ئازادی، به‌رابه‌ری، حوکوومه‌تی کرێکاری
* هیچ نیشانه‌یه‌ک له دامرکاندنه‌وه‌ی ئه‌و قه‌یرانه سیاسی و ئابوورییه قووڵه‌ی که به‌ربینی به بۆرژوازیی ئێران گرتووه به‌رچاو ناکه‌وێت.
* شۆڕشی ساڵی ٧٩ هه‌ر چه‌نده به ئاکام نه‌گه‌یشت، به‌ڵام داموده‌زگای پاشایه‌تی هه‌ڵپێچا.
* ئه‌مڕۆ کۆماری ئیسلامیش هه‌ر له‌و چاره‌نووسه نزیک ده‌بێته‌وه.
نه ئاریاییگهریی ئه‌مه‌ریکایی شا و نه خورافاتی ئیسلامی و هاتوهاواری پانئیسلامیستی خومه‌ینی و شه‌ریکه‌کانی، نه کوشتوبڕی نه‌وه‌ی مرۆڤ و نه هه‌موو ئه‌و تاوانانه‌ی که هه‌ردوو ڕژێمه‌که دژ به مرۆڤایه‌تی و ئازادی کردوویانه، هیچ کامیان چاره‌سه‌ری ئه‌و قه‌یرانه‌یان نه‌ده‌کرد و نه‌شیانده‌توانی چاره‌سه‌ری بکه‌ن. چونکه مه‌سه‌له و قه‌یران له خودی بوونی کۆمه‌ڵایه‌تیی بۆرژوازی و له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئابووری و سیاسیی سه‌رمایه‌دایه. شۆڕشی ٧٩ ته‌نیا دژ به پاشایه‌تی نه‌بوو، هه‌ر وه‌کوو چۆن ڕاپه‌ڕینی شۆڕشگێڕانه‌ی مه‌زنی داهاتووش، به ته‌نیا هه‌ڵپێچانی کۆماری ئیسلامی له‌به‌ر چاو نییه. شۆڕشی ٧٩ تاقانه و ده‌گمه‌ن نه‌بوو، به‌ڵکوو نمایشی یه‌که‌می ئه‌و بناغه‌یه بوو که له‌مه‌ودوا و تا تێکشکاندنی یه‌کجاریی حوکوومه‌تی سه‌رمایه و نیزامی سه‌رمایه‌داری له ئێران‌دا، مێژووی ئێران ده‌نه‌خشێنێ. قه‌یرانی ئابووری و قه‌یرانی به‌رده‌وامی سیاسی و حوکوومه‌تی، بزووتنه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تیی به‌رین که ته‌نیا چه‌ن ده‌وره‌یه‌کی که‌م تا زۆر کورت له پاشه‌کشه و مه‌نگی ده‌که‌وێته نێوان، ڕاپه‌ڕینه شۆڕشگێڕانه‌کان که تا دێ ماوه‌ی نێوانیان که‌متر ده‌بێته‌وه، ئاواڵابوون و هێشتا ئاواڵه‌بوونی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له ئاستی کۆمه‌ڵگادا و له جه‌رگه‌ی هه‌موو ئه‌مانه‌دا ده‌سه‌ڵاتگرتنی ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتری پرۆلیتاریا و پێشڕه‌وه کۆمۆنیسته‌کانی، ئه‌مه‌یه ئاسۆی ئه‌و دواڕۆژه ڕاسته‌قینه‌یه که بۆرژوازی له ئێران‌دا به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی به‌ره‌و ڕووی ده‌بێته‌وه، به‌ده‌ر له‌وه‌ی فڵانه یان فیساره تاقمی ده‌وڵه‌تیی ڕه‌سمیی بۆرژوازی بتوانێت چه‌ند ڕۆژێک، چه‌ن مانگێک یان ڕه‌نگه چه‌ن ساڵێکیش ده‌سه‌ڵاتی خۆیان به‌سه‌ر داموده‌زگای ده‌وڵه‌تییه‌وه ڕابگرن.
له هه‌لومه‌رجێکی ئاوادا و له‌ژێر باری ئه‌و مۆته‌که‌یه‌دا، ئێستا ئیتر هه‌موو توێژه‌کانی بۆرژوازی که‌وتوونه‌ته هه‌وڵ و ته‌قه‌لا، تابلۆکانی ڕزگاریی نیشتمانیی سه‌رمایه یه‌ک له‌دوای یه‌ک به‌رزکراونه‌ته‌وه و به ڕاده‌یه‌ک زۆرن که ته‌نانه‌ت له بیر نامێنن و ناژمێردرێنیش_ "کۆماری ئیسلامی به خومه‌ینی، بێ لاجوردی"، "کۆماری ئیسلامی به ڕه‌جه‌وی دیموکراتیکه‌وه"، "کۆماری سۆسیال دیموکراتی ئیسلامی"، "ناسیۆنالیزمی ئیسلامی"، "ناسیۆنالیزمی غه‌یره ئیسلامی"، "ناسیۆنالیزمی ئاریایی"، "ناسیۆنالیزمی ئه‌مه‌ریکایی"، "پاشایه‌تیی خوان کارلۆسی"، "کۆماری په‌رله‌مانی"، یان "هه‌ر داگیرکردنێکی سه‌ربازی له لایه‌ن ئه‌مه‌ریکاوه"، سه‌ره‌نجام ده‌بێ یه‌کێک له‌وانه به‌ر له داڕووخانی کۆماری ئیسلامی بنیات بنرێت و دابمه‌زرێ_ ئه‌مه خولیای ئاڵۆزیی بۆرژوازییه، ئه‌مانه هه‌مووی سه‌ردێڕێکن که ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر یه‌ک بار و دۆخ، کۆتاییهێنان به شۆڕش و هه‌ر چه‌شنه بزووتنه‌وه‌یه‌کی شۆڕشگێڕانه، پاراستن و هێشتنه‌وه‌ی وه‌حشیگه‌ری بۆرژوازی له ئێران.
به‌رامبه‌ر به هه‌موو ئه‌و ته‌قه‌لا و پیلانانه که مه‌به‌ستیان کپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی شۆڕش و به‌ربه‌ستکردنی ڕه‌وتی شۆڕش و قه‌یرانی شۆڕشگێڕانه‌ی یه‌ک له‌دوای یه‌که، کرێکارانی شۆڕشگێڕی ئێران یه‌ک درووشم به‌رز ده‌که‌نه‌وه، درووشمێک که ڕێنیشانده‌ری حوزووری شێلگیری چینی کرێکاری ئێرانه له ڕه‌وتی پڕ ئاڵوگۆڕ و پڕ له هه‌ڵسوکه‌وتی ئێستا و داهاتوویدا هه‌تا به‌دیهاتنی دوایین ئامانجه‌کانی.
درووشمێک که هه‌ناو و هێزی بزوێنه‌ری جووڵانه‌وه‌ی ڕوو له پێشی خه‌باتی چینایه‌تی و شۆڕشگێڕانه له ئێران له ده‌سته‌واژه‌یه‌کی کورت‌دا به‌یان ده‌کا: "ئازادی، به‌رابه‌ری، حوکوومه‌تی کرێکاری". ئه‌مه درووشمی کرێکارانی شۆڕشگێڕه. ئه‌مه درووشمێکه که هه‌موو جووڵانه‌وه شۆڕشگێڕانه‌کان له ئێرانی ئه‌م سه‌رده‌مه‌دا، هه‌ر له شۆڕشی ٧٩وه تا سه‌رکه‌وتنی یه‌کجاری، پێکه‌وه گرێ ده‌دا.
"ئازادی" یانی، ڕزگاربوونی ته‌واو له هێز و ده‌سه‌ڵاتی ئابووری، سیاسی و فه‌رهه‌نگی سه‌رمایه و سه‌رمایه‌داری، یانی ڕزگاربوون له هه‌ر چی په‌یوه‌ندی و هه‌ر چی داموده‌زگای سه‌رکوتکه‌ر و دیلهێنه‌ری کۆمه‌ڵگه‌ی بۆرژوازییه، یانی ڕزگاری له کۆیلایه‌تی کرێگرته، ڕزگاری له کۆت و به‌ندی چینایه‌تی، ڕزگاری له سه‌رکوت و ده‌زگای سه‌رکوتکه‌ری ده‌وڵه‌تی بۆرژوازی، ڕزگاری له بێمافی سیاسی و کۆت و به‌ندی فه‌رهه‌نگی، ڕزگاری له داوی ئایین و له بیروڕا و قانوون و یاسا کۆن و دواکه‌وتووه‌کانی کۆمه‌ڵگای ئێستا، ڕزگاری له چه‌وسانه‌وه‌ی ئایینی، میللی و نه‌ژادی، ڕزگاری له هه‌ژاری و کوێره‌وه‌ری له نه‌زانی و خورافات و به گشتی ڕزگاری له هه‌موو هه‌ڵاواردن و مه‌ینه‌تییه‌کانی کۆمه‌ڵگای سه‌رمایه‌داری.
"به‌رابه‌ری" ته‌نیا به مانای به‌رابه‌ری حوقووقی و قانوونی یان به‌رابه‌ری هاووڵاتی کۆمه‌ڵگایه‌ک له هه‌ر میلله‌ت و نه‌ژاد و ڕه‌چه‌ڵه‌کێک نییه، به‌ڵکوو به مانای به‌رابه‌ریبوون له ئیمکاناتی ماددیدایه، له ده‌ستڕاگه‌یشتن به‌و ئامرازانه‌ی که ده‌بنه هۆی هه‌ڵدانی توانا و لێهاتوویی فه‌ردی و کۆمه‌ڵایه‌تی. به مانای به‌رابه‌رییه له به‌رهه‌مهێنان و به‌ڕێوه‌چووندا، به‌رابه‌رییه له دیاریکردنی چاره‌نووسی ئابووری و سیاسی و به‌ڕێوه‌بردنی کۆمه‌ڵگای خۆیاندا_ به مانای به‌هره‌مه‌ندبوون له به‌هره ماددی و مه‌عنه‌وییه‌کانی کار و تێکۆشانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا، له خه‌بات به مه‌به‌ستی زاڵبوون به سه‌ر هه‌ر چه‌شنه دواکه‌وتوویی و که‌موکووڕییه‌کدا_ به مانای به‌رابه‌رییه‌که، ته‌نیا ئه‌و کاته به‌دی دێ، که خاوه‌ندارێتی تایبه‌تیی بۆرژوازی به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێنان و سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵ بکرێته خاوه‌ندارێتی گشتی و هاوبه‌شیی هه‌موو ئه‌و ئینسانانه‌ی که له هه‌ڵسووڕانی کۆمه‌ڵایه‌تیدا به‌شدارن.
"حوکوومه‌تی کرێکاری" یانی، حوکوومه‌تی چینایه‌تیی کرێکاران، یانی حوکوومه‌تی چه‌وساوه‌کان و به‌رهه‌مهێنه‌رانی هه‌موو سه‌روه‌ت و سامانی کۆمه‌ڵ دژ به چه‌وسێنه‌ران، حوکوومه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که ئه‌مڕۆ کۆیله‌ی کرێگرته‌ن و سبه‌ینێ هه‌موو کۆمه‌ڵ ڕزگار ده‌که‌ن، حوکوومه‌تی ئه‌و که‌سانه‌ی که بناغه‌ی هه‌بوون و سه‌روه‌تی کۆمه‌ڵگا له‌سه‌ر کار و تێکۆشانی به‌رده‌وامی ئه‌وان دامه‌زراوه، حوکوومه‌تی کرێکاری یانی، چینی کرێکاری ڕێکخراو وه‌ک هێز و چینی ڕزگاریبه‌خشی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات، حوکوومه‌تی کرێکاری یانی، حوکوومه‌تی سه‌رکه‌وتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی چه‌وسێنه‌ران له به‌رامبه‌ر ڕزگاریی مرۆڤایه‌تیی زۆرلێکراودا، حوکوومه‌تی کرێکاری یانی، دیکتاتۆرییه‌تی پرۆلیتاریا دژ به پارێزه‌رانی هه‌ژاری، کوێره‌وه‌ری، چه‌وسانه‌وه، نه‌زانی و دواکه‌وتوویی، حوکوومه‌تی کرێکاری یانی، دیموکراسی بۆ کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان و چه‌وساوه‌کان و سه‌رکوت بۆ چه‌وسێنه‌ران، حوکوومه‌تی کرێکاری یانی، ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی که زامنی ڕاسته‌قینه‌ی به‌ڕێوه‌چوونی ئازادی و به‌رابه‌رییه.
وه‌ڵامی بۆرژوازی به‌م درووشمه‌ی پرۆلیتاریا به ته‌واوی ڕوونه، بۆرژوازی به‌رامبه‌ر به‌م درووشمه له سه‌راسه‌ری جیهاندا ته‌نها یه‌ک وه‌ڵامی هه‌یه، ئه‌ویش سه‌رکوت و زه‌بروزه‌نگ و کۆنه‌په‌رستیی بێ په‌رده‌یه دژ به پرۆلیتاریا. کۆماری ئیسلامی خۆی ته‌نها به‌شێک و نموونه‌یه‌کی زیندووی ئه‌م وه‌ڵامه‌یه، به‌ڵام ئه‌و لیبراڵه چه‌پ و ورده‌بۆرژوا و ڕێفۆرمیستانهش که خۆیان به شۆڕشه‌وه یان ته‌نانه‌ت به سۆسیالیزمه‌وه هه‌ڵواسیوه، هه‌ر چه‌نده له بار و دۆخی ئێستا ناڕازی بن و له‌سه‌ر وه‌زع و"ئه‌ڵتێرناتیڤی" خوازراو له‌نێو خۆیاندا ناکۆکییان هه‌بێ، که‌م تا زۆر وه‌ڵامێکی یه‌کسانمان پێ ده‌ده‌نه‌وه. تێکه‌ڵاوێک له هه‌ڕه‌شه و گوڕه‌شه، تهحریفات و پرته‌وبۆڵه به‌سه‌ر کرێکارانی کۆمۆنیست‌دا ده‌بارێنن: حوکوومه‌تی کریکاری؟! ئه‌مه خۆشخه‌یاڵییه! مه‌گه‌ر سوپای ئه‌مه‌ریکا نابینن؟ مه‌گه‌ر نازانن که به‌شی هه‌ره زۆری خه‌ڵک ئایینین، له دێ‌دا ده‌ژین، غه‌یره پرۆلیتێرن، پیشه‌سازییه‌که‌مان بۆ ئه‌و کۆمه‌ڵگه سۆسیالیستییه‌ی ئێوه به ڕاده‌ی پێویست گه‌شه‌ی نه‌کردووه، ئاخر کرێکار نه‌خوێنده‌وار و ناهۆشیاره، ئێوه چۆن ده‌توانن کۆمه‌ڵگه‌ی پێشکه‌وتووی ئه‌مڕۆ به‌ڕێوه به‌رن؟ به کام هێزه‌وه ده‌تانه‌وێ حوکوومه‌تی کرێکاری دابمه‌زرێنن؟ کام حیزبی چینایه‌تی؟ کام هێزی ڕێکخراو بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م درووشمه له ئارادایه؟ مه‌گه‌ر درووشمه‌کانی ئه‌مڕۆی خه‌ڵک نابینن؟ له ئێران‌دا هیج که‌س ناچێته ژێر باری حوکوومه‌تی کرێکاری، زووه و ئیمکانی نییه، خۆشخه‌یاڵییه.
به‌شی زۆری ئه‌م به‌یت و بالۆره‌یه، ئه‌و قسه هه‌ڵیت و پهڵیتانهن که به دانسقه شێوێنراون و خراونه‌ته سه‌ریه‌ک و به‌شێکی تریش ده‌رخه‌ری هه‌لپه‌رستانه و ڕیاکارانه‌ی ئه‌و ڕاستییانه‌یه، که به چه‌شنێکی بابه‌تی، کۆسپی سه‌ر ڕێگای حوکوومه‌تی کریکاری و به‌دیهاتنی به‌رنامه‌ی کۆمۆنیستییه. ئه‌م ڕاستییانه بۆ ئیمه که‌ند و کۆسپێکن که ده‌بێ ههڵپێچرێن و بۆ بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی سهنگهرێکن که ده‌بێ له به‌رامبه‌ر پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ‌دا بپارێزرێن. سه‌ره‌کیترین کۆسپ له سه‌ر ڕێگه‌ی به‌دیهاتنی ده‌ستبه‌جێی درووشمه‌که‌ی ئێمه بریتییه له: نه‌بوونی پله‌ی هۆشیاریی چینایه‌تی و په‌رش و بڵاوی و لاوازیی سیاسیی ڕێکخراوه‌یی چینی کریکاری ئێران. به‌ڵێ! ئه‌گه‌ر کرێکارانی ئێران یه‌کگرتوو بوونایه و به به‌رژه‌وه‌ندیی چینایه‌تیی خۆیان له حیزبی سیاسیی شۆڕشگێڕی خۆیان، له حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا کۆبوونایه‌ته‌وه، دامه‌زراندنی حوکوومه‌تی کرێکاری کاری تاقه ڕۆژێک ده‌بوو. ئێمه بۆ نزیکترکردنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆژه تێده‌کۆشین و خه‌بات ده‌که‌ین. وه ئه‌م درووشمه‌ش بۆ خۆی، ئامرازێکی گرنگی ئیمه‌یه له‌م خه‌باته‌دا. ئه‌م درووشمه ئه‌مڕۆ کاری هۆشیارکردنه‌وه و کۆکردنه‌وه و ڕێکخستن به‌ڕێوه ده‌با و سبه‌ینێش ده‌بێته کرده‌وه و کۆتایی به ده‌سه‌ڵاتی ئابووری و سیاسیی سه‌رمایه ده‌هێنێ.
به‌دیهاتنی ئه‌م درووشمه یانی به‌دیهاتنی به‌شی لانی زۆری به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، پێویستی به ڕاده‌یه‌کی زۆر له هۆشیاری و ڕێکخراوبوون له‌نێو چینی کرێکاری ئیران‌دا هه‌یه و هۆشیاری و ڕێکخراوبوونێک که له خه‌ڵوه‌ت و دوور له کۆمه‌ڵ به ده‌ست نایه‌ت. به‌ڵکوو ده‌بێ هه‌ر له هه‌ناوی ئه‌م خه‌بات و تێکۆشانه‌ی ئێستا و ڕاپه‌ڕینه یه‌ک له‌دوای یه‌که شۆڕشگێڕانه‌کان و به‌هۆی کاری شێلگیرانه‌ی کۆمۆنیسته‌کانه‌وه به‌دی بێت. چینی کرێکار ده‌بێ له هه‌ر خول و مه‌یدانێکی خه‌باتی چینایه‌تی و شۆڕشگێڕانه‌وه هۆشیارتر، ڕێکخراوتر و به په‌یوه‌ندییه‌کی قووڵتره‌وه له گه‌ڵ حیزبه‌که‌ی خۆی یانی، حیزبی کۆمۆنیست هه‌نگاوی به‌ره‌و پێش هه‌ڵگرێ. درووشمی ئازادی، به‌رابه‌ری، حوکوومه‌تی کرێکاری، ڕێپیشانده‌ری جووڵانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی ئێمه له جه‌رگه‌ی شه‌ڕی یه‌ک له‌دوای یه‌ک و له مه‌یدانه جۆراوجۆره‌کانی خه‌باتدایه.
ئه‌گه‌ر هه‌ر ئێستا هێزی کرێکارانی هۆشیار و ڕێکخراو به‌شی ئه‌وه‌نده نییه که ده‌ستبه‌جێ ده‌سه‌ڵاتی سیاسی به ده‌سته‌وه بگرێ و حوکوومهتێ دامه‌زرێنێ که بتوانێ ڕاوه‌ستانه‌وه‌ی هه‌موو دوژمنانی پرۆلیتاریا و سۆسیالیزم تێک بشکێنێ، ئه‌و ئینێرژی و داخوازییه شۆڕشگێڕانه‌یه له‌نێو جه‌ماوه‌ری به‌رینی کرێکار و زه‌حمه‌تکێش و توێژه زۆرلێکراوهکانی کۆمه‌ڵدا هه‌یه که به پشتبه‌ستن به‌و ئینێرژییه، پرۆلیتاریای کۆمۆنیست ئه‌و خه‌باته‌ی له‌ژێر ده‌ست و باڵای بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی ده‌ربێنێ و به ڕابه‌ریکردنی ئه‌و خه‌باته بیگه‌یه‌نێته به‌رزترین پله‌ی ئاکامی خۆی. به شێوه‌یه‌کی بابه‌تی و له ڕاستیدا ئه‌و ئیمکانه هه‌یه که خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانی ئێستا ببن به بزووتنه‌وه‌یه‌کی هه‌ره گه‌وره بۆ به‌دیهێنانی دیموکراسیی شۆڕشگێڕ. ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دیموکراتیک و شۆڕشگێڕانه‌یه که باری قه‌یرانی ئابووریی نیزامی ئێستا به سه‌ر بۆرژوازیدا ده‌ڕووخێنێ و وه‌ها دیموکراسییه‌کی پان و به‌رین داده‌مه‌زرێنێ که هه‌نگاوهه‌ڵگرتنی دوایی به‌ره‌و شۆڕشی سۆسیالیستی و دامه‌زراندنی حوکوومه‌تی کرێکاری چه‌ن لایه‌نه ساده‌تر ده‌کاته‌وه. دیموکراسییه‌کی شۆڕشگێڕانه‌ی ئه‌وتۆ، که وێڕای وه‌ڵامدانه‌وه به سه‌ره‌کیترین پێداویستییه‌کانی جه‌ماوه‌ری به‌رینی زۆرلێکراو و چه‌وساوه، له‌بارترین هه‌لومه‌رجیش بۆ کۆکردنه‌وه و ڕێکخستنی چینایه‌تیی مه‌زنی کرێکاران و بۆ به‌ده‌ستهێنانی یه‌کجاریی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی پێک دێنێ. ئێمه له‌ژێر ڕووناکی درووشمی، "ئازادی، به‌رابه‌ری، حوکوومه‌تی کرێکاری"دا، بۆ پێکهێنانی وه‌ها هه‌لومه‌رجێک و بۆ دامه‌زراندنی وه‌ها ده‌سه‌ڵاتێکی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕیش له کۆمه‌ڵدا خه‌بات ده‌که‌ین. کرێکارانی کۆمۆنیست ئاماده‌ن له سه‌ر بنه‌مای پلاتفۆرمێکی شۆڕشگێڕانه و دیموکراتیک یانی، به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران، له ڕیزی پێشه‌وه به به‌شداری هه‌موو توێژه زۆرلێکراو و چه‌وساوه‌کان و هه‌روه‌ها هه‌موو ئه‌و هێزه کۆمه‌ڵایه‌تییانه‌ی که خوازیاری ئه‌وه‌ن ئاڵوگۆڕێکی قووڵی دیموکراتیک له کۆمه‌ڵگه‌ی ئێستادا پێک بێت، کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕانه پێک بهێنن. کرێکارانی کۆمۆنیست هه‌ر له ئێستاوه، له به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران‌دا، بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێز و ڕێکخستنی هه‌موو هێزه‌کانی دیموکراسیی شۆڕشگێڕ، بۆ تێکشکاندنی کۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی کۆمارێکی دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ له جێگه‌ی ئه‌و بانگه‌واز ده‌کات.
کۆماری دیموکراسیی شۆڕشگێڕ، تاکتیکی حیزبی کۆمۆنیستی ئێرانه له هه‌لومه‌رجی ئێستادا. ئه‌م کۆماره داخوازه دیموکراتییه‌کانی جه‌ماوه‌ری زۆرلێکراو و چه‌وساوه‌ی کۆمه‌ڵ، کریکاران، زه‌حمه‌تکێشانی ده‌سته‌نگ له شار و دێ، ژنان، گه‌لانی زۆرلێکراو و به گشتی هه‌موو ئه‌و ئینسانه به شه‌ره‌فانه‌ی که داواکاری دیموکراسیی به‌رینی سیاسین، به‌دی دێنێ و وه‌ڵامی داخوازی هه‌موو ئه‌و که‌سانه‌ی که له بێ مافی سیاسی، ده‌مکوتکردن، کۆنه‌په‌رستیی ئایینی و به گشتی له‌و قانوون و یاسا کۆنه‌په‌رستانه‌ی که به‌سه‌ر شوێنی کار و ژیانی دانیشتووانی کۆمه‌ڵگادا سه‌پاوه، وه‌ڕس بوون، ده‌داته‌وه و ئه‌و داخوازییانه جێبه‌جێ ده‌کا. به‌ڕێوه‌بردنی وڵات ده‌درێته ده‌ست شوورا ڕاسته‌قینه‌کانی خه‌ڵک، بیرۆکراسی تاقانه و بانتر له خه‌ڵک هه‌ڵده‌پێچین و دیموکراسیی ڕاسته‌وخۆ داده‌مه‌زرێ، چه‌کداربوونی گشتیی خه‌ڵک، ده‌بێ به زامنی به‌ڕێوه‌چوونی پارێزگاری له ده‌سکه‌وته‌کانی شۆڕش. له‌م کۆماره‌دا، مافی دیاریکردنی چاره‌نووس بۆ هه‌موو میلله‌تانی ئێران زه‌مانه‌ت ده‌کرێ. قانوونکاری دیموکراتیکی پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕ ده‌ستبه‌جێ به‌ڕێوه ده‌برێ. ده‌زگای دادوه‌ریی بۆرژوازی هه‌ڵده‌پێچرێ و له جێگه‌ی ئه‌واندا دادگاکانی خه‌ڵک به قازی و هه‌یئه‌تی دادوه‌ریی هه‌ڵبژێردراوه‌وه جێگیر ده‌بن، بیمه‌ی بێ‌کاری و هه‌موو چه‌شنه بیمه‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تی له ئاستێکی فراواندا داده‌مه‌زرێ. به‌رابه‌ریی ژن و پیاو له هه‌موو مافه قانوونی و پیشه‌یییه‌کاندا ڕاده‌گه‌یه‌نرێ. ته‌ندروستی و پاک و خاوێنی، فێرکردن و شوێنی ژیانی گونجاو وه‌ک مافی مسۆگه‌ری هه‌موو دانیشتووانی وڵات ڕاده‌گه‌یه‌نرێ و هه‌موو ئیمکاناتی پێویست بۆ به‌دیهێنانی ئه‌م مافانه له کرده‌وه‌دا به شووراکانی خه‌ڵک ده‌درێ. به کورتی، کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ، به‌شی لانی که‌می به‌رنامه‌ی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران به‌ڕێوه ده‌با.
کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ، وه‌ڵامی ده‌ستبه‌جێی حیزبی کۆمۆنیست و پرۆلیتاریای شۆڕشگێڕه له به‌رامبه‌ر کۆماری ئیسلامی و هه‌موو ته‌رح و نه‌خشه‌کانی ئه‌و ئاڵتێرناتیڤهی که ئه‌مڕۆ ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی ته‌بلیغی بۆ ده‌که‌ن. هێزی ڕاسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی بۆ به‌دیهاتنی ئه‌م ئامانجه ده‌ستبه‌جێیانه به ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی هه‌ر ئێستا وجودی هه‌یه، هێزێکی یه‌کجار گه‌وره‌تر له توانای لایه‌نگرانی ئه‌و ڕێگاچاره بۆرژوا_ ئیسلامی و بۆرژوا_ پاشایه‌تییه، که ئۆپۆزیسیۆنی بۆرژوازی و ورده‌بۆرژوازی به ته‌مان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا بسه‌پێنن. کۆماری شۆڕشگێڕ و ئه‌و دیموکراسییه شۆڕشگێڕه به‌رینه‌ی که ئه‌م کۆماره زه‌مانه‌تی ده‌کات، له هه‌مان کاتدا په‌رده له سه‌ر دیموکراسی درۆیینه و لیبرالیزم و ڕێفۆرمیزمی بێ بایه‌خی ئه‌م ئۆپۆزیسیۆنه لاده‌دا. ئێمه درووشمی، "ئازادی، به‌رابه‌ری، حوکوومه‌تی کرێکاری"، شانبه‌شانی درووشمی ڕووخاندنی کۆماری ئیسلامی و دامه‌زراندنی کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ هه‌ر له ئێستاوه ته‌بلیغ ده‌که‌ین. ئێمه هه‌ر له ئێستاوه و بێ چه‌ند و چوون ده‌ستمان داوه‌ته کۆکردنه‌وه و ڕێکخستنی هێزه‌کانی شۆڕشی پڕۆلیتێری. ئێمه ڕایده‌گه‌یه‌نین که کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ به هه‌موو پێشڕه‌وییه‌کان و ده‌سکه‌وته دیموکراتییه‌کانی خۆیه‌وه و سه‌ره‌ڕای ده‌وره‌یه‌ک که له خه‌بات بۆ ڕزگاری هه‌یه‌تی، کۆتاییی کاره‌که نییه و خه‌باتی چینی کرێکار و حیزبی کۆمۆنیستی ئێران بۆ ڕزگاریی یه‌کجاری، هه‌تا دامه‌زراندنی حوکوومه‌تی کرێکاری و سۆسیالیزم، بێ وچان درێژه پێ ده‌درێ. ئه‌و ورده‌بۆرژوا ڕێفۆرمیستانهی که بانگه‌شه‌ی "مارکسیزم" ده‌که‌ن، پرته‌وبۆڵه‌ی ئه‌وه‌یانه که ئه‌م کۆماره شۆڕشگێڕانه‌یه به نیزامی شوورایی و چه‌کدارکردنی گشتی و به به‌رنامه‌ی فراوانه‌وه که هه‌یه‌تی، هه‌ر هه‌مان حوکوومه‌تی کرێکارییه به ناوێکی تره‌وه. ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه هه‌یه که ئه‌م کۆماره زۆر له ویست و خه‌یاڵی "بۆرژوا_ دیموکراتیکی" ئه‌م جۆره که‌سانه واوه‌تر ده‌چێ. ئێمه ده‌زانین و ده‌یڵێن، هه‌ر ئه‌م کۆماره زۆر له سۆسیالیزمی "ڕووسی، چینی، بولگاری و ئه‌لبانی"ی ئه‌وان که شتێک نین جگه له سه‌رمایه‌داریی ده‌وڵه‌تی له‌ژێر ناوی سۆسیالیزمدا "به سۆسیالیزم نزیکتره". چونکه ئامرازێکی شۆڕشگێڕانه‌ی پرۆلیتاریایه بۆ به‌ره‌و پێشچوون. به‌ڵام له هه‌مان کاتیش‌دا ڕێگه به هیج که‌سێک ناده‌ین، وه به تایبه‌ت به هیچ کام له‌و که‌سانه‌ی سۆسیالیزم ده‌شێوێنن، که ئاسۆی کرێکاری له سۆسیالیزمی ڕاسته‌قینه و حوكوومه‌تی کرێکاری به‌و جۆره به‌رته‌سک بکه‌نه‌وه. ئه‌و حوکوومه‌ته کرێکارییه‌ی که کۆماری شۆڕشگێڕ ته‌نها ڕێگه‌ی بۆ خۆش ده‌کا و هه‌لومه‌رجی له‌بار بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هێزه‌کانی پێک دێنێ، حوکوومهتێکه که کێشه‌ی سه‌ره‌کیی چینی کریکار بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتیی تایبه‌تی به‌سه‌ر ئامرازه‌کانی به‌رهه‌مهێناندا وه دامه‌زراندنی به‌رهه‌مهێنان و په‌یوه‌ندیی کۆمه‌ڵایه‌تیی سۆسیالیستی له جێگای نیزامی چه‌وسێنه‌ری سه‌رمایه‌داری به هه‌موو لایه‌نه‌کانییه‌وه به‌رامبه‌ر به هه‌موو دوژمنه‌کانی به‌ره‌و پێش ده‌با. حوکوومه‌تی کرێکاری، حوکوومه‌تی کرێکارانه بۆ دامه‌زراندنی سۆسیالیزم. حوکوومه‌تی کریکاری، حوکوومهتێکه بۆ زه‌مانه‌تکردنی ڕزگاریی یه‌کجاری، کۆماری دیموکراتیکی شۆڕشگێڕ، ته‌نیا هه‌نگاوێکه، هه‌ر چه‌نده ههنگاوێکی یه‌کجار گه‌وره‌یه به‌ره‌و ئه‌و ئامانجه.
٢٠ نۆڤه‌مبه‌ر ١٩٨٤
سه‌رچاوه: آزادى، برابرى، حکومت کارگرى
"کمونيست"، شماره ١٤ - ٣٠ آبان ١٣٦٣
تایپکردنه‌وه‌ی: ئه‌حمه‌د عه‌لی
hekmat.public-archive.net #0350ku.html
|