Status             Fa   Ar   Tu   Ku   En   De   Sv   It   Fr   Sp  
 

تاوانى يه‌كيتى نيشتمانى له‌دژى خه‌لكى كوردستان مه‌حكومه‌
ئيمه‌ ئه‌مينينه‌وه‌، ئيوه‌ ئه‌رون!


كوشتنى بى‌شه‌رمانه‌ى ٥ كومونيستى شورشگيرى كوردستان به‌ده‌ستى جه‌لال تاله‌بانى‌‌و يه‌كيتى نيشتمانى‌، كوشتنى پينج ئينسانى پاك‌و شه‌ريف كه‌ ژيانى خويان نابووه‌ پيناوى رزگارى بيبه‌شان‌و ئازادى‌‌و يه‌كسانيى ئينسانه‌كان‌و به‌خته‌وه‌ريى كومه‌لگاى كوردســـتان، ئيـتر ئاينده‌ى خه‌لكى كوردستانى له‌گه‌ل‌ ئه‌م كونه‌په‌رستانه‌دا به‌يه‌كجارى روشن كرده‌وه‌. هه‌ره‌شه‌‌و ده‌ستگيرى كردنه‌كان‌و ئاو‌و كاره‌با برين‌و شه‌قاوه‌چيتى كردنه‌ راستره‌وانه‌كانى تائيستاى ئه‌م تاقمه‌، هيشتا زورى فه‌رقه‌ له‌گه‌ل‌ هيرشى چه‌كدارانه‌ بوسه‌ر نوسينگه‌ى حيزبيكى سياسى به‌مه‌به‌ستى كوشت‌و كوشتار‌و ئار.بى‌.جى وه‌شاندن له‌ سه‌ياره‌ى سه‌نته‌رى پاريزگارى ژنان‌و خه‌لتانى خوين كردنى سه‌رنشينه‌كانى‌‌و وه‌رگرتنى راسپارده‌ى ئينسان كوشتن له‌ تارانه‌وه‌. ئه‌م په‌له‌ى نه‌نگه‌ پاك نابيته‌وه‌. هاورى‌يانى ئيمه‌يان بو كوشت؟ بگه‌رينه‌دواوه‌‌و چاويك له‌ "شكاتنامه‌"كه‌ى چه‌ند مانگ له‌مه‌وبه‌رى "دادگا"ى حكومه‌ته‌ عه‌شيره‌تى‌- لومپنى‌يه‌كه‌ى تاله‌بانى له‌دژى حيزبى كومونيستى كريكاريى عيراق بكه‌ن. به‌خه‌تى ره‌ش له‌سه‌ر سپى نووسيويانه‌ تاوانى ئيمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بانگه‌شه‌ بو يه‌كسانيى ژن‌و پياو ئه‌كه‌ين، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر تيروريزمى ئيسلامى‌‌و عه‌شيره‌تى‌دا ديفاع له‌ ژنان ئه‌كه‌ين، كه‌ بانگه‌وازى خه‌لك ئه‌كه‌ين بو ديفاع له‌ حيزب، كه‌ له‌به‌رامبه‌ر ره‌وته‌ كونه‌په‌رسته‌ ئيسلاميه‌كان راوه‌ستاوين‌و له‌دژى به‌ئيسلامى كردنى كومه‌لگاى كوردستان‌و زالكردنى موته‌كه‌ى ره‌شى دين به‌سه‌ر ژيانى مليونه‌ها خه‌لكدا خه‌بات ده‌كه‌ين، كه‌ خوازيارى راگه‌ياندنى جيابوونه‌وه‌ى كوردستانى عيراق‌و كوتايى هينان به‌ بى‌مافى‌‌و بى‌ناسنامه‌يى‌‌و بى‌ئاينده‌ييه‌كين كه‌ هاوشيوه‌كانى تاله‌بانى نزيكه‌ى ده‌ساله‌ له‌سه‌ر داواى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مريكا‌و ده‌وله‌ته‌ كونه‌په‌رسته‌كانى ناوچه‌كه‌ به‌سه‌ر خه‌لكى كوردستانى عيراقياندا سه‌پاندووه‌. تاوانى ئيمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ جه‌نابى تاله‌بانى‌‌و تايه‌فه‌كه‌ى پول‌‌و تفه‌نگ‌و مه‌ئموريه‌تيكيان له‌ ئه‌ملاوئه‌ولاوه‌ وه‌رگرتووه‌، تاوانى ئيمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ خه‌لكى كوردستان به‌شايسته‌ى شتيكى له‌مه‌ باشتر ئه‌زانين، تاوانى ئيمه‌ ئه‌وه‌يه‌ كه‌ بووينه‌ته‌ ئاسته‌نگ له‌به‌رده‌م راوورووت‌و فه‌رمانره‌وايى كومه‌ليك سه‌روك عه‌شيره‌ت‌و چه‌ته‌ له‌ كوردستاندا‌و ده‌مانه‌وى خه‌لك خوى ده‌سه‌لاتدار بيت‌و چاره‌نووسى خوى به‌ده‌سته‌وه‌ بگريت.

تاله‌بانى‌‌و يه‌كيتى نيشتمانى يه‌كه‌مين كونه‌په‌رستانيك نين كه‌ له‌دژى كومونيسته‌كان ده‌ست بو چه‌ك ئه‌به‌ن. يه‌كه‌مين كه‌سانيكى ساويلكه‌ نين كه‌ پى‌يان وايه‌ به‌زه‌برى چه‌ك ده‌كرى به‌سه‌ر كومونيزمدا زال بيت. حيزبى كومونيستى كريكاريى عيراق له‌م شه‌ره‌دا خاراوتر ديته‌ ده‌ره‌وه‌. په‌يوه‌ندى ئيمه‌ له‌گه‌ل‌ خه‌لكى كوردستاندا له‌جاران زياتر توندوتول‌ ئه‌بيت. ئه‌مانه‌ بو سه‌ده‌مين جار گره‌و له‌سه‌ر ئه‌سپى دوراو ئه‌كه‌ن.

كه‌ميك له‌ولاترى نووكى‌ده‌ماغى جه‌نابى تاله‌بانى‌‌و هاوريبازه‌كانيه‌وه‌، خه‌لكى كوردستانى ئيران خه‌ريكن جمهورى ئيسلامى كه‌ تاله‌بانى بو پى‌ماچ كردنى رويشتووه‌، ده‌كيشنه‌ ژير‌و ئالاى كومونيزم‌و ئازاديخوازى‌‌و حيزبى كومونيستى كريكاريى هه‌لئه‌كه‌ن. ده‌مه‌وى بزانم كاتيك به‌زوويى جمهورى ئيسلامى رويشت‌و خه‌لكى هاتن، كاتيك شورش له‌ كوردستانى ئيران، جاريكى تر كوردستانى عيراقى كرده‌ مه‌يدانى گه‌رموگورترين بزووتنه‌وه‌ى ئازاديخوازانه‌، كاتيك هاوپه‌يمانان‌و مشته‌رى‌يه‌كانى تاله‌بانى له‌ تاران تار‌ومار بوون، كاتيك ئالا سووره‌كان سه‌رتاپاى كوردستانى گرته‌وه‌، جه‌نابى تاله‌بانى‌‌و ئه‌و كه‌سانه‌ى كه‌ به‌فه‌رمانى ئه‌و په‌نجه‌يان خسته‌سه‌ر په‌له‌پيتكه‌ى تفه‌نگه‌كانيان له‌دژى كومونيزم‌و روله‌ پاكه‌كانى ئه‌م خه‌لكه‌ له‌كوى خويان حه‌شار ئه‌ده‌ن‌و په‌نا بو كى ئه‌به‌ن.

كومونيزمى كريكارى بزووتنه‌وه‌يه‌كى فراوانه‌. ته‌نها بينايه‌يه‌ك نييه‌ له‌ سليمانى‌. نوره‌ى ئيمه‌‌و خه‌لكه‌. سه‌رده‌مى ده‌سه‌لاتى تايه‌فه‌كان‌و داروده‌سته‌ چه‌كداره‌كانى سه‌ربه‌ ده‌وله‌ته‌ جياجياكان به‌سه‌ر چووه‌.

بريارده‌ر‌و جيبه‌جيكه‌رانى كوشتنى هاورى‌يانى ئيمه‌ ده‌بى ده‌سبه‌جى بناسينرين‌و له‌پيشچاوى خه‌لك‌و له‌لايه‌ن دادگا خه‌لكى‌يه‌كانه‌وه‌ دادگايى بكرين. يه‌كيتى نيشتمانى ده‌بى له‌ سياسه‌تى كونه‌په‌رستانه‌ى هه‌ره‌شه‌‌و ته‌نگه‌به‌رى دروستكردن بو حيزبى كومونيستى كريكاريى عيراق ده‌ست هه‌لگريت. خه‌لكى كوردستان، له‌دژى ئه‌م تاوانانه‌‌و جيبه‌جيكه‌رانى بينه‌ مه‌يدان. ئه‌م كونه‌په‌رستانه‌ له‌جيگاى خويان دابنينه‌وه‌. په‌شيمانيان بكه‌نه‌وه‌. بينه‌ ناو ريزه‌كانى حيزبى كومونيستى كريكاريه‌وه‌.



سلاو له‌ يادى پاكى ئه‌و كومونيستانه‌ى كه‌ بو به‌رگرى له‌ بيبه‌شان‌وبو ئازادى‌‌و سوسياليزم
له‌ شه‌قامه‌كانى سليمانيدا خه‌لتانى خوين كران!
نه‌نگ‌و نه‌فره‌ت بو بريارده‌ران‌و جيبه‌جيكه‌رانى ئه‌م تاوانه‌ چه‌په‌له‌!
بژى حيزبى كومونيستى كريكاريى عيراق!

منصور حكمت- ئه‌ندامى حيزبى كومونيستى كريكاريى عيراق
١٦ى جولاى ٢٠٠٠


Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #2080ku.html