كرێكاران و شۆڕش
کرێکارانی کۆمۆنیست خوازیاری شۆڕشن. به‌ڵام چ شۆڕشێك؟ چینه جیاوازه‌کان و مه‌یله سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تیه ڕه‌نگاوڕه‌نگه‌کان هه‌ر یه‌که‌یان "شۆڕش" به مانای زۆر جیاواز به‌کار ئه‌هێنن. جیهانی ئێمه هه‌موو جۆره "شۆڕش"ێک و هه‌موو شێوازێكی "شۆڕشگێڕی" به‌خۆیه‌وه بینیوه. ته‌قریبه‌ن هه‌ر که‌س یان هه‌ر ڕه‌وتێک که ئه‌یه‌وێت دۆخی ئێستای کۆمه‌ڵگا به شێوه‌یه‌کی كتوپڕ وه به شێوه‌یه‌کی نائاشتیانه بگۆڕێت، باسی شۆڕش ئه‌کات و خۆی به شۆڕشگێڕ ناوئه‌بات. زۆرێک له‌م شۆڕشانه بێجگه له کۆنه‌په‌رستییه‌کی پوخت شتێکی تر نین. "شۆڕشی ئیسلامی" نمونه‌یه‌كی زیندوی به‌رچاومانه. دواکه‌وتووانه‌ترین خورافات و ناهه‌موارترین بارودۆخیان به شۆڕش ناوزه‌د کردووه. کۆنه‌په‌رست ترین و پیسترین كه‌سانێك ناوی شۆڕشگێڕیان له خۆیان ناوه. کرێکاری کۆمۆنیست سه‌رسه‌ختترین دوژمنی ئه‌م جۆره شۆڕش و شۆڕشگێڕیه درۆینانه‌یه‌یه.
هه‌ندێکی تر له شۆڕشه‌کان جگه له هه‌ندێ ڕیفۆرمی سنووردار له هه‌لومه‌رجی باودا شتێكی تر نین. ڕزگار بوون له سه‌ركوتگه‌ریی، به‌ده‌سهێنانی سه‌ربه‌خۆیی ئابووری، به‌رنامه‌ڕێژی و باشتربوونی ئاستی به‌رهه‌مهێنان، دابه‌شکردنی به‌ناو "عادلانه‌تری" سامان و شتی له‌م جۆره ناوه‌رۆکی بنه‌ڕه‌تی زۆرێک له‌و ئاڵ‌وگۆڕانه بوون که له ووڵاتانی جۆراوجۆردا له‌ژێر ناوی شۆڕشدا په‌یدا بوون. له هه‌موو ئه‌م حاڵه‌تانه‌دا بناغه‌ی په‌یوه‌ندیه‌كانی بارودۆخی باوی ناو كۆمه‌ڵگا و ته‌واوی سیستمێك كه هۆكاری كوێره‌وه‌ری و بێبه‌شیه‌كانی جه‌ماوه‌ری كرێكار و زه‌حمه‌تكێشه به ده‌ستلێنه‌دراوی ماوه‌ته‌وه. دوو ده‌یه‌ی ڕابردوو گه‌واهی کۆمه‌ڵێک له‌م جۆره شۆڕشانه بووه له ووڵاتانی ژێرده‌سته‌دا. ئه‌مڕۆ کاتێک سه‌ر‌نجی ئه‌م ووڵاتانه ئه‌ده‌ین كه شۆڕ‌شیان كردووه، ئه‌وه ئه‌بینین که ئیتر ته‌نانه‌ت ئاسه‌وارێک له هه‌مان ئه‌و ئاڵوگۆڕه به‌رته‌سكانه‌ی به‌ره‌نجامی شۆڕشیش نه‌ماونه‌ته‌وه و لۆژیکی سیسته‌می سه‌رمایه‌داری جارێکی تریش ئه‌و ڕاستیه‌ی نیشان داوه‌ته‌وه، که مادام بناغه‌ی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری له‌جێی خۆی ماوه‌ته‌وه، به‌شی جه‌ماوه‌ری کرێکار و زه‌حمه‌تکێش جگه له هه‌ژاری و بێمافی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی هیچی تر نابێت.
نیشانه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌موو ئه‌م شۆڕشه درۆیین و نێوه‌ناچڵانه ئه‌وه‌یه که به ته‌واوی له‌ژێر کاریگه‌ریی ئامانج و مه‌به‌ستی چه‌ند به‌شێک له خودی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کاندا بوون و ڕابه‌ری سیاسی و عه‌مه‌لییه‌که‌شیان هه‌ر به ده‌ستی ئه‌م توێژانه‌وه بووه. هه‌میشه کرێکاران وه‌کو هێزی زه‌خیره و یارمه‌تیده‌ر په‌لکێش کراونه‌ته مه‌یدان، جه‌نگاون و گیانبازی بێوێنه‌یان له خۆیان نیشانداوه. به‌ڵام به‌رهه‌می ئه‌م كاره جگه له ده‌ستاوده‌ست كردنی ده‌سه‌ڵات له ده‌رونی خودی چینی سه‌رمایه‌داردا و جگه له په‌یدابوونی شکڵ و شێوه‌ی نوێ بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕژێمی چه‌وسێنه‌رانه‌ی حاكم شتێکی تر نه‌بووه. له زۆرێک له‌و حاڵه‌تانه‌دا یه‌که‌مین که‌سانێک که کراونه‌ته ئامانجی هێرش و په‌لاماردانی به‌شه تازه به ده‌سه‌ڵات گه‌یشتووه‌کانی چینی ده‌سه‌ڵاتدار خودی کرێکاران بوون، وه خودی شۆڕش خۆی گۆڕاوه بۆ به‌هانه‌یه‌کی نوێ بۆ سه‌رکوتی بزووتنه‌وه‌ی کرێکاری.
له‌به‌رئه‌وه کاتێک کرێکار باس له شۆڕش ئه‌کات ده‌بێ به ووردی بزانێت که چ شتێکی ئه‌وێت و چ شتێكی ناوێت. ئێمه خوازیاری شۆڕشی کرێکارین له دژی سه‌رتاپای سیسته‌می سه‌رمایه‌داری و ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتدارێتی چینی سه‌رمایه‌دار. ئێمه خوازیاری شۆڕشی کۆمۆنیستین که له ڕیشه‌وه کۆمه‌ڵگای ئێستا ژێره‌وژوور ئه‌کات.
شۆڕشی کرێکاری به شوێن چ ئامانجێكه‌وه‌یه؟ وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره له ناوجه‌رگه‌ی هه‌ر ئه‌م کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داریه‌دا خۆی حه‌شارداوه. هه‌ر کرێکارێک كه ته‌نها ده خوله‌ك بیر له هه‌لومه‌رجی ژیانی خۆی بکاته‌وه، ئه‌توانێ ئه‌و گرفته بنه‌ڕه‌تیه‌ی كه له‌م دنیایه‌دا ئه‌بێ بیخاته لاوه، دیاری بكات. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه لنگه‌وقووچه. به‌رهه‌مهێنه‌رانی سامانی کۆمه‌ڵگا، كه کرێکارانن، خاوه‌نی هیچ شتێک نین و کارنه‌که‌رانیش ده‌وڵه‌مه‌ندن. به‌دترین ونزمترین كه‌سه‌كان نه‌جیبزاده و خانه‌دانی ئه‌م کۆمه‌ڵگایه‌ن، که‌چی شه‌ریفترین خه‌ڵك جه‌ماوه‌ری زه‌حمه‌تکێشی ژێرده‌سته و بێبه‌شن. ئه‌وانه‌ی که ته‌مه‌نێک کاریان کردووه و سه‌روه‌ت و سامانیان به‌رهه‌مهێناوه، ته‌نانه‌ت دوای سی ساڵیش ئه‌بێ سه‌رله‌نوێ کڕیار بۆکاره‌كه‌یان په‌یدابکه‌نه‌وه له‌پێناو گوزه‌رانی ڕۆژانه‌ی ژیانیاندا. توانایی داهێنان و به‌رهه‌مهێنی کرێکار خۆی له‌نێو ده‌سه‌ڵات و توانایی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی هه‌موو ڕۆژه‌ی سه‌رمایه و ژێرده‌سته‌یی هه‌رچی زیاتری کرێکاراندا نیشان ئه‌دات. له پێناوی پارێزگاری کردن له‌م کۆمه‌ڵگا سه‌ره‌وخواره ده‌وڵه‌ته‌کان هاتوونه‌ته‌ئاراوه، سوپاکان پێکهێنراون، زیندانه‌کان و شکه‌نجه‌گاکان درووستکراون، خوداکان و ئایینه‌کان خوڵقێنراون. مه‌سه‌له‌که له ڕۆژ ڕۆشنتره. ئه‌م کۆمه‌ڵگایه له‌سه‌ر بنه‌مای کۆیلایه‌تی بنیاتنراوه، کۆیلایه‌تی کاری به‌کرێ. هیچ ئاستێک له گه‌شه‌ی خزمه‌تگوزاری و بیمه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کان و زیادبوونی ده‌رامه‌تی کرێکاران، که هه‌موو ئه‌وانه‌ش ئه‌بێ به خه‌بات و به زۆر له قوڕگی چینه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ده‌ربکێشرێ، ئه‌سڵه‌ن له‌م جێگاوڕێگای كۆیله‌یه‌تیه‌ی كرێكاران ناگۆڕێت. مناڵێک که هه‌ر ئه‌مڕۆ له ناو ئێمه‌دا له‌دایک ئه‌بێت مۆری چه‌وساندنه‌وه‌ی سه‌رمایه‌داری له ناچه‌وانی دراوه.
سه‌رتاپای جیاكاری کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و ته‌واوی گه‌نده‌ڵی و داڕمانی ئه‌خلاقی کۆمه‌ڵگای ئێستا، هه‌ر له سته‌م له دژی ژنان و جیاكاری نه‌ژادیه‌وه بگره تا ئالووده‌بوون به ماده هۆشبه‌ره‌کان و له‌شفرۆشی، له ڕکابه‌ری و قازانجپه‌رستی تاكه كه‌سیه‌وه که له‌نێو خوێنی کۆمه‌ڵدا دێت و ئه‌چێ تا ئه‌گات به قات‌وقڕی و برسێتی و نه‌خۆشی که ڕۆژانه ملیۆنه‌ها مرۆڤی بێبه‌ش ئه‌کا به گه‌رووی مه‌رگدا، هه‌ر هه‌مووی ئاکامی ئه‌م لنگه‌وقووچیه‌ی کۆمه‌ڵگایه. کۆمه‌ڵگایه‌ک که خاوه‌نه ڕاسته‌قینه و بنیاتنه‌ره واقعیه‌كانی ئه‌و، واته کرێکاران، دیلی کۆیله‌تی کرێن. شۆڕشی کرێکاری له‌پێناوی هه‌ڵته‌کاندنی بناغه‌ی ئه‌م کۆمه‌ڵگا چینایه‌تیه‌دایه.
بناغه‌ی ئه‌م ڕژێمه له‌سه‌ر خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی که‌مایه‌تیه‌کی بچووک به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵدا دامه‌زراوه. مادام مرۆڤه‌كان له‌پێناو نانخواردن و له‌پێناو به‌هره‌مه‌ندبوون له لانی که‌می خۆشگوزه‌رانیدا ناچارن بۆ که‌سێکی تر کار بكه‌ن که هه‌موو هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی له ده‌ست گرتووه، مادام به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تی و دابینکردنی پێداویستیه‌کانی مرۆڤایه‌تی ته‌نها له ڕێگای سوودگه‌یاندن به خاوه‌نانی ته‌وه‌زه‌لی هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانه‌وه ئیمکانی هه‌یه، ناتوانرێ باسێك له ئازادی و یه‌کسانی مرۆڤه‌کان و له‌ناوبردنی بێبه‌شیه‌کان و جیاكاریه‌کان له ئارادا بێت. شۆڕشی کرێکاری له بنه‌ڕه‌تدا شۆڕشێکه له دژی خاوه‌ندارێتی تایبه‌تی چینی سه‌رمایه‌دار به‌سه‌ر ئامڕازه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێکه له‌پێناو ده‌سته‌به‌ركردنی خاوه‌ندارێتی و کۆنترۆڵی سۆشیالیستیانه و به كۆمه‌ڵی به‌رهه‌مهێنه‌ران به‌سه‌ر هۆیه‌کانی به‌رهه‌مهێنانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا. شۆڕشی کرێکاری شۆڕشێکه له پێناو له‌ناوبردنی چینه‌کان و چه‌وسانه‌وه‌ی چینایه‌تیدا.
بۆرژوازی به قسه‌ی خۆش ده‌ست له ده‌سه‌ڵات هه‌ڵناگرێت و ده‌ورودوکانی چه‌وساندنه‌وه‌ی ناپێچێته‌وه. که‌واته ده‌بێ شۆڕش به‌رپابكرێت، حکومه‌تی کرێکاری دابمه‌زرێ که به‌رگری چه‌وسێنه‌ران تێکئه‌شکێنێ و ڕێگا خۆشئه‌کات بۆ بنیاتنانی کۆمه‌ڵگایه‌کی بێ چه‌وسانه‌وه و به دڵنیاییه‌وه كۆمه‌ڵگایه‌ك كه پێویستی به هیچ جۆره حکومه‌ت و سته‌م و خورافه‌یه‌ک نابێت.
بۆ کرێکارانی کۆمۆنیست شۆڕش به واتای ڕاپه‌ڕینی چینی کریکار دێت به مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی سه‌راپای ئه‌م گۆڕانکاریه مه‌زنه کۆمه‌ڵایه‌تیه. خه‌بات له‌پێناو ئازادی، یه‌کسانی و حکومه‌تی کرێکاری. ئه‌گه‌ر کرێکار بێته مه‌یدانی سیاسه‌ته‌وه، ئه‌بێ له پێناوی ئه‌م ئامانجه‌دا بێت. ئه‌بێ به وێنه‌ی ڕابه‌ری ڕزگاری ته‌واوی کۆمه‌ڵگا بێته مه‌یدان. سه‌رده‌می په‌لکێشكردنی کرێکاران به شوێن ئه‌م و ئه‌ودا به‌سه‌رچووه. ڕه‌وتی کۆمۆنیستی له نێو ده‌روونی چینی کرێکاردا ئامانجی خۆی به‌وه داناوه که کرێکاران بۆ ئه‌م ئاسۆیه ئاماده بکات و جووڵانه‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆی کرێکاران له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئه‌نجامدانی شۆڕشی کرێکاریدا ڕێكبخات.
شتێک كه مه‌یلی کۆمۆنیستی له گشت مه‌یله‌کانی تری نێو ده‌روونی جووڵانه‌وه‌ی کرێکاری جیائه‌کاته‌وه، هه‌ر ئه‌و کۆششه‌یه بۆ جێگیرکردنی ئاسۆ و ئامانجی شۆڕشی کرێکاری له ده‌روونی چینی کرێکار و ڕێكخستنی هێزی ئه‌م شۆڕشه. کرێکاری کۆمۆنیست له ڕیزی پێشه‌وه‌ی هه‌ر خه‌باتێکدایه له‌پێناو باشترکردنی هه‌لومه‌رجی کار‌و ژیانی کرێکاراندا. به‌ڵام ئه‌و له‌م خه‌باته‌دا به‌شوێن ئامانجێکی باڵاتریشه‌وه‌یه. له ڕوانگه‌ی ئێمه‌وه له‌نێو دڵی ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه‌دایه که كرێكار وه‌کو چینێک خۆی ئه‌ناسێته‌وه، به هێز و توانای خۆیه‌وه ڕائه‌وه‌ستێ و به ڕێبازی ڕزگاری خۆی كه شۆڕشی کرێکاریه له به‌رامبه‌ر ته‌واوی ڕژێمی ئابووری و کۆمه‌ڵایه‌تی ئێستادا، ئاشنا ئه‌بێت. ڕێکخستنی شۆڕشی کرێکاری مه‌سه‌له‌یه‌کی په‌یوه‌ست به ئاینده‌یه‌كی دووره‌وه نییه. ئه‌م تێکۆشانه هه‌ر ئێستا له ئارادایه. له هه‌ر شوێنێک یه‌کێتی کرێکاران و ئاگاییان سه‌باره‌ت به‌وه‌ی که ئه‌ندامانی چینێكی جیهانین به‌هێز بێت، له هه‌ر شوێنێک کۆمۆنیزم وه‌کو ئاسۆی شۆڕشی کرێکاری له ده‌روونی کرێکاراندا ڕیشه دابكوتێت، وه كه هه‌ر هاوڕێیه‌كی کرێکار له کۆمۆنیزم و ناوه‌ند و تۆڕه کۆمۆنیستیه‌كانی کرێکاران نزیک ئه‌بێته‌وه، مانای وایه که هه‌نگاوێك له شۆڕشی کرێکاری نزیک بووینه‌ته‌وه. ئه‌و تۆڕ و كۆڕوكۆمه‌ڵه کۆمۆنیستیه کرێکاریانه‌ی که ئه‌مڕۆ پێكئه‌هێنرێن، سبه‌ینێ ناوه‌نده‌کانی ڕابه‌ری شۆڕشی کرێکاری و پایه‌کانی ده‌سه‌ڵاتدارێتیی حکومه‌تی کرێکاران پێکئه‌هێنن.
هیچ که‌س گومانی له‌وه نیه که حکومه‌ت و ئابوری سه‌رمایه‌داری له ئێران دووچاری قه‌یرانێکی قووڵ بووه و کۆمه‌ڵگای ئێران له لێواری گۆڕانکاری چاره‌نووسسازدا ڕاوه‌ستاوه. دره‌نگ یان زوو ململانێی چینه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له ئێران ئه‌گاته لوتكه. حزب و هێزه بۆرژواییه‌کان، چ له ناوخۆ و چ له ده‌ره‌وه‌ی حکومه‌تی ئیسلامی‌دا، ئه‌یانه‌وێ خۆیان بۆ كێشمه‌كێشی کۆتایی ئاماده‌بکه‌ن. ئه‌م جاره‌یان ئێمه ئه‌بێ ئه‌وه زامن بکه‌ین که چینی کرێکار وه‌کوهێزێكی سه‌ربه‌خۆ، له‌ژێر ئاڵای خۆیدا و به ئامانجی شۆڕشی کرێکاریه‌وه بێته‌مه‌یدان. ئه‌م کاره كرده‌نیه. ڕه‌وتی کۆمۆنیستی له ده‌روونی چینی کرێکاردا ڕه‌وتێکی به‌هێزه. حزبی کۆمۆنیستی ئێران گۆشه‌یه‌که له حزبێكی کۆمۆنیستی کرێکاری زۆر به‌هێزتر که هه‌ر ئێستا ڕه‌گ و ڕیشه‌ی خۆی له ده‌روونی چینی کرێکار و بزووتنه‌وه ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌کاندا پته‌وکردووه. دروشمه‌کان و ئاسۆکانی ئێمه هه‌ر ئێستا جێی خۆیان له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری فراوانی چینی کرێکاردا خۆشکرد‌وه. حکومه‌تی ئیسلامی هه‌ر ئێستا گوشاری ئه‌م حزبه به‌رفراوان و ڕانه‌گه‌یه‌نراوه کرێكاریه به‌توندی به‌سه‌ر په‌یکه‌ری خۆیه‌وه هه‌ست پێئه‌کات. سه‌یری چاره‌نوسی یاسای کاری ئیسلامی بكه‌ن، ته‌ماشای دۆخ و ڕۆژگاری شورا ئیسلامیه‌کان بکه‌ن، کۆبوونه‌وه گشتیه‌كانی کرێکاران و داخوازیه‌کانیان ببینن، هه‌موویان گه‌واهی بۆ ڕادیکالیزمێكی به‌هێزی کرێكاری ئه‌ده‌ن که به درێژایی ده‌ورانی دوای شۆڕشی ١۹۷۹ له ئێران خۆی گرتووه. ئه‌گه‌ر بڕیاره چینی کرێکاری ئێران له ئاڵوگۆڕه‌کانی ئایینده‌دا جارێکی تریش نه‌بێته‌وه قوربانی، ئه‌بێ ئه‌م حزبه مه‌زن و ڕانه‌گه‌یه‌نراوه سه‌رو سامان به‌خۆی بدات. به‌شه جیاجیاکانی ئه‌و، واته حزبی کۆمۆنیستی ئێران، تۆڕه به‌رفراوانه‌کانی کرێکارانی کۆمۆنیست، جووڵانه‌وه‌ی کۆبوونه‌وه گشتیه‌کان و تۆڕه‌كانی ڕابه‌ری ناڕه‌زایه‌تیه کرێکاریه‌كان ئه‌بێ له‌ناو جووڵانه‌وه‌یه‌كی یه‌کگرتووی کرێكاریدا لێکهه‌ڵپێکرێن. ئه‌مه ده‌ستبه‌جێترین کارێکه که له به‌رده‌م کۆمۆنیزمی کرێكاری له ئێراندایه. به‌رنامه‌ی ئێمه بۆ کۆمه‌ڵگا، ڕێگاچاره‌کانی ئێمه بۆ هه‌ڵگرتنی ئه‌و سه‌ختیانه‌ی به‌ربینی به جه‌ماوه‌ری فراوانی زه‌حمه‌تکێشان گرتووه، درووشم و خواسته‌کانی ئێمه هه‌موویان ڕۆشنن. دروشمی ئازادی، یه‌كسانی، حکومه‌تی کرێکاری، واته پوخته‌ی شۆڕشی کۆمه‌ڵایه‌تی کرێکاران، هه‌ر ئێستا له نێو دڵی جه‌ماوه‌ری فراوانی چینی ئێمه‌دا جێگای گرتووه. گۆڕینی هه‌موو ئه‌م ماتریاڵ و ئیمکاناته به حزبێكی به‌هێزی کۆمه‌ڵایه‌تی که توانای ڕێنوێنی ته‌واوی چینی کرێکاری هه‌بێت له نه‌به‌رده چاره‌نووس سازه‌کانی داهاتوودا، کاری ئێمه‌یه. ئه‌مه ئه‌وله‌ویاته بنه‌ڕه‌تیه‌کانی کرێکارانی کۆمۆنیسته له ئێران.
مه‌نسور حیكمه‌ت
- له کۆمۆنیست، ئۆرگانی ناوه‌ندی حزبی کۆمۆنیستی ئێران ژماره ٥٣ ، له ساڵی ١٩٨٩ دا بڵاوكراوه‌ته‌وه.
وه‌رگێڕانی له فارسیه‌وه: جه‌مال موحسین
Kurdish translation: Jamal Muhsin
hekmat.public-archive.net #0460ku.html
|