رووبه‌ڕووبوونه‌وه له‌نزیكه‌وه:
راپۆرتێكی پزیشكی
له‌م هه‌فتانه‌ی دواییدا
دۆستانێكی زۆر، له
هاوڕێیانی شه‌خسی، ههلسووڕانو
دۆستانی حیزب، خوێنه‌رانی
ئه‌نته‌رناسیونالی
هه‌فتانه (انترناسیونال هفتگی)و
گوێگرانی رادیۆی
ئه‌نته‌رناسیۆنال، نیگه‌رانی خۆیان
له غیابو بێده‌نگی چه‌ند
هه‌فته‌یی من ده‌ربڕیووه.
راستییه‌كه‌ی ئه‌وه‌یه
كه من تازه له گرفتێكی
تاڕاده‌یه‌ك گه‌وره‌ی
پزیشكی دهرچوومهو،
ئه‌گه‌رچی هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه
به‌نامه‌یه‌ك كۆمیته‌ی
ناوه‌ندیی حیزبم له
مه‌سه‌له‌كه و ره‌وتی
چوونه‌پێشه‌وه‌ی كاره‌كان
ئاگاداركرده‌وه‌و له
دواكۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیش‌دا
به‌ئاماده‌بوونی خۆم
روونكردنه‌وه‌ی پێویستم دا، ئێستا
ئیتر وه‌زعه‌كه
به‌ئه‌ندازه‌ی پێویست گه‌ڕاوه‌ته‌وه
سه‌ر باری ئاسایی خۆی كه
بتوانم مه‌سه‌له‌كه
به‌ئاگاداری هه‌مووان بگه‌یه‌نم.
چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك
به‌رله‌ئێستا، دوای هه‌ندێ فحوصات
ده‌ركه‌وت ئه‌و برینه
بچووكه‌ی كه له‌م مانگانه‌ی
دواییدا له‌ده‌وری زمانم
سه‌ری هه‌ڵدابوو، له‌ڕاستیدا
لو (غوده)یه‌كی
سه‌ره‌تانییه كه ده‌بێ
نه‌شته‌رگه‌ریی بكرێت. ئه‌م
نه‌شته‌رگه‌رییه یه خێرایی له
كلینیكێكی باكوری
ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجامدرا. لووهكهو
بۆ دڵنیاییش به‌شێك له شانه
تووشنهبووهكانی
چواردهورهكهیو هه‌روه‌ها
چه‌ند توێژاڵێك له غودده
لمفاوییهكانی گه‌ردن كه
ئه‌یانتوانی ببنه
ده‌روازه‌یه‌ك بۆ دزه‌و
بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشییه‌كه لابران.
شیكاری ده‌ری خست كه
ئه‌م نه‌خۆشییه له‌قۆناغی
سه‌ره‌تاییدا بووه،
لووه‌كه بچووك بووه‌و
به‌ته‌واوی لابراوه‌و شانه
پیس(خبیپ)هكه دزه‌ی نه‌كردۆته
ناو غوده
لمفاوییهكانهوه. له‌ڕوانگه‌ی
پزیشكه‌كانه‌وه، موعالهجهكانی من
له‌م قۆناغه‌دا، ره‌نگه
دوای چه‌ند رۆژێك له
رادیۆتراپی ته‌واوكه‌رو
ئیحتیاتی، ته‌واو ده‌بێت. ئه‌مه
نه‌خۆشییه‌كی درێژخایه‌ن
(موزمین) نییه. دوای
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه له‌ڕوانگه‌ی
زانستی پزیشكییه‌وه ئه‌م
نه‌خۆشییه كۆتایی
پێهاتووه. به‌ڵام ئه‌گه‌رێكی
كه‌م بۆ سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی
هه‌یه‌و ئه‌مه‌ش
له‌ساڵانی ئاینده‌دا
چاودێرییه‌كی پزیشكیی رێكوپێكو
تایبه‌تی ده‌خوازێت. زۆربه‌ی
تووشبووانی ئه‌م نه‌خۆشییه،
به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی
كه له قۆناغه
سه‌ره‌تاییه‌كاندا موعاله‌جه ئه‌كرێن،
شانسێكی باشیان بۆ
چاكبوونه‌وه‌و ژیانێكی كه‌م تازۆر
نۆرماڵ هه‌یه. به‌قه‌ولی
ڤودی ئالن، گرنگ نییه
مه‌رگ كهیو له‌كوێ دێته
سۆراغم، گرنگ ئه‌وه‌یه له‌و
كاته‌دا من له‌وێ نه‌بم.
ئێستا ئیتر ئهعرازه
جانبییهكانی
نه‌شته‌رگه‌رییه قورسه‌كه‌ی من كه‌م تازۆر
نه‌ماوه. سه‌رباری ئه‌و
زیانه‌ی كه
نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه به ماسولكه‌ی
زمانی گه‌یاندبوو، قسه‌كردنی
من تووشی گرفتێكی ئه‌وتۆ
نه‌بووه‌و ڕوو
لهچاكبوونهوهی یه‌كجارییه.
هه‌روه‌ك وتم ئه‌م نه‌خۆشییه
موزمین نییه. وه تا
ئه‌وكاته‌ی كه نه‌گه‌ڕابێته‌وه،
نییه. به‌پێی قاعیده
ده‌بێ ئه‌م رووداوه
له‌ئێستادا كاریگه‌رییه‌كی
جسمیی له‌سه‌ر من‌و توانای
كار‌و هه‌ڵسووڕانی من دانه‌نێت.
به‌ڵام به‌هه‌رحاڵ
به‌داخه‌وه هێشتا سه‌ره‌تان
ووشه‌یه‌كی ترسناكه‌و،
ئه‌گه‌رچی ئێستا له‌ئه‌نجامی
ده‌ستكه‌وته
پزیشكییه‌كانی ئه‌مڕۆدا ئیتر بێسێودوو
به سزای ئیعدام دانانرێت،
هێشتا سێبه‌رێكی ره‌ش،
هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی،
مێژوویه‌كی لهناوچوونو
حوكمێكی تهنفیزنهكراو،
به‌سه‌ر سه‌ری
ئه‌وكه‌سانه‌وه راده‌گرێ كه تووشی
ده‌بن. ده‌بێ حیساب بۆ ئه‌م
رووداوه بكرێت. جه‌بهه‌یه‌كی
تازه‌ی شه‌ڕ له‌ژیانی
ئه‌و كه‌سه‌و نزیكه‌كانیدا
ده‌كرێته‌وه. ده‌بێ جێگای
ئه‌م ڕووداوه له‌نێو ژیاندا
بكرێته‌وه‌و خۆتی
له‌گه‌ڵدا رابهێنیت. هه‌ندێ شتی
رۆتینی ده‌بێ بگۆڕیت. ئه‌م
ڕووداوه، به‌تایبه‌تی
له‌سه‌ره‌تای كاردا،
به‌هه‌رحاڵ كاریگه‌ری خۆی
له‌سه‌ر جۆری ههڵسووڕانو
ڕۆڵی من له‌حیزبدا داده‌نێت.
به‌رنامه‌ی من ئه‌وه‌یه كه
له‌ڕووی سیاسی‌و
حیزبییه‌وه زۆر ههڵسووڕاوبم. له‌م
ڕووه‌وه، ئه‌م ڕووداوه
هیچ شتێك بۆمن ناگۆڕێت.
له‌هه‌مانكاتدا بههاوبیری
له‌گه‌ڵ رابه‌رایه‌تی حزبی
كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا خه‌ریكی
په‌یداكردنی ئه‌و
ڕێگایانهین كه گوشار‌و قورسایی
كاری ڕێكخراوه‌یی‌و حیزبی
له‌سه‌ر من كه‌م ببێته‌وه‌و
بتوانم به
دهستئاوهڵاییهكی زیاتر‌و
مه‌سئولییه‌تێكی راسته‌وخۆی
كه‌متره‌وه كاربكه‌م. یه‌كێك له‌و
كارانه گۆڕینی هه‌میشه‌یی
سه‌رنووسه‌ری
(ئهنتهرسیۆنالی هه‌فتانه)یه.
به‌سوپاسه‌وه بۆ كورشی ئازیز،
(هه‌یئه‌تی ده‌بیران) به‌م
زووانه سه‌رنووسه‌رێكی
هه‌میشه‌یی تازه دیاری
ئه‌كات. گۆڕانكارییه‌كانی
دیكه، ده‌بێ پلنیۆمی
داهاتووی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی
له‌مانگه‌كانی داهاتوودا
په‌سه‌ندی بكات.
وه سه‌ره‌نجام،
هه‌ركه‌سێك له‌نزیكه‌وه له‌گه‌ڵ
سه‌ره‌تان رووبه‌ڕوو
ببێته‌وه، پێتان ده‌ڵێت كه چۆن
ئه‌م ئینسانه بۆ چه‌ند رۆژێك بۆ
گهشتوگوزارێكی
سه‌یروسه‌مه‌ره‌ی فیكریی‌و
مه‌عنه‌وی ده‌نێرێت. دهڵـێی
چاوبهستهكانتان
ده‌كه‌نه‌وه، قفڵه‌كان له‌سه‌ر
سۆز‌و ئهفكارتان لادهبهنو
ئه‌یه‌ڵن جارێكی دیكه
سه‌رله‌نوێ ئازادانه‌و
به‌خێراییه‌كی سه‌رسوڕهێنه‌ر
گه‌شتێك به‌ناو هه‌موو كۆڵان‌و
لاكۆڵانه‌كانی دنیا‌و
ژیانتاندا بكه‌ن. من ئه‌م
گه‌شته‌م كرد. زۆر شتی لێوه
فێربووم. دۆزینه‌وه‌ی خۆت‌و
ڕه‌نگه سهرهدهرزییهكیش
نزیكبوونه‌وه له
حهقیقهتو مانای ژیان. ده‌مه‌وێ
له‌یه‌كه‌م فرسه‌تدا كه
بتوانم ئه‌م سه‌فه‌رنامه‌یه،
به‌تایبه‌ت روو له‌و سه‌دان
ئینسانه میهره‌بانه‌ی كه
له‌و ڕۆژانه‌دا له‌دوورو
نزیكه‌وه من‌و
خێزانه‌كه‌میان گرته باوه‌ش، بنووسم.
له‌ئێستادا ته‌نها پڕبه‌دڵ
سوپاسیان ئه‌كه‌م.
حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری
به‌رنامه‌یه‌كی گرنگی
به‌ده‌سته‌وه‌یه بۆ خه‌ڵك.
ئه‌مساڵ ساڵێكی
چاره‌نووسسازه له‌مێژووی ژیانی
حیزب‌و بزووتنه‌وه‌ی ئازادی‌و
یه‌كسانیدا. كارمان زۆره.
منیش گه‌ڕامه‌وه.
منصور حكمت
له "انترناسیونال هفتگی"ی
ژماره ٥٥ى ٢٥ر٥ر٢٠٠١هوه
وه‌رگیراوه‌و سه‌عید ئه‌حمه‌د
كردوویه‌تی به‌كوردی
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #2110ku.html
|