بنه‌مای ڕێكخراوه‌یی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
په‌سه‌ندكراوی پلینۆمی چواره‌می كۆمیته مه‌ركه‌زی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران
پێشه‌كی: بنه‌مای ڕێكخراوه‌یی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران، ئه‌و بنه‌ما گشتییانه‌یه، كه بڕیاره‌كانی په‌یوه‌ست به په‌یڕه‌وی ناوخۆ و مه‌وازینی ڕێكخراوه‌یی حیزب پشتی پێ ده‌به‌ستێت. په‌یڕه‌وی ناوخۆی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی له‌هه‌ر قۆناخێكدا، ئاوێته‌یه‌كه له‌م سه‌نه‌ده و له ئاییننامه ئیجراییهكان و بڕیار و مهوازینێك كه كۆنگره، وه‌یان كۆمیته مه‌ركه‌زی حیزب له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌م بنه‌ما ڕێكخراوهییه، له مه‌یدانه موشهخهسترهكانی هه‌ڵسوڕانی حیزبیی، په‌سه‌ندی ئه‌كات. ئه‌م بڕیار و ئاییننامانه ناتوانن و نابێت له‌گه‌ڵ ئه‌م بنه‌مایانه‌ی له‌م سه‌نه‌ده‌دا هاتووه، دژبه‌یه‌ك و ناكۆك بن.
٭ ٭ ٭
بنه‌مای ڕێكخراوه‌یی
حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران
١- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران، ڕێكخراوێكی شۆڕشگێڕی ماركسییه، بۆ ڕێكخستن و ڕێنوێنیكردنی چینی كرێكار، بۆ به‌دیهێنانی شۆڕشی كۆمۆنیستی پێكهاتووه. ئامانجه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، له به‌رنامه‌ی ئه‌م حیزبه‌دا خراوه‌ته ڕوو.
٢- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران، شوێنی یه‌كگرتن و هه‌ڵسوڕانی كرێكارانی كۆمۆنیست و هه‌موو تێكۆشه‌رانی ڕێگای شۆڕشی كۆمۆنیستی چینی كرێكاره. ئه‌ندامه‌تی له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران‌دا ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه. هه‌ركه‌سێك كه خۆی به كۆمۆنیست و به شه‌ریكی ئامانجه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كانی حیزب بزانێت، وه ئاماده‌بێت، بۆ به‌دیهێنانی ئه‌و ئامانجانه، له چوارچێوه‌ی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران، هه‌ڵسوڕانی ڕێكخراو ئه‌نجام بدات، ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی حیزب. دووركه‌وتنه‌وه و وازهێنان له حیزبیش كارێكی ئازاد و ئاره‌زوومه‌ندانه‌یه.
٣- ئه‌ندامه‌تی له حیزب، سنور و مه‌رج بۆ هیچ یه‌كێك له ماف و ئازادییه فه‌ردی و مه‌ده‌نییه‌كانی ئه‌ندام دانانێت . به‌هه‌مان شێوه، ئه‌ندامه‌تی له حیزب، له هیچ هه‌لومه‌رجێكدا، نابێته مایه‌ی هیچ جۆره ئیمتیاز وه‌یان باڵاتربوونی ئه‌و، له‌چاو باقی خه‌ڵكدا.
٤. كادر، به ئه‌ندامێكی حیزب ده‌گوترێت، كه له ڕێگای هه‌ڵبژاردن، وه‌یان دانان، لێپرسراوێتی ڕێكخستن و ڕێنوێنیكردنی هه‌ڵسوڕانی حیزب، له مه‌یدانێكی دیاریكراودا، له ئه‌ستۆ ئه‌گرێت. هه‌ڵسوران به عینوانی كادر، پێویستی به‌وه‌یه، كه ئه‌و مه‌وازین و دیسپلینانه‌ی كه هاوشانی ئه‌و لێپرسراوێتییه حیزبییه‌یه كه ئه‌و كه‌سه له ئه‌ستۆی ئه‌گرێت، قبوڵ بكات. ئه‌م مه‌وازین و دیسپلینانه، ڕه‌نگه لێپرسراوێتی زیاتر و وابه‌سته‌بوون به زه‌بتوڕه‌بتی توندتر، به به‌راورد له‌گه‌ڵ مه‌وازینی گشتی چاو‌دێر به‌سه‌ر ماف و ئه‌ركی ئه‌ندامان به شێوه‌یه‌كی گشتی، له ئه‌ستۆی ئه‌فراد دابنێت. مه‌وازینی چاو‌دێر به‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی كادری حیزب، له بڕیاره تایبه‌تییه‌كانی هه‌ڵسوڕانی هه‌ر ئۆرگانێك و له ئهسنادێكیش كه چاوه‌ڕوانییه گشتییه‌كانی حیزب له كادره‌كان خستویه ڕوو، دائه‌نرێت.
٥- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ڕێكخراوێكه، بۆ ڕێكخستن و ڕێنوێنیكردنی خه‌باتێكی كۆمه‌ڵایه‌تی، كه له‌لایه‌ن خودی چینی كرێكارهوهیه، وه تایبه‌تمه‌ندییه ڕێكخراوهییهكانی حیزب، تابیعی ئه‌م ئامانجه بنه‌ڕه‌تییه‌یه. پێكهاته و مه‌وازینی ڕێكخراوه‌یی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌جۆرێكه، كه په‌یوه‌ستبوونی هه‌رچی زیاتری پێشڕه‌وانی كۆمۆنیستی چینی كرێكار و هه‌ڵسوڕانی به‌رده‌وامی ئه‌وان له حیزب‌دا، ئاسان و مسۆگه‌ر ئه‌كات.
٦- سێلولی پایه‌یی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، شانه‌ی ئه‌ندامانه، كه له شوێنی كار و ژیانی كرێكاران پێك ئه‌هێنرێت. ئاسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ستوونی حیزب، ڕێكخراوێكی قوچهكی(هه‌ره‌می)، پێكهاتوو له كۆمیته محهلییهكانی حیزب ساز ئه‌كات، كه هه‌ریه‌كه‌یان بردنه‌پێشه‌وه و ڕێنوێنی هه‌ڵسوڕانی حیزبیان له سنوورێكی زینده‌گی_ جوگرافی دیاریكراودا، له ئه‌ستۆدایه. گرنگترینی ئه‌و كۆمیتانه برییتین له كۆمیته‌ی محه‌ل (كۆمیته‌ی شوێن: شوێنی كار وه‌یان ژیان_ وه‌رگێڕ)، كۆمیته‌ی شار و ناوچه. كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زی له نوكی قوچهكی ڕێكخستنهكهدایه و ته‌واوی هه‌ڵسوڕانی حیزب، له ئاستی سه‌راسه‌ریدا، ڕێك ده‌خات و ڕێنوێنی ده‌كات.
٧- سه‌رباری ڕێكخستنی قوچهكی و ستوونی، حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی به‌گوێره‌ی پێویست، كۆمه‌ڵێك ئۆرگان و هه‌یئه‌تی پسپۆر و ده‌زگای ستادی له چه‌شنی چاپه‌مه‌نی، ده‌زگاكانی ڕاگه‌یاندن و فێركردن، یه‌كه و تۆڕه‌كانی په‌یوه‌ندیگرتن و شتی له‌م جۆره، پێكئه‌هێنێت، كه له‌ژێر چاودێری كۆمیته په‌یوه‌ندیداره‌كانی ڕێكخستنه‌وه ههڵئهسوڕێن.
٨- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، بۆ به‌رفراوانكردنه‌وه‌ی نفوزی خۆی له نێو ڕێكخراوه غه‌یره حیزبییه‌كاندا، چ ڕێكخراوه‌ی كرێكاریی وه‌یان غه‌یره كرێكاریی، وه بۆ زاڵكردنی سیاسه‌ته‌كانی خۆی به‌سه‌ر جموجۆڵی ئه‌م ڕێكخراوانه، وه‌یان بۆ به‌ده‌ستهێنانی ڕابهرییهكهی هه‌وڵ و ته‌قه‌لا ئه‌دات. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی له هه‌ر شوێنێك به پێویستی بزانێت، بۆ پێكهێنانی ڕێكخراوگه‌لێكی له‌و چه‌شنه، خۆی ده‌ستپێشكه‌ری ئه‌كات. حیزب له هه‌ر ڕێكخراوه‌یه‌كی غه‌یره حیزبی‌دا، به شێوه‌ی یه‌ك جه‌ناح و فراكسیۆنی ڕێكخراو، كار ده‌كات.
٩- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، ئه‌ركێتی كه ده‌خاڵه‌ت له هه‌موو مه‌یدانه‌كانی تێكۆشانی چینایه‌تیدا بكات و ڕۆڵی پێشڕه‌ویان تێدا بگێڕێ، هه‌روها ئه‌ركێتی كه ڕه‌وتی كۆمۆنیستی نێو ده‌روونی چینی كرێكار له ژێر هه‌ر هه‌لومه‌رجێكی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی‌دا ڕێكبخات. له‌م ڕوه‌وه حیزب، له‌سه‌ر بنچینه‌ی ئه‌مه، ئێسكبهندیی بنه‌ڕه‌تی، له‌هه‌ر قۆناخێك و له‌هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا، شێوه ئاراییشێكی ڕێكخراوه‌یی وها به‌خۆ ده‌گرێت، كه بتوانێت وه‌ڵامده‌ره‌وه‌ی پێویستییه دیاریكراوه‌كانی تێكۆشانی چینایه‌تی له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌كدا بێت. پێویستییه‌كانی هه‌ڵسوڕانی ئاشكرا و قانونی و هه‌ڵسوڕانی نهێنی و ژێرزه‌مینی، هه‌ڵسوڕانی سیاسی وه‌یان عه‌سكه‌ری، هه‌ڵسوڕان له ده‌وره‌ی ئارام وه‌یان جموجۆڵی سیاسی، هه‌ڵسوڕان له هه‌لومه‌رجی له ئارادابوون وه‌یان نه‌بوونی ڕێكخراوه جه‌ماوه‌رییه كرێكارییه‌كان و ڕێكخراوه‌كانی تر، هه‌ریه‌كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه ڕێكخراوهییهكانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی و جۆری ئۆرگانه‌كانی و ده‌زگا تهشكیلاتییهكانی كه له‌لایه‌ن حیزبه‌وه پێكئههێنرێت دائه‌نێت.
١٠- كۆنگره‌ی حیزب به‌رزترین ئۆرگانی ڕابه‌ری حیزبه، كه لانی كه‌م هه‌ر دوو ساڵ جارێك ئه‌به‌سترێت. كۆنگره له نوێنه‌رانی ڕێكخراوه حیزییهكان پێكدێت، كه به ده‌نگدانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌ندامانی ئه‌م ڕێكخراوانه هه‌ڵبژێردراوون. به‌رزترین ئۆرگانی ڕابه‌ری حیزب له ماوه‌ی نێوان دوو كۆنگره‌دا، كۆمیته‌ی مه‌ركه‌زییه، كه له هه‌ر كۆنگره‌یه‌كدا، ئه‌ندامه‌كانی هه‌ڵئه‌بژێردرێن.
١١- تێكڕای كۆمیته حیزبییه‌كان، له ئاسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ستوونی ڕێكخستن، به هه‌ڵبژاردنه.
١٢- له ئاسته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی ڕێكخستندا، ئه‌وه‌ی كه ئه‌سڵه، په‌یڕه‌ویكردنی هه‌ر كۆمیته‌یه‌كه له په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆمیته‌ی باڵاتر و په‌یڕه‌ویكردنی هه‌موو كۆمیتهكانه له په‌سه‌ندكراوه‌كانی كۆمیته مه‌ركه‌زی.
١٣- هاوفكریی له دیاریكردنی ئامانجی هاوبه‌ش و هاوهه‌نگاویی له تێكۆشانی عه‌مه‌لی بۆ گه‌ییشتن پێی، پرانسیپی بناغه‌یی په‌یوه‌ندییه ناوخۆییه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه. فراوانترین ئاڵوگۆڕی نه‌زه‌ر و هاوفكری و زۆرترین كه‌شی كراوه بۆ ده‌ربڕینی بۆچونه‌كان و تێڕوانینه جیاوازه‌كانی كه‌سه‌كان، له پرۆسه‌ی بڕیاردان بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كارێك، له ئاسته جۆربه‌جۆره‌كاندا، هاوشانی توندوتۆڵترین زه‌بتوڕه‌بت و هاوهه‌نگاوی و یه‌كپارچه‌یی عه‌مه‌لی له به‌ره‌وپێشه‌وه‌بردنی سیاسه‌ت و هه‌نگاوه په‌سه‌ندكراوه‌كان، كۆڵه‌كه‌ی لهجیاوهبوونههاتووی په‌یوه‌ندییه ده‌روونییه‌كانی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری پێكئههێنێ.
١٤- زه‌بتوڕه‌بتی توندوتۆڵی ته‌شكیلاتی، مه‌رجی پێویستی ئیدامه‌كاری و پێشڕه‌وی حیزبێكی شۆڕشگێڕی كرێكارییه، له هه‌لومه‌رجی ناله‌بار و سنورداركراوی مه‌وجود، ته‌نانه‌ت له وڵاته زۆر لیبراڵهكانیشدا. زه‌بتوڕه‌بتی زاڵ به‌سه‌ر حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری، زهبتوڕهبتێكی پشتبه‌ستوو به هوشیاری ئه‌ندامان له‌سه‌ر پێویستییه عهمهلییهكانی تێكۆشانی كۆمۆنیستی و هه‌لومه‌رجه‌كانی هه‌ڵسوڕانی حیزبه. دیسپلینی حیزبی به پله‌ی یه‌كه‌م، په‌یوه‌سته به هاوئاهه‌نگی سیاسی و مه‌عنه‌وی حیزب و پوخته‌یی و هوشیاری ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوان. حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاری له میانه‌ی هه‌وڵ و كۆششی هه‌میشه‌یی، بۆ فێركردنی ئه‌م دیسپلینه و به‌هێزكردنی ئه‌م ئاگایی و هوشیارییه له نێو ئه‌ندامان و هه‌ڵسوڕاوانی خۆیدا، له‌به‌رامبه‌ر لادان له پرانسیپی حیزبی‌دا، هه‌نگاوی ئینزیباتی دیاریكراو ئه‌گرێته‌به‌ر. ئاگاداركردنه‌وه‌ی ڕه‌سمی، سوكترین و ده‌ركردن (لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی)، توندترین هه‌نگاوی ئینزیباتییه، له حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییدا.
١٥- بناغه‌ی دیاریكردنی ئه‌رك و لێپرسراوێتی حیزبیی هه‌ر كه‌سێك، ئاماده‌یی و په‌سه‌ندكردنی ئاگایانه‌ی خودی ئه‌و كه‌سه‌یه. هیچ كه‌سێك له ئه‌ندامانی حیزب، به زۆر و به پێچه‌وانه‌ی ئاره‌زووی خۆی، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی هه‌ر ئیشوكارێك، وه‌یان قبوڵكردنی هه‌ر مه‌ئموریه‌ت و لێیپرسراوێتییهك، ڕاناسپێردرێت. له‌هه‌مانكاتدا، قبوڵكردنی هه‌ر لێپرسراوێتییه‌كی ته‌شكیلاتی و ئاماده‌بوون له هه‌ر ئۆرگانێكی حیزبیی ، به مانای، ڕاگه‌یاندنی ئاماده‌یی ئاگاهانه‌ی ئه‌و كه‌سه، بۆ قبوڵكردنی ئیشوكار، نۆرم و دیسپلین و مه‌وازینی ته‌شكیلاتی تایبه‌ت به‌و پۆسته وه‌یا ئه‌و ئۆرگانه‌یه.
١٦- حیزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی، له ژیانی خسوسی ئه‌ندامه‌كانیدا ده‌خاڵه‌ت ناكات. ئه‌م مافه، هه‌میشه بۆ حیزب پارێزراوه كه هه‌ركاتێك ڕه‌فتار و كرده‌وه‌ی ئه‌ندامانی حیزب له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تیدا، پێچه‌وانه‌ی پرانسیپه‌كانی حیزب بێت، هه‌نگاوی ئینزیباتی پێویست، تا ڕاده‌ی لێسه‌ندنه‌وه‌ی ئه‌ندامه‌تی ئه‌و كه‌سه، به‌كار ئه‌هێنێت.
٭ ٭ ٭
سالار ڕه‌شید
له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
١٧/٩/٢٠٠٤
Kurdish translation: Salar Rashid
hekmat.public-archive.net #0860ku.html
|