ڕووداوه گهورهكانو ئینسانه بچووكه‌كان
له‌په‌راوێزی قسه‌كانی ئه‌م دوایییه‌ی عبدالله‌ی مهتدیدا
به‌داخه‌وه وادهرئهكهوێ كه جه‌نابی عبدالله‌ی مهتدی سه‌ره‌نجام له ڕووداوه‌كانی شه‌ش ساڵی پێشووی ناو حزبی كۆمۆنیستی ئێران كه بووه مایه‌ی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه به‌سڵامه‌تی ده‌رنه‌چووه. گومان له‌وه‌دا نییه كه ئه‌و ده‌ورانه، بۆ هه‌موومان ده‌ورانێكی دژوار بوو. هه‌م بۆ ئێمه، هه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه له‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا مانه‌وه، هه‌م بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ش كه هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه ڕێگایه‌كی تریان گرته به‌ر. به‌ڵام زۆربه‌ی هه‌ره زۆری ئه‌و سه‌دان هه‌ڵسووڕاوه سیاسییه له‌ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوودا سه‌ره‌نجام ڕێگای خۆیان دۆزییه‌وه‌و ئه‌و ئاڵوگۆڕو جیابوونهوانهیان وه‌كو قۆناغ‌و ده‌وره‌یه‌ك له‌ژیانی خۆیان سه‌یركردو تێ‌یان په‌ڕاند. به‌ڵام به‌داخه‌وه وادیاره جه‌نابی موهته‌دی هه‌رله‌وێدا كهوتو مایه‌وه.
درۆنامهكهی ئه‌خیری ئه‌و له‌دژی من‌و حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستنه سه‌رسام كه‌ره‌كانی له‌باره‌ی مێژووی حزبی كۆمۆنیستی ئێرانه‌وه، هه‌رچه‌ند له‌ڕووی زمان پیسییه‌وه هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه كه ئه‌و له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند ساڵه‌دا هه‌ڵی گرتووه، به‌ڵام له‌ڕووی ناوه‌ڕۆكه‌وه تازه نییه. ئه‌مه ته‌نها هه‌نگاوێكی تره به‌و ئاقاره‌دا كه ئه‌و له شه‌ش ساڵ به‌رله‌ئێستاوه گرتییه به‌ر. هه‌ر ئه‌وكاته هه‌ندێ قسه‌ی له‌م بابه‌ته‌ی كرد‌و ههرئهوكاتهش وه‌ڵامی وه‌رگرته‌وه. وه هه‌رله‌به‌ر هه‌ست كردن به مه‌یلی ئه‌وو چه‌ند كه‌سێكی تر بۆ ئه‌م جۆره جموجۆڵه غه‌یره سیاسی‌و ئیفترا دروستكردنانه بوو كه من‌و هاوڕێیانی تری مه‌كته‌بی سیاسی، سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه ڕامان گه‌یاند ده‌مانه‌وێ له حزبی كۆمۆنیستی ئێران جیابینه‌وه، به‌ڵام تا كۆتایی پلنیۆمی بیست‌و یه‌كه‌م له ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه‌دا ماینه‌وه بۆئه‌وه‌ی ئه‌م شێوازانه له‌كاتی جیابوونه‌وه‌دا مه‌یدان په‌یدا نه‌كه‌ن. هه‌ركه‌سێك نووسراوه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی جه‌نابی موهته‌دی بخوێنێته‌وه ده‌توانێ ئه‌و بێنێته به‌رچاوی خۆی كه ئه‌م جۆره قسانه له كه‌شوهه‌وایه‌كی قوتبییو له ڕێكخراوێكی گه‌وره‌و چه‌كداردا ده‌یتوانی چ ئاكامێكی ترسناكی لـێ بكه‌وێته‌وه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌و ڕێكخراوه به‌و فه‌رهه‌نگه سیاسییه به‌رزه‌وه ئه‌و جیابوونه‌وه‌یه‌ی عه‌مه‌لی كرده‌وه، گه‌واهینامه‌ی شانازییه بۆ هه‌موو هه‌ڵسووڕاوانی ئه‌و حزبه. جه‌نابی موهته‌دی هیچ كاتێك ئه‌و فه‌رهه‌نگه‌ی ده‌رك نه‌كرد.
بۆچی لایه‌نگری پێشووی ئێمه، هاوڕێی پێشووی ئێمه، كه‌سێك كه حه‌زی ئه‌كرد خۆی به داكۆكیكه‌ری خهتو باسی كۆمۆنیزمی كرێكاری ناوبه‌رێت، كه‌سێك كه تا دوا ساتی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه، نانووس كردنی خۆی له فراكسیۆنی كۆمۆنیزمی كرێكاری‌دا ده‌دا به‌گوێی ئه‌موئه‌ودا، كه‌سێك كه به‌درێژایی هه‌شت ساڵ له هیچ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا ته‌نانه‌ت یه‌ك كهلیمهشی له‌دژی ئێمه نه‌وتووه، كه‌سێك كه له‌و حزبه‌دا ده‌نگی له‌دژی هیچ پێشنیار‌و تهرحێكیئێمه نه‌داوه، كه‌سێك كه پلنیۆم له‌دوای پلنیۆم، ته‌نانه‌ت دوای ڕاگه‌یاندنی نییه‌تی ئێمه بۆ جیابوونه‌وه، ده‌نگی به "شه‌خسی منصور حكمت" داوه بۆ ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه، ئه‌مڕۆ ئاوا به‌م شێوه هیستریكو ناشرینه قسه به‌ئێمه‌و ئه‌و ده‌ورانه ده‌كات؟ بادانه‌وه به‌لای ڕاستدا، دڵڕاگرتنی باڵی ڕاستی به‌جێماو له‌كۆمه‌ڵه‌ی پاش جیابوونه‌وه، تهمهلوقو ماستاوكردن بۆ مام جهلالهكانو هه‌وڵدان بۆ لـێبووردن له باره‌گای ناسیۆنالیزمی كورددا، "خۆئاماده‌كردن" بۆ هه‌ڵبژادنی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی له كۆنگره‌دا؟ زۆر باشه، هه‌موو ئه‌مانه به‌جێی خۆیان. به‌ڵام له‌قسه‌كانی جه‌نابی موهتهدیدا په‌یامێك له‌پشتی ئه‌مانه‌وه‌یه. ئه‌م مه‌فاهیمانه مانایه‌كی له‌ئه‌ندازه به‌ده‌ر سیاسی ده‌به‌خشنه كرده‌وه‌كانی ئه‌مڕۆی جه‌نابی موهته‌دی، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه نووسراوه‌كه‌ی جه‌نابی موهته‌دی له‌بنه‌ڕه‌تدا ڕاگه‌یاندنێكه سه‌باره‌ت به هه‌ره‌سهێنانێكی شه‌خسیی. ڕه‌نگه عبدالله‌ی موهته‌دی ته‌نها كه‌سێك بێت كه توانی لهئاڵوگۆڕو جیابوونه‌وه‌كانی ناو حزبی كۆمۆنیستی ئێران تراژیدیایه‌كی شه‌خسی بۆخۆی دابتاشێ. به‌داخه‌وه، واده‌رئه‌كه‌وێت كه پرۆسه‌ی جیابوونه‌وه سه‌رباری ئه‌و هه‌موو هه‌وڵه‌ی هه‌مووان، سه‌ره‌نجام بێقوربانیدان نه‌بوو.
بادانه‌وه‌ی سیاسی شتێكی سه‌مه‌ره نییه. له‌جیهانی سیاسه‌تدا زۆرێك باده‌ده‌نه‌وه. هه‌ندێكیان له‌ڕووی به‌رژه‌وه‌ندی خوازی‌و حیساب كردنی سوودو زیانه‌وه، هه‌ندێكیان له‌ڕووی ده‌رك كردنی حه‌قیقه‌تی تازه‌وه یان ئه‌وه‌ی خۆیان پێیان وایه حه‌قیقه‌تی تازه‌یه. به‌ڵام ئه‌م حاڵه‌ته‌ی جه‌نابی موهته‌دی، بادانه‌وه‌ی سیاسی نییه. ئه‌م ئیدعایه‌ی كه گوایه‌ی جه‌نابی موهته‌دی ئه‌مڕۆ به‌وه گه‌یشتووه كه بۆ ماوه‌ی هه‌شت ساڵ فریوی منصور حكمتی خواردبوو و ببووه په‌یژه‌ی سه‌ركه‌وتنی ئه‌وو ئه‌مڕۆ توڕ دراوه، نه لێكدانه‌وه‌یه‌كی سیاسییه‌و نه‌جدییه. خۆشیان باوه‌ڕیان پێی نییه. چه‌ندین جار هه‌ر خودی ئه‌م جه‌نابانه وه‌ڵامی ئه‌م قسه پڕوپووچانهیان به ئاخونده خهڵكییهكانو پاسدارانی دژی خه‌ڵكی له‌كوردستان داوه‌ته‌وه. وهتازه، له هیچ شوێنێك ئاماژه بۆ ئه‌وه ناكه‌ن كه سه‌ره‌نجام كه‌ی له كه‌روێشكه خه‌ویان ڕاپه‌ڕین، چۆن له‌خه‌و ههستانو سه‌ره‌نجام له چ وهختێكهوه ئیتر مه‌سئولییه‌تی كار‌و كرده‌وه‌كانی خۆیان ده‌گرنه ئه‌ستۆ. بۆچی ده‌بێ گوێگری جه‌نابی موهته‌دی، دوای ئه‌م ئیعترافه‌ی ئه‌و به گێلیو شوێن كه‌وتنی سیاسی كوێرانه، ده‌بێ جۆرێك ئیحترام بۆ ئه‌وو بیروباوه‌ڕه‌كه‌ی دابنێت‌و بییه‌وێت "بڵاوكراوه تیۆری"یه‌كه‌ی بخوێنێته‌وه؟ نه‌خێر، ئه‌مه بیروباوه‌ڕی واقعیی خودی جه‌نابی موهته‌دیش نییه، به‌ڵام هه‌رئه‌وه‌ی كه ئه‌و ئاماده‌یه ئاوا خۆی به به‌رچاوی هه‌مووانه‌وه سووك بكات، حه‌قیقه‌تێكی بنه‌ڕه‌تیتر له‌باره‌ی كاری ئه‌مڕۆیه‌وه به‌یان ده‌كات.
جیاوازییه‌كی بنه‌ڕه‌تی له‌نێوان بادانه‌وه‌ی سیاسی‌و تۆبه‌كردندا هه‌یه. بادانه‌وه‌ی سیاسی خاڵی ده‌ستپێكردنی حهرهكهتێكه. ئاماده‌یی نیشاندانه بۆ هه‌نگاو هه‌ڵگرتن به ڕێڕه‌وێكی تردا. به‌ڵام تۆبه، خاڵی كۆتایی ڕێچكه‌یه‌كه. ڕاگه‌یاندنی شكست‌و ته‌سلیم بوونه. ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تۆبه كردوو ئه‌یخاته سه‌ر زمانی، نه بۆ خودی ئه‌وو نه بۆ ئه‌و كه‌سه‌ی داوای تۆبه‌ی لـێكردووهو نه بۆ ته‌ماشاكه‌ران، حه‌قیقه‌تێكی نییه، ده‌زانن حه‌قیقه‌تی نییه، پێویست ناكات هه‌یبێت، قه‌رار نییه هه‌یبێت. تۆبه‌كردن ڕاگه‌یاندنی ووردبوونی شهخسییهتو ئیراده‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه. وه ده‌بێ هه‌ر ئه‌مه‌ش نیشانی هه‌مووان بدات. سووكایه‌تی كردن به موقه‌دده‌ساتی پێشووی خۆت، به‌هاوڕێیانی پێشووی خۆت، گاڵته‌كردن به ئیفتخاراتو ده‌سكه‌وته‌كانی پێشووی خۆت، ژێرپێنانی پره‌نسیپه‌كانی پێشووی خۆت‌و ئینكاری كردنی بێشه‌رمانه‌ی حه‌قیقه‌ته زیندووه‌كانی به‌رچاوی خۆت، هه‌موو ئه‌مانه بڕیاره ئه‌م ووردبوونه نمایش بكه‌ن. ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه‌ی جه‌نابی مه‌هته‌دی پووچه، هه‌روه‌ك خودی خۆیشی كارێكی به ناكۆكیی سه‌رسوڕهێنه‌ری قسه‌كانی ئه‌مڕۆی له‌گه‌ڵ مێژوویه‌كی نووسراودا نییه. ئه‌وه‌ی كه ئه‌م قسانه‌ی سه‌دو هه‌شتا پله به‌پێچه‌وانه‌ی قسه ڕه‌سمییه‌كانی پێشووی خۆیه‌وه‌یه‌تی ئازاری نادات. ئه‌و به‌پێچه‌وانه‌وه خه‌ریكه ئه‌مه ڕاده‌گه‌یه‌نێ: "هیچ شه‌رم ناكه‌م، من ڕۆیشتووم، ئیتر هه‌موو شتێك ئه‌شێ بڵێم، ئیتر هه‌موو كارێك ئه‌شێ بكه‌م."
چ كه‌سێك داوای ئه‌م ته‌سلیم بوون‌و حهقارهتهی له‌و كردووه؟ چ هێزێك، چ فاكته‌رێك، چ پێداویستییه‌ك، ئه‌وی ئاوا ناچار به ده‌ربڕینی په‌شیمانی كردووه؟ نه بزووتنه‌وه‌ی ناسیۆنالیستیی كورد‌و نه چه‌پی خه‌ڵكیی ئێران هیچ كامیان ئه‌م تاقیكردنه‌وه دهردناكهیان بۆ قبووڵكردنی ئه‌و له مهحفهلهكهیاندا دانه‌نابوو. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر واش بووایه ده‌كرا بپرسین بۆچی ئه‌و ئاماده بووه ئه‌م به‌هایه بدات. ئه‌و ده‌یتوانی چه‌پتر بووایه، به‌ئه‌ده‌بتر بووایه، بهئینسافتر بووایه، ڕاستگۆتر بووایه، بهڕهوشتتر بووایه، بهپرهنسیپتر بووایه‌و به‌هۆی خه‌تی سیاسی خۆیه‌وه لایه‌نگریی نهتهوهچییه كورده‌كانی بۆلای خۆی ڕابكێشایه، له یه‌كێتی چه‌پی كرێكاریشدا خۆی ناونوس بكات‌و بۆ كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی ڕێكخراوه‌كه‌ی خۆشی هه‌ڵبژێردرایه. بڕوا ناكه‌م هیچ بزووتنه‌وه‌یه‌ك، هه‌رچه‌ندێك بۆرژوایی‌و عهشایهریو دواكه‌وتووش بێت، پێی خۆش بێت كه شهخسییهتو ڕابه‌رانی خۆی یان دۆست‌و هاوپه‌یمانانی خۆی له‌نێو شكست خواردووه‌كان، فریو خواردووهكانو تۆبه كردووهكاندا هه‌ڵبژێرێت. له‌ڕووی سیاسییه‌وه جه‌نابی موهته‌دی نه ناچار بووه‌و ناپێویستی به‌وه بووه كه ئه‌م ڕۆژه‌ی به‌سه‌ردا بێت. مه‌گه‌ر چه‌ند كه‌سی تر له‌به‌شداربووانی ئه‌و مێژووه ده ساڵه‌یه‌دا هه‌یه كه ئاماده‌بن بۆ دڵخۆش كردنی ئهمو ئه‌و یان به‌ده‌ستهێنانی ئه‌م یان ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی‌و ڕێكخراوه‌یی ئاره‌زومه‌ندانه ئه‌و ساڵانه‌و ئه‌و پراتیكهو ته‌نانه‌ت ناسنامه‌ی سیاسی خۆیان له‌ماوه‌ی ده‌یه‌یه‌كدا بخه‌نه ژێرپێوه؟ نه‌خێر، ئه‌مه ئیتر هه‌ڵبژاردنێكی شه‌خسییه. له‌ناخه‌وه هه‌ڵده‌قووڵێ. ناكرێ ئه‌مه بخرێته ئه‌ستۆی سیاسه‌ت. ناكرێ ئه‌مه بخرێته ئه‌ستۆی جه‌لال تاڵهبانیو ڕاه كارگه‌ر و عومه‌ری ئیلخانیزاده.
له‌وه‌ڵام به درۆكانی جه‌نابی موهته‌دی سه‌باره‌ت به مێژوو و پهیوهندییهكانو هه‌ڵسووڕاوانی حزبی كۆمۆنیست‌و كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌و كاته، هاوڕێیانێكی تر وه‌ڵامی شایسته‌یان داوه‌ته‌وه. ئه‌و "بیره‌وه‌ری"یه هه‌ڵبه‌ستراوانه‌ی كه له‌وسه‌رده‌مه‌ی ده‌گێڕێته‌وه، ته‌نانه‌ت شایسته‌ی بهدرۆخستنهوهش نین. لهوهڵامیش به هه‌موو جنێو‌و ئیفترا شخسییهكانی ئه‌و به من، ته‌نها له یه‌ك ڕسته‌دا ڕای خۆم له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ڵێم. ته‌نانه‌ت ئه‌و ڕۆژه‌ش كه جه‌نابی موهته‌دی له‌م به‌ری په‌رژینه‌كه‌وه بوو و ئیدعای ئه‌وه‌ی ده‌كرد كه هاوبیری ئێمه‌یه، نه ئه‌وم به كه‌سێكی قووڵ‌و پڕمایه زانیووه‌و نه زهڕڕهیهكیش له‌سه‌ر ئه‌وو ئینتمای ئه‌و بۆ ئه‌م ڕیزه حیسابم ده‌كرد. جمۆجۆڵهكانی ئه‌و له‌وبه‌ری پهرژینهكهشهوه مایه‌ی دڵخۆشییه‌كی زیاتر نییه.
هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌بێ بۆ حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران ئه‌گه‌ر له ئیمكاناته‌كانی بانده ڕهشو كوته‌ك به‌ده‌سته‌كانی نه‌ته‌نها ڕاستی كۆنه‌په‌رست به‌ڵكو "چه‌پ"ی ناسیۆنالیستیش له‌دژی كۆمۆنیزمی كرێكاری غافڵ ببێت. جموجۆڵه‌كانی ئه‌خیری عبدالله‌ی موهته‌دی له‌بنه‌ڕه‌تدا ده‌بێ له‌م چوارچێوه‌یه‌دا ده‌رك بكرێت. ئه‌و ده‌یه‌وێت له‌دژی ئێمه حزبی نه‌فره‌ت دروست بكات. بێشك ده‌بێ ناوی بخرێته نێو لیستی ئه‌وانه‌ی كه زووتر ده‌ستیان پركردووهو له‌ویش وه‌ستا ترن.
ڕسوایی سیاسیی یان كۆتوبه‌ندی دبلۆماسی،
دیسانه‌وه ده‌رباره‌ی ناوه‌ڕۆكی باسه‌كه
خاسییه‌تی هاتنه خواره‌وه‌ی ئاستی نووسراوه‌كانی جه‌نابی موهته‌دی بۆ خۆی هه‌رشتێك بێت، بۆ ڕێكخراوه‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه بێت كه باسی ڕاست ڕه‌ویی سیاسی‌یان له‌كوردستانی عێراق‌و دۆستایه‌تییان له‌گه‌ڵ هێزه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌دا بشارێته‌وه. ئه‌م ڕه‌خنه‌یه هێشتا له‌جێگای خۆیهتیو ئه‌و پرسیارانه‌ی خرابوونه گۆڕ هه‌روا به‌بێ وه‌ڵام ماونه‌ته‌وه.
به‌رله هه‌رشتێك ده‌بێ بهڕۆشنیو به‌ساده‌یی ئه‌وه بڵێم كه دوور كردنه‌وه‌ی ڕێكخراوه سیاسییه ئۆپۆزسیۆنه ئێرانییه‌كان له كۆنه‌په‌رستیی ناوچه‌كه، خواستێكی ئاشكرا‌و سیاسه‌تێكی ڕاگه‌یه‌نراوی هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی ئێران‌و عێراقه. ئه‌مه سیاسه‌تێكی ڕه‌واو شۆڕشگێڕانه‌و سروشتی ئێمه‌یه. هه‌رچه‌ندێك جه‌نابی موهته‌دی‌و كه‌سانی وه‌كو ئه‌و هاتوهاوار بكه‌ن، خه‌ڵك هان بدهنو پیلانگێڕیی بكه‌ن، ناتوانن به‌قه‌د سه‌ره ده‌رزییه‌ك حه‌قانییه‌تی ئه‌م خواسته له‌كه‌دار بكهنو پێداگرتنی ئێمه له‌سه‌ر ئه‌م سیاسه‌ته كه‌م بكه‌نه‌وه. رێگه بده‌ن دیمه‌نێكی هاوتای ئه‌مه بێنینه به‌رچاوی خۆمان، ڕه‌نگه نیشاندانی ئه‌بعاده واقعییه‌كانی ئه‌م گرێیه ساده‌تر بكاته‌وه. بیهێننه به‌رچاوتان، هه‌روه‌كو چۆن به‌كرده‌وه ده‌رهات، رێكخراوی ڕزگاریبه‌خشی فه‌له‌ستین دوای هاتنه‌سه‌ركاری خومه‌ینی له‌گه‌ڵ دهوڵهتو ڕه‌وتی ئیسلامی له ئێران نزیاكهیهتی بكات. به‌ڕه‌سمی ڕژێمی ئیسلامی وه‌كو به‌رهه‌می ڕه‌وای شۆڕشی خه‌ڵك به‌ڕه‌سمی بناسێت. لایه‌نگریی له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ڕژێمی ئیسلامی بكات‌و له تاران بنكه بكاته‌وه. وا بێننه به‌رچاوتان كه ئه‌م ڕێكخراوه سه‌ره‌ڕای بینینی سه‌ركوت‌و دهستگیرییهكانو دواتریش ئیعدامه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی دوای ٣٠ی خورداد ، نه‌ته‌نها ناڕه‌زایه‌تی دهرنهبڕێو په‌یوه‌ندی خۆی نه‌پچڕێنێ، به‌ڵكو هه‌رچی زیاتر لایه‌نگریی له ڕژێمی ئیسلامی بكات‌و دیسانه‌وه ئه‌و به حكومه‌تی ڕه‌وای ئێران ناوبه‌رێت. هه‌رئه‌مه‌نده، نه‌ته‌نها حه‌ق ده‌دات به كۆمۆنیستی فه‌له‌ستینی یان ئێرانی كه په‌رده له‌ڕووی ئه‌م په‌یوه‌ندییه ههڵماڵێو داوا بكات كه حه‌قانییه‌تی خواستی ڕزگاریی خه‌ڵكی فه‌له‌ستین نه‌كرێته به‌ڵگه‌ی پاساوكردنی ڕژێمێكی كۆنه‌په‌رست‌و، داوا بكات كه ڕێكخراوی ڕزگاری به‌خش ده‌ست له هه‌لپه‌رستیی خۆی هه‌ڵگرێ، ده‌ست له پشتیوانیی سیاسی خۆی له‌م ڕژێمه ههڵگرێو بێته پاڵ شۆڕشگێڕان له ئێران، به‌ڵكو ئه‌مه ده‌كاته ئه‌ركی ئه‌وان. ئێستا وای دابنێین كه ((پی. ئێڵ. ئۆ)) هه‌ربه‌مه نهوهستێو ده‌ست بكات به راگه‌یاندن ده‌ركردن له‌دژی پهیكارو فیدایی ، ئه‌وان به داروده‌سته‌ی ئهمو ئه‌و ناوبه‌رێت، ڕابگه‌یه‌نێ كه ئه‌مانه "هێز نین"، "فریویان خواردووه"، ناڕهزایهتینامه بنوسێو بڵێ كه فڵانه ووتاری پهیكارو ڕهزمهندگان سه‌رباره‌ت به په‌رده‌هه‌ڵماڵین له‌ڕووی حاڵه‌تێكی دیاریكراو له پشتیوانیی ماددی ((پی. ئێڵ. ئۆ)) له ڕژێمی ئیسلامی به‌فه‌رمانی بێگانه‌و به‌مه‌به‌ستی جاسووسی‌و هاندانی عه‌ره‌بستانی سعودی بووه، كه وای دابنێین ئیمكاناتێك ده‌دات به ((پی. ئێڵ. ئۆ)). ده‌بێ چی به جه‌ماعه‌تێكی به‌مجۆره بڵێی؟ گومانی تێدا نییه كه بۆ ڕێكخراوه كۆمۆنیسته‌كانی ئێران‌و فه‌له‌ستین هیچ شتێك له ڕه‌خنه‌و ڕسواكردنی جدیی ئه‌م شێوازه ئۆپۆرتۆنیستییه ڕه‌واتر نییه.
ئه‌م حاڵه‌ته‌ی ڕێكخراوه‌كه‌ی جه‌نابی موهته‌دی له مه‌یدانی كوردستانی عێراقدا ته‌نانه‌ت له‌م نموونه گریمانییهش شورهییترو ڕسواتره. ده‌ڵێم نموونه‌ی گریمانی، چونكه ((پی. ئێڵ. ئۆ)) له‌دنیای واقعیدا هه‌رگیز تائه‌م ئاسته خۆی سووك نه‌كرد. وه ده‌ڵێم ڕسواتر، له‌و ڕووه‌وه كه ڕێكخراوه‌كه‌ی جه‌نابی موهته‌دی به‌م ئه‌بعاده دیاریكراو‌و مهحدودهوه، بێئه‌وه‌ی سه‌د له هه‌زاری ((پی. ئێڵ. ئۆ)) پێویستی ماددی‌و دارایی‌و دبلۆماسی ههبێتو بۆ درێژه‌پێدانی هه‌ڵسووڕانی خۆی پێویستی به‌وه بێت كه خۆی له‌گه‌ڵ "هێزه"كاندا بسازێنێ، به‌ساده‌یی‌و ئاره‌زوومه‌ندانه خۆی خستۆته ئه‌م ههڵدێرهوهو وادیاره نه‌ته‌نها دزێوییهك له‌م كاره‌دا نابینێ، به‌ڵكو ئه‌مه به به‌ڵگه‌ی پایگای كۆمه‌ڵایه‌تی‌و به‌هێزیی خۆی ده‌زانێ.
جه‌نابی موهته‌دی له هه‌ر كوێیه‌ك به‌كه‌ڵكی بێت ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه له ساڵی ٩١دا له كوردستان "شۆڕشێك" به‌رپا بووه (هه‌رچه‌نده سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی دواتری ئه‌م شۆڕشه بۆ ماوه‌ی ٥ ساڵ بێده‌نگییه‌كی گه‌وره ده‌كات). شۆڕشی ٩١ی كوردستان، زۆر باشه. به‌ڵام جێگای سه‌رسوڕمانه كه ئه‌م جه‌نابانه له شۆڕشی كوردستاندا بڕیاریان داوه بچنه پاڵ خومهینییهكانو په‌نجه له پهیكارو فیداییو ڕه‌زمه‌ندگانی كوردستان ڕابووهشێنن. ئێمه پرسیارمان كردووه كه ئه‌گه‌ر له كوردستان شۆڕش كراوه (وه ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر نهشكراوه) له‌سه‌ر چ ئه‌ساسێك حزبه میللی- عهشیرهتییهكانی كورد وه‌كو ده‌سه‌ڵاتدارانی مه‌شروعی كۆمه‌ڵگا قبووڵ دهكهنو جاڕیان بۆ ده‌ده‌ن؟ بۆچی له‌به‌رامبه‌ر هێرش كردنیان بۆ سه‌ر ماف‌و حورمهتو ژیانی خه‌ڵكیدا بیدهنگنو لای هه‌موو دنیا پۆز به دۆستایهتییهكهتانهوه لـێئهدهن؟ بۆچی یه‌ك كه‌لیمه، ته‌نانه‌ت یه‌ك كه‌لیمه، له‌به‌رامبه‌ر تیرۆری ژنان له ڕژێمه‌كه‌ی ئه‌واندا، ده‌ستگیری‌و شكهنجهدانو هه‌ندێ جار كوشتنی كرێكارانی ناڕازی‌و كۆمۆنیسته‌كان له‌لایه‌ن ئه‌وانه‌وه، ده‌سبازیی ئاشكرای ئه‌وان له‌گه‌ڵ كۆنه‌په‌رستیی ئیسلامی له‌دژی خه‌ڵك‌و به‌تایبه‌ت كۆمۆنیسته‌كان، سانسۆر كردنی بڵاوكراوه كۆمۆنیستییه‌كان، باج خۆرییهكانیان له خه‌ڵك‌و شه‌ڕی كۆنه‌په‌رستانه‌یان له‌گه‌ڵ یهكترداو سیاسه‌تی خه‌ڵكی بهباڵبهستكراویو بێئومێدی ته‌سلیم به‌عێراق كردنیان، قسه ناكهنو له‌به‌رامبه‌ردا به بچووكترین به‌هانه له‌دژی حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق پڕوپاگه‌نده ده‌كه‌ن؟ چۆن له‌به‌رده‌م باره‌گای یه‌كێتی تاڵهبانیو پارتی بارزانی "میوان"ن‌و به‌ئه‌ده‌ب، وه له‌به‌رده‌م حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق خاوه‌ن ماڵ‌و جنیۆفرۆش؟ ڕه‌خنه‌ی ئێمه له‌م كاركرده له‌ڕاده‌به‌ده‌ر ڕاستڕهوانهو ئه‌م جێگاوشوێنه غه‌یره قابیلی دیفاعه، ڕه‌خنه‌یه‌كی سیاسی جدی‌و به‌ته‌واوی مه‌شروعه. وه‌ڵامی ئه‌م ڕه‌خنه‌یه، جنێودان به حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌و منصور حكمت‌و سه‌دان هاوڕێی دوێنێتان نییه. كۆبوونه‌وه بگرن، هاوبیری بكهنو سیاسه‌تێكی دروستتر بگرنه به‌ر. هیچ عه‌یب نییه؟
كاتێك ئێمه ناڕه‌زایه‌تی له‌م ئۆپۆرتۆنیزمه سیاسییه ئاشكرایه له ساحه‌ی سیاسی كوردستانی عێراق‌و ئه‌م پشتیوانییه له حزبه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كورد ده‌رئه‌بڕین، ئه‌م جه‌نابانه خۆیان گێل ئهكهنو له‌جیاتی ئه‌مه به‌تاسه‌وه ده‌كه‌ونه قسه‌كردن له سووده‌كانی په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا. زۆر جێگای سه‌رنجه كه نه جه‌نابی ئیلخانیزادهو نه جه‌نابی موهته‌دی، كه به‌پێویستی زانیووه ده‌ستێك به‌وتاره‌كه‌ی جه‌نابی ئیلخانیزادهدا بهێنێتو بیڕازێنێته‌وه، به‌هیچ جۆرێك خۆیان له‌قه‌ره‌ی شێوه‌ی هه‌ڵوێستی غه‌یره قابیلی دیفاعیان له‌به‌رامبه‌ر حزبه میللی- عهشیرهتییهكانی كورد ناده‌ن. به‌ته‌واوی بێده‌نگی له‌م مه‌سه‌له‌یه ئهكهنو وانیشان ده‌ده‌ن كه گوایه ڕووی ڕه‌خنه‌كه ته‌نهاو ته‌نها له په‌یوه‌ندییان له‌گه‌ڵ عیرَاقدایه. ئه‌م مانۆڕه دوو هۆی سه‌ره‌كی هه‌یه. هۆی یه‌كه‌م به‌ته‌واوی سیاسییه‌و به‌ڵگه‌یه‌كی تری ناسنامه‌ی ڕاست‌و ناسیۆنالیستی ئه‌م ڕه‌وته‌یه. ئه‌مانه دۆستایهتیو هاوڕێبازییان له‌گه‌ڵ حزبه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كورددا به نه‌نگ نازانن، له‌كاتێكدا ئه‌وه‌ی كه به‌ڕای خۆشیان به "خاڵی لاواز"یان دهژمێردرێتو ده‌بێ ڕوونی بكه‌نه‌وه په‌یوه‌ندییانه له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا. حزبه كورده‌كان هه‌رچییه‌ك بن به كۆمه‌ڵه ڕه‌وتێكی نێو بزووتنه‌وه‌ی میللی‌و "خۆیی" له‌قه‌ڵه‌م ده‌درێن، له‌كاتێكدا كه عێراق ده‌وڵه‌تێكی "بێگانه"یه كه سه‌رباری هه‌موو شتێك دوژمنێكی ڕاسته‌وخۆو ستراتیجیی ئه‌م بزووتنه‌وه خۆیییهشه. بۆ ڕه‌وتێك كه خۆی به‌به‌شێك له هه‌مان بزووتنه‌وه داده‌نێ بوونی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ حزبه میللییه‌كانی كورددا‌و تهئییدكردنی ئه‌م حزبانه، له‌ڕوانگه‌ی ئه‌وانه‌وه نه نهنگهو نه پێویستی به ڕوونكردنه‌وه هه‌یه. ئه‌م هاوڕێیه‌تییه لای ئه‌وان به مه‌سه‌له‌یه‌كی دراو‌و بهڵگهنهویستو سروشتی ده‌ژمێردرێت. به‌ڵام په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تێكی بێگانه‌و دوژمن‌دا، ئه‌و شته‌یه كه له‌م بووتنهوهیهدا ده‌توانێ ببێته مایه‌ی پرسیار‌و ده‌بێ وه‌ڵامی پێ بدرێته‌وه. ئه‌مه بناغه‌ی بیركردنه‌وه‌ی ئه‌وانه. دووه‌م، له‌باسی په‌یوه‌ست به په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌ست به بڕوابه‌خۆبوونێكی زیاتر ده‌كه‌ن، چونكه به قه‌ولی خۆیان ده‌توانن به‌ڵگه‌ی ئه‌وه بهێننه‌وه كه ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و كاته‌ی حزبی كۆمۆنیست‌و "شه‌خسی منصور حكمت"، پێشتر له‌و حزبه‌دا ته‌ئییدی به‌رقه‌راركردنی په‌یوه‌ندییان كردبوو له‌گه‌ڵ عێراقدا، له‌كاتێكدا كه له‌به‌رامبه‌ر حزبه كورده‌كاندا به‌هانه‌یه‌كی به‌م جۆره‌یان نییه. نه‌ته‌نها به‌ڵگه‌نامه‌كانی دژایه‌تی كردنی جدیی ئێمه له‌گه‌ڵ تهئییدكردنی ئه‌م حزبانه‌ی ناو ساحه‌ی كوردستان هه‌ر له‌سه‌ره‌تای هاتنهسهركاریانهوه به ئاشكرا بڵاوبووه‌ته‌وه، به‌ڵكو ده‌ورانی هاوپشتی ئاشكرای ڕێكخراوه‌كه‌ی جه‌نابی موهته‌دی له‌گه‌ڵ ئه‌م حزبانه‌دا له‌بنه‌ڕه‌تدا له‌دوای جیابوونه‌وه‌ی ئێمه‌وه ده‌ست پێده‌كات‌و ئه‌م ڕاستڕه‌وییه ناكرێ به "ته‌ئیید كردنی منصور حكمت" پاساو بكرێ. بۆیه له ئه‌نجامدا مه‌سه‌له‌كه دائهشكێنن. خۆیان له‌باس ده‌رباره‌ی لایه‌نه سیاسی‌و میحوهرییهكه، واته ناسیۆنالیزم‌و ڕاستڕه‌وی له ساحه‌ی كوردستاندا، ده‌دزنه‌وه. وا نیشان ده‌ده‌ن كه گوایا تاوانی پاشكۆیه‌تی بۆ عێراق دراوه‌ته پاڵیانو له‌به‌رامبه‌ردا، فۆرمۆڵه كڵێشهییو ستۆكو سواوه‌كانی باڵی ڕاستی ده ساڵ پێش ئێستای ئه‌و حزبه له‌باره‌ی لایه‌نه ئیجابییه‌كانی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراق بۆ "خه‌باتی چه‌كدارانه"و "هه‌بوونی ڕادیۆ" دووباره ده‌كه‌نه‌وه.
ڕێگه بده‌ن بۆ به‌رگرتن له لێڵ بوونی باسه‌كه جارێكی تر لێره‌دا چوارچێوه‌ی باسه‌كه به ڕۆشنیو به‌كورتی باس بكه‌ین. تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراقدا، ئێمه قسه‌یه‌كمان له پاشكۆیه‌تی سیاسیی ئه‌وان نه‌كردووه. به‌پێچه‌وانه‌وه، من له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌نته‌رناسیۆنالدا ئه‌وه‌م ڕاگه‌یاندووه كه ئه‌مه ته‌نها په‌یوه‌ندییه‌كی سهوداگهرانهو بازرگانییه. ئه‌م دۆستانه خۆشیان خه‌ریكن ئه‌مه به‌ڕۆشنی ده‌ڵێن. له عێراق ئیمكاناتی ماددی‌و نیشته‌جێبوون وه‌رده‌گرن، بۆ هه‌ڵسووڕانیان پێویستییان به‌م ئیمكاناته هه‌یه‌و ئاماده‌شن به‌ها سیاسییه‌كه‌شی بده‌ن. ئه‌وه‌ی كه من له‌و نووسراوه‌یه‌دا ووتم، وه باسێكی تازه‌ش نییه كه پێشتر له ڕیزه‌كانی خودی حزبی كۆمۆنیستی ئێران‌دا نه‌كرابێت، ئه‌وه‌یه كه ئه‌م به‌ها سیاسییه ڕۆژبه‌ڕۆژ گرانتر بووه. عه‌قڵی سلیم، وه یه‌ك زه‌ڕڕه ده‌رك كردنی ڕاستییه سیاسییه‌كانی ساڵه‌كانی ئه‌م دواییه له عێراق‌و كوردستاندا، حوكم ده‌كات كه ئیتر ئه‌م معامه‌له‌یه هه‌ڵبووه‌شێته‌وه. وه‌رگرتنی ئیمكانات له‌عێراق له‌سه‌ره‌تای كاره‌وه له‌گه‌ڵ سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی كۆمه‌ڵه‌دا ناكۆك نه‌بوو. به‌ڵام هه‌نگاو به‌هه‌نگاو، به‌درێژایی چه‌ند قۆناغێك‌و دوابه‌دوای چه‌ند وه‌رچه‌رخانێك، به‌ته‌واوی وای لـێهات. وه ئه‌مه شتێكی تازه نییه. هه‌ر له‌كاتی ئێمه‌دا وای لـێ هاتبوو. ئه‌و مهحدودییهتانهی كه له‌م هه‌لومه‌رجه‌وه سه‌رچاوه‌یان گرتبوو بۆ هه‌موومان له ناوه‌ندیی ئه‌و حزبه‌دا، چ ئه‌وانه‌ی كه ئهلتهرنهتیڤێكیان به‌دی نه‌ئه‌كردو چ ئه‌وانه‌ی كهبهشوێن ڕێگایه‌كه‌وه بوون بۆ ده‌رباز بوون له‌م په‌یوه‌ندییه، زۆر تاڵ‌و ئازار به‌خش بوو. له‌وه دڵنیا نیم ته‌نانه‌ت كه‌سانێكی وه‌كو جه‌نابی موهته‌دی‌و ئیلخانیزاده كه به‌به‌رچاوی خه‌ڵكییه‌وه شانازیش به‌م په‌یوه‌ندییه‌وه ئهكهنو ئه‌مه به به‌ڵگه‌ی پایگای خۆیان له‌نێو "خه‌ڵك"دا داده‌نێن، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ بیانه‌وێت له‌سه‌ره‌تاوه ده‌ست پێبكه‌نه‌وه ئاخۆ به‌م ساده‌یییه خۆیان ئه‌خه‌نه ناو په‌یوه‌ندییه‌كی به‌مجۆره‌و له‌م ئاسته‌دا. ڕه‌وتی له‌ده‌ستدانی سه‌ربه‌خۆیی ئیراده‌ی سیاسی ڕه‌وتێكی ماددی‌و حاشاهه‌ڵنه‌گر بوو. ئه‌م ڕه‌وته به پاشه‌كشێی ناوه‌ندیی ئێمه بۆ ناوخاكی عێراق ده‌ستی پێكردو به بۆمبارانی كیمایایی هه‌ڵه‌بجه‌و دواتر ئۆردوگای خۆمان له‌لایه‌ن عێراقه‌وه‌و دواتر ئاواره‌یی خه‌ڵكی كوردستانی عێراق له‌دوای شه‌ڕی خه‌لیج گه‌یشته ئه‌وپه‌ڕی خۆی. لێره‌دا ئیتر ئه‌وه ڕوون بوو كه ده‌بێ چاو به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا بخشێنرێته‌وه. ئه‌م په‌یوه‌ندییه له چه‌ند خاڵێكی وه‌رچه‌رخانی چاره‌نووس ساز له‌مێژووی خه‌ڵكی كوردستاندا بێده‌نگ بوونێكی مهرگبارو زیانباری به‌سه‌ر ئێمه‌دا سه‌پاندبوو و له‌ڕووی سیاسییه‌وه ئیتر نه‌ده‌كرا درێژه‌ی پێبدرێت. كاتێك ئه‌م حه‌قیقه‌تانه بۆ ئه‌م جه‌نابانه دهڵـێی، له‌پشتی ئه‌م ڕسته‌یه‌دا سه‌نگه‌ر ده‌گرن كه "منصور حكمتیش ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌ی ته‌ئیید كردبوو". من له‌ساڵی ٦١ دا‌و به‌رله پێكهێنانی حزب نه‌ك هه‌ر چه‌ك وه‌رگرتنی كۆمه‌ڵه‌م له‌عێراق ته‌ئیید كردبوو به‌ڵكو هانیشم دابوو. به‌ڵام ناكۆكی له‌سه‌ر مه‌سه‌له‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا، له بڕگه‌ی ئاشتی ئێران‌و عێراق‌و ئاسۆی پاڵ پێوهنانمان بۆ ناو ناوچه‌كانی قوڵایی عێراقدا ده‌ست پێده‌كات. كه‌سێك كه وه‌كو جه‌نابی موهته‌دی بییه‌وێت ئه‌م قڵشتو بێنه‌وبه‌رده گه‌رمه‌ی دواتر له‌نێو حزب له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه حاشا بكات، ته‌نها خه‌ریكه خۆی ده‌كاته گاڵته‌جاڕ. به‌ڵگه‌نامه‌كانی ئه‌م قسهوباسو بێنهوبهردانه زۆره‌و هه‌ندێكیان هه‌ر ئه‌و كاته به ئاشكرا بڵاوبوونه‌وه. قسه‌كانی خودی جه‌نابی موهته‌دی له پلنیۆمی شانزه‌هه‌مدا كه به‌ده‌ستمانه‌وه‌یه بڵاویبكه‌ینه‌وه، نموونه‌یه‌كی بچووكی ئه‌م به‌ڵگه‌نامانه‌یه. پێشتریش ووتوومهو دیسانه‌وه‌ش ته‌ئكیدی لـێئهكهمهوه، من مه‌سئولییه‌تی سیاسه‌ته ڕه‌سمییه‌كانی حزب تا ئه‌وكاته‌ی كه لهڕابهرایهتی ئه‌و ڕێكخراوه‌یه‌دا بووم، واته له كۆنگره‌ی دامه‌زرێنه‌ره‌وه تا ساته‌وه‌ختی جیابوونه‌وه، له‌ئه‌ستۆ ده‌گرم. ئێمه له هیچ بڕگه‌یه‌كدا له‌و حزبه‌دا په‌یوه‌ندی پچڕاندنمان له‌گه‌ڵ عێراقدا تهرحو په‌سه‌ند نه‌كرد. له‌و ههلومهرجهداو به‌و پێكهاته ته‌شكیلاتی‌و شێوازی هه‌ڵسووڕانه‌وه، جێبه‌جێكردنی كتوپڕی بڕیارێكی به‌م جۆره ده‌یتوانی ببێته مایه‌ی تراژیدیایه‌كی ئینسانی مه‌زن. له‌ده‌ستدانی ئیمكاناتی جێگیربوون‌و ئیمكاناتی ماددی ته‌نها لایه‌نێكی مه‌سه‌له‌كه بوو، فاكته‌رێكی گرنگتر ئه‌وه بوو كه پچڕینی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا ده‌یتوانی ببێته مایه‌ی هه‌ندێ كرده‌وه‌ی تۆڵه‌سێنانه كه ئێمه له‌به‌رامبه‌ریدا ئه‌گه‌ر بێ‌دیفاع نه‌بووینایه، لانی كه‌م زۆر به‌ئاسانی موعهڕڕهز بووین بۆ زه‌ربه خواردن. له‌به‌رئه‌مه ئه‌م ده‌روازه‌یه یه‌كسه‌ر به‌ڕووماندا كراوه نه‌بوو. به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌شدا مێژووی ئه‌و ده‌وره‌یه شاهیدی بهرامبهركێی توندی دوو ڕه‌وته: له لایه‌كه‌وه ئێمه كه ده‌مانه‌ویست كادر‌و ئیمكاناتهكان هه‌رچی زووتر له‌ژێر كۆنترۆڵی عێراق ده‌ربكه‌ین، موعهڕڕهز بوونمان بۆ زه‌ربه خواردن له‌به‌رامبه‌ر عێراقدا كه‌م بكه‌ینه‌وه، شێوازی كاری ته‌شكیلات بگۆڕین‌و كۆتایی بێنین به‌م دهستو پێبهستراوهیییه عه‌مه‌لییه نه‌خوازراوه، وه له‌وبه‌ره‌وه ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ڕێك به لێكدانه‌وه‌ی ساخته‌ی له‌چه‌شنی قسه‌كانی ئه‌مڕۆی موهته‌دی ده‌رباره‌ی "خه‌باتی چه‌كدارانه"و بواری كه‌ڵك وه‌رگرتن له "كێشمه‌كێشی ده‌وڵه‌تانی ناوچه‌كه" به‌ریان به‌م ڕه‌وته ده‌گرت. سه‌یر له‌وه‌دایه كه عبدالله‌ی مهتدی له‌و ده‌وره‌یه‌دا له ڕیزی ئێمه‌دا بوو، نه‌ك هه‌ر ئه‌مه به‌ڵكو بۆ ده‌وره‌یه‌ك مه‌سئولی پرۆژه‌ی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌ڵسووڕاوانی حزب بوو بۆ ئه‌وروپا (وازهێنان له "خه‌باتی چه‌كدارانه"؟). هه‌رچۆنێك بێت، ئێمه سه‌ركه‌وتین. تا ڕاده‌یه‌ك هه‌رله‌و حزبه‌داو دواتریش به‌جیابوونه‌وه، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ئیمكانات‌و ئه‌و كادرانهمان له‌ژێر كۆنترۆڵی عێراق هێنایه ده‌ره‌وه. بێگومان هه‌ندێك ئیمكاناتمان له‌ده‌ستدا كه بۆ وهدهستهێنانهوهیان ده‌بێ زۆر تێ‌بكۆشین. به‌ڵام له‌نێو خه‌ڵكی كوردستاندا وه‌كو حزبێك‌و بزووتنه‌وه‌یه‌ك ده‌یان به‌رامبه‌ر به‌هێزتر ده‌ركه‌وتین. بزوووتنهوهیهك كه ئیتر ناچار نه‌بوو بێده‌نگی بكات‌و توانی به‌به‌رچاوی هه‌موو كۆنهپهرستانهوه، له‌ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه تا حزبه كۆنه‌په‌رسته‌كانی كوردستان، وه‌كو قسهكهرو داكۆكیكه‌ری سه‌رسه‌ختی كۆمۆنیزم‌و مافه‌كانی خهڵكیكوردستان ده‌ربكه‌وێت.
به‌م پێیه تا ئه‌و جێگایه‌ی كه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ عێراق مه‌سه‌له‌كه ڕۆشنه. باس له‌سه‌ر لایه‌نگری كردن یان به‌درۆخستنه‌وه‌ی وه‌رگرتنی ئیمكانات نییه له‌عێراق له‌و ده‌وره‌یه‌دا. به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌شخیص كردنی ئه‌وه‌یه كه به‌های سیاسی ئه‌م ئیمكانات وه‌رگرتنه له‌ماوه‌ی چه‌ند قۆناغێكی دیاریكراودا كه له ئه‌نته‌رناسیۆنال-دا باسم كردوون تا هاتووه گرانتر له‌سه‌رمان ته‌واو بووه. له‌كاتی ته‌واو بوونی شه‌ڕی ئێران‌و عێراقه‌وه تا كاتی جیابوونه‌وه‌ی ئێمه، په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقدا مه‌سه‌له‌یه‌كی جێگای چاو پێیاخشاندنهوهو مشت‌ومڕ بوو له‌و حزبه‌دا. به‌داخه‌وه ته‌نانه‌ت دوای تاوانی عێراق له هه‌ڵه‌بجه‌و دواتر كوشتاری ده‌یان هاوڕێی خۆمان له بۆمبارانی كیمیایی ئۆردوگای ناوه‌ندیی كۆمه‌ڵه، نه‌مانده‌توانی به یه‌كجاری ئه‌ڵقه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی كه هه‌نگاو به هه‌نگاوو به‌ئاڵوگۆڕی هاوكێشه سیاسی‌و عه‌سكه‌رییه‌كانی ناوچه‌كه ته‌نگتر ببووه‌وه بپسێنین. به‌ڵام ئه‌وه ئێمه بووین كه وه‌كو ڕابه‌رایه‌تی ئه‌و حزبه بۆ پچڕاندنی هه‌میشه‌یی ئه‌م په‌یوه‌ندییه،هه‌رله بار سووك كردنی ته‌شكیلاته‌وه له خاكی عێراقدا، تا ڕه‌خنه‌گرتنی جدی له‌و دیدگا‌و شێوه‌كاره‌ی كه ئه‌م كۆتوبه‌نده‌ی پێویست‌و پاساو ده‌كرد، په‌یگیرانه هه‌وڵمان دا (وه له مهحافله قهومییهكانهوه هه‌ر له‌م بابه‌ته جنێوانهمان خوارد). وه سه‌ره‌نجام، له‌ساڵی ١٩٩١ه‌وه تا ئه‌مڕۆ، به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌وانه‌ی كه حزبی كۆمۆنیستی ئێران‌و كۆمه‌ڵه‌یان پێكده‌هێنا، ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان به‌ته‌وای پچڕاند. زیاتر له پێنج ساڵه كه به‌شی هه‌ره‌زۆری ئه‌و ته‌شكیلاته پان‌و پۆڕه‌ی ئه‌و كاته له‌كوردستان، واته ده‌یان نه‌فه‌رێكی لـێدهرچێت، له‌ژێر كۆنترۆڵـی عێراق دهركێشرانه ده‌ره‌وه. له‌نێو ئه‌مانه‌دا زۆرێكیان خۆیان له حزبی كۆمۆنیستی كرێكاری‌دا خۆیان ڕێك خست كه نه له عێراق هیچ ئیمكاناتێك وهردهگرێتو نه هیچ سانسۆرێك له‌سه‌ر ده‌ربڕینی سهربهخۆو ئازادانه‌ی بۆچوون‌و سیاسه‌ته‌كانی خۆی له‌به‌رامبه‌ر ڕژێمی عێراق‌و مه‌سه‌له‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقدا قبووڵ ده‌كات. جه‌نابی موهته‌دی هه‌ر چه‌ندێك درۆ ههڵبهستێو هاتو هاوار بكات ناتوانێ هیچ ئاڵوگۆڕێك له حه‌قیقه‌تێكی ساده‌دا بكات ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه من ئه‌ندامی حزبێكم كه هه‌رله‌سه‌ره‌تای سه‌رهه‌ڵدانیه‌وه هیچ جۆره په‌یوه‌ندییه‌كی له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌تی عێراق‌و حزبه كۆنه‌په‌رسته‌كانی ناوچه‌كه‌دا نه‌بووه، وه ئه‌و جهنابانهش سه‌رانی ڕێكخراوێكن كه سه‌رباری هه‌موو ئه‌م ڕووداوه چاره‌نووس سازانه‌ی ئه‌م پێنج ساڵه له ناوچهكهداو سه‌رباری هه‌موو ئه‌و ئهلتهرنهتیڤانهی كه له‌به‌رده‌میاندا بوو ئه‌م ده‌ستوپێ بهستراوهیییهیان هه‌روا قبووڵ كرد‌و خۆبادان به به‌ره‌كاته ماددییه‌كانی بهمو به‌و ده‌فرۆشن. به‌م ته‌فاسیله‌وه نازانم تا كه‌ی ده‌كرێت له پشت فۆرمۆڵه‌ی "منصور حكمت خۆی ته‌ئییدی كردبوو" خۆت حه‌شار بدهیتو ئه‌ندامانی گومان كردووی ته‌شكیلات خاو بكه‌یته‌وه. جه‌نابانی ئازیز، به‌رله ساڵی ٩١ هه‌رچییه‌ك بووبێ، لانی كه‌م له‌و مێژووه به‌دواوه ئیتر "منصور حكمت ته‌ئییدی ناكات". هۆیه‌كانیشم به‌هێمنی‌و مه‌تانه‌ته‌وه بۆتان ڕوون كردووه‌ته‌وه. ئیتر كاتی ئه‌وه هاتووه كه خۆتان مه‌سئولییه‌تی سیاسهتهكانتانو وهزعییهتتان له‌ئه‌ستۆ بگرن.
له‌ڕووی سیاسییه‌وه مه‌سه‌له‌ی سه‌ره‌كی، هه‌روه‌كو ووتم، نه‌ك ساتوسه‌ودای ئه‌وان له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق، به‌ڵكو په‌یوه‌ندی نزیك‌و پشتیوانیكردنیانه له حزبه كۆنه‌په‌رست‌و میللی عهشیرهتییهكانی كورد. ئه‌مه میحوه‌رێكی سه‌ره‌كی ڕه‌خنه‌ی ئێمه‌یه. جێی سه‌رسوڕمانه كه له هه‌موو شێر‌و ڕێوی هێنانهوهكانی ئه‌م جه‌نابانه‌دا ته‌نانه‌ت یه‌ك دێڕیش سه‌باره‌ت به‌م مه‌سه‌له‌یه په‌یدا ناكه‌ی. له‌به‌رامبه‌ردا، زۆر به ڕاشكاویو ڕۆشنیو له تریبونه جیاجیاكانه‌وه ئه‌م حزبه دواكه‌وتووانه به خاوه‌ن صلاحییهتی چاره‌نووسی خه‌ڵكی كورد‌و خاوه‌نی شه‌رعیی ده‌سه‌ڵات له‌كوردستان ناو ده‌به‌ن. كۆمه‌ڵه ئینسانێك كه ناوی خۆیان ناوه سۆسیالیست، حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق به‌تاوانی ئه‌وه‌ی كه گوایه "ته‌نها یه‌كێكه" له ڕێكخراوه چه‌په‌كانی كوردستانی عێراق حاشا لـێ‌ده‌كه‌ن‌و له‌به‌رامبه‌ردا به هه‌ر به‌هانه‌یه‌ك یهكێتیو پارتی به "حزبه سه‌ره‌كییه‌كانی كوردستان) ناو ده‌به‌ن، وه له‌مه‌ش خراپتر، نه‌سیحه‌تی ئه‌وه‌یان ده‌كه‌ن كه به‌هۆی ئه‌م "هێز هاوسه‌نگییه سیاسی"(!)یه‌ی كه ئێستا له كۆمه‌ڵگای كوردستاندا هه‌یه وا باشتره خودی ئه‌مانه‌ش له‌په‌یوه‌ند به ڕژێمی عێراقه‌وه "مه‌سه‌له‌ی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكه‌ن". چه‌پی كوردستان به ڕه‌سمی ناناسن، له‌به‌رامبه‌ردا ده حه‌قداری بۆرژوا بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌ناسێنن. وه ئه‌م دۆستایه‌تییانه، به‌پێچه‌وانه‌ی په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ عێراقه‌وه، نه به پێداویستی ماددی لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و نه به عه‌شقیان بۆ "خه‌باتی چه‌كدارانه"و، نه به مه‌لزوماتی ئۆردوگاداریو ڕادیۆ داریو نه به‌هیچ شتێكی تر. ته‌نها به‌سه‌رسامییه‌وه ده‌ڕوانن، به‌جۆرێك كه دهڵـێی هه‌ر له‌بنه‌ڕه‌ته‌وه له پرسیاره‌كه حاڵی نه‌بوون. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه كه ئه‌وه‌نده ئه‌م په‌یوه‌ندییه‌یان به‌لاوه بهڵگهنهویستو سروشتییه كه هه‌ست بهناكۆكییهك ناكه‌ن. ئه‌مه ماهییه‌تی سیاسی خۆیانه. قسه‌یه‌كیان نییه بیكه‌ن.
ڕه‌خنه‌ی ئێمه له كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ، گۆشه‌یه‌كی بچووكه له ڕه‌خنه‌ی ئێمه له خودی چاوگی سه‌ره‌كیی ئه‌م كۆنه‌په‌رستییه له ناوچه‌كه‌دا. عێراق‌و هه‌موو كوردستان قه‌ڵه‌مڕه‌وێكی كاری بزووتنه‌وه‌ی ئێمه‌و هه‌ردوو حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق‌و ئێرانه. خه‌تای ئێمه نییه كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆمان له كه‌ناری ڕه‌وته میللی- عهشیرهتییهكاندا په‌یدا كردووه. خه‌تای ئێمه نییه كه ئه‌مانه به‌رامبه‌ر به حزبی كۆمۆنیستی كرێكاریی عێراق نه‌ك لهپاڵـێ ئه‌و سه‌ریان ده‌رهێناوه. هیچ پیڵانێكی عهجیبو غه‌ریب بۆ تاڵ كردنی ژیان له جه‌نابی موهته‌دی له‌ئارادا نییه. ئه‌مه حه‌ره‌كه‌تی مهشروعو سیاسی‌و پێشڕه‌وی ڕه‌وتێكه كه خه‌ریكه له‌گه‌ڵ ئه‌م كۆنهپهرستییهدا له ناوچه‌كه به‌رامبه‌ركێ دهكاتو له‌كاتی كاردا بێگومان جاروبار یه‌خه‌ی پارێزه‌رانی ئه‌م كۆنهپهرستییهش ده‌گرێ. ئه‌وه‌ی كه كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ سیاسه‌تی پشتیوانیكردنی خۆی له‌م حزبه دواكه‌وتووانه به چ فۆرمۆڵهیهك بۆخۆی پاساو دهكاتو ده‌رخواردی ئه‌ندامانی ده‌دات بۆ ئێمه هیچ گرنگییه‌كی نییه. ئێمه گروپه سیاسییه‌كان نه‌ك له‌سه‌ر بناغه‌ی بوونی ڕادیۆو مه‌قه‌ڕو چا دهمكردنو پاسه‌وانیكردنیان، به‌ڵكو له‌سه‌ر سیاسه‌تیان قه‌زاوه‌ت ده‌كه‌ین.
سیاسه‌تی كۆمه‌ڵه‌ی ئه‌مڕۆ له ناوچه‌كه‌دا، چ له په‌یوه‌ند به ده‌وڵه‌تی عێراقه‌وه‌و چ به‌تایبه‌تی له‌به‌رامبه‌ر حزبه میللییه‌كانی كورددا، سیاسه‌تێكی ئیفلاس كردوو و غه‌یره قابیلی دیفاعه. ئه‌م پرسیاره به سه‌ر سه‌ری ڕابه‌رانی ئه‌مڕۆی ئه‌م ڕێكخراوه‌وه هه‌ڵواسراوه. به‌داخه‌وه جنێودان به منصور حكمت‌و درۆ هه‌ڵبه‌ستن له‌مه‌ڕ مێژوویه‌كی به‌ڵگه‌دارو خه‌وش هه‌ڵنه‌گر وه‌ڵامی ئه‌م پرسیاره سیاسییه واقعییه ناداته‌وه. دوای نیشتنه‌وه‌ی هه‌موو گه‌ردو خۆڵهكانو كرانه‌وه‌ی هه‌موو عوقدهكان، دیسانه‌وه ئه‌م پرسیاره باقییه كه ئه‌مه چ سیاسه‌تێكه؟ ئه‌مه چ هه‌ڵبژاردنێكی سیاسی ڕسوایه؟ ئه‌مه بناغه‌ی مه‌سه‌له‌كه‌یه. هه‌ڵاتن له‌ده‌ستی ئیمكانی نییه.
جه‌نابی ئیلخانی زاده له‌وه‌ڵامدا گوتبووی كه ئه‌مه به‌هایه‌كه كه ڕێكخراوهیهكهیان به‌وپه‌ڕی مه‌یلی خۆیه‌وه له‌پێناوی به‌هره‌مه‌ند بوون له ئۆردوگاو ڕادیۆ له‌ناو خاكی عێراقدا ده‌یدات. ئه‌م وه‌ڵامه به‌ڕای جه‌نابی موهته‌دی به‌ئه‌ندازه‌ی كافی "خه‌باتكارانه" نه‌هاتووه‌ته به‌رچاوو ئه‌و وه‌كو ڕاستكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ عومه‌ری ئیلخانیزاده ڕاده‌گه‌یه‌نێ كه نه‌خێر باس له‌سه‌ر به‌هره‌مه‌ند بوون له ڕادیۆو ئۆردوگا نییه، به‌ڵكو ئه‌م سیاسه‌ته مه‌رجی "خه‌باتی چه‌كدارانه" كردنی ڕێكخراوهكهیانه. خۆشبه‌ختانه نه ئه‌مڕۆو نه له‌وپه‌ڕی زاڵبوونی قودسییه‌تی چه‌ك به‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌ی چه‌پدا، "خه‌باتی چه‌كدارانه" به‌شێك نه‌بووه له موقهددهساته فكرییه‌كانی ئێمه‌و نابێته مایه‌ی هیچ گهورهكردنهوهو پیرۆز ڕاگرتنێكی ئۆتۆماتیكییانه له‌لایه‌ن ئێمه‌وه. موجاهیدین‌و تاڵیبان‌و حه‌ماسیش "خه‌باتی چه‌كدارانه" ده‌كه‌ن بێئه‌وه‌ی هیچ ڕێزێكیان لای ئێمه هه‌بێت. ئێمه وه‌كو كه‌سانی كۆمۆنیست به‌رله‌وه‌ی سه‌رنجمان بچێته سه‌ر نیتاقو مه‌تاره‌ی جه‌نابی موهته‌دی ده‌چێته سه‌ر سیاسهتو هه‌ڵوێسته‌كانی ئه‌وان كه به‌داخه‌وه هیچ ناچێته دڵه‌وه. بۆچوونی من سه‌باره‌ت به خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی له‌چه‌شنی ئه‌وه‌ی ئه‌وان، پێشتر وهلهناویاندا له ئۆرگانی مركزی خودی حزبی كۆمۆنیستی ئێران‌و له بڕیارنامهكهم سه‌باره‌ت به پره‌نسیپه‌كانی هه‌ڵسووڕانی عه‌سكه‌ریی كۆمه‌ڵه (په‌سه‌ندكراوی كۆنگره‌ی شه‌شه‌می كۆمه‌ڵه)، كه جه‌نابی موهته‌دی هێشتا ده‌بێ به‌پێی ئه‌وه كار بكات، به دوورودرێژی به‌یان كراوه‌و له‌به‌رئه‌مه تكا ئه‌كه‌م ئه‌م سفره دواكه‌وتووه‌ی قودسییه‌تی چه‌ك لێره‌دا ڕانه‌خات. جگه له‌مه‌ش، ئه‌وان ده‌بێ لوتف بفهرموونو ئامارێكیش له قه‌واره‌ی خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوویان كه وادیاره ئه‌م هه‌موو ئۆپۆتۆنیزمو ڕاست ڕه‌وییه قه‌ره‌بوو ده‌كاته‌وه، بخه‌نه به‌رده‌م خوێنه‌رانی خۆیان. واقعییه‌ت ئه‌وه‌یه، وه هه‌موو چاودێرانی مه‌سه‌له‌كانی كوردستان ده‌زانن، كه یه‌كه‌مین سیاسه‌تی مل كه‌چ بوون بۆ عێراق‌و دڵڕاگرتنی حزبه میللییه‌كانی كورد، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی هه‌رجۆره ئیمكانێكی ماددی ڕێكخراوه‌كه‌یان بووه بۆ هێنانو بردنی هێزی چه‌كدار، چ جای بگات به خه‌باتی چه‌كدارانه. به‌بڕوای من جه‌نابی ئیلخانیزاده فۆرمۆڵبهندییهكی سیاسیترو قابیلی ده‌رك تر‌و ڕاستگۆیانهتری له‌مه‌سه‌له‌كه به‌ده‌سته‌وه دابوو. ده‌ربڕینه‌كه‌ی جه‌نابی موهته‌دی خهباتكارانهتر نییه، ته‌نها مناڵانهتره.
په‌یوه‌ندی ئه‌مڕۆی ئه‌م ڕێكخراوه له‌گه‌ڵ ڕژێمی عێراق‌و یه‌كێتی نیشتمانی‌و پارتی بارزانی به هیچ جۆرێك قابیلی دیفاع نییه. ئه‌گه‌ر ئه‌م ڕێكخراوه سۆسیالیست بووایه، ئه‌گه‌ر ڕابه‌رانی ته‌نانه‌ت به یه‌ك مانای گشتیش چه‌پگه‌را بووایهنو ئاسۆیه‌كیان هه‌بووایه، زۆر به‌رله‌ئێستا ده‌بووایه خێر‌و به‌ره‌كه‌تی ئه‌م ڕهوتانایهن بدایه‌ته‌وه بهڕوویانداو، له ساحه‌ی سیاسی عێراق‌و كوردستاندا له كه‌ناری خه‌ڵك‌و كۆمۆنیسته‌كان ڕابووهستنایه. به‌ڵام له ڕێكخراوێكی میللی كورد له یه‌كێك له پارچه‌كانی كوردستان، ڕێكخراوێك كه هه‌موو تێڕوانینێكی بۆ سه‌ركه‌وتن، به‌تفه‌نگه‌وه گه‌ڕانه‌وه بۆناوشارو چه‌ند ڕۆژێك شان به‌شانی حزبی دیموكرات لاسایی كردنه‌وه‌ی تاڵهبانیو بارزانییه، ئه‌مه چاوه‌ڕوانییه‌كی بێجێبه. مه‌سه‌له‌كه لێره‌دایه كه كه‌سانێك كه ته‌نانه‌ت له جه‌رگه‌ی ئاڵوگۆڕێكی وا گه‌وره‌دا، شێواز‌و ئایندهی خۆیان له‌سه‌ر چه‌ند تێبینییه‌كی ئاوا وورد بینا ده‌كه‌ن، له وه‌دیهێنانی هه‌ر ئه‌و خه‌ونه هیچه‌ی خۆشیان بێ توانا ده‌مێننه‌وه.
منصور حكمت
Kurdish translation: Saeed Ahmad
hekmat.public-archive.net #0970kuT.html
|