کۆمۆنیسته‌کان و پراکتیکی پۆپۆلیستی
پوخته‌ی باسی شێوه‌کار له کۆنگره‌ی یه‌که‌می "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست"دا
من هه‌وڵ ده‌ده‌م ئه‌و قسه و باسانه‌ی که تا ئێستا له کۆنگره‌دا سه‌باره‌ت به شێوه‌کار کراوه، کۆ بکه‌مه‌وه سه‌ریه‌ک و فۆرموولبه‌ندییه‌کی نیهائی به ده‌سته‌وه بده‌م که سه‌رجه‌می ئه‌م باسه‌ی له خۆدا کۆ کردبێته‌وه، پاش ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه گشتییه ده‌توانین ده‌ست بده‌ینه ڕوونکردنه‌وه و چاره‌کردنی ئه‌و گیروگرفتانه‌ی وا له شێوه‌کاری پۆپۆلیستییه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتووه. سه‌ره‌تا با بچینه سه‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه نیهائییه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌کاری ڕابوردوومان، مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کار، له ساڵێک و چه‌ند مانگ له‌وه‌و پێشه‌وه له‌نێو ئێمه‌دا هاتۆته گۆڕ.
مه‌سه‌له‌که له سه‌ره‌تا به‌م شێوه‌یه هاته گۆڕ، که دیتمان شێوه‌ی هه‌ڵسووڕانمان له ته‌بلیغ، ته‌رویج و باسه‌کانی کاری ڕێکخستندا، به‌کرده‌وه ناکۆکی له‌گه‌ڵ ئامانجه‌کانمان هه‌یه، گه‌لێک گیروگرفتی ڕێکخراوه‌یی له سه‌ر ڕیگامان بوون که تا ئێستا گه‌لێک نموونه‌ی ئه‌م گیروگرفتانه له کۆنگره‌دا ئاماژه‌یان پێ کراوه و من به درێژی له سه‌ری ناڕۆم. ئێمه ده‌مانبینی که له خه‌باتی عه‌مه‌لی و ڕۆژانه‌ی پڕۆلیتاریادا، کاریگه‌رییه‌کی ئه‌وتۆمان نییه، ده‌مانبینی هێزه‌کانمان قه‌تیس ماون و به‌کرده‌وه پاش زیاتر له ٣ ساڵ هه‌ڵسووڕانی جیددیی ڕێکخراوه‌یی، ده‌سکه‌وتێکی وامان نه‌بووه که ڕازیمان بکات، گه‌شه‌مان له بزووتنه‌وه‌ی کرێکاریدا کافی نه‌بوو. ئێمه ده‌مانبینی که بۆرژوازی به ئاسانی زه‌ربه‌مان لێده‌دات و به‌کرده‌وه گه‌لێک هاوڕێ و ئیمکاناتێکی زۆرمان له‌ده‌س ده‌چێت. ئێمه ده‌مانبینی که له ڕیزه‌کانماندا ئه‌رکی په‌روه‌رده‌کردنی کادر له ئاستی جۆراوجۆردا، به هیچ شێوه‌یه‌ک به‌ره‌و پێش ناچێت، ته‌نانه‌ت له فڵانه مه‌یدانی دیاریکراوی ههڵسووڕانیشدا، هاوڕێیانی ئێمه به شێوه‌یه‌کی سیتماتیک و ئامانجدار په‌روه‌رده ناکرێن و هیج گه‌شه‌یه‌ک به‌رچاو ناکه‌وێ. هه‌ر وه‌ک وتمان نموونه‌ی له‌م چه‌شنه زۆرن. سه‌رجه‌م به‌وه گه‌یشتین که کاری ڕێکخراوه‌ییمان پشتی به تیۆرییه‌کی کۆمۆنیستی ڕێکخراوه‌یی نه‌به‌ستووه و له ئه‌نجامدا به پێچه‌وانه‌ی ئامانج و بیروڕاکانمان له مه‌یدانی کاری ڕێکخراوه‌ییدا، به مانای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌که، به شێوه‌کی کۆمۆنیستی ههڵناسووڕێین. لێره‌دا بوو که ده‌ستمان دایه هه‌وڵ و تێکۆشانێکی جیددی بۆ دۆزینه‌وه و تێگه‌یشتنی سه‌ره‌تاکانی تیۆری لێنینی یان کۆمۆنیستی له مه‌یدانی کاری ڕێکخراوه‌ییدا ...
هه‌مووان له سه‌ره‌تای ئه‌و قسه و باسه‌دا که سه‌باره‌ت به شێوه‌کار کرا، شێوه‌کانی پێشوومان به شێوه‌یه‌کی ورده‌بۆرژوایی زانی و مه‌حکووممان کرد و خوازیاری ئه‌وه بووین که له‌جیاتی ئه‌و شێوه و ڕه‌وشتانه، شێوه و ڕه‌وشتی کۆمۆنیستی جێگیر بکرێن. هه‌مووان به شێوه‌ی جۆراوجۆر، به به‌یانی جۆراوجۆر، باسی ئه‌وه‌مان کرد شێوه‌کاری پۆپۆلیستی و شێوه و ڕه‌وشتی کۆمۆنیستی ناکۆکییان به یه‌که‌وه هه‌یه و له‌گه‌ڵ یه‌کدی نایه‌نه‌وه، به‌ڵام مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی ئه‌وه بوو، که کۆنگره له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا، تا چ ڕاده‌یه‌ک له‌م جیاوازی و ناکۆکییه ئاگاداره و له‌م بابه‌ته‌وه چه‌ند به قووڵی له مه‌سه‌له‌که گه‌یشتووه. ئایا له سه‌ره‌تای ئه‌م باسه‌دا ئه‌وه‌نده به قووڵی له‌و جیاوازی و ناکۆکییه گه‌یشتووین که له مه‌یدانی ئه‌و باسه‌دا ڕاسته‌وخۆ ده‌ست بده‌ینه لێکۆڵینه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ڵقانه‌ی که پراکتیکیتر و کۆنکرێتترن. وه هه‌روه‌ها شێوه عهمهلییهکانمان له مه‌یدانه دیاریکراوه‌کانی هه‌ڵسووڕاندا بده‌ینه به‌ر لێکۆڵینه‌وه، یان هێشتا تێگه‌یشتنی هاوبه‌شمان له ئاستێک‌دا بوو، که پێویستی به‌وه ده‌کرد باسه‌کان قووڵتر و تهجریدیتر بکرێته‌وه و به ئه‌ڵقه‌ی بنه‌ڕه‌تیتر بگات، ئایا ده‌بووایه ئێمه ڕه‌وتی باسه‌که‌مان به‌ره‌و نزیکبوونه‌وه له ئاستی مه‌سه‌له پراکتیکییه‌کان درێژه پێ دابا، یان ده‌بوو قووڵتر به دوای لێکدانه‌وه‌ی تیۆریکی مه‌سه‌له‌که‌دا بچین؟ ئایا دوایین و قووڵترین به‌یانی تیۆریکی مه‌سه‌له‌که ئه‌وه بوو که بڵێین شێوه‌کاری ئێمه وردهبۆرژواییانه بووه؟ ئایا ئه‌گه‌ر ئێمه ئه‌مه‌مان وتبا، به‌و ئه‌ڵقه سه‌ره‌کی و گشتی و تیۆرییه گه‌یشتبووین که ڕێگامان بۆ بکاته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله‌نوێ بگه‌ڕێینه‌وه سه‌ر ڕاستییه تایبه‌ت و پراکتیکه‌کان؟ (ئه‌ڵقه‌یه‌کی گشتی و موجه‌ڕه‌دی وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی کاری موجه‌ڕه‌دی له باری کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه پێویسته، که مارکس له لێکۆڵینه‌وی باییدا پێی ده‌گا و پاشان سه‌رله‌نوێ بایی نرخی کاڵاکان به پێی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه لێک ده‌داته‌وه)، ئایا ئێمه له باری تیۆرییه‌وه ئه‌وه‌نده قووڵ بۆی ده‌چووین و بناغه‌که‌مان ئه‌وه‌نده قووڵ دانابوو که خشتی هه‌ر چی کۆنکرێتر له سه‌ر یه‌ک هه‌ڵچنین؟ له باسه سه‌ره‌تایییه‌کاندا ده‌رده‌که‌وت که ئێمه هێشتا له باری تیۆریکه‌وه نه‌مانتوانیوه مه‌سه‌له‌که ئه‌وه‌نده قووڵ لێک بده‌ینه‌وه. ئه‌وه که لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆر هه‌بوون، باسه‌کان به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چوون که مه‌سه‌له ورده‌کان و شوێنه‌واری شێوه‌کاری وردهبۆرژوایییانه قسه‌یان له سه‌ر بکرێ و باسه‌کان هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ده‌مانه‌وه، وه ته‌نانه‌ت مه‌سه‌له تازه‌کان هه‌ر به شێوه‌ی کۆن چاویان لێ ده‌کرا، ئه‌مانه هه‌مووی نیشانده‌ری ئه‌وه بوون که ئێمه هێشتا به شێوه‌یه‌کی قووڵ و بنه‌ڕه‌تی ده‌رکمان به مه‌سه‌له‌که نه‌کردبوو. ئێمه خوازیاری ئه‌وه بووین که له باری چینایه‌تییه‌وه به ته‌واوی له شێوه‌کار و ڕه‌وشته عه‌مه‌لییه وردهبۆرژوایییهکان دابڕێین و لێیان جیابینه‌وه. وه هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ڕه‌خنه‌گرتن له‌م ڕه‌وشتانه، پێویستمان به تێز و فۆرموولبه‌ندییه‌کی سه‌ره‌کی هه‌بوو، که ئه‌و دابڕانه به وردی و به قووڵی بخاته ڕوو و فرسه‌تی ئه‌وه‌مان پێ بدات به پشتئه‌ستووری ئه‌و فۆرموولبه‌ندییه سه‌ره‌کییه، دیمه‌نی کۆنکرێتتری ئه‌م ڕه‌وشتانه له سه‌ر بنچینه‌یه‌کی واحید بده‌ینه‌وه به‌ر ڕه‌خنه، وه به شێوه‌یه‌کی چه‌سپاو و جێگیرکراو ئاڵتێرناتیڤی کۆمۆنیستی به‌رانبه‌ر به‌و ڕه‌وشتانه دیاری بکه‌ین.
که‌وابوو ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه جۆراوجۆرانه‌ی که له ڕه‌وتی باسه‌که‌دا وه‌ک (فۆرموولبهندیی سه‌ره‌کی و هه‌مه لایه‌نه) باسیان لێ ده‌کرا، هه‌موویان له‌م ڕوانگه‌یه‌وه ده‌درانه به‌ر لێکۆڵینه‌وه و ڕه‌خنه‌لێگرتن و ده‌رکه‌وتن که وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه‌کانمان نین، وه ته‌نانه‌ت ئه‌و که‌سانه‌ش که ئه‌م فۆرموولبهندییانهیان ده‌هێنایه گۆڕ، خۆیان به خێرایی ده‌رکیان به‌وه ده‌کرد که فۆرموولبهندییهکانیان که‌موکورتی تێدایه. ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه ناته‌واو و کهموکورتانه چی بوون؟ یه‌کێکیان بریتی بوو له‌و باسه که ده‌یگوت، به‌شی زۆری ڕه‌خنه‌ی سه‌ره‌کیمان به‌رانبه‌ر به شێوه‌کاری ڕابوردوو له ڕاستیدا ئه‌وه‌یه، که ڕه‌خنه له ئانارکۆسه‌ندیکالیزمی کاری خۆمان بگرین و کاتێک ڕه‌خنه‌مان له ئانارکۆسه‌ندیکالیزم گرت، ده‌توانین به شێوه و ڕه‌وشتی ئوسووڵی بگه‌ین. یه‌که‌مین که‌موکووڕی ئه‌و فۆرموولبه‌ندییه که ده‌ستبه‌جێ تێیدا به‌دی ده‌کرا ئه‌وه بوو، که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕوونی نه‌ده‌کرده‌وه بۆچی ڕێکخراوی پۆپۆلیستی ده‌رهه‌ق به چینی کرێکار تووشی پاسیڤیزم و دهستهوئهژنۆیی و بێ عه‌مه‌لی ده‌بێ؟ ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه ته‌نیا له‌و جێگایه ڕه‌خنه‌ی له شێوه‌کاری ئێمه ده‌گرت، که ئێمه هه‌ڵوێستێکی چالاکمان ده‌رهه‌ق به چینی کرێکار و بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری هه‌بوو، وه هه‌رگیز ئه‌و ڕاستییه‌ی له به‌رچاو نه‌ده‌گرت که تا ئێستا ڕێکخراوه‌ی ئێمه ئه‌وه نه‌بووه که ڕوو بکاته چینی کرێکار و ئه‌م چینه بکاته بابه‌تی سه‌ره‌کی و هه‌میشه‌یی کاری ڕێکخراوه‌یی. ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه زۆر زوو وه‌لا نرا. فۆرموولبه‌ندییه‌کی تر بڕوای به‌وه هه‌بوو، ڕێکخراو له‌پێشتره له ئایدیۆلۆژیا و سیاسه‌ت، یاخود بڵێین بڕوای به ڕێکخراوچێتی هه‌بووه که له درێژه‌ی باسه‌که‌دا ده‌رکه‌وت که ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه ده‌که‌وێته چوارچێوه‌ی مه‌سه‌له‌ی سیکتاریزم به مانا گشتییه‌که‌ی، یانی جیایی ڕێکخراو له چین. ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه وه‌کوو قووڵترین به‌یانی گشتیی ڕه‌خنه‌ی ئێمه به‌رانبه‌ر به ڕه‌وشته عه‌مه‌لییه وردهبۆرژوایییهکان باسی کرا، وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر به ڕه‌خنه‌گرتن له‌م فۆرموولبه‌ندییه، به‌م تێگه‌یشتنه‌ی ئێستا گه‌یشتین، پاشان ده‌گه‌ڕێمه‌وه سه‌ری. خاڵێکی تر که له‌و لاوه بۆ ماوه‌یه‌ک ببوو به ته‌وه‌ره‌ی باسه‌کان، بریتی بوو له مه‌سه‌له‌ی جێوشوێنی فابریکه‌کان له خه‌باتی چینایه‌تیدا. له هه‌ندێ باس وا ده‌رده‌که‌وێ که مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کار له ڕوانگه‌ی بینای ڕێکخراوه‌یییه‌وه، وه له‌و ڕوانگه‌یه‌وه که چه‌ند و چوونی دیاریکردنی هێز بۆ کارخانه‌کان ته‌رخان بکرێ، چاوی لێ ده‌کرا. له درێژه‌ی ئه‌م باسه‌دا، مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کار ته‌نانه‌ت وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی په‌یڕه‌وی ناوخۆیی باسی کرا، به‌م جۆره باسی کرا که گوایه که‌موکووڕی کاره‌که‌مان له‌وه‌دا بوو، که هێزی خۆمان له‌نێو فابریکه‌کان گرد نه‌کردۆته‌وه و ڕێکخستن پشتی به شانه‌ی شوێنی کاری کرێکاران نه‌به‌ستووه. مه‌سه‌له‌ی ئیکۆنۆمیزمی ئاکسیۆنی (که‌وتنه شوێن جووڵانه‌وه‌ی خۆبه‌خۆی هه‌ندێک توێژی کۆمه‌ڵ)، وه ئاکسیۆنی ڕێکخراوه‌یی (به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی خه‌بات له چوارچێوه‌ی ئه‌و جووڵانه‌وه ئاکسیۆنییانهدا که به‌پێی هێزی تاکه‌کانی ڕێکخستن هه‌ڵده‌گیرسێن) که وه‌ک دیمه‌نێک له هه‌ڵوێستی سازمانه پۆپۆلیستییه‌کان ده‌رهه‌ق به مه‌سه‌له‌ی تاکتیکه‌کان باسی لێوه کرابوو، له هه‌ندێک قسه‌ی هاوڕێیاندا هه‌تا ڕاده‌ی لادانێکی بنه‌ڕه‌تی زه‌ق کرایه‌وه و ناڕاسته‌وخۆ به ته‌وه‌ره‌ی باسی شێوه‌کار له‌قه‌ڵه‌م درا.
فۆرموولبه‌ندییه‌کی تر ئه‌وه بوو، که له شێوه‌کاری پۆپۆلیستیدا، کاری ڕۆتین (واتا کاری هه‌میشه‌یی، به‌رده‌وام و بێ پسانه‌وه‌ی)ی کۆمۆنیستی له لایه‌که‌وه و تاکتیکه‌کان له لایه‌کی تره‌وه تێکه‌ڵ کراون و سنووریان لێک جیا ناکاته‌وه، وه له کرده‌وه‌دا دیاره که کاری ڕۆتینی حیزبی له شێوه‌کاری پۆپۆلیستیدا هیچ جێوشوێنێکی نییه. لێره‌دا وا دیار بوو که ئێمه زۆر له شیکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که نزیک بووینه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و فۆرموولبه‌ندییه له قه‌ده‌ر خۆی، زۆر گشتی و ناڕۆشنه، وه ده‌توانێ لێکدانه‌وه‌ی جۆراوجۆری بۆ بکرێ. له لای هه‌ندێک له هاوڕێیانه‌وه ڕه‌چاوکردن و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی تاکتیکه‌کانیش وه‌ک به‌شێک له کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستی چاو لێ ده‌کرا، وه به‌م پێیه جیاوازی و ناکۆکی نێوان کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستی و تاکتیکه‌کان ده‌بوو به جیاوازییه‌کی پووچ و بێ ناوه‌ڕۆک. به‌رامبه‌ر به‌مه هه‌ندێک هاوڕێی دیکه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی سنووری نێوان کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستی(حیزبی) و تاکتیک، له کرده‌وه‌دا کاری ڕۆتینییان هه‌تا ڕاده‌ی ته‌رویجی سۆسیالیزم داده‌شکاند و تاکتیکه‌کانیان به بناغه‌ی هه‌موو هه‌ڵسووڕانێکی غه‌یره ته‌رویجی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا. به‌پێی ئه‌م بۆچوونه کاری ڕۆتینی حیزبی، جاریکی تر وه‌ک هه‌موو جاره‌کانی پێشوو که له ماوه‌ی یه‌ک ساڵی ڕابوردوودا ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه باسی لێوه کراوه، ناونیشانی "کاری ئارامی سیاسی" به‌سه‌ردا بڕا و له به‌رده‌ست هه‌ڵده‌گیرا. له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ کاری رۆتین و تاکتیک و په‌یوه‌ندی دوولایه‌نه‌ی ئه‌م دووانه، گه‌لێک بابه‌تی گرنگ، هه‌ر چه‌نده به شێوه‌یه‌کی ناڕێکوپێک و په‌رش و بڵاو، درایه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه. وه‌ک ئه‌وه‌ی که بابه‌تی کاری کۆمۆنیستی چییه، چینی کرێکار بابه‌تی کاری کۆمۆنیستییه یان بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری؟ مه‌سه‌له‌ی تاکتیکه‌کان چین؟ خه‌باتی سۆسیالیستی و به‌شداریکردن له شۆڕشێکی بیلفیعلی غه‌یره سۆسیالیستی‌دا له باری ڕێکخستن و شێوه‌کاره‌وه چ په‌یوه‌ندییه‌کیان له‌گه‌ڵ یه‌کدی هه‌یه؟ ئه‌رکه هه‌میشه‌یییه‌کانی ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی کامانه‌ن و تاکتیکه‌کان چ کاریگه‌رییه‌کیان له سه‌ر ئه‌م ئه‌رکه هه‌میشه‌یییانه هه‌یه؟ ئایا کرێکاران به بۆنه‌ی خه‌باتی تاکتیکی ئێمه‌وه ڕوو ده‌که‌نه کۆمۆنیزم و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی، یان به بۆنه‌ی هه‌ڵسووڕانی هه‌میشه‌یی سۆسیالیستیمانهوه؟ ئایا بهکۆمۆنیستکردنی کرێکاران و ته‌رویجی بیروباوه‌ڕی کۆمۆنیستی له‌نێو کرێکاران و پێکهێنانی ڕێکخراوی کۆمۆنیستیی کرێکاری، هه‌ڵسووڕانێکی "ئارامی سیاسییه"؟ ئایا کۆمۆنیسته‌کان ته‌نیا به بۆنه‌ی خه‌باتی تاکتیکی خۆیانه‌وه شۆڕشگێڕن؟ وه گه‌لێک پرسیاری دیکه‌ی له‌م چه‌شنه. ئه‌م پرسیارانه هه‌موویان گرنگن، به ته‌واوی په‌یوه‌ندییان به باسی شێوه‌کاره کۆمۆنیستییه‌کانه‌وه هه‌یه و هه‌ر فۆرموولبه‌ندییه‌کی ئوسووڵی له مه‌ڕ گرێی سه‌ره‌کیی مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کار، ده‌بێ کلیلی وه‌ڵامدانه‌وه به‌م مه‌سه‌لانه به ده‌سته‌وه بدا. به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه سه‌ره‌کییه، ئه‌م پرسیارانه له کۆبوونه‌وه‌کانی ئه‌م چه‌ند ڕۆژه‌دا، به شێوه‌یه‌کی په‌رش و بڵاو و ناڕێکوپێک درانه به‌ر باس.
ناڕێکوپێکبوونی باسه‌کان له‌وێوه سه‌رچاوه‌یان ده‌گرت، که ئێمه هه‌رکامێکمان به ڕاده‌ی جۆراوجۆر هێندێک خاڵی ڕه‌خنه‌یی شێوه‌کاری پۆپۆلیستیمان له زه‌ینی خۆماندا هه‌بوو. به‌ڵام هێشتا ئیمکانی ئه‌وه‌مان نه‌بوو که ئه‌و خاڵانه کۆ بکه‌ینه‌وه سه‌ریه‌ک و وه‌ک ده‌زگایه‌کی ڕه‌خنه‌گرانه‌ی یه‌کجێ و پته‌و به‌یانیان بکه‌ین، وه هێشتا به‌و حوکم و فۆرموولبه‌ندییه بنه‌ڕه‌تییه نه‌گه‌یشتبووین که به قووڵترین شێوه‌ی ڕیشه‌یی ئه‌و لادانانه به‌یان بکه‌ین. هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه پێش ده‌ستپێکردنی باسی شێوه‌کار، له قسه و باسێکدا له‌گه‌ڵ حه‌مید ته‌قوایی (ت. یاشار) من وتم، که له ناساندنی ئه‌م باسه‌دا ئێمه نابێ به هێنانه‌گۆڕی فۆرموولبه‌ندییه‌کی له‌پێشدا دیاریکراو، کۆنگره به مه‌رج و چوارچێوه ببه‌ستینه‌وه، وه کاتێک هاوڕێ حه‌مید ته‌قوایی له سه‌ره‌تای باسه‌که‌دا زیاتر جه‌ختی له سه‌ر ده‌سته‌واژه‌ی ڕێکخراوچێتی و جیایی ڕێکخراو له چین کرد، من له به‌رامبه‌ردا به‌شبه‌حاڵی خۆم باسی "ناسنامه‌ی عه‌مه‌لی" کۆمۆنیستهکانم کرد و ئاماژه‌م به‌وه کرد، که باسی شێوه‌کار باسێکه له ئاستی باسی به‌رنامه‌ییدا.
بۆچی مه‌سه‌له‌ی ڕه‌وشته عه‌مه‌لییه کۆمۆنیستییه‌کان له‌نێو ئێمه‌دا سه‌ری هه‌ڵدا؟ یه‌که‌م، شێوه پۆپۆلیستییه‌کان نه‌ک هه‌ر له‌نێو ڕێکخراوه پۆپۆلیستییه‌کانی خه‌تی ٣دا[1]، به‌ڵکوو ئێستا ئیتر له کرده‌وه‌دا له‌نێو "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست"ێشدا ده‌رکه‌وت که به ناچار به بنهبست گه‌یشتبوو. ئه‌مرۆ که پراکتیکی ڕۆژانه‌ی ڕێکخراوی خۆمان له ڕابوردوودا دێنینه به‌رچاو، ده‌بینین که له‌چاو ئه‌و ئامانجانه‌ی که بۆ خۆمانمان دیاری کردبوو، هه‌موو هه‌نگاوێکمان وه‌ک هه‌ڵبه‌ز و دابه‌ز و جم و جووڵێکی خه‌باتکارانه‌ی ساده و ساکار بوو. ئێمه بینیومانه که پۆپۆلیزم به‌کرده‌وه له هه‌موو لایه‌نه‌کانیدا، هه‌ر له ئه‌منییه‌ت و به‌رده‌وامکاری و په‌روه‌رده‌کردنی کادره‌وه بگره، هه‌تا ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنی کۆمیته کرێکارییه‌کان و ڕێکخستنی ئۆرگانه سه‌راسه‌رییه‌کان، ڕێگای لێ به‌ربه‌ست بووه، ئه‌م شێوه و ڕه‌وشتانه به باشی نیشانی دابوو، که به هیج شێوه‌یه‌ک ناتوانین ئه‌رکه هه‌مه لایه‌نه‌کانی ئێمه به‌ره‌و پێش به‌رن. دووه‌م، ئێستا ئیتر به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست له گۆڕێدایه، وه ئه‌مه شتێک بوو نه‌ده‌کرا هه‌ر وا ساده و ساکار گوێی لێ داخه‌ی و به که‌مته‌رخه‌می له پاڵیه‌وه تێپه‌ڕ بی. به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست، پێویستی به‌و شێوه و ڕه‌وشته عه‌مه‌لییانه هه‌یه که له‌گه‌ڵ حیزبی کۆمۆنیست دێته‌وه. ئه‌گه‌ر له ڕابوردوودا که‌سانێک ده‌یانتوانی به‌رنامه‌ی یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست ته‌نیا وه‌ک نوسراوێکی شیکاری، ته‌نیا وه‌ک به‌ڵگه‌یه‌ک بۆ ته‌بلیغ و ته‌رویج چاو لێ بکه‌ن و هه‌ر له‌م چوارچێوه‌یه‌دا به‌رته‌سکی بکه‌نه‌وه، ئه‌وا ئێستا ئیتر به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست داوای حیزبی کۆمۆنیست و ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیمان لێ ده‌کات. ئه‌و ڕاستییه که له‌ناو به‌رنامه‌دا بوو، که به به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست ناوی گرت، ئاگادارکردنه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ هه‌موومان، بۆ هه‌وڵدان له پێناو گه‌یشتن به شێوه و ڕه‌وشتی کۆمۆنیستیدا. به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست به‌و ڕه‌وشته وردهبۆرژوایییانهی که تا ئێستا بره‌ویان بووه، به‌ڕێوه ناچێ. که‌واته، له باری ڕه‌وتی مێژوویی جووڵانه‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌که‌مانه‌وه، ده‌بووایه ئێمه سه‌ره‌تا له باری تیۆرییه‌وه پاشه‌کشه‌مان به ورده‌بۆرژوازی کردبا. بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین بیروڕای سه‌ربه‌خۆی چینی خۆمان که ده‌بێ ڕه‌چاو بکرێت، زه‌ق بکه‌ینه‌وه. به پێشکه‌شکردنی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست ئه‌م کاره‌مان کردبوو. وه ئێستا ئیتر ڕه‌چاوکردنی ئه‌م به‌رنامه‌یه ده‌که‌وێته ده‌ستووری کارمانه‌وه. وه ئه‌مه‌ش به‌شبه‌حاڵی خۆی ئه‌و ئه‌رکه‌ی ده‌نایه سه‌رشانمان که له کرده‌وه‌دا خۆمان له ورده‌بۆرژوازی ههڵاوێردین. به وته‌یه‌کی تر، ئێمه به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستمان به‌ده‌ست هێنابوو. وه ئێستا له هه‌مبه‌ر ئه‌و پرسیاره‌دا قه‌رارمان گرتووه، که شێوه و ڕه‌وشتی ئه‌م حیزبه کامانه‌ن و ده‌بێ چی بن؟ له سه‌ره‌تای باسی شێوه‌کاردا ئاماژه‌م به‌و خاڵه کرد، که ئێمه خاوه‌نی ئه‌و ڕه‌وشته عه‌مه‌لییانه نین که بۆ به‌رنامه‌یه‌کی کۆمۆنیستی پێویستن و هه‌رگیز ناتوانن لێک جیا ببنه‌وه. ئامانجه‌کانی ئێمه و ئه‌و شێوه تایبه‌تییانه‌ی که بۆ به‌ڕێوه‌بردن و به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه‌ی پێویستن، هه‌ردووکیان ئه‌جزای فیکری ئێمه‌ن. وه هه‌ر کامه‌یان به‌شێکن له‌و ده‌زگا فیکرییه. وه ڕه‌وشته عهمهلییهکانمان، ئه‌و ڕه‌وشته عه‌مه‌لییانه‌ی که ئامانجهکانمانیان پێی به‌ڕێوه ده‌به‌ین، به قه‌ده‌ر خودی ئامانجه‌کانمان به‌ڵگه‌ی پێناسی ئێمه‌ن و له چینه‌کانی ترمان جیا ده‌که‌نه‌وه و ڕه‌نگی تایبه‌تیی چینایه‌تییان هه‌یه. که‌واته باسی شێوه‌کار هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ده‌بێ له پێناو ئه‌وه‌دا بێ، که ئێمه تێبگه‌ین، شێوه‌کاری ڕابوردوومان ئه‌م ڕه‌نگه تایبه‌ته چینایه‌تییه‌ی نه‌بووه و ئێمه هه‌تا ئیستا ڕه‌وشتی چینه‌کانی ترمان ڕه‌چاو کردووه. ئێمه بێهووده هه‌وڵمان داوه، به ڕه‌وشت و شێوه‌ی ورده‌بۆرژوازی ئامانجه کۆمۆنیستییهکانمان به‌دی بێنین. له حاڵێکدا ڕه‌وشتی کۆمۆنیستی خۆی به‌شێک له پێناس و سیمای ئێمه‌یه.
وا دیاره هاوڕێیان ئه‌و باسه ده‌سه‌لمێنن، که حیزبی کۆمۆنیست به‌ر له هه‌ر شتێک، بریتییه له هه‌ندێک سوننه‌ت و نه‌ریتی خه‌باتکارانه‌ی دیاریکراو له بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا به‌دی هاتوون. به هه‌مان ڕاده که ئه‌م نه‌ریتانه هه‌بن، حیزبیش مه‌وجوودییه‌تی هه‌یه، دیاره ئه‌م نه‌ریتانه نه‌ک ته‌نیا له ئامانجه بهرنامهیییهکاندا، به‌ڵکوو له خه‌باتی کۆمۆنیستیی زیندوودا، له کادره‌کاندا، له ڕێکخراوه‌کاندا، وه له ڕه‌وشته جێگیرکراوه‌کانی خه‌بات له پێناوی سۆسیالیزمدا خۆ ده‌نوێنن. لێره‌وه به ڕوونی ده‌رده‌که‌وێ که له خه‌بات بۆ پێکهێنانی حیزبی کۆمۆنیست‌دا، مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کاره کۆمۆنیستییه‌کان چه‌نده گرنگه. ئه‌گه‌ر ئه‌م نه‌ریتانه به گشتی له‌نێوماندا زیندوو بن، ئه‌گه‌ر ڕه‌وشته عه‌مه‌لییه بۆڵشهڤیکییهکان هه‌ر وا بناغه‌ی کاری کۆمۆنیسته‌کان بن، ئه‌و کاته ته‌نانه‌ت حیزبێک که یه‌کجار لاواز و بێهێز کرابێ، حیزبێک که هه‌موو شانه‌کانی هه‌ڵسووڕاوانی له‌ژێر زه‌خت و زۆری پۆلیسدا له‌به‌ریه‌ک ترازابێ، وه یان حیزبێک بۆ نموونه له شه‌ڕێکی درێژخایه‌ندا باشترین کادره‌کانی خۆی له‌ده‌ست دابێ، هه‌ر وا وه‌ک حیزبێکی کۆمۆنیست ده‌مینێته‌وه و ده‌توانێ له هه‌لومه‌رجێکی له‌باردا سه‌رله‌نوێ و به خێرایی خۆی ساز بداته‌وه.
به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ ئێمه ده‌یبینین و له به‌رچاومانه حیزبێکی بێهێز نییه، به‌ڵکوو هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه دابڕانێکی ته‌واوه له حیزبایه‌تی. بۆڵشه‌ڤیزم، دوایین ڕه‌وتی حیزبی بوو له سه‌ر ڕێبازی مارکسیزمی شۆڕشگێڕ. که‌له‌به‌رێکی قووڵ و بۆشایییه‌کی ته‌واو، له ڕابوردوویه‌کی دووره‌وه هه‌تا ئێستا، ئێمه له دوایین خه‌باتی حیزبیمان له حیزبی بۆڵشهڤیکدا وه له باقی ئه‌و حیزبانه‌ی که ڕێڕه‌وی ڕێبازی بۆڵشه‌ڤیزم بوون، جیا ده‌کاته‌وه. ئێمه ئێستا خه‌ریکی به‌هێزکردنه‌وه و سازدانه‌وه و ڕێکخستنه‌وه‌ی حیزبێکی زهبرلێکهوتوو لاوازکراو نیین، به‌ڵکه ئه‌رکی زیندووکردنه‌وه‌ی حیزبێکی کۆمۆنیستیی ڕاسته‌قینه‌مان له سه‌رشانه. بۆچی ده‌ڵێین، دابڕان و بۆشایییه‌کی ته‌واو، ئێمه له ئه‌زموونی بۆڵشه‌ڤیزم جیا ده‌کاته‌وه؟ چونکه نه‌ریت و ڕه‌وشته‌کانی خه‌باتی حیزبی بۆڵشه‌ڤیکی نه پارێزراون، وه نه لای که‌سان و نه لای ڕێکخراوه‌کان پێودانگی کاری ئه‌وان درێژه‌ی پێ نه‌دراوه. له‌م ڕووه‌وه، چ له باری تیۆرییه‌وه یان له باری ئامانج و سیاسه‌ته‌کانه‌وه، وه چ له باری عه‌مه‌لییه‌وه، یانی له باری شێوه‌ی ڕێکخستن و پراکتیکی حیزبییه‌وه، ئه‌م لێک‌دابڕان و بۆشایییه، لێک‌دابڕان و بۆشایییه‌کی به ته‌واوی بووه. ئێمه هه‌ر به شێوه‌یه‌کی خۆبه‌خۆ و ئاسایی به میراتی بزووتنه‌وه‌که‌ی خۆمان پشتئه‌ستوور نه‌بووین. ئێمه چاومان به حیزبێک وه یان به ڕه‌وتێکی مه‌وجودی بۆڵشه‌ڤیکی نه پشکووت، به‌ڵکوو ئه‌رکی سه‌رشانی خۆمان بوو، سه‌ره‌تا بۆڵشه‌ڤیزم له باری تیۆری و عه‌مه‌لییه‌وه، زیندوو بکه‌ینه‌وه و له هه‌ردوو باره‌وه بیژێنینه‌وه. ئێمه ده‌بووایه هه‌ندێک شت سه‌رله‌نوێ بخوڵقێنینه‌وه. پێشتر وتمان که چۆن به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست خۆی پوخته‌ی خه‌بات و بووژاندنه‌وه‌ی بۆڵشه‌ڤیزم له ئاستی تیۆری و بهرنامهییدایه. ئێمه له تیۆری و به‌رنامه‌دا توانیومانه ڕیڤیژینیزم به ڕاده‌یه‌ک له سه‌ر ڕێگای مارکسیزم بخه‌ینه لاوه، که بکرێ ڕه‌وتێکی حیزبی له ده‌وری به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی پێک بهێنین. به وته‌کی تر، "به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست" به ڕاستی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیسته، که له‌ژێر ده‌ست و پێی ڕیڤیژینیزم درهێنرایهوه و به‌ڵگه‌ی سه‌ربه‌خۆیی و تیۆری و به‌رنامه‌ی ئێمه له به‌رامبه‌ر ڕیڤیژینیزم له هه‌موو شێوه جیهانی و ناوچهیییهکانیدایه. که‌واته، مه‌سه‌له‌یه‌ک که ده‌مێنێته‌وه، مه‌سه‌له‌ی شێوه عهمهلییهکانمانه. ئێمه ناتوانین ته‌نیا به پشتئه‌ستووری به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی، به‌بێ دابڕان و خۆ جیاکردنه‌وه‌یه‌کی ته‌واو له‌و شێوه‌کارانه‌ی که میراتی حیزبی توده و ڕێبازی چریکی و شێوه‌کاری پۆپۆلیستی خه‌تی ٣ن، که‌له‌به‌ری نێوان مارکسیزمی شۆڕشگێڕی ئێران و بۆڵشه‌ڤیزم پڕ بکه‌ینه‌وه، حیزبێکی کۆمۆنیست پێک بێنین و خه‌بات به شێوه‌ی حیزبی کۆمۆنیست له‌نێو چینی کرێکاردا به‌ره‌و پێش به‌رین. ئێمه ده‌بێ ئه‌وه ده‌رک بکه‌ین که به‌و ڕاده‌یه‌ی ڕه‌وتی سه‌ره‌کیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی ئێران له چوار ساڵ له‌مه‌و پێش چه‌نده له باری تیۆرییه‌وه له کۆمۆنیزم دوور بووه، ئه‌مڕۆ به هه‌مان ڕاده له کرده‌وه‌دا، له باری شێوه‌کاره‌وه له کۆمۆنیزم دوورین. کۆنگره‌ی ئێمه، ئه‌و باسانه‌ی که له ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابوردوودا کردوویه‌تی، ههنگاوێکی دیاریکراوی له سه‌ر ڕێبازی گه‌شه‌ی کۆمۆنیزمی ئێران هه‌ڵهێناوه‌ته‌وه. ئێمه جارێکی تر پشتمان به تیۆری لێنینی ڕێکخستن به‌ستووه.
به‌ڵام کاتێک ئه‌م تیۆرییه به‌یان بکه‌ینه‌وه، بۆمان ده‌رده‌که‌وێ هیج شتێکی تازه‌مان نه‌وتووه. وه‌لی مه‌سه‌له‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌وه‌یه که ئێمه ئه‌م فێرکارییه کۆنه‌ی چینه‌که‌ی خۆمان ده‌نێینه به‌رامبه‌ر بیروباوه‌ڕ و فۆرموولبه‌ندییه "تازه"کانی چینه‌کانی تره‌وه. بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌یه‌کی ئاوا به نرخ بۆ سه‌ر میراتی لێنینیزم، ئه‌م باسانه پێویست بوون. ئه‌گه‌ر چاو له به‌رنامه‌ی خۆمان بکه‌ین، ده‌بینین، تیۆری لێنینی ڕێکخستن له به‌ندی ٨ی به‌رنامه‌دا به ڕوونی خراوه‌ته ڕوو، وه ئێمه به‌کرده‌وه لێی غافڵ بووین و له به‌رچاومان نه‌بووه، دووپات‌مان کردۆته‌وه و به سه‌ریدا بازمان داوه.
به‌رنامه‌ی ئێمه ده‌ڵێ، مه‌رجی پێویستی دامه‌زراندنی دیکتاتۆرییه‌تی پڕۆلیتاریا بریتییه له‌وه‌ی حیزبێکی کۆمۆنیست هه‌بێ، که هه‌موو لایه‌نه‌کانی خه‌باتی چینایه‌تیی پڕۆلیتاریا ڕابه‌ری بکات، چینی کرێکار له به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه‌که‌ی ئاگادار بکاته‌وه، له ڕیزی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی خۆیدا ڕێکی بخات، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له پێشه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری کرێکاره‌وه به ده‌سته‌وه بگرێت. حیزبی کۆمۆنیست، حیزبێ که بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پڕۆلیتاریایه. ئه‌و کاره پڕۆلیتێرییهی که له به‌رنامه‌ی ئێمه‌دا باس کراوه، ئه‌و ڕێکخراوهشی دیاری کردووه که پێویستی پێی هه‌یه، واته حیزبی کۆمۆنیستی دیاری کردووه، بناغه‌ی تیۆری لێنینیی ڕێکخستن بریتییه له: پێناسه‌کردنی ئه‌رکه‌کان و تایبه‌تییه‌کانی ئه‌م حیزبه، به‌پێی پێداویستییه‌کانی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پڕۆلیتاریا. باشه ئێمه له چی ده‌گه‌ڕێین؟ ئه‌رکی ده‌ستبه‌جێمان ئه‌وه بوو که ڕێکخراوێک پێک بێنین که خاوه‌نی ئه‌م تایبه‌تییانه بێ، وه ئه‌و ئه‌رکانه بخه‌ینه سه‌رشانی که له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست‌دا باسیان لێوه کراوه. ئیستا پاش چه‌ند مانگ سهرئاڵۆزی و چه‌ند ڕۆژ قسه و باس لێکردن، تازه گه‌یشتووینه‌ته شوێنێک که له به‌رنامه‌دا به ڕوونی دیاری کرابوو، به‌ڵام هه‌موو گرنگی مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دایه که ئه‌مجاره ئێمه به ڕه‌خنه‌گرتن له سه‌ر تا پای ئه‌و ده‌زگا پۆپۆلیستییه، ئه‌م خاڵه‌مان به قووڵی ده‌رک پێ کردووه. پێناسه‌ی حیزب و تایبه‌تییه‌کان و ئه‌رکه‌کانی، پێشتر له به‌رنامه‌ی "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست"یشدا هاتبووه گۆڕ، به‌ڵام گیروگرفته‌که له‌وه‌دا بوو، که پێمان وابوو نه‌ک ته‌نیا خۆمان، به‌ڵکوو لانی که‌م خه‌تی ٣ش ئه‌م باسه تێده‌گه‌ن. به‌ڵام وا نه‌بوو، هه‌ر وه‌ک ئیستا پاش باسه‌کانی ئه‌م کۆنگره‌یه ڕوون بووه‌ته‌وه، ئه‌م تێگه‌یشتنه، تێگه‌یشتنێکی قووڵ نه‌بووه و کاری نه‌کردبووه سه‌ر پراکتیکی ڕێکخراوه‌یی ئێمه (جا چ بگاته خه‌تی ٣).
به‌ڵام ئێستا باسه‌که به کوێ گه‌یشتووه؟ من باسه‌کانی پێشوو دووپات ناکه‌مه‌وه و ته‌نیا باسی ئه‌وه ده‌که‌م، که چۆن ئه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌کیی باسی شێوه‌کار دۆزرایه‌وه.
هاوڕێ حه‌مید ته‌قوایی (ت. یه‌شار) له دوایین نۆره‌ی قسه‌کانیدا، دیسان دووپاتی کرده‌وه، که به بڕوای ئه‌و، ڕێکخراوچێتی و جیایی ڕێکخراو له چین و پێشڕه‌وانی چین (واته، سیکتاریزم به مانای گشتیی خۆی)، ئه‌ڵقه‌ی سه‌ره‌کییه له ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌کاری پۆپۆلیستیدا، وه له سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌یه که به‌م فۆرموولبه‌ندییه سه‌ره‌کییه، ده‌کرێ شوێنه‌واری نموونه جۆراوجۆره‌کانی ئه‌و ڕه‌وشتانه ڕوون که‌یته‌وه. ئه‌و فۆرموولبهندییهی که هاوڕێ حه‌مید پێشکه‌شی کرد، زۆر سه‌رنجڕاکێش بوو. هاوڕێ حه‌مید وتی ئه‌گه‌ر بمانه‌وێ تایبه‌تیی سه‌ره‌کیی شێوه‌کاری پۆپۆلیستی به قووڵترین شێوه به‌یان بکه‌ین، ده‌بێ بڵێین، ئه‌و تایبه‌تییه بریتیه له "جێگر (نائب)ی جه‌ماوه‌ر له کاروباری شۆڕشدا"، وه ئه‌م تایبه‌تییه، خه‌سڵه‌تێکی ورده‌بۆرژوایی به‌و شێوه‌کاره ده‌به‌خشێ، وه ئه‌مه قووڵترین به‌یانی ڕه‌خنه‌ی ئێمه به‌رامبه‌ر به ڕه‌وشته پۆپۆلیستییهکانه.
به‌ڵام ئه‌گه‌ر زیاتر له‌و وته‌یه واته، "جێگری جه‌ماوه‌ر له کاروباری شۆڕش"دا ورد بینه‌وه، قووڵتر تێی فکرین، تایبه‌تییه‌کی زه‌قی پۆپۆلیستی تیادا به دی ده‌که‌ین. جێگری کام جه‌ماوه‌ر له کاروباری کام شۆڕشدا؟ ئایا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندییه که کاری عه‌مه‌لیی ڕێکخراوه‌یی کۆمۆنیستی له باقی شێوه‌کان جیا ده‌کاته‌وه، ئه‌وه‌یه که جێگری جه‌ماوه‌ر له کاروباری شۆڕشدا نییه؟ لێره‌دا چ شۆڕشێک مه‌به‌سته و پۆپۆلیسته‌کان جێگری کام جه‌ماوه‌ر بوون؟ له‌م فۆرموولبهندییهدا به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت باسی شۆڕشێک کراوه، به‌بێ ناوه‌ڕۆکه چینایه‌تییه‌که‌ی و هه‌ر به‌م سیمایه‌وه خۆ ده‌نوێنێ. کلیلی ڕه‌خنه‌گرتن له شێوه‌کاری پۆپۆلیستی له‌وه‌دایه که ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه بده‌یته به‌ر ڕه‌خنه و لێی واوه‌تر بڕۆی، لێره‌دا شۆڕشگێڕێتی ئێمه به شێوه‌ی ناڕه‌خنه‌گرانه له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕێتی جه‌ماوه‌ر به گشتی، وه یان به وته‌یه‌کی تر له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایی به یه‌کسان داده‌نرێن. له‌م فۆرموولبهندییهدا، جیاوازی نێوان ئێمه و پۆپۆلیسته‌کان له کاروباری ڕێکخراوه‌ییدا، ته‌نیا له‌وه‌نده‌دا خولاسه ده‌کرێته‌وه، که گوایه پۆپۆلیسته‌کان له‌م "شۆڕش"هدا خۆیان ده‌که‌ن به جێگری "جه‌ماوه‌ر"، به‌ڵام ده‌بێ ئێمه جه‌ماوه‌ر خۆی بێنینه مه‌یدان. له‌م فۆرموولبهندییهدا ئه‌و "شۆڕش"هی که مه‌به‌ستی ئێمه‌یه و هه‌روه‌ها شۆڕشگێڕێتی ئێمه له شۆڕشگێڕێتی "جه‌ماوه‌ر" و ورده‌بۆرژواکان جیا ناکرێته‌وه. به‌ڵام قسه‌که ڕێک هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، که ئێمه‌ی کۆمۆنیست، ڕێکخراوێک پێک دێنین، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی شۆڕشێکی پێناسه‌کراو واته: شۆڕشی پرۆلیتێری. ڕێکخستنی کاری شۆڕشگێڕانه ئه‌رکی هه‌موو ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستییه. ڕێکخراوی شۆڕشگێڕ خۆی ڕێکخراوێکه که کاری شۆڕشگێڕانه‌ی جه‌ماوه‌رێکی دیاریکراو ڕێک بخا و ڕابه‌رایه‌تی بکا. ڕێکخراوێکه ڕێکخستنی شۆڕشی مه‌به‌سته. ئێمه له به‌رنامه‌که‌ماندا وتوومانه که ده‌مانه‌وێ ڕێکخراوێک دروست بکه‌ین که ڕێکخستن و ڕابه‌ریکردنی شۆڕشێک بگرێته ئه‌ستۆ. به‌ڵام ئه‌مه چ شۆڕشێکه؟ دیاره مه‌به‌ست شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریایه. که‌واته، قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه، که ئایا ئێمه وه‌ک ڕێکخراوێک ده‌بینه "جێگری جه‌ماوه‌ر له کاروباری شۆڕشدا" یان نابین، به‌ڵکوو قسه‌که ڕێک له سه‌ر ئه‌وه‌یه، که کام شۆڕش ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ڕێکخراوی ئێمه یانی، ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی بێ، وه تایبه‌تییه عه‌مه‌لییه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی ئێمه یانی، ڕێکخراوی کۆمۆنیستی بێ، وه تایبه‌تییه عه‌مه‌لییه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی ئێمه، ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک، له‌گه‌ڵ پێویستییه‌کانی کام شۆڕش دیاری بکرێ.
چۆن ئێمه که به درێژایی خه‌باتی ئایدیۆلۆژیکی تا ئێستامان، شۆڕشگێڕێتی وردهبۆرژواییمان له لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانیدا داوه‌ته به‌ر ڕه‌خنه و له به‌رامبه‌ریدا هه‌میشه پێمان له سه‌ر شۆڕشگێڕێتی سۆسیالیستیی پرۆلیتاریا داگرتووه، ئێستا که دێین بناغه‌کانی کاری ڕێکخراوه‌یی به‌یان بکه‌ین، هه‌ر ئه‌و ڕه‌وته ڕه‌خنه‌گرانه‌یه درێژه پێ ناده‌ین و دیسانه‌وه به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌خنه‌گرانه باسی "شۆڕش" به گشتی ده‌که‌ین، باسی ناوه‌ڕۆکه‌که‌ی ناکه‌ین و لای خۆمان وای داده‌نێین که مه‌به‌ست ناوه‌ڕۆکێکی دیاریکراوه و قسه‌که ده‌به‌ینه سه‌ر جێگربوون و جێگرنهبوون؟ چۆن ئێمه که له‌مه‌وبه‌ر بناغه‌کانی شۆڕشگێڕێتی وردهبۆرژواییمان هه‌ر له فه‌لسه‌فه‌وه هه‌تا ئابووری و سیاسه‌ت ناسیوه و شیمان کردۆته‌وه، وه په‌رده‌مان له‌سه‌ر ئه‌وه لاداوه، که ئه‌م شۆڕشگێڕێتییه ورده‌بۆرژوایییه له چوارچێوه‌ی خه‌باتی سه‌روو چینایه‌تی "دژ به ڕژێم"دا قه‌تیس ماوه، ئێستا که دێینه سه‌ر باسی تیۆری ڕێکخستن، دیسانه‌وه ڕێکخستن له "شۆڕش" به گشتی هه‌ڵده‌هێنجین و ناوه‌ڕۆکی شۆڕشێک که ده‌بێ فه‌لسه‌فه‌ی بوونی ڕێکخراوه‌یی ئێمه، ڕێکخستنی ئه‌و شۆڕشه بێ، دیاری ناکه‌ین؟ بۆچی ته‌نیا هه‌ر به‌وه‌نده قه‌ناعه‌ت ده‌که‌ین که بڵێین، نابێ "جێگری جه‌ماوه‌ر له کاروباری شۆڕش"دا بین؟ لێره‌دا ئه‌و ناڕۆشنییه‌ی که له فۆرموولبهندیی مه‌سه‌له‌که‌دا بوومان، به ته‌واوی له‌ناوده‌چێ: ده‌بێ له ڕوانگه‌ی رێکخستنی شۆڕشی پرۆلیتێرییه‌وه بۆ باسی شێوه‌کار بچین، ئێمه ڕێکخراوی خۆمان بۆ ئه‌وه ده‌وێ، بۆ ئه‌وه‌ی شۆڕشێکی دیاریکراو واتا، شۆڕشی سۆسیالیستیی پرۆلیتاریا ڕێک بخات. وه ئه‌مه تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی ڕه‌وشته عهمهلییهکانمان دیاری ده‌کات. ته‌بلیغی ئێمه، ته‌رویجی ئێمه و ڕێکخستنی ئێمه، جگه له ئاماده‌کردنی پرۆلیتاریا بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هیج ئامانج و مه‌به‌ستێکی دیکه‌ی نییه. باقی شۆڕشه‌کان له به‌ر تیشکی ئه‌م ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌دا جێوشوێنیان بۆ دیاری ده‌کرێ. ئه‌مانه به ڕوونی له به‌رنامه‌ی ئێستاماندا کراون. وه ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر وتاری "بسوی سۆسیالیزم_ی ژماره ٢"دا جه‌ختمان له سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه کردبوو. ئێمه وتوبوومان که سازمانی کۆمۆنیستیی حیزبی کۆمۆنیست، ئامرازێکه بۆ له‌ناوبردن و سڕینه‌وه‌ی دووبهرهکانی و پرژوبڵاوی له ڕیزه‌کانی چینی کرێکار، ئاگادارکردنی ئه‌و چینه له به‌رژه‌وه‌ندییه‌کانی خۆی و ڕێکخستنی به تایبه‌ت له حیزبی سیاسیی چینایه‌تی خۆی و بهسهرهنجامگهیاندنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی. کۆڵه‌که‌ی سه‌ره‌کیی تیۆری لێنینی ڕێکخستنیش هه‌ر ئه‌مه‌یه، وه ئێمه به شێوه‌یه‌کی چه‌وت بۆ دۆزینه‌وه‌ی تیۆری ڕێکخستن ڕووی سه‌رنجی خۆمان کردبووه لایه‌نه ته‌کنیکییه‌کانی تیۆری ڕێکخراوه‌یی، وه شێوه‌کانی ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستن، وه هه‌ر له‌م چوارجێوه‌یه‌دا به شوێنی‌دا ده‌گه‌ڕاین. ئێمه له بیرمان چووبۆوه که تیۆری ڕێکخستن به هه‌ر حاڵ خۆی تیۆرییه‌که. که‌واته، وه‌ک تیۆرییه‌ک ده‌بێ سه‌ره‌تا ڕوونی بکاته‌وه که ڕێکخستن بۆچی پێویسته. بۆچی ڕێکخراوی کۆمۆنیستی پێویسته؟ ئه‌مه یه‌که‌م پرسیاره له تیۆری ڕێکخستندا. ئه‌گه‌ر ئێمه به باشی ئه‌و پێویستییه ماددی و کۆمه‌ڵایه‌تییه بناسین که بوون و وجوودی ڕێکخستن لێیه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، ئه‌و ده‌مه ده‌توانین به ڕوونی ئه‌و تایبه‌تییانه‌ش دیاری بکه‌ین که ئه‌م ڕێکخستنه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه به‌و پێویستییانه ده‌بێ بیبێ. ئه‌گه‌ر مه‌به‌ستی که‌سێک ئه‌وه بێ که شۆڕشی پرۆلیتێری ڕێک بخات، دیاره ئه‌و ڕێکخستنه‌ی دروستی ده‌کات، ده‌بێ وه‌ڵامگۆی پێویستییه‌کانی ئه‌و شۆڕشه بێت، یانی چینی کرێکار بۆ ئه‌م شۆڕشه ڕێک بخات. بابه‌تی کاری ئێمه و ناوه‌ڕۆکی کار و شێوه‌ی ڕه‌وشتمان هه‌ر له ڕووی ئه‌م ئامانج و مه‌به‌سته‌وه دیاری ده‌کرێن.
به‌ڵام گرێی کاره‌که له‌وه‌دا بوو، که ئێمه سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی که خاوه‌نی بیروڕای ڕوون و ڕاشکاوی به‌رنامه‌یی بووین، له‌و جێگایه‌ی گه‌یشتینه ڕێکخستن، به‌کرده‌وه شۆڕشگێڕێتی خۆمان هه‌تا ڕاده‌ی ورده‌بۆرژوایی هێنایه خواره‌وه و دامان شکاند. باسی شۆڕش و پێویستی ڕێکخستنی شۆڕشمان کرد، به‌ڵام ئه‌وه‌مان ڕوون نه‌کرده‌وه که پێویستیی ڕێکخستنی ئێمه به شێوه‌یه‌کی تایبه‌تی و به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت له کام شۆڕشه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئێمه له کرده‌وه‌دا، شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریامان له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆڕشه‌ی که بیلفیعل به به‌رچاومانه‌وه بوو، شۆڕشێکی بیلفیعل که قۆناغێک یان بڕگه‌یه‌که له شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی پرۆلیتاریا، به یه‌ک شت دانابوو. ئێمه له ڕووی پێویستی "شۆڕش"ه‌وه، به پێویستیی ڕێکخراوی خۆمان گه‌یشتین، وه نامانه پێناو "شۆڕش"، به‌ڵام له‌و جێگایه‌ی باسی ئه‌رکه ڕێکخراوهیییهکانمان ده‌هاته گۆڕ، وامان داده‌نا، ئه‌و شۆڕشه‌ی که فه‌لسه‌فه‌ی وجودی ڕێکخراوبوونی ئێمه‌ی کۆمۆنیسته، هه‌ر ئه‌و شۆڕشه بیلفیعلهیه که له مه‌یداندایه و له‌مه واوه‌تر نه‌چووین. که‌واته، جیاوازی نێوان ئێمه و ڕێکخراوه وردهبۆرژوایییهکانی فیدایی و په‌یکار و ... هتد. به‌کرده‌وه له‌وه‌دا خولاسه کرابۆوه، که ئێمه بۆ نموونه، بۆ ئه‌م شۆڕشه به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌مان هه‌بوو، به‌ڵام ئه‌وان هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه شۆڕشه بیلفیعلهکهشیان له خه‌باتی "دژی ڕژێم"دا خولاسه ده‌کرده‌وه. چه‌مکی وه‌ک "هێزی شۆڕشگێڕ"، "کاری شۆڕشگێڕانه" و "ڕێکخراوی شۆڕشگێڕ" و ئه‌م جۆره شتانه، به‌پێی ئه‌م شۆڕشه و ته‌نیا به پێوانه‌ی ئه‌م شۆڕشه دیاری ده‌کران، لێره‌دا ته‌نانه‌ت شۆڕشگێڕێتی ئێمه دهنرایه گره‌وی وجودی شۆڕشێکی بیلفیعلهوه. ئایا به ڕاستی ئه‌گه‌ر "جێگری جه‌ماوه‌ربوون له کاروباری شۆڕشدا" مه‌سه‌له‌ی ئێمه‌یه، ئه‌گه‌ر هاتوو سه‌رده‌مێک شۆڕشێک له ئارادا نه‌بوو، ئه‌و کاته ئیتر ئێمه شۆڕشگێڕ نیین؟ ئایا ئێمه که زیاتر له ١٣٠ ساڵ له‌مه‌و به‌ره‌وه خه‌ریکی ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا نه‌بووین، وه به‌م پێیه کاری شۆڕشگێڕانه‌مان نه‌کردووه؟ باشه ئه‌و کاره شۆڕشگێڕانه‌یه چییه که مارکس و لێنین و ئێمه و ده‌یان شانه و ڕێکخراوی کۆمۆنیستی لێک هه‌ڵده‌پێکێ و له‌گه‌ڵ یه‌کتر په‌یوه‌ندمان ده‌دا؟ ئایا لایه‌نی هاوبه‌شی هه‌موومان، خه‌سڵه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌موومان، جگه له به‌شداریکردنمان له ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا، شتێکی تره؟
گرێی سه‌ره‌کیی مه‌سه‌له‌که له‌وه‌دا بوو، که ڕێکخستنمان له سیاسه‌ت ههڵنههێنجا. یان به وته‌یه‌کی ڕوونتر، جووڵانه‌وه‌ی ڕێکخراوه‌یی خۆمان نه هێنابووه ژێر چاودێری سیاسه‌تی ڕاگه‌یه‌ندراو و بنه‌ڕه‌تیمان. ئه‌م سیاسته بنه‌ڕه‌تییه، یانی خه‌بات بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، خه‌بات بۆ سۆسیالیزممان به سیاسه‌ت و خه‌باتێکی زیندوو و ده‌موده‌ست نه ده‌زانی، وه ئامانجه سۆسیالیستییه‌کانی خۆمان له کرده‌وه‌دا، وه به مانای پراکتیکی وشه‌که وه‌ک ئامانجێکی شۆڕشگێڕانه و ده‌ستبه‌جێ نه نابووه ده‌ستووری خۆمانه‌وه، ئێمه شۆڕشمان ته‌نیا به‌و شۆڕشه ده‌زانی که له ئارادابوو، وه دیاره مۆری سه‌نگ و سووکییهکی دیاریکراوی هێزه چینایه‌تییه‌کانی پێوه بووه، ئێمه وامان چاو له مه‌سه‌له‌که نه‌ده‌کرد که شۆڕشگێڕێتیمان و ئه‌و کاره شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی که هه‌میشه له ئه‌ستۆمانه، به بۆنه‌ی ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌یه که نزیکه‌ی سه‌د ساڵه کاتی گه‌یشتووه، وه له‌و شۆڕشه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ، که نزیکه‌ی سه‌ده‌یه‌که ئیشی ده‌ستبه‌جێی ئێمه‌یه، به‌ڵکوو لامان وا بوو، شۆڕشگێڕێتیمان و کاری شۆرشگێڕانهمان له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ شۆڕشگێڕێتییهکدایه که به شۆڕشێکی بیلفیعل و زیندووه‌وه به‌نده. کاری شۆڕشگێڕانه به لای ئێمه‌وه ته‌نیا له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ شۆڕێکی بیلفیعلدا مانا ده‌به‌خشێ و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه کاتێک ده‌ستمان ده‌دایه ڕێکخستنی کاری شۆڕشگێڕانه (یانی کاتێک ڕێکخراوێکی شۆڕشگێڕانه‌مان پێک ده‌هێنا)، ڕێکخستنی شۆڕشی پرۆلیتاریمان به شێوه‌یه‌کی گشتی له‌به‌رچاو نه‌بوو، به‌ڵکه ته‌نیا ڕێکخستنی ئه‌و شۆڕشه دیموکراتییهمان له به‌رچاو بوو که له ئارادا بوو. به‌ڵێ، ئێمه ڕێکخستنمان بۆ کاروباری شۆڕش پێک هێنابوو، له‌م ڕێگایه‌دا کۆڵنه‌ده‌رانه هه‌وڵمان دا و گیانبازیمان کرد، به‌ڵام ئه‌و "کاروباری شۆڕش"ه، ته‌نیا بریتی بوو له کاروباری شۆڕشێکی دیاریکراو و بیلفیعل، شۆڕشێک که ڕاسته‌وخۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا نه‌بوو، شۆڕشێک که بناغه‌که‌ی به تایبه‌تی له پرۆلیتاریا و ئامانجه سۆسیالیستییه‌کانی پێک نه‌هاتبوو، به‌ڵکوو له چینه جۆراوجۆره‌کان و ئامانجه دیموکراتیکه هاوبه‌شه‌کانیان پێک هاتبوو.
خاڵی سه‌ره‌کی لێره‌دا بوو، که ئێمه خۆمان له کرده‌وه‌دا، مه‌سه‌له‌ی شۆڕشی پرۆلیتێریمان وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی واقیعی و هه‌میشه‌یی، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه ده‌ستبه‌جێ، به‌و مانایه که لێنین باسی گه‌یشتنی سه‌رده‌می ئه‌و شۆڕشه ده‌کا (وه بۆ ئێمه ئیتر له مێژه سه‌رده‌می گه‌یشتووه)، له به‌رچاو نه‌گرت. ئیشی هه‌میشه‌یی ئیشێکه که هه‌میشه ده‌ستبه‌جێ و ده‌موده‌سته. واتا هه‌میشه و له هه‌موو حاڵێکدا ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی بده‌یتێ، شۆڕشی پرۆلیتێری ده‌بووا بۆ ئێمه جێگاوشوێنێکی ئاوای هه‌بێ. به‌ڵام شۆڕشێک که بیلفیعل له ئارادا بوو، ئێمه‌ی به جۆرێک خه‌ریکی خۆی کردبوو که هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له په‌یوه‌ند له‌گه‌ڵ ئه‌و شۆڕشه‌دا، له ده‌سته‌واژه‌ی شۆڕش و شۆڕشگێڕێتی ده‌گه‌یشتین، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌موو هێزێکی کۆمه‌ڵایه‌تی_ چینایه‌تیمان ته‌نها به‌ره‌و ئه‌و شۆڕشه ده‌برد، جا چ خۆمان بووبین به جێگری ئه‌و هێزه، چ خۆیمان بانگه‌واز کردبا (که به هه‌ردوو باره‌که‌یدا بۆی چووبووین). چ له‌و جێگایه‌ی به سۆراغی چینی کرێکاره‌وه نه‌چووبووین و کاری ڕاسته‌وخۆی خۆمان و ئاکسیۆنی خۆمان و هێزی ڕێکخراوی خۆمان له جێگای ئه‌و دانا، وه چ له‌و جێگایه‌ی که ڕوومان کردووه‌ته جه‌ماوه‌ری ئه‌و چینه و بانگه‌وازمان بۆ کاری شۆڕشگێڕانه کرد، له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا، ئه‌و کاره شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی وا له به‌رچاومان بوو، کارێک بوو، ته‌نها په‌یوه‌ندی به شۆڕشێکی بیلفیعل و زیندووه‌وه هه‌بوو، نه‌ک به شۆڕشێکه‌وه که ده‌بێ له‌نێو دڵی ئه‌م شۆڕشه بیلفیعلهوه، وه له پێکدادانی ئه‌م شه‌پۆڵه چینایهتییانهدا له‌دایک بێت.
له‌سه‌ر ئه‌وه جه‌خت ده‌که‌مه‌وه که ئه‌م شۆڕشه‌ی ئێستا له ئێران له ئارادایه، شۆڕشێکی ڕاسته‌قینه‌یه. گرنگترین ئاڵوگۆڕی مێژوویی ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێران و خۆشه‌ویستترین ڕووداوی مێژوویی بۆ پرۆلیتاریای ئێران و ئێمه‌ی کۆمۆنیسته. وه ده‌بێ په‌ره‌ی پێ بدرێ و قووڵ کرێته‌وه و پێشڕه‌وانی کۆمۆنیستی چینی کرێکار ڕابهرییهکهی به‌ده‌سته‌وه بگرن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆڕش و شۆرشگێڕێتی ته‌نیا له شۆڕشێکی بیلفیعلدا ببینین و له وه‌ڵامدانه‌وه به پێویستییه قۆناغییه‌کانی ئه‌م شۆڕشه‌دا خولاسه‌ی بکه‌ینه‌وه، ئه‌مه مه‌ترسییه‌که که له سه‌رده‌می شۆڕشگێڕانه‌دا هه‌ڕه‌شه له هه‌موو حیزبه کۆمۆنیسته‌کان ده‌کات. ئێمه وامان کرد، ئێمه له کاری ڕێکخراوه‌ییدا که‌وتینه شوێن شۆڕشێک که به‌هۆی تایبه‌تییه خۆیی و بابه‌تییه‌کانی له شکڵی ڕاسته‌وخۆیدا، ناوه‌ڕۆکێکی له‌وه به‌رته‌سکتر له‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی هه‌بوو که فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی ئێمه‌یه. ئه‌م شوێن کهوتوویییه عه‌مه‌لییه، بوو به هۆی ئه‌وه‌ی ئێمه ته‌نانه‌ت نه‌توانین له هێزی ئه‌م شۆڕشه بۆ نزیکترکردنه‌وه‌ی ئه‌و شۆڕشه، که‌ڵکێکی ئه‌وتۆ وه‌ربگرین.
پێشتر وه به تایبه‌ت هه‌ر له‌م کۆنگره‌یه‌دا، گه‌لێک جار له‌سه‌ر ئه‌وه ڕۆیشتین، که نابێ سۆسیالیزم و خه‌باتی سۆسیالیستی له چوارچێوه‌ی ته‌رویج و شیکردنه‌وه‌ی نوسراوه کلاسیکییه مارکسیستییه‌کاندا به‌رته‌سک بکرێنه‌وه، به‌ڵام به ڕاستی بۆچی به لای ئه‌وه‌دا نه‌چووین که سۆسیالیزم به مانا عه‌مه‌لییه‌که‌ی، شۆڕشمان وه‌بیر بێنێته‌وه. بۆچی سۆسیالیزم له‌گه‌ڵ شۆڕشی سۆسیالیستی هاوتا نه‌بوو، وه بۆچی شۆڕشی سۆسیالیستی به مانای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌که، وه‌ک ئیشێک که ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ هه‌نگاوی بۆ هه‌ڵگیرێ، چاوی لێ نه‌ده‌کرا؟ هه‌ر وه‌کوو باسم کرد، هۆیه‌که‌ی ئه‌وه بوو، که کاتێک مه‌سه‌له‌که له باری عه‌مه‌لی و ڕێکخراوه‌یییه‌وه ده‌هاته گۆڕ، به‌کرده‌وه ڕه‌خنه‌گرتن له شۆڕشگێڕێتی وردهبۆرژواییمان وه‌لا ده‌نا. ئێمه له باری تیۆری و سیاسییه‌وه، له ڕوانگه‌ی پرۆلیتێرییه‌وه، به ته‌واوی شۆڕشگێڕێتی وردهبۆرژواییمان دابووه به‌ر ڕه‌خنه، به‌ڵام به‌کرده‌وه، ده‌سته‌واژه‌ی کاری شۆڕشگێڕانه‌مان له چوارچێوه‌ی مانای ورده‌بۆرژوایی ئه‌و ده‌سته‌واژه‌یه‌دا به‌رته‌سک کرده‌وه، بیروڕا و به‌رنامه‌ی ئێمه، به ڕوونی ئێمه‌یان له سۆسیالیزم و شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوازی جیا ده‌کرده‌وه و سنوورێکی ڕۆشنیان له‌م نێوه‌دا ده‌کێشا، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا، تیۆری ورده‌بۆرژوایی ڕێکخستن، له خۆوه جێگای تیۆری لێنینی ڕێکخراوه‌یی ده‌گرته‌وه. ئێمه له سه‌روتاری "بسووی سۆسیالیزم_ی ژماره ٢"دا، وه له وتار و نووسراوی جۆراوجۆری دیکه‌دا، ئه‌م ڕاستییه‌مان ئاشکرا کردبوو، که پۆپۆلیسته‌کان و ورده‌بۆرژواکان، له ڕووی پێویستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتیکه‌وه، له پێویستبوونی حیزبی کۆمۆنیست ده‌گه‌ن. ئێمه له به‌رنامه‌ی "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست"دا، وه پاشان له به‌رنامه‌ی حیزب‌دا، حوکمی بنه‌ڕه‌تیی تیۆری لێنینیی ڕێکخستنمان به ڕوونی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام له کرده‌وه‌دا ئه‌م حوکمه ئوسووڵییانهمان نایه لاوه و (یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست) و هه‌موو تاکه ڕێکخراوێکی کۆمۆنیستی دیکه‌مان به سه‌نگی پێویستییه‌کانی بزووتنه‌وه‌یه‌کی دیموکراتیک هه‌ڵسه‌نگاند و به‌راوردمان کرد. یانی شکڵی ته‌بلیغ، ته‌رویج، ڕێکخستن، ئه‌رکه‌کانی ناوخۆی ڕێکخستن و به گشتی پراتیکی ڕێکخراوه‌ییمان به جۆرێک دیاری کردبوو، وه نابوومانه به‌رپێی خۆمان، که ته‌نها وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی کاروبارێکی شۆڕشێکی دیموکراتیکی زیندوو بوون.
به‌م جۆره ئاشکرایه، به ڕێکخستنێکه‌وه که ته‌نیا له پێناو شۆڕشگێڕێتی به‌رته‌سکی دیموکراتیکدایه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا خۆی به‌ستۆته‌وه، ناکرێ ئامانج و به‌رنامه‌ی سۆسیالیستی به‌ڕێوه به‌ری. ئه‌م جۆره ڕێکخستنه ئامرازێک نییه که بۆ ئه‌و ئامانج و مه‌به‌سته دروست کرابێ. ڕێکخستنێک که به‌کرده‌وه له سه‌ر ئه‌و بنچینه‌یه دامه‌زراوه، که هه‌موو توێژه‌کانی خه‌ڵک، به خوێندکار، کاسبکار، مووچه‌خۆر و کرێکار ... ه‌وه بۆ به‌دیهێنانی کۆماری دیموکراتیک کۆ بکاته‌وه و ڕێکیان بخات، ئه‌گه‌ریش به ڕاستی نه‌یه‌وێت جێگری جه‌ماوه‌ر بێت، چۆن ده‌توانێت ئامرازێک بێت بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا؟ دیاره چینی کرێکار نابێته بابه‌تی سه‌ره‌کیی ڕێکخراوه‌ی ئاوا، دیاره پشت به شانه‌ی حیزبی نابه‌ستێ، دیاره ده‌بێ خۆتی پێوه ماندوو بکه‌ی، بۆ ئه‌وه‌ی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست بکاته بناغه و بنچینه‌ی هه‌ڵسووڕانی ڕۆژانه‌ی ڕێکخراوه‌یی و ته‌بلیغ و ته‌رویجی خۆی، دیاره به بۆچوونێکی ئاکادیمیستییهوه چاو له ته‌رویجی به‌رنامه ده‌کات. به لای ڕێکخستنێکه‌وه که شێوه‌کاری پۆپۆلیستی هه‌یه، سۆسیالیزم ده‌بێته شتێکی موجه‌ڕه‌د، وه کاری شۆڕشگێڕانه‌ی دیموکراتێک، به تاقه کاری ڕاسته‌قینه‌ی حیساب ده‌کرێ. بێگومان ڕێکخستنێکی ئاوا، سۆسیالیزم به ته‌واوی له‌بیر ناباته‌وه، به‌ڵام ته‌نیا وه‌ک شتێکی "ته‌رویجی" چاوی لێ ده‌کات. هه‌ر به‌و مانا ئاکادیمییه‌ی که پێشتر باسم کرد. ڕێکخستنێکی له‌م چه‌شنه به کۆمه‌ڵانی کرێکار ده‌ڵێ: "سۆسیالیزم بزانه"، چه‌وسانه‌وه بناسه"، به‌ڵام له دژی "ڕژێم" خه‌بات بکه. "هۆشیارییهکهت سۆسیالیستی بێ و کاره‌که‌ت شۆڕشگێڕانه‌ی دیموکراتیک بێ". ئه‌م جۆره ڕێکخستنه له ئاستی هۆشیارکردنه‌وه‌دا (ئه‌ویش له باشترین حاڵه‌تی خۆیدا)، باسی سۆسیالیزم ده‌کا، به‌ڵام له مه‌یدانی کاری ڕاسته‌وخۆدا، له ئاستی کاری شۆڕشگێڕانه‌دا دیموکراتیزم و ته‌نیا دیموکراتیزم به‌ڕێوه ده‌بات. ڕێکخستنێکی له‌م چه‌شنه به ناچاری، تانوپۆیه‌کی گشتی و ناچینایه‌تی له‌خۆ ده‌گرێ و شێوه و ڕه‌وشتی وا ڕه‌چاو ده‌کات، که له‌گه‌ڵ کاری شۆڕشگێڕانه‌ی دیموکراتیک بێته‌وه، به‌ڵام ده‌شێ له ئاستی ڕابه‌رایه‌تیدا، وه له بڵاوکراوه‌ی سیاسیی تیۆریدا، باسی سۆسیالیزم بکا.
ئه‌مه ئه‌و تایبه‌تییه سه‌ره‌کییه‌ی شێوه‌کاری ورده‌بۆرژوایییه، که ئه‌و ڕێکخراوانه‌ش وا غه‌یره سیکتاریستن و خاوه‌نی نفووزی جه‌ماوه‌رین، هه‌ر ئه‌م تایبه‌تییه‌یان هه‌یه. فۆرموولبهندییهکهی هاوڕێ حه‌میدی ته‌قوایی، یانی جیایی ڕێکخراو له جه‌ماوه‌ر، وه یان بوون به جێگری جه‌ماوه‌ر، کاتێک باسی ڕێکخراوێکی وه‌کوو کۆمه‌ڵه ده‌که‌ین که خاوه‌نی نفووزی جه‌ماوه‌رییه، ئیتر که‌ڵکی خۆی له ده‌ست ده‌دات. مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کی له‌وه‌دایه، که ئه‌م جۆره ڕێکخراوانه‌ش ته‌نانه‌ت کاتێک خودی جه‌ماوه‌ر ده‌هێننه مه‌یدان، کارێكی شۆڕشگێڕانه‌ی دیاریکراو ده‌نێنه به‌رپێی ئه‌وان و ڕێکی ده‌خه‌ن، که ته‌نیا چوارچێوه‌ی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌کی بیلفیعل و زیندووی له‌به‌رچاوه، به هیچ شێوه‌یه‌ک له‌م چوارچێوه‌یه واوه‌تر ناچێ. شۆڕش و بزووتنه‌وه‌یه‌ک که به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت ڕاسته‌وخۆ سۆسیالیستی نییه و خاوه‌نی تایبه‌تییه‌کی گشتیی دیموکراتیکه.
بۆچوونی پۆپۆلیستی له زه‌مینه‌ی ڕێکخستندا، له دروستکردنی ڕێکخراوه‌ی شۆڕشگێڕ بۆ رێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا، خۆ لاده‌دا، چونکه هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م کاره به مانای مه‌لمووس و بابه‌تیی وشه‌که، به کاری شۆڕشگێڕانه نازانێ، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌رکه‌س به خێرایی و ده‌ستبه‌جێ خوازیاری ڕێکخستنی چینی کرێکار له حیزبی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تیی خۆیدا بێ، هه‌رکه‌س هۆشیارکردنه‌وه‌ی پرۆلیتاریا به به‌رژه‌وه‌ندیی سه‌ربه‌خۆی چینایه‌تی (واته، به‌رژه‌وه‌ندیی سۆسیالیستی)، وه‌ک ئه‌رکی هه‌ره پێویست و هه‌موو ڕۆژه‌ی ڕێکخراوه‌یی چاولێ بکا و پێی له‌سه‌ر دابگرێ، له لایه‌ن پۆپۆلیزمه‌وه ئه‌م وه‌ڵامه‌ی پێ ده‌درێته‌وه، که ئه‌مه کاری ئارامی سیاسییه! جێگای سه‌رسووڕمانه که ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی (واته، ئیشێک که ده‌یان ساڵه وه‌دره‌نگ که‌وتووه و که‌وتۆته دواوه)، پێی بگوترێ "کاری ئارامی سیاسی"!
نموونه‌یه‌کی تر له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی پۆپۆلیستی به‌رانبه‌ر به ڕه‌چاوکردنی شێوه‌کاری کۆمۆنیستی ئه‌وه‌یه، که هه‌رکه‌س پێ له‌سه‌ر ئه‌وه دابگرێ که کاری سۆسیالیستی (به ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنی سۆسیالیستی چینی کرێکاره‌وه) به خێرایی و ده‌ستبه‌جێ ده‌ستی بدرێتێ، پێی ده‌وترێت ڤۆلۆنتاریست و ئیراده‌گه‌ر. کاری سۆسیالیستی به لای سۆسیالیسته‌کانه‌وه، سه‌ره‌رای هه‌موو بانگه‌شه‌کانیان، سه‌ره‌نجام ده‌نرێته گره‌وی پله‌یه‌ک له بزووتنه‌وه‌ی خۆڕسکی چینی کرێکاره‌وه و پێوه‌ی ده‌به‌سترێته‌وه. له‌م بۆچوونه‌دا، بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار چاوی لێ ناکرێ و ته‌نیا ده‌بێته به‌ره‌ی موخالیفی بزووتنه‌وه‌ی "خۆبه‌خۆ". لێره‌دا ئه‌و ڕاستییه فه‌رامۆش ده‌کرێت که بزووتنه‌وه‌ی "خۆبه‌خۆ"ی پرۆلیتاریا هه‌ر چه‌ندیش خۆڕسک و له خۆوه ههڵگیرسابێ، خۆ سه‌رکێشی و سه‌ربزێوی کۆیلان نییه! ئه‌مه بزووتنه‌وه‌ی چینێکه که له هه‌ر قۆناغێکدا له‌سه‌ر زه‌مینه‌ی ئه‌و بیروڕایانه‌ی وا هه‌ن و له گۆڕێدان، به شکڵ و شێوه‌ی سه‌ره‌تایی ده‌بزوێ و جووڵه ده‌کا و ده‌که‌وێته ڕێ. به‌ڵام کوا کوێی بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی بۆ نموونه له ئینگلستان، خۆبه‌خۆیه؟ له‌وێ بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکایی ده‌فته‌ر و داموده‌زگا و بنکه و یانه و ڕاوێژکار و تیۆریسینی زۆری هه‌یه، زۆر جار شه‌ریک و هاوده‌ستی ده‌وڵه‌ت له به‌ره‌وپێشبردنی به‌رنامه ئابوورییه‌کانه، به‌م حاڵه‌شه‌وه کۆمۆنیسته‌کانی ئێران، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ بیری لێ بکه‌نه‌وه و تێبفکرن، پێی ده‌ڵێن بزووتنه‌وه‌ی "خۆبه‌خۆ"ی چینی کرێکار. ده‌ڵێی چینی کرێکار مه‌وجوودییه‌تێکی ته‌نیا میللی و وڵاتییه، وه چینی کرێکاری ئێران هه‌ر ئه‌مڕۆ له‌دایک بووه، سه‌رله‌نوێ و له سفره‌وه بیروڕای ناوخۆیی داده‌ڕێژێته‌وه و به‌م بۆنه‌یه‌وه سهندیکالیزمهکهشی به ناچاری مه‌یلی "خۆبه‌خۆ"ی ئه‌و چینه‌یه. ده‌ڵێن، چونکه ئێمه نه‌مان دیوه که مارکس و ئه‌نگڵس و لێنین خۆیان هاتبێتنه ناو چینی کرێکاری ئێران و ههڵسووڕانێکیان بووبێ، به‌ڵام زۆر کرێکاری ئێرانیمان دیتووه که سه‌ندیکالیست و هه‌ڵسووڕاو بن، که‌واته مارکس، ئه‌نگڵس، لێنین، کۆمۆنیزم و ئێمه‌ی کۆمۆنیست له "ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکار"ین و بزووتنه‌وه‌ی سه‌ندیکالیستی چینی کرێکاری ئێران، بزووتنه‌وه‌ی خۆڕسک و ڕه‌سه‌نی ئه‌و چینه‌یه! پۆپۆلیسته‌کان، ئه‌و بزووتنه‌وه سهندیکایییهی که هه‌موو بناغه‌کانی له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا له لایه‌ن چه‌ند به‌شێکی دیاریکراو له ئهرێستۆکراتی ئه‌ورووپاوه، وه ئه‌مڕۆ به شێوه‌یه‌کی کۆنکرێت له لایه‌ن تیۆریسینه بۆرژوا‌کانی حیزبی سۆسیال دیموکراته‌کانی ئه‌ورووپای ڕۆژئاواوه تیۆریزه کراوه و له ئاستی جیهانیدا ڕێک خراوه و هه‌ر له لایه‌ن ئه‌م توخم و حیزبانه‌وه ڕابه‌ری ده‌کرێت، به بزووتنه‌وه‌ی "خۆبه‌خۆ"یی ناو لێ ده‌به‌ن، به‌ڵام کاتێک داوایان لێ ده‌که‌ین کۆمۆنیزم وه‌ک بیروبۆچوونێکی کۆنکرێت له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار به فه‌رمی بناسن، زمانیان ده‌به‌سترێ و ویژدانیان توشی ئازار ده‌بێ! ئه‌مانه به پێچه‌وانه‌ی قسه‌کانیان له کرده‌وه‌دا کۆمۆنیزم به بزووتنه‌وه‌یه‌ک نازانن که لانی که‌م ١٣٠ ساڵه به بڵاوبوونه‌وه‌ی مانیفێستی کۆمۆنیست، وه‌ک ڕه‌وتێک له بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا، به شێوه‌یه‌کی هه‌ستپێکراو و به‌رچاو هه‌بووه، وه ٧٠ ساڵ له‌وه پێش، وه‌ک هۆشیارترین به‌شی خودی چینی کرێکار، بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری ڕابه‌رایه‌تی کردووه و به‌سه‌رکه‌وتنی گه‌یاندووه. ئه‌وان ئه‌م ده‌سته‌واژه‌یه به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی و بێ له‌به‌رچاوگرتنی باره میژوویی و ڕاسته‌قینه‌که‌ی به‌ده‌سته‌وه ده‌گرن که: "سۆسیالیزم ده‌بێ له ده‌ره‌وه بچێته ناو چینی کرێکار". به‌ڵێ! به‌ڵام کۆمۆنیزم له مێژ ساڵه، کرێکارییه، ئێستا ئیتر خاوه‌نی کارتێله‌کان و تراستهکانیش له‌مه گه‌یشتوون.
هاوڕێیان! ئێمه نوێنه‌رانی مانیفێستین، ئێمه نوێنه‌رانی شۆڕشی ئۆکتۆبهرین، که ئه‌مڕۆش پاش ئه‌وه‌ی ڕیڤیژینیسته‌کان، ڕێکخستنه‌که‌مان و حیزبه‌که‌مان و ئینتهرناسیۆنالهکهمانیان له‌توپه‌ت کرد، سه‌رله‌نوێ هاتووینه‌ته‌وه مه‌یدان بۆ ئه‌وه‌ی ڕێکخستنه‌که‌مان ساز که‌ینه‌وه. ئێمه کرێکاری بووین. ده‌یان ملیۆن کرێکاری شۆڕشگێڕ له ڕیزه‌کانی ئێمه‌دا بوون، ئه‌مانه خۆ نه‌بوونه‌ته تۆزی بانان، نه‌بوونه‌ته دووکه‌ڵ و به هه‌وادا نه‌چوون. وێنه‌ی لێنینی ئێمه، وێنه‌یه‌که که له ملیۆن ملیۆن ماڵه کرێکاردا به دیواره‌وه بووه و ئێستاش هه‌یه. "مه‌رگ بۆ سه‌رمایه‌داری"، ئه‌م درووشمه‌ی کۆمۆنیسته‌کان، ئه‌مڕۆ درووشمی منداڵانی کرێکارانه، وه هه‌ر له‌م شۆڕشه‌ی ئێران‌دا دیتمان که ئه‌م تایبه‌تییه کۆمۆنیستییه و ئه‌م میراته کۆمۆنیستییه‌ی خه‌باتی به شێک له خودی چینی جیهانیی کرێکار ئه‌وه‌نده زیندووه، که کاتێک چینی کرێکاری ئێران خه‌باتی خۆی به ڕواڵه‌ت له دژی ئیستیبداد و پاشایه‌تی ده‌ست پێ ده‌کات، له‌گه‌ڵ ئه‌و خه‌باته‌دا به جۆرێک سه‌رمایه‌داریش بێ بایه‌خ ده‌کا، که هه‌تا چه‌ند مانگ پاش ڕاپه‌ڕین، جه‌نابی سه‌رمایه‌داری ته‌وه‌زه‌ل بۆ ئه‌وه‌ی به ساغی ده‌رچێت، له ناچاری ده‌بێ خۆی ده‌نگ هه‌ڵبڕێ: "مه‌رگ بۆ سه‌رمایه‌داری" بڵێ. وه ئه‌مه هێشتا شۆڕشێک بووه که له درووشمه ئاشکراکانیدا و له قسه‌ی ئه‌و که‌سانه‌دا که خۆیان به ڕابه‌ری شۆڕش هه‌ڵده‌خست، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه نه‌ده‌کرا که لێدانی زه‌بری سه‌ره‌کی له بۆرژوازی و خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی مه‌به‌سته. لێنین، ئه‌م ڕاستییه‌ی ده‌ستنیشان کردووه که چۆن به‌هۆی شۆڕشی ئۆکتۆبه‌ره‌وه، بزووتنه‌وه‌ی شوورایی، واتا بزووتنه‌وه بۆ به‌دیهێنانی ژیانێک به‌پێی قه‌واره‌ی شۆڕشێکی کۆمۆنیستی، بوو به ویست و ئامانجی سه‌دان ملیۆن کرێکار و زه‌حمه‌تکێش له‌مپه‌ڕ و ئه‌وپه‌ڕی جیهاندا. ئه‌مه هیچ مانایه‌کی نییه جگه له‌وه که ئامانجه کۆمۆنیستییه‌کان، هه‌ر وه‌ک چۆن ئامانجه سه‌ندیکالیستییه‌کان له زه‌ینی چینی کرێکاردا جێگیر بوون، له‌نێو چینی کرێکاردا نفووزیان کردووه و تێی نیشتوون. به‌ڵێ پۆپۆلیسته‌کان گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار له ماوه‌ی ئه‌م ده‌یان ساڵه‌دا نابینن، ئه‌مانه نه‌ریت و مه‌یله "خۆڕسک"ه‌کانی کرێکاران نابینن. ئه‌مانه کۆمۆنیزم پاش زنجیره شۆڕشێکی مه‌زنی جه‌ماوه‌ری کۆمۆنیستی، وه‌ک ئه‌زموونێکی واقیعی له ده‌روونی بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه وه‌ک مه‌یل و بۆچوونێکی کرێکاری له به‌رچاو ناگرن. ئه‌مانه به کرده‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌وه‌ن که جارێکی تر مێژووی بزووتنه‌وه‌ی جیهانیی چینی کرێکار له ئێران‌دا سه‌رله‌نوێ دووپات بێته‌وه، مارکس و ئه‌نگڵس و لێنینێک بێن و له "ده‌ره‌وه" تیۆری شۆڕشی پرۆلیتێری له ئێران پێشکه‌ش بکه‌ن و له‌نێو چینی کرێکاردا جێگیری بکه‌ن، هه‌تا ئه‌مانه غیره‌ت وه‌به‌ر خۆیان بنێن و کۆمۆنیزم به ڕه‌وتێک له بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکار، یانی ڕه‌وتێکی کرێکاری ناو لێ به‌رن.
نه‌خێر، ئێمه ناتوانین وا بکه‌ین. دوایین هاوڕێکانمان له ڕووسیا تێکشان و به‌رهه‌می سه‌رکه‌وتنه مێژووخوڵقێنهکانی خۆیان بۆ ئێمه به‌جێهێشت. ئێمه له ئێران هه‌ر له سه‌ره‌تاوه کرێکاری بووین، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر تاقه یه‌ک کرێکاریشمان نه‌ناسیبایه. چونکه گه‌لێک کرێکار ئێمه‌ی کۆمۆنیستیان (ئه‌گه‌ر قه‌بووڵیان کردبایه که کۆمۆنیستین) به پێشه‌نگی شۆڕشی خۆیان، وه به ڕابه‌رانی ڕێگای لێنین و ئۆکتۆبه‌ره خۆشه‌ویسته‌که‌یان ده‌زانی. کۆمۆنیزم له باری بابه‌تییه‌وه ڕه‌وتێکه سه‌ربه چینی کرێکار و په‌یوه‌ندی به‌و چینه‌وه هه‌یه، وه به ڕێکخستنی شۆڕشی مه‌زنی پرۆلیتێری، به ڕێکخستنی ساڵیانی ساڵ شه‌ڕی جه‌ماوه‌ری چه‌کدارانه‌ی کرێکاران له دژی هێزه‌کانی ده‌وڵه‌ته ئیمپریالیستییه‌کان له درێژه‌ی شه‌ڕی یه‌که‌می جیهانیدا، وه به‌و هه‌موو خوێنه‌ی کرێکاران له پێناو کۆمۆنیزم و ئامانجی سۆسیالیزمدا ڕشتیان، ئه‌م په‌یوه‌ندییه چینایه‌تییه‌ی خۆشی ئیسپات کردووه.
که‌واته، با ئه‌م ئه‌رکه به خوردهبۆرژوازی بسپێرین، که به ئێمه بڵێن، له ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکارن، له ده‌ره‌وه‌ی بزووتنه‌وه‌ی کرێکارن، وه داوامان لێ بکه‌ن خۆمان له بزووتنه‌وه‌ی خۆبه‌خۆی چین "هه‌ڵپێکین"، چونکه ئه‌مه ڕێک هه‌ر ئه‌و جێوشوێنهیه که ورده‌بۆرژوازی ده‌یه‌وێ وه‌پاڵ ئێمه‌ی بنێ. ئێمه ئه‌وه‌مان له‌بیر ده‌چووه‌وه، که ئه‌و ڕێکخراوه ورده‌بۆرژوازییانه‌ی به بیستنی ڕسته‌ی وه‌ک: "مارکسیزم له ده‌ره‌وه‌ی چینی کرێکاره" چه‌پڵه‌یان لێ ده‌دا، خۆیان به ڕاستی له باری چینایه‌تییه‌وه له ده‌ره‌وی چینی کرێکار بوون. ڕێکخراوه پۆپۆلیستییه‌کانی خه‌تی ٣، له سه‌ره‌تاوه هه‌ر به هیج شێوه‌یه‌ک نه‌چوونه ژێر باری ئه‌وه‌ی که مارکسیزم ڕه‌وتێکه له بزووتنه‌وه‌ی چینی کرێکاردا، زۆر که‌س له بناغه‌دانه‌ران و ڕابه‌ران و بیرمه‌ندانی ئه‌م ڕێکخراوانه، هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه پێیان وابوو، کۆمۆنیزم ئانتی تێزی ئایینه، هه‌ر وه‌کوو موجاهیدین فێر کرابوون و پێیان وابوو، هه‌ر که ده‌ستیان له ئیسلام هه‌ڵگرت، ئیتر کۆمۆنیستن. ئه‌وان ماته‌ریالیزم، ئه‌ویش ماته‌ریالیزمی شێوه میکانیکییان له‌گه‌ڵ کۆمۆنیزم لێ تێک‌چووبوو. ئه‌وان هه‌رگیز بیریان له‌وه نه‌کردووه‌ته‌وه که مارکسیزم ڕه‌وتێکه، له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی چینی جیهانیی کرێکاردا ڕیشه‌ی داکوتاوه، نه‌ریت و شێوه‌ی عه‌مه‌لیی تایبه‌تیی خۆی هه‌بووه، حیزبی خۆی پێک هێناوه، به‌رده‌وام له‌نێو چینی کرێکاردا ئاژین بووه و ڕه‌گی داکوتاوه و پایه‌گای کۆمۆنیستی پێک هێناوه، له ماوه‌ی ده‌یان ساڵدا چینی کرێکاری له خه‌باتی چینایه‌تی و شۆڕشگێڕانهیدا په‌ره‌وپێش بردووه. وه به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که‌سێک ببێته مارکسیست، ده‌بێ ئه‌م سووننهتانهش فێر ببێ. تێگه‌یشتنی ئه‌وان له کۆمۆنیزم، تێگه‌یشتنێکی ڕوواڵه‌تی و ته‌جریدی بوو، وه ئێمه‌ش له کرده‌وه‌دا، یانی له مه‌یدانی تێگه‌یشتنی عه‌مه‌لی له کۆمۆنیزمدا، قه‌ناعه‌تمان به‌و بۆچوونه ورده‌بۆرژوایییه هێنابوو، وه ملمان پێ دابوو. لێره‌دا به هیچ شێوه‌یه‌ک مه‌به‌ستم بیروڕا به‌رنامه‌یی و سیاسییه‌کانمان نییه. ئێمه له پراتیکدا، ملمان به‌و شێوه‌یه دا، چونکه له ڕێکخستن و تیۆری ڕێکخستندا، که کۆڵه‌که و مه‌رجی پێویسته بۆ هه‌موو کارێکی شۆڕشگێڕانه بۆ کۆمۆنیسته‌کان، به شێوه‌یه‌کی ناڕه‌خنه‌گرانه که‌وتینه شوێن ئه‌و تێگه‌یشتنه وردهبۆرژوایییانهی که باو بوون.
هه‌ر وه‌ک باسم کرد، مه‌سه‌له‌که ڕێک له‌وه‌دا بوو که ئێمه به‌کرده‌وه شۆڕشگێڕێتی وردهبۆرژواییمان به تاقه شێوه‌ی شۆڕشگێڕێتی زانی. وه شۆڕشی گشتی و ناچینایهتیمان وه‌ک تاقه شۆڕشی ڕاسته‌قینه چاولێ کرد. ئێمه شۆڕشی سۆسیالیستیی خۆمان له ئاستی واقیعییه‌ته‌وه برده ئاستی "ئامانج"، وه شۆڕشگێڕێتی خۆمان یانی شۆڕشگێڕێتی سۆسیالیستیمان که له مێژ ساڵه له ده‌ستووردایه (شۆڕشگێڕێتییهک که ڕێکخستن و هه‌ڵخڕاندنی چینی کرێکار له‌ژێر ئاڵای حیزبی کۆمۆنیست و خه‌بات بۆ به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات و دامه‌زراندنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا مه‌به‌سته)، وه‌ک ئیشێکی واقیعی چاو لێ نه‌کردوو، پێمان وا نه‌بوو له ده‌ستوور دایه. به لای ئێمه‌وه، شۆڕشی ئێمه یانی، شۆڕشی سۆسیالیستی، وه‌ک شۆڕشێکی واقیعی و ڕاسته‌قینه که ده‌بێ قۆڵی لێ هه‌ڵماڵی، چاوی لێ نه‌ده‌کرا، وه‌ک شۆڕشێک چاوی لێ نه‌ده‌کرا که له مێژ ساڵه له پێناو به‌دیهاتنیدا کاری شۆڕشگێڕانه ده‌کرێ، له مێژ ساڵه هێزی بۆ کۆ ده‌کرێته‌وه، ڕێک ده‌خرێ و هه‌ر به بۆنه‌ی ئه‌م هه‌ڵسووڕان و کاره شۆڕشگێڕانه‌یه‌ی کۆمۆنیسته‌کانه‌وه، ده‌توانێ هه‌ڵچێ و ببێته ڕاپه‌ڕین و له ئه‌نجامدا چینی کرێکار ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ. له کۆتایی سه‌ده‌ی بیسته‌مدا، بڕوات به‌وه هه‌بێ شۆڕشی سۆسیالیستی له ده‌ستووردایه، به هیچ شێوه‌یه‌ک ڤۆلۆنتاریستی نییه. ئه‌مڕۆ سه‌رمایه‌داری له‌وپه‌ڕی قه‌یران و گهندهڵبووندایه. ئه‌مڕۆ شۆڕشی سۆسیالیستی له جه‌رگه‌ی هه‌ر قه‌یرانێکی ئابووریی کۆمه‌ڵی سه‌رمایه‌داریدا ده‌توانێ شکڵ بگرێت و ئه‌گه‌ر حیزبی کۆمۆنیست به ڕاده‌ی پێویست جه‌ماوه‌ر و پێشڕه‌وانی چینی کرێکاری له ڕیزه‌کانی خۆیدا ڕێک خستبێ، هه‌موو قه‌یرانێکی ئابووری، زه‌نگی مه‌رگی کۆمه‌ڵی بۆرژوازی ده‌زرینگێنێته‌وه.
ئێمه هه‌موو ئه‌مانه‌مان ده‌زانی، له بڵاوکراوه‌کانی خۆماندا به ڕوونی به‌یانمان کردووه، وه خۆمان له بهخهبهرهێنان و زیندووکردنه‌وه‌ی ویژدانی سۆسیالیستیی بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیی ئێران‌دا ده‌ورێکی باشمان گێڕابوو. له‌م ڕووه‌وه، به درێژایی قسه و باسه‌که، له هه‌موو شوێنێک جه‌ختم له‌سه‌ر ئه‌وه کرد، که ئێمه له کاری ڕێکخراوه‌یی خۆماندا، له‌م تێگه‌یشتنه تیۆرییه‌ی خۆمان دوورکه‌وتینه‌وه. ئێمه به ته‌واوی ئه‌وه‌مان ڕوون کردبووه‌وه، که ئه‌و شۆڕشه دیموکراتیکه‌ی له ئارادایه، له گه‌یشتنی چینی کرێکار به ئامانجه چینایه‌تی و سۆسیالیستییه‌کانی خۆی، که زۆر له چوارچێوه‌ی ئه‌م شۆڕشه واوه‌تر ده‌چێ، چ جێگا و شوێنێکی هه‌یه. ئێمه به دروستی ده‌مانزانی، که خه‌بات بۆ سه‌رکه‌وتنی دیموکراسیی شۆڕشگێڕ و شۆڕشی دیموکراتی به گشتی، ده‌که‌وێته قه‌ڵه‌مڕه‌وی تاکتیکه‌کانه‌وه و له ئاستی تاکتیکه‌کان تێپه‌ڕ نابێ. وه ئه‌وه‌شمان ده‌زانی که خه‌باتی ئێمه زۆر له‌و خه‌باته واوه‌تر ده‌چێ، که له پێناوی ئامانجه تاکتیکییه‌کاندا ده‌کرێ له‌م ڕووه‌وه. له سه‌ره‌تادا، کاتێک له کرده‌وه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت، که شۆڕشگێڕێتی هه‌مه لایه‌نه و جه‌ماوه‌ریی سۆسیالیستیی خۆمان به مانای ڕاسته‌قینه‌ی وشه‌که له ده‌ستووردا نه‌بوو، گیروگرفت و گرێی کاری خۆمان ئاوا فۆرموولبه‌ندی کرد که "له ئاستی تاکتیکه‌کاندا خۆمان به‌ستۆته‌وه و له‌و چوارچێوه‌یه‌دا قه‌تیس ماوین"، وه یان "له په‌یوه‌ندی نێوان کاری ڕۆتینی و کۆمۆنیستی و تاکتیکه‌کان تێنه‌گه‌یشتووین". به‌ڵام ئایا ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له‌که به‌سه؟ به بڕوای من به‌س نییه، ئه‌م فۆرموولبه‌ندییه به ناخی مه‌سه‌له‌که‌دا ناچێ و ناگاته قووڵایییه‌که‌ی. چونکه ئه‌وه‌ی به‌پێی ڕێسا بۆ کۆمۆنیسته‌کان ده‌رکه‌وتووه، سنووری تاکتیکه‌کانه، وه بۆ ورده‌بۆرژوازی "هه‌م ستراتیژییه و هه‌م تاکتیکی". هه‌موو شۆڕشگێڕێتییهکی ورده‌بۆرژوایی ئه‌وه‌نده‌یه. که‌واته ئه‌و ڕه‌خنه‌یه که مه‌سه‌له‌که ئاوا فۆرموولبه‌ندی ده‌کا که: شێوه‌کاری ئێمه بۆیه نادروست بوو، چونکه "تاکتیک ببوو به هه‌موو شتێکمان"، خۆی ڕه‌خنه‌یه‌کی به‌رته‌سک و کورتبینانه‌یه. گرفتی ئێمه "به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی خه‌بات له چوارچێوه‌ی تاکتیکه‌کاندا" نه‌بووه، به‌ڵکوو له‌وه‌دا بووه، که "له کرده‌وه‌دا که‌وتبووینه شوێن شۆڕشگێڕێتی به‌رته‌سکی ورده‌بۆرژوایی". خۆ له ڕاستیدا، وه‌نه‌بێ که "تاکتیک" بووبێته هه‌موو شتێکی ئێـمه، به‌ڵکه ئه‌وه شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایی بوو، که به لایه‌وه هه‌ڵوێستگرتن سه‌باره‌ت به مه‌سه‌له‌کانی شۆڕشێکی دیموکراتیک (که بۆ کۆمۆنیسته‌کان له چوارچێوه‌ی ده‌سته‌واژه‌ی تاکتیکهکاندایه) هه‌موو شتێک بوو، هه‌م ستراتیژ بوو، هه‌م تاکتیک. ئه‌مه ڕێک بریتییه له ملدان به شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایی له کرده‌وه‌دا، که به شێوه‌یه‌کی پێچه‌وانه له‌ژێر ناوی زه‌قکردنه‌وه‌ی مه‌سه‌له تاکتیکییه‌کاندا فۆرمووله ده‌کرێ.
به‌ڵێ! کاتێک شۆڕشگێڕێتی کۆمۆنیستی به شێوه‌یه‌کی زیندوو له ئارادا بێ و ڕێکخستن ڕه‌چاوی بکا، ئه‌و کاته تاکتیکه‌کانی ئێمه وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی شۆڕشگێڕێتی چینه‌کانی تر ده‌بن. ئه‌مه هیچ گومانی تێدا نییه، شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایی ئه‌وپه‌ڕه‌که‌ی گۆشه‌یه‌که له شۆڕشگێڕێتی هه‌مه لایه‌نه‌ی پرۆلیتاری، وه لایه‌نێکی به‌رته‌سکی شۆڕشگێڕێتی پرۆلیتێرییه له هه‌لومه‌رجێکی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی تایبه‌تدا. دیموکراتی ورده‌بۆرژوازی، داوای دیموکراسی ده‌کا، تێگه‌یشتنێکی بێ پێز و به‌رته‌سکی له‌م دیموکراسییه هه‌یه، وه له خه‌بات بۆ به‌دیهێنانی ناشێلگیره. ئێمه‌ش وه‌کوو لایه‌نێکی خه‌باتی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆمان بۆ دیموکراسی، ئه‌ویش به به‌رینترین شکڵی خۆی، خه‌بات ده‌که‌ین. ئه‌م جۆره سه‌ره‌تایییه له شۆڕشگێڕیی ورده‌بۆرژوایی، گۆشه‌یه‌که له خه‌باتی تاکتیکی ئێمه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئێمه‌ش خۆمان هه‌موو خه‌باته‌که‌مان به گۆشه‌یه‌کی دیاریکراوه‌وه یانی به‌و مه‌سه‌لانه‌وه که له چوارچێوه‌ی تاکتیکهکاندان ببه‌ستینه‌وه و به‌رته‌سکی که‌ینه‌وه، ئه‌و کاته ئیتر شۆڕشگێڕێتی ئێمه و ورده‌بۆرژوایی به‌کرده‌وه هیچ سنوورێکیان له نێواندا نابێ. لێره‌دا به ڕوونی ده‌بینین که بۆچی ته‌نانه‌ت فۆرموولی "به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی خه‌بات له چوارچێوه‌ی تاکتیکه‌کان"، وه یان "تێکشێواندنی کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستی و تاکتیکه‌کان"، مه‌سه‌له‌که ڕوون ناکاته‌وه، چونکه ڕێک سۆسیالیزمی ورده‌بۆرژوایی و شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایییه که ئاسۆ و توانستی له‌م چوارچێوه‌دا ده‌مێنێته‌وه و لێی تێپه‌ڕ نابێ. ئه‌و شۆڕشگێڕێتییهی ورده بۆرژوازی که به کاری ڕۆتینی کۆمۆنیستی نامۆیه و ئامانج و خه‌باته‌که‌ی له به‌رزترین پله‌ی خۆیدا، هه‌ر له چوارچێوه‌ی خه‌بات بۆ هه‌مان ئامانجه تاکتیکییه‌کانی کۆمۆنیسته‌کاندا ده‌مێنێته‌وه.
که‌واته، ناکرێ له پێکهێنانی ڕێکخستنێک بۆ ڕێکخستنی شۆڕشی سۆسیالیستی خۆ لابده‌ی و ڕێکخستنێک پێک بهێنیت که له چوارچێوه‌ی پێویستییه‌کانی شۆڕشێکی دیموکراتیکدا ده‌مێنێته‌وه و بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکه‌ی که ئه‌مه "ئیشی تاکتیکی"مانه. ڕێکخستنی شۆڕش و بزووتنه‌وه‌ی دیموکراتیک بۆ چ که‌سێک "ئیشی تاکتیکی"یه؟ بۆ که‌سێک که ڕێکخستنی ئه‌م شۆڕشه به لایه‌وه به‌شێک بێ له ستراتیژییه‌کی گشتی‌تر و ئه‌ڵقه‌یه‌ک بێ بۆ گه‌یشتن به دوا ئامانجه‌که‌ی. بۆ که‌سێک که شۆڕشێکی ئاوا، وه‌ک هه‌لومه‌رجێکی له باری تایبه‌ت چاو لێ بکا، که ڕێگا خۆشکه‌ره بۆ به‌دیهاتنی ئامانجه سه‌ره‌کییه‌که. بۆ که‌سێک که کاره‌که‌ی له پێناو شۆڕشگێڕێتییهکی به‌رینتر و هه‌مه لایهنهتری سۆسیالیستی‌دا بێ و له‌م ڕوانگه‌یه‌وه چاو له شۆڕشێکی بیلفیعلی غه‌یره سۆسیالیستی بکا و به‌م بۆنه‌یه‌وه و هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕوانگه‌یه، بزانێ که ده‌بێ له ڕیزی پێشه‌وه‌ی ئه‌م شۆڕشه‌دا به سه‌رنجامی بگه‌یه‌نێ و خۆی شۆڕشگێڕترین هێزی به‌ره‌وپێشبه‌ری ئه‌و شۆڕشه بیلفیعله بێ. شۆڕشی دیموکراتیک بۆ ڕێکخراو و حیزبی کۆمۆنیست، بۆ ڕێکخراو و حیزبێک که ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پڕۆلیتاریای به ئه‌رکی شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌میشه‌یی و وچان هه‌ڵنه‌گری خۆی داناوه و هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه خۆی به شۆڕشگێڕ ده‌زانێ، "ئیشێکی تاکتیکی"یه. نه‌ک بۆ ئه‌و هێزه‌ی که هه‌موو شۆڕشگێڕێتییهکهی له چوارچێوه‌ی ئه‌م شۆڕشه بیلفیعله دیاریکراوه‌دا ده‌مێنێته‌وه و هه‌ر چاوی له‌م شۆڕشه بیلفیعلهیه. بۆ ئه‌مه‌یان ڕێکخستنی شۆڕشی دیموکراتیک هه‌م ستراتیژی و هه‌م تاکتیکه. تاکتیک و ستراتیژ له پۆپۆلیزمدا هاوتان و بریتین له به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی شۆڕشی دیموکراتیک و پێکهێنانی کۆماری دیموکراتێکی گه‌ل. ئه‌وه‌ی که پۆپۆلیسته‌کان به‌رنامه‌یه‌کی هه‌مه لایه‌نه‌ی سۆسیالیستییان نه‌بوو، وه پێیان وابووه هیچ قازانجێکیان له‌وه‌دا نییه که له قسه و باسی سه‌باره‌ت به به‌رنامه‌دا به‌شداری بکه‌ن و نه ده‌چوونه ناو ئه‌م باسه‌وه، شتێکی به هه‌ڵکه‌وت و بێ ده‌لیل نه‌بوو.
به‌ڵێ، ئیمکانی ئه‌وه هه‌یه که ڕێکخراو و حیزبێکی کۆمۆنیست، له سه‌رده‌مێکدا تووشی "به‌رته‌سککردنه‌وه‌ی خه‌بات له چوارچێوه‌ی خه‌باتی تاکتیکی"دا بێت. بۆ نموونه به‌شداری له به‌ره‌ی دژی فاشیزمدا ببێته هۆی کزبوونی سه‌ربه‌خۆیییه چینایه‌تییه‌که‌ی و کاره کۆمۆنیستییه‌که‌ی، به‌ڵام ئه‌و هێزه‌ی که پێویستیی خه‌باتی هه‌مه لایه‌نه‌ی کۆمۆنیستی هه‌ر له بنه‌ڕه‌ته‌وه له کرده‌وه‌دا ڕه‌ت کردۆته‌وه و پێ شێلی کردووه، هێزێک که له کرده‌وه‌دا و له بنه‌ڕه‌ته‌وه ئه‌م خه‌باته هه‌مه لایه‌نه ڕۆح و فه‌لسه‌فه‌ی وجوودی ڕێکخستنه‌که‌ی نه‌بێ، ئیتر هیچ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ ڕه‌وت و ڕێکخراوێکی وردهبۆرژواییدا نییه. به‌ڵێ! ئێمه‌ش به ڕاده‌یه‌کی زۆر له کرده‌وه‌دا شۆڕشی سۆسیالیستیمان وه‌ک شۆڕشێکی زیندوو و ڕاسته‌قینه و ده‌ستبه‌جێ له به‌رچاو نه‌گرت و ئه‌گه‌ر له ڕووی کارکردی ڕۆژانه‌ی ڕێکخراوهییمانهوه خۆمان هه‌ڵبسه‌نگێنین، ده‌بینین که ئێمه‌ش شۆڕشی سۆسیالیستی خۆمان به شێوه‌یه‌ک هه‌واڵه‌ی داهاتوویه‌کی دوور و دره‌نگ کردووه.
به‌ڵام ئه‌م قسه و باسه‌ی من چ جیاوازییه‌کی له‌گه‌ڵ قسه و باسی ئه‌و که‌سانه هه‌یه که له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ن، ئه‌م شۆڕشه‌ی که ئێستا له ئێران له ئارادایه، شۆڕشێکی سۆسیالیستییه و کاری ئێمه‌ش هه‌ر به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕێکخستنی کاری شۆڕشی سۆسیالیستییه. هه‌ر به ڕوونکردنه‌وه‌ی ئه‌م جیاوازییه، ده‌توانم جه‌وهه‌ر و ناوه‌ڕۆکی قسه و باسه‌که‌ی خۆم ڕوون بکه‌مه‌وه، وه نیشانی بده‌م که مه‌سه‌له‌ی شێوه‌کاری کۆمۆنیستی خه‌سڵه‌تی ناسنامه‌یی هه‌یه و پێناسی کۆمۆنیستیمان دیاری ده‌کا.
ئه‌وانه‌ی وا بۆ ئه‌وه‌ی سۆسیالیست بن، ناچارن ئه‌م شۆڕشه دیاریکراوه‌ی ئێران به شۆڕشی سۆسیالیستی بزانن، ڕێک هه‌ر ئه‌و بۆرژوایانهن که شۆڕشگێڕێتی و کاری شۆڕشگێڕانه‌یان له تاکتیکه‌کان و مه‌سه‌له تاکتیکییه‌کان هه‌ڵده‌هێنجن. ئه‌وانه بۆ ئه‌وه‌ی سۆسیالیست بن، ناچارن که شۆڕشی سۆسیالیستی به وێنه‌ی تاکتیکێک ته‌رح و ده‌رک بکه‌ن، چونکه ئه‌وانیش له سه‌ر بنچینه‌ی میتۆدۆلۆژییه‌ک که میتۆدۆلۆژیی هاوبه‌شی ئه‌وان و پۆپۆلیسته ئاسایییهکانه، شۆڕشگێڕێتی خۆیان له تایبه‌تییه بابه‌تییه‌کانی زه‌مانه و له مه‌سه‌له تاکتیکییه‌کان وه‌رده‌گرن. ئه‌وان ده‌ڵێن: "ئه‌و شۆڕشه‌ی که ئێستا له ئارادایه خۆی سۆسیالیستییه" و له‌م حوکمه‌وه به‌وه ده‌گه‌ن، که ڕێکخستنی سۆسیالیستی پێویسته. جیاوازی نێوان ئه‌مانه و پۆپۆلیسته ئاسایییه‌کان، ڕێک جیاوازی و ناکۆکییه‌که له‌سه‌ر "قۆناغی شۆڕش"، نه‌ک له‌سه‌ر ناسنامه و سیمای کۆمۆنیستی، وه ئه‌گه‌ر که‌سێک بتوانێت به‌مانه بسه‌ڵمێنێ که "قۆناغی شۆڕش" هێشتا سۆسیالیستی نییه، ئه‌وانیش وه‌ک هه‌موو پۆپۆلیسته‌کان، کاری شۆڕشگێڕانه له چوارچێوه‌ی کاری دیموکراتیکی شۆرشگێڕانه‌دا به‌رته‌سک ده‌که‌نه‌وه. هه‌ر وه‌ک زۆر که‌س له‌مانه، پێش ئه‌وه‌ی به بیروڕای تاکتیکی تازه‌یان بگه‌ن، وایان ده‌کرد. ئه‌وان ناتوانن له پێویستی کاری سۆسیالیستی هه‌میشه‌یی کۆمۆنیسته‌کان، ته‌نانه‌ت کاتێک که له‌و شۆڕشه زیندووه بیلفیعله وا به‌شداری تێدا ده‌که‌ن خه‌سڵه‌تی دیموکراتیکی هه‌بێ، تێ بگه‌ن، وه به‌م بۆنه‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بانگه‌شه‌ی سۆسیالیستبوون بکه‌ن، ناچارن له ئاست ڕاستییه‌کان و تایبه‌تییه‌کانی بار و دۆخی دنیای ده‌ره‌وه‌ی زه‌ینی خۆیان چاو بنووقێنن. له به‌رامبه‌ردا ئێمه ده‌ڵێین، ڕێکخستنی شۆڕشی سۆسیالیستی کارێکه پێناسی ئێمه‌یه و په‌یوه‌ندی به سیمای کۆمۆنیستی ئێمه‌وه هه‌یه، کاری هه‌میشه‌ییمانه و به هه‌لومه‌رج و کات و شوێنه‌وه به‌ند نییه و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌میشه ئیشی دهستبهجێمانه. ئێمه ده‌ڵێین، ئێمه هه‌میشه سۆسیالیستین، بووین و هه‌ین، ئێمه هه‌میشه جیاواز له‌وه‌ی"قۆناغی شۆڕش" چی بێت، خه‌ریکی ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریاین، ئێمه هه‌میشه و له هه‌موو حاڵێکدا چینی کرێکار بۆ به‌ڕێوه‌بردنی شۆشی کۆمه‌ڵایه‌تی و به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بانگه‌واز ده‌که‌ین. ئێمه هه‌میشه سۆسیالیستین، وه شۆڕشی سۆسیالیستی ده‌نێینه ده‌ستووری چینی کرێکاره‌وه. به‌ڵام په‌یوه‌ندی نێوان ئه‌م خه‌باته شۆڕشگێڕانه هه‌میشه‌یییه و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی جیهانی بابه‌تی ده‌رک پێ ده‌که‌ین. تایبه‌تمه‌ندییه سیاسی و ئابوورییه‌کانی کۆمه‌ڵ له سه‌رده‌می جۆراوجۆردا و له پله‌یه‌کی دیاریکراو له سه‌نگ و سووکی هێزه‌کان و بار و دۆخی کۆنکرێتی چینی کرێکار له باری بابه‌تیی و زه‌ینی له هه‌ر بوار و سه‌رده‌مێکدا، ناچارمان ده‌که‌ن، بۆ نزیکبوونه‌وه‌ی ڕاسته‌قینه له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و به‌ره‌و پێشبردنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، تاکتیک ڕه‌چاو بکه‌ین. به‌ڵام ئه‌و که‌سه‌ی "له چوارچێوه‌ی تاکتیکدا لایه‌نگری شۆڕشی سۆسیالیستییه"، کاری به گۆڕینی جیهانی واقعییه‌وه نییه. کاری به به‌ده‌ستهێنانی ڕاسته‌قینه‌ی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن پرۆلیتاریاوه نییه. ئه‌و ته‌نیا کاتێک سۆسیالیسته، که وه‌ک تاکتیک بتوانێ هاوار بکا: "ده‌بێ ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به‌ده‌سته‌وه بگرێ"، وه دیاره تاکتیک له باری بابه‌تییه‌وه ناکرێ ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ، هیچ کارێک نامێنێت که ئه‌م جه‌ماعه‌ته خۆیان پێوه خه‌ریک بکه‌ن. لیبرالیزم و پاسیڤیزم، سه‌رئه‌نجامی ئه‌م لایه‌نه‌ی دیموکراسیی ورده‌بۆرژوایییه که ده‌یه‌وێ خۆی به سۆسیالیست له‌قه‌ڵه‌م بدا. ئه‌و کاری به‌و شه‌ڕه ڕاسته‌قینه‌یه نییه که له پێناو ده‌سه‌ڵاتدا ده‌کرێ، کاری به چاره‌سه‌رکردنی ئه‌و مه‌سه‌له تایبه‌تانه‌وه نییه که له هه‌ر سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا له‌مپه‌رن له سه‌ر ڕێگای شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، کاری به‌و که‌سانه نییه که له سه‌رده‌مێکدا هاوپه‌یمانی حیزبی کرێکارانن، ئه‌و "له سه‌رده‌می شۆڕشی سۆسیالیستی‌دا سۆسیالیسته" و که‌واته هه‌تا ئه‌و کاته‌ی وا ئه‌و "سه‌رده‌مه" به کرده‌وه و له واقیعدا پێ ده‌گا، یان ده‌بێ بچێته ماڵه‌وه و له داخی ئه‌وه‌ی پرۆلیتاریا خاوه‌نی هۆشیاری سۆسیالیستی نییه، به هه‌ناسه ساردی پاڵ بداته‌وه و خۆی بخواته‌وه و به‌نێو نووسراوه و به‌ڵگه سۆسیالیستییه‌کاندا بگه‌ڕێ و ئالهبووکێکیان لێ دروست بکا و زه‌ینی خۆی پێ ژیر بکاته‌وه، وه یان بێته مه‌یدانی سیاسه‌ت و ده‌ست بداته پراتیکی لیبرالی و ڕێفۆرمیستی بۆ باشکردنی وه‌زعییه‌ت به مه‌به‌ستی "ڕێگا خۆشکردن بۆ شۆڕشی سۆسیالیستی" و به‌م جۆره ئه‌و هات و هاواره‌ی له بابه‌ت سۆسیالیستبوونی خۆیه‌وه ده‌یخاته ڕێ کامل بکا. له‌م ڕووه‌وه‌یه که شۆڕشگێڕێتی وهرشکستبووی ورده‌بۆرژوایی که هه‌تا دوێنێ به بیانووی دیموکراتیکبوونی "قۆناغی شۆڕش" له ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنی سۆسیالیستی له‌نێو چینی کرێکاردا نیگه‌ران ده‌بوو، وه به‌رده‌وام په‌نجه‌ی ئاگادارکردنه‌وه‌ی ڕاده‌وه‌شاند که: هاکا تووشی "چه‌پڕه‌وی" و "ترۆتسکیزم" و ئه‌م جۆره شتانه بوو، ئه‌مڕۆ پاسیڤیزم و بێ تاکتیکی و داماوی سیاسیی خۆی له‌ژێر ئه‌و په‌رده‌یه‌دا که "قۆناغی شۆڕش سۆسیالیستی"یه شاردۆته‌وه و ڕووی کاری تیۆریک له زه‌مینه‌ی تیۆری جیهانناسی و دۆزینه‌وه‌ی ڕیشه‌کانی مارکسیزم له هیگڵ و پێشینانی ئه‌ودا کردووه و هه‌روه‌ها ئه‌رکی ته‌بلیغ و ته‌رویج و ڕێکخستنی سۆسیالیستی (وه ئه‌مجاره ته‌نانه‌ت دیموکراتیکیش)ی به ئێمه سپاردووه، که له‌نێو چینی کرێکاردا به‌ڕێوه‌ی به‌رین.
که‌واته قسه و باسی ئێمه، قسه و باسێکه په‌یوه‌ندی به ناسنامه و سیمای ئێمه‌وه هه‌یه، که ده‌بێ ئه‌نجام و ئاکامی خۆی له شێوه‌کاری ههمیشهییماندا ده‌ربخا. کاتێک ئێمه باسی پێویستیی ڕه‌چاوکردنی شۆڕشگێڕێتیی سۆسیالیستی ده‌که‌ین، مه‌به‌ستمان قسه و باسێکی تاکتیکی سه‌باره‌ت به "قۆناغی شۆڕش" نییه، به‌ڵکه ڕێک به پێچه‌وانه‌وه، له ئاستێکی قووڵتردا سه‌باره‌ت به‌وه قسه ده‌که‌ین، که ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا بۆ کۆمۆنیسته‌کان، پێویستییه‌کی هه‌میشه‌یییه، به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ند بێ به تایبه‌تییه بابه‌تییه‌کانی فڵان شۆڕشی دیاریکراو له فیسار وڵات‌دا، وه به‌بێ ئه‌وه‌ی به‌ند بێ به "قۆناغی شۆڕشی ئێران". ئێمه ده‌ڵێین که ئێمه هه‌میشه و دایم سۆسیالیستین، هه‌میشه و دایم خه‌ریکی بهکۆمۆنیستکردنی کرێکاران و ڕێکخستنی شانه‌کان و کۆمیته کۆمۆنیستییه‌کانی کرێکارانین، هه‌میشه و دایم کرێکاران له پێویستی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاگادار ده‌که‌ینه‌وه. هه‌ڵسووڕانی ئێمه، ئه‌وه‌ی به ئه‌رک و ئامانجی خۆی داناوه، که کرێکاران بکاته کۆمۆنیست، ڕیزی ئه‌و کرێکاره پێشڕه‌و و کۆمۆنیستانه پێک بێنێ که به قووڵی له‌وه گه‌یشتوون، ته‌نانه‌ت یه‌ک ڕۆژ درێژه‌ی نیزامی سه‌رمایه‌داری، به مانای یه‌ک ڕۆژ درێژه‌ی هه‌موو مه‌ینه‌تییه‌کانی به‌شه‌ره و خوازیاری ئه‌وه‌یه که ده‌ستبه‌جێ و بێ تاخیرکردن، کۆتایی به ژیانی سه‌رمایه‌داری بهێنێ. وه ڕێک لێره‌دایه که ئه‌م ڕیزه کۆمۆنیستییه، ئه‌م حیزبه کۆمۆنیسته به ده‌سته‌واژه‌ی "تاکتیک" ده‌گا، لێره‌دایه تێده‌گه‌ین، که فه‌وتاندنی ده‌سبه‌جێی سه‌رمایه‌داری، مه‌رج نییه له هه‌موو بوارێکی دیاریکراودا ئیمکانی هه‌بێ، وه پێویستی به شکڵ و شێوه‌ی تایبه‌تی خه‌بات و به‌شداریکردن له مه‌یدانه جۆراوجۆره تاکتیکییه‌کانی خه‌باتدا هه‌یه.
ئێمه له سه‌ره‌تای کاری خۆمانه‌وه هه‌ر ئه‌م بۆچوونه‌مان کرده بناغه و بنچینه. ئێمه نه‌هاتین قۆناغه جۆراوجۆره‌کانی په‌ره‌سه‌ندنی ئابووری و سیاسیی کۆمه‌ڵ بژمێرین، وه‌ک ده‌یان تاقمی ئۆپۆرتیۆنیست و ڕیڤیژینیستی چالاک له بزووتنه‌وه‌ی چه‌پی ئێران‌دا، به بیانووی "قۆناغی شۆڕش"ه‌وه، دیموکراسیی نوێ و گه‌شه‌ی هێزه به‌رهه‌مهێنه‌ره‌کان به ئامانجی چینی کرێکار له‌قه‌ڵه‌م بده‌ین و هۆشیارییه چینایه‌تییه هه‌مه لایه‌نه‌که‌ی ئه‌و چینه شلوێ بکه‌ین و خۆڵی به‌سه‌ردا بپژێنین. ئێمه هه‌ر له یه‌که‌م نامیلکهماندا واتا، "شۆڕشی ئێران و ڕۆڵی پرۆلیتاریا، هێڵه گشتییه‌کان"، ڕامان گه‌یاند، که ئێمه سۆسیالیستین و بۆ سۆسیالیزم تێده‌کۆشین، وه پاشان وه‌ک لێکدانه‌وه‌یه‌کی تاکتیکی ده‌رمان خست، که بۆچی شۆڕشی سۆسیالیستی ده‌ستبه‌جێ و ڕاسته‌وخۆ له‌و بواره کۆنکرێتهدا ئیمکانی نه‌بوو. ئه‌م باسه‌ی ئه‌مڕۆمان سه‌باره‌ت به شێوه‌کاری کۆمۆنیستی، ده‌بێ ڕێک له ده‌وری ئه‌و خاڵه بخولێته‌وه، که بۆچی ئه‌م بۆچوونه ئوسووڵییه ده‌رباره‌ی ناسنامه و سیمای کۆمۆنیستی له لایه‌که‌وه و مه‌سه‌له تاکتیکییه‌کان له لایه‌کی تره‌وه، له کاری ڕێکخراوهییماندا به دروستی ڕه‌نگی نه‌دایه‌وه و جیاوازیی عه‌مه‌لیی ئێمه و پۆپۆلیسته‌کان به قه‌ده‌ر جیاوازیی تیۆری نێوان ئێمه و ئه‌وان زه‌ق و به‌رچاو نه‌بوو.
ئێمه کۆمۆنیستین و ده‌بێ هه‌میشه و له هه‌موو دۆخێک‌دا چینی کرێکار بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی کامڵی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی ئاماده بکه‌ین. به‌ڵام مه‌سه‌له تاکتیکییه‌کان، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی که چۆن له‌نێو دڵی هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تدا، له هه‌لومه‌رجێکدا که تێیدا به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌ستبه‌جێی ده‌سه‌ڵات له لایه‌ن چینی کرێکاره‌وه ئیمکانی نییه، ئه‌و چینی کرێکاره‌ی که به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی خۆی ناسیوه، ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات نزیک بکرێته‌وه.
که‌واته کاری شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌میشه‌ییمان هه‌ر هه‌مان کاری شۆڕشگێڕانه‌ی هه‌میشه‌ییمان و شۆڕشگێڕێتی سۆسیالیستیمانه که بریتییه له: ڕێکخستنی تاقه کاری له ئه‌نجامدا شۆڕشگێڕانه‌ی چینی کرێکار، یانی هه‌نگاوهه‌ڵگرتن بۆ شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، هۆشیارکردنه‌وه و یه‌کگرتووکردنی چینی کرێکار و ڕێکخستنی باشترین و تێکۆشه‌رترین کرێکاران له ڕیزه‌کانی حیزبی کۆمۆنیست‌دا. تیۆری ڕێکخراوه‌یی ئێمه ناتوانێ شتێکی تر بێ جگه له‌و تیۆرییه که ده‌ڕوانێته سه‌ر پێکهێنان و پته‌وکردنی ڕێکخستنێک که ئه‌م کاره شۆڕشگێڕانه‌یه ڕێک ده‌خات و به‌ره‌و پێشی ده‌بات. ڕێکخستنێک که هه‌میشه و دایم بێ ڕاوه‌ستان (و به‌م بۆنه‌یه‌وه هه‌میشه ده‌ستبه‌جێ)، ڕێکخستنی کرێکاران ده‌نێته ده‌ستووری خۆیه‌وه، چینی کرێکار له به‌رژه‌وه‌ندییه نیهایییهکانی خۆی ئاگادار ده‌کاته‌وه، له‌نێو چینی کرێکاردا پایه‌گای کۆمۆنیستی پێک دێنێ، له هه‌مان کاتدا ئه‌رکه تایبه‌تییه‌کانی خۆی له هه‌ر سه‌رده‌مێکی دیاریکراودا ده‌ناسێ و ئه‌م جه‌ماوه‌ره ڕێکخراوه‌ی چینی کرێکار و پێشڕه‌وه‌کانی، بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رکه تایبه‌تییه‌کانی له هه‌ر سه‌رده‌مێکدا هه‌ڵده‌خڕێنێ. تاکتیکی کۆمۆنیستی، ته‌نیا به لای ڕێکخراوێکه‌وه مانای هه‌یه، که ئه‌م شۆڕشگێڕێتییه به فه‌لسه‌فه‌ی بوونی خۆی داناوه. ته‌نیا تاکتیکه‌کانی ئه‌م ڕێکخراوه ده‌توانن تاکتیکی چینایه‌تی بن، که به‌م چه‌شنه چینی کرێکار له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربه‌خۆ و بنه‌ڕه‌تییه‌کانی خۆی ڕێک خستبێ، نه‌ک "تاکتیکێکی ڕێکخراوه‌یی" وه‌ک ئه‌وه‌ی له ئه‌زموونی ڕێکخراوه پۆپۆلیستییه‌کان له چه‌ند ساڵی ڕابوردوودا بینیومانه. کۆمۆنیسته‌کان به‌پێی پێناسی خۆیان، ناتوانن له شۆڕش و جووڵانه‌وه خه‌باتکارانه و زیندووه بیلفیعلهکان جیا ببنه‌وه، چونکه مه‌به‌ستیان ئه‌وه‌یه پرۆلیتاریای هۆشیار، ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ، وه ده‌زانن ته‌نیا له ڕێگای گه‌شه و په‌ره‌سه‌ندنی بزووتنه‌وه بیلفیعل و واقعییهکانهوه ده‌کرێ له جیهانی واقیعیدا ده‌سه‌ڵات به ده‌سته‌وه بگرێ. به‌ڵام بۆ ده‌خاڵه‌تکردن له‌م ڕه‌وته واقیعییه‌دا، ڕێکخراوه و حیزبێکی کۆمۆنیستی ده‌بێ به‌ر له هه‌موو شتێک (هه‌میشه و دایم) هه‌وڵ بدا ئه‌و هێزه‌ی وا تاکتیک ڕه‌چاو ده‌کات، یانی هێزی چینی کرێکار، له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندییه چینایه‌تییه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، یانی له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی غه‌یره تاکتیکی ڕێک بخا. "تاکتیک"، ده‌سته‌واژه و مه‌سه‌له‌یه‌ک نییه که په‌یوه‌ندیی نێوان حیزب و چینی پێ پێناسه بکرێ. به پێچه‌وانه‌وه، به‌ڕێوه‌چوونی تاکتیکی به ڕاستی کۆمۆنیستی و پرۆلیتاری، خۆی له گره‌وی خه‌بات بۆ ڕێکخستنی چینی کرێکار له ده‌وری ئامانجه بنهڕهتییهکانیدایه. یه‌کێک له هاوڕێیان بۆ داکۆکی له‌م خاڵه، وته‌یه‌کی زۆر گرنگی لێنینی گێڕایه‌وه، به‌م مانایه که میکانیزمی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، یانی به‌رده‌وامبوونی حوکوومه‌تی کرێکاری، قه‌رزاری وجودی ئه‌م سه‌دان و هه‌زاران ناوکه کۆمۆنیستییه کرێکارییه‌یه، که له ماوه‌ی چه‌ندین ساڵدا، له نێوان چینی کرێکاردا پێک هاتبوون و توانییان له کاتی خۆیدا چینی کرێکار بجووڵێنن، وه بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتن و پاراستنی ده‌سه‌ڵات به‌ره‌و پێشه‌وه‌ی به‌رن. به وته‌یه‌کی تر، له چه‌ندین ساڵ له‌وه پێشه‌وه و له سه‌رده‌مه جۆراوجۆره‌کاندا، بۆڵشه‌ڤیکه‌کان به‌هۆی کاری کۆمۆنیستی له‌نێو کرێکاراندا، به شێوه‌یه‌کی هه‌میشه‌یی بۆ ڕێکخستنی دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا هه‌وڵیان داوه.
به‌ڵام بابزانین ئێمه چیمان کردووه؟ به ڕاده‌یه‌ک که له ئاست ئه‌م ئیشه که‌مته‌رخه‌میمان کردووه، هه‌ر به هه‌مان ڕاده له به‌دیهێنانی سه‌ره‌تاییترین ئه‌سڵی تیۆری لێنینی ڕێکخستندا، له‌وه‌ی ڕێکخستنی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا بنرێته ده‌ستووری هه‌میشه‌یی ڕێکخستن، که‌مته‌رخه‌می کراوه. یانی به هه‌مان ڕاده پشتمان به تیۆری لێنینی ڕێکخستن نه‌به‌ستووه، وه له حاڵێکدا که له ئاستی تیۆری و ته‌نانه‌ت له مه‌یدانی ته‌بلیغ و ته‌رویج بۆ سۆسیالیزمدا خه‌باتمان کردووه، له مه‌یدانی کاری ڕێکخراوه‌ییدا خۆمان به کاری شۆڕشگێڕانه‌ی دیموکراتیکه‌وه به‌ستۆته‌وه. یانی له کرده‌وه‌دا ملمان به شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوایی داوه. ئه‌گه‌ر که‌سێک سۆسیالیزم به مانای عه‌مه‌لیی وشه‌که، به ڕێکخستنی کرێکارانی کۆمۆنیست نه‌زانێ، دیاره ڕیزی کرێکارانی کۆمۆنیست ڕێک ناخا. لێره‌دا جێی خۆیه‌تی که ئاماژه به ئه‌نجامگیرییه‌کی یه‌ک لایه‌نه‌ی هاوڕێیهک له هه‌مان فۆرموولبه‌ندی به‌رته‌سکی "ڕێکخراوچێتی" بکه‌م. ئه‌و هاوڕێیه له ڕووی ئه‌و فۆرموولبهندییهوه، به‌و ئه‌نجامه گه‌یشت، که "ئێمه کرێکاران ده‌که‌ینه سۆسیالیست، به‌ڵام پۆپۆلیسته‌کان، کرێکاران بۆ ڕێکخراوی خۆیان بانگه‌واز ده‌که‌ن". من ده‌ڵێم ئه‌گه‌ر ڕێکخستنی ئێمه کۆمۆنیستی بێ، ئه‌رکی سه‌ر شانمانه که بێ هیچ ئه‌ملا و ئه‌ولایه‌ک، کرێکاران بۆ ڕێکخستنی خۆمان، وه ته‌نیا بۆ ڕێکخستنی خۆمان بانگه‌واز بکه‌ین. کرێکارانی کۆمۆنیست ده‌بێ ڕێکخراو بن و له ڕیزه‌کانی ئێمه‌دا ڕێکخراو بن. بۆچی پرش‌وبڵاو بن یان به ڕێکخراوه‌کانی تره‌وه، به ورده‌بۆرژوازییه‌وه په‌یوه‌ست بن؟ گوایه غه‌یری حیزبی کۆمۆنیست هیچ کۆمۆنیستێکی تر هه‌یه؟ وه ئایا ڕزگاریی چینی کرێکار جگه له ڕێگای ڕێکخراوبوونی ئه‌و چینه له ڕێکخراوه‌ی حیزبی خۆیدا، له هیچ ڕێگایه‌کی تره‌وه ئیمکانی هه‌یه؟ ئه‌مڕۆ نه‌ک هه‌ر به سۆسیالیستکردنی کرێکاران، به‌ڵکوو ڕێکخستنی ئه‌وان له ڕیزه حیزبییهکانماندا، ئه‌رکی هه‌ره گرنگ و پێویستمانه. ئه‌و ئه‌رکه ئه‌رکی هه‌ره پێویست و هه‌میشه‌یی و هه‌موو ڕۆژهمانه.
باشه؟ ئه‌م کاره بۆچی ده‌بێ پێی بگوترێ کاری ئارامی سیاسی (باسی ئه‌وه‌ش ناکه‌ین که له ڕابوردوودا ته‌نیا به‌کاری "دژ به ڕژێم" ده‌وترا کاری ئارامی سیاسی). کاری ئێمه ئارام نییه. ڕێکخستنی هه‌میشه‌یی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا کارێکی "ئارام" نییه. کارێکی جه‌نگاوه‌رانه‌ی کۆمۆنیستییه. سۆسیالیزم هه‌ر له ڕۆژی بڵاوبوونه‌وه‌ی مانیفێستی کۆمۆنیسته‌وه جه‌نگاوه‌ر بووه. ڕێکخستنی کرێکاران له حیزبی کۆمۆنیست‌دا، په‌ره‌پێدان و به‌رینکردنه‌وه‌ی ڕیزه‌کانی حیزب، ئاگادارکردنی کرێکارانی پێشڕه‌و و کۆمه‌ڵانی به‌رینی کرێکار له به‌رژه‌وندیی سه‌ربه‌خۆی چینی خۆیان، به‌بێ ئه‌وه‌ی به هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌ته‌وه به‌ند کرێ، یه‌کگرتووکردنی ڕیزه‌کانی چینی کرێکار له هه‌ر شوێنێک که بۆرژوازی به ئاگا و به ئه‌نقه‌ست ته‌فره‌قه و چه‌ندبه‌ره‌کی ده‌خاته ڕیزه‌کانی چینی کرێکاره‌وه، له هه‌ر شوێنێک که ڕاستییه ئابووری و سیاسی و فه‌رهه‌نگییه‌کانی کۆمه‌ڵی بۆرژوازی ده‌بێته هۆی پێکهاتنی ئه‌م که‌لێن و که‌له‌به‌رانه، خه‌باتی کۆڵنه‌ده‌رانه له‌م ڕێگایه‌دا و هه‌وڵدان بۆ نزیککردنه‌وه‌ی چینی کرێکار له ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له‌نێو دڵی هه‌موو هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تدا، وه قووڵکردنه‌وه و به‌ره‌وپێشبردنی هه‌ر بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه که ڕێگا بۆ سۆسیالیزم خۆش ده‌کات، به‌ڵێ ئه‌مه خۆی له خۆیدا کاری شۆڕشگێڕانه‌ی کۆمۆنیستییه. چ شۆڕشێك له ئارادا بێ و چ له ئارادا نه‌بێ، چ سه‌رده‌می دامرکان بێ و چ له سه‌رده‌می گه‌شه و هه‌ڵچوون، شۆڕشگێڕێتی ئێمه به بار و دۆخی سیاسییه‌وه گرێ نه‌دراوه. شۆڕشگێڕێتی ئێمه خۆی به خۆیه‌وه به‌نده و له ئامانجه کۆمۆنیستییهکانمانهوه، له په‌یوه‌ندی هه‌ره نزیکی نێوان ئه‌م ئامانجه و خه‌باتی هه‌میشه‌یی و له ڕاوه‌ستان نه‌هاتووی چینێکی دیاریکراو له کۆمه‌ڵی بۆرژواییدا، واتا له پرۆلیتاریاوه سه‌رچاوه ده‌گرێ. ئه‌وه‌یه ئه‌و سۆسیالیزمه جه‌نگاوه‌ره‌ی که ئێمه ده‌یناسین.
که‌واته، مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌کیی باسه‌که جارێکی تر دووپات ده‌که‌مه‌وه. ئێمه له هه‌مان کاتدا که له هۆشیارکردنه‌وه‌دا سۆسیالیزممان مه‌به‌ست بووه، له ڕێکخستنی کاری شۆڕشگێڕانه‌دا یانی، به شێوه‌یه‌کی گشتی له مه‌یدانی ڕێکخستندا، به‌کرده‌وه ملمان به شۆڕشگێڕێتی ورده‌بۆرژوازی دا و به‌م بۆنه‌یه‌وه ڕێکخراوێکمان پێک هێنا، که بۆ شۆڕشی دیموکراتیکی گشتی له‌بار بوو، وه له‌گه‌ڵ ئه‌ودا ده‌گونجا. ڕاستییه‌که‌ی ئه‌وه‌یه، که ئێمه له به‌ندی ٨ی به‌رنامه سهرهتایییهکانماندا و ئێستا له به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست‌دا، سه‌رخه‌تی تیۆری لێنینی ڕێکخستنمان خستۆته ڕوو. ئه‌م تیۆرییه، فه‌لسه‌فه‌ی وجوود و مه‌به‌ستی ڕێکخستنی کۆمۆنیستی و تایبه‌تییه‌کان و ناوه‌ڕۆکی هه‌ڵسووڕانی ئه‌و ڕێکخراوه، هه‌روه‌ها ئه‌و ئه‌سڵانه‌ی ده‌ڕواننه سه‌ر شێوه عه‌مه‌لییه‌کانی ئه‌و ڕێکخستنه‌ی به‌یان کردووه. ئه‌و شۆڕشه کۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی که ئێمه‌ی بۆ مه‌یدانی خه‌بات بانگه‌واز کردووه، به ڕوونی ئه‌و ڕێکخستن و شێوه و ڕهوشتانهشی که له‌گه‌ڵی دێنه‌وه دیاری کردووه. حیزبی کۆمۆنیست ده‌یه‌وێ کرێکاران له به‌رژه‌وه‌ندییه سه‌ربه‌خۆ و چینایه‌تییه‌که‌یان ئاگادار بکاته‌وه، له ڕیزی سه‌ربه‌خۆی خۆیاندا ڕێکیان بخات، چینی کرێکار بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی بجووڵێنێ، وه ده‌زانێ له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی دیاریکراوی سیاسی‌دا و له هه‌ر بوارێکی دیاریکراودا، چۆن ده‌بێ له ده‌سه‌ڵات نزیک بێته‌وه. حیزبی کۆمۆنیست به‌رده‌وام تێده‌کۆشێ ته‌قه‌لاکانی به‌ره‌ی دژ به شۆڕش، جا چ له ده‌سه‌ڵاتدا بێ و چ له ئۆپۆزیسیۆندا، پووچه‌ڵ بکاته‌وه و له هه‌ر هه‌لومه‌رجێکی تایبه‌تیدا، چینی کرێکار له‌به‌ر تیشکی خه‌بات له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا زیاتر له ئامانجه نیهایییهکهی تێبگه‌یه‌نێ.
باشه! ڕه‌وشته عه‌مه‌لییه ڕۆژانه‌یییه‌کانی حیزبێکی ئاوا چۆنن؟ ئه‌گه‌ر بنچینه‌ی مه‌وجوودییه‌تی ڕێکخستنی خۆمان له سه‌ر ئه‌و خاڵه‌ی سه‌ره‌وه دامه‌زرێنین، وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره یانی دیاریکردنی شێوه عه‌مه‌لییه‌کان یه‌کجار ساده ده‌بێته‌وه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر شۆڕشگێڕێتی خۆمان وه‌ک ورده‌بۆرژوا_ سۆسیالیسته‌کان له خه‌باتی "دژ به ڕژێم"، وه یان ته‌نانه‌ت له خه‌باتی دیموکراتیکدا خوڵاسه بکه‌ینه‌وه، دیاره هه‌موو ئه‌و ئه‌نجام و شوێنه‌وارانه‌ی وا باسمان کرد، یه‌که یه‌که له‌ناو ئێمه‌دا سه‌ر هه‌ڵده‌ده‌ن. ئه‌و کاته کاری کۆمۆنیستی وه‌ک مه‌سه‌له‌یه‌کی دژوار و پڕ پێچ و گرێ ده‌رکی پێ ده‌کرێ. ئه‌و کاته هه‌ڵسووڕانی کرێکاریمان له چه‌ند جووڵانه‌وه‌یه‌کی ئانارکۆسهندیکالیستیدا خوڵاسه ده‌بێته‌وه. ئه‌و کاته ڕێکخراوی سۆسیالیستی چینی کرێکارمان له‌بیر ده‌چێته‌وه. ئه‌و کاته ده‌بینین کاری کۆمۆنیستی به‌رده‌وام و شۆڕشگێڕانه، ناته‌بایی و ناکۆکی له‌گه‌ڵ هه‌ڵسووڕانی تاکتیکی و نه‌رمی نیشاندان له ڕه‌چاوکردنی تاکتیکدا هه‌یه. ئه‌و کاته مه‌ترسی ڕێکخراوچێتی هه‌ڕه‌شه‌مان لێ ده‌کات. به‌ڵێ هه‌موو ئه‌مانه ده‌شێن، چونکه هاتنه خواره‌وه‌مان له‌و ئامانجه چینایه‌تییانه‌ی وا بۆ خۆمان دیاریمان کردوون و بهرچاوتهسکی سیاسیی ڕێگای ئه‌وه‌مان بۆ ده‌کاته‌وه، که سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و قۆرتانه بمێنێته‌وه و نیشانه و دیارگه‌ی سه‌رکه‌وتن بۆ خۆمان بدۆزینه‌وه. به‌ڵام به‌ره‌وپێشچوونی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی، پێوانه‌ی خۆی هه‌یه و به سه‌نگی خۆی هه‌ڵده‌سه‌نگێنرێ و هیچ ئانارکۆسهندیکالیست و هیچ ڕێکخراوچییهک ناتوانێ به پێی ئه‌م سه‌نگ و پێوانانه خۆی به سه‌رکه‌وتوو بزانێ. نه‌ک هه‌ر ئانارکۆسه‌ندیکالیسته‌کان، نه‌ک هه‌ر سیکتاریستهکان، به‌ڵکه ته‌نانه‌ت کوده‌تاچییه‌کانیش ڕه‌نگه بتوانن ڕژێمی شا‌و خومه‌ینی بڕووخێنن. به‌ڵام شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تیی پرۆلیتاریا ئه‌و ئه‌رکه ده‌خاته سه‌رشانمان، که شێوه‌ی کۆمۆنیستی ڕه‌چاو بکه‌ین. به شێوه و ڕه‌وشتی ورده‌بۆرژوایی ناتوانی به ئامانجی کۆمۆنیستی بگه‌ی. ئه‌و که‌سه ده‌توانێ بانگه‌شه‌ی خه‌بات و شۆڕشی بێ‌وچان بکات، که ڕێکخراوه‌که‌ی خۆی، بۆ خه‌باتی "دژ به ڕژێم" و ته‌نانه‌ت شۆڕشی دیموکراتیک پێک نه‌هێنێ و هه‌موو بوون و نه‌بوونی خۆی به خه‌باتێکی له‌م چه‌شنه‌وه نه‌به‌ستێته‌وه. که‌سێک بێ که هه‌ر له ئێستاوه، شێوه و ڕه‌وشتی کۆمۆنیستی هه‌بێ و بۆ شۆڕشی سۆسیالیستی، بۆ دیکتاتۆریی پرۆلیتاریا، ده‌ست بداته ڕێکخستن و ته‌بلیغ و ته‌رویج. چونکه بێوچانبوونی شۆڕش، له گره‌وی بوونی پرۆلیتاریایه‌کی سۆسیالیستی به‌هێزدایه، که ده‌بێ ئه‌مڕۆ ڕێکخراو بێت. ئه‌گه‌ر ئه‌مه نه‌کرێ، هه‌موو شۆڕشێک هه‌ر چه‌ندیش گه‌وره و گران بێ، ده‌نرێته به‌رده‌ستی بۆرژوازی.
پێویسته ئاماژه به خاڵێکی دیکه‌ش بکه‌م. مانای ڕێکخستنی حیزبی لێنینی ئه‌وه‌یه، که به کرده‌وه ده‌ست بده‌یته خه‌بات به شێوه‌یه‌کی حیزبی (کۆمۆنیستی). ئێمه له‌سه‌ر ئه‌و بڕوایه‌ین، که ته‌نیا شێوه‌کارێک که به ڕاستی کۆمۆنیستی بێ، ته‌نیا ئه‌و شێوه‌یه‌ی که ڕه‌چاوکردنی به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستی ئێمه‌ی مه‌به‌ست بێ و له‌م به‌رنامه‌یه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبێ، ده‌توانێ حیزبی کۆمۆنیست به‌رهه‌م بێنێ و وه‌کوو حیزبی کۆمۆنیستی بینوێنێ. مه‌وجوودییه‌تی حیزبی کۆمۆنیست له گره‌وی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شێوه کۆمۆنیستییهکاندایه. حیزب ئه‌گه‌ر بێت و شێوه‌ی غه‌یره کۆمۆنیستی ڕه‌چاو بکات، تیا ده‌چێ. چونکه ئه‌گه‌ر "یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست" به‌بێ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شێوه‌ی کۆمۆنیستی، نه‌توانێ ئامانجی کۆمۆنیستی پیاده بکات، ئه‌گه‌ریش ناوی خۆی بکاته حیزبی کۆمۆنیست، ئه‌وا هه‌مان شت ڕوو ئه‌دات. چه‌ند مانگ له‌مه‌و پێش خه‌بات بۆ جێگیرکردنی به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیست چه‌ند گرنگ و حه‌یاتی بوو، ئه‌مڕۆش ڕوونکردنه‌وه و جێگیرکردنی پێویستیی به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی شێوه کۆمۆنیستییه‌کان، به هه‌مان ڕاده گرنگ و حه‌یاتییه. وه ئه‌وه ئه‌رکێکی یه‌کجار گرنگی سه‌رشانی کۆنگره‌که‌ی ئێمه‌یه که ئه‌م پێودانگه، نه‌ک هه‌ر له‌نێو ڕیزه‌کانی (یه‌کێتیی تێکۆشه‌رانی کۆمۆنیست)دا، به‌ڵکوو له‌نێو بزووتنه‌وه‌ی کۆمۆنیستیشدا جێگیر بکات.
ئێمه ئه‌مڕۆ به ئاڵایه‌کی مێژینه‌وه له کۆنگره ده‌چینه ده‌ره‌وه، ئاڵای خه‌باتکردن به شێوه‌ی حیزبی لێنینی. به بڕوای من به کۆنگره‌که‌ی ئێمه، کۆمۆنیسته‌کان پاش ئه‌و دابڕان و بۆشایییه دوور و درێژه، جارێکی تر به تیۆری حیزبی لێنینییهوه و به ئیراده‌ی پۆڵایینه‌وه بۆ دروستکردنی حیزبێکی ئاوا، پێیان ناوه‌ته مه‌یدان. ئێمه ئیتر نه‌ک هه‌ر له باری تیۆرییه‌وه، به‌ڵکه له کرده‌وه‌شدا، میراتی لادانی بۆرژوایی و ورده‌بۆرژوایی له کۆمۆنیزم و کاری کۆمۆنیستیمان وه‌لا ناوه. من دڵنیام ئه‌گه‌ر ئێستا باسه‌که به‌ره‌و ژوورتر به‌رین و شێوه‌کانی کاری کۆمۆنیستی له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کاندا یه‌که یه‌که دیاری بکه‌ین، ئه‌و کاته ده‌رده‌که‌وێ که چۆن ته‌نانه‌ت له‌نێو دڵی ئه‌م هه‌لومه‌رجی داپڵۆسین و سهرکوتکردنهشدا، زه‌مینه‌ی یه‌کجار له‌بار بۆ گه‌شه و پته‌وکردنه‌وه‌ی ڕێکخستنمان هه‌یه و بۆرژوازی ئه‌و لێهاتوویییهی له به‌رامبه‌ر ڕێکخراوه ورده‌بۆرژوا_ سۆسیالیسته‌کان بوویه‌تی، له به‌رامبه‌ر ئه‌و کۆمۆنیستانه‌ی به شێوه‌ی کۆمۆنیستی هه‌ڵده‌سووڕێن نایبێ.
[1] خه‌تی ٣، به‌و ڕێکخراوه کۆمۆنیستانه‌ی پاش شۆڕشی ساڵی ١٩٧٩ی ئێران ده‌گوترا، که حیزبی توده‌ی ئێران و ڕه‌وتی چریکهکانیان به ڕیڤیژینیست ده‌ناسی و هه‌ڵوێستیان له به‌رامبه‌ردا گرتبوون. به‌ڵام پاش به‌ستنی کۆنفرانسێک به ناوی "کۆنفرانسی یه‌کگرتن"ه‌وه، که به مه‌به‌ستی خۆساغکردنه‌وه و سه‌روساماندان به خۆیان بوو، به هیچ ئاکامێک نه‌گه‌یشتن و له‌به‌ریه‌ک ترازان.
سه‌رچاوه:
کمونیستها و پراتیک پوپولیستی -
"بسوی سوسیالیسم"، دوره‌ی اول، شماره ٦ -
٢٠ مرداد ١٣٦٢
تایپکردنه‌وه‌ی: فازڵ عوسمان
hekmat.public-archive.net #2490ku.html
|