له‌كۆتایی ده‌وره‌یه‌كدا
ده‌قی وته‌ی منصور حكمت له كۆبوونه‌وه‌ی ئیفتتاحیه‌ی كۆنگره‌ی یه‌كه‌می حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران‌دا (ساڵی١٩٩٤)
باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر جێگاوشوێنی تایبه‌تیی بڕگه‌یه‌كه كه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی تیادا به‌رپا ده‌كرێت. پێم وایه چ له‌ڕووی ڕه‌وتی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی له‌ئاستی جیهانیداو چ له‌ڕووی ئاڵوگۆڕی ده‌روونیی چه‌په‌وه، وه ته‌نانه‌ت له‌ڕووی ڕه‌وتی حه‌ره‌كه‌تی حزبی خۆشمانه‌وه، ئێمه كۆتایی قۆناغێك‌و كۆتایی ده‌وره‌یه‌كی لێڵ تێده‌په‌ڕێنین. گه‌یشتنی هه‌موو ئه‌م پرۆسه جیاوازانه به خاڵی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووس ساز له‌م بڕگه تایبه‌ته‌دا، له‌بنه‌ڕه‌تدا به‌ڕێكه‌وت نییه، هه‌رچه‌نده له هه‌ندێ جوزئییاتدا ده‌توانێ وابێ. ئه‌و قۆناغه‌ی كه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێ، لایهنو ئه‌بعادی جیاجیای هه‌یه‌و من ده‌مه‌وێ سه‌رنجی كۆنگره بۆ ئه‌م تایبه‌تمه‌ندییه‌ی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی ئێستا‌و لایه‌نه گرنگه‌كانی ڕابكێشمو ته‌ئكید له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه بكه‌م كه به‌بڕوای من ده‌بێ له‌م جێگا‌و شوێنه‌وه وه‌ربگیرێت.
له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌ی ڕابردوودا ئێمه شاهیدی زنجیره‌یه‌ك ئاڵوگۆڕ بووین كه گرنگترین ئاڵوگۆڕه‌كانی سه‌رتاپای سه‌ده‌ی بیسته‌میان پێك ده‌هێنا. ئه‌م ده‌وره‌یه، كه به زاراوه‌ی وه‌ك ده‌ورانی پاش جه‌نگی سارد، ده‌روانی داڕوخانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات، مه‌رگی كۆمۆنیزم، ده‌ست پێكردنی نه‌زمی نوێی جیهانیو…تاد قسه‌ی لـێ ئه‌كرێت، له‌ڕووی گرنگی‌و چاره‌نووس سازییهكهیهوه له مێژووی كۆمه‌ڵگای هاوچه‌رخدا، هاوتای دوو جه‌نگی جیهانی وه‌یان شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ره. له‌ڕووی سیاسییه‌وه، له‌ڕووی ئابوورییه‌وه، له‌ڕووی ئه‌و ئاڵوگۆڕه ئایدۆلۆژییه‌وه كه به‌سه‌ر كۆمه‌ڵگایدا هێناوه، له‌ڕووی كاریگهرییهكهوه كه له‌سه‌ر جیهانبینی ئینسانهكانو تێڕوانینی ئه‌وان بۆ فه‌لسه‌فه‌ی ژیان دایناوه، وه‌سه‌رئه‌نجام له‌ڕووی تێكۆشان‌و كاریگه‌رییه‌ك كه‌له‌سه‌ر كۆمۆنیستهكانو چه‌پی دانا، ئه‌م ده‌وره‌یه له‌ڕاده‌به‌رده‌ر مێژوویی‌و چاره‌نووس ساز بووه.
هه‌ڵبه‌ته ئه‌وه‌ی كه ئێمه بووینه شاهیدی ده‌وره‌یه‌كی وا چاره‌نووس ساز هونه‌ری خۆمان نه‌بوو. به‌ڵام شتێك هونه‌ری ئێمه بووه‌و من ده‌مه‌وێ به‌رله هه‌رشتێك سه‌رنجی كۆنگره‌ی بۆ ڕابكێشم.
ئه‌م ده‌وره‌ی ئاڵوگۆڕه گه‌لێك قوربانیی هه‌بوو. له‌شێوه‌ی بزووتنه‌وه جیاجیاكان، ئامانجه جیاجیاكان‌و ئه‌و ئاسۆیانه‌ی كه له‌ده‌ست دران، به‌ڵام ئێمه له‌نیۆ ئه‌م قوربانییانه‌دا نه‌بووین. ئه‌مه ده‌وره‌یه‌ك بوو كه تیایدا كۆتایی هاتنی كۆمۆنیزمیان ڕاگه‌یاند. ئه‌گه‌ر ٨٠ له‌سه‌دی ئه‌م ئیدعایه‌ش درۆ بووبێت، به‌هه‌رحاڵ ٢٠ له‌سه‌دی نیشانده‌ری واقعییه‌تێكی بابه‌تییه، ئه‌ویش ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی چه‌پ، وه چه‌پی ماركسیست بوو له كۆمه‌ڵگادا. ئه‌مه واقعییهتێك بوو. خودی ئێمه له چه‌ندین ساڵ به‌رله‌ئێستاوه، له كۆنگره‌ی سێیه‌می حزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، وه ته‌نانه‌ت به‌مانایه‌كی گشتی‌تر له‌كۆنگره‌ی دووه‌مییه‌وه، چووین به پێشوازی ئه‌م واقعییه‌ته‌وه. ئه‌م پاشهڕۆژهمان بینی بوو، پووكانه‌وه‌ی ئه‌م چه‌په‌مان پێشبینی كردبوو و له‌به‌رامبه‌ریدا كۆمۆنیزمی كرێكاریمان وه‌كو ئه‌لته‌رنه‌تیڤ خستبووه ڕوو. له‌م ده‌وره‌یه‌دا نه‌ته‌نها بزووتنه‌وه چهپو كۆمۆنیسته‌كان كه‌وتنه ژێر مه‌نگه‌نه‌وه، به‌ڵكو به‌گشتی ئامانجه یه‌كسانیخوازه‌كان، ئازادیخوازه‌كان، خودی خۆشبینی به زاتی ئینسانیی، ئومێدی ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵگا ده‌توانێ به‌ئاراسته‌ی باشتر بووندا بڕوات، وه ته‌نانه‌ت هه‌ر جیهانبینیو تێڕوانینێكی فه‌لسه‌فی كه به هه‌ر شێوه‌یه‌ك ئینسان به عونسرێكی كاریگه‌ر له ژیانی خۆیدا پێناسه بكات، هه‌موو ئه‌مانه پاشه‌كشه‌یان پێكرا. له‌به‌رامبه‌ردا، ده‌وره‌یه‌ك له نائومێدی، سه‌رلێشێواوی، وه به‌دبینیی سه‌باره‌ت به ئایندهی ئینسان‌و ڕێڕه‌وی كۆمه‌ڵگای ئینسانی ده‌ستی پێكرد. له‌م ده‌وره‌یه‌دا شاهیدی پهرتاب بوونی ژماره‌یه‌كی زۆر، ژماره‌یه‌كی بێ‌شومار، له‌و ئینسانانه بووین كه له ده‌وره‌ی پێشوودا خۆیان به پێشكه‌وتنخواز، ئازادیخواز، یه‌كسانیخواز، ئیجابی‌و سودمه‌ند پێناسه ده‌كرد. ئێمه شاهیدی قوربانی بوونی ئه‌مانه بووین. شاهیدی ئه‌وه بووین كه ژماره‌یه‌كی زۆر به‌و ئه‌نجامه گه‌یشتن كه هیچ شتێك سودی نییه، ته‌نانه‌ت بوونه كۆرسی خه‌ڵكانی تر‌و له‌دوای ئه‌وانه‌وه وتیان ئه‌مه "كۆتایی مێژوو"ه، دنیا هه‌ر ئه‌مه‌یه‌و ئیتر هه‌روا ده‌مێنێته‌وه. فۆرمۆڵبهندیی جۆراوجۆر سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه دنیا هه‌ر ئه‌مه‌یه‌و ده‌بێ له‌گه‌ڵی بسازێین، له هه‌موو ده‌لاقه‌كانی كۆمه‌ڵگاوه، له‌جیهانی هونه‌ره‌وه تا سیاسهتو تیۆری‌و ئایدۆلۆژی سه‌ریان ده‌رهێنا. ئه‌نجامێكی به‌ڕواڵه‌ت حاشاهه‌ڵنه‌گر كه به‌ده‌سته‌وه دراو حوكمێك كه وه‌كو بیرۆكه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتوو ڕاگه‌یه‌نرا ئه‌مه بوو كه ئه‌وه كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌دارییه كه سه‌ركه‌وتووه، ئیتر ئه‌مه به‌شی ئینسانه، ئه‌مه دیموكراسییه (هه‌ر ئه‌مه‌ی كه ده‌یبینن نه‌ك بیرۆكه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌هه‌م)، ئه‌مه هه‌لومه‌رجی كار‌و گوزه‌رانه، زاهیرو باتنی جیهان هه‌ر ئه‌مه‌یه‌و ئینسانه‌كان ده‌بێ خۆیانی له‌گه‌ڵ بسازێنن. ئه‌م خۆسازانهش هه‌ركه‌سه ده‌بێ لهخهڵوهتگهو ته‌نهایی خۆیدا ئه‌نجامی بدات چونكه ئه‌تۆمیزه بوونی ته‌واوی ئینسانه‌كانیش تایبه‌تمه‌ندییه‌كی تری ئه‌م ده‌وره‌یه بوو: ده‌ستوپێ بهستراویو ته‌سلیم بوونی ته‌واوی فه‌رد له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ڕووداوانه‌ی كه به‌سه‌ری ده‌هات، له سه‌یركردنی هه‌موو ڕۆژه‌ی كوشتاری خه‌ڵك له‌ئاستی ده‌یان هه‌زار كه‌سی له ڕۆژێكدا وه ئه‌وه‌ی كه كارێكت له‌ده‌ست نایه‌ت، تا ئه‌وه‌ی كه معلوم نییه هه‌ر سبه‌ێنێ چی به‌سه‌ر كار‌و سه‌عاتی كار‌و كرێكه‌ی خۆتدا دێت وه‌یان چاره‌نووسی مافی زیندوو مانه‌وه‌ت یان مافی چوونه مه‌دره‌سه چی به‌سه‌ر دێت. ئه‌م ته‌مومژه ئاسمانی جیهانی داگرت.
به‌بڕوای من ئێمه قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م ده‌وره‌یه‌مان تێپه‌ڕاندووه، دواتر ڕوونی ده‌كه‌مه‌وه چۆن‌و بۆچی. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه ئێمه سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك ده‌بێ له‌م ده‌وره‌یه‌دا شانازی پێوه بكه‌ین، ئه‌وه‌یه كه ئێمه نه‌ته‌نها له‌ڕیزی قوربانیانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا نه‌بووین، به‌ڵكو له‌و چه‌ند دانه ڕووداوه ئیجابییانه بووین كه له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌جیهاندا ڕوویان ده‌دا. له‌به‌رامبه‌ر ئاینده‌یه‌كی تاریكدا كه بۆرژوازی به‌كرده‌وه سه‌رباری هه‌مو وه‌عده‌و به‌ڵێنه‌كانی ده‌یخسته به‌رده‌م ملیۆنه‌ها ئینسان، ئێمه یه‌كێك بووین له‌و چه‌ند ڕایه‌ڵانه‌ی كه كۆمه‌ڵگایان به ڕابردوویه‌كی ئومێدبه‌خش، به‌خه‌باتی حه‌قخوازانه‌ی ڕابردوو و ئه‌و ئاسۆ ئینسانییه فراوانانه‌ی كه له ده‌یان ساڵ پێشتره‌وه ئینسان چاوی تێ بڕیبوو په‌یوه‌ست ده‌هێشته‌وه. ئه‌گه‌ر ئێمه‌ومانان له‌م ته‌سویره بكه‌نه ده‌ره‌وه، ئێمه‌و ئه‌و ئینسان‌و ڕه‌وتانه‌ی چه‌شنی ئێمه كه وه‌ك هه‌میشه پێیان داگرت‌و وتیان نه‌خێر، ئازادی مانای هه‌یه، یه‌كسانی ئینسانه‌كان مانای هه‌یه، بزووتنه‌وه‌ی چینی كرێكار مانای هه‌یه، ئه‌وكاته ئه‌م ده‌وره‌یه ده‌بووه دابڕانێكی بنه‌ڕه‌تیی له‌مێژووی جیهاندا. وه‌كو شه‌ڕێكی ئه‌تۆمی كه شارستانێتی دوای ئه‌و ده‌بێ له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێ بكاته‌وه. به‌ڵام كه‌سانێك‌و ئینسان گه‌لێك هه‌بوون كه مقاوه‌مه‌تیان كرد‌و هه‌وڵیان دا ئاراسته‌ی جیهان له‌م وه‌زعه چه‌په‌ڵ‌و ئاینده چهپهڵترهی كه به‌ڵێنیان ده‌دا به‌لای ڕابردوویدا وهرچهرخێننو وه‌بیری بهێننه‌وه كه پێشتر هیواو ئامانجێك هه‌بووه، مهبادئێك هه‌بووه، كۆمه‌ڵێك پێشڕه‌وی هه‌بووه، ماركسێك هه‌بووه، ئامانجێكی سۆسیالیستی هه‌بووه، بیمه‌یه‌كی بێكاری هه‌بووه، حقوقێكی مهدهنیو كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌بووه. ئێمه له‌ڕیزی ئه‌م مقاوهمهتهدا بووین، له‌و ڕایه‌ڵانه بووین كه نه‌یانده‌هێشت دنیا له چاوگه ئینسانی‌و مه‌ده‌نییه‌كه‌ی ڕابردووی داببڕێت‌و به په‌یوه‌ستیی ده‌یان هێشته‌وه‌و به‌م جۆره ڕێگه‌یان خۆش ده‌كرد بۆ په‌لاماری دووباره له ئاینده‌دا. ئێمه له‌و ده‌روازانه بووین كه دیمه‌نه كۆنترو ئینسانیترو گهروهترهكانیان له‌به‌رچاوی ئه‌م دنیایه ده‌هێشته‌وه.
كاتێك ده‌ڵێم "ئێمه"، ڕه‌نگه كه‌سێك لێره له‌به‌ر خۆیه‌وه بیر بكاته‌وه‌و بڵـێ "به‌ڵام من خۆم له‌م ده‌وره‌یه‌دا كارێكی ئه‌وتۆم نه‌كردووه". ئه‌مه گرنگ نییه. گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌موومان خشته‌كانی بزووتنهوهیهكمان پێك ده‌هێنا كه به‌سه‌ریه‌كه‌وه ئه‌م ڕوخساره‌ی له‌خۆی نیشان دا‌و ئه‌م ڕۆڵه‌ی گێڕا. وه به‌بڕوای من ئه‌م ڕۆڵه له‌چوارچێوه‌ی هه‌ڵسووڕانی ڕاسته‌وخۆی ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه‌دا، ئێران‌و ناوچه‌كه، چاره‌نووس ساز بوو‌و له‌ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ویش بێبایه‌خ نه‌بوو. له ئاینده‌دا زۆر كه‌س ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌و چاو به‌م ده‌وره‌یه‌دا ده‌گێڕنه‌وه‌و ناچارن له‌ڕێگه‌ی ئێمه‌وه، وه له‌كه‌ناڵی ئه‌م ده‌ریچه‌و ئه‌م په‌یوه‌ندانه‌ی كه ئێمه‌و كه‌سانی وه‌ك ئێمه له‌گه‌ڵ ئینسانیه‌تی به‌ر له‌م تاریكییه‌ی دوایی وه له‌گه‌ڵ ئامانجه ئینسانی‌و سۆسیالیستی‌و یهكسانیخوازانهكاندا پاراستمانو هێشتمانه‌وه، سه‌یری مێژووی خۆیان بكه‌ن. بۆ نموونه ئێمه هه‌وڵماندا ماركس زیندوو ڕابگرین. بۆ یه‌ك سات بیهێننه به‌رچاوتان كه ئه‌گه‌ر ماركس له‌جیهان بسه‌ننه‌وه چ شتێكی لـێئهمێنێتهوه. ئێمه له‌ڕیزی كه‌سانێكدا بووین كه هه‌وڵیان دا ڕێگه نه‌ده‌ن دنیا له ماركس، له لینین، له بیرۆكه‌ی یه‌كسانی‌و ئازادی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی مه‌حروم بكه‌ن. وه ئه‌م ده‌ریچه‌یه هه‌رچه‌ندێك بچووك بووبێت، هه‌رچه‌ندێك ئێمه ناچالاك بووبێتین، هه‌رچه‌ندێك حزب‌و بزووتنه‌وه‌یه‌كی به‌رته‌سك به وڵاتێك‌و ناوچه‌یه‌كی كه‌م بایهخو لاوه‌كی بووبێتین له ئاستی نێونه‌ته‌وه‌ییدا، به‌هه‌رحاڵ ده‌ریچه‌یه‌ك بووین‌و له ده‌ریچه بچووكه‌كانه‌وه ده‌كرێ سه‌یری دیمه‌نی گه‌وره بكرێت. كه‌سێك كه دواتر سه‌یری ئه‌م دیمه‌نه ده‌كات، كارێكی به ڕاده‌ی هه‌وڵه‌كه‌ی ئێمه‌وه نییه، كاری به ناوه‌ڕۆكی هه‌وڵه‌كه‌ی ئێمه‌وه هه‌یه. ئه‌مه ئه‌و شته‌یه كه به‌بڕوای من ئێمه ده‌توانین سه‌ربه‌خۆ له ئه‌ندازه‌ی هه‌وڵی تاكه كه‌سیی یان ده‌سته جه‌معیی خۆمان، پـێی سه‌به‌رز بین. ده‌توانین بگه‌ڕێینه‌وه‌و بڵێین كه له‌م ساڵانه‌دا، له‌م ده‌وره‌یه‌دا كه تۆپێك دای به ناوه‌ڕاستی جیهانی بۆرژوازیداو بۆگه‌ناو به هه‌موولایه‌كدا په‌ڕی، وه ژماره‌یه‌ك ئینسانی زۆریش له‌گه‌ڵیدا په‌ڕین، به‌جۆرێك كه ئیتر جیاكردنه‌وه‌ی بۆگه‌ناو له‌و ئینسانانه ئیمكانی نه‌بوو، ئێمه ئاشكرا بوو كه چ ده‌ڵێین، ئێمه ڕاوهستاینو ئه‌و ئاسۆیانهمان له‌به‌رچاوی خه‌ڵكدا هێشته‌وه. وه به‌بڕوای من ئه‌مه ئه‌مڕۆ خه‌ریكه وه‌ڵام ده‌داته‌وه. ده‌ورانی لێڵی خه‌ریكه به‌حوكمی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی‌و هه‌روه‌ها به ههوڵو ته‌قه‌لایه‌كی له‌م جۆره، كۆتایی پـێدێتو ئێمه ده‌گه‌ینه خاڵێك كه بۆجارێكی تر ده‌كرێ قسه له پێشڕه‌وی بكرێت‌و بۆ پێشڕه‌وی هه‌وڵ بدرێت.
ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێ كۆنگره‌ی به‌ڕه‌سمییه‌ت ناسینی ئه‌م حه‌قیقه‌ته بێت له‌باره‌ی خۆمانه‌وه. ئه‌و شته‌ی كه ئه‌مڕۆ بۆ ئێمه مایه‌ی شۆروشهوقو شانازی بێت ئه‌وه نییه كه گوایا زۆر باش كارمان كردووه، بووینه‌ته حزبێكی زۆر مه‌زن، سه‌دان ئه‌نداممان گرتووه‌و…تاد. حه‌قیقه‌تی ئه‌مڕۆی ئێمه ئه‌مه نییه. به‌ڵكو ئه‌وه‌یه كه ئێمه سه‌ربه یه‌كێك له باشترین ڕێچكه فكری-سیاسییه‌كانی ده‌یه‌ی ئه‌خیر بووین‌و بزووتنه‌وه‌كه‌ی ئێمه له‌م ده‌وره‌یه‌دا یه‌كێك بوو له باشترین، شیرین ترین، ئیجابی ترینو ڕۆشنبین ترین ڕێچكه فكری‌و سیاسییه‌كان له كۆمه‌ڵگادا… به‌بڕوای من كه‌سێك كه له‌م ساڵه خهتهرانهدا، سه‌ربه‌م بزووتهوهیه بووه ده‌توانێ ئه‌مڕۆ به‌ڕاستی سه‌ربه‌رز بێت. ئه‌م سه‌رفرازییه حه‌قی ئه‌م كۆنگره‌یه‌یه. ئه‌م كۆنگره‌یه به‌ڕێكه‌وت نییه. ئێمه‌ش ده‌كرا پهرتاب بووینایه، ئه‌تۆمیزه بووینایه، ده‌مانتوانی ده‌رگیری خانهگیترینو گه‌وجانه‌ترین مشت‌ومڕ بووینایه له‌گه‌ڵ خانهگیترینو گه‌وجانه‌ترین ڕهوتهكاندا. به‌ڵام نه‌بووین. چووینه پێشه‌وه، وه به‌بڕوای من ته‌نانه‌ت ڕوونتر له هه‌ر كاتێكی تر بیرمان كرده‌وه‌و ڕێڕه‌وی خۆمان دیاری كرد. ئایا وه‌كو حزبێك له‌خۆمان ڕازین؟ به‌بڕوای من وه‌كو حزبێك یان هه‌ڵسووڕاوانی بزووتنه‌وه‌یه‌ك جێگای ڕه‌زامه‌ندییه‌كی زۆر بۆ ئێمه له‌ئارادا نییه. به‌ڵام جێگا‌و شوێنی ئێمه له كۆمه‌ڵگادا له‌م ٨-١٠ ساڵه‌دا، جێگاوشوێنێكی موعتهبهرهو ئێمه ده‌بێ وه‌كو خاڵێكی به‌هێزی زۆر گرنگ چاوی لـێبكهینو حزبه‌كه‌مان لێره‌وه دروست بكه‌ین.
ڕێگام بده‌ن بچمه سه‌ر تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی ئه‌و ده‌وره‌یه‌ی كه به‌ره‌و ته‌واو بوون ده‌چێ. ئه‌م ده‌ورانه له هه‌ندێ ڕووه‌وه له‌باری ئۆبجهكتیڤهوه گه‌یشتووه‌ته كۆتایی خۆی‌و له‌هه‌ندێ ڕووی تره‌وه ئێستا ده‌كرێ‌و ده‌بێ به‌هێزی عونسری چالاك، به‌هێزی بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، به هێزی خودی خۆمان، كۆتایی پێ بهێنرێت.
ئه‌گه‌ر له‌بیرتان بێت شیعاره خهسڵهتنماكانی ئه‌م ده‌ورانه، "هه‌ره‌سهێنانی كۆمۆنیزم"، كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد‌و ده‌ستپێكردنی سیستمێكی نوێی جیهانیی وه‌یان له‌واقعدا پێویستیی جیهانی بۆرژوایی به‌سه‌رله‌نوێ ئارایشدانهوهیهكی جیهانیی بوو. به‌ڵام به‌بڕوای من له‌ژێر ئاڵای ئه‌م شیعارانه‌دا ده‌ورانێكی لێڵ ده‌ستی پێكرد كه تیایدا هیچ كه‌سێك نه‌یده‌زانی چ ڕووده‌دات. ئاوا نه‌بوو كه به هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات بۆرژوازی چاره‌نووسی خۆی له ده‌وره‌ی داهاتوودا بزانێ. ئێمه هه‌ر ئه‌وكاته ته‌ئكیدمان له‌سه‌ر ئه‌و خاڵه كرد كه به‌پێچه‌وانه‌وه ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌وره‌ی به‌رچاو ڕۆشنیی نییه بۆ بۆرژوازی، ده‌وره‌ی "ئاشتی"و "دیموكراسی" نییه، به‌ڵكو له بنه‌ڕه‌تدا ده‌وره‌ی ناڕۆشنییه. ووتمان خودی ڕۆژئاوا مه‌ڵبه‌ندی ئه‌م ناڕۆشنییه ده‌بێت كه جیهه‌تگیری ئایدۆلۆژیكیو سیاسی خۆی له‌ده‌ست دهداتو ته‌نانه‌ت باوه‌ڕه بناغه‌یییه ئابوورییه‌كانیشی ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه. ڕێك ئه‌مه ڕوویدا. ڕاست‌و چه‌پی ئه‌م كۆمه‌ڵگایه درا به‌سه‌ر یه‌كدا. مه‌حفه‌له‌كانی "ڕاستی تازه"ی ده‌ورانی پێشوو، كه نۆكه‌رایه‌تی بانكی جیهانیو سندوقی نێونه‌ته‌وه‌یی دراویان ده‌كرد، له‌م ده‌وره‌یه‌دا له‌ترسی تێكه‌ولێكه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی له وڵاته جیاجیاكاندا‌و په‌ره‌سه‌ندنی ناسیۆنالیزمی قه‌ومی، وایان لـێهات كه ئاهیان بۆ نه‌بوونی باڵێكی چه‌پی بۆرژوایی كاریگه‌ر هه‌ڵده‌كێشا. له‌به‌رامبه‌ریشدا به‌شێكی زۆر له چه‌په‌كانی دوێنێ، له‌سه‌ر گرتنه‌به‌ری سیاسه‌تی ڕاستڕه‌وانه پێشبڕكێی یه‌كتریان ده‌كرد. پێشتر وا بڕیار بوو ئه‌وروپا به‌ره‌و یه‌كێتی بڕوات، به‌ڵام پاش ئه‌م ئاڵوگۆڕانه، ئاشكرا بوو كه نه‌ته‌نها خه‌به‌رێك له یه‌كبوونی زیاتر نییه، به‌ڵكو كه‌لێنی قووڵ ده‌كه‌وێته نێوانیانه‌وه. ئه‌مڕۆ ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر دیاریكردنی سه‌رۆكێك بۆ كۆمیسیۆنی ئه‌وروپا كێشمه‌كێشێكی توند له‌ئارادایه. دراوی هاوبه‌ش ئه‌وه هیچ، ته‌نانه‌ت ئه‌و میكانیزمه دراوییه هاوبه‌شه‌ش كه هه‌بوو ده‌شێوێت. هه‌ر ئه‌م ته‌رحی یه‌كێتی ئه‌وروپایه بۆ نموونه، هی وه‌ختێك بوو كه قوتب به‌ندیی ڕۆژههڵاتو ڕۆژئاوا به‌سه‌ر جیهاندا حاكم بوو. ئه‌مڕۆ ڕووی مه‌سه‌له‌كه له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه گۆڕاوه‌و تێكڕای ئه‌م ته‌رحه خه‌ریكه ده‌ستخۆشی قه‌یران ده‌بێت. ته‌نانه‌ت یه‌ك ئایدۆلۆگێكی موعتهبهرو مه‌حفه‌لێكی فكریی بهنفوزیان نییه كه نیشانی كه‌سێكی بده‌ن. قه‌رار بوو بازاڕ ببێته ده‌رمانی هه‌موو مه‌سه‌له‌و گرفته‌كان، به‌ڵام ئه‌مڕۆ سه‌روگوێلاك كوتانی بازاڕ سه‌رله‌نوێ خه‌ریكه له وڵاته جیاجیاكان ده‌بێته مۆدی ڕۆژ. ئه‌مڕۆ له زۆربه‌ی وڵاتاندا ئه‌و باڵانه خه‌ریكن ده‌نگ ده‌هێنن كه به‌ڵێنی ته‌عدیل كردنی میكانیزمه بێحهدومهرزهكانی بازاڕ ده‌ده‌ن. خودی ڕۆژئاوایییه‌كان له روِوسیادا پشتی باڵی لایه‌نگری بازاڕی ئازادیان به‌رداو بهئاسودهیییهوه خۆیان له‌گه‌ڵ سیاسه‌ته‌كانی باڵه معتدلترهكاندا ڕێك خست. له‌یه‌ك قسه‌دا بۆچون‌و پێشبینییه‌كانی بۆرژوازی به‌درۆ ده‌رچوو. ئه‌وه‌ی به‌واقعی هاته دی، وه ئێمه له‌ڕۆژی خۆیدا په‌نجه‌مان خستبووه سه‌ر، پهراكهندهیی، بۆشایی ئایدۆلۆژیكی، بۆشایی مهعنهویو سهرلـێشێواویی بزووتنه‌وه‌و حه‌ره‌كه‌ته حزبییه سه‌ره‌كییه‌كانی خودی بۆرژوازی بوو. ئیتالیا ته‌نها نموونه‌یه‌كی ئه‌مه‌یه. جه‌نگ لهیوگسلافیای جه‌رگه‌ی ئه‌ورپا نموونه‌یه‌كی تره. دنیاكه‌ی ئهوانو سیمای واقعیی دنیای پاش جه‌نگی سارد ئه‌مه‌یه كه ئه‌یبینین. تایبه‌تمه‌ندیی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌وره‌یه هه‌رجومه‌رج بوو. ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌وره‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌م یان ئه‌و ڕێبازی بۆرژوایی نه‌بوو. ده‌وره‌ی لێڵی‌و لاموبالاتیو ناڕۆشنی بوو. چوارچێوه كۆنه‌كان شكان، مه‌بده‌ئی پێشوو تڕ‌ۆ بوو، كه‌شوهه‌وا ئاوه‌ڵا بوو، له‌م كه‌شوهه‌وایه‌دا هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستیان دایه خه‌بات له‌دژی یه‌كتر. له‌م كهشو هه‌وایه‌دا هه‌ركه‌سه‌و ئاڵای خۆی به‌رز ده‌كاته‌وه‌و سازی خۆی ئهژهنـێو بۆ سهركهوتنو پێشڕه‌وی خۆی هه‌وڵ ده‌دات.
لێره‌دا بواری قسه‌كردن له‌سه‌ر ئاكامه ئابووری‌و كۆمه‌ڵایه‌تی‌و سیاسی‌و فكرییه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌ی لێڵییه نییه. ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێ لێره‌دا ته‌ئكیدی له‌سه‌ر بكه‌م ئه‌وه‌یه كه ئێستا ئیتر قۆناغی یه‌كه‌می ئه‌م ده‌وره‌یه ته‌واو بووه. ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌و ئاسۆیه‌ی كه بۆرژوازی له تهبلیغاتهكانی خۆی له‌سه‌ره‌تای ئه‌م دهروهیهدا ده‌یخسته به‌رده‌م دنیا پووچ بوو. مهفاهیمو فۆرمۆڵه سه‌ره‌كییه‌كانی وه‌ك "كۆتایی كۆمۆنیزم"، "بازاڕی ئازاد"، سه‌ركه‌وتنی "دیموكراسی"، "كۆتایی هاتنی دیكتاتۆرییه‌كان"، "ئاشتی جیهانیی"، "دنیای تاكه زلهێزیی"، "سه‌ركه‌وتنی شارستانێتی ڕۆژئاوا"و …تاد، كه له‌زمانی میدیا‌و سیاسهتمهدارو قسه‌كه‌رانی بۆرژوازییه‌وه وه‌كو ناوه‌ڕۆكی ده‌وره‌ی تازه نیشان دهدرانو له‌سه‌رتاپای ئه‌م ماوه‌یه‌دا به‌سه‌ر سه‌ری كۆمه‌ڵگاوه ده‌سوڕانه‌وه، بـێئهوهی سه‌ره‌نجام بنیشنه‌وه، یه‌ك له‌دوای یه‌ك خرانه لاوه. ئێستاكه نه‌ته‌نها قسه‌یان له‌سه‌ر كۆتایی هاتنی كۆمۆنیزم نییه، به‌ڵكو قسه‌یان له‌سه‌ر ئه‌وه‌یه كه چیبكه‌ن له‌و "كۆمۆنیسته پێشووانه"ی كه ناوی خۆیان گۆڕیووه‌و ئێستاكه یه‌ك له‌دوای یه‌ك خه‌ریكن دێنه‌وه سه‌ركار. له‌باره‌ی مۆدێلی ئابووری بازاڕی ئازادیشه‌وه هه‌ر وایه. ئه‌وه ڕاسته كه مۆدێلی ئابووری ده‌وڵه‌تیی شكستی خوارد، به‌ڵام هێرشی باڵی ڕاست بۆسه‌ر كۆنترۆڵ‌و ده‌خاله‌تی ده‌وڵه‌تیی ئه‌وه‌نده فراوان بوو كه ئه‌مڕۆ ئیتر ڕووبه‌ڕووی شه‌پۆلێك له‌گه‌ڕانه‌وه بووه‌ته‌وه‌و له‌هه‌ندێك شوێن له‌ژێر گوشاری خهڵكداو له‌هه‌ندێ شوێنی تریش به‌هۆی ئه‌وه‌وه كه ئه‌و مه‌ترسییه له‌ئارادایه كه به‌ته‌واوی شیرازه‌ی كاروباری ئابووری له‌زۆربه‌ی وڵاته‌كان تێك بچێت‌و ئاكامێكی سیاسی ئاڵۆز په‌یدا بكات، هه‌ندێ باڵی جیاجیا له‌خودی بۆرژوازیی "سه‌ركه‌وتوو" بوونه‌ته لایه‌نگری پیاده‌كردنی كۆنترۆڵی ده‌وڵه‌تیی. سۆسیال دیموكراسی سه‌ری له قاوغه‌كه‌ی خۆی ده‌رهێناوه. ئه‌ویش ته‌نهاو ڕێك به‌و به‌ڵێنه‌ی كه وه‌كو باڵی ڕاست توندڕه‌وی ناكات. ئه‌م به‌ڵێنی میانه‌ڕه‌وییه، تێكڕای ناوه‌ڕۆكی سیاسی‌و به‌رنامه‌ی سۆسیال دیموكراسی ئه‌مڕۆ پێك ده‌هێنی. نه مۆدێلێكی له حكومه‌ت به‌ده‌سته‌وه داوه‌و نه له ئابووری. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا هه‌ر ئه‌م به‌ڵێنی میانه‌ڕه‌وییه، به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی كه له‌پێناوی خزمه‌تكردنی بازاڕدا شمشێری له‌خۆی نه‌به‌ستووه، ئایندهی سیاسی ئه‌م ڕه‌وته‌ی له‌زۆرێك له وڵاته‌كاندا ڕۆشنتر كردوووه‌ته‌وه.
ئه‌م ده‌وره‌ی لێڵییه به‌بڕوای من به‌پله‌ی یه‌كه‌م له‌و ڕووه‌وه كۆتایی پێهاتووه كه ته‌پوتۆزه ئهوهڵییهكه نیشتووه‌ته‌وه‌و هه‌ندێك هێزی كلاسیك تر هاتوونه‌ته مه‌یدان. هه‌ر ئه‌و حه‌قیقه‌ته‌ی كه له‌زۆرێك له وڵاتانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵاتی پێشوو سه‌رله‌نوێ ڕیفۆرمیسته‌كان ده‌نگ دێننه‌وه، وه له ڕۆژئاواشدا خه‌ڵكی زیاتر به‌ره‌و ئه‌وه ئه‌ڕۆن كه ده‌نگ به سه‌نته‌ر بدهنو زیاتر ده‌ور به سوسیال دیموكراسی بده‌ن، ئه‌و واقعییه‌ته‌ی كه باڵی ڕاستی نوێ، كه نووكی تیژی هێرشی ڕۆژئاوای پێك ده‌هێنا له قۆناغه‌كانی كۆتایی جه‌نگی سارددا، ئێستا به‌كرده‌وه له مه‌یدان كراوه‌ته ده‌ره‌وه‌و به‌ره‌و پووكانه‌وه ئه‌ڕوات، نیشانده‌ری نیشتنه‌وه‌ی گه‌ردو خۆڵ‌و ده‌ركه‌وتنی مۆدێله كۆنترهكانه له گۆڕه‌پانی سیاسی كۆمه‌ڵگادا. خواست‌و دهركو ڕه‌فتاری سیاسی خه‌ڵكی خه‌ریكه به‌مانایه‌ك "ئه‌قڵانی"تر‌و له‌ڕابردوو نزیكتر ده‌بێته‌وه. ئه‌و هێزانه‌ش كه پێیان ناوه‌ته مه‌یدان هێز گه‌لێكی كلاسیكترن. چه‌په‌كان، كۆمۆنیسته‌كان، لیبراڵه‌كان، سۆسیال دیموكراته‌كان، فاشیسته‌كان‌و …تاد سه‌رله‌نوێ دێنه ڕیزی پێشه‌وه. ئه‌و ههرجو مهرجو بێشكلییه خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێت.
له‌ئاستی جیهانیشدا ئاشكرا بووه كه بڕیار نییه هه‌موو وڵاته‌كان په‌رله‌مانیان هه‌بێت. ئه‌مه ڕه‌نگه ببێته مایه‌ی سه‌رئێشه. ژه‌نه‌راڵه سهركوتگهرو مه‌لا كۆنه‌په‌رسته‌كانیش ده‌كرێ ببن‌و هه‌روا له‌سه‌ركار بمێننه‌وه. ئه‌مه قسه‌ی ئه‌مڕۆی بۆرژوازییه. له موحاسهباتهكانی ئه‌مڕۆیاندا وادیاره سهقامگیریو خۆلادان له‌و كێشمه‌كێشانه‌ی كه كۆنترۆڵ ناكرێن‌و خۆلادان له شێواندنی بێبه‌رنامه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه‌ی كه‌هه‌یه له هه‌ر فاكته‌رێكی تر گرنگتره. له ئه‌نجامدا نه‌ته‌نها خه‌به‌رێك له شكۆفایی جیهانیی دیموكراسی په‌رله‌مانی نه‌بوو، به‌ڵكو ڕژێمه كۆنه‌كان له‌سه‌ر كارن‌و ته‌نانه‌ت له‌جاران زیاتر هه‌ست به ئاسووده‌یی ده‌كه‌ن. خه‌ڵكی له وڵاتانی دواكه‌وتوودا له‌وه گه‌یشتن كه خه‌به‌رێك له‌م شتانه نییه‌و بڕیار نییه ڕووداوێكی تایبه‌تی بهلوتفی "سیستمی نوێ" بقه‌ومێ. ئه‌گه‌ر كه‌سێك ئازادی ده‌وێت، ئه‌وا ده‌بێت هه‌روه‌كو ڕابردوو خۆی خه‌می خۆی بخوات. وه ئه‌مه پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كهشو هه‌وایه‌یه كه له‌سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره‌یه‌دا هه‌بوو. بیرتانه كه چۆن ڕۆشنبیرانی ئه‌م وڵاتانه كاسه به‌ده‌ست ڕیزیان گرتبوو تا به‌شه دیموكراسی خۆیان له ئهمریكاو ده‌سه‌ڵاته غه‌ربییه‌كان وه‌ربگرن. به‌ڵام ئێستا، جارێكی تر ئه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌وه هێزو بزووتنه‌وه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانن كه چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگاكان دیاری ده‌كه‌ن. هه‌ڵقون ههڵقونو شیعاره سووك‌و بێناوهڕۆكهكانی سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره‌یه ئێستا كه‌م ڕهنگتربوونهتهوهو له‌بری ئه‌مه تامه‌زرۆیی بۆ بیستنی به‌رنامه‌و سیاسه‌ته‌كانی هێزه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان زیاتر بووه. ئاوڕدانه‌وه‌ی خه‌ڵكی له سیاسه‌ت زیاتر‌و هۆشیارانه‌تر بووه. میوله سیاسییهكانو كێشمه‌كێشه سیاسییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی پوخته‌تر به‌یان ده‌كرێن.
هێرشی باڵی ڕاست له ساڵانی هه‌شتاكاندا بهێننه‌وه یادتان، ئه‌و فه‌رد گهرایییه فراوانه، ئه‌و كاریریزمه، ئه‌و به‌سووك ته‌ماشاكردنه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی‌و ئینساندۆستیو دواتریش ئه‌و ههراوهوریاو جه‌ژن گرتنه تهبلیغیو گاڵته‌جاڕییه عهقیدهتییهی سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره‌ی لێڵییه بهێننه‌وه یادتانو له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا به‌راوردی بكه‌ن، ئه‌بینن كه نه‌ته‌نها وه‌رچه‌رخانی گه‌وره له‌چاو سه‌ره‌تای ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی دواییدا له‌ئارادایه، به‌ڵكو خه‌ڵكی خه‌ریكن هه‌ندێك جار ته‌نانه‌ت وه‌ڵامی ڕاستگه‌رایی بێئه‌ندازه‌ی ساڵانی هه‌شتاكان ده‌ده‌نه‌وه.
به‌هه‌رحاڵ ئه‌مه ئیستنتاجی منه‌و ئیلزامه‌ن نامه‌وێ حوكمێكی تیئۆریكی قورس‌و خه‌ست له‌باره‌ی ئه‌م قۆناغ به‌ندییه‌وه ده‌ر بكه‌م. ڕه‌نگه بۆچوونی هاوڕێیانێكی تر جیاوازی هه‌بێت. به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ هه‌ڵسه‌نگاندنی من ئه‌وه‌یه كه ئێمه له ده‌وره‌ی لێڵی پاش هه‌ره‌سهێنانی بلۆكی ڕۆژهه‌ڵات هاتووینه‌ته ده‌رو زه‌مینه بۆ كاری هێزه سیاسییه‌كان ڕۆتینیتر بووه‌ته‌وه. به‌تایبه‌تی ده‌كرێ ئه‌وه به‌ڕۆشنی ببینرێ كه دیسانه‌وه لایه‌نگریكردن له دیدێكی ئینسانی‌و سكاڵاكردن له كۆمه‌ڵگای ئێستا له دیدگایه‌كی ئینسانی، وه هه‌ندێ جار ته‌نانه‌ت سۆسیالیستییه‌وه، خه‌ریكه مه‌یدان په‌یدا دهكاتو ده‌بێته مایه‌ی ئیعتبار بۆ كه‌سه‌كان. ئه‌مه نه‌ته‌نها له‌جیهانی سیاسه‌تدا به‌ڵكو له مه‌یدانی ژیانی فهرههنگیو هونه‌ریی یه‌ك دووساڵی دواییشدا ده‌كرێ به‌دی بكرێت. به‌بڕوای من كاتی هێرشی سه‌رله‌نوێی ماركسیستی هاتووه‌ته‌وه‌و كۆمۆنیسته‌كان ده‌توانن به‌قه‌واره‌ی واقعی خۆیانه‌وه بێنه پێشه‌وه. ده‌وره‌ی پاشه‌كشه‌ی ماركسیزم‌و ته‌ریك كه‌وتنه‌وه‌ی ماركسیسته‌كان به‌كۆتایی هاتنی جه‌نگی سارد ده‌ستی پێنه‌كرد، به‌ڵكو ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ چه‌ندین ساڵ به‌رله ئه‌و. له‌م نێوه‌دا ئاڵوگۆڕه‌كانی سۆڤێت چاره‌نووس ساز بوو، نه‌ك به‌و مانایه‌ی كه سۆڤێت مه‌ڵبه‌ندی ماركسیزم‌و كۆمۆنیزم بوو، به‌ڵكو له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه وجودی قوتبێكی به‌هێز له‌ئاستی جیهانیدا كه ئیدعای كۆمۆنیزمی ده‌كرد، هه‌رچه‌نده درۆیین، جێگا‌و شوێنێكی گرنگی له مه‌یدانی سیاسی‌و فكریدا ده‌به‌خشییه ماركسیستو ڕه‌خنه‌گره ماركسیستییه‌كانی سۆڤێتیش، وه ئه‌مه سه‌رنجی هه‌موولایه‌كی له‌سه‌ر ئه‌وان متمركز ده‌كرد. كه‌س نه‌یده‌توانی حاشا له ركودی ئابووری‌و جمودی كۆمه‌ڵایه‌تی كۆتایی ده‌ورانی بریجنێف تا هاتنه‌سه‌ركاری گۆڕباتشۆف، بكات. به هاتنه‌سه‌ركاری گۆڕباتشۆفو باسی پرۆسترۆیكا ده‌ورانی پووكانه‌وه‌ی ئه‌م قوتبه ده‌ستی پێكرد. هه‌ر لێره‌دا دیار بوو، وه ئێمه‌ش له‌ڕۆژی خۆیدا پیشبینیمان كرد، كه ماركسیزم به‌ره‌و ئه‌وه ده‌ڕوات كه بكه‌وێته ژێر مهنگهنهوهو ته‌ریك بكه‌وێته‌وه. به پووكانه‌وه‌ی سۆڤێت، ماركسیزمی واقعی‌و ڕه‌خنه‌گری سۆڤێتیش به‌هه‌رحاڵ بۆ ماوه‌یه‌ك له مه‌ركه‌زی گۆڕه‌پانی خه‌باتی فكری‌و سیاسی ده‌كه‌وێته لاوه‌و ئه‌مه ئه‌و ڕووداوه بوو كه له‌ده‌ورانی لێڵی پاش كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارددا به‌كرده‌وه قه‌وما. ئه‌و شته‌ی كه من ئه‌مڕۆ خه‌ریكم ده‌یڵێم ئه‌وه‌یه كه كه‌شوهه‌وا بۆ هه‌ڵسووڕانی كۆمۆنیسته‌كان سه‌رله‌نوێ له‌بار ئه‌بێته‌وه. گومان له‌وه‌دا نییه كه خۆههڵنانه دژی كۆمۆنیستییه‌كانی قسه وهشێنهكانی بۆرژوازی‌و هه‌راوهوریای كۆتایی كۆمۆنیزم ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نیشتبێتیشهوه، به‌هه‌رحاڵ هه‌رگیز ته‌واو نه‌بووه‌و هیچ كاتێكیش ته‌واو نابێ. به‌ڵام واقعییه‌تێكی زۆر به‌رچاو ئه‌وه‌یه كه ئه‌مڕۆ هه‌لومه‌رج بۆئه‌وه‌ی كه كۆمۆنیسته‌كان پێبنێنه مه‌یدان، قسه‌ی خۆیان بكهنو هێز كۆبكه‌نه‌وه به‌ته‌واوی له ٨-١٠ ساڵی ڕابردوو له‌بارتره. ئه‌و ده‌وره‌یه، ده‌وره‌ی پاشه‌كشه‌و ئاوابوونی چه‌پگه‌رایی بوو و ئه‌مڕۆ ده‌وره‌ی سهرههڵدانو پێشڕه‌وی سه‌رله‌نوێی ئه‌وه.
ڕێگه‌م بده‌ن به‌كورتی بچمه سه‌ر كاریگه‌رییه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه له‌سه‌ر چهپو به‌تایبه‌تی ڕه‌وتی خۆمان‌و قسه‌كانم به‌م باسه كۆتایی پێبهێنم. ده‌وره‌ی لێڵی‌و سه‌رگه‌ردانی، مه‌رج نییه هه‌میشه ده‌روه‌ی ته‌سلیم بوون‌و ركود بێت. له‌واقعدا له‌زۆربه‌ی كاته‌كاندا به‌پێچه‌وانه‌وه‌یه. ئه‌م ده‌ورانانه، ده‌وره‌ی سست بوونه‌وه‌ی كۆته‌كان، باوه‌ڕه‌كان، ته‌قلیده‌كان، وه ئه‌و كۆنترۆڵه تهقلیدییانهیه كه ژیان‌و پراتیكی ئینسانه‌كان له‌قاڵب ده‌ده‌ن. ده‌وره‌كانی لێڵی‌و قه‌یران له كۆمه‌ڵگادا به‌گشتی ئه‌و دهورانهن كه كه‌سه‌كان تیایاندا هه‌ست به ده‌ست ئاوهڵایییهكی زیاتر ده‌كه‌ن، ته‌قلیدو ده‌زگاو حزب‌و بزووتنه‌وه جێكهوتووهكان كه‌متر قورسایی ده‌كه‌نه سه‌ر زه‌ینی ئینسانهكانو هه‌ربۆیه ئینسان هه‌ست به ده‌ست ئاوهڵاییو سهربهخۆیییهكی مهعنهویو عه‌مه‌لی زیاتر ده‌كات. به‌شێك له به‌رچاوترین داهێنانه‌كان له مه‌یدانه جیا جیاكاندا له ده‌وره‌ی له‌م چه‌شنه‌دا سه‌ریان هه‌ڵداوه. كاتێك ته‌قلیدی ڕه‌سمیی، جا له‌هه‌ر قهڵهمڕهوێكدا بێت، بێئیعتبار دهبێتو ده‌چێته ژێر پرسیاره‌وه‌و وه‌ڵامه ڕهسمییهكانو حه‌قیقه‌ته به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان ده‌چنه ژێر پرسیاره‌وه، كاتێك ئه‌وه ده‌سه‌لمێت كه نۆرمه‌كانی پێشوو كارایی‌و خاسییهتو هه‌ربه‌م پێیه ئیعتباری خۆیان له‌ده‌ست داوه، بواری داهێنانو توێژینه‌وه‌و ڕه‌خنه فه‌راهه‌م ده‌بێت.
هه‌ڵبه‌ته ئاكامی ئه‌م كۆششانه مه‌رج نییه هه‌میشه ڕهسهنو پێشكه‌وتنخوازانه بێت. له‌م ده‌وره‌یه‌دا ئه‌م پرۆسه‌یه له‌نێو چه‌پدا له‌ئاستی ملیۆنیدا ڕووی دا. گه‌لێكیان ڕۆیشتن نه‌ك ته‌نها دۆگمه‌كان به‌ڵكو ئامانجه‌كانی پێشووی خۆشیان بده‌نه به‌ر ڕه‌خنه، نهتهها بهكڵێشهكان به‌ڵكو به ئامانجی شۆڕشگێڕانه‌ی خۆشیان پێبكهننو نه‌ته‌نها له بیروباوه‌ڕ، به‌ڵكو له دڵپاكیی تائێستای خۆیان بكه‌ونه گومانه‌وه. له‌نێو چه‌پی ئێران‌و له‌نێو خودی ئێمه‌شدا زۆرێك وایان كرد. زۆرێك، زۆربه‌ی ئه‌وان، له‌درێژه‌ی بیركردنه‌وه‌و گومانه‌كانی خۆیاندا نه‌گه‌ڕانه‌وه بۆ هیچ جۆره چه‌پ گهرایییهكو بوون به كه‌شف كه‌رانی تازه بهدهوان گه‌یشتووی مه‌زایاكانی كۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری. مایكرۆفۆنیان ده‌خسته به‌رده‌می هه‌ركه‌سێك، له‌وانه كه‌سانێك كه ته‌نانه‌ت خودی خۆمان به‌زه‌حمه‌ت له سۆسیالیزمی دێهاتیو جیهان سێیه‌می ههڵیانمان كهندبوو، یه‌كسه‌ر به‌دوورودرێژی ده‌كه‌وته پێیا هه‌ڵدانی دیموكراسی. چاو له بڵاوكراوه چه‌په‌كانی جیهان بكه‌ن له‌م ده‌وره‌یه‌دا، بزانن چۆن به‌خێرایی ئه‌م باسه له‌نێویاندا بووه باو كه پێویسته جێگای دیموكراسی له‌نێو سۆسیالیزمدا بكه‌ینه‌وه. به‌شی هه‌ره زۆریان له‌گه‌ڵ ئه‌م شه‌پۆله‌دا ڕۆیشتن. به‌بڕوای من بۆیه ڕۆیشتن چونكه پێشتر له‌ژێر گوشارداو به‌هۆی مه‌تره‌ح بوون‌و موعته‌به‌ر بوونی كۆمۆنیزم‌و ماركسیزم له ناوه‌ندی سیاسی‌و زانكۆییدا پێوه‌ی په‌یوه‌ست ببوون. ئێستا، كه كۆمۆنیزم‌و ماركسیزم بهڕهسمیو به‌ئاشكرا كه‌وتبووه به په‌لامارو خرابووه ژێر مه‌نگه‌نه‌وه ئه‌وانیش له‌و گوشاره ڕزگار بوون‌و ده‌ستیان كرد به‌وه‌ی كه قسه‌ی خۆیان بڵێن‌و سازی خۆیان بژه‌نن. به‌شێكی زۆریان به‌لای ئه‌و ڕێبازه فكری‌و سیاسییانه‌دا ڕۆیشتن كه له‌ئێستادا بازڕیان گه‌رم بوو.
هه‌موومان شاهیدی ئه‌م ده‌وره‌ی په‌رته‌وازه‌یییه بووین‌و ههینو له‌نێو خۆشمان‌دا ده‌وری بووه. ئه‌م كاریگه‌رییانه هه‌م ئه‌بعادی ئیجابییان بووه هه‌م سلبی. سه‌ربه‌خۆیی له بیركردنه‌وه‌و بڕیاردان‌و دوور كه‌وتنه‌وه له قبووڵ كردنی ساف‌و ساده‌ی بۆچوونه ره‌سمی‌و ئه‌حكامه به‌ڵگه‌نه‌ویسته‌كان په‌ره‌ی سه‌ند، له هه‌مان كاتدا گه‌لێك حه‌قیقه‌تی سۆسیالیستی‌و شۆڕشگێڕانه‌ی گرنگ پشت گوێ خرا. دانانی ئه‌ركی سیاسی بۆ خۆت وه‌كو تاكه كهسو بوون به هه‌ڵسووڕاوی پشت به‌خۆ به‌ستووی ئه‌م یان ئه‌و بزووتنه‌وه‌و دانانی پرۆژه‌ی شه‌خسی بۆ خۆت، ڕه‌واجی په‌یدا كرد، له هه‌مان كاتدا فه‌زای كاری هاوبه‌ش له‌ژێر چه‌تری نه‌خشه‌و ته‌رحه هاوبه‌شه حزبییه‌كاندا، هه‌ڵسووڕان وه‌كو ئه‌ندامی ڕێكخراوێك‌و گۆشه‌یه‌ك له نه‌خشه‌یه‌كی فراوانتر، لاواز بوو. له ئاستێكی فراوانتردا ، به‌تایبه‌ت بۆ به‌شێكی فراوان له چه‌پی ئێران كه په‌روه‌رده‌ی ته‌قلیدی ته‌قدیس كردنی دواكه‌وتوویی میللیخۆ بوو، ئه‌م ده‌وره‌یه، ده‌وره‌ی قووڵبوونه‌وه له تێڕوانین بۆ ژیان، بۆ كۆمهڵگاو بۆ فه‌رهه‌نگ بوو. هه‌ندێ كه‌س به‌وه گه‌یشتن كه له‌ده‌ره‌وه‌ی دنیای میللی‌و وڵاتییو بزوتنه‌وه‌یی خۆیاندا، دنیایه‌كی فراوانتر به ههمهچهشنیو ئاڵۆزی‌و ده‌سكه‌وتی مه‌زنه‌وه وجودی هه‌یه. ئه‌م ڕۆچوونه فكرییه ده‌رفه‌تی بۆ ڕه‌خسا، چونكه له‌م ده‌وره‌یه‌دا كۆنترۆڵ‌و نفوزی بزووتنه‌وه‌و ته‌قلیده دواكه‌وتووانه‌كان له‌سه‌ر هه‌ندێك كه‌س لاچوون.
ئه‌م ده‌وره‌یه له‌زۆر ڕووه‌وه بۆ زۆر كه‌س ده‌وره‌ی به‌خۆدا چوونه‌وه بوو. نه‌ك "ئیعاده نه‌زه‌ر خوازییو ڕیڤیژینزم"، نه‌ك دۆزینه‌وه‌ی هه‌ندێك مه‌كته‌ب بۆ ته‌فسیر كردنی بیر‌و بۆچوونه‌كانی پێشوو له‌خزمه‌تی به‌رژه‌وه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه تایبه‌ته‌كاندا، به‌ڵكو ده‌وره‌یه‌كی ئیعاده نه‌زه‌ری فه‌ردی، له ئه‌فكارو ئومێد‌و ئاسۆكانی خۆ، له مێژووی ژیانی خۆ، له سیستمی به‌هاو بیروباروهڕهكانی خۆ. زۆر كه‌س له ڕوانگه‌ی خۆیانه‌وه به ئه‌نجامی گرنگ گه‌یشتن. منیش پێم وایه هه‌ندێ كه‌س به‌ڕاستی به‌ئاكامی گرنگ گه‌یشتن. توانای ئینسانه‌كان ئاڵوگۆڕی به‌سه‌ردا هات. زۆرێك توانییان لایه‌نی ئینسانیی سۆسیالیزم‌و ئینساندۆستیی قووڵی ئه‌و تێبگه‌ن. زۆر كه‌س قووڵتر له‌په‌یوه‌ندی نێوان سۆسیالیزم‌و ئازادی‌و خۆشگوزه‌رانی ئینسانی تێگه‌یشتن. زۆر كه‌س توانا واقعییه‌كانی خۆیان باشتر ناسی‌و متمانه‌یان به‌خۆیان په‌یدا كرد. هه‌ندێك له‌و ئه‌حكامه ماركسیستییانهی كه له ده‌ورانی جه‌نگی سارد‌و له‌ژێر ده‌سه‌ڵاتی ته‌علیماته‌كانی "كۆمۆنیزمی" ئۆردوگاییدا، نه بهدروستیو به‌ڕۆشنی به‌یان ده‌كران، وه نه بهئاسودهییو زه‌ین كراوهیییهوه گوێی بۆ شل دهكراو نه به‌قووڵی ده‌رك ده‌كرا، له‌وانه باسه‌كانی خودی ئێمه له‌مه‌ڕ كۆمۆنیزمی كرێكارییه‌وه، له‌م ده‌وره‌یه‌دا به ڕوونییه‌كی زیاتره‌وه خرانه ڕووو وه‌رگیران.
به‌م پێیه تا ئه‌و جێگایه‌ی بۆ چهپو بهدیاریكراوتر بۆ ڕه‌وتی خۆشمان ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌بڕوای من ئه‌م ده‌ورانی لێڵییه، ئه‌م ده‌ورانی ناڕۆشنیو تهمومژو دڵهڕاوكێو به‌خۆدا چوونه‌وه‌یه، گوزه‌راوه. هه‌ڵبه‌ته به‌پێچه‌وانه‌ی ڕه‌وته ماددییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی خۆمانه‌وه، پێم وایه كۆتایی هێنان به‌م ده‌وره‌یه‌و هه‌نگاونان بۆ ده‌ره‌وه‌ی فه‌زایه‌ك كه ئیتر به‌حوكمی هه‌لومه‌رجی بابه‌تی ده‌وره‌ی به‌سه‌رچووه، هێشتا مه‌سه‌له‌یه‌كی پراتیكییه. ئه‌م ده‌وره‌یه بۆ كۆمۆنیسته‌كان خۆبه‌خۆ ته‌واو نابێت، ده‌بێ هۆشیارانه كۆتایی پێبهێنرێت. هه‌لومه‌رجی بابه‌تیی ئێستا ئیتر ڕێگه‌مان پێ ئه‌دات كه بگه‌ڕێینه‌وه‌و نه‌ته‌نها كۆتایی به‌م ده‌وره‌ی سهرلـێشیواوییه بهێنین، به‌ڵكو ئه‌و قووڵی‌و ههمهجۆریو ئاماده‌یییه په‌ره‌سه‌ندووانه‌ی كه به‌ده‌ستمان هێناوه بخه‌ینه خزمه‌تی خه‌باتێكی ههدهفمهندانهو ڕێكخراوه‌وه.
یه‌كێك له ئاكامه‌كانی ڕهوندهكانی چه‌ند ساڵی ئه‌خیر كه له‌ریزه‌كانی ئێمه‌دا به‌رچاو بووه ئه‌وه‌یه كه "كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی" خرابووه لاوه. ڕێگه‌م بده‌ن مه‌به‌ستم له كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی له‌چه‌ند ڕسته‌یه‌كدا دهرببڕمو ته‌سویرێكی له‌سه‌ر بده‌م. كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی واته بكه‌ویته ڕێ‌و به‌و ئینسانانه‌ی كه ده‌ردێكیان هه‌یه، وه له‌سه‌روویانه‌وه به‌چینی كرێكار بڵێیت كه ده‌بێ كۆمۆنیست بن. له‌نێوان خۆت‌و باقی كۆمنیستهكاندا پهیوهندیو ڕابیته به‌رقه‌رار بكه‌یت، له مه‌یدانی سیاسه‌تدا دیفاع له كۆمۆنیزم بكهیتو ده‌نگ به كۆمۆنیسته‌كان بده‌یت. كتێبه‌كانی ماركس بخوێنیته‌وه. له‌به‌رامبه‌ر سه‌ركوتكردنی كۆمۆنیزم‌و سۆسیالیزمدا مقاوه‌مه‌ت بكه‌یت. ڕه‌خنه له مه‌یله‌كانی تری نێو كۆمهڵگاو ده‌روونی چینی كرێكار بگریت‌و لاوازییهكانیان نیشان بده‌یت. ئه‌وه بڵـێیت كه بهڵێنو ڕێگاچاره غه‌یره كۆمۆنیستییه‌كان له مێژووی كۆمهڵگاو مێژووی كرێكاراندا زۆرن به‌ڵام هیچ یه‌كێكیان وه‌ڵامێكی بنه‌ڕه‌تیی به پێویستیی چینی كرێكار‌و كۆمه‌ڵگا به ئازادی نه‌داوه‌ته‌وه. واته ئه‌و كاره‌ی كه كۆمۆنیسته‌كان زیاد دهكاتو توانای سیاسی‌و كۆمه‌ڵایه‌تی كۆمۆنیزم ده‌باته سه‌ر.
ئه‌م جۆره ههڵسووڕانانه له‌م ساڵانه نه‌بوونه‌ته جێسه‌رنجی سه‌ره‌كی حزبی ئێمه. هه‌ڵبه‌ته هه‌مووان زۆر هه‌ڵسووڕاو بوون. هه‌مووان هه‌وڵیان داوه له‌ڕێگای جیاجیاوه چاكه‌ی خۆیان بگه‌یه‌نن به كۆمهڵگاو به‌شه ژێر دهستو سته‌م لـێچوو و سته‌مدیده‌كان. به‌ڵام ئێوه كڵاوی خۆتان بكه‌ن به قازی، چه‌نده كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی، كار وه‌كو ماركسیستێك له بزووتنه‌وه فكرییه‌كاندا، وه‌كو سۆسیالیستێك له بزووتنه‌وه كرێكارییه‌كاندا، كار وه‌كو فراكسیۆنه كۆمۆنیستییه‌كان له یه‌كێتییه كرێكارییه‌كاندا، كار وه‌كو هه‌را سازكهره كۆمۆنیسته‌كان له شهقامهكانداو ئینسانه كۆمۆنیسته‌كان له شوێنی ژیان‌و كاردا، ئه‌مانه چه‌نده بوونه‌ته خه‌سڵه‌تی تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م ههڵسووڕانانه. كاری ئێمه زیاتر ئه‌وه بووه كه "خزمه‌تی" سیاسی-خه‌باتكارانه پێشكه‌ش به ته‌یفێك له بزووتنه‌وه‌كان بكه‌ین له‌به‌رامبه‌ر ته‌یفێك مه‌سه‌له‌دا، كه هه‌موویان به‌تێكڕایی، به‌و كاره‌شه‌وه كه من باسم كرد، ناكاته كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی.
ئه‌مه به له‌به‌رچاوگرتنی فه‌زای زاڵ به‌سه‌ر كۆمهڵگاداو به‌سه‌ر هه‌موو بزووتنه‌وه‌ی سۆسیالیستی‌دا، له‌ڕوویه‌كه‌وه ئه‌وه‌نده نه‌ئه‌كرا خۆتی لـێ لابده‌یت. به‌بڕوای من ئه‌و هێرشه فراوانه‌ی كه بۆ سه‌ر كۆمۆنیزم‌و ئه‌ندیشه‌ی ماركسیستی له ئارادا بوو وه‌ها ڕووی مه‌سه‌له‌كه‌ی گۆڕیبوو كه ئه‌و ڕه‌وته‌ی بیویستایه بێلهبهرچاو گرتنی هێزهاوسهنگیو كێشمه‌كێشی تیۆریی ده‌ره‌كی، بیروباوه‌ڕه ده‌روونییه‌كانی خۆی ته‌نها بۆ خۆی دوو پات بكاته‌وه‌و هه‌ر به‌هه‌مان شێوه كاری ڕابردووی خۆی درێژه پێبدات، زۆرتر له فیرقه‌یه‌كی دینی ده‌چوو. به‌بڕوای من ئه‌وه‌ی كه زۆر كه‌س له وه‌ها هه‌لومه‌رجێكدا له‌ڕووی فكری‌و ڕه‌خنه‌یییه‌وه خامۆشتر ببنه‌وه‌و خۆیان له‌ڕووی "پراتیكی"یه‌وه له‌ژێر مه‌نگه‌نه دهربێننو خۆیان سه‌رقاڵی خزمه‌تگوزاری له بزووتنه‌وه ههنوكهییو جۆراوجۆره‌كاندا بكه‌ن، كاردانه‌وه‌یه‌كی زۆر سروشتی‌و قابیلی ده‌رك بوو. قابیلی ده‌رك، به‌ڵام جێگای پشتیوانی نه‌بوو. به‌هه‌رحاڵ قسه‌ی ئه‌مڕۆی من ئه‌وه‌یه كه ئه‌و ده‌وره‌یه ئیتر ته‌واو بووه.
به‌هه‌رحاڵ مه‌به‌ستی من له‌م باسه ڕاكێشانی سه‌رنجی كۆنگره‌یه بۆ ئه‌م پرسیاره كه ئایا حزبی ئێمه ده‌توانێ ئاڵابه‌ده‌ستی كۆتایی پـێهێنانی ئه‌م ده‌وره‌ی لێڵییه بێت بۆ چه‌پ، لانی كه‌م ئه‌و به‌شه‌ی كه ئێمه ده‌توانین كاریگه‌ری له‌سه‌ر دابنێین؟ ئه‌مه پرسیارێكی ئاوه‌ڵایه. به‌بڕوای من ده‌توانین. جێوشوێنی سیاسی ئایدۆلۆژیكیی ئۆبژهكتیڤی ئێمه له چه‌پی ئێران‌دا، وه له چه‌پی باقی وڵاته‌كاندا، تا ئه‌و ڕاده‌یه‌ی كه به‌ئێمه ئاشنایه، جێوشوێنێكی له‌بارو سه‌رفرازانه بووه. جێوشوێنێكی ئیجابی بووه. من خۆم به‌له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌مه ئه‌وه‌نده نیگه‌رانی ئه‌و كاریگه‌رییه سلبی‌و پهرتهوازهكهره نه‌بووم كه ئه‌م ده‌وره‌ی لێڵییه له‌سه‌ر وه‌زعییه‌تی حزبی‌و پراتیكی حزبیی ئێمه دای ده‌نا. به‌بڕوای من نه‌ده‌كرا لهودهورهیهدا به‌ته‌واوی‌و به‌شێوه‌یه‌كی موتڵه‌ق به‌پێچه‌وانه‌ی ئاراسته‌ی واقعییه‌تێكی مه‌زنی مێژوویییه‌وه حه‌ره‌كه‌ت بكرێت. گه‌لێك له‌و كاریگه‌رییانه نه‌ده‌كرا خۆتی لـێلابدهیت. ئه‌وه ده‌كرا كه سه‌نگه‌ره سه‌ره‌كییه‌كان پارێزگاری‌یان لـیبكرێتو خۆت بۆ شهپۆلـی گه‌ڕانه‌وه ئاماده بكه‌یت-هه‌ر ئه‌و كاره‌ی كه ئێمه كردمان. به‌ڵام نه‌ده‌كرا هه‌ندێ شێوه‌ی تایبه‌تی له خه‌باتی فكری‌و عه‌مه‌لی به‌سه‌ر ئه‌و هه‌مووه كه‌سانه‌دا بسه‌پێنی كه ڕێك به‌هۆی ئه‌وزاعی جیهانه‌وه گومانیان له‌وه هه‌بوو كه سودێكی هه‌بێت. كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌وكه‌سانه‌ش كه زهرورهتهكهیان ده‌رك ده‌كرد، لهجهرگهی ئه‌م ده‌وره تایبه‌ته‌دا ڕه‌نگه "فیرقه‌یی‌و بێسهمهر" خۆی بنوانایه. حوكمی ئێمه له‌باره‌ی دهبوواو نهدهبوواكانی ده‌روه‌ی پێشووه‌وه هه‌رچییه‌ك بێت، قسه‌ی من ئه‌وه‌یه كه ئیتر ئه‌و ده‌وره‌یه ته‌واو بووه. ئه‌م كارانه ئیتر فیرقه‌یی‌و بێسهمهر نییه.
ئه‌مه بزووتهوهیهكهو ئینسانه جیاجیاكان به‌تواناو پێشینه‌و قه‌ڵه‌مڕه‌وه تخصصییه تایبه‌ته‌كانه‌وه تیایدا به‌شدارن. به‌بڕوای من هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌توانن، به‌بێ سه‌رف كردنی ئینێرژی هه‌رقلی، له سازماندانی ناوكۆكه‌ی سه‌ره‌كی هه‌ڵسووڕانی ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی له مه‌یدانه جیاجیاكاندا ده‌ور بگێڕن، ده‌بێ حه‌تمه‌ن وا بكه‌ن. باسه‌كه‌ی من ئه‌وه نییه كه ده‌بێ هه‌مووان مولزه‌م بكرێن كه له‌مه به‌دوا كارێكی تایبه‌تی ئه‌نجام بده‌ن، یان له واقعدا وه‌كو نوێژ "ئادای بكه‌ن". ئه‌وه ئه‌ركی حزبه كه سه‌رنجی پێویست بداته ئه‌مه بۆئه‌وه‌ی هێزی هه‌ڵسووڕانێكی به‌م جۆره كۆبێته‌وه‌و ئاماده بێت. من خۆم پێم وایه ماركسیزم ئیتر ئه‌و ده‌وره دژواره‌ی تێپه‌ڕاندووه. وه‌ختێك سه‌یر ئه‌كه‌ین، ئایدۆلۆژییه بۆرژوایییهكان له‌حاڵه‌تی هێرشبه‌رانه‌دا نابینین. نه‌ته‌نها ئه‌مه به‌ڵكو خودی ئه‌وان له ئه‌زمه‌دا په‌لوپۆ ده‌كوتن. ڕێبازه ئایدۆلۆژیكییه سه‌ره‌كییه بۆرژوایییهكان ته‌نانه‌ت توانای ئه‌وه‌یان نییه كه له‌به‌رده‌م گه‌شه‌ی فاشیزمدا ڕیزبه‌ندییه‌كی ساده پێكبهێنن. ته‌نانه‌ت ناتوانن له سكۆلاریزم دیفاع بكه‌ن، كه بۆ ماوه‌ی چه‌ندین ده‌یه‌و له‌هه‌ندێ حاڵه‌تدا چه‌ندین سه‌ده سیستمی ده‌سه‌ڵاتداری گه‌لێك له كۆمه‌ڵگا غه‌ربییه‌كان بووه. ناتوانن به‌ر به چوونی ته‌عالیمی دینی بۆ ناو قوتابخانه‌كان بگرن. ناتوانن وه‌ڵامی قه‌وم چێتی بده‌نه‌وه كه ئیتر بووه‌ته مایه‌ی بشێوی خودی سه‌رمایه. وه تازه ته‌نانه‌ت فاشیزم‌و ناسیۆنالیزمی قه‌ومی كه ئه‌مانه ڕه‌وته ئایدۆلۆژیكه هه‌وسار پچڕیوو و له قه‌فه‌س ده‌رباز بووه‌كانی ئه‌م ده‌وره‌یه‌ی جیهانی سه‌رمایه‌داری بوون، له‌چڵه‌پۆپه‌ی گه‌شه‌ی خۆیان هاتوونه‌ته خواره‌وه‌و ئیتر خه‌ریكن له‌پێ ئه‌كه‌ون. من، ئه‌وه هیچ كه هیچ ڕێبازێك له ئایدۆلۆژی بۆرژوازی له‌حاڵه‌تی هێرشبه‌رانه‌دا نابینم، به‌ڵكو له جێوشوێنێكی ڕاوه‌ستاو كه ئیمكانی ڕووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ماركسیزم‌و كۆمۆنیزم پێبدات نابینم. كۆمۆنیزمی كرێكاری ده‌توانێ بگه‌ڕێته‌وه بۆ قاڵبه واقعییهكهی خۆی، واته ڕه‌وتێك بێت كه ڕه‌خنه ده‌گرێت، هێرش ده‌بات، وه له‌كۆمه‌ڵگا هێز وه‌رده‌گرێت. ڕه‌وتێك كه ئه‌ركی گۆڕینی جیهانه، نه‌ك وه‌كو ساڵانی ئه‌خیر كاری ته‌نها پووچه‌ڵ كردنه‌وه‌ی په‌لاماری بۆرژوازی بێت. ئێمه له‌م شه‌ش حه‌وت ساڵه‌ی ڕابردوودا توانیمان هه‌ندێك سه‌نگه‌ر ڕاگرین. ئێستا كاتی ئه‌وه هاتووه كه ههستینو پێشڕه‌وی بكه‌ین. جا ڕه‌نگه چه‌ند هه‌نگاو له‌ولاتریش دیسانه‌وه ناچاربین ڕاوهستینو ئه‌و جێوشوێنه بپارێزین كه به‌ده‌ستمان هێناوه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی گومان هه‌ڵنه‌گره ئه‌وه‌یه كه كاتی پێشڕه‌وی هاتووه.
كاری كۆمۆنیستی، كاری ڕاسته‌وخۆی كۆمۆنیستی، ئه‌مه عیباره‌تی سه‌ره‌كی ئه‌م ده‌وره‌یه‌یه. به‌ڵام، پاش ئه‌مه ڕه‌نگه پێویست بێت تێبینییه‌كیشی بخه‌مه سه‌ر، كه خودی پێویست بوونه‌كه‌ی زۆر دهردناكه. ڕاستییه‌كه‌ی له‌وه ئه‌ترسم كه كاتێك من باسی گرنگی حه‌یاتیی كاری كۆمۆنیستی ڕاسته‌وخۆ ده‌كه‌م، دیسانه‌وه كه‌سێك هه‌ستێته سهرپێو ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه له قسه‌كه‌ی من به‌ده‌سته‌وه بدات كه گوایا ئیتر ئه‌وله‌ویه‌ت بۆكارهكانی تر، كار له فیدراسیۆنی شوراكانی په‌نابه‌ران، كار له‌گه‌ڵ كۆمیته‌كانی هاوپشتی كرێكاری، كار له‌گه‌ڵ كرێكاری ئه‌مڕۆ و …تاد دانانێم. ده‌بێ هه‌ر له‌پێشدا بڵێم نه‌خێر، مانای ئه‌م قسه‌یه ئه‌مه نییه. چه‌ندین جار دووپات‌مان كردووه‌ته‌وه كه توانای كۆمۆنیسته‌كان له ڕێكخستن‌و ڕێنوێنی كردن‌و كاریگه‌ری دانان له‌سه‌ر تهیفێكی زۆر له خهباتو كه‌مپینه‌كانی له‌م بابه‌ته، ڕێك له كۆمۆنیست بوون‌و كاری كۆمۆنیستی كردنیانه‌وه سه‌رچاوه ده‌گرێ. كۆمۆنیست ڕێك له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمۆنیسته‌و له‌نێو كرێكاراندا قسه‌ی كۆمۆنیستی دهكاتو كاری كۆمۆنیستی ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی هه‌موو توانای فكری‌و عه‌مه‌لی‌و ڕێكخراوه‌یی بزووتنه‌وه‌ی كۆمۆنیستی كرێكاری له‌پشته، له بزووتنه‌وه‌كانی تر‌و ئهبعادهكانی تری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نفوز په‌یدا ده‌كات. كۆمۆنیسته‌كان ته‌نها وه‌كو ڕابهرانێك كه به ڕادیكالیزمو سۆسیالیزم‌و ڕه‌خنه‌ی ڕادیكاڵ له كۆمهڵگاو بزووتنه‌وه ڕۆژانه‌كان ناسراون، له یه‌كێتی وه‌یان كهمپینهكانو جه‌بهه‌كانی خه‌باتی ئازادیخوازانه‌دا ئیعتبار‌و نفوز په‌یدا دهكهنو كاریگه‌ری داده‌نێن. كاری كۆمۆنیستی‌و ناسنامه‌ی كۆمۆنیستی نه‌ته‌نها ئه‌لته‌رنه‌تیڤی خۆنواندن له قهڵهمڕهوهكانی تری خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا نییه، به‌ڵكو بۆ كۆمۆنیستێك مه‌رجی پێویستی سه‌ركه‌وتنه له‌م مه‌یدانانه‌دا. ئه‌گه‌ر كۆمۆنیستێك بیه‌وێت له یه‌كێتیدا ده‌ور بگێڕێ ده‌بێ وه‌كو كۆمۆنیست ده‌ور بگێڕێ، ئه‌گه‌رنا ئه‌وا یونیونیستی له ئێمه باشتر زۆره. كرێكاران ڕێك له‌به‌رئه‌وه‌ی پێیان وایه كۆمۆنیسته‌كان كۆمۆنیستنو و‌ڵامیان پێیه ده‌چن به‌لایاندا. به‌پێچه‌وانه‌وه به‌بڕوای من پێویسته هه‌ڵسووڕانی ئێمه له مه‌یدانه‌كانی تردا چه‌ند قات زیاد بكات چونكه بڕیاره وه‌كو كۆمۆنیست، نه‌ك هه‌ڵسووڕاوی ساده‌ی هه‌مان مه‌یدان، تیایاندا به‌شداری بكه‌ین. خه‌بات كردن به‌شێوه‌ی جیاجیا‌و له مه‌یدانی جیاجیادا هیچ كاتێك ناكۆكی نه‌بووه‌و نییه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا كه ئایدۆلۆژی‌و ئامانجێكی سه‌ره‌كیت هه‌بێت، ده‌ركێكی ڕۆشنت له خه‌باتی چینایهتیو پابه‌ندییه‌كی قووڵت به بزووتنه‌وه‌و حزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه‌وه هه‌بێت. به‌م پێیه ئه‌و ده‌ركه‌ی كه پێداگرتن له‌سه‌ر كاری كۆمۆنیستی به بانگه‌وازی كه‌م كردنه‌وه‌ی چالاكییه جۆراوجۆره جانبییهكانی حزب داده‌نێ، له‌ڕاده‌به‌ده‌ر میكانیكی‌و بێجێیه. ئینسان ده‌بێ بتوانی هه‌م پاسكیل لـێبخوڕێو هه‌م فیكه لـێبدات! پێویست ناكات كه‌سێك بۆ فیكه لـێدان لهپاسكیلهكهی دابه‌زێ! بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌ش ڕێك ته‌نها به‌هیمه‌تی ئه‌و ئینسانانه ده‌توانێ به‌ره‌و پێشه‌وه بڕوات كه بتوانن به‌شێوه‌یه‌كی زیندوو‌و جۆراوجۆر كار بكه‌ن، كه‌سانێك كه بتوانن به سواری پاسكیله‌وه فیكه لـێ‌بده‌ن! كۆمۆنیست بن‌و له یه‌كێتییه‌كاندا هه‌ڵسووڕێن، كۆمۆنیست بن‌و بكه‌ونه ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر خه‌باتێكی ڕۆژانه‌وه له‌دژی ههڵاواردنو مه‌حرومیه‌ت…
به‌هه‌رحاڵ هه‌روه‌كو باسم كرد، كه‌م ڕه‌نگ بوونه‌وه‌ی كاری كۆمۆنیستی به‌مانای تایبه‌تی ووشهكه، وه ڕازی بوون‌و جێگاخۆش كردنی هه‌ڵسووڕاوی كۆمۆنیست له مه‌وقعیه‌تی هه‌ڵسووڕاوی بزووتنه‌وه‌و كه‌مپینه جۆراوجۆره‌كاندا، به‌ڕێكه‌وت نه‌بوو، ئاكامی ده‌وره‌یه‌كی تایبه‌ت بوو كه ئێستا خه‌ریكه ته‌واو ده‌بێ. به‌ڵام درێژه‌دان به‌و شته‌ی كه لهجهرگهی ده‌وره‌ی پێشوودا به قابیلی ڕوونكردنه‌وه‌و قابیلی ده‌رك ده‌ژمێردرا له ده‌وره‌ی داهاتوودا، له ده‌وره‌یه‌كدا كه پێئهنێینه ناویه‌وه، ئیتر بێپاساوهو نابێ لـێی خۆش ببین.
تا ئه‌وجێگایه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ تاكهكانو تێفكرین‌و ئیعادهنهزهرهكانیان له ده‌وره‌ی پێشوودا، ده‌بێ بڵێین كه فرسه‌تێكی زۆرمان هه‌بووه بۆ تێڕوانینی سه‌رله‌نوێ بۆ خۆ‌و بۆ سیاسهتو بۆ ده‌وری خۆمان له خه‌باتی كۆمه‌ڵایه‌تیدا. ئییتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه به‌روبومی ئه‌م قووڵبوونه‌وه‌و خۆیهكلاكردنهوهیه ببینین. بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌م مه‌یدانه‌دان، ئاراسته‌ی حه‌ره‌كه‌ته‌كه ڕۆشنه. ڕێگا بۆ هه‌ڵسووڕانی چڕوپڕی كۆمۆنیستی، بێئهم كه‌نارو ئه‌و كه‌نار كردن، بێكهموكاست، ئاوه‌ڵایه. ڕێگرییه‌كانی دوێنێ، هه‌لومه‌رجی دوێنێ‌و گوشاره‌كانی دوێنێ، ئیتر خه‌ریكن له‌سه‌ر ڕێگای ئێمه لائه‌چن. ئه‌گه‌ر تادوێنێ كارێك هه‌بوو كه به حوكمی هه‌لومه‌رجه‌كه نه‌ده‌كرا ئه‌نجام بدرێت، ئه‌مڕۆ ئیتر ده‌كرێ ئه‌نجام بدرێت. ئه‌گه‌ر له جه‌رگه‌ی ئه‌و هێرشه فراوانه سیاسی‌و ته‌بلیغاتییه‌ی ده‌وره‌ی پێشوودا ئه‌و چاوه‌ڕوانییه‌ی كه هه‌ڵسووڕاوانی حزب كۆڕی خوێندنه‌وه‌ی مانیفێستی كۆمۆنیست‌و سه‌رمایه پێك بهێننو په‌ره‌ی پێبده‌ن چاوه‌ڕوان نه‌كراو بوو، ئه‌مڕۆ ئیتر وا نییه.
ئه‌و شته‌ی كه من وه‌كو یه‌كێك له به‌شدار بووان پێم خۆشه ئه‌م كۆنگره‌یه‌ی پێ بناسرێته‌وه‌و پێی پێناسه بكرێت به‌رجه‌سته بوونه‌وه‌ی كاراكته‌ری كۆمۆنیستیی حزبه. ده‌مه‌وێ دواتر ئاوا باس بكرێت كه له‌م كۆنگره‌یه‌دا، كاری كۆمۆنیستی، نه‌خشه‌و پرۆژه كۆمۆنیستییهكانو هاویشتنی تیشكی كۆمۆنیستی بۆسه‌ر ته‌یفی فراوانی ههڵسووڕانهكانی ئێمه جێگای خۆی دۆزییه‌وه. ئومێده‌وارم كۆنگره به‌م ئاراسته‌یه‌دا بڕوات‌و ئه‌م ئاواته‌ی من ئاواتی زۆربه‌ی هاوڕێیانی تریش بێت. باسه‌كه‌ی من له‌سه‌ر ده‌ركردنی ڕێنوێنی‌و ڕاگهیاندنو بڕیارێكی تایبه‌تی نییه. به‌ڵكو سه‌رنجدانی ئیسپاتیی خودی كادره‌كانی ئه‌م حزبهم ده‌وێ.…
ئێمه حزبێكین كه هه‌موو شتێكمان ، بیروباوه‌ڕمان، پێشینهمانو سیاسه‌ته‌كانمان، به ئێمه ده‌ڵێن كه ده‌بێ له هه‌ڵوێستێكی پهلاماردهرانهدا بین. ئه‌و حزبه‌ی كه نوێنه‌رانی له‌م كۆنگره‌یه‌دا ئاماده‌ن، چ له‌ڕووی سیاسی‌و چ له‌ڕووی عهقیدهیییهوه هیچ قه‌رزارباری هیچ كه‌سێك نییه له هیچ شوێنێكی دنیادا. ئه‌مه ڕه‌وتێكی سه‌رفرازه كه ئه‌مڕۆ به شاهیدیی ئه‌م كۆنگره‌یه، له كۆتایی ده‌وره‌یه‌كدا كه ناویان نابوو ده‌وره‌ی "مه‌رگی كۆمۆنیزم"، زیندو بوونی كۆمۆنیزمی كرێكاری جاڕ دهداتو بانگه‌وازی ده‌ستپێكی ده‌وره‌یه‌كی هێرشبه‌رانه‌ی كۆمۆنیستی كرێكاریی بۆ سه‌ر نیزامی كۆنه‌و ئابڕو تكاوی سه‌رمایه‌داری ده‌كات. ئه‌م كۆنگره‌یه ده‌بێ كۆنگره‌ی ئه‌م بانگه‌وازه بێت.
ئه‌م ووتاره یه‌كه‌م جار له انترناسیونال (بڵاوكراوه‌ی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران)ی ژماره ١٥-ی سپته‌مبه‌ری ١٩٩٤دا بڵاو بووه‌ته‌وه.
سه‌عید ئه‌حمه‌د له فارسیه‌وه كردوویه‌تی به كوردی/ ١٩٩٨
hekmat.public-archive.net #0740kuT.html
|