ته‌رحی سازمانده‌یی ڕابه‌ری حیزب
په‌سه‌ندكراوی پلینۆمی ١٤ هه‌می كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی (سێپتامبه‌ری ٢٠٠١)
پێشه‌كی: ئامانجی ئه‌م ته‌رحه، خستنه‌ڕووی شێوه‌یه‌كی خوازراو، بۆ سازمانده‌یی درێژماوه‌ی ڕابه‌ریی حیزبی كۆمۆنیستی كرێكارییه، كه جووت بێته‌وه له‌گه‌ڵ موشه‌خه‌ساتی تایبه‌تی حیزبمان. تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌م دواییه نیشانی دا، ته‌رحی په‌سه‌ندكراوی پلینۆمی پێشوو، كه له‌وێدا ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌سه‌ر مه‌كته‌بی سیاسی و لیده‌ری حیزب‌دا دابه‌ش بووه، ده‌توانێت له‌كاتی له ئارادابوونی پێویستییه دیاریكراوه‌كانی، بۆ هێنانه‌كایه‌وه‌ی ڕابهرییهكی كاریگه‌ر و به‌هێز، ته‌رحێكی گونجاو بێت. له‌هه‌مانكاتدا له كاتی له ئارادانه‌بوونی ئه‌و پێویستییانه، حیزب به‌ره‌و شكست ئه‌بات. بۆنمونه، گردهوهبوون و كۆبوونه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك و زووبه‌زووی مه‌كته‌بی سیاسی، وه له ئارادابوونی سیسته‌مێكی ئیداریی ناوخۆیی پشتبه‌ستوو به‌و مه‌رجه، سه‌ره‌نجامی ئه‌ركی ئه‌م ئۆرگانه‌یه، به ناونیشانی ده‌زگایه‌كی سه‌ره‌وه‌ی حیزب، كه سیاسه‌ت دائه‌ڕێژێ و لێی ده‌پرسێته‌وه. به نه‌بوونی ئه‌م گردهوهبوون و دهخاڵهتگهرییهی مه‌كته‌بی سیاسی، لایه‌نێكی بنه‌ڕه‌تی ته‌رحی په‌سه‌ندكراوی پلینۆمی پێشوو، ناێته جێبه‌جێكردن. له‌لایه‌كی تره‌وه، هه‌ڵبژاردنی كه‌سێك به ناونیشانی لیده‌ر، تا ئه‌وكاته به شێوازێكی كارساز ده‌ژمێردرێ كه: یه‌كه‌م، كاندیدگهلێكی كافی و ئاماده بۆ گێڕانی ئه‌م ڕۆڵه له ئارادابێت، دووه‌م، له هه‌مانكاتدا، كه‌سێك وه‌یان چه‌ند كه‌سێك له كاندیده‌كانی ئه‌م پۆسته، له ئۆتۆریته‌یه‌كی سیاسی و مه‌عنه‌وی جێكهتوو، كه یه‌كگرتوویی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و ته‌واوی حیزب له ژێر ڕابه‌رایه‌تی خۆی ڕابگرێ، به‌هره‌مه‌ند بێت. ئه‌گه‌ر به‌م جۆره نه‌بێت، ئه‌وا دانانی لیده‌ر، ئه‌شێ، به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین كێشه‌كانی سازمانكاری ڕابه‌ری، بگۆڕێت. هه‌ڵبژاردنی لیدهرێك بۆ حیزبێكی ئاسایی و جێكه‌وته له كۆمه‌ڵگایه‌كی ڕۆژئاواییدا، حیزبێكی به‌هره‌مه‌ند له نه‌ریتی به‌هێزی كاری حیزبی، به فراكسیۆن و باڵگهلی شكڵگرتووهوه، شێوازێكی گونجاوه. به‌ڵام له حیزبێكی شۆڕشگێڕی دژهڕێڕهودا، ئه‌ركێكی بنه‌ڕه‌تی لیده‌ر پێكهێنان و پاراستنی یه‌كێتییه‌كی به‌رفراوانی حیزبییه. ئه‌وه‌ی كه له‌هه‌ر ده‌وره‌یه‌ك و له هه‌ر هه‌لومه‌رجێكدا، كه‌سێك وه‌یان كه‌سانێك به‌م تایبه‌تمه‌ندی و ئۆتۆریتهیهوه حزوریان هه‌بێت و ئاماده‌ی ئه‌م لێپرسراوێتییه بن، ناتوانرێت مسۆگه‌ر بكرێت.
سه‌ره‌نجام، ئه‌م ته‌رحه‌ی به‌رده‌ست، له‌سه‌ر چاوپیاخشاندنه‌وه به دوو خاڵ له شێوازی سازمانكاری ئێستا، بنیاتنراوه.
١- له جێگای فه‌ردی لیده‌ر، كۆڕێك (مجمع)، دهستهگهلێك، جه‌معێكی ڕابه‌ری جێگیر، پێشنیار ئه‌كرێت. ئێستا كه‌سێك له‌سه‌ره‌وه‌ی ئه‌م جه‌معه قه‌راری گرتووه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاته‌كانی تا ئاستی سكرتێری ئه‌م جهمعهیه و له مافی ڤیتۆی تایبه‌تی به‌هره‌مه‌ند نییه.
٢- دابه‌شبوونی ده‌سه‌ڵاته‌كانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی به‌سه‌ر لیده‌ر و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا، هه‌ڵئه‌وه‌شێته‌وه. ته‌واوی ده‌سه‌ڵاته‌كانی ڕابه‌ری حیزب له ماوه‌ی نێوان دوو پلینۆم‌دا، بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌گوێزرێته‌وه. ڕابه‌ریی جێگیر (كه له‌م ته‌رحه‌دا، ناوی نراوه هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌كته‌بی سیاسی)، به‌شێكه له خودی مه‌كته‌بی سیاسی، كه له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، بۆ ڕابه‌رایه‌تی سیاسی و ڕێنوێنیكردنی عه‌مه‌لی و سازمانده‌یی حیزب هه‌ڵئه‌بژێردرێت.
ئه‌م ته‌رحه به‌ڕووكه‌ش، له هێڵهگشتییهكانیدا، گه‌ڕانه‌وه‌یه بۆ شێوه كۆنه‌كه‌ی سازمانده‌یی ڕابه‌ری حیزب (مه‌كته‌بی سیاسی به ناونیشانی ڕابه‌ری حیزب، له ماوه‌ی نێوان دوو پلینۆم‌دا). به‌ڵام ئه‌بێ، جه‌خت له‌سه‌ر چه‌ند جیاوازییه‌كی عه‌مه‌لی و شێوه‌كاریی كه‌له‌م تهرحهدایه، له‌گه‌ڵ شێوه كۆنه‌كه‌یدا بكرێت:
١- له ئارادابوونی ڕابهرییهكی جه‌معی جێگیر و گردوكۆ له جوگرافیایه‌كدا، كه به شێوه‌یه‌كی هه‌میشه‌یی له سه‌ره‌وه‌ی حیزب حزوری هه‌یه، كۆڵه‌كه‌ی بناغه‌یی ئه‌م ته‌رحه‌یه. هه‌تا ئێستا حیزب، له ئاوها گردوكۆیهكی ڕابه‌ری به‌هره‌مه‌ند نه‌بووه.
٢- ئه‌م جه‌معه به ته‌نها ڕابه‌رایه‌تیكردنی جێبه‌جێكردن و ئیداره‌كردنی حیزبی له ئه‌ستۆدا نییه، به‌ڵكوو ڕابه‌رایه‌تیكردنی، به مانا فراوانه‌كه‌ی، له ئه‌ستۆدایه. نه‌خشه‌دانه‌ری گشت سیاسه‌ته‌كان، تاكتیكهكان، نه‌خشه‌كانی كار، كه‌مپینه‌كان و شتی تر، شیكردنه‌وه‌ی ئه‌وانه له ناوه و له ده‌ره‌وه‌ی حیزب، داكۆكیكردن لێیان، پیاده‌كردنیان، سازدان و ئاماده‌كرنی هێز، له نێو حیزب و چین و كۆمه‌ڵگادا، بۆبه‌جێگه‌یاندنی ئه‌وانه، بناغه‌ی هه‌ڵسوڕانی ئه‌م جهمعهیه. نوسین و قسه‌كردن له‌سه‌ر لایه‌نی جۆربه‌جۆر، له مه‌سه‌له‌ی تیۆرییه‌وه هه‌تا ئه‌گاته مه‌سه‌له‌ی سازمانده‌یی، به‌شێكی بنچینه‌یی و له دابڕاننههاتووی كاری ئه‌م جه‌معه و ئهندامهكانییهتی. گۆڕینی ئه‌م هه‌یئه‌تانه به ئۆرگانی جێبه‌جێكردن و به‌ڕێوه‌بردنی ڕووت و به‌س، به‌مانای ته‌واوی وشه، یانی مه‌حرومكردنی حیزب له ڕابه‌ری.
٣- بناغه‌ی به‌كارهێنانی چاودێریكردنێكی سه‌ربه‌خۆ له‌سه‌ر ڕابه‌ری نیشته‌جێی حیزب له‌م ته‌رحه‌دا، له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه (چاودێریكردنێك، كه له ته‌رحی پلینۆمی پێشوودا، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه له‌سه‌ر لیده‌ر بهكارئههێنرا)، به هه‌ڵبژاردنی سكرتێرێك بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندی، كه ئه‌ندامی ڕابه‌ری جێگیری حیزب نییه و سه‌ربه‌خۆ، ڕاپۆرتی خۆی ئه‌داته پلینۆم، زامن ئه‌كرێت.
سه‌ره‌نجام، هه‌ر ته‌رحێك، ته‌نها به ئه‌ندازه‌ی ئیراده و توانایی جێبهجێكهرانی كاریگه‌ر و به‌كه‌ڵك ئه‌بێت. یه‌ك پرانسیپی بناغه‌یی هه‌ر ته‌رحێك بۆ سازمانده‌یی ڕابه‌ری حیزب، له ئارادابوونی كه‌سانێكه كه ئاماده‌بن به پله‌ی یه‌ك ڕابه‌ری سیاسیی و حیزبیی به‌مانای دروست و ته‌واوی وشه‌كه، ده‌ركه‌وتبن. لێره‌دا دیسانه‌وه، ئاماده‌یی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، مه‌كته‌بی سیاسی و به‌تایبه‌ت، هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌كته‌بی سیاسی، بۆ به‌ئه‌نجامگه‌یاندنی كاروبارێك كه له ئه‌ستۆی ده‌گرن، مه‌رجی سه‌ركه‌وتوویی ئه‌م ته‌رحه‌یه.
بینای ڕابه‌ری حیزب و ئۆرگانه‌كانی:
١- كۆنگره‌ی حیزب، كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی هه‌ڵئه‌بژێرێت.
٢- كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، ئۆرگانێكی پلینۆمییه. له‌ماوه‌ی نێوان دوو پلینۆم‌دا، مه‌كته‌بی سیاسی هه‌ڵبژێراوی پلینۆم، ڕابه‌ریی حیزبی له ئه‌ستۆدایه.
٣- مه‌كته‌بی سیاسی بۆ مسۆگه‌ركردنی ڕابه‌ریی هه‌میشه‌یی و نیشته‌جێی حیزب، له نێوان خۆیاندا "هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌كته‌بی سیاسی" و "سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی" هه‌ڵئه‌بژێرن.
٤- هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌كته‌بی سیاسی، ڕابه‌ریی جێگیری سیاسی و ڕێكخراوه‌یی حیزبه. سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی، له‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌یئه‌تی دائیمی، قه‌راری گرتووه و كۆبوونه‌وه‌كانی هه‌یئه‌تی دائیمی به سه‌رۆكایه‌تی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌نجام ئه‌درێت. بڕیاره‌كانی هه‌یئه‌ت، به زۆرایه‌تی ڕێژه‌یی ده‌نگه‌كان به‌ئه‌نجام ئه‌گه‌یه‌نرێت.
٥- ده‌سه‌ڵاته‌كانی سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌یئه‌تی دائیمی‌دا، هاوشێوه‌ی سكرتێری ئۆرگانێكه. سه‌رۆكی مه‌كته‌بی سیاسی له پرۆسه‌ی بڕیارداندا، هه‌روه‌كوو ئه‌ندامانی تری هه‌یئه‌تی دائیمی، خاوه‌نی یه‌ك ده‌نگه.
٦- هه‌یئه‌تی دائیمی مه‌كته‌بی سیاسی، جه‌معێكی گردوكۆ و جێگیر له تاكه وڵاتێكدایه.
٧- ته‌رح و سازمانده‌یی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی جێبه‌جێكردنی حیزب (پێكهێنانی هه‌یئه‌تی سكرتێرهكان، كۆمیته‌ی جێبه‌جێكردن، مه‌كته‌بی ناوه‌ندی و ئۆرگانی تر)، له ده‌سه‌ڵاته‌كانی هه‌یئه‌تی دائیمییه.
٨- پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی به‌هه‌مان شێوه، كه‌سێك به ناونیشانی سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، هه‌ڵئه‌بژێرێت. سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی نابێت، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی بێت. سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، مه‌رجه‌عێكی ته‌نفیزی نییه، هه‌روها مه‌رجه‌عێك نییه بۆ داڕشتنی سیاسه‌ت و بۆ ڕابهریكردن. ئه‌ركی سه‌ره‌كی سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی كه له‌لایه‌ن كۆمیته‌ی ناوه‌ندیه‌وه پێی ئه‌سپێردرێ، چاودێریكردنێكی سه‌ربه‌خۆیه، له‌سه‌ر هه‌ڵسوڕانی مه‌كته‌بی سیاسی و ڕابه‌ری حیزب، وه ئاماده‌كردنی ڕاپۆرتێكی جیاكاره له‌وباره‌وه، بۆ پلینۆم. بانگه‌وازكردن و سازمانده‌یی پلینۆمهكانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی، له‌لایه‌ن سكرتێری كۆمیته‌ی ناوه‌ندییه‌وه ئه‌نجام ئه‌درێت.
٩- پلینۆمی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی به‌لای زۆره‌وه، شه‌ش مانگ جارێك و كۆبوونه‌وه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی، دوو مانگ جارێك، ئه‌به‌سترێت.
١٠- سهنگوپێوانهكانی جێبه‌جێكردن و ورده‌كارییه‌كانی تری ئه‌م ته‌رحه، له‌لایه‌ن مه‌كته‌بی سیاسییه‌وه، دائهڕێژرێ و بڕیاری له‌سه‌ر ئه‌درێت.
منصور حكمت
* * *
سالار ڕه‌شید
له فارسییه‌وه كردوویه‌تی به كوردی
٢٣/٩/٢٠٠٤
Kurdish translation: Salar Rashid
hekmat.public-archive.net #2060kuT.html
|