شانه‌کان و خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاری
پێشه‌کیی "کۆمۆنیست":
ئه‌وه‌ى ده‌یخوێننه‌وه ده‌قى گفتوگۆیه‌که، ڕادیۆی ده‌نگى حیزبى کۆمۆنیستى ئێران له‌م دوایییانه‌دا له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌تدا ئه‌نجامى داوه. له‌م گفتوگۆیه‌دا چه‌ندین خاڵى تازه ده‌رباره‌ى شێوه‌ى ده‌خاڵه‌تى شانه‌کان له خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاران و پێداویستییه‌کانى ڕێبه‌ریکردنى ئه‌م خه‌باته خراونه‌ته‌ڕوو، هه‌ر بۆیه چاپکردنیمان له به‌رده‌وامى ئه‌و وتارانه‌دا، که تا ئێستا له‌م باره‌یه‌وه بوومانه، به شتێکى به که‌ڵک و زه‌رور زانى. له ژماره‌کانى داهاتووى کۆمۆنیست‌دا لایه‌نه جۆراوجۆره‌کانى شێوه‌کارى شانه‌کان له بوارى ده‌خاڵه‌تى عه‌مه‌لى له خه‌باتى کرێکاری و به دیاریکراوى، هه‌ر وه‌کوو له‌م گفتوگۆیه‌شدا ئاماژه‌ی پێ کراوه، جێگه‌ی هه‌ڵسووڕانى عه‌له‌نى له ڕابه‌رایه‌تیکردنى ئه‌م خه‌باتانه‌دا زیاتر ده‌ده‌ینه به‌ر باس و لێکۆڵینه‌وه.
٭ ٭ ٭
پرسیار: زۆربه‌ى ڕێنوێنییه‌کانی ئێمه له‌م ده‌وره‌یه‌دا له بانگه‌وازکردنى هاوڕێیان و هه‌ڵسووڕاوانى حیزب له شاره‌کاندا به‌ده‌ورى ته‌وه‌ره‌ی پێکهینانى شانه حیزبییه‌کان له شوێنى ژیان و کارى کرێکاران و زه‌حمه‌تکێشان، پێکهێنان و به‌رفراوانکردنى ته‌شکیلاتى شانه‌یی حیزب له‌ناو کرێکاراندا، ده‌خولێته‌وه، له هه‌مان کاتدا ئاگادارین، که هه‌ر له‌م ده‌وره‌یه‌دا خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تی به شێوه‌ى جۆراوجۆر له ئارادا بوون و له ئارادان. سیاسه‌تى ئێمه که له‌سه‌ر به‌رفراوانکردن و پته‌وکردنى ڕێکخستنه‌کانی حیزب دامه‌زراوه، چ په‌یوه‌ندییه‌ک له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییانه و مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تى ئه‌م خه‌باته‌دا پێک دێنێ؟ به واتایه‌کى دیکه، ئێمه تا چ ڕاده‌یه‌ک و به چ شێوه‌یه‌ک له مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تیکردنى ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌دا هه‌ڵسووڕاو ده‌بین و ئایا ده‌خاڵه‌ت له ڕابه‌رایه‌تیکردنى ئه‌م خه‌باته‌دا له‌گه‌ڵ ئامانجى ئه‌م ده‌وره‌یه‌مان له پته‌وکردن و به‌رفراوانکردنى ڕێکخستنه حیزبییه‌کان له‌نێو کرێکاراندا دژ به‌یه‌ک ناوه‌ستنه‌وه؟
وه‌ڵام: هه‌ر وه‌کوو وتتان گرنگترین ئه‌رکێک، که ئه‌مڕۆ له شاره جۆراوجۆره‌کانى ئێران‌دا له‌سه‌ر شانى هاوڕێیانى ئێمه‌یه، به‌رفراوانکردنى ڕێکخستنی شانه‌یى حیزبه له‌نێو کرێکارانى هۆشیار و پێشڕه‌ودا. واته ڕێکخراوکردنى هۆشیارترین و پێشڕه‌وترین کرێکاران له شانه حیزبییه‌کان له‌نێو کارخانه و گه‌ڕه‌که‌کاندا. ئه‌مه ئه‌وله‌وییه‌تێکى چاره‌نووسسازى هه‌یه بۆ ئێمه و پێشتریش به شێوازی جۆراوجۆر له بڵاوکراوه‌کان و ڕادیۆکانى حیزبه‌وه گرنگییه‌که‌یمان ڕوون کردۆته‌وه. به‌ڵام ئه‌و پرسیاره‌ش که ئێوه ده‌یخه‌نه ڕوو، زۆر گرنگه. پرسیار ئه‌مه‌یه، که چ په‌یوه‌ندییه‌ک له نێوان ئه‌م ئه‌رکه بنه‌ڕه‌تییه‌ى ئێمه و مه‌سه‌له‌ى ده‌خاڵه‌تکردنى چالاکانه له ڕابه‌رایه‌تیکردنى خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه هه‌میشه‌ییه‌کانی کرێکاراندا پێک دێت. ئایا ڕێکخستنى ته‌شکیلاتى شانه‌یى حیزب له‌ناو کرێکاراندا له‌گه‌ڵ ده‌ستڕاگه‌یشتن به خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاری، به تایبه‌تى قه‌رارگرتن له مه‌وقیعى ڕابه‌رایه‌تى ئه‌م خه‌باتانه‌دا، دژ به‌یه‌کتر ده‌وه‌ستنه‌وه؟ ئایا ده‌بێت له نێوان ئه‌م دووانه‌دا یه‌کێکیان هه‌ڵبژێردرێ؟ ئایا ده‌ستبه‌کاربوون له یه‌کێکیاندا، پێویستى به ده‌ستکێشانه‌وه‌یه له‌وى دیکه؟ وه ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌که به‌و جۆره نییه، هاوڕێیانى ئێمه به چ شێوه‌یه‌ک ده‌توانن له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامیدان به هه‌ڵسووڕانى پایه‌یى خۆیان، له هه‌مان کاتدا هه‌ڵوێستێکى چالاکانه‌شیان له هه‌مبه‌ر خه‌باتى کرێکاریدا هه‌بێ؟
تا ئه‌و جێگایه‌ى مه‌سه‌له‌که به حیزبى کۆمۆنیستى ئێرانه‌وه وه‌ک یه‌ک گشت، وه‌ک یه‌ک کۆمه‌ڵه، په‌یوه‌سته، نه‌ک ته‌نها دژایه‌تییه‌ک له ئارادا نییه، به‌ڵکوو ڕێکخستنى حیزبى و شانه‌یى له‌گه‌ڵ ده‌خاڵه‌ت له مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تیکردنى خه‌باتى به‌رده‌وام و مه‌وجودی کرێکاریدا، له بنه‌ڕه‌تدا هه‌ریه‌که‌یان پێداویستیی ئه‌وى تریانه. ئێمه چه‌ند جار گوتوومانه، که گه‌شه‌ى ته‌شکیلاتى حیزب له‌نێو کرێکاراندا، زیادکردن و به‌رفراوانبوونى شانه حیزبییه‌کان، مه‌رجى پێویستى شکڵ‌گرتنی ڕابه‌رایه‌تییه‌کی شۆڕشگێڕ و ئیدامه‌کاره له‌نێو کرێکاراندا. به‌بێ ته‌شکیلاتى حیزبى، ده‌خاڵه‌ت له ڕابه‌رایه‌تى خه‌باتى ئابوورى و ناڕه‌زایه‌تی کرێکاران له بنچینه‌دا له توانادا نییه و له هه‌ر هه‌نگاوێکدا که هاوڕێیانى ئێمه بۆ به‌رفراوانکردنى ڕێکخستنی شانه‌یى حیزب هه‌ڵی دێننه‌وه، به شێوه‌یه‌کى واقیعى ئێمه چه‌ند هه‌نگاو له دابینکردنى ئه‌م ڕابه‌رایه‌تییه و به‌هێزکردن و په‌ره‌پێدانى خه‌باتى ناڕه‌زایه‌تیی کرێکارى نزیکتر ده‌کاته‌وه. له لایه‌کى دیکه‌وه، خودى ده‌خاڵه‌تکردن له ڕێنماییکردنى خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاری، خۆى ڕۆڵێکى زۆر گرنگى له به‌رفراوانکردنى ڕێکخستنی حیزبى له‌نێو کرێکاراندا هه‌یه. ناتوانرێ باس له حیزبێکى کۆمۆنیست بکرێت، که سه‌باره‌ت به مه‌سائیلى مه‌وجود و خه‌باتی به‌رده‌وامی کرێکاران، که پێشڕه‌وان و جه‌ماوه‌رى کرێکاران له سنوورى هه‌زاره‌هادا به خۆیه‌وه خه‌ریک ده‌کات، بێلایه‌ن بێت و چاوه‌ڕوانى ئه‌وه‌شی هه‌بێت، که ڕێکخستنه حیزبییه‌که‌ى به خێرایى به‌رفراوان بێت. حیزبی ئێمه، که ده‌بێ حیزبى ڕێکخه‌رى کرێکارانى پێشڕه‌و بێت، ده‌بێ حیزبێکیش بێ، له پاڵ هه‌وڵدانی بۆ ڕێکخراوکردنى کرێکارانى هۆشیار له‌سه‌ر بنچینه‌ى به‌رژه‌وه‌ندییه ڕیشه‌یى و چینایه‌تییه‌کان، وه‌ڵامى سه‌رقاڵى و مه‌شغوڵبوونى خه‌باتى هه‌میشه‌ییان بداته‌وه. هیچ حیزبێک به جیا له خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تى واقیعیی به‌رده‌وامی کۆمه‌ڵگا دروست ناکرێت. به‌م پێیه ڕۆشنه، که گشت حیزب، یانى حیزب وه‌ک یه‌ک گشت، ده‌بێ هه‌م په‌یکه‌رى خۆى به‌رفراوان بکات، هه‌م له ڕۆڵى ڕابه‌رایه‌تیی خه‌باتى کرێکاریدا ده‌ربکه‌وێ. وه هه‌ر وه‌کوو وتم، ئه‌م دوو لایه‌نه ته‌واوکه‌ر و پێداویستى یه‌کترین.
به‌ڵام ئه‌وه‌ى که ده‌رباره‌ى گشت حیزب، یان به واتایه‌کى تر ده‌رباره‌ى حیزب وه‌کوو یه‌ک کومه‌ڵه دروسته، سه‌باره‌ت به هه‌ر به‌شێک و ئه‌ندامێکى حیزب دروست نییه. ئه‌وه‌ى که بۆ گشت حیزب دروسته، مه‌رج نییه به هه‌مان شێوه و ڕوونکردنه‌وه بۆ شانه‌یه‌کی حیزب له ده‌وروبه‌رى کرێکاریدا دروست بێت. ئه‌گه‌ر ڕێکخستنى شانه حیزبییه‌کان له لایه‌که‌وه و ڕابه‌رایه‌تیی خه‌باتى هه‌میشه‌یی له لایه‌کى دیکه‌وه، به‌شه ته‌واوکه‌ره‌کانى سیاسه‌تى حیزبن، ئه‌وا کاتێک دێینه سه‌ر کارکردى شانه بنه‌ڕه‌تییه‌کان، ئه‌مانه ئیدی له‌وانه‌یه به شێوه‌یه‌کى واقیعى له ده‌ورانێکدا به دژى یه‌کتر بوه‌ستنه‌وه.
له‌وانه‌یه هاوڕێیه‌ک بپرسێ، ئایا له ڕاستیدا ده‌کرێ هه‌وڵدان بۆ به‌ده‌سته‌وه‌گرتنى ڕابه‌رایه‌تیی مانگرتنێک، به‌شداریی چالاکانه له ڕێنماییکردنى ده‌ست له کار کێشانه‌وه‌یه‌ک، زه‌ربه له کارى بنه‌ڕه‌تیی شانه‌کانمان بدات؟ به‌ڵێ، به داخه‌وه له هه‌لومه‌رجى ئێستادا ئه‌مه به ته‌واوى مومکینه، چونکه ده‌خاڵه‌ت له ڕابه‌رایه‌تیکردنى خه‌باتى هه‌میشه‌یی کرێکاریی، پێویستى به به‌دیهێنانى کۆمه‌ڵه پێداویستییه‌که، که شانه‌کانى ئێمه مه‌رج نییه لێى به‌هره‌مه‌ند بن. ئه‌و که‌سه‌ى که گه‌ره‌کێتی به ڕاستى جێگاى چوڵی ڕابه‌رایه‌تى له بزووتنه‌وه ناڕه‌زا‌یه‌تییه‌کانی به‌رده‌وامی کرێکاریدا پڕ بکاته‌وه، ده‌بێ پێش هه‌موو چ‌شتێک بیر له فه‌راهه‌مکردنى ئه‌م پێداویستییانه بکاته‌وه. ئێمه ئه‌و شانانه‌مان ناوێ، که جارێک له مانگرتنێکدا به چاکى بدره‌وشێنه‌وه و دواتر بۆ ماوه‌یه‌کى دوورودرێژ مه‌یدان چۆڵ بکه‌ن. ئێمه ده‌مانه‌وێ ڕێکخستنێکی حیزبی، پێکهاتوو له‌و شانانه‌ى که کرێکارانى کۆمۆنیستیان تێدایه پێک بهێنین، که به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام په‌یوه‌ندى نێوان حیزب و چین ڕابگرێت و به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام ڕابه‌رێکى لێبڕاو، شۆڕشگێڕ و هۆشیاری به‌شه جۆراوجۆره‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کرێکارى بێت، به شێوه‌یه‌کی به‌رده‌وام خه‌باتى هه‌میشه‌یی بکاته مه‌یدانێک بۆ ڕاکێشانى پێشڕه‌وترین و هۆشیارترین کرێکاران بۆ نێو حیزب و به شێوه‌یه‌کى به‌رده‌وام هێز و تواناى کرێکاران له خه‌باتى سیاسى و ئابووریدا بره‌و پێ بدات. به کورتى، حیزبى ئێمه ده‌بێت بتوانێت نه‌ک ته‌نها ڕابه‌ر و ڕێکخه‌رى بزووتنه‌وه‌ى چینى کرێکار بۆ سۆسیالیزم بێت، به‌ڵکوو ده‌بێت له خه‌باتێکدا، که کرێکاران بۆ باشکردنى هه‌لومه‌رجى کار و ژیانیان، له هه‌مان ئه‌م نیزامه‌ی ئێستادا ڕۆژانه ده‌ستى ده‌ده‌نێ، بنه‌ڕه‌تیترین و لێبڕاوترین ڕابه‌ریش بێت. به‌مپێیه، سروشتییه، که ئێمه له‌م ده‌وره‌یه‌دا کاری سه‌ره‌کی خۆمان به‌وه بزانین، که ڕێکخراوێکى ئیدامه‌کارى ئاوا له کرێکارانى کۆمۆنیست پێک بهێنین. وه هه‌ر ئه‌مه‌ش به بنه‌ماى ده‌خاڵه‌تى جیددى و چالاک، له مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تى خه‌باتى هه‌میشه‌یی کرێکاراندا بزانین.
هه‌رچۆنێک بێت، ئه‌گه‌ر بمه‌وێت قسه‌کانم کورت بکه‌مه‌وه، ده‌بێت بڵێم، که یه‌که‌م، ئێمه وه‌کوو حیزب هیچ کاتێک مه‌سه‌له‌ى به‌رفراوانبوون و پته‌وبوونى ڕێکخستنی حیزب له‌نێو کرێکارانمان له مه‌سه‌له‌ى خه‌باتی ناڕه‌زایه‌تی به‌رده‌وامی کرێکاران جیا نه‌کردۆته‌وه، ئێمه به وردی په‌یوه‌ندى ئه‌م دوانه ده‌زانین و له دیدگاى گشتى و سیاسیی خۆماندا هیچ دژایه‌تییه‌ک و ناکۆکییه‌ک له نێوان ئه‌م دوو مه‌سه‌له‌یه‌دا، له نێوان ئه‌م دوو ئه‌رکه‌دا نابینینه‌وه. دووه‌م، له‌ڕووى سیاسییه‌وه شێوه ئامانجى ده‌خاڵه‌تى ئێمه دیسانه‌وه وه‌ک یه‌ک حیزب، له مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تیی خه‌باتى جاریدا ڕۆشن بووه. درووشمه‌کان و تاکتیکه‌کانى ئێمه ڕۆشنه، وه ئه‌گه‌ر له چه‌نـد مه‌سائیلێکدا که‌موکوڕیمان هه‌یه ده‌زانین، که ده‌بێت کارى له‌سه‌ر بکه‌ین. ده‌زانین ده‌خاڵه‌تى ئێمه له خه‌باتى جاریدا ده‌بێت چى به‌دیبینێت. ده‌بێت به‌رفراوانبوونى په‌یوه‌ندیی سیاسى و ڕێکخراوه‌یی حیزب و چین، پته‌وبوون و پێشڕه‌ویی خودى بزووتنه‌وه‌ى ناڕه‌زایه‌تی و ڕووتێکردنى به‌شى هه‌رچى زیاتر له کرێکاران بۆ خه‌بات و ڕێکخراوبوون به شێوه‌یه‌کى گشتى و ڕێکخراوى حیزبى به شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى، به‌دى بێنێت. به‌ڵام له‌و جێگایه‌دا مه‌سه‌له‌که ئاڵۆز ده‌بێت، که دێینه سه‌ر مه‌سـه‌له‌ى په‌یوه‌ندیی شانه‌کان، یانى چه‌ند به‌شێکى دیاریکراوى حیزب، له‌گه‌ڵ خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاری، ئه‌ویش له ده‌وره‌یه‌کى دیاریکراودا، که بناغه‌ى ڕێکخستنی حیزب پته‌و نییه و وه‌ک پێویست به‌رفراوان نییه. لێره‌دا ئێمه ده‌ڵێین، که تا ئه‌و جێگایه‌ى په‌یوه‌ندى به کارى شانه‌وه هه‌یه، ده‌خاڵه‌تکردن له ڕابه‌رایه‌تى خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاریدا ئیتر به‌م ساده‌یییه نییه، به‌ڵکوو پێویستى به وه‌دیهێنانى پێشه‌کى و پێداویستییه‌که، که له جیهانى واقیعیدا ئه‌م ده‌خاڵه‌تکردنه مومکین بکات. ئه‌م پێداویستییانه ده‌بێ به شێوه‌یه‌کى جیددى به‌دى بهێنرێن.
پرسیار: ئـه‌م پێداویستییانه کامانه‌ن. شانه‌کانى ئێمه ده‌بێت چ زه‌مینه‌یه‌ک فه‌راهه‌م بکه‌ن، بۆئه‌وه‌ى به‌کرده‌وه بتوانن ده‌خاڵه‌تى چالاکانه له ڕابه‌رایه‌تى خه‌باتى جاریی کرێکاراندا بکه‌ن؟
وه‌ڵام: ئێمه پێشتریش، چ له وتاره‌کانى بڵاوکراوه‌ى کۆمۆنیست و چ له ڕێگا‌ى ڕادیۆ و هه‌روه‌ها له ناوخۆى حیزب‌دا، تا ڕاده‌یه‌کى زۆر په‌نجه‌مان بۆ ئه‌م مه‌سه‌لانه ڕاکێشاوه. من له شکڵى فه‌هره‌ستدا په‌نجـه بۆ سه‌رخه‌ته‌کانى ئه‌وه‌ى، که وتوومانه ڕاده‌کێشم و دواتر دێمه سـه‌ر خاڵێکى تا ڕاده‌یه‌ک تازه، که به بڕواى من گرنگییه‌کى چاره‌نووسسازى هه‌یه له به‌ره‌وپێشبردنى کارى شانه‌کان له‌م مه‌یدانه‌دا.
یه‌که‌مین مه‌رجى ده‌رکه‌وتن به‌وێنه‌ی ڕابه‌ریی خه‌باتى کرێکاریی، هه‌بوونى سیاسه‌ت و ڕێبازێکى سیاسییه لــه‌م خه‌باته‌دا. ئێمه ده‌بێت تاکتیکه‌کانى خۆمانمان له به‌رامبه‌ر مه‌سه‌له جیاوازه‌کانى بزووتنه‌وه‌ى کرێکاریدا ڕۆشن کردبێته‌وه، درووشمه‌کانمان دیارى کردبێت، ئاسۆ و ئاینده‌ى ئه‌م خه‌باته و تواناى هه‌ر ئێستا و به‌هێزیی هه‌ر ئاکسیۆنێکـى ئیعتیرازى بناسین و سه‌ره‌نجام په‌یوه‌ندى خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاری، واته خه‌باتێک، که هه‌ر چۆنێک بێت بۆ چاکسسازییه‌که له بار و دۆخى کرێکاراندا، وه یان بۆ چاکسازییه‌که له چوارچێوه‌ى سیاسى و ئابووریی کۆمه‌ڵگادا، بــه خه‌باتى شۆڕشگێڕانه‌ى کرێکارانى کۆمۆنیسته‌وه بۆ ڕزگاریی یه‌کجارى تێبگه‌ین و له هه‌موو لایه‌نێکه‌وه لێک بده‌ینه‌وه. ئێمه له خه‌باتی هه‌میشه‌یی کرێکاریدا بێ ڕێباز نین، ئێمه ڕه‌وتێکنین، دڵى به‌مه خۆش بکات، که له ناڕه‌زایه‌تییه کرێکارییه‌کاندا به‌شدارى ده‌کات. ئێمه له‌م خه‌باته‌دا سیاسه‌تێکى دیاریکراو و په‌یگیر پیاده ده‌که‌ین، هۆشیارکردنه‌وه‌ى کرێکاران به به‌رژه‌وه‌ندییه واقیعییه‌کانى خۆیان، ڕاستکردنه‌وه‌ى درووشمه‌کان و ئامانجه‌کانى ئه‌م خه‌باته، به‌رفراوانکردنى گیانی ڕێکخراوبوون به شێوه‌یه‌کى گشتى و ڕێکخستنى کۆمۆنیستى به شێوه‌یه‌کى تایبه‌تى له‌نێو کرێکاراندا، بردنه‌سه‌ره‌وه‌ى پشتبه‌خۆبه‌ستوویى خه‌باتکارانه و گیانى خه‌باتکارانه‌ى کرێکاران له ڕێگه‌ى به‌دیهێنانى داواکارییه ڕه‌واکانیان و باشبوونى واقیعى له هه‌لومه‌رجى کار و ژیانى کرێکاراندا. شوێنکه‌وتنى ئه‌م ئامانجانه‌یه، که ئێمه له تریدیۆنیۆنیـسته‌کان و ئیکۆنۆمیسته‌کان جیا ده‌کاته‌وه. به‌م پێیه پێش هه‌ر شتێک حیزب به شێوه‌یه‌کى گشتى و شانه‌کان وه‌ک به‌شه‌کان و یه‌که بنه‌ڕه‌تییه‌کانى حیزب ده‌بێت ئاگایى و مه‌عریفه‌ى پێویستیان بۆ ڕابه‌ریکردنى خه‌بات هه‌بێ و له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا ئه‌وه‌نده پته‌و بن، که ئه‌وان بـن خه‌بات ڕابه‌رایه‌تى بکه‌ن نه‌وه‌ک شه‌پۆلى ئاکسیۆنه‌کان ئه‌وان به دواى خۆیاندا ڕابکێشن. هه‌روه‌ها ده‌خاڵه‌تکردن له خه‌باتى هه‌میشه‌یی کرێکاران پێویستى به‌وه‌یه هاوڕێیانمان، که له نزیکه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌م خه‌باته‌دا په‌یوه‌ندییان هه‌یه، له مه‌سه‌له عه‌مه‌لیتره‌کانى ڕابه‌رایه‌تیی خه‌بات خاوه‌نى بۆچوونى خۆیان بن و ئه‌زموونی پێویستیان به‌ده‌ستهێنابێت، بۆئه‌وه‌ى بتوانن ڕۆڵى خۆیان به شێوه‌یه‌کى جیددى بگێڕن. له مه‌یدانى پێداویستییه سیاسییه‌کاندا ئێمه که‌مترین گیروگرفتمان هه‌یه، ئه‌مه مه‌یدانێکه، به حوکمى هه‌بوونى به‌رنامه‌ى حیزب، داواکارییه‌کانى لانی که‌مى حیزب، درووشمه‌کان و بڕیارنامه تاکتیکییه‌کانى حیزب، زۆرتر کاریان له‌سه‌ر کراوه و له داهاتووشدا ڕێگرییه‌کى تایبه‌تى بۆ ڕوونکردنه‌وه‌ى زیاتریان له ئارادا نییه.
به‌ڵام هینانه‌دى پێداویستییه عه‌مه‌لى و ڕێکخراوه‌ییه‌کان بۆ ئێمه ئه‌مڕۆ کارێکى دژوارتره و پێویستى به وه‌گه‌ڕخستنى وزه‌ى زیاتره. ئێمه پێشتر له وتارى ئاکسیۆنیزم له شانه که‌منفووزه‌کـاندا، ئه‌ڵقه ته‌رویجییه‌کانى کرێکاران و له وتاره‌کانى تر‌ى بڵاوکراوه‌کان و به‌رنامه‌کانى ڕابوردوودا په‌نجه‌مان بۆ به‌شێکى زۆر لـــه‌م پێداویستییانه درێژ کردووه. ئه‌و یه‌که ڕێکخراوه‌یییه‌ى که گه‌ره‌کێتی له شوێنى ڕابه‌رایه‌تیی خه‌باتى هه‌میشه‌یی کرێکاری قه‌رار بگرێ، ده‌بێت یه‌که‌م بتوانێت به‌رده‌وامکارى هه‌ڵسووڕانى پایه‌یى خۆى دابین کردبێت (که دواتر دێمه‌وه سه‌ر ئه‌م خاڵه) ده‌بێت نفوزى خـۆى له‌نێو کرێکارانى سنوورى چالاکیی خۆى به ڕاده‌یه‌کى پێویست بـه‌رفراوان کردبێ و به شێوه‌ى جیاجیا له لایه‌ن کرێکارانى ڕێکخراوه‌وه ده‌ور درابێت، ده‌بێت به شێوه‌یه‌کى واقیعى بتوانێت له‌گه‌ڵ پێشڕه‌وترین کرێکاران و ڕابه‌رانى عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه ئیعتیرازییه‌کـاندا په‌یوه‌ندى هه‌بێت، به‌شێک له‌م هاوڕێیانه‌ى لایه‌نى که‌م له ڕیزه‌کانى خۆیدا هه‌بێت و لایه‌نى که‌میش نفوزى مه‌عنه‌وى و ســیاسى دیاریکراوى له‌نێو ڕابه‌رانى عه‌مه‌لى دیکه‌ى کرێکاراندا، کــه هێشتا په‌یوه‌ست نه‌بوون به حیزبه‌وه هه‌بێت. شانه‌ى کۆمۆنیستى ده‌بێ به شێوه‌یه‌کى واقیعى بتوانێت بیروباوه‌ڕ و کرده‌وه‌کانى کرێکاران به دریژایى خه‌بات و ئاکسیۆن بخاته ژێر کاریگه‌رى حیزبه‌وه و ڕێنمایى بکات. له بزووتنه‌وه‌ى کرێکاریدا هیچ نفوز وئیعتیبارێک به سانایی و به ساده‌یى به‌ده‌ست نایا‌ت. ڕابه‌رایه‌تى نافڕێنرێت، به‌ڵکوو ده‌بێت به‌ده‌ستبێت و ئه‌مه پێویستى به کارێکى پـایـه‌یى سیاسیی ته‌رویجى و ڕێکخراوه‌یى جیددییه له‌نێو کرێکاراندا. هه‌ر وه‌ک وتم ئێمه ئه‌مه‌مان پێشتر به وردى باس کردووه. خاڵێکى گرنگ که من لێره‌دا ئه‌یخه‌مه سه‌ر، مه‌سه‌له‌ى کارى عه‌له‌نیی ئه‌فرادى عه‌له‌نیکار و وابه‌سته‌یى ته‌واوى ڕابه‌رایه‌تیی ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کانه به‌م مه‌سه‌لانه‌وه. ئه‌مه مه‌سه‌له‌یه‌که، ئێمه لــه ڕابوردوودا که‌متر قسه‌مان لێوه کردووه و هه‌وڵ ده‌ده‌ین لـه داهاتوویه‌کى نزیکدا زیاتر بۆ هاوڕێیانى شى بکه‌ینه‌وه.
مه‌سه‌له‌که ئه‌مه‌یه، که ڕابه‌رایه‌تى نهێنیکارانه‌ى خه‌باتى کرێکارى به ته‌نها مومکین نییه، هه‌ر ئاکسیۆنێک بۆ نموونه، مانگرتن، ده‌ست له کار کێشانه‌وه و له‌م جۆره شتانه، جووڵانه‌وه‌یه‌که، که هه‌ر چۆنێک بێت ده‌رخه‌رى به‌رهه‌ڵستى و خه‌باتى ئاشکراى به‌شێکـى فراوانى کرێکارانه له به‌رامبه‌ر سه‌رمایه و خاوه‌نکار و ده‌وڵه‌تدا. به هه‌ر ڕاده‌یه‌کیش که مانگرتنێک له لایه‌ن ناوه‌ندێکی نهێنییه‌وه ڕێنمایى بکرێت، دیسانه‌وه مانگرتن وه‌ك کارى ڕاسته‌وخۆى کرێکاران پێویستى به ڕابه‌رایه‌تییه له مه‌یدانى عه‌له‌نیدا. به‌گه‌ڕخستنى کرێکاران، دیاریکردن و ڕاستکردنه‌وه‌ى دروشمه‌کان له ڕۆژى ئاکسیۆندا، پووچه‌ڵکردنه‌وه‌ى ته‌بلیغات و پیلانه‌کانـى به‌کرێگیراوانى ده‌وڵه‌ت و خاوه‌نکار، وتووێژکردن، هه‌ڵبژاردنى نوێنه‌ر و ... هتد. هه‌ر چۆنێك بێت، پێویستى به هه‌بوونى ڕابه‌ران و موبه‌لیغى ئاشکرا هه‌یه. هیچ کارێکى جه‌ماوه‌رى بـه‌بێ ته‌واوکردنی هه‌ڵسووڕانى نهێنیی کۆمۆنیستى، له ڕێگا‌ى هه‌ڵسووڕانى ئامانجدارى ئاشکراوه مومکین نییه. گشت باسه‌که له‌سه‌ر ئه‌مه‌یه، که چۆن شانه‌ى نهێنیی کۆمۆنیستى ده‌توانێت له ڕۆژه‌کانــى ئاکسیۆندا ڕابه‌ر بێ، ڕابه‌رایه‌تییه‌ك، که پێویستى به ده‌خاڵه‌تێکى چالاکى عه‌له‌نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م تواناییه و ئه‌م هێزه‌مان نه‌بێت، یانى ئه‌گه‌ر نه‌توانین به دروسـتى هه‌ڵسووڕانى نهێنى تێهه‌ڵکێشـى هه‌نگاوی عه‌له‌نى پێویست بکه‌ین، قسه‌یه‌ك له ده‌خاڵه‌تى چالاك لـه ڕابه‌رایه‌تى خه‌باتى ئێستاشدا ناتوانێت له ئارادا بێت.
به‌ڵام کارى ئاشکرا مه‌یدانێـکه که ئێمه تا ئێستا که‌متر ده‌ستـمان داوه‌تێ و که‌متر کون و که‌له‌به‌ره‌کانیمان ڕۆشن کردۆته‌وه. بـــه گشتى چه‌مکی موبه‌لیغى عه‌له‌نیی کارى حیزبى، یانى که‌سێـك، که یه‌کسه‌ر له ئاکسیۆندا له ڕیزى پێشه‌وه‌ى کرێکاراندا ده‌وه‌ستێ و ئه‌وان ڕێنمایى ده‌کات، لـه بزووتنه‌وه‌که‌ماندا و له حیزبى ئێمه‌دا که‌متر ناسراوه. ئه‌گه‌ر سه‌رنج بده‌ى هه‌ڵسووڕاوترین قسه‌که‌رانى کرێکارى، موبه‌لیغه خاوه‌ن نفوزه‌کان و ڕابه‌رانى عه‌مه‌لى له ڕیزى ئیکۆنۆمیسته‌کان و تریدیۆنیسته‌کاندا ده‌دۆزرێنه‌وه. ئێمه ده‌بێت ئه‌م دواکه‌وتووییه قه‌ره‌بوو بکه‌ینه‌وه. ته‌نها کاتێك به شێوه‌یه‌کى جیددى له مه‌سه‌له‌ى ڕابه‌رایه‌تـیی ئاکسیۆنه کرێکارییه‌کان نزیكبووینه‌ته‌وه، که شانه حیزبییه‌کانمان توانیبێتیان پێ بنێنه نێو مه‌یدانى که‌متر ناسراوى هه‌ڵسووڕانى عه‌له‌نیی کۆمۆنیستییه‌وه.
ئه‌مه باسێکی شێوه‌کـارییه، په‌یوه‌ندیی شانه‌ى نهێنى به که‌سانى عه‌له‌نیکاره‌وه چییه؟ ئه‌م که‌سانه چۆن به شانه‌کانه‌وه په‌یوه‌سـتن و چۆن له شانه‌وه ڕێنوینى وه‌رده‌گرن و له لایه‌ن شانه‌وه ڕابه‌رایه‌تى ده‌کرێن؟ زانیارییه‌کانی ئه‌م تاکه نهێنیکارانه له باره‌ى شانه‌ى نهێنییه‌وه تا چ ڕاده‌یه‌که؟ چۆن ده‌توانرێت کارێك بکرێت، که هه‌ڵسووڕانی ئاشکرای هاوڕێى حیزبیمان ئاسایش و به‌رده‌وامکارى شانه و تۆڕی نهێنیمان نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه؟ چـۆن ده‌توانرێت خودى موبه‌لیغى عه‌له‌نیکار بپارێزرێت و ئاسایشی دابین بکـرێت؟ موبه‌لیغ و هه‌ڵسووڕاوانى عه‌له‌نیی ئێمه چۆن ده‌توانرێ بێ ئه‌وه‌ى ناچار بێت، که ناسنامه و لایه‌نگریی حیزبى خۆى ده‌رخات (تا ئه‌و ده‌مه‌ی که سه‌رکوت به‌م ڕاده‌یه توندوتیژه به گشتى ناچـاره، که ناسنامه‌ى خۆى بشارێته‌وه)، هه‌ڵوێست و سیاسه‌ته‌کان و درووشمه‌کانی حیزب له ڕۆژى ئاکسیۆندا جێبه‌جێ بکات؟ به گشتى موبه‌لیغه‌کان و هه‌ڵسووڕاوانى عه‌مه‌لیی خۆمان له چ ده‌وروبه‌رێکدا به‌ده‌ست دێنین؟ چۆن ده‌یانکه‌ین به ئه‌ندامى حیزب؟ وه چ په‌یوه‌ندییه‌ك لــه نێوان شانه نهێنییه‌کـان و ئه‌م موبه‌لیغه عه‌له‌نیکارانه‌دا پێك ده‌هێنین؟ ده‌بێت وه‌ڵامى ئه‌م پرسیارانه‌مان چنگکه‌وێت و ئێمه هه‌وڵ ده‌ده‌ین، که ئه‌م وه‌ڵامانه له ئایینده‌یه‌کى نزیکدا ڕۆشن که‌ینه‌وه. هه‌ر چۆنێك بێت له‌م هه‌له کورته‌دا کـه ڕه‌خساوه، پێ له‌سه‌ر ئه‌وه داده‌گرم که سـه‌ره‌ڕاى ئه‌و پێداویستییانه، که پێشتر وتمان، ده‌بێت ئه‌م لایه‌نه‌ى هه‌ڵسووڕانیش بــه دروستى بناسین و خۆمان له‌م ڕووه‌شه‌وه پته‌و و ئاماده که‌ین. تێكهه‌ڵکێشانى کارى نهێنى و ئاشکرا، ماناى له یه‌ك کاتـدا کارى عه‌له‌نى و کارى نهێنـیی هه‌موو شانه و پـه‌یـوه‌نـدییه‌کانى چوارده‌وریان نییه، به‌ڵکوو به شێوه‌یه‌کى سه‌ره‌کـى به ماناى هێنانه‌دى په‌یوه‌ندییه‌کى پته‌و و گونجاوه له نێوان هه‌ڵسووڕاوانى نهێنى و هه‌ڵسووڕاوانى عه‌له‌نیکاردا. ئه‌مڕۆ که‌متر شانه‌یه‌کمان هه‌یه، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکات، که خاوه‌ن تواناى عه‌له‌نیی ته‌بلیغى بێت به شێوه‌یه‌کى ئیدامه‌کار، بانگه‌شه‌ی ئه‌وه بکا که که‌سانى عه‌له‌نى و ڕابه‌رانی عه‌مه‌لى کردووه به ئه‌ندامى حـیزب و هـه‌ڵسووڕانى ئه‌وانى خستۆته ژێر ڕێباز و ڕابه‌رایه‌تى حیزبـه‌وه بێ ئه‌وه‌ى ئه‌وانى له‌م مه‌یدانه حه‌یاتییه بێبه‌ش کردبێت و هێنابێته ده‌رێ، یانى به‌بـێ ئه‌وه‌ى، که کردبنى بـه هه‌ڵـسووڕاوانـى"نهـێنى".
حیزبى ئێمه حیزبێکی نهێنیکاره، ئه‌مه سیفه‌تى هه‌میشه‌یى حیزبێکه، که له‌نێو دڵى سه‌رکوتى بۆرژوازییانه و له‌به‌رامبـه‌ر دڕه‌نده‌یى بۆرژوازیدا چالاکى ده‌نـوێنێ. کۆمۆنیسته‌کان هه‌میشه له بار و دۆخى تایبه‌تیدا نه‌بێت، ئه‌وا هه‌ر له هه‌لومه‌رجێکى ئاوادا چالاکى ده‌نوێنن. به‌ڵام ئه‌مه به‌و مانایه نییه که مه‌یدانى کارى عه‌له‌نى و مه‌یدانى عه‌مه‌لى ئاکسیۆنه‌کانیش بدرێته ده‌ست ڕێفۆرمیسته‌کان و تریدیۆنیۆنیسته‌کان. ئه‌گـه‌ر ئه‌مـڕۆ به‌کرده‌وه ئاوایه، ئه‌وا ئه‌مه خاڵى لاوازى ئێمه‌یه. ئێمه ده‌بێت دیارده‌یـه‌ك به نێوى ئاژیتـاتـۆرى کۆمۆنیستى عه‌له‌نیکار، ڕابه‌رانى عه‌مه‌لیی بزووتنه‌وه کرێکارییه‌کان که بوونه‌ته ئه‌ندامى حیزب بناسین و له هه‌ڵسووڕانى حیزبى خۆماندا جێگاى واقیعى بۆ ئه‌م جۆره هاوڕێیانه ئاوه‌ڵا بکه‌ینه‌وه.
سه‌رنج بده لێره‌دا قسه له‌سه‌ر ئاشکراکردنى یه‌ك دوو که‌س له ئه‌ندامانى شانه نییه، قسه له‌سه‌ر ڕاکێشانى ڕابه‌رانى پڕ شۆڕوشه‌وقى بزووتنه‌وه‌ى کرێکارییه، قسـه له‌سه‌ر قسه‌که‌رانێکى کرێکارى و کرێکارانى خاوه‌ن نفوزه بـــۆ ڕێکخراوکردنیان له حیزب‌دا به پاراستنى ڕۆڵى عه‌له‌نیی پێشوویانه‌وه، واتا ڕۆڵى عه‌له‌نیکارى، ڕۆڵى موبه‌لیغى جه‌ماوه‌رى و ڕۆڵى ڕابه‌ر، پێویستى به پێکهێنانى په‌یوه‌ندییه‌کى زیره‌کانه و حیسابکراوه له نێوان ڕێکخراوى نهێنى حیزب و ئه‌فراده عه‌له‌نییه‌کاندا. ئه‌مه یه‌کێکه له گرنگترین پێداویستییه‌کانى ده‌خاڵه‌تمان له ئاکسیۆنه‌کاندا. ئه‌و ئاکسیۆنانه‌ى که هه‌ر وه‌ك وتم به‌بێ ڕابه‌ریی عه‌له‌نیکار وجـودى ده‌ره‌کییان نابێ و ڕێنمایى ناکرێن. ئه‌مه ده‌بێت به کارى پـڕ حه‌وسه‌ڵه و هۆشیارانه فه‌راهه‌م بکرێت. له‌به‌رئه‌وه‌ى که به‌م جۆره نییه، یانى له‌به‌رئه‌وه‌ى که شانه‌ى نهێنى ئێمه نـاچاره بۆ ئیدامه‌کارى خۆى، که وه‌کوو وتمان ئه‌وله‌ویه‌تى هه‌یه، چاو بپۆشێ له گێڕانى ڕۆڵى پێشه‌نگى له ڕۆژى ئاکسیۆندا، وه یان به چوونه ڕیزى پێشه‌وه‌ى ئاکسیۆن گشت ده‌ستکه‌وته‌کانى ئێستاى بخاته مه‌ترسییه‌وه، ئێمه ڕووبه‌ڕووى ئـه‌و ناکۆکییه ده‌بینه‌وه، که له پرسیاره‌که‌تدا باست کرد. به‌ڵام ئه‌و کاته، که تۆڕی نهێنیی ڕێکخستنى ئێمه به شێوه‌یه‌کى ئوسووڵى و حیسابکراو و ڕێك‌وپێك و به لێکدانه‌وه‌ى هه‌موو لایه‌نه ئه‌منییه‌تییه‌کانى، په‌یوه‌ست بێت به که‌سانى عه‌له‌نیکاره‌وه، که تواناى ڕێنماییکردنى جه‌ماوه‌رى کرێکارییان له ڕۆژه‌کانى ئاکسیۆندا هه‌یه، یانى ئه‌و کاته که ڕێکخراوى نهێنیمـان بتوانێت بـوونـى ئاژیتـاتۆرى عه‌له‌نیکار له سیسته‌مى خۆیدا جێ بکاته‌وه و هه‌رسى بکات، ئه‌و کاته به شێوه‌یه‌کى واقیعى ئاماده‌ین که له خه‌باتى به‌رده‌وامی کرێکاراندا وه‌ك ڕابه‌ر ده‌رکه‌وین.
هه‌ر وه‌ك وتم، ئـه‌م باسانه به‌ره‌به‌ره بۆ هاوڕێیان دێنینه ناوه‌وه. من ته‌نها ویستم سه‌رنجى هاوڕێیان بۆ ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ڕاکێشـم و ئومێده‌وارم له نامه‌کانى خۆیاندا بۆ ئێمه لایه‌ك له‌م مه‌سه‌له‌یه‌ش بکه‌نه‌وه. باسى دوور و درێژتر ده‌بێت دواتر بخرێته ڕوو. به‌ڵام به یارمه‌تی خۆتان من له‌م هه‌له که‌ڵك وه‌رده‌گرم و چه‌ند وشه‌یه‌کیش سه‌باره‌ت به هه‌مان هاوڕێیانى عه‌له‌نیکار زیاد ده‌که‌م.
هه‌ڵسووڕاوانى عه‌له‌نیکار به‌م جۆره به‌ده‌ستنایه‌ن، که بۆ نموونـه ئه‌م، یان ئه‌و هاوڕێیه لــه شانه، وه یان لـه ده‌وروبه‌رى شـانه‌دا به‌پێى بڕیارى حیزب ڕۆڵـى ده‌خاڵه‌تى عه‌له‌نى له ئاکسیۆندا بگرێته ئه‌ستۆ. ئاژیتاتۆرى عه‌له‌نى و ڕابه‌رى عه‌مه‌لى تا ڕاده‌یه‌کى زۆر به‌رهه‌مى خودى خه‌بات و ناڕه‌زایه‌تییه‌کانى کرێکارانه. کرێکارانێکى پڕ شۆڕوشه‌وق، ناڕازى و قسه‌که‌ر، که لـه مانگرتنه‌کاندا ده‌رده‌که‌ون، له‌نێو کرێکاراندا نفوزى قسه‌کردن په‌یدا ده‌که‌ن و به‌کرده‌وه ئیمکانییه‌تى ڕابه‌رایه‌تى عه‌مه‌لى له خۆیاندا نیشان ده‌ده‌ن، زاده‌ى خودى ناڕه‌زایه‌تیی چینى کرێکار له دژى بۆرژوازى و سه‌رمایه‌یه. بزووتنه‌وه‌ى کرێکاریی به شێوه‌یه‌کى سروشتى ئه‌م که‌سانه له‌نێو دڵى خۆیدا په‌روه‌رده ده‌کات و ده‌ێنێته ڕیزى پێشه‌وه‌ى خۆى. بێگومان به نه‌بوونى ڕێکخراوێکی حیزبى و به تێگه‌یشتنێکى سیاسـیی تیۆرى نزمه‌وه، ئه‌م ده‌سته‌یه له ڕابه‌رانى عه‌مه‌لى، یان به‌ره‌و بیروباوه‌ڕه ڕێفۆرمیستى و تریدیۆنیۆنیستییه‌کان ڕاده‌کێشرێن، وه یان لـــه حاڵه‌تێکدا که ته‌نانه‌ت خۆیان به کۆمۆنیست‌یش بزانن، ڕێکخراوبوونیان له حیزبى نهێنیکاردا نییه. ئه‌زموونی بزووتنه‌وه‌ى پۆپۆلیستیش پاکانه بۆ ئه‌م ترسه‌ى ئه‌وان ئه‌کات. ئه‌وان له‌وه نیگه‌رانن، که په‌یوه‌ستبوونیان به حیزبى سیاسییـه‌وه ببێته هۆى که‌نارکه‌وتنیان له‌م مه‌یدانه‌ی هه‌ڵسووڕاندا. هه‌روه‌ها به نه‌بوونى په‌یوه‌ندى و لایه‌نگری حیزبى له زۆربه‌ى باره‌کاندا ناوه‌ڕۆکى هه‌ڵسووڕانـى ئه‌م ده‌سته‌یه له هاوڕێیان به‌رته‌سك ده‌بێته‌وه بۆ ته‌بلیغ و کارکردى ڕێفۆرمیستى و ڕابه‌رایه‌تى عه‌مه‌لیی خه‌بات له هه‌مان سنوورى خۆبه‌خۆییدا. کارى ئه‌مانه لێكپچـراو و بێ ئامانجه و کارتێکردنیان کاتییه. به‌ڵام کاتێك هـه‌مان ئـه‌و موبه‌لیغانه په‌یوه‌ندى به حیزبه‌وه بکه‌ن، ناوه‌ڕۆکى هه‌ڵسووڕانیان ده‌گۆڕێت، له‌ڕووى سیاسى و تیۆرییه‌وه قووڵـتر ده‌بنه‌وه و ده‌بنه بڕبڕه‌پشتى چـاره‌نووسساز لـه شکـڵپێدانى بزووتنه‌وه‌ى سۆسیالیستیی چینه‌که و پیاده‌کردنى ڕابه‌رایه‌تیی کۆمۆنیستى به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ى کرێکاریدا.
ئێمه ده‌بێت هۆشیارترین و پێشڕه‌وترینى ئه‌م ڕابه‌ره عه‌مه‌لییانه ڕاکێشینه نێو ڕیزه‌کانى حیزبه‌وه. به‌ڵام مه‌رجى پێویستى ئه‌م کاره، ئه‌گه‌ر نه‌مانه‌وێت مه‌به‌سته‌که‌مان پووچه‌ڵ که‌ینه‌وه، ئه‌مه‌یه که دواى په‌یوه‌ستبوون به حـیزب و کارکردن له سایه‌ى ڕابه‌رایه‌تى کۆمیته حیزبیه‌کانیشـدا، ئه‌م هاوڕێیانه بتوانن ڕۆڵى ئاشکراى خۆیان وه‌ك ڕابه‌ر و ئاژیتاتۆر بگێڕن، دووه‌م، هه‌ڵسووڕانى ئه‌م هاوڕێیانه به‌رده‌وام کارى شانه‌ى حیزب نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، به هه‌مان شێوه هه‌ڵسووڕانى شانه‌ى حیزب نابێت ئه‌منییه‌تى و به‌رده‌وامکارى ئه‌م هاوڕێیانه بخاته مه‌ترسییه‌وه. به‌م پێیه ده‌بێت په‌یوه‌ندییه‌کى تایبه‌تى و چاك له نێوان ئه‌م ده‌سته‌یه له هاوڕێیان له‌گه‌ڵ شانه نهێنییه‌کاندا پێك بێت. ئێمه ده‌بێت به هه‌مان شێوه که ده‌رباره‌ى شێوه‌کارى شانه‌کان به وردى و بـه قووڵییه‌وه کارمان کردووه، ورده‌کارییه‌کانمان بۆ خۆمان ڕۆشن کرده‌وه و نه‌خشه‌ى خۆمان به‌پێى ئه‌م لێکدانه‌وانه داڕشت، له پێناسه‌ى ڕۆڵى ئه‌فراده عه‌له‌نییه‌کان له حیزبیشدا وردبینه‌وه و لایه‌نه جیاوازه‌کانى ئه‌م هه‌ڵسووڕانه و ئه‌م جۆره په‌یوه‌ندییه بناسین و فێر بین. من واى ده‌بینم که له مانگه‌کانـى داهاتوودا، دواى ئه‌وه‌ى کـه به دوورودرێژى زیاتره‌وه ده‌رباره‌ی ئه‌م لایه‌نه‌ى هه‌ڵسووڕانمان له بزووتنه‌وه‌ى کرێکاریدا قسه‌مان کرد، له شیکـردنه‌وه‌ى په‌یوه‌ندیی شانه حیزبیه‌کان و خه‌باتى کرێکاریی ئێستادا، له جێگا و ڕێگایه‌کی باش‌دا ده‌بین. با هاوڕێیان چـاوه‌ڕێى باسه‌کانى دواترى ئێمه بن، ئێمه‌ش چاوه‌رێى بۆچوونى هاوڕێیانین.
ئه‌م چاوپێکه‌وتنه، ڕادیۆی "ده‌نگی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران" له‌گه‌ڵ هاوڕێ مه‌نسوور حیکمه‌ت ئه‌نجامی داوه.
تێبینی: ئه‌م باسه له لایه‌ن ڕێکخراوی "ڕه‌وتى کۆمۆنیست"ه‌وه له به‌رواری حوزه‌یرانی ١٩٩٠دا چاپ و بڵاو کراوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه:
حوزه‌ها و مبارزات جارى کارگران
-
"کمونیست"، شماره ١٦،
٣٠ بهمن ١٣٦٣، ١٩٨٥
وه‌رگێڕانی: ئاوات سه‌عید، ڕزگار مه‌حه‌مه‌د
تایپکردنه‌وه‌ی: ئامانج ئه‌مین
Kurdish translation: Avat Saeed, Rezgar Mohammad
hekmat.public-archive.net #0290ku.html
|