کەسانە هەر لە شیکردنەوەی ئێمەوە بۆ حیزبی دێموکرات تا ئاگربەستی تاکلایەنە ئەم باسانەیان قبوڵ نەکرد.
کۆنگرەی شەشەم باسی ئەم هێڵەی کرد. بێگومان لەو نێوەندەدا ئۆردوگاکان بۆردومان کران و نەمتوانی بەشداری ئەو کۆنگرەیە بکەم. پەسەندکردنی هێڵی چەپ لە کۆنگرە پەسەند دەکرێت. لە سەردەمی کۆنگرەی شەشەمی کۆمەڵە کە بە ڕواڵەت هێڵی چەپیان لە کۆمەڵە دامەزراند، تا کۆنگرەی سێیەمی حیزب کە بە کردەیی چەپەکانیان سەرەوەی حیزبیدا ڕیشەکێش دەکەن، چی ڕوویدا؟ ئەوەی ڕوویدا کۆتایی شەڕی ئێران و عێراق بوو و هەروەها ئەو لێدانە کوشندە سەربازیانەی کە لێماندرا. وە ئەو کەشوهەوایە کە زاڵ بوو کەشوهەوای نائومێدی بوو. ئەو کەش و هەوایەی کە قوربانیمان لێ وەردەگرن، ئەو کەشوهەوایە کە ئێمە لەناو دەچین، ئەو کەشوهەوایە کە "ئێستا باسەکە لەسەرڕۆحیەتە" و ڕۆحیەت دەبێت بەرز بکرێتەوە. کاتێک شەڕ کۆتایی هات، لە پلینۆمی کۆمیتەی ناوەندی حیزبدا بڕیارێکمان پەسەند کرد کە وابەستەییمان بە عێراق کەم بکەینەوە. هەوڵ بدەین چ لە ناوەوە و چ لە دەرەوە لەسەر پێی خۆمان بوەستین. هێڵێک کە خەریکی ئیدارەی ڕێکخستن بوو و هەروەها هێڵی نیشتمانی عێراقی بە تاکە ڕێگای ڕزگاری و مانەوە زانی. دنەدانێک کە ئەم هێڵە لەسەر ئەوەی کە "ئەوانەدەیانەوێت پەیوەندی عێراق لەگەڵ کومەڵە تێکبدەن" دەستیپێکردبوو، دیار بوو. لە نێوان کۆنگرەی ٦ی کۆمەڵە و کۆنگرەی ٣ی حیزبدا، کەش و هەوا گۆڕا، چونکە ڕێکخراوەکان لەژێر مەنگەنەی فیزیکی، دارایی، ماددی، ئایندە و هتد بوون. چوون بۆ ئەوەی بزانن سەرچاوەی ڕۆحیە چییە بۆ ئەوانەی بڕیارە لە شاخ و گردەکاندا بەبێ ئاسۆیی و بە تفەنگێک و بە ئازاری پشتەوە چاوەڕێ بکەن بزانن چیە؟ کۆمۆنیزم ناتوانێت هیچ ڕۆیەتێک بە کەسێکی لەو جۆرە بدات. ئەگەر بڕیارە لەسەر لوتکەی شاخێک دابنیشیت و دڵخۆش بیت کە بەم زووانە دەگەڕێیتەوە شار، پێویستە بچیت و نەریتی سیاسی ئەوانی تر بەکاربهێنیت. وە ئەم کارەیان کرد. لە ماوەی شەش حەوت مانگدا، وەها ناسیۆنالیزم و تەشکیلاتی پەرستنی و دەمارگیری کومەلە و بژی ناوەوە(داخل) بەرز بووەوە کە کاتێک ئەو کەسانەت لە کۆنگرەی سێهەمی حیزبدا بینی، ئیتر نەتدەناسیەوە. تەنانەت وەڵامی سڵاویشتیان نەدایەوە. دادگاییان کردبوویت و حوکمیان دابوویت و جێبەجێیان کردبوو و هاتبوونە کۆنگرە. لە کۆنگرەی سێهەمدا هێڵەکەمان شکستی هێنا. ئەگەر بەڵگەنامەکانی کۆنگرە بخوێنیتەوە بۆت دەردەکەوێت کە ئێمە گوتمان ئەم شتانە هیچ سودێکیان نیە،پێداگرتن لە زینەکە نیە. ئەو کۆنگرەیە شکستی کۆنگرەی چەپەکان بوو و دوای ئەو ماوەیە ئێمە چیتر وەک کۆمیتەی ناوەندی بەدواداچوونمان بۆ گفتوگۆکەمان نەکرد.ئیتر ئێمە وەک خۆمان قسەمان دکرد. وە باقی چیرۆکەکەش دەزانیت.
قەیرانی کەنداو و ڕووخانی یەکێتی سۆڤیەت ڕووداوی گرنگ بوون. هەر لەبەر ئەمەشە دەڵێین کەسەکان گرنگ نیین. تۆ پرسێکی وەک داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات دەخەیتە بەردەم ڕێکخراوێک لە یۆنان، ئەوان لێکجیادەبنەووە. ماوتسیتۆنگ لەسەر پارە لەگەڵ ستالین کێشەیان هەبوو، دوو باڵی گرنگ لە کۆمۆنیزمی نێونەتەوەییدا دروست دەبێت، تابگات بەوەی کە بلۆکی پەیوەندیدار کۆتایی بێت. ڕیگانیست و تاچەریستەکان هەموو شتێکیان داگیر کرد و تاڵانیان کرد. ئاشکرایە کە حیزبێکی کۆمۆنیستی لەم بەشەی جیهاندا کاریگەری لەسەر دەبێت. ئەگەر بچن باسەکانی ئەم قۆناغە بخوێننەوە، تێدەگەن کە هەموو باسەکەمان ئەوەیە کە ناتوانین بەم ئاوێتە هاوپەیمانییەی هێزە کۆمەڵایەتی و سیاسییە جیاوازەکان بچینە سەر ئەم تالوکەیە. دەبێت بیربکەیتەوە. پێویستە لە بەردەم داڕمانی بلۆکی ڕۆژهەڵات و شەڕی ئەمریکا لەگەڵ عێراق، لە دۆخێکدا کە هەناسەدان قورس بوو، بوەستین و قسە بکەین. ئێمە ناتوانین لەگەڵ کۆمەڵێک کەسدا بچینە چارەنووسێکی وا کە ئێستا دەزانن ئۆتۆنۆمی، فیدراڵیزم، مردن بۆ کۆمۆنیزم و ئێمەی "کوردی ڕاستگۆین" پایە ئایدۆلۆژییەکانی پێکدەهێنین. تەنانەت پێش ئەوەی ئەمە بڵێین و پێش ئەوەی ببێتە پرسێکی جددیش شەڕوکێشەیان لە دژی ئێمە بەرپاکرد. ئێمە شکستمان پێهێنا. بۆ جاری دووەم کە دەستیان بە پشێوی نانەوە کرد، بڕیارماندا حیزب بەجێبهێڵین. ئێمە جارێکیان خەتی ناسیۆنالیستیمان لە ڕێکخراوەکانی کوردستاندا تێکشکاندو پاشەکشەمان پیکرد و ڕێکخراوەکانمان لە دەستی دەرهێنا. کاتێک جەلال تاڵەبانی بۆ جاری دووەم ئاڵای ناسیۆنالیزمی لە سلێمانی هەڵکرد و دەرکەوت کە بەهەشت لەبەردەم ناسیۆنالیزمی کورددا کراوەتەوە و مارکسیزمیش لەسەر شانۆی جیهانیدا لە دۆخێکی خراپدایە، دیمەنەکە وەرچرخا بۆ ئەوەی کە لەبنەڕەتدا بۆچی ئەبێت مارکسیست بیت ؟ لینین هەرچی گوت و گوتوویەتی، بژی واقیعی شیرین عەینی و... و بەم ئاسۆیە ڕۆیشتن. لێرەدا، ئیتر هەڵە بوو حزبی کۆمۆنیستی بهێڵیتەوە و خۆ فریودان بوو. بڕیارماندا لە حزبی کۆمۆنیست دەربچین.
ڕوخانی ڕۆژهەڵات مارکسیزمی لەبەرچاو خست. ڕۆژهەڵات مارکسی نەبوو، بەڵام ڕووخانی ڕۆژهەڵات مارکسیستی لەبەرچای هەمووان خست. هۆکاری ئەوەی کە هەندێک کەس لە کوردستان گوێیان لە قسەی کەسانێک کە وادیارە لە تارانەوە بە یەک کراسەوە هاتوونەتە کوردستان، لەبەر ئەوە بوو کە پێیان وابوو کۆمۆنیستن. کۆمۆنیست هێشتا سۆز و خۆشەویستی هەبوو. کاتێک کۆمۆنیست هیچ جەزبەی نەبوو، بە ئاسانی لە دژی مەنسوور حیکمەت کە تادوێنێ پێی لە لە ئۆتۆمبێلەکە نەختوەتە دەرەوە لەدەوری کۆبوونەتەوە،قسەی ناشیرین و سوکایەتی کردوە. ئەمەش بە ئاسانی دەکرا ئەنجام بدرێت. ئەگەر باسی کۆمۆنیزملە گۆڕیدا نەبێت، ئەم کەسە و ئەوانەی خۆیان بە کۆمۆنیزمەوە دەبەستنەوە چ بەهایەکیان هەیە؟ ئەوان دەستیان بە کودەتایەکی خزان کرد، کە ئێستا ڕابەرەکانیان لەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشانەدا دەبینین، ئەو کودەتای خزانە کە لەسەر پرسی جەلال تاڵەبانی و دۆسیەی سولەیمانی دەستیان پێکرد، ئەو باوەڕەی لای ئێمە دروست کرد کە دەبێ بچین. لە گەڵ خۆمدا کەوتمە بیرکردنەوەی ئەوەی کە ئیتر ئێمە ئەم پرۆسەی دووەمە لەدەست دەدەین. ئێمە لە قۆناغی یەکەمدا سەرکەوتنمان بەدەستهێنا چونکە یاساکانی یارییەکە زانرا. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بەبێ ئێمە پارێزگاری لێناکرێت، بۆیە دەبێت کودەتاچییەکە بگەڕێتەوە دواوە. بەڵام کۆماری ئۆتۆنۆمی سلێمانی نەک هەر بە بێ ئێمە پارێزگاری لێ بکرێت، بەڵکو بۆ ئەمەش پێدەچێت ناچاربن بەسەر تەرمەکانی ئێمەدا تێپەڕێن و پێدەچێت ئەمجارەش ببێت. هێرشی یەکەم هێرشیتەشکیلات چیەکان بوو، بەڵام هێرشی دووەم هێرشی ئەوان نەبوو، هێرشی هێڵی یەکەم بوو، واتە ناسیۆنالیستەکان. ئەگەر سەیری نووسینەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەیت لەو ماوەیەدا، دەتوانی گواستنەوە لە ئۆردوگایەکەوە بۆ ئۆردوگاکەی تر ببینیت و کارەکانیان ئەمڕۆ لە دڵسۆزی بۆ هێڵەکەیان زیاتر نییە. لە ئەنجامدا لە قەیرانی دووەمدا، کاتێک شاوشیسکۆیان گرت و لە یەک ڕۆژدا کوشتیان، لەبارودۆخێکداکە ئەگەر بتووتایە کۆمۆنیستم خاوەن خانووەکە کرێی خانووەکەی هەڵوەشاندەوە ، لەو بارودۆخەداکاتێک کەناسیۆنالیستەکان هێرشیان کردە سەر ئێمە، هەرچەندە لەگەڵ ئەوەی لەڕێکخراودا هەرگیز ژمارەیەکی زۆر نەبوون ، هەرچەندە هەموو پایە ڕێکخراوەییەکان لە دەستی ئێمەدا بوو، هەرچەندە هەموو ناسنامە و مۆر و واژۆی ڕێکخراوەکان ئێمە بووین، بەڵام هەموو شتێکمان بەجێهێشت و ڕۆیشتین. ڕوونی دەکەمەوە کە بۆچی لە ژێر ڕۆشنایی ئەوەی ئەمڕۆ ڕوودەدات، کارێکی یەکجار دروست بوو. هەرچۆنێک بێت، ویستم بڵێم حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لە پڕۆسەیەکی ماددی مێژووییدا و بە هۆی بارودۆخی سیاسی و بە هۆی جیاوازی چینایەتی و بزووتنەوەکانی تیایدا دابەش بوو. من تا ئێستا بڕیار نەبوو گوێ لە وتارەکەی کاک ئیلخانی زادە بگرم. ئەگەر یەکێتی سۆڤیەت نەڕووخابا و جۆرج بوش سولەیمانی نەدایە دەست جەلال تاڵەبانی، نەماندەتوانی بەدیار قسەوباسی کەسێکەوە دابنیشین کە فیدرالیزمی دەوێت. کێشەکەی لەگەڵ ئێمە لەسەر خودی پرسی فیدراڵیزم دەستی پێکرد. لەسەر پرسی دیموکراسی لەگەڵ ئێمە دەستی کرد بە مشتومڕ. شەڕەکەی لە مەسەلەی مافی دیاریکردنی چارەنووسی لە ئێمەوە دەستی پێکرد. لە کاتی باسی ژندا شەڕی لەگەڵ ئێمە دەکرد. لە شۆڕشی فەرهەنگی لە ئێران و لە مشتومڕی حەجارییەکان لەگەڵ ئێمە خەباتی دەکرد. و بەم شێوەیە ڕوویدا. لە هەر یەکێک لەو قۆناغانەدا هەندێک کەس لە ئێمە جیابوونەوە. لە ئەنجامدا ئەم پرۆسەیە بە هۆکاری سیاسی چارهەڵنەگر بوو. ئەم کەسانەی بەشداری ئەو پرۆسەیەیان کرد، تەنانەت ئەوانەی کە هیچ ڕێزێکم بۆ بۆچوونەکانیان نییە، سەرێک لە چەپی دوور بەرزتر بوون. هیچ کامیان مرۆڤی خۆبەزلزان و بچووک نەبوون. هەموویان کاری گەورەیان کردبوو و جیابوونەوەیان بەهۆی فێڵکردنی کەسێکەوە نەبوو. وا نەبوو. ئەوان مرۆڤی گەورە بوون، بەشداری پڕۆسەیەکی گەورەیان کرد و بە هۆی دەرئەنجامی ئەو پرۆسەیەوە لەیەکتر جیابوونەوە. ئەم کەسانە سێ چوار ڕێکخراوی جیاوازیان دروست کرد و ئەگەر ئەمڕۆ ئاروەند ئەبراهامیان بیەوێت جیاوازییەکانیان ڕوون بکاتەوە، ئەوا دەتوانێت لە یەک لاپەڕەدا ئەوە بکات. ئەمڕۆ ئەگەر کەسێک بیەوێت ئەم پرۆسەیە شی بکاتەوە، ئەوا بە شێوەیەکی سیاسی ئەو کارە دەکات. چەپ، ڕاست، ناوەند، ناسیۆنالیزمی کوردی و هتد نیشان دەدات. ئەمانە ئەو هێڵانەن کە مانایان هەبوو، جیاکرانەوە. نەک لەبەر ئەوەی کورد و فارسن و بەم شێوەیەش ڕاستگۆ و ناپاکن، نەک لەبەر ئەوەی هەندێک کەس زوو ڕۆیشتن، چەپ ڕەویان کرد، بە تۆنێکی خراپ قسەیان کرد، کتێبێکی بەڵگەنامەیان بڵاوکردەوە، هەڵسوکەوتی باشیان نەکرد و هتد. چونکە بۆ ئێمە ئاسانە، ئەگەرحزبی بەلشەفیکیش ڕووبەڕووی ڕووداوێکی جیهانیی وەها ببوایە، ئەوان دەبوونە هەشتا و پێنج مەزهەب. هەمووان بوون بە دەکرا چ جۆرە ڤاکسینێکمان پێ بدرێت تا لە بەرامبەر سەرهەڵدانی دووی خۆرداد، کۆتایی هاتنی شەڕی ئێران و عێراق، داگیرکردنی کوردستان لە لایەن هێزەکانی کۆماری ئیسلامی، ڕووخانی بلۆکی ڕۆژهەڵات، ئەوشەڕی ئەمریکا و عێراق، سەرهەڵدانی ناسیۆنالیزمی کورد لە کوردستانی عێراق، و ئایا هێشتا پێکەوە وێنە بگرین؟ ئەمەش پراکتیکی نەبوو. ڕەوتی جیاواز هەبوو. بەڵگەش ئەوەیە ئێستا چوار حزب لێی دەرچوون کە جیاوای زەویەوە بۆ ئاسمان لەگەڵ یەکتر هەیە.
٣- زەمینە بابەتییەکانی دامەزراندنی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان:
لاوازی ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کورد، دووی خورداد، بێباکی ڕابەرایەتیی کۆمەڵە
دروست بوونی ڕێکخراوی زەحمەتکێسان شتێکە کە ئەگەر ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی هەبوایە، دەبوو بیست، پانزە، یان دە ساڵ لەمەوبەر بکرایە. بۆچی ناسیۆنالیزمی کوردی لەو ڕێکخراوەدا ناچار بوو بیست ساڵ چاوەڕێ بکات تا بگاتە ئەم ئاستە؟ ئەمە پرسیارێکە کە دەمەوێت کەمێک لەسەری بمێنمەوە، کە بە بۆچوونی من زیاتر لە هەموو شتێ کڕاستی شێوازی مامەڵەکردنمان لەگەڵ ئەم پرسەدا نیشان دەدات.
لەکاتی جیا بووینەوەدا بەشێک لە هاوڕێیان پێیان گوتین ئێمە زۆرینەی یەکلاکەرەوەین، بۆچی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەڕۆین؟ بۆچی ناوونیشان و ڕادیۆ و چەک و پارە و هەموو شتێک بۆ ئەوان جێدەهێڵین و دەڕۆین؟ بۆچی ئەم کارە دەکەین؟ بابەتی من ئەوە بوو کە ئەمە مشتومڕێکە کە نابێت لەم دۆخەی ئێستادا بچینە ناویەوە. گوتم بە بۆچوونی من لە ئێستادا کۆمۆنیست کوژییە، ناسیۆنالیزم دەسەڵاتی لە کوردستانی عێراقدا وەرگرتووە، پارە و چەکی هەیە، سەدەم دژە کۆمۆنیزمە، ئەوا ئایا بڕیارە لە پێگەیەکی دەستوورییەوە بەرامبەر ئەم شەپۆلە بوەستین و بین لێپرسینەوە؟ ئەگەر ئێمە لەو سەردەمەدا هەوڵی یەکلاکردنەوەی (ڕاست )مان لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا بدایە، ئەوانیش هەمان ئەو کارەیان دەکرد کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی کردی. کەسانێک کۆدەبوونەوە و دەیانگوت پێکهێنانی حیزب لە سەرەتاوە هەڵە بووە، فارسەکان خیانەتیان لێکردین، ئێمە هەموو شتێکمان بە دڵسۆزیەوە جێهێشت، ئەوان هەوڵی دەسەڵاتی خۆیان دەدەن و لەبری ئەوەی لەگەڵ دوانزە کەسدا بچنە دەرەوە، چوونە دەرەوە لەگەڵ سێ سەد کەسەوە دەرچوون. ڕێکخراوێکیان دروست کرد و خۆیان ناویان ناوە کۆمەڵەی زەحمەتکێشان. دە یان دوانزە ساڵ لەمەوبەر هەمان کاریان دەکرد و ئەگەر ئەم کارەیان بکردایە بۆ ئێمە خەسارێکی گەورە بوو. جێمان هێشتن تا لەگەڵ ئەو دیاردەیەدا بڕۆن کە بۆیان بەجێهێشتبووین. ئەگەر ئێمە هەستاینایە و هێڵی ناسیونالیستی کوردمان پاک بکردایەتەوە، دە ساڵ لەمەوبەر ئەم بەرنامەیەی جێبەجێ دەکرد و ئەو کاتەش ئەو سەردەمە بوو کە ئینسانەکانیان لە جیهاندا لەسەر مارکسیست بوون دەدا لەشیش. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری تەنانەت لەو سەردەمە گەورەتر لە بەردەمیان وەستاوە. ئەمڕۆ کە ئەم کارەیان کرد، چیرۆکی شکستی کۆمۆنیزم کۆتایی هاتووە و لانیکەم لە چوارچێوەی ئێراندا چیرۆکەکە چیرۆکی هێرشی کۆمۆنیزمە. ئێستا کە ئەم کارەیان کردووە، هیچ شانسێک نییە. ئەگەر لەو کاتەدا ئەم کارەیان بکردایە، هەموو ناسیۆنالیستەکانی لە کونەکانیان دەردەهێنا. دەهاتنەوە و هەرکەسێک کە سەر توێشووی کەوتبوو کۆیان دەکردەوە و دەیانبرد. بۆیە دروست ئەوە بووکە ئێمە بڕۆین و هێزی خۆمان کۆبکەینەوە و ڕیزی تۆکمە و بزوتنەوەی خۆمان دروست بکەین. هێزێک کە ئەمڕۆ بۆتە دیاردەیەک و هەموو چەپی ئێرانیش نابێتە گۆشەیەکی بچووکی کادرەکانی. لە ڕووی گرنگی سیاسی و لە ڕووی بڕی هێزەوە. لە ڕووی چالاکی و لە ڕووی قسە ڕوونیەکەوەکە لەگەڵ خەڵکدا دەیکەن.
بۆچی ئەمڕۆ ڕەوتی ناسیۆنالیستی جیا دەبێتەوە؟ بەڕای من عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی دە ساڵ لەمەوبەر ئەم هێڵەیەیان هەبوو. هۆکاری ئەوەی کە نەیانتوانی بە سادەیی بڵێن ئێمە ئەم ڕەوتە پێکدەهێنین، شێوازی لە ڕادەبەدەر بۆدواوە گەڕانەوەی جیابوونەوە بوو. گوتمان ئەم ڕێکخراوە هی ئێوەیە، هەموو شتێک هی ئێوەیە و حزبەکەتان هی ئێوەیە، بەڕێوەی ببەن. بەڵێنیان دا کە دەچن لەسەر هێڵی ئێمە بەڕێوەی دەبەن. ئەگەر سەیری بەڵگەنامەکانی ئەو قۆناغە بکەیت، لە پلینۆمی حزبدا سوێند دەخۆن و دەڵێن پشتیان لە بناغەکانی بیری خۆیان کردووە و ئێمەش دەچین کۆمۆنیزمی کرێکاری جێبەجێ بکەین. ئەمانە ئێمەیان لاواز کرد، بەڵام ئێمە خەریکی نۆژەن کردنەوەی حیزب بووین و حزبی پڕشانازی کۆمۆنیستی ئێران بەرەو پێشەوە دەبەین. وتمان هەربژیت ئەگەر ئەم کارەبکەیت ئێمەش دڵسۆزی ئێوە دەبین. عەبدوڵڵا موهتەدی لەو سەردەمەوە هەوڵی داوە ئەدەبیاتی بەدیلی ئەو ڕێکخراوە دروست بکات. لە گۆڤارەکەیاندا دەستی کرد بە نووسین لەسەر ئەوەی کە کۆمۆنیزم چییە، دیموکراسی چییە، سۆڤیەت چییە و هتد. هەوڵیدا چیرۆکێک لەسەر بنەمای بۆیاخ کردنی وێنەکەمان بەدەستبهێنێت. وێنەی لیژنەی سەرۆکایەتی کۆنگرەی دامەزرێنەری پیشان دا و وتی ئەمە عەبدوڵڵا موهتەدی و ئەمە ئیبراهیم عەلیزادە، و نازانین بۆچی کەنغەرێک لە ناوەڕاستدا وەستاوە!! هەوڵیدا وێنەکانمان بۆیاخ بکات و لەبری ئەوە کەنغەرێک دروست بکات. شەش حەوت مانگ هەوڵیان دا، بەڵام نەیانتوانی بیبینن. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەمامک نییە. دیاردەیەکی ڕاستەقینەیە، بیرۆکەکان ڕاستەقینەن، کۆمۆنیزم ڕاستەقینەیە، مرۆڤەکان ڕاستەقینەن، بیردەکەنەوە، هێڵیان هەیە، مێژوویان هەیە، مێژوو ڕاستەقینە و یادەوەری مێژوویی مانای هەیە. ناتوانیت گۆڤارێک بە تیراژی ٧٠٠ دانە دەربکەیت و دواتر بە دوو بابەتی دیموکراسیەوە، ئەو پارچە دەستی یەکەم یان ڕەسەنانەی کە مەنسوور حیکمەت یان ئێکس و وای وتوویانە، وەلا بنێن و ئەوەی تری لە ئابووری خواردنەوە و "مێژوویەکی کورت" لەسەر یەک دابنێن. .وە بۆ بەدەستهێنانی دڵی ئەو چەپەی کەماوەتەوە، بڵێ ئەمانە قسەی سەربەخۆی منن و چاوەڕێی ئەوە بکەن ئەو بزووتنەوە و ئەوهێڵە یەکگرتوو بن. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە بۆنۆژەنکردنەوەی کۆمەڵە لە دوای ئێمە ئەو هەڵوێستە بوو کە ئەمڕۆ عەبدوڵڵا موهتەدی گرتوویەتیبەر. تاکە هەڵوێستی ڕاستەقینە، لە ڕوانگەی مێژووییەوە، بۆ بنیاتنانەوەی ڕێکخراوێک لەبەردەمماندا بە ناوی کۆمەڵە، فۆرمولەکردنی بوو لە بەرامبەر هەموو ئەزموونەکەدا. ناتوانی بچیت ئەو ئەزموونە بهێڵیتەوە و بڵێیت من چاکی دەکەم و ئەوانەی دروستیان کردووە هیچ نین. زۆر جێگای سەرنجە کە ئێمە کە ڕۆیشتین، ڕەوتە چەپەکان گرنگییان پێنەدەدا کە بەرنامەکەیان چییە و لێدوانەکانیان چییە. قبوڵیان کرد. بە باوەشی کراوەوە قبوڵیان کرد. هەرچەندە ئەمانە مۆر و واژۆ و هەموو ئاسانکارییەکانی ڕێکخراوەکان و بەرپرسیارێتی مشتومڕەکانی پێشوویان لەگەڵ چەپدا هەبوو. بە شێوەیەکی فەرمی دژی قسەی خراپیان لەدژی ڕێگای کریکار(راە کارگەر) کردبوو، ئەوان شەڕیان لەگەڵ دیموکرات کردبوو. بەڵام دیموکرات درکیان بەوە کرد کە گوایەئەو شەڕی خۆی لەگەڵ ئێمەدا کردووە.
رێگای کرێکار تێگەیشت کە ناکۆکی لەگەڵ ئێمە هەیە، یەکێتی چەپی کرێکاران و هەموو نەتەوەیی- ئیسلامیەکانی دەرەوەی وڵات تێگەیشتن کە ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستدا ماونەتەوە ئینسانگەلێکی باشن و مومکینە لەگەڵیاندا ڕێکبکەون و هەموویان وایان وت حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کە چاومان نەبوو بیبینین، ڕۆیشت ڕاستە ئەم دیاردەیەی کە ماوەتەوە پێی دەوترێت حزبی کۆمۆنیست، بەڵام لە خۆمانە. دەتوانیت مامەڵەیان لەگەڵ بکەیت. یانیش بەقسەی ئیبراهیم عەلیزادە، وتیان ئەوانە گەلی کوردن، با بچین پێشەکیان بدەینێ. ئەمانە بوون بە گەلی کورد و بانگهێشت کران بۆ ئەوەی بچنە ناو بەرەیەکەوە. کاتێک عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت من چووم و تفەنگی یەکیەتی نیشتمانی کوردستانی عێراقم کردۆتە ملی کۆمەڵە بۆ ئەوەی پەنجا بە پەنجا ببمە شەریک لە کۆمیتەی ناوەندیدا و کۆمەڵەش دەڵێت نەخێر، کەس ناڵێت ئەم کارە وەک ڕفاندنی فڕۆکە وایە . کاتێک باڵەکانی حیزبی دێموکرات جیابوونەوە، گوتمان حیزبی دێموکرات حیزبی دێموکراتە وباڵەکانیشی باڵن. ئێمە ئامادەنین باڵەکانی حیزبی دێموکرات بە حیزبی دێموکرات ناو ببەین. تەنانەت ئەگەر بێت بۆ ئاشتی لەگەڵ ئێمە. دیموکراتەکان ئەوانەن کە لەوێ دانیشتوون و کۆنگرەی یاسایی خۆیان دەبەستن. بەڵام لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی ئەم چەپەوە بە گەلی کورد هەژمار دەکرێن و بڕیار نییە کەس بڵێت پشتی چاوتان برۆیە و پێویستە هەمووان ئەبێت بگەن بەوانە و یەکبگرن لەگەڵیان، کەس ناڵێت چەپ پێوەریان هەیە و یان دەبێت لە کۆنگرەی ڕێکخراوەکەتدا دەنگ بهێنیت یان باڵێک دروست بکەیت. کۆمیتەی ناوەندی لەگەڵ من دابەش بکە بە ٥٠بە٥٠ ئەگینا الا و بیلا دەیکەم واتە چی؟ چۆن ناوی خۆت دەنێی کۆمەڵە؟ وابوو کابرا لە کۆمەڵە دەرچوو و ناوی خۆشی ناوە کۆمەڵە و لەگەڵ ڕادیۆی فەرەنسا چاوپێکەوتن ئەنجام ئەدات و کاتێک کۆمەڵەدەپرسی بۆچی بە ناوی سکرتێری گشتی کۆمەڵە قسە دەکەیت؟ بە بێدەنگی وەڵام دەداتەوە! تۆ کێیت کە دەستوەردان لە کارەکانی کۆمەڵەبکەیت؟ ئەمە ئەو فەزایەیە کە دێن و تەوقەیان لەگەڵ دەکەن و لێی نزیک دەبنەوە. چونکە ئێمە نەماوین.
ئەو هەموو ڕق و کینە و ئەم هەموو دژە چەپ بوونە و ئەو هەموو تیرۆرکردنی کەسایەتی و ئەو هەموو جەنجاڵییە لەبەر ئەوە بوو کە خەتی ئێمە لەو حیزبەدا زاڵ بوو و خۆمان لەوێ بووین و کە ڕۆیشتین حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕۆیشت. ئێمە مۆر و واژۆمان دانا چونکە نەماندەویست لەگەڵ ئەو هێزانەدا بچینە شەڕێکی نایەکسان و پێشوەختە کە لە فەزای سیاسی و کۆمەڵایەتی ئەو قۆناغەدا دەستی باڵایان هەبوو. کەم بوون و نەیانتوانی لە کۆنگرەدا ١٥ کەس لەگەڵ خۆیان ببەن. ئەگەر ئێمە بچینە کۆنگرەی چوارەم، هەمان کارەسات بەسەر عەبدوڵڵا موهتەدیدا دەهات کە لە کۆنگرەی خۆیاندا بەسەریدا هات: هەڵنەبژێردرا و دەنگی نەدەدا ئەگەر ئێمە پێشنیارمان نەکردبا. به ڵام به شێوه یه ک چووین که له پلینۆمی بیست و یه که میدا گوتم ده ڕۆین و خۆم کاندید کرد بۆ ئه وه ی ڕابەری ئه و ڕێکخراوانه بم، هه موویان ده نگیان پێدام، به کاک موهتەدی و عه لیزاده و بابامیریشه وه . ئەم بڕیارانە لە گۆڤاری کۆمۆنیستدا بڵاوکرانەوە. ئێمە بەجۆرێک چووین کە دەنگ بەو کەسە دەدەن کە ڕایگەیاندووە کە تا ئەو کاتەی کە لەوێ بێت لە ڕابەرایەتی ڕێکخراوەکاندا دەبێت. لەو پلینۆمەدا عەبدوڵڵا موهتەدی چوار دەنگی دا، من هەموو دەنگەکانم دا. کاک موهتەدی خۆی دەنگی پێداوم کە لە کاتی جیابوونەوەکەدا بەردەوام بم لە لە ئەستۆگرتنی بەرپرسیارێتی ڕێکخراوەکەی. ئەو فەزایەی ئێمە دروستمان کرد، ڕێگەی نەدا هیچ شتێکی تر بکەن. ئەگەر ئێمە دژایەتیمان بکردایە، وەک دواتر بینیتان، مافە دەستوورییەکان وئەوەی کە کێ خاوەنی ناوی حیزبەو هتد بێمانا دەبن،ئەوکاتە هەمان ئەو قسەوباسانەیان دەکرد کە ئێستا دەیکەن: ئێمە کۆمەڵەین، ئێوە بەناڕەوا داگیرکردووە، ئێوەئەوانەتان کردۆتەوە،ئێوە خیانەتان کرد، سێ سەد کەس دەبوون و ئۆردوگای خۆیان هەبوو. وە نەمانتوانی بڕۆین و دەستمان بە تاک تاکی هەڵسوڕاوانی ئەو ڕێکخراوە بگات و وەک ئەمڕۆ بڵێین چی ڕوویدا. لە ئەنجامدا ئێمە ئەوانمان لەو دەرفەتە مێژووییە بێبەش کرد. ١٠ ساڵ هەوڵیان دا کۆمەڵە بکەنە ئەو هێڵەی کەئێستالەسەرین، بەڵام سەری نەگرت. ئەو کەسانەی کە بە کراسێکەوە هاتبوون و وەک دیارە کەسێکیش نەبوون، ئەوەندە کەس نەبوون کە تەنانەت کاتێک دەڕۆیشتن، نەتدەتوانی باقی ئەوەی مابووەوە بەدەست بهێنیت. ڕەوتی موهتەدی-ئیلخانی هێشتا دەگەڕێنەوە و دەڵێن "ئەوان (کومەڵە) هۆگری هێڵی کۆمۆنیزمی کرێکاری و شیکارییەکانی ئەم هێڵە دەگوێزنەوە"، "تێڕوانینی ئەوان لەمەڕ پرسی نەتەوەیی هێشتا دیدگای حزبی کۆمۆنیستە". ئەگەر ئەمە ڕاستە ، دەبێ ئەوە قبوڵ بکرێت کە ناسیۆنالیزمی کورد لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێراندا دیاردەیەکی بێچارە و لاواز بووە، ئەوە مافی خۆیەتی وەک ئێستا دەیبینن و حیزبی کۆمۆنیستیش لەسەر ئەو بناغەیە بنیات نراوە. ناسیۆنالیزمی کورد یەکێک بوو لەو مەیلە ناڕاست و دروستکراوانە، کە خۆی لەناو ئەو حزبەدا چەقاند، چونکە هیچ بەدیلێکی تر نەبوو. دە ساڵ هەوڵیان دا ڕێکخراوەکەیان لەسەر ئەم هێڵە بجوڵێنن و شکستیان هێنا. دەرکەوت شیکارییەکەمان ڕاستە. ڕێکخراوەگەرایی وەڵام نییە. بەڵام خۆیان ڕێکخست. دە ساڵ چوون و ڕێکخراویان پێکهێنا. وتمان ئەگەر ئەم کارە بکەیت ناگەیتە هیچ شوێنێک. وە نەگەیشتنە هیچ شوێنێک. ئەگەر سەیری ڕەخنەی عەبدوڵڵا موهتەدی بکەن لە کۆمەڵە، دەڵێت ئێمە لەم دە ساڵەدا پاسیڤ بووین، هیچ چالاکیەکمان نەکردووە، وەک ئەوەی هیچ هەواڵێک نەبێت و نامانەوێت هیچ بکەین. ئەو ڕەخنە لە هێڵی ناوەند دەگرێت بەتەواوی وەک ئەو کاتە ڕەخنەمان لێدەگرت: نایەوێت هیچ بکات و تەنها چاوەڕێ دەکات. گوتمان کۆمەڵگا گۆڕاوە، کارێک بکەن. بەتەواوی لە هێڵی ناوەند دەدا، بۆمان ڕوون دەکاتەوە کە لێمان دەدا و دەڵێت ئەم هێڵە ئاسۆیە هیچ چالاکیەکی سیاسی نییە. کە حزبی کۆمۆنیست دروست دەبێت دانیشتووە و چاوەڕێ دەکات. بەڵام عەبدوڵڵا موهتەدی و هاوڕێکانی ناتوانن زیاتر چاوەڕێ بکەن. وڵات خەریکە قەرەباڵغ دەبێت، کۆمەڵگا جەمسەرگیری دەبێت، دەرگا کراوەتەوە و هەزار و یەک ئەگەر دروست بووە و هیچ شتێک لەسەر بنەمای ئایدۆلۆژیای کۆمەڵە نابێت. موهتەدی دە ساڵ هەوڵیدا هێڵی خۆی زاڵ بکات، بەڵام نەیتوانی، هێزەکانی برد و چووە دەرەوە. ئەمە ئەوە بوو کە ڕوویدا.
لە ئەنجامدا ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێکە کە دوای چەندین ساڵ بە هۆکاری جۆراوجۆر دروست بووە و لەبەر ئەم هۆکارانەش لە ڕوانگەی سیاسییەوە دیاردەیەکی لاوازە. ئەم هۆکارانەم لەو بابەتەدا کە لە بڵاوکراوەی هەفتانەدا نووسیبووم، خستۆتە ڕوو. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە. ئەگەر حیزبی دیموکرات لە قەیراندا نەبێت، ناسیۆنالیزم دەڕوات و دەبێتە ئەندامی حیزبی دیموکرات. ڕەنگە دوو کەس نەبنە ئەندام، بەڵام بە گشتی ئاڵای ناسیۆنالیزمی کۆمەڵگا بەرزە و ئەوانیش دەچنە پاڵی. قەیرانەکە لە حیزبی دێموکراتدایە، ڕێگە بە "برۆسکە" دەدات ئەمە بڵێت، ناسر ڕەزازیش ئەوە بڵێت و عەبدوڵڵا موهتەدیش قسە بکات و هتد. ئه گەر ئه م قه یرانه نەبووایه ، هەژموونی له حیزبی دیموکراتدا هه بوو. ئەگەر ئێستا قاسملویەک هەبوایە کە وێنە گەورەکەی حیزبی دیموکرات لە پێش چاوی کۆمەڵگای کوردی ناسیونالیستی لە ناوەوە و دەرەوە هەبوایەە، ئەم ئەنجومەنەی سەرەوەی دەبوونە گروپی گوشار بۆ سەر حیزبی دێموکرات دەکرد. بڕیار بوو مەرجی یەکگرتوویی خۆیان بە حیزبی دیموکرات بڵێن. حیزبی دیموکرات لە قەیراندایە و خەوی لێکەوتووە. حیزبێکی دامەزراوەیی ناو کۆمەڵگایە، بەڵام هیچ ناکات. کەس حیزبی دیموکرات لە ژیانیدا نابینێت. لە لایەک حیزبی دیموکرات لە پێوەندی لەگەڵ ناسیۆنالیستەکانی دەرەوەی وڵات هیچ کارێک ناکات، لە لایەکی دیکەوە لە ناوەوە خەریکی دروستکردنی بزووتنەوەی دوو خوردادن، کە بە بۆچوونی من دوو خورداد لە کوردستان، واتە حیزبی دیموکرات ، بەڵام ڕابەرایەتیی حیزبی دیموکرات بە هۆی نەزانییەوە لەم شتە تێناگات و دژی ئەو هەڵوێستەیە. حیزبی دیموکرات دەستی کردووە بە مەحکوم کردنی بزووتنەوەی دوویی خوردادی لە کوردستان، لە کاتێکدا لە ڕاستیدا ئەوان هاوڕێی خۆیانن. حیزبی دێموکرات لە هەر حاڵەتێکدا ڕابەرایەتییەکی بێتوانا و ناکارامەی هەیە، ئاسۆی نییە و لە ئاکامدا ناسیۆنالیستەکان وێڵ بوون. ئەگەر کەسێک بێت و فیکە لێبدات کە "خواردنی ئێوارە ئامادەیە"، هەمووی دەگەڕێتەوە بۆ حیزبی دیموکرات.ئەبێت ڕابەرایەتیەکی لەو جۆرە لە حیزبی دێموکراتدا سەرهەڵبدات.
فاکتەری دووەم گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکارییە. ئەوان دەمێکە دەیانگوت کۆمۆنیزمی کرێکاری هیچ نییە و دە ساڵە بەردەوام ئەمە دووبارە دەکەنەوە کە ئەوان هیچ نین. بەڵام بەدڵنیاییەوە ڕاپۆرتە ناوخۆییەکانیان دەست دەکەوێت، بەدڵنیاییەوە دەزانن چیرۆکەکە چییە و لە دیمەنی ناوخۆی کوردستاندا دەبێت لەبەردەم حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا بوەستن. وەڵامی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بە هێڵی پاسیڤ نادرێتەوە. پێویستە لەسەر پێگەی سیستماتیکی "ئاسۆی سۆسیالیزم" بوەستین، ئەبێت دەست بکەن بە تیرۆری کەسێتی، دەست بکەن بە درۆکردن، و قەومیەتی کەسەکان بکاتە گوناه بۆیان. نەتەوەیەکە ئەوان دەیبەخشن بە خەڵک. ئێمە کوردین و ئەمانەش فارسن. پێویستە دەست بکات بە وروژاندن و درۆکردن لەسەر مێژوو، پێویستە لەسەر ئەم هەڵوێستە بوەستێت. کۆمەڵە وەڵامدەرەوەی ئەمە نەبوو.
لە کۆتاییدا پرسی دووی خورداد فاکتەرێکی چارەنوس سازە. گوایە بڕیارە دانوستان بکرێت. "دووی خورداد هاتووە و بڕیارە دانوستان بکرێت و ئێمە بانگهێشت نەکراوین". لە ئەنجامدا دەبێت بچین کارێک بکەین کە بانگهێشتمان بکەن و لەسەر مێزی دانوستاندا بین. ئەوان هیچ بیرۆکەیەکیان نییە کە ئێران بە گۆڕانکاری شۆڕشگێڕانەدا تێدەپەڕێت و دەیانەوێت بڕوخێن. زۆربەی بیرۆکەی حەجاریانییان هەیە سەبارەت بە پرۆسەی سیاسی داهاتوو لە ئێراندا. دەگوترێت بڕیارە لە مانگی حوزەیراندا باڵی دووی خوردای بێت و هەلومەرجی ئێران ئاسایی بکاتەوە و لەگەڵ کورد دابنیشێت و باسی ئۆتۆنۆمی بکات و باشترە لە دواوە نەبن. کە گۆڤاری "هەواڵنامەی کۆمەڵە" دەکەیتەوە دەڵێت "د. ڕەئیس دانا" تەشریفی بردووە و ئەمەی وتووە، خاتوو کادیۆر، نوێنەری خەڵک، ئەمەی وت، کاک فڵان، سەرنووسەری فڵان- و-بۆیە ڕۆژنامەی موسڵمان ئەمەی وتووە، و هتد. وا دیارە زۆرینەش خەریکن قسە دەکەن. هەواڵنامەی ڕێکخراوی زەحمەتکێشا لە ڕووی هەڵوێستەکانیشیەوە سەبارەت بە ڕووداوەکانی ناوخۆی ئێران هیچ جیاوازییەکی نییە لەگەڵ ڕۆژنامەی کاری ئەکسەریەت. ئەگینا کەی من ئەحمەدی کوڕی ئەحمەدم وەک نوێنەری شا یان پەرلەمانی شا وەک پەڕلەمان قبوڵ کردوە لە کاتێکدا جەمیلە کادیۆر وەک نوێنەری خەڵک قبوڵ دەکەیت؟ کەی ئێمە میسباح زادە سەرۆکی کەیهانمان وەک ڕۆژنامەنووسێک قبوڵ کرد و ئێستا بڕیارە کاک ئێکس وەک ڕۆژنامەنووسێک لە تاران پێناسە بکەین؟ کەی هوشەنگ نەهاوەندیمان بە ئابوریناسێک زانی تا ئێستا بە ڕەیس دانا بڵێین ئابوریناس؟ ئەمە هەڵبژاردنێکی سیاسییە، بۆ ئەوەی لە تەنیشتیان بوەستیت و بچیتە ناو پۆلەکەیانەوە. ئەمە هەڵوێستی ئەکسەریەتەکانە و هەڵوێستی ئەکسەریەت و ڕەوتی شەفیق و ئازەرین و ڕەزا موقەدەم و ئەمیر پەیام و حەسەنوارشە. هەڵوێستی هەمان ئەو کەسانەیە کە لە نێو ئێمەدا لە پەنجەرەوە کەوتنە دەرەوە. ئەمە هەڵوێستی حەجاریانە. لە ڕوانگەی سیاسەتەکانیانەوە سەبارەت بە ئێران، دیدگای حەجارییەکانیان قبوڵ کردووە. لە کۆتاییدا موهتەدی پشکی خۆی دەوێت. حەجاریان هەرچی بیەوێت دەتوانێت بیکات بە مەرجێک پشکی ئەوان بدات. ئەمە هەڵوێستی ئەوانە. ئەم فاکتەرانە، واتە لاوازی حیزبی دیموکرات، گەشەی کۆمۆنیزمی کرێکاری، پاسیڤی ئەو کۆمەڵەی کە ئێستا هەیە و بێتوانایی لە وەڵامدانەوەی ئەم پرسانە و دواجاریش دووهەمی خورداد و ئاسۆی دانوستان، چوارچێوەی جیبابوونەوەکانی ئێستا پێکدەهێنێت و دەبێت بچنە سەر ئەم بابەتە.
٤- ماهیەتی سیاسی ڕێکخراوی زەحمەتکێشان و نهێنی ناکۆکی لەسەر ناوی "کۆمەڵە"
ئایا ئەم جەماعەتی ڕێکخراوی زەحمەتکیسانە هێزێکن؟ بەڕای من لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوەنەخێر، بەڵام لە ڕوانگەی سەربازی و سیاسییەوە، بەڵێ. بەڕای بەڕێخستنی باندی چەکداری توندوتیژ لەسەر بنەمای ڕق و کاریزمای ڕابەریەکەی، و لەسەر ئاڵۆزاندن بنیات نرابێت، بە هیچ شێوەیەک هیچ سوودێکی نییە. سەیری سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ بکەن، سەیری عەبدوڵڵا ئۆجالان بکەن کە ئێستا خەریکە زۆر کۆمەڵایەتیتر کاردەکات. ئەو پلاتفۆرمەی کەعەبدوڵڵا ئۆجەلان هەیەتی هیچ هیزێکی ماددینیە لە تورکیادا. کۆمەڵگەی تورکیا سەرئەنجام نازانێت چی لەم دیاردەیە بکات. عەبدوڵڵا ئۆجەلان وەڵامدەرەوەی کێشەکان نییە، بەڵام ئەم ڕاستییە ڕێگری لە ئۆجەلان ناکات کە بۆ ماوەی دە ساڵ هێزێکی زۆر پاش و پێش پێبکات و بێت و بڕوات. سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ لەلایەن سی ئای ئەی دروستکراوە. بەڵام ئێستا نازانن لە مەقدۆنیا چۆن ڕزگاریان بێت لێی. بەڕای من ڕێکخراوی زەحمەتکێشان دەتوانێت دوو هەزار و پێنج هەزار و شەش هەزار چەکدار کۆبکاتەوە و ببێتە مووی لوتی هەموو کەسێکی شارستانی لە کۆمەڵگای کوردستاندا سواری شوراکان ببن ، فڵان شتیان داماڵیوە،ژێر بەژێر لەگەڵ هاوتا فارسەکەیاندا لە تاران کەین و بەین بکەن بارو دۆخەکە هۆقنە بکەن بە خەڵکی کوردستان.بۆ ڕێکخستنی تیرۆری سیاسی و سەربازی. ئەوە نییە لەبەر ئەوەی لە ڕوانگەی کۆمەڵایەتییەوە نابنە هیچ، چونکە نایانەوێت ڕابەرایەتی ناسیۆنالیزمی کوردی وەربگرن، چونکە چینی کرێکاری کوردستان لەگەڵیاندا ناڕوات، لە ئەنجامدا دەبنە گروپێکی وەک "برۆسکە". نەخێر، وا نییە. من پێم وایە بە هەڵە سەیرکردنی ڕەوتی ڕێکخراوی زەحمەتکیشان. چونکە بە ئاگاییەوە دەیەوێت ناسیۆنالیزم بۆ ئاستێکی توندوتیژ بەرز بکاتەوە و دەیەوێت حزبێکی نەفرەت لە دژی چەپ دروست بکات. حیزبی دیموکراتیش شەڕی لەگەڵ ئێمە کردووە، بەڵام کاتێک لە بەرەیەکەوە سەیری دەکەیت، دەبینیت کە ڕەنگە لە چوارچێوەیەکی سیاسیدا ملکەچی پەیڕەوێک بێت و ڕێساکانی یارییەکە قبوڵ بکات. ئەوان بەو شێوەیە نین. فالانشیزم لەم ڕێکخراوانەدا زۆر دیارە. ڕق و کینەی لە چەپ و شێواندنی مێژووەکەی و ئەو مشتومڕە ئەخلاقی- سۆزداریانەی کە هەیەتی: "دڵسۆزی"، "ڕاستگۆیی". ئێمە نەمانبینیوە حیزبی دیموکرات باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی بکات. دەڵێت ئەمە هەڵوێستی منە. باسی دڵسۆزی و ڕاستگۆیی و خیانەت ئەو وشانەن کە بۆ پاکتاوکردنی نەتەوەیی بەکەڵک دێت. لە ئەنجامدا ئێمە لەواندا "ئەرکانەکان"، "تودجمانەکان" و "کەرادیچەکان"ی داهاتووی ئەو وڵاتە دەبینین. تا چەند گەشە دەکات؟ ئەوە بەندە بەوەوە کە بەشەکەی ئێمە چۆن مامەڵەی لەگەڵ دەکەین. بەڕای من ئەگەر گەشە دەکەن، ئەوە لەبەر ئەوەیە کە ڕەوتی کۆمەڵەناچالاک و خەواڵووی بووە، بەپێی هەمان کێشە کە ڕووبەڕووی دەبنەوە. چونکە یەکەم بەربەست لەبەردەمیاندایە کۆمۆڵەیە. کۆمەڵەیە کەلەیە کە دەبێت ناسنامەی ئەوان لە کۆمەڵگەدا بەناشەرعی ڕابگەیەنێت. ئەوانەن کە دەبێ بڵێن کەس نابێ بە دەوری ئەواندا بڕوات. ئەگەر مەیدانەکەیان داوە بەوان، و بە تەنیا جێیان هێشتوون. تەنانەت من و تۆش ناتوانین تێبگەین کام بەیاننامەی نوسینگەی نوێنەرایەتی کۆمەڵە هی کێیە؟ کام هەواڵ دەخوێنێتەوە؟ دەبێط بڕۆین بۆ قسەوباسی کامەیان؟ ئەو ئاهەنگە کێ گێڕاویەتی ؟ چونکە کومەڵە سەری کردوە بە ژێر بەفرەوە و بیردەکاتەوە "هیچ نییە"، "هیچ نییە" تێدەپەڕێت و کێشەکە چارەسەر دەبێت و لایەنەکە بنەبڕ دەبێت، لایەنی بەرانبەریش دەست کردوە بە شێوازێکی زۆرساویلکە فریودەرانانە بۆ وەرگرتنی هێز لەمانە و لە زۆرترینیاندا خۆیان بنیات بنێنەوە. بەڕاستی بە فێڵبازترین شێوە. لە پێناسەکردنی هەندێک کەس بە ناوی "تەیفی کۆمەلە"، ئەوانەی کە خۆیان لە کۆبوونەوە جۆراوجۆرەکاندا باسیان لە دواکەوتوویی سیاسی ئەوانیان کردووە، تا دەگاتە شەهیدخواردن. دەستیان کردووە بە شەهید شەهیدکردن و هەموو لایەک تاوانبار دەکەن. دەیەوێت مێژووی ئەو ڕێکخراوە بخوات، خەڵکەکەی بخوات، خۆشەویستییەکەی بخوات و هتد.
ئەمانە خۆیان ناو ناوە کۆمەڵە. ئەمە بە یەکێک لە گەورەترین دزییە سیاسییەکان هەژمار دەکرێت. کۆمەڵە ناوی ڕێکخراوێک بوو بە ناوی ڕێکخراوی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران. ئەم ڕێکخراوە سێ کۆنگرەی بەستووە. کۆنگرەی یەکەم لە لایەن نۆ کەسەوە ڕێکخرا و ئەوانەی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی مارکسدا بوون سەبارەت بە مێژووی زارەکیی کۆمەڵە، بیریان دێتەوە کە چ جۆرە کۆنگرەیەک بوو. ئێمە بەڵگەنامەکانمان هەیە، ئەگەر بیانەوێت دەتوانین چاپیان بکەین. کۆنگرەی دووەمی سڵاو بۆ یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست دەنێرێت و دەڵێت من چەپم و ڕەخنە لە پۆپۆلیزم دەگرم. کۆنگرەی سێهەم بەرنامەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران پەسەند دەکات و بڕیاری پێکهێنانی ئەو حیزبە دەدات. کام لەم کۆنگرەیە ڕەوایەتی بە بوونی ئەم ڕێکخراوە دەدات؟ ئەوانە پشتگیری کام کۆنگرەی ڕێکخراوەکەیان دەکەن؟ پێویستە لەمانە بپرسیت ئێوە لەگەڵ کام لە کۆنگرەکانی ڕێکخراوی زەحمەتکێشاندان؟ هیچ؟ بە چ مۆڵەتێک ئەم ناوەت بۆ لەخۆتان ناوە؟ ئایا دەتوانم لە سەرووی دوکانەکەمەوە M بنووسم و بڵێم ئەمە ماکدۆناڵدە؟! لە کۆتاییدا قانون و یاسا هەیە. سازمانی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستان لە ڕێگەی کۆنگرەکانی و نوێنەرەکان و ڕابەرە هەڵبژێردراوە یاساییەکانیە وە پەیوەندی بە حزبێکەوە کرد. من تەنها ڕیفراندۆمم لەسەر ئەم بابەتە ئەنجامدا و ئێوە دەنگتان نەهێنا. هەمووان، بە خۆشتەوە لەو حیزبەدا بوون بە ئەندام. وەک ئەوە وایە هاوڕێیەک کە پێشتر دەمانناسی لەسەر خۆی چووە بۆ پێکهێنانی یەکێتی خەباتکارانی کۆمۆنیست. دەزانرێت ئەم ڕێکخراوە چی بەسەر هاتووە. لێرەوە چووە بۆ ئەوێ. ناتوانی ناوی خۆت بنێیت داروین و باقی تیۆرەکەی بگێڕیتەوە یان لۆگۆی کەسێکی تر وەربگریت، ئەوە بەدەست تۆ نییە. ڕێکخراوی شۆڕشگێڕانی زەحمەتکێسان، لە ڕووی یاساییەوە، بە پێی خۆیان و بە بۆچوونی خۆیان و بە پێی پڕۆسەی یاسایی خۆیان، پەیوەندییان بە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانەوە کرد. ئەمە هەڵکشانی ڕێکخراوێکە. من قبوڵم دەکرد ئەگەر بتگوتەیە من بیرۆکەکانی ئەو ڕێکخراوە قبوڵ دەکەم. بەڵام بیرۆکەکانیشی قبوڵ ناکەن. ئەو ڕێکخراوە "لە کۆنگرەی یەکەوە بۆ کۆنگرەی دوو"، کە شوعەیب زەکەریای نوسیویەتی، بەڵگەنامە ناسنامەیەکەیەتی، و ڕەخنەی لە پۆپۆلیزم گرتووە، وتی کە پێویستە حزبێک پێکبهێنرێت، لۆمەی منیان دەکرد کە بۆچی ئیکۆنۆمیستانە دژی پێکهێنانی حزبم بۆیە ڕوونە کە ئەوان تەنها ناوکەیان دەوێت.
بۆچی ناوی ئەویان دەوێت؟ چونکە ئەگەر سبەی ڕۆژنامەی کەیهان بنووسێت سێ کەس بە ناوەکانی بابامیری و ئیلخانیزادە و موهتەدی ڕێکخراوێکی دیکەیان پێکهێناوە، هەمووان دەڵێن، کەواتە چی؟ ئێمه ئهبێ چی بكهین؟ ئایا تاهر خالیدی دروستی نەکردووە ؟ ئایا سەد کەسی تر لە کۆمەڵەوە شتی تریان پێک نەهێنا؟ کابرا ناوی ئەوی دەوێت و بە فەرمی دزی چەکداری لە ڕۆژێکی ڕووناکدا ئەنجام دەدات. ناوەکەی دەوێت چونکە خۆی کەسێک نییە. ئەگینا دەتەوێت چ نەریتێک بەئاگا بێنیتەوە؟ ئێوە پەیڕەوی لە کام نەریتی ئەم کۆمەڵەیە دەکەن و بەرگری لێ دەکەن؟ ئەڵێ مەعروف کیلانێ ڕاستی کرد، خەریکە ئەڵێ جەلال تاڵەبانی ڕاستی کرد، ئەڵێ مامۆستا شێخ عیزەدین ڕاستی کرد، ئینجا بەخۆی دەڵێت کۆمەڵە،خەریکە قسە بە کومەڵەدەڵێت، بەڵام دەڵێت من کومەلەم. کۆمەڵە نەیگوت جەلال تاڵەبانی ڕاست دەکات. کۆمەڵە نەیوتووە کە مەعروف کیلانە ڕاست دەکات، کۆمەڵە ئەو قسانەی نەگوتووە کۆمەڵە کاتێک کە زیندوو بوو و کەسەکانی نەکوژرابوون، بۆ ئەوەی ئێستا نەتوانن شایەتی بدەن. خەڵکێکی زۆر بەناوی سۆسیالیزمەوە کوژراون و وتوویانە بژی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران! ئەمە دزییە. وە جێگای سەرنجڕاکێشە کە کۆمەڵە دانیشتووە و دەڵێت ناوەکە گرنگ نییە، پێویستە ڕەخنە لە ناوەڕۆکەکەیان بگیرێت!
ناو گرنگ نییە،چیە؟ خەریکە گەورەترین دیاری ڕۆژی لەدایک بوونی خۆیی پێدەبەخشێت و دەڵێت، ئەو ناوەی دەتەوێت وەریبگرە و ئەوەندەی دەتەوێت فریوکاری پێبکە. هەرچەندە کەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە ناوی کومەڵە ناوێکی معتەبەر و گرنگە، بەهەمان ڕادە پێویستە بێزار بێت لەو کارەی کە ئەوان کردوویانە، چ جای ئەوەی کە هێشتا خۆشی ناوی کومەڵە بێت.ئەمەش بەخشینی بەهانەیە بە چەند ناسیۆنالیستێک کە سبەی بە ناوی ڕێکخراوێکەوە کە لە مێژووی چەپی کۆمەڵگادا خاڵی گەشاوە بووە، پاکتاوی نەتەوەیی ئەنجام بدەن، نەتەوەیی خۆمان لە پێناسەکانماندا بنووسن، ڕق و کینە لە چەپ تەشەنە بکات، و لە قوتابخانەکاندا قسەی بێمانا بڵێنەوە. دەتوانین ئەو مێژووە ببینین کە باسی دەکات. دەیەوێت ئەمە بنووسێت و لە وانەکانی مێژووی قوتابخانەدا بیخوێنێتەوە. ئێمە خەریکین سەیری چی دەکەین کە بریارە سبەی ببێتە سوپای ڕزگاری کۆسۆڤۆ. وە دەیەوێت بە ناوی کۆمەڵەوە ئەم کارە بکات. وەک ئەوە وایە سوپای ڕزگاریخوازی کۆسۆڤۆ ناوی حزبی بەلشەفی لە خۆیان بنێن. بەڕای من ئەم پرۆسەیەی کە ئێمە لەبەردەم ئەم ڕەوتەدا وەستاوین نەک دانیشتوانی گەڕەک، کە ڕێک خەواڵوییان ئەو شتە بوو کە ئێمە بەهۆیەوە لێیان دورکەوتینەوە، جێگەی شەرمەزارییە. بێباکیان لە سیاسەت و چین و توێژ و ئایدۆلۆژیا و بۆ تیۆری و لە ئایدیاڵە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکان شتێک بوو کە ئێمە گوتمان چیتر تەحەمول ناکەین و جێمان هێشتن. ئەمە هەمان ئەو دیاردەیە کە خەریکە خوانێکی ئاسمانی دەبەخشێت بە هەندێک کەس کە لە غیابی ئەم ناوەدا تەنانەت ناتوانن یازدە کەس لە دەوری خۆیان کۆبکەنەوە، بابچن قاپەکە بخولێننەوە و هێز کۆبکەنەوە. درۆ بکە و هێز کۆبکەرەوە. وە دەزانین بۆچی هێز کۆدەکەنەوە. خەریکن ناسیۆنالیزمی کوردلە ڕێکخراوێکی توندوتیژدا ڕێک دەخەن. بەداخەوە ئەوانەی دوێنێ هاوڕێمان بوون و لە چەپ بوون بوونەتە پێشەنگی ئەم چیرۆکە. بەڵام ئەمە پێشتر ڕوویداوە و سەیر نییە. هەندێکیان ئامادەن بچنە هەر شوێنێک بۆ ئەوەی ببنە ڕابەر. نەیتوانی ببێتە ڕابەری کومەڵە، بوو بە ڕابەری ڕێکخراوی خۆی. بەهەر حاڵ دەبێت ئەوە لەبەرچاو بگرین کە ئەمانە بزووتنەوەیەکی فالانژن و هیچ ڕەوایەتیەکیان لەبارەی ناوی کۆمەڵەوە نییە.
٥-ئۆتۆنۆمی،فیدرالیزم و کێشەی میللی
باسی ئۆتۆنۆمی هەڵوێستێکی زۆر ڕوونە. ئێمە سەرنجمان لەسەر ئۆتۆنۆمی دا. ئێمە لەبارەی ئۆتۆنۆمیەوە بۆچونی خۆمان داوە.گوتوومانە کە ئۆتۆنۆمی قبوڵ ناکەین و ئۆتۆنۆمی خۆبەخۆ بەشێک نیەلە مافی گەلان. ئێمە مافی دیاریکردنی چارەنووسمان هەیە، مافی دیاریکردنی چارەنووس بە مانای مافی جیابوونەوە دێت. وە مافی جیابوونەوە مافێکی تاکلایەنەیە. لەو حاڵەتانەی کە پێمان وایە مەسەلەی نەتەوەیی هەیە، پێمان وایە میللەتێک کە مەسەلەی نەتەوەییەکەی ئەوەندە بەرچاو بووە کە ڕێگرە لە گەشەکردن و فراوان بوونەوەیدا و ئاستەنگ لەبەردەم خۆشبەختی مرۆڤەکانیدا ، پێویستە بتوانێت دەنگ بدات و تاکلایەنە جیاببێتەوە ئەگەر ویستی. بەڵام جیابوونەوە بە شێوەیەکی تاکلایەنە بەو مانایە نییە کە دەتوانیت بە شێوەیەکی تاکلایەنە باسی هەلومەرجەکانی مانەوە بکەیت. ئەگەر مافی جیابوونەوە لەگەڵ مافی تەڵاق بەراورد بکەیت، مافی ئۆتۆنۆمی دەبێتە شتێکی هاوشێوەی مافی فرەژنی. بەو مانایەیە کە من دەمەوێت بەو مافانە لە ئێران بمێنمەوە. ئەگەر بتەوێت بمێنیتەوە دەبێت ئەوانی تر ڕازی بن. ئەگەر دەتەوێت بچیت، دەتوانیت خۆت بڕیار بدەیت. بەڵام ئایا دەتەوێت لەسەر هەلومەرجەکانی خۆت بمێنیتەوە؟ ئەمە جیاوازە. لەم حاڵەتەدا پێویستە هەندێک کەسی تر دابنیشن و بزانن ئەم هەلومەرجانە لە تۆ قبوڵ دەکەن یان نا؟ وە هەر لەبەر ئەم هۆکارەیە کە ئەو کەسەی دوای دوو خولەک ئۆتۆنۆمی دەوێت یەکسەر دەڵێت فیدراڵییە. تۆ پێی دەڵێی بۆچی دەتەوێت قەومی بهێنیتە ناو پەیوەندیی هاووڵاتیانەوە؟ بۆچی لە پاسپۆرت و بڕوانامەی لەدایک بوونماندا بنووسین لە کوێوەین؟ بۆچی دۆکیومێنتێک دروست دەکەیت کە کەسێکی تر کەمپێک دروست دەکات و کورد لە شوێنێکدا دەسوتێنێت و لە شوێنێکی تر لوڕەکان بسوتێنێت و لە شوێنێکی تر منداڵی تورک لە سێدارە بدات؟ بۆچی دەتەوێت ناسنامەی نەتەوەیی خەڵک پیشان بدەیت؟ بۆچی ئۆتۆنۆمیتان دەوێت؟ دەڵێت هەمووان بکەنە فیدرالیست. هەرکەسێک بچێت و وڵاتی خۆی پێکبهێنێت... تاران سەر بە کام میللەتە؟ سەر بە کام نەتەوەیە؟هەر ئەوەندە بەسە بۆ ئێوە پرسی فیدرالیزم لە ئێران بوروژێنن تا تاران ببێتە بەیروت. ئەگەر ئەوان پلاتفۆرمی فیدرالیزم لە ئێران قبوڵ بکەن، وڵاتی ئۆتۆنۆمی ئازەربایجان دروست دەبێت، پاشان وڵاتی ئۆتۆنۆمی کوردستان، بەلوچستانی ئۆتۆنۆم و منیش کە لە تاران دانیشتووم و ئازەریم، دەڵێیم نیوەی ئەم شارە هی منە . عەبدوڵڵا موهتەدی میهرەبان بوو و ئەو پرسەی بە ناوچەیی ناوبرد. وەک ئەوەی سبەی کەسێک تفەنگێکی لەسەر شان بێت بڵێت نا! کاک بابامیری مەبەستی هەرێمێک بوو. قەومییەتتان فوو تێکردووە، خستووتانەتە ناو ناسنامەی خەڵکەوە، کردووتانە بە خاڵی جیاوازیی خۆتان، و دەڵێی هەر نەتەوەیەک وڵاتی خۆی هەبێت و ئێرانیش دابەش بکرێت بەسەر وڵاتێکدا کە هەموو کەسێک بە پشت بەستن بە نەژادی خۆی خاکی هەبێت، پاشان چاکەیەک لەگەڵ خەڵک دەکەیت دواتر لوتف دەنوێنی وهۆشداری دەدەیت بە تاران کە هات وهاوار مەکەن مەبەستمان هەرێمێک بوو؟ گوایە خەڵک تەنیا لە کوردستان ئۆتۆنۆمیان هەیە، کە هاتە تاران هاتە تاران. وەک ئەوە وایە ئەگەر هەر بەتەنها ئەوان بفەرموون ئیتر خەڵک واز لە ناسیۆنالیزمی خۆیان بهێنن و ئیتر لەتاران ئەمن و ئاسایش بەرقەرار دەبێت. تاران نموونەیە. ئایا ئەگەر پارێزگاکانی کۆماری ئیسلامی بژمێرین و ئۆتۆنۆمی بە هەر پارێزگایەک بدەین؟ ئایا هیچ شەڕێک لە نێوان ئازەری و کورد لەسەر نەغەدە ڕوونادات؟ ڕوینەداوە؟ ئایا لە ئەهواز شەڕ لەنێوان عەرەب و غەیرە عەرەب ڕوونادات؟ ئایا لەسەر کۆهکیلۆیە و بۆیار ئەحمەدی شەڕ لە نێوان عەرەب و لوڕ و فارسدا نابێت؟ ئەگەر حکومەت بە هەرێمایەتی دەکەیت، ناکۆکی لەسەر هەرێم هەیە.
کابرابە سادەیی، تەنیا لەبەر ئەوەی دەیەوێت نەژادی خۆی بکاتە بنەمای دەسەڵاتی سیاسی خۆی و نایەوێت بچێت و پلانی ئامانجە کۆمەڵایەتییەکانی دابنێت، بڕیاری داوە کە ئێمەی باقی ، شەست ملیۆن کەسەکەی تر، یوزەیەک بکەینە شانمان و تا بیست ساڵ لەو وڵاتەدا بست بەبست دەبێت شەڕ بکەین لەسەر بەتورکی کردن وبە لۆری کردن وبە پشتو کردن وبە گیلکی کردن و بەعەرەب و بەلوچ کردنی خاکی ئەو مەمەلەکەتە شەڕ بکەین. یەکتر و منداڵی یەکتر بکوژین. بە بڕوای من هەڵوێستی ئۆتۆنۆمی و فیدرالیزم وەک یەکە. لە وڵاتێکدا کە هەرگیز فیدراڵی نەبووە، نەتەوەیی مرۆڤەکان دەهێننەوە بیریان و دەیگوازنەوە بۆ هەیکەلی ئیداری کۆمەڵگا. ئەمە ڕەوتێکی ڕاستڕەوە. بزووتنەوەیەکی توندوتیژە. دەڵێت، من ئۆتۆنۆمیم دەوێت، ئێوەش فیدراڵی بکەن. چونکە نایەوێت بارگرانی گوناهی ناسیۆنالیزم هەڵبگرێت. تێدەگات کە دیارە. دەڵێ من دەبمە کورد، تۆش دەبیتە لوڕ. بۆ ئەوەی بتوانم ببمە کورد، تۆ ببە بە عەرەب. بۆ ئەوەی من بتوانم لێرە لەسەر شانی مەیلە نەتەوەییەکان حوکم بکەم، ئێوە دوو کەس لە مەشهەد شەڕی یەکتر بکەن. ئەفغانییەکان لە کوێن لە ئێران؟ ئەمانە کەسانی نابەرپرسن کە تەنها پاڵاوتەیەک لە دەمارگیری نەتەوەیی و میللی و حکومەتی خۆیانن. ئەمە. بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی نییە، بیر لە داهاتووی خۆی ناکاتەوە،نە خەڵکی خۆش دەوێت و نە هیچ شتێکی تر. تەنها وڵاتی خۆی دەوێت و ڕازی نییە بڕوات. ئێمە دەڵێین ڕیفراندۆم دەکەین، ئەگەرخەڵک بڵێت جیا دەبینەوە، ئەوا جیا دەبنەوە. ئەڵێ نا! دەمەوێت بمێنمەوە و ئەم گەوهەرە بەنرخەی ناسیۆنالیزم لەگەڵ هەمووتان دابەش بکەم. هەڵوێستی ئێمە لەسەر ئۆتۆنۆمی ئەوەیە کە ئۆتۆنۆمی شتێک نییە کە بتوانیت ڕیفراندۆمی لەسەر ئەنجام بدەیت. خودموختاری له لایه ن ئه نجومه نی ناوه ندی له تاران که نوێنه رایه تی هه موو خه ڵکه وه په سه ند بکرێت و بڕیار بده ن که پێکهاته ئیدارییه کانی کۆمه ڵگە چۆنه ؟ ئەگەر بنچینەی ئۆتۆنۆمی بێت، دەبێت ئەو لایەنە ڕازی بکەیت کە بڕیاریدا لە پەیوەندیەکی فرەژنیدا لەگەڵت بمێنێتەوە و دەستبەرداری بەشێک لە مافەکانی لە کوردستاندا بێت. ئەگەر ئۆتۆنۆمی وەک کوردێک لە هەرێمێکدا مافی زیاترت پێبدات، مانای ئەوەیە دەسەڵاتی کەمتر دەدات بە خەڵکی سێمنان؟ ئایا دەکرێت عەرەب بتت و لەوێ ببێت بە کاندیدی بەرپرسی قوتابخانە، بەرپرسی ڕادیۆ و تەلەفزیۆن، یان سەرۆکی شارەوانی سنە؟ ئایا دەکرێت کەسێکی خەڵکی سێمنان یان مەشهەد لەوێ کار بکات؟ هەرگیز دەکرێت ئۆتۆمبێلێکی ژمارە ڕەشت لە سنە ڕابوەستێنرێت(پارکین)بکات؟ لایەن خەریکەحکومەت جێگایەک دەداتە کوردەکان. ناسیۆنالیزم دەکاتە بنەمای ژیانی هاوبەش و پێکەوەیمان. ئێمە ئەمەمان ناوێت. بەڕای من هەندێک کەسی هیچ نەزان لە چەپی ئێران، کە تەنانەت یوگۆسلاڤیا و باڵکانیان لە بەر چاوی خۆیان بینیوە، لە پێناو فیدرالیزمدا گەڕەلاوژێیان ناوەتەوە، پێیان وایە تا زیاتر دەسەڵات بدەن بە خانی ناوخۆ، ئەوەندە دیموکراسیتر بووە. ئەم مەملەکەتە لە فیدراڵی فیدراڵتر بووە. ئەم وڵاتە تیولێک[*] بوو. ئینسانی خێڵە جیاوازەکان وڵاتیان لە نێوان خۆیاندا دابەش کردبوو. هەموو ئەمانە سەرمایەداری بە زۆرەملێیە خئینسانەکانی هێناوەتە ناو شار و ڕووخساریان وەک یەک لێدەکات تا بتوانن قسە لەگەڵ یەکتر بکەن و زمانێکی هاوبەش دروست دەکەن بۆ ئەوەی کە ئێوە بتوانیت لەیەکتریان جیا بکەیتەوە؟ ئەمە ڕەوتێکی کۆنەپەرستانەیە. ئەو چارەسەرەی بۆ کوردستان پێشنیاری دەکات، کۆنەپەرستانەیە و کاتێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات، بانگەشەی کۆنەپەرستی دەکات. کەسێک بانگەشەی ئۆتۆنۆمی دەکات وەک کەسێک وایە بانگەشەی فرەژنی یان ڕەگەزپەرستی بکات. ئەگەر ئەمە وڵات بێت، وڵاتێکە. ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە یان نا، بڕیارەکە هی تۆیە، بەڵام ئەگەر بتەوێت تێیدا بمێنیتەوە، دەبێت چاوەڕێ بکەیت و بزانیت مرۆڤەکان دەیانەوێت چۆن بژین. وە ئەگەر ئەو ڕێسایانەی کە ئێوە دەتانەوێت بۆ ئەو وڵاتە لەگەڵ سکۆلاریزم و یەکسانی مرۆڤەکان بەبێ گوێدانە نەتەوە و ڕەگەز و نەژادیاندا لە ناکۆکیدایە، پێموایە ئێوە کۆنەپەرستن.
٦- کێشمەکێشی زەحمەتکێشان لەگەڵ کۆمەڵەدا
لە مامەڵەکردنیان لەگەڵ کۆمەڵەدا دەڵێن یەکێک لە هۆکارەکانی جیابوونەوەمان لێیان ئەو ناچالاک بوون و گۆشەگیریە بووە کە دەست و ئێخەی گرتبوون، بە بڕوای من دەستیان لە سەرخاڵی ڕاست داناوە. بینیویانە بەم هێزە و بەم کۆمەڵەیە ناگەنە هیچ شوێنێک. ئەوان لە مەیدان دوور دەخرێنەوە، پێویستە بچنە سەر جەمسەری سیاسی خۆیان و لە پێگەیەکی هێرشبەرانە دەست بە کارکردن بکەن. وە بەڕای من ئەمە یەکێکە لە خاڵە بەهێزە گەورەکانیانە لەبەردەم باقی کۆمەڵەییانەدا کەماونەتەوە. ڕێکخراوی زەحمەتکێشان وزەیان هەیە. لە کۆتاییدا مرۆڤ لە شوێنێک بڕیار دەدات کە من باڵی ڕاستم و دەڕۆم، ئەمە بە خەڵک دەڵێین و هێز کۆدەکەینەوە. لانی کەم شتێک دەست پێدەکەم. ئەمڕۆ هەواڵنامەی کۆمەڵەدەدات و سبەی بە "هاونیشتیمانیانی خەباتکار" دەست بە ڕاگەیاندنەکەی دەکات. ئەو پێی وایە هەموو مرۆڤەکان ئەم نۆستالژیایە سیاسییەیان هەیە، وەچاوەڕێی ئەوەن کەسێک ناوی گۆڤارەکەی بنێت هەواڵنامە، بۆ ئەوەی لەبەردەمیدا بکەونە سەر زەوی. تێناگات کە هەمان ئەو کەسانە کاتێک باسی هەواڵنامەی کۆمەڵەیان دەکرد بە کافیان نەزانی و چوون و شتێکی تریان کرد. دەیەوێت کاتژمێرەکە بگەڕێنێتەوە بۆ ئەو کاتەی کە ئەو کەسانە هێشتا نەگەیشتنە ئەنجامێکی دیکە. لەو بەروارەوە تا ئێستا ڕەنگە ژمارەی دانیشتوانی کوردستان دوو هێندە و نیو زیادی کردبێت و هیچ کامیان نازانن هەواڵنامەی کومەڵە مانای چییە. ڕەنگە، سبەی بیەوێت بە "هاونیشتیمانیانی تێکۆشەر" دەست بە ڕاگەیاندنەکەی بکات. پێدەچێت ئەو کاتەی لە شۆڕشی ١٣٥٧دا بە هاونیشتیمانی قسەی لەگەڵ خەڵک دەکرد، کارێکی باشی دەکرد. ئەمە نۆستالژیا و پەرستنی ڕابردووە. دوودڵی و پەشیمانی ئەو ڕابردووەیە کە پێی وایە دەتوانێت بە تەنیا سەرکەوتوو بێت. کە لەڕۆژی خۆیدا شکستی هێناوە. چۆن دەتوانیت دووبارە دروستی بکەیتەوە؟ لە ئەنجامدا بە بڕوای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان وەک ڕێکخراوێکی کۆمەڵایەتی هیچ شانسێکی نییە. ئەگەر بچێتە سەر ناسیۆنالیزم هێز لەدەست دەدات. دەبێت لەگەڵ حیزبی دیموکرات چەقەسرۆی بکات لەسەر ناوچەی کاریگەری خۆی. بچێت ئاڵای ناسیۆنالیزم لە حیزبی دیموکرات وەربگرێت. ئەگەر حیزبی دیموکرات پاسیڤ و ناچالاک بێت، هەندێک کە کوردن، ناسیۆنالیستن و ڕەچەڵەکێکی نەتەوەیییان هەیە و دەیانەوێت کارێک بکەن، بەدوای ڕێکخراوێکی ئەڵتەرناتیڤدا بگەڕێن. هەندێکیان لەگەڵ شێخ جەلال و هەندێکیشیان لەگەڵ عومەر ئیلخانیزادە دەچن. ئەمەش ڕوودەدات. بەڵام ئەگەر حیزبی دیموکرات چالاک بێت، ژینگە تەسک دەبیننەوە و ناچار دەبن پێناسەیەکی نوێ تر بۆ ناسیۆنالیزمەکەی خۆیان بدەنە دەرەوە و بە بۆچوونی من ڕوو لە فالانژیزمی نەتەوەیی دەکەن. بە بەراورد لەگەڵ حیزبی دیموکرات کە جۆرێکە لە ناسیۆنالیزمی سەرەکی و دامەزراوەیی لە کۆمەڵگای کوردستاندا و پلەیەک لە ناسیۆنالیستی عەلمانییە، پێدەچێت ئەمانە ناسیونالیستەکان چڕتر بکەنەوە و لە داهاتوودا لە پێگەیەکی ناسیۆنالیستییەوە فشار بخەنە سەر حیزبی دیموکرات. ئەوان سەرنجیان لەسەر کولتووری نەتەوەیی، لەسەر دابەشبوونی کورد-فارس، لەسەر سازانی حیزبی دیموکرات لەگەڵ ناوەند. ئەو ئامانجەی کە هەیانە و ئەو ئیلهامەی کە بەدەستی دەهێنن بریتییە لە پ.کا.کا بینیویانە کە لە ئێراندا ڕەنگە هەندێک گەنج هاوسۆزیان بۆ پ.کا.کا هەبێت و وێنەی ئۆجەلان بەرزکەنەوەو لەسەر دەرو دیوار بنوسن "ئاپۆ" وا بیردەکەنەوە دەڕۆن وئەوە لە دەستی ئۆجەلان دەردەهێنن.وابیر دەکەنەوە ئەگەر عەبدوڵڵا ئۆجەلان بتوانێت کاریگەری لە ئێراندا پەیدا بکات، بۆچی ئێمە عەبدوڵڵا ئۆجەلانی خۆمان دروست نەکەین؟ عەبدوڵڵا ئۆجەلان ڕووبەڕووی کۆمۆنیزم نییە، نە ڕووبەڕووی ناسیۆنالیزمێکی کوردی جێکەوتە و چەسپاوە کە لە ئێوە کۆنتر و بەتواناتر بێت. عەبدوڵڵا ئۆجەلان لە دۆخێکی سیاسی و لە دۆخێکی کۆمەڵایەتی جیاوازدا کاردەکات. لە دۆخێکی زۆر خنکێنەردا. تا ئەو ڕادەیەی کە ئەگەرلە ئێراندا کرانەوەیەک ڕووبدات و بزووتنەوەیەکی جەماوەری سەرهەڵبدات، ئەم پڕۆژەیە سنووردارتر دەبێت و بە ناچاری وێران و خەمناکتر دەبێت. ئەگەر خەڵکی ئەم ڕێکخراوە عەقڵیان هەیە و ئەگەر دەیانەوێت خۆیان لەم ڕێبازە بەدفەڕە بۆ پاکتاوی نەتەوەیی تێنەپەڕێنێت، پێویستە بچنە ناو حیزبی دیموکراتەوە. پێویستە بە ویژدانەوە بچێتە ناو حیزبی دیموکراتەوە. ئایا پلاتفۆرمی ئێوە جیاوازە لە حیزبی دیموکرات؟ بەس نییە کە ئەوان سەرۆکی خۆیان هەبێت و ئێمەش دەمانەوێت ببینەسەرۆک بەس نیە. کەسێکی سیاسی دەڵێت ئەو حزبە بیرۆکەی من دەردەبڕێت و منیش پەیوەندی پێوە دەکەم. پێم وایە دە ساڵ لەمەوبەر عەبدوڵڵا موهتەدی و عومەر ئیلخانیزادە و کەسانی دیکەی لەو جۆرە دەچوون و دەیانگوت دوای ئەم دابەشبوونەی حیزبی کۆمۆنیست دەبێ سەرلەنوێ بە بیروباوەڕەکانمدا بچمەوە. و پاشان وتی کە من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم، بەڵام ئەم سەرلە ئێوارەیە فڵان و فیسارە، و ئەو قسەکانی ئێستای خۆی دەڵێت و وتی کە من هاتووم بۆ ئەوەی بچمە ناو حزبی دیموکراتەوە، دوو سێ ساڵ بوودواتر لە کۆمیتەی ناوەندی سەیریان دەکرد، بەڵام ئێستا بووەتە ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی. ئێستا خەریکی دانوستان بوو و باسی ئۆتۆنۆمی خۆی دەکرد و بەخۆڕای دەماری هاوڕێیانی پێشووی ورد نەدەکرد. ئەوان ئەم کارەیان نەکرد. بەڕای من ئەمانە ئەبێت وەک بزوتنەوەیەک سەیر بکرێن کە دەیەوێت بچێت و فالانژیزمێکی میللی ڕێکبخات و ئەبێت ڕێگری لێبکرێت. ئەمانە پێویستە بەو شێوەیە ئاشکرا بکرێن. وە بەڕای من لانیکەم ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دڵنیابین لەوەی کە خەڵک ماهیەتی ئەم شتانە و کەمتەرخەمی سیاسی خۆیان دەزانن. بەڕای من هێزێکی سەرەکی نین، هێزێکی تێکدەرن، مووێکن لەسەر لوتی حیزبی دێموکرات و مووێکنە لەسەر لوتی حزبی کۆمۆنیستی کرێکارین و نابن بە هێزێکی سەرەکی لە کوردستاندا کۆمەڵگە بەهۆی ئەوەی کە دوو دیوی جەمسەری سیاسی لە کۆمەڵگادا پێناسە کراون.
٧- سەبارەت بەو کۆمەڵەی کەهەیە
لێرەدا دەمەوێت چەند وشەیەک لەسەر ڕەوتی کۆمەڵە بڵێم ئەو ڕەوتەی کە ئیبراهیم عەلیزادە سەرپەرشتی دەکات. ساف و سادە، ئەوەی ئێستا دەیبینین لەیەک دەچێت. ئەم دۆخەی ئێستا ناتوانێت بەردەوام بێت. ئەو دۆخەی کە تێیدا وەستاوە دژبەیەکە. ئەمە ئەو ڕەوتەیە کە ناسیۆنالیزم نایەوێت لەگەڵیدا بڕوات. دەیەوێت بە بەراورد بەو کەسانەی کە لێی جیابوونەتەوە چەپ بێت. بەڵام پێی وایە پێویستە ناسنامەی خۆی لە بەرامبەر چەپدا بکێشێت. لە ڕوانگەی ماددییەوە، هەوادارەکانیان لە کۆمەڵگادا خۆیان بە نزیک لە ئێمە دەزانن، هەرکەسێک بڵێ من کومەلەییەکم لە شاری مەهاباد و سنە وهتد دەڵێ من هەست بە نزیکیی لەگەڵ جەماعەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا دەکەم. بەڵام درێژەپێدەری کولتووری ڕق و کینەی هەیە، کە سەرچاوەکەی ڕەوتی جوداخواز بووە. وە ئەمانە خۆیان کەم نەبوون. زۆرینەی کۆمیتەی ناوەندی بوون ئەوان ئەوانەن کە چاوییان حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نابینێت. ئێستاش هێشتا.شەڕی خۆی لەگەڵ هیچ کەسێکی تر نەدەکردوە، موڵک و ماڵیان ئەویان خوارد و لەژێرەوە کاریان لەدژی ڕێکخراوەکەی ئەنجامداوە،ئەو پێداگری لەسەر ئەوە دەکات کە بچێت لە ڕادیۆکەیەوە بانگەشەی دژی ئێمە بکات. لە ڕادیۆی کۆمەڵە. سنووردانان لەگەڵ ئێمەدا، بە بڕوای من، بەڵگەنامەی لەناوبردنی ئەوانە. سنووردانانیانیان و هەڵوێستی ناسیاسییان بەرامبەر بە ئێمە و بەم هۆیەشەوە بێتوانایییان لە ڕووکردنە چەپ، لەناویان دەبات. کۆمەڵە ئێستا یان ئەبێت بچێتە لای چەپ، یان هێزەکانی بداتە دەست عەبدوڵڵا موهتەدی. هیچ دەربازبوونێک لەم شتە نییە. بۆ ئەوەی چەپ بێت، ناچارە دان بە چەپی کۆمەڵگادا بنێت کە ئێمەین. وە ئەرکێتی لەم چەپە نزیک بێتەوە و ئەرکیتی بە ئاشکرا ئەم کارە بکات. ئەوەی کە یەکێک لە جەماعەتەکەی ئێوارانی ڕۆژێک سەلام وعەلەیەک لە یەکێک لە جەماعەتەکەمان دەکات وەڵامی نییە. ڕابەرایەتی ڕێکخراوێک کە دەیەوێت هەڵوێستی چەپ بگرێت چاوی خۆی دەکاتەوە بۆ ئەوەی بزانێت چ کەسانی دیکە چەپن و هەمان شت دەڵێن. دەڵێت ئێمە لەم یەکە نزیکین و دوورین لەو یەکە و هتد. ئەوان دەیانەوێت لێمان دوور بکەونەوە، تەنانەت هەندێک جار دوژمنایەتیمان بکەن و پڕوپاگەندە لە دژی ئێمە بڵاو بکەنەوە و پێگەی خۆیان لەم دۆخەدا بهێڵنەوە. ئەمە ئەستەمە. بە بڕوای من ئەگەر کومەڵەی ئێستا لەسەر پێگەی مامناوەندی ئێستا بوەستێت، ئەوا نامێنێت. جگە لەوەش خوارەوە و سەرەوە ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە. ئەمە شتێکە کە ئێمە گەرەنتی دەکەین. ئەگەر لەسەر هەڵوێستی دژە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بوەستن، بە بڕوای من، ڕێکخراوەکانیان لە شارەکاندا، هەرچەندە ڕەهەندەکانیان گەورە بن، بەم زووانە ڕابەرەکانیان دەخەنە ژێر مێخ، ئێوە چی دەکەن؟ من خۆم بە کۆمۆنیست دەزانم و ئەمە هاوڕێی کۆمۆنیستی منە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاریدا، شەو و ڕۆژ پێکەوە بیر لە ئاکسیۆن دەکەینەوە. ئەو کەسەی ویستی حزبێکی ڕق و کینە دروست بکات و قێزەونی بەکارهێنا ڕۆیشت، ئەمە کولتوری ئەوان بوو، بۆ تا ئێستاش بەدوای تێزەکەیاندا دەگەڕێیت؟ بەڕای من ئەگەر بیانەوێت خۆیان لە ئێمە دوور بخەنەوە یان تەنانەت دوورییەک بپارێزن، خوارەوەیان لە دژی سەرەوەیان ڕادەوستێت. ئەگەر ئیبراهیم عەلیزادە و ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕابەرایەتی کۆمەڵە نەیەن و بە ئاشکرا نەڵێن: ڕاستڕەوەکان ڕۆشتوون، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون مێژوویان شێواند، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە مەودایان دانا لە نێوان ئێمە و نزیکترین بزووتنەوە لە ئێمە، ئەوە ڕاستڕەوەکان بوون کە تیرۆری کەساێتییان ئەنجامدا ئێمە ئەم کولتوورە قبوڵ ناکەین، و حزبی کۆمۆنیستی کرێکارای بە حزبێکی نزیک و هاوکار دەزانین، و پێمان وایە ئێمە لە یەک ئۆردوگاداین لەگەڵ ئەوان، ئەگەر ئەمە نەڵێن، خوارەوەیان دێن لەگەڵ ئێمە. من ئەمە بۆ چاکەی ئەوان ناڵێم. من وەک ڕاستییەکی بابەتیی دەیڵێم. دەڵێین ئەگەر نەهاتنە لای ئێمەدا ئەوە ئێمە خوارەوەیان دەبەین. هەرچی بیانەوێت دەتوانن بیکەن.کۆمیتە ناوەندیەکەی دەتوانێت بچێت لە ڕادیۆ سنوور بەندی بکات. لەهیچ شوێنێک سنووربەندی ناکەن، تەنها لە نۆرەی ئێمەدا نەبێت. ئەم دیاردەیە ناتوانێت بەردەوام بێت. ئێمە دژایەتییەکە لە ناوەکانیاندا دەبینین. لایەنی بەرامبەر پێیان دەڵێ بۆچی ناوی حزبی کۆمۆنیستان هەڵگرتووە؟ ئەم ناوە بێمانایە، بۆ سەیرت کرد؟ ئەم ناوە پێویستە وازی لێبهێنرێت. دەڵێن نەخێر! ئێمە بەرگری لەم ناوە دەکەین. ئەمە ئەو بیرەیە کەتێی کەوتوون. تۆ ناتوانی بەرگری لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەیت بەبێ بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. وە ناتوانن بەرگری لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکەن ئەگەر بە سەر بەرزیەوە بەرگری لە ئیمەمانان نەکەن. هەموو دونیا ئەو حیزبە بە هی ئێمە دەزانێت، مێژووی ڕاستەقینەی ئەو حزبە لەسەر حسابی ئێمە نووسراوە، ئەو بەڵگەنامە و ئەدەبیاتانەی کە دەتەوێت بەرگری لێبکەیت، هێشتا هی ئێمەیە. ناکرێ بێیت و بەرگری لە کۆنگرەی شەشەم بکەیت و دواتر ڕستەیەک بنووسیت کە نووسینی ئەو بەڵگەنامانە بێگومان گرنگ نییە و هەر کەسێک دەیتوانی بیاننووسیبێت. ئەوە بەو شێوەیە نییە. ئەگەر کۆنگرەی شەشەم بهێڵیتەوە، مەنسوور حیکمەت لە مۆخی ئێسکی ڕێکخراوەکەتدا دەهێڵیتەوە. ئێوە ناتوانن پارێزگاری لە پێکهاتنی حزبی کۆمۆنیست بکەن و هەڵە بکەن، چاوپۆشی بکەن یان هەوڵی ئەو کەسانە بشارنەوە کە لەدژی ئەو ناسیۆنالیستانەدا خەباتیان کردووە و لایەنگرییان کردووە و هەشت ساڵ ئەو حزبەیان بردۆتە پێشەوە. خەڵک داوات لێدەکەن کەمێک لەسەر ئەم مێژووە ڕوون بکەیتەوە کە بەرگری لێدەکەیت. ئێمە گرەنتی ئەوەتان پێدەدەین کە ئێوە ناتوانن ئەم کارە بکەن. بەرگریکردن لە ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردنە لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، بەرگریکردن لە مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانیش بەرگریکردنە لە ئێمە. ئەوەی نایەوێت بەرگریمان لێبکات، درۆ دەکات کە دەیەوێت بەرگری لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بکات. ئەمەش ناکرێ. وەک چۆن کەس ناتوانێت بەرگری لە بەلشەفیزم بکات و هێرش بکاتە سەر دەرودەستەی لینین لە ساڵانی پێش شۆڕشدا. ئەمەش ناکرێ. پێت پێدەکەنن، قبوڵ ناکەن. لەوانەیە مرۆڤ سەری بخاتە ژێر بەفر، بەڵام ئەوانی تر بە پێ دەڕۆن و دیمەنەکە دەبینن. لە ئەنجامدا هێشتنەوەی ناوەکە بەبێ ئەوەی لە ڕاستیدا ڕوو لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری بکات، لەناویان دەبات. ئەگەر بێن و بڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین، ئێمە کە ئێمە لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران جیانەبووینەتەوە، ناڵێین بەچوونەکانماندا چووینەتەوە ، تا دوا سات کە جێیان هێشتین لەگەڵیان بووین و کاتێک ڕۆیشتن دەنگمان پێیان دا. ئێمە هیچ ڕەخنەیەکمان نەوروژاند، ئەوان مەودایان هێشتەوە، ئێمە لەسەر یەک هێڵین و بۆ ئەم شانازیەش تا ئێستا نەریتێکی هاوبەشمان هەیە، ئەگەر ئەمە بڵێن شانسیان هەیە. ئەمە ئاسۆیەکە بۆ هەندێک کەس کە دابنیشن و گفتوگۆ بکەن. بەڵام ناکرێ مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بە پێی گێڕانەوەی عەبدوڵڵا موهتەدی بنووسرێت و دواتر بەرگری لێبکرێت. دەبێت هێرشی بکرێتە سەر. لە ئەنجامی نەهێشتنی ئێمە، نەهێشتنی ئەوانەی لێرە دانیشتووین، نەهێشتنی من، نەهێشتنی ئێوە، نەهێشتنی ڕابەرایەتی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێران کە زۆرینەی سەرکردایەتی ئەو ڕێکخراوە بوو، لەو بەروارەوە بە واتای ڕاگەیاندنی شکست دێت. کاتێک گروپی موهتەدی دەست دەکەن بە هێرشکردنە سەر مێژوو، ئەم لایەنە نامەی داخراو بڵاودەکاتەوە کە چاوەڕێی ئەوە دەکەین هەموو ئەوانەی ئارەزووی ئەم مێژووەیان هەیە بێن و بەرگری لەم مێژووە بکەن. تۆ لەگەڵ ئێمەدایت بەسەرچاو! عەبدوڵڵا موهتەدی لە ئێمە دەترسێنن. واتە بڕۆ وەڵامەکەت لە حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران وەربگرە. تا ئێستا بەم شێوەیە. تا ئێستا ئێمە تاکە بزووتنەوەین کە بەرگری لەو مێژووە دەکەین. ئێمە تاکە ڕەوتین کە بەها بەو مێژووە دەدەین. وە ئەم هەڵوێستەی ئەوان ناسکە و بەردەوام نییە.
لەوانەیە بیر لە ئەگەرێکی دیکە لێکۆڵینەوە بکەن و ئەمەش لە هەموویان کۆمیدیترە. بۆ ئەوەی بگەڕێینەوە و بیبینین لە ڕێگادا کەوتووەتە ناو توێشووی کێوەو، یان بچن بە دوای حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەرکەسێک لە پەنجەرەوە کەوتبێتە دەرەوە بانگ بکەن و بڵێن با پێکەوە بەشی سەراسەری چاک بکەین. ئەمە شتێکی سەیرە، بەڵام دوور نییە لە ناسیاسیبوونیان کە ئەوانیش پێیان وابوو کە کێشەی ئێمە نەبوونی فارسە. ئەگەر فارس بهێنین، بە تایبەت ئەگەر پێشتر لەم بەنداوە کەوتبێتە دەرەوە، دەتوانین بچین بە هاوکاری ئەو حزبی کۆمۆنیستی ئێران بنیات بنێین. ئەمە پراکتیکی نییە. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. ئەمە قسەی ڕێگای کرێکارە، جەلال تاڵەبانی دەڵێت، شێخ عز الدین حوسێنی دەڵێت، عەبدوڵڵا موهتەدی دەڵێت، کۆماری ئیسلامی دەڵێت، ئەدەبیاتەکەت دەڵێت، پەسەندکراوەکانتان دەڵێن. هەموو ئەمانە دەڵێن ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانین. ئەمە هێندەی بەناڕەوا هەڵگرتنی بزووتنەوەیەکی ڕاستەقینەیە، ئەوەندەش کاری ئەو کەسەیە کە دەیەوێت ناوی کۆمەڵەبخاتە سەر خۆی. لەبەر هەندێک هۆکاری سیاسی و ئایدۆلۆژی، کە جیا بووینەوە، ناوی حیزبمان دا بە میللەت. دە ساڵە بەم ناوە دەسوڕێنەوە و یاری بەخۆیان دەکەن. ئەو ناوە هی ئێمە بوو. لە حسابی تۆدا ناینوسن. ئەگەر دەتەوێت بنووسن، پێویستە بێیت و ئەزموونی بکەیت و بەرگریمان لێبکەیت. بە ئاشکرا و بە سەرێکی بەرزەوە بەرگری لێ بکە و وا مەزانە ئەگەر ئەمە بڵێیت پاسەوانەکەت وەک جاران چا لێ نانێت. دەبێت ورەت هەبێت بەرگری لەو مێژووە و ئەو کەسانە بکەیت. پێم وایە ئەوان چانسی ئەم کارەیان هەیە. ئەگەر کەسێک بدۆزرێتەوە، ئەگەر چەپی ئەو ڕێکخراوانە بوونێکی بابەتیانەیان هەبێت و ئەم کارە بکەن. سەبارەت بە سەرەوە، گومانم هەیە چەپ زۆر بەهێز بێت، پێم وایە هەندێک کەسی چەپیان هەیە، بەڵام پێموایە خوارەوە چەپ بێت، چونکە کەسێک ڕاست بێت و نەتەوەپەرست بێت و ئەوەندە ڕقی لەو حزبە بێت، چ پێویست دەکات لە ڕێکخراوی کۆمەڵەدابمێنێتەوە، دەڕوات لەگەڵ موهتەدی... بۆ یەکەمجار لە کۆمەڵگادا، پەنجەرەیەک هەیە کە ڕق و کینەی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و ڕق و کینەی ئەو مێژووە لێی وەربگیرێت و بکرێتە سەرمایەی سیاسی و ببێتە کادر. لە ئەنجامدا ئەگەر لەگەڵ چەپی ڕێکخراوەکەتدا بمێنیتەوە، ئەوا ناتوانیت بەم شێوازە نیوە ناچڵە خۆت بپارێزیت. حیزبی کۆمۆنیستی ئێران دەبێ بە ئاشکرا شانازی بە مێژووی خۆیەوە بکات و لە ئەنجامدا ڕوو لە ئێمە بکات و بیەوێت لە قەڵایەکی بەهێزدا لەگەڵ ئێمە لە کۆمەڵگادا بێت، کە من پێموایە لەم حاڵەتەدا و تەنانەت لە گرنگێکی دیکەشدا ئەگەری هەیە یەکتربڕینی سیاسی و کۆمەڵایەتی لە قۆناغێکی تری مێژوودا، تەنانەت یەکێتی لەم دێڕەدا. بەڵام ئەگەر ئەم کارە بکەن زۆربەی ڕابەرەکانیان دەڕۆن.
دەبێت ئەمە بڵێین، بێن یان نا، لە هەموو بارودۆخێکدا، لە هەموو قەیرانێکدا و لە هەموو فشارێکدا، دوو لەو کەسانە دەچنەوە ماڵەوە. وە دوای ماوەیەک ڕوون دەبێتەوە کە ئەوان پەیوەندییان بە فراکسیۆنێکی ترەوە هەیە و پەیوەندییان پێوە کردووە. بەڕای من ئەوانەی لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و کۆمەڵە دژی ئێمەن، لە ڕیزەکانی بزووتنەوەی موهتەدا جێگای خۆیان هەیە و دەچنە ئەوێ. پێم وایە ئەوە فەرهاد شەعبانی بوو کە بابەتێکی نووسی و وتی زۆر کەس هاوسۆزی قسەکانی عەبدوڵڵا موهتەدی بوون، بەڵام بەدڵیان نەبووە و لەگەڵی نەچوون بەهۆی چالاکییەکانی دژە دامەزراندنەوە. ئەو ڕاستی دەڵێت. ئەگەر کەسێک بە سووکایەتی لەگەڵ کەسێک جیابوبێتەوە، دوای دوو ساڵ لێی خۆش دەبێت. ناحەزی کەسێک لە عەبدوڵڵا موهتەدی چەند قووڵ بوو؟ شهش مانگ؟ حەوت مانگ؟ هەشت مانگ؟ دواجار حیزب ئەم بەربەستە تێدەپەڕێنێت و دەچێتە پاڵی. بەڕای من ئەم دیاردەیە هەمیشەیی و زوو تێپەڕ نییە. ئەو دیاردەیەی ئەمڕۆ پێی دەوترێت کۆمەڵە، هەوڵدەدات ببێتە مەیدان و تێرمیناڵێک بۆ ئەوەی خەڵک بچنە ئەوێ، هەندێکجار پەیوەندی بە ڕێکخراوی زەحمەتکیشانەوە بکەن، هەندێکجار پەیوەندیمان پێوە بکەن، هەندێکجاریش واز لە سیاسەت بهێنن. تێرمیناڵێکە چونکە هیچ ناسنامەیەکی سەربەخۆی نییە و ئامادە نییە تاکە ناسنامەی ڕاستەقینە قبوڵ بکات کە چەپەکان دەتوانن لە کوردستان هەیانبێت. گوتیشی، حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری هاوڕێی من بوون، ئێمە ناکۆکیمان لەگەڵیان هەیە، بەڵام بڕیارە ئەم جیاوازییە چارەسەر بکەین.
٨- بوێری سیاسی، کۆمەڵەی کۆمۆنیست یان...؟
ئەمەش پێویستی بە بوێری سیاسی هەیە. بەڵام بە بڕوای من ئێمە و ڕەوتی زەحمەتکێشان ئەم بوێرییەمان نیشان دا. تەنها لەم ناوەندەیە کە ئازایەتیەکەی بە پێچ وپەنایە. دواجار موهتەدی بڕیاریدا پشت لە بەشێکی گرنگی ژیانی خۆی بکات کە بۆ ماوەیەکی زۆر بەوهۆیەوە ڕێزیان لێدەگرت. لەبەرئەوەی سکرتێری گشتیی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بوو یان زۆر ماندوو بوو بۆ بنیاتنانی ئەو حیزبە، پۆپۆلیزمی تێکشکاند و وەک کەسایەتییەکی کۆمۆنیستی ڕێزی لێدەگیرا کە یارمەتی کۆمەڵەی دا بۆ چوونە ناو حیزبی کۆمۆنیستی ئێران. بڕیاری داوە ئەم مێژووە و ئەو ڕێزگرتنە تێپەڕێنێت. ئازایەتی خۆی بەخەرج داوە و هەڵبژاردەیەکی گرنگی کردووە. وە ڕاستەوخۆ سەیری هەڵبژاردنی خۆی کرد و لەسەری مامەڵەی کرد. بە خۆ لە گێلیدان و بە سەرخۆدا نەهێنان ناتوانیت ڕێکخراوێکی سیاسی دروست بکەیت. ڕێکخستنی سیاسی دەرئەنجامی هەڵوێستێکی شەفافە. ئیتر هەموان ئەمە فێربوون. هەڵوێستێکی ڕوونت هەبێت، هەوادارەکانت لە کۆمەڵگادا لە دەوروبەرت کۆدەبنەوە. لە ئەنجامدا بە بڕوای من بزووتنەوەی ئیبراهیم عەلیزادە، بزووتنەوەی کۆمەڵە لە دۆخێکی ناڕێک و پێکدایە. ئەو ڕاستییەی کە دەڵێن ناسیۆنالیستەکان لە ژینگەی کاردا کاریگەرییان نییە، ژینگەی کوردستان فاڵانژیستی و قەومی نییە، مرۆڤەکان لە کوردستان زیاتر دەیانەوێت لە ئێراندا یەکبگرن لەوەی کە دەیانەوێت جیاببنەوە، هەروەها هەڵاواردنی ڕەگەزییان نییە بەرامبەر بە نەتەوەکانی دیکە گروپەکان، هۆکارێکی کافی نییە بۆ ئەوەی بڵێین ڕەوتی زەحمەتکێشان بۆ هیچ شوێنێک ناڕوات. لە کۆتاییدا لە کۆمەڵگەیەکی چەند ملیۆن کەسیدا ئەگەر دوو هەزار کەس بدۆزیتەوە، ڕێکخراوێکت هەیە. تا ئێستا ئەم کارەی کردووە. کۆبووەوە، شمشاڵێکی بۆ کولتووری نەتەوەیی و میللی لێدا و هەندێک کەسی کۆکردەوە بۆ ئەوەی بەشداری کۆبوونەوەیەک بکەن بۆ ئەوەی هاوار بکەن بژی پ،ک،ک،ا. حیزب لەسەر ئەم هێڵە کۆدەبێتەوە. ناکرێ تەنیا خەڵکی ئاسایی کۆمەڵگا کۆبکرێتەوە. به ڵام هه موو کۆمه ڵگه یه ک که سانی نابەرپرسی هه یه ، هه ندێک جاریش مێژوو له لایه ن که سانی نابەرپرسەوە وه دروست ده کرێت و ژیانی خه ڵک بۆ چه ند ده یه یه ک پڕ له ناخۆشی ده که ن. لە ئەنجامدا ئەم ڕێکخراوەی کۆمەڵە ئەگەر نەیەوێت وەڵامی ئەم پرسیارانە بداتەوە، دۆڕاوە. ئامۆژگاری من بۆ ئەوانەی چەپن ولەم ڕێکخراوەدا ماونەتەوە، لابردنی ناوەکەیە لە خۆت. ناوی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران لابەرن، خۆتان بەکۆمەڵەی کۆمۆنیست ناوببە، بۆ ئەوەی ڕوون بویەوە تۆ خۆت بە کۆمەڵەی کۆمۆنیست دەزانیت و ئەوانیش کۆمەڵەی ناسیۆنالیست. هەرکەسێک بیەوێت بڕوات با بڕوات. یادی ئەزمونی مێژووی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران ڕابگەیەنن و بڵێن کە ئەزمونێکی بەنرخ بوو، ئێمە لە ڕاستیدا ئەو حیزبە نین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێران کەسانی جیاوازی لەخۆگرتبوو کە چوونەتە شوێنی جیاجیا، ئێمە ئەو ئەزموونە نین ، ئێمە ئەو پراکتیزەیە نین، ئێمە کۆمۆڵەی کۆمۆنیستین، ، کە ئەگەر بیانەوێت ببن، بەڕاستی هەن. ڕابگەیەنین کە هێزەکانمان دەهێڵینەوە و با ئایندە دیاری بکات کە ئایندە چی دەڵێت لەسەر یەکڕیزی چەپەکان لە کوردستان. ڕەنگە لەگەڵ حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری و هەموو کەسێکی تر و هتد زۆرێک لە ناکۆکیەکان چارەسەر بکرێن. ڕەنگە هەزار و یەک ڕەخنەی هەبێت کە پێویستە بۆچوونی خۆی لەسەری بدات. لە هەر حاڵەتێکدا پێویستە خۆیان بە کۆمۆنیست ناوببەن و مشتومڕ لەسەر ناوەڕۆکی سیاسی و چینایەتی ناکۆکی خۆیان لەگەڵ بزووتنەوەی موهتەدی وەربگرن و هەوڵی بەدەستهێنانی هێز بدەن. ئەگەر ئەو دە کەسەی سەرەوە گەیشتنە ئەو ئەنجامەی کە ناکۆکییان لەگەڵ عەبدوڵڵا موهتەدی ئەوەندە قوڵ نییە، با بڕۆن. چونکە هەرچۆنێک بێت ئەوان دەسەڵاتی ئەو لایەنەن. لە ئەنجامدا ئەگەر چەپەکان لە کۆمەڵە لێم بپرسن چی بکەین؟ پێیان دەڵێم بڵێن کە ئەم ناوە بەم شێوەیە بەرگری لێ ناکرێ، با خۆمان بە حزبی کۆمۆنیست ناو ببەین و بە ئاشکرا ڕایبگەیەنین کە ئێمە لە حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری نزیکین و پێمان خۆشە لێیان نزیک بین. وە باس لە ڕاستییەکانی ڕابردووی هاوبەشمان بکە و ئەگەر جیاوازیمان لەگەڵیان هەبوو، با جیاوازیەکانمان بڵێین. ئه گه ڕ ئه م کاره نه که ن، خوارەوەی کۆمه ڵه له گه ڵ ئێمه دێن و سەره وه ی ئه وان ده چێته پاڵ موهتەدی. ئەمە شتێکە کە سەد لەسەد ڕوودەدات. درەنگ یان زوو. ڕەنگە یەکێک یان دوو لەوانەی سەرەوە لەگەڵ مەهتەدی نەڕۆن، ڕەنگە هەندێکیان پاسیڤ بن و لەگەڵ کەسدا نەڕۆن، هەروەها ئەگەری ئەوە هەیە هەندێکیان بگەڕێنەوە و خۆیان بچنە ناو حزبی کۆمۆنیستی کرێکارییەوە. بەڵام بەڕای من ئەزموون دەتوانێت شتێکی تر بێت.
بۆ نابێ بنانەوێت هەموو کۆمەڵە بە ئێمەوە پەیوەست بن؟ بۆچی بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیست باشە؟ من پێم وایە ئێستا بوونی کۆمەڵەیەکی کۆمۆنیت باشە، چونکە کۆمەڵە هێشتا مەقولەیە کە دەبێت لە کۆمەڵگای کوردستاندا چارەنوسی دیاری بکرێت. من لە ڕوانگەی مێژووییەوە هیچ گومانێکم لەم دیاردەیە نییە. ئێمە گروپێکین. تۆماری مەدەنی هەرچییەک لەسەر ئەم پرسە بڵێت، پەیوەستە بە خۆیەوە. ئێمە گروپی خۆمانین، حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانمان پێکهێنا و پەیوەندیمان بەو حیزبەوە کرد. ئێمە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بووین. لە هەمان کاتدا کە لە حیزبی کۆمۆنیستی ئێران جیا بووینەوە، گوتم ئەمە پاکتاوێکی ئەرێنییە. لەبری پاککردنەوەی نەرێنی، ئێمە پاککردنەوەی ئەرێنی دەکەین. گوتمان ناو و سەرپێکهاتە هی تۆیە، نەریت و هێز هی ئێمەیە. وتیان قبوڵمان کردووە و بە دوای کارەکانیاندا ڕۆیشتوون. بەڵام کەس باوەڕی نەدەکرد کە ئەوانن. ڕەنگە زۆر کەس قبوڵیان کردبێت کە کۆنگرەی یەکەم کۆمەڵێک کرێکاری زەحمەتکێشن. ئێمە ئەو گرووپە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. کۆمەڵە پێش ٥٧ ئێمە نەبووین و ئیدیعا ناکەم کە ئێمەش بووین. بەڵام سازمانی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران و تەنانەت کۆنگرەکانی پێشووی کە لەسەر ئەم هێڵە بووین ئێمەین، کەسایەتییەکانی لێرەن، نەریتەکەی لێرەدایە، بەرگرییە سەربەرزەکەی لێرەدایە، هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی لێرەدایە و هەستیاری بەرامبەر بە ناوەکەی چارەنووسی لێرەدایە. من پێم خۆش نییە کەسێک خێڵە جیاوازەکان ڕیز بکات بۆ ئۆردوگاکانیان، کوملێی لەسەر سنگی نووسیبێت. کومهلێ مێژووی ژیانمانە. بە تایبەت کە چەمی عەلیزادە هێزیان پێدەبەخشێت. بۆ ئەو گروپەی کە دەیانەوێت قۆڵبەستی کۆمەڵە ببەستن و فەرمان بکەن، "قسە بکەن!" هێز دەبەخشێت. ئێمە ڕێگە نادەین کەسێک بە ناوی کۆمەڵە ئەم کارە بکات. وە بوونی گروپێکی کۆمۆنیستی یارمەتیدەرمانە بۆ ئەوەی ڕێگە بەم کارە نەدەین. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری ئێران خۆی سەربەخۆ لەم مۆر و واژۆیانە ناسنامەی خۆی بەدەستهێناوە و ئەگەر ئەم پرۆسەیە بۆ ماوەی ٨ مانگ یان ساڵێکی دیکە بەردەوام بێت، دوو جەمسەری ڕوون لە کوردستانی ئێراندا سەرهەڵدەدەن کە یەکێکیان ئێمەین. ئەم جەمسەرە تازە دروست بووە. پارێزگاری کوردستان تاڵە دەستی لە دەستی جەلال تاڵەبانی نەدا تا هێزەکانی ئیبراهیم عەلیزادە نەچنە مەریوان. ئەو دەیویست نەچینە مەریوان. تا ئێستا ناڕەزایی دەرنەبڕیوە بەرامبەر بە ڕۆیشتنی ئەو تیپانە. ئێمە کێشەی بۆرژوازی لە کوردستانداین، ئێمە کێشەی کۆماری ئیسلامیین لە کوردستان، کێشەی ڕاستیشین لە کوردستان. وە بێگومان ئێمە فەرشەکانمان لە ئاوەکە دەکێشین. ئەگەر کۆمهلێ ئەم شەڕە نەکات ئێمەش ئەم شەڕە دەکەین. ئەگەر بەم فالانکسیە نەشکێن ئێمەش دەشکێنین. ئەمە چارەنووس و کاری ئێمەیە. بەڵام گرنگە حزبێکی کۆمۆنیستی هەبێت کە ڕێگە نەدات بە هەمان شێوە بوختان بەم ناوە بکرێت، ئەم باسە بە کراوەیی بمێنێتەوە و با پێکهاتەی کوردستان حوکمێکی ڕاستەقینەی لەسەر بدات. لە کۆتاییدا حزبی شیوعی پەیوەندی بە هەر ئەزموونێکەوە دەکات کە حزبی شیوعی کرێکاری لە کوردستان دروستی دەکات. نازانم چەند کەسی ئەمڕۆی کۆمەڵە تێیدایە. لەوانەیە هیچ کام لە سەرکردەکانی تێیدا نەبن. بەڵام ئەگەر دەتەوێت، لە بەردەم ڕێکخراوی زەحمەتکێشان ڕێکخراوێک ڕێکبخە، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت من بەرگری لە ناوی حزبی کۆمۆنیستی ئێران دەکەم، و ئەگەر دەتەوێت بڵێیت ئێمە کۆمۆنیستین، ئەوا سەرقاڵی گەشەپێدانی... بناغەکانی بزووتنەوەکەمان. ئێوە هێز بۆ پارتی ئێمە دروست دەکەن. پێویستە ئەمە بزانیت و شانازی پێوە بکەیت.
ئەوەی کە ئێمە جارێک لەگەڵ ئەمانەدا چووین و دواتر ئازارمان چەشت، هۆکارێکی بەس نییە بۆ ئەوەی خۆمان لەم پرۆسەیە بەدوور بگرین. چی کێشەیەکی تێدایە؟ جاری پێشوو بە چاوی داخراو و بەبێ شیکردنەوەی بارودۆخی کۆمەڵایەتی-سیاسی کردت، باشە ئەمجارە چاوت بکەرەوە و ئەم ڕیزە هەڵبژێرە. ئەی جاری پێشوو چیمان کرد؟ ئێمە هێڵێکمان دانا و تۆ هەڵتبژاردن کرد. ئەگەر ئەمجارەش ئەو کارە بکەیت چ کێشەیەکی تێدایە؟ هەندێکیان دەتوانن ئەم کارە بکەن. من کێشەی کالیبەرم لەگەڵ ئەم ڕێکخراوەدا هەیە. کەسێک کە کالیبەری هەبێت دەتوانێت بچێت ئەم ڕێکخراوە لەم دۆخە دەربهێنێت و بیکاتە ڕێکخراوێکی دینامیکی کە ڕۆڵێکی ئەرێنی لە ژیانی چەپەکانی کوردستاندا دەگێڕێت. ئەگەر کەسێکی وا نەبێت بەڕای من نامێنن. پێم وایە ئەم ڕەوتە بەو شێوەیەی ئێستا نامێنێت. بە هەڵمەت ئەحمەدیان بڵێ بڕۆ گۆڤارەکە لەچاپ بدە، هیچ وەڵامێکی نییە. دەبێت ئاڵاکەت بەرز بکەیتەوە. وە ئەگەر لە ئاڵاکەت دەترسیت، یان ئەگەر ئاڵاکەت بەو شێوەیەی کە دەتەوێت، بڵێ من هەم، بەڵام هەڵیناگرم چونکە ئەگەر هەڵیبکەم، خەڵک دەبینن کە من ئەم ئاڵایەم لە پەیوەندی لەگەڵ ئەو بزووتنەوە گەورەیەدا دەستکەوتووە لە دەرەوەی من، و نیگەرانم لەوەی کەسێک سەرنجمان بدات، تۆ ناگەیتە هیچ شوێنێک. لە بزووتنەوەیەکی سیاسیدا، بە تایبەت لە قۆناغەکانی گێژاودا، دەبێت ئاڵا هەڵبکرێت، بەبێ دووفاقی، چونکە ناتەوێت کەسێک کە لەگەڵتان نەبێت لەگەڵت بێت. خراپترین شت بۆ سیاسەتمەدار ئەوەیە ئەوانەی لەگەڵی نین بیخەنە پاڵی. دەبێت شتێک بکەیت بۆ ئەوەی ئەوانەی لەگەڵتن لەگەڵت بێن. وە ئەگەر ئەوان نەیانەوێت بڵێن کێن بۆ ئەوەی مرۆڤ تێبگات کە دەبێت پەیوەندییان پێوە بکات یان نا، ئەوا ناگەنە هیچ شوێنێک. حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاری دەبێ زۆر چالاکانە مامەڵە لەگەڵ ئەم بابەتەدا بکات.
بەڕای من ڕەوتی سازمانی زەحمەتکێشان ڕەوتێکی سیاسی ناتەندروستە.
بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان - لاپەڕە ١٦٤٣ تا ١٦٦٢
دەقی نوسراوەی ئەم وتارە بۆ یەکەمجار لە "بەرهەمە هەڵبژێردراوەکان"دا، چاپکراوەکانی حزبی کۆمۆنیستی کرێکاری- حیکمەتیست، خوردادی ١٣٨٤ (٢٠٠٥) دا بڵاوکرایەوە.
[*] تیول ― فەرهەنگی فارسی معین:
(ناونیشان.) (أ.) بەخشینی زەوی و موڵک بە کەسێک لەلایەن پاشاوە، کە لە ڕێگەی باجدان لەسەر ئەو موڵکە داهات بۆ خۆی دابین دەکات.―وەرگێڕ
وەرگێڕانی: کاوە عومەر
Kurdish translation: Kawa Omer
hekmat.public-archive.net #3370ku.html
|