تۆیژینه‌وه‌یه‌کی کورت سه‌باره‌ت به فیدراڵیزم
نه‌ته‌وه په‌رستی ده‌بێ ببێت به‌کارێکی شه‌خسی!
به‌شێک له کۆبوونه‌وه‌ی پاڵتاکی مه‌نسور حیکمه‌ت له ٢٦ دێسه‌مبه‌ر ٢٠٠١ سه‌باره‌ت به فیدرالیزم
ڕێگه بده‌ن چه‌ند ووشه‌یه‌ک سه‌باره‌ت به فیدراڵیسم بڵێم. ئێمه ئێستا هه‌موومان (پێم وایه هه‌موو ئه‌وانه‌ی که له‌م ژووره‌دان مه‌گه‌ر ئه‌وه به‌ڕاستی که‌سێکی دواکه‌وتوو بێت) بیست و چه‌ندساڵێکه له پێناو ئه‌وه‌دا خه‌بات ده‌که‌ین که دین له ده‌وڵه‌ت‌و په‌روه‌رده‌و فێرکردن‌و له‌ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه بکه‌ینه ده‌ره‌وه وه ببێته کاری شه‌خسی. دین ببێته کارێکی شه‌خسی . ئێستا پاش بیست و چه‌ند ساڵ ژماره‌یه‌ک هاتوون وه ده‌ڵێن وه‌رن با نه‌ته‌وه په‌یوه‌ست که‌ین به ده‌وڵه‌ته‌وه، به په‌روه‌رده‌و فێرکردن و حکومه‌ت وه ببێته شێوه‌ی ژیان. من ئه‌ڵێم هه‌ر به‌و جۆره‌ی که مه‌زهه‌ب ده‌بێ کاری شه‌خسی بێت قه‌ومیه‌تیش به هه‌مان شێوه ده‌بێ ببێته کاری شه‌خسی. بۆی هه‌یه که‌سێک نه‌ته‌وه‌ی هه‌بێت وه‌که‌سێکی تر نه‌یبێت. هه‌ر به‌و شێوه‌ی که‌سێک دینی هه‌یه وه یه‌کێکی تر نیه‌تی. بۆیان هه‌یه ئینسانه‌کان قه‌ومیه‌تی جۆراو جۆریان هه‌بێت بۆیان هه‌یه ژماره‌یه‌ک بیانه‌وێت. بۆیان هه‌یه ژماره‌یه‌ک بیانه‌وێت له به‌یانیه‌وه تا ئێواره ڕابه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌کانیان به‌گه‌وره بگرن و پیرۆزیان بکه‌ن. ژماره‌یه‌ک بیانه‌وێ له به‌یانیه‌وه تاشه‌و گاڵته به میراتی نه‌ته‌وه‌ی ئه‌وان بکه‌ن (که من له ده‌سته‌ی دووهه‌مم.) ئه‌وه‌ش هه‌ر ده‌بێ کاری شه‌خسی ئێمه بێت.
ئایا ئێمه ڕێگه ئه‌ده‌ین پاش بیست و سێ ساڵ حکومه‌ت به‌ناوی دینه‌وه، به گۆڕینی دین به‌یه‌کێک له پێک هاته‌کانی حکومه‌ت، به گۆڕینی مه‌زهه‌ب له کارێکی شه‌خسیی وه (که زه‌مانی شایش به هه‌مان شێوه کاری شه‌خسی نه‌بوو.) بۆ دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت، پاش بیست ساڵ حکومه‌تی ئیسلامی سیاسی، ئه‌نجا قه‌ومیه‌ت ئه‌م ده‌وره له‌ئه‌ستۆ بگرێت؟ نه‌خێر! ئازیزی من، نه‌ته‌وه‌یی بوونی ئینسانه‌کان، تورک وفارس و کورد و عه‌ره‌ب و به‌لوج بونیان هه‌ر به‌و شێوه‌ی که شیعه و سونی و به‌هایی و یه‌هودی بونیان کاری خۆیانه. بۆ خۆشیان به‌ڕێزه. خۆشی له خۆیان، نابێ ڕێگه بده‌ین ئه‌م (جێگه‌یه) په‌یدا بکات له گه‌ڵ شێوه‌ی ژیانی کۆمه‌ڵایه‌تی ئێمه وه په‌یوه‌ست بێت. وه نابێ ڕێگه بده‌ین ببێته یاسا. وه سبه‌ینێ ئێمه‌ش به هه‌مان شێوه که ڕێگه‌ناده‌ین هه‌ویه‌ی دینیمان بده‌نێ وه بڵێن تۆ شیعه‌ی، تۆ سونی، تۆ به‌هاییت، تۆ مه‌سیحی ویه‌هودیت پاشان له‌گه‌ڵ ئه‌وانی تر له‌م سه‌رده‌مه دیاری کراوه یا له‌و سه‌رده‌می دیاریکراو جیاوازیت هه‌یه، سبه‌ینێ بڵێن تۆ لوڕیت لێره چی ئه‌که‌یت تۆ کوردیت چۆن هاتیته که‌نار ئه‌م شه‌قامه؟ تۆ که ژماره‌ی سه‌یاره‌که‌ت سمنانیه چۆن له بلواری ناوه‌ڕاستی شاری سنه دا سه‌یاره‌که‌ت وه ستاندوه؟ نامانه‌وێ نه‌ته‌وه مان بگۆڕن به شناسنامه‌مان وه نامان ئه‌وێ بیگۆڕن به به‌شێک له ده‌سه‌ڵات. ئه‌گه‌ر ئێوه باوه‌ڕتان به‌وه‌یه که ئیسلامی سیاسی بۆگه‌نه وه ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی و حکومه‌تی دینی وه حکومه‌تێک که دین ده‌گۆڕێت به‌ئایدۆلۆژی ده‌سه‌ڵات و به به‌پایه‌یی ده‌سه‌ڵات، به بۆچونی من به یه‌ک تۆز بیر کردنه‌وه ده‌توانی تێبگه‌یت که چۆن ئێمه باوه‌ڕمان به‌وه‌یه‌که حوکمه‌تی نه‌ته‌وه‌یی، و فیدرالیزم پیسه، وه به هه‌مان شێوه قێزۆونه، خوێن ڕێژیه، و به هه‌مان شێوه دواکه‌وتوه .
ئه‌مه هه‌ڵوێستی ئێمه‌یه سه‌باره‌ت به فیدرالیزم. ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت حکومه‌تی ئیسلامی له ئێران پارێزگارێ لێبکات ئه‌وه له‌گه‌ڵ ئێمه ته‌ره‌فه. له‌گه‌ڵ هه‌موو ئێمه که له‌م ژووره ئاماده‌ین ته‌ره‌فه. سبه‌ی دیسان ئه‌گه‌ر که‌سێک بیه‌وێت حکومه‌تی نه‌ته‌وه‌یی بێنێته سه‌رکار، له‌گه‌ڵ ئێمه ته‌ره‌فه. باشتره که ئه‌وه بزانێت. که له‌لای ئێمه‌وه ڕه د ئه‌کرێته‌وه. ئه‌بێ شوێنی ئازار دان و ئیعدام کردن دروست بکات. بڕوات سیا) CIA (بهێنێت وه پاڵ بدات به ناتۆوه دواتر بڕوات بی‌بی‌سی و سی ئێن ئێن بێنێته پشت خۆی. له لایه‌ن جیلێکه‌وه ڕه‌د بکرێته‌وه تا مۆله‌تی په‌یدا بکات له‌و ووڵاته حکومه‌تی قه‌ومی ئاراسته بکات (ڕاگه‌یه‌نێت)که ئه‌و هێڵه هی تورکه کانه. ئه‌مه سنوری لوڕه‌کانه وه ئه‌مه سنوری به‌لوجه‌کانه .
لێره‌دا سه‌رنج ڕاکێش ئه‌وه‌یه که کۆمه‌ڵگای فیدراڵیان له سه‌ر بنه‌مای دابه‌شکردنی پارێزگاکانی جمهوری ئیسلامیه. باشه ئه‌گه‌رسبه‌ی کۆماری ئیسلامی ئازه‌ربایجانی کرد به سێ به‌شه‌وه ئه‌و کاته سێ کۆماری ئۆتۆنۆمی و کۆماری فیدراڵمان هه‌یه یان نا؟ ئه‌گه‌ر نه ئه‌و سنورانه چ که‌سێک ده‌یان کێشێت؟ لێره‌دایه که باسی (شار ی) تاران نموونه یه. تارانی مانای چی؟ هه‌رکه‌س دێته تاران به خۆی ده‌ڵێ تارانی وه ڕاستیش ده‌ڵێ، ڕاست ده‌ڵێ. تاران ... له خه‌ڵکێک که له شوێنه‌کانی تری مه‌مله‌که‌ته‌وه هاتوون، ئه‌یانه‌وێ له‌وێ بژین. فیدرالیزم یانی ئه‌وانه به‌ردانه گیانی یه‌کتر. نه‌ک له گردو شاخه‌کانی لوڕستان و کوردستان، به‌ردانیان بۆ گیانی یه‌کتر له‌تاران! له به‌ر ئه‌وه‌ی که ووڵاتی هه‌ریه‌که‌یان ئه‌یه‌وێت وه‌فاداریان بۆ کۆماری فیدراڵی بسه‌لمێنێت. کێشه‌که له سه‌رایڤۆ (له بۆسنا) ڕویداوه. بینیمان. یوغوسلافیا له به‌ر چاومانه. ئه‌وه فیدرالیزمه. چیا (یه‌کێک له‌وانه‌ی که له کۆبوونه‌وه پاڵتاکیه‌که‌دا پرسیاری کرد) ئه‌پرسێ باشه ئه‌ی چۆنه جیابوونه‌وه قوبووڵ ده‌که‌ن؟ ئایا ئه‌مه ناکۆکی نیه؟ نه‌خێر ناکۆک نیه .له به‌رئه‌وه‌ی له حاڵتیکدا نه‌فره‌تی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌وه‌نده قوڵده‌بێته‌وه، به هه‌وڵی شۆڤێنستی ناوه‌ندی و ناسیۆنالیزمی ناوچه‌یی ئه‌وه‌نده ئه‌م نه‌فره‌ته قووڵ ئه‌بێته‌وه که مێژوویه‌ک له شه‌ڕو پێکادان، ناڕه‌حه‌تی و دژایه‌تی له نێوان تاکه جیاوازه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌دا پێک ئه‌هێنێت که هیچ ڕێگایه‌ک جگه له‌وه نامێنێت بۆ ئه‌وه‌ی که نیاز پاکی خۆت نیشان بده‌ی وه بڵیێ به له‌به‌ر چاو گرتنی ئه‌و مێژووه خوێناوی‌و خوێن ڕێژی یه، نه‌ته‌وه‌یه‌ک که به‌و ڕێژه‌یه له ژێر چه‌وسانه‌وه‌دا بووه وه ئیتر نا توانێت ڕێک بکه‌وێت، وه‌ره ڕێگه‌بده سه‌یرکه‌ین ئه‌یه‌وێت یه‌ک جاری‌تر تاقی بکاته‌وه که ئه‌یه‌وێت پێکه‌وه بژین یا ده‌یه‌وێت ووڵاتی خۆی دامه‌زرێنێت. ئه‌مه چاره‌سه‌ریکی تاڵه. جیابوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ک له کۆمه‌ڵگایه‌ک که پێشتر ژیانیان تێدا به‌سه‌ر بردوه و به‌شیان کرد وه جیا بوونه‌وه‌یان له سه‌ر بنه‌مای قه‌ومیه‌تیان یه‌ک ڕووداوی تاڵه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر ناچار بووین ده‌بێ ئه‌م کاره بکه‌ین. هیچ کاتێک نه‌مان ووتووه که قایلین به مافی هه‌موو میلله‌تێک بۆ دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت. حه‌تمه‌ن به‌و جۆره نیه .هه‌روه‌ک چۆن قوبووڵمان نیه ووڵات بۆ هه‌موو دینه‌کان دامه‌زرینن، بۆ هه‌موو میلله‌تانیش قوبووڵمان نیه به ته‌ئکید ووڵات ماناکه‌ی نه نه‌ته‌وه‌یه وه نه گه‌له وه نه مه‌زهه‌به، یه‌کێتی دڵخوازانه‌ی ئینسانه‌کانه. له ئه‌نجامدا هه‌ر ژماره‌یه‌ک که بیانه‌وێ پێکه‌وه بژین ئه‌بێ بتوانن به یه‌که‌وه بژین، هینانی (ووشه‌ی) میلله‌ت‌و ناسیۆنالیزم له پیناسه‌ی ده‌وله‌تدا، (به‌ومانایه‌ی که) ئیره حوکمه‌تی ئیرانیه‌کانه. ئیره حکومه‌تی لوڕه‌کانه وهتد، ئه‌مه به بۆچونی ئێمه کۆنه‌په‌رستانه‌یه.
سه‌باره‌ت به کوردستان، ئێمه به‌رده‌وام ووتوومانه که کێشه‌یه‌کی میللی مه‌تره‌حه. هه‌روه‌ک چۆن کێشه‌ی فه‌له‌ستین کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی یه و مه‌تره‌حه. به‌ڵام کێشه‌ی باسک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌تره‌ح نیه. سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌موو تۆپ بارانه‌ی که باسکه‌کان له باکوری ئیسپانیا ده‌یهاوێژن. کێشه‌ی باسک کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مه‌تره‌ح نیه. کۆمه‌ڵگای ئیسپانیا ده‌گه‌ڕێنێته دواوه. به‌ڵام کێشه‌ی فه‌له‌ستین کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی و مه‌تره‌حه ئه‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێته‌وه. کێشه‌ی کوردستان کێشه‌یه‌کی نه‌ته‌وه‌یی مه‌تره‌حه ئه‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێته‌وه. مانای ئه‌وه نیه که کێشه‌ی خۆراسانیش ئه‌بێ وه‌ڵام وه‌رگرێته‌وه. لیره کێشه‌یه‌کمان نیه. هه‌رکاتێک ناسیۆنالیستێکی نه‌ته‌وه په‌رست له هه‌ر دوو لاوه پاش په‌نجا ساڵ درۆ و خوێن ڕێژی، ئه‌وکاته ئه‌بێ له‌گه‌ڵ هه‌مان سیاسه‌ت هه‌ڵوێست بگرین.
به‌ڵام سیاسه‌تی نوێ و پێشنیاری ئێمه بۆ خه‌ڵکی کوردستان چی یه؟ ئه‌وه‌یه که یه‌کێتی دلخوازانه هه‌ڵبژێرێت. ئێمه ئه‌بێت ڕیفراندۆم بخه‌ینه به‌رده‌م بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و خه‌ڵکه بزانن که بڕیار به‌ده‌ست خۆیانه، به‌ڵام ده‌توانین پێشنیاری بۆ بکه‌ین که بمێننه‌وه وه نه‌ڕۆن، سیسته‌مه‌که شورایی یه. ده‌سه‌ڵات له گه‌ڕه‌که‌کانه، ده‌سڵات به‌ده‌ست تاک تاکی کۆمه‌ڵگاوه‌یه. له ئه‌نجامدا، نه‌خێر ناکۆکی نیه. ئێمه ڕاسپارده‌ی جیابوونه‌وه ناکه‌ین. ئێمه مافی ڕیفراندۆم به‌ڕسمی ده‌ناسین. ڕیفراندۆم به میهره‌بانی ئینسان کوژه‌کانی ده‌وڵه‌تانی ئیسلامی و پاشایه‌تی له کوردستان، به میهره‌بانی مه‌حروم کردنی له مافه بنه‌ڕه‌تیه کانیان، به‌میهره‌بانی میلیتاریزه کردنی به‌شێک له لایه‌ن حکومه‌تی هه‌مان ووڵاته‌وه و بۆمب وتۆپێک که کۆیان کردۆته‌وه، ناچار بووه، تۆ بۆئه‌وه‌ی که بتوانیت ئه‌و متمانه‌یه به‌ده‌ست بێنی، تاخه‌ڵکی کوردستان بتوانن ئاسوده بمێنن وه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانی وه‌ڵامی ناسیۆنالیسته کورده‌کان بده‌یته‌وه ئه‌بێ بیده‌ته ده‌ست خه‌ڵک خۆی. ڕاستیه‌که‌ی من له‌و باوه‌ڕه‌دام سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و مێژووچه‌یه خه‌ڵکی کوردستان له‌یه‌ک ڕیفراندۆمی ئازاد دا ده‌نگ به جیابوونه‌وه ناده‌ن. لێکدانه‌وه‌ی شه‌خسی من ئه‌وه‌یه. ئێستا ئاوایه. هه‌تا سه‌ره‌ڕای ئه‌و هه‌لومه‌رجه کاره‌سات باره، تا ئه‌وه‌ی بگات به‌وه‌ی حکومه‌تێکی ئازادی خواز له تاران له ده‌سه‌ڵاتدا بێت که نوینه‌رایه‌تی خه‌ڵک بکات، وه شورای سنه به هه‌مان ئه‌ندازه ده‌سه‌ڵاتی هه‌یه که شورای هه‌ر شارێکی تر هه‌یه‌تی.
وه‌رگێرانی: کاوه عومه‌ر
Kurdish translation: Kawa Omar
hekmat.public-archive.net #3830kuT.html
|